به‌شی حه‌وته‌می فیلمی به‌ڵگه‌یی میسیۆنی کوردستان
به‌شی حه‌وته‌می فیلمی به‌ڵگه‌یی میسیۆنی کوردستان
ئێستا ده‌کرێ له ماڵپه‌ڕی تێلێڤیزیۆنی ئاموزشتی سکوڵا دا به‌شی حه‌وته‌می فیلمی به‌ڵگه‌یی میسیۆنی کوردستان ته‌ماشا بکه‌ن. له‌م به‌شه‌دا چاوپێکه‌وتنی دوکتور ئه‌میری حه‌سه‌نپوور له گه‌ڵ نه‌مر گودهارت که له 12ی مانگی ژووه‌نی ساڵی 1977 له شاری فیلادێلفیا له‌گه‌ڵی کردووه،ده‌کرێ به ده‌نگی خۆی و به ژێر نووسی کوردیی سۆرانییه‌وه ببیستن و ببینن. له کاتی چاوپێکه‌وتنه‌که‌دا یای گودهارت له ته‌مه‌نی 93 ساڵی دابووه. به‌ڕێز حه‌سه‌نپور ئه‌و شیکردنه‌وه‌یه‌ی خواره‌وه‌ی (که پێشتر له ڕوانگه دا بڵاو کراوه‌ته‌وه) به تایبه‌تی بۆ ئاڵقه‌ی حه‌وته‌می "میسیۆنی کوردستان " نووسیوه.
دوای چوونه نێو ماڵپه‌ڕی سکوڵا
On the street videos
Country:Iran
Language:Kurdish
KurdistanMission07
http://www.scola.org/Scola/Default.aspx
ئه‌من له مانگی ژووه‌نی ساڵی 1977 بۆ چاوپێکه‌وتن و وتووێژ له گه‌ڵ میس گودهارت به ماشێن چووم بۆ فیلادێلفیا.
نزیکه‌ی دووسه‌عات دره‌نگ گه‌یشتمێ، له ده‌ورو به‌ری سه‌عات 9.30 شه‌وێ. وه‌بیرم دێ هه‌وا تاریک بوو و له به‌شێکی شاری فیلادێلفیا بۆ ماڵه‌که‌ی ده‌گه‌ڕام که هه‌موو شه‌قامه‌کان و خانووه‌کانی وه‌ک یه‌کتری ده‌چوون. که‌چووم ژنێکی له لابوو ته‌مه‌نی له سه‌ره‌وه‌ی په‌نجا ساڵان بوو؛ ئه‌و گوتی به به‌رده‌وامی سه‌ری ئاگوستا ده‌دا بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی بدا. ئه‌وان چاوه‌ڕوانی من بوون بۆ ئه‌وه‌ی نانی شه‌وێیان له گه‌ڵ بخۆم.
میس گودهارتم ساخ و به‌که‌یف وهبهرچاوهات،ئه‌گه‌رچی ده‌یگوت چاوی نابینێ، به‌ڵام زۆر گورج وگۆڵ و به ڕاحه‌تی له دیوه‌که‌دا ده‌هات و ده‌چوو. ئه‌من هیچ پرسیاری پێشووم ئاماده نه‌کردبوو لێی پرسم و ئه‌وه‌ی لێم پرسی هه‌ر وا له‌وێ به‌زه‌ینم داهات، ئه‌گه‌رچی پێم خۆش بوو له سه‌ر دووبابهتان شتی لێ بپرسم. یه‌کیان له‌مه‌ڕ پڕۆژه‌که‌م سه‌باره‌ت به لێکۆڵینه‌وه‌ی ئابووری سیاسی کوردستانی موکری بوو. ئه‌من له ساڵی 1964 وه ده‌ستم به‌و لێکۆڵینه‌وه‌یه کردووه و ئه‌و کاره تا ئێستاش هه‌ر به‌رده‌وامه. بابه‌ته‌که‌ی دی له مه‌ڕ وه‌رگێڕانی ئینجیل و ئه‌ده‌بییاتی مه‌سیحی بوو به زمانی کوردی. ئه‌وه به‌شێک بوو له لێکۆڵینه‌وه بۆ تێزی دوکتورایه‌که‌م له مه‌ڕ ستاندارد کردنی زمانی کوردی. ئه‌و که‌سی سێیه‌مه‌ی له وتووێژه‌که‌دا پرسیار ده‌کا ئه‌و ژنه‌یه که ئه‌وی شه‌وێ له لای میس گودهارت بوو.
ئه‌من ده‌مه‌ویست زیاتر پرسیار بکه‌م به‌ڵام کاتێک دوگمه‌ی ڕاگرتنی ته‌سجیله‌که‌م داگرت، میس گودهارت هه‌ستی پێ‌کرد ئه‌من قسه‌کانم ئاسته کردووه و هه‌ستم کرد ئه‌وه‌ی پێ سه‌یر بوو.داوای نه‌کرد نه‌واره‌که پاک بکه‌مه‌وه، به‌ڵام هه‌ستم کرد چاوه‌ڕوانی نه‌ده‌کرد قسه‌کانی ئاسته بکرێ. بڵاو کردنه‌وه‌ی هه‌ر وتووێژێک مه‌سه‌له‌ی ئه‌خلاقی لێکۆڵینه‌وه ده‌هێنێته گۆڕێ. ئه‌گه‌رچی له‌ساڵانی 1970کاندا ئه‌خلاقی لێکۆڵینه‌وه به‌شێک نه‌بوو له پراتیکی لێکۆڵینه‌وه‌ی ئاکادێمیک، به‌ڵام ئێستا ئه‌من خۆم له ئاست پڕێنسیپه‌کانی به به‌رعۆده ده‌زانم، که له‌گه‌ڵ شتی دی، پێویست به ئیزنی ئه‌و که‌سه هه‌یه که وتووێژی له گه‌ڵ کراوه بۆ دابه‌زاندن و بڵاو کردنه‌وه‌ی ده‌قی ئه‌و قسانه‌ی له وتووێژه‌که‌دا کردوویه‌تی. میس گودهارت نه‌ماوه بۆ ئه‌وه‌ی ئیزنی بڵاوکردنه‌وه‌ی ده‌قی ئه‌م وتووێژه بدا. مه‌سه‌له‌ی سه‌ره‌کی لێره‌دا پاراستنی که‌رامه‌ت،خێر و سه‌لامه‌تی ئه‌و که‌سه‌یه وتووێژی له گه‌ڵ کراوه. به لێکدانه‌وی من،له‌م وتووێژه‌دا هیچ شتێک نییه به شێوه‌یه‌کی نێگاتیڤ سه‌ده‌مه به که‌ڕامه‌تی ئه‌و که‌سه‌ی وتووێژی له‌گه‌ڵ کراوه بگه‌یێنێ. ئه‌م که‌ره‌سته‌یه یارمه‌تی ده‌کا به سازدانی زانست سه‌باره‌ت به مێژوویه‌ک که ئاگوستا گودهارت به‌شداری تێدا کردووه. له‌کاتێکدا وتووێژه‌که به‌ڵگه‌ی تازه به ده‌سته‌وه ده‌دا، گشت زانیارییه‌کانی له لاپه‌ڕه‌کانی کوردستان میشنێری دا ده‌رکه‌وتوون.
No comments:
Post a Comment