دوو ڕوونكردنه‌وه‌ی دره‌نگ وه‌خت
تێبینی: بە
بۆنەوەی هاتنەوەی ٢-ی ڕێبەنانی پێرۆز دوو ڕوونکردنەوەی بنکەی ژین بڵاو دەکەینەوە
کە لە ووڵامی هێندێک کەس دا نووسراوە. ئەوانە لە جیاتی دەستخۆشی لەو دامەزراوەیە
بۆ ئەو هەموو زەحمەتەی بۆ بووژاندنەوەی چاپەمەنییەکانی سەردەمی کۆمار کێشاویەتی،
لە خوت و خۆڕایی پێی هەڵدەکاڵێن.
ڕوانگە
دوو ڕوونكردنه‌وه‌ی دره‌نگ
وه‌خت
خوێنده‌واری ئازیز، ئه‌م دوو ڕوونكردنه‌وه‌یه نیوه‌ی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ نووسراون، بڵاوكردنه‌وه‌یان له‌به‌ر سه‌رقاڵی‌و پڕكاری دوا كه‌وت. بۆ ئه‌وه‌ی بۆچوونی (بنكه‌ی ژین) له‌و دوو لایه‌نه‌وه بۆ مێژوو تۆمار ببێ، پێویست بینرا بڵاو بكرێنه‌وه. هیوایه به‌شدارییه‌كی ڕاستگۆیانه بن له خستنه ڕووی ڕاستیدا.
خوێنده‌واری ئازیز، ئه‌م دوو ڕوونكردنه‌وه‌یه نیوه‌ی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ نووسراون، بڵاوكردنه‌وه‌یان له‌به‌ر سه‌رقاڵی‌و پڕكاری دوا كه‌وت. بۆ ئه‌وه‌ی بۆچوونی (بنكه‌ی ژین) له‌و دوو لایه‌نه‌وه بۆ مێژوو تۆمار ببێ، پێویست بینرا بڵاو بكرێنه‌وه. هیوایه به‌شدارییه‌كی ڕاستگۆیانه بن له خستنه ڕووی ڕاستیدا.
بنكه‌ی ژین
تشرینی دووه‌می 2011
(1)
ڕوونكردنه‌وه
كاتی خۆی، ساڵی 2007، كه
(بنكه‌ی ژین) هه‌شتاویه‌ك ژماره‌ی ڕۆژنامه‌ی "كوردستان"ی زمانی
حاڵی حیزبی دیموكراتی كوردستان- 1946ی به پڕۆژه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ (ده‌زگای
ئاراس)دا له‌چاپ دایه‌وه، ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی
كوردستان به‌نسیب بوو. ئه‌و به‌رهه‌مه، به‌لای بنكه‌وه، شاكارو سه‌رتۆپی هه‌موو
كاره‌كانیه‌تی، چونكه –به شانازییه‌وه- ئه‌رك‌و ماندوێتی‌و زه‌حمه‌تێكی زۆری،
به هاوكاریی بنه‌ماڵه‌ی خوالێخۆشبوو ڕه‌شید باجه‌ڵان‌و قسه‌ی خێری هێندێ
دۆست‌و پشتیوانی بنكه له به‌غدا، به په‌یداكردن‌و خاوێنكردنه‌وه‌و ڕێكخستن‌و
ئاماده‌كردنی ئه‌و (81) ژماره‌یه‌وه كێشا‌و دواجار له به‌رگێكی یه‌كجار
نازداردا خرایه به‌رده‌ستی خوێنده‌وارانی كورد.
زۆری به‌رهه‌مه‌كانی بنكه به‌ڵگه‌نامه‌یین،
واته یا هه‌ر نموونه‌ی وێنه‌و به‌ڵگه‌نامه‌ن، یان ژماره‌یه‌كی دیاری ئه‌و
نموونانه‌یان تێدایه. وا ڕێ كه‌وتووه جاروبار لاپه‌ڕه‌یان لێ یا دووباره بووه‌ته‌وه،
یان په‌ڕیوه‌و له‌بیر چووه. كه‌م‌وكورتی‌و هه‌ڵه‌ی بێ‌مه‌به‌ستی له‌و جۆره هه‌بوون‌و
پاشتر پێیان زانراوه، ڕاستكردنه‌وه‌یان –به‌ناچاری- هه‌ڵگیراوه بۆ چاپێكی دیكه.
ماوه‌یه‌ك پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و
به‌رهه‌مه ناوبراوه، له‌ڕێی چه‌ند براده‌رێكه‌وه پێ زانرا كه لاپه‌ڕه (3)ی
ژماره (22) له ژماره (23)یشدا دووباره كراوه‌ته‌وه‌و لاپه‌ڕه ڕاسته‌قینه‌كه
بیر چووه‌و له جێی خۆیدا دانه‌نراوه. ئه‌و هه‌ڵه‌یه، به هه‌موو دڵنیایی‌یه‌كه‌وه،
له ئه‌نجامی پڕكاری‌و سه‌رقاڵیی زۆره‌وه ڕووی داوه، به‌تایبه‌ت كه بنكه
توانایی‌یه‌كی كه‌می مرۆیی‌و ماددیی له‌چاو ئه‌ركه زۆره‌كانیدا هه‌یه‌و به‌شی
هه‌ره زۆری كاروباره‌كانی له ئه‌ستۆی چه‌ند ئه‌ندامێكیدایه‌و ئاسایی‌یه له
ئه‌نجامی كاری زۆره‌وه تووشی هه‌ڵه‌ی وا ببن. بۆیه هیچ نه‌كرا، ئه‌وه نه‌بێ
كه چاوه‌ڕوانی په‌یداكردنی ژماره‌كانی دیكه‌ی بین، تا –خوا یار بێ- له
چاپێكی نوێی بێ‌كه‌م‌وكوڕیدا بڵاو بكرێته‌وه. پار، كه بیسترا ده‌وره‌یه‌كی ئه‌و
ڕۆژنامه‌یه له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌یه‌كه‌وه پێشكه‌شی به‌ڕێز كاك مه‌سعوود بارزانی
كراوه، نامه‌یه‌كی به ناوی بنكه‌وه بۆ نووسراو ڕووی لێ نرا تا بفه‌رموێ ئه‌و
ژماره نوقسانانه بخرێنه به‌رده‌ست‌و ئه‌و كاره‌یان پێ ته‌واو بكرێ، بنكه
هێشتا له چاوه‌ڕوانیی ئه‌وه‌دایه.
(دووشه‌ممه‌ی ڕێكه‌وتی 24/1/2011)، باس‌وخواس له كۆڕێكی شاری هه‌ولێردا
سه‌باره‌ت به حكوومه‌تی میللیی كوردستان له مه‌هاباد، هاتووه‌ته سه‌ر ئه‌و
چاپه‌ی ڕۆژنامه‌ی "كوردستان"و "حامید گه‌وهه‌ری" ناوێك،
له‌بریی ده‌ستخۆشی‌لێكردن‌و به‌رز هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌و كاره، نه‌دیو و نه‌ناسیو
ئه‌م كه‌م‌وكورتییه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌كی ڕۆژنامه‌ی "كوردستان"ی به ده‌ستئه‌نقه‌ست‌و
بۆ نیازێكی تایبه‌ت لێك داوه‌ته‌وه، گوایه نه‌ویستراوه بابه‌تی (نوتقی محه‌مه‌د
مه‌حموود ئه‌فه‌ندی له ڕۆژی هاتنی مه‌لا مستەفا له حزووری حه‌زره‌تی پێشه‌وای
كوردستان) كه له لاپه‌ڕه (3)ی ژماره (23)دایه، بخرێته به‌ر چاوی خوێنده‌واران‌و
شاردراوه‌ته‌وه!! له‌كاتێكدا به‌ڵگه‌ی بێ‌ئه‌ملاوئه‌ولای له‌بیركرانی ئه‌و
لاپه‌ڕه‌یه، ئه‌وه‌یه كه ناوی ئه‌و بابه‌ته له پێڕستی ناوه‌ڕۆكی ژماره‌كانی
"كوردستان"دا هێنراوه‌ته‌وه (ل49)، ته‌نانه‌ت هه‌واڵه‌كانی تایبه‌ت به
خوالێخۆشبوو مه‌لا مسته‌فا بارزانی له‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا كه بۆ ڕۆژنامه‌كه
كراوه، له‌ژێر سه‌رباسێكدا به ناوی خۆیه‌وه ڕیز كراون (ل31-32).
ئه‌م بۆچوونه –به هه‌موو
ڕووسووری‌و بڕوابه‌خۆبوونێكه‌وه- نه‌ك هه‌ر بێ‌ویژدانانه، به‌ڵكوو به ته‌واوی
ناڕاست‌و هه‌ڵه‌و تفه‌نگ به‌تاریكییه‌وه نانه!، به‌تایبه‌ت كه كه‌سێك كردوویه
نه دوورونزیك ئاگاداری كار‌و چالاكیه‌كانی بنكه‌یه، نه ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی ده‌ناسێ‌و
ده‌زانێ به چ گیانێكی خاوێنی كوردانه‌وه كار ده‌كا. بنكه، وه‌ك ده‌زگایه‌كی
زانسیتی كوردی‌و پڕۆژه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی‌و نیشتمانی، به‌بێ پاكانه‌كردن -به‌ر
له هه‌موو شتێك- خۆی له به‌رده‌می دادگای مێژوو و میلله‌تدا به به‌رپرس‌و په‌رێزی
خۆیشی به پاك ده‌زانێ. بۆیه به‌رهه‌مه‌كانی، له ئاستێكی وا به‌رزی زانستی‌و
بێ‌لایه‌نیدان كه هه‌رگیز ڕێ به خۆی نه‌دا، له‌به‌ر پابه‌ندبوون به ئه‌مانه‌تی
مێژوویی‌و زانستی، مێژوو بشێوێنێ‌و به ویستی خۆی ده‌ستكاریی بكا، به‌ڵكوو
مه‌به‌ستیه‌تی مێژوو وه‌كوو خۆی به‌بێ هیچ شێوه لایه‌نگرییه‌ك بنووسرێته‌وه‌و
زیندوو بكرێته‌وه. جۆری به‌رهه‌مه‌كانیشی گه‌واهیی له‌سه‌ر ئه‌م ڕاستییه بۆ
ده‌ده‌ن. بنكه، ئه‌گه‌ر به‌و گیانه كوردییه‌و به نیازی خزمه‌تكردنی سه‌رتاسه‌ری
كوردستان‌و كورد به‌بێ جیاوازی كاری نه‌كردایه، پڕكێشیی نه‌ده‌كرد پڕۆژه‌ی
هاوبه‌ش بۆ له‌چاپدانه‌وه‌ی ئه‌م ڕۆژنامه‌یه‌و ڕۆژنامه‌ی "ده‌نگی گێتیی
تازه"و خولی یه‌كه‌م‌و دووه‌می گۆڤاری "ده‌نگی گێتیی تازه"
له‌گه‌ڵ (ده‌زگای ئاراس)دا‌و بۆ له‌چاپدانه‌وه‌ی گۆڤاری "هه‌تاو، 188
ژماره" له‌گه‌ڵ (ده‌زگای موكریانی)دا‌و بۆ له‌چاپدانه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌ی
"كوردستان، تاران، 209 ژماره" له‌گه‌ڵ (ئه‌كادیمیای كوردی)دا به‌جێ
بهێنێ‌و -به‌بێ زیاده‌ڕۆیی- به‌و سه‌نگ‌و قورسایی‌یه‌وه له ناوه‌ندی
ڕۆشنبیریی كوردیدا ده‌ر نه‌ده‌كه‌وت و ئه‌و هه‌موو دۆست‌و هاوكاره‌ی له ناوچه
جیاجیاكانی كوردستان بۆ په‌یدا نه‌ده‌بوو و كه‌سانی لێكۆڵ به‌تایبه‌ت بۆ خوێندنی
ماسته‌رو دكتۆرا له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان تا ئه‌و ڕاده‌یه ڕوویان تێ
نه‌ده‌كردو سوودیان لێ وه‌ر نه‌ده‌گرت!
مایه‌وه هه‌ر ئه‌وه‌نده بڵێین:
چوار ساڵ به‌سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و كتێبه‌دا تێ‌په‌ڕیوه، بۆچی پێشتر ئه‌و
قسانه به نووسینێك بڵاو نه‌كرانه‌وه‌و هه‌ڵگیران بۆ ئه‌مڕۆ و هه‌ل‌ومه‌رجی ئه‌م
ڕۆژانه‌ی كوردستان، تا هه‌م له‌پشته‌وه خه‌نجه‌ری ژاراویی پێ له (بنكه‌ی
ژین) بدرێ‌و هه‌م ((نان‌و پیازیشی پێوه بخورێ!!)). ئه‌م قسانه، به‌لای ئێمه‌وه،
نه‌ك هه‌ر خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ناكه‌ن‌و به ناهه‌ق ده‌بنه مایه‌ی
گومانی بێ‌بناغه هه‌ڵبه‌ستن‌و شێواندنی ڕووی ڕاستی چالاكیی ڕۆشنبیریی ده‌زگایه‌كی
كارا‌و پڕبه‌رهه‌می وه‌كوو (بنكه‌ی ژین)، به‌ڵكوو له چوارچێوه‌ی هێندێ هه‌وڵی
بێ‌ئینسافانه‌دان بۆ تێوه‌گلاندنی بنكه‌و به‌لاڕێدابردن‌و ڕه‌نگكردنی به ڕه‌نگی
ئه‌م یا ئه‌و لایه‌ن -به‌وپه‌ڕی ڕێزمانه‌وه بۆ هه‌موویان- هه‌تا نه‌توانێ په‌یامه‌كه‌ی
خۆی به‌جێ بگه‌یێنێ. به‌ڵام هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌سه ئه‌م به‌یته له‌گه‌ڵ به‌هه‌شتی
"شوكری فه‌زڵی"دا بڵێینه‌وه:
((گێره‌شێوێنێ كه كای كۆنی به‌با دا له‌كنت
چاكه هه‌ر لێی خوڕی، سه‌یری
ده‌م‌وكاوێژی نه‌كه‌ی!))
خوا كاری چاكی دڵسۆزان ڕاست
بێنێ.
(2)
گومانێكی بێ‌بناغه
(وه‌لاَمێكی دره‌نگ وه‌ختی وتاره‌كه‌ی كاك حه‌سه‌نی ئه‌ییوب زاده)
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر كاك
"حه‌سه‌نی ئه‌ییووب زاده"، نووسینێكی به‌ناوی "وتارێكی مێژوویی:
به‌ڵگه‌یه‌كی ته‌زویریی له‌په‌نای (92) ژماره‌ی ڕۆژنامه‌ی كوردستان"ی سه‌رده‌می
كۆمار؟!"ه‌وه له ڕێی ئینته‌رنێته‌وه بۆ ناردین، سه‌رپێیی هه‌ر ئه‌وه‌نده
وه‌لاَمی درایه‌وه كه به‌ڕێزیان به هه‌ڵه‌دا چووه‌و به زووترین كات وردتر وه‌لاَمی
ده‌درێته‌وه، كه‌چی دواتر ئه‌و نووسینه‌ی له ژماره‌یه‌كی زۆری ماڵپه‌ڕه
كوردیه‌كاندا بلاَو كرده‌وه. ناوبراو، به‌بێ هیچ به‌ڵگه‌و ده‌ستاوێژێكی متمانه‌پێكراو،
گومانی خستووه‌ته سه‌ر شاكارێكی مێژووییی (بنكه‌ی ژین)، كه پێوه‌ندیی به
مێژووی حیزبی دیموكراتی كوردستانه‌وه هه‌یه.
بنكه‌ی ژین، به شایه‌تیی به‌رهه‌م
و چالاكیه‌كانی خۆی و ئاگادارانی ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان، به‌بێ زیاده‌ڕه‌وی
و شانازیی بێ‌بنچینه، ده‌زگایه‌كی نه‌ته‌وه‌یی‌و نیشتمانیی زانستیی ئه‌مڕۆی ولاَته،
بایه‌خێكی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری به لایه‌نی زانستی و به‌ڵگه‌نامه‌ییی كار‌و به‌رهه‌می
خۆی داوه.
بنكه، خۆشبه‌ختانه به حوكمی به‌رنامه‌و
نه‌خشه‌ی كاری خۆی، ده‌زگایه‌كی یه‌كجار دووره له ده‌ستێوه‌ردان و كاریگه‌ری
و ڕاسپارده‌ی ده‌ره‌كی، هه‌موو كار‌و به‌رهه‌مێكی خۆیی پاش وردكردنه‌وه‌و
تاووتوێكردن و هه‌ڵسه‌نگاندن و دڵنیابوون له دروستی و ڕاده‌ی خزمه‌تكردنی
ڕاستیی مێژوویی، ئه‌مجا به‌ره‌و بلاَوبوونه‌وه بردووه. به‌رهه‌می بلاَوكراوه‌ی
بنكه‌و ئه‌وانه‌یش كه له‌نزیكه‌وه ئاگاداری كاروبارینی، شایاتحاڵی ئه‌م ڕاستییه‌ن.
هه‌موو هه‌ڵلاَیه‌كی كاك حه‌سه‌ن
له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه -گوایه- ئه‌و به‌یاننامه‌ی دامه‌زراندنی حیزبی دیموكراتی
كوردستان، كه كراوه‌ته پاشكۆیه‌كی (81) ژماره‌ی ڕۆژنامه‌ی
"كوردستان"ی به‌رهه‌مێكی بنكه، ساخته‌و دورستكراوه، بۆیه چیرۆكێكی
خه‌یاڵكردی له‌و ڕووه‌وه بۆ هه‌ڵبه‌ستووه!
به‌پێویستی ده‌زانین، به
ڕاشكاوی و ئه‌وپه‌ڕی پێ‌داگرتنه‌وه بڵێین: نه‌خێر، ئه‌م به‌یاننامه‌یه ڕاسته‌قینه‌و
ڕه‌سه‌نه‌و هیی جێیه‌كی یه‌كجار متمانه‌پێكراوه، ئێمه له (بنكه‌ی ژین)
دیومانه‌و هیچ گومانێك هه‌ڵناگرێ. تا ئێره وه‌لاَمێكی بنه‌بڕی گومانه‌كه‌ی كاك
حه‌سه‌نه. به‌لاَم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك بۆچوون و قسه‌ی بۆ چه‌واشه‌كردن و
شێواندنی ڕاستیه‌كان، به‌پێی تێگه‌یشتن و بیری ئه‌مڕۆی خۆی خستووه‌ته ڕوو،
ناچارین له ئاستیاندا بێ‌ده‌نگ نه‌بین.
- پێشه‌كیه‌كه‌ی بنكه‌و ساغكردنه‌وه‌كه‌یش هه‌ر نووسینی "سدیق
ساڵح"ی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی بنكه‌ن، پشتبەستوو به ناوه‌ڕۆكی
هه‌ر (81) ژماره‌كه‌ی به‌رده‌ست، نه‌ك (92) ژماره كه كاك حه‌سه‌ن پێی وایه!،
به دروستتر زانرا هه‌ر (حكوومه‌تی میللیی كوردستان)یان تێدا بۆ ئه‌و قه‌واره
كوردییه به‌كار بهێنرێ، نه‌ك (ده‌سته‌واژه‌ی خودموختار، حكوومه‌تی خودموختار و
كۆماری مه‌هاباد) كه له باری مێژوویی‌یه‌وه ورد‌و ڕاست نین. پێ‌ده‌چێ كاك حه‌سه‌ن
ئه‌و دوو نووسینه‌ی به وردی نه‌خوێندبێته‌وه. هه‌رچی ئه‌وه‌یشه كه ئه‌و
خودموختاریی پێ باشه یان نا، ئه‌وه مه‌سه‌له‌یه‌كی دیكه‌یه. ده‌كرێ ڕه‌خنه
له‌و تێزه بگرێ، به‌لاَم ئه‌وه ڕاستییه‌كی مێژووییی سه‌رده‌مه‌كه بووه، ڕه‌وای
هه‌ق نییه ڕاستیه‌كانی قۆناغێكی مێژوویی، به‌بێ ڕه‌چاوكردنی هه‌ل‌ومه‌رجی خۆیی و
بابه‌تی، به‌پێی بۆچوونی ئێستا هه‌ڵبسه‌نگێنین و خۆمان چۆنمان ده‌وێ، وا له
قاڵبی بده‌ین.
بنكه، كاتێك سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی
ئه‌و ژمارانه‌ی "كوردستان" بوو، به هه‌لی زانی ئه‌و دیارییه گرانبه‌هایه‌ی
به‌ڕێز "دكتۆر كه‌مال فوئاد"، ده‌ستنووس و له‌چاپدراوی به‌یاننامه‌ی
دامه‌زراندنی حیزبی دیموكراتی كوردستان، بۆ ڕزگاركردن له فه‌وتان و خستنه‌به‌رچاوی
خوێنده‌واری كورد، بۆ یه‌كه‌مین جار بكاته پاشكۆی ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی خۆی. بنكه‌یش،
پاش هه‌ڵسه‌نگاندن و به‌راورد و شیكردنه‌وه‌و دڵنیابوون، ئه‌مجا ڕێی به خۆی دا
بلاَویان بكاته‌وه.
دكتۆر كه‌مال فوئاد، بێ به‌ڵگه
نه‌یوتووه: ئه‌وسا داوای خودموختاری كراوه! ئه‌م به‌یاننامه‌یه ڕاست ئه‌وه‌ی
تێدا هاتووه، ئه‌وه مێژوه‌كه‌یه، كه به ویست و میزاجی ئێستا نانووسرێته‌وه.
سۆڤیه‌تیش هه‌رگیز ڕێی به دروشم و ئامانجێكی له‌وه زیاتر نه‌داوه.
پێ‌ناچێ كاك حه‌سه‌ن به وردی
چاوی به ژماره‌كانی "كوردستان"دا گێڕابێ، ده‌نا قسه‌ی له‌و جۆره‌ی
نه‌ده‌كرد. وام من هه‌ر ئه‌و ڕۆژنامه‌یه ده‌كه‌مه سه‌رچاوه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی
بۆچوونه‌كه‌ی:
* قازی محه‌مه‌د، له چاوپێكه‌تنێكی په‌یامنێرانی ڕۆژنامه‌كانی
"تاران"دا (ژماره1، 20ی به‌رفرانباری1324/11ی ژانویه‌ی 1946، ل1،
4)، له وه‌لاَمی پرسیاری ئه‌وه‌دا كه ئه‌وان جوێبوونه‌وه‌و ئیستیقلالی
كوردستانیان ده‌وێ، وتوویه: ((خێر ڕاست نییه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ئێمه له
ده‌وڵه‌تی ئێران ئیجرای قانوونی ئه‌ساسیمان ده‌وێ و ده‌مانه‌وێ به خودموختاری
له‌ژێر به‌یداغی ئێران‌دا بژین وه خودموختاریشمان وه‌گیر كه‌وتووه.((
ژماره‌كانی دیكه‌ی
"كوردستان" چه‌ندین به‌ڵگه‌ی هاوشێوه‌یان سه‌باره‌ت به‌و بۆچوونه
ناڕاسته‌ی كاك حه‌سه‌ن تێدایه، ئاماژه به هێندێكیان ده‌كه‌م:
• نوتقی حه‌زره‌تی پێشه‌وای كوردستان له میتینگی ڕۆژی 31/2/1325دا
(ژماره 50، 6ی جۆزه‌ردانی 1325/27ی مه‌یی 1946)، تێیدا وتوویه: ((له‌پاش ئه‌وه‌ی
كه ئه‌مه ئیستیقلالی تام و ته‌مامی خۆشمان به‌ده‌ست هێنا، بۆ وه‌ی له حكوومه‌تی
مه‌ركه‌زی مه‌علووم بكه‌ین و به دنیایه‌ش نیشان بده‌ین كه ئه‌مه كه ئه‌و
كارانه‌مان كردووه له‌به‌ر موخاله‌فه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌ستگای دیكتاتۆرییه‌ته، نه
ئینكی كورد له برایه‌تیی فارسان حاشا بكا، به ئیرانییه‌تی خۆی ئیفتیخارێ نه‌كا((.
• ڕه‌هبه‌ری حیزبی دیموكراتی كوردستان گه‌یشته تاران. (ژماره 65، 14ی
پووشپه‌ڕی 1325(.
• موصاحه‌به‌ی نوێنه‌ری ڕۆژنامه‌ی "ڕه‌هبه‌ر" له‌گه‌ڵ پێشه‌وای
مه‌زنی كوردستان (ژماره 65، 30ی پووشپه‌ڕی 1325(.
• نوتقی حەزره‌تی پێشه‌وای موحتەڕەمی كوردستان جه‌نابی "قاضی
محه‌مه‌د" له‌كاتی ڕۆیشتنی بۆ ورمێ (ژماره 72، 8ی گه‌لاوێژی 1325(.
• نوتقی حه‌زره‌تی پێشه‌وای كوردستان (ژماره76، 22ی گه‌لاوێژی 1325(.
تاكه به‌ڵگه‌یه‌كی كاك حه‌سه‌ن
سه‌روتاری ژماره 302ی 6ی خه‌زه‌ڵوه‌ڕی 1329ی "كوردستان"ی به‌شه
كوردییه‌كه‌ی ڕۆژنامه‌ی "فیرقه‌ی دیموكراتی ئازه‌ربایجان"ه كه پاش
ڕووخانی حكوومه‌تی میللیی كوردستان له باكۆ ده‌رچووه‌و "دكتۆر ڕه‌حیمی
قازی" و "دكتۆر عه‌لی گه‌لاوێژ" سه‌رپه‌رشتییان كردووه. ئه‌و
ڕۆژنامه‌یه ئۆرگانی (حیزبی دیموكراتی كوردستان) نه‌بوه، به‌ڵكوو ئه‌و ده‌مه
كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزب له كوردستان بووه‌و "كوردستان"ی ئۆرگانی
حیزبیش له خولی دووه‌میدا له كوردستان ده‌رچووه. ئه‌وه‌ی وا له‌و سه‌روتاره‌دا
نووسراوه، بۆچوونی تایبه‌تی نووسه‌ره‌كه‌یه‌تی، نه‌ك ئامانجی ڕاسته‌قینه‌ی
حكوومه‌تی میللیی كوردستان، مخابن ئه‌گه‌رچی نووسه‌ره‌كه‌ی له‌نزیكه‌وه ئاگاداری
ئه‌و حكوومه‌ته بووه، لێكدانه‌وه‌یه‌كی هه‌ڵه‌و نادروستی بۆ كردووه.
"دكتۆر عه‌بدولڕه‌حمانی قاسملوو" ڕاستی بۆ چووه كه ئامانجی ئه‌و ده‌ورانه‌ی
حیزب خودموختاری بووه. حیزب ئه‌گه‌ر پاشتر له سه‌رده‌می شه‌هید قاسملوودا
ئامانجی خۆیی گۆڕیبێ بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵی له ئێران، ئه‌وه هیچ
نابێته پاساوی ئه‌وه‌ی وا سه‌رده‌می قازی ئامانجی خودموختاری نه‌بووبێ!
- مه‌له‌سه‌ی كتێبی (پاش شه‌ست ساڵ یادو بیره‌وه‌ریه‌كانی سه‌رۆك مام
جه‌لال) به هیچ شێوه‌یه‌ك و دوور ونزیك پێوه‌ندیی به باسی ئه‌م به‌یاننامه‌یه‌وه
نییه. نه‌ده‌بوو بۆ مه‌رامێكی تایبه‌ت بورووژێنرێ.
- كاك حه‌سه‌ن ده‌قه‌كه‌ی "دكتۆر ڕه‌حیمی قازی"ی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ی
پێ دروسته كه له توركییه‌وه كراوه‌ته كوردی و ده‌ستكاری كراوه، كه‌چی ئه‌وی
"دكتۆر كه‌مال فوئاد"ی قبووڵ نییه كه ڕاسته‌قینه‌و هه‌ر خۆیشی
كوردییه؟! پاشان با به‌نده‌كانی به‌یاننامه‌كه خاڵی هاوبه‌ش و له‌یه‌كچووی له‌گه‌ڵ
ئه‌وی "فیرقه‌ی دیموكراتی ئازه‌ربایجان"دا هه‌بووبێ، ئه‌وه جێی خه‌وش
و گومان نییه، چونكه هه‌ردوولا هاوپه‌یمان و هاومه‌به‌ست بوون و فیرقه‌یش به ئه‌زموونترو
پشت ئه‌ستوورتر و ئه‌زموونه‌كه‌ی كامڵتر بوو.
ناوه‌ڕۆكی هه‌موو ده‌قه‌كانی ئه‌م
به‌یاننامه‌یه‌ی لای "ویلیا‌م ئیگلتۆن" و "قاسملوو" "مه‌حموودی
مه‌لا عیززه‌ت" و "عه‌بدولستار تاهیر شه‌ریف" و "نه‌وشیروان
مسته‌فا ئه‌مین" له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕاسته‌قینه‌یه‌دا به‌راورد كران، به گشتی هه‌مان
مه‌به‌ست و خاڵیان تێدا جێ كراونه‌ته‌وه، دیاره له وه‌رگێڕاندا ده‌قاوده‌ق
ناوه‌ستنه‌وه. بۆچی ده‌بێ ئه‌م ده‌قه وه‌رگێڕدراوانه جێی متمانه نه‌بن و ده‌قه
ڕاسته‌قینه‌كه‌یش دروستكراو؟! ئه‌مه ئه‌گه‌ر خوێنده‌وار خستنه گێژاوی دوودڵی و
بێ‌متمانه‌یی نه‌بێ، چی ده‌گه‌یێنێ؟! هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌یش كه ناوی حیزب له
ده‌قه فارسیه‌كدا به (فیرقه) هاتووه، به‌بێ به‌ڵگه كردوویه به ده‌ستهه‌ڵبه‌ستی
كوردێكی ناو فیرقه‌ی ئازه‌ربایجان!! له‌كاتێكدا ئه‌وه به‌ڵگه‌یه كه به‌یاننامه‌كه
له ته‌ورێز چاپ كراوه‌و دوور نییه هه‌ر له‌وێش وه‌رگێڕدرابێ بۆ فارسی. (فیرقه)
هه‌مان مانای (حیزب)ی هه‌یه‌و پێشتر كوردی ناو قه‌ڵه‌مڕه‌وی ده‌وڵه‌تی عوسمانیش
له‌بریی حیزب به‌كاریان هێناوه. پێ‌ناچێ ئه‌و زاراوه‌یه له‌و ڕۆژه‌دا نائاسایی
بووبێ، بۆیه وه‌ك خۆی هێڵراوه‌ته‌وه‌و نه‌گۆڕدراوه. هه‌رچی چاپه‌كه‌یشه، هه‌ڵه‌ی
چاپی تێدایه، چونكه ئه‌و كاته چاپخانه له كوردستان نه‌بوه، (ژ. ك)یش پێشتر
"نیشتمان"ی ئۆرگانی خۆیی هه‌ر له ته‌ورێز له‌چاپ داوه. بۆیه هه‌ر ده‌بێ
به‌یاننامه‌كه برابێته ئه‌وێ و له‌وێ چاپ بووبێ. ده‌بێ كارمه‌ندی پیتچنینه‌كه‌ی
كورد نه‌بووبێ، وا هه‌ڵه‌ی چاپی تێ كه‌وتووه، كه ساغكردنه‌وه‌یان زه‌حمه‌ت
نییه. كاك حه‌سه‌ن، له‌باتیی ئه‌وه‌ی به جه‌فه‌نگه‌وه چه‌ند ناوێكی هه‌ڵه‌تێداكراو
به نموونه بهێنێته‌وه‌و به‌ڕاستیان نه‌زانێ، ده‌بوو ئه‌وه‌ی به ئه‌ركی خۆی
دانابایه ڕاست و ساغیان بكاته‌وه‌و زانیاری‌یان له‌باره‌وه تۆمار بكاته‌وه.
كاك حه‌سه‌ن به چ به‌ڵگه‌یه‌ك
پێی وایه یه‌ك كه‌س ئیمزای هه‌ر 39 (نه‌ك 35 وه‌ك نووسیویه) ناوه‌كه‌ی كردووه؟
خۆ ده‌ستنووسه ڕاسته‌قینه‌كه‌ی له به‌رده‌ستدا نه‌بوه تا به شیكردنه‌وه‌یه‌كی
زانستی بۆی ساغ بووبێته‌وه ئه‌و ئیمزایانه یه‌ك كه‌س كردوونی! ئاسانه قسه‌ی
له‌و جۆره بكرێ، به‌لاَم ده‌بێ بسه‌لمێنرێ.
هێشتنه‌وه‌ی زاراوه‌ی (كۆمه‌ڵه)
له به‌یاننامه ده‌ستنووسه‌كه‌دا و لابردنی له هیی له‌چاپدراوه‌كه‌دا، بۆ ئه‌وه
ده‌گێڕمه‌وه كه ئه‌و ڕێكخراوه تازه‌یه‌ی وا به‌ناوی (حیزبی دیموكراتی
كوردستان)ه‌وه له‌سه‌ر داروپه‌ردووی كۆمه‌ڵه‌ی (ژ. ك)و به ڕه‌زامه‌ندیی ده‌سه‌ڵاتدارانی
سۆڤێت دامه‌زرا، سه‌ره‌تا هه‌ر ئه‌ندامانی دامه‌زرینی ناوچه‌ی موكریان ناویان
تێدا هه‌بوه، ئه‌و ناوه وه‌ك وه‌فادارییه‌ك‌و بۆ دڵڕاگرتنی سه‌ران‌و ئه‌ندامانی
(ژ. ك)یش هێڵراوه‌ته‌وه. دوور نییه سۆڤێت ڕێی نه‌دابێ ئه‌و ناوه بمێنێته‌وه.
(پارتی دیموكراتی كورد)ی عیراقیش كه به ئاگاداریی سۆڤێت دامه‌زراوه، هه‌مان
شێوه‌ی ناوی (حیزبی دیموكراتی كوردستان)ی هه‌ڵگرتووه.
- نووسیویه: ((مێژووی حیزبی دیموكراتی كوردستان ئه‌وه نییه كه
تائێستا له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی نه‌شاره‌زاوه نووسراوه)). كاك حه‌سه‌ن خۆی چیی
له‌م مه‌یدانه‌دا كردووه‌و كامه‌یه به‌رهه‌م و به‌شداریی له ڕوونكردنه‌وه‌ی
نهێنیه‌كانی ئه‌و ده‌ورانه‌دا، تا ڕێ به خۆی بدا كه‌سانی خزمه‌تكردووی ئه‌م
بواره به نه‌شاره‌زا له‌قه‌ڵه‌م بدا؟ خۆی كه له ئه‌وروپا ده‌ژی، ئایا ئه‌ركی
ئه‌وه‌ی به‌ر خۆی ناوه به‌ڵگه‌نامه‌و زانیاریی ناو ئه‌رشیڤی ئه‌و ولاَتانه له‌سه‌ر
ئه‌و ڕۆژگاره و ئێران و كوردستان و ڕووداوه‌كانی كۆ بكاته‌وه‌و لێیان بكۆڵێته‌وه‌و
بلاَویان بكاته‌وه؟!
- ژماره‌ی دامه‌زرێنه‌كانی حیزبی دیموكراتی كوردستان، به‌پێی ئه‌م به‌یاننامه
ڕأسته‌قینه‌یه، هه‌ر (72) كه‌سه، نه‌ك ژماره‌یه‌كی دی، ئه‌و ناوانه‌یش خه‌ڵكی
ئاسایی نه‌بوون، به‌ڵكه كه‌م‌وزۆر هه‌موویان پله‌و جێ‌وڕێی دیاری خۆیان هه‌بوه.
ده‌بێ پاشتر ناوی ئه‌ندامانی دیكه‌ی دامه‌زرێنی ناوچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان،
جگه له موكریان، زیاد كرابێ، تا حیزبی دیموكراتی ببێته حیزبێكی سه‌رتاسه‌ری
كوردستان. ئه‌و (72) ناوه، سێیان له سه‌رانی (ژ. ك) بوون. به‌داخه‌وه هیچ یه‌كێك
له سه‌ركرده‌كانی ئه‌و زه‌مانه بیره‌وه‌ریی خۆی نه‌نووسیوه‌ته‌وه، تا ورده‌كاریی
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ژ. ك و دامه‌زرانی حیزبی دیموكراتی كوردستان زیاتر‌و وردتر
ڕوون ببنه‌وه. ئه‌گه‌ر سه‌رانی ژ. ك به‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یه قایل نه‌بوونایه،
هه‌ر هیچ نه‌بێ به‌شداریی ئه‌و حیزبه نوێیه‌و حكوومه‌ته‌كییان نه‌ده‌كرد، به‌لاَم
وا نه‌بوه. هێنده‌ی بزانم، ته‌نیا شه‌هید "عه‌بدوڕڕه‌حمانی زه‌بیحی"،
وه‌ك دیارترین سه‌ركرده‌ی ژ. ك، كاتی خۆی مێژووی كۆمه‌ڵه‌ی نووسیوه‌ته‌وه،
مخابن كه له ڕووداوه‌كانی سالاَنی شه‌ستی سه‌ده‌ی ڕابوردووی كوردستانی
عیراقدا فه‌وتاوه!
- پاشان ئه‌م به‌یاننامه‌یه كه ((ناوی وه‌رزێرێك، به‌ننایه‌ك،
كرێكارێك، باربه‌رێك))ی تێدا نه‌بێ، هیی ئه‌وه نییه گومانی لێ بكرێ، كاك حه‌سه‌ن
شاره‌زای هه‌ڵكه‌وتی كۆمه‌لاَیه‌تیی كورده‌واری نییه، بۆیه وا به‌م شێوه‌یه
بیر ده‌كاته‌وه. نه‌ك ئه‌وسا، ئێستایش ئه‌و توێژه كۆمه‌لاَیه‌تیانه نه له‌باریاندایه‌و
نه ڕێیان پێ دراوه له‌و ئاسته به‌رزه‌ی پێكهاته‌ی حیزبی كوردیدا هه‌بن و به‌رز
ببنه‌وه. مه‌سه‌له‌كه پێوه‌ندیی به ڕاده‌ی هۆشیاریی سیاسی و كۆمه‌لاَیه‌تییانه‌وه
هه‌یه. ئاسایی‌یه له هه‌ل‌ومه‌رجێكی وادا هه‌ر خوێنده‌وارو توێژ‌و چینی بالاَده‌ست
به‌شداری دامه‌زراندنی حیزب ببن.
- به‌ییانامه له‌چاپدراوه‌كه ئیمزای هیچ دامه‌زرێنێكی پێوه نییه،
ئه‌وه وه‌ك ئاسایی بووه، پێ ده‌چێ ئه‌و كاته له ڕووی ته‌كنیكیشه‌وه ئیمزای
ده‌ستخه‌ت خستنه‌سه‌ر ئه‌و به‌یاننامه‌یه ئاسان نه‌بووبێ. ئێستایش كه به‌یاننامه‌ی
له‌و شێوه‌یه بلاَو ده‌كرێته‌وه، ناوه‌كانی تێدا به‌بێ ئیمزان.
- بۆچی ده‌بێ مایه‌ی سه‌رسامی بێ كه ئه‌م به‌یاننامه‌یه ناوی گه‌لانی
دیكه‌ی ئاشووری و ئه‌رمه‌ن و هیی وای تێدا برابێ و بكرێته فیتی سیاسه‌تی
ستالین و مۆلۆتۆڤ! خۆ ئه‌و گه‌لانه له كوردستان هه‌ن و گوناهیش نه‌بوه و نییه
داكۆكی له ماف و پارێزراوییان بكرێ. مادده‌ی (22)هه‌می به‌ندی چواره‌می پێڕه‌و
و پرۆگرامی حیزبی دیموكراتی كوردستان له سه‌رماوه‌زی 1324ی هه‌تاویدا جه‌ختی له‌سه‌ر
ئه‌و لایه‌نه كردووه‌ته‌وه. ]بڕوانه: عبدالستار طاهر شريف، الجمعيات والمنظمات
والاحزاب الكردية في نصف قرن 1908-1958، ط2، مؤسسة سردم، السليمانية، 2007، ص340[
No comments:
Post a Comment