ناسیۆنالیزمی ئێرانی و مافی دیاریکردنی چاره‌نووسی نه‌ته‌وان
ناسیۆنالیزمی ئێرانی
و مافی دیاریکردنی چاره‌نووسی نه‌ته‌وان
کامران مه‌تین، مامۆستای پێوه‌ندێکانی
نێونه‌ته‌وه‌یی یه له زانکۆی ساسێکس له ئینگلیستان
زۆربه‌ی
که‌سایه‌تی و هێزه ناسیۆنالیسته، دێمۆکڕاتیکه ئێرانییه‌کان دژی ناسینی "
مافی دیاریکردنی چاره‌نووسی نه‌ته‌وان"ن وه‌کوو ڕێگایه‌ک بۆ چاره‌سه‌ری مه‌سه‌له‌ی
" که‌مایه‌تییه‌کان" له ئێران و ئه‌وه به سه‌ره‌تایه‌ک و ته‌نانه‌ت بیانوویه‌ک
بۆ " دابه‌شکردن" ی ئێران داده‌نێن.
ئه‌وان
ده‌ڵێن " که‌مایه‌تییه‌کانی" ئێران " میلله‌ت" نین به‌ڵکوو
" قه‌وم" ن و له ئاکامدا به پێی حقووقی نێونه‌ته‌وه‌یی مافی
دیاریکردنی چاره‌سه‌ری سیاسی خۆیان لێ ناوه‌شێته‌وه.
له‌وه‌ش زیاتر ئه‌وان
ئیدیعا ده‌که‌ن گێره و کێشه‌ی سیاسی ، کولتووری ، " که‌مایه‌تییه قه‌ومییه‌کان"
به دامه‌زرانی سیستمێکی دێمۆکڕاتێک له سه‌ر بنهمامی مافی مرۆڤ له ئێران که
کاکلی سه‌ره‌کی به‌رنامه سیاسییه‌که‌یانه جێ به جێ ده‌کرێن.
ئه‌م نووسراوه‌یه ڕه‌خنه‌یه‌کی کورته له‌م
ئارگومێنتانه.
ئه‌ساسنامه‌ی نه‌ته‌وه
یه‌کگرتووه‌کان ( به‌ندی 1، ماده‌ی 1، به‌شی 2 ) ، " وه‌ک بنه‌مای په‌ره‌سه‌ندنی
پێوه‌ندیی دۆستانه له نێو نه‌ته‌وان" باسی " مافی دیارهیکردنی چاره‌نووسی
" مه‌ردمان" ده‌کا. به‌ڵام ته‌نانه‌ت وای دانێین ئارگومێنتی حقووقی
ناسیونالیسته‌کانی ئێرانیش قه‌بووڵ بکرێ
به‌ڵام ده‌کرێ پرسیارێکی ساده به‌ڵام بنه‌ڕه‌تی بهێندرێته گۆڕێ: میلله‌ت
چییه؟
ووڵامی ناڕاسته‌وخۆی ناسیۆنالیسیه
ئێرانییه‌کان ئه‌وه‌یه که ،" میلله‌تی ئێران" له سه‌ر بنه‌مای پێوه‌ندیی
له مێژینه‌ی مێژوویی و کولتووری له نێو " قهومگهل"ی جۆر به‌جۆر له سه‌رزه‌وییه‌کی دیاریکراو له دابه‌ش نه‌هاتوو
به نێوی ئێران پێک دێ.
شێوه و ناوه‌رۆکی ئه‌و
پێوه‌ندییانه هه‌میشه دمه‌ته‌قه و کێشه‌ی زۆری له سه‌ر کراوه و ئێستاش ده‌کرێ.
به‌لانی که‌مه‌وه له حه‌فتاساڵی دواییدا چوارچێوه‌ی سیاسی ئه‌و پێوه‌ندییانه له
سه‌ر بنه‌مای داسه‌پاندن و درێژه پێدانی به زه‌بروزه‌نگی پێوه‌ندییه‌کی
کولتووری، ناسێنه‌یی نابه‌رانبه‌ر بووه که تێیدا، زمانی فارسی کاکڵی بنه‌ڕه‌تی
کو‌لتوور و ناسێنه‌ی ده‌وڵه‌ت – میلله‌ت له ئێران دا بووه و هاوکات زمانه
نافارسییه‌کان داشکاون بۆ بن ده‌سته‌ی " محه‌لی" و خواردهستتر له زمانی فارسی.
له خۆڕا نییه که زۆر
له ناسیۆنالیسته ئێرانییه‌کان نه‌ک هه‌ر له‌وه ناگه‌ن ، به‌ڵکوو له هێندێک
نموونه دا ته‌نانه‌ت فه‌رق به‌وه‌ش ناکه‌ن
که له ئێران سووکایه‌تی زمانی و کولتووری به مه‌ردمانی نافارسی ئێران ده‌کرێ،
و به هاتنه گۆڕی مه‌سه‌له‌ی ژێرده‌سته‌یی و یان له‌نێوچوونی زمانی ، کو‌لتووریی ئه‌وانیش،
هه‌ڵده‌به‌زنه‌وه.
له لایه‌کی دیکه‌وه
ئیده‌ی " میلله‌ت" وه‌کوو یه‌کێتی " قهومگهل" به پێچه‌وانه‌ی
به ته‌قریب گشتی ئه‌زموونه سه‌رکه‌وتووه‌کانی دامه‌زراندنی میلله‌ت له جیهان
دایه له به‌ر ئه‌وه‌ی که وێژمانی سیاسی
و بزووتنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی له مه‌ڕ میلله‌ت دیارده‌یه‌کی مۆدێڕنه که باوه‌ڕی
به پێویستی یه‌کهاتنه‌وه‌ی سنووره سیاسییه‌کان و سنووره قه‌ومی ، کولتوورییه‌کانه.
ده‌وڵه‌ت میلله‌ت له فه‌ڕانسه،
ئه‌ڵمان، ڕووسییه و تورکییه به
ووردی له سه‌ر بنه‌مای "
میتۆلۆژی" بوونی "فۆڵک"ێک یان " مه‌ردم"ێکی، بێ هاوتا و
یه‌ک ده‌ست به ڕه‌چه‌ڵه‌کێکی ئه‌زه‌لی و شوێنههڵگیراو و دانیشتوو و خاوه‌نی سه‌رزه‌وییه‌کی
تایبه‌تی پێک هاتن. ئاشکرایه که له‌و ئه‌زموونانه دا ئیده‌ی " میلله‌ت" ته‌واو ناکۆکه له گه‌ڵ ئیده‌ی فره چه‌شنێتی
قه‌ومی، کولتووری ناویان.
ناسیۆنالیسته ئێرانییه‌کان
زۆر جار ئاماژه به ده‌وڵه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و هیندووستان ده‌که‌ن،
به‌ڵام چاوی خۆیان له‌و ڕاستییه ده‌قووچێنن
که سیستمی سیاسی، حقووقی ئه‌مه‌ریکا مافی جوێبوونه‌وه‌ی ئه‌یاله‌ته‌کانی له ڕێگای " شۆڕش " ه‌وه به ڕه‌سمی
ناسیوه و له هیندووستانیش که ئه‌و مافه
به ڕه‌سمی نه‌ناسراوه به‌لانی که‌مه‌وه
هه‌شت بزووتنه‌وه‌ی جیاوازیخوازی چه‌کدارانه هه‌یه.
داگرتنه‌وه‌ی ستڕاتێژیک
له سه‌ر شکڵوشهمایلی ده‌سته‌یه‌کی هاوچه‌شن له زۆربه‌ی نموونه‌کانی دامه‌زرانی
میلله‌ت له دنیا دا، به‌ستراوه‌ته‌وه به ڕه‌هه‌ندی نێونه‌ته‌وه‌یی پێک هاتنی.
له ووڵاتی شوێنی په‌یدا
بوونی " میلله‌ت" واته ئینگلیستان، ئابووری سه‌رمایه‌داری، پێداویستی و
کارکردی ئه‌رێیی زمان و ئامرازی کولتووری ، زانستی هاوبه‌ش بۆ گشت دانیشتووه‌کانی
وێندهرێی کرده شتێکی پێویست و خۆڕسک و ده‌وری به‌ستێنی مادی پێکهاتنی میلله‌تی
گێڕا.
به‌ڵام ئه‌م ڕیزبه‌ندییه،
مێژووییه‌ی یه‌که‌م،سه‌رمایه‌داری، دوایه، میلله‌ت جگه له کۆلۆنییه‌کانی موهاجیر نشین و دواتر
سه‌ربه‌خۆیی به‌ده‌ست هێنه‌ری ئینگلیستان وه‌کوو ئه‌مه‌ریکا و کانادا، له هیچ
ووڵاتێکی دیکه دا دووپاته نه‌بووه‌وه.
گشت ده‌وڵه‌ت میلله‌ته‌کانی
دیکه‌ی، که له جیهان دا هه‌ن یان له بزووتنه‌وه دژه کۆلۆنیالیستییه‌کان له دایک بوون یان ئاکامی دژکرده‌وه‌ی خۆ
پارێزی ده‌وڵه‌ته سه‌ربه‌خۆ و نێوه سه‌ربه‌خۆیه‌کانی به‌رله سه‌رمایه‌دارین له ئاست
گوشاره ژێئۆپۆلیتیک و سیاسی، ئابوورییه‌کانی ووڵاتانی پێشڕه‌وی سه‌رمایه‌داری.
له‌و ووڵاتانه دا
لاوازی و یان نه‌بوونی ته‌واوی ژێرخانێکی مادی سه‌رمایه‌داری ده‌سته‌ی هه‌ڵکه‌تووی
کۆمه‌ڵایه‌تی، نوخبه‌ی سیاسی و ئێلیته‌کانی ئه‌و ووڵاتانه‌ی ناچار کرد که تاکێتی
قه‌ومی پاک و هاوچه‌شنی زمانی – ڕه‌گه‌زی – کولتووری وه‌ک به‌ردی بناخه‌ی ده‌وڵه‌ت
– میلله‌تی مۆدێڕن دابگرنه‌وه و له زه‌بر
و زه‌نگی ده‌وڵه‌تیی ڕێکخراو بۆ وه‌دی هێنانی که‌لک وه‌ربگرن.
ئه‌و کاره دوو هۆی هه‌بوو.
یان ده‌وڵه‌ت میلله‌تی، دیوانسالاری یه‌کگرتوو
و سه‌رزه‌وینی هێرشبه‌رانی سه‌رمایه‌داری ڕۆژئاوایی به سه‌رچاوه‌ی ده‌سته‌ڵاتی باڵاتری، ئه‌وان
داندرا که له ئاکام دا لاسایی لێ کراوه و یان ئابووری مۆدێڕنی سه‌رمایه‌داری به دروستی
وه‌ک سه‌رچاوه‌ی ئه‌و ،ده‌سته‌ڵاته ناسرا به‌ڵام، به هۆی نه‌بوونی ڕه‌وتی بوومی
پێشکه‌وتنی سه‌رمایه‌داری له‌و ووڵاته
دواکه‌وتووانه‌دا دامه‌زرانی ده‌وڵه‌ت میلله‌ت بوو به ئامرازێکی ستڕاتێژیک بۆ گه‌یشتنی ههرهخێراتر به مۆدێڕن کردنی سه‌نعه‌تی و په‌ره‌سه‌ندنی
سه‌رمایه‌داری.
له‌م مانا بنچینه‌ییه دا
گشت پڕۆژه‌کانی نه‌ته‌وه‌سازی له سه‌ره‌وه، له شۆڕشی فه‌ڕانسه و پێک هاتنی
دیارده‌ی شاروومه‌ند، سه‌رباز له لایه‌ن ناپلێئۆنهوه بگره تا زیندووبوونه‌وه‌ی
" میجی" له ژاپۆن، بریتی بوون له ووڵامی له سهرهوتاوه که‌ممی له
قالبی، یه‌کگرتوو کردنی گشت ئهنێرژییهکانی بڵاوی ووڵاتێکی به‌ر له سه‌رمایه‌داری
له بن ئاڵای میلله‌ت دا به‌ره‌و چالنجێکی له نێوه‌رۆک دا که‌یفی واته ده‌سته‌ڵاتێکی
باڵاتری به‌ڕمێنی ئابووری سه‌نعه‌تی ئینگلیستان/ بریتانیا.
پڕۆژه‌ی ئه‌وتۆ له‌و جۆره ووڵاتانه‌ی که که‌مایه‌تی زمانی –
قه‌ومی یان هه‌بووه به مانای تواندنه‌وه‌ی به‌زه‌بروزه‌نگی ئه‌و که‌مایه‌تییانه له پڕۆژه‌ی ده‌وڵه‌ت – میلله‌ت سازی خۆ پارێز
بوو و بووه هۆی وورووژاندنی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ده نێو ئه‌و که‌مایه‌تیانه دا.
ئیمپراتۆرییه‌کانی
ڕووسییه، عوسمانی، هابسبورگ و ئێرانی سه‌روبه‌ندی ڕه‌زا شا نموونه‌ی کلاسیکی ئه‌و
ڕه‌وته‌ن. هه‌رچه‌ند له ئێران دا له به‌ر ده‌وڵه‌مه‌ندی و له‌مێژینه‌یی زمان و
کولتووری فارسی حهوجێیهک به داگرتنه‌وه‌ی ڕه‌سمی و ستراتێژیکی "
زێنۆفۆبییا" یان " له‌ویدی ترسان" له وێژمانی نه‌ته‌وه‌خوازی
ئێرانی دا، ئه‌و جۆره‌ی که له ڕووسییه، ئه‌ڵمان و تورکییه دا ڕوویدا، نه‌هاته
پێشێ.
به‌ڵام ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا ئه‌و خۆ باڵاتر بینینه‌ی" ئێرانی – فارسی" یه له پێوه‌ندی له گه‌ڵ"قهومگهل" و " میلله‌ته‌کانی" دیکه دا هه‌میشه هه‌بووه و ته‌نانه‌ت له کولتووری هه‌ڕه‌مه‌ی ئێرانیش دا ده‌بیندرێ.
به‌ڵام ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا ئه‌و خۆ باڵاتر بینینه‌ی" ئێرانی – فارسی" یه له پێوه‌ندی له گه‌ڵ"قهومگهل" و " میلله‌ته‌کانی" دیکه دا هه‌میشه هه‌بووه و ته‌نانه‌ت له کولتووری هه‌ڕه‌مه‌ی ئێرانیش دا ده‌بیندرێ.
به‌م وورده ڕیشاڵانه
ئاشکرایه که تاریفی ناسیۆنالیسته ئێرانییه‌کان له میلله‌ت و هه‌لومه‌رجی لێوه‌شانه‌وه‌ی
" مافی دیاریکردنی چاره‌نووسی نه‌ته‌وان" ناکرێ وه‌کوو بریارده‌ری مێژوویی له مه‌ڕ ناساندن، مانا و
ڕه‌وتی به‌کرده‌وه‌ی شکڵ گرتنی میلله‌ت سه‌یر بکرێ.
به‌ڵام ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر
ئه‌و جۆره‌ی که ناسیۆنالیسته ئێرانییه‌کان له میلله‌ت ده‌ناسێنن و ده‌ڵێن بریتییه له یه‌که‌یه‌کی سیاسی چه‌ند –
قه‌ومی دیسان ئه‌و پرسیاره ده‌کرێ بهێندرێته گۆڕێ گه‌لۆ ئه‌وان له بار‌و دۆخێک دا ئیدیعای به
کۆمه‌ڵی ئه‌و " قهومگهل"ه له مهر نه‌ته‌وه بوونیان و له ئاکام دا
شیاوی هه‌بوونی مافی دیاریکردنی چارهنوسیانیش قه‌بووڵ ده‌که‌ن؟
لایه‌نی "
ئۆبژێکتیڤ" یان به‌رچاوی تاریفی ناسیۆنالیسته ئێرانییه‌کان له میلله‌ت، به
تایبه‌تی داگرتنه‌وه‌ی ڕه‌هه‌ندی "
سه‌رزه‌وینی" میلله‌تی ئێران، به ته‌واوی نکووڵی له داوخواز و ئیراده‌ی به‌کۆمه‌ڵی
" که‌مایه‌تییه قه‌ومییه‌کان" بۆ دیاریکردنی چاره‌نووسی سیاسی خۆیان ده‌کا
و له هه‌مان کات دا بۆ ئه‌وان ئه‌و خاوهیهی تێدایه که ناکۆکی گه‌وره‌یان له
نێوان پێداگرییان له سه‌ر دێمۆکڕاسی وه‌کوو ته‌نیا ڕێگای چاره‌سه‌ری مه‌سه‌له‌ی
" قه‌ومی" و دژایه‌تی هاوکاتیان به ڕو تێکردن له " قهومگهل"ی
ئێرانی بۆ وه‌رگرتنی داوخواز و ئیراده‌ی سیاسی به‌کۆمه‌ڵ و دێمۆکڕاتیکی ئه‌وان دا ده‌پۆشێ.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و ڕاستییه‌ی
که ئاکامی ده‌کار کرانی مافی دیاریکردنی چاره‌نووسی نه‌ته‌وان ناتوانێ له پێشدا
دیار بێ به‌ڕواڵه‌ت به‌لانی که‌مه‌وه ده‌سته‌یه‌ک له ناسیۆنالیسته دێمۆکڕاته
ئێرانییه‌کان له‌و باوه‌ره دان " قهومگهل"ی
ئێرانی ئه‌گه‌ر مافی دیاریکردنی چاره‌نووسیان هه‌بێ بهلێبڕاوی ده‌نگ ده‌ده‌ن بۆ
جوێبوونه‌وه.
ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی ئاوایه،
ئه‌وان باشتره له هۆی شیاوی هه‌ڵبژاردنێکی
ئاوا بکۆڵنه‌وه و بۆ لابردنی تێ‌بکۆشن نه‌ک
ئه‌وه‌ی له ترسی هه‌ڵبژاردنێکی ئاوا دێمۆکڕاتیک، ئه‌سڵی دێمۆکڕاتیکی مافی هه‌ڵبژاردنی
به‌کۆمه‌ڵی "قهومگهل"ی ئێرانی
به‌رپه‌رچ بده‌نه‌وه. بۆچوونێکی ئاوا به‌پێچه‌وانه‌ی ئیدیعای دێمۆکڕات بوونی ئه‌وانه
و ته‌نێ گرێی کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی له ئێران توندتر ده‌کا.
له‌گه‌ڵ هه‌مووی ئه‌و
خاڵانه‌ی باس کران ده‌وری بنه‌ڕه‌تی تۆوی " سوبژێکتیڤ" یان زه‌ینی له
په‌یدابوونی " خۆ- ئاگایی نه‌ته‌وه‌یی"
و " میلله‌ت" به‌و مانایه نییه که چه‌مک یان دیارده‌ی میلله‌ت
هیچ جۆره ژێرخانێکی مادی نییه. هه‌ر وه‌ک له سه‌ره‌وه دا ئاماژه‌ی پێ کرا تۆوی
سه‌ره‌کی ئه‌و بنه‌ما مادییه پێوه‌ندییه‌کانی سه‌رمایه‌دارین.
به‌ڵام پنتێکی گرینگی که ناسیۆنالیسته ئێرانییه‌کان و ته‌نانه‌ت
هێندێک تیوری " دهروونمهدار" ی ناسیۆنالیزم خۆیان لێ بواردووه ئه‌وه‌یه که بۆ به‌خۆداهاتن و گه‌ڵاڵه بوونی
ئیدێئۆلۆژییه‌ک و یان ڕامانێکی سیاسی وه‌ک ناسیۆنالیسم و یان سۆسیالیسم له کۆمه‌ڵێکی
تایبه‌تی دا و ته‌نانه‌ت کردنیان به بزووتنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌موو گره‌وه هه‌بوونی
ژێرخانی مادی ئه‌و ئیدێئۆلۆژی یان ڕامانه سیاسییه له هه‌مان کۆمه‌ڵ دا، مه‌رجێکی
پێویست نییه.
ئیده‌ی قانوونی بنه‌ڕه‌تی
و مه‌جلیسی شووڕای میللی و پێک هاتنی به کرده‌وه‌ی ئه‌وان له سه‌روبه‌ندی مه‌شرووته له برگه‌یه‌ک دا که ئێران هیچ جۆره
ژێرخانێکی ئابووری، کۆمه‌ڵایه‌تی بۆ ده‌وڵه‌تێکی دێمۆکڕاتیکی مۆدێرنی نه‌بوو
نموونه‌یه‌کی زه‌ق و ئاشکرای ئه‌مه‌یه. شکانی شۆڕشی مه‌شڕووته به‌رپه‌رچی ئه‌و
مه‌سه‌له‌یه ناداته‌وه، چونکه ئه‌و شکانه خۆی بوو به لێ زیادبوویهکی بنه‌ڕه‌تی
و له هه‌مان کات دا " نێوخۆیی" یان " بوومی" له کولتووری سیاسی ئێران دا و له‌و ئاسته دا
کرده‌وه‌یه‌کی ته‌واو ژێربناخهیی و مادی هه‌بووه.
ده‌بێ چ بکرێ؟
له زنجیره‌ی ئه‌و چاره‌سه‌رییانه‌ی
بۆ جێ به‌جێ کردنی مه‌سه‌له‌ی " میلییه‌ته‌کان" یان " قهومگهل"
له ئێران دا پێشنیاز کراون ڕێگا چاره‌سه‌ری له‌به‌ریه‌ک هه‌ڵوه‌شانی ئێران له سه‌رێک
و سه‌قام پێدانی دێمۆکڕاسی سیاسی و مافی
مرۆڤ له سه‌رێکی دیکه هه‌ڵکه‌وتوون. لایه‌نگرانی به ڕه‌پو ڕوو ئاخێوی ڕێگاچاره‌سه‌ری
یه‌که‌م ژماره‌یان زۆر که‌مه به‌ڵام ڕێگاچاره‌سه‌ری دووه‌م لایه‌نگری هه‌ره زۆری
هه‌یه.
ئه‌و دوو ڕێگار چاره
پێشنیازکراوانه له ڕووی فکرییه‌وه نادێمۆکڕاتیک و له باری کرده‌وه‌ییه‌وه به
پله‌ی جۆر به‌جۆر کارامه نین.
ڕێگا چاره‌سه‌ی یه‌که‌م له به‌ر ئه‌وه نادێمۆکڕاتیکه چونکه، هه‌ڵبژارده‌یه‌کی تایبه‌تی له نێو ههڵبژاردهگهلی زۆر‌و زه‌وه‌ندی هه‌یی بۆ دابین کردنی مافگه‌لی نه‌ته‌وه‌یی به " قهومگهل" یان " نه‌ته‌وه" ئێرانییه‌کان پێشنیاز ده‌کا و یان به سه‌ریان دا ده‌سه‌پێنێ له کاتێک دا داوخوازی زۆربه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌و " میلله‌تانه" یان " قهومگهله" له که‌س ئاشکرا نییه.
زۆر وێده‌چێ له هه‌لومه‌رجی
سیاسی تایبه‌تی دا زۆربه‌ی ئه‌ندامانی که‌مایه‌تییه زمانییه‌کانی ئێران، وه‌کوو
خه‌ڵکی سکاتله‌ند و کوبێک، داواکاری مانه‌وه له چوارچێوه‌ی سیاسی ووڵاتی ئێستایان
دا بن، شتێکی که به‌لانی که‌مه‌وه له ڕوانگه‌ی ئابوورییه‌وه ته‌واو شیاوی
پاساو دانه.
به‌کارنه‌هاتنی ڕێگا چاره‌ی
یه‌که‌میش له‌به‌ر نادێمۆکڕاتیک بوونێتی
چونکه بنه‌ما و مێکانیسمی " هه‌ڵوه‌شان"ی هێمنانه‌ی ئێران دیاریی ناکا
له ئاکامدا توانای به‌کارهێنانی زه‌بروزه‌نگ زۆر به‌ره‌وسه‌رتر ده‌با.
هه‌ڵبژاردنی جوێبوونه‌وه‌ی
سیاسی هێمنانه ته‌نیا له ڕێگای ڕێفڕاندۆمی هه‌رێمی دوای ئه‌وه‌ی که ده‌سته
سیاسییه‌کان توانییان پرۆپاگانده‌ی کافی
بۆ ڕێگا چاره‌سه‌رییه جۆر به جۆره‌کانی خۆیان بکه‌ن به ڕێگای شێوه‌ی دێمۆکڕاتیک
و بوونیان له که‌شوهه‌وایه‌کی دێمۆکڕاتیک دا ده‌لوێ. به‌ڵام قه‌بووڵ کردنی ئه‌مه
به مانای قه‌بووڵ کردنی مافی دیاریکردنی چاره‌نووسی نه‌ته‌وان له ئێرانه و ڕێگا
چاره‌سه‌ری یه‌که‌م بێ که‌لک ده‌کا.
ڕێگا چاره‌سه‌ری دووهه‌میش
له‌سه‌ر بنه‌مای دامه‌زراندنی دێمۆکراسییه‌کی هه‌مووگره‌وه‌ی سیاسی به‌پێچه‌وانه‌ی
ڕواڵه‌ته دێمۆکڕاتیکهکهی خۆی نادێمۆکڕاتیکه چونکه له سه‌ره‌تاوه خۆ له مافی
دێمۆکڕاتیکی چاره‌نووسی نه‌ته‌وان ده‌دزێته‌وه.
ده‌ستگێڕانه‌وه‌ی له‌به‌رچاوگرتنی
" مافی دیاریکردنی چاره‌نووسی نه‌ته‌وان" له ناو ئه‌و مافه دێمۆکڕاتیکانه‌ی که لایه‌نگرانی
ئه‌و چاره‌سه‌رییه ده‌یهێننه گۆڕێ له پێشدا ڕووی مه‌سه‌له‌که ده‌نووسێته‌وه و
ده‌ره‌تانی داوخوازی جوێبوونه‌وی سه‌ربه‌خۆیی سیاسی ناهێڵێ.
لایه‌نگرانی ئه‌و چاره‌سه‌رییه
ڕه‌نگه ئارگومێنتیان ئه‌وه بێ که به
سه‌قامگیر بوونی سیستمی سیاسی له سه‌ر بنه‌مای مافی مرۆڤ و مافگه‌لی دێمۆکڕاتیکی
شاروومه‌ندی دووچاوکی و سه‌رکوته کولتووری و زمانییه‌کان له‌خۆوه نامێنن و چ حه‌وجێ
به ڕه‌سمی کردن و به ده‌زگایی کردنی مافی دیاریکردنی چاره‌نووسی نه‌ته‌وان له
ئێران نییه..
به‌ڵام مانای به‌کرده‌وه‌ی
ئه‌و ئارگومێنته ئه‌وه‌یه که "قهومگهل"ی ئێرانی ده‌بێ ئه‌و ئیدیعایانه‌ی
ئۆپۆزیسیۆنی ناسیۆنالیست – دێمۆکڕاتی ئێرانی سه‌باره‌ت به به‌رنامه سیاسییه‌که‌ی
باوه‌ڕ بکه‌ن. به‌ڵام ئه‌و باوه‌ڕ کردنه هه‌تا بڵێی دژواره.
ئه‌گه‌ر ئه‌زموونی شۆڕشی
57 و به‌ڵێنه جێ به‌جێ نه‌کراوه‌کان و ئه‌سله
" ڕاگیراوه‌کان"ی قانوونی بنچینه‌یی بخه‌ینه لایه‌که‌وه دوو هۆکاری
مێژوویی و بناخه‌یی دیکه ئه‌و باوه‌ڕ کردنه دژوار ده‌که‌ن.
له ڕووی مێژووییه‌وه ئه‌و
به‌ڵێنه نه‌ک له بۆشایی دا به‌ڵکوو له به‌ستێنی زیاتر له 70 ساڵ سه‌رکوت و
دووچاوکی ڕێکخراوی – زمانی – سیاسی به دژی گۆیا قه‌ومگه‌لی ئێرانی ده‌هێندرێته
گۆڕێ.
شوێنه‌واری ڕیشه‌داری
سیاسی، کولتووری و ئیدێئۆلۆژی ئه‌و میراته نامبارهکه پایه‌ی به‌کرده‌وه‌ی پێویست بۆ باوهرکردنی " قه‌ومگه‌لی" ئێرانی به به‌رنامه سیاسییه‌کانی جه‌ره‌یانه
ناسیۆنالیسته دێمۆکڕاته سه‌رتاسه‌رییه‌کانی
ئێرانی‌یان زۆر سست کردووه.
به تایبه‌تی که هێندێک
له ناسیۆنالیسته ئێرانییه‌کان ته‌نانه‌ت هێنانه گۆڕ و مشتومڕێکی مه‌نتیقی و
ئازادانه‌ش سه‌باره‌ت به " مه‌سه‌له‌ی
نه‌ته‌وه‌یی" له‌ئێران دا ته‌حه‌مول ناکه‌ن و ده‌ستبه‌جێ به هێنانه گۆڕی مه‌ترسی هه‌ڵوه‌شان و له به‌ریه‌ک دابڕانی ئێران، که
تایبه‌تمه‌ندی بنه‌ڕه‌تی وێژمانه ڕه‌سمییه سیاسییه‌کان له هه‌ر دوو ڕێژیمی په‌هله‌وی
و کۆماری ئیسلامی دا بووه، به‌ر له ده‌ست پێکردنی باسه‌که کۆتایی پێ ده‌هێنن.
له ڕووی بناخهییهوه
له‌و کۆمه‌ڵانه‌ی دا که ئابووری ڕانت مه‌دار
یان هه‌یه و چینی کۆمه‌ڵایه‌تی سه‌ربه‌خۆ له ده‌وڵه‌تیان نییه مه‌یل به‌ره‌و کۆکردنه‌وه‌ی ده‌سته‌ڵاتی سیاسی
و به دوویدا دیسان به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی
ئۆلگووی سیاسی – ئیداری ناوه‌ندخواز
زۆر تونده.
ده‌ره‌تانی به‌کرده‌وه و
هه‌میشه هه‌یی ده‌کار کردنی کۆنتڕۆڵی ته‌واوی ده‌وڵه‌ت به سه‌ر گه‌وره‌ترین سه‌رچاوه‌ی
داهاتی ووڵات دا واته نه‌وت له‌خۆوه مه‌یل و توانایی ناوه‌ندێتی سیاسی-
ئیداری و به دووی وی‌دا باڵاده‌ستی وێژمانه ناسیۆنالیستییه ته‌ک ڕه‌هه‌ندی و خۆ
به‌زل زانه‌کان به‌هێز ده‌کا.
مه‌ترسییه هه‌رێمییه‌کان
و پێداویستییه ژێئۆپۆلیتیکهکانیش ئه‌گه‌ری باڵاده‌ست بوونی ئه‌و جۆره وێژمانانه
و ئه‌و پڕۆژه سیاسییانه‌ی له گه‌ڵیان ده‌گۆنجێن زیاد ده‌کا.
کاریگه‌رترین شێوه‌ی قه‌مته‌رکردنی
مه‌یلی ئاوا له ئێرانی دێمۆکڕاتیکی داهاتوو دا به ڕه‌سمی ناسین و ئاماده کردنی
ده‌ره‌تانی به‌کرده‌وه‌ی که‌لک وه‌رگرتن له مافی دیاریکردنی چاره‌نووسی نه‌ته‌وان له لایه‌ن هه‌موو جه‌ره‌یان و هێزه سه‌رتاسه‌رییه سیاسی ، دێمۆکڕاتیکه‌کانی
ئێرانه.
سازوکارێکی ئه‌وتۆ، ئه‌گه‌ر
له گه‌ڵ فت کردنی داوه‌ڵی " هه‌ڵوه‌شانی ئێران" له وێژمانی سیاسی ئه‌و
جه‌ریانانه دا و وه‌به‌رگرتنی شێوه‌یه‌کی ڕه‌خنه‌گرانه له‌مه‌ڕ ناساندنی ئێران
بێ ، باوه‌ڕی سیاسی " که‌مایه‌تییه‌کانی" ئێران به‌ره‌و به‌رنامه سیاسییه‌کانی
ئه‌و جه‌ریان و حیزبانه ڕاده‌کێشێ و پێش ده‌گرێ به هێژێمۆنیک بوونی ڕێگا چاره‌سه‌رییه‌کی دیاریکراو به‌ر له دامه‌زران،
سه‌قام گرتن و کارکردی ساغله‌می سازییه سیاسی، قانوونییه دێمۆکڕاتیکه‌کان له
ئێران دا.
تێبینی : ئه‌م بابه‌ته
به زمانی فارسیش له ماڵپه‌ڕی بی بی سی فارسی له 14-03- 2013 دا بڵاو کراوه‌ته‌وه.