چه‌ند بیره‌وه‌رییه‌ک له محه‌مه‌دی قازی
حه‌سه‌نی قازی
ڕه‌نگه محه‌مه‌دی قازی تاکه که‌سی بنه‌ماڵه‌ی قازی بێ که له نێو فارس زمانان دا له هه‌موویان زیاتر ناسراوه. هۆیه‌که‌شی ئه‌وه‌یه، محه‌مه‌دی قازی زیاتر له 70 ڕۆمان و کتێبی به نێوبانگی له زمانی فه‌ڕانسه‌ییه‌وه کردووه‌ته فارسی و درۆ نییه ئه‌گه‌ر بگوترێ هیچ فارس زمانێکی کتێبخوێن له ئێران نییه نێوی وی نه‌بیستبێ.
محه‌مه‌دی ئیمامی کوڕی میرزا عه‌بدولخاله‌ق ( ئیمام جومعه) له تافی مێردمنداڵی دا کوردستانی به‌جێ هێشتووه و له تاران خوێندوویه‌تی، هه‌ر بۆیه‌ش له‌وێ بۆی نه‌لواوه به زمان و ئه‌ده‌بی کوردییه‌وه خه‌ریک بێ.
ئه‌من شانازی ئه‌وه‌م هه‌یه یه‌کێک له‌وکه‌سانه‌بووم، ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی له‌تاران ده‌ژیام هه‌میشه حه‌ولم له‌گه‌ڵ ده‌دا لایه‌ک له زمان کوردی بکاته‌وه. قازی له به‌ر هه‌ڵکه‌وتی ڕووناکبیرانه‌ی خۆی زۆر به ساڵان به‌رله‌وه‌ی کتێبی باسیل نیکیتین وه‌رگێڕێته سه‌ر زمانی فارسی ئه‌و کتێبه‌ی خوێندبووه‌وه. زۆرجار له مه‌جلیسان باسی ئه‌وه‌ی ده‌کردچۆن ئه‌میر نیزامی گه‌ڕووسی باڵنده‌یه‌کی له سینگی خۆی ناوه و به‌درۆ گوتوویه قورئانه وسوێندی پێخواردووه، ئه‌گه‌ر هه‌مزاغا بێته سابڵاغێ هیچ مه‌ترسی له سه‌ر ژیانی نییه و به ده‌ک و دۆڵاب هه‌مزاغای مه‌نگوڕی کێشاوه‌ته ئه‌وێ و ناجوانمێرانه کوشتوویه‌تی.
یه‌که‌م کتێبی محه‌مه‌دی قازی ' زارا، عشق چوپان' که تائێستا به چه‌ند وه‌رگێڕانی کوردییه‌وه بڵاو کراوه‌ته‌وه له سه‌ربنه‌مای ژیانی ڕاستینه‌ی کۆمه‌ڵێک خه‌ڵکی به‌له‌نگاز که تووشی نه‌خۆشی گولی بوون هه‌ڵنراوه. محه‌مه‌دی قازی له ڕێگه‌ی مامی دوکتور جه‌وادی قازییه‌وه له گه‌ڵ نێوه‌رۆکی به‌یتی کوردی و به‌تایبه‌تی ئه‌و به‌یتانه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتناسی ئاڵمانی ئۆسکارمان له زمان ڕه‌حمان به‌کره‌وه به یارمه‌تی میرزا جه‌وادی قازی گرده‌وه‌کۆیی کردوون ناسیاوی هه‌بوو، جارێکیان له مه‌جلیسێک دا به‌و زمانه ڕه‌وان و خۆشه‌ی چه‌ند برگه‌یه‌ک له به‌یتی 'لاس و خه‌زاڵ' بۆ جه‌لالی ئال ئه‌حمه‌د نووسه‌ری به‌نێوبانگی ئێرانی وه‌رده‌گێڕێ،به تایبه‌تی ئه‌فسانه‌ی گوورانی ئاوله‌مه‌ی لاس له سه‌ر پشتی شێر. زۆر جار ده‌یگوت جه‌لالی ئه‌حمه‌د پێی گوتووم ئه‌من له‌جیات تۆبایه‌م ئه‌و شاکارانه‌ی ئه‌ده‌بی زاره‌کی گه‌لی کوردم وه‌رده‌گێڕا و خۆم له ده‌قی فه‌ڕانسه‌یی نه‌ده‌دا.
جارێکیان که تازه وه‌رگێڕانی کتێبی ' آزادی یا مرگ ' ی نووسه‌ری زۆربا، نیکۆس کازانتزاکیس ده‌رکه‌وتبوو و ئه‌من به‌هه‌ڵپه‌وه له ماوه‌یه‌کی کورت دا خوێندمه‌وه، هه‌ستم کرد له زۆر جێگه ووشه و بێژه‌ی په‌تی کوردی به‌کار هێناوه و ده‌م زانی ئه‌وانه له زمانی فارسی دانین. له مه‌جلیسێکدا له ماڵی خۆی که چه‌ند نووسه‌ری ناسراوی ئێرانی وه‌ک غوڵامحوسێنی ساعیدی و مه‌نووچێهری هه‌زارخانی لێ‌بوو پێم گوت، ئه‌و کاره‌ت زوڵمێکی گه‌وره‌یه له هه‌نبانه‌ی ووشه و ته‌عبیری کوردی چونکوو ئه‌گه‌ر که‌سێک ئه‌و ده‌قه به فارسی بخوێنێته‌وه ئیدی ئه‌و جۆره ووشه و بێژانه به هاسانی ده‌بنه ماڵی زمانی فارسی و ده‌که‌ونه لاپه‌ڕه‌ی قامووسان له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌تۆ نووسیوته. چاکم له بیره یه‌ک له‌و ووشانه ' که‌ندال' و بێژه‌که‌ش 'هه‌وا بۆ گوتنی' کوردی بوو که ئه‌و نووسیبووی: 'هوائی برایمان بخوان' . ئه‌گه‌رچی ئێستا دوای نزیکه‌ی چل ساڵ له‌وده‌مییه‌وه پێم وایه ووشه خواستنه‌وه‌ی زمانان له یه‌کتر وه‌نه‌بێ شتێکی سه‌یر بێ، هه‌ر بووه و هه‌ر ده‌ش بێ.
لەگەڵ محەمەدی قازی لە شایی پەری فەتتاحی قازی و یۆسفی تەوحیدی لە تاران، ئێوارەی سێشەمۆ ٢٤ی خەرمانانی ١٣٤٣ی هەتاوی ، ئووتی ١٩٦٤ی زایینی، ماڵی بووکێ. پێویستە بڵێم ئەمن لەودەرفەتە دا جلوبەرگی شاییم نەبوو، و ئەو کوت و شەلوارم لە هاوڕێم سوارەی ئێلخانیزادە خواستبووەوە
ئه‌و کاته‌ی له تاران ده‌ژیام دوای ئه‌وه‌ی به حه‌ولێکی زۆر توانیم به‌رگی یه‌که‌می کتێبی ئۆسکارمان په‌یدا بکه‌م و، زۆرم خۆ ماندوو ده‌کرد به‌یته‌کان بهێنمه سه‌ر خه‌تی عه‌ڕه‌بی ( به ساڵان دواتر مامۆستا هێمن له به‌غدا له گه‌ڵ دوکتور ئه‌نوه‌ر قادر محه‌مه‌د ئه‌و کاره گه‌وره‌یه‌یان ڕاپه‌ڕاند و کۆڕی زانیاری کورد بڵاوی کرده‌وه)،ئه‌گه‌رچی له نووسینی کوردی دا کول بووم توانیم محه‌مه‌دی قازی پێمل بکه‌م بۆ ئه‌وه‌ی به‌یه‌که‌وه به‌یتی 'لاس و خه‌زاڵ' وه‌ربگێڕینه سه‌ر زمانی فارسی، ئه‌من وه‌رمگێڕا و ئه‌ویش ده‌قه فارسییه‌که‌ی کرده فارسی! و له گۆوارێکی به ڕمێنی ئه‌وسه‌روبه‌ندی تارانێ دا بڵاو کراوه، دواتریش له گۆواری 'ارک' دا که ژماره‌یه‌ک له تێکۆشه‌رانی ترکی ئازه‌ربایجانی له ته‌ورێز ده‌ریان ده‌کرد، به‌یتی ' سه‌یده‌وان' مان که له زمانی به‌یتبێژێکی خه‌ڵکی گوێگجه‌لی نووسیبوومه‌وه بڵاو کرده‌وه.
محه‌مه‌دی قازی یه‌ک له‌و ئینسانه هه‌ره قسه‌خۆشانه بووه ئه‌من له ژیانمدا ناسیبێتم. له سه‌ر ده‌می ڕێژیمی بله‌وه‌زی کوڕی ڕه‌زاخان له کۆڕ و کۆمه‌ڵی گشتی دا دژایه‌تی ده‌ربڕین و ڕه‌پ و ڕوو ڕه‌خنه گرتن له دا‌و وده‌زگای داپلۆسێنه‌ر زۆر ئاسته‌م بوو، به‌ڵام خه‌ڵکی مووقه‌ڵێش و وورد بین ڕێگایه‌کیان هه‌ر ده‌دۆزییه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی قسه‌کانی خۆیان بکه‌ن و محه‌مه‌دی قازی یه‌ک له‌و که‌سانه بوو. له میوانییه‌ک دا که ته‌نانه‌ت یه‌ک دوو ئه‌فسه‌ریشی لێ بوو باسی ئاخر نوکته‌ی تازه ده‌کرا. محه‌مه‌دی قازی چیرۆکی ئه‌و شێر و گوێدرێژه‌ی گێڕایه‌وه که له دوڕگه‌یه‌کی که‌له‌لا هه‌وای نه‌وس زۆریان بۆ دێنێ، ئه‌و به زانایی هه‌موو جارێ که باسی شێره‌که‌ی ده‌کرد ده‌یگوت: " ئهعلاحهزرهت ! سوڵتانی جه‌نگه‌ڵ "،که‌س نه‌بوو له مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی تێنه‌گا ئه‌ویش ئه‌علاحه‌زه‌رتی شایشان بوو که هێشتا نه‌ببوو به 'ئاریامیهر'. له بیرمه یه‌کێک له ئه‌فسه‌ره‌کان که دۆستێکی پێشکه‌وتووی ئازه‌ربایجانی بوو بۆ شوێنه ونکه و بۆ ئه‌وه‌ی دوایه به‌ربینگی پێ نه‌گرن که گوێی له چیرۆکێکی ئه‌وتۆ هه‌ڵخستووه مه‌جلیسه‌که‌ی به‌جێ هێشت.
ڕه‌حمه‌تی دوکتور هاشمی شیرازی له‌تاران،هه‌موو ساڵێک به بیانووی ساڵڕۆژی له دایکبوونی یه‌کێک له منداڵه‌کانی میوانییه‌کی گه‌وره‌ی ساز ده‌کرد بۆ به‌رزڕاگرتنی بیره‌وه‌ری و پێیرۆزه‌ی دووی ڕێبه‌ندان. ساڵێکیان ژماره‌یه‌کی زۆر له کورده‌کانی دانیشتووی تاران له‌و جێژنی له دایکبوونه دا له ماڵی دوکتور شیرازی کۆببوونه‌وه.
یه‌ک له میوانه‌کان بۆ زۆربه‌ی ئاماده بووانی مه‌جلیسه‌که نه‌ناسراو بوو، به‌ڵام ده‌نگی یه‌کجار زۆر خۆش بوو و یه‌ک دوو مه‌قامی فارسی گوت و، له به‌ر ئه‌وه‌ی که‌شوهه‌وای مه‌جلیسه‌که کوردی بوو،بۆ ئه‌وه‌ی نه‌کا لۆمه‌ی بکه‌ن،له جیات ئه‌وه‌ی سه‌ربه‌ندی مه‌قامه‌کان بڵێ ده‌یگوت: ' ببوورن، به‌ڵام ئه‌من دایکم کورده'، قازیش به ده‌نگی به‌رزه‌وه بێ ئه‌وه‌ی هیچ ناسیاوییه‌کی پێشووی له گه‌ڵی هه‌بێ چه‌ند جار گوتی: ' زیا جان ( ئه‌و میوانه پاشناویی زییایی بوو) قۆربانێ ماده‌رێت ( قوربانی دایکت بۆ ئه‌و ده‌نگه‌ت) و به‌و شێوه‌یه نه‌بانی ئاغای زییایی ڕه‌وانده‌وه و دواتر بوون به دۆستی زۆر نزیک.
برای پچووکتری نووسه‌ری ئه‌م کتێبه خودالێخۆش‌بوو سه‌رهه‌نگ حه‌سه‌نی فه‌تتاحیی قازی، له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له کورد بوون نه‌شۆرابووه‌وه، به‌ڵام له‌به‌ر هه‌ڵکه‌وتی خۆی که ئه‌فسه‌ری ئه‌ڕته‌ش بوو، به هیچ جۆر به لای باسی سیاسی و ئه‌وه‌ی بۆنێکی دژایه‌تی ڕێژیمی لێ هاتبا نه‌ده‌چوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دۆستایه‌تییه‌کی زۆر گه‌رم و نزیکی له گه‌ڵ محه‌مه‌دی قازی هه‌بوو. قسه‌ی مه‌جلیسێک که ئه‌وان هه‌ر دووکیانی لێبان ئه‌وه‌نده‌ی دیکه خۆشتر ده‌بوو. جه‌ناب سه‌رهه‌نگ که زۆربه‌ی خزمان ئاوایان بانگ ده‌کرد، له دوایین زه‌واجی خۆی دا نێوی زۆر تۆخی فارسی که زیاتر درینگه‌ی نێوی براکانی شای لێوه ده‌هات له منداڵه‌کانی نابوو ( هیوادارم ئێستا که ئه‌م دێڕانه ده‌خوێننه‌وه له دڵیان گران نه‌یه)، محه‌مه‌دی قازی هه‌رکاتێک هاتبا ماڵی سه‌رهه‌نگ فه‌تاحیی هه‌ر چاوی به‌یه‌کێک له کوڕه‌کانی که‌وتبا یه‌ک به‌خۆی هه‌رای ده‌کرد : " سه‌لام ئاغایێ والاحه‌زره‌ت! ( به براکانی شایان ده‌گوت والاحه‌زره‌ت). محه‌مه‌دی قازی تازه کتێبی ' بحثی در باره‌ء مفهوم انجیلها' ی وه‌رگێڕابوو، ڕه‌حمه‌تی حه‌سه‌نی فه‌تتاحیی قازی بیستبوویه‌وه له‌وانه‌یه هێندێک کۆروکۆمه‌ڵ به نێوه‌رۆکی ئه‌و کتێبه هه‌ڵبه‌زنه‌وه. به‌محه‌مه‌دی قازی ده‌ڵێ: قازی ئه‌تۆ به‌و قه‌ڵه‌مه‌ت ئاخری نانی ده‌می منداڵه‌کانت ده‌بری، ده‌ست هه‌ڵگره، زمانت گاز بگره!! قازیش ده‌ڵێ: قه‌ڵه‌مێک بتوانێ ببرێ و هه‌ڵدروێته‌وه نابێ هه‌ڵپه‌سێردرێ.
هاوسه‌ری محه‌مه‌دی قازی خه‌ڵکی شاری ڕه‌شتی سه‌رووی ئێران بوو . نێوی ئێران خانم بوو، نه‌خۆشی دڵی هه‌بوو و محه‌مه‌دی قازی زۆری به په‌رۆشه‌وه بوو و بۆ ته‌داوی بردبوویه له‌نده‌ن و دوای عه‌مه‌لێکی سه‌رکه‌وتوو گه‌ڕانه‌وه تارانێ. به‌ڵام ساڵێک دواتر که ده‌بوو بۆ به‌رده‌وامی ته‌داوییه‌که بچنه‌وه ئوڕووپا، به داخه‌وه ئێران خانم ئه‌وڕۆژه‌ی ده‌بوو هه‌ڵفڕن بۆ له‌نده‌ن ماڵاوایی له ژیان کرد. بڕیار وا بوو ئه‌من له خزمه‌ت جه‌ناب سه‌رهه‌نگ دا بۆ به‌ڕێکردنیان بچینه فڕۆکه‌خانه‌ی مێهراباد، به‌یانی زوو ته‌له‌فۆنی ماڵی سه‌رهه‌نگ فه‌تتاحییم کرد بۆ ئه‌وه‌ی بزانم که‌نگێ وه‌ڕێکه‌وین بۆ فڕۆکه‌خانه ؟ گوتی چوونی فڕۆکه‌خانه پێویست ناکا ده‌بێ بچینه سه‌رقه‌بران!
که چووینه ماڵی محه‌مه‌دی قازی خزمی هاوسه‌ری زۆربه‌یان له‌وێ کۆببوونه‌وه و یه‌کده‌نگ به زمانی گیله‌کی هاواریان ده‌کرد: " ئیران مه‌ن ترۆ خایه‌م' و له سه‌ر و ڕووی خۆیان ده‌دا. ته‌نانه‌ت له‌و که‌شوهه‌وایه‌ش دا، نه محه‌مه‌دی قازی و نه سه‌رهه‌نگ فه‌تتاحی قسه‌ی خۆشیان لێ نه‌ده‌بڕا. دوای عه‌رزی ته‌سلییه‌ت، جه‌ناب سه‌رهه‌نگ ڕووی له محه‌مه‌دی قازی کرد و به ئاسپاییه‌ک پێی گوت : قسه‌ی خۆمان بێ قازی هێندێکیش سه‌رت سووک بوو. خۆ تۆ ئه‌وه زیاتر له دوو ساڵه هه‌دادانت لێ بڕا بوو!!
دواتر کاک محه‌مه‌د بۆ ئه‌وه‌ی وه‌جاغی ماڵی سارد نه‌بێته‌وه له گه‌ڵ خوشکی گه‌وره‌تری ئێران خانم؛ کیشوه‌ر خانم
که خانمێکی بێوه ژن بوو وه‌ک به زاراوه‌ی ناقۆڵای ئه‌م ڕۆژگاره‌ی باشوور ده‌ڵێن :" ژیانی هاوسه‌رگیری" پێک هێناوه! ئه‌منیش بۆ ئه‌وه‌ی ده‌م له قسه‌ی خۆش وه‌رده‌م پێم ده‌گوت : ' قوربان جه‌نابت فاتیحی کیشوه‌ری ئێرانی' به‌ڕاستیش له باری ئه‌ده‌بییه‌وه هه‌ر وابوو.
ئه‌و ده‌مه‌ی کتێبی " خاطرات یک مترجم" ده‌رکه‌وت و دوایه له کوردستانی ئێران و کوردستانی عێراق هێندێک هه‌رای لێ ساز بوو، و ڕه‌خنه له محه‌مه‌دی قازی گیرا ئیدی ئه‌من له ئێران نه‌مابووم. وابزانم له‌وباره‌یه‌وه هێندێک ناحه‌قی له محه‌مه‌دی قازی کرا. محه‌مه‌دی قازی وه‌ک خۆی جوان بوو، نه‌ک وه‌ک ئه‌وه‌ی من و تۆ ده‌مانه‌وێ.
لە شایی یای بوخارایی و مەحموودی سەیفی قازی لە هۆتێل مێترۆپلی تەورێز، بانەمەڕی ١٣٤٩ی هەتاوی. ئەوەی هەر دووکمان ڕوومان وەرگێڕاوە هۆیەکی تایبەتی هەیە
سەرچاوە: "کورتە مێژووی بنەماڵەی قازی لە ویلایەتی موکری، خەلیلی فەتاحی قازی، بڵاوکراوەی ئاراس، چاپی یەکەم . هەولێر 2009. لاپه‌ڕه‌ی 240- 236