کۆبوونەوەیەکی شاندی پارتیی ئاشتی و دێمۆکراسی لە شاری تۆرانتۆی کانادا
ئێواری ڕۆژی پێنجشەمۆ ١٤ی ئۆکتۆبر نێوەندی کۆمەڵگەی کوردی لە شاری تۆرانتۆ- کانادا بە بۆنەی سەردانی شاندێکی پارتیی بەدەپە لەم ووڵاتە کۆبوونەوەیەکی بە ناوی " حەولدان بۆ چارەسەری ئاشتیانەی کێشەی کورد لە تورکییە" لە هۆڵی یەکێتی جیهانی کڕێکاران ڕێک خست. لەو کۆبوونەوەیە دا یای ئامینە ئاینا نوێنەری پارتیی دەتەپە لە پارلمانی تورکییە، نوێنەری بەدەپە لە دەوڵەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بە ڕێز نەزمی گوڕ ، پرۆفێسۆر ئەمیری حەسەنپوور لە زانکۆی تۆرانتۆ، جیم کاراجیانی ئەندامی پارتیی لیبێراڵ لە پارلمانی فێذێرالی کانادا ووتاربێژی سەرەکی بوون.
پڕۆفێسۆر حەسەنپوور لە قسەکانی دا لە گەڵ شتی دیکە گوتی:
" به‌خێرهاتنی میوانه‌کان ده‌که‌م که له تورکییه و ئه‌مریکاوه هاتوون. بوونی وان لێره زۆر یارمه‌تی ده‌دا که هاووڵاتییان و سیاسه‌ت به ده‌ستانی کانادایی له‌گه‌ڵ کوردی تورکییه دیالۆگیان هه‌بێ و زانیاری په‌یدا بکه‌ن سه‌باره‌ت به باری سیاسی تورکییه و کێشه‌ی کورد. که باسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی کانادا و کێشه‌ی کورد ده‌که‌ین یان کێشه‌ی گه‌لانی ژێرده‌ستی دی وه‌ک هه‌رمه‌نی و ئاشۆری که ده‌یانه‌وێ باری سه‌ختی ژیانی خۆیان بگۆڕن، ئه‌وانه‌ی که وه‌ک ئێمه له مێژه تێکۆشاوین له دژی زولم و زۆر ته‌جروبه‌ی ناخۆشمان هه‌بووه. ده‌وڵه‌تی وه‌ک کانادا ده‌ربه‌ستی چاره‌نووسی گه‌لانی بێ ده‌وڵه‌ت نین. مافی گه‌لانی ژێرده‌ست، دابین کردنی چاره‌نووسیان، له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌دا بایه‌خی پێنادرێ. ته‌نانه‌ت کاتێکی گه‌لێک ده‌وڵه‌تیشی هه‌بێ وه‌ک ئێستا که کۆماری هه‌رمه‌نستان هه‌یه، هێشتا ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا ئاماده نییه ژێنۆسیدی گه‌لی هه‌رمه‌نی له تورکییه‌ی عوسمانی به ره‌سمییه‌ت بناسێ.
سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی کانادا له سه‌ر بنچینه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی ئابووری دابین ده‌کرێ که ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندییه له هه‌مان کاتدا سیاسی و عه‌سکه‌رییه. ئه‌وه به‌و مه‌عنایه نییه که هاووڵاتیی کانادایی، کورد و غه‌یری کورد، نابێ خه‌بات بکه‌ن بۆ گۆڕینی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌شی ئیجرایی* ده‌وڵه‌ت، واته کابینه، سیاسه‌تی ده‌ره‌وه ده‌گێڕی و رێگه‌نادا پارلمانیش ده‌ورێکی جیدی بگێڕێ، دیسان هاووڵاتی ده‌بێ چالاکی خۆی بکا بۆیه ئه‌و وه‌زعه بگۆڕێ. ئێسته کانادا زۆر چالاکه له کاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و له شه‌ری ئه‌فغانستان دا به‌شداریده‌کا و له عێراق کاری به سه‌نعه‌تی نه‌فته و له کاروباری عه‌سکه‌ریش دا ده‌ور ده‌گێڕێ. کوردستانی عیراق وه‌ک ده‌وڵه‌تێکی نیوه سه‌ربه‌خۆیه و له هێندێک کاروباردا (وه‌کوو نه‌فت) ده‌ستی ده‌ڕوا که پێوه‌ندیی به سیاسه‌تی ده‌ره‌وه هه‌یه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا کوردی کانادایی زۆر نین ئه‌گه‌ر بیانه‌وێ ده‌توانن چه‌ند کارێکی سه‌ره‌تایی بکه‌ن له چوارچێوه‌ی ئه‌و بارودۆخه‌دا. چالاکی هه‌ره که‌م ئه‌وه‌یه که به‌شداری بکه‌ن، به ده‌نگدان، له وه‌ی که حکوومه‌تی سه‌رۆك وه‌زیر هارپر دیسان هه‌لنه‌بژێردرێته‌وه. سه‌رباقی ئه‌وه‌ی که کانادا هه‌موو کاتێ پشتیوانی تورکییه‌ی کردووه، کوردی تورکییه به خه‌باتی خۆیان باروودۆخی سیاسی ئه‌و وڵاته‌یان گۆڕیوه. له تورکییه رێفۆرمی سیاسی و قانوونی کراوه به‌ڵام هێشتا، له ژێر چاوه‌دێری یه‌کێتی ئورووپا، به رێفۆرمی قانوونی مافه سه‌ره‌تاییکان وه‌ک خوێندن به زمانی کوردی پێشێل ده‌کا. سیاسه‌تی کانادا کۆپی سیاسه‌تی ئه‌مریکایه، له رابردوو دا له حکوومه‌تی سه‌رۆک وه‌زیر پیێر تروودۆ دا، سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی کانادا له ئه‌مریکا بڕێک لایدا به‌ڵام ئێسته وانییه. ئێسته حکوومه‌تی هارپر به بێ شه‌رت و مه‌رج پشتیوانی له ئیسرائیل و ریژیمه ئه‌پارتایده‌که‌ی ده‌کا. له‌و بارودۆخه‌دا، هاووڵاتیی کانادایی، کورد و غه‌یری کورد، له سه‌رێتی تێبکۆشی ئه‌و سیاسه‌ته بگۆڕێ؛ به فیربوونی زۆرتر سه‌باره‌ت به سیاسه‌تی ده‌ره‌وه، به بڵاوکردنه‌وه‌ی زانیاریی و وشیاریی سه‌باره‌ت به‌و سیاسه‌ته، به هاوکاریکردن و پشتگیری کردن له خه‌باتی خه‌ڵکی دی، و به‌شداریکردن له خه‌باتی سیاسی...
ئامینە ئاینا دوایین قسەکەری کۆبوونەوەکە بوو و لە ووتارەکەی دا لە گەڵ شتی دیکە دا ڕایگەیاند:
کێشەی کورد لە تورکییە هەر پرسێکی کولتووری و مافی مرۆیی نییە، بەڵکوو پرسێکی سیاسی و نەتەوەیی یە و پڕۆژەی خۆسەری دێمۆکراتیی بەدەپە ووڵامێکە بۆ ئەو کێشەیە کە نێوەرەۆکەکەی جگە لە پرسی کولتووری و مافی مرۆ شتی دیکەش وەبەر دەگرێ. ئاینا قسە کانی سەرۆکوەزیری تورکییە ئەردۆغانی وەدواداوە کە شاپە و گاپەی ئەوە دەکا زۆری کار کردووە بۆ چارەسەری مەسەلەی کورد و گوتی بە پێچەوانەی ئەو قسانە هێشتا نکووڵی کردن لە مافی کوردان و سیاسەتی تواندنەوەی کوردان بەردەوامە . ئاینا جەختی کردەوە یەکێتی کوردان لە ئاستی جیهانی دا بۆ لە سەر کردنەوەی داوخوازییەکانیان زۆر گرینگە. بە دوای قسەکانی ئاینا و پرسیاری ئامادەبوان و ووڵامدانەوەی ئەندامانی پانێل کۆبوونەوەکە دوایی هات.شایانی باسە لەو کۆبوونەوەیە دا ژمارەیەکی زۆر لە کوردانی دانیشتووی کانادا و دۆستانی کانادایی کوردان بەشدار بوون.
وێنه و هه‌واڵ : سەرداری سەعدی
No comments:
Post a Comment