دیداری سەرکردایەتی کۆماری کوردستان و هێندێک لە سەرۆک عەشیرەتە کوردەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەگەڵ سەرۆکایەتی حکوومەتی میللی ئازەربایجان لە زمان ڕاوێژکارێکی سۆڤێتییەوە
حەسەن مەمەدئۆغلوو حەسەنۆڤ
وەرگێڕان لە ڕووسییەوە بۆ ئینگلیسی بە یارمەتی گڕۆک
لە ئینگلیسییەوە بۆ کوردیی سۆرانی: حەسەن قازی
دیداری سەرکردایەتی کۆماری کوردستان و حکوومەتی میللی ئازەربایجان لە زمان ڕاوێژکارێکی سۆڤییەتەوە
ئەو دیدارەی گەیشتە ئیمزا کردنی پەیمانی دۆستایەتی لە ئێوارەی سێشەمە ٢٣-ی ئاوریلی ١٩٤٦
٢١-ی ئاوریلی
١٩٤٦
ڕۆژەکە بە بەشداری ئەندامانی " تڕۆیکا" [ حەسەنۆڤ، میرزا ئیبڕاهیمۆڤ،
ژەنەڕاڵ ئاتاکیشیێڤ] پیشەوەری و قازیی محەممەد بەڕێوە چوو. پاش
گفتوگۆیەکی درێژ، لەمەر
پتەوکردنی کۆنفێدراسیۆنی نێوان کورد و ئازەربایجانییەکان، پتەوکردنی
دۆستایەتی نێوانیان تاوتوێ کران. قازی وتى کێشەکە لەوەدایە کە ئێستا دەسەڵاتی دێمۆکراتیک لە کوردستان لە دەستی
خانە کوردەکان
و سەرکردەی
عەشیرەتەکان دایە. ئەوان خۆیان بەخاوەنی تەواو دادەنێن و
نایانەوێ دەسەڵاتی ناوەندی دێمۆکراتیک هاوبەش بکەن. ئەوان
دەیانەوێ هەموو شتێک بکەن. لە کوردستان، دۆخێکی وا
ئاڵۆزە، سەختە سەرکردە کوردەکان و گەل لە یەک جیا بکەینەوە. پاش دۆزینەوەی
زمانی هاوبەش لەگەڵ ئەم سەرکردە عەشیرەتانە
پاش گفتوگۆیەکی درێژ، ، واتە سبەی، ٢٢
ئاوریل وا داندرا
کۆبوونەوەیەکی هاوبەش لە نێوان سەرکردە
کورد و ئازەربایجانییەکان بەڕێوە
بچی.
ئێوارە، میوان بووین لە لای بی ڕیا، جگە لە ئێمە، پیشەوەری، شەبوستەری، جاوید، بالتەران!!، میر ڕەحیم وەلایی لەوێ بوون. پێمان گوتن کە یەکێتی سۆڤیەت یارمەتیان
دەدا، لە تەنگانە دا بەجێیان
ناهێڵێ. بەڵێنمان پێدان
کە بە هەموو شێوەیەک پشتیوانیان بکەین
٢٢- ئاوریل
لە شوێنی ڕۆژنامەی "وەتەن یۆڵندا " کۆبوونەوەیەکی
هاوبەش لە نێوان سەرکردە
عەشیرەتە کوردەکان و سەرکردایەتی ئازەربایجانی دێمۆکڕات بەڕێوە چوو. کۆبوونەوەکە بە
ئامادەبوونی: قازیی
محەممەد، شێخ عەبدوڵڵا
[گەیلانی زادە]، محەمەد حوسێن خان [ سەیف قازی]، نووری بەگ [ بەگزادە، عەبباسی نەژاد]،ڕەشید
بەگ، هەرکی، جەهانگیری]،
زێڕۆ بەگ [ هەرکی، بەهادوڕی]،
حەسەن هەنارە [شکاک]،
ئەمەرخان [ کاردار، شکاک]،
خۆسڕۆمیلانی،
موستەفا و حاجی
ئاغا کەرخی!!، و لە لایەن ئازەربایجانییەوە: پیشەوەری،پادگان، شەبوستەری، جاوید، بی ڕیا بەڕێوە چوو.لە کۆبوونەوەکەوەدا باس کرا ئۆردووی
سوور خاکی ئێرانی جێدەهێڵێ و بەرەو یەکێتی سۆڤیەت دەچێتەوە. بۆ پێنج ساڵ مانەوە لە
ئێران، ئۆردووی
سوور نزیک بووەتەوە لە پتەوکردنی پێوەندیی
دۆستانە و هاوکاری لە نێوان گەلی
ئازەربایجان و گەلی کورد دا .
لەم بابەتەدا، سەرکەوتنەکان بە هۆی ئەم دۆستایەتییەوە بەدەست هاتوون، و بە
سەرکەوتوویی ئەرکە دانراوەکان جێبەجێ کراون. بە هۆی ئەم دۆستایەتییەوە، چارەنووسی
ئەم گەلە برایانە بە توندی پەیوەستە بە یەکەوە. چارەڕەشی گەلێک لە بەدبەختی ئەوی دیکەدا
دەردەکەوێ .
پتەوکردنی زیاتری سیستمی دێمۆکڕاتیک لە کوردستان و
ئازەربایجان زۆرتر پەیوەستە بە تێکۆشانی هاوبەش و دۆستایەتی پتەوی ئێوەوە. ئەمڕۆ
ئێمە بانگمان کردوونەتە ئێرە، ڕێزلێگیراوترین سەرکردەکانی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان لەگەڵ سەرکردەکانی فیرقەی دێمۆکراتی ئازەربایجان، بۆ ئەوەی
ڕاوێژتان پێ بکەین بۆ دامەزراندنی پێوەندییە کەسییەکان و گۆڕینەوەی بۆچوونەکان
لەسەر پتەوکردنی دۆستایەتی لە نێوان کورد و ئازەربایجانییەکان دا. ئاگادارتان دەکەینەوە کە
ئەگەر ناکۆکییەک لە نێوان کورد و ئازەربایجانییەکان ڕووبدا بە بێ ئیرادەی ئێوە،
ئەوا لە لایەنی ئێوەوە وەک خیانەت بە گەل دادەنرێ .پاش قسەکانی من، قازیی
محەممەد قسەی کرد و گوتی:
هەموو کوردەکان
زۆر نیگەرانن لەوەی
کە ئۆردووی
سوور ئێران جێدەهێڵێ. نیگەرانن،
لەبەر ئەوەی ئەگەر
ئۆردووی سوور
هێشتا لە ئێراندا بمێنێتەوە، ئێمە
دەتوانین دەستکەوتەکانمان زیاتر پتەو بکەین. یەکێتی
سۆڤیەت گرینگترین ئازادی بە
٧ میلیۆن کەس بەخشیوە، زۆر نەتەوەی ئازاد کردووە، لەوانە
ئێمەش. ئەو تەنیا
هیوا و تەنیا
پشتیوانی گەلە بچووکەکانە. هیوامان بە پشتیوانی و یارمەتی زیاتری یەکێتی سۆڤیەت
هەیە. پەیوەست بە پێوەندییەکانی
نێوان کورد و ئازەربایجانییەکان، ئەم دوو گەلە برایە لە تێکۆشانی هاوبەش دان بۆ پاراستنی سیستمی سۆڤیەتی
دێمۆکراتیک،
و ئێمە ڕێگە نادەین کەس تۆوی
ناکۆکی لە نێوانماندا بچێنێ.
پاش قازی، پیشەوەری قسەی کرد، کە پشتیوانی خۆی لە بەیاناتی
قازی ڕاگەیاند،
ئاماژەی بەوە کرد کە ئۆردووی سوور
چووەتە نێو خاکی ئەڵمان،
کە مەرجەکان بۆ گەلی ئازەربایجانی و گەلی کورد بۆ بەدەستهێنانی ئازادی و سەربەخۆیی
دروست بووە. مێژووی ئەم گەلانە پڕە لە کارە سەرکەوتووەکانی چینە دێمۆکراتیکەکان لە ئێران،
ئازەربایجان و کوردستان. ئێمە، سەرکردەکانی ئەم گەلانە، پێویستە زیاتر یەکگرتوو
بین. پێویستتیەکی دیکە پاراستنی دەستکەوتەکانمانە. ئەگەر ناکۆکییەکی ناوخۆیی لە
نێوان کورد و ئازەربایجانییەکان هەبێ، دەسەڵاتە ناوخۆییەکان، بۆ ڕێگریکردن لە
گەورەبوونەوەی
ناکۆکی ئازەربایجانی و کورد،
بۆ دژایەتیکردنی،
بە خێرایی ئەم ناکۆکییە لەناو دەبەن. گەلی ئازەربایجانی هەمیشە گەلی کورد بە برای خۆی دادەنێ و بە پشتیوانی
ئەخلاقی و مادی یارمەتی دەکا
بە تێکۆشانی گەلی کورد.پاش قسەی پیشەوەری، ئەمەر خان، زێڕۆ بەگ، شەبوستەری، بالەران!!، جاوید، ئیبراهیمۆڤ، ئاتاکیشیێڤ قسەیان کرد لەسەر پێویستی
پتەوکردنی دۆستایەتی لە نێوان ئەم دوو گەلە برایەدا. 
نووری بەگی عەبباسی نەژاد، سەرۆکی عەشیرەتی بەگزادەی باکووری ڕۆژهەڵاتی کوردستان
بەڕای من یەکێک لە قسەکانی نووری بەگ لەسەر پتەوکردنی
ئەم دۆستایەتییە نەبوو .
ئەو گوتی
ئەگەر ئێمە براین، با شارەکان بە یەکسانی دابەش بکەین. کوردەکان شاریان نییە بۆ دروستکردنی بەڕێوەبەرایەتی خۆیان یان کردنەوەی فێرگە و مەدرەسە تێیاندا.
بۆیە پێویستە شارەکانی میاندواو،
ڕەزائیە، شاپوور [سەڵماس] و ماکو ڕادەستی کوردەکان بکرێ . ئەودەمی ئێمە برایەکی باش دەبین.
ئێمە، واتە "ترۆیکا"، بۆ
نووری
بەگمان ڕوون کردەوە کە ئەمە یارمەتی پتەوکردنی دۆستایەتی نادا، بەڵکو تۆوی دوژمنایەتییەکی گەورە لە
نێوان ئازەربایجانی و کوردەکان دەچێنێ. ناکرێ زیاتر لە ١٠٠ هەزار ئازەربایجانی لەم شارانە
دەرکەین، شارەکان ڕادەستی کوردەکان بکەین و ڕابگەیەنین کە بەم شێوەیە دۆستایەتی لە
نێوان گەلاندا دروست دەکەین. لەم شارانەدا، نوێنەرانی کورد دەتوانن لە کاری بەڕێوەبەری، سەرکردایەتی دا بەشدار بن و قوتابخانە بە زمانی کوردی بکەنەوە. ئێمە لە گشت ئەوانە پشتیوانی دەکەین، لە
کۆتایی کۆبوونەوەکەدا،محەمەد
حوسێن خان، گوتی هەرچەندە ئۆردووی سوور لە ئێرانیش دەرکەوێ،
بەڵام بە ڕۆح، ڕۆحی گەلی سۆڤیەتی، هەمیشە لەگەڵ ئێمەدایە. دەستکەوتەکانمان بە هۆی
یەکێتی سۆڤیەتەوە بەدەست هاتوون، دیکتاتۆر ڕەزا شا وشەی "کورد" یان
"ئازەربایجانی" وەک قسەیەکی بە نەفرەت کراو قەدەغە کرد بوو، نوێنەرانی گەلی
کورد و ئازەربایجانی ئێستا بە شانازییەوە وشەکانی "کورد یان
ئازەربایجانی" دەڵێنەوە. فەرهەنگی
هاوبەشمان هەیە و هەمان ئایین و ئەدەبیات. لە تێکۆشانی هاوبەشدا شان بە شانی یەک تێدەکۆشین بۆ سەرکەوتنی گەلی کورد و ئازەربایجانی.
کۆمۆنیستەکان لە مەر کورد و ئازەربایجانییەکان قسەیان کرد، کە
پیشەوەری
و قازیی
محەممەد لەسەر پتەوکردنی پێوەندییەکان
لە نێوان حکومەتی نەتەوەیی ئازەربایجان و کوردستان قسەیان کرد. پاشان من
کۆبوونەوەکەم کۆتایی پێهێنا. دوایە
هەموومان وێنەیەکمان گرت.
٢٣ی ئاوریل
ئێوارە، لە شوێنی سەرۆکی حکومەتی نەتەوەیی، پیشەوەری پێشوازیی کرد لە دێمۆکراتە کوردەکان، کە قازیی محەممەد بە زمانی فارسی
قسەی کرد هەر وەها دەقێکی ئامادە کرد بوو بۆ بڵاو بوونەوە لە ڕادیۆ لە سەر
مێژووی گەلی کورد.. پاشان قازی لەسەر پێویستی پتەوکردنی
دۆستایەتی لە نێوان ئەم دوو گەلە برایەدا قسەی کرد. لە ناو کوردەکاندا ڕەحیم قازییش
هەبوو. ناساندم بە ئیبراهیمۆڤ، کە پێی خۆش بوو. پێم وایە ئەویش بنێرم بۆ باکو بۆ خوێندن، وەک لاوەکانی دیکەی کورد ،
بۆ پەروەردەکردنیان و
ئەمە یارمەتی پتەوکردنی دۆستایەتی لە نێوان ئازەربایجانی و کوردەکان دەدا.
پێشەوا قازیی محەمەد، میرجەعفەر پیشەوەری، ئەمەرخان شەریفی، میرزا عەلی شەبوستەری، محەمەد حوسێن
سەیف قازی، سەید عەبدوڵا گەیلانی زادە ( شێخ عەبدوڵا ئەفەندی) ... ، نووری بەگ عەبباسی نەژاد
سەڕچاوە:
ڕۆژنووسەکانی ئێران
١٩٤٤ – ١٩٤٦
حەسەن مەمەد ئۆغلوو حەسەنۆڤ
وەشانخانەی عیلم، باکۆ، ٢٠٠٧
بە زمانی ڕووسی، لاپەڕەی ٥٤٤، ٥٤٥، ٥٤٦، ٥٤٧، ٥٤٨، ٥٤٩
·
سەردێڕی ئەم بابەتە
وەرگێر دایناوە
پاشکۆ
لە ڕاستەوە: ژەنەڕال محەمەد حوسێن سەیف قازی، ڕەشید بەگ جەهانگیری، پێشەوا قازیی محەمەد،
زێڕۆ بەگ بەهادوڕی یەک لە فەرماندە نیزامییە بەوەجەکانی کۆماری کوردستان، تەورێز ٢٣-ی ئاوریلی ١٩٤٦
متنی پیمانیک کە لە نیوان حکومتی ملی کوردستان وآدربایجاندا بەستراوە
چونکو ملتی آذربایجان و کوردستان هەمو کاتیک لە قازانج و زیان دا پیکەوە شریک بوون
و لە عینی حالیشدا تا ویستا بە دەست
استعمار و استیلاجویانەوە بو ئەو دو ملتە بە یەک اندازە فشار و لطمە وارد کراوە.
ملتی آذربایجان بو رزگاری تەواوی دانیشتوانی ایران لە ژیر استبداد و دیکتاتوری
هەولی داوە.
هەر وەها ملتی کوردیش لە ریگای آزادیدا فداکارییکی زوری کردوە و قوربانییکی بی
ژماریشی داوە. بەلام فیتنە و دسیسەی دلالەکانی سیاسی استعمار بوتە سبب و بەرهەلستی
نەگیشتنی ئەم دو میلەتە بەآواتی خویان.
هەتاکو ئەو شەری آخری دنیایە دەست پیکرا و بە هیزی بەقوەتی دولتی علمداری آزادی دەستگای
فاشیستی کە آلتی دەستی استعمارچیان بو تیک و پیک جو و بو ئەو دو میلەتە
آزادیخواهانەش هەل هەلکەوت لە نیو خویاندا بو لە نیو بردن و محوکردنەوەی فاشیستی و
دیکتاتوری قدی پیاوەتیان بەرز کردەوە و شان بە شانی یەک بەربەرەکانی یان دەست
پیکرد و آلای آزادییان بلیند کرد و لە بەر ئەو دو ملتە برایانە نەک هەر بو
جیکردنەوەی آزادی خویان بەلکو بو دامەزراندنی آزادی لەسەرتاسەری ایران بو هەمو
وەختیکی دەستیان داوەتە دەستی یەکدی.
جا لەبەر ئەوە لە روژی سی شەمو ٣ی بانەمەر ١٣٢٥ ساتی ٥ ایواری لەشاری تەوریز لە
عمارتی ملی آذربایجان بە حضوری سەرانی حکومەتی ملی کوردستان:
رئیس حکومتی ملی کوردستان جنابی آغای قاصی محمد، آغای سید عبداللە گیلانی عضوی
کومیتەی مرکزی حزب دیموکرات کوردستان،
آغای عمرخان شریفی عضوی کومیتەی مرکزی حزب
دیموکرات کوردستان و رئیس عیلی شکاک، آغای محمد حسین سیفی قاضی وزیری هیزی حکومتی
ملی کوردستان، آغای رشید بگ جهانگیری عصوی کمیتەی مرکزی حزب دمکرات کردستان و رئیس
عیلی هرکی، آغای زیرو بگ بهادری عضوی کومیتەی مرکزی حزب دیموکرات کوردستان،
نوینەری کوردی شنو آغای قاضی محمدی خضری و بە حضوری سەرانی حکومتی ملی آذربایجان:
رئیس مجلس ملی آذربایجان جناب آغای حاجی
میرزا علی شبستری، سەرک وەزیری حکومتی ملی آدربایجان جناب آغای سید جعفر پیشەوەری، معاون صدر فرقەی مرکزی حزب
دمکرات آذربایجان آغای پادگان، وزیر داخلەی آدربایجان دوکتور سلام اللە جاوید،
وزیر فرهنگی آذربایجان آغای محمد بیریا --
بو قایمو محکم کردنی دوستایەتی کە لە
بەینی آدربایجان و ملتی کوردستان دا بوە بو پایداری صمیمیت و دوستایەتی زیاتر لە بینی ئەو دو ملتە دا ئەو
قرارانەی خوارەوەیان قبول کرد و هەر دوکیان
لەوە دوا لەگەل ژیانی خویان تطبیقی دەکەن.
١-لەو جیگایانەی پیویست بزانری هەردوک حکومەت ملی نوینەر دەگورنەوە.
٢- لە آدربایجاندا ئەو جیگایانەی کەدانیشتوانی کورد بن کاری اداراتی دولتی بە
کوردان دەبی و هەر وەها لە کوردستانیش لەو جیگایانەی کە بەشی زوری دانیشتوانی
آدربایجانی بن لە طرف مامورانی حکومتی ملی آدربایجانەوە ادارە دەکری
٣-بو حل بونی موضوع اقتصادی لە بینی هەر دوک ملەتان کومیسیونیکی تیکەلاو دادەمەزری
و قراری ئەو کومیسیونە بە کوششتی سەرانی ئەو دو حکومتە اجرا دەکری
٤- لە کاتی پیویست دا لە بینی حکومت ملی آدربایجان و کوردستان هاوکاری پیشمەرگەیی
دەکری و دەبی ئەوەی لازم بی بو کومەگی یەکتری انجام بدری
٥-هەر کاتیک پیویست بی لەگەل حکومت تاران قسە بکری دەبی موافق نظری حکومت ملی
آذربایجان و کوردستان بیت.
٦- حکومت ملی آدربایجان بو ئەو کوردانەی کە لەخاکی آذربایجاندا دەژین تا ئەو
اندازەی بتوانی بو پیشکەوتنی زمانو ترقی پیدانی فرهنگ ملی وان هەول دەدا
هەر وەها حکومت ملی کوردیش بو ئەو آدربایجانیانەی کە لەخاکی کوردستاندا دەژین بو
پیشکەوتنی زمانو ترقی پیدانی فرهنگی ملی وان ئەو اندازەی کە بتوانی هەول بدا
٧- هەر کەس بو تیکدانی دوستایەتی تاریخی نەتەوەی آدربایجان و کورد و لە بین بردنی
برایەتیو دیموکراتی ملی و یا لکەدارکردنی وان هەول بدا هەر دولا بە یەک دەست ئەو
مرتکبانە بە جزای خویان دەگەیینن.
امضای آغایانی ناوبراوی سەرەوە
لە ڕاستەوە، زێڕۆ بەگ بەهادوڕی، ڕەشید بەگ هەرکی، محەمەد حوسێن سەیف قازی،
نووری بەگ عەبباسی نەژاد، پێشەوا قازیی محەمەد، میر جەعفەر پیشەوەری دوای ئیمزای پەیمانی دۆستی
تێبینی: ئەو مەتنە کە گۆواری هەڵاڵە، ژمارە ٣،
ساڵی یەکەم بانەمەڕی ١٣٢٥ – ئۆرگانی لکی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان لە بۆکان بڵاوی
کردووەتەوە ڕاگوێزراوەتە ئێرە. هەڵاڵەش دەقی ئەو پەیمانەی لە ژمارەی ٤٥-ی
ڕۆژنامەی کوردستان، چوارشەمۆ ١٨-ی
بانەمەڕی ١٣٢٥/ ٨-ی مەی ١٩٤٦ وەرگرتووە.
وێدەچێ ئەو دەقە حەسەن قزڵجی ئامادەی کرد بێ بۆ چاپ. دەقەکە بێ هیچ ئاڵوگۆڕی
ئیملایی و وەکی دی وەک خۆی لێرە دا هاتووە

No comments:
Post a Comment