Saturday, January 5, 2008

ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کی پێویست


به‌ڕێز سروه‌ی 2
ئه‌وه‌ی ‌ من له‌ مه‌ڕ قسه‌کانی دوکتور نوسره‌توڵای جێهانشاهلووی ئه‌فشار نووسیومه‌، به‌ پاڵپشتی قسه‌کانی خۆیه‌تی. منیش پێم وایه‌ مرۆ ده‌توانێ ئاڵوگۆڕ به‌ سه‌ر بیروباوهڕی دابێ ، ئه‌وه‌ی ئێستا به‌ ڕاستی ده‌زانێ ، له‌ سه‌روبه‌ندێکی دیکه‌ دا لێی پاشگه‌ز بێته‌وه‌. به‌ڵام ئه‌و حوکمه‌ له‌مه‌ڕ که‌سێک که‌ پایه‌یه‌کی به‌رزی هه‌بووه‌ له‌ بزووتنه‌وه‌یه‌ک دا ، دوایه‌ به‌ فه‌رمانی نه‌یاری خۆی ویستوویه‌ ئه‌و مێژوویه‌ لێکاڵاکاته‌وه‌ ناگونجێ ، . به‌له‌به‌رچاو گرتنی ئه‌وه‌ی که‌ هێندێک له‌ قسه‌کانیشی هه‌ڵبه‌ستراون و فڕیان به‌ ڕاستییه‌وه‌ نییه‌. بۆ وێنه‌ کۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی نه‌مران قازی محه‌مه‌د و میر جه‌عفه‌ری پیشه‌وه‌ری له‌ گه‌ڵ موزه‌فه‌ری فیرووز. له‌ ڕاستی دا قه‌ت دیدارێکی ئاوا به‌ڕێوه‌ نه‌چووه‌ که‌ جێهانشاهلوو ئه‌و قسانه‌ی تێدا بکا.
له‌مه‌ڕ هه‌ڵه‌ی که‌سان، بنه‌ماڵان و عه‌شیره‌تان، ئه‌وه‌ ده‌کرێ وابێ. به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌ قه‌تڵی عامی کوردی موکریان له‌ زه‌مانی "ڕووسێ هه‌وڵێ" دا ، شانه‌ی هه‌موو شت له‌ سه‌ری که‌سێک دا شکاندن، نه‌ک هه‌ر بۆچوونێکی زانستی نییه‌، به‌ڵکوو له‌وانه‌یه‌ ده‌مارگرژی و پێشداوه‌ریشی
له‌ ته‌کدا بێ. ڕه‌نگه‌ به‌ڕێز سروه‌ی 2 له‌ گه‌ڵم هاوڕا بێ که‌ بۆ شیکردنه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌نه‌ ده‌بێ هه‌موو هۆکاره‌کانی دیارده‌یه‌ک له‌ به‌رچاو بگیرێن..
سه‌باره‌ت به‌ کۆماری کوردستانیش هه‌ر وایه. دیاره‌ ئه‌گه‌ر هه‌موو سیاسه‌ته‌کان جوان و به‌ وردی لێکدرابانه‌وه‌ له‌وانه‌بوو ئه‌و ئه‌زموونه‌ دره‌وشاوه‌ی مێژووی سیاسی کوردستان هه‌ر وا به‌ هاسانی تێک نه‌ڕووخێ.
ئه‌من له‌و باوه‌ڕه‌ دام، بۆ لێکدانه‌وه‌ی ڕابڕدوو ، پێویسته‌ فاکته‌کان له‌ پاڵ یه‌کدابندرێن و به‌ دوور له‌ به‌سترانه‌وه‌ی عاتیفی شیته‌ڵ بکرێن. من بۆ خۆم ئاوا ده‌که‌م و هیوادارم به‌ڕیز سروه‌ش ڕێبازێکی ئاوای پێ به‌ دڵ بێ.
حه‌سه‌نی قازی

بۆچوونی ڕێزدار سروه‌ی 2



به‌ڕێز، ئه ‌فه ‌رموویت "چه‌‌نده‌ ده‌کرێ به‌ قسه‌ی که‌سێک باوه‌ر بکرێ که‌ له‌ ژیانی سیاسی ڕابردووی
خۆی په‌شیمان بووه‌ته‌وه‌؟"! نازانم بۆچی لات سه‌یره‌ که ‌سێک له‌ سه‌ر بیروڕای پێشووی نه ‌مابێت!؟ له‌ کام یاسا و کولتووردا باوه‌ که‌سێک هه‌میشه‌ له‌ سه ‌ر بیروباوه ‌ڕێک بێت؟ به‌ تایبه‌ت له‌ سیاسه ‌تا، هه‌موو دیارده‌ کان له‌ گۆڕان دان و له‌ کار و ئه‌زمووندا ده‌رئه‌که‌وێت که‌ ڕێبازێک ڕاست بووه‌ یان نا. به‌م پێ‌یه‌ ئاسایی ‌یه‌ گه‌ر یه‌کێک له‌ توولی زه‌ماندا بۆی ده‌ربکه‌وێت ڕێبازی پێشووی هه‌ڵه‌ بووه‌ و له‌ سه‌ر ئه‌م ڕێبازه‌‌ نه‌مێنێت‌. ئه‌مه‌ی جه‌نابت ئه‌ فه ‌رموویت یاسایه‌کی داپه ‌ڵۆسێنه‌رانه‌یه‌ و هیچ مه‌نفه‌زێک بۆ ئاڵوگۆڕ و پێشکه‌وتن ناهێڵێته‌وه‌. مه‌گه‌ر جه‌نابت هه‌ر له‌ سه‌ر ڕێبازی چه‌ند ساڵ له‌مه ‌و به‌رت ماویت؟ وته‌کانی "دوکتور نوسره‌توڵای جێهانشاهلووی ئه‌فشار" ناکرێ، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ که‌ له‌ سه‌ر ڕێبازی پێشووی نه ‌ماوه‌، به‌ ناڕاست بزانرێن. هه‌رچی قازی‌یه‌کان کردوویانه‌ نابێت بێ ئه‌م لا و ئه‌م لا به‌ ڕاست دابنرێت. له‌ که‌س شاراوه‌ نی‌ یه‌ که‌ هه‌ڵه‌یان زۆر بووه‌. هه‌ڵس وکه‌وتی قازی‌ یه‌کان، چ له‌ سه‌رده‌می ڕووسییای تێزاری‌یا(پشتبه‌ستن به‌ فتوای عوسمانی‌یه‌کان که‌ له‌ سایه‌ی سه‌ری قازی فه‌تاحه‌وه‌ بوو به‌ هۆی قڕانی خه‌ڵکی سابڵاخ) و چ له‌ سه‌رده‌می سۆڤیه‌تا(به‌ڕه‌ێوه‌به‌رایه‌تی‌ی ناشاره‌زایانه‌ی کۆمار) بێ به‌ری له‌ هه‌ڵه‌ نی‌یه‌ و کورد ئێستاش داری ئه‌م هه‌ڵانه‌ی بنه ‌ماڵه‌ی قازی ئه‌خوات. به‌م سیاسه‌ ته‌ی جه‌نابت ڕه‌چاوی ئه‌که‌یت مێژوو نه‌ک هه‌ر ڕوون نابێته‌وه‌، به‌ڵکوو ناڕوون‌تریش ئه‌بێت!

سروه‌ 2

Sunday, December 30, 2007

پێوه‌ندی بزووتنه‌وه‌ی کوردستان و ئازه‌ربایجان به‌ پێی ڕیوایه‌تی دوکتور نوسره‌توڵای جێهانشاهلووی ئه‌فشار


چه‌نده‌ ده‌کرێ به‌ قسه‌ی که‌سێک باوه‌ر بکرێ که‌ له‌
ژیانی سیاسی ڕابردووی خۆی په‌شیمان بووه‌ته‌وه‌؟


تێبینییه‌کی پێویست

دوکتور نوسره‌توڵای جێهانشاهلووی ئه‌فشار له‌ سه‌رده‌می حکوومه‌تی نه‌ته‌وه‌یی ئازه‌ربایجان دا جێگری سه‌رۆکی فیرقه‌ی دێمۆکراتی ئازه‌ربایجان بوو. دوای شکانی بزووتنه‌وه‌ له‌ گه‌ڵ زۆربه‌ی هه‌ره‌ زۆری ڕێبه‌ران له‌ چۆمی ئاراز په‌ڕیوه‌ و له‌باکۆ نیشته‌جێ بوو.به‌ پێی نووسراوه‌یه‌کی ڕۆژنامه‌ی ئازه‌ربایجان ئۆرگانی بیری فیرقه‌ی دێمۆکراتی ئازه‌ربایجان له‌ پێلێنۆمی هه‌راوی ئه‌و فیرقه‌یه‌ دا له‌ مانگی ژووه‌نی 1953 وه‌کوو یه‌ک له‌ 12 ئه‌ندامی کاتی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی ئه‌و فیرقه‌یه‌ هه‌لده‌بژێدرێته‌وه‌. [1] دواتر جهانشاهلوو ، به‌ره‌ به‌ره‌ له‌ ئیده‌ئاله‌کانی پێشووی هه‌ڵده‌گه‌ڕێته‌وه‌ و که‌مپه‌ینێک وه‌ڕێده‌خا بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پاتراوه‌ سیاسییه‌کان بۆ ئێران و له‌ ساڵی 1972 دێته‌ بێرلینی ڕۆژئاوا و پێوه‌ندی له‌ گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئێران ده‌به‌ستێ، جێهانشاهلوو له‌ سه‌ر داوای ساواک ( رێکخراوی ئیستیخباراتی سیاسی ئێران) بیره‌وه‌رییه‌کانی به‌ ناوی " ماو بیگانگان" له‌ ساڵانی 1970کان له‌ بێرلین بڵاو ده‌کاته‌وه‌. له‌و باره‌یه‌وه‌ بۆ خۆی له‌ کاتی شاییدی دان له‌ محاکه‌مه‌ی جاسووسێکی ئێرانی له‌ بێرلین له‌ ساڵی 2003 داده‌ڵێ : " شاییدی دانی نوسره‌تووڵای جێهان شاهلوو . شایید له‌ ناساندنی خۆیدا گوتی پژیشک و دانیشتووی بێرلینم. به‌ پێی ڕۆژ ژمێری ئێرانی ته‌مه‌نم 90 ساڵه‌، به‌ڵام له‌ ئاڵمان تاریخی له‌ دایکبوونی منیان به‌ هه‌ڵه‌ نووسیوه‌ و به‌ پێی ئه‌و تاریخه‌ 88 ساڵم عومره‌. نێوبراو له‌ وڵامی پرسیاره‌کانی سه‌رۆکی دادگه‌ دا گوتی ، به‌ڵی کاتێک ئه‌من له‌ یه‌کێتی شووره‌وی ڕا هاتمه‌ بێرلین، به‌ ئیحتیمال له‌ ساڵی 1972. که‌سێکی دیکه‌ به‌رپرسی ساواک بوو لێره‌. ئه‌و ئاغایه‌ له‌ لایه‌ن تیمسار نه‌سیری یه‌وه‌ [ سه‌رۆکی ئه‌و کاتی ده‌زگای ساواک]پێوه‌ندی له‌ گه‌ڵ من هه‌بوو و پێی گوتم تیمسار نه‌سیری گوتوویه‌ بیره‌وه‌رییه‌کانم بنووسم. دوایه‌ ئه‌و ئاغایه‌ گۆڕا و ئاغای سه‌دری جێی ئه‌وی گرته‌وه‌ [ سه‌دری تاونبارکراوی دادگه‌ که‌ بووه‌]. ئاغای سه‌دری دیداری له‌ گه‌ڵ من هه‌بوو، ئه‌و پێی گوتم تیمسار نه‌سیری گوتوویه‌ فه‌رمانمان داوه‌ به‌ سه‌رکۆنسوولخانه‌ی ئێران له‌ باکۆ ڤیزا بده‌ن به‌ کچه‌که‌تان تا بتوانێ له‌وێ ده‌رکه‌وێ و ئێوه‌ چ گرفتێکتان نه‌بێ و شاهه‌نشا محه‌مه‌د ڕه‌زای په‌هله‌ویش سرنجێکی تایبه‌تی ده‌داته‌ سه‌رکاری ئێوه‌ و گوتوویانه‌ بیره‌وه‌رییه‌کانی بنووسێ"[2]
ئه‌و شیکردنه‌وه‌ کورته‌ی سه‌ره‌وه‌ به‌ قسه‌ی نووسه‌ر خۆی ده‌یسه‌لمێنێ که‌ له‌ کاتی نووسینه‌وه‌ی بیره‌وه‌رییه‌کاندا، دوکتور جێهان شاهلوو به‌ پاشگه‌ز بوونه‌وه‌ له‌ ڕابردووی ،وه‌کوو که‌سێکی چۆکداداو له‌ هه‌مبه‌ر نه‌یاری پێشوو دا کاغه‌زی ڕه‌ش کردووه‌ته‌وه‌. ته‌نانه‌ت زۆرێک له‌ فاکته‌کانیشی هه‌ڵبه‌ستووه‌، بۆوێنه‌، تاوانبارکردنی قازی محه‌مه‌د به‌ هه‌بوونی پێوه‌ندی شاراوه‌ له‌ گه‌ڵ ئینگلیسییه‌کان، کۆبوونه‌وه‌ی قازی محه‌مه‌د- پیشه‌وه‌ری – موزه‌فه‌ری فیرووز، یان دانانی حزبی دێمۆکراتی کوردستان و کۆماری کوردستان به‌ به‌شێک له‌ ته‌شکیلاتی فیرقه‌ی دێمۆکراتی ئازه‌ربایجان، هه‌روه‌ها بۆچوونی پۆزیتیڤ سه‌باره‌ت به‌ مه‌لا مسته‌فای بارزانی و سه‌رکۆنه‌کردن و تاوانبار کردنی که‌سانی وه‌کوو ڕه‌حیمی قازی و عه‌لی گه‌لاوێژ، به‌تایبه‌تی له‌ سه‌روبه‌ندێک دا که‌ سه‌رۆکایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی کورد له‌ کوردستانی عێراق پێوه‌ندییه‌کی نزیکی له‌ گه‌ڵ ڕێژیمی ئێران دا هه‌بووه‌. له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌شدا ئه‌و به‌شه‌ له‌ بیره‌وه‌رییه‌کانی جێهانشاهلوو ده‌کرێ یارمه‌تی بکا به‌ تیشک هاویشتنه‌ سه‌ر به‌شێک له‌ مێژووی سیاسی کوردستان.
حه‌سه‌نی قازی
دیسامبری2007

[1] آذربایجان، ئۆرگانی بیری فیرقه‌ی دێمۆکراتی ئازه‌ربایجان، 1ی گه‌لاوێژی 1385 ( هه‌تاوی)
[2] ڕاپۆرتی دادگه‌ کردنی ئیره‌جی سه‌دری له‌ بیرلین 26ی ئووت – 29ی سێپتامبری 2003
نۆڤامبری 2003، چاپی یه‌که‌م، ئینتیشاراتی سازمانی فیداییانی گه‌لی ئێران


پێوه‌ندی بزووتنه‌وه‌ی کوردستان و ئازه‌ربایجان به‌ پێی ڕێوایه‌تی دوکتور نوسره‌توڵای جێهانشاهلووی ئه‌فشار له‌ کتێبی " ما و بیگانگان " دا، چاپی دوویه‌م، تاران ، نشر ورجاوند، 1380، 248 لاپه‌ڕه‌، زمانی فارسی


لاپه‌ڕه‌ی 206، 207، 208، 209، 210

" دوای هاتنی من بۆ ته‌ورێز بابه‌تێکی دیکه‌ی که‌ ئاغای پیشه‌وه‌ری له‌ گه‌ڵی هێنامه‌ گۆڕێ، پێوه‌ندی فیرقه‌ی دێمۆکراتی ئازه‌ربایجان له‌ گه‌ڵ کورده‌کان بوو.
له‌ جێدا ڕووسه‌کان بۆ سازکردنی حیزبێک به‌ ناوی فیرقه‌ی دێمۆکراتی کوردستان و پێک هێنانی گۆیا کوردستانی دێمۆکرات و ئازاد ئاغای قازی محه‌مه‌دیان هه‌ڵبژارد.
ئاغای قازی محه‌مه‌د و برایه‌که‌ی ئاغای سه‌دری قازی گۆیا له‌ کۆنه‌وه‌ له‌ گه‌ڵ مه‌ئموورینی ئینگلیسی سه‌روکاریا هه‌بووه‌ تا ئه‌و جێیه‌ی که‌ چه‌ند خول ئاغای سه‌دری قازی ئه‌و جۆره‌ی بڵاو ببووه‌وه‌ به‌ یارمه‌تی ئه‌وان بوو به‌ نوێنه‌ری مه‌جلیسی شوورای میللی.
ڕووسه‌کان به‌ر‌ له‌وه‌ی هانی ئاغای قازی محه‌مه‌د بده‌ن بۆ به‌رپاکردنی فیرقه‌ی دێمۆکراتی کوردستان هه‌وڵێکی زۆریان دا که‌ کورده‌کانی دیکه‌ش بۆ دامه‌زراندنی کوردستانی یه‌کگرتووی ڕووسی پێمل بکه‌ن به‌ڵام هه‌وڵ و کڕوکاشی ئه‌وان چی لێ شین نه‌بوو، چونکوو له‌ لایه‌که‌وه‌ ده‌ستیان وه‌کورده‌کانی به‌شی سه‌ره‌کی کوردستان وه‌کوو سه‌قز و بانه‌ و مه‌ریوان و هه‌ورامان و گه‌ڕووس و که‌لهوڕ و سه‌نجاوی و مه‌ندمی و قه‌ڵخانی و ئه‌رده‌ڵان و جوانڕۆ و ڕه‌وانسه‌ر ڕانه‌ده‌گه‌یشت ، و ئه‌و شاندانه‌ی ئه‌وانیش که‌ چووبوونه‌وه‌ لای هێندێک له‌ عه‌شیره‌ته‌ کورده‌کان به‌ ناهومێدی یه‌وه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ و لایه‌کی دیکه‌شه‌وه‌ کورده‌کانی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا به‌ تایبه‌تی کورده‌ شکاکه‌کان که‌ ئازاترین کورده‌کانی ئازه‌ربایجانن ڕوویه‌کی خۆشیان نیشان نه‌دان. به‌ ناچار ئه‌وان هه‌موو هیوای خۆیان به‌ ئاغای قازی محه‌مه‌د و براکه‌ی سه‌دری قازی و کورده‌ موکری و قادرییه‌کان به‌ست.
ئاغای قازی محه‌مه‌د ، له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که‌، پیاوێکی خوێنده‌وار و جیهاندیتوو بوو، زۆر له‌ توانایی خۆی زیاتر شاپه‌ وگاپه‌ی ده‌کرد و مزگێنی دابوو به‌ ڕووسه‌کان که‌ گۆیا هه‌موو کورده‌کانی ئێران و به‌شێک له‌ کورده‌کانی عێراقیش ده‌هێنێته‌ ژێر نفووزی ئه‌وان ، و ڕووسه‌کانیش به‌ قسه‌ی ئازه‌ربایجانییه‌کان که‌ لاقڕه‌ن، هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ری چڵێس زوو فریو ده‌دا، زۆر به‌ توندی ببوونه‌ هۆگری مزگێنییه‌کانی ئاغای قازی محه‌مه‌د به‌شێوه‌یه‌کی ئه‌وتۆ که‌ چه‌کێکی زۆریان له‌ به‌ر ده‌ستی نا و به‌ شێلگیری گوشاریان ده‌هێنا بۆ سه‌ر ئاغای پیشه‌وه‌ری و دهزگای ڕێبه‌ری فیرقه‌ی دێمۆکراتی ئازه‌ربایجان که‌ به‌شێک له‌ داهاتی ئازه‌ربایجان له‌ به‌ر ده‌ست ئاغای قازی محه‌مه‌د بنێن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وان بتوانن هه‌موو کورده‌کان به‌ قازانجی ڕووسه‌کان هان بده‌ن.
ئاغای پیشه‌وه‌ری و کۆمیته‌ی ناوه‌ندی فیرقه‌ی دێمۆکراتی ئازه‌ربایجان و ده‌زگای ده‌وڵه‌تی وی که‌ بۆخۆی بۆ به‌ڕێوه‌ بردنی ئازه‌ربایجان ده‌سته‌ویه‌خه‌ی که‌م پاره‌یی بوون، نه‌یان ده‌توانی فه‌رمانی ڕووسه‌کان بۆ پێخۆشبوونی ئاغای قازی محه‌مه‌د به‌ جێ بگه‌یێنن، جا بۆیه‌ هه‌میشه‌ جۆره‌ نێوانناخۆشییه‌ک له‌ نێوانیان دا هه‌بوو. بابه‌تێکی دیکه‌ش که‌ له‌و دژوارییه‌ی زیاد ده‌کرد سه‌روه‌به‌رنه‌هێنانی کورده‌کانی دیکه‌ی ئازه‌ربایجان بۆ ڕێبه‌ری ئاغای قازی محه‌مه‌د بوو، به‌ شێوه‌یه‌ک که‌ ئه‌، ئه‌و کاره‌ی به‌ ئاکامی دنه‌دانی فیرقه‌ی دێمۆکراتی ئازه‌ربایجان ده‌زانی و له‌ لای ئاغا ڕووسه‌کان سکاڵای له‌ ئاغای پیشه‌وه‌ری ده‌کرد.
چه‌ند ڕۆژێک دوای هاتنی من بۆ ته‌ورێز کۆمیته‌ی ناوه‌ندی فیرقه‌ی دێمۆکراتی ئازه‌ربایجان له‌ کۆبوونه‌وه‌ی خۆی دا خیلافه‌کانی نێوان خۆیو فیرقه‌ی دێمۆکراتی کوردستانی له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ من خۆم عه‌شیره‌تم و له‌ گه‌ڵ کورده‌کان که‌ عه‌شیره‌تن چاکتر ده‌توانم بێمه‌ ڕه‌دایێ به‌ من ئه‌سپارد و ئاغای پیشه‌وه‌ری له‌ چاره‌سه‌ری ئه‌و دژوارییه‌ دۆش دامابوو و به‌ زیره‌کییه‌وه‌ خۆی لێ دزییه‌وه‌.
شه‌وی ئه‌و ڕۆژه‌ ئاغایان حه‌سه‌ن حه‌سه‌نۆف ده‌بیری سێهه‌می پارتی بۆڵشه‌ویکی ئازه‌ربایجان و میرزا ئیبراهیمۆف وه‌زیری فه‌رهه‌نگ ( سه‌رۆککۆماری دواتر) دیداریان له‌ من کرد و داوایان لێکردم ئیمتیازی زیاتر بده‌م به‌ کورده‌کان. ئه‌من پێم گوتن من له‌ دانی هه‌موو ئیمتیازێکی مه‌جاز و یارمه‌تی به‌ کورده‌کان ده‌ست ناگێڕمه‌وه‌ چونکوو من له‌ ڕوانگه‌ی برایه‌تی ڕا چ جیاوازییه‌ک له‌ نێوان کورد و ئازه‌ربایجان دا ناکه‌م، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی که‌ داوخوازی و ویستی ئه‌وان شیاوی قبووڵ کردن بێ.
ئه‌من نازانم که‌ ئه‌و ئاغایانه‌ له‌مباره‌یه‌وه‌ له‌ ته‌ک قازی محه‌مه‌د دا چییان گوتبوو، به‌ڵام ڕۆژێک دوای ئه‌مه‌، دوای ئه‌وه‌ی من که‌ به‌ ته‌له‌فون ئاغای قازی محه‌مه‌دم بۆ وتووێژ و ڕاوێژ بانگهێشتن کرد بێ بۆ باش وه‌زیری
[ ناوه‌ندی سه‌رۆکوه‌زیرایه‌تی ] ، به‌ڕێزیان دوای موجامه‌لاتی زۆر گوتیان له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ سه‌رکرده‌ کورده‌کان هه‌موویان له‌ ماڵی ئه‌وان کۆبوونه‌ته‌وه‌ و پێیان خۆشه‌ له‌ گه‌ڵ من دیدار و وتووێژیان هه‌بێ و ناکرێ هه‌موویان بهێندرێن بۆ باش وه‌زیری ، تکا ده‌که‌م ئێوه‌ وه‌رن و سه‌رفه‌رازمان که‌ن. من بانگهێشتنی به‌ڕێزیانم قبووڵ کرد و ڕۆژی دواتر چووم بۆ دیداریان.
کاتێک گه‌یشتمه‌ ئه‌و کۆڵانه‌ی که‌ ئاغای قازی محه‌مه‌د و ژماره‌یه‌ک له‌ سه‌رۆکه‌ کورده‌کان له‌وێ له‌ ماڵێک دابه‌زیبوون له‌ هه‌موو جێیه‌ک چاوم به‌ ماشێنی جیپی که‌ به‌ دروشم ڕازاندرابوونه‌وه‌ و به‌ ماشێنی خودکاری قورس که‌وت. شۆفێره‌که‌ی من گوتی که‌ ئه‌وان به‌و جیپانه‌ له‌ شاری [ مه‌به‌ست ته‌ورێز ه‌] له‌ هه‌موو جێیه‌ک دا له‌ هاتووچوو دان. گرووپێک نزیک به‌ 100 که‌س له‌ ئاغایانی کورد هه‌موو پڕ چه‌ک به‌ درێژایی کۆڵانه‌که‌ تا به‌ر ده‌رکه‌ی ماڵی ئاغای قازی محه‌مه‌د هاتبوونه‌ پێشوازی من و تاحه‌وشه‌ی ماڵه‌که‌ له‌گه‌ڵم هاتن و ئاغای قازی محه‌مه‌دیش به‌ پیلمه‌وه‌ هات و بردمیه‌ تالارێک که‌ سرتاسه‌ر سه‌رۆکه‌کانی کوردی موکری و قادری لێ دانیشتبوون و له‌ سه‌ره‌وه‌ی مه‌جلیسه‌که‌ دا پیاوێکی پیر له‌ سه‌ر به‌رماڵ ڕووه‌و قیبله‌ ( ڕووگه‌) دانیشتبوو و دۆعای ده‌کرد. دواتر زانیم ئه‌وه‌ ڕێبه‌ری کۆمه‌ڵێک له‌ سۆفییه‌ کورده‌کانه‌.
ئه‌من دوای سه‌ره‌تایه‌ک که‌ هه‌موومان ئێرانین و کورده‌کان پاکترین برایانی ئێرانی ئێمه‌ن، ڕووه‌و قازی محه‌مه‌د و سه‌رکرده‌کانی دیکه‌ی کورد گوتم که‌ بۆ جێ به‌ جێ کردنی داواکانی شیاویان ئاماده‌مه‌.ئاغای قازی محه‌مه‌د که‌ سه‌رکرده‌کانی دیکه‌ی کوردیشی ئاماده‌ کردبوو بابه‌ته‌که‌ی ئاوا ده‌ست پێکرد که‌ له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ ئازه‌ربایجان و کوردستان دا شۆڕشی دێمۆکراسی کراوه‌ و هه‌موومان له‌ نیری یه‌خسیری فارسه‌کان ڕزگارمان بووه‌، هه‌نووکه‌ دوو برای ئازه‌ربایجانی و کورد ده‌بێ برایانه‌ بژین و له‌ هه‌موو بابه‌تێکه‌وه‌ به‌رابه‌ر و یه‌کسان بن؛ بۆیه‌ پێشنیار ده‌که‌م له‌ سه‌ره‌تاوه‌ شاره‌کانی ئازه‌ربایجان و کوردستان که‌ زیاتر له‌ به‌ر ده‌ست برایانی ئازه‌ربایجانی دان یه‌کسان دابه‌ش بکه‌ین و هێندێک له‌ شاره‌کان بخه‌ینه‌ به‌ر ده‌ست کورده‌کان. من پرسیارم کرد بۆ وێنه‌ کام شار؟ به‌ڕێزیان وه‌ک بموونه‌ ناوی شاره‌کانی ڕه‌زائییه‌ (ورمێ) و سه‌ڵماسی هێنا. من گوتم شاره‌کان له‌ به‌ر ده‌ست هه‌موان دان و ناکرێ شارێک ته‌نیا به‌ ئازه‌ربایجان نشین یان کورد نشین دابندرێ ، چونکوو هه‌رکه‌س له‌ هه‌ر شارێکی که‌ پێی خۆش بێ ده‌توانێ بژی و ئێمه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک ناتوانین ئازه‌ربایجانییه‌کان و ئاسۆرییه‌کان و هه‌رمه‌نییه‌کان که‌ پشتاوپشت ، ڕه‌نگه‌ هه‌زاران ساڵ بێ له‌ سه‌ڵماس و ورمێ و شاره‌کانی دیکه‌ دا ژیاون و ماڵ و باخ و زه‌وییان تێیاندا هه‌یه‌ ناچار بکه‌ین ده‌ست له‌ هه‌موویان به‌ر ده‌ن و بڕۆن. شاره‌کان بۆ هه‌موو برایانی ئازه‌ربایجانی و کورد و ئاسۆڕی و هه‌رمه‌نی ئازادن و ئێمه‌ شارێکی تایبه‌تی مان تائێستا نه‌بووه‌ و له‌مه‌و دواش ناتوانین هه‌مان بێ.
بابه‌تێکی دیکه‌ی که‌ ئاغایانی قازی محه‌مه‌د و سه‌رۆکه‌کانی دیکه‌ی کورد هێنایانه‌ گۆڕێ به‌شکردنی داهاتی ئابووری و دارایی ئازه‌ربایجان به‌ دوو به‌شی یه‌کسان له‌ گه‌ڵ کورده‌کان بوو، به‌و مانایه‌ که‌ داهاتی ده‌زگا ده‌وڵه‌تییه‌کان هه‌مووی و هه‌موو ساڵێک بێ له‌ به‌ر چاوگرتنی هه‌ژماری خه‌ڵکی ئازه‌ربایجان و کورد به‌ دووبه‌شی یه‌کسان دابه‌ش بکرێ و نیوه‌ی له‌ به‌ر ده‌ستی ده‌وڵه‌تی دێمۆکراتی کوردستان بندرێ. له‌و ناوه‌ دا له‌ سه‌ر به‌شی قه‌ند و شه‌کر و چا و لاستیکی ئۆتۆمۆبیل که‌ له‌ سه‌رده‌می شه‌ڕی جیهانی دا سه‌رانه‌ و به‌ کۆپێن دابه‌ش ده‌کرا قسه‌ کرا و داوایان کرد ئه‌وانه‌ش به‌ دوو به‌شی یه‌کسان دابه‌ش بکرێن. خوێنه‌ره‌وان ده‌زانن که‌ له‌و سه‌روبه‌ندی دا ئازه‌ربایجان زیاتر له‌ 3 میلیۆن دانیشتووی هه‌بوو، هه‌ژماری کورده‌کان ئه‌و ده‌می ڕه‌نگه‌ له‌ سه‌د هه‌زار نه‌فه‌ری تێنه‌په‌ڕاندبێ. ئه‌من وه‌بیر ئاغایانم هێنایه‌وه‌ که‌ داهاتی وڵاتێک یان ئه‌ستانێک ئی هه‌رکام له‌ خه‌ڵکی ئه‌و مه‌ڵبه‌نده‌یه‌ که‌ ده‌بێ به‌ شێوه‌یه‌ک ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ بدرێته‌وه‌ به‌ ئه‌وان و ناکرێ ئه‌وه‌ بدرێ به‌ که‌سی دیکه‌. له‌و ناوه‌ دا قه‌ند و شه‌کر و چا به‌ سه‌رانه‌ ده‌درێ، جا ئه‌وه‌ی وه‌ریده‌گرێ ، چ ئازه‌ربایجانی و چ ئاسۆری و کورد و هه‌رمه‌نی بێ و به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ناکرێ به‌شێک له‌و، چ ده‌گا به‌ نیوه‌ی ئه‌و، بدرێ به‌ گرووپێکی تایبه‌تی. به‌ڵام لاستیکی ئۆتۆمۆبیل ته‌نیا ده‌درێ به‌و که‌سانه‌ که‌ خاوه‌نی ئۆتۆمۆبیلی دیاریکراو بن و ناکرێ به‌ که‌سێک بدرێ که‌ ئۆتۆمۆبیلی نییه‌ و له‌ بازاڕی ڕه‌ش دا بیفرۆشێته‌وه‌.جگه‌ له‌وه‌ ئاغایان گوتیان به‌ر له‌ دامه‌زرانی ده‌زگای فیرقه‌، ئیداره‌ی ئابووری ئازه‌ربایجان توتنێکی زۆری له‌ وه‌رزێرانی کورد کڕیوه‌، به‌ڵام ئێستا وه‌زاره‌تی ئابووری فیرقه‌ی دێمۆکراتی ئازه‌ربایجان له‌ دانی پاره‌ی ئه‌و تووتنه‌ ده‌ست ده‌گێڕێته‌وه‌ و ئه‌و پاره‌یه‌ به‌ قه‌رزی تاران ده‌زانێ. من وه‌بیر ئاغایانم هێنایه‌وه‌ که‌ ئه‌م داوخوازه‌ی ئه‌وان به‌ حه‌قه‌ و هه‌ر ئه‌مڕۆ فه‌رمان ده‌ده‌م که‌ وه‌زاره‌تی ئابووری به‌ هه‌ر کام له‌ تووتنکاران که‌ ڕه‌سیدیان به‌ده‌سته‌وه‌یه‌ پاره‌ بدا. به‌شی قه‌ند و شه‌کر و چایش به‌ پێی ناسنامه‌ به‌ هه‌موو که‌س ده‌درێ و له‌مه‌ودواش من و هاوکاره‌کانی دیکه‌م به‌ تایبه‌تی ئاغای پیشه‌وه‌ری له‌ هه‌موو جۆره‌ یارمه‌تییه‌کی سه‌باره‌ت به‌ برایانی کورد پێمان بکرێ و له‌ ده‌ستمان بێ ته‌نه‌خی ناکه‌ین.
هه‌ڵبه‌ت ئاغای قازی محه‌مه‌د بۆ خۆی که‌ پیاوێکی خوێنده‌وار و به‌ ئه‌زموون بوو ، باش ده‌یزانی که‌ زۆرێک له‌ داوخوازه‌کانینادروسته‌، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی له‌ نێو سه‌رۆکه‌ کورده‌کانی که‌ له‌وێ گردببوونه‌وه‌، قسه‌ی زیاتر بڕوا، ئه‌و داوخوازانه‌ی وه‌کوو ویستی به‌حه‌قی کورده‌کان هێنایه‌ گۆڕێ.
لێره‌ دا ده‌بێ وه‌بیر بهێنمه‌وه‌ که‌ کورده‌کانی دیکه‌ی ئازه‌ربایجان وه‌کوو کورده‌کانی ڕه‌زاییه‌ و به‌شێکی لێواری سه‌رده‌شت و کورده‌کانی شکاک له‌ بناوان دا ئاغای قازی محه‌مه‌دیان به‌ نوێنه‌ری کورد نه‌ده‌زانی و حیسابیان بۆ نه‌ده‌کرد. سه‌رۆکی ئه‌و عه‌شیره‌تانه‌ هه‌موویان ڕاسته‌وڕاست پێوه‌ندییان له‌ گه‌ڵ ئێمه‌ دا هه‌بوو و چه‌ک و پاره‌ و پێداویستییه‌کانی دیکه‌ی پارتیزانی خۆیان له‌ ماڵییه‌ی ئه‌ڕته‌ش [ ی ئازه‌ربایجان ] وه‌رده‌گرت و به‌ ئاغای تیمسار سه‌رتیپ نه‌وایی ئه‌سپێردرابوو که‌ له‌ هیچ جۆره‌ یارمه‌تییه‌ک به‌ ئه‌وان ته‌نه‌خی نه‌کا و ته‌نانه‌ت زۆر جاران پێداویستییه‌کانی ئه‌وان به‌ر له‌ پێداویستییه‌کانی ئه‌ڕته‌شی خۆمان پێک بهێنێ. هێندێک له‌ کورده‌کان پێوه‌ندییان له‌ گه‌ڵ ئاغای قازی محه‌مه‌د ئه‌وه‌نده‌ ناخۆش بوو که‌ له‌و میوانییانه‌ی که‌ ئاغای قازی محه‌مه‌د تێیاندا ئاماده‌ بووبا، به‌شدارییان نه‌ده‌کرد، بۆیه‌ ئێمه‌ به‌ ناچاری ئه‌وانمان به‌ جوێ بانگهێشتنی میوانییان ده‌کرد.
کورده‌کانی بارزانیش به‌ سه‌رده‌سته‌یی ئاغای مه‌لا مسته‌فای بارزانی که‌ له‌باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی عێراقه‌وه‌ هاتبه‌ه‌نه‌ لای ئێمه‌ حیسابێکی جیاوازیان هه‌بوو و پێوه‌ندییان له‌ گه‌ڵ ماڵییه‌ی ئه‌ڕته‌شی ئێمه‌ دا هه‌بوو و به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک ئاماده‌ نه‌بوون بۆ دیدار و هاوکاریش له‌ گه‌ڵ ئاغای قازی محه‌مه‌د. ءاغای مه‌لا مسته‌فای بارزانی که‌ له‌ ئه‌ڕته‌شی ئێمه‌ دا ده‌ره‌جه‌ی سه‌رتیپی هه‌بوو به‌ دروست یان نا درروست ئاغای قازی محه‌مه‌دی به‌ عه‌میلی ڕێکخراوی ئیستیخباراتی ئینگلیستان دا ده‌نا.
دوای ماوه‌یه‌ک شاره‌بانی و نیگه‌هبانی ( ژانده‌رمه‌ری) ئازه‌ربایجان گوزارشتی دا به‌ ئێمه‌ که‌ هه‌ر دوو حه‌وتوویه‌ی جارێک له‌ ڕۆژ و سه‌عاتێکی دیاریکراو له‌ بیابانیك له‌ نێوان سه‌ڵماس و ورمێ دا ئاغای قازی محه‌مه‌د و هاوڕێیانی چه‌کداری له‌ جیپێک دا له‌ گه‌ڵ کۆسنوولی ئینگلیس که‌ له‌ ته‌ورێزه‌وه‌ ده‌چێته‌ ئه‌وێ دیدار ده‌کا. له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و ڕاپۆرته‌ به‌ شێلگیری ده‌گه‌یشته‌ ده‌ست ئێمه‌ ئاغای پیشه‌وه‌ری له‌ دیداری خۆی له‌ گه‌ڵ ڕووسه‌کاندا ئه‌وه‌ی پێ ڕاگه‌یاندن، به‌ڵام ئه‌وان وایان نیشان دا که‌ ئاگایان له‌مه‌ هه‌یه‌ و ته‌نانه‌ت گوتیان که‌ ئێوه‌ ده‌ست له‌وکاره‌ وه‌رمه‌ده‌ن.
بابه‌تێکی دیکه‌ی که‌ له‌ دوایین مانگی فه‌رمانره‌وایی فیرقه‌ له‌ ئازه‌ربایجان بۆ ئێمه‌ ئاشکرا بوو ئه‌وه‌ بوو که‌ کورده‌کانی به‌رده‌ستی قازی محه‌مه‌د ، ته‌نانه‌ت یه‌ک له‌ ده‌ی ئه‌وه‌ی گوزارشتی ده‌کرد و بۆ مخاریجی ئه‌وان پاره‌ی لێ وه‌رده‌گرتین ، نه‌بوون. له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ ده‌رکه‌وت زۆربه‌ی ئه‌و چه‌کانه‌ی به‌ڕێزیان له‌ ڕووسه‌کانی وه‌رگرتبوو له‌ لایه‌ن ده‌ڵاڵانی چه‌ک و چۆڵه‌وه‌ به‌ کورده‌ عێراقییه‌کان ده‌فرۆشران تا ئه‌و جێیه‌ی که‌ پاسدارانی سنوور چه‌ندین جار ئه‌و قاصاغچیانه‌یان به‌و چه‌کانه‌وه‌ که‌ کڕیبوویانن گرت و کڕیاران نێو و نێونیشانی فرۆشیارانی کوردیشیان درکاند.
هه‌ڵبه‌ت خوێنه‌وه‌ران ده‌زانن که‌ ئاغایانی قازی محه‌مه‌د و سه‌دری قازی و مه‌نووچێهر!! خانی سه‌یفی قازی [ مه‌به‌ستی نووسه‌ر حه‌مه‌حوسین خانی سه‌یفی قازی یه‌ ] برازای!! [ ئامۆزای دایکوبابی]
ئه‌وان دوای گه‌یشتنه‌وه‌ی ئه‌ڕته‌شی شاهه‌نشایی بۆ ئازه‌ربایجان به‌ فه‌رمانی دادگه‌ی ئه‌ڕته‌ش تیره‌باران کران."
.......................
لاپه‌ڕه‌ی 244 ، 245 ، 246 و 247 کتێبی " ماو بیگانگان"

شایه‌د مانگونیوێکیش هه‌ر وا ڕابوارد، هه‌ر ئاوا ئاغایانی سادچیکۆف و موزه‌فه‌ری فیرووز بۆ به‌ستنی په‌یمانێک له‌ به‌رژه‌وه‌ندی فیرقه‌ی دێمۆکڕاتی ئازه‌ربایجان هه‌وڵیان ده‌دا. له‌و کاته‌ دا ئاگادار بووین که‌ ده‌سته‌یه‌کی نوێنه‌ران به‌ سه‌رۆکایه‌تی ئاغای موزه‌فه‌ری فیرووز له‌ لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئاغای قه‌وام بۆ درێژه‌ پێدانی وتووێژه‌کان و به‌ستنی په‌یمان دێن بۆ ته‌ورێز.
ئێمه‌ به‌ گه‌رمی میوانداریمان له‌و گرووپه‌ کرد ، ئه‌وه‌ی وه‌بیرم بێ جگه‌ له‌ ئاغای موزه‌فه‌ری فیرووز که‌سی هه‌ڵکه‌وتووی ئه‌و گرووپه‌ ئاغای سه‌رتیپ هیدایه‌ت بوو ( ئه‌ڕته‌شبود و سه‌رۆکی دواتری ستادی ئه‌ڕته‌ش)، به‌ڵام له‌ ڕاستیدا هه‌موو ده‌سته‌ڵات به‌ ده‌ستی ئاغای فیرووز بوو و وا وه‌به‌رچاو ده‌هات که‌ تیمسار هیدایه‌ت به‌ کرده‌وه‌ چاو و گوێی محه‌مه‌د ڕه‌ز شایه‌ له‌و گرووپه‌ دا. له‌ لایه‌ن ئازه‌ربایجانه‌وه‌ ئاغای پیشه‌وه‌ری و دوکتور جاوید و من به‌ شدار بووین و نوێنه‌ری فیرقه‌ی دێمۆکراتی کوردستان ئاغای قازی محه‌مه‌د بوو. پاش دوو ڕۆژ وتووێژ و گه‌ڵاڵه‌ کردنی چه‌ند ڕێکه‌وتننامه‌ که‌ هیچیان ئاکامی نه‌بوو، ڕۆژی سێیه‌م ئاغای موزه‌فه‌ری فیرووز ده‌قی رێکه‌وتننامه‌یه‌کی گه‌ڵاڵه‌ کرد که‌ دوای په‌سندکرانی نوێنه‌رانی هه‌ر دوو لا بۆ په‌سندی یه‌کجاره‌کی بچێته‌ به‌ر ده‌ست مه‌جلیسی شووڕای میللی و ئیمزای ئاغای قه‌وام و شا بگا . هه‌ڵبه‌ت به‌ گشتی، جگه‌ له‌ هێندێک ماده‌ نه‌بێ، ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕێکه‌وتننامه‌یه‌ له‌ لایه‌ن مه‌جلیسی شوورای میللی ڕا په‌سند کرابا و شا ئیمزای خۆی پێوه‌ نابا، ئازه‌ربایجان به‌ بێ خوێن ڕشتن ده‌یتوانی بگه‌ڕێته‌وه‌ باوه‌شی دایکی نیشتمان و شایه‌د چاره‌نووسی زۆر که‌سان و له‌ وانه‌ ، ئی من ، ئه‌وجۆره‌ی که‌ لێی هات نه‌ده‌بوو. ئاغای فیرووز رێکه‌وتننامه‌که‌ی ماده‌ به‌ ماده‌ ده‌خوێنده‌وه‌ و ده‌یخسته‌ به‌ر باس و لێدوان و بیری ئاماده‌ بووانی ده‌ویست. ئاغای تیمسار هیدایه‌ت له‌ سه‌ر هه‌موو بابه‌ته‌کان بێده‌نگ بوو و هیچ بیری ده‌ر نه‌ده‌بڕی و ئه‌من یه‌که‌م جار بوو که‌ له‌ نزیکه‌وه‌ ناسیاویم له‌ گه‌ڵ په‌یدا ده‌کرد.
کاتێک که‌ ماده‌کانی رێکه‌وتنه‌که‌ گه‌یشته‌ فیرقه‌ی کوردستان، ئاغای موزه‌فه‌ری فیرووز ماده‌یه‌کی خوێنده‌وه‌ که‌ من واقم وڕ ما. هه‌ڵبه‌ت ئه‌من هه‌مان عیباره‌یم وه‌بیر نایه‌، به‌ڵام له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ زۆر قووڵ کاری له‌ سه‌ر کردم مانای ئه‌وم دوای تێپه‌ڕینی ئه‌هه‌موو ساڵانه‌ هێشتا هه‌ر له‌ بیره‌ که‌ ئه‌ویش ئاوا بوو که‌ ده‌وڵه‌تی ئێران لێبووردنی گشتی ده‌ر ده‌کا بۆ هه‌موو ئه‌و کوردانه‌ی که‌ له‌ ڕه‌وتی فیرقه‌ی دێمۆکراتی کوردستان دا به‌شدارییان کردووه‌ و بۆ باشتر کردنی وه‌زعی کوردستان پاره‌یان له‌ به‌ر ده‌ست ده‌نێ و له‌ بری ئه‌وه‌ کورده‌کانیش له‌ هه‌ر جۆره‌ ئیدیعایه‌کی ئه‌رزی خۆیان سه‌باره‌ت به‌ خاکی ئێران ده‌ست هه‌ڵده‌گرن. ئاغای قازی محه‌مه‌د که‌ له‌و کاته‌ دا له‌ ستایشتی ئاغای موزه‌فه‌ری فیرووز دا له‌ به‌ر گه‌ڵاڵه‌ کردنی ئه‌و ماده‌یه‌ قسه‌ی ده‌کرد و به‌ڵی قربان به‌ڵی قوربانی ده‌گوت. ئاغایانی دیکه‌ هه‌موویان بێده‌نگ بوون . ئه‌من به‌ ئاغای فیرووزم گوت ئه‌من له‌ دژی ئه‌و ماده‌یه‌م ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کورده‌کان ده‌توانن له‌ مه‌ڕ خاکی ئێران که‌ نیشتمانی ئه‌وانه‌ ئیدیعایه‌کیان هه‌بێ که‌ ده‌ستی لێ هه‌ڵبگرن؟ ئه‌من به‌ هیچ عه‌شمێک له‌ گه‌ڵ ئه‌و ماده‌یه‌ دا نیم . کورده‌کان پاکترین ئێرانین و کوردستان به‌شێکی جوێ نه‌بووه‌وه‌ له‌ خاکی ئێرانه‌ هیچ کوردێکی نیشتمانپه‌روه‌ر و شه‌ڕافه‌تمه‌ند ئیدیعای ئه‌رزی له‌ مه‌ڕ خاکی نیشتمانی خۆی ئێرانی نییه‌. له‌وه‌ش ده‌رچێ ئه‌م رێکه‌وتنامه‌یه‌ی که‌ ئێمه‌ ئه‌مڕۆ له‌م تالاره‌ ئیمزای ده‌که‌ین پاشان ده‌بێته‌ به‌ڵگه‌یه‌ک له‌ ده‌ستی بێگانان و دوژمنانی ئێران دا تا کورد به‌ ئێرانی و کوردستان به‌ خاکی ئێران دانه‌نێن. ئاغای موزه‌فه‌ری فیرووز هه‌ر وا بێده‌نگ بوو، به‌ڵام ئاغای قازی محه‌مه‌د گوتی ئاغای دوکتور ئێوه‌ ئیتر بۆ دژایه‌تی ده‌که‌ن، ئه‌گه‌ر جه‌نابی ئاغای فیرووز لوتف ده‌که‌ن ، هه‌ر نه‌بێ ئێوه‌ بێلایه‌ن بمێننه‌وه‌. گوتم ئاغای قازی محه‌مه‌د ئه‌من ئێرانییه‌کم و باب و باپیرانم بۆ سه‌ربه‌خۆیی و ئازادی ئه‌و مه‌رز و بوومه‌ هه‌موویان له‌ تافی لاوێنی دا به‌ سواری ئه‌سپ و شمشیر به‌ ده‌ست له‌ مه‌یدانی نه‌به‌رد له‌ گه‌ڵ بێگانه‌ دا له‌ خوێنی خۆیان دا شه‌ڵاڵ بوون، چۆن ده‌توانم له‌ ئاست به‌ڵگه‌ی فرۆشتنی به‌شێک له‌ ئێران بێده‌نگ بم و مته‌قم لێوه‌ نه‌یه‌. ئاخره‌که‌ی له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی قسه‌کان درێژ بوونه‌وه‌ کۆبوونه‌وه‌که‌ بۆ نیو سه‌عات له‌ ڕه‌سمییه‌ت که‌وت بۆ ئه‌وه‌ی چایی بخۆینه‌وه‌.
.................................
هه‌ر که‌ کۆبوونه‌وه‌که‌ دیسان ده‌ستی پێکرده‌وه‌، هه‌مان ماده‌ دیسان خوێندرایه‌وه‌ ئه‌من دیان گوتم به‌ بۆچوونی من په‌سند کردنی ماده‌یه‌کی ئه‌وتۆ له‌ لایه‌ن ئێمه‌وه‌ که‌ هه‌موومان بۆخۆ ئێرانین و خۆمان به‌ ده‌رخه‌ری ئاوات و ئاره‌زووه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی ئێران داده‌نێین ، نه‌نگێکی مێژوویی یه‌. هه‌ر ئیمتیازێکی دیکه‌ بده‌ن به‌ کورده‌کان و کوردستان ئه‌من به‌ باشی ئاواڵه‌وه‌ نه‌ته‌نیا له‌ گه‌ڵی دام به‌ڵکوو به‌ره‌وپیلی ده‌چم و به‌رگری لێده‌که‌م. ئاغای فیرووز گوتی باشه‌، ئاغای دوکتور که‌ وابوو ئێوه‌ دیکته‌ی که‌ن و له‌ جیات ئه‌وه‌ی به‌ دروستی نازانن بیڵێن با من بینووسم. گوتم تکا ده‌که‌م بنووسن که‌ له‌ جیاتیان کورده‌کان و فیرقه‌ی دێمۆکراتی کوردستان بۆ ئارامی و باشتر بوون و پێشکه‌وتی کشتوکاڵ و هونه‌ری ویلایه‌تی خۆیان و به‌ زیندوو ڕاگرتنی فه‌رهه‌نگ و مێژووی نیشتمان و سه‌رزه‌وی بابووباپیرانی خۆیان ئێران زیاتر له‌ پێشوو تێده‌کۆشن و خۆ به‌ختکه‌ر ده‌بن.
................................
دژایه‌تی من له‌ گه‌ڵ ئه‌و ماده‌یه‌ له‌ رێکه‌وتننامه‌که‌ دا بووه‌ هۆی هه‌ڕه‌شه‌ی توندی ئاغای سه‌رهه‌نگ قوڵییف جێگری وه‌زاره‌تی هێمنی ئازه‌ربایجانی شووره‌وی که‌ دوای ڕۆیشتنی ژه‌نه‌راڵ ئاتاکیشییۆف هه‌مه‌کار و ئاغای سه‌ر سه‌ری ئێمه‌ بوو، چونکوو هه‌مان ڕۆژ دوای کۆبوونه‌وه‌ ئاغای دوکتور سه‌لاموڵای جاوید و قازی محه‌مه‌د چوونه‌ لای ئاغای سه‌رهه‌نگ قوڵییف و ئه‌وه‌ی ڕوویدابوو گوزارشتیان کرد. ئه‌ویش هه‌ر ئه‌وی شه‌وێ ئاغای دوکتور سه‌مه‌دۆف ی که‌ به‌ ڕواڵه‌ت سه‌رۆکی نه‌خۆشخانه‌ی شووره‌وی له‌ ته‌ورێز بوو، به‌ ڵام به‌ ڕه‌سمی ئاڵقه‌ی پێوه‌ندی ئێمه‌ بوو له‌ گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی ڕووس به‌ تایبه‌تی ئی ئاغای پێشه‌وه‌ری ، و به‌ بیانووی ته‌داوی هاتووچووی ماڵی پیشه‌وه‌ری ده‌کرد، نارده‌ لای پیشه‌وه‌ری و نه‌ک هه‌ر گله‌یی به‌ڵکوو هه‌ڕه‌شه‌ی کرد که‌ مب خراپتان پێده‌که‌م. ئێوه‌ له‌ جیاتی ئه‌وه‌ی به‌رگری له‌ مافی گه‌ل بکه‌ن دژی ئه‌و مافه‌ قسه‌ ده‌که‌ن. دوکتور چه‌هانشاهلوو نوێنه‌ری خه‌ڵکی ئازه‌ربایجانه‌ یان نوێنه‌ری محه‌مه‌د ڕه‌زا شا ؟
......................

بارو دۆخی تاراوگه‌ [ جهانشاهلوو به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ باسی کورده‌کان ده‌کا له‌ ئازه‌ربایجانی شووڕه‌وی دوای ڕووخانی کۆماری کوردستان] لاپه‌ڕه‌ی 292، 293

" پنکتێکی دیکه‌ی که‌ ده‌بێ لێره‌ دا وه‌بیری بهێنمه‌وه‌، چاره‌نووسی کورده‌کانی بارزانی به‌ ڕێبه‌ری ئاغای مه‌لا مسته‌فای بارزانی یه‌.
کورده‌کانی بارزانی که‌ له‌ ئه‌ڕته‌شی فیرقه‌ی دێمۆکڕاتی ئازه‌ربایجان دا خزمه‌تیان ده‌کرد کاتێک که‌ ئه‌ڕته‌شی ئێران گه‌یشته‌ ئازه‌ربایجان بڕیاریان دا خۆ به‌ده‌سته‌وه‌ نه‌ده‌ن و نه‌ش گه‌ڕێنه‌وه‌ عێراقیش. بۆیه‌ به‌ سه‌رپه‌رشتی ئاغای مه‌لا مسته‌فا ده‌ستیان کرد به‌ نه‌به‌رد له‌ گه‌ڵ ئه‌ڕته‌ش. نه‌به‌ردی کورده‌ بارزانییه‌کان به‌ قسه‌ی ئاغای مه‌لا مسته‌فا له‌ گه‌ڵ به‌شێک له‌ ئه‌ڕته‌شی ئێران نزیکه‌ی تیپێک به‌ فه‌رماده‌ری سه‌رهه‌نگ
[سه‌رله‌شکر ] هومایوونی کرا.
ئاشکرایه‌ گرووپی بارزانی که‌ تفه‌نگ و چه‌ند تیرباریان هه‌بوو، توانایی نه‌به‌رد و خۆڕاگریان له‌ به‌رانبه‌ر تێپێکی تێکه‌ڵاو دا نه‌بوو، جا بۆیه‌ ده‌ستیان کرد به‌ لێده‌ و بڕۆ و به‌که‌لک وه‌رگرتن له‌ هه‌لومه‌رجی زه‌وی تایبه‌تی خێڵه‌کانه‌ به‌ تایبه‌تی کوردی پیاده‌ به‌ نه‌به‌ردی ڕۆژانه‌ و رێپێوانی شه‌وانه‌، له‌ کوێستانان دا ورده‌ ورده‌ له‌ که‌لا ماکێ و پاشان له‌ سنووره‌کانی شووڕه‌وی نزیک بوونه‌وه‌ و له‌ دوایین ڕۆژ دا خۆیان به‌ سنووره‌وانه‌کانی شووڕه‌وی ناساند.
له‌ باکۆ ڕۆژێک ئاغای ژه‌نه‌ڕاڵ ئاتاکیشییف گه‌یشتنی کورده‌ بارزانییه‌کانی به‌ ئێمه‌ ڕاگه‌یاند. به‌ڵام هێشتا نهێنی بوون و له‌ لایه‌ن کارگێڕانی ڕێکخستنی ئاسایشتی ڕووس ڕا میواندارییان لێ ده‌کرا. ڕێکخستنی ئاسایشتی ڕووس، هه‌ر وه‌ک تایبه‌تمه‌ندی هه‌موو ڕیکخستنه‌ ئیستیخباراتییه‌کانه‌، به‌ دوای ئه‌وه‌ دا بوو که‌ بیر و ئامانجی کورده‌ بارزانییه‌کان لێک بداته‌وه‌، به‌ تایبه‌تی ئه‌وه‌ی که‌ ئاغای قازی محه‌مه‌د و هاوکاره‌کانی له‌ سه‌روبه‌ندی یه‌کساڵه‌ی فه‌رمانڕه‌وایی فیرقه‌ دا هه‌میشه‌ لای کارگێڕانی ئاسایشتی ڕووس که‌ ئه‌و زه‌مانی هه‌مووکاره‌ی ئازه‌ربایجانی ئێمه‌ بوون ، به‌ خراپی باسی ئه‌وانیان کردبوو.بۆیه‌ ئاغای عه‌لی گه‌لاویژ که‌ له‌ کورده‌کانی مهاباد و له‌ ڕابردوو دا وێژه‌ری به‌شی کوردی ڕادیۆ ته‌ورێز و دوایه‌ قوتابی ئامۆژگه‌ی سیتوانی (1)
باکۆ بوو وه‌کوو ئه‌فسه‌رێکی ڕووس کرده‌ به‌رپرسی میوانداری له‌وان.
ئاغای عه‌لی گه‌لاوێژ به‌ جلوبه‌رگی ئه‌فسه‌ری ڕووس به‌ ناوی میواندار شه‌و وڕۆژ له‌گه‌ڵ کورده‌ بارزانییه‌کان له‌ جێگه‌یه‌ک بوو. ئاغایانی مسته‌فا بارزانی و هاوڕێکانی دیکه‌ی، ئاغای گه‌لاوێژیان نه‌ده‌ناسی و ئه‌ویش به‌ ته‌ڕده‌ستییه‌وه‌ به‌ ته‌واوی خۆی به‌ ڕووس نیشان دابوو. ئه‌وانیش به‌ گومانی ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌و ڕووسه‌ و کوردی و فارسی و ته‌نانه‌ت ترکیش نازانێ به‌ که‌یفی خۆیان به‌ ئازادانه‌ له‌ گه‌ڵ یه‌کتری ده‌دوان و ئاغای عه‌لی گه‌لاوێژ ڕۆژانه‌ گوزارشتی هه‌موو وتووێژه‌کان و هه‌ستان و دانیشتن و بۆچوونه‌کانی ئه‌وانی له‌ به‌رده‌ست ڕێکخستنی ئیستیخباراتی ڕووس ده‌نا. له‌ وان ڕۆژان دا ئاغای عه‌لی گه‌لاوێژ چ جۆره‌ ڕاپۆرتێکی له‌وان به‌ ڕێکخستنی ئیستیخباراتی ڕووس ده‌دا هێشتا بۆ من ڕوون نییه‌، به‌ڵام پێوه‌ندییه‌کانی دواتری ڕێکخستنی ئیستیخباراتی ڕووس و پارتی بۆلشه‌ویک نیشانی دا که‌ ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ بۆ پارتی بۆڵشه‌ویک و ده‌زگای ئیستیخباراتی ئه‌وان خۆش نه‌بوون و ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ تا چ ڕاده‌یه‌ک دروست بوون یان نا ئاشکرا نییه‌ و ئاغای گه‌لاوێژ ئه‌و نهێنییه‌ ده‌زانێ و به‌ش، هه‌روه‌ک له‌ به‌شی یه‌که‌می ئه‌و چاره‌نووسه‌ دا ئاماژه‌ کرا به‌ پێوه‌ندییه‌کانی کورده‌ بارزانییه‌کان و ئاغای مه‌لا مسته‌فا له‌ گه‌ڵ ئاغای قازی محه‌مه‌د، دیسان وه‌بیر ده‌هێنمه‌وه‌ که‌ پاشماوه‌کانی ده‌زگای دێمۆکراتی کوردستان و له‌وانه‌ ئاغای عه‌لی گه‌لاوێژ نه‌ک ته‌نیا دڵێکی خۆشیان له‌ کورده‌ بارزانییه‌کان نه‌بوو به‌ڵکوو ڕقیشیان لێیان بوو. به‌ کورتی تا کووژرانت ئاغای پیشه‌وه‌ری و دیسان به‌رپاکرانه‌وه‌ی فیرقه‌ی دێمۆکرات، ئه‌و کورده‌ بارزانییانه‌ به‌ جوێ و نهێنی ده‌ژیان و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که‌ ئێمه‌ چه‌ند که‌س ئاگامان لێ بوو که‌ئه‌وان له‌ یه‌کێک له‌ سه‌ناتۆرییه‌کانی که‌ناری باکۆن به‌ڵام هیچ دیدارێکمان له‌ گه‌ڵیان نه‌بوو.
1- دوای سه‌رماوه‌زی ساڵی 1324 (نۆڤامبر- دیسامبری 1946) به‌ فه‌رمانی ئاغای میرجه‌عفه‌ر باقرۆف، به‌شێک له‌ ئامۆژگه‌ی سیتوانی ئه‌ڕته‌شی ڕووس له‌ باکۆ بۆ قوتابیانی فیرقه‌ی دێمۆکراتی ئازه‌ربایجان ته‌رخان کرا تا بۆ ئه‌ڕته‌شی ئازه‌ربایجان که‌ له‌ ڕوانگه‌ی ئه‌فسه‌ر به‌ تایبه‌تی ئه‌فسه‌ری ورده‌ له‌ ته‌نگژه‌ دابوو، ئه‌فسه‌ر په‌روه‌رده‌ بکا. له‌ ناو قوتابیانی ئازه‌ربایجانی دا چه‌ند که‌س کورد، له‌ ناو ئه‌واندا ئاغایانی ڕه‌حیمی قازی و عه‌لی گه‌لاوێژ و حه‌سه‌نی حیسامی و ئه‌یووبی ش هه‌بوون. ئه‌و به‌شه‌ی ئامۆژگه‌ دوای شکانی فیرقه‌ی دێمۆکرات له‌ سه‌رماوه‌زی1324 کۆکرایه‌وه‌ و قوتابییه‌کانی بۆ په‌روه‌رده‌ نێردرانه‌ خوێندنگه‌ فه‌نییه‌کان و زانکۆی باکۆ.
..........................
لاپه‌ڕه‌ی 308، 309، 310 هه‌ر که‌ رێکخستنی فیرقه‌ی دێمۆکراتی ئازه‌ربایجان و ده‌زگای پرۆپاگاندای وی ساز کرایه‌وه‌ و خانووبه‌ره‌یه‌کی به‌ ڕێژه‌ گه‌وره‌ی دوو نهوومیان له‌ کۆڵانی خاقانی [ له‌ باکۆ ] بۆ ته‌رخان کرد، ده‌زگایه‌کی پچووکیش هه‌ر له‌هه‌مان خانووبه‌ره‌ دا به‌ ناوی فیرقه‌ی دێمۆکراتی کوردستان ساز کرا و له‌و سه‌روبه‌نده‌وه‌ بوو که‌ ئاغای مسته‌فا بارزانی و هاوخه‌باته‌کانی که‌ تا ئه‌و ده‌می نهێنی بوون ئاشکرا بوون و دیده‌نییان له‌ ئێمه‌ کرد و کۆمیته‌یه‌کیشیان به‌ نێوی کۆمیته‌ی فیرقه‌ی دێمۆکراتی کوردستان نێوزه‌د کرد. ئه‌ندامانی ئه‌و کۆمیته‌یه‌ تا ئه‌و جێگه‌ی که‌ وه‌بیرم دێ ، ئاغای مه‌لا مسته‌فا بارزانی و دووکه‌س له‌ یارانی و گۆیا مورادی ڕه‌زمئاوه‌ر ( سه‌روانی تۆپخانه‌ و ئه‌ندامی رێکخستنی ئه‌فسه‌ریی حیزبی تووده‌ و کوردی کرماشانی) به‌رده‌ستی رێکخستنی ئیستیخباراتی ڕووس، و ڕه‌حیمی سه‌یفی قازی برازای! [ ئامۆزا] ئاغای قازی محه‌مه‌د و عه‌لی گه‌لاوێژی مهابادی بوون.
ئه‌و فیرقه‌ی دێمۆکراتی کوردستانه‌ به‌شێک له‌ نووسراوه‌کانی ڕادیۆی فیرقه‌ی ئازه‌ربایجانی وه‌رده‌گێڕا سه‌ر زمانی کوردی و ڕۆژانه‌ نزیک به‌ بیست ده‌قیقه‌ له‌ به‌رنامه‌ی ڕادیۆی فیرقه‌ی دێمۆکڕاتی به‌ زمانی کوردی بڵاو ده‌کرده‌وه‌ و جگه‌ له‌مه‌ لاپه‌ڕه‌یه‌ک له‌ چوار لاپه‌ڕه‌ی ڕۆژنامه‌ی ئازه‌ربایجان ئۆرگانی فیرقه‌ی دێمۆکڕاتی ئازه‌ربایجانی به‌ کوردی ده‌نووسی.
له‌و سه‌روبه‌ندانه‌ دا بوو که‌ ئاغای مه‌لا مسته‌فای بارزانی و هاوخه‌باتانی پێیان زانی که‌ ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی که‌ به‌ مانگان وه‌ک ئه‌فسه‌ری ڕووس میوانداری ئه‌وان بووه‌ که‌سێک نه‌بووه‌ جگه‌ له‌ ئاغای عه‌لی گه‌لاوێژی کوردی مهابادی نه‌بێ. ئه‌و دۆڵابه‌ زۆر له‌ دڵی ئاغای مه‌لا مسته‌فا و یارانی که‌ خه‌ڵکێکی ساویلکه‌دڵ و یه‌ک ڕه‌نگ بوون گران هات و سه‌باره‌ت به‌ دڵپاکی کاربه‌ده‌ستانی شووڕه‌وی دوو دڵ بوون و له‌ لایه‌کی دیکه‌شه‌وه‌ بێز و قێزیان له‌ ئاغایانی ڕه‌حیمی سه‌یفی قازی و عه‌لی گه‌لاوێژ و کورده‌کانی دیکه‌ی مهابادی له‌ ڕابردوو زیاتر بوو. چونکوو هه‌ر وه‌ک له‌ به‌شی یه‌که‌می ئه‌و به‌سه‌رهاته‌ دا هات ئاغای مه‌لا مسته‌فا و یارانی بارزانی وی هه‌ر له‌هه‌مان سه‌روبه‌ندی یه‌کساڵه‌ی فه‌رمانڕه‌وایی فیرقه‌ی دێمۆکڕاتی ئازه‌ربایجان ، ده‌ستیان له‌ هاوکاری له‌ گه‌ڵ ئاغای قازی محه‌مه‌د و که‌سوکاری ده‌گێڕاوه‌ و باوه‌ڕیان وابوو که‌ ئه‌وان ده‌ستنێژانی سیاسه‌تی کۆلۆنیالیستی ده‌وڵه‌تی ئینگلیستانن. به‌و ورده‌ ڕیشاڵانه‌ خوێنه‌وه‌ران ده‌توانن بۆیان ده‌رکه‌وێ که‌ بۆچوون و پێوه‌ندی ئاغایانی بارزانی له‌ گه‌ڵ کورده‌ دوو روویه‌ مهابادییه‌کان ده‌کرا چلۆن بێ.
ته‌مه‌نی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی فیرقه‌ی دێمۆکڕاتی کوردستان له‌ باکۆ زۆر کورت بوو که‌ ئێستا زه‌مانی ئه‌وم چاک له‌ بیر نه‌ماوه‌، چونکوو له‌ لایه‌که‌وه‌ ڕاپۆرته‌کانی ئاغای عه‌لی گه‌لاوێژ له‌ سه‌روبه‌ندی نهێنی بوونی بارزانییه‌کان له‌ مه‌ڕ بیروبۆچوونه‌کانیان ، ڕووسه‌کانی سه‌باره‌ت به‌ ئه‌وان زۆر دڕدۆنگ کردبوو و له‌ سه‌رێکی دیکه‌شه‌وه‌ هه‌ر وه‌ک دوای ئه‌وه‌ ئاشکرا بوو ، له‌ سه‌روبه‌ندی هاوکاری ئاشکرای ئه‌وان له‌ گه‌ڵ یه‌کتریشدا ئاغایانی ڕه‌حیمی سه‌یفی قازی و عه‌لی گه‌لاوێژ به‌ هیچ جۆر ده‌ستیان له‌ خراپه‌وێژی و قسه‌ی پاشمله‌ و قسه‌ هه‌ڵبه‌ستن بۆ پیاوانی پاکدڵی بارزانی هه‌ڵنه‌گرت. پێهات و ئاکامی گشت ئه‌و ناجوانمێری و دووڕووییانه‌ی ئاغایانی ڕه‌حیمی سه‌یفی قازی و عه‌لی گه‌لاوێژ ئه‌وه‌ بوو که‌ پاش چه‌ند مانگی دیکه‌ ئیتر که‌سێک ئاغایانی مه‌لا مسته‌فای بارزانی و هاوخه‌باتانی ئه‌وی له‌ باکۆ نه‌دیت. ئێمه‌ ته‌نێ له‌ ئاماژه‌یه‌ک دا که‌ئاغایانی ژه‌نه‌راڵ ئاتاکیشییف و حه‌سه‌نۆف بۆ ئه‌و بابه‌ته‌یان کرد تێگه‌یشتین سه‌ریان تێداچووه‌[!!] و هه‌ر له‌و سه‌روبه‌ندی دابوو که‌ ڕێبه‌رانی شووره‌وی به‌ ئێمه‌یان ئه‌سپارد که‌ چونکوو کۆمیته‌ی ناوه‌ندی فیرقه‌ی دێمۆکراتی کوردستان ئیدی نییه‌، ئێمه‌ ئاغایانی ڕه‌حیمی سه‌یفی قازی و عه‌لی گه‌لاوێژ به‌ ئه‌ندامه‌تی له‌ کۆمیته‌ی ناوه‌ندی فیرقه‌ی دێمۆکڕاتی ئازه‌ربایجان دا وه‌ربگرین. به‌ گوتنێکی دی له‌ ژماره‌ی به‌رده‌ست و قسه‌به‌رانی ده‌زگای ئیستیخباراتی ڕووس له‌ کۆمیته‌ی ئێمه‌ دا دووکه‌سی دیکه‌ش زیاد بوو.
جێگه‌ی فوتنه‌ که‌ له‌ یه‌کێک له‌ دیده‌نییه‌کانی ئاغای میر جه‌عفه‌رباقرۆف ڕێبه‌ری پارتی بۆلشه‌ویکی ئازه‌ربایجان و سێیه‌مین که‌سایه‌تی سیاسه‌تمه‌دار و به‌هێزی شووڕه‌وی قسه‌یه‌کی هێنایه‌ سه‌ر زمان که‌ نیشانه‌ی به‌دبینی توندی کاربه‌ده‌ستانی ڕووس سه‌باره‌ت به‌ مه‌لا مسته‌فای بارزانی و هاخه‌باتانی بوو. ئه‌و گوتی مه‌لا مسته‌فا ده‌یه‌ویست به‌ ده‌ستی ئێمه‌ ببێته‌ هه‌مووکاره‌ی ئێران.
له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی لێره‌ دا ناوێک له‌ ئاغایانی ڕه‌حیمی سه‌یفی قازی و عه‌لی گه‌لاوێژ هات ده‌بێ وه‌بیر بهێنمه‌وه‌ که‌ ئاغای عه‌لی گه‌لاوێژ شه‌ش ساڵه‌ی خوێندنی ئاماده‌یی له‌ ته‌ورێز ته‌واو کرد و خوێنده‌واری گشتی وی باش بوو وزمانی فارسی باش و که‌مێکیش فرانسه‌یی ده‌زانی و خوێندنگه‌ی پارتیشی له‌ باکۆ
له‌ گه‌ڵ گرووپی قوتابیان ته‌واو کرد، به‌ڵام ڕه‌حیمی سه‌یفی قازی که‌ته‌سدیقی شه‌شی سه‌ره‌تایشی نه‌بوو دواتر به‌ فه‌رمانی ده‌زگای ڕووس ته‌سدیق و کاغه‌زی وه‌رگرت به‌ بێ ئه‌وه‌ی شتێک له‌ خوێنده‌واری و تێگه‌یشتنی زیاد ببێ.

------------------------------------
لاپه‌ڕه‌ی 342

کێشه‌ی ناوخۆی فیرقه‌ی دێمۆکرات [ له‌ باکۆ] به‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ نه‌ک هه‌ر کۆتایی نه‌هات، به‌ڵکوو زیاتریش بوو. کۆبوونه‌وه‌ی په‌تیا په‌یتا ده‌کران. له‌و ناوه‌ دا دانیشتنێک به‌ به‌شداری هه‌موو تێکۆشه‌رانی فیرقه‌ کرا که‌ تێیدا ڕێبه‌ران ویستیان ڕێبه‌ری به‌ ده‌سته‌وه‌ بگرن، به‌ڵام هه‌موو داوخوازی ئه‌وانیان وه‌دوا داوه‌ و خۆیان تووڕه‌ کرد وپێشنیاریان کرد من دانیشتنه‌که‌ به‌ڕێوه‌ به‌رم. من پێشنیاره‌که‌م قبووڵ کرد به‌ مه‌رجێک هه‌موو ڕێساکانی ڕێکخستنی و نه‌زمی دانیشتنه‌که‌ له‌ به‌رچاو بگرن. ئه‌گه‌رچیدانیشتنه‌که‌ به‌ڕێک و پێکی به‌ڕێوه‌ چوو، به‌ڵام له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو ورووژابوون و تووڕه‌ بوون قسه‌ و وتاردانه‌کان زۆر ئاگرین بوون و ئه‌ندامانی نیشتمانپه‌روه‌ری فیرقه‌ی دێمۆکڕات زۆر توند هێرشیان کرده‌ سه‌ر ڕێبه‌رایه‌تی گرووپی مشخه‌تی ده‌ستبێژی ڕووس و ته‌وس و پلاریان تێگرتن، تا ئه‌و جێیه‌ی کاتێک که‌ ڕه‌حیمی قازی ویستی قسه‌ بکا، ئاغای پێشنه‌مازی گوتی ئاغا ئه‌توو ئیتر چ که‌سێکی؟ هه‌ر که‌ ڕه‌حیمی قازی گوتی من ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی فیرقه‌م. ئاغای پێشنه‌مازی گوتی ئێره‌ فیرقه‌ی دێمۆکراتی ئازه‌ربایجانه‌، بڕۆ لای ئه‌و که‌سه‌ی که‌ تۆی دیاریی کردووه‌ و بڵێ من قبووڵ ناکه‌ن.

-------------------------------------
لاپه‌ڕه‌ی 348

فیرقه‌ییه‌کان له‌ بێده‌نگی من زۆر تووڕه‌ بوون و له‌ دانیشتنی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی خۆیاندا بڕیاریان دا له‌ کۆمیته‌ی ناوه‌ندی ئازه‌ربایجانی [ شووره‌وی] بخوازن له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی من گوێڕایه‌ڵی مه‌سکه‌و ناکه‌م له‌ خوێندنگه‌ی به‌رزی پارتی ڕا بانگ بکه‌نه‌وه‌ و له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتیی کۆمۆنیستی ئازه‌ربایجان وڵامی نامه‌کانی ئه‌وانی نه‌دایه‌وه‌، داوای چاوپێکه‌وتنیان کرد له‌ گه‌ڵ ڕێبه‌ره‌که‌ی ئاغای ئاده‌م مسته‌فائۆف.....
ئاخره‌که‌ی ئیجازه‌ی دیداریان دانێ. له‌و دیداره‌ دا ده‌زگای ڕێبه‌ری فیرقه‌ به‌ تایبه‌تی ئاغایانی چه‌شم ئازه‌ر و ڕه‌حیمی سه‌یفی قازی له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ گوێ ڕایه‌ڵ نیم و ڕێبه‌رایه‌تی فیرقه‌ به‌ هیچ داده‌نێم و فه‌رمانه‌کانی ئه‌وان به‌ جێ ناهێنم و شووره‌یی ده‌که‌م له‌ هاوکاری له‌ گه‌ڵ ئه‌وان ، زۆر سکاڵا و گازندیان کرد و داوایان له‌ ئاغای مسته‌فائۆف کرد ئه‌من له‌ مه‌سکه‌و بانگ بکاته‌وه‌ و بۆ کۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتیی کۆمۆنیستی شووره‌وی بنووسێ که‌ ئه‌من له‌ خوێندکاره‌تی له‌ خوێندنگه‌ی به‌رزی پارتی وه‌لابنێ......
http://www.ruwange.blogspot.com

Thursday, December 27, 2007

پڕۆفێسۆر دڵاوه‌ر عه‌لائه‌دین له‌ ڕوانگه‌ دا



پرۆفێسۆ دلاوه‌ر عه‌لائه‌دین میوانی ئه‌م حه‌وتوویه‌ی ڕوانگه‌یه‌
له‌ به‌رنامه‌ی ئه‌م حه‌وتوویه‌ی ڕوانگه‌ دا پرۆفێسۆر دلاوه‌ر عه‌لائه‌دین باسی چه‌مکی لۆبیینگ و پێشینه‌ی کاری لۆبینی کردن و ڕاکێشانی پشتیوانی بۆ دۆزی کورد ده‌کا.
ڕوانگه‌ یه‌کشه‌مۆ شه‌و 30ی دیسامبری 2007 سه‌عات 21:45 به‌ کاتی نێوه‌ندیی ئوڕووپا. هه‌مان به‌رنامه‌ سه‌ر له‌ به‌یانی دووشه‌مۆ 31ی دیسامبر له‌ نێوان سه‌عات 10:00 - 12:00 دووپاته‌ ده‌بیته‌وه‌.

Monday, December 24, 2007

داوخوازی سه‌ید عه‌زیزی شه‌مزینی بۆ وه‌رگیران له‌ به‌شی زانستی سیاسی



به‌ڵگه‌ی مێژوویی ژماره‌ 2
نامه‌یه‌کی سه‌ید عه‌زیزی شه‌مزینی به‌ زمانی ترکی ئازه‌ربایجانی. ئه‌و نامه‌یه‌ به‌ ده‌ست نووسراوه‌ و دوایه‌ به کاربۆن کۆپی کراوه‌. ده‌قی نامه‌که‌ به‌ زمانی ترکی ئازه‌ربایجانییه‌،تاریخی به‌ سه‌ره‌وه‌ نییه‌، به‌ڵام به‌ ته‌خمین ده‌بێ له‌ کۆتایی 1940ه‌کان و سه‌ره‌تای 1950کاندا نووسرابێ.


من سید عزیز شیخ عبداللهن اوغلی فامیلمز آزادیخواه لقیله‌ ترکیه‌ و عراق و ایران کردستانیندا تمام مشهور و چوق محترم دور فامیلمز. 1880 میلادی ایلینده‌ تاکی بو زمانه‌ قدر همیشه‌ دائم هر صورتده‌ کردستان آزادلیقینا چالیشیپ لار و هیچ قصور ایدمیویلار و هاممی فداکارلیقی دا ایدویلار. فامیلمزدن چوخی کردستان آزادلق یولندا اعدام اولوپ لار و چوخی دا اسارت و مهاجرت و تبعید حالیندا اولوپلر. منده‌کی بو فامیلین بر جوانیم ایسترم سیاست قسمتنده‌ میلتیمه‌ خدمت ایلیم طبیعی دور که‌ بزم کردستان جمهوریتیمز تازه‌ تشکیل اولوپ و اوخیان جوانلارا محتابدور اونه‌ گوره‌ منده‌ ایسترم روسیه‌ علوملرینده‌ ، روسیه‌ ده‌ سیاست قسمتنده‌ اوخویام وه‌ بنا گورا چوخ خواهش ایدیرم منی روس سیاسی مکتبنه‌ قبول ایده‌سنیز.
و داهی تفصیل ایچون مختصر فامیلمین و منیم تاریص حیاتمز بوندان عبارتدر.

1- 1880 میلادی ایلینده‌ منیم ده‌ده‌مین باباسی که‌ شیخ عبیدالله‌ شمزینی دی کردستان آزادلیقی یولندا ترک و ایران حکومتیلن دعوا ایله‌دی و ایرانن چوخنی توتدی فقط ترکیه‌ و ایران حکومتلری متفقا حیله‌کارلقیلن شیخ عبیداللهی اسیر توتدولار و حجازه‌ تبعید ایدیلر و شیخ عبیدالله‌ حجاز ده‌ مکه‌ شهرنده‌ اسارتیلن اولدی. اونون اوغلی که‌ شیخ عبدولاقادر یدی و هامی فامیلیمزینن اون ایل اسارتده‌ قالدی

2- 1892میلادی ایلینده‌ اتامین ده‌ده‌سی شیخ عبدوالقادر فامیلیله‌ برابر استانبوله‌ گوندرلدی و 4 ایل استانبولدا مجبور حالدا ساکن اولدی و 1896 ایلنده‌ دوباره‌ حجازه‌ تبعید اولهوندی و 6 ایل مدینه‌ شهرینده‌ و 5 ایلده‌ بیروت شهرینده‌ اجبارا ساکن اولدی.

3- 1907 میلادی ایلنده‌ شیخ عبدالقادر فامیلیله‌ برابر گنه‌ استانبوله‌ گوندریلدیله‌ و 1924 ایله‌ قدر استانبولدا مجبورا ساکن اولهوندی و سیاست اقتضاسیله‌ شیخ عبدالقادر اعیان مجلسینده‌ عضو تحین ایدیلر.


4 – 1919 ایلنده‌ عائله‌میز ترک ظلم و فشار آلتنده‌ مهاجرت حالینده‌ ابدی مهاجرت ده‌ تولد اولدوم صونرا گنه‌ فامیلمز استانبوله‌ گونده‌ریلدی.

5- 1923 ایلنده‌ چوق زحمت ده‌ن صونرا آتام شیخ عبدالله‌ رخصت ویریلدی که‌ شمزینانه‌ دونسون و حکاری ولایتنده‌ شمزینان ناحیه‌ سنده‌ نهری کنتینده‌ ساکن اولوندی –

6- 1924 ایلینده‌ کردستان آزادلقی یولنده‌ ده‌ده‌مینن ده‌ده‌سی که‌ شیخ عبدالقادر ایدی و عمیم شیخ محمد و شیخ سعید و دکتر فواد و تقریبا 150 نفر کردستانن مهم اشخاصلرینده‌ن که‌ استانبولده‌ کردستان تعالی و ترقی جمعیتینین ان مهم اعضالیدیلر و شیخ عبدالقادر او جمتئتن رهبری ایدی توتدیلاو و تاخیرسز حالدا دیاربکره‌ گوتدوردیله‌ و بیر فورمالیته‌ صورتده‌ استقلال محکمه‌ سینده‌ که‌ ازادیخواه لاری اولدورماق محکمه‌ سیدی مکاکمه‌ ایدوب و همان موقع اعدام ایتدیلر و همان حالده‌ ده‌دمین توت ماقینه‌ اقدام ایلیوب فقط موفق اولمادیلر و ده‌ده‌م ترک حکومتیله‌ دعوایه‌ داخل اولدی. ترکلرله‌ دعوامز ( 1924 – 25) ایلنه‌ قدر دعوامز دوام ایتدی و او ایلده‌ مهاجرت و پریشانلق حالنده‌ عراق حدودینه‌ داخل اولدوق و تورک حکومتینن انگلیس و عرب حکومتلریندن طلن ایدیکی مناسبت بزم فامیلمزی روادز و اربیل آراسنده‌ باتاس کندینده‌ ساکن اولماقا مجبور ایتدیلر .

7- 1926 ایلنده‌ باتاس ابتدائی مدرسه‌ سنه‌ داخل اولدوم و 1932 ایلنده‌ شقلاوا دا ابتدائی مدرسه‌ سینی قورتاردیم.

8- 1933 ایلنده‌ اربیل دبیرستانینه‌ گدیب و 1934 ایلنده‌ موصلده‌ دبیرستانین 3 نجی کلاسینی قورتاردم و 1935 ایلنده‌ بغداد مرکزی دبیرستانینه‌ داخل اولوپ و 1936 ایلنده‌ دبیرستانی قورتاردیم.

9- 1937 ایلنده‌ عراقن ةظامی دانشگاهنه‌ داخل اولوپ و 1938 ایلنده‌ ( لیتنان) رتبه‌ سیله‌ نظامی دانشگاهنی قورتاردیم و 1939 ةظامی سواری مدرسه‌ سینده‌ قورتاردیم هو کرکوک سواری فوجنا نقل اولدوم. کرکوک و موصل سواری فوجلرینده‌ دوام ایلدم.


10- 1940 ایلنده‌ ( ستارشین لیتنان) رتبه‌ سنه‌ ترفیع اولوندوم.

11- 1940 ایلنده‌ کورد هیوا جمعیتنن طردندن چمعیته‌ داچل اولماقا دعوت اولوندوم و او جمعیته‌ وارد اولدوم.

12- عراق دا رشید عالی نین دعواسندن صونرا موصله‌ گوندریلدیم و صونرا گنه‌ کرکوکه‌ نقل اولوندوم و عین وختده‌ کرد هیوا جمعیتنن طرفندن کرکوک شعبه‌ سنه‌ نماینده‌ اولدوم.

13- 1941 ایلنده‌ شوروی دولتی ایرانه‌ اراضی سنه‌ داخل اولدوقلاری زمان ایران مرتجع حکومتینن نفوذی کردستانده‌ قالمادی و کردستان آزادلقی اله‌ آلدی که‌ مین لرجه‌ ایلدن اوله‌ کرد بو آزادلقی انتظار ایدیردی، ده‌ده‌م شیخ عبدالله‌ بو غنیمتی فرصت بیله‌رق ایرانه‌ گلدی تا که‌ محترم پیشوا مزن امر و ارشاداتیله‌ آزاد کردستان منطقه‌ سنده‌ الیندن گله‌نه‌ قدر کردستانه‌ خدمت ایله‌سین.

14- 1942 ایلده‌ ( زره‌ پوش ) فوجینه‌ نقل اولدوم و مکانیزم قسمتنده‌ وارد اولدوم و کورس لارینی گوردم.

15- 1943 ایلده‌ ( کاپیتان) رتبه‌ سنه‌ ترفیع اولوندوم.

16- 1944 ایلده‌ تفکیرم هیوا جمعیتبه‌ مقابل ده‌گشیلدی چونکه‌ حس ایدردیم که‌ ارتجاع افکارلاری و استعماری مراملری ڤمعیتن اراسنده‌ انتشار اولدی اوندان اوتری حالا هیوا ڤمعیتندن چکیلدیم و خارج اولدوم.

17- 1943 عراق حکومتنن و ملا مصطفی بارزانی آراسینده‌ 8 کورد افسرلریله‌ ارتباط ضابطی تعیین اولدوم.

18- 1944 ایلده‌ ملا مصطفی بارزانی یه‌ یاردیم و حکومته‌ خیانت ایتمگه‌ اتهام اولوندوم و عراق جنوبنه‌ سماوه‌ و دیوانیه‌ و عماره‌یه‌ گوندریلدیم.

19- 1945 قرغان زره‌ پوش فوجنه‌ انتقال اولدوم.

20- 1945 ایلده‌ ملا مصطفی بارزانی عراق و استعمار و عراقین مرتجع لریله‌ دعوا اعلان اتیدیکی زمان منده‌ ملا مصطفی یه‌ ملحق اولدوم.

21- بارزان عشیرتیله‌ ایرانین ازاد کردستانینا داخل اولدوم و اوز اصلی محالمه‌ که‌ مرگه‌وه‌ر دی و فامیلم اولدن اوراده‌ ساکن ایدی گتیم و 20 / 8 / 1324 ده‌ کردستان دیموکرات حزبنه‌ داخل اولدوم.

22- نظامی حیاتمده‌ برن – فیکرسی – تعبییه‌ - ضد تانک – ضد طیاره‌ - سواری و میکانیکی کورسلرینه‌ داخل اولموشام.

23- انگلیسی ، عربی ، ترکی، و کردی دیللرینی یاخشی بیلوب و یازماقلینه‌ کاملا بلرم و فارسی و بیر آز فرانسه‌ بیلورم.

و صوندا گنه‌ چوق رجا ایده‌رم منی روس سیاسی مدرسه‌ سنه‌ قبول ایده‌سینیز



ده‌قێ نامه‌ی سه‌ید عه‌زیزی شه‌مزینی به‌ کوردیی نێوه‌ڕاست
وه‌رگێڕان له‌ ترکی ئازه‌ربایجانییه‌وه‌ : حه‌سه‌نی قازی

ئه‌من سه‌ید عه‌زیز کوڕی شێخ عه‌بدوڵام. بنه‌ماڵه‌که‌مان‌ له‌کوردستانی ترکییه‌، عێراق و ئێران دا له‌ به‌ر ئازادیخواز بوونی خۆی زۆر به‌ نێوبانگ و زۆر به‌ ڕێز و حورمه‌ته‌. بنه‌ماڵه‌ی ئێمه‌ له‌ ساڵی 1880ی زاینیی یه‌و به‌ هه‌ر شێوه‌یه‌کی پێیان کرابێ له‌ ڕیبازی ئازادیی کوردستان دا مله‌یان کردووه‌ و هیچ ته‌نه‌خی یان نه‌کردووه‌ و ئێستاش هه‌موویان له‌ سه‌ر ئه‌و له‌خۆ بوردووییه‌ به‌رده‌وامن. زۆر له‌ ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی ئێمه‌ له‌ ڕیگای ئازادیی کوردستاندا ئێعدام کراون و گه‌لێکیان له‌ ئه‌ساره‌ت و موهاجه‌ره‌ت و ته‌بعید دا به‌ سه‌ر بردووه‌. ئه‌منیش که‌ جه‌وانێکی سه‌ر به‌و بنه‌ماڵه‌یه‌م ده‌مه‌وێ له‌ به‌شی سیاسه‌ت دا خزمه‌ت به‌ نه‌ته‌وه‌که‌م بکه‌م، وته‌بیعی یه‌ که‌ کۆماری کوردستانمان که‌ تازه‌ دامه‌زراوه‌ حه‌وجێی به‌ لاوانی خوێنده‌وار زۆره‌ ، بۆیه‌ ده‌مه‌وێ له‌ به‌شی زانسته‌ کانی ڕووسییه‌ له‌ به‌شی سیاسه‌ت دا بخوێنم بۆیه‌ داوا ده‌که‌م ئه‌من له‌ مه‌دره‌سه‌ی سیاسی ڕووس دا وه‌ربگرن.
بۆ زانیاری زیاتر له‌ سه‌ر خۆم و بنه‌ماڵه‌که‌م به‌ کورتی خۆم ده‌ناسێنم.

1- له‌ ساڵی 1880ی زایینی دا باپیری بابم که‌ شێخ عوبه‌یدولای شه‌مزینی بوو له‌ ڕێبازی ئازادی کوردستان دا له‌ دژی حکوومه‌ته‌کانی ترک و ئێران شه‌ڕی کرد و به‌شیکی زۆری ئێرانی داگیر کرد ، به‌ڵام حکوومه‌ته‌کانی ترکییه‌ و ئێران به‌ دووقۆڵی فێڵیان لێکرد و شێخ عوبه‌یدولایان یه‌خسیر کرد و دووریان خسته‌وه‌ بۆ حیجاز و له‌وێ له‌ شاری مه‌ککه‌ له‌ ئه‌ساره‌ت دابوو. کوڕه‌که‌ی شێخ عه‌بدولقادر بوو و گشت ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌که‌مان له‌وێ یه‌خسیر بوون.

2- له‌ ساڵی 1892 باپیرم شێخ عه‌بدوالقادر له‌ گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌که‌ی نێردرا بۆ ئه‌سته‌نبوڵ و 4 ساڵ به‌ تۆبزی له‌وێ نیشته‌جێ کرا و له‌ ساڵی 1892 دیسان دوورخرایه‌وه‌ بۆ حیجاز و 6 ساڵ له‌ شاری مه‌دینه‌ و 5 ساڵیش له‌ شاری به‌یڕووت به‌ تۆبزی ڕاگیرا.

3- له‌ ساڵی 1907 شێخ عه‌بدوالقادر له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌که‌ی دیسان نێردراوه‌ ئه‌سته‌نبوڵ و تا ساڵی 1924 به‌ تۆبزی له‌وێ نیشته‌جێ کراو به‌ پێی هه‌لومه‌رجێکی سیاسی که‌ هاتبووه‌ گۆڕێ وه‌کوو ئه‌ندامی مه‌جلیسی ئه‌عیان دیاری کرا.

4- 1919 بنه‌ماڵه‌که‌مان له‌ ژێر زوڵم و گوشاری ترک دا له‌ حاڵه‌تی موهاجه‌ره‌تی دایمی دابوو و له‌و ساڵه‌ دا هاتمه‌ دنیاوه‌ و بنه‌ماڵه‌که‌مان نێردرا بۆ ئه‌سته‌نبوڵ.

5- له‌ ساڵی 1923 دا دوای زه‌حمه‌ت و چه‌رمه‌سه‌رییه‌کی زۆر ڕێگه‌ درا به‌ باوکم شێخ عه‌بدوڵا که‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ شه‌مزینان له‌ ویلایه‌تی حه‌کاری و له‌ دێی نێری له‌ ناحیه‌ی شه‌مزینان دامه‌زرا.

6- له‌ ساڵی 1924 له‌ ڕێگه‌ی ئازادیی کوردستاندا باپیرم شێخ عه‌بدولقادر و مامم شێخ محه‌مه‌د و شێخ سه‌عید و دوکتور فوئاد و ته‌قریبه‌ن 150 که‌س له‌ که‌سایه‌تی گرینگی کوردستان که‌ له‌ ئه‌سته‌نبول له‌ ئه‌ندامانی هه‌ره‌ گرینگی " کۆمه‌ڵه‌ی ته‌عالی و ته‌ره‌قی کوردستان" بوون و شێخ عه‌بدولقادر ڕیبه‌ری ئه‌و کۆمه‌ڵه‌یه‌ بوو، گیران و ده‌ستبه‌جێ ڕایان گوێستن بۆ دیاربه‌کر و به‌ شیوه‌یه‌کی فۆرمالیته‌ له‌ مه‌حکه‌مه‌ی ئیستیقلال دا محاکه‌مه‌ کران و دوای ماویه‌ک ئێعدامیان کردن. هه‌ر وه‌ها حه‌ولیان دا بۆ گرتنی باوکیشم به‌ڵام له‌وه‌ دا سه‌رنه‌که‌وتن و باوکم ده‌ستی کرد به‌ شه‌ر به‌ دژی حکوومه‌تی ترکییه‌ . شه‌ڕه‌که‌ له‌ ساڵی 1924 تا 1925 به‌رده‌وام بوو و له‌و ساڵه‌ دا له‌ دۆخێکی په‌رێشان دا چووینه‌ نێو سنووری عێراق و حکوومه‌تی ترک داوای له‌ حکوومه‌تی ئینگلیستان و عه‌ڕه‌ب کرد که‌ بنه‌ماڵه‌که‌مان له‌ نێوان ره‌واندوز و هه‌ولێر له‌ دێی باتاس به‌ زۆره‌ ملێ دامه‌زرێنێ.

7- له‌ ساڵی 1926 چوومه‌ خوێندنگه‌ی سه‌ره‌تایی باتاس وله‌ساڵی 1932 له‌ شارۆچکه‌ی شه‌قڵاوا خوێندنگه‌ی سه‌ره‌تاییم ته‌واو کرد.

8- له‌ ساڵی 1933 ده‌ستم کرد به‌ خوێندنی ناوه‌ندی له‌ هه‌ولێر و له‌ ساڵی 1934 له‌ مووسڵ پۆلی سێیه‌می ئاماده‌ییم ته‌واو کرد و له‌ ساڵی 1935 چوومه‌ ده‌بیرستانی نێوه‌ندیی به‌غدا و له‌ ساڵی 1936 خوێندنی ده‌بیرستانم ته‌واو کرد.

9- له‌ ساڵی 1937 له‌ زانکۆی نیزامی عێراق وه‌رگیرام و له‌ ساڵی 1938 به‌ ده‌ره‌جه‌ی لوتێنان زانکۆی نیزامیم ته‌واو کرد ، ساڵی 1939 مه‌دره‌سه‌ی سواره‌ی نیزامیم ته‌واو کرد و ڕاگوێزرام بۆ فه‌وجی سواری که‌رکووک و له‌ فه‌وجه‌کانی سواره‌ی که‌رکووک و مووسڵ دا درێژه‌م پێدا.

10- له‌ ساڵی 1940 پله‌م به‌رز بووه‌وه‌ بۆ لوتێنانی یه‌که‌م

11- له‌ ساڵی 1940 دا له‌ لایه‌ن کۆمه‌ڵه‌ی کوردی هیوا وه‌ داوام لێکرا بچمه‌ نێو ئه‌و کۆمه‌ڵه‌یه‌ و له‌گه‌ڵ هیوا که‌وتم.

12- له‌ هه‌رای ڕه‌شید عالی دا له‌ عێراق نێردرام بۆ مووسڵ، دیسان ڕاگوێزرام بۆ که‌رکووک و له‌هه‌مان کاتدا نوێنه‌ری لکی که‌رکووکی کۆمه‌ڵه‌ی هیوا بووم.


13- له‌ ساڵی 1941 ده‌وڵه‌تی شووره‌وی هاته‌ نێو خاکی ئێرانه‌وه‌؛ ئیدی ئه‌و سه‌روبه‌ندی نفووزی حکوومه‌تی کۆنه‌په‌رستی ئێران له‌ کوردستان دا نه‌ما و کوردستان ئازادی به‌ ده‌ست هێنا که‌ هه‌زاران ساڵ بوو کورد چاووڕێی ئه‌و ئازادییه‌ی ده‌کرد. شێخ عه‌بدوڵا ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی به‌ غه‌نیمه‌ت زانی هاته‌ نێو ئێران تا کوو له‌ ژێر ئه‌مر و ئێرشاداتی پێشه‌وای مه‌زن له‌ ناوچه‌ی کوردستانی ئازاد ئه‌وه‌نده‌ی له‌ ده‌ستی دێ خزمه‌ت به‌ کوردستان بکا.

14- له‌ ساڵی 1942 ڕاگوێزرام بۆ فه‌وجی زرێ پۆش و به‌شی میکانیک و ده‌وره‌ی ئه‌و به‌شانه‌م دی.

15- له‌ ساڵی 1943 دا پله‌ی کاپیتان م وه‌رگرت

16- له‌ ساڵی 1944 بیر و ڕام سه‌باره‌ت به‌ کۆمه‌ڵه‌ی هیوا گۆڕدرا چونکوو هه‌ستم کرد بیرو بۆچوونی کۆنه‌په‌رستانه‌ و مه‌رامی ئیستیعماری له‌ نێو کۆمه‌ڵه‌که‌ دا بڵاو ده‌کرێته‌وه‌ بۆیه‌ له‌ هیوا کشامه‌وه‌ و لێی ده‌رکه‌وتم

17- له‌ ساڵی 1943 له‌ گه‌ڵ 8 ئه‌فسه‌ری دیکه‌ی کورد بووین به‌ زابتی پێوه‌ندی له‌ نێوان حکوومه‌تی عێراق و مه‌لا مسته‌فای بارزانی دا.

18- له‌ ساڵی 1944 تاوانبار کرام به‌ یارمه‌تی دانی مه‌لا مسته‌فای بارزانی و خیانه‌ت به‌ حکوومه‌ت و دوور خرامه‌وه‌ بۆ باشووری عێراق سه‌ماوه‌ و دیوانییه‌ و عه‌ماره‌.

19- له‌ ساڵی 1945 ڕاگوێزرام بۆ فه‌وجی زرێپۆشی فه‌رغان

20- له‌ ساڵی 1945 کاتێک مه‌لا مسته‌فای بارزانی له‌ دژی عێراق و ئیستیعمار و کۆنه‌ په‌رستانی عێراق ده‌ستی به‌ شه‌ڕ کرد ئه‌منیش له‌ گه‌ڵ مه‌لا مسته‌فا که‌وتم

21- له‌ گه‌ڵ عه‌شیره‌تی بارزان هاتم بۆ نێو خاکی کوردستانی ئازاد و چوومه‌ محالی سه‌ره‌کی خۆم مه‌رگه‌وه‌ر که‌ بنه‌ماڵه‌که‌مان له‌وێ نیشته‌جێ بوون و له‌ 20/8/ 1324 چوومه‌ نێو حیزبی دێمۆکراتی کوردستانه‌وه‌.

22- له‌ ژیانی میلیتاری خۆمدا ده‌وره‌ی‌ برنو – بیکه‌یسی– دانان – دژی تانک – دژی فڕۆکه‌ و میکانیکی م دیوه‌.

23- ئینگلیسی ، عه‌ره‌بی ، ترکی و کوردی باش ده‌زانم و ته‌واو ده‌توانم پێیان بنووسم و که‌ مێکیش فارسی و فرانسه‌یی ده‌زانم

و له‌ کۆتاییدا زۆر تکا ده‌که‌م ئه‌من له‌ مه‌دره‌سه‌ی سیاسی ڕووس قبوول بکه‌ن

تکایه‌کی تایبه‌تی
تکایه‌ له‌ کاتی ڕاگوێزانی ئه‌و به‌ڵگه‌یه‌ بۆ ماڵپه‌ر و زێدی دیکه‌ناوی ئه‌م وێبنووسه‌تان له‌ بیر نه‌چێ!
http://www.ruwange.blogspot.com

Sunday, December 23, 2007

فه‌رمانده‌ی چڵی دوو، پۆلی سێ



هێندێک به‌ڵگه‌ی مێژوویی

له‌مه‌و دوا هێندێک به‌ڵگه‌ی مێژوویی که‌ ده‌کرێ ڕووناکی بخه‌نه‌ سه‌ر هێندێک لایه‌نی مێژووی سیاسی کوردستان، به‌ تایبه‌تی پێوه‌ندی په‌نابه‌ره‌ سیاسییه‌کورده‌کان له‌ شووره‌وی له‌ وێبنووسی "ڕوانگه‌" دا بڵاو ده‌کرێنه‌وه‌. ده‌قی ماکی ئه‌و به‌ڵگه‌ و نامانه‌ له‌ ئاڕشیڤی دوکتور ڕه‌حیمی قازی وه‌رگیراون و لای نووسه‌ری ئه‌م دێڕانه‌ پارێزراون.بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و نامانه‌ له‌ ماڵپه‌ر، زێد و چاپه‌مه‌نی دیکه‌ی کوردی دا ڕه‌وایه‌، به‌و مه‌رجه‌ی ئاماژه‌ به‌ سه‌رچاوه‌که‌یان بکرێ و بێ زیاد و که‌م بڵاو بکرێنه‌وه‌. جێگه‌ی خۆیه‌تی بڵێێن که‌ ئه‌و نامانه‌ ده‌توانن ببنه‌ هه‌وێنی لێکۆڵینه‌وه‌ی زیاتر، سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی سیاسی کورده‌ په‌نابه‌ره‌کان له‌ شووره‌وی له‌ سه‌ر ده‌می دوای ڕووخانی کۆماری کوردستان له‌ مهاباد. ژماره‌ی به‌ڵگه‌کان له‌ لایه‌ن نووسه‌ری ئه‌م دێڕانه‌وه‌ داندراون. نامه‌کان به‌ بێ ده‌ستێوه‌ردان له‌ شێوه‌ی ڕێنووسیان وه‌کوو خۆیان پێشکێش ده‌کرێن.

حه‌سه‌نی قازی
دیسامبری 2007


به‌ڵگه‌ی ژماره‌ 1 ، حوکمێک بۆ ڕه‌حیمی سه‌یفی قازی [ ڕه‌حیمی قازی ] له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی هێزی دێمۆکراتی کوردستان ( ستادی کول)

ئه‌وه‌ی له‌ سه‌ر زه‌رفه‌که‌ ( پاکه‌ته‌که‌) نووسراوه‌

ئارمی ده‌وڵه‌تی جه‌مهوورییه‌تی کوردستان

ژماره‌ 680

27/1/25 ( 24ی ئاوریلی 1946 )

وه‌زاره‌تی هیزی دیموکرات کوردستان
( ستادی کول)

به‌ دستخه‌ت : ئاغای رحیم سیف قاضی سه‌رکرده‌ی هیز به‌رزی کوردوستان گه‌وره‌

حوکمه‌که‌

له‌ گۆشه‌ی سه‌ره‌وه‌: به‌روار.... 280

27/1/25
ئارمی ده‌وڵه‌تی جمهوورییه‌تی کوردستان
ستادی ناوه‌ندی

برای خوشه‌ویست رحیم سیف قاضی سه‌رکرده‌ی هیز ناوه‌ندی له‌ به‌رواری هه‌وه‌ل خاکه‌لیوه‌ 1325 به‌ هوی ئه‌و حوکمه‌ به‌ ده‌ره‌جه‌ی ( سه‌رور) مفته‌خه‌ر ده‌کریی و به‌ سه‌رکرده‌ی ره‌سمی ده‌وله‌تی جه‌مهوری کوردستان ده‌ناسریی.
شغلت فرمانده‌ی چلی 2 پۆل 3 ته‌عین کراوه‌ و اجازه‌ی لی دانی ده‌ره‌جه‌ت هه‌یه‌ . –

له‌ طه‌ره‌ف وه‌زیر هیز جه‌مهوریه‌ت کوردستان . نانه‌وا زاده‌
ئیمزا
24 / 1 / 25

تێبینی : ئه‌و کاغه‌زه‌ی ئه‌و حوکمه‌ی‌ به‌ ماشێن له‌ سه‌ر چاپ کراوه‌ ، ڕووی پشته‌وه‌ی کاغه‌زی فۆرمداری وه‌زاره‌تی دارایی ( انحصار دخانیات ایران)ه‌ به‌ ئاڕمی ده‌وڵه‌تی شاهه‌نشاهی ئێرانه‌وه‌. وا ده‌رده‌که‌وێ که کاربه‌ده‌ستانی کۆماری کوردستان له‌ به‌ر بێ کاغه‌زی ئه‌و جۆره‌ فۆرمانه‌ی ده‌وڵه‌تی نێوه‌ندی ئێران یان به‌ کار هێنابێ و له‌به‌ره‌که‌ی دیکه‌ی ئارم و نێوی هێزی دێمۆکراتی کوردستان یان چاپ کردبێ .

سه‌فه‌ری قازی محه‌مه‌د بۆ تاران




نامه‌ی دونیا، ژماره‌ی 385 – 26ی ئازه‌رمانگی 1334 (18ی دیسامبری 1955)

سه‌فه‌ری قازی محه‌مه‌د بۆ تاران
وه‌رگێڕان له‌ زمانی فارسییه‌وه‌: حه‌سه‌نی قازی

سه‌فه‌ری قازی محه‌مه‌د سه‌رۆک کۆماری کوردستان بۆ تاران له‌ ڕووداوه‌ گرینگه‌کانی زه‌مانی حکوومه‌تی قه‌واموسه‌لته‌نه‌ بوو. ئێمه‌ بۆ ئاگاداری له‌ هۆی ئه‌و سه‌فه‌ره‌ و شێوه‌ی هاتنی قازی بۆ تاران و ڕه‌وتی چاوپێکه‌وتن و وتووێژه‌کانی له‌ گه‌ڵ قه‌واموسه‌لته‌نه‌ و ڕه‌زمارا پێرێ شه‌وێ له‌ ماڵی یه‌کێک له‌ نوێنه‌رانی مه‌جلیس که‌ ژماره‌یه‌ک له‌ نوێنه‌رانی کوردستان و ئازه‌ربایجان که‌ ئه‌و ده‌می ئاگایان له‌و دیدارانه‌ بووه‌، له‌وێ بوون، پێوه‌ندیمان کرد و ئه‌م زانیارییانه‌مان وه‌رگرت که‌ به‌ته‌واوی جێی باوه‌ڕن و بۆ یه‌که‌مین جار چاپ و بڵاو ده‌کرێنه‌وه‌:
" دوای ئه‌وه‌ی که‌ پیشه‌وه‌ری و ئه‌ندامانی میسیۆنه‌که‌ی له‌ تاران ڕۆیشتن قه‌واموسه‌لته‌نه‌ بیری لێکرده‌وه‌ داوا له‌ قازی محه‌مه‌د بکا بێ بۆ تاران بۆ ئه‌وه‌ی له‌بیر و بۆچوونه‌کانی ئاگادار بێ. تازه‌ چه‌ند ڕۆژێک بوو سه‌دری قازی برای قازی محه‌مه‌د که‌ نوێنه‌ری خولی چاره‌ده‌یه‌می مه‌جلیس بوو له‌ کوردستانه‌وه‌ هاتبووه‌ تاران. سه‌دری قازی تا دوایین ده‌مه‌کانی مه‌جلیسی چارده‌یه‌م که‌ ڕۆژی 20ی ڕه‌شه‌مه‌ی 1324 ئه‌و خوله‌ کۆتایی هات دژی بیروڕای براکه‌ی قازی محه‌مه‌د بوو و زۆر جار ئه‌و بابه‌ته‌ی وه‌بیر نوێنه‌رانی مه‌جلیس، وه‌زیره‌کان و کاربه‌ده‌ستانی ئه‌ڕته‌ش ده‌هێناوه‌، به‌ڵام له‌ دوای کۆتایی هاتنی خولی مه‌جلیس، کۆماری ئازه‌ربایجانی شووره‌وی بانگهێشتنی کرد له‌ ژماره‌یه‌ک له‌ که‌سایه‌تییه‌کانی ئێران و له‌وانه‌ مه‌لیکوشوعه‌رای به‌هار و مه‌شکووتی بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ند ڕؤژێک سه‌ردانی باکۆ بکه‌ن و سه‌ر له‌ دامه‌زراوه‌ کولتوورییه‌کانی ئه‌و کۆماره‌ بده‌ن. یه‌ک له‌و که‌سانه‌ی که‌ بانگهێشتن کرابوو هه‌ر هه‌مان سه‌دری قازی بوو که‌ دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌ سه‌فه‌ری بادکووبه‌ به‌ ته‌واوی بیرو ڕای خۆی گۆڕێ و هه‌تا ده‌هات زیاتر له‌ برایه‌که‌ی نزیک ده‌بووه‌وه‌.
قه‌واموسه‌لته‌نه‌ له‌ یه‌كێک له‌ ڕۆژه‌کانی جۆزه‌ردانی 1325 سه‌دری قازی بانگ کرد بۆ کۆشکی وه‌زاره‌تی کاروباری ده‌ره‌وه‌ و ڕایگه‌یاند خراپ نییه‌ قازی بۆ جێبه‌جێ کردنی مه‌سه‌له‌ی کوردستان بێته‌ تاران و لێره‌ دژایه‌تییه‌کان چاره‌سه‌ر بکا.
سه‌دری قازی ئه‌و فکره‌ی په‌سند کرد و له‌وباره‌یه‌وه‌ تێلگرافێکی بۆ برای خۆی نارد و قازی محه‌مه‌د دوای ئاماده‌کردنی سه‌ره‌تاکانی کاره‌که‌ چووه‌ ته‌ورێز و دوای دیدار له‌ گه‌ڵ پیشه‌وه‌ری به‌ فڕۆکه‌ی شیرکه‌تی ڕێبوارگوێستنه‌وه‌ی شووڕه‌وی که‌ ده‌وان ساڵان دا له‌ خه‌تی ته‌ورێز و تاران دا هات و چووی ده‌کرد، نزیک سه‌عات ده‌ی به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌مۆ پێنجه‌می تیر مانگ (پووشپه‌ڕ) گه‌یشته‌ تارانێ (28ی ژووه‌ن).
قازی محه‌مه‌د له‌ کاتی گه‌یشتنی بۆ فرۆکه‌خانه‌ی مێهراباد، هه‌ر وه‌ک له‌ وێنه‌ی یه‌که‌م دا ده‌بینن، چلوبه‌رگی کوردی ده‌به‌ر دانه‌بوو، به‌ڵکوو جلوبه‌رگی شاریی ده‌به‌ردابوو و کراواتی لێدابوو.ئه‌و که‌سانه‌ی هاوڕێیه‌تییان ده‌کرد بریتی بوون له‌ سه‌عیدی هومایوون ناسراو به‌ فه‌یزوڵابه‌گی که‌ پله‌ی ئاجودانی قازی محه‌مه‌دی هه‌بوو و جلوبه‌رگی ئه‌رته‌شی کۆماری کوردستانی ده‌به‌ر دابوو و که‌سه‌که‌ی دیکه‌ مسته‌فای سوڵتانیان ڕاوێژکاری تایبه‌تی سه‌رۆک کۆمار بوو. ئه‌وانه‌ هه‌ردووکیان له‌ دوای ڕزگاری ئازه‌ربایجان و کوردستان گیران و ماوه‌یه‌ک له‌ به‌ندیخانه‌ دا بوون و دوای لێبوردنی گشتی ده‌ستیان کرد به‌ کاری ئازاد. ئه‌وه‌ی یه‌که‌میان خاوه‌ن موڵکه‌ و سوڵتانیان له‌ مهاباد بازرگانی ده‌کا.

دابه‌زینی قازی محه‌مه‌د له‌ هۆتێل ده‌ربه‌ند

له‌ فڕۆکه‌خانه‌ی مێهراباد سه‌دری قازی پێشوازی له‌ براکه‌ی خۆی کرد و به‌ پێی به‌رنامه‌یه‌کی دیاری کراو قازی محه‌مه‌دیان برد بۆ میوانخانه‌ی ده‌ربه‌ند و له‌وێ دابه‌زی. یه‌که‌م که‌سی که‌ چووه‌ دیداری قازی محه‌مه‌د ، ئێلخانیزاده‌ نوێنه‌ری هه‌نووکه‌ی مهاباد له‌ مه‌جلیس بوو که‌ ئه‌و ده‌می پیشه‌ی پێوه‌ندیکاری نێوان قه‌واموسه‌لته‌نه‌ و ڕه‌زمارای هه‌بوو. ئێلخانیزاده‌ له‌ دۆستانی نزیکی قازی محه‌مه‌د بوو و به‌ر له‌ ڕووداوه‌کانی کوردستان هاتبووه‌ تارانێ و پێوه‌ندی خۆی له‌ گه‌ڵ قازی محه‌مه‌د بڕیبوو.
ئێلخانیزاده‌ له‌ یه‌کێک له‌ دیوه‌کانی نهوومی سه‌ره‌وه‌ی هۆتێل ده‌ربه‌ند چاوی به‌ قازی محه‌مه‌د که‌وت .قازی محه‌مه‌د ده‌یزانی ئێلخانیزاده‌ له‌ گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی نێوه‌ندی هاوکاری ده‌کا و له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ تافی لاوه‌تییه‌وه‌ له‌گه‌ڵی دۆست بوو و له‌ ژیان دا هیچ خراپه‌یه‌کی له‌وی نه‌دیتبوو ، ئیزنی دا ئێلخانیزاده‌ چاوی پێی بکه‌وێ. له‌و دیداره‌ دا ئێلخانیزاده‌ بێ ڕووده‌ربایستی به‌ قازی گوت هه‌تا زوویه‌ بۆ ڕزگار کردنی خۆت له‌و گرفته‌ گرینگه‌ چاوت به‌ شا بکه‌وێ و ده‌ستی هاوکاری بده‌ به‌ ده‌وڵه‌تی نێوه‌ندی و ئه‌گه‌ر ده‌ترسێی له‌ کوردستان له‌ لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی بێگانه‌وه‌ ئازارێکت پێ بگا ده‌توانی جارێ له‌ تاران نه‌چییه‌ ده‌ره‌وه‌ یان به‌ پێی مه‌سڵه‌حه‌تی شا سه‌فه‌ر بکه‌ بۆ ئه‌مریکا و دوای ئه‌وه‌ی که‌ کوردستان هاته‌وه‌ نێو ئێران بگه‌ڕێوه‌ مهاباد.
قازی محه‌مه‌د له‌ سه‌ره‌تاوه‌ به‌و قسه‌یه‌ هه‌ژا و پێی ده‌ڵێ کاری کوردستان ته‌واو بووه‌ ، سه‌ربه‌خۆیی وی ده‌سته‌به‌ر کراوه‌ و مه‌به‌ست له‌ سه‌فه‌ری تاران بۆ وه‌سه‌رخستنه‌وه‌ی سه‌قزو سه‌رده‌شت و بانه‌ له‌ کۆماری کوردستانه‌، چما ده‌کرێ من ده‌ست له‌ ئابڕوو و حه‌یسییه‌تی خۆم هه‌ڵگرم و هه‌موو زه‌حمه‌ته‌کانم به‌ با بچێ. داوات لێده‌که‌م جارێکی دیکه‌ ئه‌م قسه‌یه‌ دووپاته‌ نه‌که‌یه‌وه‌ که‌ من ئاماده‌ نیم بیبیستم.
ئێلخانیزاده‌ دیسان له‌سه‌ری ده‌ڕوا و قازی محه‌مه‌دی پێ پێمل نابێ. سه‌عاتێک دواتر ئێلخانیزاده‌ به‌ هیوای دیداری دوویه‌م له‌ لای قازی ده‌ڕوا و ده‌ستبه‌جێ ده‌چێ بۆ ستادی ئه‌ڕته‌ش و ڕه‌زمارا له‌ نێوه‌رۆکی دیداری خۆی له‌ گه‌ڵ قازی ئاگادار ده‌کا. ڕه‌زمارا ده‌ستبه‌جێ ته‌له‌فۆنی تایبه‌تی قه‌واموسه‌لته‌نه‌ که‌ له‌ سه‌فاره‌تی کوێستانی ئاڵمان هه‌ڵکه‌وتبوو ده‌گرێ و سه‌رۆکوه‌زیر ئاگادار ده‌کا ئێلخانیزاده‌ هه‌ڵگری زانیاری گرینگه‌ سه‌باره‌ت به‌ قازی محه‌مه‌د ، رێگه‌ بده‌ن با هه‌ر ئێستا بێ بۆ دیده‌نیتان. قه‌وامیش ده‌ڵێ باشه‌ و ئێلخانیزاده‌ به‌ره‌و پردی ڕووس وه‌ڕێ ده‌که‌وێ.
ڕه‌زمارا له‌به‌ر ئه‌وه‌ کاتی چاوپێکه‌وتنی له‌ قه‌وقموسه‌لته‌نه‌ وه‌رگرتبوو چونکوو ده‌یزانی تا چه‌ند سه‌عاتی دیکه‌ به‌ پێی بڕیاری پێشوو قازی محه‌مه‌د له‌گه‌ڵ برایه‌که‌ی سه‌دری قازی ده‌چێ بۆ دیداری قه‌واموسه‌لته‌نه‌.

قه‌واموسه‌لته‌نه‌ پرسیاری کرد گه‌لۆ ڕاسته‌و ڕاست پێوه‌ندییان له‌ گه‌ڵ ڕووسه‌کان هه‌یه‌؟

ئێلخانیزاده‌ چووه‌ کۆشکی سه‌رۆکوه‌زیری ، له‌ دیوی چاوه‌ڕوانکردن سپه‌هبود ئه‌حمه‌دی وه‌زیری شه‌ڕ و دوکتور ئیقباڵی دی که‌ چاوه‌ڕێی دیداری قه‌واموسه‌لته‌نه‌ بوون. سپه‌هبود ئه‌حمه‌دی هۆی دیداری ئێلخانیزاده‌ ده‌پرسێ و ئێلخانیزاده‌ش کورته‌ی بابه‌ته‌که‌ به‌ ئاگاداری وه‌زیری شه‌ڕی کابینه‌ی قه‌وام ده‌گه‌یێنێ. نیو سه‌عات دواتر محه‌مه‌دی قه‌وام سه‌رۆکی ده‌فته‌ری سه‌رۆکوه‌زیر رێگه‌ی چوونه‌ ژووره‌وه‌ به‌ ئێلخانیزاده‌ ده‌دا و ئه‌ویش ده‌چیته‌ دیوی کاری قه‌واموسه‌لته‌نه‌ و ڕه‌وتی دیداری خۆی له‌ گه‌ڵ قازی محمه‌د موو به‌ موو بۆ قه‌واموسه‌لته‌نه‌ ده‌گێڕێته‌وه‌. قه‌واموسه‌لته‌نه‌ به‌ وردی گوێ له‌ قسه‌کانی ئێلخانیزاده‌ هه‌ڵده‌خا و ده‌پرسێ؟
" خان، ڕاستییه‌که‌م پێ بڵێ ئه‌تۆ بۆت ده‌رکه‌وت قازی محه‌مه‌د ڕاسته‌وخۆ پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ڕووسه‌کان هه‌یه‌ یان به‌ ڕێگه‌ی که‌سێکی سێیه‌مه‌وه‌ په‌یام وه‌رده‌گرێ؟"
ئێلخانیزاده‌ بێ ئه‌وه‌ی ئیست بگرێ وڵام ده‌داته‌وه‌: " به‌ سه‌ری حه‌زره‌تی ئه‌شڕه‌ف ڕاسته‌وخۆ پێوه‌ندی له‌ گه‌ڵ ڕووسه‌کان هه‌یه‌ و جاروباریش بۆ خۆی به‌ فڕۆکه‌ ده‌چێ بۆ باکۆ و دوای چه‌ند ڕۆژ مانه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌".
قه‌وام ده‌ستێک به‌ ده‌موچاوی خۆیدا ده‌کێشێ ده‌ڵێ: " من هه‌ر ده‌مه‌ویست ئه‌وه‌ بزانم، زۆر باش تێگه‌یشتم چ بکه‌م".
له‌و کاته‌ دا ئێلخانیزاده‌ ئیزن ده‌خوازێ بڕوا و قه‌وام پێی ده‌ڵێ به‌یانی زوو بێته‌وه‌ بۆ دیداری. ئێلخانیزاده‌ له‌ کاتی ده‌رکه‌وتن له‌ دیوه‌که‌ وه‌بیری دێته‌وه‌ که‌ مه‌به‌ستێکی گرینگی به‌قه‌واموسه‌لته‌نه‌ نه‌گوتووه‌ دیسان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ دیوه‌که‌ و دێته‌ پێش مێزی نووسینی قه‌وام و ده‌ڵێ: " داوخوازم له‌ حه‌زره‌تی ئه‌شڕه‌ف ئه‌وه‌یه‌ کاتی دیداری قازی محه‌مه‌د ئیزنی هاتنی سه‌دری قازی نه‌ده‌ن، له‌ پێشدا قازی محه‌مه‌د وه‌ربگرن و بۆخۆتان وتووێژی له‌گه‌ڵ بکه‌ن و دوای ئه‌وه‌ی له‌ بیروڕاکانی قازی ئاگادار بوون ئیزن بده‌ن سه‌دری قازی بێته‌ ژوورێ." قه‌وام ئه‌و فکره‌ی لا په‌سند ده‌بێ و ده‌ڵێ هه‌ر وا ده‌که‌ین.
کاتێک ئێلخانیزاده‌ له‌ خانووی یه‌ک نهۆمی کۆشکی کوێستانی دێته‌ ده‌رێ له‌ پێش خانووی ده‌فته‌ری موزه‌فه‌ری فیرووز ده‌بینێ قازی محه‌مه‌د به‌ جلوبه‌رگی کوردییه‌وه‌ له‌ گه‌ڵ براکه‌ی به‌ره‌و خانووی شوێنی
نیشته‌جێی قه‌واموسه‌لته‌نه‌ ده‌چن. قازی محه‌مه‌د هه‌ر که‌ چاوی به‌ ئێلخانیزاده‌ ده‌که‌وێ به‌ زمانی کوردی ده‌ڵێ: " فڵانه‌که‌س چووبووی بۆمان تێچێنی!؟" ئێلخانیزاده‌ وڵام ده‌داته‌وه‌" دڵنیا به‌ هه‌موو قسه‌کانم به‌ قازانجی تۆ بوون، ئێستا ده‌چی و ده‌بینی". قازی محه‌مه‌د به‌ توندی ده‌ستی ئێلخانیزاده‌ ده‌گوشێ و ده‌ڵێ:
" دڵنیام چونکوو تایفه‌ی کورد درۆ ناکه‌ن".

ئه‌کبه‌ر خان پێش به‌ هاتنه‌ ژووری سه‌دری قازی ده‌گرێ

ئێلخانیزاده‌ ده‌بینێ سه‌عیدی هومایوون ئاجودانی قازی محه‌مه‌د به‌ جلوبه‌رگی ئه‌فسه‌ری کوردستانه‌وه‌ به‌ دوای قازی دا دێ، به‌ قازی ده‌ڵێ شایسته‌ی تۆ نییه‌ ئه‌و که‌سه‌ به‌و جلوبه‌رگه‌وه‌ له‌ ته‌ک تۆ دا بێ چونکوو قه‌واموسه‌لته‌نه‌ پیاوێکی یه‌کده‌نده‌ و سه‌خته‌، بۆ ڕاکێشانی خۆشه‌ویستی وی نه‌که‌ی سه‌عید به‌ریه‌ ژووری سه‌رۆکوه‌زیر! قازی محه‌مه‌د به‌ڵێنی ده‌داتێ و هه‌ر له‌وێوه‌ سه‌عید هومایوون ده‌نێرێته‌وه‌ ده‌ره‌وه‌ی باغ که‌ ئۆتۆمۆبیلی قازی محه‌مه‌د له‌وێ ڕاگیرابوو.قازی محه‌مه‌د دوای ماڵاوایی له‌ ئێلخانیزاده‌ ده‌چێته‌ نێو خانووی سه‌رۆکوه‌زیر . محه‌مه‌دی قه‌وام ده‌ستبه‌جێ قه‌واموسه‌لته‌نه‌ له‌ هاتنی قازی محه‌مه‌د ئاگادار ده‌کا.قه‌واموسه‌لته‌نه‌ زه‌نگ لێده‌دا ، ئه‌کبه‌ر خان که‌ پێشخزمه‌تی تایبه‌تی قه‌واموسه‌لته‌نه‌ بوو، بانگ ده‌کا و ئیزنی هاتنه‌ ژووری قازی محه‌مه‌د ده‌دا و کاتێک سه‌دری قازی به‌ دووای براکه‌ی دا دێ، ئه‌کبه‌رخان پێشی ده‌گرێ و ده‌ڵێ چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌ک ته‌شریفتان له‌ دیوی چاوه‌ڕوانی بێ تاکوو ئیزن وه‌ربگرم، سه‌دری قازی زۆری پێ سه‌یر ده‌بێ و چاره‌یه‌کی نابێ ده‌چێته‌ ژووری چاوه‌ڕوانی و 20 ده‌قیقه‌ دواتر بانگ ده‌کرێ. له‌و دیداره‌ دا قه‌واموسه‌لته‌نه‌ وا به‌ سه‌دری قازی ده‌نوێنێ که‌ ئاماده‌ی هاوکارییه‌ له‌گه‌ڵیان چونکوو دڵی به‌ سیاسه‌تی شووڕه‌وییه‌وه‌یه‌.
هه‌ر وه‌ک له‌ سه‌ره‌وه‌ ئاماژه‌مان پێکرد، قه‌واموسه‌لته‌نه‌ له‌ ئێلخانیزاده‌ی پرسیبوو گه‌لۆ قازی ڕاسته‌وخۆ به‌ شووره‌وییه‌کانه‌وه‌ مه‌ڕبووته‌ یان به‌ڕێگه‌ی نێونجی؟ و له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی قه‌وام نه‌یده‌ویست له‌ دیدار و وتووێژه‌کانی دا له‌گه‌ڵ قازی محه‌مه‌د، به‌ دژی شووره‌وی هیچ بڵێ که‌ ئه‌وان ده‌ستبه‌جێ شووره‌وییه‌کانی لێ ئاگادار که‌ن و به‌و شێوه‌یه‌ ڕه‌وتی سیاسه‌تی قه‌واموسه‌لته‌نه‌ سه‌باره‌ت به‌ ئازه‌ربایجان ئاو و ئاو چێ، په‌یتا په‌یتا به‌ قازی محه‌مه‌د ده‌ڵێ ئاماده‌ی هه‌موو جۆره‌ وتووێژ و لابردنی دژایه‌تییه‌کانمان له‌ گه‌ڵ ئێوه‌م.
ئه‌و دیداره‌ ته‌قریبه‌ن لایه‌نی ته‌شریفاتی هه‌بوو و بڕیار درا دوو ڕۆژ دواتر دیداری دوویه‌م سه‌ر بگرێ و هه‌ر وه‌ها قه‌واموسه‌لته‌نه‌ سه‌دری قازی ئاگادار ده‌کا، دوکتور جاوید که‌ تازه‌ بووه‌ته‌ ئه‌ستانداری ئازه‌ربایجان له‌ تارانه‌ و ئه‌و بۆ جێبه‌جێ کردن و ته‌رتیبی ته‌شکیلاتی کوردستان پێوه‌ندیتان له‌گه‌ڵ ده‌کا و چاوی پێتان ده‌که‌وێ.
ئه‌و ڕۆژه‌ ڕابرد، بۆ به‌یانی زوو ئێلخانیزاده‌ ده‌چێته‌ دیداری قه‌واموسه‌لته‌نه‌ و قه‌وام به‌ ئێلخانیزاده‌ ده‌ڵێ: له‌مڕۆه‌ ده‌بێ له‌گه‌ڵ کوردستانییه‌ به‌نێوبانگه‌کانی دانیشتووی تاران وه‌کوو حاجی عێزولمه‌مالیکی ئه‌رده‌ڵان و ئاسه‌ف پێوه‌ندی بگری و کارێکی وا بکه‌ی بچنه‌ دیده‌نی قازی محه‌مه‌د و له‌ ڕاستییه‌کانی بارودۆخ ئاگاداری که‌ن. ئێلخانیزاده‌ به‌ڵێنی ده‌داتێ و پاشان ده‌ڵێ: دوێنێ شتێکم له‌ بیرچووبوو به‌ عه‌رزتان بگه‌یێنم و ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ که‌ قازی محه‌مه‌د گوتبووی مه‌به‌ست له‌ سه‌فه‌ری بۆ تاران بۆ داگیرکردنی سه‌رده‌شت و سه‌قز و بانه‌یه‌ که‌ ئێستا به‌ ده‌ست هێزه‌ ده‌وڵه‌تییه‌کانه‌وه‌ن.
قه‌واموسه‌لته‌نه‌ تووڕه‌ ده‌بێ و ده‌ڵێ ئه‌و قسانه‌ چییه‌، ده‌رده‌که‌وێ گشت ئه‌و کارانه‌ له‌ بن سه‌ری سه‌دری قازی دایه‌،ببڕ ببڕ سه‌فه‌ری قازی بۆ ئه‌و شتانه‌ نه‌بوو، داوامان لێکرد بێ بۆ جێبه‌جێ کردن و ته‌رتیبی ته‌شکیلاتی ئیداری کوردستان که‌ بڕیاره‌ بخرێته‌ سه‌ر ئازه‌ربایجان و مهاباد ببێ به‌ فه‌رمانداری و له‌و باره‌یه‌وه‌ وتووێژ بکه‌ین. چونکوو دوێنێ دیداری وی له‌ گه‌ڵ من لایه‌نی ته‌شریفاتی هه‌بوو، هه‌ر ئێستا بچوه‌ لای قازی و دۆستانه‌ پێی بڵێ سه‌باره‌ت به‌ سه‌رده‌شت و سه‌قز وبانه‌ وشه‌یه‌کیش چییه‌ نه‌ڵێ که‌ نه‌ک هه‌ر قه‌بووڵ ناکرێ به‌ڵکوو ده‌شبێته‌ هۆی بڕینی وتووێژه‌کان.

دوویه‌مین دیدار و وتووێژ له‌ گه‌ڵ قازی محه‌مه‌د

ئێلخانیزاده‌ ده‌ستبه‌جێ به‌ره‌و ده‌ربه‌ند ده‌چێ و کاتێک ده‌چێته‌ نێو هۆتێل که‌ دوکتور سه‌لاموڵای جاوید ئه‌ستانداری ئازه‌ربایجان خه‌ریکی وتوویژی خۆمانه‌ ده‌بێ له‌ گه‌ڵ قازی محه‌مه‌د. ئێلخانیزاده‌ بۆ ئه‌وه‌ی سرنجی دوکتور جاوید به‌ره‌و لای خۆی ڕانه‌کێشێ خۆی له‌ ته‌له‌فۆخانه‌ی هۆتێل ده‌ربه‌ند ده‌غافڵێنێ.
نیو سه‌عات دواتر له‌لایه‌ن پێشخزمه‌ته‌وه‌ ئاگادا ده‌کرێ که‌ دوکتور جاوید ڕۆیشتووه‌ ده‌ستبه‌جێ له‌ پلیکانه‌کان سه‌رده‌که‌وێ و ده‌چێته‌ دیوی قازی محه‌مه‌د.
به‌رله‌وه‌ی ئیزنی دیداری بوێ، ده‌بینێ سه‌رتاش چووه‌ته‌ ژوورێ و ده‌یه‌وێ سه‌ر و ده‌موچاوی قازی ئیسلاح کا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌رگه‌ی ژووره‌که‌ ئاواڵه‌ بووه‌ قازی محه‌مه‌د ئێلخانیزاده‌ ده‌بینێ و داوای لێده‌کا بێته‌ ژوورێ.
دوای ئه‌وه‌ی ئیسلاحی قازی محه‌مه‌د ته‌واو ده‌بێ، ئێلخانیزاده‌ پاشماوه‌ی قسه‌کانی دوێنێی درێژه‌ پێ ده‌دا، و قازی له‌ وڵامی دا ده‌ڵێ ئێوه‌ له‌ گوێی گا دا نوستوون، دوێنێ قه‌واموسه‌لته‌نه‌ نیشانی دا به‌ته‌واوی له‌ گه‌ڵ ئێمه‌یه‌ و به‌ ده‌ردی دڵمان ئاشنایه‌.
ئێلخانیزاده‌ ده‌بینێ ناتوانێ له‌ وتووێژ له‌ گه‌ڵ قازی محه‌مه‌د چ ئاکامێک وه‌ربگرێ، بۆیه‌ پاشماوه‌ی قسه‌ی سه‌ره‌کی داده‌کووژێنێ و ده‌ڵێ بۆ ئه‌وه‌ی کاره‌کان به‌ مه‌یلی ئێوه‌ هه‌ڵسووڕێ له‌ دیداری قه‌واموسه‌لته‌نه‌ دا باسی وه‌سه‌رخستنه‌وه‌ی سه‌قز و بانه‌ بۆ سه‌ر مهاباد مه‌که‌ن.

قازی محه‌مه‌د ده‌پرسێ بۆچێ؟

ئێلخانیزاده‌ وڵام ده‌داته‌وه‌ هێشتا کاری گرێنگتان له‌ سه‌ر ڕێیه‌، ئێوه‌ ده‌بێ له‌ پێشدا کارێک بکه‌ن ده‌وڵه‌تی نێوه‌ندی کوردستان به‌ ڕه‌سمییه‌ت بناسێ و بێتوو به‌ ڕه‌سمییه‌ت بناسرێ، ئه‌وجار سه‌باره‌ت به‌ شوێنه‌کانی دیکه‌ وتووێژ بکه‌ن.
قازی محه‌مه‌د ده‌ڵێ، دنیا کۆماری کوردستانی ئازادی به‌ ڕه‌سمییه‌ت ناسیوه‌ و حه‌زره‌تی ئه‌شره‌فیش دوێنێ ڕووی مووافیقی نیشان داوه‌.
ئێلخانیزاده‌ چونکوو ڕووحییه‌ی قازی محه‌مه‌دی به‌ته‌واوی ده‌زانی و ده‌یزانی ئه‌و ناسیاوی له‌ گه‌ڵ بارودۆخی نێونه‌ته‌وه‌یی نییه‌ و ته‌نێ زانینی هێندێک زمانی ئینگلیسی و ڕووسی بۆ سیاسه‌تمه‌داری به‌ به‌س ده‌زانێ، هیچ ناڵێ و پێی ده‌ڵێ بۆچی دیداری سه‌رله‌شکر ڕه‌زمارات وه‌دوایه‌ خست؟ خراپ نییه‌ بچییه‌ دیده‌نی ئه‌ویش.
قازی به‌و قسه‌یه‌ نێوچاوانی تێک ده‌نێ و ده‌ڵێ ڕه‌زمارا ده‌بێ بێته‌ دیتنی من ، ئه‌گه‌ر چوومه‌ دیداری قه‌واموسه‌لته‌نه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ بوو قه‌واموسه‌لته‌نه‌ دوو کراسی له‌ من زیاتر دڕاندووه‌ و له‌ باری ته‌مه‌نه‌وه‌ له‌ من گه‌وره‌تره‌.
به‌ کورتی دوای چایی خواردنه‌وه‌ ئێلخانیزاده‌ هوتێل ده‌ربه‌ند به‌ جێ ده‌هێلێ ، به‌ر له‌وه‌ی بڕوا، قازی محه‌مه‌د به‌ ئێلخانیزاده‌ ده‌ڵێ ده‌یه‌وێ ئوتۆمۆبیلی سواری بکڕێ و نازانێ کامه‌ مارک باشتره‌. ئێلخانیزاده‌ ده‌ڵێ ئۆتۆمۆبیلی فۆرد بکڕێ، چونکوو فۆرد بۆ ڕیگه‌ سه‌خته‌کانی کوردستان له‌باره‌.
ئێلخانیزاده‌ له‌ هۆتێل ده‌ربه‌نده‌وه‌ ده‌چیته‌ ستادی ئه‌ڕته‌ش و چاوی به‌ ڕه‌زمارا ده‌که‌وێ و سه‌رۆکی ستاد دوای بیستنی نێوه‌رۆکی دیداری وی له‌ گه‌ڵ قازی محه‌مه‌د بۆ ئه‌وه‌ی ئاکامێک بۆ وڵات وه‌ده‌ست که‌وێ ئاماده‌ ده‌بێ له‌ شوێنێکی سێیه‌م له‌گه‌ڵ قازی محه‌مه‌د دیدار بکا، و هه‌ڵبه‌ت ئه‌و شوێنه‌ دیاری ده‌کرێ و دوای مووافه‌قه‌تی قازی، ئه‌و گه‌ڵ براکه‌ی سه‌دری قازی زیاتر له‌ دوو سه‌عات له‌گه‌ڵ ڕه‌زمارا داده‌نیشن و ڕه‌زماراش وه‌کوو قه‌واموسه‌لته‌نه‌ له‌ وتووێژه‌کاندا پای ڕووسه‌کان ناهێنێته‌ گۆڕێ و ته‌نیا شتێکی که‌ ده‌یڵێ ئه‌وه‌ بوو، قازی محه‌مه‌د له‌ لای پیشه‌وه‌ری خۆی به‌پچووک نیشان نه‌دا.
وێده‌چێ ئه‌و قسه‌یه‌ به‌ دڵی قازی محه‌مه‌د بووه‌ چونکوو قازی محه‌مه‌د سوێند ده‌خوا له‌ جێدا دژی پیشه‌وه‌ری یه‌ و خۆشی له‌ چڕوچاویشی نایه‌، چونکوو نوێژ ناکا، و جگه‌ له‌ نوێژ نه‌کردنیش هه‌رکاتێک یه‌کتری ده‌بینین فه‌رمانم پێده‌دا و په‌یتا پریتا داوای باج له‌ کوردستان ده‌کا و به‌ ناردنی نامه‌ داوا ده‌کا ماڵیات کۆکه‌ینه‌وه‌ و حه‌واڵه‌ی ته‌ورێزی که‌ین.
ڕه‌زمارا زۆر خۆشحاڵ ده‌بێ و نه‌خشه‌ی کار ئاماده‌ ده‌کا و دوای ئه‌و دیداره‌ به‌ ئێلخانیزاده‌ ده‌ڵێ، وه‌دووی جێبه‌جێ کردنی پێشنیاری قه‌واموسه‌لته‌نه‌ که‌وێ و دیداری که‌سایه‌تییه‌ کوردستانییه‌کان له‌ گه‌ڵ قازی ڕێک بخا.

فه‌هیمولمولک بانگهێشتنی قازی محه‌مه‌دی کرد بۆ نانی نیوه‌ڕۆ

له‌ کوردستانییه‌کانی دانیشتووی تاران زۆریان چوونه‌ هۆتێلی ده‌ربه‌ند و به‌ شێوه‌ی خسووسی چاویان به‌ قازی ده‌که‌وێ له‌ سه‌رووی ئه‌وجۆره‌ که‌سایه‌تییانه‌ دا ئاسه‌فی کوردستانی ، حاجی عێزولمه‌مالیکی ئه‌رده‌ڵان و دوکتور زه‌نگه‌نه‌ بوون.
فه‌هیمولمولکیش جه‌ند جار به‌ شه‌خسه‌ دیداری له‌ قازی کرد و ڕۆژێک قازی بانگ کرد بۆ نانی نیوه‌ڕۆ. و قازی محه‌مه‌د له‌ پارکی ئه‌مینوده‌وله‌ که‌ فه‌هیمولمولک به‌ کرێی گرتبوو نانی له‌ گه‌ڵ ده‌خوا، و گۆیا سه‌ر له‌ ماڵی حاجی عێزولمه‌مالیکیش ده‌دا له‌ دێزئاشیب.
وتووێژه‌کانی کوردستانییه‌کانی دانیشتووی تاران له‌ گه‌ڵ قازی محه‌مه‌د زیاتر لایه‌نی دۆستانه‌ی هه‌بوو و ته‌نێ ئاسه‌ف و ئه‌رده‌ڵان و فه‌هیمولمولک قازی تێده‌گه‌یێنن پێڤاژۆ ئه‌و جۆره‌ نییه‌ که‌ ئه‌و پێی وایه‌ و وه‌زعی وی له‌گه‌ڵ پیشه‌وه‌ری جیاوازه‌. پیشه‌وه‌ری خاوه‌نی ماڵ و هێلانه‌ و بنه‌ماڵه‌ نییه‌ له‌ ئازه‌ربایجان، به‌ڵام قازی خاوه‌نی بنه‌ماڵه‌ی چوارسه‌دساڵه‌یه‌ و له‌ منداڵییه‌وه‌ له‌ مهاباد بووه‌ و کارو پیشه‌ی قه‌زاوه‌تی شه‌رعه‌ که‌ به‌پێی فه‌رمانی ڕه‌سمی شای خودالێخۆشبوو ئه‌و پله‌ گرینگه‌ی دراوه‌تێ ، جا بۆیه‌ وا باشتره‌ بۆ ئه‌وه‌ی کاره‌که‌ بگاته‌ جێیه‌ک دیده‌نی شا بکا و له‌و چاوپێکه‌وتنه‌ دا خۆی له‌ به‌ر ده‌ست ده‌وڵه‌ت بنێ و له‌ هه‌موو کاره‌کان دا به‌ قازانجی ده‌وڵه‌تی نێوه‌ندی ئه‌ویش به‌ نهێنی هه‌نگاو هه‌لهێنێته‌وه‌.
له‌و دیدارانه‌ دا قازی محه‌مه‌د به‌ هیچجۆر ئه‌و فکره‌ قه‌بووڵ ناکا و ته‌نیا ده‌ڵێ ئه‌و به‌ شه‌خسه‌ پیاوێکی کۆمۆنیست نییه‌ و نێوانیشی له‌ گه‌ڵ پیشه‌وه‌ری نییه‌ و مه‌به‌ست له‌ نزیکی وی له‌ ڕووسه‌کان و دامه‌زراندنی کۆماری کوردستان ته‌نیا و ته‌نیا، ناره‌زایه‌تی خه‌ڵکه‌ و له‌ لایه‌کی دیکه‌شه‌وه‌ ئێستا مه‌لا مسته‌فای بارزانی به‌ دووهه‌زار سواره‌ی چه‌کدار و فیدایی خۆیه‌وه‌ له‌ شاره‌کانی کوردستانه‌ و ته‌نیا ئاسایشتی حدوود و سه‌راوه‌ردی کوردستانیان به‌ ئه‌ستۆوه‌یه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌و خۆی له‌ به‌ر ده‌ست ده‌وڵه‌ت بنێ، کاری ئه‌و سواره‌ په‌نابه‌ره‌ عێراقییانه‌ چ لێ بکا و له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ دووساڵ له‌مه‌وبه‌ر کاتێک هاتبوومه‌ تارانێ هێشتا ڕێبه‌ری " کۆمه‌ڵه‌" ( وشه‌ی کۆمه‌ڵه‌ به‌ زمانی کوردی به‌ واتای جه‌معییه‌ت و حیزبه‌) م قه‌بووڵ نه‌کردبوو، ئه‌و ساڵی له‌ گه‌ڵ براکه‌م سه‌دری قازی چووینه‌ خزمه‌ت ئه‌علاحه‌زره‌ت و له‌وێ باسی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵک و سرنجنه‌دانی ده‌وڵه‌تی نێوه‌ندیم بۆ کرد و ئه‌علاحه‌زره‌ت به‌ باشی ئاگایان له‌وه‌یه‌ و ئه‌من ناتوانم ده‌ست له‌ خه‌ڵک هه‌ڵگرم و کارێکی که‌ گه‌یاندوومانه‌ته‌ ئێره‌ له‌پڕ له‌به‌ر یه‌ک هه‌ڵوه‌شێنم.
که‌سایه‌تییه‌ کوردستانییه‌کان به‌تایبه‌تی ئاسه‌ف ده‌بینن قازی محه‌مه‌د له‌ جێدا ئاماده‌ نییه‌ قسه‌کانی ئه‌وان بسه‌لمێنێ و هه‌ست پێده‌که‌ن سه‌دری قازی زیاتر هانده‌ری قازی محه‌مه‌ده‌ و له‌ ڕۆژه‌کانی دوایی مانه‌وه‌ی قازی محه‌مه‌د له‌ تاران ئیتر له‌ دیدار و وتووێژ له‌ گه‌ڵی ده‌ست ده‌پارێزن.
پێوه‌ندییه‌کانی دوکتور جاوید له‌ گه‌ڵ قازی محه‌مه‌د هه‌روا به‌رده‌وام بوو. دوکتور جاوید بۆ جێبه‌جێکردنی کاره‌کانی ئه‌ستانداریی [ئازه‌ربایجان] له‌ تاران مابووه‌وه‌، زۆربه‌ی رۆژان له‌ هۆتێلی ده‌ربه‌ند و یان له‌ ماڵی سه‌دری قازی که‌ له‌ موعێزولسوڵتان هه‌لکه‌وتبوو ، نانی نیوه‌ڕۆی له‌ گه‌ڵ قازی محه‌مه‌د ده‌خوارد و وتووێژی سیاسی له‌ گه‌ڵ ده‌کرد. دوکتور جاوید هه‌ر ئه‌و ده‌می که‌وتبووه‌ خزمه‌تی ده‌وڵه‌تی نێوه‌ندی و هوێ ڕاستیی ئه‌وه‌ی دوکتور جاوید ده‌ورێکی دوولایه‌نه‌ی ده‌گێڕا له‌ به‌ر چالاکی و حه‌ولی جۆرج ئاله‌ن باڵوێزی ئه‌مریکا له‌ تاران بوو که‌ به‌ هێندێک رێگه‌ی تایبه‌تی که‌ دواتر ده‌ینووسین و له‌ زمان دوکتور جاوید خۆیه‌وه‌ ده‌یگێڕینه‌وه‌.
دوکتور جاوید ئێستا له‌ شه‌قامی شاپووری تاران مه‌ته‌بی هه‌یه‌ . دوکتور جاوید و شه‌بوسته‌ری ئاماده‌ بوون به‌ نهێنی داوخوازه‌کانی ده‌وڵه‌تی تاران له‌ ئازه‌ربایجان پێک بهێنن به‌ بێ ئه‌وه‌ی که‌ پیشه‌وه‌ری و هاوکارانی لێی ئاگادار بن.
به‌ کورتی چالاکی دوکتور جاوید له‌ جلکی دژایه‌تی له‌ گه‌ڵ حکوومه‌تی تاران دا ، بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ که‌ قازی محه‌مه‌د ئاماده‌ بێ کوردستان بخرێته‌ سه‌ر کۆماری ئازه‌ربایجان و له‌ مهاباد به‌ پێی پێشنیاری قازی، فه‌رماندارێک دیاریی کرا و به‌ ڕه‌سمی ده‌ست به‌ کار بوو. وه‌ک فه‌رمانداری مهاباد، سه‌یفی قازی وه‌زیری هێزی کابینه‌ی قازی محه‌مه‌دداندرا و ده‌ستبه‌جێ له‌ لایه‌ن دوکتور جاویده‌وه‌ به‌ وه‌زاڕتی کیشوه‌ر [نێوخۆ]
ناسێندرا و حوکمی فه‌رمانداری وی به‌ ئیمزای فه‌ره‌یدوونی که‌فیلی وه‌زاڕه‌تی کیشوه‌ر ده‌رکرا و ڕاگه‌یێندرا.
قازی محه‌مه‌د له‌ سه‌ر یه‌ک بیست ڕۆژ له‌ تاران بوو. ئۆتۆمۆبیلی فۆردی به‌ دووسه‌د هه‌زار ڕیاڵ له‌ کۆمپانی فۆرد کڕی و ڕۆژانه‌ له‌ شه‌قامه‌کانی تاران پێی ده‌گه‌ڕا تا ئه‌وه‌ی که‌ چه‌ند ڕۆژ به‌ر له‌ چوونه‌وه‌ی خۆی به‌ فڕۆکه‌ ، ئۆتۆمۆبیله‌که‌ی به‌ ڕێگه‌ی زه‌نگان دا نارده‌وه‌ بۆ کوردستان.
قازی پێنج جار چاوی به‌ قه‌واموسه‌لته‌نه‌ که‌وت و 3 جار به‌ ڕه‌زمارا. له‌و دیدارانه‌ دا قازی محه‌مه‌د نه‌یتوانی ئه‌وجۆره‌ی که‌ ده‌بێ ئاکامێک به‌ ده‌ست بهێنێ و ته‌نیا کارێکی که‌ توانی بیکا وه‌رگرتنی حه‌واڵه‌ی سیگار بوو که‌ له‌ بری وی سه‌د تۆن توتنی سه‌وزی ئیداره‌ی دوخانییاتی که‌ له‌ بۆکان ڕاگیرابوو له‌ سه‌قز ڕاده‌ستی کاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی نێوه‌ندی کرد.


داوایه‌کی تایبه‌تی
بۆ ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌کی زۆرتر له‌ خوێنه‌ره‌وه‌ی کورد بکرێ بابه‌ته‌کانی ئه‌م وێبنووسه‌ بخوێنه‌وه‌، ڕاگوێزانیان بۆ ماڵپه‌ڕ و زێدی تر چ گرێ نییه‌، به‌ڵام تکایه‌ بابه‌ته‌کان به‌ چڵ و نیوه‌چڵی ڕامه‌گوێزن و نێوی سه‌رچاوه‌ و ژێده‌ر بنووسن.
http://www.ruwange.blogspot.com

Wednesday, December 19, 2007

ده‌نگ نه‌ک پیت


به‌ڕێز زانیار
سپاس بۆ سه‌ردانی " ڕوانگه‌" و به‌سه‌ر کردنه‌وه‌تان. ماندوو نه‌بن. بۆچوونه‌که‌تان به‌جێیه‌، به‌ڵام له‌و شوێنه‌ دا که‌ ده‌نووسن: " هه‌ر وه‌ک جه‌نابتان ده‌زانن . پیتی 'د' له‌ زۆربه‌ی کاته‌کاندا له‌ ده‌ربڕیندا ون ده‌بێ وه‌ک قه‌ره‌داغی/قه‌ره‌ئاغی. هه‌مه‌دان/هه‌مه‌ئان، هه‌ندی/هه‌نی و هتد" له‌ ڕاستی دا ئه‌وه‌ نه‌ک پیت به‌ڵکوو ده‌نگی/د/ یه‌ که‌ کلۆر ده‌بێ. ئه‌من دڵنیام ئێوه‌ ئاگادارن که‌ پیت له‌ زمان دا نییه‌، به‌ڵکوو نیشانه‌یه‌که‌ له‌ سیستمی نووسین دا بۆ ده‌نگ داندراوه‌، ده‌نا ئه‌گه‌ر وا نه‌بێ زۆر له‌ پیته‌کان له‌ ئه‌وکی ئاخێوه‌ران ده‌گیرێن و گرفتیان بۆ ساز ده‌که‌ن.
‌به‌ سپاسه‌وه‌، حه‌سه‌ن

ماندوو به‌ پێی بۆچوونی ڕێزدار زانیار


زانیار

به‌ریز کاک حه‌سه‌ن
ده‌رباره‌ی ئاوه‌لناوی 'ماندوو' ئه‌بی بلییم که‌‌ ماندوو پاش گورانکاری بوته‌ مانی، به‌لام ئه‌و هاورییه‌ی جه‌نابت ریوراست پیچه‌وانه‌که‌ی پیکاوه‌. به‌ واتایه‌کی‌تر، ماندوو بوته‌ ماندی و پاشان بوته‌ مانی، وه‌ک چون زیندوو بوته‌ زیندی و ئئستاش له‌ هه‌ندی زاراوه‌ی نیوان سنه‌ و کرماشان پیی ئه‌لیین زینی. له‌ زوربه‌ی کاته‌کاندا و به‌تایبه‌ت له‌ ئاوه‌لناوه‌ کردارییه‌کاندا 'وو' ی شیوه‌زاری سورانی له کرمانجی باکووردا و به‌ تایبه‌ت له‌ ئه‌رده‌لانی و به‌دره‌ییدا ده‌بنه‌ 'ی'. وه‌ک مردوو/مری، نانت خواردووه‌/نانت خوارییه‌، کاره‌که‌ت کردووه‌/کاره‌که‌ت کرییه‌،و هتد.
به‌ کورتی، بیردوزه‌که‌ی ئه‌م گورانه‌ ده‌نگناسانه‌یه‌ به‌م شیوه‌یه‌یه‌:

'دوو' ده‌بیته‌ 'دی' که‌ ئه‌ویش ده‌بیته‌ 'ی'. بو نموونه‌، نانم خوادووه‌ (سلیمانی)، نانم خواردیه‌ (هه‌ولیر)، نانم خواردگه‌ و نانم خوارگه‌ (سنه‌)، نانم خواریه‌ (ناوچه‌ی نیوان سنه‌ و کرماشان). هه‌ر به‌ هه‌مان شیوه‌ش، ماندوو (سلیمانی)، ماندی (هه‌ولیر)، مانی (نیوان سنه‌ و کرماشان). هه‌ر وه‌ک جه‌نابتان ده‌زانن، پیتی'د' له‌ زوربه‌ی کاته‌کاندا له‌ ده‌ربریندا ون ده‌بی وه‌ک قه‌ره‌داغی/قه‌ره‌ئاغی، هه‌مه‌دان/هه‌مه‌ئان، هه‌ندی/هه‌نی و هتد.

زور سوپاس بو جه‌نابت و ویبلاگه‌که‌تان. هیوادارم هه‌ر به‌م شیوه‌یه‌ به‌رده‌وام بن ‌

Thursday, December 13, 2007

به‌ڕێز سه‌ربه‌ست که‌رکووکی له‌ به‌رنامه‌ی ڕوانگه‌ دا باسی چالاکییه‌کانی کوردان له‌ بریتانیا ده‌کا



ڕوانگه‌ی ئه‌م حه‌وتوویه‌
له‌ به‌رنامه‌ی ئه‌مجاره‌ی ڕوانگه‌ دا، ڕێزدار سه‌ربه‌ست که‌رکووکی باسی مێژووی چالاکییه‌ کولتوورییه‌کانی کورده‌کان له‌ بریتانیا ده‌کا. ڕوانگه‌ یه‌کشه‌مۆ شه‌و 16ی دیسامبری 2007 له‌ سه‌عات 21:45 به‌ کاتی نێوه‌ندیی ئوڕووپا له‌ تێلێڤیزیۆنی ڕۆژه‌وه‌ بڵاو ده‌کرێته‌وه‌. هه‌مان به‌رنامه‌ ڕۆژی دووشه‌مۆ 17ی دیسامبر دانی به‌یانی دووپاته‌ ده‌بێته‌وه‌.