وێنەیەکی گرینگ لەمەڕ مێژووی مۆدێڕنی کوردستان
وەک
دیارییەکی ساڵی نوێ
وێنەیەکی
گرینگ لەمەڕ مێژووی مۆدێڕنی کوردستان
کۆبوونەوەی
دەستەی نوێنەرایەتی کۆماری کوردستان و حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان بە سەرۆکایەتی
پێشەوا قازیی محەمەد و ڕێبەرانی حکوومەت و فێرقەی دێمۆکڕاتی ئازەربایجان بە
سەرۆکایەتی میر جەعفەر پیشەوەری لە ڕۆژی سێشەمە ٣-ی بانەمەری ١٣٢٥-ی هەتاوی
بەرانبەر بە ٢٤-ی ئاوریلی ١٩٤٦ لە بینای پاڕلمانی ئازەربایجان لە تەورێز بۆ ئیمزا
کردنی پەیمانی دۆستایەتی گەلی کورد و گەلی ئازەربایجان بە ئامادەیی سێ نوێنەری
سەرەکی سۆڤیەت لە ئازەربایجانی خواروو و باکووری ڕۆژهەڵاتی کوردستان
ئەوانەی
تا ئێستا بە تەواوی ناسراونەتەوە. لە ڕاستەوە ١- ڕەشید بەگی جەهانگیری سەرۆکی
بەشێک لە عەشیرەتی هەرکی، ٢- نووری بەگی عەبباسی نەژاد سەرۆکی عەشیرەتی بەگزادەی
باکووری ڕۆژهەڵات ٣- ژەنەراڵ ئەمەر خان شەریفی، ٤- حەسەن حەسەنۆڤ یەک لە سێ کاربەدەستی
سەرەکی سۆڤیەت لە ئازەربایجانی خواروو ٥- پێشەوا قازیی محەمەد، ٦- میرزا
ئیبڕاهیمۆڤ، دواتر سەرۆکی ئاکادێمی زانستی ئازەربایجانی سۆڤیەت و هەر وەها وەزیری
فەرهەنگ. ٦- میر جەعفەر پیشەوەری، ٧- ژەنەڕال ئاغاسەلام ئاتاکیشیێڤ، ٨- میرزا عەلی
شەبوستری، سەرۆکی مەجلیسی ئازەربایجان ٩ - ژەنەڕاڵ محەمەد حوسێن سەیف قازی. ڕێزی
دووەم لە ڕاستەوە کەسی دووەم : سەید عەبدوڵای گەیلانی زادە،نەفەری چوارەم دوکتور
سەلاموڵای جاوید.
سەرچاوە:
کتێبی بیرەوەرییەکان حەسەن حەسەنۆڤ بە زمانی ڕووسی
و
هەر وەها سایتی: Modern AZ


No comments:
Post a Comment