Wednesday, January 21, 2026

چوار هەڤپەیڤینی تێلێڤیزیۆنی لەگەڵ غەنی بلووریان، وتوێژی چوارەم، بەشی سێیەم تێلێڤیزیۆنی میدیا، بەرنامەی "بۆ مێژوو". بەشی سییەمی وتوێژی دوکتور جەبار قادر لەگەڵ نەمر غەنی بلووریان. ئەم بەرنامەیە لە ڕۆژی یەکشەمە ٦ – ١ – ٢٠٠٢ بڵاو کراوەتەوە.


 چوار هەڤپەیڤینی تێلێڤیزیۆنی لەگەڵ غەنی بلووریان، وتوێژی چوارەم، بەشی سێیەم

تێلێڤیزیۆنی میدیا، بەرنامەی "بۆ مێژوو". بەشی سییەمی وتوێژی دوکتور جەبار قادر لەگەڵ نەمر غەنی بلووریان. ئەم بەرنامەیە  لە ڕۆژی یەکشەمە ٦ – ١ – ٢٠٠٢ بڵاو کراوەتەوە.

جەبار قادر: هاتنەوە جارێکی دیکە دەست دەکەنەوە بە هەوڵی زیندوو کردنەوەی حیزب
 بلووریان: بەڵێ دەستمان کردەوە بە حیزبایەتی، ئەوجارەکە بە نێوی حیزبی دێمۆکڕات باسمان کرد. بیلەخەرە ئەو دەمی فیرقەی دێمۆکڕات تەشکیل ببۆوە لە تەورێز، لقی حیزبی توودە بوو.
جەبارقادر: داوای یارمەتیتان لێ کردن؟
بلووریان: داوای یارمەتیمان لێ کردن تەمری حیزبی، تەمری حیزبی دێمۆکڕاتیان بۆ دروست کردین. تەمری ئەو کاغەزانە نییە تەمری پێوە دەدەن. لەوێ لێی نووسرا بوو حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان. لەو تەمرە، ئەو تەمرەمان دەهێناوە دەمان دا بە تۆ...
جەبار قادر: بەس داوای هینشتان لێ کرد بوون، یارمەتی تیۆری و
بلووریان: یارمەتی تیۆری و ئەمن نامەکەم کە نووسیبوو بۆ ئەوە ئەمن نامەم نووسیبوو بۆ ئەو تیۆرییە. موهەندیس ئیرانشەهر مەسئوولی فیرقە بوو، لەو قەزییەی دا کوتی ئەو نامەیە کێ نووسیویەتی؟ ئێمە سێ نەفەر بووین، ئەمن، ڕەحیمی سوڵتانیان، ڕەحیمی خەڕازی بە نمایەندەگی چووبووین دەگەڵ ئەوانەی فیرقەی قسان بکەین چون ئومێدمان لە حیزبی توودە بڕا بوو کە حیزب پێمان ڕا ناگا چووین بەشکم فیرقە دەگەڵمان بکا چون فیرقە دەگەڵ حکوومەتی کوردستان و حکوومەتی ئازەربایجان پێکەوە دۆست بوون لێرەش بەڵکم ئەوانە یارمەتیمان بدەن بۆیە چووینە ئەوێ. وە بوو ئەمن نامەیەکم نووسیبوو ئاڕاستەی ئەوانم کرد بوو، نامەکەم کە چووم تەسلیم دا مهەندیس ئیرانشەهر کە داوامان لێکرد کادرمان بۆ بنێرن کە فێری کاری سیاسی و کاری حیزبایەتیمان بکەن و چلۆن ڕێکخراو و شانەی دروست کەین و فڵانوو ئەوانە، یارمەتیمان بدەن کوتی کە ئەو نامەیە کێ نووسیویەتی؟ ڕەحیمی سوڵتانیان کوتی ئەو برادەرە نووسیویەتی کوتی جا ئەو برادەرە بۆ خۆی کە ئەو نامەی نووسیوە زۆر شتی قووڵیش دە فکری دا هەیە دەتوانێ چوار پێنج نەفەرانیش خڕ کاتەوە ئەوەی بۆ خۆی دەزانێ بە وان بڵێ، ئەو بۆ خۆی کلاسێکە ئیتر. مولاحەزە دەفەرمووی. کتێب و موتێبوو دەتوانین بدەینێ بیخوێننەوە و ئەوانەی بکەن. مولاحەزە دەفەرمووی ئاوا موبارەزەمان ئیدامە دا هەتا میللی کردنی شیرکەتی نەفت زەمانی موسەدیق.
جەبار قادر: میللی کردنی نەوت، میتینگ!
بلووریان: بەڵێ، ساڵی ١٣٢٩
جەبار قادر: ٩٥١ [١]
بلووریان: ١٩٥١ موسەدیق نەفتی ئێرانی کە بە دەست ئینگلیسییانەوە بۆ میللی ئێعلام کرد، میللی ئێعلام کرد تابڵۆی شیرکەتی پێترلیۆمی ئینگلیس، ئێران و ئینگلیس هاتە خوارەوە،[تابڵۆی تازە] لێی نووسرابوو " شرکت ملی نفت ایران "، بە جێگای ئەو تابڵۆیە ئەویان دامەزراند.
فەرماندار[ ی مەهاباد]  دەعوتی کرد بوو لە ئەعیانی شار و ئەوانە بۆ مەڕاسمی تابڵۆ هەڵگرتن و گۆڕینی تابڵۆکە مەڕاسم، جێژنێکی ساز کرد. ئێمەش لەوەی ئیستیفادەمان کرد و قەرارمان دا ئەوەڵین بار میتینگێکی ئاشکرا بە نێوی حیزبی دێمۆکڕات بکەین بەڵام نێوی حیزبی دێمۆکڕات و ئەوانە نەهێنین. فەقەت بۆ ئەوەی ئەمە دەو مەڕاسمەیدا بەشداری دەکەین پشتیبانی دەکەین لە میللی کردنی شیرکەتی نەفت، نەفت دەچین تەزاهوراتێکی ساز کەین با خەڵکەکەی زیندوو کەینەوە ها. نەفەس کێشانێک هەبێ و ئەو جەوە بشکێ، جەوی خەفەقان و ئەوە بشکێ خەڵک ترسی بشکێت. ئەوە بوو کە عیدەیەکی زۆر هات، تەقریبەن ٣٠٠ – ٤٠٠ کەس شیرکەتیان کرد لەو تەزاهوراتە دا. بە خەیابان و شەقامی دا هاتین، بە خەیابانێ دا ڕۆیشتین بڵەندگۆشمان بە دەستەوە بوو شعارمان دەدا، فڵانمان دەدا، چووینە شیرکەتی نەفت و لەوێش سوخەنڕانیمان کرد و قەتعنامەشمان دانا. لە قەتعنامەکەشدا نووسیبوومان کە شیرکەتی نەفت کە نەفت دەفرۆشی نابێ [ پووڵەکەی] بە ئەسلەحە بدرێت و دەبێ دە خزمەتی ژیانی خەڵک دابێ و ئەسلەحە و مەسلەحە، نەدرێ بە ئەسلەحە ئەو پووڵەی کە لە دەرامەدی نەفت دێ قەتعنامەیەکمان لەو چەند مادانە دا گوزەراند بوو کە لەوێ سوخەنڕانیمان کرد و قەتعنامەکەشمان خوێندەوە، دیارە بە زۆرە ملی خوێندمانەوە. پۆلیس ئیجازەی نەدەدا دەیگوت ئەنگۆ چکارەن؟ نومایەندە و فڵان و ئەوانە و حەقوو نییە و فڵانوو . کوتمان خەڵکین و نمایەندەی خەڵکین و هاتووین قسان دەکەین.
جەبار قادر: یانی لەو فەزا سیاسییە هەلتان بۆ پەیدا بوو  کە جارێکی تر بتوانن حیزبی دێمۆکڕات..
بلووریان: هەلمان بۆ پەیدا بوو جارێکی وانێکی سیاسیمان دا. موزاهەرەیەکی سیاسی بکەین، تەئسیرێکی یەکجار زۆریشی دانایە سەر خەڵک، ترسی خەڵک وەری، بەرە بەرە خەڵک دەپرینگاوە لە سەر بەحسی سیاسەت ئەوانە هەوەڵێ دەپرینگاوە ئێستا بەرە بەرە ترسەکە شکابوو.
باسی حیزبایەتیمان دەکرد و خەڵکمان دەعوەت دەکرد و سازمانمان تەشکیل دەدا، سازمانی کەفاشان و سازمانی سەڕاجان و سازمانی کەبابچیان و قەنادیان و ئەوەی کۆمەڵایەتی، شتی کۆمەڵایەتیمان دروست دەکرد تەحتی ڕەهبەری حیزبی. ئەوەمان دادەمەزراند.
جەبار قادر: هەر لەو کاتە دا ڕاپەڕینی جووتیارانی بۆکان بوو
بلووریان: بەڵێ ڕاپەڕینی جووتیارانی بۆکانێش لەوێ دەستی پێکرد. دیارە ئێمە پێمان خۆش نەبوو ئەو جووتیارانە شوورش بکەن.
جەبار قادر: هۆی سەرەکی سیاسەتی دەرەبەگان  بوو.
بڵووریان: بەڵێ، ئەوە ئەسڵی مەسەلەی کێشەی دەرەبەگەکان دەگەڵ شاری بۆکان بوو. لە زەمینی شاری بۆکان خەڵکەکە کڕی بووی خانوویان لێ دروست کرد بوو بەڵام تاپۆیان نەدابوونێ. ئاغاکان تاپۆی نەدابوونێ. خەڵکەکە داوای تاپۆی دەکرد، خانوویان لێ دروست کراوە دەبێ تاپۆشیان هەبێ ئیدی کە بۆ دوا ڕۆژ ئاغاکان تەشقەڵەیان پێ نەکەن بڵێن ئەوە زەمینی مەیە. لە سەر ئەو تاپۆیەی زەمانی موسەدیقیش بوو، ئاغاکان نەیان دەدا. حاجی قاسمێکی خەیات هەبوو لەوێ ئەو هەستا حەوا و خەڵکەکەی وەدوای خۆی دا هاتە تارانیش، موزاکەرەی دەگەڵ دەوڵەت کرد و ئەمەش دەگەڵ سادق وەزیری* لە موسافیرخانە حەقیقەت دۆزیمانەوە حاجی قاسم، ڕەهنەماییمان کرد و کە چ بکا و چ نەکا، مولاحەزەت فەرموو، وە بوو کە من هاتمەوە مەهابادێ  حاجی قاسم لەوێ، لە بۆکانێ شۆرشی کرد بوو تەزاهوراتی کرد بوو بەرعەلەیهی ئاغاکان، ئاغاکانیش هێرشیان هێنابۆ سەری، ماڵەکەیان ئاور تێ بەردابوو. لەو شەرایتەی دا کە بۆکان گەرم و گوڕ هەستابۆ حەوا دێهقانەکانی ئەتڕافی وێش حەملەیان کرد بوو بۆ خانەکان.
ماڵی خانەکان و دێهاتەکانیان تاڵان کرد بوو، ماڵەکانیان تاڵان کرد بوون و لەوێ دێهقانان شووڕشیان دەست پێ کرد بوو بە داس و شەنە و هەرچی دەسەتیان پێ کرد بوو. ئێمەش قەرارمان نەبوو کە شۆرش بکەن، چون ئێمە دەمانەویست محەمەدی موسەدیق جێگر ببێ. شا دەیەویست تەوتیئەی بکا موسەدیقی لابەرێ بڵێ مەملەکەت نا ئەمنە، موسەدیق ئەمنییەتی نەتوانیوە بپارێزێ، لیاقەتی نییە دەیگۆڕم. بۆ وەی کە بتوانێ بیگۆڕێ و لە مەجلیسێ و ئەوانە ڕەئی وەربگرێ و بیگۆڕێ.
جەبار قادر: لەو کاتە دا مەسەلەی ڕێفراندۆم دێتە پێشەوە، هەڵوەشاندنەوەی مەجلیس، هەڵبژاردنی خولی ١٧ ئەوانە. ئێوە لەوێشا ڕۆڵتان ئەبێ، ڕێکخراوەیەک یان کۆمیتەیەک دروست ئەکەن. بە ناوی چی بوو؟ کۆمیتەی..
بلووریان: " کۆمیتەی دیفاع لە ئازادیی هەڵبژاردن".
جەبار قادر: بەڵێ
بلووریان: پاسدارانی ئازادیی ئینتیخابات. ئەوەمان دانا کە لە هەر سندووقێک، لە هەر جێگایەکی لە نێو عەشیرەت سندووق هەبوو، ئێمە سێ نەفەرمان نمایەندەی خۆمان هەبوو بە نێوی پاسدارانی ئازادیی ئینتیخابات دە قۆڵمان کرد بوون دەمانارد بچنە سەر سندووقەکان بۆ وەی کە خەڵک بە ئازادانە ڕەیئ بدا. چون ئێمە پێمان خۆش بوو موسەدیق بمێنێتەوە. نەمان دەویست شا تەوتیئە بکا، فورسەتی وەچەنگ کەوێ بڵێ موسەدیق لیاقەتی نییە وەدەری نێن. بۆیە ئێمە موخالیفی شەڕەکەی بوون ئی بۆکان. مولاحەزەت فەرموو!
جەبار قادر: کێتان بە هین وەکوو نوێنەری مەهاباد [ هەڵبژارد].
بلووریان: نوێنەری مەهاباد سارەمەدینی سادق وەزیری بوو، سادق وەزیری ئەندامی حیزبی توودە بوو. بەڵام چون کوردی سنەیی بوو، قازی دادگوستەریش بوو، ئێمەش دەگەڵ وی ڕابیتەمان خۆش بوو  کورد بوو ئیتر، کورد بوو، دیارە عەرزم کردی حیزبی توودە سالی ٢٩ [١٣] کە تەزاهوراتەکەمان کرد، ئی خەلعی یەد حیزبی توودە موتەوجیهبوو  دۆڕاندوویەتی، ئەو بەیانەی کە دامانێ بۆی چاپ نەکردین لێرە دۆڕاندوویەتی کە ئەوانە سازمانیان دروست کردۆتەوە و بوونەوە حیزب کە واتە چ بکا چ نەکا دەستی باوێژێتە نێوی بەڵکوو  بیخاتە ژێر چەمبەرەی خۆی. مولاحەزەت فەرموو. ئەوە بوو قاسملوویان نارد بۆ لای ئێمە. قاسملوویان دا بە ئێمە. قاسملوو هات و کوتی، قاسملوو ئەندامی حیزبی توودە بوو لە سەر باڵا دا بوو، لە قسمەتی باڵا دا بوو. کوتی حیزب زۆری پێ خۆش بووە کە ئێوە موبارەزەو کردووە، فڵانوو کردووە، سازمانوو تەشکیل داوەتەوە و ئەوانە ئامادە هەیە یارمەتیشتان بدا. کوتمان ئێمە هاتینە وێ یارمەتییان نەداین ڕۆژی ئەوڵێ، بەنابەرئین ئەو حیزبە لیاقەتی ئەوەی نییە، فیرقە یارمەتی داین، ئەوان یارمەتی نەداین، قاسملوو کوتی خۆ فیرقەش  هەر ئەندامی حیزبی توودەیە ئیتر. ئەوان لیاقەتیان هەیە خۆ بە بێ ئیجازەی حیزبی توودە نەیان داوە. ئەوان لەوان ئیجازەیان وەرگرتووە جا داویانە بەنگۆ.
ئەوە بوو کە لەوێ حیزبی توودە داوای لە ئێمە کرد برادەرێکی ئێمە ڕەحیمی سوڵتانیان چوو بۆ تاران لە تاران حیزبی توودە گوتبووی ئەگەر ئێمە بێتوو کاندیدێکی کورد بنێرین بۆ ئەوێ، ئەندامی خۆمان بێ و کارمەندێکی توند بێ ئێوە دەتوانن ڕيئی بۆ کۆ کەنەوە؟ ئێمەش زەمانەتمان کرد بوو. ئەو برادەرەش ڕەحیمی سوڵتانیان زەمانەتی کرد بوو  کە ئەگەر ئەو شەخسە کورد بێ، بێ ببێتە کاندیدی مەهابادێ، چون شای ئێران زڕباوکی خۆی نارد بوو بۆ کاندیدی مەهابادێ، ئایەتووڵا خۆیی [ حەسەن ئیمامی دروستە. ح.ق]
جەبار قادر: خۆیی بەڵام لە کوردیش دوکتور محەمەد موکریش هەر بە ناوی جەبهەی میللی یەوە.
بلووریان: دوکتور موکری بە ناوی موسەدیقەوە هاتبوو، لە لایەن جەبهەی میللی یەوە هاتبوو. ئێمە دەمانەویست بۆخۆمان وابەستە بە جەبهەی میللی نەبێ، وابەستە بە ڕێژیمی شاش نەبێ کوردێک بێ کە ئێمە بۆخۆمان ئینتیخابی کەین.
جەبار قادر: سارەمەدینی سادق وەزیری ٩٤ لە ١٠٠ ی دەنگەکانی هێنا؟
بلووریان: بەڵێ، دەنگەکانی هێنا، ئەومان هێنا
جەبار قادر: بەڵام بەتاڵ کرایەوە.
بلووریان: بەتاڵیان کرد بە خاتری وەی زانیان ئەوە چەپە و ئەوانە نەیانهێشت.
جەبار قادر: ئەی کێ بوو بە نوێنەری مەهاباد.
بلووریان: دوو ساڵان خاڵی بوو
جەبار قادر: دوای ئەوە کودەتای زاهیدی دێ لە ١٩٥٣
بلووریان: کودەتای زاهیدی کە هات ئیدی هەمووشتێکیان بەرچیدە کرد و خەلاس بوو، وڵات تێک چوو.
جەبار قادر: جارێکی تر کەوتنەوە گیان حیزبی توودە و
بلووریان: حیزبی موسەدیقییەکان و هەموو کەس بە کولی هەموو شتێک، ئەو ئازادییەی کە  لە ساڵی ١٣٢٠  کە قشوونی موتەفیقین هاتن بۆ ئێرانێ ئازادێک هەبوو لە ساڵی ١٣٢٧ ئیتر ئازادییەکە زەمانی تیرەندازی ئی ناسری فەخرارایی ئەسڵەن ئازادییەکانیان کۆ کردەوە. ئیدی پاش ئەو جەرەیانەی، سییومی تیریش هاتە پێشێ. سییومی تیریش لەوێ شوورشێکی گەورە بوو لە تاران و ئەوانە.
جەبار قادر: دوای ١٩٥٣ ئێوە جارێکی تر ئەچن بۆ باشووری کوردستان.
بلووریان: بەڵێ، ئێمە
جەبار قادر: دوای ئینقیلابی زاهیدی
بلووریان: دوای ئینقیلابی زاهیدی ئێمە فەراری بووین ئیتر. فەراری بووین ژیانی مەخفیمان هەبوو. پاش  کودەتای موسەدیق [ دژی موسەدیق]. ] کودەتای ٢٨-ی موردادی ٣٢ [١٣] .
جەبار قادر: کودەتای زاهیدی
بلووریان: لەوێ ئەمن ئیدی، کودەتای زاهیدی، بەڵام ئەمن چوومەوە عێڕاق. چوومە عێڕاق و چوومە لای عومەر دەبابە  و برایم ئەحمەد. مێهمانی ئەوان بووم. مولاحەزەت فەرموو!
جەبار قادر: پێوەندیتان بە حیزبی شیوعی عێراقیشەوە گرت.
بلووریان: پێوەندیمان بە حیزبی شیوعی عێڕاقیشەوە گرت دیارە نەک ڕەسمی بەڵام زیتر پێوەندیمان دەگەڵ پارتی بوو.
جەبار قادر: چەندێ مانەوە لە کوردستانی عێڕاق؟
بلووریان: وەڵاهی ئەمن لە کوردستانی عێڕاق پێم وا بێ پێنج شەش مانگ مامەوە، ئێمە هێندێک یارمەتی ماڵیمان لەوان وەرگرت، زیندانیمان هەبوو دە زیندانێ دا، هێندێک یارمەتیمان وەرگرت، دیارە پارتی هێندێک یارمەتی داین، هێندێکیشیان بۆ خڕ کردینەوە لەو ئاغا و ماغایانە. کۆمەگێک یارمەتییان داین ئەو دەمی ٢٠٠٠، ٣٠٠٠ تمەن زۆر بوو. بۆ یارمەتی بۆ زیندانییەکان ئەمن چوو بووم بۆ کۆ کردنەوەی.
جەبار قادر: کە ئەگەڕێنەوە بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان جارێکی تر.
بلووریان: هاتینەوە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ ڕۆزنامەی کوردستان حەولمان دا، بۆ چاپی ڕۆزنامەی کوردستان. دیسانەکە پەنامان برد بۆ فیرقەی دێمۆکڕاتی ئازەربایجان. لە فیرقەی دێمۆکڕاتی ئازەربایجان  لەو موهەندیس ئیرانشەهری یەی کە کوتی کێیە ئەو نامەی نووسیوە، لەوی داوامان لێکردەوە کە ڕۆزنامەی کوردستان مان بۆ چاپ بکەن. دیارە ئەوانە کوتیان ئێمە بێ ئیجازەی حیزبی توودە ناتوانین بیکەین. ئەمە دەپرسین ئەگەر موخالەفەتیان نەکرد ئێمە قەبووڵی دەکەین. دیارە ئەوان موخالەفەتیان نەکرد بوو. ئەوە فیرقە ڕۆزنامەکەی بۆ چاپ کردین کە ئەمن بووم، قاسملوو و عەزیزی یۆسفی بوو هەر سێکمان ئیدارە کونەندەی بووین دەگەڵ سەدیقی ئەنجیری ئازەر. ئەو چوار نەفەرەمان ئیدارەی ڕۆزنامەکەمان دەکرد. پێم وا بێ دە دوازدە...
جەبار قادر: باشە ئێوە تا ئەو کاتی ڕوون نییە مەسەلەن قاسملوو ئەندامی حیزبی توودەیە، ئێوە خۆتان بە بەشێک لە توودە نازانن. توودە ئێوە بە بەشێک لە تەشکیلاتی خۆی لە کوردستانا ئەزانێ. یانی ئەو پێوەندییە چۆنە هەر وا..
بلووریان: عەرزت بکەم  ئەوە حیزبی توودە بە خۆڕایی ئەو نێوەی لە سەر ناوە کە حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان لقێکە وەک فیرقەی دە حیزبی توودە دا. ئەوە نادروستە. چون تۆ ئەگەر ئەسنادی حیزبی توودە لە ڕۆژی تەئسیسەوە هەتا ئەو ڕۆژەی زەربەی وێکەوتووە زەمانی زاهیدی، هەتا ئەو ڕۆژەی زەربەی وێکەوتووە ئەسنادی ئەوان کۆ کەیەوە کۆنفڕانس و شتێکی  کە داویانە قەت قەت قەت نوێنەری حیزبی دێمۆکڕات لەو کۆنفڕانسانە دا هیچ بەشداری نەبووە. قەت دەعوتیان نەکردووە، بەشدارییان نەکردووە چون نەبووین. بەڵام فیرقە هەمیشە بەشدار بوە، ئەوە سەنەدێکی گەورەیە. ئەوە سەنەدێکی گەورەیە کە ئەو قسانەیان بەتاڵە. ئەو قسانە ئیتیهامە. لێرەش برادەرانی دیکە هەن، ئەشخاسی موخالیفی ئێمە مەسەلەن کۆمەڵە و مۆمەڵە و چریکی فیدایی و ئەوانە ئەو مارکەی لە ئێمە دەدەن و زۆر کەسیش هەن ئەو مارکەمان لێ دەدەن کە ئەوانە توودەیی بوون و حیزبی دێمۆکڕات لقێک لە حیزبی توودە بووە و ئەوانە. ئەو ئیتیهامە لێ دەدەن بەڵام نادروستە.
جەبار قادر: ئاخر خەڵک حەقێتی بپرسێ کە جاری وا هەیە کۆمەڵێک ئەندام لە توودەیا ئەندامن بەڵام لە عەینی کات دا لەسەر ئێوەش حیسابن یا ئەندامی ئێوەن.
بلووریان: نا وا نییە. دەزانی قەزییەکە چۆنە. مەسەلەن ئێمە لە سابڵاغێ ئێمە دەگەڵ فیرقەی دێمۆکڕات ڕابیتەمان هەبوو. پێوەندی حیزبایەتیمان، دۆستانەمان هەبوو. نەک دەگەڵ حیزبی توودە، دەگەڵ فیرقەی دێمۆکڕات. چون ئێمە دەمانزانی فیرقەی دێمۆکڕات دەتوانێ یارمەتیمان بدا. ئەوان لەمە دەوڵەمەندتر و زاناتر بوون و ئەوانە. جا ئەگەر کەسانێکی مەهابادی ئەندامی حیزب مونتەقیل بایە بە ڕەزایە یا مونتەقیل بایە بە تەبرێز ، ئا بۆ ئەوەی کە ئەوە پەروەردە بێ ئێمە دەگەڵ فیرقەی تەماسمان دەگرت لە ڕەزایەی یا لە تەورێز دەمانگوت ئەو برادەرانەی مە هاتوونە ئێرە شوغڵیان معەلیمە، معەلیمایەتی دەکەن ئێوە دە کلاسی حیزبی خۆتان دا ئەوانە بەشدار بدەن، وەختێکی دەرسی حیزبی بە برادەرانی خۆتان دەڵێن با ئەوەش بەشدار بن لەوێ شت فێر بن. بۆ شت فێر بوون ئەوانمان دەنارد، ئەوان دەیان دا. یان یەکێکی توودەیی دەهاتە مەهابادێ، یەک نەفەر توودەیی کە دە هاتە مەهابادێ ئەوان پێوەندی دەگەڵ ئێمە دەگرت، دەیگوت ئەمن توودەم و لە توودە ڕا هاتووم ئەندامی مەسەلەن  ئیدارەی دوخانییەم، ئەمن لە ئیدارەی دووخانییەی دەتوانن ئیتلاع و شتوو هەبێ، ئەمن ئەگەر ئیتیلاعات و شتێکم هەبوو دەتوانن بێن بە کێی بدەم؟ بەڵێ، ئەمەش پێوەندیمان پێ دەکرد، دەمان کوت بەو دووکانە بەقاڵییەی یان بەو کتابفرۆشی یەی، هەر خەبەرێکی دەیزانی بەوەی خەبەر بدە.
جەبار قادر: لە ساڵی ١٩٥٥ لە تاران کۆ دەبنەوە و بڕیار دەگرن ئیتر پێوەندی لەگەڵ توودەیا
بلووریان: ئێمە دەگەڵ حیزبی توودە عەرزم کردی ئەو ڕابیتەیەمان دەگەڵ فیرقەی هەبوو. وەختی ڕابیتەمان دەگەڵ ئەو حیزبەی، فیرقەی هەبوو تەبیعی یە فیرقەش ئەندامی حیزبی توودەیە دەگەڵ ویش ئیرتیبات بەرقەرار دەبێ ئیتر. ئەو ئیترتیباتی دۆستانە هەبوو. ئیرتیباتی دۆستانەی یارمەتی، یارمەتی چی؟ 
جەبار قادر: فیرقە ئێوەی بە بەشێک لە خۆیان نەئەزانی چونکە ئێوە لە مەهاباد ئازەربایجانی غەربی، فیرقەش ئی هەموو ئازەربایجانە، ئێو لقێک، شاخێک لە فیرقە بوون.
بلووریان: نا، نا قەت شتی وا نەبووە. قەت وا نەبووە وە حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان شەڕافەتمەندانە عەرزت دەکەم هەر ئیتیهامێکی لێ بدەن ناڕەوایە، حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان ئەو دەمیش کە ئەمن مەسئوولی بووم  حیزبێکی موستەقیل، بە تەواو مەعنا موستەقیل بوو، بەڵام لە پێوەندییەکی نزیک دەگەڵ توودە و دەگەڵ فیرقەش بوو. ئێمە لە باری تەعلیماتی سیاسی و تەشکیلاتی و حیزبایەتێ دا یارمەتیمان لێ وەردەگرتن ئەوان ئەوەندەی تواناییان هەبوو یارمەتییان داوین و سپاسیشی لێ دەکەین. ئێمە کە شتێکی دەزانین ئێستا دەوپێوەندییەی دا ئێمە ئیستیفادەمان کردووە.
قاسملووش کە ناردرا بۆ ئەوێ پاش ٢٩-ی، تەزاهوراتی ٢٩-ی حیزبی توودە موتەوەجێهبوو لە کوردستانی حەڕەکەت هەیە، ئێمە دۆڕاندوومانە هەوەڵێ ئەوانەمان کۆمەک پێ نەکرد. قاسملوو هات بۆخۆی کوتی، کوتی ئەوانە ئیشتیبایان کردووە ڕۆژی ٢٩-ی کە ئەنگۆ چوونە بەیانتان داوە کە بۆتان چاپ کەن کە بۆیان چاپ نەکردوون و داوای تەمروو لێکردوون بۆیان چاپ نەکردوون ئەلئان موتەوەجیهن لێرە شتێک هەیە دەیانەوێ دەگەڵ ئەنگۆ دۆستایەتێ بکەن، ڕابیتە بەرقەرار بکەن ئەگەر یاریدەیان لە دەست بێ یاریدەتان دەدەن. یەک لە یاریدەکانی کە ئەوان دایان نابوو بە قاسملوو بیدەن کتێبی موتەڕەقی ڕۆمان و کتابهای مارکسیستی و ئەوانە بۆ ئەوەی کە تەبلیغ بکەن ئیتر. ڕۆژنامەکانی حیزبی توودە و ئەوانە. ئەوانە بێنن دە ئیختیاری مەی بنێن بیدەین بە خەڵک  و خەڵک بیخوێننەوە، یا کادرەکانی خۆمان بیخوێننەوە.
ئێمەش لە سەرەرەوە چەند نەفەرمان ئینتیخاب کرد بیخوێننەوە، نەمان دەدا بە بەدەنەی حیزب، بەعزە شتێکی مارکسیستی و ئەوە، مەسەلەن دێمۆکڕاسی نەوینی مائوتسێ تونگ و ئەوانە، چە باید کرد، چگونە کمونیست خوب باید بود ئی چۆئێن لای و ئەو جوورە شتانەمان لە سەرەوە دەدا بە ئەشخاس. نەمان دەدا بە بنەوە.
جەبار قادر: لە ساڵی ٥٥ ئێوە ئەبن بە بەرپرسیاری سنە، لە جێگەی عەبدوڵای ئیسحاقی. چونکە زۆر جار ناوی عەبدوڵای ئیسحاقی (ئەحمەد تۆفیق) دێ، زۆر بیروڕای جیاوازیش لە سەر ئەو کەسایەتییە هەیە. ئێوە وەکوو یەکێک کە لە نزیکەوە ناسیوتانە کارتان لەگەڵدا کردووە و ئاگای سەرگوزەشتەی ژیانی هەن حەز ئەکەم زۆر بە کورتی باسێکی ئەو کەسایەتییەمان بۆ بکەن
بلووریان: بەڵێ، عەرزت بکەم ، عەبدوڵای ئیسحاقی، عەبڵای ئیسحاقی لە کۆمیتەی کوردستان دا دەگەڵ ئێمە هەمکاری دەکرد، ئینسانێکی زۆر زیرەک بوو، دیپڵۆمەی وەرگرتبوو، کوڕێکی زۆر ئازا بوو، هەتا بڵێی ئینسانێکی بەغیرەت و ئازا و بەجەرگ بوو، فیداکار بوو لە هیچ شتێکی نەدەپرینگاوە، هەموو ژیانی دە ئیختیاری حیزب دابوو، مولاحەزەت فەرموو!
جەبار قادر: کەی ببوو بە ئەندامی حیزب؟
بلووریان: ئەو لە ساڵی ٢٩ی، پێش تەزاهوراتی ٢٩ی، ٢٨ ئەندامی حیزب بوو. پێم وا بێ، دەقیق نازانم بەڵام
جەبار قادر: یانی دوای نەمانی کۆماری کوردستان
بلووریان: بەڵێ پاش نەمانی کۆماری کوردستان. بەڵێ ئەو جەوان بوو، زۆر جەوان بوو
جەبار قادر: دوای زیندوو کردنەوەی حیزب
بلووریان: بەڵێ بەڵێ پاش وی لە ساڵی ١٣٢٨ تەقریبەن. ئەو بوو بە ئەندامی حیزب و وردە وردە کێشامانە سەرێ، کوڕێکی ئاگا و باش بوو، بە غیرەت بوو، بە جەرگ بوو زۆر کاری لە دەست دەهات ئێمە هێنامانە سەرەوە لە کۆمیتەی  کوردستان دا بوو. بەداخەوە پاش بیست و هەشتی موردادێ ئەو هەڵات ڕۆیی بۆ عێڕاق. ماوەیەک لە عێڕاق مایەوە.
جەبار قادر: ساڵی چەند
بلووریان: ساڵی ١٣٣٤ کەلە سنەی ئەمن بەرپرسیارەتیم وەرگرت
جەبار قادر: یانی ١٩٥٥
 بلووریان: ئەمن کە موسئوولییەتەکەم لە سنەی وەرگرت، ئەو گەڕاوە هاتەوە ڕوویی بۆ کوردستان لە دێهاتی ماوە و پاشان ڕۆیی بۆ عێڕاق. ڕۆیی بۆ عێڕاق لەوێ مایەوە هەتا شۆرشی بارزانیش لەوێ مایەوە.
لە شۆرشی بارزانی دا زۆر لە بارزانی نزیک بۆوە، بارزانیش کردبوویە مەسئوولی هێنانی خەبەرنیگارانی خاریجی کە دێن ئەو بۆخۆی و بە پەنجا نەفەر تفەنگچی بارزانی لە ئیختیاری نا بوو دەچوو لە مەرزەکان واریدی دەکرد دەی هێناوە [دەیهێنا] بۆ لای بارزانی و ئەوانە بۆ موساحەبە و شتی. بۆ عەمەلیاتی خاریجی، ئینگلیسی و فەڕانسەوی هەرکەس هاتبایە. زۆر خۆشی دەویست مەلا مستەفا، بە عیلەتی ڕەشادەتی ها، دەنا لە باری کەلەوە، کەلەی زۆر پوختە نەبوو. بەڵام هەتا بڵێی  ئینسانێکی بەجەرگ و نەترس و بەغیرەت بوو.
جەبار قادر: مەبەستتان چییە کەلەی پوخت نەبوو.
بلووریان: یانی ئینسانێکی ئاگا‌هنەبوو لەباری سیاسییەوە. پوختەگی سیاسی نەبوو. جەوانێک بوو پڕشوور بوو، ئێحساساتی بوو، کوردێکی خالیس بوو و زۆر زۆر بە غیرەت و بەجەرگ بوو. لە باری تفەنگچی و تفەنگ بازی، هەرچی خەتەر هەبایە، لە خەتەر نەدەپرینگاوە. ئینسانێکی زۆر بە جەرگ بوو.
جەبار قادر: بگەڕێینەوە دوای چوونتان بۆ سنە. دوای ماوەیەکی کورت ئەگیرێن لە سنە.
بلووریان: بەڵێ ساڵی ١٩٥٥ من لە سنە عەرزت دەکەم هاتوچۆی ماڵی ڕەحمەتی شەریعەتی م دەکرد، لە ماڵی ڕەحمەتی شەریعەتی دا من کە لەوێ مامەوە، لە ماڵە ڕەحمەتی شەریعەتی بووین. ڕەحمەتی شەریعەتی چون ناسرا بوو.
جەبار قادر: بەڵی ئەوانە لە کتێبەکەیا هەیە [ مەبەستی ئاڵەکۆکە ح. ق] لە ماڵە ئەوان کە دەرئەچی دەگیرێی.
بلووریان: بەڵێ، ماڵێکیان بۆ دانام لە ماڵەکەی هاتمە دەرێ ئەمن گیرام، کە گیرام هێنایانم بۆ مەهاباد، کە هێنایانمەوە بۆ مەهاباد و ئەوانە، دیارە لە زیندانی دیژبان بووم، ئاویان دە بەر کردم، دەستولاقیان زنجیر کردم  و عەرزت بکەم گەلێک لێدان و مێدانیان لێ دام و دیارە لێدان وەکوو شکەنجە بڵێم، شەلاقت لێ دەن و ئا بەو شکڵەی نا، بەڵام بە مست و شەق و لێدان و ئەوانە و بێ خەوی. ئاویان هەتا ئێرە [ پێی نیشان دەدا. ح.ق] دەبەر کرد بووم . تاریکخانەی داودە جووی، داودی عەکاس، تاریکخانەیەکی هەبوو، ژێرزەمین و خۆڵە پۆتینێکی زۆر قووڵ بوو ئاویان تێ کرد بوو ئەسڵەن ببوە قوڕ، دە قوڕی دا ئاوا ڕاوەستا بووم. مودەتی سێ ڕۆژان ئەمن ئەو قوڕەم دە وانێکێ دا بوو. دوایە وەرهرام هات و بەحس کرا و فڵان کرا شوشتیانەوە و تەمیزیان کردەوە و ئەوانە. دوایە ناردیانم بۆ سەربازخانە، لە سەربازخانەی تەقرینەن ماوەی هەژدە مانگێک لە ئینفڕادی دا بووم کە دەستوڵاقم هەر زنجیر بوو  هەژدە مانگان. هەر لەوێ، هەتاکوو ناردیانم بۆ دادگای تەجدیدی نەزەر بۆ تەبڕێز.
لێرە بە سێ ساڵ مەحکووم ببووم کە بردیانم بۆ تەبرێز، لە تەورێز بمبەنە دادگای تەجدیدی نەزەر، بردیانمە دادگای تەجدیدی نەزەر لە دادگای تەجدیدی نەزەر سێ ساڵەکەیان بۆ تەئید کردمەوە بەڵام لەوێ ئیرە دەست و پەلەم ئیدی زنجیر نەبوو. نانی عادی شەهرەبانی، دەگەڵ عیدەیەکی دیکە زیندانی سیاسی موسەدیقی و توودەیی و ئەوانە زیندانی بوون ئەمنیشیان دە نێو وێ کرد و دەگەڵ وان بووم.
جەبار قادر: لیرە دا تۆ سێ ساڵ دە زینداندا دەمێنی.
بلووریان: بەڵێ
جەبار قادر: سێ ساڵی تەواو دەمێنی لە ١٩٥٥ وە هەتا ١٩٥٨. هەر لەوێدا باسی هین دەکەن، باسی عەزیزی فەلاحی و کەریمی حوسامی کە هەوڵت لەگەڵا دەدەن کە بچن بۆ کوردستانی عێڕاق کە ڕابکەن و چی و ئەوانە.
بلووریان:بەڵێ ئەمن کە هاتمەوە کوردستانی ساڵی ١٣٣٨ تازە مەلا مستەفا گەڕابۆوە لە شووڕەوی.
جەبار قادر: یانی شۆڕشی تەمووزی ١٩٥٨ لە عێڕاق ببوو، ڕێگە درابوو بارزانی لە سۆڤیەتەوە بگەڕێتەوە. کەشوهەوایەکئ ئازادیی سیاسی لە عێڕاقا پەیدا ببوو.
بلووریان: بەڵی پەیدا ببوو من ئەو دەمی ئازاد بووم. مێهری ١٣٢٧، مانگی مێهری ١٣٢٧ ئەمن لە زیندان ئازاد بووم.
جەبار قادر: ١٣٢٧
بلووریان: ١٩٥٨
جەبار قادر: ٥٨


بلووریان: ٥٨ بەڵێ. ئەمن هاتمەوە ماڵێ، هاتمەوە ماڵێ. من کە هاتمەوە ماڵێ خێزانی خۆم زەمانی موسەدیق، پێش کودەتای موسەدیق، ئەو زەمانی خێزانی خۆم مارە کرد بوو. بەڵام هەڵنەکەوت شایی بکەم. زەماوەند بکەم. بە خاتری ئەوەی کە کودەتای بیست و هەشتی موردادێ بەسەر دا هات ئەمن کە فەراری بووم سێ ساڵان، دوو ساڵان فەراری بووم ها، دوو ساڵ لە دێهات فەراری بووم، سێ ساڵیش زیندانی بووم ئەوە پێنج ساڵ مولاحەزەت فەرموو! ئەو خانمەی من [بە دەست ئیشارە دەکا ح.ق] لە ماڵە خۆی مایەوە ئەو پێنج ساڵانە بە ئینتیزاری من. کە من هاتمە دەرێ لەزیندانی ٣٨-ی عەرووسیم کرد و بوو بە خێزانی من. مولاحەزەت فەرموو. لەوێ عەرزت دەکەم دەستووریان دا ئەشخاسی کە سابیقەدارن بێن لە سەر ڕادیۆ قسە بکەن بە تەڕەفداری شا، تەڕەفداری ڕێژیم بێن قسە بکەن. هەر کەسیان دەگرت لە خیابانێ و لە شەقام دەیانگرت دەیانگوت وەرە. دەیانبردە ڕوکنی دوو، ڕوکنی دوو دەیگوت دەبێ بچی لە سەر ڕادیۆی سپا، لەوێ سوخەنڕانییە بکەی و بۆ شیان دەنووسین، دەیاندانە دەستی کە نووسراوەکەی لەوێ بخوێننەوە مولاحەزەت فەرموو. خەڵکیان دەگرت. عەزیزی فەلاحیشیان لە خیابانێ دا گرتبوو، عەزیزی فەلاحییان گرتبوو. بردبوویان کوتبوویان دەبێ نوتقێ بکەی کوتبووی نایکەم. ناردبوویانە دیژبانێ زیندانیان کرد بوو. کە زیندانییان کرد بوو، مەلا عەبڵای ماوەڕانی کە خزمی خانەوادەی خۆیان بوو دەچێ زەمانەتی دەکا و پێی دەڵێ ماڵت شێوێ کوتبات باشە دەیکەم و دەهاتییە دەرێ وەک ئەوانی دیکە کوتبوویان دەیکەم هاتنە دەرێ ڕۆیشتن، نەشیان کرد، ئەتۆش بتگوتبایە دەیکەم بۆ ئەوەندە سەرسەختی ئەتۆ. توند و تیژ ڕاوەستاوی ئەمن نایکەم و فڵان. زۆرت پێ ناشكی بتگوتبایە دەیکەم بە چاوان هەتا دەهاتییە دەرێ دەهاتییە دەرێ خۆت ون دەکرد، دەڕۆیشتی. وەلحاسڵ بە زەمانەتی وی ئازادیان کرد کە بێتەوە لە سەر ڕا نوتقێ بکاتەوە. ئەو کە هاتەوە لە دیژبانی کە ئازادی دەکەن دەچێتە کن کەریمی حیسامی.
کەریمی حیسامی دووکانی سەوزی فرۆشی هەبوو لەو مەنتیقەیەی لە نزیکی دیژبانی لەو بەرەوە. دەچێتە کن ئەوی پێی دەڵێ دەڵێ ئەمنیان ئازاد کردووە بەڵام تەعەهودیان لێ ئەستاندووم بیلەخەرە بێم بچمە سەر ڕادیۆکە.
ئەلئانیش نامەوێ بیکەم دەمەوێ هەڵێم. کەریمی حیسامیش کوتبووی وەڵاهی فورسەتێکی زۆر باشە، ئەگەر غەنیمان دەگەڵ بێ ئەمیش دێم. چون غەنی ناسراوە و فڵان و ئەوانەیە. عەبڵای ئیسحاقی و ئەوانەش لەوێن، ئەمە زۆر ناناسن، عەبڵای ئیسحاقیش لەوێیە، ئەگەر غەنی بێتە ئەوێ وەزعمان زۆر باش دەبێ. با بچین دەگەڵ غەنی قسان بکەین بەشقم ڕازی بێ دەگەڵمان بێ. ئەمنیش تازە ژنم هێناوە و دەلیلیشی نییە کە هەڵێم. ئەمنیشیان تازە بانگ نەکرد بوو. چون ئەمن وەدەر نەدەکەوتم بچمە خیابانێ و ئەوانە بمگرن. لە ماڵێش کەس نەهات بە دووم دا بڵێ وەرە بانگت دەکەن. بە خۆڕایی بۆ  " عەسەس مەرا بگیرێ " بکەم هەڵێم. لە هیچ و خۆڕایی بۆ هەڵێم، کەسیش لێی نەپرسیوم.
عەزیزی فەلاحی و کەریمی حیسامی؛ جا کەریمی حیسامی لێرە لە کتێبەکانی بە درۆ نووسیبووی، داستانێکی دروست کردۆ خۆی کردووەتە پاڵەوان، عەزیزی فەلاحی هەر هیچ ئەسڵەن باسی ویشی نەکردووە. هەر بۆ خۆی هەمە کارە بووە، حیزب دەستووری داوە بچم ئەوانەی لەوێن [لە باشوری کوردستان ح.ق] شکلیان پێ بدەم و  زیندوویان کەمەوە، هەمووی بەتاڵە، شەڕافەتمەندانە دەڵێم. هیچی ڕاست نییە. هاتنە ماڵی من و کوتیان حاڵ و قەزییەیەکی وایە ئەوە هەموون دەگرن و ئابڕوومان دەچێ بچینە سەر ڕادیۆ قسان بکەین دەنیو خەڵکی دا حورمەتمان هەیە و فڵانمان هەیە، کوتم بەڵێ ئابڕوو چوونە. بەڵام ئەمنیان بانگ نەکردووە. کوتیان خۆ ئەوە عەزیزیان گرتووە خۆ تۆشیان بانگ نەکردووە کاک کەریم؟ کوتی ناوەڵا لەوانەیە ئەمنیش بانگ کەن. ئەتۆش بانگ کەن، پێمان بکەن بە زۆری. بە زۆری پێمان بکەن و یا دە زیندانمان دەکەن. کوتم خەیلی خوب دە زیندانمان دەکەن بە ئیتیهامی چی دەمانگرن؟ بەردمان بە گومبەزی ئیمام ڕەزای داداوە؟ ا بەر عەلەیهی شای کارێکمان کردووە؟ دەڵێن وەرن نوتقێ بکەن، دەڵێم سەوادم نییە نوتقێ ناکەم. دەڵێن ئەوەت بۆ دەخوێنینەوە، دەڵێم چاوم نایبینێ  نایخوێنمەوە.  ڕام دەگرن ، زۆر زۆر ڕایان گرتم شەش مانگم ڕا دەگرن دوایە بەرم دەدەن، خۆ تەحویلی دادگام ناکەن دە ساڵم حەبس کەن. جون جورمێکم نییە، نوتق نەکردن خۆ جورم نییە. دە قانوونیش دا جورم نییە. ئەوە نایکەین. بەڵام دەمێنینەوە ڕادەوەستین، ئەگەر هەر دەترسێن نیگەرانن ئەتۆ خۆت بشارەوە لە جێگایەکی، ئەتۆش خۆت بشارەوە لە جێگایەکی، ئەمنیش لە جێگایەکی خۆم دەشارمەوە. ئەمن دەچمە ماڵی سمایلە تیتی ئەوە ئادرێسی منە. ئێوەش لە جێگایەکی دیکە خۆتان حاشار دەن، ئادرێسەکەی بە من بڵێن ئەگەر دیتمان شەبکە توندە و گرتن گرتن هەیە و بگیر بگیر هەیە هەڵدەستین لێ دەدەین دەڕۆین بۆ نێو مەنگوڕان وەکوو جاران. سێ ساڵان، دوو ساڵان فەراری تێدا بووین، دەچینە نێو مەنگوڕان خۆمان حاشار دەدەین ماوەیەکی لەوێ تەسمیم دەگرین ئەگەر لازم بوو بچینە عێڕاقێ ئەو دەم لەوێ تەسمیم دەگرین. بەڵام ئێستا بۆ عێڕاق چوون دەلیل نییە چون ئێمە دەبێ دەگەڵ عەبدوڵای ئیسحاقی و ئەوانە قسە بکەین. نەزەر بدین، بڵێین خەتەرمان هەیە [خەتەرمان لە سەرە]، ئەوان موافەقەت بکەن بچینە وێ. هەر لە ئێستاوە بچینە وێ و حیزب بەجێ بێڵین و هەموو جەرەیان بە جێ بێڵین. کابرا ئەوانی دیکە لەوێ دەڵێن ئەنگۆ بۆ هەڵاتوون؟ ئەمە خەتەرمان هەبوو ئەنگۆ خەتەروو نەبوو بۆ هەڵاتوون؟ ئەسڵەن ئابڕووشمان دەچێ لە حیزب دەبێ پاسخگوو بین، جوابگوو بین. ئەمن ڕازی نیم بڕۆمە دەرێ  بەڵام ئە بەو شەرتە ڕازیم کە بێن ئەگەر خەتەر بوو بچینە نێو مەنگوڕان. ئەگەر لەوێ خەتەر هات، هەتا ئاخرین لەحزە عێڕاق نییە بۆ من، لەوێین.
دیارە کەریمی حیسامی و ئەوانە، عەزیزی حیسامی کوتبوویان بابە ئەوە تازە ژنی هێناوە، عەرووسی کردووە، ئەوانەی کردووە بە دەردی ئێمە ناخوا با بڕۆین. تەماسیشیان دەگەڵ نەگرتم لەو مەخفیگاهەی ئەسڵەن تەماسیان نەگرتبوو لەوێ بۆخۆیان ڕێک ڕۆیشتبوون بۆ عێڕاقێ مولاحەزەت فەرموو!
جەبار قادر: باسی حەولێکی حیزب ئەکەی کە پیاوی خۆی بنێرێتە ناو ساواکەوە، ئەویش ئەحمەد تۆفیق کردبووی کە ئەمە زیرەکییەک ئەنوێنێ مەسەلەن کە ئەو ئەسعەد خودایار [خودایاری].
بلووریان: خودایاری ئەندامی حیزب بوو، کومیتەی ئەیالەتی بوو، لە دێهاتیش کۆمیتەی ئەیالەتی بوو، کوڕێکی زۆر ڕەشید بوو، زەمانی دێمۆکڕاتیش ئەفسەری دێمۆکڕات بوو، تفەنگی هەڵگرتبوو گرووهبان بوو هاتبوو مولحەق بە حکوومەت ببوو لەوێش کردبوویانە ئەفسەریار، تەقریبەن کردبوویانە ئەفسەری دێمۆکڕات. زۆر ئینسانێکی زیرەک بوو. عەبڵای ئیسحاقی پێی دەڵێ کاکە گیان ئەتۆ پیاوێکی زیرەکی لە ڕوکنی دووی ئەڕتەش دا کارت کردووە ئەتۆ دەتوانی بچی دە نێو ساواکیەوە ببێ ساواکی، لە نێو دەروونی ساواکی ئیتیلاعاتم بۆ وەرگری، کە بزانین ساواک عەلەیهی ئێمە چ دەکا، چ ناکا، جاسووسەکان کێن، کێ نین؟ کێ دەگەڵ ساواک هەمکاری دەکا و فڵان دەکا ئەمەش وەک حیزبێک ئیتیلاعاتمان هەبێ.
ئەسعەد قبووڵی نەکردبوو، گوتبووی ئەمن کابرایەکم دە نێو خەڵک دا  حورمەتم هەیە و فڵانم هەیە چۆن ببمە جاسووسی ساواکی و ئەوانە. عەبدوڵا کوتبووی دەستووری حیزبت پێ دەدەم. ئەتۆ وەزیفەی حیزبە بۆت دادەنێم دەبێ بیکەی. قەبووڵی کرد بوو، پێی تەحمیل کرد بوو ئیدی. پێی تەحمیل کرد بوو قەبووڵی کرد بوو. قەبووڵی کرد بوو ساواکیش ئەوەی گرتبوو کردبوویە ساواکی.
دیارە ئەحمە تۆفیق و ئەوانەش تەبلیغاتیان بەرعەلەیهی کرد بوو گوتبوویان ئەوە ساواکییە و فڵان و فڵان. و یەکێک گرتبووی پێی گوتبوو پێت دەڵێن ساواکی. گوتبوویان ئێستا پێت دەڵێن ساواکی وەرە ئیتر. ئەوە بوو چووبوو و لەوێ نەخشی زۆر گەورەشی هەبوو بۆ حیزب. بە ڕاستی هەر شتێکی دە جەرەیانی حیزب دا ئیتیلاعی هەبوو دەیدا بە من. ئەوەڵێ بە منی دەدا،دوایە دەینارد بۆ ئەحمەد تۆفیقی. جار جارەش بە عینوانی قاچاغچی دەیان نارد دەچۆ عێڕاقی کە ئیتیلاعاتی حکوومەتی عێراق و مەلا مستەفا و ئەوانە بێنێتەوە بۆ ساواکی دەچووە کن ئەحمەد تۆفیقی لەوێ شتی وەردەگرت، دەستوورات و شتی وەردەگرت، شتی غەڵەت و ئەوانەی وەردەگرت دەیدا بە ساواکی. ساواکی زۆر فریو دابوو. ڕەئیسی ساواکی پاش گرتنی ئێمە وەدەریان نا ئیتر دەرەجەکەشیان لێ ئەستاندەوە وەدەریان نا، یانی ببوو ئالەتی دەستی ئەسعەدی خودایاری. کرد بوویە ئالەتی دەستی خۆی. ئەسعەدی خودایاری کە لەوێ ئەو هەمکارییەی دەکا، ئەو دەمی برادەرانی ئێمە کە لە تارانێ گیران، من زانیم کە ئەوانە گیراون گوتم لە مەهابادێ هاشمی حوسین زادە و یۆسفی رێزوانی دەگرن، ئەو دوانە بەرپرسی، مەسئوولی کۆمیتەی مەهابادێن. ئەو دوانە بگیرێن ئەوانیش هەموو ئەوانە لەو دەدەن، با ئەوانە فەرار دەم. وا بوو ئەسعەدم بانگ کرد کوتم ئەو دوانە دەگەڵ خۆت بەرە بۆ عێڕاقێ تەحویلی عەبڵای ئیسحاقییان بدە. بڵێ ئەوە دەخەرەر دا گیانیان با لە عێڕاقێ بمێننەوە. ئەسعەد ئەوانەی برد تەحویلی عەبڵای ئیسحاقییان دا [ ئیسحاقی دان]. عەبڵای ئیسحاقی پێی کوتبوو ئەتۆ مەچۆوە ئەتۆش دەگرن، ئەسعەدی خودایاریش کوتبووی نا ئەمن ناگرن، ئێستا دەستی منیان نەخوێندۆتەوە کە ئەمن دەگەڵ حیزبم و جاسووسی حیزبم.
جەبار قادر: ئەحمەد تۆفیق شکی لێ ئەکا کە ...
بلووریان: با عەرزت بکەم. شکی لێ دەکا، ئەوە کە دەڵێ ئەمن دەچمەوە.
جەبار قادر: ئەوە کە دەڵێ ئەمن دەچمەوە شکی لێ دەکا
بلووریان: شکی لێ دەکا دەڵێ خۆی ئەوانەی پێوە کردووە، ئەوەشی بۆ منە بۆ من هێناوە کە خۆی بسەلمێنێ، ئیسپاتی کا بۆ خۆی کە من نەبووم و ئەلئان دەچێتەوە وێ هەر ساواکێتێ دەکا دەیگرێ. ناڵێم کەلەی سیاسی نەبوو، ئینسانێکی توند و تیژ و نیزامی بوو، لە باتی وەی بەرێ لە زیندانێکی، لە جێگایەکی حاشاری بدا، دایبنێ، فڵانی بڵێ، نەیەڵێ هەتا ڕوون دەبێتەوە قەزییەکە

جەبار قادر: دەیکوژن.
بلووریان: ئەو دەڕوا، جوابی وی ناداتەوە، دەینێرێ ڕێی پێ دەگرن، لە قەبری عوسمانی پێشی پێ دەگرن و دەیکووژن. یانی بە ناحەق کوشتی.
جەبار قادر: ئێ، بەڵێ بەڵام گەورەترین زەربە کە وەحیزب دەکەوێ بە هۆی گرتنی سمایلی قاسملووە.
بلووریان: سمایلی قاسملوو
جەبار قادر: پێوەندی چی بوو بە حیزبەوە سمایلی قاسملوو؟
بلووریان: ئەها، سمایلی قاسملوو ئەندامی حیزب بوو، جا وە جالبە [ بەدەم چای خواردنەوە ح ق]، ئەندامی حیزب بوو بەڵام خوێندکار بوو لەدانشکەدەی فەننی لە تاران لە ساڵی دوو. کوڕێکی یەکجار بە ئیستیعداد، یەکجار زیرەک، یەکجار نەجیب، یەکجار باش بوو ئەو کابرایە. ڕەحمانی قاسملوو لە ئوڕووپا حیزبی توودە دەینێرێتەوە بۆ تاران کە لە تاران دەگەڵ کۆمیتەی فڵانی تاران پێوەندی بگرێ کوردستانی بەو کۆمیتەی تێک خاتەوە وەک جاران بەینی حیزب و کوردستان وەک جاران ڕابیتەی دۆستانەیان هەبێ. ئەمە تێک خاتەوە لەوێ. ئەمەش لە تاران وانێکمان کرد بوو، قەتعمان کرد بوو. ئیڕتیبات قەتع کەین، باسم نەکرد.
جەبارقادر: بەڵێ لە ٥٥ [١٩] بڕیارتان دا
بلووریان: بەڵێ بڕیارمان دا ڕابیتەی قەتع بکەین لە داخڵەوە
جەبار قادر: دەتوانی ئێستا باسی کەی.
بلووریان: ئێمە لە ٥٥ [١٩] وە کە لە تاران جەلەسەیەکمان بوو  قەرارمان دا هەرگوونە ڕابیتەیەک دەگەڵ حیزبی توودە قەتع بکەین چونکە ئەوانە دەگیرێن دەچن ئیقرار دەکەن، دەترسێن ئیقرار دەکەن ئەگەر پێوەندیان دەگەڵ ئێمە هەبێ ئەو ئیرتیباتەی دەگەڵ مەیان هەیە لەوی دەدەن ئێمەش هەموو پێوە دەبین. دەشکێن ئێمە کە ئێستا زەربەمان وێنەکەوتووە ڕابیتە دەگەڵ ئەوان بگرین زەربە وێدەکەوین [ زەربەمان وێ دەکەوێ]. بەنابەر ئین دەبێ قەتعی ڕابیتە بکەین. قاسملووش [ڕەحمان]  دە جەلەسەکە دا بوو. چونکە قاسملوو کە کوتمان نمایەندەی حیزبی توودە هاتبوو ببۆ ڕابیت بەینی ئێمە ئیرتیبات پەیدا بکا، لەوێ هەمکاریشی دەگەڵ دە کردین. چونکە پیاوێکی زانا بوو، تێگەیشتوو بوو، کوردێکی دڵسۆزیش بوو ئێمە دامان نابوو کە لە کۆمیتەی کوردستان دەگەڵ ئێمە وەکوو موشاویر هەمکاریمان دەگەڵ بکا. لەو جەلەسەیەش دا بەشداری [بەشدار] بوو. ئەمیش پێم کوت کوتم قاسملوو ئەگەر ئەتۆ لەو تاریخەیەوە دەگەڵ ئێمە هەمکاری دەکەی چون پێوەندی دەگەڵ حیزبی توودە دەبڕین ئەتۆ دەبێ پێوەندی دەگەڵ حیزبی توودە ببڕی ڕەسمەن ببیە ئەندامی حیزبی دێمۆکڕات و جا ئەو دەمی لەو کۆمیتەی دا بمێنییەوە، ئەگەر ئەوەی نەکەی ئیدی ناتوانی دەو کۆمیتەیەی دا بمێنییەوە. چون ئەندامی حیزبی توودەی ئێمە لێرە ڕات ناگرین. لە دوو حیزبان دا نابێ ببی یا ئەو حیزبە یا ئەو حیزبە. قەبووڵی کرد. قەبووڵی کرد و دوایە ئەو جەلەسە کە لەوێ بوو [بوومان]، چوو بوو لە مەخفیگاهی خۆی دەگەڵ کەیانووری تەواوی شلوملی ئێمەی بە وی کوتبوو. تەسمیماتی مەی بەوی کوتبوو. ئێمە بە وەسیلەی ئەفسەرێکی ئەڕتەشی کە فەراری بوو لە ماڵە وی بوو، وانێک
جەبار قادر: هەوڵاکەتان پێ گەیشت
بلووریان: ئەو خەبەرەمان پێ گەیشت کە کەیانووری چۆتە ماڵە قاسملووی، ماڵە کابرای، قاسملووش هەموو شتەکانی پێ کوتووە مولاحەزەت فەرموو،شتی مەی پێ کوتووە کە ئێمە چ تەسمیمێکمان هەیە. کە ئەوەی پێ کوتین هاتەوە جەلەسەی ئەمن یەخەم گرت دە جەلەسەی دا کوتم ئەتۆ قەرارت دابوو کە دەگەڵ حیزبی توودە ڕابیتە نەگری، ئەمە قەرارمان دا بوو ڕابیتە قەتع کەین، ئەتۆ بوویە ئەندامی حیزب چووی دەگەڵ سکرتێری کۆمیتەی حیزبی توودە دیسان تەماست گرتووە و هێناوتەتە ماڵە خۆت. کوتی نەمهێناوە ماڵە خۆم و حاشای لێ کرد و هەوەڵێ و پەرویزیش لەوێ دانیشتبوو ئیتر، [ دەبێ مەبەستی لە پەرویز حیکمەت جوو  بێ کە لە ئەفسەرانی سازمانی نیزامی حیزبی توودە بوو، لە ٤/ ٦/ ١٩٧٤ ساواک لە ژێر شکەنجە دا کوشتی. ح.ق] ، دیتی حاشای پێ ناکرێ، کوتی ئیشتیباهم کردووە. ئەو دەیویست بچێتە جێگایەکی ماڵەکەی منی کرد بووە قۆناغی ئەوەڵ، لە قۆناغی ئەوەڵ ڕا بە وێدا بچێتە ماڵەکەی دیکە. لێرە لە قۆناغی ئەوەڵ بووە دوایە ڕۆیشتووە. کوتم بە هەر سوورەت تۆ هەموو شتێکت کوتووە، ئەو کەسەی کە لەوێ بووە دەزانێ ئەتۆ هەموو شتێکت کوتووە. ئیقراری کرد کوتی ئیشتیبام کردووە. ئەمن کوتم ئیشتیا نابێ و ئەمن قەبووڵی ناکەم و ئەندامی حیزب و نابێ ئەوە هەمکاریمان دەگەڵ بکا و فڵان و کێشە و هەڵڵا، عەبڵای ئیسحاقی و ئەوانە فشاریان هێنا کوتیان بابە کابرایەکی زانایە و تێ گەیشتووە و فڵانە با هەمکاریمان دەگەڵ بکا، قیمەتی هەیە و ئەرزشی هەیە بۆ ئێمە، توند و تیژی مەکە و ئەوانە و کوتم باشە قەبووڵی دەکەم.
جەبار قادر: قاسملوو گیرا؟
بلووریان: قاسملوو نەگیرا بوو. قاسملوو هاتبوو چوو بوو دەگەڵ کۆمیتەیەکی فەرعی حیزبی توودە کە دروست ببوو ئەو کۆمیتە بە دەست ساواکەوە بوو. ئەرسەلانی پووریا کە ئەندامی، کادری باڵای حیزبی توودە بوو ئەوە گیرا بوو ساواک قەولی هاوکاری لێ ئەستاند بوو دەنا ئێعدامت دەکەین. ئەویش لە ترسان قەولی هاوکاری دابوو کەوتبووە بەر دەست زیبایی، سەرلەشکر زیبایی؛ سەرهەنگ زیبایی. ببووە ئەندامی وی. زیبایی پێی کوتبوو ئەتۆ کۆمیتەی خۆت تەشکیل بدە لێرە، دەگەڵ ئوڕووپاش، کەیانووری و ئەوانە تەماس بگرە بزانە ئەوان چت پێ دەڵێن وەرە بە من بڵێ ئەمنیش دەستوورت پێ دەدەم چ بە وان بڵێی پێیان بڵێوە. دەگەڵ وان دوو دووزە بازی دەکرد.
ئەوە بوو کە قاسملوو دەچێ دەگەڵ ئەرسەلانی پووریا، کەیانووریش ئەرسەلانی پووریای دابوو ئادرێس. پێیان وا بوو سالمە چون نەیانزانیبوو گیراوە بە دزی. چون ساواک بە دزی گرتبووی نەی بردبوو بۆ زیندانێ، بردبوویانە ماڵێکی مەخفی، لەوێ ئیقراریان،وانێکیان لێ ئەستاندبوو کە هەمکاریان دەگەڵ بکا بەریان دا بوو، نەیانهێشتبوو بزانن کە ئەسڵەن گیراوە. کەیانووری و وانیش لە ئوڕووپا نەیانزانی بوو گیراوە. پێیان وا بوو هەر ڕابیتەی دەگەڵیان هەیە کۆمیتەی تەشکیل داوە، کۆمیتەی ئەیالەتی لە تارانێ.
وەڵا قاسملوو دەچێ دەگەڵ وی تەماس دەگرێ دەڵێ من لەتارانێ، ئەمنیان حەواڵەی تۆ کردووە کۆمیتەی تاران و دەگەڵ مەهاباد تەماس بگرینەوە و فڵان و کۆمیتەی دێمۆکڕات دەگەڵیان پێوەندی دۆستانەی قەدیمی ساز کەینەوە و ئەوانە و ئەویش ئەرسەلانی پووریا دەڵێ چوارشەمۆیە جەلەسەمان هەیە، برادەرانیش دێن وەرە جەلەسەمان هەیە لەوێ تەسمیمێ دەگرین. [قاسملوو] دەڵێ ئەمنیش برادەرێک هەیە عەزیزی یۆسفی لە مەهابادە دەڵێم بێتە ئێرە دە جەلەسەکەیدا بەشدارێ بکا.
ڕۆژی چوارشەمۆیە، خەبەر دەنێرێ بۆ عەزیزی یۆسفی، بە زاواکەی ماڵە قازی، کە ئێستا ئەحمەدی قازی یە برای کاک ئەمیری قازی. بە وەسیلەی برای کاک ئەمیری قازی کە ئەحمەدی قازییە دەنێرێ عەزیزی یۆسفی بێتە تارانێ ئادرێسەکەی دەداتێ. عەزیزی یۆسفی ناچێتە تارانێ ئایا پووڵی نابێ، ئایا ناتوانێ بچێ یا پێی خۆش نییە بچێ، ناچێ. کە ناچێ جەلەسەکە تەشکیل دەبێ چوارشەمۆ ئەوی ڕۆژە، قاسملوو لە باتی عەزیزی یۆسفی ئەو سمایلی قاسملووی لە دانیشکەدەی دەهێنێ دەڵێ وەرە ئەتۆ بڵێ ئەمن عەزیزی یۆسفی م  دەتبەمە ئەوێ لەوێ دادەنیشین بەڵام بڵێ ئەمن عەزیزی یۆسفی م، کڵاوبەرداری ئیدی! ئەو بەدبەختەی دەبا دەگەڵ خۆی بۆ جەلەسەی دەڵێ ئەوە عەزیزی یۆسفی یە. لە جەلەسەکەشدا سەرهەنگ زیبایی ساواک لەوێ دانیشتووە بە ناوی سالاری جەلەسەکەی ئیدارە دەکات ئەسڵەن.
ئەرسەلانی پووریا معەرەفی دەکا دەڵێ ڕەفیق سالاری مەسئوولی دەرەجە یەکی حیزبە و ئەمەش تابیعی ئەوین و ئەگەر ئەو برادەرە سوئالێکوو لێ بکا جوابی بدەنەوە. ئێ کابرای ساواکی لە قاسملووی دەپرسێ دەڵێ خەیلی خوب ڕەفیق عەزیزی یۆسفی کە هاتۆتە ئێرە تۆ دەزانی کوردستان مەهاباد نییە خۆ، نەغەدە هەیە، شنۆ هەیە، بۆکان هەیە، سەقز هەیە، سنە هەیە لەوانە چ کادرهایەک وەکوو  دە سەتحی ئەو ئاغای عەزیز یۆسفی دا  هەمانە؟ روفەقا، نێوی ئەوانە بیانناسین. قاسملوو نازانێ، ئیتیلاعاتی نابێ. قاسملوو چون دەگەڵ ئێمەش کە لە سەرەوە بوو، مەسئوولییەتی تەشکیلاتی لە بنەوە نەبوو.، فەقەت لە سەرەوە دەگەڵ ئێمەی هەبوو. ئیڕتیباتی تەشکیلاتی نەبوو خەڵکی تەشکیلاتی نەدەناسی. وەختی ٢٨-ی مورداد هەڵات ڕۆیشت ئیتر ئیڕتیباتی قەتع بوو دەگەڵ ئێمەش هیچ ئیڕتیباتێکی نییە. ئەو هیچ قسەی پێ ناکرێ بیڵێ، ئەوەندە بە زیرەکی دەڵێ ئەمن ئێستا هاتوومەوە لە ئوڕووپایە ئێستا نەچوومەوە مەهابادێ تەماس بگرم بچم بزانم کێ هەیە و کێ نییە. ئەمن دەبێ ئیجازە بدەن بچمەوە مەهابادێ مودەتێکی، مانگێک، دوو مانگان لەوێ بم  بزانم کۆمیتە کێیە، مەسئوول کێیە، لە بۆکان کێیە فڵان کێیە ئەو ئیتیلاعاتانە وەرگرم جا ئەو دەمی بێمەوە گوزاریش بدەم. قسەکەی مەنتقی بوو. سەرهەنگ زیبایی ئیحساس دەکا کە ئەوە تێی گەیشتووە، قەزییەی تێ گەیشتووە و خەریکە دەرچێ ئیدی نایەڵێ دەرچێ، جەلەسە کە خەڵاس دەبێ دەستوور دەدا بیگرن هەم قاسملووی دەگرن، هەم سمایلی دەگرن هەر تکیان دەگرن دەیانبەنە تیپی زرێهی. تیپی زرێهی کە ئێستاش شکەنجەگاهی زیندانیانی سیاسی لەوێیە. دەیبەنە ئەوێ سەرهەنگ زیبایی سبحەینێ دەچێتە زیندانەکە لە سیلوولەکەی ئینفڕادی بە قاسملووی دەڵێ: دەمناسی؟ دەڵێ بەڵێ ئاغای سالاری. دەڵێ پدەر سووختە ئەمن ئاغای سالاری نیم ئەمن سەرهەنگ زیبایی مەشهوورم . سەرهەنگ زیبایی ساواکییەکی مەشهوور بوو. ئیدی قاسملوو کە دەبینێ دەگیری سەرهەنگ زیبایی کەوتووە دەتۆقێ.
دەڵێ لە جەلەسەکە دا سوئالم لێکردی تێگەیشتی هەڵاتی لە سوئالەکە ئەلئان پێت دەڵێم کە فەریاد بکەی. هەموو شتێکی بڵێی، دەیهێنێتە دەرێ دەڵێ شکەنجەت دەکەم پێت دەڵێم یا حەقیقەت دەڵێی. دەڵێ حەقیقەت دەڵێم. دەڵێ حەقیقەت چییە؟ دەڵێ حەقیقەت ئەوەیە ئەو سمایلی قاسملوو عەزیزی یۆسفی نییە جارێ ئەوەڵەن، دانیشجووی دانیشکەدەی فەننی یە، بچن لە دانیشکەدەش بپرسن، مەداریکیشی بە دەستەوەیە بە درۆ ئەمن ئەوم هێناوە. بەنابەر ئین ئەمن هیچ ئیتیلاعاتم دەربارەی کوردستانی نییە، ئەو سمایلی قاسملووش عەزیزی یۆسفی نییە ئیتیلاعاتی بێ، هیچ نازانێ ئەسڵەن ئەندامی حیزبیش نییە. فەقەت کوڕی مامی منە ئەمن هێناومە بە نێوی عەزیزی یۆسفی هێناومە جەلەسەی.
زیبایی تەماشا دەکا کڵاوی چۆتە سەری و درۆشی پێ کردۆ بەڵام تەعەهودنامەکەی بە کەتبی لێ دەستێنێ  لە قاسملووی. دەڵێ هەمکاریتان دەگەڵ دەکەم بە شەرتێک سمایلی ئازاد کەن. چون سمایل ئازاد نەبێ و دە زیندانێ دابێ و ئەمن ئازاد بم بچمە دەرێ خەڵک قەبووڵ ناکا، دەڵێ سمایل کە هیچی نەکردۆ  دە زیندانێ دا ماوەتەوە ئەتۆ ئازاد بووی بە چ دەلیلێک ئازاد بووی؟ خۆ من لەو دەچم ئیتر قەزییە ئاشکرا دەبێ. دەڵێن باشە ئەمە بەری دەدەین.
قاسملووی بەر دەدەن، قاسملووی کە بەر دەدەن سمایلی دێنن بڕێک ئەزیەتی دەکەن بزانن قسەکەی قاسملووی ڕاستە یان نا تەماشا دەکەن ڕاستە ئەوە سمایلی قاسملووە [عەزیزی یۆسفی] نییە. مەدڕەکیش نیشان دەدا کە سمایلی قاسملووە عەزیزی یۆسفی نییە. بەری دەدەن سمایلی. سمایل کە دەچێتەوە ماڵێ تەماشا دەکا دە پێش ویدا قاسملوو لە ماڵێ یە، ڕەحمان. دەڵێ ئەوە تۆ لە پێش مندا هاتووی. دەڵێ وەرە کەرن ئەوانە فریوم داون هاتوومە دەرێ. ئەویش دەلێ بەڵێ ئەوانە ئاوا کەرن. دەڵێ بەڵێ ئەرێ وەڵا فریوم داون هاتوومە دەرێ. دەڵێ چ دەکەی چ ناکەی دەڵێ وەڵا ئەمن دەبێ هەڵێم دەچمە مالە نەژادی [ مەبەست لە نەژادی عەزیز ئاغا، لە سیاسییەکانی باشووری کوردستانە، کە ماوەیەک جێگری سەرۆکی پاڕلمانی کوردستان بوو، لە لەندن لە گۆڕستانی های گەیت نێژراوە. ح.ق] ئەتۆش دەبێ منداڵەکانم بێنی بە سنەی دا، بەو ئادرێس و موشەخەساتەی دەیبەیە سنەی لە سنەش ڕا ئەوان بێنن بۆ ئەوێ. جا دەڵێ ئەتۆ هەڵدێی دەڕۆی سبحەینی ساواک ئەمن دەگرێ تۆڵەی تۆش لە من دەستێنێتەوە. تۆ کڵاوت لە سەر وان ناوە، ئەمنیش درۆم پێ کوتوون، بە حۆقە ئەمنیشت بە نێوی عەزیزی یۆسفی بردووە کەوڵم لە حاجەت دەخەن. پدەرم دێننە دەرێ. دەڵێ نا ئەتۆ وەرە  منداڵەکانی من بێنە ئەمن دەتنێرمە چکۆسڵاواکی لەوێ تەحسیلێ بکەی.
دەڵێ ئەگەر قەولم پێ دەدەی دێم. دەڵێ نا قەولت پێ دەدەم. کوڕی مامی خۆیەتی ئیتر. ئەوە بوو قاسملوو دەڕوا بە هەر سووڕەت، سمایلیش ژن و منداڵەکەی هەڵدەگرێ بە سنەی دا دەچێتە ماڵە نەژادی و لەوێ ئەحمەد تۆفیقیش دەبینێ و فڵان و ئەوانە. قاسملوو بە ئەحمەد تۆفیقی دەڵێ کاکە گیان لە ئێرانێ سەنەدێکی بۆ وەی دروست کەن وەکوو پاساپۆرت و ئەوانە بە هەر شکڵێکی بێ کە من بتوانم لە چکوسڵاواکی بیقەبووڵێنم ئەو سەنەدەی بۆ ساز کەن.  ئەحمەد تۆفیقیش دەڵێ باشە باشە بۆی ساز دەکەم. ئێمەش فیلیپێکمان هەبوو ئەرمەنی بوو لە بەشی پاساپۆرت لە ئێرانێ کاری دەکرد. ئەندامی حیزبێ بوو فیلیپ. ئەحمەد تۆفیقیش بە هەوای وەی کە فیلیپ شتێکی بۆ ساز دەکا کوتبووی باشە سازی دەکەین.
قاسملوو ڕۆیبوو بۆ چکۆسڵاوکی ژن و منداڵەکەی برد بوو سمایلی بەجێ هێشتبوو. ئەحمەد تۆفیقیش بە سمایلی کوتبوو هەتا کارەکەت بۆ دروست دەبێ بچۆ لە بانەی ببە مەسئوولی بانەی و ئەو ڕۆنیۆیەش بەرە لەوێ ئەگەر ئێمە ئێعلامییەمان نارد بەو ڕۆنیۆیەی تەکسیری کە و چاپی کە، عەرزت دەکەم بڵاوی کەوە.
ئەو بەدبەختەش ڕۆنیۆکەی هەڵدەگرێ دەچێتە ئەتڕافی " نەمەشیر "ی. دەچێتە نەمەشیری دادەمەزرێ و ڕۆنیۆ و شتی لە ماڵە کابرایەکی کرمانج دادەمەزری [ دادەمەزرێنێ ] و خەریکی مەسئوولییەتی خۆی دەبێ لەوێ. لەوێ خەریکی مەسئوولییەتی خۆی دەبێ بە ئینتیزاری پاساپۆرتی. چەندین دەفعەش دەچێتەوە تارانێ!! تەماشا دەکەن هەر دەڵێن ئەو ڕۆ نا سبەی و فیلیپ دروستی ناکا، یا ناوێرێ یا چی، دروست نابێ.
جەبار قادر: هەر لەو کاتە دا پێش لەوەی سمایل بگرن ناکۆکی لە نێوان ئەحمەد تۆفیق و عەزیزی یۆسفی لە سەر پڕۆگرامی حیزب ساز دەبێ، یانی  هۆی چی بوو، لەسەر چی بوو؟
بلووریان: پێش سمایلی عەزیزی یۆسفی دەگیرێ. بەرنامەی حیزب ئەوە بوو ئەحمەد تۆفیق هەر خودموختارێکەی داوا دەکرد لە ئێران، عەزیزی یۆسفی دەیگوت خودموختاری وەختێک دەگیرێ [وەر دەگیرێ] کە حکوومەتێکی دێمۆکڕاتیک لە ئێرانێ ساز بێ. دەبێ حکوومەتی جمهووری دێمۆکڕاتیک هەبێ، ئەتۆش لە مەهابادێ ببێ جمهوورییەکی خودموختار. لە ڕێژیمی سەلتەنەتی دا جمهووری خودموختار نادرێ خۆ. ئەنجومەنی ئەیالەتی و ولایەتی مومکینە بدرێ بەڵام جمهووری خودموختار نادرێ. ئی تۆ غەڵەتە. ڕاستیشی دەکرد عەزیزی یۆسفی قسەکەی ڕاست بوو. عەزیزی یۆسفی دەڵی عەبڵای ئیسحاقی، کێشەیان لێ پەیدا دەبێ، عەزیزی یۆسفی بۆخۆی شتێکی دەنووسێ لە تەرحی وی دا، لە دژی وی جا دەگەڵ برادەران قسە دەکا برادەرانیش دەڵێن قسەی عەزیزی ڕاستترە لە ئی تۆ ئەحمەد تۆفیق. لێرە دا عەزیزی یۆسفی لە تاران [ لە مەهاباد] وەدەری دەنێن. نییە لەو جەلەسەی قاسملوو دا نێوی دەرچوو بوو، سمایل چوو بوو بە ناوی وی ساواک بە ڕوکنی دووی کوتبوو عەزیزی یۆسفی شار بەدەر کەن. لە شاری وەدەر نێن با لەوێ نەبێ فەعالییەتێ نەکا. دەیەویست بێتە تارانێ دەژێر چەمبەرەی خۆیدا بێ.
عەزیزی یۆسفی دێتە تارانێ دەچێتە دانیشکەدەی کەشاوەرزی، لە ئیدارەی دانیشکەدەی کەشاوەرزی دە بەخشی بایەگانی دا کارمەند دەبێ. کارمەندێ دەکا لەوێ تەحتی نەزەری ساواکی.[ مەبەستی ئەوەیە ساواک هەڵسوکەوتی دەخاتە ژێر چاوەدێری. ح.ق]
جەبار قادر: لە ٥٩[١٩] دا ئێوە، ساواک لە کاتێکی تایبەتی دا ١٢٠ ئەندام و کادری سەرکردایەتی حیزب دەگرێ. هێندێک کەس ئەڵێن ئەمە هۆیەکەی نەزانی سەرکردایەتی حیزب بووە، یانی هیچ هەوڵێکیان نەکردووە خۆیان، یانی تەئمیناتێکی وایان وەرنەگرتووە کە خۆیان لە شتێکی وا دەرباز بکەن. یانی ئێوە جەنابت کە ئەو کاتە وەکوو شەخسی یەکەم بووی لە حیزبا یانی چۆن ئەوە هین ئەکەی؟
بلووریان: عەرز بکەم بە حزوورت سمایلی قاسملوو کە دێتە بانەی لەبانەی کار ئەکا، گوشادبازی، ئیشتیباهی ئەحمەد تۆفیقە. ئەحمەد تۆفیق ئەوەی لێرە دا دەکاتە بەرپرسی بانە دەیکاتە بازڕەسی حیزبیش ئا. بازڕەسی حیزبیش سەر لە هەموو کۆمیتەکان دەدا ئیتر ئا. وەختێکی سەر لە هەموو کۆمیتەکان دەدا هەموو خەڵک دەناسێ ئیتر. کابرا دەچێ غەیرەز وەی کە ئەندامی بانەی هەموو دەناسێ کە بۆخۆی بەرپرسە، دەچێتە سەرپەرەستی، بازڕەسی هەموو مەنتەقەکانی بۆکان و پیرانشەهر [ لەو سەردەمە دا نێوی خانێ بووە. ح.ق] و زۆر جێگای دیکە، هەموو جێگایەکی مولاحەزەت فەرموو ئەوانیش هەموو دەناسێ ئیدی. وەختێکی دەگیرێ نێوی تەواوی ئەوانە دەڵێ ئیتر. وەختێکی نێوی تەواوی ئەوانە دەڵێ یانی تەواوی ئەوانە یانی حیزب. تەواوی بەرپرسەکان هەموو مەعەرفی دەکا. کە بەرپرسی فڵان جێگای کێیە. هەمان شتی کە لە عەزیزی یۆسفی، لە قاسملوویان دەویست ساواک. دەیگوت لە فڵان مەنتەقەی، لە فڵان مەنتەقەی کێمان هەیە وەک عەزیزی یۆسفی کادرێکی باش بێ. قاسملوو کوتی نەچوومەوە ئێستا ئیتیلاعم نییە. لە هەمان خەتی دا ئەوانە ئەوەیان لێ پرسیوە. ئەوەش هەموو شتێکی کوتووە. ئەوانەی کە لەتارانێ بوون خودی عەزیزی یۆسفیشی کوتووە.
عەزیزی یۆسفی گیرا بوو، عەزیزی یۆسفی پێش ئەوەی ئەوە [ سمایل قاسملوو. ح.ق] بگیرێ ئەو گیرا بوو. لە ئینفێرادیان دانابوو وەختێکی ئەوە هاتبوو گیرا بوو، لە عوموومی یان دا نابوو، لە ئینفیڕادیان هێنابووە دەرێ بردبوویانە عوموومی وەختێک ئەوە [ سمایل قاسملوو ح.ق] دەگیرێ ئیقراری لە سەر دەکا کۆمیتەی دەفتەری سیاسی یە لە سەر ڕا لە عوموومییەوە دەیبەنەوە ئینفیرادی دەڵێن فڵان فڵان شودە ئەتۆ دەفتەری سیاسی بووی دەگەڵ ئێمە خۆت مەعەرەفی کردووە بە ئەندامێکی سادەی حیزب، مودەتێکە بازجووییمان [بازجووییت] لێ دەکەین شەش مانگە لە زیندانێی کڵاوت لە سەر ناوین فەرموو دەفتەری سیاسی بزانین دەڵێی چی؟
جەبار قادر: پێش ئەوەی ئەوکاتەی بڵێین ئەو حەملەیەی ساواک بە سەر ئێوەیا یانی ئێوە وا بیر ناکەنەوە کە پێوەندی بە باری کوردەوە هەبوو لە عێڕاق، کورد لەوێ هێندێک دەسکەوتی بە دەست هێنابوو. هەر چەند لە سەر کاغەزیش بێ بارێکی دێمۆکڕاتی هاتبوو، حکوومەتی عێڕاق ئەیوت، حکوومەتی عەبدولکەریم قاسم ئەیوت کورد و عەڕەب هاوبەشن لەم نیشتمانەیا، لە ڕادیۆی کوردی عێڕاقەوە لە دژی شا و لە دژی ئیمپریالیزم و
بلوریان: عەرزت بکەم جا ئەوەش.
جەبار قادر: یانی پێوەندییەکی نەبوو بە ئێوە مەترسی شا لەو کاتەیا لە حیزبی دێمۆکڕات و ئەوانە. ئەوە هەبوو یانی.
بلووریان: [بە دەم چایی خواردنەوە ]، عەرزی بە حزوورت بکەم ئەحمەد تۆفیق ئەمن کە لە زیندانی ٣٨ [١٣] هاتمە دەرێ، ئەو زیندانی سێ ساڵەکەم کە هاتمە دەرێ ئەمن لە شاری مەهاباد دا دەگەڵ کۆمیتەی مەهاباد  دا  ڕابیتەی موستەقیمم نەگرت. ئەمن لە کۆمیتەی بڵباسیان پێ دەگوت، مەسەلەی عەشیرەتی خاریجی شارەکان کۆمیتەیەکیان دانابوو بە نێوی کۆمیتەی بڵباس کە ئەسعەدی خودایاریش عوزوی ئەو کۆمیتەی بڵباسە بوو. مەسئوولی کۆمیتەی بڵباسی دە داخڵی ئێرانێ دا قادر شەریف بوو. قادر شەریف بوو کە هاشمی ئەقەلەتولابی پێ دەڵێن [ هاشم ئەقەلەتولاب ناوی ڕاستەقینە و قادر شەریف ناوی دیکەی بوو. ح.ق]. لەوێ بە نێوی قادر شەریف بوو. قادر شەریفیش هەر بە دەستی ساواکی یا بە دەستی عەبڵای ئیسحاقی لە مزگەوتی حاجی ئەحمەدی دا کووژرا، لە موستەڕاحی مزگەوتی حاجی ئەحمەدی بۆمبیان تێ نابوو کوشتبوویان. [ عەبدوڵای ئیسحاقی هەر ڕوحیشی ئاگادار نەبووە لە کوشتنی قادر شەریف. لە بەڵگەکانی ساواک دا بە جوانی چلۆنایەتی کووژرانی قادر شەریف لەلایەن ساواکەوە ڕوون دەبێتەوە. دوکتور سیاوەش پارسا نەژادیش لە کتێبەکەی دا باس دەکا چۆن گەیوەتە سەر بەدەنی خوێناوی قادر شەریف لە نەخۆشخانەی سلێمانی. ح.ق]  قادر شەریف لە ئەتڕافی بانەی لە سیسێرێ دەبوو [ سیسێر لە دەوروبەری سەردەشتە نەک سیسێر. ح.ق] من لە مەهابادێ کە بەر بووم لە شەهرەبانی دەستووریان لێ وەرگرتبووم [دەستووریان پێ دابووم] کە من بە بێ ئیجازەی شەهرەبانی لە شار دەرنەچم. کە سێ ساڵەکەم ئازاد بووم. ئەمن بۆ ئەوەی کە بتوانم دەرچم دەگەڵ هاشمی ئەقەلەتولاب لە دەرەوە ڕابیتەی تەشکیلاتی و حیزبایەتی بگرم  چووم ئەسپ فرۆشیم دانا. ئەسپ فرۆشیم دانا کە بچمە بازاڕی قەباغ کەندی پێنجشەمۆیان بۆ خرید و فرۆشی بازاڕی بەو بەهانەی بچم [لە] جەلەساتی خاریج شیرکەت بکەم. کە ئەوە بوو لە شەهرەبانی ئیجازەم وەرگرت، پێنجشەمۆیان دەڕۆیشتم دەگەڵ برادەران بەو لای دا دەهاتمەوە دەچوومەوە جەلەسەی، جەلەسەم دەگرت دەگەڵ وانە. هاشمی ئەقەلەتولاب دە جەلەسەیەکی دا کە ئەمن جەلەسەم گرتبوو هاتبۆوە دێبۆکری، دێیەک بوو نێوی دێبۆکر [بوو]، لەوێ جەلەسەکەمان تەشکیل دا لە جەلەسەکەی دا کوتی عەبڵای ئیسحاقی خەبەری لێ ناردووم کە دەگەڵ تۆ قسە بکەم  کە ئێمە دەمانەوێ شۆرش بکەین لە ئێران. مەلا مستەفاش ڕازییە، ئەو دەمی مەلا مستەفا شەخسی دووەمی عێڕاقێ بوو، ئێستا شەڕ نەببوو لە خانەی نووری سەعیدی دادەنیشت. ئەحمەد تۆفیقیش دایمە لە تەنیشتی بوو، دەستی ڕاستی بوو ئیتر. کوتوویەتی ئەمن دەگەڵ مەلا مستەفاش قسەم کردووە مەلا مستەفاش کووتوویەتی ئەگەر، ئەڵبەتە مەلا مستەفا وای کوتووە، ئەحمەد تۆفیق درۆی قسە کرد بوو بە زمان مەلا مستەفاوە. مەلا مستەفا کوتبووی، دوایە کە بۆم دەرکەوت، مەلا مستەفا کوتبووی ئەگەر ئێمە سەرکەوین لێرە، لە کوردستانی ئێرانێ ئێوە حەڕەکەتێکوو هەبێ ئێمە دەتوانین زۆر یارمەتیتان بدەین، مولاحەزەت فەرموو! ئەحمەد تۆفیق قسەکەی عەوەزی بە هاشمی ئەقەلەتولاب کوتبوو. بە غەنی بڵێ مەلا مستەفا ڕازییە کوتوویەتی ئەگەر ئێمە شۆرش لە کوردستانی ئێرانێ دەست پێ بکەین ئەویش یاریدەمان دەدا. ئەگەر ئەو یاریدەمان بدا، ئەمریکاش حەتمەن یاریدەمان دەدا. بەنا بەرئین دەتوانین شۆرشێ بکەین. بۆ من جەلەسەکەی باس کرد
 هاشم ئەقەلەتولاب. ئەو عەبدوڵای عێزەت پوورە [ بە دەست ئاماژە دەکا، مەبەستی لە بوونی وی لە وڵاتی ئاڵمانە. ئەم شوێنەی کە ئەو چاوپێکەوتنەی لێ کراوە.ح.ق] ئەلئان لێرە هەیە، لە برلەنێ یە. ئەو عێزەت پوورە  دە جەلەسەکەی دا بوو شیرکەتی کرد کە ئەو قسەی کرد ئەقەلەتولاب ئەلئان لە بەرلەنێ یە. ئەندامی حیزبی دێمۆکڕاتە بەڵام ئێستا لە بەرلەنێ یە. ئەوە سەنەد مولاحەزەت فەرموو.
ئەمیش کوتم کاکە گیان ئەوەڵەن مەلا مستەفا هێستا هیچی چنگ نەکەوتۆ  و ئەوەی کە لە سەر قاقەزە ئەمن بڕوای پێ ناکەم، بە شۆرشیش حکوومەتی عێڕاقی حازر نابی فێدێڕاڵی بدا، وانێکی بدا خودموختاری بدا بە کوردستانی ئەوە زۆر کارێکی سەختە وە تازە نەڕەسیدە و نە پیچیدە هیچ شتێک نەبووە ئەمن لێرە شۆرشی چ دەکەم. هەتا ئەمن ئامادەگیش بۆ شۆرشێ نابینم ئێستا. با ئەوان سەرکەون تەواو بێ، پاش سەرکەوتنێ ئەو دەمی فکری لێ دەکەینەوە. بە عەبڵای ئیسحاقی بڵێ کاری ئەحمەقانە من ناکەم. ئەمن شتی مەنتقی نەبێ، شتی ئێحساساتی..، ئەوم دەناسی. ئەحمەد تۆفیقم دەناسی ئەخر، جەوهەرم دەناسی. ئەحمەد تۆفیق ئیحساساتی بە خەرج دەدا ئەمن ئێحساساتی نیم، منداڵ نێم، هەر وەخت مەلا مستەفا خودموختاری وەرگرت ئا، ئەو دەمی باسی ئەو قسەی دەکەم ئەمن، نەک ئێستا.
جەبار قادر: من شتێکی ترم لەوێدا خوێندەوە [ مەبەستی لە کتێبی ئاڵەکۆک بیرەوەرییەکانی غەنی بلووریانە. ح.ق] پێم سەیر بوو کە ئەڵێن گۆیا ئەمریکاش لە گەڵمانایە. یانی لەو بارەیا کە لە عێڕاق ڕژێمێک هاتبوو نزیکی سۆڤیەت بوو و شا دۆستی هەر نزیکی ئەمریکا یانی ئەوە چۆن ئەبێ.
بلووریان: ئێشارەم کردووە پێم وابێ. برایمی عەلیارم باس کردووە لێرە. ئەمریکا وەختێکی شێخ ڕەشید وئەوانە هەڵاتن، ئاغاکان هەموو هەڵاتن
جەبار قادر: شێخ ڕەشیدی لۆلان
بلووریان: بەڵێ، وەختێکی تەقسیمی ئەرازی کرا ئاغاکان هەموو هەڵاتن هاتنە ئێرانێ، ئەمریکا بە ڕەهبەری شیخ ڕەشیدی ئەوانەیان سازمان دا. ئەمریکا سازمانی دا خەریکی دەستێوەردانێک بوو لە سەر مەسەلەی کوردستان. نازانم سیاسی بوو چ بوو، یا حۆقە بوو.
جەبار قادر: لە دژی عێڕاق، لە دژی حکوومەتی تازە
بلووریان: لە دژی مەلا مستەفای بوو ئەسڵەن چونکە مەلا مستەفایان بە سورخ دەزانی؛ ژەنەڕاڵی سورخ
جەبار قادر: مەلای سوور

بلووریان: جا دەیویست لە کوردستانی ئێران ئەمریکا دەستی تێوەردا هێندێک ئاغا و ماغایان  لە دەوری خۆی خڕ کاتەوە ئەگەر شتێک بێ، خەتەرێک بێ عەرزت دەکەم لەوانە ئیستیفادە بکا دژی ئەو خەتەرەی، جا خەتەر لە عێڕاقێ بێ، لە مەلا مستەفای بێ، لە هەر کەس بێ لەوانە ئیستیفادە بکا. ئەو کارەشیان بە وەسیلەی ئیبراهیمی عەلیار، ئەو ئاغایانەی کە لە جەریانی شورشی بۆکانێ کوردەکانیان سەرکووب کرد، دێهقانەکانیان سەرکووب کرد. ئیبراهیمی عەلیار. ئەوەی کە ئێستا مەسئوولی کۆمەڵەن.چی عەلیارەکانی مەسئوولی کۆمەڵەی ئێرانن. ئەوانە کوڕی وین، کوڕی ئەو برایمەن. [هیچکام لە کوڕەکانی برایمی عەلیار لە ڕێبەرایەتی کۆمەڵە دانەبوون، بە پێچەوانە سەرگورد کەریمی عەلیار کوڕی چکۆڵەی برایمی عەلیار یەک لە فەرماندە بەوەجەکانی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران بوو. ح.ق]. ئەمریکا ئەو برایمی عەلیاری هێنابوو، هانی دا بوو، هانی دابوو کە چ بکا، عیدەیەک ئاغا و عیدەیەک ڕەوشەنفکری کورد لە دەوری خۆی کۆ کاتەوە و ئەمریکا لە سەر مەسەلەی کورد سیاسەتی هەیە و دەیەوێ سیاسەتی خۆی بباتە پێشێ و دوایە لە سەر مەسەلەکەی باس دەکەن ئەگەر شتێکوو جەمع و جوور کرد.
ئەوەش هەبوو کە شای ئێرانێ موخالەفەتی دەگەڵ ئەوە کرد، مولاحەزەت فەرموو، لەبەر ئەوەی، بۆ وەی کە بۆ ئەمریکایە مەدڕەک نیشان بدەن ها، ئێمەیان کە گرت مولاحەزەت فەرموو ئەوە یەکێک لەو پێوەندیانە  بوو. ئەمەیان کە گرت لە شکەنجە دا مەسەلەی خودموختاری و مەلا مستەفایان لێ دەپرسین دەیانگوت دەبێ بڵێی ئەمن حکوومەتی کوردستان تەشکیل دەدەم بە ڕەهبەری مەلا مستەفای. بۆخۆشم کۆمۆنیستم دەبێ کۆمۆنیست تەشکیل بدەم. لێیان دەداین. لەمن بە شکەنجەی، نۆ ڕۆژ شکەنجە...
جەبار قادر: دێینە سەر ئەوە. ئێستا ئێوە لە ٥٩ [١٩] دەگیرێن.
بلووریان: بەڵێ
جەبار قادر: بە سەر یەکەوە لە ٥٩ وە هەتا ٧٨، لە ١٩٥٩وە هەتا ١٩٧٨ لە زیندانا دەبن. لە کاتێک دەگیرێن ئیتر ئەو هەواڵانەتان دەڵێن خۆت بە هین مەدە، هەرچی هەیە وتراوە ئیتر هیچ نییە بیشاریتەوە. ئەشکەنجەیەکی زۆر کران، یانی ئێوە دەتانەویست چی نەڵێن کە هەموو شتەکان وترا بوو یەعنی دەتانەویست لەسەر چی ئیعتڕاف نەکەن؟
بلووریان: من لە سەر مەسئوولییەتی خۆم لە تەشکیلی حیزبی دێمۆکڕات کە من بیۆگڕافیان لێ دەویستم
جەبارقادر: یانی ژیاننامەی سیاسی خۆت
بلووریان: ژیاننامەی سیاسی خۆم نووسیبایە بە قەولی تۆ دەڵێی ئەگەر ڕاستم کوتبایە، دەبوایە ڕاستی بڵێم نەدەپساوە ئیدی. خۆ ئەوان ساواک بوون، لە جێیەک پساندبام دەیان گوت پساندووتە، ئەوە چ بوو؟ ئەوە درۆیە.
جەبار قادر: تۆ دەتەویست وەک پرس و وڵام بێ.
بلووریان: منیش دەمەویست ئەوان وادار کەم ئەوان سوئالم لێ بکەن، من جوابی سوئالەکە بدەمەوە. یا ڕاستیان پێ بڵێم یا درۆیان پێ بڵێم. لەو دەمیدا دەتوانم درۆیەش بکەم. بەڵام دە بیۆگرافییێ دا ناتۆانم درۆیە بکەم. ئەو ساڵەی وات کردووە، ساڵی ئایەندە چت کرد؟ لێرە دا چ بوو؟ بۆ ىڕاوە؟
جەبار قادر: چەندێ ئەشکەنجەیان دان؟
بلووریان: حەقیقەتەن ئەمن نۆ ڕۆژ شکەنجە کرا بووم ، دە خاتراتی خۆشم دا کە ناردبووم بۆ چاپ نۆ ڕۆژم نووسیوە. ئەو حامیدی گەوهەری کەمی کردۆتەوە کردوویەتە پێنج ڕۆژ. باوەڕی نەکردۆ پێم وایە نۆ ڕۆژ شکەنجە بکرێم. [ پێ دەکەنێ].

جەبار قادر: بەسەر یەکەوە؟
بلووریان: نۆ ڕۆژ بەسەر یەکەوە بە فاسیلە دیارە. ئەمن ئەوڕۆ کە دەیانبردم شکەنجەیان دەکردم، سبحەینێ دەیانبردم هەتا ٩-ی شەوێ سێ کەڕەت شکەنجەیان دەکردم لە ئەوەڵی بەیانییەوە خۆ هەر نەیان دەکوتام، خۆ خوری نیم بیشوون، ئادەمم ئیتر، سێ کەڕەتیان لێ دەدام، هەر کەڕەتەی مەسەلەن شەست شەلاق، حەفتا شەلاق. دوایە، ئیستراحەتیان دەدامێ نیوەڕۆیە دەیانهێنامەوە دیسان لێیان دەدامەوە، پاش ئیسراحەتەکەی دەرزیان لێ دەدام، دەرمانیان دەکردم، قەلبیان معایەنە دەکردم پاشان لییان دەدامەوە. ئەو نۆ ڕۆژە بێ فاسیلە شکەنجە کراوم. نۆ ڕۆژ پشت سەری هەم لە ئەوەڵی بەیانییەوە حەتا نۆ ڕۆژان شکەنجە کرابام پۆڵاش ورد دەبێ ئیتر. جا ئەو برادەرەش باوەڕی نەکردۆ پۆڵاش ورد دەبێ [مەبەستی حامید گەوهەری یە] کوتوویەتی پێنج ڕۆژ، جا کوتوویە درۆکە با هەر گەورە بێ  نۆ ڕۆژەکەی بکەینە پێنج ڕۆژ. پێشم کوت کوتم ماڵت شێوێ ئەتۆ باوەڕت بە من نەکردووە ئەمن کوتبێتم لە سبحەینێ سەعات ٩ یەوە هەتا ٩-ی شەوێ شکەنجەیان دەکردم مەقسەدم ئەوە بووە بە فاسیلە شکەنجەیان دەکردم. نە ئینکێ خۆ ...
جەبار قادر: لە دواییدا حوکمی ئێعدامتان ئەدەن

بلووریان: بەڵێ حوکمی ئێعدامیان داینێ لە دادگای ئەوەڵیش و دووەمیش. و دادگای ئەوەڵیش کە مەحکووم بە ئێعدام بووین، دادگای دووەمیش بردیانین مەحکووم بە ئێعدام بووین. ساواک، کە ئەو دەمی ژەنەڕاڵ بەختیار مەسئوولی ساواکی بوو، بە وەسیلەی بابی ڕەحمەتی شەریعەتی داوای لێکردین کە ئەگەر نەوارێکی پڕ کەنەوە ئێعدامیان ناکەین. بابی ڕەحمەتی شەریعەتی هاتە زیندانی دیژبانی تاران کوتی ساواک وا دەڵێ. ڕەحمەتیش لە تەڕەف مەوە کوتبووی ئەمن ڕەنگە قەبووڵ کەم بەڵام برادەرانی مە قەبووڵ ناکەن. ئەو دوو برادەرانە قەبووڵ ناکەن [جگە لە خۆی مەبەستی عەزیز یۆسفی یە. ح.ق]. ئەگەر برادەران قەبووڵی نەکەن ئەمن لەوان جودا نابمەوە. ئەمن خۆم لە ئێعدامێ نەجات دام ئەوانە بە ئێعدام کردن بدەم، ئەمن ئەو نامەردییەی ناکەم. پیاوێکی زۆر مەرد بوو ڕەحمەت. کە هات پێی کوتین کوتی بابم وا دەڵێ کوتم پێی بڵێ ساواک غەڵەتی کرد ئەمە نە نەواری پڕ دەکەینەوە، نە قسانیش دەکەین ئێعدامیشمان ...
جەبار قادر: شەش مانگ مانەوە لە ژێر حوکمی ئێعدام دا.
بلووریان: شەش مانگ ماینەوە لە ژێر حوکمی ئێعدام، عەرزت بکەم ڕۆژێک سەرهەنگەکە هات کوتی موژدەیەکی خۆشم بۆ هێناون ڕەئیسی زیندان. سەرهەنگی ڕەئیسی زیندان ژنەکەی خەڵکی سنەی بوو. ڕەحمەتی شەریعەتیش سنەیی بوو. هات بە ڕەحمەتی کوت، سەرهەنگ موبەین بوو  نێوی. کوتی موژدەیەکی خۆشم بۆتان هەیە کوتی شا دەستووری تەعلیقی لە موجازات داوە.
جەبار قادر: ڕاوەستان؟
بلووریان: یانی ڕاوەستاندنی حوکمەکە. جا کەنگێ دەیکەن ئەیش از این درخت بە آن درخت فرجی است. کابرا کوتی سەرهەنگەکە. مومکینە نەشی کەن. ئەگەر کردیشیان جارێ نایکەن. بەنا بەر ئین ئەوە فەرەجێکە. فورسەتێکە ماوەتەوە و ئەو موژدەی پێ داین. ئەو دەمی ئیجازەی مولاقات و شتیان نەدەداین، ئیجازەی هاتنە دەرێ بۆ هەواخۆریشیان نەدەداین. دوایە بۆی شل کردینەوە بڕێک مولاقات و ئەوەشیان دەداین. مولاحەزەت فەرموو. ئەوە بوو ئیتر ئەمە هەتا شەش مانگان ڕایان گرتین بە دەستووری شای، بە تەعلیقی شای.

دڕێژەی هەیە...      












No comments: