چه‌ند بیره‌وه‌رییه‌ک له شێرکۆ بێکه‌س
چه‌ند بیره‌وه‌رییه‌ک له شێرکۆ بێکه‌س
حه‌سه‌ن قازی
له دوێنێوه، دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی خه‌به‌ری مه‌رگی
دڵتاوێنی شێرکۆ بێکه‌س ، لاپه‌ڕه‌کانی فه‌یس بووکی کورده‌کان به وێنه، کورته
بیره‌وه‌ری و شێعر و په‌سنی ئه‌و که‌ڵه شاعیره کورده ڕازاوه‌ته‌وه.
من کاک شێرکۆم له سوێد ناسی. ئه‌و کاته‌ی که دوای حه‌ول
و تێکۆشانه‌کانی عومه‌ر شێخمووس و نه‌مر مه‌حمه‌ت ئوزوون بۆ ناساندنی هێندێک له
کاره‌کانی به کۆڕ و کۆمه‌ڵی ئه‌ده‌بی سوێد،توانی له ساڵی 1987 دا بێته سوێدێ و
هه‌ر ئه‌و ساڵه پێنی سوێد ستیپێندیۆمی ساڵانه‌ی
کورت تۆخۆلۆسکی خه‌ڵات کرد و ئه‌وه خه‌ڵاته له ڕێوڕه‌سمێکی به‌شکۆ دا
ئینگڤارکارلسۆن سه‌رۆکوه‌زیری سۆسیال دێمۆکڕاتی ئه‌و کاتی سوێد پێشکێشی کرد .
تۆخۆلۆسکی ڕۆژنامه نووس و نووسه‌رێکی ئه‌ڵمانی بوو که له ده‌ست فاشیزم ڕای کرد
بوو بۆ فه‌ڕانسه، دواتر له سوێد گیرسایه‌وه
و هه‌ر له‌وێش سه‌ری نایه‌وه.
له‌و سه‌روبه‌ندی دا که بێکه‌س هات بۆ سوێد چالاکییه‌کانی
فێدراسیۆنی کۆمه‌ڵه کوردستانییه‌کان له سوێد دوای گۆڕانی سیستمی رێکخستنه‌که‌ی
گوڕ و تینێکی تایبه‌تی په‌یدا کرد بوو.له زۆر شاری سوێد کورده‌کان له ده‌وری یه‌ک کۆ ده‌بونه‌وه و
لکی فێدراسیۆنیان دا ده‌مه‌زراند. له باکووری سوێد، له‌وانه له شاری سوندسڤال
یش کۆمه‌ڵه‌یه‌کی زۆر چالاکی کوردی هه‌بوو. ئه‌و کۆمه‌ڵه‌یه چه‌ند کۆبوونه‌وه‌ی
شێعر خوێندنه‌وه‌ی بۆ بێکه‌س ڕێک خست که
ته‌نانه‌ت کورده‌کانی دانیشتووی شار و شارۆچکه‌کانی ده‌ورو به‌ریش تێیاندا به‌شدار
بوون. ته‌نانه‌ت به‌شی کو‌لتووریی کۆمۆنی سوندسڤالیش بۆ ڕێزلێنان له‌و نوێنه‌ره‌ی ئه‌ده‌ب و کولتووری کوردی له " کو‌لتوور
هیوست" که ئه‌نبارێکی کۆنینه‌ی به‌نده‌ری خوێ و په‌تاته بوو و به‌شێوه‌یه‌کی
سه‌رده‌میانه تازه کرابووه‌وه و
کتێبخانه‌ی گشتی شار و مووزوخانهی ده
خۆدا جێ کردبووه‌وه و خه‌ڵاتێکی به پرێستیژی مێعماری درا بوویه، کۆبوونه‌وه‌یه‌کی
بۆ ڕێکخست. ئه‌گه‌رچی له‌و کۆبوونه‌وه‌ی شێعرخوانی دا حه‌ولی ئه‌وه ده‌درا پوخته‌یه‌ک
له شێعره‌کانی بێکه‌س بۆ گوێگرانی سوێدی شی بکرێته‌وه، به‌ڵام هه‌رچۆنێک بێ ئه‌و
ئه‌رکه به باشی ڕا نه‌ده‌په‌ڕی و حه‌قی خۆی نه‌ده‌درایه. دۆستێکی سوێدی زۆر
دڵپاکانه ده‌یگوت ئه‌گه‌رچی من هیچ له
زمانه‌که‌ی تێ ناگه‌م ، به‌ڵام له شێوه‌ی خوێندنه‌وه و ڕاوه‌شاندنی ده‌ست و
میمیکی دهمو و چاوی ڕا ئه‌و په‌یامه شاعێرانه‌یه هه‌ست پێ ده‌که‌م.
له‌کۆتایی ڕێوڕه‌سمه‌که دا ستێفان ستارینگێ ئه‌ندامی
سۆسیال دێمۆکڕاتی کۆمیته‌ی کولتووری سوندسڤاڵ
که ئه‌گه‌رچی ئێستا پیره پیاوێکه به‌ڵام له فه‌یس بووک دا زۆر چالاکه له کاتی پێشکێش کردنی ده‌سته گوڵی خێرامایی
به شێرکۆ، به منی گوت له زمان منه‌وه پێی بڵێ دڵنیام له ده‌وڵه‌تێک دا که له
کوردستان هه‌ر ساز ده‌بێ، بێگومان شێرکۆ ده‌بێته وه‌زیری فه‌رهه‌نگ و ڕۆشنبیری. پێنج
ساڵ و قسوور دواتر ئه‌و پێشبینییه‌ی ستارینگێ وه‌دی هات.
له‌و ڕۆژ و شه‌وانه‌ی دا شێرکۆ له سوندسڤال میوان بوو،
برایم قوربان و هاوسه‌ری که له ده‌ورو به‌ری سوندسڤال شوێنێکی حاوانه‌وه‌یان به‌ڕێوه
ده‌برد و ماڵه گه‌وره و ئاوه‌دانه‌که‌ی خۆشیان له‌وێ له به‌رزاییه‌ک بوو، به
میوانداری گه‌رم و ته‌نانه‌ت له که‌شێکی هاوشێوه‌ی جوگرافیایی کوردستانی دا تێگه‌یشتن
و چێژ سه‌ندن له شێعره ناسکه‌کانی بێکه‌سیان ئه‌وه‌نده‌ی دیکه‌ش هاسانتر ده‌کرد.
به ڕاستی میوانداری ڕه‌نگه له هه‌ره خه‌سڵه‌ته باشه‌کانی
کولتووری کوردی بێ که ئه‌وه له باشیش باشتر لای برایم قوربان و هاوسه‌ری و کوڕه‌کانیان
خۆی ده‌ر ده‌خست.
وه‌ک له سه‌ره‌وه باسم کرد حه‌وله‌کانی عومه‌ر شێخمووس
و مه‌حمه‌د ئووزوون بۆ وه‌رگێڕانی هه‌ڵبژارده‌یه‌ک
له شێعره‌کانی بێکه‌س بۆ سه‌ر زمانی سوێدی و سوێدیاندنی ئه‌وانه له لایه‌ن
نووسه‌ری ڕۆژهه‌ڵاتناسی سوێدی یای زیگرید کالێ ( که ڕێچکه‌ی باوکی خۆی پرۆفێسۆر
هێنریک ساموێل نی به‌ری یه‌کێک له گه‌وره‌ترین ڕۆژهه‌ڵاتناسه‌کانی سکاندیناوی
گرتوه و له کتێبێک دا باسی سه‌فه‌ری خۆی بۆ سلێمانی له ته‌ک بابی دا ده‌گێڕێته‌وه)
یارمه‌تییه‌کی گه‌وره بوو به ناساندنی بێکه‌س به کۆڕ و کۆمه‌ڵی ئه‌ده‌بی و نووسه‌رانی سوێد و ئه‌وه ڕێگای وه‌خۆ کردنی زیاتری وی له ماڵی
تازه‌ی له سوێد خۆشتر کرد.
بۆنه‌یه‌کی دیکه‌ی که من چالاکانه له پێوه‌ندی له گه‌ڵ
بێکه‌س دا به‌شداریم تێیدا هه‌بوو ناساندنی بێکه‌س و شاملوو به یه‌کتری بوو.
شاملوو له گه‌ڵ ئایدای هاوسه‌ری به پێی بانگهێشتنی کۆمه‌ڵه‌ی کولتووری ئێرانییه‌کان
هاتبووه سوێدێ . من بێکه‌سم ئاگادار کرد
و کاتێک زانیم زۆری پێخۆشه له نیزیکه‌وه شاملوو بناسێ له ته‌ک ناسیاوێکی ئازه‌ربایجانی دا ( هه‌ر ئه‌و
که‌سه‌ی که وێنه‌کانی بێکه‌س و شاملووی
به‌یه‌که‌وه گرتووه) وامان ڕێکخست به‌ر له‌وه‌ی شاملوو بچێته سه‌ر شانۆ و ده‌ست به شه‌وه شێعره عهزیمهکهی
بکا [ له ساڵۆنه‌که دا بێ پێوه‌نان ده‌رزیت له ئاسمانه‌وه هه‌ڵ دا با وه‌عه‌رزی
نه‌ده‌که‌وت و شاملوو له سه‌ر شانۆکه ئه‌وه‌نده گوڵباران کرابوو که سێ لای ببووه دیواری گوڵی ] بۆ ماوه‌ی نیو
سه‌عاتێک له پشت شانۆ له‌گه‌ڵ شاملوو و ئایدا دانیشتین.
من پێشتر له ئێران جارێک له گه‌ڵ محه‌مه‌د قازی
شاملووم دیتبوو و له‌و دیداره دا بۆ قازی گێڕاوه که چووه‌ته سنه و فیلمێکی به‌ڵگه‌یی سه‌باره‌ت
به ده‌روێشه کورده زه‌رگ وه‌شێنه‌کان ئاماده کردووه، ئه‌وه‌م وه‌بیر هێناوه
بۆ ئه‌وه‌ی دیداره‌که ئاسایی بڕوا. ئایدا و شاملوو زۆر به گه‌رمه شێرکۆیان وه‌رگرت،
ئه‌گه‌رچی به ڕێگای من ڕا قسه‌یان ده‌کرد هه‌ستم کرد زوو شه‌رمیان له یه‌کتری
شکا. بێکه‌س زۆر به وورده ڕیشاڵ خۆی به شاملوو ناساند و ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌ش که
باوکیشی شاعیر بووه. له کۆتایی دیداره‌که دا ئایدا گوتی پێی بڵێ له به‌ر ئه‌وه‌ی
من شاعیر شناسم، ئه‌گه‌رچی کوردی نازانم و شێعرهکانیشم نه‌خوێندووه‌ته‌وه به‌ڵام
له وهجهناتی ڕا دیاره شاعیره. شێرکۆ ئه‌و قسه‌یه‌ی زۆر پێ خۆش بوو. شاملوو
گوتی ئه‌گه‌رچی ناوی بێکه‌سم بیستووه و چه‌ند کارێکێشم لێ دیوه ، به‌ڵام ئه‌وه
به‌س نییه و هیوادارم که‌سانی فارسی زان کاره‌کانی وهرگێرن بۆ ئه‌وه‌ی مه‌مانانیش
چێژی زیاتریان لێ وه‌ربگرین.
ساڵانی دواتر زانیمه‌وه که بێکه‌س و شاملوو له ئێرانیش دیسان چاویان به‌یه‌ک که‌وتووه‌ته‌وه.
له‌و ساڵانه‌ی بێکه‌س له سوێد بوو به‌ر له‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه کوردستان و ببێته وه‌زیر، له زۆر کۆر و کۆمه‌ڵی کوردی دا ده‌م دی و دوایین دیدارمان له کۆتاییه‌کانی ساڵی 1997 بوو که بۆ به‌شداری له به‌رنامه‌یه‌ک دا هاتبووه مهد تیڤی و له‌وێوه من و چه‌ند که‌سی دی له گه‌ڵ بێکه‌س چووینه ماڵی کاک عه‌لیی قازی له ده‌ورو به‌ری بۆن. بیستمه‌وه ئه‌و شه‌وه له به‌ر پرخه پرخی من له ئۆده‌ی ته‌نیشت خه‌وی لێ نهکهتبوو.
ساڵانی دواتر زانیمه‌وه که بێکه‌س و شاملوو له ئێرانیش دیسان چاویان به‌یه‌ک که‌وتووه‌ته‌وه.
له‌و ساڵانه‌ی بێکه‌س له سوێد بوو به‌ر له‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه کوردستان و ببێته وه‌زیر، له زۆر کۆر و کۆمه‌ڵی کوردی دا ده‌م دی و دوایین دیدارمان له کۆتاییه‌کانی ساڵی 1997 بوو که بۆ به‌شداری له به‌رنامه‌یه‌ک دا هاتبووه مهد تیڤی و له‌وێوه من و چه‌ند که‌سی دی له گه‌ڵ بێکه‌س چووینه ماڵی کاک عه‌لیی قازی له ده‌ورو به‌ری بۆن. بیستمه‌وه ئه‌و شه‌وه له به‌ر پرخه پرخی من له ئۆده‌ی ته‌نیشت خه‌وی لێ نهکهتبوو.
له کافه تێریای ستودیۆی مه‌دتیڤی محه‌مه‌د ئاکتاش باسی
ئه‌وه بۆ بێکه‌س ده‌کا ئه‌وه سێ مانگه داوای ڤیزای عێڕاقی کردووه ووڵامی بۆ نه‌هاتوه‌ته‌وه،
دیاره هه‌ر دووکیشیان جگه‌ره‌کێشی زۆر له
گوڕ بوون. بێکه‌س له کورمانجییه‌که‌ی ئاکتاش وا تێده‌گا که به‌ده‌ست جگه‌ره
کێشانه‌وه ده‌ناڵێنێ و پێی ده‌ڵێ کاکه ئه‌من ئه‌وه سی ساڵه ده‌یکێشم ده‌ستم له
کۆڵ ناکاته‌وه..
ده‌گێڕنه‌وه له ستۆکهۆڵم دوای ماوه‌یه‌کی درێژ له یه‌کتر
نه‌بینین بێکه‌س و ناسری ڕه‌زازی تووشی یه‌کتری دێن. دوای چاکوخۆشی ڕه‌زازی ده‌ڵێ
مامۆستا شێرکۆ من پارچه شێعرێکی تازه‌م نووسیوه پێم خۆش بوو ده‌رفه‌تێک بێ بۆت
بخوێنمه‌وه. شێرکۆ بێکه‌س یش له ووڵام دا سێ و دووی لێ ناکا و پێی ده‌ڵێ به‌ڕاستی
باش بوو هه‌ر وا به سوتفه چاوم پێت که‌وت، چونکه شه‌مه‌ی داهاتوو کۆنسێرتێکم
داناوه هیوادارم کاتت هه‌بێ و بێی..
له به‌ر ئه‌وه‌ی شێعری بێکه‌س ده‌ژی و ده‌مێنێ و وه‌چه‌کانی
کورد و ئه‌ده‌ب دۆستان له‌زۆر ووڵاتان ده‌یخوێنه‌وه و چێژی لێ وه‌ر ده‌گرن ئه‌و
به نه‌مری له نێومان دا ده‌ژی.
5ی ئاگوستی 2013
No comments:
Post a Comment