ده‌ستچنێکی نامه‌کانی هێنری مولێر له سابڵاغه‌وه 6
ده‌ستچنێکی نامه‌کانی هێنری مولێر له سابڵاغه‌وه 6
وه‌رگێڕان و شرۆڤه: حه‌سه‌نی قازی
وه‌نه‌بێ گشت ئه‌و نامه و ڕاپۆرتانه‌ی میسیۆنێره‌کان له سابڵاغه‌وه بۆ ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری میسیۆن له ئه‌مریکایان ناردووه له چاپه‌مه‌نییه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی لوتێری میسیۆنی ڕۆژهه‌ڵات دا بڵاو بووبنه‌وه، هێندێکیان که زانیاری زۆر وورد و به نرخیان له سه‌ر سابڵا‌غ و ناوچه‌ی موکریان تێدایه له ئارشیوی میسیۆن دا پارێزراون.وێڕای سپاس بۆ به‌ڕێز ماتی‌و هه‌ند به‌ڕێوه‌به‌ری کاروباری نێونه‌ته‌وه‌یی " کۆمه‌ڵه‌ی به‌ڕه‌وپێشبردنی لوتێری ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست" که جێگره‌وه‌ی میسیۆنی ڕۆژهه‌ڵاته، بۆ ئه‌وه‌ی کۆپی به‌شێک له سه‌نه‌د و به‌ڵگه کانی میسیۆنی کوردستانی له به‌ر ده‌ست ناین،نێوه نێوه هێندێک له‌و به‌ڵگانه له "ڕوانگه" دا بڵاو ده‌که‌ینه‌وه.
بۆ جه‌نابی ئا.ک. بوێرگر،
534 Buckeye Street,
Hamilton, Ohaio
سابڵا‌غ، ئێران
30 سێپتامبری 1930
ژماره‌ی سێری 2
کۆپییه‌ک له‌م نامه‌یه بۆ ماکێنسن ناردراوه
جه‌نابی بێور‌گری خۆشه‌ویست:
هێندێک ئاگاداری زیاتر سه‌باره‌ت به مڵک و ماڵ و قه‌باڵه وسه‌نه‌د:
به گوێری دوایین نامه‌ی دوکتور شاڵک بۆ دوکتور یۆناتان [وێنه‌تان] بۆمان ده‌رده‌که‌وێ،وا دیاره دوکتور شاڵک وا زوو ده‌ست له کاری قۆڕی دووڕوویانه‌ی خۆی هه‌ڵناگرێ و ڕه‌نگه هێندێک گێره و کێشه‌ی دیکه‌ی هاتبێته سه‌ر ڕێ که پێشی به‌وه گرتووه ده‌ستبه‌جێ بگه‌ڕێته‌وه ئێران.وێناچێ شاڵک ئه‌مساڵ به هیچ جۆر بتوانێ بگه‌ڕێته‌وه به‌ڵام وا دیاره زۆر نیگه‌رانی ئه‌و دوازده سندووقه ته‌خته‌یه‌یه که لێره له سابڵاغێ له خانووی شاڵک به‌جێی هێشتووه[ ئه‌وه یه‌ک له خانووه‌کانی میسیۆن بووه که ئه‌و نێوه‌یان لێ ناوه. ح.ق ] و زۆر به نهێنی له دوکتوڕ یۆناتانی پرسیوه داخودا ئه‌و سندووقانه هێشتا به باشی ئاگاداری‌یان لێده‌کرێ یان گودهارت یان مولێر به تاڵانیان بردوون. دوکتور یۆناتان ڕه‌پ و ڕوو پرسیاری لێکردم چۆن ووڵامی دوکتور شاڵک بداته‌وه و چی پێ بڵێ و ئه‌منیش دوکتور یۆناتانم حاڵی کرد نابێ خۆی به نێوبژیوانی من بزانێ. به‌ڵام ده‌زانم دوکتور یۆناتان شاڵکی ئاگادار کردووه‌ته‌وه که هێشتا ده‌ست له سندووقه‌کانی نه‌دراون و ئه‌وه‌ش ڕاسته. له‌وه‌ش زیاتر ئه‌و نامه‌یه‌ی دوکتور شاڵک هه‌ڕه‌شه له عه‌زیز ئه‌ڵمان [ ئه‌ڵمانیشی ] تێدا بوو که قه‌باڵه‌ی 2 به‌شی ئه‌و مڵکه‌ی که بریتی بوو له " حه‌ساری په‌روه‌رده" خستووه‌ته سه‌ر نێوی خۆی. ئه‌گه‌ر ئه‌من هه‌ڵه نه‌بم پێشتر شاڵک ئه‌و مڵکه‌ی له سه‌ر نێوی عه‌زیز بۆ میسیۆن کڕیبوو به‌ڵام کاتێک ڕۆیشت قه‌باڵه‌که‌ی له گه‌ڵ خۆی برد و ئێستا عه‌زیز ئه‌ڵمانی قه‌باڵه‌ی نوێی ساز کردووه به کۆکردنه‌وه‌ی لیسته‌ی ئیمزا لێره له سابڵاغێ و ئه‌وانه‌ی ئیمزایان کردووه هه‌موویان شاهیدییان داوه ئه‌و موڵکه ئی عه‌زیز ئه‌ڵمانی یه.
ئه‌من ئه‌و ماوه‌یه زۆر سه‌رقاڵ بووم بۆ جێ به جێ کردنی کاره‌کان و بۆ ئه‌وه‌ی بزانم سه‌باره‌ت به قه‌باڵه‌کان چم له ده‌ست دێ. به ڕێگای قازی عه‌لی و میرزا محه‌مه‌د،کوڕی قازی عه‌لی،به گردبڕی دڵنیا کراوم ئه‌وان له‌و بابه‌ته ده‌کۆڵنه‌وه و ناهێڵن عه‌زیز ئه‌ڵمانی(که به باوه‌ڕی وان پارێزه‌رێکی " که‌ڵکباز"ه ) مامڵه‌کانی ئێمه به‌ڕێوه به‌رێ. میرزا محه‌مه‌د پێی گوتم ئه‌و له سه‌ر ئه‌و خاڵه ته‌ماشای قانوونی نوێ ده‌کا بۆ ئه‌وه‌ی بزانێ قازییه‌کانی کاروباری شه‌رعی به پێی ڕێژیمی تازه‌ی ئێران هێشتا تا چ ڕاده‌یه‌ک بۆیان هه‌یه له سه‌ر کاروباری سه‌ودای مڵک ده‌ستێوه‌رده‌ن و بڕیار له سه‌ر ئه‌و جۆره کارانه بده‌ن. کاتێک میرزا محه‌مه‌د ئه‌وه‌ی ڕوون کرده‌وه ئاگادارم ده‌کاته‌وه داخودا سه‌رداری موکری ده‌کرێ قه‌باڵه‌یه‌کی تازه‌مان بداتێ یان نا بۆ ئه‌و موڵکه‌ی له سه‌ردار کڕابوو( واته مڵکی نه‌خۆشخانه). میرزا محه‌مه‌د هه‌ر وه‌ها ئه‌وه‌ش ڕوون ده‌کاته‌وه داخودا کوڕانی شێخاڵی خان ( شێخ عه‌لی خان) ده‌کرێ قه‌باڵه‌یه‌کی تازه‌مان بده‌نێ بۆ به‌شی باغچه‌که‌مان که خیابانی پێدا کێشرا و له‌تی کرد. ئه‌وانه‌ی دوایی که باسم کردن له دێیه‌ک ده‌ژین که لێره‌وه ڕۆژه ڕێیه‌ک که‌متر دووره و ئێمه ده‌زانین ئه‌وانیش وه‌ک سه‌رداری موکری پێیان خۆشه قه‌باڵه‌ی نوێ بده‌ن به میسیۆن ئه‌گه‌ر داوخوازییه‌کی ئه‌وتۆیان لێ بکرێ.ئه‌و لایانه له‌وانه‌یه به خۆڕایی ئه‌و خزمه‌ته‌مان پێ بکه‌ن به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئێمه پێویستیمان به یارمه‌تی ئه‌وان هه‌بێ ئه‌من ده‌زانم ده‌سته‌ی بهڕێوبهریمان ڕه‌خنه ناگرێ ئه‌گه‌ر میسیۆن دراوێکیان بداتێ بۆ ئه‌و کات و زه‌حمه‌ته‌ی ده‌یکێشن.ده‌زانم ئێوه له گه‌ڵ ئه‌وه موافه‌قه‌ت ده‌که‌ن و ئه‌وه باشترین سیاسه‌ت ده‌بێ له لایه‌ن ئێمه‌وه.
حوسینقوڵی [ حوسێنه که‌ڵه ] به‌ننا، که له‌و دواییانه دا ئێوه وێنه‌که‌یتان له ڕۆژنامه‌ی " لوتێران ئۆریانت می‌شن " دا بڵاو کردبووه‌وه له‌و ماوه‌ی دوایی دا زۆر پیس نه‌خۆش که‌وتووه و ئه‌من زۆر جار سه‌رم لێداوه. ئه‌و ئه‌و قهباڵهیهی پێ نیشان دام سه‌باره‌ت به مڵکی میسیۆن که له سه‌ر نێوی وی نووسراوه، ئه‌من زۆر به ووردی ته‌ماشای قهباڵهکانم کرد و بۆم ده‌رکه‌وت ئه‌و قه‌باڵه تایبه‌تییانه‌ی که به ده‌ست وییهوهن بریتین له قه‌باڵه‌ی 18 پارچه زه‌وی. ئه‌و ئاماده‌یه هه‌رکاتێک داوای لێ بکه‌م ئه‌و قهباڵانهم بداته‌وه. هه‌ڵبه‌ت کاتێک ئه‌من ئه‌و قه‌باڵانه له ده‌ست وی وه‌رده‌گرمه‌وه دیاره ئه‌و چاوه‌ڕوانی بڕێک پاداشت ده‌کا به تایبه‌تی چونکه نزیکه‌ی مانگێکه له سه‌رگازی پشت
به جێگا وبان که‌وتووه. ئه‌من له‌و باوه‌ڕه دام ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری میسیۆن ئه‌وه به سیاسه‌تێکی باش ده‌زانێ بۆ ئه‌وه‌ی میسیۆن دیسان ببێته‌وه خاوه‌نی ماڵ و مڵکی خۆی ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌رچی قه‌باڵه‌یان له سه‌ر نێوی خه‌ڵکی بوومیش بێ.
ئێمه ته‌واو به ڕێکه‌وت میوانداریمان کرد له حاکمی سابڵا‌غ له پێگه‌ی میسیۆنه‌که‌مان و دواجار زانیمان حکوومه‌ت نه‌خشه‌یه‌کی ئه‌وتۆی هه‌یه بۆ دیوار کێشان به ته‌نیشت خیابانه‌وه و هیچ لاری له‌وه نییه ئه‌گه‌ر شتێکی باشتر دروست بکرێ و ، دابین کردنی ئاویش به ڕێگای بیر لێدان له حه‌وشه‌ی چه‌ندین خانووان دا ده‌سته‌به‌ر ده‌کرێ: ئاستهکردن و نه‌خشه بۆ دروستکردنی خانووبه‌ره‌ی تازه زۆر به ووردی چاوه‌دێری به‌سه‌ره‌وه ده‌کرێ.هه‌ر وه‌ها سیستمێکی تازه‌ی ماڵیات دانیش داده‌مه‌زرێ. گودهارت و من ئه‌و داوایه‌شمان لێکرد کارێکی ئه‌وتۆ بکا ئه‌و خیابانه‌ی که له نێوان مڵکه‌که‌ی ئێمه و مزگه‌وت دایه ته‌خت و سافوسوف بکرێ. وێده‌چوو حاکم ئه‌و داوایه‌ی به‌دڵ بێ و ئه‌من پێم وایه ڕۆژێک ئه‌و بڕیارێکی چاک ده‌دا له‌وباره‌یه‌وه.
ئێمه وامان دانابوو له 29ی سێپتا‌مبر [ 1930] بۆ پشوودانه کورته‌که‌مان بچین بۆ ورمێ، به‌ڵام کاتێک له ئیداره‌ی پۆلیس داوای ئیزنم کرد ده‌ستبه‌جێ ئه‌و داوایه‌یان وه‌دوایه داوه چونکه پاسپۆرتم پێ نه‌بوو که ئێستا ئه‌وه له تاران گیری خواردووه بۆ ئه‌وه‌ی له‌دایکبوونی فیلیپ کارڵ ی کوڕمی تیدا ئاسته بکرێ. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌و باره‌یه‌وه جێگای ده‌ستڕوویشتوو ئه‌وانن ئه‌من ده‌بوو ده‌ستبه‌جێ تێلگرافێک بنێرم بۆتاران و ئێستا چاوه‌ڕوانی هاتنه‌وه‌ی پاسپۆڕته‌که‌م ده‌که‌م. هه‌ر چۆنێک بێ ئێران وایه ئیدی.
وه‌بیرم دێ کاتێک خانمی مولێر و من له لای تۆ بووین له هامیلتۆن سه‌رنجم ڕاکێشای سه‌باره‌ت به ژنێکی ده‌وڵه‌مه‌ند به نێوی خانمی John Lionberger خه‌ڵکی ئۆماها له نێبراسکا. له گه‌ڵ زۆرشتی دی که باسمان کرد و له بیر چوونه‌وه له ماوه‌ی ئه‌و دیداره کورته یه‌ک حهوتووییهمان دا، له‌وانه‌یه ئه‌و نێوه‌ت وه‌بیر نه‌یه‌ته‌وه. ئه‌وه بوو کاتێک ڕۆژنامه‌کان ئاگاداری‌یان بڵاو ده‌کرده‌وه سه‌باره‌ت به زه‌واجی ئێمه و ده‌یاننووسی: کچێکی خه‌ڵکی ئایۆ وا، که له پێگه‌ی میسیۆن له دایک بووه، له‌گه‌ڵ مێرده‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ کوردستان،" یان " بابی بووكێ ڕێوڕه‌سمی زه‌واجه‌که به‌ڕێوه ده‌با" و هتاد، دوای خوێندنه‌وه‌ی ئه‌وانه، ئه‌و ژنه‌ی خه‌ڵکی ئۆهاما سه‌ری لێداین و گوتی ئه‌و له پێگه‌که‌ی ئێمه پشتیوانی له میسیۆنێرێک ده‌کا و له ژنه‌که‌می پرسی داخودا ئه‌و یای داڵ ده‌ناسێ؟ ئه‌و خانمه هات بۆ شاییه‌که‌ی ئێمه و وه‌ک دیاری سیکه زێڕێکی 5 دۆڵاری داینێ و به خانمی مولێری گوت ئه‌و وه‌نه‌بێ زۆر حه‌زی له کاری میسیۆنه‌کان بێ به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه به ئازایه‌تی ده‌زانێ بۆ هه‌ر کچێکی که شان بداته به‌ر کارێکی ئه‌وتۆ و ئه‌گه‌ر ئه‌و کارێکی له ده‌ست بێ که بتوانێ ژیان بۆ خانمی مولێر ئاسووده‌تر بکا ئاماده‌یه هه‌موو شتێک له‌و پێناوه دا بکا. ئێمه حه‌ولمان دا به نامه ئاگاداری که‌ین که به سڵامه‌تی گه‌یشتووینه‌ته شوێنی مه‌به‌ستمان به‌ڵام به ڕواڵه‌ت ئه‌و نامه‌یه‌ی ئێمه‌ی به ده‌ست نه‌گه‌یشتبوو وخانمی Kearns به ته‌له‌فون ئه‌وی له سڵامه‌تی ئێمه ئاگادار کردبوو. ئه‌وه‌ی خوراوه به‌شێکه له نامه‌ی خانمی Kearns، ( دایکی خانمی مولێر) له نامه‌یه‌ک دا که له به‌رواری 3ی ئووت [ 1930] بۆ هاوسه‌رمی نووسیوه:
" یه‌ک دوو ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر خانمی Lionberger ته‌له‌فونی کرد و له حاڵی تۆی پرسی. پێم گوت ئه‌تۆ دڵپه‌شێوی بۆچی وڵامی نامه‌که‌ی تۆی نه‌داوه‌ته‌وه.پێی گوتم پێت ڕابگه‌یێنم له‌و دواییانه دا مێرده‌که‌ی مردووه و پێش ئه‌وه‌ش بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ حاڵی باش نه‌بووه. ئه‌و پرسیاری لێکردم داخودا ئه‌تۆ قه‌تت باسی کچێکی چکۆڵه به نێوی په‌ری بۆ کردووم. هه‌ڵبه‌ت پێم گوت ئێستا ئه‌و په‌رییه ئه‌تو وه‌ک کچی خۆت وه‌خۆت کردووه. ئه‌و گوتی پێت بڵێم له زمان وییه‌وه له په‌ری بپرسی و پێی بڵێی ئه‌وه ئه‌و خانمه‌یه که بووکه شووشه‌ی بۆ ناردبووی. ئه‌و هه‌ر وه‌ها زۆریشی له خۆت ده‌پرسی."
" ئه‌و خانمی Lionberger ه هه‌میشه له حاڵی یای داڵ یش ده‌پرسێ.وای نێو ده‌هێنێ که کچێکی زۆر باش بێ و سه‌رکۆنه‌ی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری میسیۆن ده‌کا که باشی له گه‌ڵ نه‌جووڵاونه‌ته‌وه. ئه‌و گوتی ئه‌و جارێ حه‌وڵ ده‌دا بزانێ یای داڵ له کوێیه. ده‌یه‌وێ له ماڵی منداڵان له ئۆماها کارێکی بداتێ. نازانم ناکرێ هێنری ئاگاداری کا که یای داڵ چی کردووه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و خانمه ده‌ست هه‌ڵگرێ له تاوانبارکردنی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری بۆ خراپ جووڵانه‌وه له گه‌ڵ یای داڵ. ئه‌و خانمه بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ ئه‌عسابی تێک چوو بوو و زۆر پیس سه‌غڵه‌ت بوو."
ئه‌وه‌نده‌ی ئێمه بزانین خانمی lionberger ژنێکی زۆر کۆمه‌ڵایه‌تی یه، له نێو پێڕۆیانی ڕێڕه‌وی لوتێری دا زۆر به‌نێوبانگه- بۆ جلوبه‌رگی جوان ده‌به‌ر کردن و، له ڕابردووه دا دراوێکی زۆری ته‌خشان په‌خشان کردووه بۆ کاری مرۆ دۆستانه. ئه‌و جۆره‌ی ئه‌من له قسه‌کانی تێگه‌یشتم ئه‌و هه‌ر ته‌نێ دراوێکی که‌می نه‌داوه به یای داڵ و بێگومان بێ ئه‌وه‌ی پێی بزانه خه‌رجی سه‌فه‌ریشی دابین کردووه که داڵ توانی بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئێران دوای ئه‌وه‌ی پێوه‌ندی خۆی له گه‌ڵ ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری بڕی. بهلهبهچاو گرتنی ئه‌وه‌ی که یای داڵ له ئه‌مریکا هێشتاش خۆڵ له چاوی هێندێک که‌س ده‌کا ئێمه هه‌موو هۆیه‌کمان به ده‌سته‌وه‌یه له‌و بڕاویه دابین که خانمی lionberger هیچ ئاگای له‌و شتانه نییه که قه‌وماون له‌وه‌تا دوایین پێوه‌ندییه نامهییهکانی له گه‌ڵ داڵ. ئه‌و ژنێکی زۆر به ویقار و خوێنده‌واره و ئه‌من به گه‌رمه ئامۆژگاریم ئه‌وه‌یه جه‌نابی بێورگر پێوه‌ندی له گه‌ڵ بکا و ئه‌گه‌ر هه‌ڵسووڕێ بچێ و چاوی پێی بکه‌وێ. ئه‌گه‌ر پشتیوانی ویش به‌ره‌و میسیۆن ڕانه‌کێشرێ، به‌لانی که‌مه‌وه ده‌کرێ سه‌باره‌ت به داڵ ڕوون بکرێته‌وه و، ئه‌من پێم وایه ئه‌و کاره نرخی ئه‌وه‌ی هه‌یه کاتی بۆ به‌خت که‌ی، به‌ڵام هێشتا هیوادارم ئه‌و قازانجی هه‌بێ بۆ ئه‌و کاره‌ی ئێمه ده‌که‌ین.زۆرم پێ خۆش ده‌بێ له بڕیار یان بۆچوونی ئێوه له‌و باره‌یه‌وه ئاگادار بم.
نێونیشانی خانمی Lionberger ئاوایه: 5106 Izard Street , Omaha, Nebr
به‌دڵنیاییه‌وه ئێمه هیوادارین و ده‌پاڕێینه‌وه که پێگه‌که‌مان لێره به زوویی باشتر ڕێک بخه‌ین و ژماره‌ی مێسیۆنێرهکان زیاتر بکرێ و، به‌ر له هه‌موو شت، هه‌رچی زووتره دوکتورێکی باش بگاته ئێره. ئه‌من به‌ته‌واوی له‌و باوه‌ڕه دام بێتوو ژماره‌ی ستافی میسیۆنه‌که‌مان زیاد بکرێ پشتیوانی لێکردنمان له وڵاتیش [ له ئه‌مریکا] زیاد ده‌کا و، ئه‌گه‌ر کاره‌کانمان جوان ڕێک بخرێن ئه‌و ده‌می پشتیوانی له میسیۆن ده‌کرێ بودجه‌یه‌کی به‌رده‌وامی هه‌بێ له سه‌ر بنه‌مای پشتگرتن له لایه‌ن هێندێک ده‌ستگای کلیساییه‌وه، ئه‌و ده‌می هه‌مووشت به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو یه‌کلا ده‌بێته‌وه و چالاکییه‌کانمان زۆر باشتر به‌ره‌و پێش ده‌چن. ئێمه زۆر به‌رزه‌فڕانه له کاره‌کانمان ده‌ڕوانین و ماندوویه‌تی کاری ڕۆژانه له بیر ده‌به‌ینه‌وه و بناخه‌ی شتی باشتر له دادێ دا داده‌نێین. ده‌بێ لێم ببووری لێره دا جارێکی دیکه‌ش به‌شێک له نامه‌ی شه‌خسی خانمی Kearans [ خه‌سووی هێنری مولێر. ح.ق] ت بۆ باس ده‌که‌م.
" له‌و به‌شه دا مولێر لیسته‌یه‌ک له‌و شتومه‌ک و باربووانه‌ی هێناوه که خانمی کیرانس ئاگاداری کردوون له سندووقان نراون و بۆ نهخؤشخانه ئێرانی له مه‌شهه‌د ناردراون . ح.ق.] دوایه خانمی کیرانس له نامه‌که‌ی زیاد ده‌کا و ده‌نووسێ: له‌وه‌تی ئه‌وانه‌مان ناردووه، سێ پرێسکه‌ی دیکه‌ش هاتوون. ئێمه ئه‌وانه ده‌نێرین بۆ ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری له نیۆیۆرک و ئه‌وانیش هه‌موویان ده‌نێرن بۆ ئێران له گه‌ڵ ئه‌وشتانه‌ی که ژنان و خه‌ڵکی گه‌نج باربووی ده‌که‌ن. به له‌به‌رچاو گرتنی بارستایی سندووقی شت بۆ منداڵان
( نرخی 20 دۆڵاره) مرۆ ده‌توانێ بیهێنێته به‌رچاوی که خه‌ڵکی گه‌نج و ژنان چ جۆره شتێک ده‌نێرن. بۆ نموونه ، خه‌ڵکی گه‌نجی ئێمه له ئه‌نجومه‌نی بڵاف 200 ته‌نزیلی چاوداپۆشیان نارد ( کهبهشهوێک له ماڵی ئێمه دروستیان کرد)، ده‌رزه‌نێک ده‌سماڵی چایی و ده‌رزه‌نێک په‌ڕۆی منداڵان. ده‌توانن بیری لێ بکه‌نه‌وه که ئه‌وه چ کارێکی باشه بۆ ئه‌یاله‌تی ئایۆ وا؟ ژنانی سه‌ر به کلیساکه‌مان داوای ته‌نزیلی چاو داپۆش، باندی برین پێچانه‌وه، پیژاما و خاولی حه‌مام و هتادیان لێ‌کرا، هێنده زۆر بوو له بیرم چووه‌ته‌وه چه‌نده بوو. باشه بۆ پێگه‌که‌ی ئێوه له‌و باره‌یه‌وه چ کراوه؟ خه‌ڵک ده‌بێ بۆ ئێوه‌ش کاری وا بکه‌ن و به دڵنیاییه‌وه ئه‌وه یارمه‌تییه‌کی باش ده‌بێ بۆ پێگه‌که‌تان. ته‌نێ لیسته‌یه‌ک له‌و شتانه‌ی پێویستیتان پێیانه بۆ ده‌سته‌ی به‌ڕێوبه‌ری بنێرن با ئه‌وانیش له‌حه‌ول دابن کڕوکاشێکتان بۆ بکه‌ن. کاتێک ئه‌و سندووقه ده‌نێردرا بۆ ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری، ئه‌من هه‌ر خوڵا خوڵام بوو ئه‌وه بۆ ئێوه بنێرن!"
لێمان ببووره که به‌شێک له نامه‌یه‌کی خسووسیت بۆ ده‌گێڕینه‌وه به‌ڵام پێمان وا بوو ڕه‌نگه به‌دڵتان بێ و له‌وانه‌یه تۆوی گه‌ڵاڵه کردنی نووسینێکی هه‌ر ئاوای بۆ " لوتێران ئۆریانت می‌شن" تێدا بێ که که‌سێک بینووسێ.
تکایه په‌یوه‌ست له گه‌ڵ ئه‌م نامه‌یه ڕاپۆرتی ماڵی خه‌زێنه‌دار بۆ مانگی سێپتامبری ساڵی 1930یش وه‌ربگرن. گودهارت دیسان ئه‌وه لێره نییه و به ماشێن چووه‌ته دێیه‌کی دراوسێی شاری بۆ ئاگاداری له نه‌خۆشێک و له‌وانه‌یه له گه‌ڵ خۆی بیهێنێ بۆ ئێره و له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌من پێم خۆشه ڕاپۆرته ماڵییه‌که له گه‌ڵ ئه‌م نامه‌یه دا بۆ ئێوه بنێرم ، داهاتی ده‌رمانگه‌یه‌که‌مان، ئه‌گه‌ر له‌و مانگه دا چ داهاتێکی بووبێ، له گه‌ڵ ڕاپۆرتی مانگی دادێ دا به‌ڕێ ده‌که‌م. ته‌ویله‌که‌مان ته‌عمیر کراوه: ئه‌و کارانه‌ی کردوومانن بریتی بوون له ده‌ست پێداهێنانی ئاخوڕه کۆنه‌کان و دروست کردنی یه‌کی تازه : سواغ کردنی دیوارێک به قوڕ و کا ( له بنه‌وه)، و چاککردنه‌وه‌ی ئاخوڕی مانگاکان به به‌رد و کا کراوه.سه‌ده‌قه و خێرات: ئه‌وانه بریتین له 1 تمه‌ن بۆ خه‌رجی ناشتنی کچی عه‌زیزی هه‌رمه‌نی، 1 تمه‌ن بۆ حوسێنهکهڵه و، 2 قڕان بۆ گێڕێکی کورد.
زۆر دڵسۆزتان،
ئیمزا: هێنری. ئا. مولێر
له‌گه‌ڵ ئه‌و پۆسته‌ی دوایی دا که بۆمان هاتبوو نامه‌یه‌کی باشی جه‌نابی ماکێنسێن ی تێدا بوو. له به‌ر ئه‌وه‌ی پێم وایه ئه‌م نامه‌یه‌ی که بۆ ئێوه‌م نووسیوه هێندێک شتی که‌میشی تێدا بێ ئه‌ویش پێی خۆشه بیان زانێ، کۆپییه‌ک له‌م نامه‌یه بۆ ئه‌ویش ده‌نێرم- جگه له دوایین بڕگه نه‌بێ.
هێ. م.
لێمان ببووره که به‌شێک له نامه‌یه‌کی خسووسیت بۆ ده‌گێڕینه‌وه به‌ڵام پێمان وا بوو ڕه‌نگه به‌دڵتان بێ و له‌وانه‌یه تۆوی گه‌ڵاڵه کردنی نووسینێکی هه‌ر ئاوای بۆ " لوتێران ئۆریانت می‌شن" تێدا بێ که که‌سێک بینووسێ.
تکایه په‌یوه‌ست له گه‌ڵ ئه‌م نامه‌یه ڕاپۆرتی ماڵی خه‌زێنه‌دار بۆ مانگی سێپتامبری ساڵی 1930یش وه‌ربگرن. گودهارت دیسان ئه‌وه لێره نییه و به ماشێن چووه‌ته دێیه‌کی دراوسێی شاری بۆ ئاگاداری له نه‌خۆشێک و له‌وانه‌یه له گه‌ڵ خۆی بیهێنێ بۆ ئێره و له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌من پێم خۆشه ڕاپۆرته ماڵییه‌که له گه‌ڵ ئه‌م نامه‌یه دا بۆ ئێوه بنێرم ، داهاتی ده‌رمانگه‌یه‌که‌مان، ئه‌گه‌ر له‌و مانگه دا چ داهاتێکی بووبێ، له گه‌ڵ ڕاپۆرتی مانگی دادێ دا به‌ڕێ ده‌که‌م. ته‌ویله‌که‌مان ته‌عمیر کراوه: ئه‌و کارانه‌ی کردوومانن بریتی بوون له ده‌ست پێداهێنانی ئاخوڕه کۆنه‌کان و دروست کردنی یه‌کی تازه : سواغ کردنی دیوارێک به قوڕ و کا ( له بنه‌وه)، و چاککردنه‌وه‌ی ئاخوڕی مانگاکان به به‌رد و کا کراوه.سه‌ده‌قه و خێرات: ئه‌وانه بریتین له 1 تمه‌ن بۆ خه‌رجی ناشتنی کچی عه‌زیزی هه‌رمه‌نی، 1 تمه‌ن بۆ حوسێنهکهڵه و، 2 قڕان بۆ گێڕێکی کورد.
زۆر دڵسۆزتان،
ئیمزا: هێنری. ئا. مولێر
له‌گه‌ڵ ئه‌و پۆسته‌ی دوایی دا که بۆمان هاتبوو نامه‌یه‌کی باشی جه‌نابی ماکێنسێن ی تێدا بوو. له به‌ر ئه‌وه‌ی پێم وایه ئه‌م نامه‌یه‌ی که بۆ ئێوه‌م نووسیوه هێندێک شتی که‌میشی تێدا بێ ئه‌ویش پێی خۆشه بیان زانێ، کۆپییه‌ک له‌م نامه‌یه بۆ ئه‌ویش ده‌نێرم- جگه له دوایین بڕگه نه‌بێ.
هێ. م.
No comments:
Post a Comment