بۆچوون و ده‌مخۆشانه ی دوکتور دیلان ڕۆشنی
ئه‌من، سپاسی ڕوانگه ده‌که‌م بۆ پێشکێش کردنی به‌رنامه‌ی گه‌نگه‌شه ولێدوان له سه‌ر بابه‌ته گرینگه کولتوورییه‌کان. بۆچوونه‌کانی پسپۆڕانه‌ی ڕێزدار ئاشووری سه‌باره‌ت به بابه‌ته‌کانی له‌مه‌ڕ زمان بایه‌خی گه‌وره‌یان هه‌یه.ئه‌من دڵنیام ده‌کرێ مرۆ زۆر له ئامۆژگارییه‌کانی مامۆستا ئاشووری فێر بێ بۆ دیتنه‌وی چاره‌سه‌ری بۆ گیروگرفته‌کانی زمانی کوردیش.ئه‌وه به مانای په‌تیکردن و ده‌رکردنی وشه خوازراوه بێگانه‌کان نییه،به‌ڵکوو دانی ده‌ره‌تانه به وشه‌کانی خۆماڵی بۆ ئه‌وه‌ی کارلێهاتوویی خۆیان بسه‌لمێنن. زمانی ڕاگه‌یێنه‌ری گشتی کوردی پێداویستی به له‌به‌رچاوگرتنی ده‌وڵه‌مه‌ندی هه‌موو دیالێکته‌کانی کوردی هه‌یه بۆ گه‌شه‌پێدانی زمانێکی هاوبه‌ش که‌ئاخێوه‌ران له‌ئاستێکی به‌ربڵاوتر دا بتوانن لێی تێبگه‌ن. ئه‌من له‌و باوه‌ڕه دام زۆر گۆڕان و چاکه سازی زمانی ده‌بێ بکرێن به ئامانجی وڵامدانه‌وه‌ی پێداویستته‌کانی وه‌چی نوێی فێرکاران نه‌ک ئه‌وانه‌ی که هه‌نووکه کوردی ده‌کار ده‌که‌ن.به له‌به‌رچاوگرتنی ده‌وری جیهانی پێوه‌ندی ئێنترنێت،شێوازی نووسینی کوردی به ڕێگه‌ی ئامرازی ئێلێکترۆنیک، ئێستا ده‌بێ سرنجێکی زۆر زیاتری بدرێته سه‌ری. له‌و تۆڕه دا زمان زۆر وه‌چی دابێ به‌یه‌که‌وه گرێ ده‌دا، به هاسانی ئارشیڤ ده‌کرێ و وه‌کوو سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگاداری و زانیاری ده‌مێنێته‌وه. ئه‌و بابه‌تانه‌ی که ڕێزدار ئاشووری له ڕوانگه دا ئاماژه‌ی پێکردن جارێکی دیکه‌ش گرینگی زمان وه‌کوو ئامرازێکی پێوه‌ندی و نه‌ک ئامانجێک بۆ ڕۆژه‌ڤی سیاسی ده‌خاته ڕوو
ئێستادامه‌زرانی فه‌رهه‌نگستانێکی زمانی کوردی زۆر پێویسته و هه‌بوونی دامه‌زراوه‌یه‌کی ئه‌وتۆ ده‌بێ بێ ناوبڕ و بێ پسانه‌وه له لایه‌ن ئامرازه‌کانی ڕاگه‌یێنه‌ری گشتی کوردی بهێندرێته گۆڕێ.
دوکتور دیلان ڕۆشنی
2007.06.19
No comments:
Post a Comment