هێندێک تێبینی زمانی 4
هێندێک تێبینی زمانی 4
حه‌سه‌نی قازی
شێوه‌ی نووسین و ته‌له‌فوز کردنی ناوی مانگه‌کانی ساڵی زایینی
به‌پێی زانستی ده‌نگسازی ئه‌و وشانه‌ی که له زمانێکه‌وه دێنه نێو زمانێکی دیکه‌وه ناکرێ له‌وزمانه‌ی دا که ئه‌و وشه‌یه‌ی خواستووه‌ته‌وه ده‌نگه‌کانی پێکهێنه‌ری وشه‌که وه‌کوو زمانی ماک ته‌له‌فوز بکرێن،به‌ڵکوو زمانی وه‌رگر هه‌ر ده‌نگه‌ی نێو وشه‌که به‌پێی سیستمی ده‌نگسازی خۆی ده‌گونجێنێ وپێی ده‌کرێ وه‌ک ده‌نگی هه‌ره نزیک له‌خۆی ده‌ریببڕێ.
ئه‌گه‌ر چاوێک له شێوه‌ی نووسینی نێوی مانگه‌کانی زایینی له کوردی دا بکه‌ین و گوێ بده‌ینه چلۆنایه‌تی ده‌ربڕێن و به‌ڵێو کردنیان بۆمان ده‌رده‌که‌وێ، له‌وبواره‌ش دا وه‌کوو زۆر بواری دیکه‌ی پێوه‌چاران به زمان تێکه‌و لێکه‌یی و پاشاگه‌ردانی ئه‌و سه‌ری ناپه‌یدایه
سیستمێکی هه‌مووکه‌س پێنووس و په‌سندکراو له گۆڕێ دانییه و شێوه‌ی ده‌ربڕینی ئه‌وناوانه له زمانی کوردی دا به‌پێی پێوانه‌ی ده‌نگسازی یه‌ک له زمانه "برابه‌شه‌کان" له نووسینی کوردی دا ده‌کارده‌کرێن.
نێوی مانگه‌کان به‌ئینگلیسی: جانیڤێری، فێبریڤێری،مارچ، ئه‌یپریڵ،مه‌ی، جوون، جووڵای، ئاگوست،سێپتێمبر،ئۆکتۆبر، نۆڤێمبر،دیسێمبر.
نێوی مانگه‌کان به فه‌رانسه: ژانڤیێ،فێڤریێ،مارس،ئاوریل،مێ،ژووه‌ن،ژوویێ،ئووت، سێپتا‌مبر،ئۆکتۆبر،نۆڤامبر،دێسامبر
نێوی مانگه‌کان به سوێدی: یان‌و واری ، فێبریواری، مارش، ئا‌پریل، مای ، یوونی ، یوولی ، ئاگوستی، سیپتێمبر،ئۆکتۆبر،نۆڤێمبر،دیسێمبر
ئه‌گه‌ر له زمانی ئینگلیسییه‌وه ده‌ست پێبکه‌ین و هێندێک گوێ له ده‌نگه له یه‌ک نزیکه‌کان له هه‌ردووک زمان دا هه‌ڵخه‌ین ده‌کرێ نێوی مانگه‌کان له کوردی دا ئاوا بنووسین و ته‌له‌فوز بکه‌ین:جانیوه‌ری، فێبریوه‌ری، مارچ، ئا‌پریل، مه‌ی، جوون، جووڵای، ئاگوست، سێپتێمبر،ئۆکتۆبر،نۆوێمبر،دیسێمبر
بۆ شێوازی فه‌رانسه‌یی: ژانوییه، فێورییه، مارس، ئاوریل، مای،ژووه‌ن،ژووییه، ئووت، سێپتا‌مبر، ئۆکتۆبر، نۆوامبر، دێسامبر
بۆ شێوازی سوێدی: یانواری، فێبروواری، مارش، ئا‌پریل، مای، یوونی، یوولی،ئاگووستی، سێپتێمبر،ئۆکتۆبر،نۆوێمبر، دیسێمبر
من به سه‌لیقه‌ی زمانی پێم وایه شێوازی نووسین و ده‌ربڕینی نزیک له فرانسه‌یی له کوردی دا هه‌م ده‌ربڕینی هاسانتره و هه‌م له سه‌ر زمان سووکتره.نازانم ئێوه ده‌ڵێن چی
و ئه‌و ده‌ربڕێنه قورس و گۆڵه له زمان ده‌رانه‌ی خواره‌وه چۆن شی ده‌که‌نه‌وه؟
جه‌نیوه‌ری، فه‌بریوه‌ری، ماررس، ئه‌پرڵ، مای،جوون، جووڵه‌ی،ئوغوستوس، سه‌پته‌مبه‌ر،ئۆکتۆبه‌ر،نۆوه‌مبه‌ر، دیسه‌مبه‌ر!!
No comments:
Post a Comment