ڕۆژی شه‌هید بوونی یازده شه‌هیده‌که‌ی کۆماری کوردستان له شاری سه‌قز ڕوون بووه‌وه
ڕۆژی شه‌هید بوونی
یازده شه‌هیده‌که‌ی کۆماری کوردستان له
شاری سه‌قز
ڕوون بووه‌وه
ئه‌نوه‌ر سوڵتانی
16/11/1325 ی هه‌تاوی = 1947/2/5ی زایێنی
سێ چوار ساڵێک پێش ئێستا وتارێکم سه‌باره‌ت
به شه‌هیدانی کۆماری کوردستان (1946) نووسی و هه‌وڵمدا ڕۆژی شه‌هاده‌تی ئیعدامییه‌کان
که سه‌رجه‌م 19 کوردی ڕۆژهه‌ڵات و 4 ئه‌فسه‌ری باشووری کوردستان بن، ده‌ست نیشان
بکه‌م.[1]
1.
ڕۆژی ئیعدامی نه‌مران پێشه‌وا و سه‌یف و سه‌دری قازی له هه‌مووان ڕوون بوو
و ده‌زانرا له 10/01/1326 به‌رانبه‌ر له‌گه‌ڵ 31/03/1947 دا له داری بێداد
دراون. کوردانیش هه‌موو ساڵێک له‌و ڕۆژه‌دا له کوردستان و گه‌لێک شوێنی جیهان به‌و
بۆنه‌یه‌وه ڕێ وڕه‌سمی یادکردنه‌وه به‌ڕێوه ده‌به‌ن؛
2. له
سه‌ر ڕۆژی ئیعدامی چوار ئه‌فسه‌ره شه‌هیده‌که‌ی مه‌هاباد واته نه‌مران حامید مازووجی، محه‌ممه‌د نازمی، ڕه‌سووڵ نەغەدەیی
و عه‌بوڵڵا ڕەوشەن فیکریش هاوده‌نگی هه‌بوو. ئه‌وان ڕاست هه‌فته‌یه‌ک دوای شه‌هید
بوونی پێشه‌وا و سه‌یف و سه‌در، واته له 17/01/1326 به‌رانبه‌ر له‌گه‌ڵ 07/4/1947
دا، له مه‌هاباد ئیعدام کرابوون؛
3. چوار ئه‌فسه‌ره قاره‌مانه‌که‌ی باشووریش واته
نه‌مران مسته‌فا خۆشناو، محه‌ممه‌د خه‌یروڵڵا، محه‌ممه‌د مه‌حموود قودسی و عیزه‌ت
عه‌بدولعه‌زیز که له سوپای کۆمار‌دا خه‌باتیان کرد و دوای هه‌ره‌س هێنانی کۆمار
گه‌ڕانه‌وه باشوور، حکوومه‌تی عیراق له ڕۆژی29/3/1326 که ده‌کاته 19/06/1947 له به‌غدا ئیعدامی کردن و
ته‌رمی پیرۆزیان برایه‌وه باشووری کوردستان و به ڕێزی تایبه‌تی خه‌ڵکه‌وه له
شاره‌کانی کوردستان نێژرا، ده‌یان سه‌رچاوه‌ش بۆ ڕێکه‌وتی ئه‌و ڕووداوه هاوده‌نگن؛
4.
نه‌مر عه‌لی به‌گی شێرزاد (یه‌کشه‌وه)، له بۆکان له داری بێداد درابوو و
ڕۆژی 25/11/1325 وه‌ک ڕۆژی شه‌هید بوونه‌که‌ی
به‌ڕوونی له سه‌ر کێلی گڵکۆی پیرۆزی نووسراوه وه ده‌کاته 14/02/1947 (بۆ
ڕوونکردنه‌وه‌ی زیاتر بڕوانه به‌ندی /خ/ له خواره‌وه‌تر).
5.
ئه‌وه‌ی ده‌مایه‌وه 11 شه‌هیده‌که‌ی سه‌قز بوون. سه‌باره‌ت به‌وان به‌داخه‌وه
سه‌رچاوه‌کان هاوده‌نگ نین و من له وتاره‌که‌مدا ده‌ست نیشانی زیاد له 10 سه‌رچاوه‌م
کر دبوو که هه‌رکام ئاماژه به ڕۆژێک و مانگێک ده‌که‌ن و ڕێکه‌وته‌کانیش به‌گشتی
له ده‌وری 25ی مانگی یازده یان 25 ی مانگی دوازده‌ی ساڵی 1325 ده‌سوورێنه‌وه.
ئه‌وده‌م سه‌ره‌ڕای وتووێژ کردن له‌گه‌ڵ چه‌ند
که‌س، نامه نووسین بۆ چه‌ند که‌سی دیکه و پشکنینی ئه‌و کتێب و سه‌رچاوانه‌ی وا
لێره له دووره‌وڵاتی له‌به‌ر ده‌ستمدا بوون، نه‌متوانی به ووردی ڕۆژی ئیعدامی
11 شه‌هیده‌که‌ی سه‌قز دیاری بکه‌م. ئوه وه‌ک گرێ له سه‌ر دڵم مابوو تائه‌وه‌ی
له‌م ڕۆژانه‌دا بڕیارم دا په‌نا به‌رمه به‌ر ڕۆژنامه‌کانی ئه‌و ساڵه‌ی تاران بۆئه‌وه‌ی
بزانم له کامیاندا هه‌واڵێک سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌که بڵاو بۆته‌وه. له ڕۆژانی
2 و 3 ی ئه‌م مانگه‌دا واته مانگی چواری 2014 چووم بۆ به شی ئاسیا و ئه‌فریقای
کتێبخانه‌ی بریتانیا (بریتیش لایبرێری) له له‌نده‌ن. نوسخه‌ی ئه‌سڵیی ئه‌و
ڕۆژنامانه‌ی وا له کتێبخانه‌که ڕاگیراون پێشتر له بینایه‌یه‌ک بوون له ناوچه‌ی
"کۆلیندڵ" ی له‌نده‌ن و ده‌ست ڕاگه‌یاندنیان هاسان بوو به‌ڵام ئێستا
ڕاگوێزراونه‌ته ده‌وروبه‌ری ساری لیدز له ناوچه‌ی "یۆرک" ی بریتانیا،
که مه‌سافه‌یه‌کی زۆر له له‌نده‌نه‌وه دووره، بینایه‌ی سه‌ره‌کی کتێبخانه‌که
له له‌نده‌نیش ته‌نیا مایکڕۆفیلمی ڕۆژنامه‌کانی تێدا ڕاگیراوه.
هه‌رچۆنێک بێت، ویستم له مایکرۆفیلمه‌کانی
له‌نده‌نه‌وه ده‌ست پێ بکه‌م. یه‌که‌م ڕۆژنامه که سۆراغم ده‌کرد هه‌واڵه‌که‌ی
بڵاو کردبێته‌وه ڕۆژنامه‌ی "اطلاعات" ی چاپی تاران بوو. سێ نوسخه‌ی
مایکڕۆفیلمی ئه‌و سالانه‌م وه‌رگرت و پێیاندا چوومه‌وه تا ئه‌وه‌ی له هه‌واڵه‌کانی
مانگی 10 و 11 ی 1325 ی ئێرانی واته مانگی یه‌ک و دووی ساڵی 1947 دا تووشی هه‌واڵێکی
زۆری ئازه‌ربایجان و کوردستانی ئه‌و ڕۆژانه هاتم و له ئه‌نجامدا ئه‌وه‌ی وا
به شوێنی‌دا ده‌گه‌ڕام دۆزیمه‌وه!
ڕۆژنامه‌ی ئیتیلاعاتی ڕۆژی 16/11/ 1325 به‌رانبه‌ر
به 6/2/1947 (ساڵی 21، ژماره 6269) له لاپه‌ڕه‌ی کۆتایی و به‌شی "خبرهای
کشور" دا ئه‌م هه‌واڵه تێلگه‌رافییه‌ی له زمان هه‌واڵنێری ڕۆژنامه‌که له
سه‌قزه‌وه بڵاو کردۆته‌وه: "قاتلین مرحوم سرلشکر امین و مسببین غارت
بانه اعدام شدند"، به شوێنی‌دا نووسیویه "سقز 16 بهمن" و
دوای شه‌رحێکی سه‌رتاپا درۆ و بوختان، ناوی 11 شه‌هیده‌که‌ی ڕاگه‌یاندووه و له
کۆتاییدا نووسیویه‌تی "سه‌عات 5 ی به‌یانی چوارشه‌ممه بڕیاری دادگا [له‌مه‌ڕ
ئه‌و 11 که‌سه] به‌ڕێوه برا و به داری سزا دا هه‌ڵاوه‌سران". به‌م
پێیه، گومانێکم نه‌ما که ڕۆژی ئیعدامی شه‌هیده قاره‌مانه‌کانی سه‌قز، چوارشه‌ممه
16/11/1325 به‌رانبه‌ر له‌گه‌ڵ 6/2/1947
بووه.
با له‌پێشدا ده‌قی هه‌والی ڕۆژنامهکهکه به
فارسی لێره‌دا بنووسمه‌وه و پاشان بیکه‌م به کوردی، ئینجا کۆپی لاپه‌ڕه‌ی
ڕۆژنامه‌که‌ش بخه‌مه به‌ر چاو:
"قاتلین مرحوم سرلشکر امین و مسببین
غارت بانه اعدام شدند
تلگراف مخبر ما از سقز
سقز 16 بهمن- 5 سال قبل، سرلشکر محمود امین و عدهای از
سربازان رشید در راه استقرار امنیت در سقز شهید شدند.
دیروز صبح اهالی سقز بر دارهائی که در میدان
شهر جل‌و شهرداری برپا گردیده بود، اجساد کسانی را آویخته دیدند که در شهادت
مرحوم سرلشکر امین و آتش زدن بانه و غارت دهات دست داشتند و 5 سال تمام آسایش و
امنیت منطقه کردستان را به‌م زده بودند.
دادگاه نظامی زمان جنگ که در سقز تشکیل
گردیده بود، احمد فاروقی - محمد دانشور – عبدالله متین – علی جوانمردی – رسول
محمودی – احمد شجاعی – شیخ صدیق اسعدی – شیخ امین اسعدی - مقدم – حسن فیض اڵـله
بگی – کانی نیازی – علی فاتح – محمود فیض الـله بگی را باتهام قیام مسلحانه علیه
امنیت کشور محکوم باعدام نمود.
ساعت 5 صبح روز چهار شنبه رأی محکمه بمورد
اجرا گذاشته شد و افراد نامبرده بدار مجازات آویخته شدند."
وه‌رگێڕاوی کوردیی ده‌قه فارسییه‌که:
"بکوژانی خوالێخۆشبوو سه‌رله‌شکر ئه‌مین
و سه‌به‌بکارانی تاڵانی بانه ئیعدام کران
تێلگه‌رافی هه‌واڵنێرمان له سه‌قزه‌وه
سقز، 16 ی ڕێبه‌ندان – 5 ساڵ پێش ئێستا سه‌رله‌شکر مه‌حمود ئه‌مین
و ژماره‌یه‌ک له سه‌ربازانی ئازا له پێناو مسۆگه‌ر کردنی ئاسایش‌دا له سه‌قز شه‌هید
بوون.
دوێنی به‌یانی دانیشتووانی سه‌قز به سه‌ر ئه‌و
دارانه‌وه وا له گۆڕه‌پانی شاره‌که له به‌رده‌م شارهداریدا هه‌ڵکرابوون، ته‌رمی
ئه‌و که‌سانه‌یان به هه‌ڵاوه‌سراوی بینی که له شه‌هید کردنی خوالێخۆشبوو سه‌رله‌شکر ئه‌مین و ئاگر تێبه‌ردان و تاڵانی
بانه و چه‌پاوکردنی گونده‌کاندا ده‌ستیان هه‌بوو و 5 ساڵی ڕه‌به‌ق هێمنایه‌تی و
ئاسایشی ناوچه‌ی کوردستانیان تێکدابوو.
دادگای نیزامیی سه‌رده‌می شه‌ڕ که له سه‌قز
پێک هاتبوو، ئه‌حمه‌د فارووقی- محه‌ممه‌د دانشوه‌ر- عه‌بدوڵڵا مه‌تین- عه‌لی جه‌وانمه‌ردی-
ڕه‌سووڵ مه‌حموودی- ئه‌حمه‌د شوجاعی- شێخ سدیق ئه‌سعه‌دی- شێخ ئه‌مین ئه‌سعه‌دی-
موقه‌دده‌م- حه‌سه‌ن فه‌یزوڵڵابه‌گی- کانی نیازی- عه‌لی فاتیح- [و] مه‌حموود فه‌یزوڵڵابه‌گی
به تۆمه‌تی ڕابوونی چه‌کدارانه دژ به ئاسایشی وڵات به ئیعدام مه‌حکووم کرد.
سه‌عات 5 ی سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه،
بڕیاری دادگا به‌ڕێوه برا و ناوبراوان به داری سزا دا هه‌ڵواسران."
هه‌ندێک ڕوونکردنه‌وه:
ئا. ئه‌وه شێوازی هه‌میشه‌یی حکوومه‌ته‌کانی
ئێرانه به ڕژیمی په‌هله‌وی و ئیسلامییه‌وه، که تۆمه‌ت و تاوان و بوختان بۆ خه‌ڵکانی
ئیعدامی هه‌ڵده‌به‌ستن بۆ ئه‌وه‌ی پاساوی کرداره نامرۆڤانهکهیان بده‌نه‌وه، ده‌نا
شێخ سدیقی ئه‌سعه‌دی چی و کووژرانی سه‌رله‌شکر ئه‌مین له شه‌ڕدا چی، نه‌ک هه‌ر ئه‌ویش
به‌ڵکوو هه‌موو ئه‌و شه‌هیدانه‌ی تر. یان ئاگرتێبه‌ردانی بانه، ئه‌گه‌ر بووبێت، ده‌بێ
له په‌یوه‌ندی حه‌مه‌ڕه‌شیدخانی بانه‌دا باسی لێوه بکرێت نه‌ک کۆماری کوردستان وئه‌و
که‌سانه.
ب. ئه‌و
5 ساڵه‌ی وا له هه‌واله‌که‌دا گوتراوه، ساڵانی شه‌ڕی دووهه‌می جیهانین که سوپا
خاوێنه‌که‌ی ڕه‌زاشا "به بڵاوبوونی دووپه‌ڕ ئاگاهی" بڵاوه‌ی کردبوو و
ناوچه‌کانی باکووری ئێران به موکریان و ئازه‌ربایجانه‌وه که‌تبووه ژێر کۆنتڕۆڵی
له‌شکری سووری یه‌کیه‌تی سۆڤیه‌ته‌وه. له هه‌موو ئه‌و ماوه‌یه‌دا کورد و ڕێبه‌ره
به‌وه‌جه‌کانی، ناوچه‌که‌یان به‌وپه‌ڕی هێمنایه‌تییه‌وه به‌ڕێوه‌بردبوو تاوه‌کوو
دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی هۆردووی سوور، ئه‌رته‌شی هه‌ڵاتووی ئێران له کونهمشکهکانیان
هاتنه‌وه ده‌رێ و گه‌ڕانه‌وه سه‌ربازگه‌کان، ئینجا ژه‌نه‌ڕاڵه هه‌ڵاتووه‌کان
دووباره به‌ربوونه‌وه گیان و ماڵی خه‌ڵک و به‌م ئیعدامانهش وه‌ڵامی ئه‌و که‌سانه‌یان
دایه‌وه که له‌و 5 ساڵه‌دا ئاسایشی ناوچه‌که‌یان پاراستبوو؛
پ. کووژرانی سه‌رله‌شکر مه‌حموود ئه‌مین ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ ڕۆژی 18/11/1320 (07/02/ 1942). ناوبراو فه‌رمانده‌ی ئێرانیی له‌شکری کوردستان
بوو و له شه‌ڕ له‌گه‌ڵ هێزی حه‌مه‌ڕه‌شیدخانی بانه (قادرزاده) دا له سنه‌وه
گه‌یشته دیوانده‌ره و پاشان سه‌قز به‌ڵام له‌وێ چه‌ند که‌سێک ته‌قه‌یان لێکرد و کووژرا. هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک به
ده‌سته‌وه نییه که‌سێک له‌و یازده شه‌هیده به‌رپرسی ئه‌و ته‌قه لێکردنه
بووبێت. شه‌ڕ یان تاڵان یان ئاگر تێبه‌ردانی به‌شێک له شاری بانه‌ش په‌یوه‌ندی به‌وانه‌وه
نه‌بووه و له هه‌واڵی نێرراو بۆ ڕۆژنامه‌که‌دا ئه‌و تۆمه‌تانه‌یان به ناڕه‌وا
بۆ هه‌ڵبه‌ستراوه. سوپای ئێرانی جگه له هه‌ستی تۆڵه سه‌ندنه‌وه له ڕێبه‌رانی
کورد، به ئاشکرا ده‌یانویست هێزی خۆیان بنوێنن و چاوترسێنی خه‌ڵکیش بکه‌ن؛ ئه‌و
کاره چه‌په‌ڵه‌یان له ئازه‌ربایجانیش به‌ڕێوه بردبوو.
ج. هه‌واڵه‌که به‌ناوی هه‌واڵنێری ڕۆژنامه‌که
له سه‌قزه‌وه نێرراوه، به‌ڵام به ئه‌گه‌ری زۆره‌وه به‌رپرسانی سوپایی ئێران
له سه‌قز نووسیویانه و داویانه‌ته ده‌ست هه‌واڵنێر بینێرێت بۆ ڕۆژنامه‌که. ئه‌وه‌ش
به‌و ڕاستییه‌دا ده‌رده‌که‌وێت که نووسراوه‌که له چوارچێوه‌ی هه‌واڵی ڕووداوی
ئه‌و ڕۆژه چۆته ده‌رێ و مێژوولکه‌یه‌کی بۆ ئیعدامییه‌کان تێدا هه‌ڵبه‌ستراوه که
هه‌واڵنێری هه‌ژار نه زانیویه‌تی و نه‌توانیویه‌تی شتی وا بداته پاڵ که‌سانێک که
هیچ په‌یوه‌ندییه‌کیان به مه‌سه‌له‌کانه‌وه نه‌بووه. ئه‌وه به‌رپرسانی سوپایی
و له ڕاستیدا قاتڵانی ئه‌و 11 شههیدهمانن که کرده‌وه‌ی وایان داونه‌ته پاڵ و
دیاره له سه‌ر بنه‌مای هه‌ر ئه‌و تۆمه‌تانه‌ش مه‌حکوومیان کردوون؛
چ. ناوه‌کانی ناو ڕۆژنامه‌ی ئیتیلاعات هه‌مان 11
ناون که هه‌موومان ده‌یانناسین، به‌ڵام وه‌ک له کۆپی لاپه‌ڕه‌ی ڕۆژنامه‌که‌شدا
ده‌بینرێت، ناوی "شێخ امین اسعدی- مقدم" وه‌ک دوو به‌ش و دوو که‌س نووسراوه
و به هه‌مان شێوه، ناوی "حسن فیض الله به‌گی- کانی نیاز" یش. ئه‌وانه
ئیتر هه‌ڵه‌ی تایپ و نووسینی ڕۆژنامه‌که‌ن و ئه‌گه‌ر ئه‌و کێشه‌یه نه‌گرینه به‌رچاو،
ناوه‌کان هه‌مان ناوی یازده شه‌هیده سه‌رفرازه‌که‌ی سه‌قزن؛
ح. له نووسینی ناوه‌کاندا یه‌کدوو هه‌ڵه‌ی دیکه‌ش
ده‌بینرێت: مه‌حموود فه‌یزوڵڵابه‌گی ده‌بێ
محهممهخانی فه‌یزوڵڵابه‌گی بێت؛ ناسناوی موقهددهمیش دوای ناوی شێخ ئه‌مین ئه‌سعه‌دی
بۆ من نه‌ناسراو و نه‌زانراوه گه‌رچی واهه‌یه له ناسنامه‌ی فه‌رمیی شه‌هید دا
ئه‌و زیادییهش هه‌ر بووبێت و سه‌رچاوه کوردییه‌کان باسیان نه‌کردبێت؛
خ. له‌به‌ر ڕووناکایی ئه‌و هه‌واله، پرسیارێک له‌مه‌ڕ
ڕۆژی ئیعدامی شه‌هید عه‌لی به‌گی شێرزاد (یه‌کشه‌وه) سه‌ر هه‌ڵده‌دات: له سه‌ر
کێلی گڵکۆی پیرۆزی عه‌لی به‌گ به بێ پێچ و په‌نا ڕۆژی 25/11/1325 بۆ ڕۆژی شه‌هید
بوونی ڕاگه‌یێنراوه.
ئایا عه‌لی به‌گ 9 ڕۆژ دوای یازده شه‌هیده‌که‌ی
سه‌قز له بۆکان ئیعدام کراوه؟ هیچ سه‌رچاوه‌یه‌ک ڕاینه‌گه‌یاندووه که عه‌لی به‌گ
9 ڕۆژ دوای ئیعدامه‌کانی سه‌قز زیندوو بووبێت؛ بۆ نموونه، نه‌مر میرزا حهمهڕهئووفی
خه‌یات (ڕه‌ئووف مه‌لاحه‌سه‌ن) که له بیره‌وه‌رییه هێشتا چاپ نهکراوهکهیدا
ده‌ڵێ له ڕۆژانی پێش ئیعدامدا ڕاسته‌وخۆ سه‌ردانی عه‌لی به‌گ و گیراوه‌کانی دیکه‌م
له زیندانی ماڵی ڕه‌شیده سوور له بۆکان کردووه. ئایا ڕووداوه‌کان هه‌ر وا ڕابردوون و عه‌لی به‌گی
شێرزاد تا ڕۆژی 25 ی ئه‌و مانگه له ژیاندا بووه یان نووسه‌رانی کێل هه‌ڵه‌یه‌ک
به قه‌ڵه‌میاندا هاتووه که ئه‌گه‌ر واش بێت زۆر سه‌مه‌ره نییه له‌به‌ر ئه‌و
ڕاستییه‌ی که ته‌رمی پیرۆزی عه‌لی به‌گ دوو جار گوێزراوه‌ته‌وه و بۆ جاری سێهه‌م
له خانه‌قای بورهان ئه‌سپه‌رده کراوه که ئه‌و کێلهش بۆ ئه‌و مه‌نزڵه نوێیه‌ی
نووسراوه.
*****
به کورتی، ژماره و ڕێکه‌وتی ئیعدامییهکانی
کورد، دوای هه‌ره‌سی کۆماری کوردستان (1946) به شێوه‌ی خواره‌وه‌یه: سه‌رجه‌م 23
که‌س (17 کوردی ڕۆژهه‌ڵات و 4 کوردی باشوور) له ماوه‌ی چوار مانگ و 13 ڕۆژی ساڵی
1947 واته نێوان 16/11/1325 ی هه‌تاوی (29/03/1947) به شێوه‌ی خواره‌وه:
یه‌که‌م
ئیعدامه‌کان له ڕۆژی 16/11/1325 (05/03/1947) له شاری سه‌قز به‌ڕێوه براوه و
تێیدا ئه‌م 11 ڕۆڵه نه‌مره‌ی گه‌له‌که‌مان له‌دار دراون:
ئەحمەدخانی فارووقی، عەبدوڵڵاخانی مەتین،
محەممەدخانی دانیشوەر، محەممەدخانی فەیزوڵڵابەگی، حەسەن خانی فەیزوڵڵابەگی، عەلی
خانی فاتیح، ئەحمەدخانی شەجیعی، ڕەسووڵ ئاغای مەحموودی، عەلی ئاغای جەوانمەردی، شێخ سدیقی ئەسعەدی و شێخ
ئەمینی کەسنەزانی.
ئیعدامی دووهه‌مجار له ڕۆژی 25/11/1325 (14/03/1947) له سه‌ر حه‌وزه گه‌وره‌ی
بۆکان بووه که یه‌ک که‌سی تێدا له دار دراوه:
نه‌مر عه‌لی به‌گی شێرزاد (یه‌کشه‌وه).
سێهه‌م ده‌سته‌ی ڕێبه‌رانی کورد له ڕۆژی
10/01/1326 (31/03/1947) له مه‌هاباد ئیعدام کراون و وه‌ک هه‌مووان ده‌زانین،
بریتی بوون له 3 ڕێبه‌ری مه‌زن:
پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د، محه‌ممه‌د حوسه‌ین
خانی سه‌یفی قازی و میرزا ئه‌بولقاسمی سه‌دری قازی (صدر الاسلام).
چواره‌م ده‌سته‌ی ئیعدام کراوه‌کان 4 ئه‌فسه‌ری
کورد بوون که له ڕۆژی17/01/1326 به‌رانبه‌ر له‌گه‌ڵ 07/04/1947 دا له شاری مه‌هاباد له دار
دران، نه‌مران:
حامید مازووجی، محه‌ممه‌د نازمی، ڕه‌سووڵ نەغەدەیی
و عه‌بوڵڵا ڕەوشەن فیکر.
پێنجه‌م ده‌سته‌ی ئیعدام بووان بریتی بوو له‌و
چوار ئه‌فسه‌ره کورده‌ی وا له باشووری کوردستانه‌وه هاتبوونه ناو سوپای کۆمار
و دوای هه‌ره‌سی کۆمار گه‌ڕابوونه‌وه باشووری کوردستانی ژێر حوکمی ده‌وله‌تی عیراق. هه‌ر چوار ئه‌فسه‌ره قاره‌مانه‌که
له ڕۆژی29/3/1326 دا به‌رانبه‌ر به 19/06/1947 له به‌غدا ئیعدام کران و ته‌رمی پیرۆزیان برایه‌وه
کوردستان و ئه‌سپه‌رده‌ی خاکی خۆشه‌ویستیان
کرا. ناوی ئه‌فسه‌ره گیانبازه‌کان به‌م شێوه‌یه بوو:
مسته‌فا خۆشناو، محه‌ممه‌د خه‌یروڵڵا، محه‌ممه‌د
مه‌حموود قودسی و عیزه‌ت عه‌بدولعه‌زیز
*****
له خوێندنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌کانی ڕۆژنامه‌ی
ئیتیلاعاتدا سه‌رنجم دایه خاڵێکی گرنگ:
له
ڕۆژانی پێش ئیعدامی ئه‌و 11 ڕۆڵه‌یه‌ی گه‌لی کورددا، به‌رپرسانی سوپایی ڕژێمی شا تاقمێک
سه‌ره‌ک عه‌شیره و خاوه‌ن مڵک و شێخ ومه‌لای هه‌ڵبژارده‌یان له شاره‌کانی
کوردستانه‌وه بردبووه تاران که هه‌ندێکیان له دژبه‌رانی کۆمار و لایه‌نگرانی
ڕژیم بوون و له‌وێ، ده‌یانبردنه لای شا، سه‌رۆکی ستادی ئه‌رته‌ش و ئه‌فسه‌رانی له‌شکری
یه‌ک و له‌شکری دوو بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر له خۆیان نزیک بکه‌نه‌وه و به‌هێزبوونی ئه‌ڕته‌شی
ئێرانیان بخه‌نه به‌رچاو- ئه‌ڕته‌شێک که چه‌ند ساڵ پێشتر له به‌رانبه‌ر دوژمن هه‌ڵاتبوو
و پێشه‌وا له ماوه‌ی دادگا فهرمایشتییهکهدا تانه‌ی ترسه‌نۆکی له ئه‌فسه‌ره‌کانی
دابوو. هه‌واڵ و وێنه‌ی ئه‌و چاوپێکه‌وتنانه له ژماره‌کانی ڕۆژنامه‌ی ئیتیلاعاتدا
ڕه‌نگیان داوه‌ته‌وه و من هه‌وڵ ده‌ده‌م له درێژه‌ی ئه‌م بابه‌ته یان له
وتارێکی سه‌ربه‌خۆدا کۆپی هه‌واڵه‌کان بهێنم، به‌ڵام ده‌بێ بڵێم کۆپییه‌کانی من له‌به‌ر
مایکرۆفیلم هه‌ڵگیراون و که‌یفییه‌تێکی زۆر خراپیان هه‌یه به تایبه‌ت وێنه‌کان
هیچ چه‌شنه که‌ڵکێکیان نییه، ته‌نانه‌ت من پێش کۆپی کردنیش ئه‌سته‌م توانیم ته‌نیا
یه‌ک دوانێکیان ئه‌ویش به‌لێڵی ببینم، گه‌رچی شه‌رحی ژێر وێنه‌کان ڕوونکه‌ره‌وه‌ی
زۆر شتن.
بۆ نموونه، ئه‌رته‌ش و حکوومه‌تی ئێران ڕاست
له دوای نیوه‌ڕۆی هه‌مان رۆژی چوارشه‌ممه 16/11/1325 دا که سه‌ر له‌به‌یانییه‌که‌ی
له سه‌قز 11 ڕۆڵه‌ی گه‌لی کوردیان ئیعدام کردبوو، به‌شێک له‌و تاقمه هه‌ڵوێست چه‌وته،
واته شێخ و مه‌لا و سه‌یده‌کان ده‌باته به‌رده‌م شا و ئه‌ویش ئه‌نگوستیله‌یه‌کی
بڕێلیان خه‌ڵاتی هه‌رکامێکیان ده‌کات. ئه‌و قسه‌یه‌ی من پشت ئه‌ستووره به هه‌واڵێکی
ڕۆژنامه‌ی ئیتیلاعات له هه‌مان ڕۆژی 17/11/1325 و له هه‌مان ئه‌و لاپه‌ڕه‌یه‌دا
که هه‌واڵی ئیعدامی 11 که‌سه‌که‌ی سه‌قزی تێدا نووسراوه. له درێژه‌ی ئه‌م وتاره‌دا،
کۆپی ئه‌و لاپه‌ڕه‌یه‌ی ڕۆژنامه‌که‌ش داده‌نێم؛
ده‌قی فارسی هه‌واڵی ڕۆژنامه‌که سه‌باره‌ت
به برانی ئه‌و تاقمه بۆ به‌رده‌م شا، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه و له سه‌ر په‌ڕه‌ی
ڕۆژنامه‌که‌شدا ته‌نیا یه‌ک هه‌واڵ که‌وتۆته نێوان ئه‌و و هه‌واڵی ئیعدامه‌کان.
من بۆ هاسانکاریی، بازنه‌یه‌کم به ده‌وری هه‌ردوو هه‌واڵه‌که‌دا کێشاوه:
"تفقدات شاهانه
در ساعت پنج و نیم بعداز ظهر روز چهارشنبه
16 بهمن، چند نفراز مشایخ و سادات کرد بوسیله آقای سرهنگ گیلانشاه رئیس رکن دوم
ستاد ارتش برای شرفیابی بحضور ملوکانه بکاخ اختصاصی هدایت و مورد تفقد و عنایت
ملوکانه واقع و هریک از آقایان بدریافت یک حلقه انگشتر برلیان عطیه ملوکانه
قرین افتخار گردیدند، در ساعت 18 مرخص و اوامر ملوکانه این‌طور شرف صدور یافت که
نسبت به عبدالرحیم شمس الدینی از مشایخ مهاباد و قاضی مکری که کسالت دارند، از
طرف ارتش در بیمارستان نظامی نهایت مراقبت و پرستاری بعمل آمده و همراهی و مساعدت
شود."
وه‌رگێڕاوی کوردی:
"دڵجۆییه شاهانه‌کان
کاتژمێر پێنج و نیوی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی
چوارشه‌ممه 16 ی ڕێبه‌ندان [ی 1325 ی هه‌تاوی] چه‌ند که‌س له شێخان و سه‌یدانی
کورد بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ره‌فی گه‌یشتنه به‌رده‌م پادشایان به نسیب بێت، له لایه‌ن
جه‌نابی سه‌رهه‌نگ گیلانشاه سه‌رۆکی ڕوکنی دووهه‌می ستادی ئه‌ڕته‌شه‌وه[2]
به‌ره‌و کاخی تایبه‌تی بران و که‌وتنه به‌ر دڵجۆیی و میهره‌بانیی شاهانه، هه‌رکام
له‌و به‌ڕێزانه‌ش شانازیی ئه‌وه‌یان پێ به‌خشرا که ئاڵقه‌یه‌ک ئه‌نگوستیله‌ی
بڕێلیان وه‌ک خه‌ڵاتی شاهانه وه‌ربگرن، [ئینجا] له سه‌عات 6 ی ئێواره‌دا مه‌ره‌خه‌س
کران و فه‌رمانی شاهانه وا ده‌رچوو که عه‌بدولڕه‌حیم شه‌مسه‌ددینی یه‌ک له
شێخانی مه‌هاباد، هه‌روه‌ها قازی موکری که ناساغن، له نه‌خۆشخانه‌ی نیزامی‌دا بکه‌ونه
به‌ر ئه‌وپه‌ڕی چاوه‌دێری و پارێزگاری و[به‌رپرسانی] سوپا هاوڕێ یی و یارمه‌تییان
له‌گه‌ڵدا بکه‌ن."
به‌داخه‌وه
من لیسته‌ی ناوی ئه‌و که‌سانه‌م نییه که برابوونه تاران[3]،
له‌ناو وێنه‌کانی ڕۆژنامه‌که‌شدا خه‌ڵکه‌که به ڕوونی ده‌رنه‌که‌وتوون دیاره ئه‌ویش
به هۆی ئه‌و ڕاستییه‌وه که که‌یفییه‌تی مایکرۆفیلمه‌که باش نییه به‌ڵام
دڵنیام ئه‌گه‌ر که‌سێکی شاره‌زای ناوچه‌که ده‌ستی بگاته کانگای ڕۆژنامه‌کانی
بریتیش لایبرێری له نزیک شاری "لیدز" ی بریتانیا و چاوی به نوسخه
کاغه‌زییه‌کانی ئه‌و ژمارانه‌ی ڕۆژنامه‌ی ئیتیلاعات بکه‌وێت، ده‌توانێ کۆپی
باشتریان لێ هه‌ڵبگرێت و که‌م و زۆر به‌شێک له‌و که‌سانه‌ش بناسێته‌وه. من له سه‌ر
مایکرۆفیلمه‌که ده‌متوانی که‌متاکورتێک دووکه‌س له ئاغاواتی ناوچه‌ی موکریان
بناسمه‌وه، به‌ڵام له‌به‌ر دڵنیانه‌بوون، لێره‌دا ناویان نابه‌م. دیاره له هه‌واڵی
ڕۆژنامه‌که له‌مه‌ڕ چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ شادا ناوی دووکه‌س براوه که یه‌کیان
شێخ ڕه‌حیمی کوڕی شێخی بورهان و ئه‌ویتریش قازی موکریی سه‌رده‌فته‌ری ئه‌سنادی ره‌سمی
له مه‌هاباد بوو.
لێره‌دا،
هه‌ندێک زانیاری سه‌باره‌ت به‌و کۆپییانه‌ی ڕۆژنامه‌ی ئیتیلاعات ده‌خه‌مه به‌رچاوی
خوێنه‌ر که له کۆتایی هه‌ر ئه‌م وتاره‌که‌دا هێناومن و له په‌یوه‌ندی هه‌واڵی
ئیعدامه‌کان و سه‌ردانه‌که‌ی تاراندان:
یه‌که‌م، کۆپی لاپه‌ڕه‌ی کۆتایی ڕۆژنامه‌ی ئیتیلاعات
چاپ تاران، ڕۆژی پێنج شه‌ممه 17/11/1325 ی هه‌تاوی، به‌رانبه‌ر له‌گه‌ڵ
06/02/1947 ی زایێنی (ساڵی 21، ژماره 6269). بازنه‌یه‌کم به ده‌وری هه‌ردوو هه‌واڵه‌که‌دا
کێشاوه؛
دووهه‌م، کۆپییه‌کی دیکه‌ی هه‌مان لاپه‌ڕه و هه‌مان
ژماره‌ی ڕۆژنامه‌که هه‌ندێک له نزیکتره‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی دوو بابه‌ته‌که‌ی سه‌باره‌ت
به مه‌سه‌له‌که باشتر بخوێنرێنه‌وه. له ده‌وری ئه‌وانیش بازنه‌م کێشاوه؛
سێهه‌م، شێوازی کاری ڕۆژنامه‌که له‌و ساڵانه‌دا به‌و
شێوه‌یه بوو که ژماره و ڕێکه‌وتی ڕۆژ و مانگ و ساڵی هه‌تاویی هه‌موو ژماره‌یه‌کی
له سه‌ر لاپه‌ڕه یه‌که‌م ده‌نووسرا و له لاپه‌ڕه‌ی کۆتاییدا ڕێکه‌وته‌کان به
ساڵی مانگی و زایێنی ڕادهگهیاێنرا. بۆیه له‌و دوو به‌ڵگه‌یه‌دا ڕێکه‌وتی هه‌تاوی
نابینرێن به‌ڵام له به‌ڵگه‌ی دواتردا که په‌یوه‌ندی به چوونی کورده‌کان بۆ
تارانه‌وه هه‌یه، ڕێکه‌وتی هه‌تاوی ده‌بینرێت و ڕێکه‌وته مانگی و زایێنییهکه،
نییه.
چواره‌م، کۆپی لاپه‌ڕه‌ی یه‌که‌می ڕۆژنامه‌ی ئیتیلاعات،
ڕۆژی شه‌ممه 12/11/1325 ی هه‌تاوی به‌رانبه‌ر به 01/02/1947 ی زایێنی که تێیدا
ته‌نیا دوو وێنه‌ی ئه‌و کوردانه ده‌بینرێت وا برابوونه تاران. به داخه‌وه له
کۆپی وێنه‌کاندا هیچ شتێک ده‌رناکه‌وێت، من ئه‌م کۆپییهم بۆیه لێره‌دا هێنا که
ئه‌گه‌ر له دواڕۆژدا که‌سێک کۆپی کاغه‌زیی ڕۆژنامه‌ی ئیتیلاعاتی ئه‌و ڕۆژه‌ی ده‌ست
که‌وت له ڕوخساره‌کان ورد ببێته‌وه و ئه‌وه‌نده‌ی بکرێت بیانناسێته‌وه و
بیاننووسێت. من له سه‌ر مایکرۆفیلمه‌که چه‌ند که‌سم به جلی کوردییه‌وه ده‌بینی
و دووکه‌س به کڵاوی ده‌وره و باڵته‌ی درێژ و کۆت و شه‌ڵوار و کراواته‌وه، که
له دوو ئاغای ناوچه‌ی موکریان ده‌چوون به‌ڵام به ته‌واوه‌تی بۆم ساغ نه‌بووه‌وه
کێن. شه‌رحی ژێر وێنه‌کان به شێوه‌ی خواره‌وه‌یه:
وێنه‌ی سه‌ره‌وه: "اعلیحضرت همایون
شاهنشاهی هنگام عبور از مقابل علما و مشایخ مهاباد در باشگاه افسران [تهران]".
وێنه‌ی خواره‌وه: "عدهای دیگر از
خوانین و معاریف مهاباد و کردستان لحظهای پیش از تشریف فرمائی ملوکانه به لشکر
اول [در تهران]".
له ژماره‌کانی ئه‌و ڕۆژانه‌ی ئیتیلاعاتدا جه‌ند
وێنه و هه‌واڵی دیکه‌ش سه‌باره‌ت به "میوان" ه کورده‌کان به‌رچاو ده‌که‌ون.
وێده‌چێت هاوکات له‌گه‌ڵ عه‌شایه‌ری کورد هه‌ندێک سه‌ره‌ک عه‌شیره‌ی شاسهیوانیش
له ده‌وروبه‌ری "مشکین شه‌هر"ه‌وه برابنه تاران و هه‌ردوو تاقم پێکه‌وه
له هه‌ندێک ڕێ وڕه‌سمی تهشریفاتیدا به‌شدار بووبێتن. ئه‌و چه‌ند نموونه‌ی هه‌واڵه‌کان:
-
ڕۆژنامه‌ی ئیتیلاعات، 13/11/1325 ی هه‌تاوی [02/06/1947 ز]: "تایتڵی
لاپه‌ڕه‌ی یه‌که‌م:
"ایلات و عشایر از گذشته پند می‌گیرند؛
سران عشایر با افسران و سربازان لشکر دوم آشنا شدند"
هه‌ر له‌وێدا وێنه‌یه‌ک دانراوه و ئه‌م
دێڕانه‌ی له‌ژێردا ده‌خوێنرێنه‌وه:
"سرتیپ موینی[؟] فرمانده لشکر دوم و
آقای دهقان مدیر [مجله] تهران مصور در میان عدهای از سران و افراد عشایر در لشکر
1، که دیروز در آن جشنی برپا بود، دیده می‌شوند."
-
ڕۆژنامه‌ی ئیتیلاعات 17/11/1325 ی هه‌تاوی [06/02/1947 ز]، تیتری لاپه‌ڕه
یه‌که‌م (به‌داخه‌وه کۆپیم له‌به‌ر ئه‌و لاپه‌ڕه‌یه هه‌ڵنه‌گرتووه و ته‌نیا
ئه‌م یادداشته‌م نووسیوه):
" مهمانان شاهسون و کرد ما، یا قهرمانان
فداکار ایران".
هه‌ر له‌و شوێنه‌دا دوو وێنه‌ش له سه‌ر و
خواری یه‌کتر چاپ کراون و ئه‌م شه‌رحه له‌ژێر وێنه‌کاندا نووسراوه:
"عدهای از روسا و نمایندگان طوایفی که
در قضیه آذربایجان به میهن خود صمیمانه خدمت کردند. در عکس بالا آقای سرلشکر
رزم ارا رئیس ستاد ارتش نیز دیده می‌شوند."
له ژماره‌کانی ئه‌و دوو مانگه‌ی ڕۆژنامه‌ی
ئیتیلاعاتدا "نه‌جه‌فقوڵی په‌سیان"[4]
هه‌واڵنێری ڕۆژنامه‌که زنجیره‌یه‌ک بابه‌تێکی سه‌باره‌ت به حکوومه‌تی میللی ئازه‌ربایجان
و کۆماری کوردستان به‌تایبه‌ت ڕێبه‌ره‌کانیان نووسیوه که هه‌مووی به ڕوانگه‌یه‌کی
نه‌رێ یی و خراپه‌وه نووسراون. وێده‌چێت به‌شێک له‌و بابه‌تانه له
"بازجوویی" و لێپرسینه‌وه‌کانی به‌رپرسان له به‌رپرسانی زیندانیکراوی
کۆمار وه‌رگیرابێتن. من هه‌وڵ ده‌ده‌م له دواڕۆژدا کورته‌یه‌کیش سه‌باره‌ت به‌و بابه‌تانه‌ی
"په‌سیان" بنووسم.
ئه‌وه‌ش کۆپی لاپه‌ڕه‌کانی ڕۆژنامه‌ی
ئیتیلاعات به هه‌مان شێوه که له سه‌ره‌وه‌تر رامگه‌یاند. له کۆتاییدا هه‌موو
ڕێز وسلاوم پێشکه‌ش به گیانی پیرۆزی ئه‌و یازده شه‌هیده نه‌مره و هه‌موو 23
ئیعدامییه کورده‌کانی کۆماری پڕ له شانازیی کوردستان و حکوومه‌تی میللی ئازه‌ربایجان
ده‌که‌م. یادیان زیندوو بمێنێت!
ئه‌وه ڕیفڕهنسی ڕۆژنامه‌ی ئیتیلاعاتی ئه‌و
ساڵ و مانگه تایبه‌ته‌یه له هه‌ردوو لقی کتێبخانه‌ی بریتانیا بۆ که‌سانێک که
بیانه‌وێ سه‌ردانیان بکه‌ن:
The British Library
ETTELA’AT NEWSPAPER, IRANIAN
1. Reference for the paper copy:
OP. 637
OP. 637
Address:
The
British Library, Boston Spa, Wetherby, West Yorkshire, LS23 7BQ, UK
2. Reference for the microfilm:
OR.MIC. 11348
September 23 1346 – March 20,1947
(Preserved at the Asian and African Studies Department)
Address:
The British Library, 96 Euston Road,
London, NW1 2DB, UK
www.bl.uk ئه‌وه‌ش ئه‌دره‌سی ماڵپه‌ڕی کتێبخانه‌که بۆ
زانیاریی زیاتر:
[1] . بۆ ئه‌و وتاره‌ی من بڕوانه
ماڵپه‌ڕی ڕۆژهه‌ڵات بۆکان (Bokan.de) و له لای ده‌سته‌ڕاستی
سه‌ره‌وه‌ی لاپه‌ڕه یه‌که‌مدا له سه‌ر وشه‌ی "ده‌سته‌ی نووسه‌ران" و
پاشان ناوی من کلیک بکه و له لیسته‌ی کاره‌کانمدا بگه‌ڕێ بۆ وتاری : ڕێکەوتی شەهادەتی شەهیدانی کۆماری کوردستان( ٦- ١٣٢٥ / ٧- ١٩٤٦).
[2] . ڕوکنی دووی ستادی ئه‌رته‌ش
کاری زانیاری کۆکردنه‌وه و جاسووسیی له سه‌ر
فه‌رمانبه‌رانی سوپا و هه‌روه‌ها خه‌ڵکی ئاسایی ده‌کرد و پێش دامه‌زرانی ساواک
له ساڵی 1335 دا، یه‌ک له دام وده‌زگا سه‌رکوتکه‌ره‌کانی ڕژیمی شا بوو و به‌شێکی
زۆر له خه‌باتکارانی کوردی خستبووه به‌ر
ئه‌شکه‌نجه و ناو زیندانه‌وه. مه‌سه‌له‌که له بیره‌وه‌رییه‌کانی ئه‌و ساڵانه‌ی
که‌سانی وه‌ک مامه غه‌نی بلووریان و کاک جه‌لیلی گادانی‌دا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه.
[3] . ده‌ڵێم برابوونه
تاران و ناڵێم چووبوون له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌زانم به‌شێکیان واهه‌یه به‌و چوونه
ڕازی نه‌بووبێتن و له سه‌ر داخوازی یان فه‌رمانی فه‌رمانده‌ره سوپاییه‌کان له‌گه‌ڵ
تاقمه‌که که‌وتبێتن. له ڕاگه‌یاندنی هه‌واڵدا ده‌بێ ئه‌وه‌نده‌ی ده‌کرێت بێ لایه‌نی
بپارێزرێت.
[4] . نه‌جه‌ف قوڵی په‌سیان
دواتر کتێبێکی به ناوی "از مهاباد خونین تا کرانه‌های ارس "چاپ کرد که
له ڕاستیدا سه‌رجه‌می هه‌ر ئه‌م وتارانه‌ی ڕۆژنامه‌ی ئیتیلاعاته. کتێبه‌که له‌م
ساڵانه‌دا وه‌رگه‌ڕایه سه‌ر زمانی کوردی و بڵاو یش بووه‌وه..
No comments:
Post a Comment