Saturday, January 9, 2010

ده‌بێ ئه‌کادیمیای کوردی داوای لێبوردن له‌ حه‌سه‌نپوور بکا



ماڵپەڕی "کولتوورنامە" کە بە شێوەزاری کورمانجی بڵاو دەبێتەوە، لە بابەتێک دا کە ئەمڕۆ، شەمۆ ٩ی ژانڤییەی ٢٠٠٩ بڵاوی کردوووەتەوە، بەشێک لەو قسانەی مامۆستا ئەمیری حەسەنپوور و منی لە بەرنامەی "ڕیگای ئاوریشم"ی کاناڵی مانگیلەی ئاسۆسات دا باس کردووە کە ئێوارەی جومعە ٨ی ژانڤییە بڵاو کراوە.ئەو بەرنامەیە شاعیر و نووسەر، بەڕێز ناسری حیسامی پێشکێشی دەکا. لە خوارەوە دەقی نووسراوەکەی "کولتوورنامە" بە کوردیی نێوەڕاست /سۆرانی بخوێننەوە
حەسەنی قازی

دەبێ ئەکادیمیای کوردی داوای لێبوردن لە حەسەنپوور بکا

زمانناسی کورد ئەمیری حەسەنپوور دوێنی لە بەرنامەی ناسری حیسامی لە تیلێڤیزیۆنی ئاسۆسات دا، لە سەر مەسەلەی زمانی ڕەسمی لە باشووری کوردستان، ڕەخنەی لە ئەکادیمیای کوردی گرت کە نامەی وی و نامەی دیکەی کە پێیان گەیشتبوون لە سەرەتاوە لە نێو بەشدارانی کۆنفڕانس دا بڵاو نەکردووەتەوە. حەسەنپوور هەروەها ڕایگەیاند نێوەرۆکی نامەی وی و هەموو بۆچوونەکانی لە سەر جووت ستاندار بوون پێوەندی بە باشووری کوردستانەوە هەیە و ئەو لەو بۆچوونانە دا باسی پارچەکانی دیکەی نەکردووە، لە بەر ئەوەی ئێستا کێشەکە لەوێیە حەسەنپوور لە قسەکانی خۆیدا جارێکی دیکە ئەو ڕاستییەی داگرتەوە کە لەو بەشەی کوردستان دا دوو ستاندارد هەن که‌ خەڵکێکی زۆر قسەیان پێ دەکەن و ڕۆژانە بە بەربڵاوی بەکاریان دەهێنن و ئەو شێوەزارانەش کورمانجی و سۆرانین و ئەگەر بێتوو لەوێ بڕیارێک لە سەر ڕەسمی کردنی کوردی بدرێ، دەبێ هەر دوو زاراوەکان ببنە زمانی ڕەسمی لەو بەشەی کوردستان دا. ئەو ئەوقسەیەی بەرپەرچ داوە کە باسی فرە ستاندارد بوون یان فرە زمانی بوونی بۆ ڕەسمی کردنی زمانی لە باشووری کوردستان دا کردبێ و بە دیتنی وی شێوەزارەکانی دەرەوەی کورمانجی و سۆرانی لە باشووری کوردستان دەبێ مافی زمانییان هەبێ، ئەگەر ئاخێوەرانی وان داخوازییەکی ئەوتۆ بهێننە گۆڕێ، مەبەستی وی لە بواری پەروەردە و کولتووری و هتد. دایە
حەسەنپوور لە قسەکانی خۆیدا دەستنیشانی کرد پێشکەوتن و پێشنەکەوتنی شێوەزارە کوردییەکان بە دەست ئاخێوەرانی ئەوشێوەزارانە نە بووە و ئیدی چ بڕ دەوەری بادینان وەک 80 ساڵ لەمەوپێش نییە و لەوێ شارنشینی بووە بە بەشێک لە ژیان و شاری گەورەی لێ پەیدا بوون و خوێندکاری کورمانجی زیادیان کردووە. بەبۆچوونی حەسەنپووری لە نێو کۆڕ و کۆمەڵی ئاکادێمی، مامۆستا و نووسەران دا شۆڤێنیزمی سۆرانی پەیدا بووە و ئەوان لەهجەی خۆیان بەپاک و سەرەکی دادەنێن و کورمانجی بە پاشکەوتوو دەحەسبێنن
جگەلە بەڕێوەبەری بەرنامە ناسری حیسامی، میوانەکەی دیاکۆی هاشمی ش لە ستودیۆی تێلێڤیزیۆنێ دا ئامادە بوو و ئەو لە قسەکانیدا ترسی خۆی،وەک هێندێک کەسی دیکەی کە بەتەلەفون لە بەرنامەدا بەشدار بوون سەبارەت بە پێشنیازی دوو و گەلێک ستانداردی دەربڕی و ئەوان دەیانپرسی گەلۆ چارەسەرییەکی ئەوتۆ نابێتە هۆی ئاڵۆزان وتێکەولێکەیی زمانی لەکوردستانێ و بڵێی ئەو دەوڵەتانەی کە کوردان دەنێویاندا دەژین لەگەڵ دیاردەیەکی ئەوتۆ چۆن مامڵە بکەن
نووسەر و ڕۆژنامەنووس حەسەنی قازی ش وەک حەسەنپوور، لە سەرەتاوە لە بەرنامەکەدا بەشدار بوو.ئەو لە وڵامی پرسیارەکانی ناسری حیسامی دا چەمکی "زمانی یەکگرتوو" و زمانی ستانداردی ڕوون کردەوە. حەسەنی قازی ڕایگەیاند چارەسەری بۆ کێشەی زمانی لە باشووری کوردستان لە حاڵی حازر دا قەبووڵی جووتستانداردییە. ئەو لەقسەکانی دا زۆر جار ئاماژەی پێکرد بەرلەهەمووشت یەکتر قەبووڵ کردن گرینگە و ئەگەر هەر دووک لا ڕێز لە هەبوونی یەکتر بگرن ئەو دەمی هەرێمی کوردستان لە بواری زمانییەوە دەبێ بە گوڵستان. حەسەنی قازی لەو بەرنامەیە دا ڕەخنەیەکی توندی لە ئەکادیمیای کوردی گرت لە سەر ئەو"هەڵە"یەی دەرحەق بە نامەی ئەمیری حەسەنپوور کردبوویان و گوتی: ئەمن سەرم سوڕماوە کە ئەکادیمیا بە نێوی حەسەنپوور نامەی خۆی دەخوێنێتەوە و نازانێ ئەوە نامەی خۆیەتی.ئەولێی زیاد کرد: سەرۆکی ئەکادیمیا شەفیق قەزاز بۆ خۆی لیکسیکۆگڕافە و چۆن دەبێ کەسێکی وا هەتا ئێستا کتێبی پسپۆڕێکی وەک حەسەنپووری لەمەر زمانی کوردی و کێشەی لەهجەکانی نەخوێندبێتەوە و ئاگای لە بیر وڕا و بۆچوونەکانی حەسەنپوور نەبێ! قازی لە قسەکانی دا داوای لە ئەکادیمیای کوردی لە هەولێرێ کرد بەڕەسمی داوخوازی لێبوردن لە ئەمیری حەسەنپوور بکا
حەسەنی قازی بۆخۆشی بە پێی داوخوازی ئەکادیمیای کوردی دیتنی خۆی لەوبارەیەوە لە نامەیەکدا بۆ ناردبوون وئامادە کارانی کۆنفڕانس بە بیانووی ئەوەی نامەکەیان پێ نەگەیشتووە نەیان خوێندبووەوە

1 comment:

jalal rahmani said...

ba matlabi dar morede ghazi mohammad beroozam