له‌ئه‌ده‌بییاتی کوردی دا توانایی ئه‌ده‌بییاتی ڕووسی سه‌ده‌ی بیسته‌م هه‌یه
کوردناسی له‌هیستانی دوکتور یۆاننا بۆخێنسکا :
له‌ئه‌ده‌بییاتی کوردی دا
توانایی ئه‌ده‌بییاتی ڕووسی سه‌ده‌ی بیسته‌م هه‌یه
ئاماده‌کار: ژان دۆست
هێنانه‌سه‌ر کوردیی سۆرانی: حه‌سه‌ن قازی
ده‌کرێ خۆتان به‌و کوردانه‌ی که‌هێشتا یۆاننا
بۆخێنسکا ناناسن، بناسێنن؟
-
به‌ڵێ، پاسپۆرتی من له‌هیستانییه‌به‌ڵام ئێوه‌ش خۆتان باش ده‌زانن که‌جار جار
پاسپۆرت‌به‌مانای ناسنامه‌ی ئینسان نییه. ئی منیش هه‌ر وایه، یان باشتر وایه‌بڵێم
به‌ته‌واوی وا نییه. بابی من له‌هیستانی بوو و دایکم تاتار بوو.تاتاری له‌هیستانی زیاتر له‌شه‌ش سه‌د ساڵ له‌سه‌ر خاکی له‌هیستان،
لیتڤانیا و ڕووسییه‌ی سپی ژیاون، به‌پێی بانگه‌وازی میر و پادشای لیتڤانیا و له‌هیستانێ
له‌ڕۆژهه‌ڵاته‌وه هاتن و وه‌ک سه‌رباز کاریان ده‌کرد.تاتاره‌کان له‌به‌ر توانایی
عه‌سکه‌ری خاکی خۆیان وه‌ده‌ست هێنا. له‌نێوان ساڵانی ١٩٣٩- ١٩١٨ که‌له‌هیستان
جارێکی دیکه‌وه‌ک ووڵاتێکی سه‌ربه‌خۆ له‌سه‌ر ڕا دوای دووسه‌د ساڵ کۆیله‌تی هاته‌وه‌سه‌ر
نه‌خشه‌ی دنیایێ، هه‌نگێ ژماره‌ی تاتاران
له‌سه‌ر خاکی له‌هیستان یازده هه‌زار که‌س بوون.دوای گۆڕانی سنووران واته‌له‌ساڵی
١٩٤٥ ته‌نێ نیزیکه‌ی پێنج هه‌زار تاتار له‌له‌هیستانێ
مابوون. دایکی من له‌ڕووسییه‌ی سپی ئه‌ندامی ده‌وڵه‌تی سۆڤێتی چاوی به‌دنیا پشکووت
، به‌ڵام باپیری من نه‌ی ده‌ویست له‌سۆڤییه‌تێ بژی و له‌وێوه چوونه له‌هه‌یستانێ
( که‌تا ساڵی ١٩٨٩ له‌ژێر کارتیکه‌ری
سۆڤێتێ دا بوو ، به‌ڵام نه‌ک وه‌ک ئه‌ندامی یه‌کێتیی شووڕه‌وی به‌ڵکوو وه‌ک ئه‌ندامێکی
به‌ره‌ی کۆمۆنیزمێ). ئێستا ئێمه‌ی تاتار له له‌هیستانێ که‌مایه‌تییه‌کی نه‌ته‌وه‌یی
زۆر پچووکین، به‌ڵام درێژه به‌ژیانی خۆمان ده‌ده‌ین. زمانی ئێمه‌بزر بوو، ته‌نێ
دینی ئیسلام ماوه‌ته‌وه‌و ئێمه‌له‌خه‌ڵکی له‌هیستان و ڕووسان جیا ده‌کاته‌وه. به‌ڵام تایبه‌تمه‌ندی
ئیسلامی ئێمه‌ش هه‌یه. ئێمه‌وه‌نه‌بێ موسوڵمانی زۆر ته‌واو بین، گه‌لێک له‌فه‌رمانه‌کانی
نه‌ریتی دینی خۆمان جێ به‌جێ ناکه‌ین. به‌ڕاستیش ئێمه‌نامانه‌وێ له‌پێناو ئامانجی
نه‌ریتی دا بژین ، ته‌نێ ده‌مانه‌وێ بۆ
ئامانجی خۆشه‌ویستی ئینسانان بژین. به‌ناوی خوداوه‌ندی قادری موته‌عال، هه‌ر بۆیه‌یه ئێمه‌٦٠٠ ساڵان ده‌ستمان له‌و ئیمانه به‌رنه‌دا. بۆمن ئه‌و باوه‌رییه به‌مانای
چاوه‌کانی دایکمه که ئه‌من له‌تافی منداڵی خۆم دا له‌کیسم دا.له سایه‌ی چاوه‌کانی
وی که‌خۆشه‌ویستی و باوه‌ڕییان دا به‌من
ئه‌من ئه‌مڕۆ ده‌توانم بڵێم که"
من موسوڵمانم" به‌ڵام به‌ڕاستی دوو دین و دوو ڕه‌وت ده‌قیان به‌ژیانی من ده‌دا و ئه‌من هه‌موو ڕۆژێ ده‌نێو ئه‌واندا ده‌ژیم.جگه له‌وه
ئه‌من به‌خوێندنی خۆم بوومه کچی زمان و
ئه‌ده‌بییاتی جۆر به‌جۆر: له‌هیستانی،ڕووسی، ئینگلیسی، تورکی و کوردی ( تا ئێستا
کورمانجی و که‌مێکیش سۆرانی). له‌به‌ر ئه‌و ئه‌زموونه ئه‌من هه‌موو ڕۆژێ سنووری
جۆر به‌جۆر تێده‌په‌ڕێنم و ڕۆژێک له‌ڕۆژان
من ده‌ستم کرد به‌تێپه‌ڕاندنی سنووره‌کانی کوردستانیش.ئێستا خه‌ریکی ئه‌و کاره‌م و
زۆرم پێ کارێکی خۆشه.
جگه له‌وه
من ده‌مه‌وێ شتێک وه‌بیر ئێوه بهێنمه‌وه. ئه‌گه‌ر ئێمه بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر ساڵه‌کانی
له‌دایکبوونی ناسیۆنالیزمی جۆر به جۆری سه‌رده‌می ئیمپڕاتۆری عوسمانی ده‌بینین که‌چه‌ند
بابی ناسیۆنالیزمی تورکی – که‌دوایه‌بووه‌هۆی زۆرداری نه‌بیندراو له‌سه‌ر هه‌رمه‌نی،
کورد و گه‌لانی دیکه‌ش – زۆر سه‌رنجڕاکێشن. بۆ وێنه، که‌سێکی له‌هیستانی به‌نێوی
کۆنستانتی بۆژێنتسکی یانی موسته‌فا جه‌لاله‌دین پاشا (١٨٧٦-١٨٢٦،باپیری نازیم
حیکمه‌ت) ئه‌و که‌سه‌ی که‌کتێبی Le Turcs anciens et
modernes ی نووسیبوو، تاتاری ڕووسییه‌یی
ئیسماعیل گاسپیرالی (١٩١٤ – ١٨٥١) و یوسوف ئاکچوورا ( ١٩٣٥ – ١٨٧٦) ئه‌وه‌ی که‌کتێبی
ûç
Tarz-I Siyaset ی نووسی، هه‌ر وه‌ها زییا گوێکاڵپ، (١٩٢٤ –
١٨٧٦) ، ئه‌من لێره‌باسی زییا گوێکالپ ناکه‌م
ئه‌و له" خیزانی من " نییه، به‌ڵام بڕێک باسی ئه‌و سێ باپیره‌ی
خۆم ده‌که‌م ئه‌وان بۆچی کارێکی ئاوا تایبه‌تییان کرد؟ وه‌کوو ئێوه‌ش ده‌زانن له به‌ر
سیاسه‌تی ئه‌ڵمان ، ئوتریش و ڕووسییه‌ده‌وده‌می دا له‌هیستان سێ پارچه‌کرابوو و
سیاسه‌تی رووسییه‌ش له‌دژی تاتاره‌کان زۆر توند و تیژ بوو. بۆژێنتسکی له‌ووڵاتی
خۆی تێکه‌ڵ به‌شۆڕش بوو و دوای تێکچوونی شۆڕش هه‌ڵات، چووه ئه‌سته‌نبووڵێ.
ئاکچوورا و گاسپیرالی ش له‌هه‌موو ژیانی خۆیان دا بۆنی دوژمنایه‌تی رووسییه‌یان ده‌کرد
له‌دژی تاتار و ئیسلامێ. واته ئه‌و که‌سانه‌هه‌موویان به‌ترس و خۆفێکی زۆره‌وه‌گه‌یشتنه
ئه‌سته‌نبووڵێ. ئه‌و ترسه، له‌به‌ر هه‌ڵوه‌شانی ژیانی خۆیان نه‌بوو، به‌ڵکوو له‌به‌ر
تێکچوونی خه‌ڵک و دنیاکه‌یان بوو. ئه‌سته‌نبووڵ
بوو به‌جێی هۆمێدیان. ئه‌وان ویستیان که ئیمپڕاتۆری عوسمانی و بیری نوێ و تایبه‌ت
ببنه‌ده‌رمانی ده‌رده‌کانیان. با ببنه مه‌ترسی و چه‌ک به‌دژی ڕوسییه‌که‌گه‌لی ئه‌وانی
ده‌خوارد. جگه‌له‌و ترسه‌یان ئه‌وان هیچی
دیکه‌یان نه‌ده‌دیت. ئانادۆڵییان نه‌ده‌دی، چاوی وان ته‌نێ سه‌رقاڵی ترس و نیگه‌رانی
خۆیان بوو. ئه‌وه‌ی که‌ئێستا من ده‌یڵێم بێگومان مه‌جازه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ژیانی
ئه‌وان هێنده‌ئاسان و یه‌کلایی نه‌بوو.به‌ڵام
ئه‌من ده‌مه‌وێ بڵێم که‌ئه‌من له‌نێو ئه‌وانه‌وه دێم و داوای لێبوردن له‌ئێوه‌ده‌که‌م.
ئێمه‌هه‌ڵه‌بووین،
له‌به‌ر ترسێکی سه‌خت چاو و دڵێ ئێمه کوێر بوون ، خه‌تای ئێمه‌یه. لێمان ببوورن.
به‌ڵام
ئێستا ئه‌و سووچه ده‌بێته هۆی مه‌به‌ست و کار و کریاری من. به‌قسه‌ی محه‌مه‌د
ئوزوون و چه‌ند بیرمه‌ندی له‌هیستانیش ؛ ڕابردوو میراته‌و سه‌رچاوه‌ی به‌رپرسیاره‌تییه.
و ئه‌من ئه‌مڕۆ ده‌مه‌وێ ئه‌و ڕابوردووه‌سه‌خته‌وه‌ک که‌م شانسییه‌ک بۆ خۆم ببینم.
- چیرۆکی ئێوه‌و کوردان! ئێوه‌بۆچی کوردانتان
ناسی، یه‌که‌مین کوردی که‌ئێوه‌دیتتان/ ناسیتان
کێ بوو ؟
ئه‌من
له مۆسکۆ کوردم ناسین. له ساڵانی ٢٠٠٠، ئه‌و ده‌می که ئه‌من له‌وێ ئه‌ده‌بییاتی
ڕووسی و دواتریش له ئاکادێمی سینه‌ما دا
ده‌مخوێند. یه‌که‌م رووی کوردیم ئه‌من له وێنه‌یه‌ک دا دیت که له لایه‌ن
دوکتورێکی تورکی پسپۆڕی چاو له که‌مپی په‌نابه‌ری
کورده‌کانی عێڕاق هه‌ڵگیرا بوو. ئه‌و بۆ ماوه‌یه‌ک له‌و که‌مپه دا کاری کرد
بوو و دوایه له مۆسکۆ درێژه‌ی به
خوێندن دابوو. له‌و وێنه‌یه دا کچێکی قژ کاڵ هه‌بوو و ئه‌و دوکتوری چاوه به منی گوت ده چاوی ئه‌و کچه‌که دا
پرسیارێکی به په‌ژاره هه‌یه .جا بۆیه ئه‌و پرسیاره سه‌خته سه‌رنجی منیشی
ڕاکێشا و له دڵم چه‌قی. هه‌ر له به‌ر ئه‌وه دواتر ئه‌من له مۆسکۆ له گه‌ڵ زۆر
کوردی دیکه ناسیاویم په‌یدا کرد. کاتێک که ئه‌من گه‌ڕامه‌وه کراکۆڤێ بۆم ده‌رکه‌وت
لێره‌ش کورد هه‌ن و جگه له وان دوو
پرۆفێسۆری زۆر زانا که به‌شێک له ژیانی خۆیان ته‌رخان کرد بوو بۆ پرسی کورد. ئه‌وه‌ی یه‌که‌میان مه‌ردمناسی
له‌هیستانی پرۆفێسۆر له‌شه‌ک جه‌نگییه‌ل بوو که له ساڵانی ٧٠ له کوردستانی عێڕاق کار و لێکۆڵینه‌وه‌ی کرد
بوو کتێبه‌که‌ی وی به نێوی گرێی کوردی له ساڵی 1992
چاپ بوو وه‌ک یه‌که‌م کتێبی له‌هیستانی له سه‌ر کوردان. ئه‌وی دووه‌میان پڕۆفێسۆر
ئانجه‌ی پیسۆڤیچ ه که هێشتا له سه‌ر کاری خۆی به‌رده‌وامه. ئه‌و دوو
پڕۆفێسۆرانه هه‌ر دووکیان له زانکۆی
ئیاگه‌للۆنسکی دا کاریان کردووه ( که ساڵی ١٣٦٤ دامه‌زرێندراوه) هه‌ر ئه‌و
زانکۆیه‌ی که ئه‌من ئێستا له‌وێ کار ده‌که‌م.
پڕۆفێسۆر ئانجه‌ی زمانناسێکی زۆر زانایه، وه‌ک پسپۆری ئێرانناس و هه‌رمه‌نیناسه.
ئه‌و له به‌رایی ساڵانی ٢٠٠٠ دا بۆ جاری یه‌که‌م
ده‌رس دادانی له سه‌ر زمان و ڕێزمانی کوردی ( کورمانجی) ده‌ست پێ‌کرد ،نه‌ی
ده‌زانی به کورمانجی قسه بکا به‌ڵام ده‌رسه‌کانی وی له سه‌ر رێزمان بۆ ئێمه به‌سه‌رهاتی
گه‌وره بوون. دوایه به یارمه‌تی نوێنه‌ری حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێڕاق دا
به‌ڕێز کاک زیاد ڕه‌ئووف (ئەویش لە کراکۆڤ
دەژی) له زانکۆی سه‌لاحه‌دینی هه‌ولێرێ مامۆستای زمانی کوردی کاک فه‌رهه‌نگ محه‌مه‌د
هات و ده‌رسی سۆرانی پێ گوتین. پڕۆفێسۆر پیسۆڤیچ سۆرانی زۆر چاک فێر بووه و ئێستا ئه‌و کتێبه‌ی که له‌گه‌ڵ فه‌رهه‌نگ
محه‌مه‌د و ئانجه‌ی بارتجاکی نووسیویه که بۆ فێر بوونی سۆرانی به له‌هیستانییه له چاپ ده‌رده‌که‌وێ. ئه‌من له ساڵی ٢٠٠٤ خه‌ریکی
نووسینی تێزی دوکتورای خۆم بووم سه‌باره‌ت به ناسێنه و وێژه‌ی کوردی ، به
تایبه‌تی ئه‌ده‌بییاتی کوردی تورکییه. جا بۆیه من – وه‌کوو هه‌میشه - له نێوان
سنووری دوو زاراوه‌یان دا مابوومه‌وه
کۆرمانجی من له سۆرانییه‌که‌م باشتره ، به‌ڵام هیوادارم ڕۆژێک دابێ هه‌ر
دووکیان بگه‌یێنمه ئاستی یه‌کتر. لێره چه‌ند که‌سی دیکه‌ی لێکۆله‌ره‌وه‌ی گه‌نج
هه‌ن ئێمه به‌یه‌که‌وه پڕۆژه‌ی خۆمان بۆ
پێشخستنی لێکۆڵینه‌وه له سه‌ر کوردان له
له‌هیستانێ ده‌ست پێ ده‌که‌ین . نێوی پڕۆژه‌که به ئینگلیسی
ئاوایه:
How
to make a voice audible? Continuity and
change of Kurdish culture and of social reality in postcolonial perspectives.
ده‌نگێک
چۆن ده‌کرێ ببیسترێ؟ به‌رده‌وامی و گۆڕانی کولتووری کوردی و ڕاسته‌قانی کۆمه‌ڵایه‌تی
له روانگه‌گه‌لی دواکۆلۆنیالی دا
-کوردناسی له‌سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌مه‌وه‌هه‌یه،ده‌گوترێ
گارتسۆنی بابی کوردناسییه. له‌خه‌ڵکی له‌هیستانیش کوردناسێکی گه‌لێک ناسراو هه‌یه، ئالێکساندر
زابا! داخودا ڕێبازی کوردناسی له‌له‌هیستانێ
به‌رده‌وامه‌یان
به‌زاباوه‌ته‌واو بوو و نه‌ما؟
-ئالێکساندر
زابا، ژابا ( زابا به‌له‌هیستانی یانی
بۆق)به‌ڕاستی کورد ناسێکی له‌هیستانی بوو، به‌ڵام له‌ووڵاته‌ی من که‌دواتر سه‌ربه‌خۆ بووه وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی
ئینسانی ئاوا شتێکی زۆر به‌نرخ نییه. یانی ڕۆژهه‌ڵاتناسان ده‌یناسن، به‌ڵام جگه‌له‌وان
ئه‌و بۆ هیچکه‌س سه‌رنجڕاکێش نییه. ژابا له‌سه‌روبه‌ندی کۆیلایه‌تی ئێمه‌دا له‌لایه‌ن
ڕووسانه‌وه کرابووه کار به‌ده‌ست و دیپڵۆماتی ڕووسی. یانی به‌ر له‌هه‌مووشت کارییه‌ری
خۆی درێژه‌پێ ده‌دا و له ووڵاتی خۆی و له‌کێشه‌کانی دوور که‌وتبووه‌وه. به ئینسانی
ئاوایان ده‌گوت " خائین" حه‌ز له‌وه‌بیرهێنانه‌وه‌یان ناکه‌ن. به‌ڵام ئه‌من
پێم خۆشه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ژیانی ئینسان قه‌ت یه‌کلایه‌نه نییه. به‌سه‌رهات و
ژیانی ژابا و لێکۆڵینه‌وه‌کانی به‌ڵکوو بتوانن لایه‌نێکی دیکه‌ی ئه‌و ئینسانه نیشان
بده‌ن. ده‌کرێ له‌به‌ر چلۆنایه‌تی ووڵات و خه‌ڵکی خۆی سه‌رنجی دابێته‌سه‌ر کوردان
و ئه‌وه ده‌رکه‌وێ؟ کێ چووزانێ؟ ئه‌وه بابه‌تێکی زۆر سه‌رنجڕاکێشه به‌ڵکوو ئه‌مڕۆ
به‌یه‌که‌وه بتوانین ژیانی وی به‌چاوێکی دیکه ببینین. ته‌نێ به‌داخه‌وه ئه‌من
ناتوانم ده‌قه‌کانی وی بخوێنمه‌وه چونکه فه‌ڕانسه‌یی نازانم و ئه‌ویش نه به له‌هیستانی
و نه به کوردی هیچ نووسینی نییه...
-ئێوه به‌زمان و وێژه‌ی کوردییه‌وه سه‌رقاڵن،
لێکۆڵینه‌وه‌کانتان سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته چنه؟
-به‌ڕاستی
ئه‌من لێره، له‌له‌هیستانێ به‌گه‌لێک شتی که پێوه‌ندیان به‌کوردانه‌وه هه‌یه خه‌ریکم.
پسپۆڕ که‌من. بۆیه، ئه‌من وه‌ک دیلمانجی زمانی کوردی له‌مه‌حکه‌مه‌ش کار ده‌که‌م
( به‌داخه‌وه له له‌هیستانێ کوردی زیندانیکراویش هه‌ن). له‌و دواییانه دا یارمه‌تی
په‌نابه‌رانی کوردم داوه ئه‌وانه‌ی که ده‌وڵه‌ته ئازاده‌که‌ی من یارمه‌تییان نا دا.
ئه‌من ئه‌و بڕیاره‌ی ده‌وڵه‌تی خۆم ناپه‌ژرێنم و وه‌ک پسپۆڕی " پرسی
کورد" به‌لایه‌نی ڕه‌سمی ده‌ڵێم ده‌بێ
ئێمه‌پشتگیرییان لێ بکه‌ین و له‌بیرمان نه‌چێ له‌ڕابردوو دا زۆر گه‌لی دیکه‌پشتگیرییان
له‌ئێمه‌کرد. جار جاریش له‌سه‌ر سیاسه‌ت و
وه‌زعی تورکییه، عێڕاق و کوردان شرۆڤان ده‌نووسم.
به‌ڵام
ده‌بێ ئێوه‌ش بزانن که‌له‌هیستان ووڵاتێکی ده‌وڵه‌مه‌ند نییه‌و په‌یدا کردنی دراو
بۆ لێکۆڵینه‌وه‌کانی خۆم له‌سه‌ر ئه‌ده‌بییات و کولتووری کوردان که‌بۆ من زۆر
تایبه‌تین هاسان نییه. ئه‌گه‌ر گرفتێکی گه‌وره‌بێته‌گۆڕێ ( ئه‌من مه‌به‌ستم پاره‌ی
ئاوایه‌که‌مرۆ بتوانێ پێی کتێبان بخوێنێته‌وه‌بێ ئه‌وه‌ی ترس و دڵه‌ڕاوکه‌ی ئه‌وه‌ی
هه‌بێ ده‌ی منداڵه‌کان چ بخۆن). ئێستا که‌له‌و
دواییانه‌دا پڕۆژه‌که‌ی من له‌لایه‌ن وه‌قفێکی ده‌وڵه‌تییه‌وه‌قه‌بووڵ کراوه‌بڕێک
ده‌رگا کراوه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌تا ئێستا ... به‌ڵام من گله‌یی و گازنده‌ناکه‌م،
ئه‌من قه‌ت ده‌ستم له‌کاری خۆم هه‌ڵنه‌گرتووه. ته‌نیا ئاکامی کاره‌کانم لاواز
بوون. ئه‌من تێزی دوکتورای خۆم له‌ساڵی٢٠٠٩ دا ته‌واو کرد و ساڵی ٢٠١١ وه‌ک
کتێب ده‌رکه‌وت به‌نێوی : " له‌نێوان تاریکایی و ڕووناکایی دا له‌سه‌ر
ناسێنه‌و وێژه‌ی کوردی".
ئه‌من
له‌کتێبه‌که‌ی خۆمدا که‌له‌سه‌ر بنه‌مای تیۆری جۆر به‌جۆری له‌مه‌ڕ ناسێنه‌و
ناسێنه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ساز دراوه، باسی فۆلکلۆر، ئه‌ده‌بییاتی کلاسیک و هاوچه‌رخی
کوردی ده‌که‌م. به‌گشتی و به‌وورده‌ڕیشاڵ.یانی مه‌به‌ستی من ئه‌وه‌بوو که‌خوێنه‌ره‌وه‌ی
له‌هیستانی بتوانن پێواژۆی مێژوویی و پێشخستنی وێژه‌ی کوردی ببینن و جگه‌له‌وه‌چه‌ند نێو و به‌رهه‌مانیش له‌نیزیکه‌وه‌بناسن.
له‌ئه‌ده‌بییاتی کلاسیک ئه‌من بۆ ئانالیزی
خۆم مه‌م و زین ی ئه‌حمه‌دی خانی م هه‌ڵبژارد،
له‌ئه‌ده‌بییاتی هاوچه‌رخیش چه‌ند نێوی تایبه‌تی له‌کوردستانی تورکییه: محه‌مه‌د
ئوزوون و حه‌سه‌نێ مه‌تێ که‌زمانیان
کوردییه‌و سه‌عید ئاڵپ و ڕووشه‌ن ئارسلان که‌زمانی به‌رهه‌مه‌کانیان به‌تورکی یه.جگه‌له‌وه‌باسی
یاشار که‌ماڵیش ده‌که‌م به‌ڵام شرۆڤه‌کردنی به‌رهه‌مه‌کانی به‌یارمه‌تی کتێبی زۆر
چاوڕاکێشی ڕۆهات کراوه‌واته: "
ڕاسته‌قانی کورد ده‌کاره‌کانی یاشار که‌ماڵ دا ".بنه‌مای ئانالیزه‌که‌ی من ئه‌وه‌بوو
که‌کتێبه‌که‌ده‌بێ نه‌ک هه‌ر له‌ڕووی زمانه‌وه‌به‌ڵکوو به‌ر له‌هه‌مووشتێک له‌ڕووی
مه‌کان و زه‌مانه‌وه، مه‌به‌ست و هونه‌ری نووسه‌رایه‌تی هه‌لسه‌نگێنێ.واته‌به‌گوتنێکی
دی ئامانجێکی هه‌ره‌تایبه‌تی مه‌به‌ستی به‌رهه‌م هێنانی کتێبه‌که‌یه.- مه‌کان و
زه‌مانه‌که‌ی به‌کامه‌زمان ،خاک و مرۆڤانه‌وه‌گرێ دراوه. بۆ چ خه‌ڵکێکی ئافرێندراوه؟
من نێوم ناوه" بواری ناسێنه‌کردن"ێ.به‌بۆچوونی من یاشار که‌ماڵ قاره‌مان
و به‌رهه‌مه‌کانی خۆی له‌ئاستی ئانادۆلێ دا به‌جێ ده‌کا.به‌ڵام ئه‌و چوار نووسه‌ره‌ی
دیکه، به‌ڕێگای جیاواز کوردستان هه‌ڵده‌بژێرن. زمان گرینگه‌و پاشه‌ڕۆژی وێژه‌ی
ئێوه‌یه. به‌ڵام شه‌رتی هه‌ڵبژاردنی زمان و وه‌زع و ده‌رفه‌تی نووسه‌ریش ده‌بێ له‌به‌ر
چاو بگیرێ. ئه‌من بۆچوونه‌کانی پڕۆفێسۆر هاشم ئه‌حمه‌دزاده‌و تیۆری باختین که‌ئه‌و
ئێستا له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌کانی به‌ختییار عه‌لی به‌کاری ده‌هێنێ ڕه‌چاو ده‌که‌م و
ده‌ڵێم نووسه‌ریش " قاره‌مانی زه‌مان و مه‌کانی خۆیه‌تی
" و به‌پێی ئه‌و زه‌مان و مه‌کانه‌ش ده‌بێ ژیان و به‌رهه‌مه‌کانی هه‌ڵبسه‌نگێندرێن.
ئه‌گه‌ر خوێنه‌ره‌وه‌و ڕه‌خنه‌گر ئه‌وه‌نه‌بینن به‌ئاسانی ده‌توانن نووسه‌ر به‌بیانووی
" زمانی نه‌گونجاو" بخه‌نه‌زیندانی له‌بیر بردنه‌وه. بۆیه‌به‌بۆچوونی
من سه‌عید ئاڵپ نووسه‌رێکی مه‌زنی کورده. له‌سه‌ر
" سنووری کوردستان " ژیا بوو، به‌ڵام
له‌به‌ر ئه‌وه‌نابێ له‌بیر بکرێ و پێویسته‌هه‌میشه‌ده‌بیران دا بمێنێته‌وه. ئه‌من
زمانی تاتاری نازانم به‌ڵام به‌پێی ویستی خۆم ناسێنه‌ی خۆم وه‌ک " نیو له‌هیستانی
و نیو تاتاری" وێنا ده‌که‌م. ده‌ی فه‌رموو با یه‌کی دی بێ و بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه‌بدا
و به‌من بڵێ من کێم. به‌ڵام ئه‌وه‌به‌مانای مه‌به‌ست و پشکی من نییه‌که‌له‌و باره‌یه‌وه‌هه‌ره‌گرینگن.
جگه‌له‌و
کتێبه‌ئه‌من زۆر ده‌قی دیکه‌م له‌سه‌ر کورد و کوردستان و کولتووری ئه‌وان هه‌یه‌ناتوانم
لێره‌باسی هه‌موویان بکه‌م.زۆربه‌ی ئه‌و ده‌قانه‌به‌زمانی له‌هیستانین. به‌ڵام
نووسینی من به‌ڕووسی و به‌ئینگلیسیش هه‌یه. له‌و دواییانه‌دا ئه‌من له‌سه‌ر نرخی
ئێتیکی / ئه‌خلاقی کو‌لتوور و ئه‌ده‌بییاتی کوردی و نێوه‌رۆک و مانای فیلمه‌کانی به‌همه‌نی
قوبادی کار ده‌که‌م.
- وه‌کوو که‌سێکی ڕۆژئاوایی ، له‌کوردان دا زیاتر
چی سه‌رنجی ئێوه‌ڕاده‌کێشێ؟ ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی کوردان که‌ئه‌وان له‌میلله‌تی
دیکه‌جوێ ده‌کاته‌وه‌چن؟
-
ئه‌من که‌سێکی"هه‌ر ته‌نێ ڕۆژئاوایی" نیم. ئه‌من جار جار به‌باهۆزی ئه‌ڕته‌شی
تاتاران (مه‌غوولان) له‌ڕۆژهه‌ڵاته‌وه‌دێمه‌کوردستانێ. به‌ڕای من ده‌بێ ئه‌مڕۆ
کورد بۆ خۆیان له‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی خۆیان بڕوانن که‌ئه‌وان له‌نه‌ته‌وه‌ی
دیکه‌جوێ ده‌کاته‌وه.نه‌ک ئه‌وه‌ی که‌چه‌نگیز خان و ته‌یموور له‌نگی جۆر به‌جۆر
ووڵامی ئه‌و پرسیاره‌بۆ ئه‌وان بده‌نه‌وه.به‌ڵام به‌بۆچوونی من تایبه‌تمه‌ندی
ئینسانه‌کان و گه‌لان دواییان نایه، ته‌نێ ده‌بێ مرۆ بۆ ئه‌وانه‌عه‌قڵ و دڵی خۆی
بکاته‌وه.
- ئه‌گه‌ر چی کورد به‌میلیۆنانن به‌ڵام هه‌تا
ئێستا نه‌یانتوانیوه‌مۆرێکی گه‌وره‌له‌سه‌ر مێژووی خۆیان بده‌ن ده‌وڵه‌تێک بۆ خۆیان ساز بکه‌ن، ئێوه‌هۆی ئه‌مه‌به‌چی
ده‌به‌ستنه‌وه؟
-
ئه‌من پرسیاره‌که‌ت به‌پرسیارێک ووڵام ده‌ده‌مه‌وه. مۆرێکی مه‌زن له‌سه‌ر مێژوو
چییه، گه‌لۆ تۆ ده‌زانی؟ کێ ده‌ڵێ کورد مۆرێکی مه‌زنیان له‌مێژووی خۆیان نه‌داوه؟
داخودا مۆرێکی مه‌زن له‌مێژوو دان ئامانجی هه‌ره‌گرینگه‌له‌زیانی ئینسانی دا؟ ( من
به‌ئامانجی سه‌رنجڕاکێشتر ده‌زانم). به‌ڵکوو بکرێ ئێمه‌لێره‌دا ڕسته‌یه‌ک له‌کتێبی
حه‌سه‌نێ مه‌تێ بێنینه‌وه‌و بڵێین: که‌ئه‌و مه‌زنایه‌تی نه‌فسه‌نه‌خۆشییه‌کی سه‌رده‌مای
پێشوویه...
و
ده‌وڵه‌ت ؟به‌ڵکوو ویستی ساز کردنی ده‌وڵه‌تێک سه‌به‌بێکی هه‌ر باش نه‌بێ بۆ ساز
کردنی؟ چما ئه‌و ئینسانانه‌ی که‌ئامانجیان ته‌نێ زه‌واجه‌ده‌توانن ده‌ژیانی خۆیان
دا ئه‌وین په‌یدا بکه‌ن؟ چما ئه‌وه‌ئه‌میر ئاغای نێو کتێبی مژابادی تۆ نه‌بوو که‌ته‌ماشای
چۆمی ده‌کرد و ده‌یگوت به‌بێ به‌حر ده‌وڵه‌ت ساز ناکرێ؟ جا وه‌رن ئێستا هه‌موومان
به‌یه‌که‌وه‌ته‌ماشای ئه‌و به‌حره‌بکه‌ین.
بیرمه‌ندی
له‌هیستانی زۆر زانای ئێمه‌هه‌ن. له‌سه‌رده‌می شه‌ر به‌دژی ڕێژیمی کۆمۆنیزم و تا
ساڵی ١٩٨٩ و دوایه‌ش به‌رهه‌مه‌کانی وان هێز و هیوایان دا به‌ئێمه. جار جاریش له‌به‌ر
ئه‌وه‌ئه‌و ئینسانانه‌کووژران یان خرانه‌گۆشه‌ی به‌ندیخانه‌وه. به‌پێی قسه‌ی
هێندێکان ئازادی ده‌کرێ " له‌شتێک
" و " له‌پێناو شتێک دا "
بێ. ئازاد بوون " له‌شتێک" ته‌نێ ده‌ستپێکی سه‌ربه‌خۆیی یه‌و به‌ڕاستی
به‌خته‌وه‌ری له‌گه‌ڵ خۆی ناهێنێ.ده‌بێ ئینسان ئامانجی ئازادی ویستنی خۆی ببینێ.
به‌ناوی ئازادی چ مه‌به‌ستێک بئافرێنێ و له‌پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ کام نرخ دا؟ و ئه‌مڕۆ ئه‌من ده‌توانم بڵێم که‌ووڵاتی من
ئازاده، به‌ڵام ئه‌من زۆر ئینسانی نائازاد ده‌بینم که‌نازانن سه‌ربه‌خۆیی
ووڵات له‌به‌ر چی بوو، ژیانی ئه‌وان بۆ
چییه‌و ده‌زیندانی جۆر به‌جۆری عه‌قڵی خۆیاندا ڕۆنیشیوون. زیندانی هه‌ره‌سه‌خت.و
به‌داخه‌وه‌ده‌نگی سه‌رناسانی ئێمه‌ئێستا – له‌سه‌ر ده‌می ئازادی دا (!) – زۆر چاک
نابیسترێ. واته‌به‌بۆچوونی من سه‌ربه‌خۆیی به‌مانای هه‌موو شت نییه. بێ به‌هاو
نرخی دیکه، بۆ وێنه‌بێ به‌رپرسیاری ، ئازادی به‌قیمه‌تیش ساز نابێ.
به‌ڵام
من نه‌مگوت مافی ئێوه‌نییه‌ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆتان هه‌بێ! هه‌تانه، بێ گۆمان هه‌تانه!
- ئێوه‌ده‌ڵێن ئێوه‌له‌گه‌ڵ هه‌بوونی ده‌وڵه‌تێکی
کوردین. باشه، به‌ڵام ئێوه‌شه‌ڕ له‌پێناو سه‌ربه‌خۆیی ووڵاتان چۆن ده‌بینن؟
-
شه‌ڕ هیچکات چاره‌سه‌رییه‌کی باش نییه. به‌ڵام ئه‌من تێده‌گه‌م ئه‌گه‌ڕ جار جار ئینسان گوێ له‌ده‌نگی
ئینسانی دیکه‌نه‌گرێ، ئه‌وان ده‌کوژێ.... چاره‌سه‌رییه‌کی دی نییه. ئه‌و ده‌می
هاوار پێویسته. ده‌بێ ئێمه‌به‌پێی زه‌مان و مه‌کان ته‌ماشای هه‌موو شۆڕشێک بکه‌ین...
شۆرش ده‌رکه‌و‌ته‌ی نه‌بوونی دیالۆگه، به‌ڵام هیوای من ئه‌وه‌یه‌که‌ئێمه‌هێدی
هێدی ڕێی دیالۆگی دروست فێر بین. له‌وووڵاتی من ئێستا گه‌لێک که‌س شۆڕشی ئێمه‌هه‌ڵده‌سه‌نگێنن ، جار
جار ده‌ڵێن " پێویست بوو"، جار جار ده‌ڵێن نا، " پێویست نه‌بوو".
ئه‌من پێم وایه، ئه‌گه‌ر کرا پێویست بوو، ده‌بێ سه‌ری خۆمانی له‌به‌ر دانه‌وێنین،
به‌ڵام نرخاندنێکی ئاوا و ڕه‌خنه‌له‌پێشه‌ڕۆژێ پێویسته‌و ده‌بێ ئینسان ( میژووزان)
باسی بکا.
- مه‌به‌ستی من له" مۆری مه‌زن" ئه‌وه‌بوو که‌کورد وه‌ک میلله‌تی دیکه‌شارستانییه‌تێکی مه‌زنیان
په‌یدا نه‌کرد. وه‌ک فارسان، یوونانییان، ئاشوورییان. هێندێکان ده‌ڵێن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
که‌زۆربه‌ی کوردان خه‌ریکی ژیانی
" کۆچبه‌ری" بوون بۆیه‌نیزیکی شاران و
مه‌ده‌نییه‌تێ نه‌بوون. ئه‌گه‌ر ده‌ورێکی مه‌زنی وان له‌مێژوو دا هه‌بێ، ئه‌وه‌ده‌وری
سه‌لاحه‌دین ئه‌ییووبی یه.
-
ئێوه‌چما به ده‌وری ئه‌و پرسیاری مه‌زنایه‌تی دا دێن و ده‌چن و ده‌ستی لێ هه‌ڵناگرن؟
کێ ده‌ڵێ ژیانی کۆچبه‌ری
" پچووک" ه؟ ئه‌گه‌ر ئێمه‌ئاوا ته‌ماشای دنیایێ بکه‌ین ئێمه‌هه‌ر له‌زیندانه‌که‌مان،
له‌زیندانی"
مه‌زنایه‌تی " دا ماوینه‌ته‌وه.چما ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌نده‌پچووک بوو، ئه‌مڕۆ
وێژه‌که‌تان، مووزیکه‌که‌تان، فیلمه‌که‌تان و گه‌لێک شتی دیکه‌شتان ئه‌وه‌نده‌یان
هێز وه‌به‌ر روح و دڵێ مرۆڤان ده‌نا ( بۆ وێنه‌دڵێ من،به‌دڵی که‌سی دیش ده‌زانم.)؟
پرسیاره‌که‌بۆخۆی هه‌ڵه‌یه،پرسیارێکی سه‌رده‌می کۆلۆنیالیزمێ یه، به‌ڵام ئێوه‌کراسی
کۆلۆنیالیزمی ده‌به‌ر ناکه‌ن. ته‌نێ ده‌بێ ئێمه‌ده‌نگی کولتووری ئێوه‌هێندێک
بڵیندتر بکه‌ین ئێستا مرۆڤ له‌ئوڕووپا باوه‌ر به‌وه‌ناکه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌کێشه‌نییه،
ته‌نێ خه‌بات، کات و کار و هاوکاری پێ ده‌وێ. ته‌نێ ئه‌وه‌ش چاره‌سه‌ری نییه‌کاتێک
کورد بڵێن " کولتووری ئێمه‌گه‌لێک مه‌زنه،
له‌شێکسپیێر گه‌وره‌تره" ( جار جار گوێم له‌قسه‌ی وا ده‌بێ). ئه‌وه‌ش هه‌ر
هه‌مان نه‌خۆشی یه.
خه‌بات،
هاوکاری، باوه‌ڕی و... به‌سن بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌به‌چاوی دیکه‌ئه‌و شارستانییه‌ته‌ببینین.سه‌لاحه‌دین
بۆ ئه‌وه‌پێویست نییه،نا، به‌ڵکوو پێویسته‌شه‌به‌ڵام به‌مانای هه‌موو شتێک نییه.
- ئێوه‌تێکه‌ڵێتان له‌گه‌ڵ وێژه‌ی کوردی هه‌یه،
ئه‌و وێژه‌یه‌له‌کام پله‌و ئاست دا ده‌بینن؟ جێی وێژه‌ی کوردی له‌وێژه‌ی جیهانی دا
چییه؟
-
ئه‌من وێژه‌ی کوردی نیزیک له‌وێژه‌ی ئوڕووپای ڕۆژهه‌ڵات ده‌بینم، به‌تایبه‌تی ئه‌ده‌بییاتی
ڕووسی و به‌ڵکوو له‌هیستانیش ( به‌داخه‌وه‌ئه‌من وێژه‌ی ووڵاتی خۆم گه‌لێک باش
نازانم). به‌ڵام ئه‌من ناڵێم ئه‌ده‌بییاتی کوردی گه‌یشتووه‌ته‌ئاستی ئه‌ده‌بییاتی
ڕووسی سه‌رده‌می پێشوو! ته‌نێ ئه‌وه‌ی که‌توانایه‌کی گه‌وره‌به‌قه‌ده‌ر توانایی
وێژه‌ی ڕووسی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م و ده‌ستپێکی سه‌ده‌ی بیسته‌م ده‌و ئه‌ده‌بییاته‌دا هه‌یه.بێگومان بنه‌مای
ئه‌وه‌ئه‌زموونی ئینسانه‌کانه‌که‌له‌ده‌رد و تێپه‌ڕاندنی / ڕزگار کردنی ئه‌و ده‌رده‌پێک
دێ.یه‌کێک له‌ڕێگاکانی ڕزگار کردنێکی ئاوا پێکه‌نینه. ( ته‌نز و ئیرۆنی یش) . ئه‌وی
دی هونه‌ر بۆخۆیه‌تی. ئی سێیه‌م نه‌ریتی دینی جیاواز میراسی یه‌کگرتووی ئه‌وانه‌که‌له‌بن
ووشه‌ی " ئیمان" دا خۆی شاردووه‌ته‌وه. چما ئێوه‌ده‌زانن که‌دۆستۆێێڤسکی
قورعانی خوێندووه‌ته‌وه‌و پێی خۆش بووه؟ و میخاییل بولهاکۆڤ بۆ ئه‌رباب و مارگاریتاکه‌ی
خۆی ته‌ماشای ڕه‌وتی دینی
جۆر
به‌جۆری ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستی کردووه؟
چما ئه‌و که‌سه‌ی به‌نێوی ڤۆلاند که‌له‌گه‌ڵ ئاواڵه‌کانی له‌ساڵانی 20ی سه‌ده‌ی بیست دا دێته‌مۆسکۆیه‌وه‌تاووسی مه‌له‌ک و به‌کری ئه‌حمه‌دی خانی ناچێ؟ ڤۆلاند و ئاواڵانی هێندێک ئاڵۆزی و نه‌باشی به‌سه‌ر ئه‌و ئینسانانه‌دێنن که‌سه‌ریان به‌خراپه‌ی پچووکی خۆیانه‌وه‌قاڵه. به‌ڵام به‌و شکله‌وه‌دیار ده‌که‌وێ که‌ئه‌و‌خراپه‌پچووکانه‌چه‌نده‌گه‌وره‌ن(!). چما ئه‌وانه‌له‌هێندێک ئاڵۆزی شه‌یتانی گه‌وره‌تر نین؟
چما ئه‌و که‌سه‌ی به‌نێوی ڤۆلاند که‌له‌گه‌ڵ ئاواڵه‌کانی له‌ساڵانی 20ی سه‌ده‌ی بیست دا دێته‌مۆسکۆیه‌وه‌تاووسی مه‌له‌ک و به‌کری ئه‌حمه‌دی خانی ناچێ؟ ڤۆلاند و ئاواڵانی هێندێک ئاڵۆزی و نه‌باشی به‌سه‌ر ئه‌و ئینسانانه‌دێنن که‌سه‌ریان به‌خراپه‌ی پچووکی خۆیانه‌وه‌قاڵه. به‌ڵام به‌و شکله‌وه‌دیار ده‌که‌وێ که‌ئه‌و‌خراپه‌پچووکانه‌چه‌نده‌گه‌وره‌ن(!). چما ئه‌وانه‌له‌هێندێک ئاڵۆزی شه‌یتانی گه‌وره‌تر نین؟
چما
ئه‌و نه‌ریتانه‌ی دینی ئێزدایه‌تی و ئیسلام و وێژه‌ی کلاسیک و هاوچه‌رخی ئێوه‌که‌خراپه‌و
شه‌یتان
(
مه‌له‌کێک که‌ده‌ست له‌باوه‌ڕی خۆی به‌خودا به‌ر نادا) ده‌کاته‌نوێنه‌ری خودا،
ناتوانێ حه‌ول بدا بۆ تێگه‌یشتنی
دنیای
ئه‌وه‌نده‌گه‌وره‌ی ئێمه؟ داخودا ئێستا ئه‌و هه‌موو پێڕۆیانی "دین"ه‌که‌خۆیان
بۆ کوشتنی ئینسانی دیکه‌ده‌کووژن ما‌نایان
" شه‌یتانگه‌لی خودایی" نییه؟ بۆچی ئه‌وان ده‌توانن به‌نێوی خراپه‌خۆیان
ئاوا باش دامه‌زرێنن و کاری خۆیان به‌نێوی " خوداوه‌ندی قادری موته‌عال"
به‌ر ده‌وام بکه‌ن و ئێمه‌ڕۆشنبیر و ڕووناک‌بیری ووڵاتی جیاواز ناتوانین؟ داخودا
بنه‌مای سه‌رکه‌وتنی ئه‌وان ته‌نیا خراپه‌یه؟ و به‌ڵکوو نا، به‌ڵکوو – ئێمه‌لێره‌ده‌کرێ
پرسیارێکی شۆڕشی ساز که‌ین و بپرسین – ده‌کرێ
بنه‌مایه‌کی چالاکی ئه‌وان خراپه‌نه‌بێ؟ به‌ڵکوو ئه‌وانیش له‌ئیمان و خۆشه‌ویستی
بێ به‌ش نه‌بن. و ئێمه؟ ڕه‌وشه‌نبیر و ڕووناک‌بیری جۆر به‌جۆر ، گێژ، سه‌رمه‌ست و
ده‌ربه‌ده‌ر؟ باوه‌ڕی ئێمه‌به‌باشی و خۆشه‌ویستی چۆنه؟ چما ئه‌وه‌عه‌یب نییه‌که‌ئێمه‌ئه‌مڕۆ
کوشتنی منداڵه‌کانمان له‌سه‌ر چیایان و له‌نێو فڕۆکه‌و ئۆتۆمۆبیلان دا ئه‌وه‌نده‌به‌ئاسانی
قه‌بووڵ ده‌که‌ین؟ که‌ئێمه‌هه‌موو ڕۆژێ به‌خۆمان بڵێین " ئێمه‌هیچمان له‌ده‌ست
نایه"، " ئێمه‌گێژین"، " ئێمه‌ده‌ربه‌ده‌رین"، "
ئێمه‌بێ تاقه‌تین"، " ئێمه‌ده‌مرین"، " هیچ که‌س ده‌نگمان
نابیسێ"؟ ئه‌من نازانم بۆچوونی ئێوه‌چییه، به‌ڵام به‌بۆچوونی من ئه‌وه‌خه‌وشییه‌کی
گه‌وره‌یه! عه‌یبێکی هه‌موومانه‌و به‌تایبه‌تی خه‌وش و عه‌یبی ڕه‌وشه‌نبیر و
ڕووناکبیرانه! ئێمه‌بۆچی ئه‌وه‌نده‌لاواز، بێ ئیراده‌و بێ بڕیارین؟ ئه‌من دیسان
بۆچوونی به‌ڕێز هاشم ئه‌حمه‌دزاده‌که‌ته‌نێ هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌ده‌بییات نین وه‌بیر
ئێوه‌ده‌هێنمه‌وه. من ووشه‌کانی وی دووباره‌ده‌که‌مه‌وه‌و ده‌ڵێم که‌هۆی لاواز بوونی
ئێمه،نه‌بوونی بیستنی ده‌نگی قاره‌مانی جیاواز، یانی نه‌بوونی دیالۆگه.به‌باوه‌ڕی
من ئه‌وه‌ڕاستییه، به‌ڵام جگه‌له‌وه‌که‌مایه‌سی دیکه‌ش هه‌ن. داخوادا ده‌کرێ ئه‌وه‌نه‌بوونی
ده‌ره‌تانی باش و ووشه‌یه‌کی دیکه‌ش بی ...؟
- پڕۆژه‌یه‌کتان هه‌یه‌له‌سه‌ر کورد/ زانست له‌سه‌ر
کوردان یان کوردناسی، ئێوه‌چۆنتان ده‌ست پێ‌کرد و بۆچی بازید بۆ ئێوه‌بووه‌ته‌نێوه‌ندی
کولتووری...؟ داخودا تایبه‌تمه‌ندی بازیدێ چنه؟
-
بازید نه‌ک هه‌ر بۆ کوردان، بۆ منیش جێیه‌کی تایبه‌تی یه. یه‌ک له‌شوێنی یه‌که‌مه‌که‌ئه‌من
له‌کوردستان دیتم و زۆرم پێ خۆشه.ئیستا له‌وێ زۆر که‌س و جێگا هه‌نه‌که‌ئه‌من
بیریان ده‌که‌م و ده‌بێ هه‌موو ساڵه‌بچم و بیانبینم.ئه‌من ناتوانم بێ بازید بژیم.
بازید شارێکی کراوه‌یه. له‌وێ هه‌موو جۆره‌ئینسان هه‌ن ( ئینسانی گه‌وره‌و
پچووک)که‌هه‌موو ڕۆژێ له سه‌ر ڕیگا و کۆڵانی خۆڵاوی له‌ده‌وری یه‌کدی کۆ ده‌بنه‌وه.خه‌ڵکی
بێگانه‌ش زۆرن چونکه‌شاره‌که‌له‌سه‌ر سنووره. له‌سای چیای ئاگری و قه‌ڵای به‌هلوول
و چێلکی مه‌تۆرێ و کانی گه‌رمی دیادینێ و گه‌لێک جێگای دی که‌ته‌بیعه‌تی وا دڵگره‌تووریستیش
سه‌ر له‌بازید ده‌ده‌ن. گۆڕی ئه‌حمه‌دی خانی له‌سه‌ر به‌هلوولێ جێیه‌کی تایبه‌تی
یه. خه‌ڵک هه‌موو ڕۆژێ دێنه‌زیاره‌تێ و به‌سرته‌ڕاز و نیازی خۆیان به‌گوێی خانی
بابا دا ده‌چرپێنن. له‌بازیده‌ئه‌من هه‌موو ساڵێ ده‌بینم که‌چۆن ئینسانان به‌نه‌فس و ماڵی پچووکی
خۆیان له‌و خۆڵ و گه‌رد وتۆزه‌ی که‌ده‌وری
وانی گرتووه‌به‌ده‌ستی خۆیان موجیزان ساز ده‌که‌ن.له‌سایه‌ی ئه‌وه‌دا دواتر ئه‌من
ده‌توانم بگه‌ڕێمه‌وه‌ووڵاتی خۆم و له‌گه‌ڵ فه‌رامۆشی و ده‌ستبه‌تاڵی شه‌ر بکه‌م.
بازید به‌جوانی، خۆشی،دڵنزمی خۆی بۆ من سه‌مبۆلێکی کوردستانێ یه.ئه‌و سه‌مبۆله‌جێیه‌کی
ئاوایه‌که‌ئێمه‌هه‌موومان بۆی بگه‌ڕێینه‌وه‌بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی خۆمان ببیسین و لێی
تێبگه‌ین.
و
هیوای من و دوو منداڵی من ئه‌وه‌یه‌ئه‌و شوێنی عه‌سکه‌ران که‌ده‌نێو شار دا جێیه‌کی
مه‌زن و که‌سک و خۆشی داگیر کردووه‌ڕۆژێک له‌ڕۆژان ببێته‌پاڕکێک بۆ پچووک و مه‌زنان!
- کوردناسی و زانست له‌سه‌ر کوردان زۆر جاران تێکه‌ڵی
سیاسه‌ت ده‌بن، داخوا کوردناسییه‌ک هه‌یه‌له‌سیاسه‌تێ دوور بێ؟
-
نا، نییه. ئه‌گه‌ر هه‌بێ پێوه‌ندی وی به‌ڕاستی، جوانی و خۆشیشه‌وه‌نییه، به‌تاڵه.
ته‌نێ ئێمه‌هه‌میشه‌ده‌بێ بیر له‌ئامانج و مه‌به‌ستی سیاسه‌ت بکه‌ینه‌وه.ئه‌گه‌ر
ئێمه‌بتوانین مه‌قسه‌دێکی گونجاو په‌یدا بکه‌ین به‌ڵکوو ئێمه‌بتوانین به‌ڕێیه‌کی ڕاست یش دا بچین. با
دیسان له‌ئێوه‌بپرسم. ئه‌گه‌ر خه‌ڵک دێنه‌لای من و یارمه‌تییان له‌من ده‌وێ بۆ په‌نابه‌رێکی که‌وه‌زعی سه‌خته‌ده‌بێ ئه‌من
چبکه‌م؟ چما مومکێنه‌که‌ئه‌من بڵێم: سه‌رم
له‌کاری په‌نابه‌رێتی ده‌رناچێ ، کاری من هه‌ر وێژه‌ی کوردییه، ئه‌من ناتوانم هیچ
بکه‌م"؟ یان ئه‌وه‌ی ئه‌من ده‌بێ خۆم به‌سیاسه‌تی ده‌وڵه‌ته‌که‌م له‌دژی په‌نابه‌رانه‌وه‌خه‌ریک
که‌م؟ و ئه‌گه‌ر ئه‌و کاربه‌ده‌ستانه‌ی که‌له‌سه‌ر سنوور کار ده‌که‌ن بێنه‌لای من ب‌یانه‌وێ وه‌زع و کولتووری کوردی ( و ڕۆژهه‌ڵاتێ)
باشتر بزانن بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری عاقڵانه‌له‌سه‌ر ژیانی ئینسانان بده‌ن ده‌بێ ئه‌من چ بڵێم؟ و ئه‌گه‌ر وه‌قفێک
ئانالیزێکی له‌من بوێ له‌سه‌ر وه‌زعی کوردان
که‌ئه‌من ده‌زانم دواتر له‌لایه‌ن سیاسه‌تمدار و کارمه‌ندی جۆر به‌جۆری ده‌وڵه‌تێ
ڕا ده‌خوێندرێته‌وه... ده‌بێ من بڵێم چی؟
بڵێم، نا، بچنه‌لای که‌سێکی دیکه( که‌سی ئاوای که‌له‌ژیانی خۆیاندا کورد و
کوردستانیان نه‌دیتووه) با ئه‌و بینووسێ..؟ وێژه، لێکۆڵینه‌وه‌و سیاسه‌ت هه‌تا
له‌ئینسان و ده‌رد و گیر‌و گرفته‌کانی وی دوور بن قه‌ت مانای خۆیان نابه‌خشن. لاواز‌و
سه‌ختن.
ئه‌من
له‌سه‌ر نێوی داگیرکه‌رانی میر ئه‌و هاوپرسه‌کییه‌ده‌که‌م. به‌باوه‌ڕی من ده‌چاوی
ئه‌وانیش دا پرسیارێکی به‌په‌ژاره‌دیاره‌و وه‌پرسیاری قوربانییه‌کانیان ده‌چێ ئه‌من
ئه‌وه‌م جارێک دیت و کردمه‌هه‌ڵبه‌ست پاییزێکی ساڵی 2002
له‌تیاتری‌سه‌ر دوبرۆڤکای مه‌سکه‌و‌ێ. له‌چاوی شه‌هیدێ چه‌چه‌نی مردوو / کووژراو
دا. ئێمه‌ئه‌ومان کوشت و بۆ ئه‌وه‌ی که‌چاخی وی نه‌مێنێ ئه‌ویش ئێمه‌ده‌کووژێ. به‌ڵام
ئێمه‌له‌پێشدا ده‌ردی ویمان نه‌دی؟ یان
دیتمان و شتێکمان نه‌گوت و هیچمان کرد.ده‌ئێستا بڵێن کامه‌خراپه‌له‌کامه‌خراپه‌باشتره؟
له‌دوایی
ئه‌م هاوپرسه‌کییه‌دا ئه‌من داگیرکه‌رێکی هاوچه‌رخ وه‌بیر ده‌خه‌مه‌وه‌که‌ئێستا له‌قووڵای
به‌حرێ دا به‌چاوه‌به‌تاڵه‌کانی خۆی ته‌ماشای ئاسمانی دوور ده‌کا و ده‌ڵێ: ده‌وه‌رن
ئێمه‌ئه‌لقاعیده‌ی نوێ دابمه‌زرێنین تاکوو
بنه‌ماکه‌ی ترس نه‌بێ. ئێمه‌ده‌ست له ده‌دری خۆمان به‌ر ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ردی
مرۆڤی هه‌مبه‌ری خۆمان ببینین.له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌که‌ئێمه‌تێک ناچین ، ئێمه‌هه‌ر ده‌ژین.با
بنه‌مای ئه‌لقاعیده‌ی نوێی ئێمه‌نێوێکی دیکه‌له‌خۆی بنێ. نێوێکی که‌چیرۆک و قه‌ولگه‌لی
ئێزیدی و ئه‌حمه‌دی خانی له‌ده‌ستپێک هه‌تا
دوایی مه‌م و زین باسی وی ده‌کا. ئه‌و نێوه‌قه‌ت به‌ده‌نگی بڵیند ناگوترێ، ته‌نێ
به‌چرپه‌له‌گه‌ڵ ئاور ...
ده‌ی
زوو بن وه‌رن، کاتمان نییه!
تێبینی:
ئه‌م هاوپرسه‌کییه
به کوردیی کورمانجی بۆ
گۆواری " نووبهار" کراوه‌و له‌ژماره‌ی ١٢٣، مانگی مەی ٢٠١٣ دا
بڵاو کراوه‌ته‌وه. ده‌قی کوردیی سۆرانی به هاوبیری و پێداهاتنه‌وه‌ی
دوکتور یۆاننا بۆخێنسکا ئاماده کراوه
No comments:
Post a Comment