ده‌ستپێشخه‌رییه‌کانی ترکییه سه‌باره‌ت به کوردان و عه‌له‌وییان
ده‌ستپێشخه‌رییه‌کانی ترکییه سه‌باره‌ت به کوردان و عه‌له‌وییان – ئه‌م باسه له کۆنفڕانسێک دا له تۆکیۆ پێشکێش کراوه .حکوومه‌تی پارتیی داد و گه‌شه‌پێدان و خۆ خه‌ریک کردنی به عه‌له‌وییان و کوردانه‌وه
[ ئه‌م باسه له سیمپۆزیۆمی نێونه‌ته‌وه‌یی " ئه‌ویدی بوون و به‌ولاوه‌تر: دینامیزی ده‌سته پێک هاتن و ناسێنه له کۆمه‌ڵه ئیسلامییه مۆدێڕنه‌کاندا" پێشکێش کراوه له ئه‌نیستیتووی توێژینه‌وه‌ی زمانان و کو‌لتوورانی ئاسیا و ئه‌فریقا، زانکۆی تۆکیۆی لێکۆڵینه‌وه‌کانی بێگانه، تۆکیۆ، 5 ی دیسامبری 2009]
مارتین ڤان بڕاونێسن
وه‌رگێڕان له ئینگلیسییه‌وه: حه‌سه‌نی قازی
ئونور ئوێیمهن و ده‌رسیم
چه‌ند حه‌وتوو لهمهوپێش ( له 10ی نۆڤامبری 2009)، له دمه‌ته‌قه‌یه‌کی پارلمانی دا دوای ئه‌وه‌ی حکوومه‌ت ڕاگه‌یاند نه‌خشه‌یه‌کی هه‌موولایه‌نه‌ی بۆ کۆتایی هێنان به کێشه‌ی چه‌کداری به‌ده‌سته‌وه‌یه و ئیمتیازی گرینگ بۆ داوخوازه کولتووری و سیاسییه‌کانی کوردان له‌به‌رچاو ده‌گرێ، سیاسه‌تمه‌داری پارتیی CHP، ئۆنور ئوێیمهن زۆر به‌توندی ڕه‌خنه‌ی له حکوومه‌ت گرت و قسه‌یه‌کی کرد له‌وانه‌یه ته‌ئسیرێکی بڕیاده‌ری هه‌بێ له سه‌ر گۆڕانی سیاسی و خۆ سازدانه‌وه‌ی ترکییه دا. نێوبراو به ئاماژه کردن به بانگه‌وازی AKP بۆ ئه‌وه‌ی خوێنڕێژی دوولایه‌نه ڕابگیرێ " باچی دیکه دایکان بۆ کوڕه شه‌هیده‌کانیان فرمێسک نه‌ڕێژن گوتی:" ئه‌و جۆره چۆکدادانه له وڵاتی ئاتاترک ناوه‌شێته‌وه.له سه‌رهه‌ڵدانه‌کانی شێخ سه‌عید و ده‌رسیمیش دا ، دایکان ده‌گریان، " به‌ڵام ئاتاترک ئه‌وه‌ی کرد که ده‌بوو بیکا" ئوێیمهن به بێ ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستی بێ – که بۆ ماوه‌ی درێژ به یه‌کێک له که‌ماڵیسته‌کانی زۆر
" به شارستانیتر" و میانهڕۆتری پارتییه‌که‌ی داندراوه - توندوتێژی ژێنۆسایدانهی به‌تایبه‌تی له به‌ربه‌رکانی به‌دژی ده‌رسیم دا جارێکی هێناوه نێو بیروڕای گشتی. که پێشتر ڕووناکبیران و تێکۆشه‌رانی پارێزه‌ری مافی مرۆ حه‌وڵێکی زۆریان دابوو بۆ ئه‌وه‌ی سرنجی بیر و ڕای گشتی به‌ره‌و ئه‌و رووداوه ڕاکێشن و تێیدا سه‌رنه‌که‌وتبوون، ئه‌و قه‌تڵی عامه‌ی که له ژێر په‌رده‌ی پێشکه‌وتن دا کرا، ئه‌و قسانه‌ی ئوێیمهن بابه‌ته‌که‌ی کرده سه‌ردێڕی ڕۆژنامه‌کان. عهلهوێیهکانی ده‌رسیم به دژی ئه‌و قسانه ڕاسان و شه‌رمه‌زاریان کرد و داوایان کرد CHP به ڕه‌سمی داوای لێبوردن بکا؛ پۆستێری ئوێیمهن به سمێڵ و شێوه‌ی قژی سه‌ری هیتلێر بڵاو کرانه‌وه. ڕۆژنامه‌کان ده‌ستیان کرد به بڵاو کردنه‌وه‌ی چیرۆکی ڕووداوه‌کانی ده‌رسیم له ساڵی 1938 ، به گێڕانه‌وه و باس کردنی وشه‌ی وه‌ک " جڕ و جانه‌وه‌ر" و " جرجهمشک" که له‌و سه‌روبه‌ندی دا ئاماژه‌یه‌ک بووه به خه‌ڵکی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی سه‌ری هه‌ڵدابوو، و قسه‌ی ئیحسان سه‌بری چاگڵایانگیل یان باس کرد سه‌باره‌ت به به‌کارهێنانی گازی ژاراوی به دژی ده‌رسیم. CHP هه‌میشه ئه‌و پارتییه سیاسییه بووه که عه‌له‌وییه‌کان به پانه‌وه ده‌نگیان پێداوه - ڕه‌نگه هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که هیچ پارتییه‌ک له ئارا دا نه‌بووه له‌وی باشتر بووبێ. به‌ڵام ئه‌مجاره واوێده‌چێ هاوپه‌یمانی به‌هێزی مێژوویی نێوان CHP و عه‌له‌وییان زۆر به‌جیدی که‌وتبێته به‌ر هه‌ڕه‌شه. ئه‌و پارتییه، که پێشتر زۆربه‌ی ده‌نگده‌رانی چه‌پی پۆپۆلیستی خۆی له کیس دابوو، ده‌بوو زیاتر و زیاتر پشت به ده‌نگی عه‌له‌وییان ببه‌ستێ وه‌ک دوایین هێزی پاڵپشت و به‌هێزی خۆی. ئه‌و دوایین پێگه‌یه‌ش ئێستا درزی تێکه‌تووه.
دوو شێوه‌ی ناسیۆنالیزمی ترک و بۆچوونیان سه‌باره‌ت به پلورالیزمی ئێتنیکی و دینی
که‌مالیزمی کلاسیکی به زانایی حه‌ولی داوه وه‌ک پرینسیپێکی یه‌کگرتوویی جێی ئیسلام به نه‌ته‌وه پڕ بکاته‌وه.تا ساڵی 1923ش،مسته‌فا که‌ماڵ هێشتا هه‌ر باسی هاوپه‌یمانی کوردان و ترکانی ده‌کرد، به‌ڵام دوای ئه‌و ساڵه، ئیدی نه‌ته‌وه ته‌نێ بوو به ترک - له سه‌ره‌تاوه مرۆ ده‌یتوانی هێشتا له رووی ئێتنیکییه‌وه کورد بێ و له ڕووی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه ترک، به‌ڵام له سالانی 1930 یه‌کانه‌وه ئه‌و فکره ورووژا که گشت کورده‌کان ( و هه‌ر وه‌ها دهستهئێتنیکییه موسوڵمانه‌کانی دیکه‌ی ترکییه) له رووی ئێتنیکیشهوه ترکن و له تۆره‌مه‌ی عه‌شیره‌ته ترکه‌کانی ئاسیای نێوهندین.ته‌نیا په‌ڵه‌یه‌کی که به نێوچاوانی نه‌ته‌وه‌وه نووسابوو نا- موسوڵمانه‌کان بوون، که ده‌بوو ترکییه بیانناسێ و به پێی په‌یمانی لۆزان هێندێک مافیان بۆ بسه‌لمێنێ. به پێی قانوونی بنچینه‌یی ترکییه، هه‌رکه‌س که شارۆمه‌ندی ترک بێ ، ترکه، به‌ڵام به کرده‌وه ئه‌وه سه‌باره‌ت به مه‌سیحییه‌کان و جووله‌که‌کان ناگونجێ، ته‌نانه‌ت هه‌ربوونی که‌مایه‌تییه‌کانیش وه‌ک شتێکی که ئیمپریالیسته‌کان دای ده‌سه‌پێنن نه‌فره‌تی لێده‌کرا. لائیسیزمی ڕه‌سمی ترکییه قه‌ت به مانای مافی یه‌کسان بۆ هه‌موو دینه‌کان نه‌بووه - ته‌نێ موسوڵمانان مافی ته‌واویان بووه به‌و مه‌رجه‌ی زۆر دینی نه‌بن.
بۆچوون وتێڕوانینی که‌مالیزم له ئاست ئیسلام هه‌میشه ڕاڕایی بووه: ترکێکی باش ده‌بێ موسوڵمان بێ، به‌ڵام له هه‌مان کات دا ئه‌وانه‌ی واجباتی ئیسلامیان به وردی به جێ هێناوه، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی که پێوه‌ره ئیسلامییه‌کانیان خستووه‌ته پێش قانوون و ڕێسای لائیسیزم هه‌میشه "ئه‌ویدیکه‌ی" هه‌مبه‌ری هه‌ره گرینگی که‌ماڵیزم بوون. بنچینهگریی ئیسلامی که به "ئیرتیجاع" " کاردانه‌وه" پێناسه کراوه به مه‌ترسییه‌کی هه‌میشه‌یی داندراوه. عه‌له‌وییه‌کان به هاوپه‌یمانێکی ته‌بیعی داده‌ندران بۆ خه‌بات به دژی "ئیرتیجاع"، و هه‌ر له به‌ر ئه‌وه‌ش مه‌راییان له به‌ر ده‌کرا و دهلاوێندرانهوه. هه‌ر ئاوا عه‌له‌وییه‌کانیش زۆر جار له که‌مالیزم نزیک که‌وتوونه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له به‌رامبه‌ر دراوسێ سونییهکانیاندا بیانپارێزێ. له سه‌رتاسه‌ری مێژووی کۆمار دا کێشه‌ی نێوان سوننی – عه‌له‌وییان قه‌وماوه، ئی هه‌ره توندوتیژ و به‌زه‌برو زه‌نگیان له ساڵانی 1970 کاندا، کاتێک ئه‌وان به‌شێک بوون له‌و جه‌مسه‌ربه‌ندییه سیاسییه‌ی که له گۆڕێ دا بوو – عه‌له‌وییه‌کان هاوپه‌یمانی چه‌په‌کان بوون ( و ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له کادره‌کانی بزووتنه‌وه چه‌پییه‌کان له‌وان پێک هاتبوو) و زۆر له سوننیه‌کانیش له گه‌ڵ ناسیونالیستی ڕاست ئاژۆ ڕێک که‌وتبوون ( پارتیی تورکه‌ش، میللیهتچی حه‌ره‌که‌ت پارتیسی).
AKP (پارتیی داد و گه‌شه‌پێدان) له زۆر ڕووه‌وه جێنشینی ئه‌و پارتییه ئیسلامییانه‌یه که ئه‌ربه‌کان له ساڵانی 1970 کاندا دایمه‌زراندن و، ئه‌ویش تا ڕاده‌یه‌ک له جه‌مسه‌ر به‌ندییه‌که دا ده‌ستی هه‌بوو و هه‌ڵوێستی زۆر توندی دژی عه‌له‌وی گرت. له هێندێک له هه‌را و هێرشکارییه‌کانی دژی عه‌له‌وییه‌کاندا، که‌سانی ئه‌وتۆ به‌شدارییان هه‌بوو که به‌رده‌وام بوون له ده‌ور گێڕانی سیاسی له پارتیی ئه‌ربه‌کان و ته‌نانه‌ت ئێستا له AKP ش دا. عه‌له‌وییه‌کان هه‌تا بڵێی له AKP دڕدۆنگ و به گومانن، چونکه پێیان وایه له سه‌رکوتکردنی کۆمه‌ڵگه عه‌له‌وییه‌کاندا ده‌ستی هه‌بووه و ئه‌وان هه‌میشه له ده‌ست دراوسێ سوننیه‌کان و هه‌ر وه‌ها ده‌وڵه‌ت ڕه‌نج و کوێره‌وه‌رییان چێشتووه.
هه‌ر ئاواش، بۆچوون و تێڕوانینی باوی کۆڕوکۆمه‌ڵی AKP له ئاست عه‌له‌وییه‌کان هه‌میشه به توندی ناڕه‌زایه‌تی پێوه دیار بووه: عه‌له‌وییه‌کان به پێشێل کردنی گشت قانوونه‌کانی ئیسلام، خواردنه‌وه‌ی ئه‌ڵکۆڵ و بێ به‌ندوباری جینسی و هه‌ر وه‌ها کۆمۆنیزم تاوانبار ده‌کرێن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئه‌وه AKP یه، وه‌ک یه‌که‌م پارتیی سه‌ره‌کی له مێژووی ترکییه دا، که به ئاشکرایی خۆی له ناسیۆنالیزمی که‌مالیستی دوور خستووه‌ته‌وه به پێچه‌وانه گشت پارتییه‌کانی که جێی ئه‌وانی گرتووه‌ته‌وه - ڕه‌نگه بکرێ ترگوت ئوێزاڵ وه‌ک پێشه‌نگێک ببیندرێ، به‌ڵام AKP به کرده‌وه ئه‌وه‌ی کرد که ئوێزاڵ ته‌نێ باسی لێوه ده‌کرد. تێگه‌یشتن و بۆچوونی AKP سه‌باره‌ت به چه‌مکی نه‌ته‌وه له دنیابینینی نوێ – عوسمانییه‌وه دێ، که به‌پێی وی ئه‌وه زمان و ئێتنیسیتی نییه که ده‌بێ ببیته بناخه‌ی یه‌کگرتووییی و سه‌قامگرتوویی به‌ڵکوو دین ده‌توانێ ئه‌و ده‌وره بگێڕێ. له ڕوانگه‌ی AKP وه جۆراوجۆری ئێتنیکی چ گرفتێک نییه؛ کورده‌کان و ترکه‌کان به شیوه‌ی ته‌بیعی له به‌ر ئه‌و ڕاستییه‌ی که موسوڵمانن یه‌کگرتوون. ئیمپراتۆری عوسمانی ده‌ره‌جه‌یه‌کی زۆری خۆموختاری هه‌بوو بۆ کۆمه‌ڵه‌گه نا- موسوڵمانه‌کان (میلله‌ت): یۆنانییه ئۆرتۆدۆکسه‌کان وههرمهنییه مه‌سیحییه‌کان و جووله‌که‌کان، که دواتر ئه‌وانه کلیسای دیکه‌شیان لێ زیاد بوو وه‌ک عه‌ینی میلله‌تان [ سرنج بده‌ن لێره دا نووسه‌ر مانای میلله‌تی له زه‌مانی ئیمپراتۆری عوسمانی دا به‌کار هێناوه، تێبینی وه‌رگێڕ]. جا بۆیه ئه‌وه سه‌یر نییه که ئه‌ونده مه‌سیحییه‌ی که ئێستا له ترکییه دا ماونه‌ته‌وه هه‌ست بکه‌ن له ژێر حوکمی AKP دا باشتریان ڕه‌فتار له‌گه‌ڵ ده‌کرێ له چاو حکوومه‌ته لائیکه‌کانی پێشوو.( ئه‌و زنجیره هێرشانه‌ی ئه‌و دواییانه بۆ سه‌ر که‌سایه‌تی و داوده‌زگا مه‌سیحییه‌کان له لایه‌ن بزووتنه‌وه ئیسلامییه‌کانه‌وه نه‌کراون به‌ڵکوو له‌بن سه‌ری تۆڕێکی تیژپه‌ڕی ناسیونالیستی، Ergenekon دا بووه.
ددان پێداهێنان و ناسینی کو‌لتووریی کوردان و ده‌سته ئێتنیکییه‌کانی دیکه‌ی وه‌ک چه‌رکه‌سه‌کان و لازه‌کان قه‌ت بۆ AKP گرفتێکی ئه‌وتۆ نه‌بووه( که به هه‌ڵکه‌وت، چه‌ند ئه‌ندامی پایه‌به‌رزی کوردی هه‌یه). و ته‌نانه‌ت ڕیگا دان به سازبوونی پارتیی سیاسی له سه‌ر بنه‌مای ئێتنیکیش شتێک نییه که به بیر دانه‌یه، ئه‌گه‌رچی ئه‌و پارتییه ده‌یه‌وێ خۆی وا ببینێ که زۆر ڕه‌وایی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی کوردانیش بکا،ئه‌گه‌ر مرۆ باشی لێ تێگه‌یشتبێ. هه‌ر وه‌ک CHP ، AKP ش حه‌ول ده‌دا دۆزی کورد دابشکێنێ بۆ ڕه‌هه‌ندی ئابووری – کۆمه‌ڵایه‌تی و، پێی وایه ئه‌و ڕێگا چاره‌سه‌ری که ئه‌و ده‌یهێنێته گۆرێ له ئی هه‌موان باشتره. به‌ڕاستیش پێی وابوو ده‌توانێ مه‌کۆی پشتیوانی ده‌نگده‌رانی پارتیی لایه‌نگری کوردی DTP داگیر بکا ته‌نێ به ڕیگای خزمه‌تی باشتر له هه‌ڕیمه که‌دا. "سێرویس" "هیزمه‌ت" یه‌کێک له وێژیاکه کلیلییه‌کانی AKP یه، هه‌ر ئه‌و جۆره‌ی که بزووتنه‌وه‌ی Gulen باس له پێشکێش کردنی خزمه‌ت ده‌کا.
خزمه‌ت کردن وه‌ک ئه‌رکێکی دینی ده‌بیندرێ به‌ڵام هه‌ر وه‌ها وه‌ک باشترین ڕێگاش بۆ بردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن. ئه‌ردۆغان وه‌ک شارداری ئه‌سته‌نبوول نێوبانگی ده‌رکرد به پێشکێش کردنی خزمه‌ت به گه‌ڕه‌که هه‌ژار نشینه‌کان و، دواتر ئه‌و ده‌نگی ئه‌و جۆره شوێنانه‌ی برده‌وه ، که له کۆنه‌وه CHP به مه‌کۆی ته‌بیعی خۆی ده‌زانین و به‌وشێوه‌یه له سه‌رتاسه‌ری وڵات دا سه‌رکه‌وتنی وه‌ده‌ست هێنا.
دۆزی کورد سه‌لماندی زۆر له‌وه ئاڵۆزتر و پێچه‌ڵپێچتره که ته‌نێ هه‌ربه پێشوه‌چوونی ئابووری چاره‌سه‌ر بکرێ و، واوێده‌چێ ئێستا AKP بییه‌وێ به پێی ویستی کوردان هه‌لس وکه‌وتیان له‌گه‌ڵ بکا – ئه‌وه یه‌که‌م جاره که چ حکوومه‌تێکی ترکییه ئه‌ئاوا به جیدی له گه‌ڵ کورده‌کان ببزوێته‌وه. دوای کێشه‌و هه‌رایه‌کی دوورودرێژ له گه‌ڵ ئه‌رته‌ش سه‌باره‌ت به ئه‌وه‌ی که دان و ستاندنیان له‌گه‌ڵ کورده‌کانی باکووری عێراق چلۆن بێ،وا وێده‌چێ AKP ستادی ئه‌ڕته‌شی ترکییه‌ی به‌ره‌و بیری خۆی ڕاكێشابێ که مه‌سه‌له‌که به ڕێگای غه‌یره نیزامی ڕا چاره‌سه‌ر بکرێ. له‌هه‌مان کات دا AKP ، ده‌ستی [دۆستانه‌ی] به‌ره‌و عه‌له‌وییه‌کانیش درێژ کردووه. له ڕووی زه‌ینییه‌وه کرانه‌وه و ده‌ستپێشخه‌ری به‌ره‌و عه‌له‌وییه‌کان بۆ AKP زۆر دژوارتره له کرانه‌وه به‌ره‌و کوردان. له جیهانبینی و بیری بیرداڕێژانی AKP دا گونجاندنی کورده‌کان به باشی ده‌لوێ: ئه‌وان " کاڤیم" ( قه‌وم)ن، گه‌لێکی موسوڵمان به هه‌بوونی ناسێنه‌یه‌کی یه‌کپارچه له سه‌ر بنه‌مای زمان و قه‌واره‌ی عه‌شیره‌تی. به‌ڵام عه‌له‌وییه‌کان به‌و جۆره‌ی AKP دنیای له جیهانبینی خۆی دا دابه‌ش کردووه ده‌ی شهمزێنن و پێشێلی ده‌که‌ن. ئه‌وان نه سه‌ر به دێنێکی نا- موسلمانن ( که بکرێ مافی که‌مایه‌تی و هێندێک ئیمتیازی ده‌وڵه‌تییان بدرێتێ بۆ شوێنی نزا و پاڕانه‌وه‌یان ) و نه له ڕووی زمانی و عه‌شیره‌تییه‌وه "کاڤیم" ێکی جیان. عوسمانییه‌کان کۆمه‌ڵگه‌کانی ئامال عهلهوییانیان به موسوڵمان داده‌نا، وه‌ک موسوڵمان ماڵیاتیان لێ دهئهستاندن و جار وباریش له به‌ر ئه‌وه‌ی موسوڵمانی سه‌ربزێو بوون ته‌نبێیان ده‌کردن. ڕه‌نگه AKP ش بییه‌وێ به موسڵمانیان دابنێ و ئاوایان له گه‌ڵ بجووڵێته‌وه ( هه‌ر وه‌ک ده ڕاستیشدا ده‌وڵه‌ت ده‌یکا، به دروست کردنی مزگه‌وت له گونده عه‌له‌وییه‌کان و، ناردنی منداڵه‌کانیان بۆ پۆلی تۆبزی دێنی سوننی ) جا چه‌قی مه‌سه‌له‌که لێره دایه: زۆربه‌ی عه‌له‌وییه‌کان ده‌یانه‌وێ به موسوڵمان دابندرێن، به‌ڵام جۆره موسوڵمانێکی جیاواز و، نایانه‌وێ منداڵه‌کانیان به تۆبزی ده‌رسی ئیسڵامی سوننی دابدرێن،به‌ڵکوو شێوه‌ی خۆیانیان ده‌وێ. سیاسه‌تمه‌دارانی موسوڵمان په‌یتا په‌یتا ئه‌و ده‌ربڕینه به‌نێوبانگه به گوێی عه‌له‌وییه‌کان هه‌ڵدێنن و دووپاته‌ی ده‌که‌نه‌وه" ئه‌گه‌ر عه‌له‌وییایه‌تی به مانای خۆشویستنی عه‌لییه، ئه‌من باشترینی عهلهوییهکانم، ئه‌ویش له‌به‌ر خۆشه‌ویستنی عه‌لی. به‌ڵام عه‌لی پێڕۆیی له پێغه‌مبه‌ر کرد و ڕۆژێ پێنج جار نوێژی ده‌کرد و له مانگی ڕه‌مه‌زان دا ڕۆژووی ده‌گرت، به‌ڵام ئێوه نایکه‌ن."
ئه‌رگه‌نه‌کۆن
ئه‌وشتانه‌ی له سه‌ر ئه‌رگه‌نه‌کۆن ئاشکرا بوون وره‌ی ئه‌خلاقی حکوومه‌تی به‌هێز کردووه. به‌ر له ئه‌رگه‌نه‌کۆنیش زۆر ڕێکخراوه‌ی ئه‌وتۆ هه‌بوون – ڕچه و ڕێبازێکی درێژی چالاکییه‌کانی " ده‌وڵه‌تی قوول و شاراوه" له [مێژووی] ترکییه دا هه‌یه، له ته‌شکیلاتی مههسووسه(ته‌شکیلاتی تایبه‌تی) به‌م لایه‌وه، که له سه‌رده‌می شه‌ڕی سارد دا ناتۆ پشتی گرت وه‌کوو هێزێکی به‌رگری مه‌ده‌نی بۆ شهر به‌دژی ده‌سته‌ڵات به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی کۆمۆنیستی، ئه‌م ئهرگهنۆکهنهی ئێستا زیاتر نوێنه‌رایه‌تی په‌راوێزێکی سه‌رلێشێواوی نوخبه‌ی که‌مالیستی لائیک ده‌کا که گه‌شه کردن و گه‌وره‌بوونه‌وه‌ی ئیرتیجاع به‌ڕێگای هه‌ڵبژاردنه‌وه به هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک بۆ سه‌ر هه‌ڵوێستی خۆی ده‌زانێ. ئه‌و پارێزه‌ره خۆ به‌ناو کردووانهی ترکییه‌ی ناسیونالیستی لائیک ئه‌وه‌ی خراپه‌یه کردوویانه: کرده‌وه‌ی دنه‌ده‌رانه‌ی وه‌ک کوشتنی هرانت دینک، ته‌قه کردن له دادگه‌ی به‌رز، تێڕۆڕ و بۆمب هاویشتن و، به‌ته‌نیشته‌وه ڕێکخستنی خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری.
لێکۆڵینه‌وه و لێپرسینه‌وه‌کانی دۆسییه‌ی ئه‌رگه‌نه‌کۆن، له‌وانه‌یه ئه‌و کاکه و براله و پیلانه‌ی له بن سه‌ریان دابووه زۆر ههموولایهنهتر و بهتهکووزتر له‌وه‌ی که تا ئێستا ئاشکرا بووه وه‌ڕوو بخا. ده‌سته‌ی جۆربه‌جۆر به به‌رده‌وامی یه‌کتریان ده‌دی و جاروبار هاوکاری یه‌کتریان ده‌کرد، به‌ڵام ده‌کرێ هه‌مووشیان به‌شێک نه‌بووبن له نه‌خشه‌یه‌کی گه‌وره‌ی تاقانه.
ئاشکرابوونی نه‌خشه‌ی تێڕۆر و کوشتن – به دژی مه‌سیحیان، ڕێبه‌رانی عه‌له‌وی، نووسه‌ران – مرۆ ده‌هه‌ژێنێ و وا وێده‌چێ به به‌ڵگه‌وه بسه‌لمێندرێ. ( له ئینترنێت دا سه‌رچاوه‌یه‌کی زانیاری سه‌باره‌ت به دادگاییه‌کانی ئه‌رگه‌نه‌کۆن و ئه‌وشتانه‌ی تا ئێستا ئاشکرابوون و دۆسییه‌کانی ئه‌رگه‌نه‌کۆن هه‌یه که به هاسانی ده‌ست پێی ڕاده‌گا و به به‌رده‌وامی تازه ده‌کرێته‌وه،www.todayszaman.com/ ، ئه‌و ماڵپه‌ڕه ئی ڕۆژنامه‌ی ئینگلیسی زمانی Zaman ی لایه‌نگری حکوومه‌ته). ئه‌و ئاشکرابوونانه که‌شوهه‌وایه‌کی ساز کرد که تێیدا حکوومه‌ت زۆر هاسانتر ده‌توانێ ئیدیعا بکا که پێی له‌سه‌ر زه‌وییه‌کی به‌رزی ئه‌خلاقی قایمه.
کرانه‌وه و ده‌ستپێشخه‌ری به‌ڕووی کوردان و عه‌له‌وییان دا
نێوه‌رۆکی ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه زۆر ڕوون نییه: حکوومه‌ت هه‌ر وه‌ک ڕابردوو به‌هیچجۆر مل نادا له گه‌ڵ PKK قسه بکا و ته‌نانه‌ت سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری لێبوردنێکیش مته‌قی لێوه نایه - به‌ڵام به ڕواڵه‌ت دیداری نهێنی به‌رده‌وامن. به‌ڵێنی دانی ئیمتیازی کولتووری،TRT6 ( که دیاره PKK به خۆ فرۆشتن به دۆژمنی داده‌نێ و بایکۆتی کردووه). لێنانه‌وه‌ی نێوه ئه‌سڵییه‌کان له گونده‌کان (ئه‌وه ئێستا ده‌ستی پێکراوه)، خوێندن و په‌روه‌رده به کوردی به دڵنیاییه‌وه یه‌کێک له‌و بابه‌تانه‌یه که له‌و ده‌ستپێشخه‌رییه دایه.
هێشتا ته‌واو ڕوون نییه که به‌وردی " کرانه‌وه به‌ره‌و کورد" له چی پێک دێ و، ئێستا زۆر که‌س خه‌ریکن لێی دڕدۆدنگ ده‌بن، به‌ڵام واوێده‌چێ حکوومه‌ت ئه‌وجار شێلگیر بێ بۆ به‌رده‌وام بوون له‌و ڕێبازه دا. ده‌گوترێ که ئه‌ردۆغان، ده‌سته‌ڵاتی ته‌واوی داوه به وه‌زیری نێوخۆ به‌شیر ئاتاڵای که ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه درێژه پێ‌بدا به بێ ئه‌وه‌ی له گه‌ڵ باڵه‌کانی دیکه‌ی نێو AKP بێته ڕه‌دایێ. ئاتاڵای له‌گه‌ڵ سیاسه‌تمه‌داران، ڕووناکبیران، پارێزه‌ران دانێشتووه بۆ ئه‌وه‌ی گوێ له بیر‌و ڕایان بگرێ که چلۆن به‌رده‌وامی به کاره‌که بدا.
ئه‌وه ئاشکرایه حکوومه‌ت کاتی پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵک له گه‌ڵ بیری قسه‌کردن له گه‌ڵ کورده‌کان ڕابهێنێ دوای سه‌روبه‌ندێکی جه‌مسه‌ربه‌ندیی له زێده که تێیدا کێشه له نێوان لایه‌نێکی سه‌رهه‌لداو و ئه‌ڕته‌ش به‌ره به‌ره بوو به‌کێشه و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی کوردان و ترکان، که تێیدا ده‌مارگرژی دوولایه‌نه به‌هێزتر بوو و باوه‌ری به‌یه‌کتری پێخوست کرا، ئه‌وه سه‌یر نییه که دژبه‌رانی هه‌ره که‌له‌ڕه‌ق و به‌هێزی ئه‌و پێواژۆیه CHP و MHP ن – به‌ڵام له‌وانه‌یه MHP دوای کۆنگره‌که‌ی ڕاوێژی ده‌می بگۆرێ، کاتێک باخچه‌لی زیاتر له‌وه دڵنیا بێ که بۆ خوڵێکی دیکه‌ش له جێی خۆی ده‌مێنێته‌وه.
زۆر له‌وه جیدی‌تر، هه‌م له داووده‌زگای ده‌وڵه‌ت و هه‌م له PKK دا تاکوته‌رای ئاوا هه‌ن که لایه‌نگری تێکشکانی ئه‌و به‌رنامه‌ین و حه‌ولی تێکدانی ده‌ده‌ن. وێده‌چێ زۆر که‌ند و کڵۆ بێنه سه‌ر ڕێ؛ که زۆر جار دیتراوه، ترکییه به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌چێ به‌و شێوه‌یه‌ی که یێنی چێرییهکان (عه‌سکه‌ری عوسمانی) کردیان: دوو هه‌نگاو به‌ره‌و پێشه‌وه، هه‌نگاوێک بۆ دواوه.
سستی (به ئانقهستهی؟) حکوومه‌ت بۆ دیاریکردنی نێوه ڕۆکی ده‌ستپێشخه‌ری و کرانه‌وه به‌ڕووی کوردان دا، هه‌لی ئه‌وه‌ی بۆ PKK ڕه‌خساندووه که ده‌ستپێخه‌ری بکا. ئوێجاڵان نه‌خشه‌ی ڕێگای خۆی ڕاگه‌یاند و بڵاوی کرده‌وه." میسیۆنی ئاشتی" که له گریلاکانی PKK پێک هاتبوون له عێڕاقه‌وه به په‌یامی ئاشتییه‌وه هاتنه‌وه و خۆیان ڕاده‌ست کرد – ئه‌وان به خۆپێشاندانی گه‌وره‌ی جه‌ماوه‌ری و به چالاکی جێژن و شایی له هه‌رێمی کوردی پێشوازییان لێ کرا و، ئه‌وه حکوومه‌تی برد له خه‌یاڵاته‌وه و نیگه‌رانی کرد.
له کۆنفڕانسێکی چاپه‌مه‌نی دا، ئاتاڵای ڕوونی کرده‌وه که جارێ حکوومه‌ت ڕاگه‌یاندنی لێخۆشبوو‌ن له ئه‌ندامانی PKK ی ده به‌رنامه دا نییه و ئه‌وه‌ی که زمانی په‌روه‌رده و خوێندنی نه‌ته‌وه ترکی یه و هه‌ر ترکی ده‌بێ و، دواجار، گۆڕین و هه‌موار کردنی قانوون ئێستا له ڕۆژه‌ڤی کار دا نییه- و ئه‌وه‌ش بووه هۆی نائومیدی و دڵساردبوونهوهیهکی زۆری ئه‌وانه‌ی که هیوایان به‌و ده‌ستپێشخه‌رییه هه‌بوو و به ههنگاوێکی باشیان ده‌زانی.
کرانه‌وه و ده‌ستپێشخه‌ری به‌ڕووی عه‌له‌وییان دا به زنجیره‌یه‌ک دیدار و کۆبوونه‌وه له گه‌ڵ ده‌ده‌کان، ڕووناکبیران و زانایان ( ئه‌و جۆره که‌سانه‌ی که پاشخانی خوێندنی ئیلاهیاتیان هه‌بوو)، ڕۆژنامه‌نووسان و ڕێبه‌رانی سه‌ندیکا کرێکارییه‌کان ده‌ستی پێ‌کرد، له‌و جۆره کۆبوونه‌وانه دا نوێنه‌رانی حکوومه‌ت هه‌ر گوێگر بوون.هیچ دیالۆگێکی ڕاسته‌قینه له گۆڕێ دانه‌بووه، به‌ڵام ده ڕاستیدا ئه‌وه یه‌که‌م جار بوو حکوومه‌ت گوێی له گله‌یی و گازنده ده‌گرت و وێده‌چوو عه‌له‌وییه‌کان به جیدی بگرێ. به‌ڵام هه‌تا ئێستا به کرده‌وه هیچ نه‌کراوه- و هه‌تا دێ عه‌له‌وییه‌کی زۆرتر گۆمانیان تێدا پێک دێ داخودا حکوومه‌ت له گله‌یی و گازنده و داوخوازه‌کانیان تێده‌گا یان ته‌نانه‌ت حه‌ول ده‌دا تێ‌بگا یان نا. (واته به ڕه‌سمی ناسینی جهمهیی [جه‌مخانه‌کان] وه‌ک شوێنی نزا و پاڕانه‌وه و، ددان پێدا هێنان به ده‌ده‌کان دا وه‌ک ئه‌رکدارانی دینی، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی وانه‌و ده‌رسی تۆبزی دینی سوننی، هتد.)
کورده‌کان و عه‌له‌وییه‌کان: ناسێنه‌ی جێی مشت‌ومڕ
ئه‌گه‌رچی زۆر له کورده‌کان و عه‌له‌وییه‌کان ناسێنه‌ی کوردی یان عه‌له‌وی به ناسێنه‌ی یه‌که‌م و هه‌ره "ته‌بیعی" خۆیان داده‌نێن، له ڕاستیدا هه‌ردووکییان ناسێنه‌ی پان و به‌رینن که به‌ڕێژه له‌و دواییانه دا جه‌ختیان له سه‌ر کراوه، له ژێر تاوی تێکۆشانی ناسیۆنالیستی کوردی و شێوه‌ژیانی هاوبه‌شی عه‌له‌وییه‌کاندا و، له کێبه‌ركێ و ڕقه‌به‌ری له گه‌ڵ ناسیۆنالیزمی ترک دا. هه‌م کوره‌ده‌کان و هه‌م عه‌له‌وییه‌کان له بوونه‌ی ئاڵۆز و وهیهکنهچوو پێک هاتوون ، به سنووری لێڵ و نادیاره‌وه و به هه‌بوونی جۆراوجۆرییه‌کی کو‌لتووریی به‌رچاو له‌نێو خۆیان دا. له‌وه‌ش زیاتر ناوچه‌یه‌کی گه‌وره‌ی که یه‌کتری داده‌پۆشێ له نێوان کوردان و عه‌له‌وییان دا هه‌یه. ناسێنه‌ی عه‌شیره‌تی و ناسێنه‌ی گوندێتی بۆ ماوه‌ی درێژ زۆر له ناسێنه‌یه‌کی پان و به‌رینی هه‌موو گره‌وه گرینگتر بووه و، به‌سترانه‌وه و گرێدراوی دینیش به ده‌م سه‌ده و ساڵانه‌وه ئاڵوگۆڕی به‌سه‌ردا هاتووه. به‌ر له کۆتاییه‌کانی سه‌ده‌ی 19 هه‌م زاراوه‌ی "عه‌له‌وی"به ده‌گمه‌ن ده‌کار ده‌کرا.
کورد بوون ئاست و ده‌ره‌جه‌ی زۆر وزه‌وه‌ندی هه‌یه؛ ناسێنه‌ی کورد به شێوه‌یه‌کی هه‌ره لێبڕاوانه و بێ ئه‌ملاو ئه‌ولا ئه‌و کوردانه خۆی پێ ده‌ناسێنن که ئاخێوی له‌هجه‌ی سه‌ره‌کی، کرمانجین، که موسوڵمانی سوننین، و له ڕووی عه‌شیره‌تییه‌وه ڕێک خراون. ئه‌و جۆره کوردانه، ده‌بێ جه‌خت بکرێته‌وه، له ڕووی مێژووییه‌وه "ئه‌وانیدی" هه‌ره گرینگی کورده عه‌له‌وییه‌کان بوون، دوژمنی هه‌ره نزیک و چه‌وسێنه‌ر. ئه‌وانه‌ی که به له‌هجه‌یه‌کی زازا قسه ده‌که‌ن، سوننی نین به‌ڵکوو عه‌له‌وی یان ئێزهدین ( و ڕه‌نگه عیساییش بن)، یان سه‌ربه‌و ده‌سته وهرزێرانهن که له ڕووی عه‌شیره‌تییه‌وه ڕێک نه‌خراون و که‌متر کوردن و – وه‌ک به‌ڵگه‌ی مێژوویی پێمان ده‌ڵێن و کاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی ترک به توندی له سه‌ر ئه‌و باوه‌ره بوون - زۆر زیاتر ئاماده‌ی توانه‌وه بوون. وه‌کوو دی کۆمه‌ڵگه‌و تاکوته‌رای جۆر به‌جۆری که‌م تا زۆر تواوه هه‌ن که که‌م تا زۆر خۆیان وه‌ک کورد ده‌ناسن یان ئه‌وه‌ی خه‌ریکن جارێکی دیکه ناسێنه‌ی کوردی خۆیان ده‌دۆزنه‌وه.
کۆمه‌ڵگه عه‌له‌وییه‌کان ده‌کرێ له شوێنێکه‌وه تا شوێنێکی دی زۆر جیاوازی به‌رچاوی باوه‌ڕی و کرده‌وه‌یان ده نێوان دا بێ، ئه‌گه‌رچی پسپۆڕه گه‌ڕۆکه دینییه‌کانیان (ده‌ده‌کان) ده‌ورێکی یه‌کده‌ست کردنیان له نێو دا گێڕاون. کۆمه‌ڵگه‌ی ترک زمان، کورد زمان و زازا زمانی عه‌له‌وی هه‌ن. جگه له‌وانه، کۆمه‌ڵگه‌ی عه‌ڕه‌بی زمان و ئازه‌ری زمانی عه‌له‌وی هه‌ن، به‌ڵام ئه‌وانه سه‌ر به نه‌ریتێکی تا ڕاده‌یه‌ک جیاوزای دینین ( نوسایری و شیعه‌ی دوازده ئیمامی) و لێره دا زیاتر باسیان ناکه‌م. عه‌له‌وییه‌کان بۆخۆیان جارجار دوو کۆمه‌ڵگه‌ی کۆنتر له یه‌ک جیا ده‌که‌نه‌وه که زه‌مانی زوو به‌یه‌که‌وه کۆ کراونه‌ته‌وه له ژێر نێوی عه‌له‌وی دا: واته قزڵباش و به‌کتاشی. هه‌ر دووک نێوه‌کان له ڕووی میژووییه‌وه به‌به‌ڵگه‌وه ئاسته کراون. کورده عه‌له‌وییه‌کانی ئێستا زۆر جار خۆیان وه‌ک قزڵباش ده‌ناسێنن و به ترکه عه‌له‌وییه‌کان ده‌ڵێن به‌کتاشی، و ئه‌و دوو زاراوانه ده‌که‌نه هاو سنوور له گه‌ڵ بن ناسێنه ئێتنیکی - زمانییه‌کان. جا به پێی ئه‌و ڕوانگه‌یه به‌کتاشییه‌کان به وه‌فادار و گوێڕایه‌ڵی ده‌وڵه‌تی عوسمانی و ده‌وڵه‌تی کۆماری ده‌ناسێندرێن و، قزڵباشه‌کان وه‌ک لایه‌نێکی که له سه‌رهه‌ڵدان و سهروهبهر نه‌هێنانی به‌رده‌وام دا بوون. ئه‌من له‌و باوه‌ڕه دام ئه‌وه ئه‌و په‌ڕی ساده‌کردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕاستییانه‌ن که له زه‌وی واقیع دا هه‌ن، به‌ڵام وه‌ک ئیماژ و سیمایه‌کی خۆیی تۆوێکی گرینگن بۆ ڕه‌نگ دانه‌وه‌ی ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ی ئێستا له گۆڕێ دایه.
ناسیونالیسته ترکه‌کان و ناسیونالیسته کورده‌کان حه‌ولیان داوه ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یانه دنه بده‌ن ئه‌وان یان ئه‌م بن یان ئه‌و و، بۆ هه‌ر دووک لایان عه‌له‌وییه‌کان زۆر جێی سه‌رئێشه و گرفت بوون. زمانی نزا و پاڕانه‌وه، ته‌نانه‌ت له نێو عه‌له‌وییه کورد زمان و زازا زمانه‌کانیشدا ترکی یه،که ئه‌وه وێده‌چێ ده‌سته‌چیله‌یه‌ک بێ بۆ گه‌شاندنه‌وه‌ی ئاوری پڕۆپاگا‌ندای ناسیونالیستی ترک. که وابوو له ڕوانگه‌یه‌وه ڕیوایه‌ت و گێڕانه‌وه‌ی سه‌ره‌کی له‌مه‌ر عه‌له‌وییه‌کان ئه‌وه‌یه که ئه‌وان له عه‌شیره‌ته‌کانی ڕه‌سه‌نی ئاسیای نێوهندین و دینه‌که‌یان ئاوێنه‌ی دینی به‌ر له ئیسلامی ئاسیای نێوه‌ندییه. به‌ڵام ئه‌وه به‌ته‌واوی زه‌حمه‌ته شی بکرێته‌وه که ئه‌و عه‌شیره‌ته ترکانه چلۆن و بۆچی ده‌ستیان کرد به کوردی قسه کردن، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان هاتبنه شوێنێک بژین که موحیتێک بووه که زۆربه به کوردی قسه‌یان کردووه. (له ڕاستیدا ، زۆر له کوردهعهلهوییهکان، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی به زازایی قسه ده‌که‌ن تێزی ناسیونالیستی ترکیان سه‌باره‌ت به ڕه‌چه‌ڵه‌کی ئاسیای نێوه‌ندی و ڕیشه‌ی ترکی خۆیان قه‌بووڵ کردووه،که ئه‌و بۆچوونه ته‌نێ له ساڵانی 1980 کان به‌ملایه‌وه به شێوه‌یه‌کی سیستماتیک له لایه‌ن کورده ناسیونالیسته‌کانه‌وه خراوه‌ته ژێر پرسیار و به‌رپه‌رچ دراوه‌ته‌وه.)ڕاستییه‌کی ڕووشکێنی دیکه ئه‌وه‌یه که عه‌له‌وییه ترک زمانه‌کان له ویلایه‌تی سیواس ته‌نێ ئاماژه به دراوسێ سوننیه‌کانیان وه‌ک ترک ده‌که‌ن و به خۆیان ناڵێن "ترک" – هه‌روه‌ک بۆ عه‌له‌وییه کورد زمانه‌کان که "کورد": بۆ ئه‌وان زۆر جار مانای سوننی یه. که وابوو ته‌نانه‌ت عه‌له‌وییه ترکه‌کانیش به شێوه‌ی ته‌بیعی خۆیان وه‌ک ترک پێناسه ناکه‌ن. ئه‌وه ئه‌و ڕاستییه ده‌درکێنی که هه‌م "ترک" و " هه‌م "کورد" ته‌نێ له‌و دواییانه دا مانایه‌کی پۆزیتیڤی کاریگه‌ریان تێ ده‌خوێندرێته‌وه.
قه‌تلی عامی ده‌رسیم
داخودا مرۆ قه‌تڵی عامی حه‌شیمه‌تی ده‌رسیم چۆن پێناسه بکا: سه‌رکوتکردنی جه‌رده و ئاژاوه‌گێران، دامرکاندنه‌وه‌ی کوردان لهحهوڵێک دا بۆ ئه‌وه‌ی بۆ یه‌ک جار و هه‌میشه ناسیونالیزمی کوردی خاشه بڕ بکرێ، یان دوایین قه‌تڵی عامی عه‌له‌وییه‌کان له زنجیره‌یه‌کی بێ پسانه‌وه‌ی کوشتوبڕی ئه‌وان به‌ده‌ستی ده‌وڵه‌ت دا؟ زۆربه‌ی منداڵانی عه‌له‌وی کوشتاری به کۆمه‌ڵی 40000 عه‌له‌وی به ده‌ستی سوڵتانی سوننی عوسمانی، سوڵتان سه‌لیم،یان بیستووه و به‌و وشیارییه‌وه گه‌وره بوون. کورده‌کان له‌وه ئاگادارن که حه‌ڕبی شێخ سه‌عید، ڕاپه‌ڕینی ئاگری و ده‌رسیم سێ سه‌رهه‌لدانی گه‌وره‌ی کوردان بوون که به‌ده‌ست ده‌وڵه‌تێک که هه‌تا ده‌هات له زێده به‌ره‌و ده‌سته‌ڵاتێکی ملهوڕی ڕه‌گه‌زپه‌رست ده‌چوو، شه‌ڵاڵی خوێن کران. نووسه‌رانی که‌ماڵیست ئه‌و ڕووداوانه‌یان وه‌ک خه‌سار و زیانی لاوه‌کی له ڕێبازی پێشکه‌وتن و شارستانییه‌ت دا په‌سن داوه.
زنجیره‌یه‌ک بیره‌وه‌ری سیاسه‌تمه‌داران و ئه‌فسه‌رانی نیزامی که ده‌ستیان له‌و ڕووداوانه دا هه‌بووه و، لێکۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه له لایه‌ن زانستکارانی ترک و کورده‌وه ( له نێو هه‌موویان دا ده‌بێ ئیسماعیل به‌شیکچی به حورمه‌ته‌وه ئاماژه‌ی پێ بکرێ چونکه کاتێک سه‌باره‌ت به‌و ڕووداوانه‌ی نووسی که مه‌ترسی شه‌خسی بۆ ساز ده‌کرد)، زانیارییه‌کی زیاتری سه‌باره‌ت به ئه‌وه‌ی ڕوویدا هێناوه‌ته نێو مه‌ڵبه‌ندی گشتییه‌وه. ده‌نگی ئاسته‌کراوی Ihsan Sabri caglayangil که برگه‌یه‌کی تێدایه و باسی به‌کار هێنانی گازی ژاراوی ده‌کا و له چاپی بیره‌وه‌رییه‌کانی ده‌رهاوێژراوه، ئێستا ئه‌وه له ترکییه به‌ده‌ست خه‌ڵکه‌وه‌یه. به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و گه‌نگه‌شه و باسانه‌ی له‌مه‌ڕ ژێنۆسیدی هه‌رمه‌نییه‌کان کراوه، به‌لانی که‌مه‌وه به‌شێک له بیروڕای گشتی له ترکییه زۆر زیاتر خووی گرتووه به بیستن و تێگه‌یشتن له هه‌مان جۆر کرده‌وه‌ی به زه‌بر وزه‌نگ که له مێژووی ترکییه دا کراوه.
وڵام و کاردانه‌وه له ئاست زه‌له و گافی گه‌وره‌ی ئونور ئوێیمهن به ده‌ره‌جه‌ی یه‌که‌م له لایه‌ن ئه‌و جۆره که‌سانه‌وه بوو که خۆیان وه‌ک عه‌له‌وی پێناسه ده‌که‌ن، نه‌ک کورد – ئه‌گه‌رچی ئه‌و قسانه‌ی که هاتنه گۆرێ له پێوه‌ندی دابوون له گه‌ڵ کرانه‌وه و ده‌ستپێشخه‌ری به‌ره‌و کوردان. به‌ڵام لێکده‌ره‌وه‌کانی CHP ڕه‌نگه له‌وه دا ڕاست بن که ئه‌وه‌یان به کرده‌وه‌یه‌کی ڕێک خراوی گشتی به دژی پارتییه‌که‌یان دانا، حه‌ولێک بۆ دوورخسته‌نه‌وه‌ی عه‌له‌وییه‌کان لێیان، که به له ده‌ست دانیان پارتییه‌که‌یان دوایین پێگه‌ی گرینگی دهنگدهارنی خۆی له کیس ده‌دا. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا جیاوازییه‌کی گه‌وره هه‌بوو له نێوان وڵام و کاردانه‌وه‌ی عه‌له‌وییه کورد و ترکه‌کان دا، ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی قووڵبوونه‌وه‌ی که‌له‌به‌ری نیوخۆیی عه‌له‌وییه‌کان له‌نێوان ئه‌وانه‌ی دا که له بناوانه‌وه دژی نه‌زمی ئێستای سیاسی کۆمه‌ڵایه‌تین( زۆربه‌یان به‌ڵام نه‌ک هه‌موویان کوردن)، و لایه‌نگران و هه‌واخوای ئه‌و نه‌زمه، که ئی هه‌ره به‌رچاویان Cem Vakfi ( مه‌وقووفه‌ی جه‌م) یه، که وه‌ک هه‌میشه وه‌ک که‌ماڵیست ماوه‌ته‌وه.
به دوا دا نووسین (22ی دیسامبری 2009)
گورزێکی سه‌ره‌کی دیکه که وه پێواژۆی سازانی نێوان کورده‌کان و ده‌وڵه‌تی ترک که‌وت له 11ی دیسامبری 2009 ڕوویدا،کاتێک دادگه‌ی قانوونی بنچینه‌یی حوکمی دا ده‌بێ DTP (پارتیی کۆمه‌ڵه‌ی دێمۆکراتی) دابخرێ و 29 که‌س له سیاسه‌تمه‌داره سه‌ره‌کییه‌کانی- له‌وانه ئه‌حمه‌د تورک و ئایسه‌ل تۆغلوک، که سه‌رۆکایه‌تی نوێنه‌رانی پارتییه‌که‌یان له پارلمان ده‌کرد- قه‌ده‌غه‌ی چالاکی سیاسی‌یان بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ له سه‌ر داندرا. وه‌ک زۆربه‌ی ده‌زگاکانی به‌شی قه‌زایی ترکییه، دادگای قانوونی بنچینه‌یش پڕه له که‌ماڵیستی ده‌مارگرژ و،دادوه‌ران به کۆی ده‌نگ ئه‌و حوکمه‌یان دا.که‌یفه‌رخواست به دژی DTP، که به‌پێی وی دادئه‌ستێن حه‌ولی دابوو بیسه‌لمێنێ DTP به‌ره‌یه‌کی PKK یه و هه‌ڕه‌شه له یه‌کپارچه‌یی خاکی وڵات ده‌کا، دوو ساڵ لهمهوپێش به‌رز کرابووه‌وه.حوکمی ئه‌و دادگایه به به‌ڕبڵاوی وه‌کوو وشدار و چاولێخوردکرنهوهیهک ده‌بیندرێ له لایه‌ن دا‌و ودهستگای قه‌زایی له ئاست AKP، که خۆ له ڕێککه‌وتن و چاره‌سه‌رییه‌ک به پێی دوان و سه‌لماندن له‌گه‌ڵ PKK ببوێرێ و حه‌ولی وا نه‌دا.سه‌یر ئه‌وه‌یه که ئه‌وه ڕێبه‌رانی زۆر نه‌رمتر و قسه‌له‌گه‌ڵ هاتووتری DTP ن که سیاسه‌تیان لێ قه‌ده‌غه ده‌کرێ، له کاتێکدا هێندێک له‌وانه‌ی که مل ناده‌ن بۆ سازان له پارلمان دا ده‌مێننه‌وه. ئه‌و به‌شانه له دا‌و ودهستگای ده‌وڵه‌ت که دژی دانی هه‌موو جۆره ئیمتیازێکن به کوردان به ئاشکرایی زۆریان به‌ڵاوه خۆشتره له‌گه‌ڵ قسه‌بێژی ئه‌وتۆی کورد سه‌روکاریان بێ که ده‌ست له‌سازان و هاتنه ڕه‌دایێ ده‌گێڕنه‌وه.
ڕێبه‌رایه‌تی AKP ( به‌تایبه‌تی سه‌رۆککۆمار عه‌بدوڵا گویل و وه‌زیری نێوخۆ به‌شیر ئاتاڵای) به‌ئاشکرایی ڕایانگه‌یاند ئه‌وان ئه‌و بڕیاره‌یان پێ خۆش نییه، به‌ڵام خه‌تایان نه‌خسته سه‌ر دادوه‌ره‌کان و له‌جیاتیان ڕه‌خنه‌یان له‌و قانوون نادێمۆکڕاتییهی گرت که ئێستا کاری پێده‌کرێ ( قانوونێک که له زه‌مانی کوده‌تای نیزامی ساڵی 1980 وه هه‌ر بڕ ده‌کا). وا وێده‌چێ AKP ڕێفۆرمه قانوونییه‌کان خێراتر بکا- به‌ڵام زۆر له کورده‌کان له نێوه‌رۆکی به‌تاڵی " ده‌ستپێشخه‌ری و کرانه‌وه به‌ره‌و کوردی" حکومه‌ت نا‌ئومێد بوون وهه‌تا دێ زیاتر له ئاست مه‌به‌سته‌کانی حکوومه‌ت به گومان ده‌بن و لێیان دڕدۆدنگن.
پڕۆفسۆر.دوکتور مارتین ڤان بڕاونێسن سه‌رۆکی به‌شی لێکۆڵینه‌وه‌ی بهراوهردکارانهیه سه‌باره‌ت به‌توێژینه‌وه‌ی هاوچه‌رخی ئیسلامی له‌زانکۆی ئوترێخت له هۆله‌ند. ئێستا سه‌رمامۆستای لێکۆله‌ری میوانه له زانکۆی تێکنۆلۆژی نان یانگ له سینگاپوور و تا نێوه‌ڕاست مانگی ژانڤییه‌ی ساڵی 2010 له‌وێ ده‌مێنێته‌وه. پرۆفسۆر مارتین ڤان بڕاونێسن به کتێبه به‌نرخه‌که‌ی " شێخ، ئاغا وده‌وڵه‌ت، ڕێکخستنی کۆمه‌ڵایه‌تی کوردستان" و کار ولێکۆڵینه‌وه‌کانی دیکه‌ی له‌مه‌ڕ کوردستان و ئه‌ندۆنێزی له ئاستی جیهانی دا به زانستکارێکی ئۆبژێکتیڤ ناسراوه.

No comments:
Post a Comment