قه‌ده‌غه کردنی زمانێک ناتوانێ پێشی ئاخێوه‌رانی بگرێ بۆ قسه پێ کردنی
هاوپرسه‌کی له‌گه‌ڵ بیرگول
ییڵماز خوێندکاری خولی دوکتورای زمان‌ناسی
و وانه‌بێژ له‌زانکۆی سواس (مه‌دره‌سه‌ی لێکۆڵینه‌وی ڕۆژهه‌ڵاتی و ئه‌فریقایی) له
له‌نده‌ن ، بۆ به‌رنامه‌ی ڕاوێژ له‌تێلێڤیزیۆنی ستێرک
2013.07.16به‌رواری وتووێژه‌که
ناساندنێکی کورتی
بیرگوڵ ییلماز
ییلماز لیسانسی هه‌یه له
زمان‌ناسی و ئینگلیسی دا له مه‌دره‌سه‌ی ئینگلیسی و درامای زانکۆی کوین ماری له‌نده‌ن
له گه‌ڵ ده‌ره‌جه‌ی ماستر سه‌باره‌ت به لێکۆڵینه‌وه له زمان، وێژمان و
کامیونیکه‌یشن له زانستی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاستی گشتی دا، له
زانکۆی کینگز کالێجی له‌نده‌ن. پایاننامه‌که‌ی ماستری سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی
زمان و ئێتنیسیتی بوو له نێو کورده‌کانی له‌نده‌ن دا. بابه‌تی دوکتوراکه‌ی له سه‌ر زمان‌ناسی یه له مه‌دره‌سه‌ی
لێکۆلێنه‌وه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی و ئه‌فریقایی (سواس) و له زمان و ناسێنه‌ی ئه‌و کوردانه‌ی باکووری کوردستان که له بریتانیا ده‌ژین ده‌کۆڵێته‌وه. لێکۆڵینه‌وه‌که‌ی له ڕوانگه‌ی کۆمه‌ڵناسیی زمانه‌وه
له زمان و ناسێنه ده‌کۆڵێته‌وه به سه‌رنجدانێکی تایبه‌تی له سه‌ر فره زمانێتی له بریتانیای مه‌زن. مرخی
سه‌ره‌کی بیرگول ییلماز بۆ لیکۆڵینه‌وه
بریتییه له فره زمانی، بۆچوون سه‌باره‌ت ستاندارد له هه‌مبه‌ر شێوه‌زاره نا
ستاندارده‌کان، زمان و جینسییه‌ت، فێر بوونی زمان له نێو کۆمه‌ڵگه‌ی زمانی دا،
ئیدێئۆلۆژی زمانی، زمان وسیاسه‌ت، زمان‌ناسی/ ئێتنۆگڕافی، شیکردنه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌گرانه‌ی
ده‌ق. چالاکییه زمانه‌وانییه‌کانی زیاتربریتین له
ووتار نووسین سه‌باره‌ت به ئیده‌ئۆلۆژییه زمانییه‌کان له تورکییه و هه‌ر وه‌ها
ناسین/ به کارهێنانی دیالێکته‌کان/ شێوه‌زاره‌کان له نێو کورده‌کان دا. لاپه‌ڕه‌یه‌کیشی
له فه‌یس بووک دا کردووه‌ته‌وه بۆ بڵاو کردنه‌وه و به‌ش کردنی زانیاری و
لێکۆڵینه‌وه سه‌باره‌ت به کوردی، زمانان و سیاسه‌تی زمانی.
قازی: زۆر سه‌رچاوه‌ی پسپۆڕ و ئاگادار ده‌ڵێن تاقه‌ڕێگایه‌ک که مانه‌وه‌ی
زمانێک ده‌سته‌به‌ر ده‌کا، به‌کارهێنانێتی له‌سیستمی په‌روه‌رده‌ی ڕه‌سمی دا. به‌ڵام
له‌مه‌ڕ کوردیی کورمانجی ئێمه‌ده‌زانین له‌وه‌تا دامه‌زرانی کۆماری تورکییه‌قه‌ده‌غه‌بووه،
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش توانیویه‌تی بمێنێته‌وه. داخودا ئه‌وه ده‌کرێ به‌ڵگه‌یه‌ک بێ
بۆ ئه‌وه‌ی گرینگ نییه‌زمانێک له‌سیستمی په‌روه‌رده‌هه‌بێ یان نا؟
ییلماز: سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کی
که‌باسی " پێش گرتن له‌گۆڕاندنی زمان"
ده‌کا جاشوا فیشمه‌ن ه، که‌ده‌ڵێ، با له‌پێشدا مه‌دره‌سه‌به‌ولاوه بنێین،
با جه‌خت له‌سه‌ر به‌کارهێنانی زمان له‌نێو خێزان دا بکه‌ین.
با له‌هێندێک لێکۆڵینه‌وه ڕا که‌له‌و باره‌یه‌وه‌کراوه ده‌ست پێبکه‌ین و
له‌و ئاکامانه‌ی پێیان گه‌یشتوون بدوێین. به‌پێی بۆچوونی گیلس، بۆریس، و تایلۆر
(1977)، ستاتوس، دێمۆگڕافی، پشتیوانی به‌داو وده‌زگایی کراو و هۆکاره‌کۆنتڕۆلییه‌کان بریتین له‌مانه‌وه و زیندوویه‌تی گرووپه‌زمانی
ئێتنیکییه‌کان.لێکۆله‌ره‌وان ده‌توانن تواناییه‌کان و لاوازییه‌کانی ده‌سته‌یه‌ک
له‌هه‌ر کام له‌و بوارانه‌دا هه‌ڵسه‌نگێنن و 'هێندێک' ئاکامی جێی باوه‌ڕ به‌ده‌سته‌وه‌بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بزاندرێ داخودا
هێزی ژیانی ده‌سته‌که له‌خواره‌وه‌یه، مامناونجی یه یان له‌سه‌ره‌وه‌یه:
1. ئه‌و ده‌ستانه‌ی هێزی ژیانیان له‌خواره‌وه‌یه‌زۆر پێده‌چێ تووشی توانه‌وه‌ی
زمانی بێن و وه‌کوو ده‌سته‌یه‌کی جودای کۆمه‌ڵیی له‌به‌رچاو ناگیردرێن ( بۆریس،
گیلس، و رۆزنتال 1981)
2. ئه‌و ده‌ستانه‌ی هێزی ژیانیان له‌سه‌ره‌وه‌یه‌پێده‌چێ زمانه‌که‌یان و
تایبه‌تمه‌ندییه‌کولتوورییه‌کانی جودای خۆیان له‌که‌ش و هه‌وایه‌کی فره‌زمانی دا
بپارێزن،
- لێره‌دا ڤاریابله(گۆڕه‌ر) ستاتوسییه‌کان بریتین له‌پله‌و پایه‌ی
ئابووری،کۆمه‌ڵایه‌تی، کۆمه‌ڵایه‌تی مێژوویی و پله‌و پایه‌ی زمانی ده‌سته‌یه‌ک له‌نێو
خۆ و یان له‌ده‌ره‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی سه‌ره‌کی دا.
- ڤاریابله دێموگڕافیه‌کان ئه‌وانه‌ن که‌به‌ژماره‌و نموونه‌ی بڵاو بوونه‌وه‌ی
ئه‌ندامانی گرووپی زمانی ئێتنیکی دیاری ده‌کرێن به‌ناو هه‌رێمێکی تایبه‌تی یان خاک
و که‌وشه‌نی سه‌رتاسه‌ری دا. ڕاده‌ی زه‌و و زوو، ڕاده‌ی زه‌واجی نێوخۆیی ده‌سته‌که،
و هه‌ر وه‌ها نموونه‌ی کۆچ لێ کردن و کۆچ بۆ کردن.
- هۆکاره پشتیوانی به‌ده‌زگاییه‌کراوه‌کان ئاماژه‌به‌وه ده‌کا که‌ده‌سته‌یه‌کی زمانی تا
چ ڕاده‌یه‌ک نوێنه‌رایه‌تی ڕه‌سمی و نا ڕه‌سمی هه‌یه‌له‌داو و ده‌ستگا جۆربه‌جۆره‌کانی
کۆمه‌ڵ دا و ئه‌و پشتیوانییه‌ناڕه‌سمییه‌ی له‌لایه‌ن دا‌و و ده‌ستگاکانه‌وه‌پێی
کراوه، به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن ئامرازه‌ڕاگه‌یاندنه‌گشتییه‌کان، په‌روه‌رده،
خزمه‌ته‌ده‌وڵه‌تییه‌کان،پیشه‌سازی، دینی، کولتووری و سیاسی ( گیلس،بۆریس، و
تایلۆر: 1977)
په‌روه‌رده‌به‌زمانێکی که‌مایه‌تی یارمه‌تی ناکا به‌له‌ناوچوونی زمان یان
گۆڕانی زمان. زمانی کوردی له‌په‌روه‌رده‌ی سه‌ره‌کی تورکی دا ناپارێزدرێ ( ئه‌و
خوێندنگه‌یانه‌ی که‌ده‌رس گوتن تێیاندا به‌کوردی بێ وه‌ک ئه‌وه‌ی له‌وه‌یلز هه‌یه‌ڕه‌نگه‌باشتر بێ)
به‌و شێوه‌یه، زمانی کوردی ستاتوس/
پرێستیژ (پشتیوانی ده‌زگایی کراو) ێکی باشتری ده‌بێ. ئێمه‌به‌دڵنیاییه‌وه‌ده‌زانین
که‌زمانی کوردی هه‌تاکوو ئێستا به‌ڕێگای په‌روه‌رده‌وه به‌زیندوویی نه‌ماوه‌ته‌وه.
نموونه‌ی زمانی کوردی نموونه‌یه‌کی زه‌ق و ئاشکرایه‌له‌و ڕاستییه‌ی که"قه‌ده‌غه‌کردن"
ی زمانێک ناتوانێ پێشی ئاخێوه‌رانی بگرێ بۆ قسه‌پێکردنی. بۆ وێنه‌به‌کارهێنان و داوخوازی هه‌بوونی کوردی له‌دادگاکان دا و
سیاسه‌تی زمانی له‌زیندانه‌کان کارتێکه‌رییه‌کی گرینگی هه‌بووه‌له‌سه‌ر پرسی کوردی
تورکییه‌چونکه‌ئه‌و داوخوازییانه‌ده‌نێو
دا‌و و ده‌ستگا ده‌وڵه‌تیه‌کان دا هاتنه‌گۆڕێ به‌شێوه‌ی نافه‌رمانی مه‌ده‌نی. چاوه‌دێرییه‌کانی
من ئه‌وه‌یه‌که‌زمانی کوردی له‌ناوچه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی شاران له‌کوردستان هێزی
ژیانی باشتره به‌پێچه‌وانه‌ی ناوچه‌شارییه‌کان وه‌کوو ئامه‌د ( و له‌ناوچه‌شارییه‌کان
دا که‌متر تووشی ئه‌و ئاخێوه‌رانه‌ی دێی که‌هه‌ر کوردی بزانن).
سه‌باره‌ت به‌مه‌سه‌له‌ی ئه‌وه‌ی
که" داخودا ئه‌وه‌گرینگه‌که‌زمانی کوردی ده‌نێو سیستمی په‌وه‌رده‌ی تورک دا
جێی بکرێته‌وه" ئه‌وه‌گرێ دراوه‌به‌سیاسه‌ته‌وه‌و هاتن و وه‌رگیرانی تورکییه‌له‌نێو یه‌کێتیی ئوڕووپا دا. کۆبوونه‌وه‌ی
شووڕای ئوڕووپا له‌بروکسێل له‌مانگی ژووه‌نی ساڵی 2004 دا بڕیاری دا که: ئه‌گه‌ر
" تورکییه‌بنه‌ما سیاسییه‌کانی کۆپێنهاگ، جێ به‌جێ بکا، یه‌کێتیی ئوڕووپا ده‌ست
ده‌کا به‌وتو وێژی هاتنه‌ناوی تورکییه‌به‌بێ هیچ وه‌خرانێک.
" قه‌رارنامه‌یه‌ک به‌ناوی
" ده‌رس گوتنه‌وه‌به‌زمانان و دیالێکتانی جیاوازی که‌له‌ڕووی نه‌ریتییه‌وه‌هاووڵاتیانی تورک له‌ژیانی
ڕۆژانه‌یان دا به‌کاریان هێناون له‌مانگی
دیسامبری ساڵی 2003 وه‌په‌سند کرا. پێوه‌ری یه‌کێتی ئوڕووپا ده‌کرێ نموونه‌یه‌ک بێ له‌ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست
دا، که‌تێیدا ده‌بێ گوێ له‌هاووڵاتییه‌کانی بگرێ واته‌ئه‌گه‌ر کورده‌کان داوای په‌روه‌رده‌یان
کرد به‌زمانی دایکی ئه‌وه‌ده‌بێ وه‌کوو
داوخوازێکی دێمۆکڕاتێک و وه‌ک مافی مرۆڤ له‌به‌ر چاو بگیردرێ.ئه‌و شتانه‌ده‌کرێ له‌پارلمان
دا باسیان لێوه‌بکرێ. به‌ڕاستی شه‌ڕ کردن له‌پێناو ئه‌و مافانه ته‌واو جێی سه‌ر
سووڕمانه چونکه‌له‌زۆربه‌ی ووڵاتان مافی زمانی ته‌واو ددانی پێدا هاتووه‌به‌ڵام
بۆ کورده‌کان وه‌ک نه‌به‌ردێکی دوور و
درێژی لێ هاتووه‌له‌وه‌تا دامه‌زرانی ده‌وڵه‌تی تورک. به‌دڵنیاییه‌وه‌سیاسه‌ته‌کانی
ده‌وڵه‌تی تورک کاردانه‌وه‌ی جۆر به‌جۆریان هه‌بووه له‌سه‌ر به‌ره‌وپێشچوونی
زمانی کوردی له‌زه‌مینه‌ی به‌کارهێنانی له‌بواری سیاسه‌ت، ئابووری، په‌روه‌رده،
دینی و هتد دا. ئێمه‌ناکرێ باسی نموونه‌ی
مردن/ ده‌مه‌ترسی دا بوونی زمان بکه‌ین
له‌هێندێک بڕگه‌له مێژووی کورمانجی یان سۆرانی دا. ( به‌ئاشکرایی گۆڕاندنی
زمانی ڕووی داوه‌به‌ڵام که‌می لێ کۆلدراوه‌ته‌وه!) به‌ڵام زازاکی شێوه‌زاره‌که‌که‌له‌مه‌ترسی
دایه.
قازی: ئاڵۆزییه‌کی زۆر له‌گۆڕێ دایه‌له‌مه‌ڕ چلۆنایه‌تی نێوی شێوه‌زاره‌کوردییه‌کان. به‌چ
شێوه‌یه‌ک ده‌کرێ زاراوه‌یه‌کی گشتی بۆ ئاماژه‌کردن به‌هه‌ر کامێکیان وه‌خۆ بکرێ؟
و ئه‌وه‌بۆچی گرینگه‌بۆ پاراستنی زمان ؟
ییلماز: به‌ر له‌هه‌موو
شت ئه‌من ئه‌وه‌به‌بشێوێنی و ئاڵۆزی دا نانێم به‌ده‌وڵه‌مه‌ندی ده‌زانم.جۆراوجۆری
له‌زاراوه‌دا له‌به‌ر زۆرداری له‌زمانی کوردی و نه‌بوونی لێکۆڵینه‌وه‌یه. ڕێگا نه‌دراوه
به‌زمانناس و مه‌ردمناسان که‌به‌ئازادانه‌لێکۆڵینه‌وه‌بکه‌ن.ته‌نانه‌ت ئێستاش له‌وانه‌یه‌داوخوازی
لێکۆڵینه‌وه‌له‌سه‌ر کوردان به‌بیری خراپ و مه‌یلی تاوانکاری دا بندرێ. ئه‌من پێم
وایه‌دانانی زاراوه‌ی نوێ یارمه‌تی ناکا به‌پاراستنی زمان. ته‌نیا چاره‌سه‌ری قسه‌کردن
به‌زمانه‌که‌یه‌له‌هه‌ر چوارچێوه‌یه‌ک دا که‌ده‌ست بدا. بۆ وێنه‌زمانه‌که‌ت به‌کار
بهێنه‌کاتێک ده‌چیه‌بانک، قاوه‌خانه، خوێندنگه‌و هتد. له‌گه‌ڵ دۆستان و ئه‌ندامانی
بنه‌ماڵه‌که‌ت به‌کوردی بدوێ - له‌زۆربه‌ی
ده‌وروبه‌ر/ بۆاری دۆستانه‌دا که‌هیچ قه‌رار و ڕیوشوێنی/ ده‌وله‌ت ناتوانێ ده‌ست
له‌ته‌رجیحی زمانی ئێوه وه‌ردا .
قازی: مه‌سه‌له‌ی ڕێز و
حورمه‌تی دوولایه‌نه‌و ته‌حه‌مولی دوو لایه‌نه له‌نێوان ئاخێوه‌رانی شێوه‌زاره‌جیاوازه‌کان
دا؟ به‌له‌به‌رچاوگرتنی بار‌و دۆخی کۆمه‌ڵگه‌ی زمانیی کوردی له‌به‌شه‌جیاوازه‌کانی
کوردستان.
ییلماز: به‌داخه‌وه، ئه‌وه‌گیرو
گرفتێکی ناخۆشه‌له‌هه‌موو جیهان دا له‌وانه‌ووڵاتانی وه‌ک ئه‌ڵمان و بریتانیاش.
لێره‌دا مه‌سه‌له‌ی ئیدێئۆلۆژی زمانی له‌گۆڕێ دایه‌له‌مه‌ڕ شێوه‌زاره‌به‌رزه‌کان
له‌به‌رانبه‌ر شێوه‌زاره‌نزمه‌کان دا. زۆر له‌ئینسانه‌کان هێشتاش ئیدێئۆلۆژی
ووشکیان هه‌یه‌له‌مه‌ڕ ئه‌وه‌ی که‌زمانێک ده‌بێ چۆن قسه‌ی پێ بکرێ. له‌ڕوانگه‌ی
زانستییه‌وه، هه‌موو زمان‌ناسان هاوڕان که‌هیچ شتێک وه‌ک نزم بوون و که‌م بایه‌ختر
بوونی له‌هجه‌یه‌ک له‌ئارا دا نییه به به‌راوه‌رد کردنی له‌گه‌ڵ هه‌رکام له‌ئه‌ندامانی
دیکه‌ی ئه‌و خێزانه‌زمانییه‌دا – داوه‌ری کردن سه‌باره‌ت به‌به‌رزتر بوون / نزمتر
بوونی شێوه‌زارێک له‌ڕووی جوانی ناسی، ئه‌خلاقی، توانایی ده‌ربڕین یان کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه
ته‌نیا و ته‌نیا ده‌مار گرژییه‌کی ڕووته، و هیچ بنه‌مایه‌کی ڕاستیی تێدا نییه.
( هه‌ر ئاواش هیچ بنه‌مایه‌ک نییه‌بۆ داوه‌ری کردن که‌فه‌رق و جیاوازی دابنێ له‌نێوان بنه‌ماڵه‌جیاوازییه‌زمانییه‌کان وه‌کوو " خراپتر" و "
باشتر".)
باشترین نموونه‌بۆ به‌کارهێنانی زمان له‌هه‌موو بواره‌کان دا له‌ناوچه‌کانی
ده‌ره‌وه‌ی شارانه. ئه‌من پێم وایه‌ژیانی شارییانه‌به‌ئیدێئۆله‌ژییه‌مۆدێڕن و
ڕۆژئاواییه‌کانی خۆیه‌وه‌به‌ته‌نیشت ئیدێئۆلۆژی ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه‌وه‌به‌کارهێنانی
زمان
[ ی کوردی] له‌ناوچه‌شارییه‌کان دا که‌م ده‌کاته‌وه. زۆر به‌داخه‌وه، زۆر
له‌خه‌ڵک ڕێز له‌ئه‌و کوردییه‌ی که" وه‌رزێران" قسه‌ی پێ ده‌که‌ن
ناگرن و به‌داڕشتنی ووشه‌ی نوێ و کاری
دیکه‌حه‌ول ده‌ده‌ن ئه‌و ڕه‌سانه‌یه‌تییه‌ی
" وه‌رزێرایه‌تی" له‌کۆڵ خۆیان بکه‌نه‌وه. ئێمه‌ده‌بێ ڕێز له‌شێوه‌زاری
یه‌کتری بگرین. خه‌ڵک ناتوانن بڕیار بده‌ن خه‌ڵکی دی ڕه‌نگی مووی سه‌ریان یان شێوازی موویان چ بێ – له‌مه‌ڕ زمانیش هه‌ر
ئاوایه. که‌س ناتوانێ به‌من بڵێ ڤاڤێل و
کۆنسۆنانته‌کانی ده‌زگای ده‌نگیم چۆن ده‌رببڕم. ئێمه‌ده‌بێ خۆمان له‌کۆڵ ئه‌و
ڕوانگه‌سه‌رده‌ستانه‌و حوکمیانه‌ی
ئیدێئۆلۆژییه‌زمانییه‌کان بکه‌ینه‌وه‌و له‌خه‌ڵک گه‌ڕێین چۆنی ده‌یانه‌وێ
قسه‌بکه‌ن وه‌ک زمان‌ناسان ئێمه‌ته‌نێ زمانان " شی ده‌که‌ینه‌وه" و
" حوکم " یان له‌سه‌ر ناده‌ین. حوکم دان واته‌به‌سه‌رداسه‌پاندنی پێوانه‌ی
به‌کارهێنانی زمان له‌لایه‌ن ده‌سته‌ڵاته‌وه.
قازی: به‌له‌به‌رچاو
گرتنی ئه‌و ڕاستییه‌ی که‌زۆربه‌ی کورده‌کانی
باکوور و تورکییه‌به‌یه‌كێک له‌له‌هجه‌کانی شێوه‌زاری کورمانجی قسه‌ده‌که‌ن، چ
جۆره‌سیاسه‌تێک ده‌بێ وه‌به‌ربگیرێ له‌پێوه‌ندی
نێوان شێوه‌زاری کورمانجی و شێوه‌زاری دملکی دا ؟
ییلماز: ئه‌من پێم وایه‌پێویست
ناکا زمانان ڕێوشوێنی له‌خشته‌دراویان بۆ دابندرێ. بۆچی ئێمه‌ده‌بێ ته‌زیمیان بکه‌ین؟ هه‌ر قسه‌کردن پێیان بۆ خۆی
ده‌سپێکێکی باشه. ئێمه‌ده‌بێ نرخی زمان/ شێوه‌زاره‌کانی خۆمانمان له‌به‌ر بێ؛ جا
ئه‌وه‌چ " له‌هجه" یه‌ک بێ یان " ڕاوێژ" ێک یان هه‌ر چی.
جۆراوجۆری و گۆڕان له‌زمانی قسه‌پێکردن دا وه‌ک پێوه‌رێکه‌له‌هه‌موو زمانان دا. به‌ڵام
تا ئه‌و جێگه‌یه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌سه‌ر سیاسه‌تی زمانی له‌داو و ده‌ستگاکان دا وه‌ک
خوێندنگه‌کان زۆر شت ده‌کرێ بکردرێ: " وه‌کوویه‌کی گشت شێوه‌زاره‌کوردییه‌کان"
. بۆ وێنه‌نیشانه‌و تابڵۆکان به‌هه‌موو شێوه‌زاره‌کوردییه‌کان نرخێکی سه‌مبۆلیکی ده‌بێ بۆ هه‌موو ئاخێوه‌ران
– به‌دیتنی ئه‌وانه‌ئاخێوه‌ران هه‌ست ده‌که‌ن
" نرخ" بۆ شێوه‌زاره‌که‌یان
داندراوه‌و به" گرینگ" زاندراوه، و ئه‌وه‌ش خۆی ده‌بێته‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌زاره‌که‌ی خۆیان
بدوێن به‌بێ ئه‌وه‌ی بیری لێ بکه‌نه‌وه‌که‌به‌چ شێوه‌زارێک قسه‌بکه‌ن. ، لێره‌دا
گرینگه‌ئه‌وه‌مان له‌به‌رچاو بێ که‌دووزمانێتی/ فره‌زمانێتی باشه‌بۆ مێشک / و هێزی
زانین. جابۆیه، مرۆڤ هه‌تا زمانی زیاتر بزانێ باشتره!
قازی: له‌بارودۆخێکی
گریمانه‌یی دا واته‌کاتێک شێوه‌زاره‌کوردییه‌کان له‌تورکییه، واته‌کورمانجی و
دملکی له‌سیستمی په‌روه‌رده‌دا وه‌خۆ کرابن و ده‌رسیان پێ دابدرێ، پێوه‌ندی ئه‌وان
له‌گه‌ڵ زمانی تورکی ده‌بێ چۆن ته‌نزیم بکرێ؟
ییلماز: ئیمه‌پێویستیمان
به‌ووشیاریی زیاتره سه‌باره‌ت به‌شێوه‌زاره‌کوردییه‌کان. کورمانجی و دملکی ده‌بێ
وه‌ک یه‌ک مامڵه‌یان له‌گه‌ڵ بکرێ. ئێمه‌ده‌زانین که‌ژماره‌ی دملکی ئاخێوه‌ران له‌ژماره‌ی
کورمانجی ئاخێوه‌ران که‌متره‌به‌ڵام ئه‌وه‌به‌مانای ئه‌وه‌نییه‌که‌ده‌بێ نرخی که‌متری
بۆ دابندرێ. کورده‌کان له‌تورکییه‌ده‌توانن له‌په‌روه‌رده‌دا هه‌ر دووکیان واته‌کورمانجی
و دملکی به‌کار بهێنن – ڕه‌نگه‌سۆرانیش و هه‌ر وه‌ها تورکیش، که‌ئه‌وه‌ده‌بێته‌ده‌وڵه‌مه‌ندییه‌ک
بۆ کو‌لتوور و که‌له‌پووری ئێمه. دووزمانێتی / فره‌زمانێتی بۆ مێشک باشه، و تورکی
زمانێکی به‌که‌لکه‌بۆ مرۆڤ له‌تورکییه‌و
له‌هێندێک به‌شی دی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست بیزانێ. به‌ڵام زۆر له‌کوردان ده‌یانه‌وێ
ئینگلیسیش بزانن و ئه‌و زمانه‌به‌به‌ربڵاوی له‌زانست، په‌روه‌رده، کار‌و باری
هێمنی، بڵاو کردنه‌وه‌ی ئاکادێمی و هتد به‌کار ده‌هێندرێ. مۆدێلێکی وه‌ک ووڵاتی باسک ده‌کرێ به‌که‌لک بێ.
واته، زۆربه‌ی وانه‌گوتنه‌وه‌له‌په‌روه‌رده‌دا به‌کوردی ده‌بێ به‌شێوه‌زاره‌ناوچه‌ییه‌کانییه‌وه‌و
هێندێک بابه‌ت به‌ئینگلیسی و هێندێک به‌تورکی. یان مۆدێلێکی وه‌ک بێلژیک ده‌توانێ
به‌که‌لک بێ.
قازی: مه‌سه‌له‌ی
ستاندارد کردن. داخوادا ئێمه‌پێویستیمان به‌زمانێکی ستاندارد هه‌یه؟
ییلماز: ستاندارد کردن بۆ
" خوێندنه‌وه‌و نووسین" پێویسته‌بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو که‌س کۆدێکی هاوبه‌شی
به‌یه‌که‌وه‌هه‌بێ. بۆ وێنه‌له‌بریتانیا شێوه‌یه‌کی ستاندارد هه‌یه‌بۆ نووسینی
ئینگلیسی به‌ڵام زۆر شێوه‌ی جۆر به‌جۆری
" قسه‌پێکردن " هه‌یه‌وه‌ک سکواس، کاکنی و هتد. ئێمه‌ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ
زمانێک بپارێزین ده‌بێ قسه‌ی پێ بکه‌ین!
فیشمه‌ن (1989) ئاماژه ده‌کا به‌پێوه‌ندیی
نیزیکی نێوان ستاندارد کردنی زمانانی که‌مایه‌تییه‌ئێتنیکییه‌کان و پێداویستی یان
ئه‌نگیزه‌ی ئیسبات کردنی که‌له‌پووری زمانی و هه‌لس و که‌وتی زمانی. ستاندارد کردن
به‌ستراوه‌ته‌وه‌به‌پێواژۆی مۆدێڕن کردن که‌زۆر جار ناسیۆنالیزمی به‌دوا دا هاتووه،
به‌له‌به‌رچاو گرتنی گۆڕان له‌نموونه‌کانی بناخه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و ناسێنه‌دا و پێداویستی سه‌قام پێدانی مه‌خره‌جێکی هاوبه‌شی
به‌ربڵاوتر له‌کۆمه‌ڵ دا. لێره‌دا ده‌بێ بڵێین، ئه‌و پێواژۆیه، له‌هێندێک ڕووه‌وه‌بازنه‌یی
یه، چونکه‌ناسیۆنالیزم ، که‌مۆدێڕن کردن ، وه‌گه‌ڕی ده‌خا زۆر جار ئامانجی ئه‌وه‌یه‌بگه‌ڕێته‌وه‌سه‌ر
ڕه‌چه‌ڵه‌ک یان " خاوێنی"
ئیتنیکی کولتووری. له‌و که‌یسه‌دا لازم و مه‌لزوومی زمانی یان زمانناسییه‌کۆمه‌ڵایه‌تییه‌که‌ی پاراستنی زمانی یه، هه‌ر نه‌بێ له‌وان نموونان
دا، که‌مۆدێڕن کردن هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ده‌کا زمان گۆڕین به‌ره‌و پێشه‌وه‌به‌رێ و ئه‌وه‌له‌ئاکام
دا بگاته‌له‌ده‌ستچوونی زمانی ، و جا بۆیه‌پاراستنی زمانی ده‌بێ به‌ڕێگای ده‌ستپێشخه‌ری
ڕێکخراو ڕا ده‌سته‌به‌ر بکرێ.
ستاندارد کردن واته‌سه‌رکوتکردنی جۆراوجۆرێتی ئیختیاری له‌شێوه‌کان و قانوونه‌کانی زمان دا.
ستاندارد کردن واته‌سه‌رکوتکردنی جۆراوجۆرێتی ئیختیاری له‌شێوه‌کان و قانوونه‌کانی زمان دا.
ئه‌وه‌ش مانای ئه‌وه‌یه‌هێندێک شێوه‌ی تایبه‌تی ده‌په‌ژرێندرێن – هێندێک له‌شێوه‌کان
یان شێوه‌زاره‌کان قاعیده‌ی کۆمه‌ڵایه‌تین و هێندێکیان نین. ئه‌و نرخانه‌ی به‌زمانه‌وه‌ده‌لکێن به‌بۆچوونی
زمانی دا داندرێن و به‌گشتی بۆچوونی پۆزیتیڤن له‌مه‌ڕ ستاندراد و، نێگاتیڤن له‌ئاست
نا- ستاندارده‌کان.
یه‌کێک له‌ئه‌رکه‌کانی زمانناسانی کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌وه‌یه‌شی بکه‌نه‌وه که ئه‌و
نرخ پێوه‌لکاندنانه‌چۆن و بۆچی ده‌کرێن ( واته‌ئه‌و نرخه‌ی ده‌درێ به‌کورمانجی مه‌ڕه‌ش
له‌ئاست کورمانجی بۆتان) ( که‌س ئیدیعای ئه‌وه‌ناکا ئه‌وه‌پیلانێکی ووشیارانه‌بێ
له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی سه‌رده‌سته‌وه! ئه‌وه‌تا ڕاده‌یه‌ک لێڵه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که‌ئه‌و
نرخ دانانه‌کراوه‌زۆر ئاشکرایه).
ئه‌وه‌ش ئاشکرایه‌که‌زۆربه‌ی خه‌ڵک سه‌ره‌تی ده‌ده‌ن به‌به‌کارهێنانی جۆره‌نا
ستاندارده‌کان له‌هێندێک هه‌لومه‌رج دا –
واته، ئه‌و نرخانه‌به‌لێبڕاوی باش/ خراپ
نین، به‌ڵام بۆ هه‌لومه‌رج و چوارچێوی کۆمه‌ڵایه‌تی تایبه‌تی له‌بار و گونجاون. (
ڕاگه‌یێنه‌رانی ده‌نگوباس و ڕاگه‌یێنه‌ری ده‌نگوباسی وه‌رزشی به‌یه‌که‌وه‌به‌راوه‌رد بکه‌ن له‌عه‌ینی کاناڵی
تێلێڤیزیۆنی دا - ، ڕاوێژی گشتی یان ڕاوێژی وه‌ر نه‌گیراو، و له‌هجه‌کان یان
زاراوه ناستاندارده‌کان و شێوه‌قسه‌کردنه‌کان به‌یه‌که‌وه‌به‌راوه‌رد بکه‌ن).
که‌وابوو ، له‌ڕووی زمانناسییه‌وه‌به‌گشتی زمانه‌ستاندارده‌کان هه‌ر وه‌ک ناستاندارده‌کان نین، له‌ستاندارده‌کان
دا جۆرێتی که‌متره. له‌ڕاستییدا ئه‌وان خۆزایی نین، به‌ڵکوو سازدراوی کۆمه‌ڵایه‌تین.
وه‌کوو گشت په‌یمانه‌کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان
ئه‌وان زیاتر به‌ره‌و لای ده‌سته‌یه‌ک، پێواژۆیه‌ک یان کاتاگۆرییه‌ک دا
دایده‌شکێنن. زمانناسانی کۆمه‌ڵایه‌تی قه‌ت لایه‌نگری ئه‌وه‌نه‌بوون که‌زمانه‌ستاندارده‌کان
نابێ به‌وانه‌بگوترێنه‌وه. ئێمه‌به‌ئاسایی پشتیوانی ده‌که‌ین له‌خوێنده‌واری فێر
کردن و قسه‌کردن له‌خوێندنگه‌یان دا به‌زمانه‌ستاندارده‌کان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا،
ئێمه‌پشتیوانی ده‌که‌ین له‌به‌کارهێنانی شێوه‌زاره‌نا ستاندارده‌کانیش ، له‌وانه‌ڕاوێژ
و له‌هجان، له‌هه‌لومه‌رجی له‌بار دا، هه‌ر وه‌ها پشتیوانی ده‌که‌ین له‌ئاخێوه‌ران
بۆ ئه‌وه‌ی به‌هه‌ر شێوه‌زارێکی خۆیان پێیان خۆشه‌قسه‌بکه‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌وه‌سزا
بدرێن. ستاندارد کردن پێواژۆیه‌کی مێژوویی
یه‌هه‌میشه‌له‌پێشوه‌چوون دایه. ستاندارد بریتی یه‌له‌ئیدێئۆلۆژییه‌ک، موتله‌قێک،
نه‌ک شێوه‌زارێکی تایبه‌تی.
قازی: ئایا زمانێکی یه‌کگرتووی
کوردی هه‌ر ئه‌فسانه‌یه‌که‌یان ده‌کرێ به‌ڕێگای نه‌خشه‌ذاڕشتنی زمانییه‌وه‌پێش بکه‌وێ؟
ییلماز: ئه‌و پرسیاره ئه‌و قسه‌یه‌له‌ته‌ک خۆی دا ده‌هێنێ.
داخودا " کوردستانێکی یه‌کگرتوو ئه‌فسانه‌یه‌که"؟ له‌ڕاستییدا
ئیمه‌مه‌حکوومین به‌ئیدێئۆلۆژییه‌کانی
ده‌وله‌ت نه‌ته‌وه‌که‌له‌سه‌ر ئیدێئۆلۆژی و سیاسه‌ته‌زمانییه‌کان به‌ڕێوه‌ده‌چن.
شۆڕشی فه‌ڕانسه‌و " یه‌ک نه‌ته‌وه، یه‌ک کۆمار، یه‌ک زمان" وه‌ک
هۆکارێکی " یه‌کگره‌وه" وه‌ک
ئێمه‌ئیستا له‌دنیای ڕۆژئاوا دا ده‌بینین
گێره‌وکێشه‌ساز ده‌کا.. بۆ وێنه‌دامه‌زرانی ده‌وڵه‌تی تورک به‌ئیدێئۆلۆژی
ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه‌ی خۆیه‌وه‌به‌مانای ئه‌وه‌بوو که‌کورده‌کان تا ئه‌و دواییانه‌هه‌ر
بوونیشیان نه‌بوو. ئاکامه‌کانی ئه‌و ئیدێئۆلۆژییه‌که‌ماڵیستییه‌ئه‌وه‌بوو ئه‌وانه‌ی
که‌که‌مایه‌تی دینی نه‌بوون هیچ مافی زمانییان نه‌بوو. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کورده‌کان موسوڵمان بوون ئه‌و مافانه‌یان نه‌بوو که‌به‌جووله‌که‌کان و یۆنانییه‌کان درا که‌ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌یان هه‌بوو
سه‌ر پشک بن له‌ئه‌وه‌ی دا که‌چ زمانێک به‌کار بهێنن. ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه‌ناتوانێ
فره‌زمانێتی وه‌ک ده‌وڵه‌مه‌ندییه‌ک ببینێ، به‌پێچه‌وانه، به‌به‌رهه‌ڵستێکی داده‌نێ
له‌سه‌ر ڕێی یه‌کگرتنه‌وه. کورده‌کان ده‌توانن به‌یه‌کگرتوویی بمێننه‌وه‌سه‌ڕه‌رای
ئه‌وه‌ی به‌چه‌ندین زمان و شێوه‌زاری جۆر به‌جۆریش قسه‌بکه‌ن.
No comments:
Post a Comment