ڕاپۆرتی ئاڵفرێد بێورگر سکرێتێر و خەزێنەداری کۆمەڵەی لوتێری میسیۆنی ڕۆژهەڵات
ڕاپۆرتی ئاڵفرێد بێورگر سکرێتێر و خەزێنەداری کۆمەڵەی لوتێری میسیۆنی ڕۆژهەڵات
وەرگێڕان و شرۆڤە: حەسەنی قازی
ڕاپۆرتی سکرێتێر و خه‌زێنه‌داری ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ، کۆلۆمبوس، ئۆهایۆ
بۆ کۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری له 6- 7 ی دێسامبری 1932 دا
به ئاماده بوونی : جه‌نابی ئیچ. ماکێنسن سه‌رۆک، سکرێتێری کۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری جه‌نابی ئالفرێد. ک. بێورگر و دوکتور. ڕ. ئی. گۆڵاده‌ی
پێگه‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات
١. ئێمە چه‌ندین نامه‌مان له جێگری کۆنسوولی ئه‌مریکا له تاران به‌دست گه‌یشتووه. ئه‌و نامانه و وڵامه‌کانیان له به‌ر ده‌ستتان دایه.ئامۆژگاری ده‌که‌ین وڵامه‌کان و ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی ده‌بێ له‌و ڕووه‌وه هه‌ڵبگیرێن په‌سند بکرێن
٢.له به‌رواری 12ی نۆڤامبری 1932، نامه‌یه‌کی ئاغای مان مان به ده‌ست گه‌یشت،که له لایه‌ن خانمی باشیمۆنهوه نووسیویه، داوا ده‌کا ئێمه ڕێگا بده‌ین به دانه‌وه‌ی گۆڕی باشیمۆن و ته‌سلیم کردنی به دوکتور شاڵک. خانمی باشیمۆن له داواکه‌ی دا ده‌ڵێ:" ئه‌و پێی خۆشه پاشماوه‌ی ئیسک و پرووسکی باشیمۆن له‌و مڵکه بنێژرێ که ئی میسیۆنه لهسابڵاغێ و به گردبڕی له گه‌ڵ دوکتور شاڵک ڕێک که‌وتووه که ئه‌و ناشتنهوهیه جێ به جێ بکا.دراوی ئه‌و زه‌وییه‌ی لێی ده‌نێژرێ و خه‌رجی بردنه‌وه‌ی له ته‌ورێزێ ڕا هه‌مووی ئه‌ڵمان [ میسیۆنی ئه‌ڵمانی] وه‌ئه‌ستۆی ده‌گرێ. " خانمی باشیمۆن به هیچجۆر نایه‌وێ ناره‌حه‌تییه‌ک بۆ میسیۆن ساز بکا به‌ڵام هه‌ست ده‌کا ده‌بێ داوخوازییه‌که‌ی جێ به جێ بکرێ
ئێمه ئاوامان وڵام داوه‌ته‌وه: " کۆمه‌ڵه‌ی لوتێری میسیۆنی ڕۆژهه‌ڵات هیچ دژایه‌تییه‌کی له گه‌ڵ داوخوازییهکهتان نییه، ئه‌گه‌ر بێتوو ئه‌و شه‌رت و مه‌رجانه‌ی له نامه‌که‌تاندا باستان لێوه کردووه ڕه‌چاو بکرێن." " ئێمه کۆپییه‌ک له نامه‌که‌تان ده‌نێرین بۆ میسیۆنێره‌کانمان و بۆ ئه‌نجومه‌نی گۆڕستانی پڕۆتێستان له ته‌ورێزێ
" میسیۆنی لوتێری ڕۆژهه‌ڵات و میسیۆنێره‌کانی ئیدی چبڕ له‌و باره‌یه‌وه هیچ به‌رپرسیاره‌تییه‌ک ناخه‌نه سه‌ر ئه‌ستۆی خۆیان." ئێمه نامه‌مان نارد بۆ ئه‌نجومه‌نی میسیۆن [ له ساباغێ] و بۆ چارلز.یێ.لام ، سێکرێتێری ئه‌نجومه‌نی گۆڕستانی پڕۆتێستان له ته‌ورێزێ. ئامۆژگاری کۆبوونه‌وه ده‌که‌ین ئه‌م هه‌نگاوه په‌سند بکا
٣. وا وێده‌چێ هه‌ر دووک له مێسیۆنێرهکانمان [ مه‌به‌ست ئا. هێنری مولێر و ئاگوستا گودهارت ه ح.ق.] بڕیاریان داوه مڵکی برایم عه‌جه‌م که به‌ته‌نیشت پارچه زه‌وییه‌کانی فاسومهوهیه ڕابگرن. ئێمه هێشتا هیچ وڵاممان نه‌داونه‌ته‌وه، به‌ڵام له نامه‌که‌ماندا بۆ کۆنسوولخانه [ی ئه‌مریکا] باسی ئه‌و مڵکه‌مان نه‌کردووه وه‌ک داوخوازێک به دژی وی. چونکه تا ئێستا داوای ئه‌و شوێنه له‌وی ده‌که‌ینه‌وە
ئامۆژگاری ده‌که‌م جارێ له کرده‌وه‌ی دیکه ده‌ست ڕابگرین و چاوه‌ڕوانی قسه‌ی میسیۆنێره‌کانمان بین
٤.چەندین نامه‌مان به ده‌ست گه‌یشتووه تێیاندا باسی ئه‌وه ده‌کرێ خانمی مولێر وه‌زعی له‌شساخی باش نییه. دوکتور لام له نامه‌که‌ی دا له‌و باره‌یه‌وه زانیاری باشمان ده‌داتێ و ده‌ڵێ کاتی مانه‌وه‌ی خانمی مولێر له ئێران ڕه‌نگه کورت بکرێته‌وه. ئه‌من له ووڵامی خۆمدا بۆ وی بۆم باس کرد بۆ چی ئێمه سه‌باره‌ت به پێشنیازه‌که‌ی هێندێک دوو دڵین.پێشنیازم کرد ئه‌وان کارێکی ئه‌وتۆ بکه‌ن خانمی مولێر له ته‌ورێز یان ورمێ ئاگاداری لێ بکرێ
ئامۆژگاری ده‌که‌م ئه‌م ووڵامه ئاوا بدرێته‌وه ( نامه‌کان له به‌ر ده‌ستتاندایه). هه‌ر وه‌ها ئامۆژگاری من ئه‌وه‌یه ئێمه وه‌کوو ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری سپاس و خۆشه‌ویستی خۆمان ده‌رببڕین بۆدوکتور لام بۆ ئه‌و سه‌رنجه مێهرهوانانهیهی که له ئاست ئێمه و میسیۆنێره‌کانمان نیشانی داوه
................................... .٥
٦.جەنابی مولێر ڕاده‌گه‌یێنێ گشت مه‌دره‌سه بێگانه‌کان تا پۆلی حه‌وته‌م، ده‌بێ به پێی نه‌زم و نیزامی حکوومه‌تی ئێران به‌ڕێوه‌بچن. ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌م زستانه شاگرده کوڕه‌کانمان بێ مه‌دره‌سه بن
ئامۆژگاری من ئه‌وه‌یه داوا له جه‌نابی مولێر بکه‌ین باشترین ڕێگا ببینێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وان له خوێندن نه‌بن و زیاتر بخوێنن
٧.ئاغای مولێر خه‌رجی حاواندنه‌وه‌ی کوڕه‌کانی وه‌ئه‌ستۆ گرتووه و مانگانه داوای 3.50 قڕان بۆ هه‌ر کامێک له‌وان ده‌کا. ئامۆژگاری ده‌که‌ین ئه‌و دراوه‌ی بدرێتێ
٨.جه‌نابی مولێر له ڕاپۆرته‌که‌ی دا ده‌ڵێ 5 مه‌لا به گردبڕی عیسایان قه‌بووڵ کردووه.ئه‌و له گوزارشته‌که‌ی زیاد ده‌کا و ده‌ڵێ، یه‌كێک له‌وان ناچار بووه ماوه‌یه‌ک هه‌ڵێ و خۆی بشارێته‌وه،ئێستا ئه‌و پیاوه گه‌نجه گه‌ڕاوه‌ته‌وه و له دادگای ئێرانی دا بووه به قازی.ئێمه ئه‌م به‌شه وه‌ک زانیاری پێشکێشی کۆبوونه‌وه ده‌که‌ین
ئه‌م زانیارییه‌ی خواره‌وه سه‌باره‌ت به مڵکی مێسیۆن تازه له لایه‌ن جه‌نابی هێنری.ئا. مولێره‌وه به ده‌ستمان گه‌یشتووه
سابڵا‌غ، ئێران، 5ی نۆڤامبری 1932
ئاگاداری سه‌باره‌ت به مڵکی میسیۆن
مڵکی ڕه‌حیم خان: نهخشهییم له گه‌ڵ نامه‌که‌ی پێشوو دا ناردبوو.وه‌ک پێشتر ڕامگه‌یاند بوو ئێمه به ته‌واوی دڵنیا نه‌بووین چه‌نده له‌و مڵکه ئی میسیۆنه له به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ قهباڵهیهکمان به ده‌سته‌وه نه‌بوو. له قهباڵهکه دا هاتووه که مڵکه‌که تا خانووبه‌ره‌ی ڕه‌حیم خان درێژ ده‌بێته‌وه به‌ڵام کاتێک ئێمه دیوارمان به ده‌وری خانووه‌که‌ماندا کێشا وامان پێ باش بوو داوخوازی وی به جێ بهێنین و ڕێپێڵگه‌یه‌کی بۆ بهێڵینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خانووه‌که‌ی ویش بگاته خیابانێ. ئه‌وه ئه‌و موڵکه‌یه که شه‌وکه‌ت خانم خه‌سووی نایب سەمەد داوای ده‌کا. ڕه‌حیم خان قسه‌که‌ی به‌رپه‌رچ ده‌داته‌وه و ده‌ڵێ ئه‌و قه‌ت ئه‌و مڵکه‌ی نه‌فرۆشتووه
ئه‌و مڵکه به دوو ڕیزه خشتی گڵی له هه‌موو لایه‌که‌وه دیواری به ده‌ور دا ڕایه‌ڵ کراوه، ڕه‌نگه نرخی فرۆشتنی به 150 تا 250 تمه‌ن ته‌واو بێ. ئه‌و مڵکه به دیوارێکی ڕاست له مڵکی میسیۆنی ئێمه جوێ ده‌بێته‌وه که ده‌گاته‌وه سه‌ر خیابان، ئه‌و خانووبه‌ره‌یه ئێستا چۆله.هیچ دژوارییه‌کمان نایه‌ته سه‌ر ڕێ بۆ ڕاگرتنی کاتێک که سه‌بت کردنی ڕه‌سمی گشت مڵک و خانوو ده‌کرێ ئه‌وده‌می سه‌مه‌د ده‌توانێ داوای بکا مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه بتوانین بیسه‌لمێنین که تێیدا ده‌ژین و به‌کاری ده‌هێنین
مڵکی وه‌ستا عه‌لی حه‌مامچی: ئه‌و مڵکه له لایه‌ن شاڵکه‌وه له‌سه‌ر نێوی وه‌ستا حوسێنقوڵی [ حوسێنه که‌ڵه] کڕدراوه. قه‌باڵه‌ی ئه‌و مڵکه له لایه‌ن وه‌ستا حوسینقوڵییهوه له سه‌ر ده‌ستی قازی محه‌مه‌د ڕاگوێزراوه بۆ میسیۆن،له حه‌وتووی دوایی مانگی ئۆکتۆبر دا، هه‌موو دراوسێیه‌کان به ئیمزای خۆیان شاهیدییان داوه بۆ ئه‌و ڕاگوێستنه. بۆ ئه‌و قهباڵهیه هیچ دراوێک نه‌درا به حوسێنقوڵی و بۆ نووسینی قهباڵهکهش هیچ خه‌رجییه‌ک نه‌درا به قازی محه‌مه‌د. ئه‌وه ئه‌و مڵکه‌یه به گوێڕه‌ی ئه‌و دیاگڕامهی ئه‌من بۆ خانووبه‌ره‌کانی میسیۆنم کێشاوه‌ته‌وه ده‌بێ به ژماره‌ی 22، 24 و 25 و شوێنه کراوه‌کانی نێوانیان
مڵکی میرزا مسته‌فای لبادی: ئه‌و موڵکه بە نێوی ئه‌ڵڵا وێردی کڕدراوە و، ئه‌ڵلا وێردی له دوایین حه‌وتووی مانگی ئۆکتۆبری 1932 دا به ئاماده بوونی محه‌مه‌دی قازی ڕای گوێسته سه‌ر نێوی میسیۆن. بۆ ئه‌و ڕاگوێستنه هیچ دراوێک نه‌درا به ئه‌ڵاوێردی یان قازی. ئه‌و ڕاگۆێستنهی مڵکه له لایه‌ن 6 که‌س یان زیاتر له دراوسێیه‌کانه‌وه ئیمزا کرا.ئه‌وه مڵکی ژماره 23 یه به پێی دیاگرامه‌که
مڵکی عه‌لی قه‌سساب و برایه‌که‌ی مام وسووی قه‌سساب: ئه‌و مڵکه له سه‌روبه‌ندی ئیداره‌ی دوکتور شاڵک دا بۆ میسیۆن کڕدراوه. به پێی ئامۆژگاری قازی [ محه‌مه‌د]، قازی محه‌مه‌د به ده‌ستی خۆی قه‌باڵه‌که‌ی نووسی و میرزا ڕهشیدیشی بانگ کرد بۆ شاهیدی دان که قه‌باڵه سه‌ره‌تاییه‌که‌ی نووسیوه. ئێستا له‌و قهباڵهیه دا به‌ڕوونی هاتووه ئه‌و مڵکه ئی میسیۆنی ئه‌مریکایی یه و ته‌نانه‌ت له به‌ر ده‌م قانوونیش [دادگاش] دا شاڵک ناتوانێ هیچ ئیدیعایه‌ک بکا، بۆ ئه‌و کاره 30 ڕیاڵ درا به میرزا ڕه‌شید.بۆ ئه‌و قهباڵهیه هیچ ئیمزای دیکه پێویست نه‌بوو. ئه‌وه ئه‌و مڵکه‌یه که ده‌که‌وێته ڕۆژهه‌ڵاتی باشووری ته‌ویله‌ی میسیۆن.ئه‌و قهباڵهیه له 5ی نۆڤامبری ساڵی 1932 دا ساغ کرایه‌وه
ئێمزا : هێنری. ئا. مولێر
میسیۆنی ئه‌مریکایی، سابڵا‌غ، ئێران
١٠.جەنابی مولێر ڕاپۆرتێکی ناردووه سه‌باره‌ت به دروستکردنی خانوویه‌کی پچووک که .... قڕانی تێچووه له سه‌ر پارچه زه‌وییه‌کانی فاسوم وه‌ک خانوویه‌ک بۆ یه‌کێک له خزمه‌تکاره‌کانی. ئه‌و له ڕاپۆرته‌که‌ی دا ده‌ڵێ: " ئه‌وه‌م به مووچه‌ی خۆم دروست کردووه و هه‌ر کاتێک میسیۆن بییه‌وێ ده‌کرێ بڕووخێندرێ ئه‌گه‌ر پێویست بێ مڵکه‌که بۆ کاری دیکه به کار بهێندرێ." ئامۆژگاریم ئه‌وه‌یه ئه‌و کاره په‌سند بکرێ
١١.جەنابی مولێر ده‌ڵێ چووه بۆ سه‌ردانێکی باشووری ده‌ریاچه‌ی ورمێ و به ته‌مایه ماوه‌یه‌کی زیاتر به‌وێ دا بگه‌ڕێ. ئامۆژگاریم ئه‌وه‌یه له‌و ڕووه‌وه ته‌شویق بکرێ
١٢.جه‌نابی مولێر له ڕاپۆرتێکدا باس ده‌کا یای گودهارت بۆ پشوو دان چووه بۆتارانێ.گودهارت خۆشی پێی ڕاگه‌یاندووین له‌و سه‌فه‌ره دا پێوه‌یه چاوی تاقی بکاته‌وه و ته‌داوییان بکا. ئه‌من وڵامم داوه‌ته‌وه ئێمه ناتوانین خه‌رجی سه‌فه‌ره‌که‌ی بده‌ین به‌ڵام پێمان خۆشه خه‌رجی نه‌خۆشخانه بده‌ین به هه‌ر میسیۆنێرێک بێتوو نامه‌یه‌کمان بە ئیمزای ئەو دوکتورەی بۆ تەداوی چووەتە لای بۆ بنێرێ
.................
ئەو سەنەدە لە ئارشێڤی کۆمەڵەی لوتیری میسیۆنی ڕۆژهەڵات وەرگیراوە و سەرنووسی باسەکە ئی وەرگێڕە
No comments:
Post a Comment