دیداری جه‌نابی هێنری مولێر و کارداری سه‌فاره‌تخانه‌ی ئه‌مریکا
میسیۆنی کوردستان
*دیداری جه‌نابی هێنری مولێر و کارداری سه‌فاره‌تخانه‌ی ئه‌مریکا
له به‌ڵگه‌کانی وه‌زاره‌تی کاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا بۆ ساڵی 1936، به‌رگی سێیه‌م. لاپه‌ڕه‌ی 89-387 ،نامه‌یه‌کی کارداری ئه‌وکاتی سه‌فاره‌تخانه‌ی ئه‌مریکا له‌تاران، مێرییام بۆ وه‌زیری کاروباره‌ی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا بڵاوبووه‌ته‌وه که تێیدا باسی دیدار‌و چاوپێکه‌وتنی خۆی له گه‌ڵ به‌ڕێز هێنری مولێر،داخرانی پێگه‌ی میسیۆنی کوردستان له سابڵاغێ و هه‌ستی پێزانی و خۆشه‌ویستی مولێر له ئاست گه‌لی کورد ده‌کا. وه‌رگێڕدراوی ئه‌م نامه‌یه ئاوایه:
وه‌رگێڕان و شرۆڤه: حه‌سه‌نی قازی
" تاران، ا- ی مه‌ی ، 1936
[ نامه‌که 27ی مه‌ی گه‌یشتووه‌تێ]
781. به‌ڕێز: شانازی ئه‌وه‌م هه‌یه پێتان ڕابگه‌ێێنم به پێی قسه‌ی جه‌نابی هێنری مولێر که سه‌ر به میسیۆنی لوتێری ڕۆژهه‌ڵاته له مه‌هاباد (پێشتر نێوی سابڵا‌غ بووه)،ئازه‌ربایجان و، ئێستا ئه‌و میسیۆنه خه‌ریکه له سه‌ر داوخوازی حکوومه‌تی ئێران هه‌ڵبوه‌شێ و نه‌مێنێ،له کۆنفڕانسی جیهانی میسیۆنێری له ساڵی 1910 که له ئێدینبورگ [سکاتله‌ند] به‌ڕێوه‌چوو،بڕیار درا کاری بانگه‌شه و میسیۆنێری بۆ ئینجیل ده‌نێو کورده‌کاندا ده‌بێ کلیسای لوتێری به ئه‌ستۆوه‌ی بگرێ.جا به‌و پێیه میسیۆنی لوتێری ڕۆژهه‌ڵات "ئه‌رکی پێ ئه‌سپێردرا" بچێ بۆ نێو کورده‌کان وه‌ک گه‌لێک،هه‌ر بۆیه‌ش شوێن و پێگه‌ی کار لێکردن و حه‌وله‌کانی بریتین له‌و ناوچانه له عێراق، ئێران و ترکییه، که کورده‌کان تێیاندا ده‌ژین. بوونی پێگه‌ی میسیۆن له یه‌کێک له‌م وڵاتانه دا و نه‌ک له دوو ووڵاته‌که‌ی دیکه زیاتر له به‌ر ده‌ره‌تان و مه‌سڵه‌حه‌ته تا ئه‌وه‌ی به پێی بنه‌مایه‌ک بێ و، بۆیه ئێستا که میسیۆنه‌که له خاکی کوردی له ئێران جواب کراوه، هۆی باش به ده‌سته‌وه‌یه حه‌ول بدرێ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و میسیۆنه له به‌شی کوردیی عێراق دابمه‌زرێندرێته‌وه.هه‌ڵبه‌ت ڕوانگه و بۆچوونی ترکییه له ئاست مه‌سیحییه‌کان له ماوه‌ی چاره‌که سه‌ده‌ی ڕابردوو دا ناوچه‌ی کوردیی له ترکییه بۆ لێ دامه‌زراندنی میسیۆن به ته‌واوی له‌و دیمه‌نه ده‌رده‌هاوێ.
ئاغای مولێر خۆی باسی ده‌ره‌تانێکی ئه‌وتۆ واته دامه‌زران له عێراقی کوردی بۆ کردووم به‌ڵام هه‌ڵبه‌ت بڕیاری دوایی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری کۆمه‌ڵه‌که‌یان ده‌یدا.تا ئه‌و جێیه‌ی به‌ڕێز هێنری مولێر لێی بزانێ کاری میسیۆنێری له عێراق به پێی په‌یماننامه‌یه‌ک مۆڵه‌ت پێدراوه و ئه‌و پێی وایه له به‌ر سیاسه‌تی حکوومه‌تی عێڕاق له ئاست کورده‌کان که هه‌م سیاسه‌تێکی نه‌رم و هه‌م ڕووناکبیرانه‌یه، به‌ڵانی که‌مه‌وه به ڕانان له گه‌ڵ سیاسه‌ته کوردییه توندوتێژه‌کانی حکوومه‌ته‌کانی ئێران و ترکییه، حکوومه‌تی عێراق پێشوازی له بوونی میسیۆنی لوتێری له‌وێنده‌رێ ده‌کا. ئه‌من پێشنیازم به ئاغای مولێر کردووه له ڕێی هاتنه‌وه‌ی دا بۆ ئه‌مریکا سه‌رێک له‌بنکه‌ی نوێنه‌رایه‌تی ئه‌مریکا له به‌غدا بدا بۆ ئه‌وه‌ی نه‌ک هه‌ر له نێوه‌رۆکی ئه‌و په‌یماننامه‌یه‌ی باسی لێوه ده‌کرێ به باشی ئاگادار بێ،به‌ڵکوو ئه‌وه‌ش هه‌ڵسه‌نگێنێ داخودا میسیۆنێره‌کان له عێراق له چ که‌شوهه‌وایه‌کی سیاسی دا کار ده‌که‌ن و ئه‌و هۆکاره‌تایبه‌تییانه‌ی که شوێن له‌سه‌ر کارکردن له ناوچه کوردییه‌کانی وڵات ده‌که‌ن چن؟
لێره دا ده‌بێ ئاماژه‌ی پێ بکرێ کاربه‌ده‌ستانی ئێرانی ئاگایان له‌و ئه‌گه‌ره هه‌یه که لوتێرانه‌کان له‌وانه‌یه له‌وبه‌ری سنوور خۆیان دامه‌زرێنن و دیاره ئه‌وه‌یان پێ خۆش نییه. ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ستی ئێرانییه‌کان که‌وتووه ره‌نگه به خوێندنه‌وه‌ی نامه و ناردروای پۆستی میسیۆنی لوتێری پێیان زانیبێ .له ڕاستیدا ئێران به‌و ڕاستییه ده‌زانێ که ناسیۆنالیزمی کورد، ئه‌گه‌رچیش له‌و بابه‌تانه نییه که ده‌ستبه‌جێ نیگه‌رانییه‌کی زۆر ساز کا، به‌ڵام ده‌کرێ له یه‌کێک له‌و سێ ووڵاتانه‌ی کورده‌کانیان تێدا ده‌ژین سه‌رهه‌لێنێ. جا بۆیه ئێران هه‌موو شتی کردووه و ئه‌وه‌ی له ده‌ستی بێ ده‌یکا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و گه‌شانه‌وه و سه‌رهه‌ڵێنانی ناسیۆنالیزمی کوردییه له خاکی ئێران دا ڕوو نه‌دا.
ئه‌و پێش لێ گرتنه‌ش دژواره له به‌ر ته‌بیعه‌تی نادیار و ئاڵۆزی سنوور.ئه‌گه‌ڕچی ئه‌و سنووره به پێی په‌یمانی ئه‌رزه‌ڕۆم له ساڵی 1847 کێشراو‌ه* و له ساڵی 1914 له لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی ئێرانی و ترک و به یارمه‌تی کۆمیسێر و پشکنێری بریتانیایی و ڕووسی که ده‌سته‌ڵاتی بڕیاردانیان بووه نیشانه کراوه. ئاغای مولێر که به‌و ووڵاته دا گه‌ڕاوه ده‌ڵێ به‌ڕاستی هه‌ڵناسووڕی بڵێی له کوێ ده‌سته‌ڵاتی ووڵاتێک ته‌واو ده‌بێ و ده‌بێته ناوچه‌ی ژێر ده‌سته‌ڵاتی ئه‌ویدیکه.
ئه‌من پێم وایه نییه حکوومه‌تی ئێران هیچ گومانی ئه‌وه له میسیۆنی لوتێری بکا بۆ تێوه‌گلانی سیاسی له بزووتنه‌وه‌ی ناسیۆنالیستییانه‌ی کوردی دا، به‌ڵام ئه‌وه ده‌زانم به ته‌واوی کاری بانگه‌شه‌ی مه‌سیحییه‌ت و چالاکییه‌کانی دیکه‌ی میسیۆنی پێ ناخۆشه، ئه‌وه‌ش له به‌ر ئه‌وه‌ی له کاتێکدا که حکوومه‌تی ئێران حه‌ول ده‌دا پێوه‌ندی و تێکه‌ڵاوی نێوان کورده‌کانی ئێران و کوره‌ده‌کانی عێراق و ترکییه هه‌ڵپسێنێ و له‌یه‌کیان دوورخاته‌وه،بۆ ئه‌وه‌ی له‌بیریان به‌رێته‌وه که کوردن و بۆ ئه‌وه‌ی به ده‌ره‌جه‌ی یه‌که‌م خۆیان به ئێرانی بزانن _ و ئه‌گه‌ر به کورتی بیڵێین بۆ ئه‌وه‌ی جیاوازییه‌کان له نێوان کورده کان و ئێرانییه‌کان نه‌هێڵێ و دواجار بیانتوێنێته‌وه _ له سه‌رێکی دیکه‌وه، مانه‌وه‌ی میسیۆنه‌که ، خزمه‌ت ده‌کا به زه‌قکردنه‌وه و قووڵکردنه‌وه‌ی ئه‌وجیاوازییانه‌ی که له گۆڕێ داهه‌ن. ئه‌گه‌ر میسیۆنه‌که له ڕاستیدا و به کرده‌وه‌ش ناسیونالیزمی کوردی نه‌ورووژێنێ،به‌لانی که‌مه‌وه زه‌مینه‌ی سه‌رهه‌ڵێنان و گه‌شه سه‌ندنی خۆش ده‌کا. ئاغای مولێر له ڕاستییدا، به ته‌واوی له‌و لایه‌نه‌ی بۆچوونی [حکوومه‌تی ئێران ح.ق] تێده‌گا و، هیچ حکوومه‌تی ئێران خه‌تابار ناکا بۆ ئه‌وه‌ی پێی خۆشه میسیۆن له‌وێنده‌رێ نه‌مێنێ. وا وێده‌چێ ئاغای مولێر له‌وه تێ‌بگا که دژایه‌تییه‌کی بنه‌ڕه‌تی هه‌یه له نێوان ئامانج و مه‌به‌ستی میسیۆنه‌که و ئامانج و مه‌به‌ستی حکوومه‌تی ئێران و، ئه‌وه‌ی دوایی ده‌سته‌ڵاتی دنیایی هه‌یه بۆ له‌نێوبردنی ئه‌وانه‌ی له هه‌مبه‌ری دا ڕاده‌وه‌ستن و،ئه‌مه‌ش ته‌واو له چوارچێوه‌ی ئه‌و مافانه دایه که به‌کاریان بهێنێ.
ده‌بێ لێره‌دا لێی زیاد بکرێ، ئاغای مولێر هه‌تابڵێی په‌سنی کورده‌کان ده‌دا و به‌رزیان ده‌نرخێنێ. ئه‌و کورده‌کان به گه‌لێک ده‌زانێ که شانازی به‌خۆیان ده‌که‌ن، گه‌ڵێکی ساده، به‌گوڕ و سه‌رزیندوو،گه‌ڵێکی خاوه‌ن ژیانێکی پاک و شاخاوی. به پێی بۆچوونی مولێر ئه‌و سیاسه‌ته‌ی حکوومه‌ته‌کانی ئێران و ترکییه له چوارچێوه‌ی سنووره‌کانیان دا له ئاست کورده‌کان ڕه‌چاویان کردووه سیاسه‌تێکی توندی زاڵمانه بووه. ئه‌وان به به‌رده‌وامی ڕاونراون و به‌هه‌زاران، ته‌نانه‌ت هێندێک ژنیش له نێویان دا گولله باران کراون. به پێچه‌وانه،حکوومه‌تی عێراق، له‌کاتێکدا ده‌سته‌ڵاتی به‌هێزی خۆی به‌سه‌ر کورده‌کاندا پاراستووه،وه‌ک گه‌لێک رێگه‌ی داوه به‌کورده‌کان و، پێی خۆشه ئه‌وان ئاوا پێش بکه‌ون و به‌ره‌وپێش بچن. هه‌ربۆیه‌شه زۆرێک له کورده‌کانی ئێران کۆچیانکردووه بۆ به‌ری عێراقێ.
به رێزه‌وه دڵسۆزتان،
گۆردۆن پ.مێرییام "
* ئه‌و سه‌رباسه له لایه‌ن منه‌وه داندراوه. زۆر سپاسی کاک ووریای ڕه‌حمانی ده‌که‌م که کۆپی ئه‌و به‌ڵگه‌یه‌ی به زمانی ماک بۆ ناردم
** ئه‌و په‌یمانه له نێوان 31/19 ی مه‌ی 1847 ئیمزا کراوه، بڕوانه سه‌نه‌د و نامه‌کانی بریتانیا و ده‌وڵه‌تانی ده‌ره‌وه.
No comments:
Post a Comment