هێندێک تێبینیی زمانی 24 " سه‌رپۆش" نه‌ک " باڵاپۆش"
هێندێک تێبینیی زمانی 24
حه‌سه‌نی قازی
Saturday, February 09, 2008 |
پارله‌مانی توركیا گۆڕینی دوو مادده‌ی ده‌ستوریی تایبه‌ت به باڵاپۆشیی په‌سه‌ندكرد |
(سبه‌ی): |
ئه‌م خه‌به‌ره‌ی له سه‌ره‌وه دا ده‌یبینن، له ماڵپه‌ری سبه‌ی ڕۆژی شه‌مۆ 9ی فێڤرییه (شوبات)ی 2008 دا بڵاو کراوه‌ته‌وه.
به‌پێی ئه‌م خه‌به‌ره پارڵمانی ترکییه،" باڵا پۆشی" له زانکۆکان دا قه‌ده‌غه کردووه و 403 ئه‌ندامی پاڕلمان ده‌نگیان داوه بۆ ئه‌م قه‌ده‌غه کردنه.
ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕستانه به کوردی داڕێژرابن،هیچ ناگه‌یێنێ جگه له‌وه نه‌بێ له‌و چله‌ی زستانه دا خوێندکاران ده‌بێ له سه‌رمان ڕه‌ق بنه‌وه،چونکوو "باڵا پۆش"یان لێ قه‌ده‌خه کراوه. له ڕاستی دا ئه‌وه‌ی پارڵمانی ترکییه ده‌نگی بۆ داوه "باڵاپۆش" نییه، به‌ڵکوو "سه‌رپۆش"ه، واته خوێندکارانی مێینه بۆیان نییه له کاتی خوێندن و ئاماده‌بوونیان له نێوخۆ‌و ده‌وروبه‌ری زانکۆ دا سه‌ریان داپۆشن، ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر باڵایان ئه‌وه نه یاسای پارڵمانی ترکییه ده‌توانێ قه‌ده‌غه‌ی کا و نه هیچ کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی مرۆیی بۆی هه‌یه پێوانه‌یه‌کی ئه‌وتۆ په‌سند کا که خه‌ڵک باڵایان نه‌پۆشن و به‌ڕووت و قووتی له پۆل دانیشن یان له حه‌وشه‌ی زانکۆ بگه‌ڕێن.
پێم وایه ئه‌گه‌ر ئهوههواڵنووسهی "سبه‌ی" هێندێک له وشه‌ی "حیجاب"ی عه‌ڕه‌بی و "توربان"ی ترکی وردبووبایهوه ده‌یزانی ئه‌وانه له زمانی کوردی دا ناکرێ "بالایان پێ داپؤشرێ" به‌ڵکوو "سه‌رپۆش" یان جار و بار "ڕووپۆش"ن.مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی پێمان بسه‌لمێنی له زمانی کوردیی بابانی دا "باڵا" و " سه‌ر" هاو واتان.
له زمانی کوردیی نێوه‌ڕاست دا باڵا پۆش مانای وه‌ک ڕۆژ دیار و به ده‌ره‌وه‌یه!! شاعیر ده‌ڵێ:
"چی دی دوژمنان به خۆ‌و خۆش مه‌که‌ن – بووزوو و که‌په‌نک باڵا پۆش مه‌که‌ن"
No comments:
Post a Comment