شەهیدی ڕێگای ڕزگاری کوردستان عەبدوڵا مارف
تێبینی: ئەم بابەتە لەمەڕ شەهادەتی عەبدوڵا مارف ڕۆژنامەی کوردستان چاپی باکۆ بڵاوی کردووەتەوە لە ئینترنێتیش دا بە هەڵکەوت تووشی وێنەیەکی
نەمر عەبدولای ئیسحاقی ( ئەحمەد تۆفیق) هاتم
وەک لە دروشمی پشت سەری لە وێنەکە ڕا دەردەکەوێ هەر بە بۆنەی شەهید بوونی عەبدوڵا مارف لە ڕێوڕەسمێکدا لە
سولەیمانی قسە دەکا. ئەو وێنەیەی وی و ئەم
بابەتەی ڕۆژنامەی کوردستان بەڵگەیە بۆ پێوەندی سەرکردایەتیی ئەحمەد تۆفیق و ئەو
کوردانەی پاشماوەی جمهووری کە لە باکۆ چالاکیان کردووە.
لێرەدا بۆ هاسان خوێندنەوە بابەتەکەی ڕۆژنامەی کوردستان وەکوو خۆی نووسراوەتەوە و
وێنەی ئەحمەد تۆفیقیشی لەگەڵ بڵاو دەکەمەوە. بەداخەوە ئەو کەسەم بۆ نەناسراوە کە لەتەنیشت ئەحمەد تۆفیق
ڕاوەستاوە
حەسەن قازی
تەمووزی ٢٠٢٦
روژنامەی کوردستان
اورگانی حیزبی دیموکراتی کوردستان
ژمارەی ١٢٤٧ چووارشەممو ٣١ خاکەلیوە ١٣٣٩
٢٠ آوریل ١٩٦٠
شەهیدی ریگای رزگاری کوردستان
عەبدوللا مارف
پەلاماریک کە دەزگای جاسوسی "
سازمانی ئەمنییەت " بە ئەسپاردەی شاو ئەمریکایی یەکان لە نیوەراستی پاییزی
رابردو دا بو سەر کوردستانی هینا هەزار داغی نویی لە سەر داغەکانی جەرگی
سوتاوی نەتەوەی غەدرلیکراوی کورد زیاد
کرد. لە نەتیجەی ئەو پەلامارە دا وەکو لە پیشدا راگەئاندراوە ژمارەییکی پتر لە
هەزار کەس لەنیشتمان پەروەرانی کوردستان گیران و لە گرتوخانە هاویژران و ژمارەییک
لە کاتی رەش بگیر دا بریندار بون و کوژران.
ئەوا لە ژمارەی ئەوروکەی روژنامەکەماندا وینەی هاوالی خوشەویست و شەهیدی ریگای کوردستان و ئەندامی حیزبی
دیموکراتی کوردستان عەبدوللا مارف بلاو دەکریتەوە. کاک عەبدوللا خەلکی دیی
" ئاردە مەردە" –ی مەلبەندی بانە بو. ئەو سالی ١٣١٣ لە خیزانی جوتیریک
دا لە دایک ببو. ژیانی تال. زورویژی زۆردارانی خومالی قەمچی ژاندارمی شاو زولمی
نەتەوایەتی هەر لە تەمەنی جەحیلیدا ئەو
لاوەی لە نیو تەم و مژی هەناسە ساردی و ناکامیدا شاردبووە. ئەو لاوە خاوین دلری
کوردستان تی گەیشتبو کە بە بی بەربەرەکانی
رزگاری وەدەست ناهیندریت و هەر لە بەر ئەوەش ئەو ریگای بەربەرەکانی گرتە بەر.
هاوال عەبدوللا ماەف بە تەجروبە لەوە حالی ببو کە تاقە ئالاهەلگری رزگاری کوردستان
حیزبی قازی موحەممەد – حیزبی دیموکراتی
کوردستانە. لە بەر ئەوەش ئەو کورە شورشگیرەی کوردستان بە دلیکی خاوین و ئیرادەییکی
نەبەز و ئیمانیکی مەحکەمەوە ببو بە ئەندامی حیزبی ئیمە.
بەربەرەکانی لە نیوان روناکی و
تاریکیدا، لە نیوان حەق و زورداریدا، لە نیوان عەدالەت و زولم دا هەتا دەهات پەرەی دەگرت. شای خوینخوری ئیران بە گوترەی
ئیرسیک کە لە سەلەفەکانی خوی وەرگرتووە تینو بە خوینی کوردانە. هەر بە گویرەی
تەقازای ئەو ئیرسە گلاوە شا ئەسپاردی کە
بو سەر کوردان پەلامار بەرن و لە هیچ جنایەتیک بە پیچەوانەی کوردان نەپرینگینەوە.
ئەوە بو کە پیاوەکانی شا لە کوردستان رو هاتن. هاوال عەبدوللا مارف ییکیک لەو
رولانەی کوردستان بو کە وەبەر گوللەی
گەرمی دوژمنانی رزگاری کەوت.
کاک عەبدوللا مارف لە کاتی پەلاماری
مەمورەکانی شای ئیراندا گوللەی ویکەوت و بە توندی بریندار بو. بەلام دوستان و
هاوالان ئەویان بە برینداری هەلگەرت [هەلگرت] و لە چنگ دوژمن رفاندیان. ئەو
پیشمەرگە بریندارەی حیزبی ئیمە برا خاکی کوماری رزگاری عیراق. لەوی – لە باژیری
سولەیمانی خەلک بو ساغ کردنەوەی ئەو کورە فیداکارە و بە
ئامانجی خوش کردنەوەی برینەکانی ئەوەندەی لە دەستیان هات تیکوشان. بەلام برینەکەی
هیندە کاری بو کە چارەی نەهات و نەهایەت لە بەرواری ١١-ی خەزەل وەری سالی ١٣٣٨ – دا [ ٣-ی نۆڤامبری
١٩٥٩] کوری کول نەدەری کورد لە تەمەنی ٢٥
سالیدا وەفاتی کرد . ژمارەییکی زور لە خەلک بە هەستی رزگاریخووازی و نیفرەت بە
پیچەوانەی دەزگای بوگەنیوی شای ئیران
مەیتی هاوال عەندوللا مارفیان هەلگرت و لە " گردی سەیوان" لە
نزیک شاری سولەیمانی لە نزیکی مەزاری شیخ مەحموودی قارەمان ناشتیان.
وەلامی ئیمنە بو ئەو جینایەتەی شای
ئیران و ئیستعمار کە تا ایستا کوردستانیان لە خاک و خوین گەوزاندووە بە تەنیا یەک
شتە: بەربەرەکانی دەکەین تا ئەو ریژتمە
بوگەنیوە رزیوەی شایەتی و ئاغایەکەی ئیستعمار لە ئیتان سەرەونخون کەینەوە. ئەو
خەلکە هەژارانەی ئیران لە ژیر چنگورکی
گورگان دەر بهینین. ئیمە بەروحی
خاوینی هاوال عەبدوللا و تەواوی شەهیدەکانی دیکەی ریگای تزگاری کوردستان سویند
دەخوینەوە کە تا رولەی ئەوان نەکەینەوە و ئیتانیکی رزگار و کوردستانیکی رزگار
دانەمەزرینین روژیک لە بەربەرەکانی کوتایی نەکەین و لەو ریگایە دا گیان و مالی
خومان دریخی نەکەین.
بژی نەتەوەی قارەمانی کورد!
سەربەرزی ئەبەدی بو شەهیدانی ریگای رزگاری!
مەرگ بو جەللادانی دەربار و نوکەرانی ئیستعمار!
بژی حیزبی سەربەرزی دیموکراتی کوردستان !



No comments:
Post a Comment