Wednesday, October 6, 2021

بەردنووسێکی بزربووی سەر چیای "تەرەغە"ی بۆکان لە ئینگلیزییەوە: ئەنوەر سوڵتانی

 


بەردنووسێکی بزربووی سەر چیای "تەرەغە"ی بۆکان

لە ئینگلیزییەوە: ئەنوەر سوڵتانی

 

I would like to thank both Professors Mirjo Salvini and Maryam Dara for their kind consent over my translation of this research and waiving their copyrights over it ; translator  
وەرگێڕی کوردی ئەم وتارە بە پێویستی دەزانێت سپاسی زۆری هەردوو پڕۆفیسۆر ماریۆ سالڤینی و مەریەم دارا بکات بۆ مۆڵەت پێدانی میهرەبانانەیان بۆ تەرجەمەی ئەم لێکۆڵینەوەیە و هەڵگرتنی مافی کۆپی ڕایتس لەسەری.

وەرگێڕاوی کوردیی وتارەش پێشکەش دەکەم بە مامۆستای شوێنەوارناس عەبدولڕەقیب یووسف

 

ئەم وتارە سەبارەت بە بەردنووسێک نووسراوە کە بە خەتی بزماری و زمانی ئورارتوویی لە بەرزاییەکانی چیای تەرەغەی بۆکان هەڵکەنراوە؛ لەم ساڵانەی دواییدا گرووپێکی شاخەوان لە ساڵی ١٩٩٧ بە کامێرای تەلەفونی مۆبایل فیلمیان لێ هەڵگرتووە. دواتر پسپۆرێکی ئیدارەی "میراث فرهنگی"ی ئێران لە وتاری ساڵی ٢٠٠٨ی خۆیدا هەواڵی فەوتان و بزربوونی بەردنووسەکەی ڕاگەیاندووە.[1] لە ئەنجامدا، فیلمی ئەو گرووپە شاخەوانە بووەتە تاقە سەرچاوە و نیشانەی بەجێماوی ئەو شوێنەوارە مێژووییە. سێ پسپۆری خەتی بزماریی دەقی۳ تۆمارکراوی ناو فیلمەکەیان تەرجەمەی ئینگلیزی و فارسی کردووە.[2]

وتارەکە بە ئینگلیزی نووسراوە و گۆڤارێکی ئەنجوومەنی توێژینەوەکانی ڕۆژهەڵاتی نزیک و قەفقاز لە یەرەڤانی ئەرمەنستان بە هاوبەشی لەگەڵ زانکۆی ئۆکسفۆردی بریتانیا لە ساڵی ١٩١٨ دا بڵاویان کردووەتەوە، منیش ڕاستەوخۆ کردوومەتە کوردی.

نووسەرانی وتار، پرۆفیسۆرێکی ئیتالی و پسپۆرێکی ئێرانین، کە لە ساڵی ٢٠١٩ دا چوونەتە شوێنەکە و بە یارمەتی شاخەوانێک و دوو کەسی دیکەی خەڵکی ناوچە، شوێنی بزربوونی بەردنووسەکەیان بەچاو بینیوە، ئینجا لە هەمان ساڵدا ئەم وتارەیان نووسیوە و بڵاویان کردووەتەوە.

بەردنووسەکە لە چەند لایەنەوە خاوەنی گرنگییە:

یەکەم، بەڵگەیەکی ژیاری مرۆڤ بە گشتییە و دەتوانێ گۆشەیەکی تاریکی مێژووی شارسانیەت لە جیهان و ناوچەکەدا ڕوون بکاتەوە.

دووەم، دەوروبەری ٢٩٠٠ ساڵ پێش ئێستا نووسراوە و مێژووی بەبەڵگەی شارسانیەتی ناوچەکە بۆ دەوروبەری سێ هەزارساڵ پێش ئێستا دەگەڕێنێتەوە؛

سێیەم، بە زمانی ئورارتوویی نووسراوە کە بۆ گەلی ئەرمەنی- وەک وەچەی ئورارتووییە کۆنەکان، جێگەی گرنگایەتی تایبەتە؛

چوارەم، بۆ پسپۆرانی مێژووی "ماننا" و هەردوو گەلی کورد و ئازەربایجانییش کە بنەچەکیان دەگەڕێتەوە سەر ئەوان، گرنگایەتی زۆری هەیە، هەرچەند وەک خەت و زمانی باپیرانی ئەوان نەنووسرابێت؛

پێنجەم، بە گوێرەی نووسەران، تاقە شوێنەوارێکی نووسراوی ئورارتووییە کە تا ئێستا لە باشووری گۆلی ورمێ دۆزرابێتەوە و ئەوە بۆ مێژووی سەرجەم ناوچەکە، بە بێ جیاوازیی ئێتنیکی، بایەخدارە. لەبەر ئەوەی لەو سەردەمانەدا باشووری گۆلی ورمێ و ناوچەی کوردستان و ئازەربایجان و... بەدەست مانناکانەوە بووە، کە لەگەڵ ئورارتوو و ئاشووریاندا شەڕی بەردەوامیان بووە؛ شوێنایەتی بەردنووسەکە دەریدەخات کە یەک لە شاهانی ئورارتوو واتە "ئیشپوینی"، لەو قۆناغە تایبەتەی مێژوودا توانیویەتی لە خوارەوەی گۆلی ورمێ، بەسەر مانناکاندا زاڵ بێت و مۆری خۆی لەسەر چیاکانیان بدات.

فیلمێک کە بووەتە بنەمای خوێندنەوەی بەردنووسە بزربووەکە، بە کامێرای تەلەفونی مۆبایل هەڵگیراوە و ئەو کەسەی وا هەڵیگرتووە، خزمەتێکی کەم وێنەی بە مێژووی ناوچەکە کردووە، بەڵام کەسەکە شاخەوان بووە نەک فیلمهەڵگری پیشەیی، بۆیە لە باری تەکنیکی هونەرییەوە ناتەواوی لە کارەکەیدا دەبینرێ و لە ئەنجامدا بەشێکی بەرچاو لە نووسراوەکە ناخوێنرێتەوە.[3]

وەک ئاکامێکی ئەو بارودۆخە، نووسەرانی وتار، تاوانی کاری چەپەڵی شکاندن و فەوتاندنی بەردنووسەکەیان داوەتە پاڵ "تاڵانچییە تازەکان" کە "وێرانکارانی مێژووی هاوبەشن" و تووک و نفرینیان کردوون، بۆ ئەوەی گەنجینەیەکی بەنرخی ئەوتۆیان لە دەست مرۆڤایەتی دەرهێناوە.

تەرەغە و دەوروبەری ئێستا شوینی ژیانی کوردە. ئەرکی گەورەی سەرشانی هەموومان پاراستنی مێژووی کۆن و تازەمانە. گەلی بێ مێژوو، گیایەکی بێ ڕیشەیە، ئەوانەی وا مێژووەکەمان بنکۆڵ دەکەن و ڕیشەی پێوەندی شارستانیەتمان لەگەڵ ڕابوردوو دەردێنن، لەبەرانبەر مێژوو و ئەخلاقدا تاوانبارن، دەبێ دەستی چەپەڵیان لە ژیانی فەرهەنگیمان دوور بخرێتەوە. هەرکام لە ئێمە دەبێ سەربازێکی پارێزەری شوێنەوارە دێرینەکانی وڵاتەکەمان بین، نەک هاودەست و هاوکاری قاچاخچییە نێونەتەوەییەکان. ئەوە ئەرکێکی مرۆڤایەتیشە، کورد بەشێکی دابڕاو لە جیهان نییە، مێژووی ئێمەش بەشێکە لە مێژووی مرۆڤایەتی. بەو پێیە، لە بەرانبەر جیهانیشدا بەرپرسین. ئەو ئاکارە چەپەڵە و کردەوەی قیزەوەنی قاچاخچییەتی بە شوێنەواری ژێرخاکی، دەبێ بوەستێنرێ و ناوی قاچاخچییان لەقاو بدرێن، جا سەر بە هەر نەتەوەیەک بن جیاوازییەکی نییە.

ئێمە بۆ کەمتەرخەمی لە ئەرکی پاراستن و چاوەدێری میراتە بەجێماوەکانی فەرهەنگی ڕابوردوودا دەبێ خۆمان بە بەرپرس بزانین و هەرگیز نابێ بە چاوێکی ناسیۆنالیستی، یان ئایینی سەیری دۆزەکە بکەین؛ زوربەی زۆری ئەو ئاسەوارە کۆنانە بەرهەمی دەستی باووباپیرانی میللەتانی دیکەی ناوچە بۆ نموونە، ئەرمەنی و ئاشوورین و دەیان نەتەوەی جۆراوجۆر لە ماوەی ئەو هەزاران ساڵەدا چاویان پێیان کەوتووە و پاراستوویانن، جا ئەگەر ئێستا چارەنووس لەبەر دەستی ئێمەی داناون، ئەوە بۆ پاراستن و گەیاندنیانە بە دەستی نەوەی دواڕۆژ، نەک فەوتاندن و بە قاچاخچی فرۆشتنیان! ئورارتو لە سەردەمی جێگەی ئاماژەی ئەم بەردنووسەدا، دووەم دەسەڵات و دەوڵەتی مەزنی ناوچەکە دوای ئاشوور بووە و شکاندن، یان دزینی بەڵگەیەکی وا بایەخدار ناتوانێت ئەو مێژووە پرشنگدارە بگۆڕێت، یان مێژووی گەلێکی دیکە دەوڵەمەند بکات!

ئەوەی خوارەوە وەرگێڕاوی سەرجەم وتارەکەیە و هەموو ئەو وێنانەش کە لە کۆتایی وتارەکەدا دانراون، کراونەتە پاشکۆی دەقە کوردییەکە. بەداخەوە کۆپیی لینکی فیلمی بنەمای کارەکە هاوپێچی وتارە ئینگلیزییەکە نەکراوە کە وەرگێڕی کوردییش ڕایبگوێزێتە ئێرە، بەڵام وێنەکان لەبەر هەمان ئەو فیلمە هەڵگیراون کە باسی لێوەکرا، واتە کەم و زۆر هەمان شتن.

ڕوونکردنەوەی چەند خاڵ

لە دەقە ئینگلیزییەکەدا کەڵک لە هەندێک نیشانەی تایبەتی زمانەوانی وەرگیراوە کە واهەیە لە وەرگێڕانە کوردییەکە دەقاودەق نەبن، خوێنەری شارەزای بوارەکە دەبێ بۆ وردبوونەوە بچێتە سەر دەقی بنەما، کە ئەوە لینکەکەیەتی:
https://www.academia.edu/42181622/An_Urartian_rock_inscription_on_Mt_Taragheh_in_Iranian_Azerbaijan

نە دەقی ئینگلیزی و نە وەرگێرانە کوردییەکە دوایین قسە سەبارەت بە ناوەرۆکی ئەو بەردنووسە ناکەن و هیوای ئەوە هەیە کە دواتر پسپۆرانی وەک ڕێزدار ڕەسووڵ بەشاش کەنزەق و خەڵکانی ئاگاداری دیکەی ئەم بوارە، زیاتری لەسەر بنووسن و زۆریش دوای نەخەن. بۆ ئەوەی چاوی ئەویندارانی تامەزرۆی مێژوو زووتر بەو زانیارییانە ڕوون ببێتەوە. هەروەها هیوادارم خەڵکانی ئاگاداری مەسەلەکە، چۆنیەتی تاوانی قیزەوەنی شکاندنی بەردنووسەکە و ناوی تاوانبارە داخ لەدڵەکان ئاشکرا بکەن. بەڕێوەبردنی ئەو ئەرکە خزمەتێکی زۆرە بە پارێزگاری لە گەنجینەی نەتەوایەتی و مێژووییەکەمان و دەتوانێ بەرگر بێت لە دووپات بوونەوەی تاوانەکە- هەرکەسانێک کردبێتیان.

ئەم فیلمە گرووپی شاخەوانی بۆکان بە بەرپرسیاریی ڕێزدار سمایل فەرامەرزی فیلمەکەیان هەڵگرتووەتەوە.

سپاسی ئەو دۆستە خۆشەویستانەی خۆم دەکەم کە هەرکام بە شێوەیەک بوونە هۆی وەرگێڕان و ئامادەکردنی ئەم وتارە.

بەشوێن ئەم وتارەدا وتارێکم سەبارەت بە بەردنووسی گوندی "قەڵایچی" (ئیزیرتو)ش نووسیوە و ناردوومە بۆ بڵاوکردنەوە. بەردنووسەکەی قەڵایچی، لە سەرچاوە ئێرانییەکاندا بە ناوی "کتیبە بۆکان"ەوە ناسراوە.

لە کۆتاییدا، وەرگێڕ سپاسی زۆری هەردوو مامۆستایانی نووسەری وتارەکە، پڕۆفیسۆر میریۆ سالڤینی و دوکتۆر مەریەم دارا،  دەکات کە بە دڵفراوانییەوە مۆڵەتی وەرگێرانی کوردی و چاپی بەرهەمەکەی خۆیان بە وەرگێڕ دا و مافی کۆپی ڕایتسی وتارەکەیان لەسەر هەڵگرت. هەروەها ڕێز و ئیحترامی خۆی پێشکەشیان دەکات بۆ سەردانی چیای تەرەغەی بۆکان و نووسینی ئەم وتارە ڕوونکەرەوەیە.

سپاسی تایبەتیش بۆ ڕێزدار سمایل فەرامەرزی و گرووپی شاخەوانێک کە فیلمی بەردنووسەکەیان هەڵگرت و هەموو نەفرەتم بۆ ئەو دز و دوژمنانەی وا بەردنووسەکەیان شکاند.

ئەنوەر سوڵتانی
١٠/١١/٢٠٢٠

_____________________________

 

بەردنووسێکی ئورارتوویی لە چیای تەرەغە لە ئازەربایجانی ئێران

میریۆ سالڤینی و مەریەم دارا[4]

 

پوختەی بابەت: نووسراوێکی ئورارتوویی نوێ لە سەر تاشەبەردێک لە چیای "تەرەغە"، نزیک گوندی "عیلماباد"ی ڕۆژئاوای بۆکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دۆزراوەتەوە. بەڵگەی بەردەستمان چۆنیەتییەکی گەلێک ناتەواوی هەیە، بەڵام نووسەران [ی وتارەکە] هەوڵیان داوە ڕەمز و ڕازی فیلمێکی کۆن یەکاڵا بکەنەوە بۆ ئەوەی لەت وکوتەکانی دەقە بزمارییەکە بخەنەوە سەر یەک، کە بۆ سەرەتاکانی مێژووی ئورارتوویی دەگەڕێتەوە. ناوی ئیشپوینی شا[5] و مینوا[6]ی کوڕی، سەردەمێکی بەرەو دوایین چارەکی سەدەی ٩ی پێش زایین پێشان دەدەن. ئەوە کۆنترین دەقی ئورارتووییە کە لە پارێزگەی ئازەربایجانی ڕۆژئاوای ئێراندا دۆزرابێتەوە.

زانیاری: مێژووی ئورارتوویی، دەقە بزمارییەکان، ئێران، پارێزگەی ئازەربایجانی ڕۆژئاوای، نووسراوی سەر تاشەبەرد، تاڵانچییان.

ناساندن

تیمێکی شاخەوان لە ساڵی ١٩٩٧ لە کاتی شاخەوانیی سەر چیای تەرەغەدا (کە بەرزاییەکەی٢٢٥٠ مەترە لە ڕووپەڕی دەریاوە) و کەوتووەتە دەوروبەری ٦ کیلۆمەتری باکووری گوندی تەرەغە و ٢.٦ کیلۆمەتری گوندی عیلماباد (وێنەی ژمارە ١)، نووسراوێکیان بە خەتی بزماریی لەسەر تاشەبەردێکی نزیک بە لووتکەی چیاکە دۆزییەوە. عیلماباد کەوتووەتە دەوروبەری ٢٥ کیلۆمەتریی بەری ڕۆژئاوای بۆکان و ٣٢ کیلۆمەتریی قەڵایچی، لە پارێزگەی ئازەربایجانی ڕۆژئاوایی لە کۆماری ئیسلامیی ئێران. شاخەوانەکان توانییان بەهۆی تەلەفونە مۆبایلەکەیانەوە ڤیدیۆیەک لە نووسراوەکە هەڵگرنەوە، بەڵام ئاکامەکەی کەیفییەتێکی خراپی هەبوو (وێنەی ٢). بە گوێرەی قسەی "ئیسماعیل فەرامەرزی"،[7] نووسراوەکە کەوتبووە نزیک لووتکەی چیاکە و وێرانەی مەتەرێزێکیش لە نزیک نووسراوەکە بەرچاو دەکەوت.

[بڵاوکراوەی] "میراث خبر"[8] لە ساڵی ٢٠٠٦ دا هەواڵی "دزران"ی ئەو نووسراوەیەی ڕاگەیاند. "یووسف حەسەنزادە" هاوڕێ لەگەڵ هەواڵی بێسەروشوێن بوونەکەی، ڕاپۆرتێکیشی سەبارەت بە نووسەکانی بڵاو کردەوە.[9] بەو شێوەیە، سەرەتا بەڵگەیەکی بەفیلمکراو(ی ٣٧ خولەکی) بەرهەم هات، ئینجا "ڕەسووڵ بەششاش کەنزەق"[10] توانی هەندێک وشەی نووسراوەکە لەو فیلمە ساغ بکاتەوە، بەڵام هەرگیز ئەنجامەکەی بڵاونەکردەوە. ئەو وای خستە بەرچاو کە بۆی هەیە نووسراوەکە دەقێکی دوانەی ئاشووریشی هەبووبێت و ئەوەی دەست نیشان کرد کە ناوی خالدی[11] و ئیشپوینی[12] تێدا ناسیوەتەوە.

نووسراوەکە بۆ توێژینەوە ئورارتووییەکان گەلێک گرنگە، لەبەر ئەوەی تا ئێستا هیچ نووسراوێکی ئورارتوویی لە باشووری گۆلی ورمێ[13] نەدۆزراوەتەوە. نووسراوەکە دەوروبەری ٨٠ سانتیمەتر تا ٦٠ سانتیمەتر پان بووە و دە دێڕ دەقی بزماریی ئورارتوویی لەخۆ گرتووە. وێنەکانی دەوروبەری تاشەبەردە نووسراوەکە، هەموو پیشاندەری کوتران و ورکەی بەجێماوی تێکشکانی نیشانەکانی سەرەتا و کۆتایی دێڕەکانن (وێنەی ٣).

 

تەرەغە – نووسینەوەی پیت بەپیتی بەردنووسەکە

دۆخی خراپی بەڵگەی بەردەست، سەرەڕای هەوڵێکی زۆر بۆ خوێندنەوەی، تەنیا مۆڵەتی ڕاگواستنی هەندێک بەشیمان پێ دەدات. ئێمە لێرەدا دەتوانین هەندێک وێنەی وەرگیراو لە ڤیدیۆکە پیشان بدەین. هاوڕێ لەگەڵ نووسینەوەی ئەو نیشانانەی وا دەبینرێن و دەستنیشانکردنی دێڕی پەیوەندیداری ناو دەقەکە. ئێمە زیاد لە دە دێڕ هیچی دیکەی تێدا ناناسینەوە.

وێنەی ٤. سەرەتای دێڕی ١ تا ٤.
 دێڕی ٣. ] مان کور بی- ا- ئی[

وێنەی ٥. سەرەتای دێڕی ١ تا ٥.
 دێڕی ١. ]-نی- نی
 دێڕی ٢. م یش- پو-[
 دێڕی ٣. مان شو مان کورب[ی-
 دێڕی ٤. ئو؟(-)ئو[،]خ-پو؟-تا[

وێنەی ٦. بەرەو کۆتایی دێڕەکانی ١ تا ٣
 دێڕی ١. ]- دی- نی- نی ئوش-گ[ی-
 دێڕی ٢. م]د
⌉ سار،(؟)-دو-ری⌉-[
 دێڕی ٣. ]-ا-نی[ی

وێنەی ٧.
 دێڕی ١. ]
⌉ئوش-گی⌈-[
 کۆتایی دێڕی ٢. د]ئو

وێنەی ٨.
 دێڕی ١. ]-شی-نی دخال-دی[-
 دێڕی ٢. ]ئی-نی-نی م
⌉د⌈ [
 دێڕی ٣. ]
⌉ئەی⌈-ئی ممی-نوو- ⌉ئەی⌈-[

وێنەی ٩.
 دێڕی ١. ]-دی-نی-نی ئوش-گ[ی-
 دێڕی ٢. م
⌈دسار -⌈دوو-ری⌉-[
 دێڕی ٣. ]-ا-ن[ی

وێنەی ١٠.
 دێڕی ١، کۆتایی. ]ئوش-گی-نی
 دێڕی ٢، کۆتایی.]-
⌉دوو-ری]-ئی-حێ
 دێڕی ٣، بەرەو کۆتایی. –پ]وو-ئو-]ی-نی-حێ

وێنەی ١١.
 دێڕی ٥، ]خ پوو؟-تا[
 دێڕی ٦، ] میش؟؟ ا-گ]و؟-بی؟
 دێڕی ٧، ] خ ما-نی مێش[-

وێنەی ١٢

 دێڕی ٤، ] ئوش-تا-خ[
 دێڕی ٥، ]-لی ا خ خ[
 دێڕی ٦، ]-لو-
⌉بی؟⌈ خ خ
 دێڕی ٧، ]-ئێ ممی-ن[یو]-
⌉ئا⌈-[

وێنەی ١٣.
 دێڕی ٧، ]ما نی می[ش-
 دێڕی ٨، ]-نی شی-د[ا-
 دێڕی ٩، ] خ ای ر[ی

وێنەی ١٤.
 دێڕی ٤. –ت[ا-
⌉بی؟⌈ خ
 دێڕی ٥، ] ا خ خ [
 دێڕی ٦، -ل]و-
⌉بی؟⌈خ خ خ [
 دێڕی ٧، ] ممی-[نو-ا [

وێنەی ١٥.
 دێڕی ٣، بەرەو کۆتایی، -پ]و-وو-
⌉ی-نی⌈-ح[ئێ]
 کۆتاییەکانی دێڕی ٤ تا ٧ ئێستا ناخوێنرێتەوە.

نوسخەی ئەسڵی لە ڕێگەی یەکخستنەوەی لەت وکوتی جۆربەجۆری ڤیدیۆ ئەسڵییەکە پێکهات (وێنەی ١٦).[14]

درێژایی دێڕەکان وێدەچێ ڕێک وپێک نەبێت، هەربۆیەش سازدانەوەی نیشانەکان لە سەرەتا و کۆتایی هەر دێڕێکدا جێگەی دڵنیایی نییە. ئەو مەسەلەیە لە بەردنووسی دیکەشدا بەرچاو دەکەوێت، بەتایبەت لە ناوچە دوورەدەستەکاندا، بۆ نموونە لە "ئووجاسەر- ئیلانداغ"[15] (سی تی یوو ئەی ٣-٨)ی شا ئیپشوینی و مینوا، هەروەها لە "ئۆرتاکەنت"[16] (سی تی یوو ئەی ٨-٧)ی "ئارگشتی ١".[17]
کەوانە چوارگۆشەکان بۆچوونی گشتی سەبارەت بە پانتایی کەلەبەری نێوان وشەکان پیشاندەدەن (وێنەی ١٦).

1. [Dḫal-di-ni]-ni uš-ma-ši-ni Dḫal-di-ni-ni ⌈uš-gi-ni⌉ (17 signs)
2
. [ ? ] miš-pu-ú-i-ni-ni mD⌈sar5 ?-du-ri-e-ḫé⌉ (14 signs + X ?)غ۳
3
. [ ? ] MAN ŠÚ MAN KURbi-a-e mmì-nu-a-n[i miš-pu]-ú[-i-ni-e-ḫé] (20 signs?)
4. ]
ú?(-)ú-ḫi?-ni x x ni ⌈uš-ta⌉-x[
5. ]-pu-ta-li
šu-ri-li a x x[
6. M]E
Š? a-⌈gu-bi⌉? ⌈ba⌉-ad-gu-lu-⌈bi⌉ x x [
7
. ]x ma?-ni miš-pu-ú-i-ni-e mmì-nu-a(-)[
8. ]x-ni
ši-"a?-li šú-ri x[
9. ]x a i ri du? te x x[
10
. ] ⌈D⌉ḫal-di-ni[(-)

(١) "بەهۆی (سپاس بۆ) پارێزگاریکردنی [خودای خاڵدی]، بەهۆی (سپاس بۆ) یارمەتی (؟)ی خودای خاڵدی
(٢) ] (ئێمە)، کە ئیشپوینی، کوڕی ساردوری (ن)
(٣) ؟ ] شای گەردوون، شای وڵاتی بیا (و) مینوا [کوڕی ئیشپوینی]
(٤) ]
X X X X X X
(٥) ] X X ناوچەکانی / وڵاتانی (شوری+لی) X

(٦) ] من ڕێبەرایەتیم کرد؟، من دەستم بە سەردا گرت X
(٧) ]
X بۆ ئیشپینی و مینوا
(٨) ]
X X X X چەک
(٩) ]
X X X
(١٠) ] خودای خاڵدی[

 دێڕی ١: ڕوونووس کردنی پیت بەپیتی [ی دێڕەکە] بەم شێوەیەیە: خاڵدی+ح+نی+نی ئوشماشی+نی خاڵدی+ی = نی+نی ئوشگی+نی، کە بە مەزندە دەبێتە: "بەهۆی خاڵدییەوە بەهۆی پارێزگاریکردن بەهۆی خاڵدییەوە بەهۆی –یارمەتی (؟)"

 دێڕی ٢: ناوی ئیشپوینی دۆخی "ناو"ێکی هەیە بۆ کرداری تێپەڕ، کە حاڵەتی بکەریی ناڕێک وپێکیشی پێدەگوترێت، و بەوپێیە بە دڵنیایی ناوی مینوا، کە لەگەڵ ناوی باوکیدا دێت، تەنانەت ئەگەر پاشگریش بێت نەپارێزراوە[؟]. ئەوە تایبەتمەندی عینوانی شاهانەیە، کە بە عادەت لە سەرەتای نووسراوەکاندا نابینرێت. عەینی شتە بۆعیبارەتە تێنەپەڕەکان و لە دەقی ئیشپوینی و مینوادا ئەو حاڵەتە لە [بەردنووسی] یاشیلالیچ[18] (سی تی یوو ١، ئەی ٣-٢) و کێلەشین[19] (سی تی یو ١، ئەی ٣-١١)یشدا بینراوە، بەڵام ئەوە دۆزە سەرەکییەکە نییە.
دوایین نیشانەی دێڕی ٢ بریتییە لە –حێ، کۆتایی پاشگری شاهانە، وەک لە دەقی سی تی یو ١، ئەی ٣-٦ دا هاتووە، و دێڕی سێهەمی ئاوایە: ئوش-تا-بی میش-پو-ئوو-ی-نی-نی م دسار –دو-ری-ێ-حێ ممی –نو-ا-نی میش-پو-ئوو-ی-نی-حێ.

دێڕی ٣: وەک لە [بەردنووسی] کێلەشینیشدا وەهایە، تەنیا ئیشپوینی ناوونیشانی شاهانەکانی هەیە. ناوونیشانی "مان شوو" یەکەم جار بۆ "ساردوری"ی یەکەم[20] هاتووە، کە باوکی ئیشپوینی بووە (سی تی یوو ئەی ٣-١١). لە هەندێک دەقی ئیشپوینیشدا، کە بریتین لە نووسراوی دوو زمانەی کێلەشین (سی تی یو ئەی ٣-١١ Rev. ١٦) و لە ئاڵقە بڕۆنزییەکانی "یوخاری ئەنزەف"[21] (سی تی یو ٤ بی ٢-٧)دا هاتووە و ناوونیشانی مان کورنا-ی-ری بەشوێنیدا دێت.
ئێمە لە نووسراوەی بەردەستدا، لەجیاتی مان کورنا-ی-ری، ناوونیشانی مان کوربیا-ا-ئێ، بە واتای "شاهی وڵاتی بیا" دەبینین. ئەوە لە هەردوو ڕوانگەی وشەناسی و زمانەوانییەوە گرنگترین توخمە. بیا-ئێ بیچمێکی ڕوونی ئیزافە/مڵکییە، ئیجازەمان پێدەدات ناوی شوێنی بیا تاک بخەینەوە، کە بنەمای ناوی خۆجێیی "بیاینیلی"یە و نرخی شیکردنەوە زمانەوانی و وشەناسییەکەی پشتڕاست دەکاتەوە: کوربیا=ا=ئێ=لی، "(وڵاتانی) بیا"[22]، لێرە لە دەسپێکی دێڕەکەدا ئیتر وێناچێت شوێنێک بۆ ناونیشانێکی دیکەی شا، وەک "مان دان-نو"ی ناو دەقەکانی باسکراو، مابێتەوە.

دێڕی ٤: هیچ وشەیەکی ناسراوی تێدا نابینین.

دێڕی ٥: ]-پو-تا-لی واهەیە بیچمێکی کرداری لە پێوەندی ناوی شوری=لی دا بێت بە واتای "وڵاتانی"، بە بێ ڕوونکەرەوەی ک و ر. بڕوانە سی تی یو، ئەی ٣-٦ دێڕی ٥، کە تێیدا کورشو-ری-لی بۆ خاک یان وڵاتانی فەتحکراو بەکار هێنراوە. ئەوە سروشتی سوپایی دەقەکە دەردەخات.
        لێرەدا، بوونی نیشانی شو (لابات ٣٥٤)، لەجیاتی "شوورە"ی زۆر گشتیتر، پێوەندییەکی زیاتر لەگەڵ خەتی بزماریی ساردوری یەکەم، و توخمێکی نوێ لە تەنیشت عینوانی مان شوو بە واتای "شاهی گەردوون" زیاد دەکات.
        بیچمی دوو نیشانەی "–لی" کۆنە
[23] (بڕوانە سی تی یو ٤: ٢٨٧، ژمارە ٠٥٩)، شێوازێکی باوە بۆ زۆربەی بەردنووسە دێرینەکانی ئیشپوینی.

دێڕی ٦: لە سەرەتادا واهەیە ]مێش؟؟ ا-گ[ئو؟-بی؟] بێت. ئەگەر خوێندنەوەی "مێش" بێ هەڵە بێت، هاوشێوەی ئەو فۆرمەیە وا بەهۆی "ساردوری"ی یەکەم، نەک ئیشپوینی و مینواوە پشتڕاست دەبێتەوە، بەڵام ڕوون نییە ئایا لەوێدا شوێن هەبێت بۆ ئەو دوو نیشانەیە. خوێندنەوەی گونجاوی ئاگو=بی، واتای "من ڕێبەرایەتیم کرد/ من لامبرد" دەداتەوە و شێوەی وشەکە گومانی ئەوە دەخاتە بەردەم کە "کراو"(مەفعول)یکی تاک بێت. لەوەش زیاتر، شێوەی وشەی دواتر، بە پاشگری –بی یەوە، ئەوە پشتڕاست دەکاتەوە کە نووسراوەکە تەنیا بە ناوی 'ئیشپوینی'یەوە بێت.
        بەراوردی بکە لەگەڵ ئەوەی وا لە دەقی "میهرقاپیسی"[24]
دا هەیە (سی تی یو ١، ئەی ٣ تا ١) دێڕی ١ تا ٣ (دوو "کراو"، بەڵام کردارێکی تاک)، هەروەها لەگەڵ شێوازی ناو دێڕی ٣٢ تا ٣٥، کە لەوێدا کردارەکان شێوازی "کۆ"یان هەیە.
        شێوازی کرداری تێپەڕی بەدگولو-بی بە واتای "من دەستم بەسەرداگرت؟"[25] لەگەڵ بکەری شوری=لی لە دێڕی ٥ دا یەک دەگرێتەوە و گومانی هەندێک کردەوەی سوپایی لە ناوچەی تەرەغە پێکدەهێنێت، بەڵام بەداخەوە [لە دەقەکەدا] هیچ ناوێکی شوێن، پارێزراو نەماوەتەوە.

دێڕی ٧: ناوی ئیشپوینی و مینوا واهەیە بەشێک بن لە فۆرمی دۆعاکردن.

دێڕی ٨: شوو-ری بە واتای نێزە و چەکە.[26]

دێڕی ١٠: ناوی خاڵدی لە –شێ دا، [لەباری ڕێزمانەوە] "کراو"ێکی کرداری تێپەڕە نەک تێپەڕ و تێنەپەڕ پێکەوە. کەوابوو ناتوانێ بەشێک بێت لە شێوازی ئاسایی تووک و نفرین کردن و کۆتاییش بە نووسراوەکە دەهێنێت.

لە کۆتاییدا، ئەم بەردنووسە، ئێستا ون بووبێت، یان تێکشکێنرابێت، بە یارمەتی فیلمێکی کۆن بە چۆنیەتییەکی لاوازەوە، نیوەپارێزراوە، بەڵام هەرچۆنێک بێت، ئاکامەکەی سەرنجدانێکی گەلێک بەنرخە. کۆنترین بەردنووسی ئیشپوینی و مینوا کەوتووەتە ناوچەی ماننا لە دوورترین شوێنی پایتەختی ئورارتوو["تووشپا"ی مێژوویی و "وان"ی ئێستا]. بەداخەوە هیچ "ناوی شوێنێ"ێک لە دەقەکەدا ناخوێنرێتەوە. ئەوەش ئەگەرێک پێکدەهێنێت کە دەشێت شانۆیەکی نەبینراوی نوێمان بە کارتێکەریی نادیارەوە بۆ بکاتەوە.
        ئێمە پێش هەمووشت دەبێ ئەو ڕاستییە بگرینە بەرچاو کە هەموو تەتەڵەکانی ئیشپوینی (لەسەر بەرد، تاشەبەرد، یان شتومەکی بڕۆنزی) و بەتایبەت لەشکرکێشانە سوپاییەکانی، هاوڕێ لەگەڵ ناوی "مینوا"ی کوڕیدا تۆمار کراون.
 ژمارە و بەربڵاویی ئەو بەردنووسە یادگارییانە، گومانی ئەوە دروست دەکەن کە شا ئیشپوینی هەر لە تەمەنی منداڵیی کوڕەکەوە کردبێتیە هاوبەشی کارە بوێرانەکانی خۆی. ئەوەش لە ڕۆژهەڵاتی نزیکدا دۆخێکی نەناسراوە. سەمەرە ئەوەیە ئەگەر ئێمە سەرنجی هەموو ئەو دەقانە بدەین کە لە ماوەی حوکماتی ئیشپوینیدا نووسراون، تەنیا ژمارەیەکی کەمیان هەن کە ناوی ئیشپوینی بە تەنیایی دەربخەن. ئاماژەی ئێمە بە تایبەت بەو دەقانەیە وا کەوتوونەتە نزیک وان[27]، وەک "کالەجیک"[28] (سی تی یو ١، ئەی ٢-١)، "ئەشاغی ئەنزەف"[29] (سی تی یو ١، ئەی ٢-٦ی ئەی، بی، سی، ئەی ٢-٧ی ئەی، بی؛ ئەی ٢-٨) یان لە "خەزینە پیری قاپیسی"[30] (سی تی یو ١، ئەی ٢-٥).

ئێستا ڕوون بۆتەوە کە مینوا لە تەمەنی پێگەیشتوویی خۆیدا، بەناوی باوکییەوە بەردنووسەکەی "زڤستان"[31]ی نووسیوە (سی تی یو ١ ئەی ٢-٢ئەی-جی).[32] لە ئەنجامیشدا ئەم بەردنووسە دەبێ مێژووەکەی بۆ دوای ستیل[33] ەکەی "قەرە گویندوز"[34] بگەڕێنرێتەوە (سی تی یو ١، ئەی ٣-٩)،[35] واتە دوای لەشکرکێشانەکەی بۆ سەر "مێشتا"[36] (حەسەنلوو)[37] و خاکی ئەوێ. ئەم دۆزینەوەیە ئەنجامی مێژوویی لێ دەکەوێتەوە و شایانی لێکۆڵینەوەی زیاترە.

دوای نووسین

لە ٤ی مانگی تشرینی دووەمی [ساڵی ١٩١٩]، دوای "کۆنفەرانسی سەردەمی ئاسن لە شاری سنە"[38]، نووسەرانی ئەم وتارە چووین بۆ پشکنینی شوێنی بەردنووسەکە. لە شاری بۆکانەوە دەستمان پێ کرد. بە ڕابەرایەتی شاخەوان "ئیسماعیل فەرامەرزی" گەیشتینە لووتکەی چیای تەرەغە (دەوروبەری ٢٥٠ مەترێک لە سەر زەوییەوە: وێنەی ژمارە ١٧) و پشتڕاستی ئەو ڕاپۆرتەمان کردەوە کە لە سەرەوەتر ڕاگەیەنرا. شایەدییەکانی بەڕێز فەرامەرزی و دوو ڕابەری خۆجێ یی، هەروەها ئەو وێنانەی وا توانیمان هەڵیانبگرین (وێنەی ژمارە ١٨ تا ٢٠)، بە ڕوونی شوێن[ی بەردنووسەکە]یان لەسەر ئەو چیایە پیشان دەدا و دەریاندەخست کەسانێکی نەناسراو، کە گومان دەکرێت تاڵانچی بووبێتن، ئەو بەشەیان، کە زۆروکەم بەدڵنیاییەوە دەتوانین بڵێین شوێنی بەردنووسەکەی ئیشپوینی و مینوا بووە، هەڵکەندووە و شکاندوویانە. ڕەنگی جیاوازی تاشەبەردەکە و هەبوونی نیشانەی کوترانەوە (مەخمەڵینەکان؟[39])، وەک ئەوانەی وا لە ڤیدیۆکەدا بینراون، دەریدەخەن کە ئەوە شوێنی بەردنووسەکە بووە. باشە، لەت و کوتەکانی براونەتە کوێ؟
ئێمە دەتوانین چی بڵێین؟ لەبەر ئەوەی کردەوەی تاوانبارانەی تاڵانچییان مۆڵەتی ئەوەمان پێ نادات کە لە ناو کێشەکانی دیکەشیدا، لای کەم دێڕە کۆتاییەکانی دەقەکە بخوێنینەوە؛ هەست دەکەین کە دەبێ بە شێوازی تووک و لەعنەت کردنی ئاسایی ئورارتووییەکان لەو کەسانەی وا لە داهاتوودا نووسراوەکانی شا دەشێوێنن، کۆتایی بە قسەکانمان بهێنین:

a-lu-še i-ni DUB-te tú-li-i-e a-lu-še pi-tú-li-i-e ....... tú-ri-ni-ni Dḫal-di-še DIM-še
DUTU-ni-
⌈še⌉ DINGIRMEŠ-še ma-a-ni DUTU-ni pi-i-ni

واتە، "با خودای خاڵدی، خودای تۆفان، خودای هەتاو، هەرکەسێک ئەم بەردنووسە دەشکێنێت، هەرکەسێک دەیشێوێنێت..... (لەبەر شەوق)ی هەتاو لەناو بەرێت".

ئێمەش هەمان دروشم دژ بە تاڵانچییە تازەکان، وێرانگەرانی میراتی مێژوویی هاوبەش، بەرز دەکەینەوە!

Mirjo Salvini
Former Institute of Studies on Aegean and
Near East Civilizations,
National Research Council, Roma, Italy.
Maryam Dara
Linguistics, Inscriptions and
Texts Research Center of RICHT
Tehran, Islamic Republic of Iran


سەرچاوەکان

حەسەنزادە، یووسف. ٢٠٠٨، "بەردنووسی تازەدۆزراوەی ئورارتویی بۆکان دزراوە"، باستان پژوهی ژمارە ٢-٤: لاپەڕە ١٢٩-١٣٠.
Labat, R. 1948. Manuel d"épigraphie akkadienne. Paris.
Malbran-Labat, F., R. Labat 1976.
Manuel d"épigraphie akkadienne (Signes, Syllabaire, Idéogrammes). Paris.
Pecorella, P.E., M. Salvini (eds) 1984. Tra lo Zagros e l"Urmia. Ricerche storiche ed archeologiche nell"Azerbaigian
Iraniano. InGr 78. Roma.

Salvini, M. 1984a. La storia della regione in epoca urartea, in Pecorella, Salvini 1984: 9-51.
Salvini, M. 1984b. La stele di Karag
ündüz, in Pecorella, Salvini 1984: 57-62.
Salvini, M. 2008. Corpus dei testi urartei, vol. I. Le iscrizioni su pietra e roccia: I Testi. DocAs VIII/1. Roma.
Salvini, M. 2012. Corpus dei testi urartei, vol. IV. Iscrizioni su bronzi, argilla e altri supporti, nuove iscrizioni su
pietra paleografia generale. DocAs VIII/4. Roma.
Salvini, M. 2018. Corpus dei testi urartei, vol. V. Revisione delle epigrafi e nuovi testi su pietra e roccia (CTU A),
dizionario urarteo schizzo, grammaticale della lingua urartea. Paris.

کورتکراوەکان

سی تی یو ٤ و ٥ = بڕوانە سالڤینی ٢٠٠٨؛ ٢٠١٢؛ ٢٠١٨
لابات = بڕوانە لابات ١٩٤٨ و ماڵبرانت لابات، لابات ١٩٧٦.

وتارەکە لەبەر ئەم سەرچاوەیەی خوارەوە کراوەتە کوردی:

ئارامەزد
ARAMAZD
گۆڤاری ئەرمەنیی توێژینەوەکانی ڕۆژهەڵاتی نزیک
بەرگی ١٣، ژمارە ٢ی ساڵی ٢٠١٩ لاپەڕە ٦٩ تا ٨١
ئەنجوومەنی توێژینەوەکانی ڕۆژهەڵاتی نزیک و قەفقاز، یریڤان
ئۆکسفۆرد ٢٠١٩
ئەنجوومەنی توێژینەوەکانی ڕۆژهەڵاتی نزیک و قەفقاز بە هاوکاری ئەنستیتوتی کەوناراناسی و قەومناسی (ئەکادێمیای نەتەوایەتی زانستی ئەرمەنستان)
ئێدیتۆر: ئارام کۆسیان
یارمەتیدەری ئێدیتۆر: ئارسن بوبۆخیان، ئەرڤاند گرێکیان و ئارمێن پێتڕۆسیان

ISSN 978-1-78969-484-0
ISBN 978-1-78969-485-7 (ePdf)

© Association for Near Eastern and Caucasian Studies, Yerevan 2019. All rights reserved

 

هەموو ئەو وێنانەی وا لە کۆتایی دەقە ئینگلیزییەکەدا هاتوون،لە لاپەڕەکانی خوارەوەی وەرگێڕاوە کوردییەکەدا دەبینرێن:

 


وێنەی ژمارە ١، شوێنایەتی بەردنووسەکەی تەرەغە

وێنەی ژمارە ٢، گەورەترین وێنەی هەڵگیراو لەبەر ڤیدیۆکە

 

وێنەی ژمارە ٣، دەستەچەپ، بەشی لای چەپ و ناوەندی دێڕی ١ تا ٨.                                                وێنەی ژمارە ٤، دەستەڕاست، سەرەتای دێڕی ١ تا ٤.

 

 

 


وێنەی ژمارە ٥، دەستەچەپ، سەرەتای دێڕی ١ تا ٥.                                                                      وێنەی ژمارە ٦، دەستەڕاست، بەرەو کۆتایی دێڕی ١ تا ٣.

 

وێنەی ژمارە ٧ دەستە چەپ، کۆتایی دێڕی ١ تا ٢.
وێنەی دەستەڕاست، ژمارە ٨ (بڕوانە ڕوونکردنەوەی خوارەوە)

 

وێنەی ژمارە ٩، دەستەچەپ،
وێنەی ژمارە ١٠، دەستە ڕاست.
[هەرسێ وێنەی] ژمارە ٨ و ٩ و ١٠ دێڕی ١ تا ٣ [ی بەردنووسەکە پیشاندەدەن].

 

 

 

 

 

 

وێنەی ژمارە ١١-١٢ و ١٤، دێڕی ٤ تا ٧

 

 

 

 

وێنەی ژمارە ١٣، دەستەچەپ، دێڕی ٧ تا ٩.
وینەی ژمارە ١٥، دەستەڕاست، دێڕی ٣ بەرەو کۆتاییەکەی.

 

وێنەی ژمارە ١٦، نوسخەیەکی لەبەر نووسراوە، کە لەسەر بنەمای وێنەی لەتوکوتەکان پێکهێنراوە.

 

 

 

 

 

 

وێنەی ژمارە ١٧، چیای تەرەغە

 

 

وێنەی ژمارە ١٨، نزیک ترۆپکی چیاکە.
ئەو کەسە، ئاماژە بە شوێنێک دەکات کە بەردنووسەکە لەوێ بووە.

 

وێنەی ژمارە ١٩، دەستە چەپ، چۆنیەتی بۆشاییەکە لەسەر تاشەبەردەکە پێشان دەدات.
وێنەی ژمارە ٢٠، تاشەبەردەکە و مەخمەڵینە(گلسنگ)ی لای خوارەوەی شوێنە تێکشکاوەکە.

_____________________

ئەم وتارە لە ژمارە ٢٨٧-٢٨٨ ی گۆڤاری ڕامان چاپی سلێمانی، ئوکتۆبری ٢٠٢١ دا بڵاوبۆتەوە.



[1] حەسەنزادە، یۆسف. ٢٠٠٨، "بەردنووسی تازەدۆزراوەی ئورارتوویی بۆکان دزراوە"، باستان پژوهی ژمارە ٢-٤: لاپەڕە ١٢٩-١٣٠.

[2] [زۆرجاران ڕاگەیاندنی هەواڵی شوێنەوارە مێژووییەکان قاچاخچیی نووستوو وەخەبەر دێنێ و دەبێتە هۆکار بۆ دزین و تاڵان و بڕۆی شوێنەوارەکە. هەربۆیەش دەبێ لە ڕاگەیاندنی هەواڵی شوێنەوارە مێژووییەکاندا بیر لە هەموو لایەنێکی کارەکە بکرێتەوە. ئەو بەردنووسە بەنرخەش دەبێ لە ماوەی ١١ ساڵی نێوان ساڵی ١٩٩٧ ی فیلمەکە و ٢٠٠٨ ی ڕاگەیاندنی هەواڵی نەمانەکەیدا دەستی چەپەڵی تاوانبارانی پێگەیشتبێ. وەرگێڕ]

[3]

[4] An Urartian Rock Inscription on Mt. Taragheh in Iranian Azerbaijan by Mirjo Salvini and Maryam Dara.

[5] King Ispuini

[6] Minua

[7] وتووێژی مانگی جوونی ٢٠١٩

[8] [بڵاوکراوەیەکی ڕێکخراوی "میراث فرهنگی" ئێرانە لە تاران بڵاو دەبێتەوە: https://miras.news/. بەداخەوە ئەرشیڤی بڵاوکراوەکە، هیچ تۆئاماژەیەکی بۆ ژمارەکانی ساڵی ٢٠٠٨ (١٣٨٥)ی خۆی لەسەر ئینترنێت دانەناوە، دەنا دەبوایە ئەو وتارە گرنگەشم لێرە بهێنایەتەوە. وەرگێڕ]

[9] نووسەران [ی وتار] پێیان خۆشە سپاسی پڕۆفیسۆر"ستێفان کرۆڵ"، "یووسف حەسەنزادە"، "ئیسماعیل فەرامەرزی" و "ئۆغوز ئاراس" بکەن بۆ زانیاری و یارمەتی بەنرخیان لە پێناو دۆزینەوەی فیلم و وێنەکان. زانیارییەکانی پرۆفیسۆر کرۆڵ بریتین لەوانەی خوارەوە: "تەرەغە - ناوی گوندەکەیە، نزیکەی ٦ کیلۆمەتر لە بەردنووسەکەوە دوورە- ئەو شاخەی وا بەردنووسەکەی لێ دۆزراوەتەوە ناوی "بەرەغانە" Baraghaneh یە [ئەو ناوەم بۆ ساغ نەبووەوە، بە ئەگەری زۆر بۆی هەیە هەمان "تەرەغە" بێت(؟) وەرگێر]. ئێمە ناوی "تەرەغە" پشتڕاست دەکەینەوە و [دەڵێین] خەڵکی خۆجێیی بینیویانە (بڕوانە خوارەوەتر). ئێمە هەروەها سپاسی دوکتۆر "یەرڤاند گرێکیان" دەکەین بۆهەندێک بیرۆکەی بەکەڵک. حەسەنزادە ٢٠٠٨: پەڕەی ١٢٩. سەیر کردنی بەڵگەکان وای دەردەخات کە لە ڕاستیدا وێچوو نییە نووسراوەکە دزرابێت؛ واهەیە زیانی پێگەیەنرابێت یان شێوێنرابێت.

[10] Rasoul Bashash Kanzagh [بە گوێرەی زانیاریی من، پسپۆڕێکی ئێرانیی خەتی بزمارییە. وەرگێڕ].

[11] Haldi [لە دەقەکەدا بە پیتی /ح/ نووسراوە بەڵام لە زۆر دەقی کوردی و فارسی و عەرەبیدا وەک خاڵدی دەنووسن. وەرگێڕ]

[12] Ishpuini

[13] [باشووری گۆلی ورمێ و موکریانی ئێستا، لەو سەردەمانەدا بەگشتی لەژێر دەسەڵاتی مانناییەکاندا بووە بەڵام شاهانی ئورارتوش وەک ئاشوورییەکان گەلێک جارهێرشیان کردووەتە سەری. وەرگێڕ]

[14] شێوانی کۆپییەکە بەستراوەتەوە بە وێنەکانی بەردەست و لەسەر بنەمای تۆمارە ڤیدیۆییەکەدایە.

[15] Ojasar-Illandagh

[16] Ortakent

[17] Argishti 1

[18] Yashilalich

[19] Kelishin

[20] Sarduri I

[21] Yukari Anzaf

[22] بڕوانە سی تی یو ٥: ٤٣٢.

[23] [عەینی وشە بزمارییەکەی ناو دەقە ئینگلیزییەکە، ڕاستەوخۆ ڕاگوێزراوەتە ئێرەش. وەرگێڕ].       

[24] Meher Kapisi

[25] سی تی یو ٥: ٤١٤.

[26] سی تی یو ٥: ٤١٥.

[27] Van

[28] Kalecik

[29] Ashaghi Anzaf

[30] Hazine Piri Kapisi

[31] Zevistan,   [لێرەدا ناوی شوێنە. لە نزیک شار و گۆلی وان لە باکووری کوردستان دوو گوند بە ناوی زڤستانی سەروو و خواروو هەن. وەرگێڕ].

[32] بڕوانە ئەو سەرنجەی وا لە سی تی یو ٤ پەڕەی ٣١٢ و سی تی یو ٥ لە لاپەڕە ٤٥ لە ژێر عینوانی دەقی ئەی ٢-٢ دا دراوە.

[33] [ستوون یان کێلی نووسراو. ئێرانییەکان وەک "ئیستێل" حونجەی دەکەن. وەرگێڕ]

[34] Karaguduz

[35] سالڤینی ١٩٨٤ب:لاپەڕە ٥٧-٦٢

[36] Mishta

[37] سالڤینی ١٩٨٤ئەلف:لاپەڕە ١٩-٢٠

[38] Iron Age Conference in Sanandaj

[39] Lichens

Friday, September 17, 2021

بیانیه‌ی ۲۰۹ نفر از فعّالین اجتماعی تبریز در حمایت از مقاومت کوبانی


 

بیانیه‌ی ۲۰۹ نفر از فعّالین اجتماعی تبریز در حمایت از مقاومت کوبانی

 یکشنبه, ۲۰ام مهر, ۱۳۹۳

کوبانی؛ جهانی دیگر

شهوت و آدم‌کشی داعش، شهر کوچک کوبانی را از هر طرف محاصره کرده است. سران کشورهای قدرتمند و اربابان جهان ساکت‌اند و نوای مضحکِ حقوق‌بشرشان در این نقطه از تاریخ خفه شده. نیروهای موسوم به ائتلاف که قرار است به نمایندگی از کشورهای متمدّن به داد مردم منطقه برسند و دموکراسی و سرخوشی بیاورند، دست‌روی‌دست گذاشته‌اند و از چندصد متری حادثه نظاره‌گر وحشی‌گری داعش ‌هستند. یادمان هست که شکلِ دیگری از نیروهای ائتلاف در قالب ناتو و به سرکردگی آمریکا و بریتانیا، یک دهه پیش، دولت عراق و دستگاه عظیم نظامی-امنیتی‌اش را، در عرض ده روز از روی کره‌ی زمین محو کرد. آیا هم‌اینک نیروهای ائتلاف به‌لحاظ نظامی قادر نیستند در عرض یکی دو روز آدم‌کش‌های داعش را با خاک یکسان کنند؟ امّا هواپیماهای ائتلاف هر از گاهی بلند می‌شوند و کوه و صحرای خالی را به اسم مبارزه با داعش بمباران می‌کنند، فقط برای پرکردن ویترین رسانه‌های جریان اصلی و البتّه برای خوابی که بر فردای این منطقه دیده‌اند؛ تمامی جنبش‌های مترقّی منطقه به‌دستِ داعش از بین می‌روند، داعش اوج می‌گیرد و در گفتار رسانه‌هایی چون بی‌بی‌سی از «پیکارجو» به وحشی و تروریست استحاله می‌یابد. ناتو و کشورهای متمدّن برای دموکراسی و حقوق‌بشر به یاری مردم منطقه می‌آیند. ذکاوت چندانی نمی‌خواهد تا از پیشرفته‌ترین سلاح‌های نظامی و منابع مالی گیج‌کننده‌ای که داعش در اختیار دارد، بفهمیم این آدم‌کش‌ها از کجا و به‌دست چه کسانی پا گرفته‌اند، چگونه حمایت می‌شوند و ماجرا می‌خواهد به‌کدام سو برود.

کوبانی در محاصره‌ی آدم‌کش‌های داعش است و جنگ شهری در کوچه‌پس‌کوچه‌ها جریان دارد. مردم کوبانی همه‌با‌هم با دست‌های خالی و با ساده‌ترین سلاح‌ها بدون کوچکترین حمایت مستقیم خارجی، دلیرانه مقاومت می‌کنند. آن‌ها غذا ندارند، دارو ندارند، سلاح پیشرفته هم ندارند، امّا با ایمان و امید مقاومت می‌کنند. آن‌ها سرافرازانه به‌کام مرگ می‌روند، چون عاشق زندگی هستند.

در کوبانی، سه سال است تجربه‌ی ویژه‌ای رقم می‌خورد؛ جامعه‌ای خودگردان و دموکراسی رادیکال. شوراهای مردمی که در آن هریک از اقشار جامعه نماینده‌ی مستقیم خود را دارد، بالاترین نهاد تصمیم‌گیری‌اند. مردم کوبانی ارباب ندارند و مستقیماً در تعیین سرنوشتشان سهیم‌اند. کوبانی تمامی مرزهای هویتی چون جنسیت و قومیت را درنوردیده و در مقیاس خود نمونه‌ای عالی از برابری انسان‌ها را تعیّن بخشیده است؛ نمونه‌ای که در تاریخ معاصر این منطقه کم‌نظیر و حتّی بی‌نظیر است. اینکه زندگی آدم‌ها می‌تواند جور دیگری هم باشد، زندگی برابر، آزاد و فارغ از هرگونه مرزبندی هویتی. شکلی از زندگی که در آن تک‌تک‌ افراد جامعه فارغ از نژاد، جنسیت یا مذهب، حقوق برابری دارند و در کنار هم جامعه‌ی خود را اداره می‌کنند. جایی که انسان‌ها فقط از حیث انسان‌بودنشان اهمّیت می‌یابند و نه هیچ‌چیز دیگر. از این زاویه کوبانی به‌عنوان سنگر مقاومت اهمّیت وافری می‌یابد. هراسِ دولت‌های مرتجعِ منطقه و دولت‌های استعماری، دقیقاً بسط و گسترش ایده‌ای از زندگی مردم است که در کوبانی جلوه یافته؛ ایده‌ای که رو به سمتِ فرودستان و بی‌صدایان دارد و به همگان اعلام می‌کند که آرمان برابری و آزادی همه‌ی انسان‌ها رویا نیست. حال چه خوب که این ایده‌ی بی‌نظیرِ زندگی مشترکِ انسان‌ها به‌دست آدم‌کش‌های داعش از بین برود. در آن‌ سو، کردهای متموّلی که از صدقه‌سر ناتو و استعمارنوین به مال‌و‌منال و مکنتی در عراق رسیده‌اند، از ترسِ تهدید منافع‌شان، در برابر عظمت مقاومتِ کوبانی خفه‌خون گرفته‌اند. اینجاست که داعیه‌ی لرزان قوم‌گرایی و ناسیونالیسم پوشالی فرو می‌پاشد و واقعیتِ عریانِ سیاست عیان می‌شود. مردم کوبانی و یگان‌های مدافع خلق در برابر توحّش آدم‌کش‌های داعش، حتّی اگر کرد هم باشند، باز اهمّیتی ندارند زیرا اینجا با جنگ منافع طرفیم و کوبانی مطلوب منافع نیست. در سوی دیگر دولت ترکیه ـ عالی‌ترین دولتِ ایده‌ال برای دول استعماری در منطقه ـ در مقام ژاندارم جدید خاورمیانه، تهدید کوبانی را فرصتی برای منافع ژئوپولیتیک‌اش کرده و در این کارزار آتش‌‌وخون، بر سر زندگی و مرگ مردم کوبانی معامله می‌کند.

کوبانی طنین صدایی است از اعماق تاریخ؛ استالینگراد، آشویتس، الجزایر، شیلی، خوجالی، حلبچه، غزه و …
کوبانی یک نام است برای رنجی که سال‌ها بر سر مردمان بی‌دفاع رفته است. نامی که چنان شکوه‌مندانه در سراسر خاورمیانه طنین‌انداز گشته، که حتّی اگر به‌دست آدم‌کش‌ها و حمایتِ استعمار و ارتجاع سقوط کند، همچون یک ایده‌ی مبارزه و مقاومت برای دنیایی بهتر برای همیشه با ما خواهد ماند؛ دنیایی عاری از تبعیض، استثمار و راسیسم؛ دنیایی آزاد و برابر. پس از کوبانی دیگر هیچ‌ استعمارگری جرأت دم‌زدن از حقوق‌بشر و دموکراسی را نخواهد داشت. کوبانی همچون شبحی است که حتّی اگر سقوط کند، برای همیشه و در همه‌جای منطقه و جهان گشت‌وگذار خواهد کرد. کوبانی، حتّی اگر سقوط کند، تاریخ را در لحظه‌ی پیش‌ِ روی‌مان متوقّف می‌کند، مظلومانه امّا باشکوه به چشمان ما خیره می‌شود و عرقی از شرم بر جبین و فوّاره‌ای از امید در دل‌های‌مان می‌نشاند.
کوبانی تاریخ ما را به دو بخش تقسیم کرده است: جهان، پیش و پس از تجربه‌ی مقاومتِ کوبانی.

کوبانی حتّی اگر سقوط کند، آرمانی که تحقّق بخشیده هیچ‌گاه سقوط نخواهد کرد.

—————————————————-

امضاکنندگان:

طاهره آزادفر، مهناز آزادفر، علیرضا آسمانی، فریبا آقابگلو، حسام آقاجمال، افشین آقایی، حسین آگاه، داود ابراهیم‌نژاد، محمود احدی، امید احمدی، حامد احمدی، مهرداد احمدی، ندا احمدی، حامد احمدیان، محمّد ارجمندی‌راد، ناصر اسداللهی، فیروز اسکندری، ناصر اسمعیلی، ندا اشجاری، ناصر اصغری، رامین اعلایی، امید اقدم، رحیم اکبری، مهرنوش اکبری، رحمان الیاسی، بابک امیری‌پویا، بتول انصافی، محسن ایرانزاد، حیدر ایمانی، الناز بابایی، فرشید باغشمال، شهاب برّی، افشین برزگر، بابک بقایی، نگین بناکار، مهرداد بنی‌بایرامی، احمد بنی‌حسن، بیوک بهاری، مهدی بهاری، مهرداد بهرامی، مازیار بهمنش، یعقوب پاشنگ، مجید پالوایه، علی پاینده، مهسا پناه‌شاهی، مهدی پناهی، احسان پورخیری، بهناز پوری، آرمان پیرانی، ابراهیم تفضلی، فرهاد ثابتی، سلیمان ثالث، اکبر جاوید، علی‌اصغر جاهد اورنگ، رضی جعفر‌زاده، امین جعفری، فاطمه جعفری، جمشید جلیل‌نژاد، سهند جمال‌زاده، ابوالفضل جمالی، کریم جمالی، امیر چمنی، محمّد چوبدار، سعید چوبانی، سمیّه حاجی‌زاده، غلام حداد، مانا حسینی، محمود حضوری، علی حقّی، هادی خان‌محمّدی، سپیده حیدرخانی، سحر حیدرخانی، حمید خرازی، سهیلا خراطیان، بهرنگ خرّم، افشین خطیبی، ابراهیم دارابی، پروین داوری، صبا دلخون، شهاب دولت‌آبادی، یاسمین دهقان، رحیم دینی، میثم ذاکری، حامد ذوالفقاری، رحیم رئیس‌نیا، پیمان رئیسی، هادی ربّی‌پور، علی رحیم‌پور، مهرداد رحیمی، سینا رضوان‌مهر، مینا رفیعی، شهین رنجبر، سوده زارع، سعید زارع‌محمّدی، حمید زارع محمّدی، نارین زارعی، تهمینه زاردشت، امین زرگرنژاد، امید زنوزی، نگار زهتاب، بابک زیدی، رضا زینالی، موسی ساکت، جلال سپهری، انیس سعادت، صدیقه سعادت، نسترن سلطان‌زاده، حاجی سلطانی، فتاح سلمان‌زاده، اشرف سلیمانی، پیمان سلیمانی، یونس سیف، نصرت‌اله شاهدی، نسیم شاهی، فهیمه شایق، محمّد‌علی شکرگذار، جلال شمع‌سوزان، نغمه شیرازی، احمد شیرین‌زاده، رضا شیشوانی، نیما صابری، زهرا صدیق، غلام‌حسین صدیق، محمّد صدیق، علی طباطبایی، مرتضی طوسی، بابک طهماسبی، مجید عابدینی، سامان عبّاسیان، قدرت عبّاسی، مهدی عبّاسی، فرح عبدالرحیم‌پور، عبّاس عبدالرحیمی، سحر عبدالله‌زاده، سحر عبدی، اکبر عسگری، صراف عظیمی، مریم علوی میلانی، عطا علیزادگان، امین علیزاده، سودا علی‌مدد‌نژاد، پیمان عیّاری، آیدین غلام‌زاده، علی فائض‌پور، رضا فاتح، میلاد فخرایی، نسرین فرشبافی درخشان، الشن فرشی، جعفر فروزان، سعید فرهودی‌نیا، بهروز فریدی، شاهین فضلی، سحر فکردار، نیلوفر فیروزمند، ولی فیضی، کریم قربان‌زاده، قاسم قربانی، علی قیالو، زهرا کاظمی، حسن کافی، مهرداد کامروز، شیدا کاویانی، بیتا کبیر، خاطره کلیبری، حسین کوشی، صیام گنجه‌ای، مجید محسنی، الناز محمّد‌پور، سودابه محمّد‌پور، آرش محمّدی، داود محمّدی، سیاوش محمّدی، هیمن محمّدی، اسماعیل محمودی، مهدی مددی، هاتف مدینه‌ای، محمّد‌علی مزیدی، حسن مسرتی، احسان مسلمی، کوروش مصطفی‌نژاد، جلیل مطلوبی، پگاه ملکی، اکبر مناف، فاطمه منوچهری، ائلدار موغانلی، میر سعید مولویان، ولی مهارتی، بهروز مهری، جعفر مهری‌اقدم، رحیم مهنما، آرزو میلانی، علیرضا مینویی، امین ناد‌علی‌زاده، امیر ناظری، همایون نخجوانی، فاطمه نصر، نادر نصیری، امیر نظری، یلدا نوایی، احمد نورانی، کاوه نورانی، شهلا نوری، حسن نویدی، امیر نیک‌نژاد، ساسان واهبی‌وش، بهرام وثوق، عبّاس وفایی، مجید ولی‌پور، شراره یعقوبی.

Wednesday, August 4, 2021

پێشه‌كییه‌كی زۆر كورت بۆ زمانناسی, پرۆفسۆر جەعفەر شێخەلئیسلامی


 

پرۆفسۆر جەعفەر شێخەلئیسلامی
پێشه‌كییه‌كی زۆر كورت بۆ زمانناسی
هه‌موو ئینسانێک، به‌و مه‌رجه‌ كه‌ هه‌لومه‌رجی فیزیكیی له‌شی كه‌مایه‌سیی نه‌هێنێ و گوێی له‌ زمانێكیش بێ کەله‌ ده‌ور و به‌ری قسه‌ی پێ بكرێ، لانی كه‌م، فێری یه‌ک زمان ده‌بێ، به‌ بێ ئه‌وه‌ كه‌ به‌ ئاشكرایی خۆی به‌ فێربوونی ئه‌و زمانه‌وه‌ ماندوو و شه‌كه‌ت بكا. به‌ كورتی، ئێمه‌ زمانی زگماكیمان له‌ خۆوه‌ فێر ده‌بین و پێمان وا نییه‌ كه‌ شتێكی سه‌یرمان كردووه‌. ڕه‌نگ بێ ئه‌مه‌ یه‌كێک له‌و هۆیانه‌ بێ كه‌ زۆربه‌ی خه‌ڵک شاره‌زای ئه‌و بواره‌ زانستییە نین کە لە زمان دەکۆڵێتەوە. ئەم شارەزا نەبوونەش لە زمانناسیی و، بابەتەکانی لێکۆڵینەوە لەو بوارە دا، هەر تایبەت بە کورد نییە.
له‌ ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند ساڵه‌دا كه‌ خه‌ریكی خوێندنی زمانناسیی بووم، بۆم ده‌ركه‌وت كه‌ زۆر كه‌نه‌داییش نازانن
خوێندکاری زمانناسی چی ده‌خوێنێ. پاشی ئه‌وه‌ كه‌ له‌ وه‌ڵامی ”چی ده‌خوێنی؟” دا، ده‌مگوت ”زمانناسی”، زۆربه‌ی خه‌ڵک یان ده‌یانگوت ”له‌ زمانناسی دا چی ده‌خوێنن؟”، یان ده‌یانگوت، ”كامه‌ زمان فێر ده‌بی؟”، یان ”چه‌ند زمان فێر ده‌بی؟” ده‌توانم بڵێم كه‌ شاره‌زایی زۆربه‌ی خه‌ڵک له‌ زمانناسی، ئێستاش، له‌وه‌ تێناپه‌ڕێ. پێم وا نییە کە کۆمەڵگەکانی دیكه‌ش له‌و باره‌وه‌ جیاواز بن. باشه‌ به‌راستی زمانناسی، ئه‌گه‌ر بریتی نه‌بێ له‌ فێربوونی زمانێک یان چه‌ند زمانێک، چییه‌؟
ئه‌م وتاره‌ كورته‌ هه‌وڵدانێكه‌ بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره‌. ناسینی زمانناسی، به‌ تایبه‌ت بۆ ئه‌و فێرخوازانه‌ی كه‌ بیر له‌ درێژه‌دانی خوێندن له‌ پلـه‌ی زانستگه دا ده‌كه‌نه‌وه‌، یان هه‌ر كه‌سێكی كه‌ حه‌ز بكا خۆ به‌ بابه‌ت و
دیارده‌كانی زمانه‌وه‌ خه‌ریک بكا، گرینگه. هۆی به‌ گرینگ زانینی ئه‌م خاڵه‌ له‌ به‌ر ئه‌مه‌یه‌ كه‌ ناسینی زمانناسی وه‌كوو بوارێكی زانستیی بۆ كورد پێویسته‌. به‌ هه‌بوونی زمانناسی زۆرتر كه‌ خۆ به‌ زمانی كوردییه‌وه‌ خه‌ریک بكه‌ن و به‌ شێوه‌ی زانستیی لێی بكۆڵنه‌وه‌، له‌وانه‌یه‌ هیوای هه‌بوونی ئاسۆیه‌كی ڕووناک، یان ڕووناكتر، بۆ ئه‌م زمانه‌ وێچووتر و له‌ ڕاستیی نزیكتر بێ.
زمانناسی چییه‌؟
زمانناسی بریتییه‌ له‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستییانه‌ی زمان. ئه‌گه‌رچی زانینی زیاتر له‌ زمانێک له ‌وانه‌یه‌ یارمه‌تی خوێندكاری زمانناسی یان زمانناسێک بدا كه‌ باشتر له‌ چه‌مک و دیارده‌كانی زمان تێبگا، زمانناس ناچار نییه‌زمانێكی دیكه‌ فێر بێ. به‌ڵكوو، زمانناس هه‌وڵ ده‌دا كه‌ له‌ زمان، وه‌كوو دیارده‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئینسانی،تێبگا. زمانناسی، بۆ نموونه‌، له‌ وه‌ڵامی ئه‌م چه‌شنه‌ پرسیارانه‌ ده‌گه‌ڕێ: ده‌نگه‌كانی زمان چۆن ساز ده‌بن؟ بۆچی كاتێک قسه‌كه‌رێک ئه‌م ده‌نگانه‌ به‌ دوای یه‌كتر دا ڕیز ده‌كا، یه‌كێكیتر، واته‌ گوێگرێک، ده‌توانێ له‌م ده‌نگانه‌ واتا و مانا چێ بكا؟ هه‌روه‌ها، بۆچی ئه‌م سازكردنه‌ی واتا له‌ ده‌نگ به‌ هه‌موو گوێگرێک ناكرێ؟ زانینی زمانی زگماكیی مانای
چییه‌؟ ئایا زمانی هه‌ڵه‌ و زمانی ناهه‌ڵه‌ هه‌ن؟ ئایا زمانێكی به‌ربڵاوی وه‌كوو ئینگلـیسی له‌ زمانێكی سه‌ركوتكراوی وه‌كوو كوردی، یان زمانی گوندێكی دووره‌ده‌ستی ئه‌فریقایی ته‌واوتره‌؟ جیاوازی له‌ نێوان دیالکت ( لەهجە) و زمان دا چییه‌؟ بۆ نموونه‌، ئایا كوردی زمانه‌، یان له‌هجه‌؟ جیاوازی شێوه‌ قسه‌كردنی ژن و پیاو چییه؟
ئه‌م جیاوازییانه‌ چ ته‌ئسیرێكیان له‌ پێگه‌ و پلـه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ژن و پیاو دا هه‌یه‌؟ ئه‌مانه‌ و زۆر پرسیاری تریش بابه‌تی خوێندنه‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ی فێرخوازه‌كانی زمانناسی و زمانناسانن. جیاوازیی و به‌ربڵاویی پرسیارگه‌لێكی
یه‌كجار زۆر سه‌باره‌ت به‌ زمان بووه‌ته‌ هۆی ئه‌مه‌ كه‌ زمانناسی به‌ چه‌ندین لک دابه‌ش بكرێ.
لكه‌كانی زمانناسی
زمان به‌ شێوه‌ی جۆراوجۆر لێی ده‌كۆڵدرێته‌وه‌ و موتاڵا ده‌كرێ. هه‌ر به‌و پێیه‌ش، زمانناسی ده‌كرێ به‌ چه‌ند شێوه‌ دابه‌ش بكرێته‌ سه‌ر چه‌ندین لک و پۆپ. هه‌ركام له‌و لكانه‌ وه‌ڵامی هه‌ندێک پرسیاری تایبه‌ت ده‌ده‌نه‌وه‌ و له‌
بابه‌تگه‌لێكی تایبه‌ت ده‌كۆڵنه‌وه‌:
١( زمانناسیی تیئۆریک (Theoretical linguistics) (خالیس و بنه‌ره‌تی: زمانه‌كان چۆن كار ده‌كه‌ن؟
٢(زمانناسیی مێژوویییانه (Historicallinguistics) (زمانه‌كان چۆن بوون به‌ ئه‌مه‌ی كه‌ ئێستا هه‌ن؟
٣( زمانناسیی كۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ (Sociolinguistics) (پێوندی زمان له‌ گه‌ڵ پێكهاته‌كانی تری كۆمه‌ڵایه‌تی چییه‌؟
٤( زمانناسیی ده‌روونناسییانه) (Psycholinguistics) زمان له‌ ناو مێشک دا چۆن ساز ده‌بێ و ده‌كه‌وێته‌ كار كردن؟
٥(زمانناسیی پێكگرتن/ كارپێكه‌رانه (Applied linguistics) (فێربوون و فێركردنی زمان، وه‌رگێڕان، هتد.
٦ (زمانناسیی كامپیوتێریی ( Computational linguistics) (به‌ كۆمپیۆتێره‌كردنی زمانی ئینسان.
جگه‌ له‌ ئه‌مانه‌، هێندێک لكی دیكه‌ش له‌ زمانناسی ده‌بنه‌وه‌. بۆ وێنه‌ هێندێک زمانناس له‌ زمانی ماڵات ده‌كۆڵنه‌وه.‌هێندێكی دیكه‌ خه‌ریكی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ زمانی كه‌مئه‌ندامانی بیستن و گوتنن. هێندێكیش له‌ كه‌ره‌سه‌كانی تری
پێوه‌ندیی گرتن، وه‌كوو هێما و ئیشاره‌، ده‌كۆڵنه‌وه‌. هی واش هه‌یه‌ كه‌ له‌ فه‌لسه‌فه‌ی زمان ده‌كۆڵێته‌وه‌. هه‌موو ئه‌و به‌شانه‌ش كه‌ تا ئێستا ناویان هاتووه‌، له‌ خۆیاندا دابه‌ش ده‌كرێنه‌وه‌ سه‌ر لكی بچووكتر. له‌ درێژه‌ی ئه‌م وتاره‌دا، كورته‌یه‌ک سه‌باره‌ت به‌ هه‌ركام له‌و به‌شانه‌ پێشكه‌ش ده‌كرێ.
1. زمانناسیی تیئۆریک (Theoratical Linguistics): ئه‌م به‌شه‌ باوترین به‌شی زمانناسی و به‌شێكی گرینگی زۆربه‌ی هه‌ره‌ زۆری كۆلێجه‌كانی زمانناسییه‌. ئه‌م لكه‌ی زمانناسیی له‌ زمان وه‌كوو دیارده‌یه‌كی ئینسانیی و
كه‌ره‌سه‌یه‌كی پێوه‌ندیگرتن ده‌كۆڵێته‌وه‌. چونكه‌ زمان له‌ چه‌ندین پێكهاته‌، وه‌كوو ده‌نگ، وشه‌، رسته‌، مانا و هتد،چێ بووه‌، ئه‌م لكه‌ی زمانناسیش خۆی به‌ چه‌ندین لكی بچووكتر دابه‌ش كراوه‌. ئه‌م لكه‌ بچووكانه‌ بریتین له‌
فۆنه‌تیک، فۆنۆلۆژیی، مۆرفۆلۆژیی، رسته‌سازیی، واتاسازیی و، پراگماتیک(ته‌ئسیری هه‌لومه‌رج له‌ سه‌ربه‌كارهێنانی زمان).
1.1. فۆنه‌تیک (Phonetics): ”فۆن” واته‌ ده‌نگ. فۆنه‌تیک واته‌ زانستی ناسینی ده‌نگ. له‌ زمانناسی دا، فۆنه‌تیک به‌ كۆڵه‌كه‌ی زانسته‌كه‌ و ناسینی زمان ده‌ناسرێ. هۆی گرینگایه‌تی فۆنه‌تیک له‌ ئه‌مه دایه‌ كه‌ زمان له‌ ئه‌ساسدا بریتییه‌ له‌ كۆمه‌ڵه‌یه‌ک ده‌نگ كه‌ به‌ شێوه‌گه‌لێكی تایبه‌ت و، زۆربه‌ی كاتان به‌ پێی یاسایه‌كی رێكوپێک، سیسته‌مێكی پێوه‌ندی گرتنیان چێ كردووه‌. فۆنه‌تیک له‌ چۆنیه‌تی پێكهاتنی ئه‌م ده‌نگانه‌ده‌كۆڵێته‌وه‌.
بۆ وێنه‌ فۆنه‌تیک له‌ ئه‌وه‌ ده‌كۆڵێته‌وه‌ كه‌ له‌ زمانی كوردی دا چه‌ند ده‌نگ هه‌ن. ئه‌م ده‌نگانه‌ له‌ كوێی ئه‌وک، زار،زمان و لووت دا ساز ده‌بن و چۆن ساز ده‌بن؟ ده‌وری ئه‌ندامه‌كانی له‌ش (زار، زمان، ئه‌وک، لووت، لێو، ددان و هتد)
له‌ سازبوونی ئه‌م ده‌نگانه‌ دا چین؟ هه‌روه‌ها، كامانه‌ له‌م ده‌نگانه‌ ده‌نگی سه‌ره‌كین(فۆنیم)، كامانه‌ش ده‌نگی ناسه‌ره‌كین(ئه‌له‌فۆن)؟ ئه‌مانه‌ و زۆر شتی گرینگی دیكه‌ش بابه‌ته‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ به‌شی فۆنه‌تیک دا پێكدێنن.
2.1. فۆنۆلۆژیی (Phonology): له‌ حاڵێكدا كه‌ فۆنه‌تیک خۆ به‌ دیاریكردن و ساغكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی زمانه‌وه‌ خه‌ریک ده‌كا، فۆنۆلۆژیی له‌ چۆنیه‌تی سیسته‌می رێكخستنی ئه‌و ده‌نگانه‌ ده‌كۆلێته‌وه‌. بۆ نموونه‌، فۆنه‌تیک
ساغیده‌كاته‌وه‌ كه‌ ”ژ” ده‌نگێكی سه‌ره‌كی(فۆنیم) له‌ زمانی كوردی دایه‌. ئه‌و ده‌نگه‌ ده‌نگێكی ”خشۆک”ه‌، له‌ كاتی سازكردنی دا، سه‌ری زمان ده‌چێت بۆ سه‌ر سه‌خته‌مه‌ڵاشوو، پشته‌وه‌ی زمانیش به‌ره‌و نه‌رمه‌مه‌ڵاشوو به‌رز
ده‌بێته‌وه‌. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌، فۆنۆلۆژیی له‌وه‌ ده‌كۆڵێته‌وه‌ كه‌ ده‌نگی ”ژ” له‌ كوێی وشه‌كاندا دێ. هه‌ر له‌م پێوه‌ندییه‌ش دا، وه‌ڵامی پرسیارێكی ئاوا ده‌داته‌وه‌: بۆچی ده‌نگی ”ژ” له‌م وشانه‌دا هه‌یه‌، وه‌كوو ”كوژران”، ”بكوژ”، یان ”كوژراو”، به‌ڵام له‌ وشه‌یه‌كی دیكه‌دا، وه‌كوو ”كوشتن”، نییه‌ و ده‌بێت به‌ ”ش”؟ ئایا ”ش” ده‌بێت به‌ ”ژ” یان به‌ پێچه‌وانه‌وه‌، یان هه‌ردووكیان؟ ئه‌و جێگۆڕكێنه‌ی ”ش” و ”ژ”، به‌ هه‌ر شێوه‌یه‌ک كه‌ ببێ، ئایا هه‌ر له‌م چه‌ند وشه‌یه‌ دایه‌ و به‌ شێوه‌یه‌كی هه‌ڵكه‌وته‌، یان به‌ پێی یاسایه‌كی تایبه‌ته‌ و له‌ وشه‌ی دیكه‌ش دا روو ده‌دا؟ ئه‌گه‌ر به‌ پێی یاسایه‌كه‌، ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ چییه‌ كه‌ ئه‌و یاسایه‌ تێیدا دێته‌ ئاراوه‌؟ ئه‌مانه‌ ئه‌و چه‌شنه‌ پرسیارانه‌ن كه‌ فۆنۆلۆژیی ده‌یانكا و له‌ وه‌ڵامه‌كانیان ده‌گه‌ڕێ. كه‌وابوو، فۆنۆلۆژیی له‌ سیسته‌می رێككه‌وتن و رێكخستنی ده‌نگه‌كانی زمانێكی تایبه‌ت ده‌كۆڵێته‌وه‌.
3.1. مۆرفۆلۆژیی (Morphology): مۆرفۆلۆژیی بریتییه‌ له‌ زانستی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ وشه‌كانی زمان. ئه‌م به‌شه‌ی زمانناسی له‌ چۆنیه‌تی پێكهاتنی وشه‌كان، ریشه‌ی وشه‌كان، كه‌ره‌سه‌ لكێنه‌ره‌كان یان جیاكه‌ره‌وه‌كان، پێشگر و
پاشگرگه‌ل و هتد، ده‌كۆڵێته‌وه‌. له‌ مۆرفۆلۆژیش دا، وه‌كوو هه‌موو بوارێكی زانستی، هێندێک چه‌مكی گرینگ و تایبه‌تی هه‌ن.مۆرفۆلۆژیی له‌م چه‌شنه‌ پرسیارانه‌ ده‌كۆڵێته‌وه‌: وشه‌ چییه‌؟ مۆرف، مۆرفیم و ئه‌له‌مۆرف چین؟
وشه‌ی ”تێكهه‌ڵچوونه‌وه‌”، بۆ نموونه‌، له‌ چه‌ند وشه‌ی بچووكتر، یان له‌ چه‌ند مۆرف و مۆرفیم پێكهاتووه‌؟
ئه‌م وتاره‌ چه‌ند وشه‌ی تێدایه‌، چۆن ده‌زانین و پێوانه‌مان چییه‌؟ به‌ چه‌ند شێوه‌ ئێمه‌ ده‌توانین وشه‌ی نوێ له‌ زمانی كوردیدا داتاشین و دروست بكه‌ین؟ مۆرفۆلۆلۆژیی له‌ وڵامی ئه‌م پرسیارانه‌ و پرسیاری له‌م چه‌شنه‌ ده‌كۆڵێته‌وه‌.
مۆرفۆلۆژیی به‌ شوێن ئه‌وه‌وه‌یه‌ كه‌ یاسای ڕێككه‌وتن، پێكه‌وه‌ لكان، تێكه‌ڵاوبوون و تێكبه‌زینی وشه‌كان دیاری بكا. له‌م ڕووه‌وه‌، مۆرفۆلۆژیی وه‌كوو به‌شێكی گرینگی گرامێر (ڕێزمان) چاوی لێده‌كرێ.
4.1. سینته‌كس (Syntax): سینته‌كس له‌ گرامێر(ڕێزمان)و چۆنیه‌تی پێكه‌وه‌ لكانی وشه‌كان بۆ سازدان و
چێكردنی ڕسته‌ و شێوه‌ڕسته‌ له‌ زمان دا ده‌كۆڵێته‌وه‌. هیندێک له‌ یاساكانی ڕێزمانیی له‌ هه‌موو زمانه‌كان د ا وه‌كوو یه‌كن. بۆ نموونه‌، له‌ هه‌موو زمانێكدا، ڕسته‌یه‌ک، لانی كه‌م، له‌ یه‌ک بكه‌ر و یه‌ک كردار پێكدێ، وه‌كوو، ”هانا دێ”، ”هانا می‌آ ید،” یان ”.Hauna comes”. له‌ گه‌ڵ ئه‌مه‌ش دا، زۆر یاسای پێكه‌وه‌ لكانی وشه‌كان له‌ زمانێک بۆ زمانێكی دیكه‌ جیاوازه‌. هه‌رچه‌ند كه‌ وشه‌كان مانای سه‌ربه‌خۆی خۆیان هه‌یه‌، به‌ڵام وا هه‌یه‌ كه‌ به‌ پێی ڕیز
بوونیان له‌ ڕسته‌دا مانا بگۆڕن. بۆ نموونه‌ ئێمه‌ ده‌توانین بڵێین، ”خه‌ج خۆی بۆ سیامه‌ند هه‌ڵداشت.” ده‌توانین هه‌ر به‌م وشانه‌، به‌ڵام به‌ گۆڕینی شێوه‌ی ڕیز بوونیان، مانای ڕسته‌كه‌ بگۆڕین، وه‌كوو ”سیامه‌ند خۆی بۆ خه‌ج
هه‌ڵداشت.” هه‌روه‌ها، ده‌توانین ئه‌م وشانه‌ به‌ جۆرێكیش ڕیز بكه‌ین كه‌ ڕسته‌كه‌مان هه‌ر مانای نه‌بێ، لانیكه‌م به‌ ئاشكرایی، وه‌كوو ئه‌م رسته‌یه‌: ”هه‌ڵداشت بۆ خۆی خه‌ج سیامه‌ند.” باشه‌ بۆچی ڕسته‌كانی پێشوو، كه‌ هه‌ر
له‌م وشانه‌ پێكهاتبوون، مانایان هه‌بوو، به‌ڵام ئه‌م ڕسته‌یه‌ی دوایی، هه‌ر به‌و وشانه‌وه‌، مانای نییه‌؟ ئاشكرایه‌ كه‌ ئێوه‌ ده‌ڵێن چوونكه‌ ئه‌و ڕسته‌یه‌ی دوایی له‌ یاسای ڕێزمانی كوردیی لای داوه‌. ڕاسته‌. به‌ڵام، ئه‌و یاسایانه‌ چین؟ هه‌روه‌ها، هێندێک جار له ‌وانه‌یه‌ ڕسته‌یه‌كیش به‌ ته‌واوی یاسای ڕێزمانیی ره‌چاو نه‌كا، كه‌چی بیسه‌رێكی كورد
ده‌توانێ له‌ مه‌به‌ستی قسه‌كه‌ره‌كه‌ تێبگا. بۆ نموونه‌، ده‌توانین بڵێین كه‌ هه‌ر چه‌ند ئه‌م ڕسته‌یه‌ ته‌واو رێزمانیی نییه‌، به‌ڵام هه‌موو كوردێكیش تێی ده‌گا: ”ئه‌حمه‌د خوارد نان ماڵی ئێمه‌.” بیسه‌رێكی كورد ده‌زانێ كه‌ مه‌به‌ستی قسه‌كه‌ر ئه‌مه‌یه‌ كه‌ ”ئه‌حمه‌د نانی له‌ ماڵی ئێمه‌ خوارد.” باشه‌ ئه‌گه‌ر ئێمه‌ له‌ هه‌ردوو ڕسته‌ تێبگه‌ین، چۆن ده‌زانین كه‌ كامه‌ ڕسته‌ له‌ باری رێزمانییه‌وه‌ ڕاسته‌ و كامه‌یان هه‌ڵه‌یه‌؟ ڕسته‌ له‌ چه‌ند به‌ش پێكهاتووه‌؟ كام به‌ش ده‌توانێ به‌ كام به‌شه‌وه‌ بنووسێ و له‌ كام هه‌لومه‌رج دا؟ كورتترین ڕسته‌ی زمانی كوردی له‌ چه‌ند وشه‌ پێكدێ؟ درێژترین ڕسته‌ چییه‌؟ ئه‌مانه‌ و سه‌تان پرسیاری دیكه‌ش، سه‌باره‌ت به‌ ڕێزمانی زمان، بابه‌تی لێكۆڵینه‌وه‌ و
لێ وردبوونه‌وه‌ی لكی سینته‌كسی زمانناسین.
5.1. سه‌مه‌نتیک (Semantics): سه‌مه‌نتیک(ماناناسی) بریتییه‌ له‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ مانا و واتای مۆرفیمه‌كان، وشه‌كان، شێوه‌ڕسته‌كان، ڕسته‌كان و گوتاره‌كان (discourses). ئاشكرایه‌ كه‌ زانینی زمانێک بریتییه‌ له‌ زانینی ده‌نگه‌كان، وشه‌كان و ڕسته‌كانی ئه‌و زمانه‌. به‌ڵام، له‌ ڕاستی دا، ئامانجی سه‌ره‌كی له‌ زانینی ئه‌وانه‌ ئه‌مه‌یه‌ كه‌ قسه‌كه‌رێک بتوانێ مه‌به‌ستی خۆی، چاک یان خراپ، به‌ هۆی زمانه‌وه‌ ڕابگه‌یێنێ. له‌م ڕوانگه‌یه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌شی سه‌مه‌نتیک و ماناناسی گرینگایه‌تی تایبه‌ت به‌ خۆی هه‌یه‌. له‌م لكه‌ی زمانناسی دا، له‌ بابه‌تگه‌لی وه‌كوو وشه‌ هاوماناكان، وشه‌ دژه‌كان و هتد ده‌كۆڵدرێته‌وه‌. هه‌ر له‌م به‌شه‌ش دایه‌ كه‌ له‌ پێوه‌ندیی وشه‌كان، ڕسته‌كان و
گوتاره‌كان له‌ گه‌ڵ مانا، مه‌به‌ست، ئامانج، فكر و بیر، سیاسه‌ت و ئایدیۆلۆژیی ده‌كۆڵدرێته‌وه‌. هه‌ڵبه‌ت زمانناس یان كۆلێجی موتاڵای زمانناسی ئه‌وتۆ هه‌ن كه‌ له‌ ماناناسی دا تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ ورد نابنه‌وه‌ و، له‌ ڕاده‌ی واتای وشه‌ و ڕسته‌دا ده‌وه‌ستن. له‌ باتی ماناناسی، ورد بوونه‌وه‌ له‌ مانای به‌شه‌كانی زمان له‌ ڕاده‌یه‌كی به‌ربڵاوتر دا ده‌خرێته‌ ئه‌ستۆی بواری پراگماتیک یان بواری لێكدانه‌وی گوتار (Discourse Analysis).
6.1. پڕاگماتیک (Pragmatics): پڕاگماتیک بریتییه‌ له‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و به‌شانه‌ی واتا و زمان له‌ كاتی كه‌ڵک لێوه‌رگرتن دا كه‌ به‌ستراوه‌ته‌وه‌ به‌ هه‌لومه‌رجی خودی قسه‌كه‌ر، بیسه‌ر و ئه‌و چوارچێوه‌ و كۆنتێكسته‌ش كه‌
قسه‌كه‌ی تێدا كراوه‌ یان بیستراوه‌. به‌ واتایه‌كی تر، پراگماتیک له‌و دیارده‌ و فاكتۆرانه‌ی گوتار(دیسكۆرس) ده‌كۆڵێته‌وه‌ كه‌ ته‌ئسیریان له‌ سازبوون و سازدانی واتا و مانا دا هه‌یه‌. هێندێک له‌و فاكتۆرانه‌ بریتین له‌، له‌ چ
هه‌لومه‌رجێک دا قسه‌یه‌ک كراوه‌، له‌ كوێ، كه‌ی، له‌ لایه‌ن كێوه‌ و بۆ كێ؟ ئامانجی قسه‌كه‌ر چی بووه‌؟ چه‌ند له‌و قسه‌یه‌ی كه‌ ده‌ربڕدراوه‌ ئاگاداریی نوێیه‌ و، چه‌نده‌ی كۆنه‌؟ بۆ تێگه‌یشتن له‌ ده‌ربڕدراوه‌ی تازه‌، بیسه‌ر ئاگاداریی
پێشووی تا چ ڕاده‌یه‌ک پێویسته‌ و ئه‌و ئاگادارییانه‌ چین؟ ئه‌مانه‌ و زۆر ورده‌بابه‌تی دیكه‌ش خاڵه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ی بواری پراگماتیک پێكدێنن.
2. زمانناسیی مێژوویییانه‌ (Historical linguistics): ئه‌م لكه‌ی زمانناسی له‌ مێژوو و پێشینه‌ی زمانه‌كان و پێوه‌ندیی و خزمایه‌تیی نێوانیان ده‌كۆڵێته‌وه. له‌ باری كات و زه‌مانه‌وه‌ زمان ده‌كرێ لانی كه‌م به‌ دوو شێوه‌ موتالا
بكرێ: سینكرانیک (synchronic) و دایاكرانیک (diachronic). لێكۆڵینه‌وه‌ و خوێندنه‌وه‌ی سینكرانیک بریتییه‌ له‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی زمان له‌ كاتێكی تایبه‌ت دا و به‌و شێوه‌یه‌ كه‌ زمان له‌و كاته‌دا كه‌ڵكی لێ وه‌رده‌گیرێ. بۆ نموونه‌،
زمانناسیی مۆدێرن، زمان به‌و شێوه‌یه‌ كه‌ ئێستا هه‌یه‌ موتاڵا ده‌كا و لێكیده‌داته‌وه‌. ئه‌مه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی سینكرانیک یان سینكرۆنیكه‌. به‌ڵام، دایاكرانیک واته‌ له‌ درێژایی كات و زه‌مان دا. لێكۆلینه‌وه‌ی دایاكرانیكانه‌ی زمان واته‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ زمان له‌ كات و شوێنی جیاواز دا. ئه‌مه‌ بریتییه‌ له‌ شێوه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی زمانناسیی مێژوویی، واته‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ زمان له‌ درێژایی مێژوو دا. هه‌ر به‌م پێیه‌ش، لێكۆڵینه‌وه‌ له‌م بوارده‌ دا له‌ سه‌ر ئه‌سڵ و پرنسیپێكی سه‌ره‌كی دامه‌زراوه‌: زمان ده‌گۆڕدرێ. تێگه‌یشتن له‌ چه‌ند و چۆنیی گۆڕینی زمان له‌ درێژایی مێژوو دا، خزمایه‌تی زمانه‌كان، په‌یدا بوون و گۆڕانی ئه‌لف و بێیه‌كان، وه‌رگرتنی وشه‌ له‌ زمانێكه‌وه‌ له‌ لایه‌ن زمانێكی تره‌وه‌، وه‌ بابه‌تگه‌لی له‌م چه‌شنه‌، بابه‌تی لێكۆڵینه‌وه‌ و لێكدانه‌وه‌كانی بواری زمانناسیی مێژوویییانه‌، یان زمانناسیی پێكگرتنانه‌(Comparative linguistics) پێكدێنن.
3. سۆسیۆزمانناسی(زمانناسیی كۆمه‌ڵایه‌تییانه‌) (Sociolinguistics): سۆسیۆزمانناسی، به‌ كورتی، بریتییه‌ له‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ چۆنیه‌تی پێوه‌ندیی له‌ نێوان به‌كار هێنان و ده‌كاركردنی زمان له‌ گه‌ڵ باقی پێكهاته‌ یان
ستراكتۆره‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان. به‌ واتایه‌كی تر، سۆسیۆزمانناسی له‌ ئه‌وه‌ ده‌كۆڵێته‌وه‌ كه‌ كۆمه‌ڵ و پێكهاته‌كانی چ ته‌ئسیرێكیان له‌ سه‌ر زمان هه‌یه‌ و به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ش، واته‌ زمان چ ته‌ئسیرێكی له‌ سه‌ر پێكهاته‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی دیكه‌ هه‌یه‌. سۆسیۆزمانناسی له‌ ڕاستی دا به‌ شوێن وه‌ڵامی زۆر پرسیاران دا ده‌گه‌ڕێ كه‌ نه‌ک هه‌ر بۆ سۆسیۆزمانناسه‌كان، به‌ڵكوو بۆ زۆربه‌ی خه‌ڵكی ئاساییش سه‌رنجراكێشن. بۆ نموونه‌، هێندێک له‌و پرسیارانه‌
بریتین له‌ ئه‌مانه‌: جیاوازیی له‌ نێوان كوردیی رۆژهه‌ڵاتیی و كوردیی رۆژئاوایی دا چییه‌؟ ئایا ئه‌م دوو شێوه‌ئاخاوتنه‌ ئه‌وه‌نده‌ لێک جیاوازن كه‌ به‌ دوو زمان بناسرێن، یان دوو دیاله‌كتی یه‌ک زمانن؟ جیاوازیی له‌ نێوان قسه‌كردنی ژن و قسه‌ كردنی پیاو دا چییه‌؟ ئایا قسه‌ كردنی ئه‌م دوو ژێنده‌ره‌ ته‌ئسیریان له‌ سه‌ر به‌رده‌وام بوون یان نه‌بوونی پێگه‌ و پلـه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئه‌م دوو ژێنده‌ره‌، به‌م شێوه‌یه‌ی كه‌ هه‌یه‌ یان بووه‌، هه‌یه‌ یان نا؟ سۆسیۆزمانناسی له‌ پێوه‌ندییه‌كانی زمان و چینه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، زمان و خوێنده‌واریی یان نه‌خوێنده‌واریی، زمانه‌ خۆڕسكه‌كان یان
زمانه‌ موتوربه‌كان، گۆڕینی زمان، مردن و كوشتنی زمان، پلان دانان بۆ زمان، مافی زمانیی، سه‌ركوتكردنی زمانه‌كان، زمانی زگماک و زمانی زێده‌، یه‌كزمانه‌ یان چه‌ندزمانه‌ بوون و هتد ده‌كۆڵێته‌وه‌. به‌ كورتی، پێوه‌ندیی
دیارده‌كان و فاكتۆره‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ گه‌ڵ زمان و، ته‌ئسیری دوولایه‌نه‌ی ئه‌م دوو دیارده‌ ئینسانییه‌، بابه‌تی سه‌ره‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ بواری سۆسیۆزمانناسی دان.
4. زمانناسیی ده‌روونناسییانه‌ (Psycholinguistics): ئه‌م به‌شه‌ی زمانناسی له‌ چۆنیه‌تیی فێربوونی زمان له‌ لایه‌ن ئینسانه‌وه‌ و، ده‌وری مێشک و هزر له‌و پرۆسه‌یه‌ دا، ده‌كۆڵێته‌وه‌. بۆ وێنه‌، ئه‌و به‌شه‌ ده‌یه‌وێ ڕوونی
بكاته‌وه‌ كه‌ بۆچی ئێمه‌ زمان فێر ده‌بین و چۆن؟ بۆچی ماڵات ناتوانن وه‌كوو ئینسان فێر بن؟ مێشكی ئێمه‌ چ قابیلـیه‌تێكی هه‌یه‌ كه‌ منداڵێكی 4 ساڵانه‌، ته‌نانه‌ت كه‌متریش، بتوانێ ئه‌م هه‌موو یاسا و قانوونانه‌ی زمان فێر بێ؟ ئایا منداڵێک ئه‌م یاسایانه‌ له‌ به‌ر ده‌كا، به‌ هۆی پرۆڤه‌ و ته‌مرینه‌وه‌، یان مێشكی ئێمه‌ وا دروست بووه‌ كه‌ چ بمانه‌وێ و چ نه‌مانه‌وێ، مادام كه‌ له‌ بواری فیزیكییه‌وه‌ ئیرادمان له‌ مێشک دا نه‌بێ، ناچارین كه‌ لانی كه‌م زمانێک هه‌ر فێر بین؟ ئه‌م لكه‌ی زمانناسی زۆر له‌ فێربوونی زمان له‌ لایه‌ن منداڵه‌وه‌ ده‌كۆڵێته‌وه‌ و گه‌ره‌كیه‌تی هه‌موو ئه‌و یاسا هزرییانه‌ بدۆزێته‌وه‌ كه‌ یارمه‌تی منداڵێک ده‌ده‌ن كه‌ زمانه‌كه‌ی فێر بێ. بۆ دۆزینه‌وه‌ی وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌ش سایكۆزمانناسه‌كان له‌ قسه‌كردنی منداڵه‌كان له‌ لابراتۆره‌كان دا، له‌ شێوه‌ی قسه‌كردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ تووشی زه‌ربه‌ی مێشكیی بوون(ئه‌یفه‌یژا)، وه‌ هه‌روه‌ها له‌و كه‌سانه‌ش كه‌ گرفتی خوێندنه‌وه‌یان هه‌یه
‌(دیسلاكسیا) ده‌كۆڵنه‌وه‌.
5. زمانناسیی كارپێكه‌رانه‌(Applied linguistics): ئه‌م لكه‌ی زمانناسی ده‌كرێ زیاتر له‌ مانایه‌كی هه‌بێ. بۆ نموونه‌، له‌ هێندێک له‌ زانكۆكانی زمانناسی دا، زمانناسیی كارپێكه‌رانه‌ بریتییه‌ له‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ تیۆریگه‌لی فێر
بوونی زمانی زێده‌ (ه‌كوو فێربوونی ئینگلـیسی له‌ لایه‌ن كوڕێكه‌وه‌) و دۆزینه‌وه‌ی باشترین رێگاكانی فێركردنی زمانی زێده‌. كه‌چی له‌ هێندێک شوێنی دیكه‌، زمانناسیی پێكگرتن هه‌موو ئه‌و بوارانه‌ی دیكه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌
بێجگه‌ له‌ زمانناسیی تیئۆریک، یان زمانناسیی خالیس(فۆنه‌تیک، مۆرفۆلۆژیی و هتد.) ده‌گرێته‌وه‌. له‌وانه‌ بۆ نموونه‌، بریتین له‌ سۆسیۆزمانناسی، فێربوون و فێركردنی زمانی زێده‌، دووزمانه‌بوون و چه‌ند زمانه‌بوون، كامپیوتێر و زمان، لێكدانه‌وه‌ی ده‌ق و گوتار، زمان و ده‌سه‌ڵات، زمان و ئیدیۆلۆژیی، نیشانه‌ ناسی، نه‌خوێنده‌واری و خوێنده‌واری و،هتد.
6. زمانناسیی كامپیوتێری (Computational linguistics) (به‌ كۆمپیۆتێره‌كردنی زمانی ئینسان): ئه‌م لكه‌ی زمانناسی، كه‌ له‌ زۆر زانستگه‌ له‌وانه‌یه‌ كه‌ سه‌ر به‌ زانكۆی ده‌روونناسیی یان زانكۆی كامپیوتێره‌وه‌ بێ،
له‌وه‌ ده‌كۆڵێته‌وه‌ كه‌ چۆن ده‌كرێ به‌ شێوه‌یه‌كی رێكوپێک ئه‌و كارانه‌ی زمان كه‌ به‌ مێشک ده‌كرێن به‌ كۆمپیوتێر بكرێن، بۆ نموونه‌ وه‌رگێڕانه‌وه‌ له‌ زمانێكه‌وه‌ بۆ زمانێكی دیكه‌، لێكدانه‌وه‌ی ده‌ق، تایپ كردنی ئه‌و شته‌ی كه‌ به‌
قسه‌ ده‌گوترێ و له‌ رێگای میكرۆفۆنێكه‌وه‌ ده‌درێ به‌ كۆمپیوتێر. به‌شێكی گرینگ و پڕداهاتی ئه‌م به‌شه‌ی زانست بریتییه‌ له‌ چێكردنی به‌رنامه‌ كۆمپیوتێرییه‌كان بۆ فێربوون و فێركردنی زمانی زێده‌، به‌ تایبه‌ت زمانی ئینگلـیسی.
ئاشكرایه‌ كه‌ زۆرێک له‌م كارانه‌ هه‌ر ئێستا به‌ كۆمپیوتێر ده‌كرێن، به‌ڵام ئه‌مانه‌ ده‌كرێ باشتر بكرێن، به‌ شێوه‌یه‌ک كه‌ به‌رهه‌می كاره‌كانی كۆمپیوتێر له‌و بواره‌دا ده‌قیقتر و خێراتر بێ. هه‌موو ئه‌و به‌شانه‌ی زمانناسی تژی بابه‌تی لێكۆڵینه‌وه‌ن، به‌ تایبه‌ت بۆ فێرخوازێكی زمانناسیی كورد. له‌ گه‌ڵ
ئه‌وه‌شدا كه‌ ده‌ره‌تان بۆ كورد زۆر كه‌م بووه‌ كه‌ خه‌مخۆر یان ئۆگرانی بواری زمانناسی بتوانن، به‌ شێوه‌یه‌كی زانستی، به‌ زمانی كوردی ڕابگه‌ن، تا ئێستا كاری باش كراوه‌. به‌ڵام، ئه‌وه‌ به‌س نییه‌ و كاری زۆرمان ماوه‌ كه‌
بیكه‌ین.پرسیار ئێستا ئه‌مه‌یه‌ كه‌ له‌ كام بوار دا ده‌بێ كاری زیاتر بكرێ. راستییه‌كه‌ی ئه‌مه‌یه‌ كه‌ ئه‌وه‌ له‌وانه‌یه‌ زۆرتر بگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر زه‌وق و ئیشتیای فێرخوازانی زمانناسی. بۆ نموونه‌، من خۆم زۆر حه‌ز له‌ بواری لێكدانه‌وه‌ی
ڕه‌خنه‌گرانه‌ی گوتار و ده‌ق ده‌كه‌م، به‌ڵام ئه‌مه‌شم له‌ به‌ر چاوه‌ كه‌ بۆ نموونه‌ له‌ بواری فۆنه‌تیک یان مۆرفۆلۆژیی
زمانی كوردیدا زۆر كاری به‌ نرخ ده‌كردرێ. به‌ گشتی، به‌ له‌به‌رچاوگرتنی هه‌لومه‌رجی زمانه‌كه‌مان، كه‌ ئێستاش له‌ زۆربه‌ی كوردستاندا هه‌ڕه‌شه‌ی مردنی لێده‌كرێ، دوو به‌ش له‌و به‌شانه‌ی كه‌ له‌ سه‌ره‌وه‌ باسمان كردن،
پێویسته‌ كه‌ زیاتر له‌ به‌شه‌كانی دیكه‌ گرینگایه‌تییان پێ بدرێ. ئه‌و دوو به‌شه‌ بریتین له‌ به‌شی زمانناسیی تیئۆریک (فۆنه‌تیک، فۆنۆلۆژیی، مۆرفۆلۆژیی، ڕێزمان، ماناناسی و پراگماتیک) و سۆسیۆزمانناسیی.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ كه‌ ڕێزی خۆم ده‌رده‌بڕم بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ خه‌ریكی رابردووی زمانه‌كه‌مانن، چونكه‌ پێم وایه‌ له‌ ڕووی دڵسۆزییه‌وه‌ كاره‌كه‌یان ده‌كه‌ن، ناچاریشم ئه‌مه‌ بڵێم كه‌ خۆزگه‌ وزه‌ و كاتی خۆیان ته‌رخان كردبا بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ زمانه‌كه‌مان به‌و شێوه‌یه‌ی كه‌ ئه‌مڕۆ هه‌یه‌. ڕه‌نگ بێ خۆ ماندوو كردن به‌ بابه‌ته‌كانی زیندووی زمانه‌كه‌مان گرینگتر بێ له‌ ئه‌وه‌ كه‌ بزانین كوردی زۆرتر خزمی كامه‌ زمانه‌؟ یان ڕیشه‌ی فڵانه‌ وشه‌ توركییه‌ یان فارسی؟
زمانه‌كه‌مان چ پێوه‌ندیی به‌ ”ئاڵمانی”یه‌وه‌ هه‌بێ و چ پێوه‌ندیی به‌ ”سوواهیلـی”یه‌وه‌ هه‌بێ، هه‌ر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌یه‌. با له‌ ئه‌مه‌ بكۆڵینه‌وه‌ كه‌ ئێستا چییه‌، چۆنه‌، یاساكانی چین، باشترین رێگای فێركردنی یان فێربوونی چییه‌؟ با له‌ ئه‌مه‌ بكۆڵینه‌وه‌ كه‌ باشترین رێگای پێوه‌ندیگرتن به‌ كوردی چییه‌ له‌ قسه‌كردنی ئاسایی دا، له‌ وتاردانی سیاسیدا، له‌ گوتاردانی كۆمه‌ڵایه‌تیدا، له‌ ژورنالیسمدا و هتد. كاركردن به‌ زمان و، لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ چۆنێتی و
چه‌ندێتی ئه‌و كارانه‌ی كه‌ به‌ زمان ده‌یكه‌ین له‌ هه‌ڵسوكه‌وته ۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانمان و هه‌موو بواره‌كانی ژیان دایه كه‌ زمانێک زیندوو ڕاده‌گرێ، نه‌ک دۆزینه‌وه‌ی وشه‌گه‌لێكی كۆن و ئاشنا له‌ سه‌ر كوته‌ په‌ڕێكی زه‌رد هه‌ڵگه‌ڕاو.