Saturday, July 15, 2023

بیرەوەری تووڤێ سکووتناب کانگاس و ڕێزلێنان لە تێکۆشان و بەرهەمەکانی بەرنامەی ڕاوێژ لە تێلێڤیزیۆنی ستێرک ، پێنجشەمە شەو ١٣-ی ژووییە(جووڵای)ی ٢٠٢٣ بەشداران: پرۆفێسۆر جەعفەرشێخولئیسلامی، مامۆستا شەریف دەرینجە، دوکتور ئەمیر کاڵان

بیرەوەری  تووڤێ سکووتناب کانگاس و ڕێزلێنان لە تێکۆشان و بەرهەمەکانی
بەرنامەی ڕاوێژ لە تێلێڤیزیۆنی ستێرک ، پێنجشەمە شەو ١٣-ی ژووییە(جووڵای)ی ٢٠٢٣
بەشداران: پرۆفێسۆر جەعفەرشێخولئیسلامی، مامۆستا شەریف دەرینجە، دوکتور ئەمیر کاڵان

حەسەن قازی: بینەرانی بەڕێز بەخێربێنەوە بۆ بەرنامەیەکی دیکەی ڕاوێژ! ڕاوێژی ئەمجارەمان هەموو تەرخان کردووە بۆ ڕێزلێنان و بیرەوەری و باس لە لەسەر بەرهەم وتێکۆشانەکانی زانایەکی زۆر گەورە لە بواری مافی مرۆیی زمان نەمر دوکتور تووڤێ سکوتناب – کانگاس کە بەداخەوە لە کۆتاییەکانی مانگی مەی ئەمساڵ لە ڕووداوێکی دڵتەزێن دا لە باشووری سوێدلە تەمەنی ٨٢ ساڵیدا بەجێی هێشتین. دیارەبەڕێزی ساڵی ٢٠٠٥ میوانی من بوو لە ا لە کاناڵێکی کوردیی دا واتە تێلێڤیزیۆنی ڕۆژ و لەو بۆنەیە دا بە خۆشییەوە دوو بەرنامەمان ئاستە کرد و بە دوورودرێژی باسی مافی مرۆیی زمان، دووزمانەکی، خوێندنی زمانی زگماکی، چەشناوچەشنی زمانی و چەشناوچەشنی بیۆلۆژیک  و ئەوانەمان کرد و بەتایبەتی ئەوەی گرینگ بێ لەمەڕ نەمر تووڤێ سکووتناب- کانگاس دا ئەوە بوو لە تەواوی ژیانی چالاکی زانستی خۆی لە پێوەندی لەگەڵ زمان دا بەشێوەیەکی بەردەوام پشتیوانی دەکرد لە هەبوون و بە خۆداهاتنی زمانی کوردی و ئەو زوڵم و زۆرەی مەحکووم دەکرد کە لە زمانی کوردی دەکرێ بەتایبەتی لە وڵاتی تورکیا.
ئێمە بۆ ڕێزلێنانی و دوان لە سەر کارەکانی داوامان کردووە لە چەند مامۆستا کە لە نزیکەوە کاریان لەگەڵ کردووە، لە نزیکەوە دەیناسن و لە نزیکەوە پێوەندییان لەگەڵی هەبوو مامۆستایان پرۆفێسۆر جەعفەر شێخولئیسلامی، مامؤستا شەریف دەرینجە و مامۆستا دوکتور ئەمیر کەڵان کە لەو ماوە کورتە چل و پێنج دەقیقەییەی دا کە هەمانە لە سەەر تووڤێ و لەمەر تەجروبە و ئەزموونی خۆیان  لەگەڵ وی بدوێن و زیاتر بە ئێوەی بناسێنن.
یەکێک لە کارە هەرە گرینگەکانی تووڤێ ئەم کتێبەیە [ کتێبەکە هەڵدەگرێ و نیشانی دەدا] کە لێرە دا دەیبینن:
 کە ساڵی ٢٠٠٠ بڵاو  Linguistic Genocide in Education or Worldwide Deversity And Human Rights؟
بووەتەوە. دیارە ئەمن پێشکێشم کرد بوو بە کتێبخانەی ئەنیستیووی کورد لە بروکسێل، بەڵام ئەمڕۆ چووم و جارێکی دی وەرم گرتەوە و زۆر خۆشحاڵ بووم کە تووڤێ بە خەتی خۆی لە یەکەم لاپەڕەی ناوەوە ئاوای نووسیوە:
Dear Hassan. Hesen thanks for teaching me(us, Robert included)so many things about the complexity and the need of persistence in the struggle! For a free Kurdistan with a theoretical and energetic hug. TOVE


 شتێکی دیکەش بڵێم بەر لە بڵاو کردنەوەی کورتەیەک لەو دوو وتوێژەی کە لە هاوینی ساڵی ٢٠٠٥ لەگەڵم کرد بوو؛ ئەویش ئەوەیە ئەمن یەکەمجار کە تووڤێ سکووتناب کانگاسم ناسی لە شارێکی باکووری سوێد لە سوندسڤال بوو لەوێ سێمینارێکی گەورە ڕێک خرا بوو بۆ مامۆستایانی مەدرەسە سەرەتاییەکانی ئەو شارە و دەوروبەری و تووڤێ باسی گرینگی زمانی زگماکی و دوو زمانەکی بۆ ئامادەبووان دەکرد و لە درێژەی قسەکانیدا گەیشتە ئەوەی کە ئەو قانوونی دژی تێڕۆرەی کە حکوومەتی تورکیا پەسندی کردووە تەنانەت پای ئەو کەسانەش دەگرێتەوە لەو بارەیەوە بدوێن و ئێوە کە ئێستا گوێتان لەو قسانەی من هەڵخستووە دەکرێ لە تورکیا بە تێرۆریزم تاوانبار بکرێن. ئەمنیش کە لەوێ دانیشتبووم لە کاتی پرسیار و وڵام دا گوتم ئەوە ڕاستە ئەو زوڵم و زۆرە هەیە بەڵام پێم وایە بەڕێزت  هێندێک شتەکە گەورە دەکەیەوە و پێوەی دەنێی. دەستبەجێ لێی پرسیم ئەتۆ زمانی دایکیت چییە، زمانی زگماکیت؟ ئەمنیش گوتم زمانی زگماکیم کوردی یە. گوتی باشە ئەتۆ زمانت کوردی یە شەرم ناکەی ئاوا قسە دەکەی لەگەڵ من؟ ئەو وڵامە توندەی دامەوە. و دوایە لەو ناوبڕەیدا کە درا چوومە لای و قسەم لەگەڵ کرد و باسی کارەکانی مامۆستا ئەمیر حەسەنپوورم بۆ کرد و ئاشت بووینەوە کە کۆبوونەوەکە دەستی پێ کردەوە گوتی ئەمن و حەسەن ئەوە ئاشت بووینەوە و لێکتر گەیشتین. ئیدی لەو دەمییەوە پێوەندیمان دامەزراند و هەتا دەهات چڕتر دەبوو. مامۆستا ئەمیرم پێ ناساند دیارە پێوەندییەکی زۆر نزیکیان پەیدا کرد و کاری هاوبەشیشیان دەکرد و کاتێک بە بۆنەی شێستەمین ساڵی لە دایکبوونی تووڤێ دۆستانی کتێبێکیان ئامادە کرد مامۆستا ئەمیریش یەک لەو دۆستانەی بوو تێیدا بابەتێکی بڵاو کردەوە.
وەک پێشتریش باسم کرد لە هاوینی ساڵی ٢٠٠٥ لەگەڵ هاوژینی واتە پرۆفێسۆر ڕابێرت فیلیپسۆن کە ئەویش زمانناسێکی بریتانیایی یە بانگهێشتنم کردن، لەگەڵ فیلیپسۆنیش وتووێژێکم کردووە، هیوادارم لە داهاتوو دا فیلیپسۆن بانگهێشتن بکەین و لەمەر تووڤێ لەگەڵی بدوێین.
ئێستا بەر لەوی کە مامۆستایان دەست بە قسەکانیان بکەن  بە یەکەوە کورتەیەک لەو چاوپێکەوتنانە دەبینین  کە لە ساڵی ٢٠٠٥ لەگەڵ نەمر تووڤێ سکووتناب کانگاسم کردووە.
سکووتناب-کانگاس: پێم وایه‌ مرخی ڕاستینی من بۆ زمان ئه‌و کاته‌ی خۆش بوو که‌ بۆ یه‌که‌م جار چووم بۆ ده‌وڵه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له‌ سالێ 1967 / 1968 دوای ته‌واو کردنی ماسترله‌ زانکۆ. من خوێندنه‌کانی زانکۆم چ بڕ پێ خۆش نه‌بوو. پێم وانییه‌ له‌ زانکۆ هیچ فێر ‌بووبم. مامۆستاکانم هه‌موو جۆره‌ مه‌یل و مرخێکی منیان سه‌باره‌ت به‌ هه‌موو شت کوشت. به‌ڵام دوای ته‌واوکردنی ماستر چووم بۆ ده‌وڵه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کان، له‌وێ، له‌گه‌ڵ پرۆفێسۆرێک کارم کرد که‌ یه‌ک له‌ دوو دامه‌زرێنه‌رانی لێکۆڵینه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ دوو زمانه‌ بوون بوو. ئە‌ینار هاوگن. ئه‌و ده‌می ئه‌من هێندێک شت سه‌باره‌ت به‌ دووزمانه‌کی تێگه‌یشتم، به‌ڵام له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌ ئه‌مریکا زۆر پۆزیتیڤ بوو یه‌کێک دووزمانه‌ بێ له‌ فه‌نلاندی و سوێدی دا، نه‌ک له‌ ئینگلیسی – ئێسپانیایی دا. ئه‌من که‌م که‌م هه‌ستم کرد به‌ هه‌بوونی گیروگرفت بۆ هێندێک خه‌ڵک له‌وێ؛ خه‌ڵکی ڕه‌ش به‌ ئینگلیسی ڕه‌ش قسه‌یان ده‌کرد، پله‌یه‌کی ئه‌وتۆی کۆمه‌ڵایه‌تییان نه‌بوو و منداڵانی ئێسپانیایی زمان هه‌مان پشکیان نه‌بوو که‌ ئه‌من له‌ فه‌نلاند بووبووم. بۆ وێنه‌ هه‌بوونی ده‌ره‌تان بۆ خوێندن به‌ زمانی خۆیان یان به‌ زمانی ئینگلیسی. پاشان ئه‌وده‌می که‌ گه‌ڕامه‌وه‌ فه‌نلاند و دوایه‌ چوومه‌ سوێدێ و ده‌ستم کرد به‌ کار کردن له‌ گه‌ڵ منداڵانی که‌مایه‌تی موهاجیر له‌ سوێد سه‌رم له‌وه‌ سوڕما که‌ دوو زمانه‌ بوونی ئه‌وان وه‌کوو سه‌رچاوه‌یه‌کی به‌ به‌ره‌که‌ت و ڕوون چاو لێنه‌ده‌کرا، وه‌ک دووزمانه‌ بوونی خۆم له‌ کاتی خوێندن دا. ئه‌وه‌ وه‌کوو که‌مایه‌سییه‌ک داده‌ندرا. شتێکی که‌ هه‌تا دره‌نگ نه‌بوو بوو ئه‌وان ده‌بوو له‌ کۆڵی خۆیانی بکه‌نه‌وه‌!! داوایان لێ ده‌کرا له‌ باری زمانییه‌وه‌ به‌ ته‌واوی بتوێنه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست پێنه‌که‌ن به‌ داوخوازی هیچ به‌ فه‌نلاندی. و ئه‌م دۆخه‌ به‌ ته‌واوی منی هه‌ژاند. له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی‌ ده‌مزانی دووزمانه‌ بوون چه‌نده‌ چاکه‌، یه‌که‌م تێزی خۆم [پی ئێچ دی] له‌ مه‌ڕ دووزمانه‌ بوون و ده‌ستکه‌وتی خوێندنگه‌ نووسی.  
قازی: لێکۆڵینه‌وه‌سه‌ره‌تاییه‌کانتان سه‌باره‌ت به‌ زمان کامانه‌ن؟

سکووتناب – کانگاس: وه‌کوو گوتم یه‌که‌م کتێبی من که‌ له‌ سه‌ر بناوانی تێزی پێ ئیچ دییه‌که‌م بوو له‌ مه‌ڕ دووزمانه‌ بوون و ده‌ستکه‌وتی خوێندنگه‌. ده‌ستم کرد به‌ لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ سه‌ر کوڕانی سوێدی زمانی دووزمانه‌ که‌ له‌ فێرگه‌ی سه‌نعه‌تی ده‌یان خوێند بۆ ئه‌وه‌ی ببنه‌ میکانیکی ئۆتۆمۆبیل. له‌ فه‌نلاند ده‌رسم پێ ده‌گوتن، خوێندنگه‌که‌ دووزمانه‌ بوو. ئه‌وان بۆیان هه‌بوو هه‌ڵبژێرن یان به‌ فه‌نلاندی یان به‌ سوێدی بخوێنن. ئه‌وان سوێدی زمان بوون و به‌ سوێدییان ده‌خوێند. له‌ ده‌وڵه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا هه‌ر وه‌ک سوێد من هه‌ستم پێکرد ئه‌وانه‌ی که‌ دوو زمانه‌ بوون له‌ خوێندنگه‌ زۆر له‌ دواوه‌ی ئه‌وانه‌ بوون که‌ ته‌ک زمانه‌ بوون، به‌ڵام ئه‌و کوڕانه‌ له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی ‌ ده‌رفه‌تیان درابوویه‌ هه‌ڵبژێرن و خوێندنیان به‌ زمانی زگماکی خۆیان ببوو و زمانه‌که‌ی دیکه‌ش وه‌کوو بابه‌تێکی خوێندن له‌ ماموستایه‌کی دووزمانه‌ فێر بووبوون و توانیبوویان به‌ زمانی دووه‌م هێندێک بابه‌ت بخوێنن پێش که‌وتتنیان و ده‌ستکه‌وتی خوێندیان له‌ ئاستی منداڵانی ته‌ک زمانه‌ و ته‌نانه‌ت له‌وانیش باشتر بوو.باسی ئه‌و بابه‌ته‌ یه‌که‌م کتێبی من بوو. ئه‌و کتێبه‌ 30 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بڵاو کرایه‌وه‌، زۆر زۆر له‌ مێژه‌، ساڵی 1975 بوو. پاشان هاته‌ سه‌رم ئه‌و لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ درێژه‌ پێبده‌م و له‌ پاشخانی مێژوویی توێژینه‌وه‌ی دووزمانی بڕوانم.
قازی : ناوی یه‌ک له‌ کتێبه‌کانی ئێوه‌ " ژێنۆسیدی زمانییە له‌ په‌روه‌رده‌ دا "، ده‌کرێ بڵێن زمانان چۆن ده‌بڕدرێن! و ناهێڵدرێن؟
سکووتناب – کانگاس: ئه‌من له‌ پێشدا پێم خۆشه‌ بڵێم دوو ڕێگه‌ هه‌یه‌ بۆ ڕوانین له‌ وه‌ی که‌ زمانان چۆن بزر ده‌بن! هێندێک که‌س له‌وانه‌یه‌ پێیان وابێ زمانان له‌ خۆوه‌ نامێنن و ده‌مرن و ڕه‌نگه‌ هه‌ر وه‌ک گوڵ بیر له‌ زمانان بکه‌نه‌وه‌. گوڵ ده‌پشکوێن، ده‌گه‌شێنه‌وه‌ و دوایه‌ به‌ شێوه‌یه‌کی خۆڕسکی ده‌مرن. پێیان وایه‌ زمانانیش هه‌ر ئاوان. ماوه‌یه‌کی دیاریی ژیانیان هه‌یه‌ و دوایه‌ ده‌ژاکێن و ده‌مرن . لایه‌نێکی دیکه‌ له‌ بزربوونی زمانان، به‌ نێوکردنی به‌ ژێنۆسیدی زمانی یه‌، کوشتنه‌، شتێکی که‌ ئه‌من پێم وایه‌ ده‌کرێ! زمان هه‌ر له‌ به‌ر ئه‌وه‌ نامرێ که‌ ئاخێوی بڵێ بۆ من زۆر به‌ که‌لکتره‌ که‌ هۆو زمانه‌ گه‌وره‌تره‌ فێر بم و زمانی خۆم به‌ ته‌واوی له‌ بیر به‌رمه‌وه‌. هێندێک خه‌ڵک له‌و باوه‌ڕه‌دان که‌ ئاوا ده‌بێ، به‌ڵام ئه‌من ئیدیعا ده‌که‌م زۆرێک له‌ زمانان له‌ به‌ر ژینۆسیدی زمانی نامێنن و داده‌مرکێن. بکوژێکی زمانی هه‌یه‌ که‌ ده‌یانکوژێ. با بزانین بکوژێکی زمانی چییه‌؟ فێر بوونی زمانه‌ گه‌وره‌کان له‌ سه‌ر حیسابی زمانه‌ زگماکییه‌کان زمانه‌ گه‌وره‌تره‌کان ده‌کا به‌ زمانکوژ و بۆ وێنه‌ ده‌کرێ بڵێم زمانی تورکی له‌ هه‌مبه‌ر زمانی کوردی له‌ زۆر ڕووه‌وه‌ وه‌کوو زمانکوژێک جووڵاوه‌ته‌وه‌. ئه‌گه‌ر ئه‌توو بچی بۆ کۆلوو یان قۆنیا، ئه‌سته‌مبووڵ یان ئانکارا که‌ تێیاندا ژماره‌یه‌کی زۆری کورد ده‌ژین که‌ خۆیان خۆ به‌ کورد ده‌زانن به‌ڵام چیتر به‌ کوردی قسه‌ ناکه‌ن، له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ تورکی وه‌کوو زمانکوژێک جووڵاوه‌ته‌وه‌، ئه‌وه‌ی ڕووی داوه‌ بریتی یه‌ لە تواندنه‌وه‌ی زمانی و ژێنۆسیدی زمانی.با بزانین ژێنۆسیدی زمانی چییه‌؟ کاتێک مرۆ باسی ژێنۆسید ده‌بیستن ده‌ڵێن ئه‌وه‌ زاراوه‌یه‌کی زۆر توند و گرانه‌. ژێنۆسید به‌و مانایه‌یه‌ که‌ ئه‌توو له‌ باری فیزیکییه‌وه‌ خه‌ڵک ده‌کووژی. هه‌ڵبه‌ت ڕاسته‌ ئه‌وه‌ ژینۆسیده‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئێمه‌ بمانه‌وێ ژێنۆسیدی زمانی پێناسه‌ بکه‌ین ده‌بێ بگه‌ڕێینه‌وه‌ سه‌ر په‌یماننامه‌ی کۆنی کۆڕی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان سه‌باره‌ت به‌ ژێنۆسید که‌ له‌ ساڵی 1948 دا له‌ لایه‌ن ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی وا ئه‌ندامی کۆڕی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان بوون په‌سند کراوه‌. چونکوو ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ ئه‌وده‌می گوتیان ئه‌وه‌ی به‌ سه‌ر جووله‌که‌کان، ڕۆمه‌کان (قه‌ره‌چییه‌کان) هات له‌ که‌مپه‌کانی کاری به‌ تۆبزی دا، نابێ ڕێگه‌ بدرێ جارێکی دیکه‌ دووپاته‌ ببێته‌وه‌.
هه‌ر بۆیه‌ بوو ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندام په‌یماننامه‌ی له‌ مه‌ڕ ژێنۆسیدیان په‌ژراند. ئه‌گه‌ر مرۆ ته‌ماشای ئه‌و په‌یماننامه‌یه‌ بکا بۆ ئه‌وه‌ی بزانێ ژێنۆسید چون پێناسه‌ کراوه‌، پێنج پێناسه‌ ده‌بینێ که‌ سیانیان سه‌باره‌ت به‌ کوشتنی فیزیکی خه‌ڵکه‌ و ئاشکرایه‌ ئه‌وه‌ شتێکه‌ له‌ تورکیا‌ش له‌ هه‌مبه‌ر کوردان ڕوو ده‌دا، به‌ڵام دوو له‌و پێناسانه‌ی ژێنۆسید به‌ وردی له‌ گه‌ڵ ناوه‌رۆکی ئه‌و په‌روه‌رده‌یه‌ی ده‌گونجێ که‌ له‌ ئاست زۆرێک له‌ منداڵانی که‌مایه‌تییه‌کان به‌ڕێوه‌ ده‌چێ، له‌ ئاست زۆرێک له‌ منداڵانی خه‌ڵکی ڕه‌سه‌ن و خۆجێیی. پێناسه‌کان ئاوان :ماده‌ی ٣ ده‌ڵێ: ژێنۆسید بریتییه‌ له‌وه‌ی گرووپێک له‌ منداڵان به‌ زۆره‌ملی بگوێزرێنه‌وه‌ بۆ ناو گرووپێکی دیکه‌، ئه‌وه‌ ژێنۆسیده‌ و ماده‌ی بی ٢ ده‌ڵێ: ژێنۆسید بریتییه‌ له‌ زه‌ره‌ر پێگه‌یاندنی جیدی فیزیکی یان ده‌روونی به‌ ئه‌ندامانی گرووپه‌که‌.
با بڕوانین بزانین سیستمی په‌روه‌رده‌ چ ده‌کا له‌گه‌ڵ منداڵانی سه‌ر به‌ که‌مایه‌تی که‌ به‌ ڕێگه‌ی زمانێکی زاڵ ڕا ده‌رسیان پێ ده‌گوترێ که‌ زۆر جار زمانی زۆربه‌یه‌،بۆ وێنه‌ کاتێک منداڵانی کورد به‌ ڕێگه‌ی زمانی تورکی یه‌وه‌ پێیان ده‌خوێندرێ. هه‌تا بڵێی له‌ دنیا دا وێنه‌مان زۆره‌ بۆ ئه‌وه‌ی نیشان بدا ‌ چ ده‌قه‌ومێ. بۆ وێنه‌ با باسی لێکۆڵینه‌وه‌ی پیرۆ یانۆلفس له‌ سوێد بکه‌م له‌ ستۆکهۆڵم. ئه‌و له‌وێ له‌ بارودۆخی ئه‌و منداڵه‌ فه‌نلاندییانه‌ی کۆڵیوه‌ته‌وه‌ که‌ به‌ ڕێگه‌ی زمانی سوێدی دا پێیان خوێندراوه‌. دوای تێپه‌ڕینی 15 ساڵ چووه‌ته‌وه‌ لایان، بۆی ده‌رکه‌وتووه‌ ئیدی هیچکام له‌وان چیتر به‌ فه‌نلاندی له‌ گه‌ڵ منداڵه‌کانی خۆیان قسه‌ ناکه‌ن. ئه‌وه‌ مانای ئه‌وه‌یه‌ له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و دایکووباوکانه‌ خۆیان هه‌ر به‌ ڕێگه‌ی زمانی سوێدییه‌وه‌ خوێندوویانه‌ و چ پۆلێک نه‌بووه‌ به‌ فه‌نلاندی تێیدا بخوێنن، منداڵه‌کانیان به‌ زۆره‌ ملی ڕاگوێزراون بۆ ناو گرووپی سوێدی له‌ باری زمانی یه‌وه‌. به‌ پێی پێناسه‌ی کۆڕی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان ئه‌وه‌ ژێنۆسیده‌. ئێمه‌ ده‌کرێ ته‌ماشای لێکۆڵینه‌وه‌ی ئێدوارد ویلیامز له‌ مالاوی و زامبیا له‌ ئه‌فریقا بکه‌ین. له‌ زامبیا زیادتر له‌ 1500 شاگرد له‌ هه‌موو ماوه‌ی خوێندن ، به‌ ڕێگه‌ی زمانی ئینگلیزی دا، زمانێکی زاڵ، پێیان خوێندراوه‌. له‌ مالاوی جۆرێکی دیکه‌ بووه‌، له‌ پێشدا، له‌ چوار ساڵه‌ی سه‌ره‌تایی خوێندن دا منداڵان به‌ ڕێگه‌ی زمانی زگماکی پێیان خوێندراوه‌ و وه‌کوو بابه‌تێک ئینگلیزیشتان خوێندووه‌ و دوای ئه‌و چوار ساڵه‌ په‌روه‌رده‌ به‌ ڕێگه‌ی زمانی ئینگلیزی دا بووه‌. ئه‌و خوێندکارانه‌ی مالاوییای که‌ ته‌نێ له‌ پۆلی پێنجه‌م ڕا پێ خوێندنیان به‌ ئینگلیزی بووه‌ ئاکامی خوێندنیان زۆر باشتر بووه‌ له‌ خوێندکارانی زامبیایی ته‌نانه‌ت له‌ زمانی ئینگلیزیش دا، له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که‌ ئه‌وانیتر هه‌موو شتێکیان به‌ ئینگلیزی بووه.
ئێدوارد ویلیامز هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێ هه‌بوونی ئینگلیزی وه‌کوو ئامرازی په‌روه‌رده‌، زمانێکی بێگانه‌ وه‌کوو ئامرازی په‌روه‌رده‌ به‌ کار هێنان، هۆشی منداڵه‌کانی له‌ به‌ست خستبوو، له‌ جیاتی ئه‌وه‌ی یارمه‌تییان پێ بکا، له‌ باری ده‌روونییه‌وه‌ سه‌ده‌مه‌ی پێ ده‌گه‌یاندن. ئێمه‌ زۆر لێکۆڵینه‌وه‌مان له‌ زۆر شوێنی جیهانه‌وه‌ له‌ به‌ر ده‌ست دایه‌؛ له‌ ئوسترالیا، کانادا، ده‌وڵه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا، نۆروێژ، فه‌نلاند، ته‌نانه‌ت سامه‌کان کاتێک په‌روه‌رده‌یان به‌ زمانی خۆیان نه‌بوو، گشتیان ده‌یسه‌لمێنن ئه‌و منداڵانه‌ی سه‌ر به‌ که‌مایه‌تی خوار پله‌ن، که‌ ڕێگه‌یان پێنادرێ له‌ خوێندنگه‌ دا به‌ زمانی خۆیان قسه‌ بکه‌ن، که‌ به‌ ڕێگه‌ی زمانی خۆیانه‌وه‌ پێیان ناخوێندرێ، له‌ باری ده‌روونییه‌وه‌ به‌ جیدی سه‌ده‌مه‌یان پێ ده‌گه‌یێندرێ. ئه‌وه‌ش ژینۆسیدی زمانی یه‌.
حەسەن قازی: بەڕێز دەرینجە، ئەڤ دەما وە خۆش بێ. وەک ئەز دزانم هوون ل نێز وە ب تووڤێ را خەبتینە و ئەم دزانین کو ئەو چەند جارا سەردانا باکوورێ کوردستانی کر. وە حەتتا هوون د لێگەرینا خوە دا کو ب کوردییا کورمانجی هاتییە وەشاندن بەحسا بەرهەمێن سکووتناب کانگاس دەکن. ژ کەرەما خوە رە هەکە مومکنە هنەک بەحسا تەجروبا خوە ب تووڤێ را بکە. کەرەم کە!


شەریف دەرینجە: بەلێ! ئێوارە باش بۆ وە حەممویان، بۆ مێوانێن هێزایێ وێ بەرنامەیێ و ژ بۆ گوهدار و تەماشاوانێن هەم لە کوردستانێ و هەم لە دیاسپۆرایێ ئەوڕووپایێ و دنیایێ. پێشی ئەز سەرساخی بۆ چاڤاکا کورد دخوازم ژ بەر کو ڕاستی جڤاکا کورد ڕەوشەنبیرەکی گەلەک مەزن، تووڤێ سکووتناب کانگاس ڕەوشەنبیرەک گەلەک مەزن بوو بۆ کوردان ژبەر وی ئەز دکارم تووڤێ وەکوو کوردەکی ببینم و سەرساخیا جڤاکا کورد ژی دخوازم. چما ئەز دبێژم چوونا وێ کێماسییەک گەلەکی مەزنە ژبۆ کوردان، ژ بەر کو د ناڤ ئاکادێمییێ دە، د ناڤ ڕەوشەنبیران دە ژ خوە گەلەکی کەس نینن دەربارێ کوردان دە دەربارێ کوردی دە دخەبتن، لێ بەلێ ئەوێن کو دخەبتن ژی گەلەک جارا ل سەر خەباتێن خویێن سنوورکری دمینن. تووڤێ سکووتناب – کانگاس یەک  ژ وان کەسان بوو کوو هەر تم ڕەوشا سیاسی و ڕەوشا گشتی ئا کوردان، ئا کوردی دەردخست پێش. دگۆت لێکۆلینێن مە، خەباتێن مە ئەگەر کێری ئازادیا کوردان نەیە، ئەگەر کێری ئازادییا حەموو زمانان نەیە، ئی میلەتێن بندەستێ، وێ وەختێ ئاکادێمی ژ بۆ چییە؟ وێ وەختێ لێکۆلینێن مە ژ بۆ چییە؟ و ژ خوە ناسینا من ب تووڤێ سکووتناب – کانگاس ل سەر وێ مژارێ دەست پێ کر. ساڵا ٢٠٠٠ان دا ژ بۆ شێست ساڵیا تووڤێ سکووتناب – کانگاس پرتووکێک هاتبوو ئامادە کرن ئوو د وێ پرتووکێ دە نیڤیسارێکی، گۆتارێکی مامۆستە ڕەحمەتی ئەمیر حەسەنپوور هەبوو. سەر ناڤێ وێ گۆتارێ ئەڤ بوو: " پۆلیتیکایا زمانناسی یا نە پۆلیتیک، زمانناس و زمانناسی  ". د وێ گۆتارێ دە مامۆستە ئەمیر بەحسا ناسینا خوە ب تووڤێ سکووتناب – کانگاس دکر و هەر وەها خەباتێن تووڤێ سکووتناب دەربارێ کوردان، دەرباری کوردی دە دکر. و ئەو بۆ من ژی بۆ گاڤا  یەکەمین یا دەسپێکێ کە حایا من ب تووڤێ سکووتناب – کانگاس چێ بوو. ئەز وەکی خوندکارەکی نوو جوان د زانینگەهێ دە بووم  ئوو من ئەو نڤیسا مامۆستە ئەمیر وەرگەراند ژ بۆ زمانێ کوردی، ژ بۆ کۆڤارا زانینگەها خوە، پاشی ژی نڤیسا تووڤێ سکووتناب – کانگاس دگەل مایکڵ شایەت و ئەمیر حەسەنپوور دەربارێ نەپەروەردە کرنا کوردان دە وەرگەراند و چەند گۆتارێن دن د خوندەکارییا خوە دە. ئەو نڤیسێن تووڤێ سکووتناب- کانگاس تێرا خوە جودا بوون، تێرا خوە ژ نڤیسێن دنێن دەربارێ زمانناسیێ دە، دەربارێ کوردی دە جودا بوو ژ بەر وێ ژی جێهەک تایبەت چێ کر بوو د ناڤ مە دا ژ بۆ کەسێن کو دشۆپینن.  وێ جا ٢٠١١ ان دە ل ستانبووڵێ کۆنفرانسەک مەزن  دهات ل دارخستن: "پێکئانینا ئاشتی یێ ئان ژی دامەزراندنا ئاشتی یێ ل تورکییێ " ئوو کەسێن کۆنفڕانس ئۆرگانیزە دکرن دەعوەتا من ژی کرن، گازی کرن ئەز ژی د ئامادە کاریێ دە جێهه بگرم و ئەم پانەلەکێ دەربارێ زمانی دایکێ، پەروەردە ب زمانێ دایکێ ل دار بخن. ڤێ گاڤێ من یەکەم جار تووڤێ سکووتناب – کانگاس پێرا تێکلی دانی دەعوەت کر ژ بۆ  کۆنفڕانسێ ل ستەنبووڵێ، گۆت ئەز ب کەیف خوەشی دێم و گەلەکی کەیف خۆشم کو هاتمە دەعوەت کرن بۆ کۆنفڕانسێ. ئەو لگەل هەڤژینا خوە پرۆفێسۆر ڕۆبێرت فیلیپسن هاتبوو وەکوو دن ژی چەند پرۆفێسۆرێن گەلەکی هێژا بەشدار ببوون هەم پانێل، هەم کۆنفڕانس ژی گەلەکی سەرکەفتی دەرباز بوو. لە سەر وێ کۆنفڕانسێ ژی ساڵا ٢٠١٢ هان دە ل ئانقەرەێی جارەکی دن مە کۆنفڕانسەک پێک هانی، وێ وەختێ مە جارەکی دن دەعوەت کر، جارەکی دن گۆت ئەز ب کەیف خۆشی تێم و هات. دیس ب پێشکەشییەک گەلەکی خورت  و پشتگرتییەکی گەلەکی خورت بۆ دۆزا کوردان، بۆ زمانێ کوردی پشتگرییا خوە نیشان دا و وان ساڵان دە ساڵا ٢٠١٠ و ٢٠١٥ گەلەکی نیقاش، لێکۆلین، خەبات  دەربارێ زمانێ دایكێ دە، دەرباری پەروەردە ب زمانی دایکێ پێک دهات هەم ل باکوورێ کوردستانێ و هەم ل ترکییەیێ ئوو ڕاستی پێدڤی ژ بۆ لێکۆڵینێن تئۆریک، پێدڤی ژ بۆ  لێکۆلین دەربارێ میناکێن جودایێن ل ولاتێن جودا هەبوو و ل سەر پێشنیارا من سێندیکایا مامۆستایان ( ئەیتم سەن) ل ئەنقەرەیێ بڕیار دا کو ئەم یەک ژ وان پرتووکا پرۆفێسۆر تووڤێ سکووتناب – کانگاس، ڕۆبێرت فیلیپسن، ئاجیت موهاندی ئوو مینا سیپاندا کوو زیدەترێن بیست گۆتارێن گەلەکی خۆرت ئالیێ تێئۆریک، ئالییێ ناوەرۆک ئامادە کر بوو، مە وەرگەراند و چاپ کر. ئەو بوو ب چاڤکانییەک گەلەکی بنگەهین ژ بۆ خوندکارێن زانینگەهان وەک دن ژی د پەروەردەیان دە هات ب کار ئانین، هێژی ئەز باوەرم تێ بکار ئانین. ٢٠١٤ان دە ژی مە خواست جارەکی دن بۆ کۆنفڕانسەکی ل ئامێدێ مە گازی بکن لێ مخابن ژ بەر قەدەخەیا ل سەر وێ، ژ بەر کۆنفرانسا ل ئەنقەرەیێ هاتبوو قەدەخەکرن کوو جارەکی دن وەرە ترکیەیێ. چما ژبەر کو دەربارێ کوردان دە خەبەر دابوو.
قازی: برێزدەرینجە هوون ئینیسیاتیڤەک جوان ژی [ کۆپی کارتەکە نیشان دەدا ] کو ژێ رە پیرۆزباهییا سەرێ ساڵ ژ تووڤێ ڕە شاندییە و ب چەند شێوەزارێن کوردی هەم ب کورمانجی، هەم  ب سۆرانی و هەم ب دملکی  پیرۆزبایی کرنە، لێ مخابن ب هەورامی تێدە نینە و تووڤێ ژی ل ژیر دە نڤیساندییە، لێ زێدە کرییە گۆتییە:
Long live Kurdistan, and its linguistic diversity!   هەر بژی کوردستان و جۆرەجۆرەییێن زمانی یا وی و ئەوێ ل مالپەرا خوە دە وەشاندییە. گەلەک سپاس بۆ وە هوون ب مەر بمینن بۆ کو گوهدارێ هەڤاڵێن دن ژی بکن. گەلەک سپاس.
شەریف دەرینجە: سەر چاڤا
قازی: زۆر سپاس
خیلی متشکرم آقای دکتر کلان با ما هستید؟
دکتر امیر کلان: هستم در خدمتتون
قاضی: سلام عرض میکنم خیلی خۆشحال هستم در این یادمان پرفسور تووە اسکوتناب – کانگاس شرکت  دارید. من متاسفانە نسخەی اصلی کتاب شما را نداشتم ولی نسخەی پی دی اف ترجمەی فارسی آنرا تکثیر کردەام و با خودم بە استودیو آوردەام و در این کتاب " چەکسی از آموزش چند زبانە می هراسد؟ " کە خیلی کتاب مهمیە کە در ایران ترجمە شدە شما در این کتاب یکی از کسانیکە باهاش مصاحبە کردەاید تووە اسکوتناب  کانگاس است کە در مصاحبە در بارە جنوساید زبانی یا زبان کشی سخن گفتە. میخواستم شما هم در مورد تجربیات خودتون از همکاری با تووە برای بنندەگان ما صحبت بکنید. برنامە بزبان کردییە ولی شما بفارسی هم صحبت بکنید هیچ اشکالی ندراە در واقع ما بە چند زبانگی بودن هم عادت داریم و هم باور داریم. بفرمائید!



امیر کلان: خیلی ممنون از دعوتتون، با سلام بشما و عرض احترام بدوستان و مهمانان گرامی و همینطور بینندەگان عزیز! بلە همون جوری کە گفتین من خوشبخت بودم کە بە بهانەی درست کردن اون کتاب، نوشتن اون کتاب با تووە اسکوتناب – کانگاس بعنوان یکی از مصاحبە شوندەگان ارتباط برقرار بکنم. این کتابو من موقعی روش کار کردم کە دانشجوی پی اچ دی بودم ، دانشجوی سال دوم یا سوم پی اچ دی بودم و وقتی بمن پیشنهاد شد برای انجام این کار با تووە اسکوتناب- کانگاس تماس بگیرم خیلی از این کار میترسیدم چونکە اینقدر پوزیشن بزرگی داشت تووە توی فیلد فکر میکردم کە جواب منو ندە. با کمال ناباوری دیدم کە نە تنها جواب منو داد بلکە پروژە رو یک تنە خودش بجلو برد و کمک کرد کە با بقیەء دوستان صحنت بکنم. فردی دیدم ایشونو بسیار مهربان، بسیار پر انرژی و پسیار پر از شوق یادگیری و انجام کار علمی کە بتونە  یک تغییر واقعی در اجتماع بوجود بیارە. تووە نە تنها یکی از گفتگو شوندەگان بود در واقع ویراستار ناشر منهم بود یعنی هاوس ایدیتور کارم بود و خیلی کمک کرد با انرژی ای کە داشت کتاب رو جمع و جور بکنیم و کتاب رو بیاریم بیرون.
این کتاب درستە کە ایدەاش از من اومد و سعی کردم این ایدە رو بە انجام برسونم ولی واقعا بدون تووە این کتاب  هیچوقت منتشر نمیشد و بشدت خودمو ممنون این دانش پژوه بزرگ می دونم. تووە بعنوان یک اروپائی کە نزدیکی کاملی با دنیای آکادمیک انگلیسی زبان داشت ولی در عین حال بشدت و بخوبی آگاهی داشت از فشاریکە سیطرە زبان انگلیسی بعنوان هم زبان استعماری، هم زبان علمی کە بنوعی اجبار میشە بە تمام دنیا در پوزیشنی قرار داشت کە هم میتونست این فشار و این استعمار زبانی رو ببینە  وهم حرفش رو دنیای انگلیسی زبان میفهمید. توی پوزیشنی خیلی خاصی بود کە حرفش دیدە میشد و با اینکە حرفی کە میزد حرف متفاوتی بود و بنوعی نقد خود فیلد ما بود.
همان جوری کە گفتید کار مهمی کە تووە کرد تئوریزە کردن مفاهیمی مثل " زبان کشی "، یا " نسل کشی زبانی " و همینطور نسل کشی فرهنگی یا فرهنگ کشی و استفادە از زبان  بعنوان یک ابزار قدرت بخاطر سرکوب فرهنگی و سرکوب سیاسی بود. کاری کە تووە کرد تونست بحثهای زبانی رو کە توی فیلد معمولا انجام میشە و کاهش دادە میشە بە بحثهای زبان شناسانە تبدیل بکنە بە یک سری بحثهای در مورد قانون. بجای اینکە ما این بحث را بکنیم کە آیا استفادە از زبانهای مادری در سیستمهای آموزشی یک انتخاب علمی خوب یا بدی هست کار تووە این امکان رو بما میدە کە این سێوال را بکنیم کە اصولا ما داریم کار قانوونی میکنیم یا غیر قانوونی. تووە و همکارانش نشون میدن کە هر نوع جلوگیری از استفادە از زبان در جوامع در اقلیت قراردادە شدە یک کار غیر قانونی و یک کار ضد بشری یە. برای اینە تووە میاد بحثهای زبانی رو وارد بحثهای حقوق بشر میکنە.  کار عمدەء دیگەای کە تووە کرد باضافە بحثهای تئوریکی کە انجام میداد بوجود آوردن یک شبکەی جهانی از زبان پژوهان و اکتیویستهای زبانی بود. این جوری کە من دیدم در این زمینە بسیار موفق بودە، طبیعتا تئوریهائی کە بوجود میاورد بسیار برای کانتکستهای پست کلونیال مثل هند، آفریقا، و همینطور در منطقەء ما بچەهائی کە تو ایران، ترکیە حتی تو عراق و پاکستان دارند کار می کنند بسیار تئوریهای جالبی بود. تووە از این استفادە کردە بود و یک شبکەء بسیار موفق و بسیار پر شوق و موثری در سراسر جهان از این دانش پژوهان گرد هم آوردە بود. من شانس آوردم کە بعنوان یکی از آخرینها وارد این حلقە شدم، خوش شانس بودم با کار اساتیدی مثل دکتر حسنپور و همنطور دکتر شیخ الاسلامی کە لطف کردند و در کتاب ماهم مطلب نوشتند با این افراد آشنا شدم. این نە تنها تئوریهای تووە بمن خیلی کمک میکرد این شبکەای کە بوجود آوردە بود برای من بسیار جذاب بود.



قاضی: یک سئوالی داشتم شما در قالب سئوالاتی کە در کتابتون از تووە کردەاید وقتی مقایسە میکنە وضع زبانی را در ترکیە با ایران شما حرفشو زیر سئوال میبرید. ولی ایشون سعی میکنە شمارو قانع بکنە حتی یە جائی هم اشارەای دارە بە پیمان لوزان کە این روزها خیلی مطرح است. بلافاصلە کە آقای شیج الاسلامی آمادە شدند بحث رو با ایشون ادامە میدیم. بفرمائید!
امیر کلان: حتما. البتە من ایشون رو زیر سئوال نمی برم. سئوالاتی کە من با ایشون در میون میزارم نقدهایی است کە میشە در مورد استفادە از زبان مادری تو ایران. در واقع من اون دیسکورسها و گفتمانها رو جمع آوری کردم و این رو با اساتیدی کە در کتاب مصاحبە کردەام در میون گذاشتم تا ببینم اونا چە جوری عکس العمل نشون میدن. بلە خوشبختانە تووە دانش خیلی خوبی در مورد وضعیت کردها و زبانهای کردی داشت و از این نظر خیلی علاقمند شد بە پروژەء کە من در دست داشتم برای اینکە از معدود اسکالرهای غربی بود کە با اون منطقە آشنا بود. نظر کلی کە داشت این بود کە وضعیت چندزبانگی  در ایران در سیستم آموزشی بسیار نامناسبە، اما ترکیە رو هموارە خیلی وضعیتشو خیلی بدتر از ایران میدید. واقعیت ماجرا اینە کە ایران و ترکیە هر دو جزو بدترین نمونەهای آموزش چند زبانە هستن. در بوک لانچی کە ما در دانشگاە تورنتو داشتیم من دعوت کردم از تووە و جیم کامینس و موهانتی و بقیە دوستان کە در آن شرکت بکنند. شاید یکی از آخرین حضورهای تووە در کنفرانسها بود.
قاضی: ببخشید آقای شیج الاسلامی موفق نشدند از طریق اسکایپ با ما باشند ولی تلفنی هستند. خیلی متشکرم امیدوارم تا آخر برنامە با ما بمونید.
امیر کلان: خواهش میکنم.
قازی: مامۆستا جەعفەر ئەم کاتەت باش
پروفسور جەعفەر شێخولئیسلامی: هەموو کاتت باش مامۆستا حەسەن گیان. ئینترنێتەکەم وا بزانم ئێستا باشتر بووە ئەگەر پێیان خۆشە پێوەندی بگرن.
قازی: با کەلک وەربگرین لە قسەکانی بەڕێزیشت ئەمن پێم وایە ئەو هاوکارییەی کە بەڕێزت کردت لەگەڵ تووڤێ
سکووتناب – کانگاس و نەمر ئەمیری حەسەنپوور بۆ دەرخستنی ژمارەیەکی تایبەتی لە گۆڤاری
International Journal of the Sociology of Language ( گۆڤاری نێونەتەوەیی کۆمەڵناسیی زمان) لە سەر زمانی کوردی کە ئێدیتۆرەکەی جاشوا فیشمەن یەکێک لە گەورەترین زمانناسانیی کۆمەڵایەتی بوو خزمەتێکی زۆر گەورەیە، پێم خۆش بوو لەو زەمینەیە دا هێندێک لە پێوەندییەکانت لەگەڵ تووڤێ باس بکەی. بەداخەوە تەلەفۆنەکە پچڕا.  هاوکارانم ئەگەر دەکرێ ژمارەکە بگرنەوە. ئێستا دیسان لەگەڵ مامۆستا کەڵان قسە دەکەمەوە،
قاضی: آقای دکتر کلان شما بفرمائید ادامە بدید تا دکتر شیخ الاسلامی بر میگردند. بفرمائید
امیر کلان: خواهش میکم آخرین مطلبی کە میگفتم در مورد ارائەء ایشون توی بوک لانچ من توی دانشگاە  تورنتو بود یکی از حرفهای خیلی جالبی کە زدند واقعا خیلی تاثیر زیادی روی من داشت این بود کە مظرح میکردند کە حرفهای جدید در مورد زبان آموزی دیگە بندرت دارە از غرب بیرون میاد برای اینکە حرفهای جدید و حرفهای پیچیدەتری رو ما در مورد آموزش زبان و یاد گیری زبانها باید بە مناطقی مثل خاورمیانە، هند و آفریقا بریم. و این بنظر من خیلی نظر جالبی بود. این قدر آگاهی داشت از پیچیدگی های زبانی این مناطق و بنوعی داشت این پیغام رو میداد کە رفرنس فرهنگی و رفرنس آکادمیک میتونە از غرب در دراز مدت بچرخە و تبدیل بشە بە بحثهای کە همکاران ما دارند توی اون منطقە میزنند. همین جوری کە میدونیم این مناطق مناطقی هستند با عقبەء چند زبانە و چند فرهنگی طولانی کە میتونند منبع الهام باشند.
قاضی: بعضی از کسانیکە بویژە با مسائل آموزشی و اینها سروکار داشتند من میدونم در کشورهای اسکاندیناوی برخورد ایشون رو یک مقداری ڕادیکال و افراطی میدونستند شما این نوع انتقادات رو چە جوری بررسی میکنید؟
امیرکلان:  من فکر نمیکنم برخورد ایشون رادیکال بود، من فکر میکنم برخورد ایشون کاملا واقع گرایانە بود. همون جوری کە گفتم اصولا فیلد آموزش زبان و فیلد زبانشناسی یک فیلد بسیار محافظەکاری هست و سعی میکنە کە تلاشهای خودش رو در محدودەء زبان جمع بکنە. کاری کە تووە میکرد این بود کە اسکالرشیپ خودش رو، تحقیقات خودش رو از این حالت زبان محور خارج کردە بود و بحثهای تاریخی و سیاسی و بحثهای روابط قدرت رو وارد کردە بود و از این نظر برای این دوستان این بحثها مقداری رادیکال دیدە میشد. البتە خب بحثهائی کە ایشون و همسرشون دکتر فیلیپسون میکردند در مورد امپریالیسم زبانی خوشایند اروپائی ها و مخصوصا انگلو – آمریکن هائی کە زبانهاشون قسمت مهمی از این بک گراوند استعماری بودە مطمنا نمیتونست باشە.
قاضی: بسیار خب.
قازی: مامۆستا شەریف بەشەک لە ئاخافتنا وە قوت بوو هوون گۆتنێن خوتە بەردەوام بکن
شەریف دەرینجە: من بەحسا ٢٠١٤ان دەکر وەختا مە خواست لە ئامێدێ کۆنفڕانس چێ کن. من گۆت تووڤێ نکاری وەرە پشتی وی دەما من هاتم ئاڵمانیا ژی تێکەلیا من پێ ڕا بەردەوام بوو گەلەک جارا، یانی هەر سەر ساڵ ئەو ژ مەرە ئیمەیل دشاند سەرساڵا مە پیرۆز دەکر، هەر نەورۆزێ مە ژێ ڕا ئی مەیل دشاند نەورۆزا وێ پیرۆز دکر و ئەو تێکلی هەر بەردەوام بوو. ساڵا ٢٠٢٠ هەشتێ ساڵیا تۆڤێ بوو ئەو وێنەیا کو تو نیشان دایی [ قازی وێنەی ئەو کارتە نیشان دەدا دەرینجە بۆ سکووتناب – کانگاسی ناردووە] ئەو دیارییا من بۆ هەشتێ ساڵیا وێ بوو. گەلەک پێ دلخۆش ببوو گۆت ئەز دخوازم وی ل سەر مالپەرا خوە بکار بینم ئەگەر دەستوورا تە هەبە، من گۆ ئەز گەلەکی کەیف خوەش بم، کەرەم کە سەرچاڤا و پشتی وی ژی هەری داوی تێکەلیا مە چەند مە بەرێ بوو ڕاستی. چەند مە بەرێ وەختەک کوردەک ل سوێدێ ب داوخوازا تورکییەیێ دهات وەگەڕاندن ل تورکییەیێ ژ بەر مەسەلە یا سیاسی ناوڤبەرا سوێد و تورکییە ژ بۆ کوو تورکییە دەستوورا سوێدێ بدە کو بەشدارێ ناتۆیە ببە تووڤێ سکووتناب- کانگاس ژی ئی مەیلەک ژ من رە شاند بوو گۆتبوو ئەز نها ل ئۆدەیا خوە ل وێنەیەکی دنێرم  د وێنەیە دا چیایێ کوردستانێ هەنە ئوو بن وێنەیە دە ژی دنڤیسە  " ژ غەینی چیایان تو دۆستێ کوردان نینن "   
قازی: وا بزانم هنەک لە بەرهەمێن وێ هاتنە وەرگەراندن ب زمانێ تورکی کەسەک ب ناڤێ زەری ئینانج. کیژان بەرهەمێن وێ هاتنە وەرگەراندن و چاپ کرن ل تورکیا؟
شەریف دەرینجە: ئەز باوەرم پرتووکێکی تووڤێ سکووتناب – کانگاس زەری ئینانج  وەرگەڕاندیە، هەژمارەک گۆتار من د کۆڤاران دە وەرگەراندییە...
قازی: ببوورە ئێستە کەکێ شەریف مامۆستەجەعفەر ئامادەیە. دیسان وەرن با تە. مامۆستا جەعفەر لە گەڵمانی؟
پرۆفێسۆر جەعفەر شیخولئیسلامی: بەڵێ لە خزمەت دام زۆر داوای لێ بووردەیی دەکەم ئەمڕۆ تۆفانێک بوو لێرە کارەکەی لێ تێک داین.
قازی: هیچ کێشەیەک نییە، پاشماوەی کاتەکە بۆ جەنابتە، من پرسیارەکەی کە پێشتر کردم لەمەر گۆڤارەکەی لەمەڕ جاشوا فیشمەن بوو پاشماوەی کاتەکە بۆ بەڕێزتە فەرموو!

شێخولئیسلامی:زۆر سپاس، ڕاستییەکەت بوێ مامۆستا تووڤێ یادی بەخێر ئەو کاتی کە خوێندکار بووم لەسەرەتای نەوەدەکاندا ناویم بیست چونکە دەتوانین بڵێین یەکێک لە یەکەمین ڕۆژئاواییەکان بووە کە باسی زمانی کوردی بە تایبەت هەلومەرجی زمانی کوردی لە تورکیای کردووە. یانی یەکەم کتێبی ١٩٨١ دەوێدا باسی  زمانی کوردی دەکا و ئەو تەوژم و پاڵە پەستۆی کە لە سەر زمانی کوردی بووە بە تایبەت لە تورکیا. دوایی لە ساڵی ٢٠٠٨ دوکتور ئەمیری حەسەنپوور پێوەندی گرت و گوتی چەند ساڵێکە لەگەڵ تووڤێ بە تەمای ئەوەین کە کتێبێک لە سەر زمانی کوردی بە هەموو لایەکانییەوە بە ئینگلیزی چاپ بکەین دە ڕاستیدا دوو بەرگمان دە مێشک دایە بە هەر حاڵ فکرێکی زۆر جوانیان هەبوو ئیتر حەزیان کرد کە لە گەڵیان کەوم منیش بە شانازییەوە لەگەڵیان کەوتم وا بوو بانگەوازەکەمان بڵاو کردەوە بۆ پوختەی وتاران، هێندێک شتمان بۆ هاتبوو، هێندێک نووسراوە. من سەفەرێکم بۆ هاتە پێش بنکەیەکی زمانی و کولتووری ئی تەبەتییەکان لە نیۆیۆرک بانگهێشتنیان کردبووم بۆ قسە کردن منیش کە چووم لەوێ وا بوو مامۆستا جاشوا فیشمەن بۆ خۆی لەوێ نەبوو بەڵام شەو کە بڕیار بوو لەگەڵ دۆستێک بچین وابوو کە من نەمتوانی ئیتر کە گەڕامەوە دیار بوو باسی منیان کردبوو، زمانی کوردی و ئەوە. ئی مەیلێکم پێ گەیشت مامۆستا فیشمەن نووسیبووی کە زۆر حەز دەکەم ئەو International Journal of Sociology of Language  ئەو گۆڤارە نێونەتەوەییە هەمیشە بە ئاواتەوە بووم ژمارەیەکی تەرخان بکرێ بە زمانی کوردی منیش بە ڕاستی زۆر هەم پێم سەیر بوو هەم پێشم سەیر نەبوو چونکە فیشمەنیش هەموو ژیانی خۆی بۆ زمانە بە کەمینەکراوەکان تەرخان کرد بە ڕاستی. ئیتر وا بوو ئەم دەعوەتەی ئەو و پاشانیش ئەو پرۆژەی بۆ خۆمان بەدەستمانەوە بوو ئەز قەزا من و دوکتور ئەمیر و دوکتور تووڤێ هێشتا وەشانخانەیەکمان نەدۆزیبووەوە کە بتوانێ ئەو پڕۆژە گەورەیە وە ئەستۆ بگرێ هەر لە فکری ئەوە دا بووین جارێ گوتمان با وتارەکان ئامادە بێ دوایە زیاتر قەناعەتیان پێ دێنین. وا بوو پێوەندیم پێوە کردن گوتم شتێکی وا بووە، هەردووکیان هەم دوکتور ئەمیر و هەم دوکتور تووڤێ یادیان بەخێر گوتیان هەر ڕامەوەستە یەکجێ لێی بنووسەوە لە فیشمەن بڵێ دەیکەن و ئەگەر حەزدەکەن ئەوە ئێمەش هەر لەگەڵین. با پڕؤژەکەمان بکەین بە ئەوە. کە بۆ فیشمەنم نووسی زۆری پێ خۆش بوو وا بوو ئیتر کارمان لە سەر کرد و یەکەم ژمارەی گۆڤارێکی ئاکادێمی نێونەتەوەیی کە تەرخان درا بێ بە زمانی کوردی ٢٠١٢ چاپ بوو. کە بە شانازییەوە من ئێدیتۆری بووم دەگەڵ مامۆستا تووڤێ و مامۆستا ئەمیر حەسەنپوور.


قازی: مامۆستا وابزانم تووڤێ بە هاوکاری هاوژینی ڕابرت فیلیپسۆن کتێبێکیان لەسالی ٢٠٢٢ بڵاو کردووەتەوە کە لەوێدا نووسینێکی بەڕێزیشت هەیە وایە؟
شێخولئیسلامی: بەڵێ ٢٠١٨ هەر دووکیانم لە پاریس دی. ئەنیستیتووی کورد لە پاریس هەم ئەوانی دەعوەت کرد بوو و هەم بەندە و هەم نوێنەری کەمینەکان لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان فێردیناند دوێ ڤێرێل، ئەمانە هەموو لەوێ بوون قسە کرا و ئەوە پاشان قسەیەکی بە گوێ هەڵێنام  وتی بڵێی بتوانی شتێکمان بە دەستەوەیە کتێبێکی گەورەیە لە سەر مافی زمانی بتوانی لە سەر زمانی کوردی بنووسی. کوتم بیری لێ دەکەمەوە، شتم زۆر بە دەستەوە بەس دەبێتە شانازی ئەگەر بتوانم بۆ ئێوەی بنووسم وا بوو توانیم و کتێبەکە وەشانخانەی Wiley – Blackwell بە ناوی  The Handbook of Linguistic Human Rights ( دەستە کتێبی مافی مرۆڤیی زمان) لە دیسامبری ساڵی ٢٠٢٢ چاپی کردووە. کتێبێکی یەکجار بەنرخە، بەخۆشییەوە زمانی کوردیش لە پاڵ هەموو زمانەکانی دی لەوێدایە و سەر دێڕی وتارەکەی منیش بریتییە لە "مافی زمانی لە کوردستان".


قازی: ڕێزدار دەرینجە بۆ کو دیالۆگەک وە ب مامۆستا جەعفەر رە هەبە کەرەم کە تشتەک بێژە.
رفیق کلان، بفرمائید سخنی با استاد جعفر رد و بدل بکنید کە بە این ترتیب برنامە را بپایان برسانیم.
شێخولئیسلامی: ئەگەر ڕێگە بدەن هەم مامۆستا شەریف و هەم مامۆستا ئەمیر ئەم ل ئۆتاوا کۆنفڕانسەک ناونەتەوەیی دێ هەبە Language policy planning  سیاسەتا پلان دانانا زمانی ساڵەک دن لە هەیڤا جوون یا ٢٠٢٤ د ڤێ کۆنفڕانسێ دە ئەم پانەلەک هەیە دەرحەقا تووڤێ سکووتناب _ کانگاس ژ بۆ ڕێزگرتن ل تووڤێ کو ئەگەر هوون بکارن بەشداری بکن ئەم گەلەکی دێ مەمنوون بن.
و استاد امیر شما هم میتونید شرکت بکنید واقعا خیلی باعث افتخار خواهد بود، البتە شما کە خیلی نزدیک هستید بە ما. دەبێ بتوانن کە بەشداری بکەن.
قاضی: شما هم بفرمائید آخرین جمالاتتون بفرمائید متاسفانە وقتمون تموم شدە.
 
امیر کلان: خواهش میکنم ممنون از دعوتتون دکتر شیخ الاسلامی حیما خوشحال میشیم کە در خدمتتون باشیم اونجا قبل از اینکە شما تشریف بیارید میگفتم کە یکی از بحثهائی کە تووە توی بوک لانچ من توی دانشگاە تورنتو کرد این بود کە میگفت بحثهای جالبی کە در مورد لینگویستیکس و تدریس زبان هست دیگە از غرب بیرون نمیاد برای اینکە از مناطقی مثل هند، مثل ایران، ترکیە مثل آفریقا دارە بیرون میاد و بنظر من قسمت مهمی از این بحثها کاری است کە متفکرین تورک ببخشید حالا کە چون  در برنامەء کردی هستیم کرد و بقیە می کنند و فکر میکنم کاری کە شما و دوستانتان میکنید خیلی مهمە حالا اگر قرارە درقالب سئوال باشە نظر خودتونم دوست داشتم بدونم در مورد این تغییر شیفتی کە تووە ضحبت میکرد از غرب بطرف مناطق ما؟
شێخولئیسلامی: دوکتور ئەمیر دەفەرموێ کە تووڤێ پێی وا بوو ساڵەهای ساڵ بۆ زۆر ساڵان کە فکری چۆنیەتی وتنەوەی زمان و ئەو شتانە لە ڕۆژئاواوە دەهات و خەڵکی ڕۆژهەڵات چاویان لەوان بوو ئێستا لەو ساڵانەی دواییدا لە ڕۆژهەڵاتەوە فکری زمان فێر بوون و بە تایبەت چەند زمانە و ئەمانە دێتە دەرەوە و ئێمە دەبێ لێیان فێر بین. من بە تەواوی لەگەڵ ئەم ڕایە هەم، بە ڕاستی لە بەر ئەوەی کە ئەزموون زیاترە بۆ وێنە لە شوێنێکی وەکوو هیندوستان، لە شوێنێکی وەکوو کوردستانی عێڕاق، عێڕاق بە گشتی. لە عێڕاق ئەم تەجروبەیە خەریکە  زۆر دەوڵەمەند دەبێ کاتێک دەبیسین بۆ وێنە لە شارێکی وەکوو مووسڵ خوێندکارێکی دوکتورامان هەیە خەڵکی وێیە لەوەی کۆلێوەتەوە نزیکەی ٧ فێرگە لە شاری مووسڵ زمانی کوردی دەخوێنن، نەک بەزمانی کوردی، بەڵام دەرسی کوردییان هەیە. ئەمانە زۆر ئەزموونی باشن.
قازی: زۆر داوای لێبوردن دەکەم کاتەکەمان لێرە دا تەواو دەبێ . خیلی متشکرم از رفیق دکتر کلان، هەر وەها گەلەک سپاس مامۆستا شەریف دەرینجە و زۆر زۆر سپاس پرۆفێسۆر جەعفەر شێخولئیسلامی.
بینەرانی خۆشەویست بەم جۆرە دەگەینە کۆتایی بەرنامەی ئەمجارەشمان. هەتاکوو ڕاوێژێکی دیکە لای ئێوەمان خۆش. 

----------------------------------
 وەرگێڕانی قسەکانی دوکتور ئەمیر کەڵان لە فارسییەوە:
قازی: زۆر سپاس بەڕێز دوکتور کەڵان، لەگەڵمانی؟
دوکتور ئەمیر کەڵان: لە خزمەتتان دام
قازی: سڵاوت عەرز دەکەم، زۆر خۆشحاڵم کە لەم بیرەوەوری و ڕێز لێنان لە پرۆفێسۆر تووڤێ سکووتناب – کانگاس دا بەشداریت کردووە. بەداخەوە من نوسخەی  ماکی کتێبەکەی ئێوەم نەبوو بەڵام نوسخەی پی دی ئێفی وەرگێڕانە فارسییەکەیم  ڕاکێشا و لەگەڵ خۆم هێناومە بۆ ستودیۆ و لەو کتێبەدا " کێ لە پەروەردەی فرە زمانی دەترسێ"؟ کە کتێبێکی زۆر گرینگە کە لە ئێران لە زانکۆی ڕازی دوکیور هیوا وەیسی وەری گێراوە. ئێوە لەو کتێبە دا یەکێک لەو کەسانەی وتوێژتان لەگەڵ کردووە تووڤێ سکووتناب – کانگاس ە کە لەو وتوێژە دا باسی ژێنۆسیدی زمانی یان زمان کوژی دەکا. دەمەویست باسی ئەزموونی خۆت لەگەڵ تووڤێ بکەی بۆ بینەرانی ئێمە. بەرنامە بە زمانی کوردییە بەڵام ئێوە دەکرێ بە فارسی قسە بکەن هیچ کێشەتەک نییە. لە ڕاستیدا ئێمە خوومان گرتووە بە فرە زمانی و هەمیش باوەرمان پێیەتی؟  
ئەمیر کەڵان: زۆر سپاس بۆ بانگهێشتنم ، لەگەڵ سڵاو بۆ ئێوە و عەرزی ڕێز و ئیحتیڕام بۆ دۆستان و میوانانی بەڕێز و هەر وەها بینەرانی ئازیز! بەڵی هەر وەک  کە گوتتان من خۆشبەخت بووم کە بە بیانووی ئامادە کردنی، نووسینی ئەو کتێبەی ئێوە باستان کرد لەگەڵ تووڤێ سکووتناب- کانگاس وەکوو یەک لە کەسانی کە وتوێژی لەگەڵ دەکرێ پێوەندی پەیدا کەم.  ئەو کاتەی کە من کارم لە سەر ئەو کتێبە دەکرد خوێندکاری دوکتورا بووم، خوێندکاری ساڵی دووەم یان سێیەم  و کاتێک پێشنیارم پێ کرا بۆ ئەنجام دانی ئەو کارە لەگەڵ تووڤێ سکووتناب- کانگاس پێوەندی بکەم  زۆر لەو کارە دەترسام چونکە هەڵکەوتی لەو بوارە دا ئەوەندە بەرز بوو کە پێم وابوو وڵامی من ناداتەوە. بەو پەڕی ناباوەڕی دەبینم نەک هەر وڵامی منی داوە بەڵکوو لەبەرەو پێشبردنی پڕۆژەکە دا یارمەتی دام لەگەڵ دۆستانی دیکەش قسە بکەم. تووڤێم وەکوو کەسێکی زۆر مێهرەوان، زۆر بە گوڕو ئەنێرژی و پڕ لەشەوقی فێر بوون و ئەنجامدانی کاری زانستی بەدی کرد کە بتوانێ  گۆڕانێکی ڕاستەقینە لە کۆمەڵ دا پێک بێنێ. تووڤێ نە تەنیا یەکێک لەو کەسانە بوو کە وتوێژم لەگەڵ کرد بەڵکوو بژارکاری ئەو وەشانخانەیش بوو کە کتێبەکەی منی چاپ دەکرد و بەو وزە و ئەنێرژییەی کە هەیبوو زۆری یارمەتی کرد بۆ ئامادە کردنی کتێبەکە و دەرخستنی.
ڕاستە ئەو کتێبە فکرەکەی لە منەوەیە و هەوڵم دا ئەو فکرە وەدی بێنم بەڵام لە ڕاستیدا بە بێ تووڤێ ئەو کتێبە قەت بڵاو نەدەبووەوە و ئەمن بە قووڵی خۆم بە سپاسوێژی ئەو زانست پەروەرە گەورەیە دەزانم . تووڤێ وەکوو ئوڕووپاییەک نزیکییەکی تەواوی لەگەڵ دنیای ئاکادێمیکی ئینگلیسی زمان دا هەبوو بەڵام لە هەمان کاتدا بە چڕی و بەباشی ئاگای لە زەخت و گوشارێک بوو کە زاڵبوونی زمانی ئینگلیسی وەکوو زمانێکی هەم کۆلۆنیالی، هەم زانستی پێکی هێناوە و بەجۆرێک بە سەر هەموو جیهاندا زاڵ دەبێ. تووڤێ هەم دەیتوانی ئەم گوشار و ئەم کۆلۆنیالیزمە زمانییە ببینێ و هەم دنیای ئینگلیسی زمان لە قسەکەی تێ دەگەیشت. ئەو لە هەڵکەوتێکی زۆر تایبەتی دا بوو کە هەم قسەکەی دەبیسترا و دەدیترا و ئەو قسەیەی کە دەیکرد جیاواز بوو و بە جۆرێک ڕەخنەیەک بوو لە بواری ئێمە.
 هەر ئەو جۆرەی کە گوتتان کاری گرینگی کە تووڤێ کردی تێۆریزە کردنی چەمکی وەک "زمانکوژی"، یان
 " ژێنۆسیدی زمانی"  و هەر وەها ژێنوسیدی کولتووری یان کولتوور کوژی بوو و کەلک وەرگرتن لە زمان وەکوو ئامرازێکی دەسەڵات بۆ سەرکوتی کولتووری و سەرکوتی سیاسی. کارێک کە تووڤێ کردی توانی ئەو باس و گەنگەشانەی کە بە ئاسایی لەم بوارە دا دەکرێن و ئەو باسانە تەنێ کەم دەکرێنەوە بۆ ئاستی زمانناسانە بگوڕێ و بیانکا بە زنجیرەیەک باس و گەنگەشە سەبارەت بە قانوون. لە جیات ئەوەی بێین باس لەوە بکەین کە ئایا کەلک وەرگرتن لە زمانە دایکییەکان لە سیستیمە پەروەردەییەکاندا بژارێکی باش یان خراپی زانستییە؟  کاری تووڤێ ئەو دەرفەتە دەدا بە ئێمە ئەم پرسیارە بکەین کە لەجێدا ئێمە کاری قانوونی دەکەین یان ناقانوونی. تووڤێ و هاوکارانی نیشان دەدەن هەر جۆرە پێشگرتن و بەربەستێک بۆ دەکارکرانی زمان لە کۆمەڵگە بە کەمینەکراوەکاندا کارێکی ناقانوونی و کارێکی دژی ئینسانییە. بۆیە تووڤێ دێ و باسەکانی لەمەڕ زمان دێنێتە ناو باس و گەنگەشەی لە مەڕ مافی مرۆڤ. کارێکی سەرەکی دیکەی کە تووڤێ کردی سەرباقی ئەو باسە تیورییانەی کە دەیکرد ساز کردنی تۆڕێکی جیهانی بوو لە لێکۆلەرەوان و چالاکانی زمان. و بەو جۆرەی کە من بزانم لەو بارەیەوە زۆر سەرکەوتوو بوو. ئاشکرایە ئەو تیوریانەی دەی پەروەراندن بۆ چوارچێوە و بەستێنی دوای کلۆنیالی وەکوو هیندووستان، ئەفریقا، و هەر وەها لە ناوچەی ئێمەش ئەو کەسانەی کە لە ناو ئێران، تورکیا تەنانەت عێڕاق و پاکستانیش کار دەکەن زۆر تیوری چاوڕاکێش بوون. تووڤێ لەوە کەلکی وەرگرتبوو و تۆڕێکی زۆر  سەرکەوتوو و زۆر بە گوڕو تین و کاریگەری لە سەرتاسەری جیهان لە زانستکاران لە دەوری یەک کۆ کردبووەوە،. ئەمن بەختی ئەوەم هەبوو وەک یەک لە دواییەکان بێمە نێو ئەم بازنەیەوە، بەخت یارم بوو و لەگەڵ بەرهەمی مامۆستایانی وەک دوکتور ئەمیر حەسەنپوور ئاشناییم پەیدا کرد و هەر وەها دوکتور شیخولئیسلامی کە لوتفی کرد و لە کتێبەکەی منیشدا بابەتی نووسی. نەک تیورییەکانی تووڤێ یارمەتییەکی زۆری بە من دەکرد بەڵکوو ئەو تۆڕەش کە پێکەوەی نابوو بۆ من زۆر سەرنجڕاکێش بوو.  
قازی: پرسیارێکم هەبوو ئێوە لە دوو توێی ئەو پرسیارانەی کە لە کتێبەکەتان دا لە تووڤێ تان کردووە کاتێک وەزعی زمانی لە تورکیا و ئێران پێک دەگرێ و هێندە بە جیایان نازانێ ئێوە قسەکەی ناپەژرێنن و دەیبەنە ژێر پرسیار، بەڵام ئەو حەول دەدا پێملتان کا تەنانەت ئاماژەیەکیش دەکا بە پەیماننامەی لۆزان کە ئەم ڕۆژانە زۆر باسی لێوە دەکرێ. هەر کە بەڕێز شیخولئیسلامی ئامادە بوو باسەکەمان لەگەڵ وی درێژە پێ دەدەین. فەرموو!
 ئەمیر کەڵان:  هەر وا دەکەین. من تووڤێ نابەمە ژێر پرسیار. ئەو پرسیارانەی لە کتێبەکەدا من لەگەڵی دەهێنمە گۆڕێ ئەو ڕەخنانەن کە دەکرێن لەمەڕ بەکارهێنانی زمانی دایکی لە ئێران. لە ڕاستیدا ئەمن ئەو دیسکۆرس و وێژمانانەم کۆ کردەوە و لەگەڵ ئەو مامۆستایانەم هێنا گۆرێ کە لە کتێبەکە دا وتوێژم لەگەڵ کردوون بۆ ئەوەی بزانم کاردانەوەیان چ  دەبێ. بەڵێ خۆشبەختانە تووڤێ زانیارییەکی زۆر باشی لەمەڕ وەزعی کوردەکان و زمانە کوردییەکان هەبوو و لەو ڕوویەوە هۆگرییەکی زۆری پەیدا کرد بەو پڕۆژەیەی بە دەستمەوە بوو چونکە بە دەگمەن لەو زانا ڕۆژئاواییانە بوو کە لەگەڵ ئەو ناوچەیە ئاشنا بوو. بۆچوونی گشتی کە هەیبوو  ئەوەبوو کە وەزعی فرە زمانی لە ئێران لە سیستمی پەروەردە دا زۆر نالەبارە بەڵام هەمیشە لەو بارەیەوە وەزعی تورکیای بە لاوە زۆر لە ئێران بە خراپتر دەدیت. ڕاستی ئەوەیە کە ئێران و تورکیا هەر دووکیان لە زومرەی خراپترین نموونەتی پەروەردەی فرە زمانەن.  لەو کۆبوونەوە دا کە بۆ ناساندن و دەرکەوتنی کتێبەکەی من لە زانکۆی تۆرنتۆ کرا من تووڤێ و جیم کامینس و موهانتی و دۆستانی دیکەشم بانگهێشتن کرد کە  بەشداری تێدا بکەن و ڕەنگە ئەوە یەکێک لە ئاخرین کۆنفڕانسەکان بووبێ کە بەشداری تێدا کرد بێ.
قازی: بەڕێز دوکتور کەڵان ئێوە فەرموون درێژە بە قسەکانتان بدەن تا دوکتور شێخولئیسلامی دەگەڕێتەوە، فەرموو!
ئەمیر کەڵان: تکایە، دوایین شتێکی کە دەمگوت لەمەڕ پێشکێشکارییەکەی بوو لە کۆبوونەوەی ناساندن و دەرکەوتنی کتێبەکەی من لە زانکۆی تۆرنتۆ ، یەک لە قسە سەرنجڕاکێشەکانی کە کردی کە زۆری کار لە سەر کردم  ئەوە بوو کە دەیگوت قسەی تازە و نەبیستراو سەبارەت بە پەروەردەی زمان ئیدی بە دەگمەن لە ڕۆژئاوا دەبیسترێ بۆ بیستنی قسەی تازە و ئاڵۆزی دیکە لەمەر پەروەردەی زمان و فێر بوونی زمانەکان  دەبێ بچینە ناوچەی وەک ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هیند و ئەفریقا. و ئەوە بە باوەڕی من بۆچوونێکی زۆر چاوڕاکێش بوو . ئەوەندە بە ئاگا بوو لە ئاڵۆزیی و پێچەڵپێچی زمانی ئەو شوێنانە وبە جۆرێک ئەو پەیامەی دەداینێ کە مەرجەعی کولتووری و مەرجەعی ئاکادێمیک لە درێژخایەن دا دەتوانی لە ڕۆژئاواوە وەسووڕێ و ببێ بەو باسانەی کە هاوکارانی ئێمە لەو ناوچانە دەیان کەن. هەر وەک دەزانین ئەو ناوچانە ناوچەی ئاوان کە پێشینەی فرە زمانی و فرە کولتووری دوور و درێژیان هەیە کە دەتوانن ببنەسەرچاوەی ئیلهام لێ وەرگرتن.
قازی: هێندێک لەو کەسانەی کە بە تایبەتی سەروکاریان لەگەڵ بابەتی پەروەردە هەیە من دەزانم لە وڵاتانی سکاندیناوی، بۆچوونی تووڤێ بە ڕادیکال و هێندێک تیژپەڕانە دەزانن ئێوە ئەم جۆرە ڕەخنانە چۆن لێک دەدەنەوە؟
ئەمیر کەڵان: ئەمن پێم وا نییە بۆچوونی بەڕێزیان ڕادیکاڵ بووبێ. من پێم وایە بۆچوونی بەڕێزیان  تەواو واقع بینانە بوو. هەر وەک گوتم لە جێدا بواری پەروەردەی زمان و بواری زمانناسی بوارێکی زۆر خۆ پارێزە و هەوڵ دەدا تێکۆشانەکانی خۆی بە چوارچێوەی زمان سنووردار بکا و ببەستێتەوە. ئەو کارەی کە تووڤێ دەیکرد زانستکاری خۆی، لێکۆڵینەوەکانی خۆی لە دۆخی زمان تەوەری دەرهێنا بوو و باس و گەنگەشەی مێژوویی، سیاسی و باس  لەمەر پێوەندییەکانی دەسەڵاتی هێنا بووە نێو بوارەکەوە و لەو ڕووەوە بۆ ئەو جۆرە دۆستانە ئەو باسانە بە ڕادیکال دەبیندران. هەڵبەت دیارە ئەو باسانەی کە بەڕێزیان  و هاوسەری دوکتور فیلیپسۆن لە مەر ئەمپریالیزمی زمانی دەیانکرد بە دڵی ئەو ئورووپاییانە و بەتایبەتی ئەو ئانگڵۆ ئەمریکاییانە نەبوو کە زمانەکانیان بەشێکی گرینگ بوون لەو پێشینە کۆلۆنیالییە و دیارە پێیان خۆش نەبوو.
قازی: فەرموون هێندێک قسە لەگەڵ مامۆستا جەعفەر ئاڵوگۆڕ کەن  و ئیدی بەرنامەکەمان تەواو کەین . فەرموون دوایین ڕستەکانتان بڵێن بە داخەوە کاتمان تەواو بووە.
ئەمیر کەڵان: تکایە، دیسان مەمنوون بۆ بانگهێشتنم ، دوکتور شێخولئیسلامی بەر لەوەی ئێوە تەشریف بێنن  گوتم یەکێک لە باسەکانی کە تووڤێ لە کۆبوونەوەی ناساندن و دەرکەوتنی کتێبەکەی من لەزانکۆی تۆرنتۆ کردی  ئەوە بوو کە دەیگوت لەمەر لینگویستیکس و پەروەردی زمان کە دەیگوت ئیدی چبڕ لە ڕۆژئاوا دەرناکەوێ بەڵکوو لە ناوچەی وەکوو هیندووستان، ئێران، تورکیا و ئەفریقا سەر دەردێنێ و بە باوەڕی من بەشێکی گرینگ ی ئەو باسانە ئەو کارەیە کە بیرمەندانی تورک ببوورە ئێستا کە لە بەرنامەی کوردی داین بیرمەندی کورد و ئەوانیدی دەیکەن  و من پێم وایە ئەو کارەی ئێوە و دۆستانتان دەیکەن زۆر گرینگە و ئێستا کە بڕیارە لە دوو توێی پرسیاردابێ قسەکەم  پێم خۆش بوو بۆچوونی ئێوەش بزانم لەمەر ئەو جێگۆركێ یەی کە تووڤێ باسی لێوە دەکرد لە ڕۆژئاواوە بەرەو ناوچەکانی ئێمە؟

تێبینی ئەم بەرنامەیەی ڕاوێژ پێنجشەمە شەو ١٣-ی تەمووزی ٢٠٢٣ سەعات ٨ بە کاتی ناوەندیی ئوڕووپا لە تێلێڤزیۆنی ستێرکەوە بە ئاوایەکی زیندوو بڵاو کراوەتەوە. بەداخەوە لە بەر باری نالەباری هەوا لە ئۆتاوا پێوەندی
بە پرۆفێسۆر شێخولئیسلامییەوە هێندێک وەخرا. دەکرێ لەم لینکە دا ڤیدێئۆی بەرنامەکە چاو لێ بکەن. لە نووسینەوەی دەقی بەرنامەکە دا قسەکانی دوکتور ئەمیر کەلان لە فارسییەوە وەرگێڕدراوە و لێرە داندراوە.

 
https://www.youtube.com/watch?v=j_SjpJzItUk

















 

No comments: