هێندێک تێبینی زمانی 3
هێندێک تێبینی زمانی 3
حه‌سه‌نی قازی
پرۆفسۆر ده‌یڤید کریستاڵ یه‌ک له زمانناسه هه‌ره بڵیمه‌ته‌کانی دنیایه. به ده‌یان کتێب و نووسینی سه‌باره‌ت به بواری زمان و زمان‌ناسی هه‌یه.نێوبراو له سێرڤیسی جیهانی
بی بی سی دا به‌رنامه‌یه‌کی هه‌یه له‌مه‌ر ئه‌و وشه و بێژه‌نوێیانه‌ی که ده‌زمانی ئینگلیسی دا ده‌کارد‌ه‌هێندرێن.مامۆستا کریستاڵ وشه‌ی بلۆگ ئاوا شیده‌کاته‌وه:
"له ساڵی 2001، ئه‌من کتێبێکم نووسی به نێوی، زمان و ئینرتنێت، له‌وێدا باسی وشه‌ی بلۆگ م نه‌کرد. ئه‌مساڵ، به‌کتێبه‌که‌دا هاتمه‌وه و بۆ جاری دوویه‌م چاپم کرده‌وه.
ئێستا وشه‌ی بلۆگ ی تێدایه و ئه‌مه ده‌یسله‌مێنێ که ئینترنێت چه‌نده خێرا ده‌بزوێ.
ئه‌وکه‌سانه‌ی بلۆگ ده‌که‌ن، واته بلۆگره‌کان، چالاکی بلۆگینگ به‌ڕێوه ده‌به‌ن. ماڵپه‌ڕێک بۆ بلۆگه‌که‌یان پێکه‌وه ده‌نێن، نێونێشانێکی تاکانه‌ی له وێب دا بۆ ساز ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به
بلۆگه‌که‌یانه‌وه بچارێن. بلۆگ کورتکراوه‌ی " وێب لۆگ "ه؛ ده‌سته وشه‌یه‌ک که یه‌که‌مجار ساڵی 1997 ده‌کار هێندرا، هه‌م وه‌کوو ناو و هه‌م وه‌کوو کردار.
وێب لۆگ له بناوانه‌وه سیستمێکی به‌ڕێوه‌بردنی نێوه‌رۆکێکه، ڕێگه‌یه‌ک بۆئه‌وه‌ی نێوه‌رۆک بدرێ به لاپه‌ڕه‌یه‌کی وێب؛ ئه‌وه ژانرێکه، وه‌کوو نووسینه‌وه‌ی بیره‌وه‌ری یان ناردنی بولته‌نێکه، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه بڵێم خه‌ڵک پۆستی خۆیان یان بیره‌وه‌ری خۆیان، به شێوه‌یه‌کی به ته‌کووز ده‌خه‌نه سه‌ر وێب. ئه‌گه‌ر ئه‌توو خۆت به بلۆگر دابنێی هه‌رنه‌بێ ڕۆژێ جارێک یان چه‌ندین جارنووسینه‌که‌ت ده‌خه‌یه به‌رچاو.
که وابوو له سه‌رێکه‌وه بیره‌وه‌ری که‌سی هه‌یه، که‌که‌سێک گه‌ڵاڵه‌ی ده‌کا و ده‌ویه‌وێ گشت جیهان له چالاکییه‌کانی خۆی، مرخ و بیروڕای خۆی یان بابه‌تی دیکه ئاگادارکا.
و له سه‌رێکی دیکه‌وه، بلۆگی دامه‌زراوان هه‌یه، که له لایه‌ن ده‌زگایه‌ک یان دامه‌زراوه‌یه‌که‌وه به‌ڕێوه ده‌چێ، وه‌کوو وێستگه‌یه‌کی ڕادیۆیی یان فرۆشگه‌یه‌کی مووزیک.
دیاره ئه‌من پێم وایه،زۆر وشه‌ی تازه‌کووره و داتاشراوی دیکه به‌ڕێگه‌وه‌ن.زێده‌کانی گشت بلۆگه‌کان له جێهان دا وه‌ک بلۆگسفییر ده‌ناسرێن،و ئه‌گه‌ر بلۆگێکت هه‌بێ و بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ له سه‌ر چالاکی به‌رده‌وام بێ، وریا به، چونکوو له‌وانه‌یه که‌سێک پێت بڵێ تووشی بلۆگرییا ( له سه‌ر وه‌زنی دایێرییا) [ به کوردیی نێوه‌ڕاست بلۆگه فیڕه!!] هاتووی.
باشه به‌له‌به‌رچاوگرتنی شیکردنه‌وه‌کانی مامۆستا کریستاڵ،ئێمه بۆ زاراوه‌کانی له مه‌ڕ دنیای ئینترنێت، و له نێت دا نووسین ده‌بێ چ جۆره هاوتایه‌ک ده‌کار بکه‌ین؟
به پێی بۆچوونی من ئه‌م وشه و زاراوانه‌ی خواره‌وه که تائێستا ده‌کارکراون هێندێکیان به جوانی جێی خۆیان کردووه‌ته‌وه.
ماڵپه‌ڕ وه‌ک هاوتای هۆم په‌یج که وابزانم یه‌که‌م جار کاک ناسری سینا ده‌کاری کردووه.
زێد وه‌ک هاوتای سایت که نووسه‌ری ئه‌م دێڕانه یه‌که‌مجار له ساڵی 1997 له هۆنراوه‌یه‌ک دا بۆ یاییه‌کی سویسیم نووسیبوو که زێدکی بۆ زانیاریدان له سه‌ر بابه‌ته‌کانی
له‌مه‌ڕ کوردستان پێکه‌وه نابوو:
" ئۆنورساڵێکی یوونێڤرساڵی/ زێدی وێبه‌که‌ت قه‌ت نه‌بێ خاڵی"
وێبنووس ده‌کرێ له جیات بلۆگ ده‌کار بهێندرێ. ئێوه له سه‌ر زاراوه‌کانی له‌مه‌ڕ دنیای ئینترنێت ده‌ڵێن چی؟
No comments:
Post a Comment