هه‌شته‌مین کۆنفڕانسی نێونه‌ته‌وه‌یی یه‌کێتی ئوڕووپا، ترکییه و کورده‌کان
هه‌شته‌مین کۆنفڕانسی نێونه‌ته‌وه‌یی یه‌کێتی ئوڕووپا، ترکییه و کورده‌کان
٧ و ٨ی دێسامبری ٢٠١١، پارڵمانی ئوڕووپا ، برووکسێل
ئامادە کردنی : حەسەنی قازی
ئه‌و کۆنفڕانسه بۆ ساڵی هه‌شته‌م له لایه‌ن کۆمیسیۆنی مه‌ده‌نی یه‌کێتی ئووڕووپا ترکییه‌وه ڕێک خرا و فڕاکسیۆنی پارڵمانی چه‌پی یه‌کگرتووی ئوڕووپایی/بزووتنه‌وه‌ی سه‌وزی چه‌پی ووڵاتانی باکووری له پارڵمانی ئوڕووپا پشتیوانی لێکرد و له ڕۆژانی 7 و 8 ی دیسامبر له خانووی سه‌ره‌کی پارڵمانی ئوڕووپا له برووکسێل به‌ڕێوه چوو
" ویستی دێمۆکراسی له ترکییه - مافی جیهانی و مافی دیاریکردنی چاره‌نووسی کوردان و خه‌بات بۆ گه‌ڵاڵه کردنی قانوونێکی بنچینه‌یی نوێ" وه‌ک نێوه‌رۆکی سه‌ره‌کی کۆنفڕانسی ئه‌مساڵ دیاری کرا بوو.
له‌و کۆنفڕانسه دا ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانی پارڵمانی ترکییه سه‌ر به پارتیی به‌ده‌په، پارێزه‌رانی مافی مرۆ و نوێنه‌رانی ڕێکخراوه‌کانی مه‌ده‌نی ترکییه، ڕۆژنامه نووسان و که‌سانی ئاکادێمیک به‌شدار بوون
یای دوکتور کاریانێ وسترهایم سه‌رۆکی کۆمیسیۆنی مه‌ده‌نی یه‌کێتی ئوڕووپا- ترکییه به‌ر له کردنه‌وه‌ی کۆنفڕانس داوای له به‌شداران کرد بۆ ڕێز لێنان له بیره‌وه‌ری دوکتور عیسمه‌ت شه‌ریف وانلی ، خانمی دانییەل مێتێران که له‌و دواییانه دا کۆچی دواییان کردووه و هه‌روه‌ها قوربانیانی بووله‌رزه‌ی وان ده‌قیقه‌یه‌ک بێده‌نگی بپارێزن،. به دوای ئه‌وه دا ڕایگه‌یاند چه‌ندێک له پشتیوانانی کۆمیسیۆنی مه‌ده‌نی به ڤیدێئۆ و به نامه په‌یامیان ناردووه بۆ کۆنفڕانس و به کورتی په‌یامه نووسراوه‌کانی نوام چامسکی و یاشار که‌ماڵی خوێنده‌وه و په‌یامی ڤیدێئۆیی ئۆسقۆفی گه‌وره‌ی خانه‌نشینی ئه‌فریقای باشوور دێسمۆند تووتوو، نووسه‌ری ترک وەداد تورکالی و به‌ڕێز عوسمان بایده‌میر شارداری دیاربه‌کری گه‌وره پێشکێشی به‌شداران کرا.
دیسمۆند تووتوو وێڕای سڵاو له به‌شداران و ئاماده بووان پێ ناخۆش بوونی خۆی ده‌ربڕی که نه‌یتوانیوه به شه‌خسه ئاماده بێ له کۆنفڕانس دا و ڕایگه‌یاند پێویسته له ترکییه شه‌ڕ ڕابگیرێ و هه‌ر دووک لا به‌ڕێگای دیالۆگ کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکه‌ن. تووتوو به ئاماژه‌یه‌کی ناڕاسته‌وخۆ به گرتنی پارێزه‌رانی کورد له ترکییه، هه‌لومه‌رجی ترکییه و زه‌مانی ڕێژیمی ئاپارتایدی له ئه‌فریقای باشوور به یه‌که‌وه به‌راوه‌رد کرد و گوتی له زه‌مانی ئاپارتاید کاتێک گرتبوویانین من ده‌ستبه‌جێ داوام کرد چاوم به پارێزه‌ره‌که‌م "عیسا مووسا" بکه‌وێ که ئێستا له کۆنفڕانسی ئێوه ده به‌شداره، له پڕ گوێم لێ بوو ئه‌و له دووره‌وه هه‌رای کرد مه‌ترسه ئەمنیش له‌گه‌ڵتانم، مەمنه پارێزه‌رکه‌شمان له گه‌ڵمان گیرا بوو
په‌یامی چامسکی ئاوا بوو: " به‌شدارانی خۆشه‌ویست، کۆنفڕانسی کۆمیسیۆنی مه‌ده‌نی یه‌کێتی ئوڕووپا ترکییه ده‌رفه‌تێکی زۆر چاک بۆ ترکییه ده‌ڕه‌خسێنێ که هه‌نگاوه‌کانی به‌ره‌و دێمۆکڕات کردن و پاراستنی مافی مرۆ هه‌ڵگرێ، ئه‌و پڕۆسه‌یه‌ی که له ماوه‌ی ده ساڵی ڕابردوو دا به شێوه‌ی چاوڕاکێش به‌ڕێوه بووه، ئه‌گه‌رچی جار جار له به‌ست چووه. زۆر شت ده‌ست که‌وتووه و، وه‌کوو هه‌موو جێگایه‌کی دیکه له جیهان دا، زۆر چالنجی گه‌وره و زۆر کێشه هه‌ن که ده‌بێ به لا دا بخرێن. ئه‌من له‌و تێکۆشانه‌تان دا گه‌وره‌ترین
سه‌رکه‌وتنتان بۆ به ئاوات ده‌خوازم و به خۆشییه‌وه چاوه‌ڕوانی دیتنی ئاکامی بیروڕا گۆڕینه‌وه‌کانی کۆنفڕانسه‌که‌تان ده‌که‌م
یاشار که‌ماڵ نووسه‌ری ناسراو له به‌شێک له په‌یامه‌که‌یدا گوتبووی: " ئانادۆڵی خوێنڕێژییه‌کی زۆری به خۆیه‌وه دیتووه، ئه‌من حه‌ولم دا بڵێم خوێنرێژی نێو برایان نابێ خاکی ئێمه په‌ڵه دار کا. ئه‌من دوای مووسا عه‌نته‌ر ئه‌وه‌م گوت، ئه‌وه‌م له سه‌ر گۆڕی مه‌حمه‌د ئوزوون گوت، ئه‌وه‌م له کۆبوونه‌وه و کۆنفڕانسان دا گوت. ئه‌من گوتم دێمۆکڕاسی به بێ ئه‌وه‌ی هه‌مووان له گه‌ڵ یه‌کدی یه‌کسان بن، به بێ ئه‌وه‌ی هه‌مووان ئازاد نه‌بن و به بێ دانی مافی گه‌لی کورد به‌ده‌ست نایه..... دۆستانی خۆشه‌ویست هیواتان به یه‌کسانی، برایه‌تی و ئازادی له ده‌ست مه‌دن. کولتووره‌که‌تان، ئه‌ده‌بییاته‌که‌تان هه‌موو ڕۆژێ ده‌بووژێته‌وه. ئێوه نووسینه‌کانی من به ترکی و کوردی ده‌خوێننه‌وه. ئێوه نووسینی گشت نووسه‌رانی به قیمه‌ت به زمانی خۆیان و به زمانی خۆتان ده‌خوێننه‌وه. کتێبی کوردی وه‌رده‌گێڕدرێنه سه‌ر زمانه‌کانی دیکه؛ هه‌موو دنیا له گه‌ڵ کولتووره‌که‌تان ناسیاوی په‌یدا ده‌کا. ئه‌وان هه‌رچییه‌ک بکه‌ن تازه له‌وه به دواوه ناتوانن پێشی ئه‌و پێواژۆیه بگرن و به‌ره‌و پاشه‌وه‌ی به‌رنه‌وه. هیوای خۆتان به نرخه ئینسانییه‌کان له ده‌ست مه‌ده‌ن،ڕێگا به‌ره‌و ئاشتی دژواره، پڕ له دڕوو و به ئێش و ژانه، به‌ڵام ئێوه له‌و دڕوو و ده‌ردانه گوڵاله ده‌ڕوێنن و ڕێگا به‌ره‌و ئاشتی ده‌که‌نه‌وه.
ئه‌من زۆرم پێ ناخۆشه که ئه‌مڕۆ له گه‌ڵ ئێوه نیم. به گه‌رمی سڵاوتان لێده‌که‌م. 3ی دیسامبر
وه‌دات تورکاڵی نووسه‌ری ناسراوی ترک له به‌شێک له په‌یامه‌که‌ی دا بۆ کۆنفڕانس که به ڤیدێئۆ بوو گوتی: " حه‌ولدانی
سیاسه‌تمه‌داری سه‌ر به هێزی ڕه‌ش که ویستیان تاقه شه‌خسێک – دۆستی من ئوێجاڵان – محاکه‌مه وله سێداره بده‌ن، له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که ده‌توانن خوێنڕێژی ڕابگرن، به‌ڵام خۆ ده‌دزنه‌وه و ئه‌وه‌ش به ئاشکرایی ده‌یسه‌لمێنێ که هه‌ر جۆره ده‌ستپێشخه‌رییه‌ک بۆ ئاشتی نابێ به‌و که‌سه لێنه‌وه‌شاوانه بسپێردرێ. ئه‌من هیوادارم که کۆنفڕانسه پیرۆزه‌که‌تان حه‌ول بدا بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی هاوپێوه‌ندی له گه‌ڵ هاوڕێ ئوێجاڵان و ڕێگا بکاته‌وه بۆ دیالۆگ و ، سه‌ربکه‌وێ بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگایه‌کی دروست بۆ ڕاگرتنی خوێنڕێژی. ئه‌من
داوای سه‌رکه‌وتنتان ده‌که‌م و سڵاوتان لێده‌که‌م
په‌یامێکی نووسراوی دیکه له لایه‌ن سیدی موحه‌مه‌د داداخ و موحه‌مه‌د پرایمۆ له سه‌حرای ڕۆژئاوا را ناردرابوو که له به‌شێکی دا هاتبوو: " ترکییه ده‌بێ ده‌ستبه‌جێ ئه‌و که‌سانه به‌ردا که له‌و ساڵانه‌ی دواییدا گیراون و تاوانی هه‌بوونی پێوه‌ندی له گه‌ڵ پ.ک.ک یان وه‌پاڵ ده‌ردرێ - واته دۆزی که‌جه‌که. ترکییه ده‌بێ ده‌ستبه‌جێ ئه‌و پارێزه‌رانه به‌ردا که له‌و دواییانه دا گیراون و 36 که‌سیان له ئه‌ندامانی تیمی پارێزگاری له ئوێجالانن. ترکییه ده‌بێ له جیات به کار هێنانی چه‌ک به دوای چاره‌سه‌رییه‌کی ئاشتیانه و دێمۆکڕاتێک دا بگه‌ڕێ بۆ کێشه‌کان. لایه‌نی کوردی ، پ.ک.ک.ش ده ناو دا چه‌ندین جار ڕایانگه‌یاندووه ئه‌وان ئاماده‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رییه‌کی ئاشتیانه و پێک هاتن له سه‌ر بنه‌مای وتووێژ. له گه‌ڵ باشترین سڵاو ، 6ی دێسامبر
کۆمیته‌ی راوێژکاری مافی مرۆی ڕێکخراوه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانیش په‌یامی بۆ کۆنفڕانس ناردبو و داوخوازی سه‌رکه‌وتنی
کۆمیته‌ی راوێژکاری مافی مرۆی ڕێکخراوه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانیش په‌یامی بۆ کۆنفڕانس ناردبو و داوخوازی سه‌رکه‌وتنی
کۆنفڕانسی کرد بوو
به‌ڕێز عوسمان بایده‌میر، شارداری ئامێدی گه‌وره له په‌یامه ڤیدێئۆییه‌که‌ی دا گوتی : " پێم خۆش بوو ئێستا له گه‌ڵتان بام ، به‌ڵام به داخه‌وه له به‌ر ئه‌وه‌ی چوونه ده‌ره‌وه‌ی ووڵاتم لێ قه‌ده‌غه کراوه ئه‌و ده‌رفه‌تم، له ده‌ست چوو. ئه‌و پێشنیازه‌ی له لایه‌نی کوردییه‌وه کراوه واته خۆسه‌ری دێمۆکڕاتیک باشترین ڕێگای کرانه‌وه‌یه بۆ چاره‌سه‌ری. ئێستا زۆر دۆستی من گیراون و له زیندان دان. کرانه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی کورد له ترکییه به ناسینی مه‌سه‌له‌ی کورد ده‌کرێ. کورد ده‌بێ وه‌ک میلله‌ت ددانی پێدا بهێندرێ. ده‌بێ خۆسه‌ری میلله‌تی کورد قه‌بووڵ بکرێ. وه‌ک زۆر جار گوتراوه مه‌سه‌له‌ی کورد به ڕێگای ئاشتی، موزاکه‌ره و دیالۆگ جێ به جێ ده‌بێ. ئێستا 22 شاره‌دار، 73 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی شاره‌کان گێراون. به داخه‌وه سه‌باره‌ت به چاره‌نووسی ئه‌وان له ده‌ره‌وه هیچ عه‌لاقه‌یه‌ک نیشان نادرێ. مه‌سه‌له‌ی بن پێ کردنی بنه‌ڕه‌ته‌کانی دێمۆکراسی بابه‌تێکی ناوخۆیی ووڵاتێک نییه.ئێستا له ترکییه 70 ساڵه زه‌بروزه‌نگی نێوماڵێ هه‌یه، ده‌بێ ئه‌وه کۆتایی پێ بهێندرێ. جارێکی دیکه خۆشحاڵی خۆم ده‌رده‌بڕم به قسه له گه‌ڵ کردنتان. هیوادارم له کۆنفڕانسی نۆهه‌م بتوانم له گه‌ڵتان بم
به دوایی کۆتایی هاتنی په‌یامه‌کان. یای کاریانێ وێسترهایم ئاماژه‌ی کرد به هه‌لومه‌رجی سیاسی ترکییه له پێوه‌ندی له گه‌ڵ کوردان دا و گیرانی به کۆمه‌ڵی پارێزه‌ران و له‌وانه چه‌ند پارێزه‌ری که لێیان گێردرابووه‌وه له‌و کۆنفڕانسه دا به‌شداری بکه‌ن و ئه‌و کاره‌ی به
پێشلکاریی مافی مرۆ له قه‌ڵه‌م دا و گوتی سیاسه‌تی ئاوا سه‌رناکه‌وێ، ده‌بێ چاره‌سه‌رییه‌کی سیاسی هه‌بێ و ڕێگای ئه‌وه‌ش دیالۆگه
به دوای ئه‌وه دا ئه‌م که‌سانه ووتاری خۆیان پێشکێشی کۆنفڕانس کرد. یای له‌یلا زانا، به‌ره‌وه‌ی خه‌ڵاتی ساخارۆفی پارڵمانی ئوڕووپا
بۆ ئازادیی به‌یان، به‌ره‌وه‌ی خه‌ڵاتی بنیاتی ڕافتۆ له نۆڕوێژ، ئه‌ندامی پارڵمانی ترکییه، ڕێزدار ئه‌حمه‌د تورک. ئه‌ندامی پارڵمانی ترکییه، هاوسه‌رۆکی کۆنگره‌ی جڤاکی دێمۆکڕاتیک، یورگن کلووت، ئه‌ندامی پارڵمانی ئوڕووپا، ئه‌ندامی کۆمیته‌ی پارڵمانی هاوبه‌شی یه‌کێتی ئوڕووپا – ترکییه، ڕێکخه‌ری ده‌سته‌ی دۆستایه‌تی ئووڕووپا- کورده‌کان، گروپی چه‌پی یه‌کگرتووی ئوڕووپا/ بزووتنه‌وه‌ی سه‌وزی ووڵاتانی باکووری، ئه‌ڵمان، لینکۆڵن ده‌یویس ئه‌ندامی پێشووی کۆنگره‌ی ئه‌مه‌ریکا (له 2003 وه تا 2011)، هاو دامه‌زرێنه‌ر و هاو سه‌رۆکی پێشووی ده‌سته‌ی دۆستایه‌تی کورد له کۆنگره‌ی ده‌وڵه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا، جیم کاریجیانیس ئه‌ندامی پارڵمانی کانادا، مه‌جلیسی هه‌ڕه‌مه، ده‌سته‌ی لیبراڵ، کانادا
له‌یلا زانا قسه‌کانی خۆی به زمانی کوردیی کورمانجی پێشکێش کرد که وه‌رده‌گێڕدرا سه‌ر زمانی ئینگلیسی و کورته‌یه‌ک له په‌یامه‌که‌ی ئاوا بوو: " کۆنفڕانسی ئه‌مساڵ له کاتێکی خراپ دا به‌ڕێوه ده‌چێ. هێنده له‌مێژ نییه بووله‌رزه وانی هه‌ژاند. سیستمی ئێستای ترکییه ووڵامی وه‌زعی ئێستا ناداته‌وه، ده‌بێ به په‌له گۆڕانی به‌سه‌ر دا بێ. سیستم سیستمێکی دزه، ده‌یه‌وێ به ڕێگای زەخت و زوڵم و زۆر درێژه به مانه‌وه‌ی خۆی بدا. له 23ی ئۆکتۆبری ئه‌مساڵه‌وه زۆر که‌س ژیانیان له ده‌ست داوه. چه‌ند لاو به گولله‌ی پۆلیس کووژراون.بۆ چی قاتڵه‌کانیان ناگیرێن؟ ئیبراهیم خه‌لیلی 18 ساڵی گوناهی چ بوو ؟ موراد که له بووله‌رزه ڕزگاری بوو بۆچی دوایه کووژرا؟
...... هیوا دارم نه‌ته‌وه‌ی کوردیش وه‌کوو خه‌ڵکی دیکه بتوانێ به ئازادی بژی. 3 مه‌سه‌له‌یه که ئاکه‌په‌ی هێنا سه‌ر کار، له‌چکه سه‌ر، یه‌کێتی ئوڕووپا و مه‌سه‌له‌ی کورد. کورد له گه‌ڵ زوڵمی ده‌وڵه‌ت ڕووبه‌روون. ده‌وڵه‌تێک که هێشتا کوردان وه‌ک "تێڕۆریست" ده‌بینێ. به بۆچوونی من بۆ قانوونی نوێی بنچینه‌یی ده‌بێ ڕێفراندۆمێک بکرێ. له ڕێفراندۆمێک دا با خه‌ڵکی کورد خۆی بڕیار بدا، با له گه‌لی تورکیش بپرسن
ئه‌حمه‌د تورک:" سڵاو له هه‌مووان،به‌تایبه‌تی به‌خێرهاتنی دۆستانی تازه ده‌که‌م، ئه‌وانه‌ی له هیندووستان و له ئه‌مه‌ریکاوه هاتوون، هه‌مووتان به خێر بێن. ئێستا ئه‌وه گرینگه بیری لێ بکرێته‌وه ئه‌و قانوونه بنچینه‌ییه نوێیه‌ی که ده‌نووسرێ به چ شیوه‌یه‌ک ده‌توانێ زه‌مینه‌ی پێک هاتنی هاووڵاتی هاوبه‌ش ساز بکا، به چ شێوه‌یه‌ک دڵنیایی ده‌درێ به هه‌موو ناسێنه‌یه‌ک بۆ ناسینی به پێی قانوون؟ ئه‌گه‌ر له قانوونێکی بنچینه‌یی دا مافه‌کان به ئاشکرایی باسیان لێوه نه‌کرێ ئه‌وه ئاکامی ده‌بێته ئاڵۆزی. ئێستا ترکییه له گه‌ڵ ئه‌وه ڕووبه ڕوویه.ئێستا هه‌موو لایه‌ک باسی قانوونێکی بنچینه‌یی نوێ ده‌که‌ن. مه‌سه‌له‌ی کورد له ترکییه له هه‌موو بابه‌ته‌کانی دیکه‌ی که ده‌بێ له ده‌قی قانوون دا جێ بگرێ، کۆنتره. هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ک نییه له دنیا دا به‌و هه‌ژماره‌وه که کورد هه‌یانه، بێ ده‌وڵه‌ت بێ.کورد ده‌یه‌وێ له ترکییه دا به یه‌کسانی بژی. گه‌لۆ مافی 20 میلیۆن کورد چی لێ دێ؟ له مه‌جلیسی ساڵی 1921 دا زه‌مینه‌یه‌کی باش هه‌بوو. له قانوونی بنچینه‌یی ساڵی 1921 دا باسی عه‌ده‌می مه‌رکه‌زییه‌ت هه‌بوو، به‌ڵام له ساڵی 1924 ئه‌وه گۆڕا و ئه‌و مافانه‌ی له به‌رچاو گیرا بوون له کوردان زه‌وت کرا و به دوای ئه‌وه دابوو سه‌رهه‌ڵدانه کوردییه‌کان په‌یدا بوون. ئێمه بۆمان هه‌یه به ناوی کوردان ئه‌وه بڵێین چونکه هێشتا مافی کوردان له ڕوی قانوونییه‌وه ده‌سته‌به‌ر نه‌کراوه. ئه‌وه‌ی گرینگه ئه‌وه‌یه کورد وه‌ک گه‌لێک بناسرێن، مافی کوردان مافێکی به کۆمه‌ڵه و مافێکی فه‌ردی نییه. له چه‌ندین به‌ڵگه‌نامه‌ی گرینگی کۆڕی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان ویه‌کێتیی ئوڕووپاش دا، شێوه‌ی ئه‌و مافانه‌ی کوردان داوایان ده‌که‌ن، ده‌سته‌به‌ر کراون. له کاتێکدا ترکییه نکووڵی له‌و مافانه ده‌کا پشتیوانی لێکردنی دوو ڕووییه. گه‌ڵۆ ئێمه له ترکییه قانوونێکی بنچینه‌یی پێشکه‌وتوومان ده‌بێ یان نا؟ ماده سه‌ره‌تاییه‌کانی زۆر گرینگن. ئه‌گه‌ر ڕوح و فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌و قانوونه، ئه‌گه‌ر دیباچه‌که‌ی به ئاوایه‌کی دێمۆکڕاتیک نه‌نووسرێ، ناوه‌رۆکه‌که‌شی ناتوانێ باوه‌ش له هه‌مووان وه‌ر بێنێ.داخودا له‌و قانوونه دا فره چه‌شنی قه‌بووڵ ده‌کرێ یان نا؟ هه‌موو شت له‌وه‌وه ده‌ست پێده‌کا. بۆیه دیباچه‌ی قانوونی بنچینه‌یی گرینگه.3 ماده هه‌ن ده‌بێ بگۆڕدرێن، ئه‌گه‌ر ئه‌وانه نه‌گۆڕدرێن ناکرێ قانوونێکی بنچینه‌یی دێمۆکڕاتیک بنووسرێ
یورگن کلووت ،قسه‌کانی به نیشاندانی وێنه‌یه‌ک دەست پێ‌کرد و گوتی " ده‌کرێ ئه‌و گریلایانه به چەکی قه‌ده‌غه‌ی کێمایی کوژرا بن، له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه له‌و ڕۆژانه دا ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌کانی ده‌رسیم له ساڵانی 38-1936 داوای لێبوردنی کردووه، ئه‌وه زۆری قسه له‌سه‌ر کرا، به‌ڵام کافی نییه، چونکه ڕووداوی ئاوا دراماتیکیش ده‌قه‌ومن. باش ده‌بێ ترکییه هه‌نگاوی دێمۆکڕاتیکی دیکه‌ش هه‌ڵێنێته‌وه. له 12ی ژووه‌ن هه‌ڵبژاردنی گشتی کرا، به‌ده‌په‌ش هاته نێو پارڵمان. ئێمه که بۆ چاوه‌دێری هه‌ڵبژاردن چووبووینه ترکییه له گه‌ڵ هێندێک له قازییه‌کانی قانوونی بنچینه‌یی قسه‌مان کرد،هێندێکیان ده‌یانگوت قانوونی بنچینه‌یی ده‌بێ بگۆڕدرێ، هێندێک ده‌یانگوت هێندێک به‌شی ده‌بێ گۆڕانی به‌سه‌ر دابێ. له‌وه‌تا هه‌ڵبژاردن بار و دۆخ خراپتر بووه، دیالۆگ له گه‌ڵ ئوێجاڵان ڕاگیراوه، خه‌لکێکی زۆر گیراون. ئه‌و دادگایانه‌ی له ساڵێک له‌وه پێشه‌وه ده‌ست به‌کار بوون هێشتا ته‌واو نه‌بوون. جگه له‌وه بووله‌رزه‌ش له گرژی بار‌و دۆخه‌که‌ی زیاتر کردووه. له ئوڕووپاش قه‌یرانی جیدی ئابووری هه‌یه و ئه‌وه‌ش ته‌ئسیری ناڕاسته‌وخۆی ده‌بێ له سه‌ر پێوه‌ندییه‌کانی ئێمه و ترکییه. مه‌سه‌له‌ی کوردیش ده‌بێ تێکه‌ڵی مه‌سه‌له‌ی به‌هاری عه‌ڕه‌بی بێ. پ.ک.ک.ش ده‌بێ به‌شێک بێ له چاره‌سه‌ری مه‌سه‌له‌ی کورد له ترکییه، هه‌ر وه‌ک ئیرله‌ندی باکووری که له‌گه‌ڵ ئه‌ڕته‌شی

کۆماریخوازی ئیرله‌ند قسه کرا، زه‌مینه‌ی وتووێژ خۆش کرا و ئاشتی پێک هات. هێوادارم بکرێ له ترکییه‌ش شاهیدی ئه‌وه بین
لینکۆڵن ده‌یڤیس سەناتۆری پێشوو باسی ئه‌وه‌ی کرد که هه‌تا ئێستا 3 جار چووه‌ته ترکییه و سه‌ری له هه‌وڵێریش داوه و له سه‌نای ئه‌مه‌ریکا 47 که‌س پشتیوانی له کوردان ده‌که‌ن له هه‌رێمی کوردستانی عێراق و گوتی ده‌بێ حه‌قی حاکمییه‌تی نه‌ته‌وان به ڕه‌سمی
بناسرێ
ئاخر که‌سی له‌و به‌شه دا ووتاری پێشکێش کرد جیم کاریجیانیس نوێنه‌ری پارڵمانی کانادا بوو و له قسه‌کانی دا گوتی: " عوسمانی و
ترکییه زۆر خراپ ده‌بزوونه‌وه. ئه‌من له مانگی ژووه‌ن له ترکییه بووم بۆ چاوه‌دێری هه‌ڵبژاردن. هه‌ڵبژاردنه‌که به چاکی به‌ڕێوه
چوو. فره کولتووری زۆر باشه. گرینگ ته‌نێ قه‌بووڵ کردنی نییه ، به‌ڵکوو رێز لێگرتنی گرینگه
پانێلی یه‌که‌می ڕۆژی یه‌که‌می کۆنفڕانس له لایه‌ن یای ئالێکساندرا تاین، ئه‌ندامی پارڵمانی ئوڕووپا سه‌ربه فراکسیۆنی پارڵمانی هاوپه‌یمانیی دێمۆکڕاتیک له ئه‌ڵمانه‌وه و یای نوورای مەرت، جێگری پڕۆفێسۆر و ڕۆژنامه نووسی ڕۆژنامه‌ی ڕۆژانه‌ی " میلییه‌ت" به‌ڕێوه چوو. مژاری ئه‌و پانێله " ترکییه‌ی دوای هه‌ڵبژاردن و ئاسۆگی کوردی" بوو. له‌و پانێله دا یای گویلته‌ن کشاناک، ئه‌ندامی پارڵمانی ترکییه،هاوسه‌رۆکی پارتیی به‌ده‌په، یای هێلێن فلۆتر، ئه‌ندامی پارڵمانی ئوڕووپا، هاوسه‌رۆکی کۆمیته‌ی پارڵمانی یه‌کێتی ئوڕووپا- ترکییه ، ئه‌ندامی بزووتنه‌وه‌ی که‌سکی فه‌ڕانسه، ڕێزدار ڕابێرت لۆ، به‌ڕێوه‌به‌ری نێوه‌ندی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست له زانکۆی به نێوبانگی مه‌دره‌سه‌ی ئابووری (ئێل ئێس ئی) له‌نده‌ن، پرۆفێسۆر مایکڵ گانتر له زانکۆی تێکنۆلۆژی تێنێسی و سکرتێری گشتی کۆمیسیپنی مه‌ده‌نی یه‌کێتیی ئوڕووپا ترکییه و به‌ڕێز ئه‌رتوغروڵ کورکچوو ئە‌ندامی پارڵمانی ترکییه و قسه‌بێژی کۆنگره‌ی
دێمۆکڕاتیکی گه‌ل به‌شدار بوون
گویلته‌ن کشاناک گوتی: " ده‌بێ به کورتی باسی پێش هه‌ڵبژاردن بکه‌م. سه‌ڵاحییه‌تی 7 که‌س له به‌ربژاره‌کانی ئێمه ڕه‌د کراوه
په‌رژینی ده له سه‌دمان له سه‌ر ڕێ بوو که ئه‌و به‌ربه‌سته هێشتا هه‌ڵنه‌گیراوه. له هه‌موو شاره‌کان مودخه‌له‌ی توندی پۆلیس هه‌بوو. له گه‌ڵ هه‌موو ئاسته‌نگییه‌کانیش له هه‌ڵبژاردن دا به‌شداریمان کرد ، 36 هاوڕێمان ده‌نگیان هێناوه،وه‌کاله‌تی خه‌تیب دیجله هه‌ڵوه‌شێندراوه، ئێستا 8 وه‌کیلی هه‌ڵبژێردراو هێشتا هه‌ر له زیندان دان که پێنج که‌سیان سه‌ر به پارتیی ئێمه‌ن. هێشتا هیوامان بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری بۆ کێشه‌کان نه‌بڕاوه
ڕابێرت لۆ به‌ڕێوه‌به‌ری نێوه‌ندی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست له ئێل ئێس ئی له قسه‌کانی دا جه‌ختی کرد له سه‌ر "به‌هاری عه‌ڕه‌ب و ووشیاربوونه‌ی دێمۆکڕاتیک له هه‌رێم و دۆزی کورد" " به بۆچوونی من ' به‌هاری عه‌ڕه‌بی زاراوه‌یه‌کی سه‌یره له به‌ر چه‌ند هۆ، یه‌ک له‌و هۆیانه شه‌قڵ کردنی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه له ڕووی ئێتنیکی یه‌وه‌یه. له‌و بزووتنه‌وه‌یه دا خه‌ڵکی ناعه‌ڕه‌بیش له پڕۆتیسته جه‌ماوه‌رییه‌کان دا به‌شدارن.دوو ده‌سته‌ی ئاشکرا و دیاره قیپتییه‌کان له میسر و کورده‌کان له سوورییه‌ن. نوخته‌ی دووه‌م سه‌باره‌ت به‌و نێو لێنانه ئه‌وه‌یه که ئێمه ده‌بێ له ڕوانگه‌یه‌کی مێژوویی و جوگرافیاییه‌وه ته‌ماشای ئه‌و ڕاپه‌ڕینه جه‌ماوه‌رییانه بکه‌ین که ده‌کرێ له به‌شێکی به‌ربڵاوتر له ڕۆژهه‌ڵارت نێوه‌ڕاست دا ببیندرێن
بزووتنه‌وی سه‌وز له ئێران له ساڵی 2009 پڕۆتێستێکی مه‌زنی جه‌ماوه‌ری بوو و ده‌کرێ وه‌ک سه‌ره‌تایه‌کی ڕووداوه‌کان دابندرێ له نێو ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بییه‌کان له ساڵی 2011 دا و ئه‌و جار کورده‌کان هه‌ن که له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌وه خه‌بات ده‌که‌ن له به‌رانبه‌ر ئه‌و ستروکتوره فه‌رمانڕه‌واییانه‌ی که ئێستا حوکم ده‌که‌ن. ئه‌گه‌ر به گوتنی "به‌هار" مه‌به‌ستمان له وه‌گه‌ڕکه‌وتنیکی جه‌ماوه‌ری بێ له پێناو یه‌کسانی، دێمۆکڕاسی، مافی مرۆ، ئه‌و ده‌می به ده‌یان ساڵه ' به‌هاری کوردی' به‌ڕێوه بووه
ئه‌وه له لایه‌ک، به‌ڵام پرسی کورد، یان پرسه کوردییه‌کان هه‌ڵبه‌ت که که‌وتوونه‌ته به‌ر کاردانه‌وه‌ی ئه‌م ووشیار بوونه‌وه تازه‌یه له نێو عه‌ڕه‌به‌کان دا.ره‌نگه ئه‌و کاردانه‌یه‌وه له سه‌ر کورده‌کانی ئێران ده‌ستبه‌جێ هه‌ست پێ نه‌کرێ که مێژوویه‌کی درێژ و پڕ له شانازییان هه‌یه له خۆڕاگریی کوردی دا و ئێستا له‌وێ چالاکی ئۆپۆزیسیۆن سه‌رکوت کراوه و تێک شکێندراوه. له هه‌رێمی کوردستانی عێڕاق هه‌نگاوی گه‌وره هاوێژراوه به‌ره‌و چاره‌سه‌ر کردنی پرسی کوردیی نه‌ریتی، واته پێوه‌ندی نێوان کورده‌کان و ده‌وڵه‌تی ناکورد. به‌ڵام له‌وێ ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری ڕووی له حکوومه‌تی کوردی یه و، به‌م چه‌شنه وێک‌چوونی گه‌وره‌تری تێدا به‌دی ده‌کرێ له گه‌ڵ ئه‌و پڕۆتێستانه‌ی که ئێستا ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستیان داگرتووه تا ئه‌وه‌ی وه خه‌باته نه‌ریتییه‌کانی کوردستان بچێ. نا ڕه‌زایه‌تی له گه‌نده‌ڵی و نه‌بوونی خزمه‌تی گشتی به سه‌رکه‌وتنی پارتیی نوێی گۆڕان ده‌رکه‌وت له هه‌ڵبژاردنه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له ساڵی 2009 دا.له ساڵی 2011 خۆپیشاندان به دژی سه‌رۆکایه‌تی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له هه‌ولێر و له سلێمانی کراون
ئه‌و به‌شه‌ی پرسی کورد که له هه‌موان زیاتر که‌وتبێته به‌ر کارلێکه‌ری به‌هاری عه‌ڕه‌بی و له هه‌موان که‌متر ئاوڕی وه‌سه‌ر درابێ له سوورییه یه. جا بۆیه من له‌م بابه‌ته‌ی دا که پێشکێشی کۆنفڕانسی ده‌که‌م له سه‌ر ئه‌و لایه‌نه‌ی پرسی کورد ئیست ده‌گرم. پێشوه‌چوون له مه‌ڕ پرسی کورد له سوورییه پێوه‌ندییه‌کی ڕاسته‌وخۆش به ترکییه‌وه په‌یدا ده‌کاته‌وه. دوای به ده‌یان ساڵ بێده‌نگی و کپی له سوورییه، هه‌ڵائیسانی جه‌ماوه‌ری له سوورییه له ساڵی 2011 هه‌تا بڵێی نیشانه‌ی سه‌رده‌مێکی گرینگه. وا وێده‌چێ ئه‌و نا ئارامییانه له ساڵی 2012 شدا به‌رده‌وام بن و ئاکامیان هه‌رچییه‌کی بێ، ئاشکرایه گۆڕانی زۆر له سوورییه ڕوو ده‌دا که له‌وانه‌یه کاردانه‌وه‌ی قووڵیان هه‌بێ له سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی له سوورییه. کورده‌کان خۆیان ئاکتوری به‌رچاون له‌و خه‌باته دا و قسه‌یان له‌سه‌ر داهاتووی سوورییه قورسایی گرینگی ده‌بێ
له کاتێکدا که پڕۆتێستی جه‌ماوه‌ری له نێو عه‌ره‌به‌کانی سوورییه به دوای کوشتاری حه‌ما له ساڵی 1982 دا کپ بوو، زێده بوونی باوه‌ڕی به‌خۆ و ناڕه‌زایه‌تی له نێو کورده‌کانی سوورییه له ساڵی 2004 دا گه‌یشته سه‌رهه‌ڵدان . خۆپیشاندانه کانی کورده‌کانی سوورییه به‌ربڵاو بوون و ووڵامی ده‌وڵه‌تیش زۆر توند و تێژ بوو، هه‌ر وه‌ک ئه‌وه‌ی که ئه‌مساڵ ده‌وڵه‌ت له زۆر شوێنی سوورییه ده‌یکا. سه‌رهه‌ڵدانی ساڵی 2004 ده‌ستکه‌وتی زۆر هه‌ستپێکراوی نه‌بوو، به‌ڵام ناسێنه‌ی کورده‌کانی سوورییه و ئیراده‌ی ئه‌وانی بۆ هێنانه گۆڕی داوخوازی چاکسازی به‌هێزتر کرد
دوای نیزیکه‌ی نۆ مانگ له نائارامی له سوورییه له ساڵی 2011، ئه‌و ڕاپه‌ڕینانه ژماره‌یه‌ک پرسیاری سه‌ختیان لێکه‌وتووه‌ته‌وه بۆ ووڵامدانه‌وه له لایه‌ن کورده‌کانه‌وه.یه‌که‌م پرسیار ئه‌وه بووه که تا چه‌نده تێوه‌بگلێن. سه‌رهه‌ڵدانی 2011 له لایه‌ن عه‌ڕه‌به‌کانه‌وه ڕیبه‌ری کراوه و ووڵامی کوردی له‌و ڕووه‌وه ناڕوون بووه ئه‌وه‌ش له به‌ر ئاڵۆزیی بارودۆخه‌که. زۆربه‌ی کورده‌کان به توندی له دژی ڕێژیمی سوورییه‌ن و له ناوچه کوردییه‌کان بێ پسانه‌وه خۆپیشاندان ده‌کرێن. به‌ڵام تا ئێستا کورده‌کانی سوورییه به‌ته‌واوی له‌گه‌ڵ شۆڕش نه‌که‌وتوون.هه‌ستێکی ئاوا هه‌یه که کورده‌کان جارێک ڕاپه‌ڕین و ئه‌وه به قیمه‌تی زۆر گرانیان له سه‌ر که‌وت و ئێستا نۆره‌ی عه‌ڕه‌به‌کانه که له ساڵی 2004 دا بێده‌نگ بوون. له ساڵی 2004 به‌ملایه‌وه زۆر کورد زیندانی کراون یان ده‌نگیان کپ کراوه. له ساڵی 2011 ڕێژیمی سوورییه حه‌ولی داوه به ڕێگای وتووێژ له گه‌ڵ رێبه‌رانی سیاسی کورد دڵی کورده‌کان به ده‌ست بهێنێ و هێندێک ئیمتیازی پێ پێشنیاز کردوون. نه‌ورۆز له مانگی مارس دا ساڵوه‌گه‌ڕی ده‌ستپێکردنی ڕاپه‌ڕینی سوورییه یه، ئه‌و سه‌رو به‌نده به ئاسایی کاتی گرژی، ته‌قه و گیرانی خه‌ڵکه، به‌ڵام ئه‌مساڵ رێژیمی سوورییه به شێوه‌یه‌کی نا ئاسایی هیچ گرفتێکی بۆ ئه‌و فێستیڤاڵه ساز نه‌کرد. دوایه ڕێژیم حه‌ولی دا بۆ جێبه‌جێ کردنی دوو داوخوازی سه‌ره‌کی کورده‌کان: دانی هاوڵاتێتی به هێندێک له کورده بێ ده‌وڵه‌ته‌کان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی فه‌رماننامه‌ی ژماره 49 که مافی موڵکییه‌تی کوره‌ده‌کانی پێشێل ده‌کرد
دیاره ده‌نێو بزووتنه‌وه‌ی سیاسی کورد دا کێشه و دووبه‌ره‌کی هه‌یه. به‌ڵانی که‌مه‌وه 12 پارتیی سیاسی جۆره هاوپه‌یمانییه‌کیان له نێو یه‌کتر دا به‌ستووه و ، له ماوه‌ی قه‌یرانی ئێستا دا جموجووڵ بۆ ساز کردنی هاوبه‌ندییه‌کی به‌هێزتر هه‌بووه و ئه‌مه‌ش به پێکهاتنی ئه‌نجوومه‌نی نه‌ته‌وه‌یی کورد له‌و دواییانه دا، به پشتیوانی 10 پارتیی سیاسی ، ئه‌وه ئیئتیلافێکی زۆر هه‌راوی کوردییه و ده‌کرێ به سه‌رکه‌وتنێک دابندرێ، به تایبه‌تی به ناڕوونتر بوونی زیاتری داهاتووی سوورییه، له یه‌ک نیزیکتر بوونه‌وه‌ی کورده‌کان ئه‌وه‌نده‌ی دیکه‌ش گرینگی په‌یدا ده‌کا.هه‌ر وه‌ها له به‌ر دڕدۆنگ بوونی ئیتیلافی کوردی له بزووتنه‌وه‌ی ئۆپۆزیسیۆنی هه‌راوتری عه‌ڕه‌ب. هاوکاری له نێوان ئه‌و لایه‌نانه و ئه‌و کوردانه‌ی ده چوارچێوه‌ی شووڕای نه‌ته‌وه‌یی سوورییه دا کار ده‌که‌ن له گۆڕێ دایه، به‌ڵام دڕدۆنگی و له‌یه‌ک سڵ کردنه‌وه‌یه‌کی مێژووییش له نێوانیان دا هه‌یه، ئه‌وه‌ش به جوانی له به‌نێو کردنی ته‌بیعه‌تی 'عه‌ڕه‌ب' ی سوورییه‌ی داهاتوو و ئه‌و ئاسته له خۆسه‌ری که ده‌کرێ بدرێ به ناوچه کوردییه‌کان خۆی ده‌رخست
ئه‌و بابه‌تانه بۆ ڕوانگه و بۆچوونی کوردان له مه‌ڕ سوورییه‌ی دوای حوکمی به‌عس گرینگن. ته‌واو له‌وانه‌یه حکوومه‌تێکی به‌دیلی که بێته سه‌ر کار بۆ کورده‌کان هیچ باشتر نه‌بێ له‌وه‌ی ئێستا. هیچ ده‌سته‌به‌ری و دڵنیاییه‌ک له‌وه نییه که ڕێژێمێکی نوێ که تێیدا عه‌ڕه‌بی میانه‌ڕۆی سوننی باڵا ده‌ست بن مافی یه‌کسانی فه‌رهه‌نگی، زمانی، سیاسی و ئابووری شارومه‌نده کورده‌کان ده‌سته‌به‌ر بکه‌ن.حکوومه‌تێکی جێی به‌راوه‌رد له ئانکارا ئه‌وه‌ی نه‌کردووه، له‌وه‌ش ده‌رچێ، به ئاڵۆزتر بوونی کێشه‌ی سوورییه، ئاسۆگی کێشه‌یه‌کی درێژخایه‌ن له ئاستی مامناونجی دا و ته‌نانه‌ت شه‌ڕی ناوخۆییش، مه‌ترسییه‌ک بۆ که‌مینه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی پێک ده‌هێنێ که به هه‌موو ووڵات دا بڵاو بووه‌ته‌وه
وا وێده‌چێ دابڕانێکی له زێده له نێوان لاوانی کورد و سه‌رۆکایه‌تی پیرتری سیاسی ڕوو بدا. پێشتر، چالاکی سیاسی له‌لایه‌ن پارتییه کوردییه‌کانه‌وه ڕێبه‌ری ده‌کرا. به‌ڵام سه‌رهه‌ڵدانی ساڵی 2004 خۆ جۆش بوو و ئه‌و لاوانه به‌ڕێوه‌یان ده‌برد که له شه‌قامه‌کان بوون و پارتییه‌کانیش هێندێک له دواتریانه‌وه بوون.ڕووداوه‌کانی ساڵی 2011 وا وێده‌چێ ئه‌و ڕه‌وته له نێو لاوانی کورد دابگرێته‌وه که به باوه‌ڕی و دڵنیاییه‌کی زۆرتر له وه‌چه‌ی پیرتر ده‌ڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌کان. ئه‌و ڕێبه‌ره سیاسییانه‌ی که زۆر به پارێزن و له‌وانه‌یه له گه‌ڵ ڕێژیم وتووێژ بکه‌ن و هیوادارن بتوانن ئیمتیازی زیاتری لێ بستێنن
هۆکارێکی دیکه‌ش زۆر گرینگه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه داخودا کورده‌کانی سوورییه هه‌ڵوێستیان له ئاست حکوومه‌تی ترکییه و تێوه‌گلانی له قه‌یرانی سوورییه دا چ ده‌بێ؟ ترکییه ده‌توانێ کارتێکه‌ری زۆری هه‌بێ. ڕه‌نگه تاقه ئاکتۆری بێگانه بێ که کارلێکه‌رییه‌که‌ی له بواری سیاسی سوورییه دا زۆر به‌جوانی به دیاره‌وه‌یه: وه‌کوو دراوسێی هه‌ره گرینگی سووررییه، وه‌ک ده‌وڵه‌تێکی باوه‌ڕ به‌خۆ که ده‌ورێکی گه‌وره‌تر له کاروباره‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست دا ده‌گێڕێ و ؛ وه‌ک شوێنێک که مۆدێلی جێی به‌رواوه‌ردی حکوومه‌تی به ده‌سته‌وه ده‌دا. ئێستا پێوه‌ندییه دوولایه‌نه‌کانی ترکییه و سوورییه هه‌ڵوه‌شاون، ترکییه هێزی سه‌ره‌کی بێگانه‌یه که پشتیوانی ده‌کا له ئۆپۆزیسیۆنی سوورییه و ده‌ستی به پشتی دا ده‌هێنێ
ڕه‌هه‌ندی له ده‌وڵه‌تێک تێپه‌ڕی پرسی کورد ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌نده‌ی دیکه‌ش ده‌وری ترکییه گرینگتر ده‌کا، ژماره‌ی هه‌ره گه‌وره‌ی دانیشتووانی کورد له ترکییه، زمانی هاوبه‌شیان له گه‌ڵ کورده‌کانی سوورییه، پێوه‌ندی مێژوویی و خزمایه‌تی ئه‌وان ده‌وری زۆر گه‌وره‌یان هه‌یه. پێشوه‌چوونه‌کانی نێوخۆیی ترکییه و له نێوان ترکییه و سوورییه دا زۆر گرینگن بۆ سیاسه‌ت، ناسێنه و بڕیار دان له نێو کورده‌کان دا له سوورییه
بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد له سوورییه له ڕووی مێژووییه‌وه لاواز و له ڕووی ڕێکخستنه‌وه دابڕ دابڕ بووه. له کاتێک بزووتنه‌وه‌ی کوردی له ترکییه زۆر گه‌وره‌تر و زۆر هه‌ڵکه‌تووتر بووه و سه‌لماندوویه که‌سه‌رنجڕاکێش بووه. کورده‌کانی سوورییه دۆزی کورد له ترکییه له دۆزی خۆیان به جیاواز نازانن و هه‌ر کرده‌وه‌یه‌کی شوێن له سه‌ر کورده‌کان له ترکییه دابنێ، کورده‌کانی سوورییه‌ش به قووڵی هه‌ستی پێ ده‌که‌ن.ئه‌و ڕاستییه له وه‌گه‌ڕکه‌وتنی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی کورده‌کان له سوورییه بۆ پشتیوانی له براکانیان له ترکییه دا ده‌بیندرێ
کورده‌کان له سوورییه ، هه‌تا ئه‌و دواییانه‌ش ، خه‌باتكی جیاوازی " کوردی سوورییه" یان نه‌بووه. ئه‌وه له ماوه‌ی ده‌ساڵی ڕابردوو دا هێندێک گۆڕاوه، به‌تایبه‌تی سه‌رهه‌ڵدانی ساڵی 2004 و قه‌یرانی ئێستا ره‌نگه ناسێنه‌یه‌کی کوردی سوورییه پێش بخا. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش، کاردانه‌وه‌ی پان کوردی هه‌ر وا به‌هێزه و پێوه‌ندییه‌کانی دراوسێیه‌تی و سیاسی و پێچه‌ڵپێچ و ئاڵۆز له نێوان ترکییه، سوورییه و، کورده‌کان له هه‌ر دوو ووڵات ،مانای ئه‌وه‌یه که گشت لایه‌نه‌کان له ئاکامی قه‌یرانی سوورییه‌وه ده‌گلێن
پێوه‌ندی پ.ک.ک.ش له گه‌ڵ سوورییه گرینگه. پ.ک.ک. ده‌یان ساڵه زۆر کوردی سوورییه‌ی له ریزه‌کانی خۆی دا وه‌رگرتووه و ده‌زگایه‌کی بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی کوره‌کانی سوورییه پێکه‌وه ناوه، پشتیوانی ده‌وڵه‌تی سوورییه له پ.ک.ک. له ساڵانی 1980کان و 1990کان دا ئه‌و وه‌خۆ کردنه‌ی هاسانتر کرد.پ.ک.ک. خۆی به بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌خوازی گشت کورده‌کان ده‌زانێ، به‌ڵام سه‌باره‌ت به خه‌باتی کوردی له سوورییه هه‌ڵوێستی ناکۆکی له خۆیه‌وه نیشان داوه. پێداویستییه‌کانی کورده‌کان له سوورییه له چاو پێداویستییه‌کانی پ.ک.ک. له خه‌باتی خۆی دا به دژی ده‌وڵه‌تی ترکییه خراوه‌ته پله‌ی دوویه‌م. بۆ پ.ک.ک. نرخی ڕاسته‌قینه‌ی کورده‌کان له سوورییه له به‌ر سه‌رچاوه ئینسانییه‌که‌یانه.ژماره‌ی ئێستای کورده‌کانی سوورییه له ڕیزه‌کانی پ.ک.ک. دا نازاندرێ به‌ڵام ئه‌وان یاریده‌ده‌رێکی گرینگن.پ.ک.ک ئێستا که له کوردستانی عێراق گوشاری له سه‌ره، ڕه‌نگه به‌که‌لکی بزانێ هاوپه‌یمانی خۆی له گه‌ڵ سوورییه تازه کاته‌وه
پارتیی کوردیی سوورییه‌یی ، پارتییا یه‌که‌تییا دێمۆکڕات ( په‌یه‌ده) هێندێک له نێو پارتییه زۆر و زه‌وه‌نده‌کانی سووریا دا تایبه‌تی تره، ئه‌ویش له به‌ر ئه‌وه‌ی به ڕاشکاوی پشتیوانی له پ.ک.ک. ده‌کا.ئه‌وه ده‌بێته هۆی ساز بوونی دژبه‌ری له نێو بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد له سوورییه و ئێستا گرژی له نێوان په‌یه‌ده و پارتییه‌کانی دیکه دا هه‌یه. ئه‌وه له خۆپیشاندانه‌کاندا ده‌بیندرێ که کورده‌کانی دیکه ڕه‌خنه له لایه‌نگرانی په‌یه‌ده ده‌گرن له به‌ر ئه‌وه‌ی له خۆپیشاندانه‌کاندا ئاڵای پ.ک.ک ده‌شه‌کێننه‌وه.له‌و دواییانه دا ئه‌و پێوه‌ندییانه تاریکتریش بوون به تاوانبار کردنی په‌یه‌ده/پ.ک.ک. ه به هێڕش کردن بۆ سه‌ر چالاکانی دیکه‌ی کورد و ڕفاندنیان له سوورییه. مه‌شعه‌ل ته‌مۆ ڕێبه‌ری سیاسی کورد له مانگی ئۆکتۆبر له شاری قامیشلۆ تێڕۆر کرا. له کاتێکدا که ڕێژیمی سوورییه به گومانلێکراوی سه‌ره‌کی داده‌ندرێ بۆ ئه‌و کوشتنه، هێندێک کورد په‌یه‌ده‌یان به‌و قه‌تله تاوانبار کرد و په‌یه‌ده‌ش ده‌ڵێ ترکییه ده‌ستی ده‌و کوشتنه دا هه‌بووه
یەکێک لە ئاکامە دڵتاوێنە ژێئۆپۆلیتیکەکانی سەرهەڵدانی سوورییە بریتیە لە تێکچوون و داڕمانی پێوەندییەکانی نێوان ترکییە و سوورییە.ترکییە بە توندی سەرکۆنەی حکوومەتی سوورییەی کردووە، داڵدەی پەنابەرانی سوورییەی داوە و، پەناگەی لە بەر دەست ئەڕتەشی ئازادی سوورییە ناوە. ترکییە یارمەتی ئۆپۆزیسیۆنی سوورییە دەدا، بە شووڕای نەتەوەییی سوورییەشەوە.بەڵام لە بەرنامەی ئەو شووڕایە دا بانگەواز دەکرێ بۆ " ناسینی ناسێنەی نەتەوەیی کورد لە قانوونی بنچینەیی دا و فۆرموولێکی دێمۆکراتیکی عادڵانە بۆ مەسەلەی کورد"؛ ئەوانە ئاواتی زۆر بە گیروگرفتن بۆ حکوومەتی ترک و ئەگەر بێتوو قەت بە کردەوە حەولی جێ به جێ کردنیان بدرێ ئەو دەمێ حکوومەتی ترکییە بۆی دژوار دەبێ پشتیوانی خۆی لە چاکسازیی دێمۆکڕاتیک لە سوورییە و پەشێوی خۆی لە مەڕ چاکسازی دەرحەق بە دانیشتووانی کورد بەیەکەوە بگونجێنێ
سوورییە لە کاتێکدا هەست بە گوشاری دراوسێیە بەهێزەکەی دەکا، وەک هەنگاوێک بە مەبەستی تۆڵە کردنەوە لەوانەیە دیسان خۆی لە پ.ک.ک. نیزیک بکاتەوە. لێکدەرەوە ترکەکان سوورییە تاوانبار دەکەن کە دەستی هەبێ لە تیژتر بوونی هێرشەکانی پ.ک.ک. دا. لەو دواییانە دا ئەحمەد داودئۆغڵوو ووشداری دا بە سوورییە بەکارهێنانی کارتی پ.ک.ک. لە بەر چاو نەگرێ و لێی زیاد کرد هەموو کەس دەزانێ ئەوە دەگاتە کوێ – ئەوەش ئاماژەیەکی ئاشکرایە بە ڕووداوەکانی ساڵانی 1980کان و 1990 کان و هه‌ڕه‌شه‌ی ترکییه بۆ کرده‌وه‌ی نیزامی به دژی سوورییه.
تارمایی دووپاته‌وه‌بووه‌ی ده‌ستتێوه‌ردانی نیزامی ترکییه له سوورییه جێی نیگه‌رانییه. مێژوو و بۆچوونی حکوومه‌تی ترکییه له ئاست سه‌رهه‌ڵدانی سوورییه ده‌ڵێ ئه‌گه‌ری ده‌ستتێوه‌ردانێکی ئه‌وتۆ هه‌یه. پشتیوانی سوورییه له پ.ک.ک. ئه‌وه ده‌کاته مه‌سه‌له‌یه‌کی زۆر ڕاسته‌قینه. کورده‌کانی سوورییه به چاوی شک و گومان و ته‌نانه‌ت دۆژمنایه‌تییه‌کی ڕووت له تێوه‌گلانی ترکییه له سورییه، چ به کرده‌وه و چ به ئه‌گه‌ر، ده‌ڕوانن. کورده‌کان هه‌تا بڵێی ڕه‌خنه‌یان له حکوومه‌تی ترکییه زۆره. له ڕاستییدا یه‌کێک له هۆیه‌کانی شک وگومانی کورده‌کان له ئۆپۆزیسیۆنی عه‌ڕه‌بی سوورییه له به‌ر پێوه‌ندیی نیزیکێتی له ترکییه.کورده‌کانی سوورییه ترسێکی قووڵیان هه‌یه که گرووپێکی ئیسلامی میانه‌ڕۆی سوننی له سوورییه ده‌سته‌ڵات به ده‌سته‌وه بگرێ،به پشتیوانی دۆسته‌کانی خۆی له نێو حکوومه‌تی ترکییه دا
کورده‌کان له سوورییه دۆستێکی هێنده زۆریان نییه. ئه‌و قسه‌یه به گشتی له مه‌ڕ کورده‌کان باوه که' هیچ دۆستیان نییه جگه له چیاکان نه‌بێ '. کورده‌کانی سوورییه ته‌نانه‌ت چیاشیان نییه. له کاتێکدا که هێندێک له بێگانان ده‌وری ترکییه له سوورییه به باش ده‌زانن و ده‌رفه‌ت خۆش ده‌که‌ن بۆ دامه‌زراندنی دێمۆکڕاسی له ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست دا، ئه‌وه بۆ کورده‌کان پڕه له کێشه. بۆ کورده‌کان له ترکییه و له ڕاستیدا بۆ گشت هاووڵاتیانی ترک، مه‌ترسی ئه‌وه له گۆڕێ دایه که تووشی کێشه‌ی گه‌وره بێن بێتوو ترکییه پێ بنێته نێو زنه‌ی سوورییه‌وه
دیاره له به‌ر به‌رته‌نگ بوونی کات دوکتور ڕابێرت لۆ پێی نه‌کرا گشت ئه‌و بابه‌ته‌ی له سه‌ره‌وه خوێندتانه‌وه پێشکێش بکا ، دوایه نۆره گه‌یشته پرۆفێسۆر مایکڵ گانتر ، گانتر به ئاماژه به ووته‌یه‌کی عه‌بدووڵا گوڵ ده‌ستی به قسه‌کانی کرد که گووتویه مه‌سه‌له‌ی کورد مه‌سه‌له‌ی هه‌ره گه‌وره‌ی ترکییه‌یه و جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه کرد که ئێستا به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و ئاڵوگۆڕانه‌ی له ناوچه دا کراون و به‌ڕێوه‌ن وه‌ختی ئه‌وه هاتووه ده‌وڵه‌تی ترکییه شه‌قڵی 'تێرۆریسم' له سه‌ر پ.ک.ک. لابه‌رێ، چونکه هه‌تا ئه‌وه نه‌کرێ نه ئوڕووپا و نه ئه‌مه‌ریکا موداخه‌له‌ی جیدی ناکه‌ن له پێوه‌ندی له گه‌ڵ مه‌سه‌له‌ی کورد
دوای گانتر، ڕێزدار ئه‌رتوغروڵ کورکچوو به زمانی ئینگلیسی سه‌باره‌ت به هاوخه‌باتی خۆی و تیكۆشه‌رانی پێشکه‌وتووی دیکه‌ی ترک له گه‌ڵ به‌ده‌په قسه‌ی کرد و باسی ئه‌وه‌ی کرد ئه‌وان له سه‌ر پلاتفۆرمێکی هه‌راو یه‌کیان گرتووه، له سه‌ر به‌رنامه‌یه‌ک که خه‌بات ده‌کا بۆ وه‌دیهێنانی داوخوازه‌کانی هه‌موو توێژه‌کانی چه‌وساوه و غه‌درلێکراوی نێو کۆمه‌ڵ. کورکچوو له کۆتایی قسه‌کانیدا ڕه‌خنه‌ی له‌وه گرت که له پارڵمانی ئوڕووپا وه‌رگێڕ دابین نه‌کراوه بۆ وه‌رگێڕان له کوردییه‌وه و بۆ کوردی، ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی که بۆ زۆر له زمانه‌کانی دیکه هه‌یه
یای هێلێن فلۆتر ، ئه‌ندامی پارڵمانی ئوڕووپا ، سه‌ر به گرووپی که‌سکی فه‌ڕانسه و، هاوسه‌رۆکی کۆمیته‌ی پارڵمانی یه‌کێتیی ئوڕووپا- ترکییه ووتاری خۆی پێشکێش کرد . فلۆتر گوتی وه‌زع له ترکییه له چاو کاتی به‌ر له هه‌ڵبژاردن گۆڕاوه.مه‌سه‌له‌ی ده‌وڵه‌تی دێمۆکڕاتیک و مه‌سه‌له‌ی کورد به یه‌کتری به‌ستراونه‌ته‌وه، به بێ جێ به جێ کردنی مه‌سه‌له‌ی کورد دروستکردنی ده‌وڵه‌تی دێمۆکڕاتیک ناگونجێ. له ترکییه هێشتاش له زۆر بوار دا مافی مرۆ پێشێل ده‌کرێ.بۆ نموونه داخرانی یه‌ک له دوای یه‌کی پارتییه سیاسییه‌کان.له زۆر نموونه دا که تاوانکاری ئه‌ندامانی سه‌ر به هێزه ئه‌منییه‌تیه‌کان ئاشکراش بووه، به‌ڵام سزا نه‌دراون.ئه‌گه‌رچی به‌ده‌په به ده‌نگی خه‌ڵک و له هه‌لبژاردنێکی کراوه دا هه‌لبژێردراوه به‌ڵام زه‌ختیان له سه‌ره و نایه‌ڵن به ئازادیی چالاکی بکه‌ن و هێشتاش چه‌ند نوێنه‌ری هه‌ڵبژێردراوی به‌ده‌په له زیندان دا ڕاگیراون.به به‌کار هێنانی 'قانوونی دژی تێڕۆر" به هه‌زاران که‌س گیراون. ترسی وه‌به‌ر که‌وتنی ئه‌و 'قانوون' ه وای کردووه خه‌ڵک له ده‌ربڕینه‌کانیان دا خۆیان سانسۆر که‌ن.ئێمه وه‌ک ئه‌ندامانی پارڵمانی ئوڕووپا گوشاری خۆمان بۆ پاراستنی بنه‌ماکانی مافی مرۆ له ترکییه هه‌ر درێژه پێ ده‌ده‌ین.به داخه‌وه ئێستا وتووێژ سه‌باره‌ت به ئه‌ندامه‌تی ترکییه ڕاگیراوه و ئه‌وه بۆ هه‌ر دوو لا خراپه، ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی وتووێژه‌کانی ئه‌ندامه‌تی بۆ هه‌موو لایه‌نه‌کان گرینگه.
دوای قسه‌کانی فلۆتر دا به‌شدارانی کۆنفڕانس ده‌رفه‌تی پرسیار کردنیان له ووتارده‌ران درایه و له ووڵامی پرسیارێک دا که له یای هێلێن فلۆتر کرا سه‌باره‌ت به پیش به سه‌ردانی ڕێزدار ئوێجاڵان گرتن، فلۆتر گوتی، ئه‌وه کارێکی باش نییه، تا ماوه‌یه‌ک له‌وه پێش ده‌وڵه‌ت و حکوومه‌ت وتوووێژیان له گه‌ڵ ده‌کرد و، ئه‌وه‌ش ده‌یتوانی ڕێگا بۆ ئاشتی بکاته‌وه، بۆیه ده‌بێ ئه‌و ئاسته‌نگیانه له سه‌ر ڕێی ئوێجاڵان نه‌مێنێ و وتووێژ ده‌ست پێ بکاته‌وه. جێی ئاماژه‌یه که به‌ڕێز یای هێلێن فلۆتر له‌و دوایانه دا سه‌ری ترکییه‌ی داوه چووه‌ته زیندان و سه‌ردانی پڕۆفێسۆر یای بوشرا ئه‌رسانلی کردووه که ماوه‌یه‌که له سه‌ر دۆزی ك.ج.ك. گیراوه
به دوای ته‌واو پوونی دانیشتنه‌کانی ڕۆژی یه‌که‌م داوا له به‌شداران کرا چاو له پێشانگایه‌کی فۆتۆگرافی کوردستان بکه‌ن که له لایه‌ن فڕاکسیۆنی پاڕڵمانی چه‌پی یه‌کگرتووی ئوڕووپایی/ بزووتنه‌وه‌ی که‌سکی ووڵاتانی باکووری بۆ دوو نووسه‌ر و وێنه هه‌ڵگری فه‌ڕانسه‌یی ئاماده کرابوو. ئۆلیڤر پیۆ و جولیه‌ن گۆڵدستاین کتێبێکی وێنه‌ییان له سه‌ر به‌شه جیاوازه‌کانی کوردستان ئاماده کردووه به به نێوی "کوردستان، تووڕه‌یی گه‌ڵێکی بێ ماف' که له به‌شی کۆتایی کتێبه دا ده‌قه‌که له لایه‌ن لوقمان گوڵدڤێ را کراوه‌ته کورمانجی. یورگن کلووت نوێنه‌ری پارڵمانی ئوڕووپا له ئه‌ڵمانه‌وه پێشانگایه‌که‌ی کرده‌وه و به‌ڕێز ئه‌حمه‌د تورک یش له ووتارێکی کورت دا ده‌ستخۆشی له نووسه‌ر و وێنه‌هه‌ڵگره‌که کرد بۆ به‌رهه‌مه‌که‌یان.له‌و ڕێوڕه‌مه دا نوسخه‌یه‌ک له کتێبه‌که که بڕیار وایه له ساڵی 2012 دا بڵاو بێته‌وه پێشکێشی به‌شدارانی کۆنفڕانس کرا
ڕۆژی دووه‌م
دانیشتنی یه‌که‌م له لایه‌ن هانس بڕانشاید له ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری کۆمیسیۆنی مه‌ده‌نی و یۆن ڕوود پارێزه‌ری مافی مرۆ به‌ڕێوه چوو. له‌و دانیشتنه دا نوێنه‌رانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له ترکییه پێشنیازه‌کانی خۆیان له مه‌ڕ قانوونێکی بنچینه‌یی نوێ هێنا گۆڕێ. به‌شدارانی ئه‌و پانێله بریتی بوون له ڕێزدار ئوێزتورک تورک دۆغان سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆی ترکییه،ڕێزدار ئایهان بیلگه‌ن، تێکۆشه‌ری مافی مرۆ و نووسه‌ر، یای ئایشێ گوڵ ده‌ڤه‌جی ئوغلو،تێکۆشه‌ری مافی ژنان، که‌ماڵ بولبول جێگری سه‌رۆکی فیدراسیۆنی عه‌له‌وییان و پڕۆفێسۆر ئیحسان داغی له زانکۆی تێکنیکی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست له ترکییه
هانس بڕانشاید به‌ڕیوه‌به‌ری دانیشتنه‌که له قسه کانی دا گوتی دوێنێ وه‌زیری کاروباری یه‌کێتیی ئوڕووپا له کابینه‌ی ئه‌ردۆغان دا ئاواتی ئه‌وه‌ی خواستووه که بڕیاری دادگه‌ی کۆپێنهاک بۆ داخرانی تێلێڤیزیۆنی کوردی ڕۆژ بدرێ، هه‌ر وه‌ها گوتی ئێستا 8000 که‌س به بێ سووچ و تاوان له زیندان دا ڕاگیراون و به‌ڵگه به‌ده‌سته‌وه‌یه که ئه‌ڕته‌شی ترکییه له‌و شه‌ڕانه‌ی دوایی دا چه‌کی قه‌ده‌غه‌ی

به‌کار هێناوه
ئوێزتورک تورک دۆغان قسه‌کانی به باسی گیرانی ڕاقیپ زه‌ره‌ک ئوغلو و ئیبراهیم بیلمه‌ز که یه‌کێک له پارێزه‌رانی ئوێجاڵانه ده‌ست پێ‌کرد و گوتی: مه‌سه‌له‌ی کورد له ترکییه هه‌میشه مه‌سه‌له‌یه‌کی گرینگ بووه. له سه‌ره‌تاوه نکووڵی لێ کراوه، دوایه ئه‌و نکووڵی لێکردنه نه‌ماوه، به‌ڵام لێدان و له‌نێو بردنی جووڵانه‌وه‌ی کورد هه‌ر به‌رده‌وام بووه. جێی داخه که ئه‌مه‌ریکا پشتیوانی له‌و سیاسه‌ته‌ی حکوومه‌تی ترکییه ده‌کا، به بۆچوونی کۆمه‌ڵه‌ی ئێمه مه‌سه‌له‌ی کورد ته‌نێ له ڕێگای قانوونێکی دێمۆکڕاتیک را جێ به جێ ده‌بێ. ئه‌و دیپاچه‌یه‌ی قانوونی ئێستا ده‌بێ لا بدرێ و له سه‌ر ڕا بنووسرێته‌وه. ده‌بێ هه‌موو گرووپه جیاوازه‌کان قه‌بووڵ بکرێن و ئه‌و ڕاستییه له قانوونی بنچینه‌یی دا ڕه‌نگ بداته‌وه. قانوونی بنچینه‌یی تازه ده‌بێ گرینگی بدا به مافی مرۆ ، له سه‌ر جمهوورییه‌تیش ده‌بێ ته‌ئکید بکرێ له سه‌ر دێمۆکڕاتیک بوونی. قانوونی بنچینه‌یی تازه ده‌بێ زمانه‌کان قه‌بووڵ بکا، ده‌بێ ماده‌ی وه‌کوویه‌کی ئینسانه‌کان له سه‌ر ڕا بنووسرێته‌وه. ده‌بێ ڕێگا بدرێ به مافی زمانی، به تایبه‌تی خوێندن به زمانی زگماکی و نابێ له قانوونی بنچینه‌یی دا باسی هیچ ئێتنیسیتی یه‌ک بکرێ.ده‌بێ باسی نافه‌رمانی مه‌ده‌نیش له‌و قانوونه دا هه‌بێ،. ده‌بێ جارێکی دیکه پێوه‌ندی نێوان ناوه‌ند و ناوچه دیاری بکرێته‌وه، ئه‌و خۆسه‌رییه‌ی که کورده‌کان داوای ده‌که‌ن ده‌بێ له قانوون دا جێ بگرێ، ده‌بێ گه‌لان بۆیان هه‌بێ چاره‌نووسی خۆیان دیاری بکه‌ن. نووسینه‌وه‌ی قانوونی بنچینه‌یی له دۆخی شه‌ر و پێکدادان دا ئاسته‌مه. هه‌ر دوو لایه‌ن ده‌بێ ده‌ست به موزاکه‌ره بکه‌نه‌وه و ده‌بێ زیندانی ئیمراڵی دابخرێ. پێویسته ده‌رفه‌تی پێوه‌ندی ئوێجاڵان له گه‌ڵ ڕێکخراوه‌که‌ی بدرێ بۆ ئه‌وه‌ی کاردانه‌وه‌ی باشی له سه‌ر پێواژۆی ئاشتی هه‌بێ. ئاکه‌په و به‌ده‌په‌ش ده‌بێ به‌یه‌که‌وه بدوێن. ئه‌گه‌ر ترکییه حه‌ول نه‌دا بۆ حیسابی ڕابردوو پاک کردن و له‌گه‌ڵ ڕابردووی خۆی ڕووبه‌ڕوو نه‌بێته‌وه ئه‌و ه موشکیله‌ی گه‌وره بۆ ترکییه ساز ده‌کا.زۆر شت پێویستی به چاره‌سه‌رییه. هیوا دارم ئه‌و کۆنفڕانسه کاردانه‌وه‌ی باشی هه‌بێ
ئایهان بیلگه‌ن باسه‌که‌ی سه‌باره‌ت به " ده‌سته به‌ر کردن و به‌کار هێنانی زمانان و ناسێنان بوو له قانوونی بنچینه‌یی تازه دا " له قسه کانی دا گوتی: " ڕیشه‌ی قانوونی بنچینه‌یی کۆماری ترکییه ده‌چێته‌وه سه‌ر شێوه‌ی سه‌ره‌تایی ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه له نیوه‌ی یه‌که‌می سه‌ده‌ی ڕابردوو دا.ئه‌و تێگه‌یشتنه‌ی که که‌مایه‌تییه‌کان،زمانه‌کان و ناسێنه کولتوورییه‌کان به‌رپه‌رچ ده‌داته‌وه زۆرێک له قانوونه‌کانیشی گه‌ڵاڵه کردووه. له‌و چوارچێوه‌ی ئه‌و زێهنییه‌ته دا به‌ڕێوه‌چوونی سیاسه‌ته بنه‌ڕه‌تیه‌کان پڕه له کێشه و دژواره ئه‌گه‌رچی پێواژۆی داوخوازی ئه‌ندامه‌تی ترکییه له یه‌کێتیی ئوڕووپا دا بابه‌تی گۆڕانی زێهنییه‌تی وه‌گه‌ڕ خستووه به‌ڵام هێشتا

ستروکتووری ی ئه‌و زێهنییه‌ته نه‌گۆڕاوه. هێشتا ئیدێئۆلۆژی ڕه‌سمی که له سه‌ر بنه‌مای ناسیۆنالیزمی جیاوازیخواز داندراوه زه‌مینه‌کی هه‌راو و به‌ربڵاوی حه‌وله‌کانی ده‌وڵه‌ت پێک ده‌هێنێ له سیاسه‌تی هێمنایه‌تی ده‌وڵه‌ته‌وه بگره تا ده‌گاته کتێبی خوێندن. ناساندنی شارۆمه‌ندێتی له سه‌ر بنه‌مای ناسێنه‌ی " ترک" ه و له قانوون و ڕێساکان دا هیچ ئاڵوگۆڕێکی ئه‌وتۆ نه‌کراوه که رێگا بدا به زمانه‌کانی جیا له ترکی که به شێوه‌ی ڕه‌سمی بناسرێن و ددانیان پێدا بهێندرێ.چاو هه‌ڵبواردن له به‌کارهاتنی زمانه‌کانی دیکه له بواری گشتی دا هه‌ر له گۆتره‌یه. به‌رگری کردن له خۆ له مه‌حکه‌مه دا به زمانی دایکیی خۆ تا ڕادایه‌کی زۆر ئیزنی پێ نادرێ و ته‌نانه‌ت دواخوازی وه‌رگرتنی هێندێک خزمه‌تان به زمانی دایکی ده‌توانێ ببێته هۆ یه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی مرۆ له سه‌ر داوخوازێکی ئاوا مه‌حکه‌مه بکرێ. ئه‌و خوێندکارانه‌ی که به شێوه‌ی دێمۆکڕاتیک خه‌باتیان کردووه بۆ مافی په‌روه‌رده به زمانی دایکیی خۆیان مه‌حاکه‌مه کراون و زیندانی کراون به تاوانی پێڕۆیی له ڕێکخستنێکی چه‌کدار
یه‌کێک له هۆیه گرینگه‌کانی ئه‌و که‌شوهه‌وای توند و تیژییه له به‌ر ئه‌وه‌یه که هیچ جۆره مافێک بۆ گه‌لی کورد ده‌سته‌به‌ر نه‌کراوه. فێر بوونی زمانی زگماکی و ئازادیی په‌روه‌رده به زمانی دایکیی له جیاتی ئه‌وه‌ی وه‌ک به‌شێکی گه‌وره له به‌ره‌وپێشبردنی دێمۆکڕاسی قسه‌ی لێوه بکرێ وه‌ک بابه‌تێکی پێوه‌ندیدار به یه‌کێتیی ده‌وڵه‌ت و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک بۆ دابه‌ش کردنی ده‌وڵه‌ت لێک ده‌درێته‌وه.جارێکی دیکه نوخته‌ی ده‌ستپێکی هه‌موو باس و شیکردنه‌وه‌یه‌ک چووه‌ته‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی که قه‌بووڵ کردنی هه‌ر هه‌بوونێکی دیکه جگه له " تورک" ده‌بێته هۆی دابڕان و هه‌ڵوه‌شانی ده‌وڵه‌تی تاقانه. تێپه‌ڕین له کاولاژه‌کانی ئیمپراتۆری عوسمانی فره ئێتنیک به‌ره‌و ساز کردنی کۆماری ترکییه له ئانادۆڵی به‌ڕێگای دامه‌زراندنی بنیاتێکی تاقانه بۆ دیاریکردن و ناساندنی شارۆمه‌ند سه‌رکه‌وتوو نه‌بووه و شکستی هێناوه
بۆ سه‌رکه‌وتن و ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌و کێشه‌یه قانوونی بنچینه‌یی ده‌بێ کاتێک باسی هاوڵاتی ده‌کا له ئاست ئێتنیسیتی بێلایه‌ن بێ و نێوی هیچ ئیتنیستییه‌ک نه‌هێنێ؛ ئه‌وه له لایه‌ن زۆربه‌ی دانیشتووانی کورده‌وه په‌سند ده‌کرێ دیاره به ته‌نیشت ئاماژه‌یه‌کی ئاشکراش به هه‌بوونیان بۆ دڵنیایی . کورده‌کان پێیان وا نییه که به مانای کۆمه‌ڵناسانه ئه‌وان زۆربه بن به‌ڵام به مانای قانوونیش خۆیان وه‌ک که‌مایه‌تی ناناسێنن. ئه‌وان ده‌یانه‌وێ وه‌ک دامه‌زرێنه‌رانی ووڵات بناسرێن به یه‌کسانی به ته‌نیشت ترکه‌کانه‌وه
مافی کولتووری و زمانی گه‌لی کورد ده‌بێ له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی دێمۆکڕات کردن دا ببیندرێ، به‌ڵام ئه‌و مافانه وه‌کوو بابه‌تی چه‌نه له سه‌ر لێدان بۆ چه‌ک دانان قۆرت و گرفتی گه‌وره ساز ده‌کا. ئه‌وه هۆی سه‌ره‌کییه بۆ ئه‌و ئاڵقه داخراوه‌ی توند وتیژی و ده‌سته‌وه‌ستانی بۆ دێمۆکرات نه‌کردن
له پێواژۆی نووسینی قانوونێکی بنچینه‌یی تازه دا ده‌کرێ هێندێک ئاڵوگۆڕی باش له قانوونی سزا و قانوونی دژی تێڕۆر دا بکرێ. ئه‌وه نه‌ک هه‌ر که‌شوهه‌وایه‌کی زۆر ئاسووده‌تر بۆ ئازاد بیر کردنه‌وه پێک ده‌هێنێ به‌ڵکوو ده‌بێته هه‌نگاوێکیش بۆ پێکهاتنی باوه‌ڕی و زه‌مینه‌ی نووسین و ئاماده کردنی قانوونی بنچینه‌یی خۆشتر ده‌کا. ده‌کرێ هێندێک قانوون په‌سند بکرێن بۆ نه‌رمی نیشان دان له ئاست ناسێنه و زمانی جیاواز، جیاوازی له گه‌ڵ کردن و نکووڵی لێکردن و ئه‌وانه هه‌موویان ده‌کرێ له ماوه‌یه‌کی کورت دا به‌ر له‌وه‌ی قانوونی بنچینه‌یی نوێ دامه‌زرێ، ئه‌نجام بدرێن. ئه‌گه‌ر ئه‌و مادانه‌ی که له دیپاچه‌ی قانوونی بنچینه‌یه‌ی ئێستا دا هه‌ن بمێنن و ده‌ست لێدانیان رێگای پێ نه‌درێ، ئیدی ئاشکرایه هه‌ر ئالوگۆرێکی دیکه‌ش له قانوونه‌که دا بکرێ دیسان ده‌مانگێڕیته‌وه بۆ هه‌مان مشت‌ومڕ و کێشه‌ی که تاکوو ئێستا له گۆڕێ دا بوون
ئایشی گوڵ ده‌ڤه‌جی ئوغڵوو سه‌باره‌ت به مافی ژنان و یه‌کسانی جینسییه‌تی له قانوونی پنچینه‌یی تازه دا قسه‌ی کرد و گوتی که‌س گومانی له‌وه نییه که ده‌بێ ئه‌م قانوونه بنچینه‌ییه‌ی ئێستا بگۆڕدرێ. خه‌ڵک ئاواتیان ئه‌وه‌یه شه‌ڕ نه‌مێنێ . له ترکییه ته‌له‌فونی هه‌موو که‌س کۆنتڕۆڵ ده‌کرێ. ده‌بێ قانوونی بنچینه‌یی نوێ سه‌ره‌تی نه‌دا به ترک بوون و سوننی بوون و ده‌بێ قانوونی دژی تێڕۆر لاببردرێ

و مافی ژنان له قانوونی تازه دا ده‌سته‌به‌ر بکرێ
که‌ماڵ بولبول جێگری سه‌رۆکی فیدراسیونی عه‌له‌وی، ڕێکخراوی به‌کتاشی له به‌شێک له قسه‌کانی دا گوتی: " ئێستا که ئێمه باسی قانوونێکی بنچینه‌یی نوێ ده‌که‌ین، پێویسته ئه‌و ڕاستییه بزانین که هه‌موو لایه‌نێک به هه‌ر بیر‌و باوه‌ڕێکی که هه‌یان بێ ده‌ڵێن ده‌بێ
قانوونی بنچینه‌یی ساڵی 1982" بگۆڕدرێ. به‌ڵام موشکیله ئه‌وه‌یه له ترکییه دا هیچ هه‌لومه‌رجێکی دێمۆکڕاتیک له گۆڕێ دا نییه بۆ " ئاماده کردنی قانوونێکی بنچینه‌یی نوێ" به‌رهه‌ڵستی زۆر جیدی هه‌ن له سه‌ر ڕێگای ده‌سته‌به‌ر کردنی ترکییه‌یه‌کی فره چه‌شنی، هاوبه‌شێتی، فره ناسێنه‌یی، فره فه‌رهه‌نگی و فره دینی له ئاکامی قانوون و ڕێساکانی حکوومه‌ت دا. " که‌شوهه‌وای توند‌و تیژی و پڕ له کێشه" زیادی کردووه وه‌ک نیشانه‌یه‌ک بۆ خۆ دزینه‌وه له چاره‌سه‌ری مه‌سه‌له‌ی کورد، ئه‌وه‌ش ته‌گه‌ره‌یه‌کی دیکه‌یه له به‌ر ده‌م لێدوانێکی کراوه سه‌باره‌ت به کۆمه‌ڵی ترکییه".... " ئێمه له 17ی دیسامبری 2011 له ئانکارا کۆنفڕانسێک ده‌به‌ستین به ناوی " کۆنفرانسی قانوونی بنچینه‌ییه‌کی دێمۆکڕاتیک"، ئه‌وه ده‌توانی پلاتفۆرمێکی دێمۆکڕاتیک بێ که ئێمه تێیدا بۆچوونه‌کانمان پێشکێش ده‌که‌ین و داوخوازه‌کانمان ده‌هێنینه گۆڕێ. به‌ڵام زۆر جێی گومانه که ئه‌و داوخوازانه بتوانن ڕێ ده‌رکه‌ن بۆ نێو " قانوونی بنچینه‌یی نوێ". ئێمه‌ی عه‌له‌وی پێمان وایه که "قانوونی بنچینه‌یی نوێ" ده‌بێ به‌پێی ڕوحی دێمۆکراسی هاوبه‌شێتی و فره چه‌شنی ئاماده بکرێ، به بێ جه‌خت کردن له سه‌ر هیچ ناسێنه‌یه‌کی ئێتنیکی یان دینی. "قانوونی بنچینه‌یی نوێ" ده‌بێ به به‌شداری دا‌و و ده‌زگا دێمۆکڕاتیکه‌کان و، ڕێکخراوه‌کانی ناحکوومی و وه‌رگرتنی بۆچوونی گشت ده‌سته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان بنووسرێ. ئه‌من پێم خۆشه دووپاته‌ی بکه‌مه‌وه که ئێمه‌ی عه‌له‌وی پێمان وایه ئه‌و که‌شوهه‌وا دێمۆکڕاتیکه به زاناییه‌وه له لایه‌ن حکوومه‌ته‌وه وه‌دی نه‌هاتووه. بیر‌و ڕای دێمۆکڕاتیکی گشتی له ترکییه ئه‌وه‌یه که قانوونی بنچینه‌یی ساڵی 1992 " دیسان دهێندرێته گۆڕێ" به هێندێک ئالوگۆڕه‌وه، چونکه ئه‌و حکوومه‌ته ئاکامی هه‌ڵبژاردنه‌کانی 12ی ژووه‌ن له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به‌کار ده‌هێنێ بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کان
پڕۆفێسۆر ئیحسان داغی دوایین ووتار ده‌ری ئه‌و پانێله بوو و له قسه‌کانی دا گوتی: " ئێستا که باسی قانوونێکی بنچینه‌یی نوێ ده‌که‌ین له ترکییه ده‌بێ بزانین هه‌ڵکه‌وتی ترکییه چۆنه. له سه‌ر مه‌سه‌له‌ی کورد هێشتا زۆر مه‌سه‌له‌ی جیدی هه‌یه که به چاره‌سه‌ر نه‌کراوی ماوه‌ته‌وه، به‌ڵام ترکییه ئیدی ترکیه‌ی پێشوو نییه،ئه‌گه‌ر به چاوی کۆن ته‌ماشای ترکییه بکه‌ین خۆ له هێندێک ڕاستیان ده‌بوێرین. ده‌بێ له خۆمان پرسین داخودا جووڵانه‌وی سیاسی کورد ده‌کرێ له ژێر گوشار و ده‌په‌رواێز که‌وتن دا چاره‌سه‌ری قه‌بووڵ بکا؟ دیاره ووڵام نایه، هه‌ر ئاواش ترکییه‌کی لاواز ناتوانێ مه‌سه‌له‌ی کورد جێ به جێ بکا.ته‌نانه‌ت ترکییه‌کی لاواز پێشی ناکرێ قانوونێکی بنچینه‌یی دێمۆکڕاتیکیش ئاماده بکا، ده‌بێ له سه‌ر چه‌مکی دیانه‌ت چاکسازی بکرێ، ده‌بێ بۆ جێ به جێ کردنی مه‌سه‌له‌ی کورد زه‌مینه ئاماده بکرێ. قانوونی بنچینه‌یی نوێ ده‌بێ پۆست که‌مالیست بێ، نابێ ئیدێئۆلۆژیک بێ. قانوونی بنچینه‌یی بۆ ئێمه گرینگه و پارتییه سیاسییه‌کان ده‌بێ به شێوه‌ی یه‌کسان کاری له سه‌ر بکه‌ن، ئه‌من پێم وا نییه ئه‌و کۆمیسیۆنه‌ی له پاڕلمان دا پێک هاتووه بتوانێ ئه‌و ئه‌رکه بگێڕێ و له به‌ر بۆچوونی دووری پارتییه‌کان له یه‌کتر پێم وا نییه له‌و خوله‌ی پارلمان دا ته‌وافوقێکی گشتی له سه‌ر ده‌قێکی هاوبه‌ش بکرێ. ئاکه‌په خۆی نیازی به قانوونێکی بنچینه‌یی نوێ نییه
دوای کۆتایی باسه‌کانی ئه‌و پانێله‌ش له لایه‌ن به‌شدارانی کۆنفڕانس هێندێک پرسیار له به‌شداران کرا و ئه‌وانیش ووڵامیان دایه‌وه.
به‌شی زۆری پرسیاره‌کان ڕووی له پرۆفێسۆر ئیحسان داغی بوو
ووتارده‌رانی پانێلی دووه‌م له دانیشتنی ڕۆژی دوویه‌م بریتی بوون له: مایکڵ ئایڤێرس، ئه‌ندامی به‌ڕێوه‌به‌ری کۆمیته‌ی پارێزه‌رانی مافی مرۆ له بریتانیا، دادوه‌ر عیسا مووسا، ئه‌ندامی به‌ڕێوه‌ری کۆمیسیۆنی مه‌ده‌نی یه‌کێتییی ئوڕووپا – ترکییە له ئه‌فریقای باشوور، پرۆفێسۆر که‌ماڵ میترا چه‌نۆی مامۆستای زانکۆی جه‌واهێرله‌عل نه‌هروو له نیو ده‌لهی، هیندووستان، یای دوکتوور گوێنلیان لاندس داون ده‌یڤیس سه‌رۆکی پێشووی پارتیی پله‌ید سیمرۆ له وه‌یلز و یای ئایلا ئاکات ئاتا، نوێنه‌ری پارڵمانی ترکییه له گرووپی به‌ده‌په و ڕۆژنامه نووس یڵدرم تورکه‌ر له " ڕۆژنامه‌ی ڕادیکاڵ " په‌یامێکی کورتی دا
قازی عیسا مووسا بابه‌تێکی درێژی پێشکێش کرد به ناوی : " ئه‌زموونی ئه‌فریقای باشوور له مه‌ڕ مافی دیاریکردنی چاره‌نووس له ئاپارتایده‌وه به‌ره‌و دێمۆکڕاسی" ، به‌ڕێزی له سه‌ره‌تای ووتاره‌که‌ی دا گوتی: نوخته‌یه‌کی هه‌ره گرینگ له ته‌جروبه‌ی ئه‌فریقای باشوور و مافی دیاریکردنی چاره‌نووس و له ئاپارتایده‌وه به‌ره‌و ديمۆکراسی ووتارێکی پێغه‌مه‌به‌رانه‌ی نێلسۆن ماندێلایه ئه‌وکاته‌ی که که ساڵی 1964 له پشت میله‌کانی زیندان له ژێر حوکمی ئیعدام دا بوو پوخته‌ی قسه‌که‌ی ئه‌وه بوو: " ئه‌من ژیانی خۆم ته‌رخان کردووه بۆ خه‌باتی خه‌ڵکی ئه‌فریقا، ئه‌من دژی زاڵده‌ستی سپییان شه‌ڕم کردووه شه‌ڕم کردووه و دژی زاڵبوونی ڕه‌شانیش شه‌ڕم کردووه، ئه‌من هه‌میشه بیرم له کۆمه‌ڵێکی دێمۆکراتیک و کۆمه‌ڵێکی ئازاد کردووه‌ته‌وه که ئینسانه‌کان به ته‌نیشت یه‌که‌وه به ئارامی و به ده‌رفه‌تی یه‌کسانه‌وه تێیدا بژین. ئه‌وه ئیدێئالێکه که ئه‌من هیوا دارم بژیم و ده‌ستم که‌وێ، به‌ڵام، ئه‌گه‌ر پێویست بکا، ئه‌من ئاماده‌م له پێناو ئیده‌ئالێکی ئاواش دا بمرم."
" وێک‌چوونی زۆر چاوڕاکێش له نێوان خه‌باتی نێلسۆن ماندێلا و عه‌بدوڵا ئوێجاڵان دا هه‌یه له پێناو مافی دیاریکردنی چاره‌نووس بۆ گه‌له‌کانیان.هه‌ر دووکیان ڕێبه‌ری مه‌شڕووعی گه‌لی خۆیان بوون، هه‌ر دووکیان ڕێبه‌ریی ڕیکخستنێکی مه‌شڕووعی گه‌لی خۆیان بوون، هه‌ر دووکیان له ووڵاتی خۆیان قه‌ده‌غه‌یان له سه‌ر داندرا، هه‌ر دووکیان ژیانی نهێنی یان هه‌بوو، هه‌ر دووکیان تاوانبار کران به خیانه‌ت و به زیندانی هه‌تاهه‌تایی حوکم دران، هه‌ر دووکیان له دوڕگه‌یه‌کدا زینانی بوون، له هه‌ر دووکیان و بزووتنه‌وه ڕزگاریخوازه‌کانیان شه‌قڵی تێڕۆریست یان لێ درا. ماندێلا له زیندان ده‌ر که‌وت بوو به سه‌رۆک کۆماری ئه‌فریقای باشوور، به‌ره‌وه‌ی خه‌ڵاتی ئاشتی نۆبێل و سیمایه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی، به‌ڵام ئوێجاڵان هێشتا له زیندان دایه." ..... " سه‌باره‌ت به گرتنی پارێزه‌ران له ترکییه ده‌بێ بڵێم ئه‌وه بۆ پێشێل کردنی پرێنسیپێکی نێونه‌ته‌وه‌یی و بۆچوونێکی ڕه‌گئاژۆ کردوو کراوه که ئه‌ویش ده‌سته‌به‌ریی مافی ده‌ستڕاگه‌یشتنی موه‌کیل به پارێزه‌ره‌که‌یه‌تی. هه‌نگاوێکی ئه‌وتۆ ئاکامی زۆر جیدی لێده‌که‌وێته بۆ به‌ڕێوه‌بردنی عه‌داڵه‌ت له ترکییه. پێویسته ده‌زگا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی مافزان و پارێزه‌ران وه ده‌نگ بن و داوا بکه‌ن پڕێنسیپه بنه‌ڕه‌تییه‌کانی حقووقی نێونه‌ته‌وه‌یی له ترکییه له به‌ر چاو بگیرێن
به دوای ڕێزدار عیسا مووسا دا، پڕۆفێسۆر که‌ماڵ میترا چه‌نۆی قسه‌ی کرد و له‌گه‌ڵ باسی چۆنیه‌تی نووسرانی قانوونی بنچینه‌یی له هێندووستان و باسی کێشه‌ی جامو و که‌شمیر گوتی:" له ژماره‌یه‌ک له ووڵاتانی دنیا بارگرژی هه‌یه له نێوان که‌مایه‌تی و زۆربه دا به تایبه‌تی له پێوه‌ندی له گه‌ڵ ئێتنیسیتی، دابه‌شکردنی ده‌سته‌ڵات که ده‌کرێ به دروستی و به ڕێگای قانوونێکی بنچینه‌یی هه‌موو گره‌وه و ڕێسا و پێوانه‌کانی ڕێگا چاره‌یان بۆ بدۆزرێته‌وه. قانوونه بنچینه‌ییه‌کان نه‌ک ته‌نیا ده‌بێ مافه‌کان ده‌سته‌به‌ر بکه‌ن، به‌ڵکوو ده‌بێ له ئاست قانوونی نێونه‌ته‌وه‌یش، به‌تایبه‌تی مافی مه‌ده‌نی و سیاسی هه‌ستیار بن." ووتارده‌ر گوتی هێندێک شت له قانوونی بنچینه‌یی هیندووستان دا هه‌یه که ده‌کرێ له کوردستان و ترکییه‌ش به کار بهێندرێن. بۆ وێنه باسی ئه‌وه‌ی کرد که له هیندووستان 24 زمان له ئاستی هه‌رێمی دا زمانی ڕه‌سمین و له ئاستی سه‌رتاسه‌ریش دا دوو زمانی هیندی و ئینگلیسی زمانی نه‌ته‌وه‌یین."
دوکتور گوێنلیان لاندس داون ده‌یڤیس هه‌موو قسه‌کان و ووتاره‌که‌ی خۆی ته‌رخان کرد بوو بۆ باسی ئاڵوگۆڕ له به‌ره‌وپێشچوونه قانوونییه‌کان له وه‌یڵز و سکاتله‌ند و هیچ به‌راوه‌ردێکی له گه‌ڵ مه‌سه‌له‌ی کورد له ترکییه و گه‌ڵاڵه کردنی قانوونی بنچینه‌یی نوێ له ترکییه نه‌کرد
یای ئایلا ئاکات ئاتا که تاقه ئه‌ندامی ژنه له کۆمیسیۆنی نووسینی قانوونی بنچینه‌یی نوێ له پاڕلمانی ترکییه دا له قسه‌کانی دا گوتی هێشتا که‌شوهه‌وایه‌کی گونجاو بۆ ئاماده کردنی قانوونێکی بنچینه‌یی نوێ نییه و زۆر هه‌نگاو پێویسته هه‌ڵبهێندرێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له
دۆخیکی ئارام دا ئه‌و کاره گرینگه ڕاپه‌ڕێندرێ
دوایین پانێل له ژێڕ سه‌رنووسی " ساز کردنی ده‌ستپێشخه‌ری بۆ چاره‌سه‌رییه‌کی سیاسی" له لایه‌ن یای بانوو گوێڤه‌ن ڕۆژنامه نووس و یای فریدا برێپۆلێس ئه‌ندامی پارڵمانی ئوڕووپا، له لایه‌ن بێلژیکه‌وه ، سه‌ر به گرووپی که‌سک به‌ڕێوه چوو و ووتارده‌رانی ئه‌م پانێله بریتی بوون له یای سۆنگویل کارابوڵووت وه‌ک نوێنه‌ری ک.ن.ک. که باسی پێشمه‌رجه‌کانی ئاشتی کرد له ترکییه له ڕوانگه‌ی کوردییه‌وه، ڕێزدار جه‌نگیز چاندار ، ڕۆژنامه نووسی ڕۆژنامه‌ی ڕادیکاڵ، هیو پۆپ به‌ڕێوه‌به‌ری پڕۆژه‌ی ده‌سته‌ی قه‌یرانی نه‌ته‌وه‌یی ، به‌ڕێز سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش نوێنه‌ری پارڵمانی ترکییه و هاوسه‌رۆکی به‌ده‌په، یان فه‌رمۆن پارێزه‌ری بێلژیکی. بڕیار بوو جه‌نگیز چیچه‌ک یه‌ک له پارێزه‌ران به‌شداری ئه‌و پانێله بکا،به‌ڵام له‌و دواییانه له گه‌ڵ پارێزه‌رانی دیکه دا گێراوه و له جیات وی
مه‌حموود شاکار یه‌ک له پارێزه‌رانی پێشووی ئوێجاڵان له‌و پانێله دا به‌شداری کرد
یای فریدا برێپۆلێس له قسه‌کانی دا گوتی : ئه‌وه جاری هه‌شته‌مه ئێوه کۆ ده‌بنه‌وه ده‌بێ لێی ووردبینه‌وه بزانین له‌و ساڵانه دا چ گۆڕاوه؟، پێڤاژۆی وتووێژ له سه‌ر ئه‌ندامه‌تی ترکییه زۆر سست ده‌ڕوا ، ئێوه له دانیشتنه‌کانی دوێنێ دا باسی ئاسۆی چاره‌سه‌ری پرسی کوردتان کرد، دیاره پێویسته ڕێگایه‌ک ببیندرێته‌وه. له ووڵاتی ئێمه دا دابه‌شکردنی ده‌سته‌ڵات هه‌یه و ئه‌وه مۆدێلێکه، مۆدێلی جێ به‌جێ کردنی پرسی ووڵاتی باسک یش هه‌یه ، ترکییه هه‌ر ده‌بێ ڕێگای وتووێژ و چاره‌سه‌ری هه‌ڵبژێرێ
سوێنگویل کارابولوت که به نێوی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان قسه‌ی کرد له ووتاره‌که‌ی دا گوتی له نێوان ده‌وڵه‌ت و حکوومه‌تی ترکییه له‌لایه‌ک و بزووتنه‌وه‌ی کورد دا دیالۆگ و دانوستاندن هه‌بوو، به‌ڵام نه‌گه‌یشته هیچ کوێ و له لایه‌ن حکوومه‌ته‌وه ڕاگیرا. لایه‌نی کوردی ئاماده‌ی به‌رده‌وامی وتووێژه‌کان بوو. به‌ڕێز ئوێجاكڵان نه‌خشه‌یه‌کی ڕێی به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری پێشکێش کرد، حکوومه‌ت ده‌ستی به‌شه‌ڕ کرد، له 21ی ئووت 7 ژن و منداڵ به چه‌کی قه‌ده‌غه کووژران، له مانگی ئۆکتۆبره‌وه 36 گریلا کووژراون. ئه‌و سیاسه‌ته‌ی حکوومه‌تی ئاکه‌په ئاکامی خراپی هه‌یه بۆ هه‌موو لایه‌نێک و ده‌بێ بگۆڕدرێ
جه‌نگیز چاندار، ڕۆژنامه نووس له قسه‌کانی خۆی دا گوتی: ئه‌وه جاری چواره‌مه له‌و کۆنفڕانسه دا به‌شداری ده‌که‌م، هه‌موو ساڵێ بانگهێشتن ده‌کرێم وه‌ک عاده‌ت ئه‌مسالیش به‌شداریم کردووه . ئه‌من چه‌ند مانگ له‌وه پێش دوای ئه‌وه‌ی نیزیکه‌ی شه‌ش مانگ کارم له سه‌ر کرد بوو ڕاپۆرتێکم پێشکێش کرد سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ری بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی قه‌راری سیاسی ده‌ده‌ن بتوانن کۆپی بکه‌ن و به‌کاری بهێنن. ته‌نانه‌ت له چاوپێکه‌وتنێک دا سه‌رۆک کۆماری ترکییه پێی گوتم ئه‌و ڕاپۆرته‌ی خوێندووه‌ته‌وه. گرووپی قه‌یرانی نێونه‌ته‌وه‌یی ش ڕاپۆرتێکی ئاماده کردووه که من که‌لکم لێوه‌رگرت. به داخه‌وه پێشوه‌چوونه‌کان به‌ڕێیه‌کی خراپ دا ده‌ڕۆن، به‌ر له هه‌موو شت ده‌بێ ئه‌و بن چاو کردن و گرتنانه‌ی به‌ناوی دۆزی که‌جه‌که ده‌کرێ ڕابگیرێ و لایه‌نه‌کان ده‌ست به وتووێژی سیاسی بۆ چاره‌سه‌ری بکه‌ن، مه‌سه‌له‌ی باوه‌ڕی پێک هاتنی دوو لایه‌نه به پێچه‌وانه ده‌ڕوا، پێنج مانگه هیچ خه‌به‌ر له ئوێجاڵان نییه و ئه‌وه باش نییه. وه‌ک خانمی فلۆتریش باسی کرد به ئاگاداری سه‌رۆکوه‌زیر ڕووبه ڕوو موزاکه‌ره له گه‌ڵ ئوێجاڵان ده‌کرا و به‌و کاره له ترکییه قیامه‌ت ڕانه‌بوو. هێشتا حکوومه‌ت/ ده‌وڵه‌ت بڕیاری نه‌داوه داخودا مه‌سه‌له‌ی کورد له گه‌ڵ پ.ک.ک یان به بێ پ.ک.ک چاره‌سه‌ر ده‌کا، ئه‌وه هێشتا ڕوون نییه، به بۆچوونی من وه‌ک پێشتریش نووسیوومه پ.ک.ک له مه‌رکه‌زی سیاسه‌تی کوردی دایه له ترکییه و به‌شێکه له مه‌سه‌له‌که و به‌یه‌که‌وه به‌ستراونه‌ته‌وه. ئه‌من ڕه‌خنه‌م هه‌یه له شێوه‌ی بۆچوونی له‌یلا زانا له ووتاره‌که‌ی له‌م کۆنفڕانسه دا. دنیا گۆڕاوه، هه‌شت ساڵ له‌وه پێش که ئێوه یه‌که‌م کۆنفڕانستان گرت له‌یلا زانا له زیندان دا بوو، به‌ڵام ئێستا یه‌کێک له پشتیوانانی ئه‌م کۆنفڕانسه‌یه. ئێستا بار‌و دۆخ وه‌ک جاران نه‌ماوه،له خاکی عێراق حکوومه‌تێکی هه‌رێمی کوردستان هه‌یه، ناوی کوردستان به ڕه‌سمی ناسراوه. ڕاگه‌یاندنی شه‌ڕی ڕزگاریخوازی نه‌ته‌وه‌یی به دژی ترکییه له گه‌ڵ بارودۆخی ئێستا دنیا و ناوچه ناگونجێ، پێویسته به پێی هه‌لومه‌رجی تازه سیاسه‌ت بکرێ. ده‌بێ چه‌ک به‌کار نه‌هێندرێ، ئه‌من باسی ته‌سلیمییه‌ت ناکه‌م، باسی ته‌قه ڕاگرتن ده‌که‌م. ئه‌و که‌شوهه‌وایه‌ی که ئێستا له گۆڕێ دایه باڵی که‌سی وه‌ک من ده‌به‌ستێ بۆ ئه‌وه‌ی قسه‌کانمان بۆ گۆڕینی بیروڕای گشتی له ڕۆژئاوای ترکییه له ئاست مه‌سه‌له‌ی کورد کەلکی باشی هەبێ. حه‌وتووی پێشوو له ئیرله‌ند بووین، له‌وێ وورده ڕیشاڵی ڕێکه‌وتننامه‌ی " هه‌ینی باش" یان بۆ باس کردین، ئاشتی ده‌بێ وه‌ک پێڤاژۆیه‌ک ببیندرێ، ' به‌هاری عه‌ڕه‌ب' کاردانه‌وه‌ی له سه‌ر ترکییه‌ش ده‌بێ
هیو پۆپ باسی ئه‌و ڕاپۆرته‌ی کرد که له لایه‌ن ڕێکخراوه‌که‌یه‌وه سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ری پرسی کورد له ترکییه
ئاماده‌ی کردووه و هێندێک له نێوه‌ڕۆکی ئه‌و ڕاپۆرته‌ی شی کرده‌وه. پۆپ گوتی: ووشه‌ی "تێڕۆریست" ده‌توانێ پێشی بیرکردنه‌وه‌ی خه‌ڵک بگرێ. ئه‌و قانوونی دژی تێرۆره‌ی ئێستا عه‌قڵانی نییه ، ده‌بێ دوو زمانه‌کی په‌سند کرێ ده‌بێ په‌رژینی له سه‌د دا ده بۆ به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی سه‌رتاسه‌ری دا نه‌مێنێ. هه‌موو که‌س ده‌زانێ مێتۆدی نیزامی ئه‌و کێشه‌یه چاره سه‌ر ناکا. ئێستا هه‌ر دووک لا توند و تیژ بوون. له تێکهه‌ڵچوونه‌کان دا زیاتر له 70 که‌سی مه‌ده‌نی کووژراون. جووڵانه‌وه‌ی نافه‌رمانی مه‌ده‌نی زۆر باش بوو. که‌س نازانێ ناوه‌رۆکی خۆسه‌ری دێمۆکڕاتیک چییه؟
به دوای قسه‌کانی هیو پۆپ دا مه‌حموود شاکار قسه‌کرد و ڕایگه‌یاند ئێستا 36 پارێزه‌ر گیراون و دوایه به درێژی باسی ده‌وری ئوێجاڵانی کرد بۆ جێ به جێ کردنی پرسی کورد به ڕێگای ئاشتیانه دا
ئه‌و جار به‌ڕێز سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆکی به‌ده‌په قسه‌ی کرد و گوتی له باسه‌کانی ئه‌م کۆنفڕانسه دا هاوڕێیانم چ به نێوی به‌ده‌په و چ وه‌ک خۆیان هه‌ڵوێسته‌کانی ئێمه‌یان ڕوون کرده‌وه ، ئێمه ناڵێین ئه‌و ئاڵوگۆڕانه‌ی کراون خراپن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به پێوانه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌ڵیان سه‌نگێنین زۆر که‌من. ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی ئاکه‌په هه‌ڵی هێناونه‌وه ، پێشکه‌وتووانه نین. باشه ئێستا که‌س ده‌توانێ بڵێ زمانی کوردی نییه؟بۆ ده‌بێ بۆ قه‌بووڵی ڕاستییه‌کی ئاوا منه‌تمان به سه‌ردا بکه‌ن. به‌ڕێزێک گوتی ه ناورۆکی خۆسه‌ری دێمۆکڕاتیک دیار نییه چییه. ئه‌وه وانییه، ئێمه ئه‌وه مان ڕوون کردووه‌ته‌وه ده‌ڵێین با هه‌موو شت له ناوه‌ند کۆ نه‌بێته‌وه ، هه‌ر هه‌رێم یان ئه‌ستانێک بتوانێ کار‌و باری خۆی به‌ڕێوه به‌رێ. پێشنیازه‌کانی ئێمه هه‌موو له سه‌ر بنه‌مای دێمۆکڕاتیکه. کورده‌کان له ترکییه داوخوازی ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه ناکه‌ن به‌ڵکوو ده‌یانه‌وێ له چوار چێوه‌ی ئه‌م سنورانه‌ی ئێستا دا ده‌گه‌ڵ گه‌لی ترک به یه‌کسانی و به ده‌سته‌به‌ر کرانی مافی کولتووری و سیاسی خۆیانه‌وه بژین. ئه‌گه‌ر پێواژۆی وتووێژ ده‌ست پێبکاته‌وه ئێمه‌ش ئاماده‌ین وه‌ک به‌ده‌په ئه‌رکی خۆمان به‌ڕێوه‌به‌رین و له گه‌ڵ هه‌موو حیزبه‌کان له ده‌وری مێز کۆ ببینه‌وه. موزاکه‌ره ده‌بێ دیسان ده‌ست پێ بکاته‌وه و ته‌جرید له سه‌ر ئیمراڵی زۆر کرده‌وه‌یه‌کی به مه‌ترسییه
دوایین ووتار ده‌ری ئه‌و پانێله پارێزه‌ری بێلژیکی یان فێرمۆن بوو و باسی ئه‌و حه‌ولانه‌ی خۆی کرد که بۆ ده‌رهاویشتنی پارتیی کۆمۆنیستی فیلیپین له لیسته‌ی ڕه‌ش داویه‌تی. فێرمۆن گوتی له ترکییه‌ش بێ گۆمان ده‌بێ ڕێگا بکرێته‌وه بۆ چاره‌سه‌ری مه‌سه‌له‌ی کورد به ڕێگایه‌کی ئاشتیانه دا
به کوتایی هاتنی قسه کانی وی، به‌شدارانی کۆنفڕانس بۆیان هه‌بوو،پرسیاری خۆیان له ووتارده‌ران بکه‌ن
حه‌سه‌نی قازی شرۆڤه پرسیارێکی به‌م چه‌شنه‌ی لەگه‌ڵ ڕۆژنامه‌نووس جه‌نگیز چاندار هێنا گۆڕێ
له‌وه‌تی ئێوه ڕاپۆرته‌که‌ی خۆتان له‌مه‌ڕ " چاره‌سه‌ریی مه‌سه‌له‌ی کورد به بێ توند‌و تیژی " به به‌شداری نوێنه‌رانی ٣ پارتی سیاسی نێو پارڵمانی ترکییه له کۆنفڕانسێکی چاپه‌مه‌نی دا ئاشکرا کرد، ئه‌من به به‌رده‌وامی نووسینه‌کانتان له چاپه‌مه‌نی ترکییه دا ده‌شۆپێنم. بۆ وێنه ئه‌و ماوه‌یه باسی دوو سه‌فه‌رتان نووسیبوو بۆ ئینگلیستان و کۆماری ئێرله‌ند دیسان به به‌شداری نوێنه‌رانی سێ پارتی نێو پارڵمان بۆ فێر بوون له ته‌جروبه‌ی ئاشتی له نێوان ئه‌ڕته‌شی کۆماریخوازی ئێرله‌ند و ده‌وڵه‌تی بریتانیا و دیاره وا نییه که پارتییه سیاسییه‌کان له‌و ڕووه‌وه نه‌توانن به یه‌که‌وه کار بکه‌ن،بۆ وێنه بۆ ساز کردنی کۆمیسیۆنێکی وه‌ک " ڕاستی و ئاشت بوونه" ده‌کرێ سه‌فه‌ری ئه‌فریقای باشووریش بکه‌ن .وه‌ک بۆخۆشتان نووسیوتانه هه‌ر چه‌ند ڕۆژ له‌وه پێش له کاتی سه‌فه‌ری جۆ بایدن بۆ ترکییه له ئانکاڕا چاوتان پێیکه‌وتووه. به له به‌رچاو گرتنی ئه‌وه‌ی که ئێوه له هه‌موو لایه‌ک ده‌ستتان به سه‌رچاوه‌ی بڕیار دان ڕا ده‌گا؛ دیاره ئه‌وه به مانای پۆزیتیڤ ده‌ڵێم، و له به‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌من پێم وایه ئێوه مه‌به‌ستتان له‌و کاره چاکه‌ی ترکییه و پشتیوانی له مافی گه‌لی کورده بۆچی حه‌وڵه‌کانتان له پێناو ئاشتییه‌کی به‌رده‌وام ناکه‌ن به کارێکی هه‌میشه‌یی له قالبی ڕێکخراوه‌یه‌ک دا و هۆی ئه‌وه‌ی که ئێوه قسه‌کانتان له ڕۆژئاوای ترکییه بۆ ساز کردنی بیری باش بێ که‌لکه به‌چی ده‌به‌ستنه‌وه؟

جه‌نگیز چاندار که دیار بوو ئه‌و شرۆڤه پرسیاره‌ی به‌دڵ بوو له ووڵام دا گوتی: ئه‌و دوو سه‌فه‌رانه‌ی که بۆ ئینگلیستان و ئیرله‌ندمان کردن زۆر به که‌لک بوون و به خۆشییه‌وه دوو له نوێنه‌رانی به‌ده‌په که له‌و سه‌فه‌رانه دا بوون ئێستا له‌و کۆنفڕانسه‌ی ئێره‌ش ئاماده‌ن و بڕیارمان داوه سه‌ری ئه‌فریقای باشووریش بده‌ین. به‌ڵام ده‌زانی له ترکییه کار له گه‌ڵ سیاسه‌تمه‌داران زه‌حمه‌ته، جار جار که پێشنیازێکیان پێ ده‌که‌ی به‌گوێیه‌ک ده‌یبیسن و له گوێیه‌که‌ی دیکه‌یان ده‌چێته ده‌ره‌وه. به‌ڵام ڕاسته به هه‌میشه‌یی کردنی ئه‌و حه‌ولانه گرینگه. ئه‌وه‌ش که من ده‌ستم به بڕیارده‌رانی سیاسی ڕاده‌گا ڕاستە، حه‌وتووی پێشوو جۆ بایدنم دی، به‌ڵام ئه‌وه له ئه‌سته‌نبووڵ بوو، نه‌ک له ئانکارا. له‌مه‌ر بێ که‌لک بوونی حەولی که‌سانی وه‌ک من بۆ گۆڕینی بیر‌و ڕا له ڕۆژئاوای ترکییه، من وام نەگوت، به‌ڵکوو گوتم تێکهه‌ڵچوون و که‌شو هه‌وای شه‌ڕ ئه‌و کاره‌ی ئێمه ده‌یکه‌ین زۆر ئاسته‌م ده‌کا
هه‌شته‌مین کۆنفڕانسی یه‌کێتیی ئوڕووپا،ترکییه و کورده‌کان به دوای په‌سند کردنی بڕیارنامه‌یه‌ک له سه‌عات شه‌ش و نیوی ئێواره‌ی ڕۆژی پێنجشه‌مۆ ،8ی دیسامبری 2011 کۆتایی به کاره‌کانی هێنا
ئه‌م بڕیارانه‌ی خواره‌وه له لایه‌ن کۆنفڕانسه‌وه په‌سند کران
له پێوه‌ندی له گه‌ڵ قانوونی بنچینه‌یی دا
.١.ئاماژه کردن به ناسێنه‌ی تورک و تورک بوون له زۆر له قانوونه‌کان و قانوونی بنچینه‌یی تورک دا له گه‌ڵ ته‌بیعه‌تی فره‌چه‌شنه‌ی کۆمه‌ڵی ئه‌وێ ناگونجێ و ناسێنه‌یه‌کی ئێتنیکی ترک به سه‌ر ئه‌و که‌سانه دا ده‌سه‌پێنێ که خۆیان به جۆرێکی دیکه پێناسه ده‌که‌ن. شارۆمه‌ندێتی ده‌وڵه‌تی ده‌بێ هه‌مووگره‌وه بێ و له ناسیۆنالیزمی ئێتنیکی تورک جوێ بکرێته‌وه و بکرێ به ناسیۆنالیزمێکی مه‌ده‌نی نا ئێتنیکی که تێێدا هه‌موو گرووپه ئێتنیکییه‌کان له ترکییه بتوانن له سه‌ر بنه‌مایه‌کی یه‌کسان به‌شداری تێدا بکه‌ن. ئه‌و ئاماژانه‌ی ئێستای قانوونی بنچینه‌یی ئێستا ده‌بێ بگۆڕدرێن سه‌ڕه‌ڕای ده‌ربرێنی ماده‌ی 4ی قانوونی بنچینه‌یی ئێستا که ده‌ڵێ ئه‌وان " ناکرێ بگۆڕدرێن و؛ ته‌نانه‌ت گۆرینیان ناکرێ پێشنیازیش بکرێ." ئه‌و ماده‌یه وه‌کوو ماده‌یه‌کی نادێمۆکڕاتیک به شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاو که‌وتووه به‌ر ڕه‌خنه و ده‌بێ لا ببردرێ
٢.ئەومادانه‌ی نێو قانوونی بنچینه‌یی ئێستا که له مه‌ڕ په‌روه‌رده‌ن ده‌بێ بگۆڕدرێن چونکه له دۆخی ئێستایان دا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی تێگه‌یشتنی ئیدێئۆلۆژی تاکخوازنه‌ی ده‌وڵه‌تن له مه‌ڕ په‌روه‌رده. پارڵمانی ترکییه ده‌بێ ماده‌ی 42ی قانوونی بنچینه‌یی بگۆڕێ، که ده‌رس دادان به هه‌ر زمانیکی دی جگه له ترکی نه‌بێ قه‌ده‌غه ده‌کا وه‌کوو یه‌که‌م زمان ده سیستمی په‌روه‌رده دا. ئه‌و گۆڕانه‌ش ده‌کرێ به پێی ئه‌و ئامۆژگارییه‌ی که کۆمیسیۆنی ئوڕووپایی شووڕای ئووڕوپا به دژی ڕه‌گه‌زپه‌رستی و ته‌حه‌مول نه‌کردن کردوویه و له سییه‌م ڕاپۆرتی له مه‌ڕ ترکییه له مانگی فێڤرییه‌ی 2005 دا هاتووه، به‌ڕێوه بچێ. مافی زمانی دایکی ده‌بێ له قانوونی بنچینه‌یی نوێ دا جێ بگرێ. هیچ هه‌نگاوێک هه‌ڵ نه‌هێندراوه‌ته‌وه بۆ جێ به جێ کردنی ئامۆژگارییه‌کانی ساڵی 2007ی کۆنگره‌ی شوورای ئوڕووپا له‌مه‌ڕ ده‌سته‌ڵاتداریی هه‌رێمی و ناوچه‌یی بۆ به‌کارهێنانی زمانانی دیکه‌ی جیا له ترکی له پێشکێش کردنی خزمه‌تی گشتی دا. له‌وه‌ش زیاتر، قانوونی له مه‌ڕ پاشناو و ئه‌لوپێتکه پێش به کورده‌کان ده‌گرن بۆ به‌کارهێنانی زمانی خۆیان به ئازادی، له کاتێکدا که قانوونی به‌ڕێوه‌به‌ریی ئه‌ستانی بنه‌مای گۆڕینی زۆر ناوی کوردی بووه له زۆر ناوچان. ئه‌و قانوونانه ده‌بێ چاک بکرێن
٣.له قانوونی بنچینه‌یی نوێ دا ئازادیی دینی ده‌بێ زیاتر پپارێزرێ. ماده‌ی 24ی قانوونی بنچینه‌یی ترکییه و به‌شی 12ی قانوونی سه‌ره‌تایی 1739 له مه‌ڕ په‌روه‌رده‌ی نه‌ته‌وه‌یی ده‌ڵێ که پۆلی کولتووری دینی و ئه‌خلاقییات له خوێندنگه سه‌ره‌تایی و نێوه‌ندییه‌کان دا تۆبزین، که ئه‌وه‌ش له لایه‌ن دادگه‌ی ئوڕووپایی مافی مرۆ وه وه‌ک ڕه‌چاونه‌کردنی پێوانه‌ی ئۆنژێکتیڤ بوون و پلوڕالیسمه که پێویستن بۆ په‌روه‌رده له کۆمه‌ڵێکی دێمۆكراتیک دا و بۆ قوتابیان بۆ ئه‌وه‌ی دیتنێکی ڕه‌خنه‌گرانه پێش بخه‌ن له‌مه‌ڕ دین
٤. ده‌بێ ئاماده کاری بکرێ بۆ له نێوه‌ند کردنه‌وه‌یه‌کی گرینگی ده‌وڵه‌ت و سازدانی حکوومه‌تی به‌نێوه‌رۆکی ناوچه‌یی به‌پێی ستاندارده‌کانی ئێستای ئوڕووپا به‌و شێوه‌یه‌ی که له مه‌نشووری حوکمی خۆیی ناوچه‌یی دا هاتووه و له ساڵی 1985 دا په‌سند کراوه و له حاڵی حازر دا له لایه‌ن 41 ده‌وڵه‌ته‌وه په‌سند کراوه له وانه ترکییه‌ش – ئه‌گه‌رچی شه‌رتومه‌رجێ زۆر‌و زه‌وه‌ندی خستووته سه‌ری – و، مه‌نشووری ئوڕووپایی حوکمی خۆیی هه‌رێمی که هێشتا سیایی ده‌قه‌که‌ی په‌سند نه‌کراوه. شێوه‌ی حکوومه‌ت کردنی ئێستا [له ترکییه] ڕێگا نادا به جیاوازییه هه‌رێمییه‌کان و بۆچوون بۆ کێشه ناوچه‌ییه‌کان و ده‌سته‌ڵاتێکی زۆر ده‌دا به حکوومه‌تی ناوه‌ندی که زانیاری ته‌واو و لێتێگه‌یشتنی ته‌واوی نییه سه‌باره‌ت به‌و گیروگرفتانه.به تایبه‌تی ماده‌ی 217ی قانوونی بنچینه‌یی به شێوه‌یه‌کی ناله‌بار ده‌کار کراوه به دژی شارداره‌کان و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی شاره‌کان له ئه‌ستانه کوردییه‌کان دا. والییه‌کان ده‌بێ له لایه‌ن خه‌ڵکی ناوچه ڕا هه‌ڵبژێردرین نه‌ک ئه‌وه‌ی حکوومه‌تی ناوه‌ندی دایان بنێ. ترکییه به پێی مه‌نشووری ئوڕووپایی حوکمی خۆیی ناوچه‌یی ناچاره چاکسازی له ستروکتووری ئیداری خۆیدا بکا و، حکوومه‌تی ترک ده‌بێ گشت تێبینییه‌کانی خۆی له مه‌ڕ ئه‌م مه‌نشووره و رێکه‌وتنه نێونه‌ته‌وه‌یه‌کانی دیکه‌ی له مه‌ڕ ئه‌م بابه‌ته وه‌لابه‌رێ
له پێوه‌ندی له گه‌ڵ چاکسازی قانوونی دا
٥. کۆنفڕانس داوا له حکوومه‌تی ترکییه ده‌کا ده‌سته به‌ر بێ که گشت ئه‌و پارتییانه‌ی به‌شێوه‌ی قانوونی و دێمۆکڕاتیک دامه‌زراون ڕێگایان پێ بدرێ به ئازادانه خه‌ریکی چالاکی سیاسی ئاشتیخوازانه‌ی خۆیان بن به بێ ده‌ستتێوه‌ردان له کاروباریان دا و پارڵمانیش گشت ئه‌و که‌ند و کۆسپانه سه‌ره‌کیانه لابه‌رێ که پێش به به‌ره‌وپێشچوونی دێمۆکڕاسییه‌کی فره‌چه‌شنی و سیاسه‌ته‌کانی فره پارتێتی ده‌گرن. قانوونه‌کانی سه‌باره‌ت به پارتییه سیاسییه‌کان و ئه‌و شێوه‌یه‌ی که نوێنه‌ران هه‌ڵده‌بژێردرێن ده‌بێ ئاڵ‌وگۆڕیان تێدا بکرێ چونکه له گه‌ڵ پرێنسیپه‌کانی دێمۆکڕاسی و ده‌وڵه‌تی قانوون ناگۆنجێن. په‌رژینی له سه‌د دا ده‌ی ده‌نگان که وه‌ک پێویستییه‌ک داندراوه بۆ ئه‌وه‌ی پارتییه‌کی سیاسی بتوانێ بێته نێو پارڵمان پێشیلکردنی مافی هه‌ڵبژاردنی ئازاده به‌و شێوه‌یه‌ی که له ماده‌ی 3، پڕۆتۆکۆلی ژماره 1ی مه‌نشووری مافی مرۆی ئوڕووپا دا پێش بینی کراوه، ئه‌و په‌رژینه ده‌بێ دابکشێ بۆ 5 له سه‌د به پێی ستاندارده‌کانی هاوچه‌رخی ئوڕووپا
٦. ماده‌ی 301ی قانوونی سزا له مه‌ڕ " سووکایه‌تی کردن به تورک بوون " و ماده‌ی 318 سه‌باره‌ت به ڕه‌خنه‌گرتن له ئه‌رته‌ش پێش به ئازادیی به‌یان له ترکییه ده‌گرن و ده‌بێ فت بکرێن
٧. قانوونی دژی تێڕۆر هێمنایه‌تی ده‌وڵه‌ت له سه‌ر حیسابی ئازادی و هێمنایه‌تی تاکوته‌رایان ده‌پارێزێ وه‌دبێ لا ببردرێ. عه‌مه‌لییاتی ئێستای که‌جه‌که له سه‌ر بنه‌مای ئه‌و قانوونی دژی تێڕۆره وه گه‌ڕ که‌وتووه و، سیاسه‌تێکی ستراتێژییکه له لایه‌ن حکوومه‌تی ترکییه‌وه بۆ گرتنی نوێنه‌رانی پارڵمان، شارداران، ڕۆژنامه‌نووسان، سیاسه‌تمه‌داران، ئاکادێمیکان، پارێزه‌ران و چالاکانی مافی مرۆ. ئه‌و عه‌مه‌لییاته که‌ند و کۆسپێکی جیدییان له به‌ر ده‌م دێمۆکڕاسی و که‌لک وه‌رگرتن له مافه سه‌ره‌تاییه‌کان ساز کردووه و ده‌بێ یه‌کێتیی ئوڕووپا بێ ئه‌ملا و ئه‌ولا مه‌حکوومی بکا، بۆ وێنه، 36 که‌س له ئه‌ندامانی تیمی به‌رگری قانوونی له عه‌بدوڵا ئوێجالان گێراون و به‌و شێوه‌یه پێش به مافی به‌رگری کردنیان گیراوه
پنکتی گشتی
٨.کۆنفڕانس داوا له کۆمیته‌ی پێش گرتن به ئه‌شکه‌نجه و یه‌کێتیی ئوڕووپا ده‌کا له هه‌لومه‌رجی ڕاگیرانی ئێستای عه‌بدوڵا ئوێجاڵان له زیندان بکۆڵنه‌وه ، ئێستا 4 مانگه ڕێگا نه‌درواه له لایه‌ن پاێزه‌ر یان خزمه‌کانییه‌وه سه‌ری لێ بدرێ، ئه‌وه‌ش به پێچه‌وانه‌ی مه‌نشوری ئوڕووپایی مافی مرۆڤه. هه‌موو هه‌لومه‌رجی پێویست ده‌بێ ئاماده بکرێن بۆ ئه‌وه‌ی ڕێزدار عه‌بدوڵا ئوێجاڵان بتوانێ ده‌ورێکی ته‌واو له پێواژۆی وتووێژه‌کان دا بگێڕێ و هه‌ر وه‌ها بتوانێ به‌و مه‌به‌سته ئازادانه له گه‌ڵ ڕێکخراوه‌که‌یدا له پێوه‌ندی دابێ
٩.کۆمیسیۆنی مه‌ده‌نی یه‌کێتیی ئوڕووپا ترکییه داوای وتووێژ ده‌کا له نێوان نوێنه‌رانی ده‌وڵه‌تی ترک و ڕێزدار عه‌بدوڵا ئوێجاڵان، که وه‌ک باس ده‌کرێ ئه‌و وتووێژانه ڕاگیراون و پێویسته ده‌ست پێ بکرێنه‌وه. کۆمیسیۆنی مه‌ده‌نی هه‌ر وه‌ها داوا له یه‌کێتیی ئوڕووپا ده‌کا ده‌ورێک بگێڕێ له‌و وتووێژانه دا به ڕێگای له به‌ر ده‌ست نانی پشتیوانی دارایی بۆ ساز کردنی پلاتفۆڕمێکی دێمۆکڕاتیک بۆ دیالۆگ له نێوان ترکییه و نوێنه‌رانی کورد دا. بنه‌مای لێبوردنێکی گشتی سیاسی ده‌بێ ئاماده بکرێ وه‌ک به‌شێک له پێواژۆیه‌کی
به‌ربڵاوتری وتووێژی ئاشتی
١٠.کۆنفڕانس داوا له بیر‌و ڕای گشتی و کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له ترکییه و له بیر‌و ڕای نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌کا که پشتیوانی بکه‌ن له پێواژۆی پێشخستن و پێک هێنانی ئاشتی
١١. کۆنفڕانس پێداگری ده‌کا له گه‌ڵ یه‌کێتیی ئوڕووپا، ده‌وڵه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و کانادا که پ.ک.ک. له لیسته‌ی تێرۆریستی خۆیان لابه‌رن بۆ ئه‌وه‌ی ڕیگا بۆ وتووێژه‌کان خۆشتر ببێ.چونکه ئه‌وه ئێستا پێشی به چاره‌سه‌رییه‌کی کراوه، دێمۆکڕاتیک و ئاشتیانه‌ی پرسی کورد گرتووه
١٢.کۆنفڕانس نیگه‌رانی خۆی ده‌رده‌بڕێ سه‌باره‌ت به درێژه کێشانی کێشه‌ی نێوان هێزه چه‌کداره‌کانی پ.ک.ک. و هێزه‌چه‌کداره‌کانی ئه‌ڕته‌شی ترک و، هه‌ر وه‌ها ڕێز نه‌گرتن له‌و به‌رعوده‌ییانه‌ی هه‌یانه بۆ ڕه‌چاوکردنی قانوونی ئینسانخوازی نێونه‌ته‌وه‌یی له جه‌نگه‌ی کێشه‌ی چه‌کدارانه و هه‌موو پێوه‌ره ئێنسانییه‌کانی دیکه‌ی پێوه‌ندیدار بۆ پاراستنی خه‌ڵکی مه‌ده‌نی. کۆنفڕانس پێداگری ده‌کا له گه‌ڵ یه‌کێتیی ئوڕووپا بۆ ئه‌وه‌ی گوشار بخاته سه‌ر ترکییه بۆ ئه‌وه‌ی له گه‌ڵ پڕۆتۆکۆڵی 1 و 2 ی زیادکراو له په‌یماننامه‌ی ژێنێڤ بکه‌وێ و ، ڕێگا بدا ڕێكخراوه ئینسانییه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان له‌و ناوچانه‌ی کێشه‌یان تێ ده‌که‌وێ هه‌ڵسووڕانیان هه‌بێ. کۆنفڕانس هه‌ر وه‌ها زۆر نیگه‌رانه به بیستنی ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی که ده‌ڵێن هێزه نیزامییه‌کانی ئه‌ڕته‌شی ترکییه چه‌کی شیمیاییان به‌کار هێناوه و داوا له یه‌کێتیی ئوڕووپا و بیر‌و ڕای نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌کا له‌و ڕاپۆرتانه بکۆڵنه‌وه
١٣.کۆمیسیۆنی مه‌ده‌نی یه‌کێتیی ئوڕووپا ترکییه بڕیار ده‌دا به شێوه‌ی ده‌وره‌یی ئامۆژگارییه‌کانی خۆی له‌مه‌ڕ ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی که ده‌بێ له پێواژۆی ئه‌ندامه‌تی ترکییه دا هه‌ڵبهێندرێنه‌وه پێشکێش بکا سه‌باره‌ت به پاراستنی مافی مرۆ وبار و دۆخی کورده‌کان

No comments:
Post a Comment