
وێنه ده‌ڵێ بمناسنه‌وه، به‌شێکم له مێژووی سیاسی ئێوه!
سه‌باره‌ت به کاروچالاکی ئه‌و خوێندکاره کوردانه‌ی وا له سه‌رده‌می کۆماری کوردستان دا بۆ په‌روه‌رده‌ی نیزامی ناردرانه ئازه‌ربایجانی شووره‌وی و دوای تێکچوونی کۆمار نه‌گه‌ڕانه‌وه،لێکۆڵینه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌نه‌و ئۆبژێکتیف نه‌کراوه.
ئه‌و چالاکییانه له سه‌رده‌مێکدا کاردانه‌وه‌ی خۆی هه‌بووه له سه‌ر پاراستنی وره‌ی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک.له هه‌لومه‌رجێکدا که به دوای ڕووخانی حوکمی خۆیی گه‌لانی کورد و ترکی ئازه‌ربایجان له ئێران دا،ڕێژیمی شایشایانی بڕستی له هه‌موو ده‌نگێگی مافخواز بڕیبوو و وه‌ک ده‌ڵێن " که‌س نه‌ی ده‌وێرا سه‌ری [سیڕی] دڵی هه‌ڵاوێ." به‌رنامه کوردییه‌کانی "ڕادیۆ دزه" که ڕه‌حیمی قازی و عه‌لی گه‌لاوێژ له هه‌ڵسووڕێنه‌ره سه‌ره‌کییه‌کانی بوون وه‌ک به‌شێک له‌و تێکۆشانه،یه‌ک له‌ئامرازه کانی هه‌ستانه‌وه و بووژانه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی بوو له هێندێک ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌و سه‌روبه‌ندی دا.
سه‌باره‌ت به تێکۆشان و هه‌ڵسوورانی ئه‌و کوردانه‌ی به دوای ڕووخانی کۆمار دا له شووڕه‌وی مانه‌وه و نه‌گه‌ڕانه‌وه، حه‌ول ده‌ده‌م به‌ره به‌ره به پاڵپشتی به‌ڵگه و پرسیارکردن لێروله‌وێ هێندێک تیشک بخه‌مه سه‌ر ئه‌و بابه‌ته.
ئه‌م وێنه‌یه‌ی له سه‌ره‌وه دا ده‌یبینن و له به‌ر خانووی مه‌دره‌سه‌ی نیزامی باکۆ کاتێک له ساڵی 1946 و به‌رله ڕووخانی کۆمار گیراوه،وێنه‌ی 48 له‌و خوێندکارانه‌ی تێدایه.سه‌رچاوه‌ی جیاواز ژماره‌ی خوێندکاره‌کانیان به 55 تا 67 که‌س داناوه.زۆربه‌ی ئه‌و خوێندکارانه هه‌ر به بیستنی تێکچوونی بزووتنه‌وه گه‌ڕانه‌وه کوردستان ویه‌ک له‌وان،غه‌نی بلووریان له بێرهورییهکانی خۆی (ئاڵه‌کۆک) دا له ڕوانگه‌ی خۆیه‌وه ئه‌و به‌سه‌رهاته‌ی باس کردووه.
به‌جێیه به یارمه‌تی ئه‌م وێنه‌یه و به پرس کردن له‌و که‌سانه‌ی ماون نێو و ژماره‌ی ته‌واوی خوێندکاره‌کان ساخ بکرێته‌وه.
ئه‌و که‌سانه‌ی ئه‌من له‌م وێنه‌یه‌ی سه‌ره‌وه دا بیانناسمه‌وه ئه‌وانه‌ن: ڕیزی یه‌که‌م،دانیشتوو، له ڕاسته‌وه بۆ چه‌پ نه‌فه‌ری سێیه‌م که‌ریمی مه‌نسووری قازی (کۆچی دوایی کردووه)،ڕیزی دووم له ڕاسته‌وه بۆ چه‌پ نه‌فه‌ری چواره‌م ڕه‌حمانی قازی (ماوه)،ڕیزی چواره‌م، دانیشتوو، له ڕاسته‌وه بۆ چه‌پ، نه‌فه‌ری یه‌که‌م حوسێنی فه‌تاحی قازی ( کۆچی دوایی کردووه)،نه‌فه‌ری سێیه‌م سه‌ید عه‌زیزی شه‌مزینی ( کۆچی دوایی کردووه).
لیسته‌یه‌کی ناته‌واو له‌و خوێندکارانه‌ی له سه‌ر ده‌می کۆماری کوردستان دا ناردرانه ئازه‌ربایجانی شووهرهوی:
1. سوڵتانی وه‌ته‌میشی خه‌ڵکی سابڵا‌غ
2. سه‌ید که‌ریمی ئه‌یووبی خه‌ڵکی سابڵا‌غ
3. عه‌بدولڕه‌حمانی حه‌له‌وی خه‌ڵکی سابڵا‌غ
[ ئه‌و سێ که‌سه بۆ خوێندنی ئاسایی ناردرا بوون]
4. سه‌ید عه‌زیزی شه‌مزینی خه‌ڵکی باتاس (باشووری کورستان)
5.عه‌لی گه‌لاوێژ خه‌ڵکی ساروقامیش [ی سه‌ر جه‌غه‌توو]
6.که‌ریمی مه‌نسووری قازی خه‌ڵکی ساروقامیشی [سه‌ر ته‌ته‌هوو]
7.فه‌تاحی قازی خه‌ڵکی حاجیابات
8.حه‌سه‌نی قازی خه‌ڵکی حاجیابات
9.غه‌نی بلووریان خه‌ڵکی سابڵا‌غ
10. حوسێنی فه‌تاحی قازی خه‌ڵکی قزڵجه
11.ڕه‌حمانی قازی خه‌ڵکی سابڵا‌غ
12.محه‌مه‌دی سه‌دیقی خه‌ڵکی سابڵا‌غ
13.ڕه‌حمانی گه‌رمیانی (حاجی باغر) خه‌ڵکی سابڵا‌غ
14.قادری ڕیحانی خه‌ڵکی سابڵا‌غ
15. مسته‌فای سه‌ڵماسی [ شه‌ڵماشی ] خه‌ڵکی سابڵا‌غ
16.محه‌مه‌دی ڕهییانی خه‌ڵکی سابڵا‌غ
17.حه‌سه‌نی حیسامی خه‌ڵکی شێخاڵی
18.قادری مه‌حموود زاده خه‌ڵکی سابڵا‌غ
20.حه‌بیبوڵای قاسملوو خه‌ڵکی ورمێ
21. ڕه‌حیمی سه‌یفی قازی خه‌ڵکی گوێگجه‌لی
22. خوسره‌وی زولفه‌قاری خه‌ڵکی محاڵی
ئه‌م که‌سانه‌ی خواره‌وه‌ش هه‌ر له‌و سه‌روبه‌ندی دا یان له دوای تێکچوونی کۆمار چوونه شووڕه‌وی
23. حامیدی خوسره‌وی خه‌ڵکی سابڵا‌غ [ له گه‌ڵ بارزانییه‌کان چوو]
24.هاجه‌ری زه‌ندی [کچی عه‌زیز ئه‌ڵمانی]
25.عه‌بدوڵای ڕهزماوهر خه‌ڵکی کرماشان
26.مرادی ڕهزماوهر خه‌ڵکی کرماشان [ئه‌فسه‌ری فیرقه‌ی دێمۆکڕاتی ئازه‌ربایجان]
27. حه‌مه‌دی مه‌ولوود خه‌ڵکی سابڵا‌غ [ پێشمه‌رگه و فه‌رمانده‌ی کۆماری کوردستان]
ئه‌و خوێندکارانه‌ی له شووڕه‌وی مانه‌وه
1.سوڵتانی وه‌ته‌میشی [ دوکتوری پژیشکی]
2.سه‌ید که‌ریمی ئه‌یووبی [ دوکتورای زمان‌ناسی ]
3.سه‌ید عه‌زیزی شه‌مزینی [ دوکتورای زانستی سیاسی]
4.ڕه‌حمانی گه‌رمیانی [ دوکتوری پژیشکی]
5.حه‌سه‌نی حیسامی [ دوکتوری پژیشکی]
6. عه‌لی گه‌لاوێژ [ دوکتورای ئابووری]
7.ڕه‌حیمی قازی [سه‌یفی قازی]، [ دوکتورای مێژوو ]
8.مسته‌فای سه‌ڵماسی [شه‌ڵماشی]، [ دوکتوری پژیشکی ]
9.قادری مه‌حموود زاده [ دوکتوری پژیشکی]، [ دوکتور مه‌حموود زاده [ئاسۆ ] له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی خوێندکاره‌کان گه‌ڕاوه سابڵاغێ، به‌ڵام دیسان له‌گه‌ڵ دۆستێکی خۆی به به نێوی ... فه‌رهادی چووه‌وه شووڕه‌وی. دوکتور ئاسۆ به‌ر له‌وه‌ی کۆچی دوایی بکا به دوور ودرێژی به‌سه‌رهاتی ژیانی خۆی به زمانی فارسی بڵاو کردووه‌ته‌وه. و به‌داخه‌وه هاوڕێیه‌که‌ی له زیندانی شووڕه‌وی دا مردووه و یان خۆی دوایی به ژیانی هێناوه.
11. خوسره‌وی زولفه‌قاری [ دوکتوری پژیشکی]، ئه‌و دوای خوێندن گه‌ڕایه‌وه وڵات، ماوه‌یه‌ک له مه‌هاباد کاری کرد به‌لام، دواتر چووه ئه‌مریکا.
12.عه‌بدوڵای ڕهزماوهر
13.مرادی ڕهزماوهر [ دوکتورای زانستی سیاسی]
14.ڕه‌عنای باقی حه‌سه‌نه شه‌لی [ هاوسه‌ری قادری مه‌حموود زاده]،دواتر به یارمه‌تی سه‌ید عه‌بدوڵای ئیسحاقی [ئه‌حمه‌د تۆفیق] به ڕیگه‌ی عێراق دا له گه‌ڵ منداڵ[ه‌کان]ی چووه لای مه‌حموود زاده له باکۆ
15. حه‌مه‌دی مه‌ولوود [ باغه‌وان]
هیوا دارم ئه‌و که‌سانه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌یان به‌رچاو ده‌که‌وێ به پرس و ڕا له گه‌ڵ که‌سانی به ساڵداچوو و به یارمه‌تی ئه‌و وێنه‌یه‌ی لێره‌دا ده‌یبینن، حه‌ول بده‌ن بۆ ساخکردنه‌وه‌ی نێوی گشت ئه‌و خوێندکارانه‌ی کۆماری کوردستان ناردنی بۆ شووڕه‌وی و ئه‌م نووسه‌ره‌ی لێ ئاگادار که‌نه‌وه . ده‌بێ یادی هه‌مووشیان بکه‌ینه‌وه که به داخه‌وه ئێستا زۆربه‌ی هه‌ره زۆریان له ژیاندا نه‌ماون.
حه‌سه‌نی قازی
فێڤرییه‌ی 2008