Saturday, August 9, 2008
Friday, August 8, 2008
کوردستان:چه‌ند جیاوازی سیاسه‌تی دێمۆکراتانه‌ی زمان له گه‌ڵ ڕێبازی به‌پارێزانه‌ی توند و تیژ
جه‌عفه‌ری حه‌سه‌نپور jafar22@telia.com
2008.04.26
کوردستان: چه‌ند جیاوازی سیاسه‌تی دیموکراتانه‌ی زمان له‌گه‌ڵ ڕێبازی به‌پاریزانه‌ی توندوتیژ
کورته و ئاکام
1.ده‌سته‌یه‌ک نووسه‌ر ولێکۆڵه‌ره‌وه له ڕۆژی ( 2008.04.15)-دا په‌یامێکیان بڵاوکردووه‌ته و داوایان له ده‌وڵه‌تی هه‌رێم کردووه که شێوه‌زاری کرمانجی ناوه‌ڕاست بکڕیته زمانی فه‌رمی کورد. وه‌ک په‌یامننووسه‌کان کوتویانه ئه‌و‌شێوه‌زاره هه‌ر ئه‌وه‌یه که مامۆستا تۆفیق وه‌هبی ڕێنووسی بۆ داناوه؛ واتا سۆرانی.
2.بۆ‌لێ‌حاڵی بوون له‌بۆچوونی په‌یامنووسه‌کان ده‌بێ باس‌بکرێ که کورد نه‌ته‌وه‌یه‌که و نه‌ته‌وه‌کان زمانی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان هه‌یه. زمانه‌نه‌ته‌وه‌ییه‌کان له‌پێشدا نه‌بوون و دوای په‌یدابوونی ناسیۆنالیزم دانراون. سازکردنی زمانی نه‌ته‌وه‌یی کارێکی سیاسی و زمانه‌وانییه. که‌وابوو ده‌بێ بزانین کورد ده‌بێ چ سیاسه‌تێکی هه‌بێ.
3. کوردستان کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ده‌سمایه‌داری وکورد نه‌ته‌وه‌یه‌کی بێده‌وڵه‌ته. له‌کۆمه‌ڵگه‌ی ده‌سمایه‌داری چوارهێزی گه‌وره‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه:دیموکرات، لیبڕاڵ، ڕادیکاڵ و به‌پارێزه‌کان. ئه‌و ده‌ستانه هه‌رکام تیۆری، سیاسه‌ت و ئایدیۆلۆژیای خۆیان هه‌یه. سه‌باره‌ت به زمانی نه‌ته‌وه‌ییش ئه‌و هێزانه هه‌رکامیان تیۆری وسیاسه‌تی خۆیان هه‌یه.
4.ستراتیژیای هێزه دیموکراته‌کان به‌فه‌رمی ناساندنی نه‌ته‌وه‌ی کورد له قانونی بنه‌ڕه‌تی ئێران، تورکیا و سوریایه (له عیراق تاڕاده‌یه‌ک هێندیک مافی کورد به‌فه‌رمی ناسراوه)؛ هه‌روه‌ها ڕاپرسی گشتی له ڕۆژهه‌ڵات(ئێران)، رۆژئاوا(سوریا) و سه‌روو(تورکیا) وخواروو (عێراق)-ی کوردستان بۆ سه‌ربه‌خۆیی و سازکردنی ده‌وڵه‌ت ،په‌رله‌مان و له‌شکری کوردستان له ڕۆژهه‌ڵات، ڕۆژئاوا و سه‌رووی کوردستان (له خواروو ده‌وڵه‌ت، په‌رله‌مان و له‌شکری هه‌رێمی هه‌ن). شێوه‌ی خه‌بات شۆرشی جه‌ماوه‌ری هێمانه‌یه.
5. به‌پێی لێکۆڵینه‌وه‌ی کاک ئه‌میر حه‌سه‌نپور، که له‌سه‌ربنه‌ڕه‌تی تیۆرییه‌کانی کۆمه‌ڵناسی زمان و ناسیۆنالیزم نووسراوه، کورد تائیستا دوو دیاله‌کتی نه‌ته‌وه‌یی و ستانداردکردووه: کوردی سه‌روو (کرمانجی) و کوردی خواروو (سۆرانی). به‌پێی لێکۆڵینه‌وه‌که کورد زمانێکی جووت ستاندارده. توێژینه‌وه‌که‌ی کاک ئه‌میر وه‌سفییه واتا ئه‌وجۆره‌ی کوردی له‌واقعدا و له‌تاریخی سه‌دساڵه‌ی ڕابردوودا گه‌شه‌ی کردووه به‌ئێمه نیشان ده‌دا. بۆچوونی په‌یامنووسه‌کان حوکمییه واتا ئه‌وجۆره‌ی بۆخۆیان پێیان باشه زمانی کوردی ده‌بینن. ئه‌وان ده‌یانه‌وێ سۆرانی بکه‌نه زمانی فه‌رمی حکومه‌تی هه‌رێم. ئه‌و بۆچوونه ناسیۆنالیستانه‌ی به‌پارێزی توندوتیژه. ئیتر بۆچووونه‌که هه‌رقسه نییه و په‌میامنووسه‌کان ده‌یانه‌وێ له ده‌زگای ده‌وڵه‌ت بۆ هێنانه‌دی که‌لک وه‌رگرن.
6. په‌یامنووسه‌کان ئاخێوه‌رانی کرمانجیان وه‌ک پله‌دوو داناوه و له‌سه‌ره‌وه‌ڕا بڕیاریانداوه. ئه‌وبۆچوونه ئه‌گه‌ر ببێته قانون کێشه و شه‌ڕ له‌ناو ئاخێوه‌رانی کرمانجی و سۆڕانی ساز ده‌کا.
7. بۆ ڕوون‌کردنه‌وه‌ی جیاوازی ڕێبازه‌کان له‌سه‌ر زمان ده‌بێ جوڵانه‌وه‌یه‌کی دیموکراتانه سازکرێ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وجوڵانه‌وه به‌پاڕیزانه که په‌یامنووسان وه‌ڕێیان خستووه.
8. کاک حه‌سه‌ن‌قازی یه‌کێکی دیکه له‌وکه‌سانه‌یه که بۆ دێموکراتانه‌کردنی سیاسه‌تی زمان له کوردستان حه‌ول ده‌دا و ڕه‌خنه‌ی له په‌یامنووسه‌کان گرتووه ونووسییه‌وه:"بێگومان نه‌خه‌ڵکی هه‌رێمی بادینان، نه‌ناوچه‌ی هه‌ورامان و نه‌ئاخێوه‌رانی شێوازی کوردیی خواروو له نێوه‌ڕۆکی ئه‌و‌په‌یامه ڕازی نابن..."
9.پێموایه لێره‌دا ده‌بێ چه‌ند لایه‌نی دیکه‌ی پڕۆژه‌ی دیموکراتانه‌که ڕوون‌کرێته‌وه و باسی زمانه‌فه‌رمییه‌کانی کوردستان بکرێ.
10. پێشنیار: خوارووی کوردستان (عێراق)، دوو باس هه‌یه:
ئه‌لف: زمانه ناکوردییه‌کان وه‌ک تورکمانی و سریانی‌و... که بڕیاردان هاسانه و فه‌رمی کردنیان.
ب: ئاخێوه‌رانی دیاله‌کتیکه‌کوردیییه‌کان: فه‌رمی کردنی سۆرانی و کرمانجی(بادینی). فه‌رمی‌کردنی هه‌ورامی.
پ: له‌وشوێنانه‌ی زۆربه‌ی ئاخێوه‌رانی هه‌ورامی و بادینی وسۆرانی ده‌ژێن ئه‌وزمانانه فه‌رمی بن. زمانی هاوبه‌شیش ببێته ئینگلیزی. واتا دوای زمانه‌ته‌وه‌ییه‌کان و بۆ پێوه‌ندی نێوان ئاخێوه‌رانی سۆرانی و.. له ئینگلیزی که‌لک وه‌رگیڕی.
ت: ده‌وڵه‌ت و په‌رله‌مان و... زمانی ڕه‌سمیان پێویسته بۆ کاروباری خۆیان که ده‌بێ سۆرانی وکرمانجی‌بێ. به‌ڵگه‌نامه‌کان و بڕیاره‌کان و... ده‌بێ بکرێن به ئینگلیزی بۆ ئه‌وه‌ی ئاخێوه‌رانی هه‌ورامی و... لێیان ئاگادارببنه‌وه.
ج: زمانی فه‌رمی پێوه‌ندی ده‌وڵه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ باقی شوێنه‌کانی عێراق ودنیا ببێته ئینگلیزی.
11. پێشنیار:سیاسه‌تی دیموکراتانه‌ی زمان له‌به‌شه‌کانی دیکه:
ئه‌لف: له‌ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان( ئێران)، زمانی ده‌وڵه‌تی کورد، سۆرانی و کرمانجی بێ. زمانی پێوه‌ندی ئینگلیزی. له‌گه‌ڵ باقی ئێران ئینگلیزی. زمانه‌فه‌رمییه‌کانی دیکه هه‌ورامی وئازه‌ری.
ب: له‌سه‌رووی کوردستان (تورکیا): زمانی ده‌وڵه‌تی کورد: کرمانجی و سۆرانی بێ. زمانی دملی له‌وشوێنانه‌ی ئاخێوه‌ره‌کانی ده‌ژین فه‌رمی بکرێ. زمانی پێوه‌ندی ئینگلیزی. له‌گه‌ڵ باقی تورکیا: ئینگلیزی.
پ: ڕۆژئاوای کوردستان (سوریه): زمانی ده‌وڵه‌ت: کرمانجی و سۆرانی بێ. زمانی پێوه‌ندی ئینگلیزی. له‌گه‌ڵ باقی سوریه، ئینگلیزی.
12. فارسی له ئێران، تورکی له تورکیا و عاره‌وی له عێراق و سوریا بۆ ماوه‌یه‌ک وه‌ک زمانی پێوه‌ندی کاتی ده‌وڵه‌ت، وپه‌رله‌مانی‌کوردستان چاویان لێکرێ تاوه‌کو ئینگلیزی جێی ئه‌و سێ زمانه ده‌گرێته‌وه. به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی که تورکیا خه‌ریکه ببێته ئه‌ندامی یه‌کیه‌تی ئه‌وروپا و پێوه‌ندی ئه‌مه‌ریکا و ئه‌وروپاییه‌کان له‌گه‌ڵ عێراق زۆره، گرێنگی زمانی ئینگلیزیمان زیاتر بۆ ڕوون‌ده‌کاته‌وه.
پێشه‌کی
من له چه‌ند وتاری سه‌ربه‌خۆدا ڕه‌خنه‌کانی خۆم له‌بۆچوونی په‌یامنووسه‌کان بڵاو ده‌که‌مه‌وه. باسه‌کانم سه‌ره‌تایی ده‌بن وبۆ وه‌ڕێخستنی قسه‌وباس.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی په‌یامی په‌یامنووسه‌کان بروانه:
http://www.helwist.com/1%20Taibety/1%20Rwange/4%20%2008/23%20%20daway%20standard%20zban.htm
کاک ئه‌میر حه‌سه‌نپور و کاک حه‌سه‌ن‌قازی ڕه‌خنه‌ی خۆیان له بۆچوونی "کوردی: زمانی یه‌ک‌ستاندارد" بڵاوکردووه‌ته‌وه.
بۆ بۆچوونی کاک ئه‌میر بڕوانه:
http://ruwange.blogspot.com/2008/04/blog-post_22.html
بۆبۆچوونی کاک حه‌سه‌نی قازی بڕوانه:
http://ruwange.blogspot.com/2008/04/blog-post_21.html
زمانی نه‌ته‌وه‌یی یان ستاندار چییه؟
ئه‌لف: زمانی ستاندارد یان نه‌ته‌وه‌یی باسێکی سیاسی و زمانه‌وانییه. ئه‌و‌چه‌شنه‌زمانه له‌پێشدا نه‌بووه و دوای په‌یدابوونی نه‌ته‌وه و ناسیۆنالیزم له وڵاته‌ڕۆژئاواییه‌کان، زمانی نه‌ته‌وه‌یش په‌یدا بووه.
ب: زۆر به‌کورتی له‌ڕوانگه‌ی کۆمه‌لناسی زمانه‌وه ده‌کرێ زمانه‌کان دابه‌ش که‌ین به‌سه‌رده‌می پێش‌ستانداردو و سه‌رده‌می ستاندارد یان زمانی نه‌ته‌وه‌یی. له‌سه‌رده‌می پێش ستاندارد، زۆرتر منداڵی کوڕی مه‌لا یان قه‌شه و کوڕه‌ئاغا و ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی‌دیکه ده‌توانن بچنه حوجره و زمانی نووسین فێربن و که‌لکی لێ‌وه‌رگرن. له‌سه‌رده‌می یه‌که‌مدا جه‌ماوه‌ر ده‌ستیان ناڕوا منداڵی خۆیان بنێرنه فێرگه‌ی دینی. به‌ڵام کاتێک کۆمه‌ڵگه ورده‌ورده ده‌گۆڕدرێ و چینێکی تایبه‌ت به‌ناوی ده‌سمایه‌دار په‌یدا ده‌بێ و ده‌سمایه‌داره‌کان بازاڕی خۆیان ده‌بێ، که‌م که‌م نه‌ته‌وه‌کان ساز ده‌بن، له‌سه‌رده‌مێکی وادا که ده‌وڵه‌ت و په‌رله‌مان و له‌شکری نه‌ته‌وه‌یی په‌یدا ده‌بێ و جه‌ماوه‌ر دێنه‌گۆڕه‌پانی ژیانی سیاسی وکۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌ورێکی گه‌وره‌یان ده‌بێ، ئیتر زمانیش ده‌وری ده‌گۆڕێ. چینی ده‌سمایه‌دار بۆ یه‌کگرتووکردنی وڵات و به‌ڕێوه‌بردنی پێویستی به زمانێکه واتا زمانێک که هه‌موو شارومه‌ندان لێی حاڵی بن و له‌نووسین و قسه‌کردن به‌کاری بێنن.
پ: به‌کورتی زمانی نه‌ته‌وه‌یی ئامرازێکه که کۆمه‌ڵگه‌ی یه‌کگرتووی ده‌سمایه‌داری-، واتا نه‌ته‌وه، پێویستی پێیه بۆ پێوه‌ندی کۆمه‌لایه‌تی، سیاسی و کولتوری و ئابوری شارومه‌نده‌کان له‌گه‌ڵ یه‌کتر وهاسان‌کردنه‌وه‌ی ژیانی وان.
کورد نه‌ته‌وه‌ی بێده‌وڵه‌ت و زمانه نه‌ته‌وه‌ییه‌که‌ی
1.کۆمه‌ڵگه‌ی کورده‌واری له ساڵه‌کانی دوایی سه‌ده‌ی نۆزده‌ی عیسایی‌ڕا به‌ره‌و ئاڵوگۆر چووه و که‌م‌که‌م له سیسته‌می عاشیره‌تی و ده‌ره‌به‌گایه‌تی‌را به‌ره‌و سیسته‌می ده‌سمایه‌داری.
2. سه‌ده‌ی بیسته‌م سه‌ده‌ی سازبوونی نه‌ته‌وه‌ی فارس، تورک ، عه‌ره‌ب و کورد‌بوو.
سێ نه‌ته‌وه‌که‌ی هه‌وه‌ڵ ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان سازکرد به‌ڵام کورد له‌لایه‌ن ئه‌و‌سێ ده‌وڵه‌ته‌وه سه‌رکوت‌کرا و بوو به‌نه‌ته‌وه‌ی بێده‌وڵه‌ت.
3. کوردستان وه‌ک هه‌موو وڵاتێکی ده‌سمایه‌داری و کورد وه‌ک هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌ک، له چوار هێزی گه‌وره‌ی ئابوری،سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی و کولتوری پێک هاتووه واتا دیموکرات، لیبراڵ، به‌پارێز و ڕادیکاڵ. ئه‌و هیزه‌گه‌ورانه ستراتیژیای خۆیان هه‌یه بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان.
4. به‌پێی مۆدێلی هاوگن (Haugen) زمان له‌چوار پله‌دا ستاندارد ده‌بێ:
ئه‌لف: هه‌ڵبژاردنی دیاله‌کتێک، ب: دانانی ڕێنووس و ڕێزمان بۆ ئه‌و پ: به‌کارهێنانی له گۆڕه‌پانه‌جیاوازه‌کانی زانستی و کولتوری ، ت: ئه‌وه‌ی که ده‌سته‌یه‌ک ئه‌وزمانه قبوڵ‌که‌ن وبه‌کاربێنن. خوێنده‌واره‌کورده‌کان تائێستا دوو دیاله‌کتیان وه‌ک زمانی نه‌ته‌وه‌یی هه‌ڵبژاردووه: کوردی سه‌روو (کرمانجی) و کوردی خواروو (سۆرانی) وستانداریان کردووه.
سه‌باره‌ت به دملی بیروڕای جیاواز هه‌یه و هێندیک خوێنده‌وار وه‌ک کوردی داده‌نێن وهێندێک وه‌ک زمانێکی سه‌ربه‌خۆ.
تێبینی: ئه‌م نووسراوه‌یه‌ی دوکتور جه‌عفه‌ری حه‌سه‌نپوور بۆ ئاگاداری خوێنه‌ره‌وانی ڕوانگه، به سپاسه‌وه له ماڵپه‌ڕی به‌ڕێزیانه‌وه ڕاگوێزراوه‌ته ئێره‌کانه.
http://www.helwist.com/Hesenpor/index.htm
Posted by
Ruwange --- ڕوانگه
at
12:48 PM
0
comments
Thursday, August 7, 2008
تێبینی خوێنه‌ره‌وانی وتاری " موحسین جوامێر ! ئا یا با یا / نا" له ماڵپه‌ڕی ڕێنێسانس دا
MERÎWANÎ
كاكه گیان پێم وا نیه ، جگه له زاراوه یی شاری سلێمانی و ئه و ده ڤه ر‌ه . مه ریوان، بانه ، پێنجوێن ، هیچ زاراوه یه كی تر ببێت به فه ر می و جه نابیشت هه ر باس له كرمانج و هه ورامی بكه. ئه وان ئه گه ر بیانتوانایه هه تا ئێستا بۆ خۆیان . حكوومه تێكیان حكوومه تی به ڕێز ی هه رێمی کوردستان پێك هێنا بوو.
ژیار
کاک حه‌سه‌نی خۆشه‌ویست خۆشحاڵم که دیسان له‌م تریبونه‌دا ئه‌تبینمه‌وه؛ ماوه‌یه بێده‌نگ بووی ...
به‌ڵام سه‌باره‌ت به وتاره‌که‌ت: من پێم وایه خۆ ماندووکردن له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌ناو نووسه‌ر و ڕۆشنبیرانه‌ی باشووری کوردستان به خۆڕاییه، ئه‌وان ئه‌گه‌ر دونیاش بێته سه‌ریان تازه له‌و هه‌ڵوێسته‌یان په‌شیمان نابنه‌وه. وه‌نه‌بێ کاره‌که‌یان به ڕاست بزانن، به‌ڵکوو زیاتر له‌به‌ر "سواربوون عه‌یبێک و دابه‌زین دوو"یه. ئه‌و غروره عه‌شایه‌رییه‌ی که باسی ئه‌که‌م و به ناخی زۆربه‌یاندا ڕۆچۆته خوارێ قه‌ت نایه‌ڵی ده‌ست له‌و هه‌ڵوێسته‌یان به‌رده‌ن ... "قسه‌ی پیاوان یه‌که".
رحمت عزیزی
کاک حه سه ن ماندوو نه بی، سپاس بو ئه و وتاره پر نیوه روکه ت.
ئیوه به به لگه و دیکومینته وه ده نووسن و ئه و به ناو زمانناسانه له روی ئیحساسی کورت خایه نه وه. جا خو ئه گه ر زممانناسه کانمان!!! ناوه روکی ئه و پرسیارانه له به ر چاو بگرن کیشه یه ک نامینت.
ڕێناس
دةستخوش ماموستا حةسةن قازي، من بيم واية موحسين جوامير زياتر خةريكي بانكةشكردنة بؤ هزري ئيسلامي و، ئةو تةنيا لة كورمانجي و هةورامي و كةلهوري و زازاكي ناترسيت، بةلكو ئةو لة لايتنيش دةترسيَت، دوايةش ئةو موحسين جواميرة زمان‌ناس نيية و هيج بروانامةيةكي لة زماني كورديدا نيية و نازانم بؤجي خوي ليَ بووة بة شارةزا و زاناي زماني كوردي! موحسين جوامير و ئةو كةسانةي وةكو ئةو كة شارةزاييان لة كورمانجي سةروو و كةلهوري و هةورامي و زازاكي نيية با ئةوةندةيتر لةسةر زماني كوردي نةنووسن!! دووبارة دةستخؤش بؤ هةولةكانت سةبارةت بةزماني كوردي...
هه ورامان
مه ریوانی دیاره تو له گوێی گادا نوستووی. له وه زیاترت پێ ناڵێم
هه ورامانMERIWANi BO
تكا له ڕێنێسانس ئه كه م ، با كه س سووكایه تییم پێ نه كات ، بڕوانه كابرایی هه ورامی چیم پێ ئه ڵێ؟!
با بزانیت خۆت له ... دا خه وتوویت!
بۆ چی به ڕای من هه ورامی هیچ كاتێك ، نه بێت به فه رمی ؟
1. هه ورامیی خاوه نی ڕێزمانێكی زۆر زۆر داماوو و زه عیفه . ته نانه ت كورده كانی تریش لێی تێناگه ن و به ڕاستی له زمانی .... دووه
2. شست و پێنج له سه دی كورد ه كان كرمانجن ، به ڵام دوو ده رسه هه ورامیی له هه ر چوار پارچه كه دا و له دنیا دا ده ژین ، ئه گه ر خۆت له گوێی گا دا نه خه وتوویی پێم بڵێ ، گه لۆ 2 ده ر سه د له كورده كان ، ده توانن ئه و له هجه داماوه یان ، دا سه پێنن به سه ر گشت كورده كاندا ، به شێوه یی كه گوتم ، ئه گه ر قه رار بێت زمانی كه سێك ببێت به ڕه سمیی ، به بۆن ێ‌و حه شیمه ته زۆره كه كرمانجه كان له كوردستاندا پێكیان هانیوه ، زاراه یی كرمانجی حه قیی هه یه ببێت به ڕه سمی ، به ڵام چوونكا هیچ هێزێكی سیاسیان هه تا ئێستا نه بووه ، ناتوانن داوایی زمانیشیان كه ن
3 جه نابت كه خۆت به زمان‌ناس ئه زانی با بزانی كه هه ورامی نانووسرێت و فه قه ت قسه ی پێ ئه كرێت. ئه و شێعرانه ش كه جه نابیی مه وله ویی به هه ورامیی وتوویه تی كارناسیكی بۆ خوێندن پێویسته و نه له باكوور نه باشوور و نه باشووری چكۆله دا (سووریه)، كه س نایه وێت هه ورامی بزانێت ، خه یاڵت ر‌ه حه ت !
Posted by
Ruwange --- ڕوانگه
at
5:43 PM
0
comments
Monday, August 4, 2008
کێشه‌ی زمانی ڕه‌سمیی کوردی - به‌شی چوار
کێشه ی زمانی ر‌ه سمیی کوردی
به شی چوار
ئه میری حه سه نپوور
4- قۆناغی پێش ستاندارد بوون: هه ورامی، کرمانجی، و سۆرانی
بۆ روون کردنه وه ی کێشه کانی زمانی ستانداردی کوردی پێویسته دوو قۆناغی پێش و پاش ستاندارد بوونی له هجه ئه ده بییه کان -- هه ورامی، کرمانجی و سۆرانی -- به راورد بکه ین و ر‌ه وتی ستاندارد بوونیان دیاری بکه ین.
سێ له هجه کان پێش بڵاوبوونه وه ی رۆژنامه ی کوردستان له 1898 دا ستاندارد نه بوون. ستانداردبوون، وه ک پرۆسه یێک، نه سه ر‌ه تایێکی ده قیقی هه یه و نه کۆتایی دێ. به ڵام ده کرێ بڵێی ئه و پرۆسه یه له کرمانجی دا له 1898 ده ستی پێ‌کرد و دوای بیست ساڵان له سۆرانی (1918) دا وه ڕێ که وت و له هه ورامی دا هێشتا به دی ناکرێ.
تایبه تێتییه کانی ئه و له هجه ئه ده بییانه که تا راده یێکی زۆر له سۆرانی و کرمانجی ئه ورۆ دایان ده‌بڕێ ئه وانه ن:
یه که م: له هجه ئه ده بییه کان هۆنراوه یی بوون و په خشانیان نه بووه یان زۆر که م بووه.
دووهه م: ئه رکه کانیان به ر ته سک بوو (زۆر تر له ئه ده بییات دا ده کارده هاتن نه ک له زانسته جۆراوجۆره کان).
سێهه م: بنکه ی کۆمه ڵایه‌تی ئه‌و له هجانه زۆر ته سک بوو (داهێنه ری به رهه می نووسراو زۆرتر رۆحانێتی و ئاغاوه ت بوون؛ ژنا ن رێگه یان نه ده درا خوێنده وار بن و "جه ماوه ری خوێنه ر‌ه وه" پێک نه هاتبوو و نه یده توانی پێک بێ) و ئه وه ش به رهه می کۆ مه ڵگه ی ده ر‌ه به گی و عه شیره یی بوو.
چواره م: قاعیده رۆنان (کۆدیفیکه یشن) له فۆرمی زمان دا (له ئه لف و بێ و خاڵبه ندی و رێنووس را بگره هه تا وشه ڕۆنان و شێوازی نووسین و رێزمان) زۆر که م بوو و نووسه‌ر تا راده یێک ئازادبوو به سه‌لیقه‌ی خۆی بنووسێ.
پێنجه م: هه رکام له سێ له هجه کان چه ند بن له هجه یان هه بوو و هیچ کامیان له سه ر نۆرمێک ساغ نه ببوونه وه و هه‌رکه‌س بن- له هجه ی خۆی ده کار ده هێنا.
شه شه م: هه ر له هجه یێک له سنووری خۆیدا ده کار ده هات و ئاخێوه رانی له هجه ی دی فێری نه ده بوون و ده کاریان نه ده هێنا (هه ورامی تا راده یێک ببوو‌و به زمانی ئه ده بی له هجه کانی ده‌وروبه‌ری خۆی.)
حه وته م: له گه ڵ ئه وه شدا زمانه کان (عه ر‌ه بی، کوردی، فارسی، ترکی...) له باری ده سه ڵاته وه نابه رابه ر بوون و ململانه ی زمانیی له ئارادابوو، "ئیده ئۆلۆژی زمانیی" یان "سیاسه تی زمانیی" زۆرتر به‌لای لێک فێربوون و لێک وه رگرتن و خواستنه وه دا ده شکاوه. سێ سه ده له وه ی پێش ئه حمه دی خانی له بارودۆخی کۆمه ڵگه ی ده ر‌ه به گی دا، دژی ژێر چه پۆکه یی سیاسی و زمانی وه خۆکه وت و تێ کۆشا کوردی وه ک فارسی ببێته زمانێکی ئه ده بی به پێز و به هێز و فارسی وه ک مۆدێلی گه شانه وه ی کوردی داده نا.
ئه و خسڵه تانه له یه ک تر جیاواز نین و وێکڕا پێک هاتوون و یه کتر داده ڕێژن و ده بڕنه وه و ده گرنه وه. بۆ وێنه ته سک بوونی بنکه ی کۆمه ڵایه تی (رۆحانێتی و ئه ریستۆکراسی ده ر‌ه به گی) ئه رکه کانی زمانی نووسراوی ته نگه به ر ده کرد (زۆرتر بۆ ئه ده بی هۆنراوه یی ده کارده هات) و به ر ته نگ بوونی ئه رکه کان رێگه ی نه ده دا نووسین به په خشان گه شه بکا و ئه و دوو هۆیانه ش پێشیان له خه مڵینی وشه و چه‌مک ده گرت. له گه ڵ ئه وه ش دا ئه و خسڵه تانه زمانی ستاندارد و ناستاندارد لێک جوێ ده که نه وه، پێویسته له بیرمان بێ که په رژینی نێوان ئه و دووانه زۆر پته و نییه. دیاره زمانی ستاندارد چۆنێتێکی نوێیه، به ڵام ئه گه ر هه رکام له و خسڵه تانه به ته نیایی له به رچاوبگرین جیاوازی نێوان ستاندارد و نا ستاندارد وه ک ته فاوه تی چه ندێتی به دی ده کرێ نه ک چۆنێتی. بۆ وێنه ئه گه ر سه د ساڵ له مه و پێش له هجه ئه‌ده‌بییه‌کان له سه ر نۆرمێک (بن- له هجه یێک) ساغ نه ببوونه وه، کرمانجی و سۆرانی ستانداردی ئه وڕۆش هێشتا ئه و کێشه یان پێ چاره سه ر نه کراوه. ئه گه ر ئه و په رژین نزمییه له ستاندارد بوونی کوردی دا زۆر تر وه به رچاو ده که وێ له به ر ئه وه یه که زمانه که هێشتا له سه ر‌ه تاکانی ئه و پرۆسه دایه.
ئه و خسڵه تانه له زمانه ستاندارد نه کراوه کانی دیش دا به دی ده کرێن. به ڵام ئه گه ر سێ له هجه ئه ده بییه کانی کوردی له گه ڵ عه ر‌ه بی و فارسی پێش- ستاندارد دا به راورد بکه ین، ده رده که وێ که ته فاوه تی چه ندێتی له نێوان کوردی و فارسی (یان عه ر‌ه بی) دا زۆر به رچاوه. بۆ وێنه ئه رکه کانی فارسیی پێش- ستاندارد زۆر له کوردی به رین تر بوون. فارسی له کاتێک دا که ئه ده بییاتێکی هۆنراوه یی مه زنی پێک هێنابوو، له زۆر بواری دی دا ده کارده هات، بۆ وێنه له ئیشی ئیداره یی (ده وڵه تیی)، په‌روه‌رده ، ئایین، مێژوونووسی، فه لسه فه، ریازییات، ئه ستێره ناسیی، پزشکی و زانستی جۆراوجۆری دی له زمان را بگره هه تا کشت وکاڵ و مۆسیقا. به پێچه وانه، کوردی پێش 1898، زۆرتر له ئه ده بی هۆنراوه یی دا ده کار ده هات و بێجگه له ئه ده بییات ته نیا چه ند به رهه مێکی ئایینی و زمانی و یه ک به رهه می پزیشکی پێ نووسرابوو. سه ر باقی ئه و جیاوازییه زۆروزه‌به‌نده، ده کرێ بڵیێن کوردی و زمانه کلاسیکه مه زنه کان (عه ر‌ه بی، فارسی، سوریانی…) تا ئاخری سه ده ی نۆزده ناستاندارد بوون.ئه‌و لێکدانه‌وه‌یه کێشیێکی تیۆریی و فه لسه فه یی دێنێته گۆڕێ: له ئه و خسڵه تانه ی زمانی پێش- ستاندارد کامیان سه ر‌ه کییه واته ئه وانی دی وه ڕێ ده خا و هان ده دا؟ ئه گه ر ئه و خسڵه تانه به هه ڵکه وت په ی‌دا نه بوون، به‌رهه‌می کام بارودۆخی مێژوویین؟
وه ڵامی ئه و پرسیارانه پێویستی به وردبوونه وه ی زۆرتر له خسڵه ته کانی زمانی پێش- ستاندارد هه یه. له چه ند به شی دا هاتوو دا، ئه و حه وت تایبه تێتییانه ی زمانی پێش- ستاندارد لێک ده ده مه وه و دوای ته واوبوونی ئه و باسه پڕۆسه ی ستاندارد بوونی کرمانجی و سۆرانی و کێشه کانی به وردی ده‌گێڕمه‌وه. له به شی پێنج دا، کێشه ی زاڵ بوونی هۆنراوه به سه ر په خشان له له‌هجه ئه ده بییه کان دا باس ده که م.
درێژه‌ی هه‌یه ...
تێبینی : به‌شی چواره‌می بابه‌تی 'کێشه‌ی زمانی ڕه‌سمیی کوردی' مامۆستا ئه‌میری حه‌سه‌نپوور له ژماره‌ی 275ی ڕۆژنامه‌ی ڕۆژنامه، لاپه‌ڕه‌ی 10، دووشه‌مۆ 4ی ئووتی 2008 بڵاو کراوه‌ته‌وه. به سپاسه‌وه ڕاگوێزراوه بۆ ڕوانگه
Posted by
Ruwange --- ڕوانگه
at
5:33 PM
0
comments
Sunday, August 3, 2008
وڵامێک
ره‌حیم عه‌لی
ئه‌م باسه‌ی کاک ئه‌میری حه‌سه‌نپور ئه‌وه‌نده‌ی باسێکی سیاسی و ئیدئۆلۆژیکیه باسێکی زمانه‌وانی نیه. ئه‌م دۆسته کورده رقی له‌هه‌مو شتێکی کورد و ناسیۆنالیزمی کوردیه، وه‌لێ له‌زماندا خۆی کردوه به‌خه‌مخۆری زمانی نه‌ته‌وه‌ی کورد. به‌م کاره‌شی گه‌لی کورد دابه‌شکراوه ئه‌وه‌نده‌ی دی زیاتر دابه‌ش ده‌کات. کورد وه‌ک نه‌ته‌وه ئه‌گه‌ر یه‌ک زمانی نووسین و فه‌رمیی نه‌بێ ئه‌وه ده‌بێ به‌چه‌ند نه‌ته‌وه‌یه‌که‌وه. کاک ئه‌میر بۆچۆنی پانئێرانی به‌ئاشکرا به‌سه‌ردا زاڵه و مارکیسیستێکی ئه‌وه‌نده سه‌یریشه، (...........). ئه‌م زنجیره وتارانه‌ی کاک ئه‌میر یه‌ک حه‌رفی زیاده‌ی نه‌خسته سه‌ر زمانی کوردی جگه له سه‌رگه‌ردانی و به‌لاڕیدا بردن نه‌بێ، ئه‌وانه‌ی ته‌ئیدیشی ده‌که‌ن، زۆربه‌یان له ناو(.........)ئه‌گینا له دڵسۆزی بۆ کوردان نیه. ئه‌وه‌ی کاک ئه‌میر به‌ناوی زمانناسیه‌وه داوای ده‌کات، ده‌یان ساڵه که‌مالیزم و پانئێرانی و پانعه‌ره‌بی ئه‌م کاره ده‌که‌ن، ئه‌و خوێندنه‌ی به بادینانی له کوردستانی عێراقدا له‌سه‌رده‌می سه‌دامدا روی دا، به‌شێک بو له‌م عه‌قڵیه‌ته سیاسیه‌ی نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست. کاک ئه‌میر مێژوویه‌ک بۆ خۆی ده‌نوسێته‌وه، که نه‌وه‌کانی دوایی گومان له هه‌موو بۆچونێکی ده‌که‌ن، گومان له‌کوردبونیشی ده‌که‌ن. کاک ئه‌میر چونکه رقی له‌ناسیۆنالیزمی کورده ( نه‌ک له ناسیۆنالیزمی نه‌ته‌وه سه‌رده‌سته‌کان) ، خۆشیی به‌زمانی نه‌ته‌وه‌ی کوردیش‌دا نایا، چونکه ناسیۆنالیزم و زمان دوو دیارده‌ن یه‌کتری ته‌واو ده‌که‌ن.
حه‌سه‌نی قازی
کاک ڕه‌حیم عه‌لی ده‌نووسی " ئه‌م دۆسته کورده ڕقی له هه‌موو شتێکی کورد و ناسیۆنالیزمی کورده" ئه‌و ده‌ربڕینت له پێشداوه‌رییه‌کی بانه‌کی و سست به‌ولاوه نه‌بێ هیچی تر نییه. مامۆستا حه‌سه‌نپوور له‌م زنجیره نووسینانه‌ی دا به کورتی و به وردی هاتووه ڕه‌وتی پێشوه‌چوون و باری ئێستای شێوه‌زاره کوردییه‌کانی به زمانێکی که هه‌موو که‌س ئه‌گه‌ر بییه‌وێ لێی تێده‌گا شیکردووه‌ته‌وه. ئه‌و چ په‌کی له به‌ر ئه‌وه نه‌که‌وتووه بێ کورد دابه‌ش بکا. له ڕاستیدا هه‌ڵسه‌نگاندنی تۆ هه‌ڵسه‌نگاندنێکی پانێێرانیانه‌وپان ترکانه و وه‌فادارییه به ڕێبازی نووری سه‌عید، چونکوو ئه‌وانیش له ژێر په‌رده‌ی "یه‌کێتی خاک و نه‌ته‌وه " دا نکووڵیان له جیاوازییه‌کان ده‌کرد و ده‌که‌ن و له مێشکیان دا جێیه‌ک نه‌بوو بۆ بیرکردنه‌وه له هه‌بوونی کورد و زمان/ شێوه‌زاره کوردییه‌کان. ئه‌و قسه‌یه‌ی دیکه‌شت " کورده وه‌ک نه‌ته‌وه ئه‌گه‌ر یه‌ک زمانی نووسین و فه‌رمی نه‌بێ ئه‌وه ده‌بێ به چه‌ند نه‌ته‌وه‌یه‌ک" ته‌واو کڵۆڵ و بێ بناخه‌یه، له زه‌مانی نووسرانی شه‌ڕه‌فنامه‌وه تائێستا کورد له زۆربه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ی لێی ده‌ژی وه‌ک نه‌ته‌وه یه‌ک زمانی نووسینی ڕه‌سمی نه‌بووه و ئێستاش نییه‌تی ونه‌ش بووه به چه‌ند نه‌ته‌وه وزۆربه‌ی هه‌ره زۆری کوردان باوه‌کووئه‌وه‌ی چه‌ندین شێوه‌زار و له‌هجه‌ی نووسینیان هه‌یه وه‌ک کورد هه‌ست به‌خۆیان ده‌که‌ن. ئه‌تۆ که خۆت به "خه‌مخۆر" و " ناسیۆنالیست" ی کورد داده‌نێی حه‌ق وایه ڕێز و حورمه‌تت هه‌بێ بۆ بایه‌خ و نرخی فکری کوردی، یه‌ک له ڕه‌مزه‌کانی ئه‌و بایه‌خه لێکۆڵینه‌وه‌کان و لێکدانه‌وه‌کانی ئه‌میری حه‌سه‌نپووره و ئه‌تۆ دێی ئاوا سه‌رچڵانه نکووڵی لێده‌که‌ی و بێ ڕێزی له ئاست که‌سایه‌تی وی ده‌نوێنی، و ناسێنه (پێناسه)ی کوردی لێ ده‌ستێنییه‌وه. ئه‌و زنجیره نووسینانه‌ی مامۆستا حه‌سه‌نپوور په‌یامی خۆشه‌ویستی و ته‌بایی و ڕێزی فره لایه‌نه‌ی ناوکۆیی کوردی لێ ده‌بارێ، ئه‌تۆش له جیاتی نێوونرتکه و پلارتێگرتن وه‌ره مێژووی گه‌شه و نه‌شه‌ی زمان/شێوه‌زاره کوردییه‌کان بگێره‌ره‌وه، دڵنیام شتێکی ئه‌وتۆت پێ نییه له گوتنه‌کانی حه‌سه‌نپووری زیاد که‌ی. بار و دۆخی زمان/ شێوه‌زاره‌کانی کوردی 1. له کوردستانی عێراق به کرمانجی نێوه‌ڕاست (سۆرانی) و کرمانجی ژووروو (بادینی) ده‌نووسرێ و له هه‌موو بواره‌کانی ژیاندا کاری پێده‌کرێ، کوردی یه‌ک له زمانه ڕه‌سمییه‌کانی ده‌وڵه‌تی عێراقه، له ده‌ستووری عێراقدا ئه‌و زمانه وه‌کوو کوردی باسی لێوه‌کراوه و هه‌موو شێوه‌زاره‌کان وه‌به‌ر ده‌گرێ. ئه‌گه‌ر شێوه‌زارێک بابڵێین ئه‌وه‌ی موحسین جوامێر نێوی لێناوه " دایه‌گه‌وره" به سه‌ر شێوه‌زاره‌کانی دی‌دا زاڵ بکرێ یان هه‌رێم ئه‌و دایه‌گه‌وره‌یه بکاته وه‌کیل و وه‌سی شێوه‌زاره‌کانی دیکه، ئه‌و ده‌ستکه‌وته‌ی له به‌غدا هه‌یه به ده‌ستی کورد بنکۆڵ ده‌کرێ. خوێندنی چه‌ند سه‌عات به زمانی هه‌ورامی له هه‌ورامان وه‌فاداری و پێبه‌ندی خه‌ڵکی دانیشتووی ئه‌وێ له ئاست زۆربه‌ی دانیشتووان به‌هێزتر و پته‌وتر ده‌کا. تۆ ده‌ڵێی " ناسیۆنالیزم و زمان دوو دیارده‌ن یه‌کتری ته‌واو ده‌که‌ن " منیش ده‌ڵێم ئه‌و یه‌کتری ته‌واو کردنانه له‌م سه‌روبه‌نده‌ی ئێمه‌ی تێدا ده‌ژین ، به تایبه‌تی له نێو کوردان‌دا به تاقه زمان و شێوه‌زارێک هه‌ڵناسووڕێ.
کوردستانه‌که‌م ڕه‌گی حه‌یاتم – فره‌چه‌شنییه ڕێگای نه‌جاتم
تێبنی: ئه‌م بابه‌ته‌ی سه‌ره‌وه له تێبییه‌کانی له‌مه‌ڕ به‌شی سێیه‌می زنجیره نووسینه‌کانی مامۆستا ئه‌میری حه‌سه‌نپوور " کێشه‌ی زمانی ڕه‌سمیی کوردی" له زێدی "سبه‌ی" دا بڵاو کراوه‌ته‌وه. بۆ ئاگاداری خوێنه‌ره‌وانی ڕوانگه لێره‌دا بڵاوی ده‌که‌ینه‌وه.
Posted by
Ruwange --- ڕوانگه
at
11:29 AM
0
comments
Saturday, August 2, 2008
دڵمه‌زنیی زمانی
دڵمه‌زنیی زمانی
حه‌سه‌نی قازی
خوێندنه‌وه‌ی کامێنتێکی کاک مه‌زن عوسمان له ماڵپه‌ڕی ڕێنێسانس دا بووه هه‌وێنی نووسینی ئه‌م دێڕانه .
کاک مه‌زن عوسمانی به‌ڕێز با له سه‌ر نووسی بابه‌ته‌که‌ته‌وه ده‌ست پێبکه‌م. به داخه‌وه عه‌قڵ ناکرێ ستاندارد بێ، چونکوو، ئه‌گه‌ر تێخوێندنه‌وه‌مان له چه‌مکی عه‌قڵ ئاوا بێ ئه‌و ده‌می ئه‌و چه‌مکه وه‌کوو شتێکی نه‌گۆڕ ده‌بینین و ده‌زانین مرۆ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ وڵامی گێره و کێشه‌کانی ده‌وروبه‌ری بداته‌وه، پێویسته عه‌قڵی به‌کار بهێنێ به‌ڵام عه‌قڵ به پێی گۆڕانکارییه‌کانی ده‌وروبه‌ر گۆڕانی به‌سه‌ردادێ و هه‌ربۆیه‌شه کورد ده‌ڵێ : " هه‌ر عه‌قڵه‌ی له خه‌سارێک " ؛ واته بۆ ڵێکاڵا کردنه‌وه و تاو توێکردنی بابه‌ته‌کان له‌وانه‌یه پێویستی به عه‌قڵی جیاواز هه‌بێ. ئه‌من له‌و قسه‌یه‌ت به جۆرێکی دی تێده‌گه‌م ئه‌ویش هه‌بوونی ته‌بایی و ته‌وافوقێکی گشتییه بۆ پێوه‌چاران به بابه‌تی زمان و دیاره ئه‌وه تێڕوانینێکی ڕاسته.
سه‌باره‌ت به پرسی " ستاندارد" وه‌ک تائێستا ده‌بێ ڕوون بووبێته‌وه له به‌ر هۆی مێژوویی، سیاسی و په‌روه‌رده‌یی و زۆر هۆکاری دیکه، " له‌هجه ئه‌ده‌بییه‌کان" یان " شێوه‌زاره نووسینه " کوردییه‌کان ڕه‌وتی جیاوازیان پێواوه تا گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و کاته‌ی که ئێمه قسه‌یان لێوه ده‌که‌ین . ده‌کرێ بڵێین پڕۆسه‌ی ده‌ستپێکردنی ستانداردایه‌تی له‌وه‌تا په‌یدا بوونی نووسینی کوردی به چاپ ده‌ستیپێکردووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و ڕه‌وته بۆ ماوه‌ی دوورودرێژ له قۆناخی پێش – ستاندارد بووندا ماوه‌ته‌وه، بۆ وێنه ڕۆژنامه‌ی کوردستان که له ساڵی 1898 به کرمانجی و به خه‌تی عه‌ڕه‌بی له قاهیره ده‌ست به بڵاو کردنه‌وه‌ی کراوه ، یان دواتر ئه‌و کۆڤار و ڕۆژنامانه‌ی له ئیستانبووڵ بڵاو بوونه‌ته‌وه نه‌یانتوانیوه " جه‌ماوه‌رێکی به‌ربڵاوی خوێنه‌ره‌وه" دروست بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی داهێنان و داڕشتنه‌کانیان ببێ به پێوه‌رێک بۆ زمانی نووسین و پێوه‌ندی له نێوخه‌ڵکدا – دیاره ئه‌مه یه‌کێکه له خسڵه‌ته‌کانی ستاندارد بوونه بۆ هه‌ر زمانێک – ، چونکوو زمانه‌که زمانی په‌روه‌رده، زمانی نووسین و پێوه‌ندی نێو خه‌ڵک نه‌بووه. خوێنده‌واران، به عه‌ڕه‌بی، یان به فارسی و یان به عوسمانی نامه‌یان له گه‌ڵ یه‌ک ئاڵوگۆڕ کردووه، له سه‌روبه‌ندی دواتر دا به‌تایبه‌تی له سییه‌کانی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا سیدقی و تۆفیق وه‌هبی له عێراق و عوسمان سه‌بری و برایانی به‌درخانی له سوورییه و ئوڕووپا ده‌ستیان کردووه به گرده‌وه‌کۆیی زمانی، و ده‌کرێ بڵێین پڕۆسه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی به‌ره‌و ستاندارد چوونی دوو شێوه‌زاره‌کان ( کرمانجی و سۆرانی) له‌و ده‌مییه‌وه ده‌ست پێده‌کا. له عێڕاق نووسینی کوردی به خه‌تی ئاڵوگۆڕکراوی عه‌ڕه‌بی گۆڕانی به‌سه‌ر دادێ و تاڕاده‌یه‌کی زۆر ئامانجی بۆ هه‌ر ده‌نگێک، نیشانه‌یه‌ک وه‌دی دێ و له سووریاش جه‌لاده‌ت عا‌لی به‌درخان و هاوکارانی له گۆ واری هاوار" دا ده‌ست پێده‌که‌ن به‌ره به‌ره خه‌تی لاتینی بۆ نووسینی کوردی ده‌کار بکه‌ن. ده‌زانین سه‌ره‌ڕای قه‌ده‌غه بوونی کوردی له ترکییه و له ئێران ئیدی ئێستا کوردی بووه به ئامرازی پێوه‌ندی. هه‌م له په‌روه‌رده و چاپه‌مه‌نیدا به کار دێ و هه‌م، که‌ڵه شوێنه‌واری پێ نووسراوه و پێی وه‌رگێڕدراوه و به دوای په‌یدا بوونی تێلێڤیزیۆنی مانگیله و ئینرنێت دا ستاندارده کان له باری نێوه‌رؤک و له شکڵ و فۆڕم دا پێشوه‌چوونی گه‌وره‌یان به خۆ وه دیوه و ده‌بینن. دیاره نا‌بێ مانای چه‌مکه‌کان تێکه‌ڵ بکه‌ین ستاندارد بوون و ڕه‌سمیی بوون به ته‌واوی له‌یه‌ک جیاوازن. شتێکی که به داخه‌وه به بڵاو بوونه‌وه‌ی " په‌یامی داوخوازی " ستانده‌رایزکردنی زمانی کوردیی " زۆر که‌سی وه‌سه‌ر هه‌ڵه په‌ڕاند. به بڕیاری سیاسی ده‌کرێ " له‌هجه‌ی زمانێک " له سه‌ر حیسابی " له‌هجه و زمانگه‌لی دیکه" ڕه‌سمییه‌تی پێبدرێ، به‌ڵام ستاندارد بوون ڕه‌وتێکی دیکه‌یه که سیاسه‌تمه‌دارنیش به پێی ئه‌وه‌ی چه‌نده زمانه‌که به‌کارده‌هێنن به نۆره‌ی خۆیان وه‌کوو زمان‌ناسان، پلانداڕێژانی زمان، ده‌زگای په‌روه‌رده و میدیا، نووسه‌ران ،قامووسنووسان و هونه‌رمه‌ندان ده‌توانن به‌شداری تێدا بکه‌ن. ستاندارد بوون ده‌ستپێده‌کا به‌ڵام قه‌ت ته‌واو نا‌بێ.
ده ڕاستیدا ئه‌و نموونانه‌ی له مه‌ڕ سه‌رده‌ست کردنی شێوه‌زارێک به سه‌ر شێوه‌زاری دی دا هاوکات له گه‌ڵ دامه‌زرانی ده‌وڵه‌ت – نه‌ته‌وه کان له وڵاتانی ئوڕووپایی و شوێنی دیکه باسیان لێوه ده‌کرێ له هه‌موو جێیه‌ک به زه‌بر و زه‌نگ و به نه‌هێشتن ، یان ده په‌راوێز هاویشتنی زمان و شێوه‌زاره‌کان له جوگرافیای جۆر به جۆر دابه‌ڕێوه چووه. ڕاسته ئاتاتورک به مه‌به‌ستی سیاسی و بۆ پێشخستنی" وشیاریی" نه‌ته‌وه‌یی و توواندنه‌وه‌ی هه‌موان له " مه‌نجه‌ڵی ترکی " دا ویستی به گۆڕینی خه‌ت " نه‌ته‌وه"یه‌کی نوێ که چ کارتێکه‌ری فه‌رهه‌نگ و هێژێمۆنی فکری ڕابردووی به سه‌ره‌وه نه‌بێ دروست کا. به‌ڵام ئه‌و سیاسه‌ته به وه‌گه‌ڕ خستنی ئه‌ویدی و به قیمه‌تی زمانبڕینی کوردان به‌ڕێوه چوو. ڕاسته تاساڵانی کۆتایی حه‌فتاکانی سه‌ده‌ی پێشوو، فه‌ڕانسه‌یی تاقه زمانی په‌روه‌رده و خوێندن بووه له‌و وڵاته و زمانه‌کانی دی وه‌کوو کۆرسیکایی، پرۆڤانس، برۆتۆنی و چی و چی هه‌موو له په‌راوێز خرابوون و تا ئاستی زمانی ماڵێ که‌مڕه‌نگ کراوبوونه‌وه و له گیانه‌ڵا دابوون ، به‌ڵام ئیدی ئێستا وانییه، ئێستا کۆرسیکا ئۆتۆنۆمی هه‌یه، له ئاستی زانکۆ دا به زمانی کۆرسیکایی ده‌خوێندرێ و ئه‌وه‌ش شتێک نیشان ده‌دا؛ بار‌و دۆخی سیاسی و کولتووری وای کردووه جڤاتی فه‌رانسه ڕه‌نگاوڕه‌نگی و فره چه‌شنی زمانی ده‌نێو خۆیدا قه‌بووڵ بکا. نه زمان و نه‌کولتوور هیچ سنوورێکی ده‌وڵه‌تی به ڕه‌سمیی ناناسن. ده ڕاستیدا ئه‌مرۆ ئاکادێمی زمانی فه‌ڕانسه زۆر زیاتر له کارتێکه‌ری ئینگلیسی نیگه‌رانه تا ئه‌وه‌ی داوخواز به‌رزکاته‌وه بۆ پێش‌گرتن به خه‌ڵکی کۆرسیکا ، برۆته‌ن وباسک بۆ ئه‌وه‌ی زمانه‌کانیان ده هه‌موو بواره‌کاندا به‌کار نه‌هێنن. هه‌ر بینا له ده‌نگو باس‌دا ببیستین " کارڵا بروونی " پێوه‌یه ئاڵبۆمێکی نوێی گۆرانییه‌کانی به زمانی کۆرسیکایی بڵاو کاته‌وه.
نه نموونه‌ی ڕابردووی فه‌رانسه و نه ڕه‌چاو کردنی نموونه‌ی ترکییه بۆ سازکردنی " ده‌وڵه‌ت – نه‌ته‌وه " ئی ئه‌وه نین ده‌سته‌ڵاتێکی که بییه‌وێ له سه‌ر بناوانی ماف و ئازادییه‌کانی تاک و کۆمه‌ڵ خۆی دامه‌زرێنێ،ڕه‌چاویان کا.
نه‌ته‌وه‌ی کورد و زمانه‌که‌ی، بزووتنه‌وه‌ی کورد و ئامانجه‌که‌ی، ئینسانی کورد و خولیاکه‌ی هه‌موویان سنوور به‌زێنن. له هه‌ر به‌شێکی کوردستان سیاسه‌تێکی باش و هه‌موو گره‌وه‌ی فره چه‌شنی و فره ڕه‌نگی – لێره له بواری زمان دا – په‌ێڕه‌و بکرێ بۆ هه‌موان باشه و پێچه‌وانه‌که‌شی هه‌ر وایه.
تێکه‌ڵکردنی شێوه‌زاره‌کان له زمانی نووسیندا کارێکی باش نییه و زه‌ره‌رێکی زۆر به پێشوه‌چوونیان ده‌گه‌یێنێ. به‌ر له‌هه‌موو شت له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا کرمانجی و سۆرانی زۆر له یه‌ک نزیکن و دوو ئاخێوه‌ری ئه‌و دوو شێوازانه دوای ماوه‌یه‌کی کورتی هه‌ستان و دانیشتن و دانوستاندن ده‌توانن له یه‌کتری تێبگه‌ن، به‌ڵام له باری ڕێزمانه‌وه جیاوازییان هه‌یه. بۆ نموونه گه‌ردانی نێوی مێ و نێر، له کرمانجی و ڕاناوی لکاو له سۆرانی‌دا. ئه‌وانه به پێی داوخوازی له ئاخێوه‌رانی ئه‌و شێوه‌زارانه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستیان لێهه‌ڵبگرن هه‌ڵناسووڕێ، گریمان ئه‌وه نووسه‌رێک په‌یدا بوو و " ڕێنوێنییه‌کان" ی زه‌ینی ئه‌وانه‌ی که یه‌کێتی کورد له یه‌کێتی زمانی‌دا ده‌بینن بپه‌ژرێنێ ، به‌ڵام ئه‌وه کوا ده‌توانێ ببێته ڕه‌وتێکی هه‌موو که‌س گره‌وه. گریمان چه‌ندکه‌سێک په‌یدا بوون و ویستیان لاسای " هه‌ژار" بکه‌نه‌وه و ڕسته‌یه‌ک به کرمانجی و دوو به مامه‌شی بنووسن و له‌و شێوه‌زارانه‌ش نه‌زانن گه‌لۆ ئه‌وه نابێته زۆرداری له‌و شێوه‌زارانه و ڕه‌وتی خۆڕسکی و ئاسایی به‌ره‌وپێشچوونیان نائالؤزکێنێ؟
له‌و باوه‌ڕه دام حه‌ولێکی ئه‌وتۆ هیچی لێ شین نا‌بێ و خسڵه‌تی ده‌روونی زانه‌وه‌ی جوانیی زمانی که له هه‌موو شێوازه کوردییه‌کاندا هه‌یه ده‌گوژێ، له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا لاریم نییه له‌وه‌ی زمانان و شێوه‌زاران وشه و کوته و ته‌عبیر له یه‌کتر بخوازنه‌وه. ئه‌و ڕه‌وته ئه‌گه‌ر خۆڕسکی بێ هه‌ر هه‌ستیشی بێناکرێ و نا‌بێ به هۆکارێکیش بۆ چه‌ت تێخستن له شێوازی نووسین و تێکه و لێکه‌یی لێ ناکه‌وێته‌وه.
ئه‌گه‌ر زمان به ڕیشه و ئامرازی بوون و بیریی ئینسانی دابنێین، ئه‌وده‌می فره زمانی و ڕه‌نگاوڕه‌نگی زمانی له کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان به سامان و ده‌وڵه‌مه‌ندییه‌کی ئاوا چاو لێده‌که‌ین که پاراستن و پێشخستنیان ده‌بێته به‌شێک له خه‌باتی ناسێنه‌خوازیمان. ده په‌ڕاوێز هاویشتنی یه‌ک له‌و ڕه‌نگاوڕه‌نگییانه، نه‌هێشتن و بڕینه‌وه‌ی هه‌ر لکێک له‌و داری زمانییه بمانه‌وێ و نه‌مانه‌وێ، له ژێر هه‌ر بڕو بیانوویه‌ک دا بێ هۆکارێکه بۆ کوشتتنی به‌شێک له بوون و بیریی ئینسانی.
با له‌سه‌ر بنچینه‌ی تۆ هه‌ی و منیش هه‌م و ئه‌ویش و ئه‌وانیش هه‌ن یارمه‌تیده‌ر بین بۆ دانان و به‌ره‌وپێشبردنی به‌رنامه‌یه‌کی زمانی ئه‌وتۆ که هه‌موو شێوه‌زاره‌کان له باوه‌شی گه‌رمی خۆی دا بحاوێنێته‌وه و یه‌ک بۆ ئه‌ویدی له خۆی نه‌بان نه‌کا.
هه‌ربژی .
Posted by
Ruwange --- ڕوانگه
at
5:59 AM
0
comments
Tuesday, July 29, 2008
فاشیزمی سۆرانی ! ڕاوه‌سته
فاشیزمی سۆرانی! راوه‌سته*
سه‌ڵاح ئه‌حمه‌د
تۆمه‌تباركردن له‌سه‌ر بنه‌مای ره‌گه‌زپه‌رستیی و هه‌ڵاواردن دیارده‌یه‌كی فاشیستییه. كورد به گشتیی قوربانیی ئه‌و عه‌قڵه فاشیستانه‌یه كه هه‌میشه كوردیان به نۆكه‌ریی و یارمه‌تی پلانی بێگانه‌و خیانه‌ت تۆمه‌تباركردووه. سه‌یر ئه‌وه‌یه ئێستا هه‌ندێ كورد خۆیان هه‌ڵگری ئه‌م خووه فاشیسته‌ن له دژی هه‌ر ده‌نگێكی كوردی كه گروپێك به دڵی نه‌بێت. له‌و پیشه‌ی تۆماتباركردن بترازێ، ئه‌و هێزانه‌ی كه باس له زاڵكردن‌و سه‌پاندنی شێوه‌زارێك ده‌كه‌ن به‌سه‌ر هه‌موو شێوه‌زاره‌كانی دیکه‌دا خه‌ریكه مه‌سه‌له‌یه‌كی خه‌ته‌ری وه‌ها ده‌هێننه ئاراوه كه جگه له چه‌سپاندنی نایه‌كسانی زیاتر ده‌رئه‌نجامی دیكه‌ی نییه. دیارده‌یه‌كی تیۆكراسیی نابوت و ترسناكه كه ئیتێلێجێنسیا خۆی به زمانحاڵی به‌رژه‌وه‌ندی و ئیراده و چاره‌نووسی ملیۆنان ئینسان بزانێت، چ جا ئینتێلێنجێنسیای سه‌ره‌تایی. له‌وه‌ش ترسناكتر ئه‌وه‌یه ئه‌م یارییه به پاڵپشتی بڕێك به ناو وه‌زاره‌ت بكرێت كه له بنه‌ڕه‌تدا جگه له رووی كارتۆنیی كۆمه‌ڵێك هێزی گه‌نده‌ڵ و دژه‌شار هیچی دیكه نین. داواكردن له حكومه‌ت كه زمانێك بسه‌پێنێت به‌سه‌ر دانیشتوانی هه‌مه‌ڕه‌نگ‌و فره‌زاری هه‌رێمی كوردستاندا هه‌ق نییه به داوایه‌كی رۆشنبیریی ناو ببرێت. سۆرانییه‌كان ده‌توانن چی‌یان حه‌ز لێیه له‌گه‌ڵ شێوه‌زاری سۆرانی‌دا بیكه‌ن، به‌ڵام ره‌وا نییه به‌سه‌ر كه‌سی دیكه‌دا بیسه‌پێنن، مه‌گه‌ر ئه‌وانی دیكه خۆیان پێكبێن و خۆیان سۆرانی په‌سه‌ند بكه‌ن وه‌كو زمانی خوێندن. بێگومان سۆرانییه‌كان ده‌توانن كار بۆ ئه‌و پێكهاتنه گشتییه بكه‌ن، هه‌ندێكیش هه‌ر وایانكردووه و ئه‌مه ره‌وایه، به‌ڵام ناتوانن دایسه‌پێنن. مافی خوێندن و قسه‌كردن به زمانی دایك مافێكی سروشتیی هه‌موو كه‌سێكه. ئه‌وه كه‌سه‌كان خۆیانن كه ده‌بێ بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه بده‌ن كه چۆن ئه‌و مافه‌ی خۆیان پیاده بكه‌ن یان نه‌كه‌ن.چی شتێك هه‌یه له دونیادا كه ئه‌وه بهێنێت هه‌ورامییه‌ك یان بادینانییه‌ك واز له مافی سروشتیی به‌كارهێنان و خوێندنی شێوه‌زاری گۆران یان كرمانجی بهێنێت به بێئیراده‌ی خۆی؟ یه‌ك هۆكاری عه‌قڵانی نییه ئه‌وه بسه‌لمێنێت كه شتێك هه‌یه له سۆرانی‌دا كه وای لێده‌كات شایسته‌ی ئه‌وه بێت كه ببێت به زمانی هه‌موو كورده‌كانی عێراق و ئه‌و شته له گۆران یان له لووڕی یان له كرمانجییدا نه‌بێت. ئه‌گه‌ر به‌هانه‌كه پڕۆژه‌ی نه‌ته‌وه‌یه، ئه‌وا پڕۆژه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی كه زمانی خه‌ڵكێك قه‌ده‌غه بكات له قوتابخانه‌كاندا پڕۆژه‌یه‌كی دژه‌ئازادییه و به‌و پێیه‌ش پڕۆژه‌یه‌كی نائینسانییه‌و پشتگیریكردنیشی كرده‌وه‌یه‌كی نائینسانییه. ئه‌گه‌ر پڕۆژه‌ی نه‌ته‌وه پڕۆژه‌یه‌كی ئازادیخواز نه‌بێت بۆ ئه‌وانه‌ی كه له‌ژێر چه‌تری سیاسیی‌دا كۆده‌بنه‌وه، ئه‌وا پڕۆژه‌یه‌كه كه له رووی ئه‌خلاقییه‌وه ده‌بێ ئێنتێلێجێنسیای لیبراڵ به هه‌موو توانایه‌وه دژایه‌تی بكات. زمان گرنگتر و گه‌وره‌تره له چه‌ند هێزێكی سیاسیی كه له دونیادا جگه له توندوتیژیی هیچیتریان نه‌زانییوه، جا ئه‌گه‌ر ئه‌و زمانه ته‌نیا ده ماڵیش قسه‌ی پێ بكه‌ن. چییه ئه‌و مه‌سه‌له پیرۆزه‌ی كه وا له هه‌ورامییه‌ك بكات كه له جیاتی گۆران سه‌پاندنی سۆرانی په‌سه‌ند بكات له مه‌كته‌ب؟ دووباره، ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌كه دروستكردنی نه‌ته‌وه‌یه و ئه‌و مه‌سه‌له‌یه یه‌ك زمانی یه‌كگرتووی گه‌ره‌كه، بۆ ئه‌و زمانه شیوه‌زاری گۆران نه‌بێت بۆ سۆرانی بێت؟ ئه‌گه‌ر ناسیۆنالیزمی عه‌ره‌ب خودای كرد به به‌هانه بۆ پاكتاوكردنی ده‌یان زمان و شێوه‌زار له‌و پانتاییه‌دا كه پێی گوتراوه جیهانی عه‌ره‌بیی، خۆ سۆرانییه‌كان ئه‌و بیانوه‌شیان نییه كه سۆرانی زمانی خودایه. مه‌گه‌ر پیشه‌سازی به‌خوداكردن له ئارادا بێت له چه‌شنی ئه‌و گوتاره‌ی كه سه‌ركرده‌ی شۆڕشێك و زمانه‌كه‌ی ته‌قدیس ده‌كات، ئه‌وه‌ش شێوازێكی ته‌قلیدیی فاشیزمه. چی شتێك هه‌یه له گۆران‌دا كه وایلێبكات نه‌توانێت ببێت به زمانی نه‌ته‌وه؟ ئه‌گه‌ر به‌هانه‌كه یه‌كگرتوویی كورده بۆیه داوا ده‌كرێت شێوه‌زاره‌كانی دیكه (جگه له سۆرانی) پاكتاو بكرێن، ئه‌ی ئه‌مه عه‌قڵییه‌تی هه‌مان ئه‌و پڕۆژه نه‌ته‌وایه‌تییه عه‌ره‌بییه نییه كه گوایه كورده‌كانی عێراق به‌ره‌نگارییان كرد، واتا ئه‌و پڕۆژه نه‌ته‌وه‌ییه عه‌ره‌بییه‌ی كه بۆ خاتریی یه‌کگرتوویی نه‌ته‌وه و به‌ناو نیشتیمانی عه‌ره‌ب ده‌یویست به پاڵپشتیی ده‌وڵه‌ت زمانی عه‌ره‌بی بسه‌پێنێت به‌سه‌ر هه‌موو دانیشتوانی وڵات‌دا به‌بێ پێكهاتنی خودی دانیشتوانه جیاوازه‌كان؟ له‌ناو پڕۆژه‌ی نه‌ته‌وه و له ناو هه‌موو پڕۆژه‌یه‌كی دیكه‌شدا، زۆر ئاسانه نیشانه‌كانی فاشیزم له نیشانه‌كانی ئازادیخوازیی جیا بكرێنه‌وه: هه‌ر ئه‌ژێندایه‌ك كه رووبه‌ری ئازادییه سروشتییه‌كانی هاووڵاتی (بۆ نموونه زمان) ته‌سكبكاته‌وه، ئه‌و ئه‌ژێندایه سه‌ر به پڕۆژه‌یه‌كی فاشیسته جا ئه‌وانه‌ی بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن پێبزانن یان نه‌زانن. ئه‌گه‌ر ئه‌م باسی زمانی یه‌كگرتووه، به‌و چه‌شنه سه‌ركوتگه‌ره‌ی كه بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرێت، له مه‌سه‌له‌ی مافه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، ئه‌وا له هه‌ناویدا پێشێلكاریی مافی چه‌ندین كه‌مینه له خۆده‌گرێت (له «كه‌مینه» مه‌به‌ستم ژماره نییه به‌ڵكو مه‌به‌ستم كه‌مایه‌تییه له په‌یوه‌ند به په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌سه‌ڵات). هه‌ورامییه‌كان و بادینانییه‌كان و فه‌یلییه‌كان و له‌كه‌كان و لوڕییه‌كان و كاكه‌ییه‌كان‌و ئه‌وانی دیكه‌ش هه‌مان ئه‌و مافانه‌یان هه‌یه كه سۆرانییه‌كان هه‌یانه و ده‌بێ بتوانن ئه‌و مافانه پیاده بكه‌ن هه‌ر كاتێك خۆیان بیانه‌وێت (بێگومان ده‌بێ بگوترێ هه‌مان شت بۆ توركمان و عه‌ره‌ب و ئاشوریی و كلدانیی و ئه‌رمه‌نیی و كه‌مینه نه‌ته‌وایه‌تییه‌كانی دیكه‌ی كوردستان راسته). ئه‌م هه‌مه‌ڕه‌نگییه بۆ جێگای ترسناكییه؟ چییه ئه‌و جۆره عه‌قڵییه‌ته‌ی كه له هه‌مه‌ڕه‌نگیی‌و فره‌زمانیی و فره‌كولتووریی ده‌ترسێت؟ ئه‌و هێزانه‌ی كه عه‌وداڵی داسه‌پاندنی یه‌ك جیهانی هاوشێوه‌ن له وڵاتێكدا، له فه‌رهه‌نگی سیاسیی‌دا پێیانگوتراوه هێزی تۆتالیتا‌ر. ئه‌و عه‌قڵییه‌ته‌ی كه له جیاوازیی و هه‌مه‌ڕه‌نگیی‌و فره‌كولتووریی ده‌ترسێت و كۆشش بۆ له ناوبردنیان ده‌كات پێیگوتراوه فاشیزم. وه‌كو دۆلۆز‌و گواتاری ده‌ڵێن زۆر ئاسانه دژه‌فاشیست بیت له‌سه‌ر ئاستی گشتیی و، له هه‌مان كاتیش‌دا فاشیسته‌كه‌ی ناو خۆت به‌خاوه‌ن بكه‌یت و گه‌وره بكه‌یت، ئه‌و فاشیسته‌ی كه له‌سه‌ر ئاسته بچووك و وورده‌كان كارایه. ترسی من له‌وه نییه كه هه‌ندێ نووسه‌ر له رێگه‌ی هێزی سیاسی ده‌ره‌كیی و ناوه‌كییه‌وه بجوڵێنرێن‌و پێموایه ئه‌و جۆره تۆمه‌تانه جگه له له‌وتاندنی پرسیاره‌كان هیچی دیكه نیین، به‌ڵام پێمگرنگه كه عه‌قڵییه‌تی فاشیزم و مایكرۆفاشیزم له هه‌موو دۆخێك‌دا ده‌ستنیشان بكرێت چونكه جیهان پێویستی به سه‌ركوتگه‌ریی دیكه نییه، به‌و سه‌ركوتگه‌رییانه‌شه‌وه كه له نییه‌تباشییه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن. گریمان ته‌نها ده ماڵ هه‌ن له ئاواییه‌كی دووره‌ده‌ستدا به زمانێكی یان شێوه‌زارێكی دیارییكراو قسه ده‌كه‌ن. گریمان سه‌رانسه‌ری وڵات جگه له‌و دێیه به سۆرانی قسه ده‌كات. گریمان مه‌سه‌له‌ی ده‌وڵه‌تیش به بونیادنانی یه‌ك زمانه‌وه به‌نده (كه هه‌رگیز وانییه). ئه‌گه‌ر هه‌موو تاكه‌كانی ئه‌و ده‌ماڵه خۆیان رازی نه‌بن، هیچ شتێك نییه له جیهاندا سه‌پاندنی سۆرانی به‌سه‌ر منداڵه‌كانی ئه‌و ده ماڵه‌دا ره‌وا بكات. ئه‌گه‌ر به‌هانه زۆرینه‌یه له‌سه‌ر بنه‌مای چه‌ندایه‌تی، به‌و پێیه ده‌بێ كوردان له توركیا واز له زمانی كوردی بهێنن چونكه زۆرینه‌ی دانیشتوانی ده‌وڵه‌ت به توركی ده‌دوێن‌و، له عێراقیشدا هه‌موو به عه‌ره‌بی بخوێنن چونكه زۆرینه‌ی دانیشتوانی ده‌وڵه‌ت به عه‌ره‌بی قسه ده‌كه‌ن‌و، له ئێرانیش به فارسی له‌به‌ر هه‌مان هۆ. ئه‌و پێشنیازه‌ی باسی ئه‌وه ده‌كات كه سۆرانی و كرمانجی تێكه‌ڵ بكرێن له لایه‌ن هه‌ندێ «شاره‌زا» وه و دوایی ده‌رئه‌نجامه‌كه وه‌كو زمانی یه‌كگرتوو بناسرێت جگه له‌وه‌ی كه ترسناكه زۆرتر به نوكته‌ش ده‌چێت. زمان بریتییه له پرۆژه‌گه‌لێكی چڕ و ئاڵۆز كه پڕه له عه‌قڵی ناوه‌كیی بۆ دیاریكردنی هه‌موو رێزمان و فۆنێتیكێك كه به درێژای سه‌دان ساڵ گه‌شه ده‌كات‌و ده‌گۆڕێت. ئه‌وه زمانه بڕیار له‌سه‌ر ئێمه ده‌دات نه‌ك ئێمه بڕیار له‌سه‌ر ژیان و شێوازی ئه‌و بده‌ین، ئه‌وه زمانه ئێمه هه‌ڵده‌بژێرێ نه‌ك ئێمه ئه‌و كه‌له‌پاچه بكه‌ین و دوایی هه‌ڵیبژێرین. ده‌كرێت ده‌رباره‌ی وشه‌سازی و رێنووس تایبه‌تمه‌ندان له‌سه‌ر وشه و شیوه نووسینی دیاریكراو پێكبێن و ئه‌مه ده‌بێ هه‌بێت، به‌ڵام له‌وه بترازێ ئێمه (وه‌كو ئینسان) هه‌موومان تا مردن قوتابی زمانین. تا مردن ده‌رباره‌ی ئه‌و زمانه‌ی كه هه‌یه فێر ده‌بین و له رێگه‌یه‌وه له ئێتنۆلۆجی و له خۆمان و له تێكڕای دۆخه كۆمه‌ڵایه‌تی و مێژووییه‌كان ده‌كۆڵینه‌وه. زمان، لانیكه‌م به پێی هایدگه‌ر، به‌رجه‌سته‌بوونی بوونه. واتا بوون له رێگه‌ی زمانه‌وه خۆی ته‌جه‌لی ده‌كات بۆ ئه‌و بوونه‌وه‌ره‌ی كه پێی ده‌گوترێ ئینسان. زمان كه‌ره‌سته نییه بۆ ده‌ربڕینی شتان، به‌ڵكو زمان خۆی سه‌رتاپای شته‌كان و په‌یوه‌ندییه‌كانه. ده‌یان قوتابخانه‌ی فه‌لسه‌فی ته‌نیا له‌سه‌ر ئه‌و راستییه دروستبوونه كه زمان ئه‌و ده‌زگایه‌یه كه تێكڕای ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی به هه‌موو په‌یوه‌ندییه ئاڵۆزكانی ده‌سه‌ڵاته‌وه و به هه‌موو دۆخه مێژووییه‌كان و ده‌روونییه‌كانه‌وه تێدا كۆ بووه‌ته‌وه. ئه‌و پێشنیازه‌ی كه باس له كه‌له‌پاچه‌كردن و زه‌ڵاته‌ی سۆرانی و كرمانجی ده‌كات بێوێنه‌یه له بێماناییدا. به كورتیی، زمان خۆڕسكه. كاری زمان‌ناسان زمانسازیی نییه، به‌ڵكو فێربوون و ئاشكراكردنی نهێنییه زمانه‌وانییه‌كانی زمانه. چار چییه؟ كێشه‌یه‌ك له ئارادا نییه تا به دوای چاره‌سه‌ردا بگه‌ڕێین. خه‌ڵك زمان و شێوه‌زاری جیاجیای هه‌یه و هیچ هێزێك له سه‌ر ئه‌م ئه‌ستێره‌یه مافی ئه‌وه‌ی نییه پێیان بڵێت ده‌بێ ئه‌و زمان و شێوه‌زارانه فه‌رامۆش بكه‌ن و به‌م زمان و شێوه‌زاره بخوێنن. ئه‌گه‌ر به‌هانه‌كه ئه‌وه‌یه له زۆربه‌ی وڵاتانی خۆرئاوا مه‌سه‌له‌ی سه‌پاندنی یه‌ك زمان (یان شێوه‌زار) پیاده‌كراوه بۆ دروستكرن و له رێگه‌ی دروستكرنی ده‌وڵه‌ت-نه‌ته‌وه‌وه، ئه‌وا ئه‌و جۆره عه‌قڵییه‌ته ده‌بێ باقی راستییه‌كانیش بزانێت ده‌رباره‌ی پڕۆژه‌ی ده‌وڵه‌ت-نه‌ته‌وه له خۆرئاوا. پاكتاوكردنی كه‌مینه‌كان پڕۆژه‌یه‌كه سه‌د له‌سه‌د له‌ناو جه‌رگه‌ی پڕۆژه‌ی ده‌وڵه‌ت-نه‌ته‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه. ئه‌وه‌ی كه به‌عس هێنای بۆ عێراق و كورده‌كان به‌ره‌نگارییان كرد، سه‌د له سه‌د پڕۆژه‌یه‌كی خۆرئاوایی بوو و به دیاریكراوییش پڕۆژه‌ی دروستكردنی ده‌وڵه‌ت-نه‌ته‌وه بوو به شێوازه باوه ئه‌وروپاییه‌كه‌ی. دامه‌زرێنه‌رانی به‌عس یه‌كه یه‌كه قوتابی پڕۆژه‌ی مۆدێرنیته‌ی خۆرئاوایی بوون و زۆربه‌یان به كردار قوتابی بوون له زانكۆ ئه‌وروپاییه‌كاندا. كردنی خۆرئاوا به پێوانه بۆ هه‌موو تێگه‌یه‌كی راستێتی و ره‌وایه‌تی بێجیدال یه‌كێك له‌و نه‌خۆشییه ده‌سته جه‌معییانه‌یه كه هه‌ندێك ئینتێلێجێنسیای سه‌ره‌تایی تێیده‌كه‌ون. جینۆسایدیش داهێنراوێكی خۆرئاواییه و له دڵی پڕۆژه‌ی مۆدێرنیته‌دایه. پاكتاوكردنی سه‌دان گروپ و كۆمه‌ڵگه‌ی خۆجێی له كیشوه‌ری ئه‌مه‌ریكا و كیشوه‌ری ئه‌ستورالیا و زۆر كۆلۆنی دیكه پڕۆژه‌ی خۆرئاوایین. بێگومان خۆرئاوا كورتناكرێته‌وه ته‌نیا بۆ ئه‌و شتانه (و هه‌موو كورتكرنه‌وه‌یه‌كی خۆرئاواش هه‌ڵه‌یه‌كی ساویلكه‌یه) به‌ڵام ئه‌و شتانه‌ش ده‌رناكرێن له خۆرئاوا و پڕۆژه‌ی مۆدێرنیته. رژێمه‌كانی ئه‌فه‌ریقا و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و چین پاكتاوكردنی كه‌مینه‌كان له خۆرئاواوه فێربوون، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌ڵكو زۆربه‌یان به یارمه‌تی تیكنۆلۆجی و زانیاریی خۆرئاواییش پاكتاوكردنی كه‌مینه‌كانیان جێبه‌جێكرد. كورد نمونه‌یه‌كه له‌سه‌ر ئه‌و كه‌مینانه‌ی كه به‌ر ئاوه‌ها پاكتاوكردنێك كه‌وتن له رێگه‌ی ئه‌زموون و كه‌ره‌سته‌ی خۆرئاواییه‌وه. تێكڕای ئه‌و ده‌نگانه‌ی كه خێریان تێدا بێت له خۆرئاوا دژی سه‌رتاپای ئه‌و سه‌رده‌مه خوێناوییه‌ن كه كۆلۆنیالیزم و پڕۆژه سیاسییه‌كانی مۆدێرنیته‌ی گواسته‌وه بۆ جیهان. ده‌یان هێزی خۆرئاوایی سه‌رقاڵی هه‌وڵی چاككردنه‌وه‌ی ده‌رئه‌نجامه كاره‌ساتاوییه‌كانی ئه‌و پڕۆژانه‌ن، گه‌رچی ده‌یان هێزی دیكه‌ی خۆرئاوایی پارێزگار و راستڕه‌و هێشتا خه‌ریكی ته‌واوكردنی هه‌مان پڕۆژه‌ن له چوارچێوه‌ی ئیمپریالیزمی نوێ‌دا.ئه‌گه‌ر به‌هانه‌كه ئه‌وه‌یه كه پێی ده‌گوترێ خه‌باتی كوردایه‌تی! ئه‌وه هه‌ورامییه‌كان بوون كه گازیان كرا به‌سه‌را. ئه‌گه‌ر پسوله‌ی زاڵبوونی شێوه‌زارێك له رێگه‌ی خوێنی قوربانییه‌كانه‌وه مۆر ده‌كرێت، ئه‌وا فاشیزم دروست بریتییه له‌و بیركردنه‌وه‌یه. ئه‌و به‌ناو پڕۆژه‌یه‌ی له كه خه‌یاڵی ئینتیلیجێنسای سه‌ره‌تایی كوردایه هه‌رچییه‌ك بێت ره‌وایه‌تی به‌وه نابه‌خشێت كه منداڵێكی ناسۆرانی سۆرانی به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێ له مه‌كته‌ب، یان منداڵێكی ناكرمانجی كرمانجی به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێ. هه‌ر پڕۆژه‌یه‌كی وه‌ها بریتییه له فاشیزم، جا نه‌ته‌وایه‌تی بێت یان نا. زۆر مه‌سه‌له هه‌ن گرنگن وه‌كو دروستكردنی ده‌زگای ده‌وڵه‌تیی و یاسایی، به‌ڵام هیچ مه‌سه‌له‌یه‌ك له‌وه گرنگتر نییه كه تاكی ئینسانیی له هه‌ر كوێیه‌ك هه‌یه زمان و كولتوور و شێوه‌ژیانی كه‌سی دیكه‌ی به‌سه‌ردا نه‌سه‌پێنرێ. مافی زمان له مافی ژیان جیا ناكرێته‌وه، پڕۆژه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر نه‌یتوانی ئه‌م مافه بپارێزێ و داكۆكی لێبكات ده‌بێ بوه‌ستێت جا پڕۆژه‌كه به ناوی نه‌ته‌وه‌وه بێت یان به‌ناوی خواوه بێت یان به‌ناوی هه‌ر جۆره ئایدیۆلۆجییه‌كی ده‌سه‌ڵاتگه‌رای دیكه‌وه بێت. ئه‌گه‌ر له هه‌ر شوێنێكدا ده‌وڵه‌ت پێویست بێت، بۆ پاراستنی ئه‌وه هه‌مه‌ڕه‌نگییانه پێویسته نه‌ك بۆ له‌ناوبردنیان. هه‌ندێك هه‌ن به ناوی خواوه ورده‌ورده مافه سروشتییه‌كانمان زه‌وت ده‌كه‌ن، هه‌ندێك هه‌ن به ناوی خۆمانه‌وه ئه‌و مافانه‌مان لێ حه‌رام ده‌كه‌ن، هه‌ندێك هه‌ن به‌ناوی یه‌كگرتووییه‌وه هه‌مان شت ده‌كه‌ن، هه‌ندێك هه‌ن له سه‌رجه‌م ئه‌م هێزانه كه سه‌د له سه‌د پێیانوایه كارێكی باش ده‌كه‌ن بۆ هه‌موومان، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه ئه‌مانه، هه‌موویان، له یادی ده‌كه‌ن ئه‌وه‌یه كه هیچ ئینسانێك مافی ئه‌وه‌ی نییه كه خۆی به زمانحاڵی هه‌موومان بزانێت. كه كار دێته سه‌ر زمان یه‌ك ده‌سه‌ڵات ره‌وایه‌تیی هه‌یه ئه‌وه‌ش دایكه. منداڵان ده‌بێ به زمانی دایكیان بخوێنن، ئه‌م مه‌سه‌له‌یه پێویستی به حیكمه‌تی هیچ پێغه‌مبه‌رێك یان جادوگه‌رێك نییه. هه‌ر له ئێستاوه هه‌ندێك ئاماده‌ن خه‌ڵك به‌وه تۆمه‌تبار بكه‌ن كه ده‌ستیان له پشته‌وه‌یه بۆیه ده‌یانه‌وێت به زمانی دایكیان قسه بكه‌ن و بخوێنن له كوردستاندا، ئه‌مه هه‌مان ئه‌و تۆمه‌ته‌یه كه له ماوه‌ی یه‌ك رۆژدا بوو به خه‌رده‌ل و كرا به‌سه‌ر هه‌ڵه‌بجه‌دا. ئه‌گه‌ر فاشیزمی سۆرانی له ئێستاوه رانه‌گیردرێت، رۆژێك دێت ده‌كرێته‌وه به بیانووی پاكتاوكردنی ئه‌وانی دیكه، ده‌كرێت به خه‌رده‌ل. به درێژای مێژووی پاكتاوكردن، بیانووه‌كان به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیی و رۆحی نه‌ته‌وه و یه‌كێتی نه‌ته‌وه و گه‌ل و ئه‌م جۆره زاراوه فاشیستانه بوونه. ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌ك هه‌بێت گشتیی بێت، ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندییه ده‌بێت پشتی به ماف و ئازادیی تاك به‌ستبێت، هه‌ر ده‌نگێك ناكۆك بێت له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌دا له ژێر هه‌ر بیانوویه‌كی سیاسیی و مێژوویی‌دا بێت، ده‌بێ ببڕرێت بۆ تاقیگه‌ی ده‌ستنیشانكردنی درمی فاشیزم. یه‌ك رۆح هه‌یه ئه‌ویش هی تاكه، هه‌ر هێزێك ئه‌و رۆحه بكات به قوربانیی هه‌ر «رۆح»ێكی دیكه، وه‌كو ئه‌وه‌ی كه پێیده‌ڵێن رۆحی نه‌ته‌وه، ئه‌وه هێزێكی ناعه‌قڵانیی بكوژ و خوێناوییه چاوی له جه‌هه‌نه‌مێك بڕیووه وه‌كو چاره‌نووس بۆ ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی كه ده‌كه‌ونه به‌ر ره‌حمه‌تی ده‌سه‌ڵاتی. هه‌ر بانگه‌شه‌یه‌ك بۆ یه‌كێتی (یه‌كگرتوویی) كه ئه‌ژێندای تواندنه‌وه‌ی هه‌مه‌ڕه‌نگیی و جیاوازیی زمانه‌وانیی و كولتووریی پێبێت، بانگه‌شه‌یه‌كی فاشیسته و جگه له مه‌رگی به كۆمه‌ڵ هیچ پرۆژه‌یه‌كی دیكه‌ی نییه له دوا ده‌رئه‌نجامدا. ئه‌مانه وانه‌گه‌لێكن جگه له‌وه‌ی خوێنه‌ر‌و قوتابی مێژووی خۆرئاوا و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌یانزانێت، هه‌موو كوردێكی هۆشمه‌ندیش ده‌بێ فێریان بووبێت دوای نزیكه‌ی هه‌فتا ساڵ له قوربانییبوونی فاشیزم. هه‌ندێكمان ده‌كه‌وینه ناو ته‌وژمی فاشیزمه‌وه به‌بێئه‌وه‌ی ئاگاداربین، هه‌ندێكی دیكه‌مان به‌كارده‌هێنرێن له رێگای ته‌وژمی فاشیزمه‌وه، به‌ڵام بیریی ره‌خنه‌یی ده‌بێ توانای هه‌رده‌م خۆخوێندنه‌وه‌و سه‌ربه‌خۆییبوونه‌وه‌ی هه‌بێت. زۆر به‌ر له په‌یدابوونی سه‌ركرده‌ی فاشیست، شاعیری فاشیست و نووسه‌ری فاشیست و هونه‌رمه‌ندی فاشیست دروستببوون له سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی بیسته‌می ئه‌وروپادا. جگه له فرانكۆ، خودی سه‌ركرده فاشیسته‌كان له‌و ناوه‌ندانه‌وه په‌یدابوون. بۆ نموونه مۆسۆلینی نووسه‌ر و فه‌لسه‌فه‌كار بوو و هیتله‌ر هونه‌رمه‌ند و نووسه‌ر بوو. یه‌كێ له مانیفێستۆ هه‌ره فاشیسته‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌م مانیفێستۆی ئاینده‌گه‌ره‌كانه (فیوچریسته‌كان). فاشیزم هه‌میشه به ناوی هه‌موان و به ناوی چاره‌نووسی نه‌ته‌وه و به ناوی رۆح و خوێن و خه‌بات و خاك‌و به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌وه هاتووه‌و هه‌رده‌م به سه‌ركوتگه‌ریی كولتووریی و به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی ماف و ئازادییه‌كان و دواجار پاكتاوكردن و كۆمه‌ڵكوژیی ته‌واو بووه. وه‌همێكی باو كه زۆربه‌مان هه‌مانه ئه‌وه‌یه كه هێزی نادیار و سه‌یر له رۆژگاری نادیار و سه‌یردا مێژوو دروست ده‌كه‌ن. راستی ئه‌وه‌یه هه‌موو رۆژێك هه‌موومان مێژوو دروست ده‌كه‌ین. وه‌كو چۆن ئه‌نفال له ئه‌ستۆی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌دایه كه بوونه هۆی هاتنه‌ئارای رۆژگاری ئه‌نفال، جا به كرده‌وه یان له به‌ربێكرده‌وه‌یی، له زانینه‌وه یان به‌ناوی زانینه‌وه، ئه‌وانه‌ی كه ئه‌مڕۆ له ژیانداین به‌رپرسیاریین له‌وه‌ی كه له ئاینده‌دا رووده‌دات له په‌یوه‌ند به‌و خه‌ڵكانه‌ی كه بێ ئاگا له وه‌هموو و نه‌خۆشیی و پڕۆژه و یارییه‌كان ده‌كرێن به بابه‌تی گه‌مه‌ی فاشیزم. كوردایه‌تی ده‌بێ رابگیردرێ به‌ر له‌وه‌ی ببێت به خه‌رده‌ل. به‌عسیزم له‌ده‌ره‌وه‌ڕا ده‌یویست كار له‌سه‌ر كاره‌كته‌ری كوردی بكات، به‌ڵام خه‌ته‌ر و كاریگه‌ریی كوردایه‌تی له‌وه‌دایه له‌ناوه‌وه‌ڕا و له به‌رگی رۆمانسییدا وبه ده‌نگی قوربانییه‌وه خه‌ریكه فاشیزم بونیاد ده‌نێت. هه‌ندێكمان زوو و هه‌ندێكمان زۆر دره‌نگ و هه‌ندێكمان هه‌رگیز به‌خه‌به‌رنابینه‌وه له ناو كه‌ژاوه‌ی فاشیزمدا. ئه‌مڕۆ، من خۆم بێبه‌ری ده‌كه‌م له فاشیزمی سۆرانی.
* سه‌رنج: تكایه با روون بێت كه له‌م وتاره مه‌به‌ستم هێرشكردنه سه‌ر هه‌موو ئه‌وانه نییه كه پێیانوایه ده‌بێ سۆرانی بكرێت به زمانی ره‌سمی له هه‌رێمدا. ئه‌وه دواجار رایه‌كه و ده‌شێت شتی ماقول له پشتیه‌وه بێت‌و هه‌ندێكیش هه‌ر وه‌كو پێشنیازێكی ئاوها له مه‌سه‌له‌یان روانیوه. دواجار هه‌موو كه‌س ده‌توانێت هه‌وڵبدات پێكهاتنێكی گشتی له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی زمان دروست بێت كه گوزارشت له ئیراده‌ی سیاسیی زۆرترین ژماره‌ی خه‌ڵك بكات له وڵاتێكدا، گه‌رچی دروستیی‌و نادروستیی ئه‌مه‌ش ده‌وه‌ستێته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه تا چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی وه‌ها گوزارشت له ئیراده‌ی كه‌مینه‌كانیش ده‌كات. به‌ڵام له دیارده‌ی فاشیزمی سۆرانی (وه‌كو له وتاره‌كه‌دا روونده‌بێته‌وه) مه‌به‌ستم له چه‌ند ده‌مارگیرێكه كه جگه له‌وه‌ی خه‌ریكن به‌ناوی هه‌موانه‌وه قسه ده‌كه‌ن، خه‌ریكی تۆمه‌تبازییه‌كی بازاڕیی بێوێنه‌ن له دژی خه‌ڵكی ناسۆرانی به چه‌شنێك كه جگه له فاشیزم هیچی تری پێ ناگوترێ. دیاره تۆمه‌تبازان له هه‌موو لاكان‌دا هه‌ن، به‌ڵام كه خه‌ڵكێك به‌گشتیی له‌سه‌ر بنه‌مای ره‌گه‌زپه‌رستیی بكرێنه بابه‌تی بێحورمه‌تیی و رقوكینه، ئه‌مه دیارده‌یه‌كه كه نا‌بێ رێگه‌ی پێبدرێت به ناوی هیچ شتێكه‌وه بچێته بواره‌كانی میدیاوه، وه‌كو چاپه‌مه‌نی.
تێبینی : ئه‌م وتاره‌ی به‌ڕێز سه‌لاح ئه‌حمه‌د له ژماره‌ی 443ی ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی دا، لاپه‌ڕه‌ی 14، یه‌کشه‌مۆ 27/7/2008 بڵاو کراوه‌ته‌وه به سپاس بۆ نووسه‌ر و هاوڵاتی جارێکی دیکه بۆ ئاگاداری هۆگرانی مژاری زمان له ڕوانگه دا بڵاو ده‌کرێته‌وه.
* سه‌رنج: تكایه با روون بێت كه له‌م وتاره مه‌به‌ستم هێرشكردنه سه‌ر هه‌موو ئه‌وانه نییه كه پێیانوایه ده‌بێ سۆرانی بكرێت به زمانی ره‌سمی له هه‌رێمدا. ئه‌وه دواجار رایه‌كه و ده‌شێت شتی ماقول له پشتیه‌وه بێت‌و هه‌ندێكیش هه‌ر وه‌كو پێشنیازێكی ئاوها له مه‌سه‌له‌یان روانیوه. دواجار هه‌موو كه‌س ده‌توانێت هه‌وڵبدات پێكهاتنێكی گشتی له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی زمان دروست بێت كه گوزارشت له ئیراده‌ی سیاسیی زۆرترین ژماره‌ی خه‌ڵك بكات له وڵاتێكدا، گه‌رچی دروستیی‌و نادروستیی ئه‌مه‌ش ده‌وه‌ستێته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه تا چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی وه‌ها گوزارشت له ئیراده‌ی كه‌مینه‌كانیش ده‌كات. به‌ڵام له دیارده‌ی فاشیزمی سۆرانی (وه‌كو له وتاره‌كه‌دا روونده‌بێته‌وه) مه‌به‌ستم له چه‌ند ده‌مارگیرێكه كه جگه له‌وه‌ی خه‌ریكن به‌ناوی هه‌موانه‌وه قسه ده‌كه‌ن، خه‌ریكی تۆمه‌تبازییه‌كی بازاڕیی بێوێنه‌ن له دژی خه‌ڵكی ناسۆرانی به چه‌شنێك كه جگه له فاشیزم هیچی تری پێ ناگوترێ. دیاره تۆمه‌تبازان له هه‌موو لاكان‌دا هه‌ن، به‌ڵام كه خه‌ڵكێك به‌گشتیی له‌سه‌ر بنه‌مای ره‌گه‌زپه‌رستیی بكرێنه بابه‌تی بێحورمه‌تیی و رقوكینه، ئه‌مه دیارده‌یه‌كه كه نا‌بێ رێگه‌ی پێبدرێت به ناوی هیچ شتێكه‌وه بچێته بواره‌كانی میدیاوه، وه‌كو چاپه‌مه‌نی.
تێبینی : ئه‌م وتاره‌ی به‌ڕێز سه‌لاح ئه‌حمه‌د له ژماره‌ی 443ی ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی دا، لاپه‌ڕه‌ی 14، یه‌کشه‌مۆ 27/7/2008 بڵاو کراوه‌ته‌وه به سپاس بۆ نووسه‌ر و هاوڵاتی جارێکی دیکه بۆ ئاگاداری هۆگرانی مژاری زمان له ڕوانگه دا بڵاو ده‌کرێته‌وه.
ده‌کرێ ئه‌م ده‌قه به ئه‌لفوبێی لاتینی کوردی له‌م شوێنانه‌ی خواره‌وه بخوێننه‌وه.
http://www.kurdishacademy.org/
http://www.kurdishacademy.org/
Posted by
Ruwange --- ڕوانگه
at
6:31 PM
1 comments
Sunday, July 27, 2008
موحسین جوامێر! یا / ئا یا با یا / نا
موحسین جوامێر! یا / ئا یا با یا / نا
حه‌سه‌نی قازی
ماوه‌یه‌که به‌ڕێز موحسین جوامێر له‌به‌ر بۆچوونی زمانیمان و له‌سه‌ر کردنه‌وه‌ی فره‌چه‌شنێتی زمانیی له کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان، به‌ربینگی به من و هێندێک له دۆستانم گرتووه وله هیچ خۆی لێ کردووینه فرۆشیاری " کوردایه‌تی " و گزیری " زمانی دایه‌گه‌وره"! جارێک به لێکۆڵینه‌وه و لێکدانه‌وه‌ی پشت به‌ستوو به تیۆری و به‌ڵگه‌ی حاشاهه‌ڵنه‌گر ده‌ڵێ " "کا" له " پووش" بژاردن" "،ساتێک ناساندنه‌کانی کۆمه‌ڵناسیی زمانی به " فێڵ"کردن له خوێنه‌ره‌وه‌ی کورد له‌قه‌ڵه‌م ده‌دا و له‌و دواییانه‌شدا خۆی کردووه‌ته قسه وێژی من و فه‌رمان ده‌رده‌کا " باوه‌ڕم به هیچی کورد" نییه و، هه‌ر ئه‌وه‌ش نا ده‌مکاته نموونه‌ی ئه‌و بێ باوه‌ڕییه.
ئه‌من له‌وباره‌یه‌وه داوه‌ری به‌جێدێڵم بۆ خوێنه‌ره‌وان و ته‌نیا داوخوازییه‌کم لێی هه‌یه؛ ئه‌ویش وڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و پرسیارانه‌ی خواره‌وه‌یه به ئا، با، یان نا، هه‌ر ئه‌وه‌نده.
1- گه‌لۆ شێوه‌زارێک/زمانێک به نێوی کوردیی سه‌روو/ کرمانجی هه‌یه یان نا؟
2- گه‌لۆ ناوچه‌یه‌ک ، شێوه‌زاڕێک/زمانێک به نێوی هه‌ورامان ، هه‌ورامی/ گۆرانی هه‌یه یان نا؟
3- گه‌لۆ له کوردستانی ترکییه له چه‌ند مه‌ڵبه‌ندی جیاواز به شێوه‌زارێک/زمانێک قسه ده‌کرێ، که له کرمانجی جیاوازه یان نا؟
4- گه‌لۆ له کرماشان، ئیلام، خانه‌قی و به‌دره و جه‌سان شێوه‌زارێک/ زمانێک هه‌یه که جیاوازه له زمانی "دایه گه‌وره" یان نا؟
5- گه‌لۆ ده‌قه‌کلاسیکه ئه‌دبییه کوردییه‌کان به‌و شێوه‌زاره/زمانه نین که له پنتی 1 دا ده‌ستنیشان کراوه؟
6- گه‌لۆ ده‌قی ئه‌ده‌بی به شێوه‌زار/ زمانی هه‌ورامی/گۆرانی پێشینه‌ی مێژووی [ که ئه‌مه خۆی له خۆیدا هیچ نادرکێنێ] له ده‌قه‌کانی شێوه‌زار/ زمانی " دایه‌گه‌وره " کۆنتر نییه؟
7- گه‌لۆ هێزێکی بان ده‌سته‌ڵاتی مرۆ هه‌یه بتوانێ شێوه‌زارێک/زمانێک له سه‌راوه‌ردی تاقه جوگرافییایه‌ک دا به‌رته‌نگ و قه‌تیس بکا؟
8- گه‌لۆ یه‌که‌م ڕۆژنامه‌ی "کوردی" به شێوه‌زار/زمانی کرمانجی بڵاو نه‌کراوه‌ته‌وه؟
9- گه‌لۆ شێوه‌زار/ زمانی پێڕۆیانی "شاهی نه‌خشبه‌ند" به ڕێڕه‌وه جیاوازه‌کانیانه‌وه کرمانجی سه‌روو، هه‌ورامی / گۆرانی نه‌بووه و نییه ؟
10- گه‌لۆ " شه‌ره‌فخانی بدلیسی "، " شێخ سه‌عید"، "سه‌ید ڕزا"، "عه‌لی شێر" ، " دوکتور فوئادی جوبرانلی" ، " ئێحسان نووری پاشا" ،" سه‌عید قرمزی تۆپراق"، " نه‌جمه‌دین بۆیۆک کایا"، " مه‌عسووم قورقماز" ، "عه‌بدوسه‌لام بارزانی" ، "شێخ ئه‌حمه‌دی بارزانی"، " مه‌لا مسته‌فای بارزانی "، " شێخ عوسمانی بیاره"، " جه‌لاده‌ت عا‌لی به‌درخان "، " کامران عا‌لی به‌درخان "، " عوسمان سه‌بری"، " جگه‌رخوێن " ، "قه‌دری جان"، " عه‌ڕه‌بێ شه‌مۆ"، " قه‌ناتێ کوردۆ"، " جاسمێ جه‌لیل " ، " عێزه‌ت عه‌بدولعه‌زیز"، " میرحاج ئه‌حمه‌د ئاکره‌یی" ، " سادق به‌هائه‌دین "، " هه‌مزه عه‌بدوڵا " ، " سالح یووسفی "، " محه‌مه‌د عارفێ جزیری " ، "برایمی نادری" ،" دوکتور جه‌عفه‌ری ڕه‌حمانی"، "له‌یلا قاسم "، " ئازاد هه‌ورامی"، " عه‌لی کاشف‌پوور" و کێ و کێ زمانی زکماکییان سۆرانی بووه ؟
11- گه‌لۆهه‌وه‌ڵین تێلێڤیزیۆنی مانگیله‌ی کوردی به کرمانجی ده‌ستی به چالاکی نه‌کردووه؟
12- گه‌لۆ ئه‌و شێوه‌زار/ زمانه‌ی که تا ئێستاش به ته‌واوی قه‌ده‌غه‌ی له سه‌ر لا نه‌چووه کرمانجی نییه؟
13- گه‌لۆ دیوانی مه‌وله‌وی تاوگۆزی به هه‌ورامی نه‌نووسراوه ؟
14- گه‌لۆ ئه‌و کورته چیرۆک/ ڕۆمانانه‌ی به زمانه ئوڕووپاییه‌کان وه‌رگێڕدراون زۆربه‌یان به کرمانجی نین ؟
15- گه‌لۆ ده‌زانی " شوانی کورد" یه‌که‌م ڕۆمانی کوردی عه‌ڕه‌بێ شه‌مۆ به کرمانجی نووسیویه ؟
16- گه‌لۆ ئاگات لێیه ڕۆمانی " تفه‌نگه‌که‌ی باوکم "، له نووسینی هنه‌ر سه‌لیم سینه‌ماکارو نووسه‌ری خه‌ڵکی ئاکرێی مه‌ڵبه‌ندی بادینان له‌و چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا به زیاتر له بیست زمانی دنیا وه‌رگێڕدراوه و له چه‌ندین ڕۆژنامه و گۆواری به‌نێوبانگی جیهانیدا پێداچوونه‌وه‌ی له سه‌ر نووسراوه؟
17- گه‌لۆ زۆربه‌ی ئه‌و کتێب و نامیلکانه‌ی له سوێد بڵاو بوونه‌ته‌وه به کرمانجی نین ؟
18- گه‌لۆ محه‌مه‌د ئوزوون و مه‌ده‌نی فه‌رحۆ ڕۆمانه‌کانی خویان به کرمانجی نه نووسیوه؟
19- گه‌لۆشێوه‌زار/ زمانی ئێزه‌دیان کرمانجی نییه؟
20- گه‌لۆ مامۆستا سه‌لاحه‌دین موحه‌مه‌د به‌هائه‌دین نکووڵی له زمانی زگماکی خۆی ده‌کا؟
21- گه‌لۆ کوردی ئه‌وتۆ هه‌ن که بۆ نووسینی زمانی کوردی ئه‌لفوپێتکه‌ی ڕۆمی [ لاتینی] به‌کاربهێنن؟
22- گه‌لۆ جه‌لاده‌ت عا‌لی به‌درخان و کامران عا‌لی به‌درخان چه‌ندین ڕێزمان و قامووسیان به کرمانجی دانه‌ناوه ؟
23- گه‌لۆ " عه‌لی ئه‌شره‌فی ده‌روێشییان"، به کوردیی که‌لوڕی نانووسێ ؟
24- گه‌لۆ " شه‌هرامی نازری"، به کوردیی که‌لوڕی و به‌زمانی ئه‌هلی حه‌ق ناچرێ ؟
25- گه‌لۆ ژماره‌یه‌کی زۆر فه‌رهه‌نگ و قامووس به شێوه‌زار/ زمانی کرمانجی گرده‌وه کۆیی نه‌کراون وبڵاو نه‌کراونه‌ته‌وه؟
26- گه‌لۆ هه‌ژاری موکریانی دیوانی مه‌لایێ جزیری و مه‌م و زینی ئه‌حمه‌دێ خانی به سۆرانی لێکنه‌داوه‌ته‌وه؟
27- گه‌لۆ زۆربه‌ی نێوه‌رۆکی گۆڤاری "هاوار" به کرمانجی نییه ؟
28- گه‌لۆ ئه‌م ڕۆژنامه و حه‌وته‌نامه و مانگانه‌یانه‌ی خۆاره‌وه که ئێستا له کوردستانی عێراق ده‌رده‌چن به کرمانجی
بڵاو نابنه‌وه: ئه‌ڤڕۆ، به‌هدینان، ڕاسان ... ؟
29- گه‌لۆ له هه‌موو ئه‌و شه‌رح و لێکدانه‌وانه‌ی وا سه‌باره‌ت به زمانی کوردی به زۆر زمانان بڵاو بوونه‌ته‌وه باس له‌وه ناکرێ کوردان چه‌ندین " له‌هجه‌ی ئه‌ده‌بی" یان هه‌یه؟
30- گه‌لۆ ئاگات لێیه له ساڵی 2004وه تائێستا " ئێکه‌تییا نڤیسه‌رێن کورد – دهۆک" 146 کتێبیان به شێوه‌زار/زمانی کرمانجی بڵاو کردووه‌ته‌وه؟
31- گه‌لۆ ئه‌و زنجیره کتێبه‌ی منداڵان که له وڵاتی سوێد وه‌رگێڕدراونه ته سه‌ر شێوه‌زار/زمانی دملکی به کوردی داده‌نێی ؟
32- گه‌لۆ هێندێک له‌و ڕۆژنامه و حه‌وتوونامانه‌ی له سلێمانی و هه‌ولێر چاپ و بڵاو ده‌کرێنه‌وه هێندێک له بابه‌ته‌کانیان به کوردیی بادینی نییه ؟
33- گه‌لۆ له شاری یۆته‌بۆری کاتێک کوردێک ڕێی له داییره ڕه‌سمییه‌کان بکه‌وێ به‌پێی ئه‌وه‌ی به‌چ شێوه‌زارێک / زمانێک بدوێ دیلمانجی لۆ ناهێنن؟
34- گه‌لۆ دیار دێرسیمی که ده‌زانم ده‌نگیت زۆر پێ خۆشه به کرمانجی نا‌چڕێ؟
35- گه‌لۆ شێوه‌ی هه‌ڵپه‌ڕکێی بادینان و به‌ری سۆران و بابان وه‌ک یه‌ک وایه؟
36- گه‌لۆ کوردی که‌لاماکێ و پشتکوو وه‌کوو یه‌کتر ده‌دوێن ؟
37- گه‌لۆ ئه‌و زمانه‌ی چوار ده‌نگ و نیشانه‌کانی له نووسین دا له ترکییه قه‌ده‌غه‌یه و خه‌ڵکی له سه‌ر ده‌گیرێ زمانی " دایه‌گه‌وره" یه ؟
38- گه‌لۆ ئه‌وانه‌ی به هه‌زاران ده‌ڕژێنه گۆڕه‌پان و کۆڵانان و ده‌ڵێن " ئیدی به‌سه" و داوای په‌روه‌رده و به ڕه‌سمی ناسینی زمانی خۆیان ده‌که‌ن. ئه‌و شێوه‌زاره/زمانه‌ی ده‌یانه‌وێ به ڕه‌سمی ددانی پێدا بهێندرێ کرمانجی و دملکی نییه ؟
39- گه‌لۆ جه‌نابت سیاسه‌تێکت بیستووه به نێوی " زمانکوژی" که به‌ساڵانی درێژ له سه‌ر به‌شێکی گه‌وره له نه‌ته‌وه‌ی کورد تاقی کراوه‌ته‌وه؟
40- گه‌لۆ ئه‌گه‌ر سیاسه‌تی " زمانکوژی" له لایه‌ن غه‌یری کورد و کورده‌وه خۆی په‌یڕه‌و بکرێ هیچ جیاوازییان ده‌ناو دا ده‌بینی؟
41- گه‌لۆ زمانی عه‌ڕه‌بی به ئه‌فزه‌لی زمانی کوردی ده‌زانی؟
42- گه‌لۆ " له‌یلا قاسم" وه فه‌یلی نه‌دواوه ؟
43- گه‌لۆ زمان له کۆڵه‌که‌کانی ناسێنه ( ناسنامه) ی کوردی یه؟
44- ئه‌گه‌ر وڵامت ئایه، گه‌لۆ ئه‌و کوردانه‌ی خۆیان وه‌ک کورد هه‌ست پێده‌که‌ن ، به‌ڵام شێوه‌زاری "دایه‌گه‌وره " نازانن، کوردن یان نا؟
45- گه‌لۆ داسه‌پاندنی "شێوه‌زارێک" به سه‌ر ئه‌وانیدیدا ئه‌گه‌ر ئاخێوه‌رانی " ئه‌وانیدی" به دڵ و دا‌و نه‌یپه‌ژرێنن به پێی پرێنسیپی ئه‌خلاقی ، زانستی و بنه‌ماکانی مافی مرۆ ڕه‌وایه؟
46- گه‌لۆ ده‌کرێ کورد ته‌نێ به شێوه‌زار/ زمانێک بنووسن ؟
47- ئه‌گه‌ر وڵامت ئایه، ئه‌ی ئه‌و به هه‌زاران کتێب و نووسراوه‌ی به شێوه‌زار/زمانی بێ له" دایه گه‌وره "چاپ کراون ده‌بێ کۆبکرێنه‌وه و له ڕێوڕسێمی " سووتمانه کتێب" دا له نێو ببردرێن؟
48- ڕه‌نگه وڵامت ئا بێ، ئه‌گه‌ر وابێ نکوولی لێکردنیان ناڕه‌وا نییه ؟
49- گه‌لۆ ، ئاگات لێیه زۆربه‌ی تێلێڤیزیۆنه مانگیله کوردییه‌کان به کرمانجی و سۆرانی ده‌نگووباس و به‌رنامه بڵاو ده‌که‌نه‌وه؟
50- گه‌لۆ ده‌زانی ئه‌و شێوه‌زاره‌ی له بادینان قسه‌ی پێ ده‌کرێ و پێی ده‌نووسرێ درێژه‌ی شێوه‌زاری جزیری – بۆتی یه؟
وابزانم وڵامی ئه‌و گه‌لۆیانه یان "ئا" و " با" ن ، یان " نا " جا به‌ڕێزت به هه‌ر بارێک دا وڵام بده‌یه‌وه فه‌رق ناکا، چونکوو ئاکامی زۆر ئاشکرا له‌م تێسته ده‌رده‌که‌وێ، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئێستا کورد زیاد له یه‌ک ستانداردی نووسینیان هه‌یه و ئه‌وه‌ش هێنده ئاشکرا و به‌ده‌ره‌وه‌یه ئیدی شێروڕێوی هێنانه‌وه‌ی زیاتری ناوێ.
ئه‌وه‌ی گرینگ بێ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رییه‌کی ئینسانییه بۆ کێشه‌ی زمانی له‌کوردستانی عێراق و دامه‌زراندنی سیستمێکی په‌روه‌رده‌ی ئه‌وتۆ که جێی ئاخێوه‌رانی هه‌موو شێوه‌زاره‌کان بکاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موان به ئی خۆیانی بزانن.
Posted by
Ruwange --- ڕوانگه
at
2:27 AM
0
comments
Saturday, July 19, 2008
"زمانی نه‌ته‌وه‌یی"
هێدی
وێبلاگی جه‌عفه‌ری حوسێن‌پوور(هێدی) بۆ زمان و فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌بیاتی کوردی
21.3.04
زمانی نه‌ته‌وه‌یی
21.3.04
زمانی نه‌ته‌وه‌یی
بیری پێكهێنانی زمانی یه‌كگرتووی كوردی، وێڕای ئاواتی گه‌یشتن به سه‌ربه‌خۆیی نه‌ته‌وه‌یی، له‌مێژه زه‌ینی تاقمێک نووسه‌ر و زمانه‌وانی به خۆیه‌وه خه‌ریک كردووه. ئه‌و هه‌وڵانه‌ی له پێناو پێكهێنانی زمانی یه‌كگرتوو دا دراون، تا ئێستا به سه‌رنه‌كه‌وتوویی ماونه‌وه. هێندێک كه‌س نه‌بوونی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی كورد به هۆی ئه‌و سه‌رنه‌كه‌وتنه ده‌زانن. ئێستا كه له به‌شێكی كوردستاندا هه‌لومه‌رج بۆ گه‌یشتن به‌و ده‌سه‌ڵاته له‌بار ده‌بیندرێ، بیری پێكهێنانی زمانی یه‌كگرتوو، یان زمانی نه‌ته‌وه‌یی، سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه.
ڕه‌وتی پێكهێنانی زمانێكی یه‌كگرتوو و ستاندارد ڕه‌وتێكی درێژخایه‌نی فه‌رهه‌نگییه نه‌ک سیاسی و سه‌پێنه‌ر. ئه‌و بواره‌ی تا ئێستا بۆ پێكهێنانی زمانی یه‌كگرتوو گیراوه‌ته به‌ر، بوارێک بووه به‌ره‌و تێكدان و فه‌وتانی زمان. ڕێبوارانی ئه‌و بواره، بێ ئه‌وه‌ی بۆخۆیان ویسبێتیان، به‌ره‌و فه‌وتانی زاراوه‌كان و له ئاكامدا به‌ره‌و كوشتنی زمان هه‌نگاویان هه‌ڵێناوه‌ته‌وه.
دیاره بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی زمانی نووسین، كه‌ڵكوه‌رگرتن له وشه‌ی له‌بارتری زاراوه‌كانی دیكه نابه‌جێ نییه، به‌ڵام هه‌ڵته‌كاندنی ڕێزمانی زاراوه‌كان و له‌به‌رچاونه‌گرتنی تایبه‌تمه‌ندییه جیاوازه‌كانیان نابه‌جێ و پڕ مه‌ترسی دێته به‌ر چاو. ئه‌وانه‌ی دێن نیوه‌ی ڕسته‌یه‌ک به سۆرانی ده‌نووسن و نیوه‌كه‌ی دیكه به كرمانجی، یان له پاڕاگڕافێکدا هه‌ر ڕسته‌یه‌ی به ڕاوێژێک داده‌ڕێژن، گاڵته به زمانی كوردی ده‌كه‌ن نه‌ک خزمه‌ت.
له یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی زانستی- فێركاریی زمانی كوردی له ئێران‌دا، كه ساڵی 1381ی هه‌تاوی(2002ی زایینی) له تاران به‌ڕێوه چوو، دوكتور ڕه‌فیق شوانی، پڕۆفیسۆری یاریده‌ده‌ری زمانی كوردی له زانكۆی سه‌لاحه‌دین، له هه‌ولێره‌وه، وتارێكی له ژێر سه‌ردێڕی "چۆنیه‌تی ئاوێته‌كردنی زاره‌كانی زمانی كوردی له زمانی ستانده‌ردا" بۆ ئه‌و كۆنگره‌یه ناردووه كه وێڕای وتاره‌كانی دیكه‌ی كۆنگره، له كتێبێكدا به ناوی "زمانه‌وان[1]"، بڵاو كراوه‌ته‌وه. ناوبراو بۆ پێكهێنانی زمانێكی نه‌ته‌وه‌یی و ستاندارد ده‌یه‌وێ ڕێزمان و بنج و بناوانی زاراوه‌كان هه‌ڵته‌كێنێ و هه‌موو له‌ت و كوته‌كان به "شێوه‌یه‌كی زانستی" تێككاته‌وه و زمانێكی نه‌ته‌وه‌یی ساز بكا. ئه‌و شێوازه‌ی ناوبراو حه‌ز ده‌كا ڕه‌چاو بكرێ، وه‌ک له سه‌ره‌وه باسم كرد، جگه له زمانكوشتن هیچی دیكه نییه.
ئه‌نجامی باسه‌كه‌ی دوكتور ڕه‌فیق شوانی ئه‌و پازده خاڵانه‌ی خواره‌وه‌ن:
1. زمان وه‌كوو دیارده‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی له ڕووی به‌كارهێنانه‌وه دوو جۆری وه‌ک زمانی قسه‌كردن و زمانی نووسین هه‌یه.
2. بار و هۆی ئایینی و ئابووری، ڕۆشنبیری، سیاسی ده‌وریان له پێكهاتنی زمانی نه‌ته‌وه‌یی(زمانی ڕه‌سمی، زمانی ده‌وڵه‌تی، زمانی نووسین) بۆ نه‌ته‌وه‌كانی وه‌كوو: عه‌ڕه‌ب، فه‌ره‌نسایی، ئینگلیز، ئسپانی، ئه‌ڵمانی، ... هتد بینیوه.
3. له به‌ر ده‌م نه‌ته‌وه‌ی كورد و زمانه‌كه‌یدا، تاكه هۆیه‌ک مابێته‌وه بۆ دروست بوون و په‌یدابوونی زمانی نه‌ته‌وه‌یی كوردی، تا ئه‌م بارودۆخه‌ی ئێستا، باری ڕۆشنبیری و سیاسییه، ڕۆژگار ئه‌مه ڕوون ئه‌كاته‌وه.
4. له سه‌ره‌تاوه ئایین و ئایینی زه‌رده‌شتی هه‌نگاوی ناوه بۆ په‌یدابوونی زمانی نه‌ته‌وه‌یی، به‌ڵام به نه‌مانی ئایینه‌كه كپ بووه‌ته‌وه.
5. نه‌بوونی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی كوردی و نه‌بوونی قه‌واره‌ی سیاسی سه‌ربه‌خۆی كوردی كۆسپێكی گه‌وره و سه‌ره‌كی بووه بۆ نه‌بوونی زمانی نه‌ته‌وه‌یی كوردی.
6. زاراوه سه‌ره‌كی و دیالێكته‌كانی كوردی، وه‌کوو: لوڕی، هه‌ورامی، كرمانجیی سه‌روو، كوردیی ناوه‌ڕاست له كۆنه‌وه، به تایبه‌تی دوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئیمپراتووریه‌تی ئیسلام وه‌كوو ده‌وڵه‌ت، هه‌ر یه‌كه‌یان له سه‌رده‌مێكدا بوونه‌ته زمانی ئه‌ده‌بی و كرمانجیی ناوه‌ڕاست بێجگه له ئه‌ده‌بیات بووه‌ته زمانی ڕۆشنبیری و خوێندن و زانست و ئه‌كادیمییه‌ت.
7. زارێک كه له ناوچه‌یه‌ک بێت و له ڕووی شارستانییه‌ته‌وه پێشكه‌وتووتر بێت له ناوچه‌ی زاره‌كانی تر و زمانی ڕۆشنبیری بووبێت، ئه‌وا به‌ره‌و ئه‌وه ئه‌چێت ببێته زمانی نه‌ته‌وه‌یی، ئه‌مه‌ش ئه‌زموونی گه‌لانی تر نیشانی داوه له مێژووی دروستبوونی زمانی نه‌ته‌وه‌ییدا.
8. مه‌ڵبه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و به‌ڕێوه‌بردن یارمه‌تیده‌ری زاری مه‌ڵبه‌نده‌كه‌یه له‌گه‌ڵ هۆی ڕۆشنبیری و شارستانیه‌تی بۆ په‌یدابوونی زمانی نه‌ته‌وه‌یی.
9. حاڵاتی هاوبه‌ش و له یه‌كچووی زمان و ڕێزمانی كوردی له زاره‌كاندا بكرێته بنچینه و وه‌ربگیرێت بۆ زمانی نه‌ته‌وه‌یی، بۆ نموونه وه‌ک نیشان و دۆخه ڕێزمانییه‌كان.
10. دیارده‌ی جیاوازی ڕێزمانی له ناو زاره‌كاندا بۆ زمانی نه‌ته‌وه‌یی بخرێته لاوه و وه‌رنه‌گیرێت، وه‌كوو دۆخی نێر و مێ كه به‌ره‌و نه‌مان بوونه‌ته‌وه له زمانی كوردیدا.
11. یه‌كخستنی زاراوه‌كانی(مصطلح) زمانی كوردی له هه‌موو ڕووه‌كانه‌وه.
12. سوود وه‌رگرتن له وشه ڕه‌سه‌ن و ده‌ستوورییه‌كانی زاره‌كانی زمانی كوردی.
13. تێكنه‌دانی ئه‌و وشه و زاراوانه‌ی كه له‌مه‌وپێشه‌وه به‌كار هاتوون و هیچ گرفتێكی به‌كارهێنانیان نییه، وشه‌ی ڕه‌سه‌نی كوردین و وشه‌ی زمانی تر له جیاتیان به‌كار نه‌یه‌ت.
14. دانانی فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وه‌یی له هه‌موو زاره‌كانی زمانی كوردییه‌وه.
15. زمانی نووسینی ئێستای كوردی "ستانده‌رد"، واته كرمانجیی ناوه‌ڕاست، بكرێته بنچینه‌ی زمانی نه‌ته‌وه‌یی. چونكه خزمه‌تێكی زۆر به‌رده‌وامی به خۆیه‌وه بینیوه.
له‌و كۆنگره‌یه دا هه‌ر وتارێک خوێندرابێته‌وه له لایه‌ن "لێژنه‌ی زانستی"یه‌وه هه‌ڵسه‌نگێندراوه. كورته‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی بابه‌ته‌كه‌ی "دوكتور ڕه‌فیق شوانی" به‌و چه‌شنه‌یه:
عه‌بدولخاله‌ق یه‌عقووبی: دوكتور ڕه‌فیق شوانی ده‌بوایه ئه‌وه‌ی ده‌ستنیشان بكردایه كه زمانی نه‌ته‌وه‌یی لێره دا ته‌نیا بۆ نووسین ده‌بێ كاری پێبكرێ و به كار ده‌برێ، نه‌وه‌ک بۆ وتووێژ. هه‌روه‌ها تێبینی دیكه‌شم ئه‌وه‌یه كه جیاواز له‌وه‌ی دوكتور شوانی له وتاره‌كه‌یدا وتوویه‌تی، هه‌ركام له زاراوه‌كان سه‌ربه‌خۆیی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه و تێكه‌ڵكردنی ئه‌م زاراوانه به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ ناگونجێ، ئه‌وه‌ی لێره دا پێویسته له‌گه‌ڵ ئه‌م زاراوانه بكرێ ئه‌وه‌یه كه زه‌رفییه‌ته به‌پێزه‌كانی ئه‌و زاراوانه له ئاستی واژه و ده‌سته‌واژه دا یه‌ک بخرێن. ئه‌مجا ئه‌م زه‌رفییه‌تانه له نێو بۆته‌ی زاراوه‌ی ستاندارد دا بتوێنینه‌وه. ئه‌مه كارێكه كه ڕه‌حمه‌تی هه‌ژار له وه‌رگێڕانی قوڕئانی پیرۆز دا كردوویه‌تی. ئینجا له وتاره‌كه‌ی دوكتور شوانی دا وا ده‌رده‌كه‌وێت كه ئێمه له نێو گوتاری كوردیدا ڕووبه‌ڕووی دووبزرێتین: نه‌بوونی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و نه‌بوونی ده‌سه‌ڵاتی فه‌رهه‌نگی كه ئه‌مه ده‌بێته هۆی لاوازیی زمان له بواری نووسیندا، كه ئێمه له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا له‌گه‌ڵ ئه‌م دوو كێشه‌یه ڕووبه‌ڕووین. نه‌بوونی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی وای كردووه ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگا به شێوه‌یه‌كی زۆر كاره‌ساتاوی له‌گه‌ڵ زمان له ئاستی وتووێژ دا ڕووبه‌ڕوو ببنه‌وه، ئێمه له ئاستی وتووێژ دا ناتوانین ساده‌ترین سۆزه‌كانی خۆمان به زمانی كوردی ده‌رببڕین. لێره‌دایه كه به بڕوای من پێویسته توانای سیاسی كوردی ڕۆژهه‌ڵات وه‌كوو فراكسیۆن كار بكاته سه‌ر بۆ نموونه ته‌له‌فیزیۆنی سنه كه به‌م شێوه‌یه زمانی وتووێژی كوردی نه‌شێوێنن، تا ئه‌م كێشه‌یه ئه‌وه‌نده‌ی تر ئاڵۆز نه‌كرێت. له ئاستی ده‌سه‌ڵاتی فكریدا ئێمه بێ وزه نین، ئه‌وه‌تا ئێمه خاوه‌ن كه‌له‌پوورێكی فه‌رهه‌نگ و نووسراوه‌ین، به‌ڵام دیسان نه‌بوونی ده‌سه‌ڵاته‌كه بووه‌ته هۆی جۆره كێشه‌یه‌ک له‌و بواره دا، كه من ئاماژه‌ی پێناكه‌م، كه ده‌كرێ نه‌بوونی ده‌سه‌ڵات تا ڕاده‌یه‌ک به دروستكردنی بنكه و كۆمه‌ڵه‌ی فه‌رهه‌نگی قه‌ره‌بوو بكرێته‌وه.
دوكتور عه‌زیز ژیان: خاڵێكی دیكه ڕوون كه‌مه‌وه، ئه‌ویش ئه‌وه‌ی كه پێكهاتنی زمانی ستاندارد، ده‌ستووری و ئیراده‌یی و به‌خشنامه‌یی نییه. ئه‌مه كاركردنی هۆكاره‌كانی ده‌روونی كۆمه‌ڵگای كوردستانه كه زاراوه‌یه‌ک پێشده‌خات و ده‌یكاته زمانی ستاندارد، واته تاقه كه‌سێک یان ده‌وڵه‌تێک یان ناوه‌ندێک ئه‌م قه‌راره نادات. ئێسته هه‌ر مێدیایه‌كی كوردی و هه‌ر نووسینێكی كوردی سه‌یر كه‌یت، ده‌بینی هه‌موو له یه‌ک شێوه نیزیک ده‌بنه‌وه. ڕازی یان ناڕازی بوون به‌م دیارده‌یه چ كاریگه‌رییه‌كی نییه و زمان سه‌ره‌ڕای هه‌موو شتێک كاری خۆی ده‌كات، به شێوه‌ی سرووشتی خۆی. گرینگ ئه‌وه‌یه كه دروست بوونی زمانی ستاندارد به شێوه‌ی سرووشتی و له درێژه‌ی ڕه‌وتی مێژوویی كورد دا وه‌كوو پێویستییه‌ک به‌رهه‌مهاتووه. ده‌كرێ باسی هۆكاره‌كان بكه‌ین، ده‌كرێ زمان‌ناسی بڵێت كه بۆچی فڵان زاراوه نه‌یتوانی ڕه‌وتی خۆی درێژه بدات و ببێته پێوه‌ر.
عه‌تا نه‌هایی: سه‌باره‌ت به وته‌كانی كاک عه‌بدولخاله‌ق حه‌ز ده‌كه‌م شتێک بڵێم: ئه‌وان باسی ئه‌وه‌یان كرد كه ئێمه زمانی نه‌ته‌وه‌یی نووسینمان هه‌یه به‌ڵام زمانی ئاخافتنی نه‌ته‌وه‌ییمان نییه. من پێم وایه ئه‌مه وێنایه‌كی خراپه كه ئێمه بمانه‌وێ به زمانێكی پێوه‌ری گوتن بكه‌ین و من لام وا نییه هیچ دام و ده‌زگایه‌كی زمانه‌وانی له هیچ كوێی ده‌ره‌وه‌ی كوردیش، ته‌قه‌لای ئه‌وه‌یان دابێت كه زمانێكی یه‌كگرتوو بۆ گوتن دروست ببێت. زمانی "پێوه‌ر" به گشتی زمانی "نووسیار"ه، ئه‌گه‌رچی له زمانی ئاخافتندا ئه‌و كاته‌ی كه ده‌كرێته نووسیار، به تایبه‌ت له چیرۆكدا، ئێمه پێویستمان به پێوه‌رێكی ئاخافتنیش هه‌یه، بۆ نموونه له زمانی فارسی‌دا "پێوه‌ر"ی نووسین هه‌یه، به‌ڵام ئێمه زمانی فارسی "پێوه‌ر"ی قسه‌كردنمان نییه و هه‌ر كه‌سێک به دیالێكتی خۆی قسه ده‌كات، به‌ڵام له نووسینه‌وه و گوێزانه‌وه‌یدا كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ "گێڕانه‌وه"، واته له چیرۆک و ڕۆماندا، ئێمه ئاخافتنێكی پێوه‌رمان هه‌یه، كه ئاخافتنی هیچ ناوچه‌یه‌كی تایبه‌تیش نییه و له هه‌مانكاتدا زمانی نووسینیش نییه.
-----------------------------------------------------------------------------------------
[1]: زمانه‌وان، تایبه‌تنامه‌ی یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی زانستی- فێركاریی زمانی كوردی له ئێران‌دا، ژماره 2، تاران 1381ی هه‌تاوی - 2702ی كوردی[2002ی زایینی]، چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی: ئه‌نیستیتۆی فه‌رهه‌نگیی كوردستان- تاران
تبێنی : ئه‌م بابه‌ته‌ی سه‌ره‌وه هه‌ر وه‌ک له سه‌رنووسه‌که‌ی ڕا ده‌رده‌که‌وێ به سپاسه‌وه له وێبنووسی " هێدی" یه‌وه که زۆر به‌داخه‌وه چیدی تازه ناکرێته‌وه، بۆ که‌لک وه‌رگرتنی هۆگرانی گه‌نگه‌شه ، دمه‌ته‌قه و – جارجاریش دمبه‌دمه‌ی – پێوه‌چاران به شێوه‌زاره کوردییه‌کان ڕاگوێزاره‌وه‌ته ئێره‌کانێ.
Posted by
Ruwange --- ڕوانگه
at
11:48 PM
0
comments
Wednesday, July 16, 2008
هه‌ڵه‌یه‌کی زۆر گه‌وره که هیوادارم مامۆستا جه‌ماڵ نه‌به‌ز ڕاستی کاته‌وه
هه‌ڵه‌یه‌کی زۆر گه‌وره که هیوادارم مامۆستا جه‌ماڵ نه‌به‌ز ڕاستی کاته‌وه !
حه‌سه‌نی قازی
مامۆستا جه‌ماڵ نه‌به‌ز له‌و وتاره‌ی دا که به‌م دواییانه سه‌باره‌ت به بابه‌تی پێوه‌چاران به زمانی کوردی نووسیویه و زۆر لایه‌نی سه‌رنجڕاکێشی تێدایه، به‌داخه‌وه به بێ لێکۆڵینه‌وه و به‌دوا داچوون تاوانێکی زۆر گه‌وره‌ی خستووه‌ته پاڵ یه‌کێک له لێکۆله‌ره‌وه هه‌ر به‌رچاوه‌کانی ئێرانی و من به‌ش به‌حاڵی خۆم چاوه‌ڕوانی لێده‌که‌م ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی ڕاست کاته‌وه و داوای لێبوردن له‌و لێکۆله‌ره‌وه‌یه بکا.
ماموستا نه‌به‌ز له‌و باره‌یه‌وه ده‌نووسێ: " ئه‌م وشه‌ی " پان کوردیست" ه، بۆ یه‌که‌مینجار و، له کۆتایی شه‌سته‌کانی سه‌ته‌ی ڕابردوو دا، سیخوڕێکی ساواکی سه‌رده‌می شای لێخراوی ئێران، به نێوی خواسته‌مه‌نی " ماکان" ه‌وه، له نامیلکه‌یه‌کدا که به‌زمانی فارسی دژی کورد نووسیبووی، له ژێر سه‌رنێوی " افسانه خلقهای ایران" (ئه‌فسانه‌ی گه‌لانی ئێران)، ئه‌م وشه‌یه‌ی به‌کار هێنابوو و له دژی شه‌هید ئه‌وڕه‌حمانی قاسملوو، بۆ ئه‌وه‌ی به مێشکی بۆشی خۆی بیسه‌لمێنێ که کورد گۆیا نه‌ته‌وه نین، به‌ڵکوو هۆزێکن و زمانه‌که‌یان شێوه‌زارێکی فارسی یه، ته‌نانه‌ت زاری ترکیی ئازه‌ریشی به شێوه‌زارێکی فارسی دابووه قه‌ڵه‌م ..."
به‌رله‌هه‌موو شت پێم خۆشه به‌کورتی باسی ئه‌و که‌شو هه‌وا سیاسییه بکه‌م که ئه‌و نامیلکه‌یه‌ی تێدا نووسرابوو و دوایه ده‌ڵێم " م.ماکان" کێیه. ئه‌و نامیلکه‌یه له سه‌رده‌مێک دا بڵاو بووه‌وه که له نێو باڵه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی خوێندکارانی ئێرانی له وڵاتانی ئووڕپای ڕۆژئاوا دا ڕکه‌به‌رییه‌کی توندی ئیدێئۆلۆژی له ئارا دا بوو و هیچکامیان له به‌ر ئه‌و خه‌فه‌قان و دیکتاتۆرییه سیاسییه‌ی که باڵی به سه‌ر ئێران‌دا کێشابوو ئاگاداری و زانیارییه‌کی ئه‌وتۆیان سه‌باره‌ت به هه‌لومه‌رجی کوردستان به گشتی و کوردستانی ئێران به تایبه‌تی نه‌بوو. ئه‌و ده‌می وه‌جی نوێی چه‌پی ئێرانی به دوای شکانی حیزبی تووده له دوای ساڵانی کوده‌تای شا – زاهیدی تازه خۆی ده‌گرته‌وه. بزووتنه‌وه‌ی چه‌کدارانه‌ی ساڵانی 1967 -1968 له کوردستانی ئێران له نێو بزووتنه‌وه‌ی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی له ئوڕووپای ڕۆژئاوا زۆر که‌می له‌سه‌ر ده‌زاندرا ، به‌ڵام لایه‌نێکی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه واته تێکۆشه‌رانی " سازمانی ئینقیلابی حیزبی تووده‌ی ئێران " ئه‌و بزووتنه‌وه‌یان زۆر زیاتر له‌وه‌ی که هه‌بوو گه‌وره ده‌کرده‌وه و له ڕاستیدا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان ده‌کرد که تێزی سه‌ره‌کییان واته " گه‌مارۆدانی شاره‌کان له گوندانه‌وه " ئه‌وه خه‌ریکه له کوردستانی ئێران‌دا ڕووده‌دا، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وان لایه‌نێکی دیکه ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی واته لایه‌نگرانی " جه‌بهه‌ی میللی ئێران" یان ناسیۆنالیستی ئێرانی لایه‌نگرانی محه‌مه‌دی موسه‌دیق پێیان وابوو ئه‌وه بۆچوونێکی تیژپه‌ڕانه یه. م .ماکان که نێوی خواسته‌مه‌نی یان قه‌ڵه‌می خوسره‌وی شاکری یه ئه‌و ده‌می له تێکۆشه‌رانی باڵی چه‌پی "جه‌بهه‌ی میللی ئێران" و یه‌ک له ڕووناکبیرانی هه‌ره سه‌رسه‌ختی ئانتی ستالینی ئه‌و سه‌رو به‌ندی بوو له نێو ئه‌و تێکۆشه‌ره ئێرانیانه دا که له ئوڕووپا به دژی ڕێژیمی شا خه‌باتیان ده‌کرد. هه‌ر وه‌ک مامۆستا نه‌به‌ز نووسیویه له‌و سه‌روبه‌ندی دا " ماکان" نامیلکه‌یه‌کی بڵاو کرده‌وه و له‌و نامیلکه‌یه‌دا تێزی ستالینی له مه‌ڕ " مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تی" به‌ر په‌رچ دایه‌وه به‌ڵام ئه‌و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یه له ڕوانگه‌ی نکۆڵی کردن له هه‌بوونی گه‌لی کورد و زمانی کوردی نه‌بوو، به‌ڵکوو زیاتر به‌گژداهاتنه‌وه‌ی هێڵه‌که‌ی دیکه‌ی تێکۆشه‌رانی ئێرانی بوو. ئه‌وده‌می واته به دووی شکانی بزووتنه‌وه‌ی چه‌کدارانه‌ی" کۆمیته‌ی شۆڕشگێڕی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان"دا، له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و ژماره که‌مه کورده ئێرانییه‌ی‌وا له ئوڕووپای ڕۆژئاوا بوون و مه‌یلی کار و چالاکی سیاسی‌یان هه‌بوو چ مه‌ودایه‌کیان پێ نه‌ده‌درا له چوارچێوه‌ی " کۆمه‌ڵه‌ی خوێندکارانی کورد له ئوڕووپا" له دژی ڕێژیمی سه‌لته‌نه‌تی ئێران چ چالاکی و تێکۆشانێکیان هه‌بێ و به ده‌نگ گه‌لی کورده‌وه بێن له کوردستانی ئێران، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ڕێکخراوه‌یه‌کیان به نێوی " ڕێکخراوی ڕووناکبیرانی کوردی ئێران" دامه‌زراند، که شه‌هید دوکتور ئه‌وڕه‌حمانی قاسملوو و خودالێخۆش‌بوو که‌ریمی حیسامی له‌گه‌ڵ که‌سانی دی له دامه‌زرێنه‌رانی ئه‌و ڕێکخراوه‌یه بوون. ماوه‌یه‌کی کورت به دوای بڵاو بوونه‌وه‌ی نامیلکه‌ی گۆرین واته " افسانه‌ی خلقهای ایران" یه‌کێک له ئه‌ندامانی " ڕێکخراوی ڕووناکبیرانی کوردی ئێران" له نامیلکه‌یه‌ک دا به نێوی" واقعیت خلقهای ایران و افسانه‌ی م. ماکان " ( ڕاستینه‌ی گه‌لانی ئێران و ئه‌فسانه‌ی م. ماکان) وڵامی بۆچوونه‌کانی ئه‌وی داوه ، به‌ڵام له هیچ کوێی نووسراوه‌که‌دا، م.ماکان ی تاوانبار نه‌کرد به‌وه‌ی که" سیخوڕی ساواک" بێ،بۆچی چونکوو ده‌یزانی نووسه‌ری نامیلکه‌که نه‌ک ته‌نیا" سیخوڕی ساواک" نییه، به‌ڵکوو سه‌ر به باڵێکی هه‌ره شێلگیری دژی ڕێژیمی محه‌مه‌د ڕه‌زا شاشه.
ساڵانی دواتر خوسره‌وی شاکری له چوارچێوه‌ی ئه‌و لێکۆڵینه‌وانه‌دا که سه‌باره‌ت به " بزووتنه‌وه‌ی کرێکاری، سۆسیاڵ دێمۆکراسی و کۆمۆنیستی له ئێران" دا ده‌یکرد و تائێستا 23 به‌رگی به زمانی فارسی، ئینگلیسی و فه‌رانسه‌یی لێ بڵاو بووته‌وه، به هاوکاری نووسه‌ری ئه‌م دێرانه به‌شێک له سه‌نه‌د و به‌ڵگه‌ی سه‌ر ده‌می "کۆماری کوردستان له مهاباد"ی وه‌رگێرا سه‌ر زمانی فارسی و له یه‌کێک له‌و به‌رگانه‌ی سه‌ره‌وه‌دا بڵاوی کرده‌وه. هه‌ر ئه‌و کاره بۆ خۆی ده‌یسه‌لمێنێ ئه‌گه‌ر له نامیلکه‌ی "ئه‌فسانه .... " دا له‌ئاست خه‌باتی گه‌لی کورد و زمانی کوردی به‌هه‌ڵه دا چووبێ ئه‌و کاره‌ی تێهه‌ڵێنانه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی پێشوویه‌تی.
له‌وه‌ش زیاتر شاکری ئیدیتۆری دوو به‌رگ کتێبی ئه‌ستووره که له لایه‌ن "کۆنفێدراسیۆنی جیهانی خوێندکارانی ئێران"ییه‌وه له جه‌نگه‌ی ده‌سته‌ڵاتی ڕێژیمی محه‌مه‌د ڕه‌زا شا دا به دژی ساواک و ده‌وڵه‌تی شا به چه‌ندین زمانی جۆربه‌جۆر بڵاو کراونه‌ته‌وه.
له کۆتایی ئه‌و ڕوونکرنه‌وه‌و شاییدی دانه دا، هیوادارم مامۆستا جه‌مال نه‌به‌ز پێ له‌و هه‌ڵه‌یه بنێ وداوای لێبوردن له‌و زانایه‌یه بکاکه به خوت و خۆڕایی به " سیخوڕی ساواک"ی له قه‌ڵه‌م داوه ، هه‌رچه‌ند حه‌قی خۆیه‌تی چۆنی ده‌یه‌وێ نێوه‌رۆکی نامیلکه‌ی "افسانه‌ی خلقهای ایران" هه‌ڵسه‌نگێنێ، به‌ڵام ده‌بێ ئه‌و تۆمه‌تبارکردنه بێ بناغه‌یه که زیاتر وه‌پلاری کوێری ده‌چێ وه‌رگرێته‌وه.
لێره دا کورته‌یه‌ک له ژیانی سیاسی و کاره زانستییه‌کانی پرۆفسۆر خوسره‌وی شاکری بۆ ئاگاداری خوێنه‌ره‌وانی ئه‌م دێڕانه له گه‌ڵ وێنه‌یه‌کی بڵاو ده‌که‌مه‌وه.

خوسره‌وی شاکری، له ساڵی 1961 له بواری ئابووری دا ده‌ره‌جه‌ی لیسانسی وه‌رگرتووه. له ساڵی 1964 هه‌ر له‌هه‌مان به‌شدا ده‌رجه‌ی ماستری ته‌واو کردووه .له ساڵی 1973 له زانکۆی سۆربۆن ده‌ستی به لێکۆڵینه‌وه کردووه بۆ وه‌رگرتنی پله‌ی دوکتورا. له مانگی فێڤرییه‌ی ساڵی 1980 له زانستی مێژوودا پله‌ی دوکتورای وه‌رگرتووه. هاوکات، له سه‌رده‌می خوێندکاری دا، که‌سێکی چالاک بووه له بزووتنه‌وه‌ی له سه‌ر کردنه‌وه‌ی مافی مرۆڤ له ئێران له نێوان ساڵانی 1960- 1970 دا. بۆ دوو خول له ساڵی 1965 و 1968 سێکرێتێری کۆنفێدراسیۆنی خوێندکارانی ئێرانی بووه و له‌وماوه‌یه‌دا زنجیره کتێبێکی به‌ڵگه‌ی مێژوویی سه‌باره‌ت به سه‌ته‌ی بیسته‌می ئێران، 23 به‌رگ به فارسی و 10 به‌رگ به زمانه ئوڕووپاییه‌کان بڵاو کردووه‌ته‌وه. ئه‌و هه‌روه‌ها هێندێک له نووسراوه کلاسیکه مارکسیستییه‌کانیشی وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی فارسی.
بڵاوکراوه شیکارییه سه‌ره‌کییه‌کانی بریتین له :
1- ڕه‌چه‌ڵه‌کی رووسی – قه‌فقازی چه‌پی ئێران. سۆسیال دێمۆکراسی ئێرانی مۆدێڕن، وه‌شانخانه‌ی کێرزن پرێس، له‌نده‌ن ساڵی 2000؛ وه‌شانخانه‌ی زانکۆی واشنگتن و وه‌شانخانه‌ی بریتیش کۆلۆمبیا، سیاتێل و ڤانکووڤر، 2001، 400 لاپه‌ڕه ( به زمانی ئینگلیسی)
2-ئه‌رمه‌نییه‌کانی ئێران: ده‌وری ناکۆکی که‌مایه‌تییه‌ک له فه‌رهه‌نگێکی زاڵ دا، زانکۆی هارڤارد نێوه‌ندی لێکۆڵینه‌وه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست زنجیره‌کانی مۆنۆگڕافی، وه‌شانخانه‌ی زانکۆی هارڤارد، که‌مبریج ( MASS ) ، ژانڤییه‌ی 1998، 410 لاپه‌ڕه ( به زمانی ئینگلیسی)
3- کۆماریی سۆسیالیستیی سۆڤییه‌تی ئێران، 1921- 1920 : له دایکبوونی زامی ده‌روونی، وه‌شانخانه‌ی زانکۆی پیتسبورگ، پیتسبورگ ، 1995 ، 650 لاپه‌ڕه ( به زمانی ئینگلیسی)
4-سیاسه‌ته‌کانی ده‌ستپێکردن : چه‌رخی به‌رهه‌م‌هێنه‌ره‌وه‌ی چیرۆک و گه‌مه‌ی منداڵان له ئێران ، لویستۆن ، نیۆیۆرک 1992، چاپی تازه، 1996. 263 لاپه‌ڕه ( به زمانی ئینگلیسی)
5- شازاده‌یه‌کی سووری ئێرانی له‌پاریس ( کار و ژیانی ئیره‌جی ئه‌سکه‌نده‌ری ، به‌رگی 1 وه‌شانخانه‌ی مه‌زده‌ک / ئانتیتۆد، فلورانس/ تاران، 2002 (به زمانی فه‌ڕانسه‌یی / فارسی )
6- به‌ڵگه مێژووییه‌کان: بزووتنه‌وه‌ی کریکاران، سوسیال دێمۆکراسی و کۆمۆنیستی له ئێران، 23 به‌رگ، وه‌شانخانه‌ی مه‌زده‌ک، فلۆرانس، و وه‌شانخانه‌ی عێلم و پادزه‌هر، تاران. ( به زمانی فارسی )
خوسره‌وی شاکری زۆر وتاری به فارسی، ئینگلیسی و زمانه‌کانی دیکه‌ی ئوڕووپایی بڵاو کردووته‌وه. مامۆستای میوان بووه، له زانکۆی UCLA ، زانکۆی دوێ پاول ( شیکاگۆ)، و زانایه‌کی لێکۆله‌ره‌وه بووه له نێوه‌ندی نێونه‌ته‌وه‌یی ودۆرد ویلسن بۆ زانستکاران، نێوه‌ندی لێکۆڵینه‌وه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستی زانکۆکانی هارڤارد و شیکاگۆ؛ هه‌روه‌ها ئیدیتۆری هاوکار بووه بۆ ئه‌نسێکلۆپێدیای ئیرانیکا ( له زانکۆی کۆلۆمبیا)
خوسره‌وی شاکری به ساڵانی دوور ودرێژ له Ecole des Hautes Etudes en Sciences Sociales ( مه‌دره‌سه‌ی به‌رزی ڵێکۆڵینه‌وه و زانسته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ) له پاریس که یه‌کێک له دامه‌زراوه زانستییه‌کانی هه‌ره به‌نێوبانگی ئوڕووپایه مامۆستایه‌تی کردووه و وانه‌ی گوتووه‌ته‌وه و ئێستا پرۆفسۆری خانه‌نشینه، به‌ڵام له نووسین و لێکۆڵینه‌وه کۆڵی نه‌داوه.
تێبینی: ئه‌م وتاره له دوو به‌شدا له ژماره‌ی 261 و 262ی ڕۆژنامه ڕۆژنامه، 15 و16 ی ژووییه‌ی 2008 دا بڵاو کراوه‌ته‌وه
Posted by
Ruwange --- ڕوانگه
at
1:38 PM
0
comments
Subscribe to:
Posts (Atom)





