ده‌ستچنێکی نامه‌کانی هێنری مولێر له سابڵاغه‌وه 7
سه‌باره‌ت به گوێستنه‌وه‌ی مه‌یتی باشیمۆن له سابڵاغه‌وه بۆ ته‌ورێز
نامه‌ی هێنری ئا.مولێر [ بۆ جه‌نابی بێورگر سکرێتێری کۆمه‌ڵه‌ی لوتێری میسیۆنی ڕۆژهه‌ڵات]
وه‌رگێڕان و شڕۆڤه: حه‌سه‌نی قازی
1.ڕاپۆرت بۆ مانگی ئۆکتۆبری 1929
. سه‌رنج بده قه‌ڵه‌می " دراوی گۆڕستان 50 قڕانه". ئه‌من 100 قڕانم ته‌رخان کرد بۆ ئابوونه‌ی ساڵانه بۆ ئاگاداری لێکردن لە گۆڕی باشیمۆن له لایه‌ن کارگێڕانی گۆڕستانی پرۆتێستان له ته‌ورێزێ. یای گودهارت له‌گه‌ڵم ڕێککه‌وت ئێمه و میسیۆن گشت ئه‌و خه‌رجه له نێو یه‌کتری دا به‌ش بکه‌ین.
هۆیه‌کی دیکه‌ی ئه‌من ئه‌و دراوه‌م دا له به‌ر ده‌رهێنانه‌وه و ڕاگواستنی پاشماوه‌ی مه‌یتی پیرۆزی جه‌نابی باشیمۆن بوو له 7ی ئۆکتۆبر وگواستنه‌وه‌ی له سابڵاغه‌وه بۆ گۆڕستانی ته‌ورێز. ئه‌وه به ته‌واوی هه‌شت ساڵ دوای ئه‌و ڕۆژه‌ی کووژرا،بۆ خۆم، له گه‌ڵ یای گودهارت و دوو له خزمه‌تکاره‌کانمان زۆر به دیقه‌ت گۆڕه‌که‌مان داوه و پاشماوهکهمان لهسندووقێک نا ( که نزیکه‌ی 24 x 12x 12) ده‌بوو. زۆر به جوانی پارچه‌یه‌کی ڕه‌شمان له ده‌ورییه‌وه پێچاو له 14ی ئۆکتۆبر سندووقهکهم له گه‌ڵ خۆم برد بۆ ته‌ورێزێ. له‌وێ جه‌نابی Christy Wilson له گه‌ڵم هات بۆ گۆڕستان،له سه‌ر قه‌بران مه‌زمووری 90م خوێنده‌وه و دۆعایه‌کی کورتم کرد. جه‌نابی ویلسۆن نزا و پاڕانه‌وه‌که‌ی به‌ڕێوه ده‌برد. ئه‌و پارچه زه‌وییه‌ی له‌و گۆڕستان دراوه به میسیۆنی ئێمه ژماره 32 ه ( به پێی نه‌خشه‌ی ئه‌وێ) له نێوه‌ندی گۆڕستانه که به ته‌نیشت قه‌بری جه‌نابی Jesssup، شوێنه‌که باشه. ته‌نێ دوو خزمه‌تکاره‌که‌مان ئاگایان له گوێستنه‌وه‌ی ئه‌و مه‌یته له سابڵاغه‌وه هه‌یه، ئه‌من ئه‌وه‌م له ئه‌مریکا به وشه‌یه‌کیش چییه به که‌س ڕانه‌گه‌یاندووه .یای گودهارت پێی وایه خانمی باشیمۆن جارێ ئه‌و خه‌به‌ره‌ی پێ خۆش نابێ. ئه‌من پێم وایه ئێمه دواتر ده‌بێ کارێکی وا بکه‌ین کێله قه‌برێکی باشی بۆ ساز که‌ین .چاوه‌ڕوانی بڕیاری ئێوه ده‌که‌ین له‌و باره‌یه‌وه دیاره، جارێ هیچ پەلەیەک نییه.
......................................................
چه‌ند شتێکی زیاتر: ئه‌من خۆشحاڵم که ئه‌تۆ ده‌رفه‌تت بووه چاوت به یای Burgess بکه‌وێ. بێگومان ئه‌و زانیاری زیاتر و باشتری سه‌باره‌ت به هێندێک بابه‌تان پێ داوی که ئه‌تۆ ده‌تویست بیان زانی. ئه‌من به‌و نامانه دا چوومه‌ته‌وه که دایک‌وباوکم بۆیان ناردووم و بۆم ده‌رکه‌وت له 43 نامه‌ی که بۆیان نووسیوم، 8یان ون بوون، وا وێده‌چێ لە چەندێک لەو نامانە دا زانیاریی پێویست سه‌باره‌ت به خه‌رجی سه‌فه‌ری من نووسرابێ. بابم ده‌نووسێ که خه‌رجی ناردنی خێرای چه‌مه‌دانه‌کانمان له تاڤگه‌ی نیاگاراوه بۆ شاری نیۆیۆرک نزیکه‌ی 22 دۆڵاری تێ چووه، سه‌باره‌ت به باشتر بوونی وه‌زعی ناوچه‌یی له سابڵاغێ، ئێستا بڕیار وایه پردێک به سه‌ر چۆمی دا ڕایه‌ڵ بکرێ له ڕووبه‌ڕووی ماڵی قازی عه‌ڵی یان له نزیک مڵکه‌که‌ی ئێمه، له‌و به‌هاره دا. به پێی باشترین خه‌به‌ری که به ده‌ستم گه‌یشتووه کارێکی زۆر که‌م ده‌کرێ به مه‌به‌ستی ناچار کردنی [خه‌ڵک] بۆ ده‌ست پێداهێنان و باشتر کردنی خانووبه‌ره‌کان به ته‌نیشت خیابانی تازه‌وه. جا بۆیه ئه‌من پێم وا نییه ئێمه کێشه‌مان هه‌بێ یان ناچار بین به‌ته‌نیشت خیابانه‌وه دیوارێک به‌ده‌وری مڵکه‌که‌مان دا بکێشین.
هیوا دارین ئێوه ئه‌م نامه درێژه‌تان به دڵ بێ و بتوانین له دادێ دا ڕاپۆرتی ڕێک و پێکترتان بۆ بنێرین. به دڵنییایه‌وه ده‌بێته هۆی پشتگه‌رمی ئێمه ببیسین که ئێوه له ئه‌مریکا دیمه‌نێکی باشترتان بێته به‌رچاو سه‌باره‌ت به کاری ئێمه لێره. زۆرم پێ‌خۆش‌بوو وشه‌ی " کورده‌کان" و " کوردستان" له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ میسیۆنه لاوه‌ییه‌کان له ڕۆژنامه‌ی "لوتێران ستاندارد " دا باسی لێوه ده‌کرێ. ئێمه ده‌زانین ئێوه زه‌حمه‌تێکی زۆر ده‌کێشن و بۆ ڕاپه‌ڕاندنی کاروباره‌کان ده‌پاڕێنه‌وه و، ئێمه‌ش هه‌ر وا ده‌که‌ین و، له دۆخێکی ئاوا دا چۆن ده‌کرێ کار کردن له پێناو گه‌وره‌مان دا سه‌رنه‌که‌وێ؟
له دڵه‌وه پێم خۆشه هه‌ر جۆره بۆچوون یان ڕاستکردنهوهیهکهتان پێ باش بوو له‌م نامه‌یه دا بیکه‌ن.
زۆر دڵسۆزتان، ئیمزا هێنری. ئا. موڵێر
No comments:
Post a Comment