هەڵبژاردنی گشتی لە تورکییە
هاوپەیڤین
لەگەڵ پڕۆفێسۆر عەبباس وەلی، مامۆستای بەشی کۆمەڵناسی لە زانکۆی بۆغازیچی ئەستەنبووڵ
هەڵبژاردنی
گشتی لە تورکییە!
حەسەن قازی
بینەرانی بەڕێز بەخێر بێنەوە بۆ بەرنامەیەکی دیکەی ڕاوێژ. لەم بەرنامەیە دا
میوانداری دەکەین لە بەڕێز عەبباس وەلی پڕۆفێسۆری کۆمەڵناسی لە زانکۆی بۆسفۆر (
بۆغازیچی) لە ئەستەنبووڵ. لەم بەرنامەیە دا باسی هەڵبژاردنە گشتییەکانی تورکییە
دەکەین کە حەوتووی داهاتوو بەڕێوە دەچێ. بە پێی لێکدانەوە و بۆچوونی زۆرێک لە
کارناسان و چاودێرانی سیاسی ئەو هەڵبژاردنە بە یەکێک لە گرینگترین هەڵبژاردنەکانی
مێژووی کۆماری تورکییە وە حیساب دێ لە چەند ڕووەوە هەم لە ڕووی ئەوەوە کە حیزبی
داد و گەشەپێدان کە نیزیکەی ١٣ ساڵ لە سەر حوکم بووە دەیەوێ سیستمی سیاسی تورکییە
بە تەواوی بگۆڕێ؛ لە سیستمی پاڕڵمانی یەوە بیکاتە سیستمی سەرۆکایەتی و لە لایەکی
دیکەشەوە لە ڕوانگەی کوردانەوە کە بۆ یەکەم جار پارتیی ذێمۆکڕاتی گەلان کە
نوێنەرایەتی کوردانیش دەکا و لەگەڵ زۆر توێژی دیکە دا، بۆ ئەوەی کە مەنفەعەت و
بەرژەوەندی ئەوانیش بپارێزێ ئیتیلافی کردووە، یەکەم جارە کە وەک پارتی سیاسی لە
هەڵمەتی هەڵبژاردن دا بەشداری دەکا. بۆ لێکدانەوەی ئەو مژارە بە تایبەتی لە
ڕوانگەی سیاسییەوە بانگهێشتنی بەڕێزیانمان کردووە کە لەو بارەیەوە بەیەکەوە
بدوێێن.
قازی: زۆر بەخێر بێی بەڕێز وەلی!
وەلی: زۆر سپاس
قازی: لە سەرتاوە باسی ئەوە بکەین گەلۆ ئێوەش لەگەڵ ئەو
لێکدانەوەیە هەن کە ئەوە گرینگترین هەڵبژاردنە کە لە دیرۆکی کۆمار دا دەکرێ یان
نا؟
وەلی: بەڵێ، ئەوە جێی گومان نییە. چاودێرانی سیاسی چ چەپ بن،
چ ڕاست بن، چ دە ناوەڕاستی مەیدانی سیاسی دا بن باوەڕیان بەوەی هەیە کە ئەوە
گرینگترین هەڵبژاردنی کۆماری تورکییەیە لە ساڵی ١٩٢٤ بەملایەوە و سەبەبەکەشی
ئەوەیە کە هەر بەوجۆرەی کە ئەلئانەکە بۆخۆتان ئاماژەتان پێ کرد حیزبی عەداڵەت و
گەشەپێدان، بە تایبەتی سەرۆکی پێشتری ئەو
حیزبەی کە سەرۆک کۆمارە و لە واقیع دا ئێستاش سەرۆکی واقیعی حیزب هەر ئەوە و ئێستا
سەرۆک کۆماری تورکییەیە دەیەوێ سیستمی حکوومەتی بگۆڕێ لە سیستمی پاڕڵمانتارییەوە
بۆ سیستمی سەرۆککۆماری، ئەویش بە شێوەیەک کە دیار نییە ئەو سیستمە سەرۆککۆمارییە کە ئەو
دەیەوێ واقیعەن چییە ؟ یانی وەک ئەمریکا نییە، وەک فەڕانسە نییە ، دەڵێ شێوەیەکی
تایبەتی تورکییەیە. یەکیش ئەوەیە کە لە ساڵی ١٩٢٤، بە تایبەتی لە ساڵی ١٩٨٠وە کە
حەدی نیساب یان باراژی سیاسی داندراوە بۆ ئەوەی کە جەماعەتێکی کە هووییەیان لەگەڵ
هووییەی حاکم یەک نییە نەتوانن لە پاڕڵمان دا بێن لە مەیدانی سیاسییەوە. ئەلئان بۆ
جاری ئەوەڵ هێزێکی سیاسی دەیەوێ ئەو
سیستمەی بشکێنێ ، ئەو باراژەی بشکێنێ بێتە ژوورێ. جا ئەوە لەو بابەتەیەوە گرینگە.
قازی: ئەگەر جارێ لێرە ڕابوەستین. پرسیارێک دێتە گۆڕێ ؛
ئەویش ئەوەیە دیارە بەرەی موخالەفەتیش باسی ئەو مەسەلەیان کردووە چونکە دەزانین
ئەو کاتەی کە پارەکە هەڵبژاردنی
سەرۆکایەتی کۆمار کرا، ئەردۆغان هەڵبژێردرا. لەو کەمپەینەی هەڵبژاردنەی ئێستا دا
ئەو بێ لایەن بوونی خۆی وەک سەرۆک کۆمار نەپاراستووە و دەچێ لە زۆر جێگا لە میتینگ و لە کەمپەینی
هەڵمەتی هەڵبژاردن دا بەشداری دەکا و تێیاندا لایەنگری دەکا لە پارتیی داد و گەشە
پێدان و پێش ئەوەی کە سیستمی حکوومەتی گۆڕا بێ، یا پاڕڵمان دەنگی لە سەر دا بێ
یان ڕێفراندۆم کرا بێ ئەو لە ئێستاوە وەک سەرۆک کۆمار لە سیستـیکی سەرۆکایەتی
یا ڕیاسەتی دا دەجووڵێتەوە و قسە دەکا . بە بٶچوونی تۆ چۆنە کە ووڵاتانی
دەرەوە، هەم ئەمریکا و هەم ووڵاتانی ئوڕووپاییش کە چاویان لە سەر مەسەلەکەیە ،
کابرا ئاوا بێ پەروایانە هەڵسوکەوت دەکا هیچ ناڵێن ؟
وەلی: یەکێک لە ئامانجەکانی حیزبی عەداڵەت و گەشە پێدان بە
تایبەتی خودی شەخسی سەرۆک کۆمار جەنابی ئەردۆغان ئەوەیە کە قانوونی بنچینەیی،
قانوونی ئەساسی تورکییەی بگۆڕێ. بەڵام ئەو
قانوونە هێشتا نەگۆڕدراوە. ئەو قانوونەی کە ئەلئان هەیە ئەو قانوونەیە کە لە ساڵی ١٩٨٢ داندراوە پاش کودەتای ساڵی ١٩٨٠ی.
قازی: بە پێی ویش ئەرکەکانی سەرۆک کۆمار دیاری کراوە.
قازی: بە پێی ویش ئەرکەکانی سەرۆک کۆمار دیاری کراوە.
وەلی : بەڵێ. جا دەو قانونەی دا دیارە لە ساڵی ٢٠١٠ی دا
هێندێک گۆڕانکاری کراوە بەڵام، ئەساسەن ڕۆڵ و کارەکان و دەسەڵاتەکانی سەرۆک کۆمار
دەوێدا مەعلوومە. لە سەر بنەمای ئەو قانوونە ئەساسییە ئەو کارانەی کە ئەلئانەکە
سەرۆک کۆمار دەیکا، ئەوانە غەیری قانونی یە. یانی هەر حەڕەکەتێکی کە دەیکا ئەوە بە
تەرتیبێکی ئەو قانوونە ئەساسییەی دەشکێنێ، جا لە بەر ئەوەی لە نەزەر قانوونییەوە
ئەوە کارێکی دروست نییە کە ئەو دەیکا، بەڵام بەشێکی زۆریشی کە ئەو ئەلئانەکە بە
شیدەت ئەو کارەی دەکا لە بەر ئەوەیە ترسێکی زۆر ئەوانەی دا گرتووە، ئەو ترسەش
ئەوەیە کە ئەگەر حیزبی هەدەپە، پارتیی دێمۆکراتیکی گەلانی تورکییە، ئەگەر ئەو لەو
حەدی نیسابەی، لەو باراژەی ڕەد ببێ
پڕۆژەکانی ئەردۆغانی تێک دەچێ. یانی ئەگەر هەدەپە لەو باراژەی ڕەد ببێ
ئیحتیمالی ئەوەی کە ئەردۆغان ٣٣٠ کورسی بێنێتەوە کە لازمە بۆ ئەوەی بە ئەندازەی
کافی نوێنەری لە پارڵمانی هەبێ کە بتوانێ ڕێفراندۆم بکا بۆ ئەوەی کە قانوونی
ئەساسی بگٶردرێ، بۆ ئەوەی کە سیستمی حکوومەتی بگۆڕدرێ ئەگەر هەدەپە بتوانێ لەو
باڕاژەی ڕەد ببێ ئیحتیمالی ئەوەی کە ئەردۆغان بتوانێ ٣٣٠ کورسی لە مەجلیسێ هەبێ،
یانی حیزبی عەداڵەت و گەشە پێدان هەیبێ، نییە. ئەوە مانای ئەوە دەبێ کە پڕۆژەکەیان
چەتی تێدەکەوێ و ئەگەر دەنگەکانی پارتییەکەی ئەردۆغان لە سەدی چل کەمتر بێ
موشکیلەی زیاتر دەبێ. جا ئێستا ئەو کارانەی کە دەیکا بەشی زۆری زەختەکەیان،
ئامانجەکەیان لە سەر هەدەپەیە بۆ ئەوەی هەدەپە نەتوانێ لەو باراژەی ڕەد ببێ، یانی
ئەوان جەخت و گوشاریان لە سەر جەهەپە ( حیزبی جمهووری گەل) ، یان مەهەپە ( حیزبی
حەڕەکەتی نەتەوەیی) نییە، بەڵکوو لە سەر هەدەپەیە. شتێکی دیکەش کە ئەمن دەمەویست ئاماژەی پێ بکەم
کە بۆچی ئەوە لە نەزەر تاریخییەوە زۆر گرینگە لە بەر ئەوەیە کە بۆ جاری ئەوەڵ
هێزێکی کوردی کە توانیوێتی خۆی بکاتە هێزێکی گشتی تورکییەی، یانی بەرژەوەندی و
ئینرێستی ئەوان دە خۆی دا نیشان بدا، بۆ جاری ئەوەڵ ئەو حیزبە دەتوانێ بەشێوەیەکی
سازمان دراو، ئۆرگانیزە بێتە نێو پڕۆسەی سیاسییەوە.
قازی: ئەگەر ئیزنت لە سەر بێ دەمەوێ لێرە ڕابوەستین. ئەویش ئەوەیە
لە بەر ئەوەی کە خەباتی گەلی کورد لە بەشەکانی کوردستان بە ساڵان بەڕێوە چووە و زەمینەیەکی ئاواش نەدیتراوەتەوە کە لەگەڵ
هێزە سەرتاسەرییەکان لە چوار چێوەی جوغرافیای هەر یەک لەو ووڵاتانەی کە کوردی لێیە پلاتفۆڕمێکی ئاوا هابەش ببیندرێتەوە بۆ جێ
بە جێ کردنی مەسەلەی کورد لەوانەیە تەسەوراتێکی ئەوتۆ لێر و لەوێ هاتبێتە
گۆڕێ کە دامەزرانی دێمۆکڕاسی لە مەرکەزی
ئەو ووڵاتانە، لە سیستمی حکوومەتی ئەو ووڵاتانە دا یارمەتی ناکا بە جێ بەجێ کردنی
مەسەلەی کورد. بەڵام، وەک ئێستا دەبیندرێ بە تایبەتی لە تورکییە ، هەر ئەوەی باستان
کرد کە پارتیی دێمۆکڕاتیکی گەلان، هەدەپە توانیویەتی بە شێوەیەک لە شێوەکان بێتە
نێو مەیدانی سیاسەتێکی گەورەترەوە لە تورکییە و ئەوە دەتوانێ ئەو فکرە بە ڕاستی بنکۆڵ بکا، یانی بەو
مانایە بنکۆڵی بکا کە جێ بەجێ بوونی مەسەلەی کورد جیا نییە لە مەسەلەی دامەزرانی
دێمۆکڕاسی لەو ووڵاتانە دا. مەبەستم لەو پرسە ئەوە بوو ئەو بابەتە هێندێک زیاتر شی
بکەیەوە.
وەلی: ئەوە دروستە. وەختێکی کە هێزێکی سیاسی دەڵێ ئەمن
ئۆتۆنۆمییەکی دێمۆکڕاتیکم دەوێ بەو مانایەیە
کە دامەزرانی ئەو ئۆتۆنۆمییە هەلومەرجی هەیە.هەلو مەرجەکە یەکیان ئەوەیە بۆ
ئەوەی سەر بگرێ دەبێ سیستمێکی دێمۆکڕاتیک لەو ووڵاتەی هەبێ کە بتوانێ ئەو
ئۆتۆنۆمییەی و تایبەتمەندییەکانی ئەو ئۆتۆنۆمییەی بتوانێ قەبووڵ بکا. جا لە بەر
وەی حیزبێکی کوردی کە حیزبێکی ناوچەیی یە ناتوانێ بە بێ ئەوەی کە خۆی فرەوان
بکاتەوە و ئینترێستەکانی خۆی لە ئینترێستی جەماعەتێکی گەورەتر لە تورکییە دا نیشان
بدا، دە وێدا ئارتیکیولەی بکا (دەری ببڕێ)، ناتوانێ بە مەبەست بگا، لە بەر ئەوەی
داواکەی بەشێک لە پڕۆژەیەکی گەورەترە بۆ ئەوەی کە ئۆتۆنۆمی جێی خۆی بگرێ یان
تەنانەت بتوانی باسی بکەی؛ بۆ نموونە یەکێک لە بڕۆژەکانی ئۆتۆنۆمی ئەوەیە، ئەمن
هەمیشە باسم کردووە کە ئەگەر لە تورکییە ویست ئەوە بێ کە شتێکی وا بکرێ دەبێ وەک
سیستمی سكاتلەندی لێ بکەن. بەو شێوەیە کە دەبێ دوو نوێنەرایەتی دوولایەنەی هەبێ ،
یانی ئەوانەی کە هەڵدەبژێردرێن بۆ ئەوەی بۆ نموونە بچنە پارڵمانی کوردی لە دیار
بەکری، ئەوانە عەیننەن دەبێ لە ئانکارا یەش لە پارڵمانی فرە نەتەوەیی تورکییە دا
ببن. جا بۆ ئەوەی ئەو نوێنەرایەتییە دوولایەنە ببێ پێویستە کە پڕۆسەی دێمۆکڕاتیکی سیاسی زۆر
بەرفرەوانتر بکرێتەوە و ئەوەش بە حیزبێکی ناوچەیی هەر چەندێکی مەحبووبییەتی هەبێ ، هەر چەندێکی قودرەتی هەبێ
لە ناوچەی خۆی، یانی لەو مەنتەقانەی کە ئێمە بە کوردستانی تورکییەی ، بە باکووری
دەناسین ، هەرجەندێکیش لەوێ هێزی هەبێ ناتوانێ
ئەو پڕپژەویەی بەرێتە پێشێ ئەگەر لە ئەستەنبووڵ و ئیزمیر و ئانکارا و لە مێرسین
و ئادانا و ئەوانەش نوێنەرایەتی نەبێ. جا مومکینە لە شارێکی کەم بێ، لە شارێکی زۆر
بێ بەڵام ، دەبێ وەکوو حیزبێکی فرە
نەتەوەیی بێ و حیزبێک بێ تەواو ووڵاتی داپۆشێ. ئەلئانەکە دە سیاسەتی تورکییەی دا
تەنیا یەک حیزب هەیە کە تۆ دەتوانی بڵێی کە حیزبی سەرتاسەریی تورکییە یە ئەویش
حیزبی عەداڵەت و گەشە پێدانە کە لە هەموو مەنتەقەکانی تورکییەی نوێنەرایەتی هەیە .
جەهەپە حیزبی جمهووری گەل کە لە ساڵی ١٩٢٤وە تا ساڵی ٢٠٠٢ ی زۆر جار حیزبی حاکم
بووە یان لە ئیتیلاف دا یان زۆر جاران بە تەنێ
ئەلئانەکە بووەتە حیزبێکی ناوچەیی ، ئەگەر تەماشای بکەی لەو جێگایانەی کە
ئەو دەنگ دەهێنێتەوە لە بەشی ڕۆژئاوای تورکییە کە بەشێکی سیکولار و ئەوانەیە ،
ئەوە لەوێ دەنگ دەهێنێتەوە، بەڵام بۆ وێنە لە کوردستان دەنگی نییە، لە جنووب
نییەتی، لە بەشی باکووریش زۆر کەمە لە ناوچەی
دەریای ڕەش، یانی لە ڕاستیدا بووەتە حیزبێکی ناوچەیی. حیزبی حەڕەکەتی میللی
ش ، مەهەپەش هەر وایە. بەڵام ئێستا ئەگەر
هەدەپە لەو باراژای تێپەڕێنێ ، سەدی دەی دەنگان
بهێنێتەوە، ئەوە مانای ئەوەیە کە حیزبێکی سەرتاسەریی دیکەش لە تورکییەی
پەیدا بووە . جا لە بەر ئەوەی ئاکەپە یان حیزبی حاکمی تورکییەی ، حیزبی عەداڵەت و
گەشە پێدان لەو بابەتەوەش خۆی دە خەتەر دا
دەبینێ.
قازی: پێش ئەوەی بێینە سەر بەرنامە و ئەو پێشنیارانەی هەدەپە
دەیانکا و دەڵێ ئەگەر بتوانێ باراژەکە تێپەڕێنێ جێ بە جێ یان دەکا، بەڕێزت ئەگەر
قەیرانییە سەرەکییەکانی کۆمەڵەی تورکییە بە گشتی دەستنیشان بکەی، موشکیلەی هەرە گەورەی
تورکییە بە چی دەزانی؟ تورکییە لەگەڵ چ ڕووبەڕووە چ قەیرانی نێوخۆیی و چ لە دەرەوە؟
وەلی: گەورەترین موشکیلەی تورکییەی ئێستاش بە باوەری من
مەسەلەی کوردە. ئەگەرچی دیسان بە باوەڕی من سەرۆک کۆماری تورکییەی هەڵەیەکی زۆر
گەورەی کرد ئەویش ئەوە بوو لە بەر مەسەلەیەکی تاکتیکی ئی هەڵبژاردنی خۆی هات ئەو
سیاسەتەی کە لە ٥ ساڵان دا وەپێشی گرتبوو کە هووییەی کوردی بناسرێ ، لە گەڵ
سەرۆکایەتی حەڕەکەی کوردی دابنیشن موزاکەرات بکەن بۆ جێ بە جێ کردنی مەسەلەی کورد
و مەسەلەی کوردی بەشێوەیەکی سیاسی هێنا دە نێو پڕۆسەی سیاسییەوە ، هات گوتی ئێمە
مەسەلەیەکمان نییە بە نێوی مەسەلەی کوردی. ئەو ئینکارەی کە کردی بە باوەڕی من
خەتایەکی ستراتێژیکی زۆر گەورە بوو و نەتیجەی ئەو خەتا ستراتێژییەی گەورەیەش
ئەوەیە ئەگەر هەدەپە لەو باراژەی تێپەڕ ببێ ئەو دەمی ئەردۆغان لەو مەسەلەیەی دا
دەمێنێتەوە کە " مەسەلەی کوردی مان نییە"، چونکە ئەلئان ئەو مەسەلەیە
دەبێ جێ بە جێ بکرێ. ئەو خەتا ستراتێژیکەی کە کردوویە بە باوەڕی من نەتیجەکانی بۆ
ئەردۆغان زۆر خراپە. ئەلئانەکە زۆر کەسی کە تەماشای وەزعی سیاسی تورکییە دەکەن
چاودێری دەکەن ئەو هەڵوێستەی ئەردۆغانیان پێ خەتایەکی زۆر گەورە بوو، هەر کاتێک کە
سیاسەتمەدارێک دێ لە بەر بەرژەوەندیی ئانی ، لە بەر حەڕەکەتێکی تاکتیکی و لە بەر
ئەوەی دێ مەسەلەیەکی ستراتێژێکی کە ئی حکوومەت نییە ، بەڵکوو مەسەلەیەکی ستراتێژی
دەوڵەتە – لێرە دا ئەمن دەڵێم بۆ ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ مەسەلەی کورد گرینگ نییە
کێ لە سەر کار بێ - ئەوە مەسەلەیەکی
ستراتێژیکی دەوڵەتێ یە ئی حکوومەت نییە ؛ بەڵام ئەردۆغان نکووڵی لەوە کرد و تێکی
دا. بە باوەڕی من نەتیجەی ئەو هەڵوێستە بۆ حیزبەکەی زۆر خراپ دەبێ، بە تایبەتی
وەختێکی هەدەپە لە باراژەکە تێپەڕێ!
قازی: باشە، بێجگەلە مەسەلەی کورد وەکوو باستان کرد مەسەلەی
سەرەکییە بۆ تورکییە، بێجگەلەوە مەسەلەی دیکەش هەن . فەرقی دەوڵەمەند و هەژار و
وەزعی ئابووری ووڵات و هەر وەها سیاسەتی دەرەوەیش زۆر گرینگە،،
وەلی: ئەو دوانە هەن، بەڵێ وایە
قازی: دەزانین کە لە سیاسەتی دەرەوە دا تورکییە سەرەڕای
ئەوەی کە نیشان دەدا تورکییە زۆر سەرکەوتوو نەبووە و دەکرێ بڵێین سیاسەتێکی فاسیلی
دەرەوەیشی هەیە.
وەلی: یەکێک لە هێزەکانی پۆزیتیڤی حیزبی عەداڵەت و گەشە
پێدان ئەوە بوو کە مودیرییەتی ئابووری تورکییەی، ئیقتیسادی تورکییەی لەو دوازدە
سێزدە ساڵەی دا باش کرد بوو ، ئەڵبەتە
بەشێک لە جەماعەتێکی تورکییەی نەزەریان ئەوەیە کە وەختێکی هاتە سەر کار ،
ئیقتیسادەکە بەرەو باشی هەر دەڕۆیی ، کەماڵ دەروێش و ئەوانە بە تەرتیبێکی ئەو
کارەیان کرد بوو و ئەوان ئەو ئیرسە، ئەو میراسەیان پێ گەیشت. هەر چۆنێکی بێ ئەوە
بەحسێکە، بەڵام قسە لە سەر ئەوەیە کە لە
٢٠٠٢ یەوە هەتا ٢٠١٢ بە تەدریج ئیقتیسادی تورکییەی بەرەو سەرەوە ڕۆیی ، بەڵام
ئێستا ئەو ئابوورییە تووشی ڕکوودێکی بووە و زۆر کەسان باوەڕیان ئەوەیە ئەگەر ئەو ڕکوودە بەردەوام بێ
، بۆ وێنە لە ساڵی دیکە دا مومکینە ڕوشدی ئیقتیسادی تورکییەی لە سەدی یەک زیاتر نەبێ، ئەوە بۆ خۆی نوختەیەکی
مەنفی یە چونکە یەکێک لە سەبەبەکانی ئەسڵی کە چینی ناوەندیی تازەی تورکییەی،
ئەوانەی پێیان دەڵێن بەبەرەکانی ئانادۆڵی
( ئاناتۆلییەن تایگرز ) ، ئەوانە پشتیوانیان لە حیزبی عەداڵەت و گەشە پێدان کرد لە
بەر ئەوە بوو کە وەزعی ئیقتیسادی باش بوو، بۆ وێنە وەختێک ئوڕووپا قەیران گرتی ،
ئەمرێکا قەیران گرتی، تورکییە توانی خۆی بپارێزێ و لەو پاراستنەی دا سوودێکی زۆری
برد، بەڵام ئەلئانەکە ئەو بونیە و ئەو
سیحەی ئیقتیسادییە بەو شێوەیەی نەماوە ئەو
یەک ، مەسەلەی دووەم کە موشکیلەی بۆ تورکییە هێناوەتە پێشێ سیاسەتێکی خاریجی
تەقریبەن غەیری فەعال بووە ، سیاسەتی دەرەوەییان لە عێڕاقێ نیسبەت بە ئێرانێ ، بە
تایبەتی لە سوورییەی، هەر واتر لە میسرێ ، لە لیبی شکستی هێناوە. ئەلئانەکە
موشکیلەی ئەساسی لە سوورییەی ئەوە بووە کە
سیاسەتەکەیان یەکەم یەک ئامانجی نەبووە، دووەم لە بەر ئەوەی کە بتوانن لەگەڵ
ئێرانێ رەقابەتێ بکەن و بۆ ئەوەی کە لەوێ نەهێڵن لە مەنترقەی ڕۆژئاوای حەڕەکەتێکی
کوردی و حکوومەتێکی کوردی بێتە سەر کار نەزەریان ئەوە بووە کە بتوانن هەرچی زۆرتر
قەیرانی سوورییەی بەربڵاوتر و بەرفرەوانتر بکەن. ئەڵبەتە ئەوەش عەینی ئەو کارەی
بوو کە ئەسەد بۆخۆی دەیەویست. بەشار ئەسەد هەمیشە نەزەری ئەوە بووە ئەگەر بتوانێ
قەیرانی سوورییەی لە قەیرانێکی نەتەوەیی سوورییەی ڕا بکاتە قەیرانێکی ناوچەیی –
ڕۆژهەڵاتی، مووەفەق دەبێ کە حکوومەتەکەی
بەردەوام بێ، چون ژمارەی ئەو کاراکتێرانەی کە لەو قەیرانەی دا بەشدار دەبن مەنافیع
و ئینترێستی زۆر جیاوازیان هەیە ، عەڕەبستانی سعوودی، قەتەر، تورکییە، ئێران بە
تەرتیبێکی ئۆردۆن؛ ئەمریکا، ڕووسییە ئەوانە هەر کامەی بەرژەوەندییەکیان هەیە، جا
دەو کارەی دا ئەلئانەکە دیتراوە کە ئەسەد پاش چوار ساڵان لە سەر کارە و ئەلئانیش
کە مەجبوور بوون کە سیاستەکەی بگٶڕن. ئەلئان کە دەبینین لە سوورییەی سیاسەتەکە تۆزێک
گۆڕدراوە بە دژی ئەسەدی ، لە بەر ئەوەیە
کە عەڕەبستانی سعوودی و تورکییە و قەتەر پێک هاتوون و بۆ جاری یەکەم چەکی قورسیان
داوە بە ئۆپۆزیسۆنێ بە تایبەتی بە جەبهەی
نوسرە و ئەوانە کە بتوانن پاشە کشە بە ئەسەدی بکەن ، مەسەلەن ئیدلیبی بگرن بچنە
پێشێ بۆ لای حەڵەب و پاشان بچن بۆ لای دیمشق و ئەو ناوانە . مەسەلەکە ئەوەیە کە
ئەو سیاسەتە، ئەو ئابجێکتیڤانەی کە بۆی
داندرا بوو بە دەستی نەهێناوە، لە خودی ناوخۆی تورکییەی دا، لە ناو ئۆپۆزیسیۆنی
تورکییە دا ئەوە بۆ خۆی بووەتە مەسەلە. لە لایەکی دیکەوە دانەری ئەو سیاسەتەی داوودئۆغڵوو
بووە کە ئەلئانەکە سەرۆک وەزیرانی تورکییەیە. ئەو سیاسەتە لە میسرێش فەشەلی هێناوە
،،
قازی: لە پێوەندی لەگەڵ مەسەلەی ئەندامەتیی لە یەکێتیی
ئوڕووپاش دا، بابەتەکە چەقی بەستووە.
وەلی: ئەوە لە جێدا وەپاش کەوتووە . بە باوەڕی من پاش ئەوەی
کە ئەردۆغان، یانی حیزبی عەداڵەت و گەشە پێدان یانی حکوومەتەکەی تەئکیدی کردە سەر
ئەو سیاسەتەی کە هێندێک پێی دەڵێن نیوو ئۆتمانیسم واتە عوسمانی گەری تازە لەوێ کە بتوانن عەزەمەت و هێز
و دەسەڵاتی زەمانی عوسمانی بتوانن بە تەرتیبێکی زیندوو بکەنەوە لە شەرقی ئەوسەت
دا، لە ڕۆژهەڵاتی نێوە ڕاست دا، ئەوە بووە
هۆی ئەوەی لە ئوڕووپایە وە دوور کەوت. دووەمیش ئەو سیاسەتە دژی دێمۆکڕاتیکانەی بوو
کە وەبەری گرت. لە هەمووی موهیمتر بوو کە بوو بە سەبەب ئوڕووپا لێی دوور کەوێتەوە،
بۆ وێنە لە بەر سیاسەتی تاحەدێکی زۆر نیسبەت بە سیاسەتی کوردی، نیسبەت بە مەسەلەی
ئەرمەنی، نیسبەت بە مەسەلەی سیاسەتی حکوومەت لە ئاست دەسەڵاتی داد و قەزایی و
پاشانیش ئەو موشکیلاتەی کە لە ساڵی ٢٠١٣ی هاتە پێشێ ، مەسەلەی فەساد و بەرتیل و
ڕیشوە و ئەوانە کە لە ٧ی دیسامبر و دیسان لە ٢٥ئ دیسامبری ساڵی ٢٠١٣ هاتە پێشێ،
حکوومەت نەک هەر ئەو شتانەی قەبووڵ نەکرد و چاکسازی نەکرد بەڵکوو ئەوانەشی ئینکار
کرد ، قانوونی گۆڕی ئەندامەکانی هێزی قەزایی گۆڕی، کاری وای کرد کە بەشێوەیەکی زۆر
زەق و دیتراو و ڕاشکاو کاری غەیرە دێمۆکڕاتیکی
کرد و ئەوە بوو بە سەبەب تا حەدێکی زۆر
ئەو پڕۆژەیەی ئوڕووپایە کە لە پێشدا یەکێک
لە لایەنەکانی پۆزتیڤی ئاکەپەی بوو کە بەڵێنی دەدا بچێتە نێو یەکێتیی ئوڕووپایە
ئەلئانەکە ئەو پڕۆژەیە تەقریبەن وەلاندراوە.
قازی: ئیستا ئەگەر بکرێ هێندێک لە سەر سیاسەتەکانی هەدەپە
بدوێین. یانی لە بەرانبەر ئەوە قەیرانەی دا کە هەیە لە هەڵمەتی هەڵبژاردن دا
پارتیی دێمۆکڕاتیکی گەلان پڕۆژەی خۆی پێشکێش کرد و هەڵمەتی هەڵبژاردن لە مانگی
ئاوریل دا دەستی پێکرد و ئێستا ئەوە
دەکەوینە حەتووی کۆتاییەکەی، جوان دیارە کە ئیمکاناتی لایەنی ئۆپۆزیسیۆن و بە
تایبەتی پارتیی دێمۆکڕاتیکی گەلان ئەگەر بەراوەردی بکەی لە گەڵ ئی ئاکەپە زۆر
لاوازترە یانی ئیمکاناتێکی کەمتری بە دەستەوەیە؛ وەکوو باس دەکرێ نزیکەی ٦٠٠
دەزگای بڵاو کردنەوە و میدیایی جۆر بە جۆر
خزمەت دەکەن بۆ سەرکەوتنی ئاکەپە لەو هەڵبژاردنە دا، لە بەرانبەر ئەوەشدا
هەدەپەش بەرنامەکانی خۆی هێناوەتە گۆڕێ. پێت وا هەیە ئەو پڕۆگرامەی کە هەدەپە کاری
بۆ دەکا و بەرێز سەلاحەدین دەمیرتاش و بەڕێز فیگەن یوکسەک داغ زۆر جار باسی ئەوە
دەکەن کە شەخسییەتەکان گرنگ نین بەڵکوو بەرنامەکە گرینگە ،،
وەلی: دروستە
قازی: ئەو بەرنامەیە لە حاڵەتی ئێستا دا تا چ ڕادەیەک
دەتوانێ ووڵامدەرەوەی ئەو موشکیلاتە بێ کە لە کۆمەڵی تورکییە دا هەیە؟
وەلی: بە باوەڕی من ئەوە دروستە کە بەرنامە گرینگە. بەرنامە
بۆ بەشێک لە جەماوەری تورکییەی کە دە فەرهەنگێکی سیاسی تایبەتی دا گەورە بووە و لە
سەر بنەمای پێوەری سیاسی ئەو بەرنامەیەی هەڵدەسەنگێنێ ئەو بەرنامەیە گرینگە. بۆ
وێنە بۆچوونیان بۆ مەسەلەی ژنان زۆر زۆر پۆزیتیڤە، بۆ مەسەلەی تەندروستی زۆر زۆر پۆزیتیڤە، مەسەلەی ئەوەی کە دەیانەوێ
وەزاڕەتی کارو باری دیانەت لا دەن ئەوە زۆر پۆزیتیڤە. یان ئەوەی کە تەنیا حیزبێکە
کە دەیەوێ بە شێوەیەکی قانوونی و موشەخەس ئۆتۆنۆمی ئەڕتەش مەحدوود بکا. ئەوانیدی
لەو بارەیەوە هیچیان لە پڕۆگرامەکەیان دا نییە. ئەوانە شتی زۆر ئەساسین. ئەوە دەتوانێ و دەکرێ بڵێین
توانیویەتی دە بەینی چینی ناوەندیی مۆدێڕنی تورکییەی کە تەنانەت بەشێک لەوانە بە
شێوەیەکی سونەتی ، هەم بۆ خۆیان و هەم تایفەکەیان؛ باب و باپیریان دەنگیان داوە بە
جەهەپەی، ئەوانە ئێستا هەڵوێستیان گۆڕاوە. لە ناو ژنان دا، بە تایبەتی ژنی
تەحسیلکەردە واتە ئەوانەی کە تەحسیلاتی بەرز و زانکۆییان هەیە ئەوە گۆڕانی
هێناوەتە پێشێ. بەڵام لە لایەکی دیکەوە دەبێ تەئکید بکەم کە لە جێگایەکی وەکوو تورکییەی مەسەلەی شەخسییەت،
خودی ئەو شەخسەش کە دیفاع لە سیاسەتێک دەکا موهیمە. بۆ وێنە لە ٢٠٠٢ یەوە هەتا
ئەمڕۆ کاراکتێر و پێرسۆنالیتی ئەردۆغانی شتێکی پۆزیتیڤ بووە بۆ حیزبی عەداڵەت و
گەشە پێدان، بەڵام ئەوە نزیکەی دوو ساڵە کە ئەوە جەنبەی نێگاتیڤی پەیدا کردووە لە
بەر ئەوەی کە لە حدوود و سنووری قانوونی زۆر چووەتە دەرێ، سیاسەت و دەسەڵاتی زۆر
شەخسی و پێرسۆنەڵایز کردووە و ئەلئانەکە لە موقابیلی ئەوەی دا ئێمە دەبینین
ڕێبەرایەتی هەدەپەش توانیویەتی بۆ جاری
یەکەم پێرسۆنالیتی ئاوایان هەبێ کە خەڵک
نەک هەر ئەوەی کە لە نەزەر سیاسییەوە پشتیوانیان لێ بکەن، بەڵکوو باوەڕیشیان پێ بکەن. بۆ وێنە خودی شەخسی جەنابی
دەمیرتاش لەو بارەیەوە زۆر پۆزیتیڤ بووە ،
بە تایبەتی دە بەینی ئەو قیشرەی دا ، ئەو لایەنە یان ئەو چینانەی دا ، یان دەو
مەیدانە سیاسییەی دا کە سیاسەتی پڕۆگراماتیک،
یانی ئەوەی کە هێندە تەئکید ناکەن لە سەر ثرۆگرام و شتی بەڵکوو حیزبەکەی بە نوێنەر
و بە ڕێبەر و بە سەرۆکەوە دەناسن دە بەینی ئەوانە دا تەئسیری زۆر بووە و ئەوە
بۆخۆشی سەبەبێک بووە کە ئاکەپە ترساوە
لەوەی. بۆ جاری ئەوەڵ سیاسەتمەدارێکی کورد لە تورکییەی پەیدا بووە کە لە ماڵباتێکی
زۆر ئاساییەوە دێ و لە عەینی حاڵ دا
توانیویەتی سنوورە ئێتنیکییەکان بشکێنێ. دروستە کە لە تورکییەی سیاسەتمەداری ئاوا
هەبوو کە دە بەینی کوردان دا مەحبووبییەتی
هەبووە، و خەڵک باوەریان پێ کردووە خەڵک وەدوای کەوتوون ،،
قازی: دیارە لێرە مەبەستت لە سیاسەتی " قانوونی " دایە، نەک لە حەڕەکەتی چەکداری دا ؟
قازی: دیارە لێرە مەبەستت لە سیاسەتی " قانوونی " دایە، نەک لە حەڕەکەتی چەکداری دا ؟
وەلی: نا، نا. مەبەستم ئەوەیە کەسێکی وەک دەمیرتاش
توانیویەتی ئەو سنوورانە لە نەزەر ئێتنیکییەوە بشکێنێ. ئەمن بۆ خۆم لەوێ بە
تەرتیبێکی ئاگام لێیە جەماعەتێکی بە نیسبەت زۆر لە شاری دا، دەبەینی ئەوانەی دا کە
عەرزم کردی ، دە بەینی چینی ناوەندیی مۆدێڕن دا زۆر موعجیبی ئەو کاراکتێرەی بوون و
ئەوە بۆیان گرینگ و پۆزیتیڤ بووە.
قازی: شتێک سەرنجی منی ڕاکێشاوە. ئەمن کەمپەینی هەڵبژاردنی
پارتییەکان هەم ئی پۆزیسیۆن کە ئاکەپە بێ و هەم ئی پارتییەکانی دیکە لە ڕێگای
چاپەمەنی و لە ڕێگای مێدیات تورکی ڕا تەعقیب دەکەم. شتێکی کە تایبەتییە بە کاربەدەستانی
هەدەپە و بە تایبەتی بەڕێز سەلاحەدین دەمیرتاش ئەویش تەوازوع و دڵنزمییەکی
زۆری تێدا دیارە وەختێک کە قسە دەکا. یانی
کەمتر سیاسەتمەداری ئاوام دیوە لە تورکییە کە لە بەرانبەر موخالیفەکانی
ئاوا بە دڵێکی گەورە و بە حورمەت و ڕێزەوە قسە بکا، تەنانەت لە سەر مەهەبەش کە
دەزانین ئەو پارتییە قەت هەڵوێستێکی دۆستانەی نەبووە لە ئاست کوردان. دەمیرتاش لە
بەرنامەکانی هەڵبژاردن دا زۆر بە حورمەتەوە باسی هەمبەرەکانی دەکا . پێم وایە ئەوە
زۆر تازەیی هەیە لە کەشوهەوای سیاسی تورکییە دا.
وەلی: ئەوە زۆر گرینگە. لێرە با ئاماژه بە خاڵێکی ئاکادێمیک
بکەم ئەویش ئەوەیە کە بە ئاسایی سیاسەتمەدارێک کە ئاوا سەردەکەوێ خەڵک دەڵێن ئەوە
کاریزمای هەیە. ئەوە لە نەزەر تیۆری کۆمەڵناسییەوە دروست نییە دەزانی؟ کاریزما
ئەوەیە کە جەماعەتێک بێن باوەڕ بکەن کە شيخسێک ئەو قابلییەتەی هەیە کە کاری فەوقولعادە،
خاریقولعادە بکا کە خەڵکی دیکە پێیان ناکرێ.واتە ئەو کاپاسیتەیەی هەبێ، نەک ئەوەی
بۆ خۆی هەیبێ بەڵام گرینگ ئەوەیە خەڵک باوەڕ بکەن کە ئەو تواناییەی هەیە . ئەوە
زۆر گرینگە تەوەجوهێ دەکەی! بەڵام ئەوە لە سەر بەعزە سیسەتمەدارێکی هەبووە شتی
ئاوا. ئەو ئەو زەرفییەتە، ئەو تواناییەی هەیە کە کاری خاریقولعادە بکا کە خەڵک
باوەڕی پێ بکەن. جا ئەوە چ ئەو تواناییەی هەبوو بێ یان نا. مومکینە ئینسانێکی زۆر
ئاساییش بووبێ بەڵام خەڵکەکە باوەڕیان پێی بوو بێ. بەڵام لە سەر نموونەی ئێستا دا
وەکوو لە مەڕ دەمیرتاش بە پێچەوانەیە. خەڵکەکە زۆر باوەریان وایە کە ئەو زۆر
کەسێکی ئاساییە ، وەکوو خۆیانە، خاکەڕایە ، وەکوو خۆیان قسان دەکا بۆ ئەو شتانەی
کە دەیانەوێ، بەڵام لە عەینی حاڵ دا ئەو قابیلییەتەی هەیە بتوانێ داواکانیان
دەرببڕێ یانی هەم ئۆتۆریتەیەکی پاپیولاری
( خۆشەویستی جەماوەری) پەیدا کردووە و هەم حاڵەتێکی نیوە کاریزماشی هەیە. یانی کاریزما بەو شێوەیەی نییە. بۆ وێنە دەیانگوت ئەردۆغان ئاوا بوو. ئەردۆغانیش ئەلئان جەماعەتێکی زۆر کە فکریان دەکردەوە قابیلییەتی ئەوەی هەیە کە چاکسازیێ بکا، قابیلییەتی ئەوەی هەیە کە قانوونەکانی زۆر فەشەل هێناوی تورکییەی ، کۆنی تورکییەی، ئەوانە فڕێ بدا بیانگۆڕێ، ئەو کارانەی نەکرد هەتا ئەو جیگایەی لازمی بوو ئەو قانوونانەی هێشتەوە. ئەردۆغان پێش ئەوەی کە لە ٢٠٠٢ی بێتە سەرکار بۆ خۆی موخالیفی ئەو باراژەی بوو. کە هاتە سەر کار ئەو باراژەی ڕاگرت.
( خۆشەویستی جەماوەری) پەیدا کردووە و هەم حاڵەتێکی نیوە کاریزماشی هەیە. یانی کاریزما بەو شێوەیەی نییە. بۆ وێنە دەیانگوت ئەردۆغان ئاوا بوو. ئەردۆغانیش ئەلئان جەماعەتێکی زۆر کە فکریان دەکردەوە قابیلییەتی ئەوەی هەیە کە چاکسازیێ بکا، قابیلییەتی ئەوەی هەیە کە قانوونەکانی زۆر فەشەل هێناوی تورکییەی ، کۆنی تورکییەی، ئەوانە فڕێ بدا بیانگۆڕێ، ئەو کارانەی نەکرد هەتا ئەو جیگایەی لازمی بوو ئەو قانوونانەی هێشتەوە. ئەردۆغان پێش ئەوەی کە لە ٢٠٠٢ی بێتە سەرکار بۆ خۆی موخالیفی ئەو باراژەی بوو. کە هاتە سەر کار ئەو باراژەی ڕاگرت.
قازی: بە تێخوێندنەوەی ئەو هەلومەرجانەی کە ئێستا هەیە
جەنابت چۆنی دەبینی؟ ئیمکانی ئەوەی کە هەدەپە لەو باراژەی تێ بپەڕێنێ هەیە؟ چۆنی
لێک دەدەیەوە، چۆنی دەخوێنییەوە؟
وەلی: ئەگەر تەمەشای میدیای تورکییەی بکەی ئەوانەی کە دەچن
نەزەر لە خەڵک دەپرسن، ئەگەر تەمەشای ئەوێ بکەی دیار نییە یانی هەمیشە پەنجا پەنجایە. جەماعەتێک پێشبینی دەکەن
ئیحتیمالی زۆری هەیە دەنگی هەدەپە تا سەدی سێزدەش بڕوا، جەماعەتێکیش دەڵێن نا ئەوە
هەتا بۆ وێنە نۆ و نۆ و نیو و هەتا
ئەوەندەی دەڕوا وەکوو زەمانی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری دا. ئەمن کە بۆ خۆم کە لەوێ
دەبینم لەگەڵ خەڵکی قسان دەکەم بەو
نەتیجەی گەیشتووم کە تا حەدێکی زۆر ئەو پڕۆسەیە بە سودی هەدەپەی هەڵسووڕاوە. ئەگەر
دوو مانگ لەوەی پێش. مانگ و نیوێک لەوەی پێش ئەگەر لە منت پرسیبا دەمگوت بەڵێ بە
باوەڕی من پەنجا پەنجا مومکینە دروست بێ
تەوەجوهێ دەکەی! ئەلئان زۆرتر بەرەو ئەوەی دەڕۆم کە بڵێم پەنجا و پێنج بە چل و پێنج و تەنانەت لە بەعزە لایەنێکەوە بڵێم مومکینە کە بڵێم
بڕێکیش لە پەنجا و پێنجی زۆرتر بهێنێتەوە. ئیحتیمالی ئەوەی هەیە. ئەڵبەت حەفتەیەک وەخت
ماوەتەوە، دەڵێن حەفتەیەک دە سیاسەتێ دا زۆرە، ئەو ڕێژەیەش کە ئەوەندە هاتووەتە
پێشێ ئەوەش زۆر گرینگە لەو بابەتەیەوە کە تەواوی تەبلیغاتی حیزبی حاکم و دەوڵەتێ
بە دژی هەدەپەیە ، بە دژی پارتییەکانی دیکەی ئۆپۆزیسیۆن بەو شێوەی نییە دەزانێ کە
ئەوان بیبەنەوە یان نەیبەنەوە ئاڵوگۆڕێکی بەو شێوەیەی لە وەزعی سیاسی دا ناکا. بۆ
وێنە ئەگەر جەهەپە لە سەدی بیست و حەوتی ڕا ببێتە سەدی بیست و نۆ ئاڵوگۆڕێکی ئەوتۆ
لە سیاسەتی تورکییە دا پێک نایە، بەڵام ئەگەر هەدەپە لە سەدی نۆی ببێتە سەدی
دوازدە تەغییرێکی ئەساسی دێتە پێشێ، لە بەر ئەوەی کە پڕۆژەکانی ئاکەپەی یانی ئی
حیزبی حاکم بە تایبەتی ئی سەرۆک کۆماری ئێستای
تورکییەی تێک دەچێ.
قازی: زۆر باشە، ئێستا ئێمە هێندێک لە ئەگەری ئەوە بکۆڵینەوە
بڵێین لە ئەگەری سەرکەوتنی هەدەپە دا و دەرباز کردنی ئەو باراژی دە لە سەد دا و
هاتنی هەدەپە بۆ نێو پارڵمان و زیاد کردنی نوێنەرانی کورد و بەرەی چەپ ، ئەو
بەرەیەی کە دیفاع دەکەن لە پرێنسیپە ئینسانییەکان ، ئەو سەرکەوتنە لە کورت خایەن
دا چ ئاڵوگۆڕێک لەگەڵ خۆی دێنێ لە
کۆمەڵگەی تورکییە لە پێوەندی لەگەڵ مەسەلەی کورد ، مەسەلەی ژنان، گەلی بە ژمارە
پچووکتری ئەرمەنی و هەموو موشکیلە کۆمەڵایەتییەکانی دیکە و لە پێوەندی لەگەڵ
بەشەکانی دیکەی کوردستان و ووڵاتانی دەر و
جیرانیش دا؟
وەلی: لە خودی تورکییەی دا ئەوڵین تەئسیری ئەو سەرکەوتنە ،
ئەوڵین ئاکامی ئەوە دەبێ کە مەسەلەی کورد بە شێوەیەکی زۆر بەهێز دێتەوە ناوەڕاستی مەیدانی سیاسەتی تورکییەی و
لە سەر ئەساسێکی تازە دەبێ تەمەشای پرسی کورد بکەن تەوەجوهێ دەکەی. مەسەلەی دووەم
ئەوەیە کە حەڕەکەتی کوردی لە تورکییەی
ئیمکانی زۆرتر دەبێ کە لە تورکییەی مەشڕووعییەتی قانوونی پەیدا بکا یانی شەرعییەتی قانوونی پەیدا بکا، ئەوە
زۆر گرینگە. ئەگەرچی دەزانین کە ئەو حەڕەکەتە لە نێو کوردان دا ئەو شەرعییەتەی
هەیە بەڵام گرینگ ئەوەیە کە لە چوارچێوەی تورکییەی دا ئەو شەعییەتەی پەیدا بکا.
ئەوە زۆر زۆر گرینگە لەو بابەتەیەوە ، لە دوایە ئەوەیە کە حیزبی حاکم ناتوانێ
تەنیا هێزێک بێ کە قانوونی بنچینەیی، قانوونی ئەساسی تورکییەی بەو شێوەیەی کە بۆ
خۆی دەیەوێ بیگۆڕێ. دەبێ دابنیشن هەدەپە، حیزبەکانی دیکە ؛ بەحسێک بێ لە سەر ئەوەی
کە قانوونی ئەساسی چۆن بگۆڕن ، ئەو گۆڕانە دەبێ چۆن بێ و دەو قانوونە ئەساسییە دا
ڕۆڵی سەرۆک کۆمار دەبێ چۆن بێ. ئایا سیستمی پاڕڵمانی دەمێنێتەوە یان نا لە حەقیقەت دا لەوەی بەستراوەتەوە. خاڵێکی دیکە
ئەوەیە ئەلئانەکە مەسەلەیەکی عومدە لە تورکییە ئەوەیە کە قووەی قەزائییە ئەوە دەبێ
گۆڕانکارییەکی زۆر یانی گۆڕانکارییەکی قووڵی تێدا بکرێ. بەو شێوەیەی کە حیزبی حاکم
دەچێتە پێشێ ئەگەر ئەوان ئەو قانوونە ئەساسییەی بنووسن دیارە ئەو گۆڕانکارییە
ناکرێ، ئەگەر بکرێ زۆرتر لەو ڕووەوە دەبێ کە ئەوەی بهێننە ژێر سەیتەرەی سەرۆک
کۆماری. دروستە کە ئەردۆغان تا حەدێکی دەسەڵاتی نیزامیانی کەم کردەوە ، یانی
ئەوانەی هێنا نێو پڕۆسەیەکی سیاسی کە دە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆی دایە. لە سەر ئەو کارەی
بەردەوام دەبێ. بە باوەڕی من هاتنی هەدەپەی بۆ پاڕڵمانێ زۆر گرینگە بۆ گەشە پێدان بە پڕۆسەی دێمۆکڕاتیک لە
تورکییەی . ئەوە زۆر زۆر گرینگە، دروستە هەدەپە حیزبێکی چکۆڵەترە بەڵام دەو
هەلومەرجە سیاسییە دا کە هاتووەتە پێشێ بووەتە هۆی ئەوەی کە وەزنی واقعی، وەزنی
پۆتنشیاڵی هەدەپەی، ئەو وەزنەی کە ئەلئانەکە پەیدای کردووە دە چوار چێوەی سیاسەتی
تورکییەی دا زۆر لە وەزنی واقعی خۆی
زۆرترە و ئەگەر لەو باراژەی ڕەد ببێ ئەو
واقعییەت و پۆتنشیاڵە دەتوانێ یەکتر بگرێتەوە. بە باوەری من ئەگەر ڕۆژی ٧-ی
مانگی حوزەیرانێ یانی ٧ ڕۆژی دیکە کوردان لەو باراژەی ڕەد ببن قەدەمێکی تاریخی زۆر
گەورەیە چ بۆ ئەو کوردانەی کە مووافیقی
هەدەپەن و چ بۆ ئەوانەی کە موخالیفی هەدەپەن. ئەوانەی کە موخالیفن بە باوەڕی من بە
باشی لە ئەهەمییەتی تاریخی ئەو هەنگاوەی ناگەن. بە باوەڕی من ئێستا وەختێکە کە
ئیختیلافاتی ناوچەیی لە سەر دەسەڵاتی ناوچەیی ، یا لە سەر ئیختیلافاتی قەدیمی
عەشیرەیی ، ئیختیلافاتی قەدیمی حیزبی و حیزبایەتی
دەو چوارچێوەیە دا وەلا بنێن . بە باوەڕی من گرینگە کە هەدەپە ، ئەگەر
تێپەڕینی هەدەپەی لەو باراژەی بۆ دێمۆکڕاتێکی تورک گرینگە کە بۆیە ڕەئی دەداتێ
ئەوە دەبێ بۆ دێمۆکڕاتێکی کوردیش دوو ئەوەندە گرینگ بێ ئەگەرچی دەگەڵ هەدەپەش یەک
نەبێ، ئەگەرچی دەگەڵ حەرەکەتی کوردیی چەکداریش یەک نەبێ ، تەوەجوهێ دەکەی. ئەلئان
ئەوە مەسەلەیەکی ئەساسی ستراتێژیکی کۆمەڵگای کوردی یە. هەر واتر ئەوانەی کە لە پشت
سەری تەبلیغات دەکەن بە دژی هەدەپە. ئێمە دەبینین
بۆ نموونە لە باشووری،،
قازی: لە بەشێک لە مێدیای باشوور دا
وەلی: بەڵێ، لە بەشێک لە مێدیای باشوور دا، بە باوەڕی من
هەڵەیەکی گەورە دەکەن ، چون ئەگەر ئەو گۆڕانکارییە لە تورکییەی بکرێ تەئسیری
پۆزیتڤی لە سەر باشووریش یەکجار زۆر دەبێ ، وەزنی سیاسی باشووری دە سیاسەتی
تورکییەی دا دەباتە سەرێ. یانی هەر حکوومەتێک بێ چ هەدەپە دەو حکوومەتەی دا بەشدار
بێ یا نەبێ ، بەڵام ئەوەی کە هەدەپە ببێ بە بەشێک لە سیستمی قانوون دانان، ئەگەر
ببێتە حیزبێکی سەرتاسەری بە باويڕی من وەزنی سیاسەتی باشووری لە سیاسەتی تورکییەی
دا زۆر دەبێ. هەر واتر بۆ ئێرانێ. ئێران بە باوەڕی من ، ئەلئانەکە وەزعی باشووری
ئاوایە، ئەگەر لە باکووریش ، لە تورکییەش کوردان لەو باراژەی تێپەڕن و وەکوو حیزبێک بە هووییەکی موشەخەسی
دێمۆکڕاتیک ، وەکوو حیزبێکی گشتی تورکییەی واریدی سیاسەت بن تەئسیری موسبەتی دەبێ
لە سەر ئێرانێ. دیارە مومکینە تا چەند مانگێک ئێران ئاوا شیدەت بدا بە سەرکووب و
ئیختیناق بەڵام دە ئەسڵ دا دەبێ دە موحاسەباتی سیاسی خۆی لە سەر مەسەلەی کوردی
ئەوەی لە بەر چاو بگرێ کە ئەلئانەکە لە عێڕاقێ ئاوایە، ئەلئانەکە لە تورکییەی ئاوایە
، لە سوورییەی ئاوایە، لە ئێرانیش دە – دوازدە میلیۆن کوردی لێیە، ئەو دوازدە
میلیۆن کوردە دەو سی و چەند ساڵەی ئینقیلابێ دا
گۆڕانکاری گەورەی بە سەر دا هاتووە و هەستیان گۆڕاوە لەو بابەتەیەوە و
گەشەی پەیدا کردووە، ویستەکانیشیان ئێستا لەگەڵ ڕابردوو ئێستا فەرقی کردووە.
قازی: لە پێوەندی لەگەڵ مەسەلەی ڕۆژئاواش چونکە دەزانین کە ڕۆژئاوا
و بە تایبەتی خۆڕاگری کۆبانی تەئسیراتی زۆر ڕاستەو ڕاستی هەبووە لە سەر وەزعی
کورد لە باکووری کوردستانیش. لە پێوەندی
لە گەڵ سەرکەوتنی هەدەپە دا ئەو مەسەلەیە چۆن خۆی نیشان دەدا؟
وەلی: تەئسیری کۆبانی زۆر بووە. لە پێشدا ئەوەی بڵێم تەئسیری
کۆبانی لە کوردستانی باکوور زۆر بووە بە تایبەتی لە سەر دوو لایەن. ئەو جوورەی کە
من خوێندوومەتەوە و ئەو جوورەی کە هاوکارانی من لەوێ لێکۆڵینەوەی مەیدانی دەکەن لە
ناوچە کوردییەکان، کۆبانی بووتە سەبەب کە بەشێک لە عەشیرەتە کوردییەکان کە بە
شێوەیەکی سوننەتی ڕەئیان داوە بە
ئاکەپەی تەوەجوهێ دەکەی، ئەوانە ئەلئان
هەڵوێستیان گۆڕاوە دەیانەوێ ڕيئی بدەن بە هەدەپەی. عەشیرەتەکانی دەور و بەری
باتمانێ، ئی سیرت و ئەوانە ئاڕاستەی دەنگ دانیان گۆڕاوە و لە سەر ئەو بابەتە نووسراوە.
وەختێکی دەنگی عەشیرەتیش بگۆڕدرێ بە مانای یەک ڕەئی، دوو ريئی نییە ، بە مانای
چەند هەزار ڕەئی یە، تەوەجوهێ دەکەی.ئەوە یەک، دووەم ئەوەیە کەکۆبانی تەئسیری لە
سەر بەشێک لە کوردە ئیسلامییەکان هەبووە ، تەوەجوهێ دەکەی. تەئسیری پۆزیتیڤی لە
سەر ئەوان هەبووە و سیاسەتی ئەردۆغانیان
لە مەڕ سوورییە بە تایبەتی
سیاسەتی حکوومەتی ئاکەپە لە سەر
ڕۆژئاوا بە سیاسەتێکی غەڵەت زانیوە و لێی بێزار بوون. ئەوە تەئسیری وێ بووە لەو
بابەتەوە. بەڵام با بگەڕێینەوە سەر پرسیارەکەی ئەنگۆ ؛ دیارە ئەوەی کە لە ڕۆژئاوا
کراوە ، کانتۆن دامەزراوە و دەیانەوێ حکوومەتێکی دێمۆکڕاتیکی خۆ بەڕێوەبەریی دابمەزرێنن ، ئەوە دیارە فۆرموولێکی هەیە
بەرنامەیەکی هەیە ئەوە دە میقیاسێکی
گەورەتر دا ، بەلانی کەمەوە بەشێک لەو بەرنامەیە ، بەشێکی ئەساسی لەو
بەرنامەیەی حەڕەکەتی کوردی دەیەوێ لە
تورکییەش ئیجڕا بکرێ جا بۆیە ئەوەی کە لە ڕۆژئاوا ی کراوە وەکوو مۆدێلێکی چکۆڵەیە
کە ئەلئان دە عەمەل دا کراوە، خاریجیان دەچن دەیبینن ، بەڵام دیسان دەڵێم مومکینە
یەکێک لە گەڵ سیاسەتێکی ئاوا یەک نەبێ بەڵام ناتوانێ ئینکار بکا کە ئەو کارانەی
لەوێ کراون هەتا ئێستا پۆزیتیڤ بوون . جا بۆیە بە باوەڕی من ئەگەر کوردەکان و
هەدەپە بە شێوەیەکی گشتی سەر بکەوێ پشتیوانێکی زۆر گەورە دەبێ بۆ ڕۆژئاوا ، ئەوە
یەک، دووەمیش ئەوەیە کە حکوومەتی تورکییەی ناتوانێ بەو سادەگییەی ، بە بیانووی
دروست کردنی مەنتەقەیەکی حائیل ئەو
تەجروبە و ئەزموونی کوردی لە ڕۆژئاوای لە بەین بەرێ.
قازی: باشە ئێستا ئێمە کاتمان زۆر کەم ماوە، بەڵام وەکوو
باسیشت کرد هێشتا حەوتوویەک ماوە بۆ هەڵبژاردن. پێر وا هەیە کە لە ماوەی ئەو
حەوتوویە دا ئەوانەی کە لە کەمپەینی هەڵبژاردنی هەدەپە دا بەشدارن چ بکەن بۆ ئەوەی
دەنگ زیاتر کەن؟ بۆ ئەوەی دەنگ زیاتر بێ و بە شێوەیەک لە شێوەکان گارانتی تێپەڕ
بوون هەبێ لەو باراژە لەو حەوتووە دا کە کات ماوە.
وەلی: بە باوەڕی من یەکێک لە لایەنەکانی پۆزیتیڤی هەڵمەتی
هەڵبژاردنی هەدەپەی ئەوە بووە کە ئێکسترێمیزم و ئیفڕات و خوشوونەت و زەخت و هەڵا
و مەعرەکە و ئەوانەی تێدا نەبووە، ئەگەر هەدەفی هەدەپەی ئەوە بووبێ کە سیاسەتەکەی
بەرفرەوان بکاتەوە و بچێتە بەشەکانی دیکەی
تورکییەی ، هەر تەنێ کورد نەبێ، بە باوەڕی من دەبێ لە سەر ئەو سیاسەتەی بەردەوام
بێ. دەبێ نەهێڵێ پڕۆڤۆکاسیۆن بکرێ، نەهێڵی کار بکێشرێتە لێدان و کوتان و ئەوانە.
نەهێڵێ وەزعێک پێک بێ کە دەو وەزعەی دا توند و تیژی بێتە گۆڕێ. چونکە ئەو بەشەی
تورکییەی کە ئەوان دەیانەوێ کاریان لە سەر بکەن یانی غەیری کوردەکان هاتوون بەو
نەتیجەی گەیشتوون کە مەسەلەی ئێتنیکی ئەلئانەکە لە مەسەلەی دێمۆکڕاتیک ئەهەمییەتی
کەمترە؛ ئێمە ڕەئی دەدەین بە هەدەپەی دەزانین کە ناوەرۆکی وەی ئەساسێکی کوردی هەیە
بەڵام دەنگی دەدەینێ لە سەر مەسەلەی دێمۆکڕاتیک، جا هەدەپە دەبێ کارێکی بکا کە ئەو باوەڕە نەشکێ. ئەلئانەکە تەئکید لە سەر
سیاسەتی ئێتنیک بە باوەڕی من دروست نییە . لە مەناتیقی کوردی دەبێ ئارامش بەرقەرار
بێ و ئەوە کۆنتڕۆڵ بکرێ تەوەجوهێ دەکەی، ئیفڕاتێ نەکەن و دەبێ ئەو باوەڕەی گەشە پێ
بدەن کە ئەو حیزبە حیزبی هەموو شارومەندانی ، هەموو سیتیزنەکانی تورکییەیە . بۆیە
دەبێ خۆیان لە سیاسەتی زەقی ئێتنیک بپارێزن ، ئەوە مەعلوومە کە ئەوان مافی
کوردانیان دەوێ، دە عەینی حاڵ دا حقووقی ئەرمەنیانیشیان دەوێ ، حقووقی لازیشیان
دەوێ، داوای ئازادیی مەزهەبی جوولەکان، ئی مەسیحییان دەکەن ، دەبێ سیاسەتەکەیان لە
سەر ئەو پلاتفۆرمە بەردەوام بێ. ئەوە زۆر زۆر گرینگە. یەک ئەوە، دووەم ئەوەیە کە
دەو حەفتەیەی دا دەبێ حەول بدەن کە ئە کەمپەینەی کە ئاکەپە دەیکا و دەڵێ کە هەدەپە
دژی ئیسلامییە ، دەبێ نەیەڵن ئەوە گەشە بستێنێ، بە تایبەتی ئەوە زۆر موهیممە چون
بەشێک لە ئەساسی ئەو کارەی دەگەڕێتەوە خودی مەنتەقەی کوردستانی. ئەگەر لە مەنتەقەی
کوردستانێ هەرچی زۆرتر لەو کوردانەی کە شەخسەن ئیسلامی سیاسی نین ، ئیسلامیی
کولتوورین ، ئیسلامیی شەخسین، ئیسلامیی سوننەتین ئەوانە ئەگەر باوەڕ بێنن کە
هەدەپە حیزبێکی زیدی مەزهەبی نییە ، زیدی ئیسلامی نییە ئەوە زۆر زۆر گرینگە، جا بۆیە ئەمن لێرە تەئکید دەکەم بەو جوورەی کە چوونە
پێشێ کوتوویانە مەسەلەی دێمۆکڕاتیک لە تورکییەی مەسەلەی هەموو کەسە، مەسەلەی
کوردیش بەستراوەتەوە لە جێ بە جێ بوونی مەسەلەی دێمکڕاتیک لە تورکییەی، دەبێ لە
سەر ئەو سیاسەتەی بەردەوام بن و نەش هێڵن تەبلیغاتی ئاکەپەی ئەوەی کە هەدەپە
حیزبێکی چەپی، و مارکسیست و کۆمۆنیستە و نازانم زیدی ئیسلامی و ئەوانەیە . نابێ
بهێڵن ئەو سیاسەتە جێ بگرێ.
قازی: باشە مامۆستە! وەختمان تەواو بوو، ئەگەر دەکرێ بە
کورتیش بێ ئەگەر پەیامێکتان هەبێ بۆ ئەو کوردانەی کە مافی دەنگدانیان نییە و خەڵکی
وێ نین بەڵام لە باری ڕووحی یەوە چ جۆرە پشتیوانییەک دەتوانن بکەن؟
وەلی: بە باوەڕی من ئەوەڵەن ئەوان نابێ کارشکەنی بکەن
وەکوو بەعزێک لە میدیا دەیکەن ئەلئانەکە،
ئەوە کارێکی خراپە، دەبێ دە مەیدانێکی فکری ستراتێژیک و بەرفرەوانتر دا فکر
بکەنەوە. ئەو مەسەلەیە هەر مەسەلەی هەدەپە نییە ، مەسەلەی حیزبێکی تایبەتی نییە ،
ئەوە مەسەلەی کوردی یە لە تورکییە. جێ بە جێ بوونی مەسەلەی کورد دە چواچێوەیەکی
دێمۆکڕاتیک دا ، تەنانەت بۆچوون بەرەو جێ بە جێ کردنی مەسەلەی کورد لە
چوارچێوەیەکی بەرفرەوانتری دێمۆکڕاتیک دا تەئسیری ئەساسی و باندۆری ئەساسی لە سەر
هەم باشوور دەبێ ، هەم ڕۆژهەڵات و هەم ڕۆژئاوا. هەموان دەبێ بەشێکی زۆری وەک ئی
خۆیان بزانن. ئەمن ناڵێم بە شێوەیەکی عاتیفی بەڵام بە شێوەیەکی ڕاسیۆناڵ و عەقڵانی فکر لەو دیاردەیە بکەنەوە.
قازی: گەلێک مەمنوون مامۆستە، بۆ بەشذاریتان لە : ڕاوێژ " دا
وەلی: زۆر سپاس
قازی: بینەرانی خۆشەویست بەم شێوەیە دەگەینە کۆتایی بەرنامەی
ئەم جارەشمان. تاکوو ڕاوێژێکی دیکە لای ئێوەمان خۆش
--------------------------------------------------------------
تێبینی: ئەو هاوپەیڤینە لە ئێوارەی یەکشەمە ٣١ی مەی ٢٠١٥ لە بەرنامەی ڕاوێژی تێلێڤیزۆنی
ستێرکدا بڵاو بووەتەوە. بۆ دیتنی ڤیدێئۆی ئەم بەرنامەیە و بەرنامەکانی پێشوو دەکرێ
سەر لە حیسابی " ڕاوێژ " لە تۆڕی کۆمەڵی یووتویووب هەڵێنن
No comments:
Post a Comment