هاوپرسه‌کی تێلێڤیزیۆنی ڕۆژ له گه‌ڵ مامۆستا دوکتور که‌مال مه‌زهه‌ر ئه‌حمه‌د سه‌باره‌ت به مێژوو و ده‌وری مێژوو له به‌رنامه‌ی ڕوانگه دا
هاوپرسه‌کییه‌ک له گه‌ڵ دوکتور که‌ماڵ مه‌زهه‌ر ئه‌حمه‌د
مێژوو نووسی کورد
له 10 ژوه‌نی 2007 له شاری له‌نده‌ن به‌ڕێز که‌ماڵ مه‌زهه‌ر به‌ڕێگه‌ی هاوکارمان گۆران مامه‌خه‌لانی وڵامی پرسیاره‌کانی ڕوانگه‌ی داوه‌ته‌وه
سه‌ردێڕی پرسیاره‌کان ئاوابوون:
1- ئێوه به گشتی مێژوو چۆن ده‌ناسێنن؟
2- زانیاریدان سه‌باره‌ت به‌وکارانه‌ی تا ئێستا له سه‌ر مێژووی کورد و کوردستان کردووتانه؟
3- ئێوه وه‌کوو مێژووناسێک هۆی دابڕانی مێژووی سیاسی به‌شه‌کانی کوردستان له یه‌کدی چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن؟بۆچی زۆرجار ئه‌زموون و ته‌جروبه‌ی پێشوو دووپاته بوونه‌ته‌وه؟
4- ده‌گوترێ " ڕابردوو مه‌شخه‌ڵی ڕوونکه‌ره‌وه‌ی ڕێگه‌ی داهاتووه. ئه‌و ده‌ربڕینه چه‌نده به ڕاست ده‌زانن؟
5- که‌مایه‌سییه‌کانی مێژوونووسی کوردی کامانه‌ن؟
6- گه‌لۆ ده‌کرێ مێژوو و سیاسه‌ت له یه‌کتری جوێ بکرێنه‌وه؟
7- ئه‌و کارانه‌ی ئێستا به ده‌ستتانه‌وه‌یه کامانه‌ن؟
8- ڕۆژێکی خۆتان له له‌نده‌ن چۆن به‌سه‌ر ده‌به‌ن؟
ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی ڕوانگه شه‌مۆ شه‌و 2007.07.07 له تێلێڤیزیۆنی ڕۆژ بڵاوکرایه‌وه و سه‌رله‌به‌یانی دووشه‌مۆ 2007.07.09دووپاته بووه‌وه.
دوکتورکهماڵ مه‌زهه‌ر ئه‌حمه‌د:
سه‌ره‌تا کاکه گۆران ڕێگه‌م بده که به‌خێرهاتنێکی گه‌رمت بکه‌م و زۆر سپاسی کاک حه‌سه‌نی قازی ئه‌که‌م که ئه‌ویش له به‌لجیکاوه ته‌له‌فۆنی بۆ کردم و به دڵی خۆم، یانی ئاسانکاری کرد بۆ ئه‌وه‌ی که وا ئه‌و دیده‌نییه بکرێت، یانی ته‌قدیری وه‌زعی منی کرد. ڕاستییه‌که‌ی زۆر مه‌یلی دیده‌نی تێلێڤیزیۆنی و ئه‌وانه‌م نییه، له‌به‌رهۆیه‌ک، له به‌ر باری ته‌ندورستی خۆم،به‌ڵام لێت ناشارمه‌وه که زانیم ئه‌و چاوپێکه‌وتنه بۆ ڕۆژ تیڤی یه به گه‌رمی پێم خۆش بوو، به‌دڵ پێم خۆش بوو. من خۆم ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌م نییه زۆر سه‌یری تێلێڤیزیۆن بکه‌م، به‌ڵام ئه‌و ماوه‌ی 7 مانگه که له مانچێستر له‌ماڵی خوشکم بووم و بۆ ته‌داوی نه‌خۆشییه‌که‌م چووبووم، له‌و ماوه‌یه دا هه‌موو شه‌وێک سه‌یری ڕۆژتیڤی م ئه‌کرد هه‌ستم کرد قه‌ناتێکی ڕێک و پێک و لێهاتووه، بۆیه‌کا من خۆم به‌خته‌وه‌رم که ئه‌م دیده‌نییه بکه‌ین.
ده‌رباره‌ی مێژوو، مێژوو به‌لای منه‌وه زانسته و زانستێکی زۆر قووڵه. هیچ شتێک نییه له ژیاندا، هیچ زانستێک نییه مێژووی خۆی نه‌بێ. مێژوو زانستێکی یه‌کجار به‌رفره‌وانه. زۆر ده‌مێکه زانا گه‌وره‌کانی جیهان ، مێژوونووسه گه‌وره‌کانی جیهان وتوویانه مێژوو زانسته.
له هه‌ره کۆنه‌کان له زه‌مانی ئیغریق و ڕۆمانه‌کانه‌وه هه‌ن که وتوویانه مێژوو زانسته.
له سه‌ده ناونجییهکاندا، یه‌کێکی وه‌کوو ئێبن خه‌لدوون، به ڕاستی پیاوێکی زیره‌ک و لێهاتوو بوو؛ نووسینی زۆره ده‌رباره‌ی مێژوو و له‌وێدا ئه‌لێ: مێژوو هونه‌ره.به‌ڵام که ئه‌ڵێ هونه‌ره مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه زانسته، مێژوو زانسته، و وێڕای ئه‌وه و ته‌نانه‌ت له دواییدا وشه‌ی زانستیشی، عیلمیشی به کار هێناوه. مهکیاڤێللی، ئه‌ویش زۆری نووسیوه ده‌رباره‌ی مێژوو، ئه‌ویش هه‌ر عه‌ینی شت وای بۆ ئه‌چێ که زانسته، زانستێکی قووڵیشه.
من کتێبێکی سه‌ربه‌خۆم هه‌یه ده‌رباره‌ی مێژوو، هه‌رناوی کتێبه‌که میژووه، له وێدا باسی ئه‌وانه ئه‌که‌م، له به‌شی دووه‌می ئه‌و کتێبه‌دا باسی ئه‌وه ئه‌که‌م که کێ خزمه‌تی مێژووی کوردی کردووه؟ ده‌وری کورد له مێژوو دا چییه؟ ئێنجا ئه‌توانرێ بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ئه‌و کتێبه و له‌وێدا به دوور و درێژی باسی زانستی مێژووم کردووه. مێژوو ئه‌بێ لێکدانه‌وه بێ واته هه‌ڵسه‌نگاندن و ته‌حلیل. ڤۆلتێر ده‌رباره‌ی ئه‌مه قسه‌یه‌کی زۆر نایابی هه‌یه - خۆت ئه‌زانی ڤۆلتێر یه‌کێک له ڕۆشنبیره هه‌ره گه‌وره‌کانی فه‌رانسه‌یه که ڕێگه‌ی بۆ به‌رپا بوونی شۆڕشی فه‌ره‌نسی خۆش کرد له ساڵی 1789 دا – ئه‌و ده‌رباره‌ی مێژوو ئه‌ڵێ، هه‌ڵبه‌ت ده‌قی قسهکهییم به ته‌واوه‌تی له بیر نییه، به‌ڵام به‌و واتایه ئه‌ڵێ: ئه‌گه‌ر ئه‌رکی مێژوو نووس ئه‌وه بێ باسی ئه‌وه‌م بۆ بکا که‌وا زۆردارێک یا پاشایه‌ک له فڵان شوێن چۆن هاتووه‌ته سه‌ر ده‌سه‌ڵات و فڵان پاشا له فڵان شوێنی تر چۆن له ده‌سه‌ڵات لا براوه، ئه‌ڵێ من هیچ ئیحتیاجی فه‌زڵی ئه‌و که‌سه‌م نییه، من خۆشم ئه‌توانم بیخوێنمهوانێ.
که واته ئه‌بێ مێژوو بریتی بێ له لێکدانه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندن. ئه‌گه‌ر له‌و قوژبنه‌وه سه‌یری بکه‌ین، به‌ڵێ مێژوو زانستێکی یه‌کجار زۆره کاریگه‌ره.
حه‌ز ئه‌که‌م ئاماژه بۆ شتێک بکه‌م ڕۆژی 7ی حوزه‌یرانی [2007] – ئاخر شه‌هلای هاوسه‌رم له گه‌ڵمدایه،له گهڵیشمدا ئیش ئه‌کا و یاریده‌م ئه‌دا، ئه‌و دره‌نگ ئه‌نوێ،من زوو ئه‌نووم، ئه‌و دره‌نگ ئه‌نوێ نوێژ ئه‌کا و ئه‌و شتانه، یانی دره‌نگ ئه‌نوێ – ڕۆژی 7ی حوزه‌یران پێش ئه‌وه‌ی که بڕۆم بۆ کتێبخانه، بۆ ئه‌رشیڤی به‌ڵگه‌نامه ئینگلیزییه‌کان، که هه‌ستام سه‌یر ئه‌که‌م کاغه‌زێکی بۆ نووسیوم، نامه‌یه‌کی بۆ نووسیوم، ئه‌ڵێ تکات لێ ئه‌که‌م که‌مال ئاگات له ته‌ندروستی خۆت بێ، خۆت وا یه‌کجار هیلاک مه‌که، بیرله دواڕۆژمان بکه‌ره‌وه، یانی چه‌ند شتێکی وا، هه‌ستی خۆی ده‌ربڕیبوو.منیش له ژێره‌وه بۆم نووسی،ئه‌ڵێم شه‌هلا گیان، ئه‌و قسانه‌ی تۆ ئه‌وه‌نده‌ی تر هانیان دام بۆ ئه‌وه‌ی که وا ئه‌مڕۆ سه‌ر له کتێب هه‌ڵنه‌بڕم، هه‌ر خه‌ریک بم.
من له کۆتایی په‌نجاکانه‌وه، هێشتا قوتابی بووم له کۆلێج، له زانکۆی به‌غدا، خۆم ته‌رخان کردووه بۆ خزمه‌تی مێژووی گه‌لی کورد. یانی ئه‌وه ئه‌رکی یه‌که‌ممه له ژیاندا. و له‌و کاته‌وه به‌رهه‌مم نووسیوه و بڵاوم کردووهتهوانێ، که ڕه‌نگ بێ وابزانم به زمانی کوردی و عه‌ڕه‌بی و ڕووسی و به‌شێکی زۆریش له به‌رهه‌مه‌کانم وه‌رگێڕاونه‌ته سه‌ر زمانه‌کانی تر وه‌ک بڵێین ئینگلیزی و فه‌ره‌نسی و ئه‌رمه‌نی و تورکی. ئینجا ژماره‌ی کتێبه‌کانم نزیکه‌ی 30 یا له 30 کتێب تێئه‌په‌ڕێ. وێڕای دوو نامه‌ی دوکتورا، نامه‌ی یه‌که‌مم له ساڵی 1963 دا به ڕووسی نووسی، ده‌رباره‌ی مێژووی گه‌لی کورده و بریتی یه له به‌لانی کهمهوانێ 350 لاپه‌ڕه و له ساڵی 67 دا چاپ کرا، له کتێبێکی سه‌ربه‌خۆ دا به زمانی ڕووسی چاپ کرا وتاکونێ ئێستاش بیرمه یه‌کێک له گۆڤاره ئینگلیزییه‌کانی که له له‌نده‌ن ده‌ر ئه‌چێ، زۆر به‌رز ئه‌و کتێبه‌ی منی نرخاندبوو. نامه‌ی دوکتورای دووه‌مم له ساڵی 69 پێشکه‌شم کرد، ئه‌و 3 به‌رگه نزیکه‌ی 750- 800 لاپه‌ڕه ئه‌بێ، دیسانه‌وه ته‌رخان کراوه بۆ گه‌لێک لایه‌نی مێژووی گه‌لی کورد به تایبه‌تی له گۆشه نیگای هه‌ڵسه‌نگاندنه‌وه، تهحلیلهوانێ، ته‌حلیله‌وه. لێم ئه‌پرسن دایم ئه‌و پرسیاره‌شم لێ ئه‌که‌ن ئه‌ڵێن: کام کتێبت به‌لاوه له هه‌مووی خۆشه‌ویستتره؟ هه‌میشه هه‌ر یه‌ک وڵام ئه‌ده‌مه‌وه. ئه‌ڵێم به نیسبه‌ت نووسهرهوانێ، هه‌موو کتێبێکی به‌لایه‌وه شتێکی نازدار و و خۆشه‌ویسته. له به‌رئه‌وه زۆر زه‌حمه‌ته تۆ بڵێی کام مناڵم له کام مناڵم خۆشتر ئه‌وێ، هه‌موویان خۆشه‌ویستن. به‌ڵام جاران که پێیان ئه‌وتم، جاران که زۆریان لێ ئه‌کردم ئه‌مگوت ئه‌گه‌ر هه‌ر ناچاربم کتێبه‌کانم هه‌ڵسه‌نگێنم و یه‌کێکیان هه‌ڵبژێرم ئه‌وه ئه‌ڵێم" کوردستان له ساڵه‌کانی جه‌نگی یه‌که‌می جیهاندا" چونکه ئه‌و کتێبه زۆر ده‌نگی دایه‌وه و وهرگێرڕایه سه‌ر گه‌لێک زمان.یه‌كێک له‌و زمانانه، له‌له‌نده‌ن وه‌رگێڕانێکی ڕێکوپێک کرا به ئینگلیزی و بڵاو کرایه‌وه. به‌ڵام دوایی که کێشه‌ی که‌رکووک هاته ئاراوه ماوه‌یه‌کی زۆر به کتێبێکه‌وه خه‌ریک بووم به‌عه‌ڕه‌بی، به ناوی: " کرکوک و توابعها، حکم التاریخ و الضمیر، دراسه وثائقیه عن القضیه الکردیه فی العراق". کتێبکه له چوار به‌رگ پێک دێ. به‌رگی یه‌که‌می بڵاو بووهوانێ. من له ساڵی 82 وه‌وه ده‌ستم کرد به نووسینی ئه‌و کتێبه چونکه ئه‌مه‌ویست ئاوێک بکرێ به ئاگره‌که دا، پێوه‌ندی نێوان کورد و عه‌ڕه‌ب تێک نه‌چێ، له به‌ر ئه‌وه ویستم بێ لایه‌نانه ئه‌و کتێبه بنووسم و پێشانی بده‌م که که‌رکووک شارێکی کوردستانییه. به‌رگی یه‌که‌می ئه‌و کتێبه له 220 لاپه‌ڕه زیاتره. سه‌دان سه‌رچاوه‌ی ڕه‌سه‌نم تێیا به‌کارهێناوه. وا دیاره نرخی ئه‌وه‌نده زۆر بووه کتێبه‌که یه‌کسه‌ر وهرگێرڕابۆ زمانی ئینگلیسی و ئێستا وا وهرئهگێرڕێ بۆ زمانی کوردی، به‌ڵام کاک گۆران له هه‌مووی خۆشتر ئه‌وه‌یه، به بێ ئه‌وه‌ی من ئاگام لێ بێ، به بێ ئه‌وه‌ی پرسم پێ بکه‌ن، و من زۆر مه‌منوونم، زۆر به‌خته‌وه‌رم به‌وه کاتێک له رێی کاک حه‌مید ئه‌بووبه‌کره‌وه زانیم – ئه‌و براده‌ره‌ی له کوردستانی عێراق ڕۆژنامه‌ی به‌درخان ده‌رئه‌کا- ، له ڕێگای ئه‌وه‌وه زانیم که وا کتێبه‌که له تورکیا کراوه به تورکی. زۆر زۆر به‌خته‌وه‌ر بووم. تاکوو ئێستا نازانم کێ کردوویه‌تی.به‌ڵام، هه‌ر ئه‌وه‌نده نیشانی هێند که‌سێکم دا- من خۆم تورکی نازانم – و لێم پرسین، وتیان زۆر به ئه‌مانه‌ته‌وه و زۆر به ڕێکوپێکی کراوه به تورکی، له‌به‌رئه‌وه، بۆیه‌کا ئیتر دوای ئه‌وه ئه‌وکتێبه بهلامهوانێ بۆڕی کتێبی" کوردستانه که‌ی" دام. بۆڕی ئه‌وی دا. وه‌ک پێم وتی کتێبه‌که چوار به‌رگه، نه‌ک به‌رگێک. به‌رگی یه‌که‌می ته‌واو بووه و نه‌خۆشییه‌که‌م بوو به کۆسپ ئه‌گینا به‌رگی دووه‌میشی له سه‌ر ته‌واو بوونه.
دوای ئه‌وه‌ی که هاتم بۆ ئێره،له سه‌ر به‌ڵگه‌نامه ئینگلیزییه‌کان کار ئه‌که‌م. به‌ڵگه نامه نهێنییه‌کانی به‌ریتانیا. به تایبه‌تی هی وه‌زاره‌تی هه‌نده‌رانی به‌ریتانیا،هی وه‌زاڕه‌تی جه‌نگ ، هی وه‌زاره‌تی هند، هی وه‌زاره‌تی کۆلۆنیالیزم. به‌ڵگه‌نامه‌کانیان یه‌کجار یه‌کجار به‌نرخن.
من ده‌مێکه ئاگاداری ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌م. به‌ڵام به هیچ جۆرێ ته‌سه‌ورم نه‌ئه‌کرد،به بیرمدا نه‌ئه‌هات به‌و ڕاده‌یه ده‌وڵه‌مه‌ند بێ. به‌ڕاستی وتوومه و ئه‌یڵێم و ئه‌یڵێمه‌وه ده‌ریایه‌کی بێ بنه.و ئێمه هه‌موو لایه‌نه‌کانی مێژووی خۆمان ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ ئه‌توانین له ڕێگای ئه‌و بهڵگهنامانهوانێ تیشکی ڕووناکی بخه‌ینه سه‌ر، لایه‌نی نه‌بیندراوی ئه‌توانین بیاندۆزینهوانێ. بۆیه‌کا، بڕیارم دا؛ یانی وه‌کوو مژده مژده بده‌م به خوێنه‌ری کورد که وا به‌ڵگه‌نامه ئینگلیزییه‌کان، که وا خه‌ریکیانم ئه‌وه‌نده ده‌وڵه‌مه‌ندن له ئه‌رشیڤی نیشتمانی، ئه‌وه‌نده ده‌وڵه‌مه‌ندن، ئه‌وه‌نده ڕێکوپێکن، خه‌ریکی ئه‌وه‌م.ویستم وتارێک بنووسم، کاتێک ئه‌زانم وتاره‌که گه‌وره بوو، گه‌وره بوو، گه‌وره بوو وا ئێستا کتێبێکی 300 لاپه‌ڕه‌یی لێ ده‌رچوو. پێش ئه‌وه‌ی که تۆ بێی خه‌ریکی پاکنووسی کتێبه‌که بووم، به‌شی یه‌که‌می 72 لاپه‌ڕه‌یه له‌م ڕۆژانه دا له رێی براده‌رێکه‌وه وا له نه‌رویجه‌وه هاتبوو؛ وا بزانم به خوا ئه‌ویش ناوی گۆرانه، به‌ودا 72 لاپه‌ڕه‌یم نارد بۆ برای به‌ڕێزم مامۆستا عه‌بدوڵا زه‌نگه‌نه چونکه زۆر به په‌رۆشه بۆ ئه‌وه‌ی نووسینه‌کانی من بڵاوبکاته‌وه و وه‌ستایانه بڵاویان ئه‌کاته‌وانێ. 72 لاپه‌ڕه‌یم بۆ ناردووه. دوێنێ شه‌و ته‌له‌فونی بۆ کردم وتی هه‌ندێ شوێنێکیم که خوێندهوانێ چاوم پڕ بوو له فرمێسک خۆم پێ ڕانه‌گیرا خوڕخوڕ گریام. بۆیه‌کا ئێستا ئه‌گه‌ر ڕێگه‌م بده‌ن ئه‌ڵێم ئه‌و کتێبه‌ی ترم یه‌که‌مه، هه‌رچه‌ند هه‌موویانم خۆش ئه‌وێ.
ته‌نانه‌ت کتێبێکم هه‌یه ده‌رباره‌ی مێژوو، " ئافره‌ت له مێژوو دا" ئه‌وه هه‌ر وا کتێبێکی گشتی یه، کتێبێکی زانستی نییه که‌م باسی ئافره‌تی کوردی تێیایه. هه‌ر ئافره‌ت له مێژوو دا.چهندپرسیارێکیان لێ کردبووم له کاتی خۆ‌یا،له سه‌ره‌تای هه‌شتاکانا، وڵامی پرسیاره‌کانم کرد به کتێبێک، ته‌نانه‌ت ئه‌و کتێبه‌شم به قه‌ده کتێبه‌کانی ترم خۆش ئه‌وێ.
پرسیاره‌که‌ی تۆ به پێویستی زانی که سه‌رنجی خۆم ده‌رباره‌ی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌م ڕابگه‌یێنم.
تۆ ئه‌گه‌ر خه‌ریک بی و بته‌وێ به قووڵی به‌رهه‌مه‌کانت بنووسی هه‌مووی کاری ئه‌وێ و هه‌مووی هیلاکی زۆری ئه‌وێ. به شانازییه‌وه ئه‌ڵێم دیسانه‌وه دووپاتی ئه‌که‌مه‌وه هێشتا پێش ئه‌وه‌ی ببم به شاگردی دوکتورا، یانی هێشتا کۆلێجم ته‌واو نه‌کردبوو، ڕاهاتبووم که به‌یانیان زۆر زوو هه‌ڵسم له خه‌و، چونکه مێشک زۆر سافه به‌یانیان که هه‌ڵئه‌سی له خه‌و.
ئیتر هه‌ر خه‌ریک بووم له به‌ر ئه‌وه هه‌مووی ئه‌رکی زۆری ئه‌وێ. زۆر زۆری ئه‌وێ.
ئێستا بڵێین ئه‌م کتێبه‌ی که ئێستا بۆم باس کردی : " کورد و کوردستان له به‌ر ڕۆشنایی به‌ڵگه‌نامه نهێنییه‌کانی حکومه‌تی به‌ریتانیا" ئه‌و کتێبه که پێم وتی ده‌وری 300 لاپه‌ڕه ئه‌بێ،ئه‌وه ته‌قریبه 6 مانگه پێوه‌ی خه‌ریکم. شه‌ش مانگ نا، پێنج مانگه پێوه‌ی خه‌ریکم، که ئه‌چم ئه‌ڕۆم به‌یانییان زوو بۆ ئهرشێڤهکه، ئێمهوانێ له گه‌ڵ خێزانما ئه‌ڕۆم. ئه‌و وێنه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌کان ئه‌گرێ دوایه ئێمهوانێ لێره کاری تێیا ئه‌که‌م، هه‌ڵی ئه‌سه‌نگێنم ، وه‌ری ئه‌گێڕم بۆ زمانی کوردی، ئه‌مه هه‌موو کات و وزه‌یه‌کی زۆری ئه‌وێ. دوکتورهیهک هه‌یه دوکتوره مونیره ئه‌لفه‌یلی، کورده، سایتی تایبه‌تی خۆی گالگامیشی هه‌یه، ئافره‌تێکی زۆر دڵسۆزه. له‌م ڕۆژانه دا ئاوا ته‌قریبه ده ڕۆژ لهمهوپێش ته‌له‌فۆنی بۆ کردم، ئه‌و له مانچێستره، وتی کچێک هه‌یه ناوی ئیناسه تۆئهی ناسی؟ وتم به خوا نازانم بیرم نایه. تومه‌ز ئه‌و کچه که ناوی ئیناسه ده‌رباره‌ی کتێبه‌که‌م :" کرکوک و توابعها" شتێکی نووسیوه، ئینجا ئه‌و ئیناسه نووسیویه‌تی ئه‌ڵێ:من قوتابی که‌مال مه‌زهه‌ر بووم ونموونه‌ی هه‌ره به‌رزی ژیانم که‌مال مه‌زهه‌ر بوو که‌چی ئێستا تێگه‌یشتم که که‌مال مه‌زهه‌ر کتێب ئه‌دزێ، ئه‌و کتێبه‌ی که‌رکووکی له دوو وتاری ئه‌نسێکلۆپێدیای به‌ریتانی، ئه‌نسێکلۆپێدیای ئیسلامه، له دوو وتاری ئه‌مانه‌یه. ئه‌خر کتێبێکی 220 لاپه‌ڕه‌یی چۆن له دوو وتار ئه‌دزرێ؟
یانی شتی وا دێته ڕێگه، شتی وا زۆر دێته سه‌ر ڕێگه، جاری وا هه‌یه له براده‌ری خۆته‌وه. یانی له کورده‌که‌وه. ڕه‌خنه ئه‌گه‌ر زانستی بێ، ڕه‌خنه ئه‌گه‌ر بۆ ئه‌وه بێ هه‌ڵه‌ت بۆ ههڵگرێتهوانێ باشه، چونکه هه‌موومان ئه‌که‌وینه هه‌ڵه‌وه. که‌س نییه هه‌ڵه نه‌کا. هه‌موومان هه‌ڵه ئه‌که‌ین. قسه‌یه‌کی زۆر جوانی لێنین هه‌یه که ئه‌ڵێ: " من لا یعمل،لایخطی" ئه‌وه‌ی کار بکا ئه‌که‌وێته هه‌ڵه‌وه.هه‌موومان موعهریزین بۆ ئه‌وه‌ی که وا بکه‌وینه هه‌ڵه‌وه. منیش یه‌کێکم وه‌کوو ئه‌و عاله‌مه. فه‌قه‌ت به شه‌رتێ ڕه‌خنه‌که ڕووخێنه‌ر نه‌بێ، ڕه‌خنه‌که مه‌به‌ستی ڕێکوپێک و ڕاستکردنه‌وه بێ. ڕاستکردنه‌وه بێ زۆر ته‌بیعی یه.
مێژووی به‌شه‌کانی کوردستان به‌هیچ جۆرێ ناکرێ له یه‌ک داببڕێ ناکرێ. هه‌مووی شوورای پۆڵایین، ئه‌وه‌ی که پێیان ئه‌وت (ستارالحدیدی) له زه‌مانی ستالینا، هه‌موو شوورای پۆڵایین دروست بکه‌ی ناتوانی مێژووی کورد له یه‌ک داببڕی. بۆ؟ چونکه مه‌رجه‌کانی یه‌ک مێژوویی له مێژووی کورد دا هه‌یه. کورد یه‌ک نه‌ته‌وه‌یه،له‌به‌رئه‌وه مومکین نییه به‌شه‌کانی مێژووی کورد له یه‌ک داببڕێ.دوو نموونه‌ت بۆ ئه‌هێنمه‌وه؛ شۆڕشی ساڵی 1925 به سه‌رۆکایه‌تی شێخ سه‌عیدی پیران، ئه‌گه‌ر بگه‌رێیته‌وه سه‌ری،
ئه‌بینی چ ده‌نگێکی داوه‌ته‌وه له کوردستان عێراق، چ ده‌نگێکی داوه‌ته‌وه له کوردستانی ئێران. ده‌نگێکی یه‌کجار گه‌وره‌ی داوه‌ته‌وه. ته‌نانه‌ت یه‌کێک له کتێبه‌کانم ده‌رباره‌ی ئه‌و بابه‌ته، ئه‌ویش چاپ کرا. سه‌ره‌تا زنجیره‌یێ وتارم بڵاو کرده‌وه، دوایی وتاره‌کانیان کۆکردهوانێ ده‌زگای کاوه دووجار تا ئێستا چاپی کردووهتهوانێ ده‌رباره‌ی ڕاپه‌ڕینی ساڵی 1925. ده‌نگێکی داوه‌ته‌وه له کوردستانی عێراقدا، پیاو ته‌سه‌ور ناکا. ئه‌وه شتێکی زۆر ئاساییه.ئه‌گه‌ڕێمه‌وه سه‌ر نموونه‌یه‌کی تر، دیسان ئه‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ به‌ڵگه‌نامه ئینگلیزییه‌کان. هه‌رله‌م ڕۆژانه‌دا، له به‌ڵگه‌نامه ئینگلیزییهکانا ئه‌گه‌ڕام، که کارم تێیا ئه‌کردن. سه‌یر ئه‌که‌م سه‌ره‌تای بزووتنه‌وه‌کانی کورد له کوردستانی ئێران، یانی سه‌ره‌تای ڕێگه خۆشکردن بۆ دامه‌زراندنی کۆماری مهاباد له ساڵی 1946 دا. دیاره ساڵی 1946 ئه‌مه لقه پۆپه‌یه. به‌ڵام به‌ر له‌وه کاره‌که ده‌ستی پێ‌کرد، له ساڵی 1942وه وانێ. له کاتێکا که له شاری ڕه‌زائییه که ورمێ یه و ڕه‌زاشا به زۆر کردی به ڕه‌زائییه؛ شاری ڕه‌زا شا. له ورمێ دا کورد ده‌ست ئه‌گرن به سه‌ر ده‌سه‌ڵاتا و هه‌وڵ ئه‌ده‌ن که وا شتێک بۆ کورد پێکه‌وه‌بنێن له ساڵی 1942 دا. کاکه گۆران ته‌سه‌ور که له ساڵی 1942 دا، ئه‌و ڕووداوانه‌ی ورمێ به جۆرێک له ناو کوردی سووریا دا ده‌نگ ئهداتهوانێ، قه‌ت من چاوه‌ڕوان نه‌بووم به‌و ڕاده‌یه، به‌وجۆره. قه‌ی ناکا له ناو کوردی عێراقا، قه‌ی ناکا له ناو کوردی تورکیا دا، قه‌ی ناکا له ناو کوردی ئێرانا، به‌ڵام له ناو کوردی سووریا دا به‌و ڕاده‌یه ده‌نگ بداتهوانێ، که ته‌سه‌ور ئه‌که‌ی، شوکری ئهلقووهتلی که سه‌ره‌ک کۆماری ئه‌وسای سووریا بوو و پیاوێکی زیره‌ک و دڵسۆز بوو بۆ نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆی، شێت بووه به‌وه، که‌وتووه‌ته هه‌ڵه‌داوان. که‌وتووه‌ته نامه نووسین که ویستوویانه بنێرن به دوای ئێلڤێستۆن دا، که وه‌ختی خۆی له ساڵی 1919 دا فه‌رمانبه‌رێکی فه‌رانسی بووه له ناوچه کورده‌کانی سووریا دا، بنێرن به دوای ئه‌و دا بێ بۆ
دیمه‌شق بۆ ئه‌وه‌ی نه‌سیحه‌تی کورده‌کان بکا زۆر نه‌ڕۆن. ئینجا تۆ ئه‌گه‌ر له ساڵی 1942 دا ڕووداوێک له شاری ورمێ به‌وجۆره له ناو کوردی سووریا دا ده‌نگ بداته‌وه، چۆن ئه‌توانین بڵێین که وا مێژووی نه‌ته‌وه‌ی کورد لێک دابڕاوه، لێک دانه‌بڕاوه و مومکین نییه لێک داببرێ.
ڕابردوو مه‌شخه‌ڵه، ڕێگه ڕوونکه‌ره‌وه‌یه بۆ داهاتوو.چونکه مێژوو بریتی یه له زنجیره‌یه‌کی نه‌پساوه‌ی که حه‌ڵقه‌کانی پێکه‌وه به‌ستراون.هه‌موو ڕووداوێک پشت به ڕووداوه‌کانی ڕابردوو ئه‌به‌ستێ. ئه‌مه له لایه‌که‌وه، له لایه‌کی ترهوانێ مێژووی دێرینی کورد یه‌کجار ده‌وڵه‌مه‌نده، چونکه که‌س نییه بتوانێ ئینکاری ئه‌وه بکاکه یه‌کێ له نه‌ته‌وه هه‌ره‌دێرینه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات نه‌ته‌وه‌ی کورده و تۆ سه‌ره‌تای سه‌ره‌تا له چه‌مچه‌ماڵی نزیک که‌رکووک له چه‌رمۆ، له گوندی چه‌رمۆ، سه‌ره‌تای سه‌ره‌تا کورد کشتوکاڵی دۆزیوه‌ته‌وه. یه‌که‌م گوند له جیهانا که سه‌ری هه‌ڵداوه له کوردستانا بووه. ئێمه زۆر ته‌ئکید ئه‌که‌ین له سه‌ر هندو ئه‌وڕووپی ، هندوئهوڕووپی نه‌خێر ئه‌وه قۆناخێکی دره‌نگی مێژووی نه‌ته‌وه‌ی کورده. مێژووی نه‌ته‌وه‌ی کورد هی گه‌له ڕه‌سه‌نه‌کانی ناوچه‌که‌یه که گه‌لانی زاگڕۆسیان پێ ئه‌ڵێن. ئه‌وه بنچینه‌ی سه‌ره‌تایی نه‌ته‌وه‌ی کورده. له به‌ر ئه‌وه ئێمه ئه‌گه‌ر ڕابردوویه‌کی وه‌ها زه‌نگینمان هه‌بێ و بۆ مێژووی ناوه‌ڕاستیش هه‌ر ئه‌وه‌نده بڵێم، ئه‌توانم زۆر نموونه بێنمهوانێ له سه‌ر میرنشینه کوردییه‌کان و ئه‌وانه.
به‌ڵام نموونه‌ی سه‌لاحه‌دینی ئه‌یووبی، ئه‌گه‌ر سه‌لاحه‌دینی ئه‌یووبی له نه‌ته‌وه‌یه‌ک نه‌بێت که گهیبێ به ڕاده‌یه‌کی به‌رز ناتوانێ قاره‌مانێکی وه‌ها دروست بکا که خاچ په‌ره‌ستانی هه‌موو ڕۆژئاوا ببه‌زێنێ. که واته ئێمه له هه‌موو قۆناخه‌کاندا ڕۆڵمان بووه له مێژوو دا و دیسان دووپاتی ئهکهمهوانێ، مێژوو زنجیره‌یه‌کی نه‌پساوه‌یه،حه‌ڵقه‌کانی به‌یه‌که‌وه به‌ستراوه.
مێژوو خۆی دووپات ئه‌کاته‌وه.یه‌عنی پرسیارێک هه‌یه دائیم له بواری مێژوو دا ئه‌کرێ.
به عه‌ڕه‌بییه‌که‌ی: هل یوعدو تاریخ نفسه؟ به عه‌ڕه‌بییه‌که‌ی وای پێ ئه‌ڵێن. به‌ڵێ مێژوو خۆی دووپات ئه‌کاته‌وه.به‌ڵام خۆی دووپات ناکاتهوانێ به شێوه‌یه‌کی ئۆتۆماتیکی. بۆ؟ چونکه که‌ره‌سه‌ی مێژوو مرۆڤه.مرۆڤیش بریتی یه له هه‌ست و هۆش و له به‌ر ئه‌وه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی کارتێکردنه‌کان جیاوازه له شوێنێکه‌وه بۆ شوێنێکی تر، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێتوو سه‌یری شۆڕشه بورجوازییه‌کانی ئه‌وڕووپا بکه‌ین ئه‌بینین هه‌موویان له ڕووی هۆکانیانهوه، له ڕووی ئامانجه سه‌ره‌کییه‌کانیانه‌وه هه‌موویان وه‌ک یه‌ک وان، به‌ڵام ورده جیاوازی هه‌یه له نێوانیان دا. ئه‌گه‌ر بێتوو به‌راوردی شۆڕشه‌کانی، بڵێین شۆڕشی 23ی ته‌مووزی میسر هی ساڵی 1952 و له‌گه‌ڵ شۆڕشی 14ی گه‌لاوێژی 1958 به‌راوردی بکه‌ین وه‌ک یه‌کن. هۆکانیان وه‌ک یه‌که، هه‌ندێک جیاوازی هه‌یه له نێوانیاندا.
له به‌ر ئه‌وه مێژوو خۆی دووپات ئه‌کاته‌وه به‌ڵام به مه‌رجێ ئه‌بێ ئه‌وه‌ت له بیر بێ که وا ئه‌مرازی مێژوو بریتی یه له مرۆڤ. مرۆڤ هه‌میشه به ئاسانی، به ئۆتۆماتیکی له گه‌ڵ ڕووداوه‌کانی ده‌وروبه‌ریدا ناگونجێ. به ئۆتۆماتیکی ڕه‌فتار ناکات. به ڕاستی ئه‌بێ به‌ر له هه‌موو شت ئه‌وه‌مان له بیر بێ که مێژووی کورد یه‌کجار شێوێندراوه. باوه‌ڕ ناکه‌م هیچ گه‌لێکی ترمێژووی هێند شێوێندرابێ به ڕاده‌ی مێژووی گه‌لی کورد.
ته‌نانه‌ت، دوای شه‌ره‌فخانی بتلیسی و مه‌حموودی بایه‌زیدی و ئه‌وانه، له ناو کورد دا مێژوونووسی سه‌ربه‌خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ڵکه‌وتبێ، چوون به عه‌ڕه‌بی نووسیویانه و خزمه‌تی مێژووی ئیسلامیان کردووه. ئه‌مه له به‌ر ئه‌وه ئه‌رکی مێژوونووسی کورد تا ڕاده‌یه‌کی زۆر سه‌خت ئه‌کا، دژواری ئه‌کا. کارێکی ئاسان نییه کاری مێژوونووسی کورد، ئه‌بێ هه‌وڵ بدا که وا چۆن بتوانێ ته‌ته‌ڵه‌ی ئه‌و مێژووه بکا. ڕووه ڕاسته‌کانی، ڕووه گه‌شه‌کانی که یه‌کجار زۆرن بیانخاته ڕوو، ئه‌مه یه‌ک، دوو،ئێستا ڕاسته ده‌زگامان هه‌یه، به‌ڵام به‌شی مێژوومان نه‌بووه له کوردستان، به‌شێکی تایبه‌تی مێژوومان نه‌بووه. زۆر له مێژوونووسه‌کانمان که دڵسۆزی پاڵی پێوه‌ناون به‌ره‌و ئه‌وه‌ی که وا خزمه‌تی مێژووبکه‌ن، خۆیان مێژوونووس نه‌بوون.
مامۆستا محه‌مه‌د ئه‌مین زه‌کی به‌گ کابرایه‌کی سه‌رباز بووه، ئه‌فسه‌ر بووه، زابت بووه، هاتووه هه‌ست پاڵی پێوه‌ناوه و ده‌ستی کردووه به مێژوونووسینه‌وه. خۆ ئهگهربێم به‌رهه‌مه‌کانی هه‌ڵسه‌نگێنم له‌وانه‌یه لێره‌دا، له‌وێدا، هه‌ندێ که‌موکووڕی ببینم. به‌ڵام، کێ ئه‌توانێ ئه‌و کارهگهورانهی وه‌کوو مامۆستا ئه‌مین زه‌کی به‌گ بکا که خۆی مێژووی نه‌خوێندووه، که خۆی کابرایه‌کی وه‌کوو پێم وتی ئه‌فسه‌ر بووه. خوالێ خۆش‌بوو حوسێن حوزنی موکریانی، کابرامهیلی هه‌بووه که ڕۆژنامه‌نووسی بکا. کابرا "زاری کرمانجی" ده‌ر ئه‌کرد له ره‌واندز، له‌وێ گۆڤاری زاری کرمانجی ده‌ر ئه‌کرد، به‌ڵام که سه‌یری کرد مێژووی نه‌ته‌وه‌که هێند شێوێندراوه، هه‌ستا ده‌ستی کرد به مێژوونووسین. کێ ئه‌توانێ که‌لێنێک له ناو ئه‌و به‌رهه‌مانه‌دا بدۆزێتهوانێ؟ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که ئه‌و پیاوه ڕێبازی زانستی نه‌زانیوه، که ئه‌و پیاوه گه‌لێک له زمانه ڕۆژئاواییه‌کانی نه‌زانیوه؛ زمانه ڕۆژئاواییه‌کانیش پێویستن، چونکه زانای گه‌وره‌یان هه‌یه، تاقیکردنه‌وه‌ی گه‌وره‌تان هه‌یه.یه‌عنی ئه‌مانه ئه‌بێ حه‌قی خۆیان بده‌ینێ که وا ڕۆڵێکی باشیان بووه له تیشک هاویشتنه سه‌ر لاپه‌ڕه‌کانی مێژووی گه‌لی کورد.
له‌م سه‌رده‌مه‌ش دا که‌سی ئاوا هه‌ن. من یه‌ک نموونه‌ت بۆ ئه‌گێڕمه‌وه. دوکتور نه‌جاتی عه‌بدوڵا هه‌یه له پاریس. ئه‌و براده‌ره من نه‌مدیوه، به‌ڵام ئه‌مه‌نده به په‌رۆشه بۆ ئه‌وه‌ی که وا له‌گه‌ڵ مێژووی نه‌ته‌وه‌ی کورد دا خه‌ریک بێ. ئه‌مه‌نده به په‌رۆشه بڕوا بکه جاری واهه‌یه ڕۆژی دوو که‌ڕه‌ت له پاریسهوانێ ته‌له‌فۆنم بۆ ئه‌کا. هه‌ندێ به‌ڵگه‌نامه‌ی پێویسته که لێره له‌و ئه‌رشیڤه بۆ ئه‌وه‌ی وێنه‌ی بۆ بگرمه‌وه و به‌ڵگه‌نامه‌کانی بۆ بنێرم.دڵسۆزی له‌وه‌زیاتر ئه‌بێ چی بێ؟ له‌به‌ر ئه‌وه وا بزانم ئێستا مێژوونووسانی کورد زۆر هه‌ڵکه‌وتوون. ڕێک و پێک. دوکتور جه‌ببار غه‌فوور و کێ و کێ و کێ به ده‌یان. دوکتور موحسینه و ئه‌وانه‌ی که‌وا خه‌ریکی مێژووی سه‌ده ناونجییهکان و سه‌ده‌ی نوێ و سه‌ده‌ی مێژووی هاوچه‌رخی کورد بوون. ژماره‌یه‌کیان من خۆم سه‌رپه‌رشتی نامه‌کانیانم کردووه. ئه‌زانم چه‌ند نامه‌کانیان ڕێکوپێک و به‌نرخن. ئێستا له‌م به‌ینانه دا مامۆستا جه‌عفه‌ر هه‌یه، ئێستا خۆی ڕاگره یه‌عنی عه‌میده له به‌شی مێژوو له ڕانییه له زانکۆی کۆیه. نامه‌یه‌کی یه‌کجار نازداری نووسیوه ده‌رباره‌ی " ڕۆڵی سووفیزم له ڕۆژگاری شێخ عوبه‌یدوڵا وانێ ههتاکوونێ ساڵی 1925 له بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد دا" ، شتی یه‌کجار نازداری هێناوه‌ته پێشهوانێ. له به‌رئه‌وه من گه‌شبینم له‌و بواره دا.
مێژوو له سیاسه‌ت دانابڕێ، جیا ناکرێته‌وه.هه‌موو زانستێک سیاسه‌ته.مێژووش وه‌ک ئه‌وان. ژیان خۆی هه‌مووی سیاسه‌ته. بڕوا ئه‌که‌ی جارێکی تر ئه‌م پرسیاره‌م لێکراوه. یه‌كێک له‌و نموونانه‌ی که له‌و وڵامه‌دا هێناومه‌ته‌وه ئه‌ڵێم، ته‌نانه‌ت وه‌رزشیش سیاسه‌ته. چونکه که تیپێکی تۆپی پێ ئه‌ڕوا، بڵێین تیپی تۆپی پێی ئینگلته‌ره له گه‌ڵ فه‌رانسه دا یاری ئه‌که‌ن، ئه‌وه‌ی که ئهیباتهوانێ ئه‌وه بته‌وێ و نه‌ته‌وێ ئه‌چێته خانه‌ی سیاسه‌ته‌وه.
من له ساڵی 1961وه، له‌به‌ر خاتری کاری زانستی، له به‌ر خاتری مێژوونووسی کوردی بڕیارم دا له سیاسه‌ت دوورکه‌ومه‌وه. به‌رله‌وه کۆمۆنیست بووم وازم هێنا له ئه‌ندامه‌تی پارتی کۆمۆنیستی عێراق، وازم هێنا، دوور کهتمهوه یا بڵێین دوورخرامه‌وه له ئه‌ندامه‌تی پارتی کۆمۆنیستی عێراق. کۆمه‌ڵه‌ی خوێندکارانی کورد له ئه‌وڕووپا که کۆمه‌ڵه‌یه‌کی زۆر ڕێکوپێک و چالاک بوو،لهفایلهکانی وه‌زاڕه‌تی هه‌نده‌رانی به‌ریتانیا دا به سه‌دان به‌ڵگه‌نامه‌م ده‌رباره‌ی کۆمه‌ڵه‌ی خوێندکارانی کورد دۆزیوه‌ته‌وه. هه‌موو ساڵێ کۆنگره‌یه‌کیان ئه‌گرت.نه‌چووم بۆ هیچ کۆنگره‌یه‌ک.بڕیارم دابوو هه‌ر له کتێبخانه‌کانی وڵاتی شووره‌وی خه‌ریک بم و خه‌ریکی مێژوو نووسی بم. ئه‌ی کاره‌که‌ی من هه‌مووی خۆی سیاسه‌ت نییه؟ هه‌مووی سیاسه‌ته. ناتوانی له سیاسه‌تی داببڕی. له‌به‌ر ئه‌وه مێژوو له سیاسه‌ت دانابڕێ.وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا که بۆمبای ئه‌تۆمی دۆزییهوانێ دۆزینه‌وه‌ی بۆمبای ئه‌تۆمی ئه‌وه خۆی کارێکی زانستی بوو. ئه‌تۆم، له ڕێگای ئهتۆمهوانێ پیسترین و خراپترین نه‌خۆشی وه‌ک شێرپه‌نجه چاره‌سه‌ر ئه‌کرێ، به‌ڵام ئه‌وه تێکه‌ڵی سیاسه‌ت بوو، بوو به به‌شێک له سیاسه‌ت.و ئه‌وه کارێکی وای کرد که وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ببێ به یه‌که‌م له هه‌موو جیهانا له ڕووی چهکهوانێ و سه‌ر به‌ژاپۆن دابنه‌وێنێ. سهردانهوین به ژاپۆن کارێکی ئاسان نه‌بوو. که‌واته هه‌موو شتێ له ژیاندا سیاسه‌ته و ناکرێ له سیاسه‌ت داببڕێ.
سروشتی پرسیاره‌کانی ترت ناچاریان کردم یا پێویستییان به‌وه بووکه وا ئاماژه بۆ به‌شێکی زۆر له به‌رهه‌مه‌کانم بکه‌م. ئه‌و به‌رهه‌مه تازانه‌ی که به ده‌ستمه‌وه‌یه وه‌ک کتێبی کهرکووکهم که بریتی یه له چوار به‌رگ. دووبه‌رگی ده‌رباره‌ی که‌رکووکه، به‌رگێکی ده‌رباره‌ی خانه‌قینه، به‌رگی چواره‌می ده‌رباره‌ی کوردی سنجار و یه‌زیدییه‌کانه.
به‌رگی یه‌که‌می ته‌واو بووه، به‌رگی دووه‌می ئه‌گه‌ر نه‌خۆشییه‌که‌م نه‌بوایه ئه‌ویش ده‌مێک بوو ته‌واو ببوو، ئێستا هه‌ربه‌شێکی که‌می پاکنووسی ماوه که گهڕامهوانێ بۆ عێراق بۆ کوردستان هه‌وڵ ئه‌ده‌م یه‌که‌م شت ئه‌و کتێبه‌ش ته‌واو بکه‌م، یانی به‌رگی دووه‌مه‌که ته‌واوبکه‌م و بیخه‌مه ژێر چاپه‌وه. پێم وتی کتێبێکی ترم ئێستاوا ده‌ست ئه‌کرێ به چاپ کردنی."کورد و کوردستان له به‌ڵگه‌نامه نهێنییه‌کانی حکومه‌تی به‌ریتانیا دا"، ئه‌وه‌ش کتێبێکی تره. وێڕای ئه‌وه کتێبێکم هه‌یه ئه‌ویش هه‌ر پاکنووسی ماوه. هه‌شت مانگ نه‌خۆشی، کاکه گۆران هه‌شت مانگ له جێگه دا که‌وتن به نیسبه‌ت یه‌کێکه‌وه که خه‌ریکی کاری نووسین و فیکری بێ یه‌عنی ئه‌وه ته‌مه‌نێکه. ئه‌و نه‌خۆشییه ئه‌وه‌نده‌تر بوو به هۆی ئه‌وه‌ی که وا باری ده‌روونم زۆر زۆر گران بێت، یانی زۆر زۆر زه‌حمه‌ت بێ، ته‌سه‌ور ناکه‌ی ده‌ی ! پاش ئه‌وه جگه له 8مانگه‌که، 6 مانگ زیاتر هه‌ر خه‌ریکی هاتوچۆی دوکتۆر بیت له شاری مانچێستر ئه‌مه زۆر زۆره.
ده‌مێکه بابه‌تێکی تر هه‌یه.هه‌رله دوای ڕووخانی وڵاتی شوورهوییهوانێ له ده‌ره‌وه‌ی عێراق بۆ یه‌که‌مجار له ئۆردۆن داوایان لێکردم که سه‌رنجی خۆم، بیروبۆچوونی خۆم ده‌رباره‌ی هه‌ره‌س هێنانی یا ڕووخانی وڵاتی یه‌کێتی سۆڤییه‌ت بنووسم. چووم له‌وێ موحازه‌ره‌م دا، له شوێنی تر موحازه‌ره‌م داوه ده‌رباره‌ی ئه‌و بابه‌ته، که دیده‌نیم له گه‌ڵ کراوه ده‌رباره‌ی ئه‌و بابه‌ته ئه‌و وتارانه بڵاو کراونه‌ته‌وه. شتێکی زۆر زۆر سه‌یره که‌سمان خه‌ونمان به ئه‌وه‌وه نه‌ئه‌بینی وڵاتێکی سۆشیالیزمی هه‌ره‌س بێنی، بڕووخێ له به‌ر ده‌م سه‌رمایه‌داری دا.
ئێمه هه‌موو خه‌ونمان به‌وه‌وه ئه‌دی که هه‌موو جیهان ببێ به سۆشیالیزم، نه‌ک سۆڤییه‌ت هه‌ره‌س بێنێ و بڕووخێ. بۆیه‌کا من له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕهئییهی محه‌مه‌د حه‌سه‌نه‌ین هه‌یکه‌ل دام که کتێبه‌که‌ی ناو ناوه " الزلزال" یانی ئه‌ڵی ئهوکهوتنهی وڵاتی شووره‌وی ئه‌وه بوومه‌له‌رزه بوو، شتێکی ئاسان نه‌بوو. ته‌نها له گه‌ڵ ئه‌وه‌دام. ئه‌وه‌شی له جۆن ڕید وه‌رگرتووه. جۆن ڕید وه‌ختی خۆی کتێبێکی وای نووسی به‌ناوی " زلزال"وه [ ئه‌و ده ڕۆژه‌ی که دنیای هه‌ژاند] ده‌رباره‌ی وڵاتی شووره‌وی.ته‌نها له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچوونه‌دام.له‌گه‌ڵ ئه‌و ناوه دام، ئه‌گینا ئه‌بێ هۆی زۆر قووڵ هه‌بێ که کارێکی ئه‌وتۆیان کرد وڵاتی شووره‌وی هه‌ره‌س بێنێ. له ڕووی فه‌لسه‌فه‌ی مارکسییهوانێ مارکس هیچ کاتێ بیری له‌وه نه‌کردووه‌ته‌وه که شۆڕشی سۆشیالیزمی له ڕووسیا دا سه‌رکه‌وێ.چونکه ڕووسیا وڵاتێکی یه‌کجار یه‌کجار دواکه‌وتوو بوو. ئه‌و بیری ئه‌کرده‌وه شۆڕشی سۆشیالیزم یا له ئا‌ڵمانیا یا له ئینگلته‌ره سه‌ر ئه‌که‌وێت ئه‌مه‌یه‌ک، دووه‌م، لێنین خۆی له نووسینه‌کانیدا؛ هه‌موو نووسینه‌کانیم هه‌یه، به‌ڕووسی هه‌موویم هه‌یه، لێکدانهوکانیانم هه‌یه، 55 به‌رگه، ئه‌گه‌ر بیکه‌ی به عه‌ڕه‌بی یا کوردی 500 کتێب ده‌رئه‌چێ، هه‌مووی بیروبۆچوونی فه‌لسه‌فی یه‌کجار قووڵ.لێنین له چوارده به‌رگی یه‌که‌می کتێبه‌که‌یدا وه‌ک بیرم بێ ڕۆژێ له ڕۆژان باسی ئه‌وه‌ی نه‌کردووه که وا شۆڕشی سۆشیالیزمی له ڕووسیا سه‌رکه‌وێ.
به‌ڵام، که جه‌نگی یه‌که‌می جیهان ڕوویدا، ئه‌و هاته سه‌ر ئه‌و بیره‌ی که وا سه‌رمایه‌داری ده‌ستی کردووه به‌وه‌ی خۆی له ناو خۆیدا بپووکێته‌وه، یه‌ک یه‌ک بخوا، یه‌ک سه‌ری یه‌ک بخوا. ئێ ئه‌ویش وه‌ک سه‌رکرده‌یه‌ک، وه‌ک ڕه‌هبه‌رێکی شۆڕشگێڕ به دوای هه‌ل دا ئه‌گه‌ڕا، ویستی ئه‌و هه‌له بقۆزێتهوانێ و وای زانی که‌وا ده‌رفه‌تی ئه‌وه هاتووه شۆڕشی سۆشیالیزمی له ڕووسیای دواکه‌وتوو دا سه‌ر بکه‌وێ. به‌ڵام، که سه‌رکه‌وت زۆر زوو په‌شیمان بووهوانێ. زۆر زوو په‌شیمان بووه‌وه و زانی هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌ی کردووه و له نووسینه‌کانیدا چه‌ند جارێک دانی به‌وه‌دا ناوه که هه‌ڵه‌یه‌کی زۆر گه‌وره‌ی کرد که نه ئه‌بوو ئه‌وکاره بکات.له دوایه ئیتر ستالین دێته پێشهوانێ. ستالین هه‌موو ئه‌یزانین که به زه‌بری قه‌مچی هه‌موو شتێکی فه‌ڕز ئه‌کرد. هه‌رچه‌ند پیاوێکی گه‌وره بوو، پیاوێکی ئازا بوو، دڵسۆز بوو بۆ وڵاته‌که‌ی خۆی، به‌ڵام قووڵ نه‌بوو.
که‌واته که‌موکورتییه‌که له بیر و بۆچوونی سۆشیالیزم‌دا نییه، به‌ڵکوو که‌موکورتییه‌که له‌وه‌دایه که‌وا ئه‌و شوێنه‌ی که وا یه‌که‌م شۆڕشی سۆشیالیزمی تێیا سه‌رکه‌وت، شوێنی ئه‌وه نه‌بوو. خاکه‌که‌ی بۆ تۆوی شۆشیالیزم ده‌ستی نه‌ئه‌دا. ئه‌گینا ئه‌گه‌ر بێیته سه‌ر حه‌قیقه‌ت و ئێستا بڕوام زیاتر پێیه‌تی ، که هه‌میشه وتوومه وڵاته سه‌رمایه‌دارییه‌کان خۆیان به‌ره‌و سۆشیالیزم ئه‌ڕۆن. ئێستا ئه‌وه‌ی له سویسره هه‌یه، ئه‌وه‌ی له وڵاته ئهسکاندیناڤییهکان هه‌یه‌ئه‌وه سۆشیالیزمی ڕاسته‌قینه‌یه. و ئێستا که هاتووم بۆ ئینگلته‌ره وا ئه‌چێ بۆ ساڵێک ، نزیکه‌ی ساڵێکه له‌م وڵاته دا ئه‌ژیم ئه‌بینی که وا خوو و ڕه‌وشت و گه‌لێک شتی سۆشیالیزمی له‌م وڵاته دا هه‌یه و ئه‌خلاقی سۆشیالیزمی هه‌یه له‌م وڵاته دا، هه‌ستی پێ ئه‌کرێ.
که واته جیهان خۆی به‌ره‌و سۆشیالیزم، به‌ره‌و یه‌کسانی ئه‌ڕوا، له به‌ر ئه‌وه بۆیه‌کا ئه‌و کاره‌شم به کارێکی زانستی پێویست ئه‌زانم. دوا کار که زۆری بیر لێ ئه‌که‌مه‌وه بیره‌وه‌رییه‌کانمه.بڕوا بکه کاکه گۆران له خۆم زیاتر ، ئه‌وه‌ی به په‌رۆشه بۆ ئه‌وه‌ی که‌وا ڕۆژێ زووتر ئه‌و بیره‌وه‌رییانه بڵاوبکهمهوانێ شه‌هلای هاوسه‌رمه. یه‌کجار به په‌رۆشه.زۆر ده‌مێکه ئه‌و ده‌ستی پێکردووه ئه‌م جووڵێنێ، ئه‌م بزوێنێ، تێبینییه‌کانی خۆی ئه‌نووسێته‌وه، ئه‌وشتانه‌ی که من ئه‌یانڵێم بۆ وه‌ی که له دواییدا بیرم بکهوێتهوانێ.زۆر زۆر حه‌ز ئه‌که‌م بیره‌وه‌رییه‌کانی خۆم بنووسمهوانێ و بیره‌وه‌رییه‌کانم ئه‌که‌م به دیاری، به چه‌پکێ گوڵ پێشکه‌ش به شه‌هلای هاوسه‌رمی ئه‌که‌م.به‌ڵام، ئه‌زانم بیرهوهرییهکانیشم ڕه‌نگ بێ ببن به سه‌رچاوه‌یه‌کی باش.له پرسیارێک دا هه‌بوو که که‌مووکورتییه‌کان چییه له مێژوونووسی کورد دا؟ مه‌سه‌له‌ن ئێمه یادداشتمان نییه، بیره‌وه‌ریمان نییه. یانی سه‌رکرده کورده‌کان یه‌کێکیان نییه بیره‌وه‌ری خۆیان نووسیبێتهوانێ. سه‌رکرده مه‌لا مسته‌فای بارزان بڕیار بوو بیره‌وه‌رییه‌کانی خۆی بنووسێتهوانێ و پێشنیار کرا که من له گه‌ڵی دا بم؛ ئه‌خر من ساڵی 74 دامه پاڵ شۆڕش. بڕیار وابوو. ئه‌وه بوو که شۆڕش هه‌ره‌سی هێنا ئه‌وکاره نه‌چۆیه سه‌ر. تۆ پێم بڵێ کام سه‌رکرده‌ی کورد، کام ڕه‌هبه‌ری کورد فریا که‌وتووه که‌وا بیره‌وه‌ری خۆی بنووسێتهوانێ؟ ئه‌وه یه‌کێکه له که‌موکوورتییه‌کان. جا من که بیره‌وه‌رییه‌کانی خۆم ئه‌نووسمه‌وه وه‌ک مێژوونووسێک ئه‌ینووسمه‌وه. بۆیه‌کا، وام نیازه ، وای ناو ئه‌نێم ، نه‌ک نیازمه، دڵنیام که‌وا ناوی ئه‌نێم " له په‌راوێزی کوردایه‌تی دا، له بیره‌وه‌رییه‌کانی که‌مال مه‌زهه‌ر" ئه‌وه یه‌کێکه له ئاواته‌کانم هیوادارم بتوانم فریا بکه‌وم ئه‌و کاره‌ش ته‌واو بکه‌م.
ئه‌و پرسیاره‌ت خۆشه که ڕۆژێکی خۆمان لێره چۆن به سه‌ر ئه‌به‌ین؟ له ئینگلته‌ره، هیچ! شه‌ش مانگ ، حه‌وت مانگی مانچێسترهکه ئه‌خه‌مه لاوه، چونکه هه‌موو ڕۆژێ له گه‌ڵ دوکتور ههندهرێنی خوشکهزامدا به‌ره‌و دوکتۆر ئه‌چووین، له‌وێ ئیتر ئه‌مه ئهشێع بگره و ئه‌مه یه‌عنی کاری زۆر ویست بۆ چارهسهرکردنهکهم. زۆر بێ تاقه‌ت بووم، غه‌یری ئه‌وه‌ی که وا خوشکه‌زاکانم و که‌وا خوشکم و ئه‌وانم دی ، غه‌یری ئه‌وه ئیتر نهم ئه‌زانی چ بکه‌م. دانیشتبووم، قه‌ت به ژیانم به ڕاده‌ی ئه‌و حه‌وت مانگه من سه‌یری تێلێڤیزیۆنم نه‌کردووه. ئه‌وه‌شم پێ وتی. ئه‌مه‌نده سه‌یری تێلێڤیزیۆنم ئه‌کرد. له ئه‌و 7 مانگه من تێگه‌یشتم ڕۆژ تیڤی سه‌نگی چه‌نده. به‌ڵام ئێستا که هاتووم بۆ ئێره [له‌نده‌ن]، حه‌ز ئه‌که‌م پێت بڵێم که خۆزگه شه‌و وڕۆژ 24 سه‌عات نه‌ئه‌بوو، خۆزگه زۆر زۆر له‌وه زیاتر ئه‌بوو، چونکه به‌یانی زوو من هه‌ڵئه‌ستم، ڕاهاتووم به‌یانیان زۆر زوو هه‌ڵئه‌ستم خه‌ریک ئه‌بم چیم کردووه دوێنێ؟
به‌ڵگه‌نامه‌کان ڕێک ئه‌خه‌م، ئه‌وه‌ی که پێویست بێ وه‌ریان ئه‌گێڕمه سه‌ر زمانی کوردی، تێبینی خۆم ئه‌نووسم، هه‌ڵیان ئه‌سه‌نگێنم.
ئیتر که‌ی له‌وێ ده‌وام ده‌ست پێ ئه‌کا حه‌ز ئه‌که‌م یه‌که‌م که‌س بم که ئه‌چمه ژوورێ و هه‌میشه وام کردووه، مه‌گه‌ر پاسه‌که له ڕێگا دوا بکه‌وێ ئه‌گینا گه‌لێک جار من یه‌که‌م که‌سم که ئه‌چمه ژووره‌وانێ، چونکه زۆر زۆر سه‌یره و هه‌موو ڕۆژێ به کۆڵێک سامانی زێڕینی به‌نرخه‌وه ئه‌گه‌ڕێمه‌وه ماڵێ. ڵێرهشدا بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر تیشک بهاومه سه‌ر ئه‌وه پێت ئه‌ڵێم برایه‌کی زۆر نزیکم هه‌یه لێره دوکتۆر ئه‌مین موتابچی، دوکتورای هه‌یه و ئێمه زۆر ده‌مێکه، یه‌عنی ئه‌وه له سی ساڵ زیاتره موو به بهینماندا ناچێ. زۆر کوردێکی دڵسۆزه و زۆر به په‌رۆشه، هه‌موو ڕۆژێ که ئه‌گه‌ڕێمه‌وه حیسابی ئه‌وه‌ی کردووه که‌ی فریا ئه‌که‌وم نان بخۆم هه‌ر دوای نان خواردن کاتێک ئه‌زانم ته‌له‌فۆنی کردووه ئه‌ڵێ پێم بڵێ ئه‌مڕۆ چیت کردووه؟ بۆ وه‌ی که وا دڵی خۆش بێ که‌وا چیم کردووه.
ڕۆژگارم به‌وه ئه‌به‌مه سه‌ر و بڕوات بێ ئه‌گه‌ر ته‌مه‌ن بوار بدا بیست ساڵ له‌وکاره دا ئیش بکه‌م هه‌رگیز هه‌ست به ماندوێتی ناکه‌م، چونکه ئه‌زانم له‌و ڕێگه‌یه‌وه ئه‌توانم زیاتر خزمه‌تی مێژووی کورد و کوردستان بکه‌م.
قازی: بینه‌رانی به‌ڕێز ئه‌وه هاوپرسه‌کییه‌ک بوو له گه‌ڵ دوکتور که‌ماڵ مه‌زهه‌ر ئه‌حمه‌د، که به‌ڕێزیان به ڕیگه‌ی هاوکارمان گۆران مامه‌خه‌لانی له شاری له‌نده‌ن وڵامی پرسیاره‌کانی ڕوانگه‌ی دابووه‌وه
3 comments:
پێم خۆش بوو وه‌کو خوینه‌رێکی ئه‌م سایسته، دهستخۆیتان لێ بکه‌م، به ڕاستی ئه‌م جۆره دیمانانه، گرنگی زۆریان هه‌یه به یتابهتی که ئه‌وانه‌ی به‌شداری ئه‌م به‌رنامه‌یه ده‌که خه‌ڵکانی زانستکار و ئه‌کادێمین، خۆزگه له داهتوودا بتانتوانیایه وه‌کو کتێب بڵاوتان بکردنیایهتهوه، تا خوێنه‌رێکی زیاتر که‌ڵکیان لێ وه‌ربگرن، به تیباتی خوێندکارانی زانسگاکان که به کاری ئه‌کادێمییه‌وه خه‌ریکن. ماندوو نه‌بن و هیوادرم که له داهاتووشدا رۆژ تیڤی گرنگی به‌م جۆره به‌رنامانه بدات
پێم خۆش بوو وه‌کو خوینه‌رێکی ئه‌م سایسته، دهستخۆیتان لێ بکه‌م، به ڕاستی ئه‌م جۆره دیمانانه، گرنگی زۆریان هه‌یه به یتابهتی که ئه‌وانه‌ی به‌شداری ئه‌م به‌رنامه‌یه ده‌که خه‌ڵکانی زانستکار و ئه‌کادێمین، خۆزگه له داهتوودا بتانتوانیایه وه‌کو کتێب بڵاوتان بکردنیایهتهوه، تا خوێنه‌رێکی زیاتر که‌ڵکیان لێ وه‌ربگرن، به تیباتی خوێندکارانی زانسگاکان که به کاری ئه‌کادێمییه‌وه خه‌ریکن. ماندوو نه‌بن و هیوادرم که له داهاتووشدا رۆژ تیڤی گرنگی به‌م جۆره به‌رنامانه بدات
dastan xosh
Post a Comment