وتاری ڕه‌یحان یا لچنداغ له سێمیناری " بارودۆخی مافی مرۆیی کوردان، ئاشتییه‌کی مانا و پێشوه‌چوونی دێمۆکڕاتیک" له پارلمانی ئوڕووپا له بروکسێل
ده‌قی ئه‌و باسه‌ی ڕه‌یحان یاڵچنداغ پارێزه‌ری مافی مرۆ له سێمیناری : " بارودۆخی مافی مرۆیی کوردان، ئاشتییه‌کی مانا و پێشوه‌چوونی دێمۆکڕاتیک" له 29ی مارسی 2009 له پارڵمانی ئوڕووپا له بروکسێل پێشکێشی کرد.
ئه‌ندامانی به‌ڕێزی پاڕلمان
ئه‌ندامی هه‌ڵکه‌وتووی چاپه‌مه‌نی
گشت خۆشه‌ویستان
به‌ر له هه‌مووشت پێم خۆشه زۆر سپاسی ڕێکخه‌رانی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه بکه‌م
ئه‌من باسه‌که‌م له سه‌ر دووته‌وه‌ری هه‌ره‌گرینگی مافی مرۆ له ترکییه پێشکێش ده‌که‌م: یه‌کیان پرسی کورده و ئه‌وی دیکه‌شیان مه‌سه‌له‌ی بارودۆخی مافی مرۆیی ژنانه له ترکییه. وه‌ک پارێزه‌ێکی مافی مرۆ، ئه‌من پێم خۆشه بلێم ئه‌و دووبواره‌ی مافی مرۆ زۆر به‌ستراونه‌ته‌وه به بواره‌کانی دیکه‌ی مافی مرۆ و ئازادییه‌کان و دیمه‌نی گشتی مافی مرۆ له ترکییه.
پرسی کورد
چاره‌سه‌رییه‌کی پته‌و بۆ کێشه کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌کان به ده‌ره‌جه‌ی یه‌که‌م پێداویستی به ته‌شخیسێکی دروست و دیاریکردنی ئه‌و کێشانه هه‌یه. له‌و دواییانه‌دا، ترکییه خه‌باتێکی جیدی سیاسی و ڕووناک‌بیری به‌خۆیه‌وه دیوه بۆ دیاریکردنی ته‌بیعه‌تی پرسی کورد. ئه‌و گێره‌وکێشانه‌ی خه‌ڵکی هه‌رێم ئه‌زموویانه به به‌ربڵاوی وه‌کوو "کێشه‌ی تێڕۆریزم"، " پرسی باشووری ڕۆژهه‌ڵات"، " پرسی کورد" یان " وه‌ک " مه‌سه‌له‌ی وه‌دواکه‌وتوویی ئابووری" قسه‌یان لێوه‌کراوه و تاوتوێ کراون. له ڕوانگه‌یه‌کی مێژووییه‌وه ئه‌م ده‌قه‌ی خواره‌وه، به کورتی له په‌یدا بوونی پرسی کورد و بارودۆخی ئێستای و هه‌روه‌ها له سه‌ر ئه‌و بۆچوون و سیاسه‌ته‌ی ده‌سته‌ڵاتدارانی ده‌وڵه‌ت بۆ مامڵه کردن له‌گه‌ڵ ئه‌و پرسه پێشیان خستووه ڕاده‌وه‌ستێ. ئێمه وه‌ک پارێزه‌رانی مافی مرۆ ڕه‌خنه‌ی خۆمان و ئامۆژگارییه‌کانی خۆمان بۆچاره‌سه‌رییه‌کی پته‌و و ئاشتیانه ده‌هێنینه گۆڕێ، ئامانجی ئێمه‌ئه‌وه‌یه قسه‌کانمان له سنووری زمانێکی ساکار و تاونبارانه‌ی تێپه‌ڕێنێ که کارێکی ئه‌وتۆ ده‌بێته هۆی گرژتربوونی بارودۆخی ئێستا، به پێچه‌وانه ده‌مانه‌وێ جه‌خت له سه‌ر ئه‌و دیارده‌یه بکه‌ینه‌وه که به باوه‌ڕی ئێمه گرینگه له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ به‌خۆداهاتنی مێژوویی و هه‌نووکه‌ی بارودۆخی کورد له ترکییه. ئه‌و کوردانه‌ی ده‌نێو سنووره‌کانی ترکییه دا ده‌ژین ته‌نێ وه‌ک دوایین به‌رهه‌می پێڤاژۆیه‌کی مێژوویی و سیاسی بوون به " کێشه". بۆیه، تێگه‌یشتن له‌و پێڤاژۆییه‌ی که کوردان تێیدا بوون به " کێشه" هه‌نگاوی یه‌که‌م و هه‌ره بنه‌ڕه‌تییه بۆ په‌ره‌پێدان و سازدانی چاره‌سه‌رییه‌کی پته‌و.
کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆ له ترکییه " پرسی کورد" به بابه‌تی هه‌ره گرینگ و هه‌ره قورسی مافی مرۆ ده‌زانێ. ئه‌و ئاکادێمیک و سیاسه‌تمه‌دارانه‌ی به پرسی کورده‌وه خه‌ریکن به‌وئاکامه گه‌یشتوون که ئه‌و پرسه به‌روبووی داسه‌پاندنی ' یه‌ک نه‌ته‌وه-یه‌ک کو‌لتوور'ی ده‌وڵه‌ت- نه‌ته‌وه یه، له سه‌ر بنه‌مای ئێتنیسیته‌یه‌کی تاقانه، به سه‌ر قه‌واره‌یه‌کی فره ئێنیکی، فره کولتووری و ئیداریی میراتی عوسمانی‌دا. که چ له باری ئیداریی و چ له ڕووی ئابوورییه‌وه له ژێر حوکمی ئیمپراتوریی عوسمانی‌دا خۆموختار بوون، کورده‌کان نه‌یانتوانی نه‌ک وه‌ک که‌مایه‌تی و نه‌ک وه‌ک ده‌سته‌یه‌کی ناسێنه‌یی جودای کولتووری – سیاسی له چوارچێوه‌ی مۆدێلی یه‌کپارچه‌ی نه‌ته‌وه- ده‌وڵه‌تی کۆماری تازه‌دا جێیه‌ک بۆ خۆیان ببیننه‌وه. کورده‌کان که له ڕووی کولتووری و سیاسییه‌وه فه‌رق و جیاوازییان له‌گه‌ڵ ده‌کرا و که‌وتبوونه به‌ر ته‌وژمی سیاسه‌تی جۆربه‌جۆری تواندنه‌وه، کاردانه‌وه‌ی خۆیان به شێوه‌ی چه‌ندین ڕاپه‌ڕین و سه‌رهه‌لدان ده‌ربڕی. ئیمه پێویسته ڕیشه‌ی ئێستای پرسی کورد له‌و سه‌روبه‌نده دا ببینینه‌وه که پڕۆژه‌ی نه‌ته‌وه ده‌وڵه‌تی ترکییه خه‌ریک بوو فرچکی ده‌گرت. نکوڵیکردنی ناسێنه و کولتووری کورد و سه‌رکوتکردنی هه‌لومه‌رجی پێک هێنا بۆ شه‌پۆڵیک له سه‌رهه‌ڵدان و هه‌ڵته‌زینه‌وه به دژی ده‌وڵه‌تی نوێ. به‌داخه‌وه، ئه‌و بازنه داخراوه‌ی نکوولی لێکردن – سه‌رهه‌ڵدان که تا ئه‌م ڕۆژگاره‌ی ئێمه‌ش به‌رده‌وامه قه‌واره دژی دێمۆکراتیک و ده‌سته‌ڵاخوازه سیاسییه‌کانی به‌هێز کردووه و ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆی پێش‌گرتن له ژیانێکی مه‌ده‌نی و سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی دێمۆکڕاتیک له ترکییه.
مرۆ ده‌کرێ بڵێ که بۆچوونی ڕه‌سمی سه‌باره‌ت به پرسی کورد له‌وه‌تا دامه‌زرانی کۆمار له سه‌ر دوو ڕوانگه چه‌قی به‌ستووه. ڕوانگه‌ی یه‌که‌م ڕوانگه‌یه‌کی میلتاریستییه که پرسی کورد وه‌کوو کێشه‌یه‌کی " ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی / خه‌بات دژی تێرۆریزم" ده‌بینێ و مێتۆدی توند وتیژی له هه‌مبه‌ر ده‌کار ده‌کا له جیات ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌یه‌کی گشتگره‌وه‌ی مه‌ده‌نی بۆ جێبه‌جێکردنی ئه‌و پرسه پێش بخا. ڕوانگه‌ی دووهه‌م ئاڵۆزیی پرسی کورد داده‌شکێنێ بۆ " وه‌دواکه‌وتوویی ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی" به دانانی گشت ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی، کولتووری و سیاسی له هه‌رێمدا وه‌ک کاتاگۆرییه‌کی " وه‌دواکه‌وتوویی" ئه‌و جۆره ته‌شخیسه داشکێنه‌رانه‌یه، که زۆر جار ده‌رده‌بڕدرێ و به‌ڕێوه ده‌چێ و ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی که له سه‌ر ئه‌و جۆره بۆچوونه داده‌ندرێ یان پاساو ده‌درێ ڕه‌هه‌نده‌کانی کولتووری و سیاسی پرسی کورد نابینێ، که ئه‌وانیش ئه‌و ڕاستییه‌ن که کورد گه‌لێکه به کولتووری خۆیه‌وه و ئه‌و ڕاستییه له ڕووی مێژووییه‌وه چاوی لێ ده‌قووچێندرێ. به‌داخه‌وه ده‌سته‌ڵاتدارانی ده‌وڵه‌ت ئاڵۆزیی سیاسی و کولتووری ئه‌و پرسه‌یان داشکاندووه بۆ سێگۆشه‌ی " ئاسایش _ تێڕۆر _ وه‌دواکه‌وتوویی"، که ئه‌وه‌ش پێش به په‌یدابوون و ده‌رکه‌وتنی بۆچوونێکی دێمۆکڕاتیک به‌ره‌و چاره‌سه‌رییه‌کی ئاشتیانه ده‌گرێ.
زێهنییه‌تی زاڵی مێژوویی " ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی" گه‌یشتووه‌ته ئه‌وه‌ی که گشت ده‌سته‌ڵات سه‌باره‌ت به پرسی کورد بدرێ به ئه‌رته‌ش، که ئه‌ویش ده‌سته‌ڵاتی خۆی به سه‌ر هه‌رێمه‌که‌دا به‌ڕێگه‌ی مێکانیزمی جۆربه‌جۆری سه‌رکوتکه‌رانه و زۆردارانه داسه‌پاندووه. مه‌نتیقی یه‌کپارچه‌یی کولتووری ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه که به‌سه‌ر کورده‌کاندا داسه‌پێندراوه به داخه‌وه جیاوازییه‌کانی فره‌لایه‌نه‌ی به نوێنه‌رایه‌تیکردنی کو‌لتوور و سیاسه‌تی تاقانه مه‌حکووم کردووه. له‌و به‌ستێنه‌دا، کورده‌کان پێشیان پێگیراوه به‌زمان و کولتووری خۆیان خۆیان ده‌رببڕن، و کاناڵه‌کانی به‌شداریی ته‌واویان به شێوه‌یه‌کی دێمۆکڕاتیک له سیاسه‌تی سه‌رتاسه‌ریدا لێ به‌ستراوه. ئه‌من مخابن ده‌بێ ئاماژه‌ی پێبکه‌م ده‌سته‌ڵاتدارانی ده‌وڵه‌ت نه‌یانتوانیوه ڕوانگه‌یه‌ک پێش بخه‌ن له‌وزه‌ی دابێ له هۆکارگه‌لی ئاڵۆزی کۆمه‌ڵایه‌تی _ ئابووری، کولتووری، سیاسی تێ‌بگا له به‌ره‌وپێشچوونی مێژوویی پرسی کورد دا، که ئه‌وه‌ش پێش به شیکردنه‌وه‌یه‌کی مه‌ده‌نی و فره لایه‌نه‌ی چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد ده‌گرێ. له ئاکامدا، میلیتاریزم و زه‌بروزه‌نگ به قووڵی ژیانی کولتووری و سیاسی ترکییه‌ی ده‌گیر خستووه. له ڕووی مێژووییه‌وه، ئه‌و ڕاستییه ته‌قریبه‌ن گشت ده‌رفه‌ت و ده‌ره‌تانی سیاسه‌تی نا-توند وتیژ و دیالۆگی دێمۆکڕاتیکی وه‌لا داوه.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گشت حکوومه‌ته‌کانی له وه‌تا ساڵانی 1990 کان له سه‌ر کاربوون سیاسه‌تی توندوتیژیان به‌دژی کورده‌کان به‌کارهێناوه، زۆر پێشێلکاری مافی مرۆ ڕوویانداوه. 3800 دێ کاول کران و ئه‌رته‌ش به تۆبزی به خه‌ڵکی چۆل کردن، زیاتر له 5000 که‌س له ده‌ره‌وه‌ی چاوه‌دێری قانوون کووژران و 5000 که‌سی دیکه‌ش له کاتی گیران و لێپرسینه‌وه دا بزر بوون، زۆر زنی کورد له ژێر چاوه‌دێری و لێپرسینه‌وه دا له ڕووی جینسییه‌وه ته‌عدایان لێ‌کرا. له هه‌مانکاتدا، ڕێکخراوه‌ی شێوه ده‌وڵه‌تی و جینایه‌تی ڕێکخراو به مه‌به‌ستی سیاسی، که سه‌رده‌ستی و ده‌سته‌ڵاتی قانوون پێشێل ده‌کا، له ژیانی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیدا سه‌ریان هه‌ڵهێناوه. به تایبه‌تی له هه‌رێم دا، پێشێلکردنی سه‌رده‌ستی و ده‌سته‌ڵاتی قانوون بووه به قاعیده، نه‌ک ئه‌وه‌ی که ڕێزپه‌ڕ بێ. له‌وه‌ش زیاتر، ئابوورییه‌کی پارازیتی شه‌ڕ سه‌ری هه‌ڵهێناوه و ئه‌مه‌ش به باشی له قاچاغی به‌ربڵاوی نارکۆتیک و چه‌که‌مه‌نی له سیستمی گاردی گوندان ( کوروجولک) دا ده‌بیندرێ. ئه‌و ئاکامه نێگاتیڤانه له گه‌ڵ ئاستێکی به‌رزی هه‌ڵمسانی دراوی، کێشه‌کانی نه‌داری و بێ‌کاری، هاوکات بوون که به‌تایبه‌تی له هه‌رێمدا جیدینه. کێشه‌یه‌کی سی ساڵانه گه‌یوه‌ته داڕووخانێکی سه‌ره‌کی له ژیانی ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌رێمدا. به سه‌دان دۆز له‌به‌ر ده‌م دادگه‌ی ئوڕووپایی مافی مرۆ بوون که له به‌ر پێشێلکاریی جیدی به‌دژی ترکییه بڕیاریان له سه‌ردراوه.سه‌رچاوه‌کانی مادی و ئینسانی هه‌رێم که ده‌بوو بۆ به‌ره‌وپێشبردنی بارودۆخی کۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری و کولتووری هه‌رێم وه‌گه‌ڕ بخرێن له چوارچێوه‌ی ' ئابووری شه‌ڕ' دا به‌فیڕۆ دراون.له‌وه‌ش زیاتر، به میلیۆنان ئینسان له چوارچێوه‌ی حوکمی بارودۆخی نائاسایی دا له شوێنی خۆیان هه‌ڵکه‌ندراون ، که هیچ قه‌ره‌بوویان نه‌دراوه‌ته‌وه له‌به‌ر قانوونی نێونه‌ته‌وه‌یی HR. ئه‌و خه‌ڵکه له شوێنی خۆ هه‌ڵکه‌ندراوانه له‌و ده‌وروبه‌رانه‌ی که تێوه‌یان هاتوون له‌گه‌ڵ کێشه‌ی وه‌ک خۆگونجاندن، بێ‌کاری،په‌روه‌رده، خانوو، له‌شساخی و ئیدیکه به‌ره‌و ڕوو بوونه. ئه‌و شارانه‌ی که ئه‌و شه‌پۆله‌ی کۆچبه‌رانیان وه‌رگرتووه ئه‌و تواناییه ژێرخانییه‌یان نییه بۆ وه‌خۆ کردنی ئه‌و خه‌ڵکه داماوه و له‌وزه‌یان دانییه هه‌لومه‌رجی ژیانێکی ئینسانییان بۆ دابین بکه‌ن. به‌شێکی گه‌وره‌ش له پێشێلکارییه‌کانی مافی مرۆ له ترکییه له چوارچێوه‌ی ئۆپێراسیۆنه نیزامییه‌کان و کرده‌وه‌کانی حوکمی نائاسایی دا قه‌وماون تا ڕاده‌یه‌کی زۆر له به‌ر ئه‌و تێگه‌یشتنه میلیتاریستییه‌ی که پێوانه‌کانی مافی مرۆ به به‌رهه‌ڵستێک داده‌نێ بۆ " شه‌ڕ به دژی تێڕۆریزم". گشت ئه‌و ئاکامه نێگاتیڤانه باوه‌ڕی نێوان ده‌وڵه‌ت و‌شارۆمه‌ندانی کوردیان تێک داوه و به‌رهه‌ڵستی سه‌ره‌کی بوون له پێش دامه‌زراندنی دێمۆکراسییه‌کی سه‌قامگرتوو و ئاشتی کۆمه‌ڵایه‌تی، شتێکی که‌ئاواتی هاوبه‌شی هه‌موو گه‌لانی ترکییه‌یه.
جگه له‌وهه‌موو ئه‌زموونه مێژووییه نێگاتیڤانه، زنجیره‌یه‌ک له پێشوه‌چوونه‌کان له دوای ساڵی 1999، سه‌رهه‌ڵهێنان و ده‌رکه‌وتنی پێکهاته‌یه‌کی نوێی سیاسی له‌گه‌ڵ خۆی هێناوه ڕێگه‌ی کردووه‌ته‌وه بۆ هه‌لومه‌رج بۆ چاره‌سه‌رییه‌کی دێمۆکڕاتیک بۆ کێشه‌که. وه‌رگرتنی ترکییه وه‌کوو " ده‌وڵه‌تێکی به‌رئه‌ندام" به‌ده‌م پێڤاژۆی هاتنه نێوی یه‌کێتی ئوڕووپاوه ئه‌و شانسه‌ی زیاد کردووه که پرسی کورد ده‌کرێ له نێو چوارچێوه‌یه‌کی بایه‌خه‌کانی لیبێرال و دێمۆکڕاتیکدا وه‌ک هه‌لومه‌رجێک بۆ ئه‌ندامه‌تی له یه‌کێتی ئوڕووپا بخرێته پێشه‌وه. له‌کاتێکدا که پێڤاژۆی سیاسی به ددانپێداهێنانی ڕه‌سمی " ڕاسته‌قینه‌ی کوردی" له ساڵی 1991 وه‌ڕێخرا، نه‌گه‌یشته ئه‌وه‌ی کورده‌کان به ته‌واوی له مافه مرۆییه‌کانی خۆیان و ئازادییه بنه‌ڕه‌تییه‌کانیان چێژ وه‌ربگرن له ساڵانی 1990 کاندا، له‌نێوان ساڵانی 2001 تا 2004 دا چوار پاکه‌تی ڕێفۆرمی سیاسی له لایه‌ن حکوومه‌ته‌وه په‌سند کران به مه‌به‌ستی سه‌قامگیرکردنی پلورالیزمی دێمۆکڕاتیک و پارێزگاری له مافی مرۆ و ئازادییه بنه‌ڕه‌تییه‌کان و ئه‌وانه هیوای کوردیان به‌ره‌و ئاشتی کۆمه‌ڵایه‌تی زیاد کرد. له‌و به‌ستێنه دا، زنجیره‌یه‌ک به‌ره‌پێشجوونی پۆزیتیڤ له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای ئێعدامه‌وه بگره تا هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حوکمی نائاسایی، به‌ڕه‌سمی ناسینی ماف و ئازادیی مه‌ده‌نی، ڕێفۆرم له بواری مافی کولتووری – زمانی تا ده‌گا به هه‌ڵهێنانه‌وه‌ی هه‌نگاو بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ده‌سته‌ڵاتی عه‌سکه‌ری به سه‌ر به‌شی مه‌دنی دا ڕوویانداوه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، له ساڵی 2004 به‌ملایه‌وه هه‌موو شت به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌کی نێگاتیڤ گۆڕا و زۆر قانوون لێزیادکردنی نێگاتیڤ دیسان په‌سند کراون و ئه‌مڕۆ زۆر پێشێلکاریی مافی مرۆ هه‌ن له‌به‌ر ئه‌و ماده تازانه له قانوون دا. ئه‌گه‌ر کورتی بکه‌ینه‌وه ده‌توانین بڵێین " حکوومه‌ت مافه‌کانی به ئه‌سکوێی گه‌وره وه‌رگرتنه‌وه ئه‌و مافانه‌ی که به که‌وچکی چکۆڵه درابوون."
رێفۆرمه سیاسی و کولتوورییه‌کان له نێوان ساڵانی 2001 و 2004 دا ئاکامیان ئه‌وه بوو هه‌م تا ڕاده‌یه‌ک بازنه‌ی داخراوی " نکوولێکردن – ڕاپه‌ڕین " یان شکاند و هه‌م له‌وه‌دا سه‌رکه‌وتن نیشان بده‌ن ده‌کرێ هه‌نگاوی به‌ربه‌چاو و کرده‌یی به‌ره‌و دێمۆکراتیکردن هه‌ڵبهێندرێته‌وه. ئێمه له‌و باوه‌ڕه‌داین پرسی کورد ده‌کرێ به رێگای دێمۆکڕاتیک و ئاشتیانه دا به شێوه‌ی جۆربه‌جۆری دیالۆگ و پێوه‌ندی له نێوان کورده‌کان،حکوومه‌تی ترکییه و یه‌کێتی ئوڕووپا دا چاره‌سه‌ر بکرێ، و له چوارچێوه‌ی پێوانه جیهانییه‌کانی مافی مرۆ و دێمۆکڕاسیدا. به‌بڕیاری ئاکتۆره‌کانی یه‌کێتی ئوڕووپا له پاراستنی ده‌وری ڕه‌خنه‌گرانه‌ی خۆیان له مه‌ڕ دێمۆکڕاتیکردنی ترکییه کارهاسانی ده‌کا بۆ حه‌وله جه‌ماوه‌رییه‌کان له خه‌بات له پێناو دێمۆکڕاسی، مافی مرۆ و حوکمی قانوون له ترکییه دا.
وه‌کوو هه‌موو خه‌ڵکی لایه‌نگری دێمۆکڕاسی، ئێمه له قووڵایی دڵه‌وه پشتیوانی له ڕێفۆرمه‌کان ده‌که‌ین وه‌کوو ده‌ستکه‌وتی به‌نرخی دێمۆکڕاتیک. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئیمه پێمان وایه پێویستی به لێدوان و قسه له‌سه‌ر کردن هه‌یه داخودا ئه‌و ڕێفۆرمانه تاچ ڕاده‌یه‌ک له پڕاتیک دا گۆڕانیان پێک هێناوه. ڕاپۆرته‌کانی ڕێکخراوه‌کانی مافی مرۆ، به‌تایبه‌تی کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆ، وه‌قفی مافی مرۆی ترکییه و مه‌زلوم ده‌ر، گێره‌وکێشه‌کانی به‌ڕێوه‌چوون و دابه‌زاندنی ڕێفۆرمه‌کانیان نیشان داوه و پێویستی به‌روه‌پشچوونیان له‌و بواره دا ده‌ست نیشان کردووه. گێره و کێشه‌کانی له‌مه‌ڕ جێبه‌جێ کردنی ڕێفۆرمه‌کان به‌کرده‌وه بریتین له ئه‌و ته‌نگه‌به‌رییانه‌ی که به پێی ڕێساکان و بڕیارنامه‌کانی حکوومه‌تدا به سه‌ر قانوونه‌کانی ڕێفۆرم دا سه‌پێندراون و حه‌که‌مییه‌تی دڵخوازانه‌ی ده‌سته‌ڵاتدارانی ده‌وڵه‌ت له شێوه‌ی جووڵانه‌وه‌یان دا ئه‌وه‌ش تا ڕاده‌یه‌کی زۆر له به‌ر ئه‌و زمانه ئاڵۆز و ناڕوونه‌ی که بۆ نووسینه‌وه‌ی قانوون ڕه‌چاو کراوه. بارودۆخی ده‌وره‌ی زمانی کوردی به شێوه‌ی تایبه‌تی نموونه‌یه‌کی باشه بۆ له‌قاودانی ئه‌و دژوارییانه. زیاتر له‌مه‌ش، به پێی قانوون، نێوه‌رۆکی ده‌وره‌ی زمانی کوردی به شێوه‌ی تایبه‌تی" نابێ به دژی پرێنسیپه بنه‌ڕه‌تییه‌کانی قانوونی بنچینه‌یی و یه‌کپارچه‌یی خاکی ده‌وڵه‌ت بێ". ئه‌وه ماده‌یه‌کی ڵێڵ و ناڕوونه که ڕێگه ده‌دا به ده‌سته‌ڵاتدارانی ده‌وڵه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی دڵخوازانه هه‌ڵسوله‌وتی له‌گه‌ڵ بکه‌ن. زمانی قانوونی بنچینه‌یی و قانوونه‌کان به ئاشکرایی دیاریی ناکه‌ن که جیاوازیخوازی چییه و چ نییه. له پڕاتیک دا ئاوایه ته‌نانه‌ت ده‌قێک یان قسه‌یه‌ک له سه‌ر زمانی کوردی یان مێژوو ده‌کرێ به " جیاوازیخوازی" دابندرێ و تاوانبار بکرێ. دوا جار به‌ر له دوایین هه‌ڵبژاردنه ناوچه‌ییه‌کان، حکوومه‌تی پارتی داد و گه‌شه پێدان (AKP) کاناڵی TRT-6ی کرده‌وه که به زمانی کوردی به‌رنامه بڵاو ده‌کاته‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هیچ قانوونێک سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته له‌گۆڕێدا نییه و ئه‌و ئاگادارینامه‌یه‌ش که له‌و باره‌یه‌وه بڵاو کراوه‌ته‌وه ده‌ڵێ: " ئه‌و کاناله به زمانه جۆربه‌جۆره‌کانی ناوچه‌یی بڵاو ده‌بێته‌وه"به‌ڵام نێوی زمانی کوردی ناهێنێ.جا بۆیه گه‌لی کورد به TRT-6 ڕازی نین چونکوو هیچ بنه‌مایه‌کی قانوونی نییه. ئه‌وه مانای ئه‌وه‌یه حکوومه‌ت ده‌توانێ هه‌رکاتێک پێی خۆش بوو ئه‌و کاناڵه دابخا.
ده‌ره‌تانی مه‌یدان و باشتر بوونی نێوه‌رۆکی ڕێفۆرمه دێمۆکڕاتیکه‌کان و چاوه‌دێری به سه‌ر جێبه‌جێکردنیاندا گرینگییه‌کی زۆری هه‌یه هه‌م بۆ دێمۆکراتیکردنی ترکییه به گشتی و هه‌م چاره‌سه‌ری ئاشتییانه‌ی پرسی کورد. ئێمه به‌داخه‌وه‌ین که ده‌بینین قانوونی تازه زۆر له داوخوازه‌کان و پێداویستییه‌کانی گه‌لی کورد دووره. له جیات ئه‌وه‌ی ئێمه بێین و کرده‌وه دژی دێمۆکڕاتیکه‌کان سه‌ڕه‌ڕای ئه‌و ڕێفۆرمانه‌ی په‌سندکراون ڕیز بکه‌ین، ئێمه پێمانخۆشه ڕه‌خنه‌یه‌کی بنه‌ڕه‌تی له پێڤاژۆی ڕێفۆرم بگرین به گێڕانه‌وه‌ی چیرۆکێک که بۆچوونی نا به‌شدارانه‌ی ده‌وڵه‌ت سه‌باره‌ت به ڕێفۆرمان ده‌درکێنێ.
با باسی نموونه‌یه‌کتان بۆ بکه‌م بۆ ئه‌وه‌ی بزانن مه‌به‌ستم چییه: به سه‌دان دۆز له لایه‌ن داواکاره گشتییه‌کانه‌وه به دژی شاره‌دارانی کورد و ئه‌ندامانی پارتی کۆمه‌ڵه‌ی دێمۆکڕاتی) DTP (کراونه‌ته‌وه هه‌ر له‌به‌ر چالاکی سیاسی قانوونی خۆیان و قسه کردن له کۆبوونه‌وان به زمانی کوردی. له 21ی مانگی ئاوریل، شاره‌دارانی شاره‌داریی گه‌وره‌ی دیاربکر، ئاغای عوسمان بایده‌میر، و شاره‌داریی باتمان ئاغای نه‌جده‌ت ئاتاڵای ساڵێک حوکم دران به پێی ماده‌ی 2/7 ی قانوومی ژماره 3713 ( قانوونی دژی تێڕۆڕ). ئه‌و حوکمه له‌لایه‌ن دادگه‌ی سزای قورس ڕا درا، که هه‌ڵکه‌وت و ده‌سته‌ڵاتێکی تایبه‌تی هه‌یه و نموونه‌یه‌کی نوێ یان به گوتنێکی دی دڕێژه‌ی دادگاکانی ئاسایشی پێشووی ده‌وڵه‌ته. قسه‌کانی تاوانبارکراوه‌کان، که به هۆکاری حوکم دانه‌که داندراوه ئه‌وه بووه " کوشتنی ئه‌فسه‌رانی پۆلیس، ژاندارمه‌ری،گریلاکان و گارده‌کانی گوندان ڕاوه‌ستێنن!". ئه‌وماده‌یه‌ی، که وه‌کوو بنه‌مای ئه‌و حوکم دانه به‌کارهێندرا ماده‌ی 2/7ی قانوونی دژی تێرۆره که به‌رهه‌ڵستێکی جیدییه له سه‌ر ڕێگای ئازادیی ڕاده‌ربڕین. ئه‌وپرسیارانه‌ی خواره‌وه ده‌بێ له‌و که‌سانه‌ی که ئه‌و حوکمه‌یان له‌مه‌ڕ ئه‌و دوو شاره‌دارانه داوه بکرێ؛ داخودا ئێوه ماده‌ی 10ی په‌یماننامه‌ی ئوڕووپایی مافی مرۆ چه‌نده جێبه‌جێ ده‌که‌ن؟ داخودا بڕیاره‌کانی دادگه‌ی ئوڕووپایی مافی مرۆ ئێوه نابه‌ستێته‌وه؟ له قانوونی بنچینه‌یی ترکییه دا ماده‌یه‌کی 90 هه‌یه، گه‌لۆ ئه‌و ماده‌یه ئی قانوونی بنچینه‌یی وڵاتێکی دیکه‌یه؟
به‌داخه‌وه، له ترکییه، له‌وه‌تا 12ی سێپتامبری 1980 سیستمی دووانه‌ی قانوونی له ئارا دایه. سه‌یره ماده‌کانی قانوونی سزای ترکییه، که به‌دژی گرووپه هه‌مبه‌ره‌کان، کوردان، عه‌له‌وییان، که‌مایه‌تییان ڕووناکبیران، نووسه‌ران، خه‌ڵکی چه‌پ ئاژۆ، خه‌ڵکی سۆسیالیست، پارێزه‌رانی مافی مرۆ، و ته‌نانه‌ت لێبێراڵه دێمۆکڕاته‌کانیش ده‌کار ده‌کردرێن به‌دژی خه‌ڵکی دیکه به‌کارناهێندرێن. ته‌نانه‌ت ته‌نێ ئه‌و ڕاستییه ده‌یسه‌لمێنێ که له‌وڵاتی ئێمه دا سیستمێکی دووانه‌ی قانوونی هه‌یه. دادگه‌کانی تایبه‌تی سزا‌و هه‌روه‌ها دادگه‌کانی سزای قورس، که هه‌ڵکه‌وت و ده‌سته‌ڵاتی تایبه‌تییان هه‌یه و درێژه‌پێده‌ری دادگه ئاسایشییه‌کانی پێشووی ده‌وله‌ت و دادگه عه‌سکه‌رییه‌کانن ده‌یسه‌لمێنن که له ترکییه دا سیستمێکی قانوونی دووانه هه‌یه. به‌شی قه‌زایی ناتوانێ به پێی هه‌ڵکه‌وتی سیاسی تاک بڕیار بدا به گوتنێکی دیکه ناتوانێ نرخاندنی زه‌ینی بکا. سیستمی قه‌زایی ده‌بێ به شێوه‌یه‌کی ئۆبژێکیڤ بڕیار بدا و له‌هه‌موو هه‌لومه‌رجێک دا بێلایه‌ن بێ.
حوکمێکی ئاوا دوای ئۆپڕاسیۆنه‌کانی تێکه‌وه‌پێچان و گرتنی ئه‌ودواییانه‌ی پارتی کۆمه‌ڵه‌ی دێمۆکڕاتی (DTP ) بیروڕای گشتی دڕدۆنگ ده‌کا سه‌باره‌ت به ئه‌وه‌ی حه‌وڵێک هه‌یه بۆ دوورخستنه‌وه‌ی سیاسه‌تمه‌دارانی کورد له چالاکی سیاسی. تا ئه‌و کاته‌ی سیستمی قه‌زایی، که بێلایه‌ن و سه‌ربه‌خۆ نییه، نه‌گۆڕدرێ، ترکییه ناتوانێ دێمۆکڕاتیک بێ. ناکرێ بگوترێ له وڵاتێک‌دا دێمۆکڕاسی هه‌یه ئه‌گه‌ر له‌و وڵاته‌دا ئازادیی ڕاده‌ربڕین نه‌بێ.
هه‌رئاواش، ئه‌و ئۆپێڕاسیونانه‌ی دوایی و تێکه‌وپێچان و گرتنی ئه‌ندامانی DTP هێرشن بۆ سه‌ر ئازادیی ڕێکخستن، ئازادیی ڕاده‌ربڕین و مافی سیاسه‌تکردنی قانوونی. هه‌موو لایه‌ک چاوه‌ڕاونی ئاکامه‌کانی دوایین هه‌ڵبژاردنیان ده‌کرد له ترکییه. ته‌نانه‌ت AKP ش باوه‌ڕی نه‌ده‌کرد به ئه‌و ئاکامانه‌ی که DTP وه‌ده‌ستی خست و له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا 98 شوێنی برده‌وه. ئه‌وه په‌یامێک بوو له لایه‌ن کورده‌کانه‌وه به ده‌وڵه‌ت و ئه‌وان گوتیان ده‌نگیان به خوشکایه‌تی گه‌لان داوه، ده‌نگیان داوه به ئاشتی و ئه‌و چاره‌سه‌رییه دێمۆکڕاتیکانه‌ی که داوایان ده‌که‌ن. ته‌نانه‌ت نووسه‌ران و ڕۆژنامه‌نووسانی ناسیۆنالیستی ترکیش گوتیان که‌س نابێ چاوی خۆی له‌و ئاکامه بقووچێنێ و ده‌وڵه‌ت ده‌بێ ده‌ستبکا به دیالۆگ له گه‌ڵ کورده‌کان و DTP چونکوو DTP پارتی چواره‌مینی قانوونییه له ترکییه دا.
له‌و قۆناخه دا،PKK ڕایگه‌یاند ئه‌وان تا 1ی مانگی ژوه‌ن چه‌ک به‌کارناهێنن . هه‌مووکه‌س هیوایه‌کی گه‌وره‌ی هه‌بوو که ئاشتی و چاره‌سه‌ری دێمۆکراتیک به دووی دا دێ، به‌ڵام له‌وه‌تا 15 ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر ئۆپێڕاسیۆنێک به دژی DTP ده‌ستی پێ‌کرد؛ نزیکه‌ی 400 ئه‌ندامی گیران و زۆریان خرانه به‌ندیخانه‌وه. 3 جێگری سه‌رۆکی پارتی، ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی به‌ڕێوبه‌ری، شاره‌دارانی پێشوو، ئه‌ندامانی چالاکی کۆنسه‌ی ژنان و کۆنسه‌ی لاوانی DTP خرانه به‌ندیخانه‌وه.
ترکییه سیستمێکی قه‌زایی به پێی پرێنسیپی عه‌داڵه‌ت دانه‌مه‌زراندووه، سیستمێک که تا ئێستا له ئاست حوکمی قانوون وه‌فاداربێ. به داخه‌وه دادگه‌یه‌کان به پێی زیهنییه‌تی زاڵ و ویسته سیاسییه‌کان بڕیار ده‌ده‌ن تا ئه‌وه‌ی که به پێی پرێنسیپی عه‌داڵه‌ت بجووڵێنه‌وه و ته‌نانه‌ت بڕیار دان به پێی به‌رژه‌وه‌ندی و مرخی دادوه‌ری تاکیش بارودۆخێکی ئاساییه.سیستمی قه‌زایی سیاسه‌تاوی کراوه و به‌شێک له کۆمه‌ڵ له مافه‌کانی خۆ ده‌ربڕین و ئازادیی بیروڕا ده‌ربڕین بێبه‌ش کراون به‌ڕێگه‌ی دۆزی داخراوه و به ئۆپڕاسیۆنه‌کانی تێکه‌وپێچان و گرتن دا.
مافی به‌شداریی سیاسی یه‌ک له مافه هه‌ره سه‌ره‌تاییه‌کانه. دێمۆکڕاسی ته‌نیا ده‌توانێ به ده‌کارهێنانی مافی به‌شداریی سیاسی وه‌دی بێ. چاره‌سه‌ری دێمۆکڕاتیکی کێشه‌ی کورد ئاواتی هه‌رکه‌سێکه که خاوه‌نی عه‌قڵی سه‌لیم بێ.بۆ سیاسه‌تمه‌دارانی کورد به‌شداریکردن له سیاسه‌ت دا به به‌کارهێنانی ئازادیی ڕێکخستنی خۆیان به مێتۆدی ئاشتییانه یه‌کێک له مافه خۆڕسکییه‌کانیانه. گه‌لی کورد مافی خۆی به‌کارهێنا و نیشانی دا که چه‌نده به بڕیاره له پێناو ئاشتی، دێمۆکڕاسی و ئازادییه‌کاندا به ڕێگه‌ی ده‌نگدان به DTP له هه‌ڵبژاردنه ناوچه‌ییه‌کانی ئه‌و دواییه‌دا. له‌به‌ر ئه‌وه هه‌بوونی DTP شانس و ده‌ره‌تانێکی گه‌وره‌یه بۆ ترکییه، بۆ چاره‌سه‌ری دێمۆکڕاتیک و ئاشتییانه‌ی کێشه‌ی کورد.
له‌م ده‌رفه‌ته دا ئێمه پێمان خۆشه بڵێین پێویسته بێ وه‌خران و وه‌دره‌نگی خستن له سیستمی قه‌زایی دا ڕێفۆرم بکرێ، و ئه‌و مادانه‌ی نێو قانوونی سزای ترکییه که به‌دژی ئازادیی بیروڕا ده‌ربڕینن هه‌ڵبوه‌شێندرێنه‌وه و، هاتنه کایه‌ی رێسای نوێ که ده‌سته‌به‌ری مافی به‌شداریی سیاسی بن پێداویستین بۆ ترکییه که نابێ وه‌دره‌نگی بخرێن.
حکوومه‌تی AKP ئاکامه‌کانی هه‌ڵبژاردن به " هه‌ڕه‌شه" یه‌ک ده‌بینێ. به‌ڵام ئێمه وه‌ک پارێزه‌رانی مافی مرۆ، ده‌ڵێین شانسی ئاشتی له سه‌ر " سینییه‌کی زێڕین" بوو به‌ڵام AKP وه‌دوایه‌ی داوه. دیسان ئۆپێڕاسیۆنه عه‌سکه‌رییه‌کانی ده‌ستییان پێکرده‌وه و به‌داخه‌وه گیان له ده‌ستدانی خه‌ڵکی گه‌نچ درێژه‌ی کێشا.
ئه‌من ده‌مه‌وێ هێندێک شتیش سه‌باره‌ت به بارودۆخی ئه‌و دواییانه‌ی منداڵانی کورد باس بکه‌م. ئێستا نزیکه‌ی 500 منداڵ، گیراون و محاکه‌مه‌ن به‌ڕێوه‌یه و چه‌ندین تاوانیان وه‌پاڵ داون یه‌که‌میان " ئه‌ندام بوون له رێکخستنێکی ناقانوونی " دا ، یان به‌تاوانی به‌شداریی له کرده‌وه‌دا له کاتی جیاواز له ئه‌ستانه جیاوازه‌کان هه‌رله‌به‌ر ئه‌وه‌ی دروشمێکیان داوه، یان به‌ردیان به پۆلیس داداوه. منداڵان دادگه‌یی ده‌کرێن و داوای حوکمی سه‌ره‌وه‌ی 20 ساڵ زیندانی کێشانیان بۆ ده‌کرێ به شێوه‌یه‌کی ئه‌وتۆ که چاو له هه‌موو هه‌لومه‌رجه‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری و کولتووری که ئه‌وانی تێدان ده‌قووچێندرێ.له ماوه‌ی پێڤاژۆی دادگه‌یی کردندا مافه بنه‌ڕه‌تییه‌کانی منداڵان واته مافی په‌روه‌رده، له‌شساخی و ئاسایشییان چه‌تی تێده‌خرێ.
کاربه‌ده‌ستان چاو له‌وه ده‌قووچێنن له‌به‌رچاوی بگرن که له‌زۆر ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه تا ئیستا به سه‌دان منداڵ له خیابانان به ده‌ست پۆلیس کووژراون و هیچکام له‌و ئه‌فسه‌ر پۆلیسانه تاکوو ئێستا نه محاکه‌مه کراون، نه لێپرسینه‌وه و لێپێچانه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ کراوه یان له‌به‌رده‌م ده‌سته‌ڵاتی قه‌زایی حوکم دروان. ئێستا قانوونی قه‌زایی به‌ته‌واوی به‌دژی منداڵان جێبه‌جێ ده‌کرێ. داخودا ئه‌وه عه‌داڵه‌ته حوکمی زیندانی 25 ساڵ، 10 ساڵ، 9 ساڵ، بۆ منداڵێکی 12 ساڵان، 14 ساڵان یان 16 ساڵان ببڕدرێته‌وه هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که به‌ردی به پۆلیس داداوه؟ داخودا ئه‌وه عه‌داڵه‌ته منداڵان ئه‌شکه‌نجه بکرێن، له به‌ر چاو کامێرایان به قۆنداغه تفه‌نگ له سه‌ریان بدرێ له‌ڕۆژی 23ی ئاوریل که تێیدا هه‌موو منداڵان له ترکییه به گۆرانی و کایه بایرامی منداڵانیان له ترکییه پێرۆز ده‌کرد و منداڵانی کوردیش کووژران یان ئه‌شکه‌نجه کران؟ ته‌نێ له نێوان 27 – 28 ی ئاوریل دا ، 24 منداڵ 186 ساڵ و 6 مانگ حوکمی زیندانیان بۆ بڕدراوه له لایه‌ن دادگه‌ی سزای قورسی شاری ئادانا. دیسان دوێنێ [28ی ئاوریل] منداڵێکی 10 ساڵان س. ب . له جزڕێ به توندی به گوله‌ی پۆلیس بریندار کرا له خۆپیشاندانێکدا سه‌باره‌ت به ئه‌شکه‌نجه درانی س. ت. له حه‌کاری. ئێستا منداڵان وه‌ک " باڵغ" ده‌بیندرێن. ده‌سته‌ڵاتدارانی قه‌زایی چاوی خۆیان له‌وه ده‌گرن ببینن منداڵان چ هه‌لومه‌رجێکی کولتووری، ئابووری و سیاسی‌یان هه‌یه. له سه‌انسه‌ری پێڤاژۆی محاکمه‌دا ، مافه بنه‌ڕه‌تییه‌کانی منداڵان وه‌ک مافی په‌روه‌رده، له‌شساخی و ئاسایش چه‌تی تێده‌خرێ. ئه‌و ڕاسته‌قینه‌یه به پێچه‌وانه و له‌دژی په‌یماننامه‌ی مافی منداڵانه که ترکییه یه‌ک له‌واژۆکارانێتی. ئه‌و په‌یماننامه‌یه ده‌ڵێ گرتن ده‌کرێ دوایین هه‌نگاو بێ سه‌باره‌ت به‌و منداڵانه‌ی که له هه‌مبه‌ر قانوون ده‌جووڵێنه‌وه. ئه‌من له‌وباوه‌ڕه دام " له وڵاتێک دا ئه‌گه‌ر مافی ژیانی منداڵێک لێی بدزرێ، ئیدی هیوا، ئه‌وین و داهاتووش سه‌ربڕاوه..."
زۆربه‌ی منداڵان له‌کاتیکدا محاکه‌مه کراون که گیراون و ئه‌وه‌ش به دژی په‌یماننامه‌ی مافی منداڵانه که ترکییه واژۆی کردووه و به دژی سیستمی عه‌داڵه‌ته له ئاست منداڵان.
ئه‌وپه‌یماننامه‌یه ده‌ڵێ گرتنی منداڵان ده‌کرێ دوایین هه‌نگاو بێ له ئاست ئه‌و منداڵانه‌ی که له هه‌مبه‌ر قانوون ده‌جووڵێنه‌وه.
ئێمه ئه‌و داوایانه‌ی خواره‌وه ده‌که‌ین:
• هه‌موو منداڵان ده‌بێ له به‌رده‌م دادگه‌ی منداڵاندا دادگه‌یی بکرێن، که به‌پێی ئه‌و زێهنییه‌ته پێک هێندراون، تا ئه‌وه‌ی که له‌به‌رده‌م دادگه‌ی سزای قورس دا
• ئه‌و منداڵانه‌ی که گیراون ده‌بێ ده‌ستبه‌جێ به‌ربدرێن.
• ماده‌ی 6/220ی قانوونی سزای ترکییه، که ده‌ڵێ: " ئه‌و که‌سه‌ی له لایه‌ن ڕێکخراوه‌که تاونکاراییه‌ک ده‌کا ئه‌گه‌رچی ئه‌ندامی ڕێکخراوه‌که‌ش نه‌بێ ده‌بێ وه‌ک ئه‌ندامێکی ڕێکخراوه‌که سزا بدرێ" ده‌بێ ئاڵوگۆڕی تێدا بکرێ.
• ڕاپۆرتی ته‌شخیس، که نیشان ده‌دا داخودا منداڵێکی 12- 15 ساڵانه فه‌رق به کرده‌وه و ئاکامی کرده‌وه‌که‌ی خۆی ده‌کا و ده‌زانێ تاوانه،ده‌بێ له لایه‌ن پسپۆڕانه‌وه ئاماده بکرێ و دادگه‌کان ده‌بێ له به‌ر چاویان بگرن.
• ماده‌کانی 9 و 13ی قانوونی دژی تێڕۆر ده‌بێ هه‌ڵبوشێندرێنه‌وه و تووڕ هه‌ڵبدرێن چونکوو ئه‌و مادانه له دژی قانوونی بنچینه‌یی ترکییه و په‌یماننامه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانن و به‌پێی ماده‌ی 90ی قانوونی بنچینه‌یی ئه‌وانه باڵاده‌ستترن.
ڕاپۆرتی پێشێلکاری مافی مرۆ له ساڵی 2008 نیگه‌رانی جیدی سه‌باره‌ت به بارودۆخی مافی مرۆ له ترکییه ده‌سه‌لمێنێ. ئه‌و خشتانه‌ی له‌و ڕاپۆرته دا هاتوون نێشان ده‌ده‌ن بارودۆخی مافی مرۆ له ساڵی 2004 به‌ملایه‌وه چه‌نده خراپتر بووه. له ساڵی 2008 به شێوه‌ی سه‌ره‌کی مافی زیان به‌جیدی پێشێل کراوه. 432 که‌س له کێشه‌ی چه‌کداری دا مردوون. 35 که‌س له‌ده‌ره‌وه‌ی چاوه‌دێری قانوون کووژراون، 37که‌س له زیندانان مردوون، 28که‌س له‌به‌ر ته‌قینه‌وه‌ی مین مردوون. له‌ماوه‌ی ساڵی 2008 دا به‌گشتی 1546 که‌س ئه‌شکه‌نجه دراون.
سه‌باره‌ت به ئازادیی بیروڕا ده‌ربڕین له ساڵی 2008. گۆڕینی ماده‌ی 301 له جه‌وهه‌ری دا گۆڕانی پێک نه‌هێنا و ئه‌و ڕاستیه نیشان ده‌دا که کێشه له سه‌ر بابه‌ته‌وه به‌رده‌وامه. تاریخی 2008 نیشان ده‌دا پێشێلکارییه‌کان له‌و بواره دا به‌رده‌وام بوون. هیچ گۆڕانێک له‌و مادانه دا نه‌کراوه، که ڕێگرن له ئازادیی بیروڕاده‌ربڕین له قانوونه‌کانی سزا و دژی تێڕۆڕی ترکییه دا. ته‌نانه‌ت دوای گۆڕانی ماده‌ی 301یش، وه‌زیر داد ڕێگه‌ی داوه به دۆزکردنه‌وه سه‌باره‌ت به زیاتر له 50 دۆسییه. ڕووداوی هه‌ره جێگه‌ی قڕه و کێشه له بواری ئازادیی بیروڕا ده‌ربڕین دا ئه‌وه‌یه، دادگه‌ی به‌رز داوه‌ری ئه‌وتۆی کردووه که به‌پێی وی خه‌ڵک ده‌کرێ حوکمیان بۆ ببڕدرێته‌وه وه‌ک " ئه‌ندامێکی ڕێکخستنی ناقانوونی"به پێی ماده‌ی 220ی قانوونی سزای ترکییه، ئه‌گه‌رچی ئه‌وان ئه‌ندامیش نه‌بن.
بارودۆخی مافی مرۆیی ژنان
ده‌وڵه‌ت که له‌سه‌ر بنه‌مای زێهنییه‌تی پیاو و ئاکاری میلیتاریستی داندراوه، به‌رده‌وامه له خۆگرتن له‌به‌ر هه‌موو جۆره توندوتیژییه‌ک به‌دژی ژنان ، و هه‌ر وه‌ک بینه‌رێک سه‌یری کوشتنی ژنانی کردووه به بیانووی "نامووس". هه‌نگاوی قانوونی و ئیداریی که ده‌بێ پێش به " کوشتنی نامووسی" و توندوتیژی نێوماڵ بگرن کاریگه‌رییان نه‌بووه.زۆر له‌ژنان له سه‌ر خیابانان کووژراون ئه‌گه‌رچی بڕیاری " پاراستن" یان بۆ ده‌رچووه دوای ئه‌وه‌ی ئه‌وان دواخوازی میکانیزمی پاراستنیان کردووه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که ته‌جاوه‌زیان پێکراوه، له دادگه دۆزی ته‌ڵاقیان کردووه‌ته‌وه به دژی مێرده‌کانیان، ملیان نه‌داوه به زه‌واجی به‌تۆبزی، و هتاد... به‌پێی ڕاپۆرته‌کانی پێشێلکارییه‌کانی مافی مرۆی کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆ، له ساڵی 2008 دا،110 ژن کووژراون. له‌ڕاستییدا ئه‌و گشت دیمه‌نه‌که نییه چونکوو کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆ له وزه‌ی دانییه گشت زانیارییه‌کان کۆ کاته‌وه. 110 ژن له‌به‌ر زێهنییه‌تێک کووژران که به‌ساڵانه به‌رده‌وامه. ئێمه ده‌زانین ژماره‌ی قوربانییانی ژن زۆرله‌وه زیاتره که ئێمه پێمان زانیوه. له ساڵی 2008 دا ترکییه له ڕێزی 129 یه‌م دایه سه‌باره‌ت به یه‌کسانی ژن – پیاو ئه‌گه‌رچی ساڵی پێشوو له ڕێزی 123 یه‌میان وڵات دا بوو.هه‌لومه‌رجی ترکییه سه‌باره‌ت به یه‌کسانی ژن – پیاو ته‌نێ له 5 ولاتی دیکه باشتره. ئه‌وه جێگه‌ی نیگه‌رانییه بۆ وڵاتی ئێمه. پلانی دامه‌زراندنی " کۆمیسیۆنی یه‌کسانی ژن – پیاو" له پارلمانی ترکییه دا، که ئاکامی پێشنیاری ڕێکخراوه‌کانی ژنان بوو کرا به " کۆمیسیونی ده‌ره‌تانی یه‌کسان" له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که نوێنه‌رانی AKP هه‌نگاوێکیان به‌ره‌و دوایه هه‌ڵهێنایه‌وه.گشت ئه‌و خاڵانه ده‌یسه‌لمێنن که ساڵی 2008 هیچ باشبوونێکی پۆزیتیڤی بۆ مافی ژنان "نه‌هێنا ".
سپاستان ده‌که‌م بۆ سه‌رنجدانتان
ڕه‌یحان یاڵچنداغ
پارێزداری مافی مرۆ، پارێزه‌ر

No comments:
Post a Comment