کوردستان:چه‌ند جیاوازی سیاسه‌تی دێمۆکراتانه‌ی زمان له گه‌ڵ ڕێبازی به‌پارێزانه‌ی توند و تیژ
جه‌عفه‌ری حه‌سه‌نپور jafar22@telia.com
2008.04.26
کوردستان: چه‌ند جیاوازی سیاسه‌تی دیموکراتانه‌ی زمان له‌گه‌ڵ ڕێبازی به‌پاریزانه‌ی توندوتیژ
کورته و ئاکام
1.ده‌سته‌یه‌ک نووسه‌ر ولێکۆڵه‌ره‌وه له ڕۆژی ( 2008.04.15)-دا په‌یامێکیان بڵاوکردووه‌ته و داوایان له ده‌وڵه‌تی هه‌رێم کردووه که شێوه‌زاری کرمانجی ناوه‌ڕاست بکڕیته زمانی فه‌رمی کورد. وه‌ک په‌یامننووسه‌کان کوتویانه ئه‌و‌شێوه‌زاره هه‌ر ئه‌وه‌یه که مامۆستا تۆفیق وه‌هبی ڕێنووسی بۆ داناوه؛ واتا سۆرانی.
2.بۆ‌لێ‌حاڵی بوون له‌بۆچوونی په‌یامنووسه‌کان ده‌بێ باس‌بکرێ که کورد نه‌ته‌وه‌یه‌که و نه‌ته‌وه‌کان زمانی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان هه‌یه. زمانه‌نه‌ته‌وه‌ییه‌کان له‌پێشدا نه‌بوون و دوای په‌یدابوونی ناسیۆنالیزم دانراون. سازکردنی زمانی نه‌ته‌وه‌یی کارێکی سیاسی و زمانه‌وانییه. که‌وابوو ده‌بێ بزانین کورد ده‌بێ چ سیاسه‌تێکی هه‌بێ.
3. کوردستان کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ده‌سمایه‌داری وکورد نه‌ته‌وه‌یه‌کی بێده‌وڵه‌ته. له‌کۆمه‌ڵگه‌ی ده‌سمایه‌داری چوارهێزی گه‌وره‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه:دیموکرات، لیبڕاڵ، ڕادیکاڵ و به‌پارێزه‌کان. ئه‌و ده‌ستانه هه‌رکام تیۆری، سیاسه‌ت و ئایدیۆلۆژیای خۆیان هه‌یه. سه‌باره‌ت به زمانی نه‌ته‌وه‌ییش ئه‌و هێزانه هه‌رکامیان تیۆری وسیاسه‌تی خۆیان هه‌یه.
4.ستراتیژیای هێزه دیموکراته‌کان به‌فه‌رمی ناساندنی نه‌ته‌وه‌ی کورد له قانونی بنه‌ڕه‌تی ئێران، تورکیا و سوریایه (له عیراق تاڕاده‌یه‌ک هێندیک مافی کورد به‌فه‌رمی ناسراوه)؛ هه‌روه‌ها ڕاپرسی گشتی له ڕۆژهه‌ڵات(ئێران)، رۆژئاوا(سوریا) و سه‌روو(تورکیا) وخواروو (عێراق)-ی کوردستان بۆ سه‌ربه‌خۆیی و سازکردنی ده‌وڵه‌ت ،په‌رله‌مان و له‌شکری کوردستان له ڕۆژهه‌ڵات، ڕۆژئاوا و سه‌رووی کوردستان (له خواروو ده‌وڵه‌ت، په‌رله‌مان و له‌شکری هه‌رێمی هه‌ن). شێوه‌ی خه‌بات شۆرشی جه‌ماوه‌ری هێمانه‌یه.
5. به‌پێی لێکۆڵینه‌وه‌ی کاک ئه‌میر حه‌سه‌نپور، که له‌سه‌ربنه‌ڕه‌تی تیۆرییه‌کانی کۆمه‌ڵناسی زمان و ناسیۆنالیزم نووسراوه، کورد تائیستا دوو دیاله‌کتی نه‌ته‌وه‌یی و ستانداردکردووه: کوردی سه‌روو (کرمانجی) و کوردی خواروو (سۆرانی). به‌پێی لێکۆڵینه‌وه‌که کورد زمانێکی جووت ستاندارده. توێژینه‌وه‌که‌ی کاک ئه‌میر وه‌سفییه واتا ئه‌وجۆره‌ی کوردی له‌واقعدا و له‌تاریخی سه‌دساڵه‌ی ڕابردوودا گه‌شه‌ی کردووه به‌ئێمه نیشان ده‌دا. بۆچوونی په‌یامنووسه‌کان حوکمییه واتا ئه‌وجۆره‌ی بۆخۆیان پێیان باشه زمانی کوردی ده‌بینن. ئه‌وان ده‌یانه‌وێ سۆرانی بکه‌نه زمانی فه‌رمی حکومه‌تی هه‌رێم. ئه‌و بۆچوونه ناسیۆنالیستانه‌ی به‌پارێزی توندوتیژه. ئیتر بۆچووونه‌که هه‌رقسه نییه و په‌میامنووسه‌کان ده‌یانه‌وێ له ده‌زگای ده‌وڵه‌ت بۆ هێنانه‌دی که‌لک وه‌رگرن.
6. په‌یامنووسه‌کان ئاخێوه‌رانی کرمانجیان وه‌ک پله‌دوو داناوه و له‌سه‌ره‌وه‌ڕا بڕیاریانداوه. ئه‌وبۆچوونه ئه‌گه‌ر ببێته قانون کێشه و شه‌ڕ له‌ناو ئاخێوه‌رانی کرمانجی و سۆڕانی ساز ده‌کا.
7. بۆ ڕوون‌کردنه‌وه‌ی جیاوازی ڕێبازه‌کان له‌سه‌ر زمان ده‌بێ جوڵانه‌وه‌یه‌کی دیموکراتانه سازکرێ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وجوڵانه‌وه به‌پاڕیزانه که په‌یامنووسان وه‌ڕێیان خستووه.
8. کاک حه‌سه‌ن‌قازی یه‌کێکی دیکه له‌وکه‌سانه‌یه که بۆ دێموکراتانه‌کردنی سیاسه‌تی زمان له کوردستان حه‌ول ده‌دا و ڕه‌خنه‌ی له په‌یامنووسه‌کان گرتووه ونووسییه‌وه:"بێگومان نه‌خه‌ڵکی هه‌رێمی بادینان، نه‌ناوچه‌ی هه‌ورامان و نه‌ئاخێوه‌رانی شێوازی کوردیی خواروو له نێوه‌ڕۆکی ئه‌و‌په‌یامه ڕازی نابن..."
9.پێموایه لێره‌دا ده‌بێ چه‌ند لایه‌نی دیکه‌ی پڕۆژه‌ی دیموکراتانه‌که ڕوون‌کرێته‌وه و باسی زمانه‌فه‌رمییه‌کانی کوردستان بکرێ.
10. پێشنیار: خوارووی کوردستان (عێراق)، دوو باس هه‌یه:
ئه‌لف: زمانه ناکوردییه‌کان وه‌ک تورکمانی و سریانی‌و... که بڕیاردان هاسانه و فه‌رمی کردنیان.
ب: ئاخێوه‌رانی دیاله‌کتیکه‌کوردیییه‌کان: فه‌رمی کردنی سۆرانی و کرمانجی(بادینی). فه‌رمی‌کردنی هه‌ورامی.
پ: له‌وشوێنانه‌ی زۆربه‌ی ئاخێوه‌رانی هه‌ورامی و بادینی وسۆرانی ده‌ژێن ئه‌وزمانانه فه‌رمی بن. زمانی هاوبه‌شیش ببێته ئینگلیزی. واتا دوای زمانه‌ته‌وه‌ییه‌کان و بۆ پێوه‌ندی نێوان ئاخێوه‌رانی سۆرانی و.. له ئینگلیزی که‌لک وه‌رگیڕی.
ت: ده‌وڵه‌ت و په‌رله‌مان و... زمانی ڕه‌سمیان پێویسته بۆ کاروباری خۆیان که ده‌بێ سۆرانی وکرمانجی‌بێ. به‌ڵگه‌نامه‌کان و بڕیاره‌کان و... ده‌بێ بکرێن به ئینگلیزی بۆ ئه‌وه‌ی ئاخێوه‌رانی هه‌ورامی و... لێیان ئاگادارببنه‌وه.
ج: زمانی فه‌رمی پێوه‌ندی ده‌وڵه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ باقی شوێنه‌کانی عێراق ودنیا ببێته ئینگلیزی.
11. پێشنیار:سیاسه‌تی دیموکراتانه‌ی زمان له‌به‌شه‌کانی دیکه:
ئه‌لف: له‌ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان( ئێران)، زمانی ده‌وڵه‌تی کورد، سۆرانی و کرمانجی بێ. زمانی پێوه‌ندی ئینگلیزی. له‌گه‌ڵ باقی ئێران ئینگلیزی. زمانه‌فه‌رمییه‌کانی دیکه هه‌ورامی وئازه‌ری.
ب: له‌سه‌رووی کوردستان (تورکیا): زمانی ده‌وڵه‌تی کورد: کرمانجی و سۆرانی بێ. زمانی دملی له‌وشوێنانه‌ی ئاخێوه‌ره‌کانی ده‌ژین فه‌رمی بکرێ. زمانی پێوه‌ندی ئینگلیزی. له‌گه‌ڵ باقی تورکیا: ئینگلیزی.
پ: ڕۆژئاوای کوردستان (سوریه): زمانی ده‌وڵه‌ت: کرمانجی و سۆرانی بێ. زمانی پێوه‌ندی ئینگلیزی. له‌گه‌ڵ باقی سوریه، ئینگلیزی.
12. فارسی له ئێران، تورکی له تورکیا و عاره‌وی له عێراق و سوریا بۆ ماوه‌یه‌ک وه‌ک زمانی پێوه‌ندی کاتی ده‌وڵه‌ت، وپه‌رله‌مانی‌کوردستان چاویان لێکرێ تاوه‌کو ئینگلیزی جێی ئه‌و سێ زمانه ده‌گرێته‌وه. به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی که تورکیا خه‌ریکه ببێته ئه‌ندامی یه‌کیه‌تی ئه‌وروپا و پێوه‌ندی ئه‌مه‌ریکا و ئه‌وروپاییه‌کان له‌گه‌ڵ عێراق زۆره، گرێنگی زمانی ئینگلیزیمان زیاتر بۆ ڕوون‌ده‌کاته‌وه.
پێشه‌کی
من له چه‌ند وتاری سه‌ربه‌خۆدا ڕه‌خنه‌کانی خۆم له‌بۆچوونی په‌یامنووسه‌کان بڵاو ده‌که‌مه‌وه. باسه‌کانم سه‌ره‌تایی ده‌بن وبۆ وه‌ڕێخستنی قسه‌وباس.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی په‌یامی په‌یامنووسه‌کان بروانه:
http://www.helwist.com/1%20Taibety/1%20Rwange/4%20%2008/23%20%20daway%20standard%20zban.htm
کاک ئه‌میر حه‌سه‌نپور و کاک حه‌سه‌ن‌قازی ڕه‌خنه‌ی خۆیان له بۆچوونی "کوردی: زمانی یه‌ک‌ستاندارد" بڵاوکردووه‌ته‌وه.
بۆ بۆچوونی کاک ئه‌میر بڕوانه:
http://ruwange.blogspot.com/2008/04/blog-post_22.html
بۆبۆچوونی کاک حه‌سه‌نی قازی بڕوانه:
http://ruwange.blogspot.com/2008/04/blog-post_21.html
زمانی نه‌ته‌وه‌یی یان ستاندار چییه؟
ئه‌لف: زمانی ستاندارد یان نه‌ته‌وه‌یی باسێکی سیاسی و زمانه‌وانییه. ئه‌و‌چه‌شنه‌زمانه له‌پێشدا نه‌بووه و دوای په‌یدابوونی نه‌ته‌وه و ناسیۆنالیزم له وڵاته‌ڕۆژئاواییه‌کان، زمانی نه‌ته‌وه‌یش په‌یدا بووه.
ب: زۆر به‌کورتی له‌ڕوانگه‌ی کۆمه‌لناسی زمانه‌وه ده‌کرێ زمانه‌کان دابه‌ش که‌ین به‌سه‌رده‌می پێش‌ستانداردو و سه‌رده‌می ستاندارد یان زمانی نه‌ته‌وه‌یی. له‌سه‌رده‌می پێش ستاندارد، زۆرتر منداڵی کوڕی مه‌لا یان قه‌شه و کوڕه‌ئاغا و ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی‌دیکه ده‌توانن بچنه حوجره و زمانی نووسین فێربن و که‌لکی لێ‌وه‌رگرن. له‌سه‌رده‌می یه‌که‌مدا جه‌ماوه‌ر ده‌ستیان ناڕوا منداڵی خۆیان بنێرنه فێرگه‌ی دینی. به‌ڵام کاتێک کۆمه‌ڵگه ورده‌ورده ده‌گۆڕدرێ و چینێکی تایبه‌ت به‌ناوی ده‌سمایه‌دار په‌یدا ده‌بێ و ده‌سمایه‌داره‌کان بازاڕی خۆیان ده‌بێ، که‌م که‌م نه‌ته‌وه‌کان ساز ده‌بن، له‌سه‌رده‌مێکی وادا که ده‌وڵه‌ت و په‌رله‌مان و له‌شکری نه‌ته‌وه‌یی په‌یدا ده‌بێ و جه‌ماوه‌ر دێنه‌گۆڕه‌پانی ژیانی سیاسی وکۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌ورێکی گه‌وره‌یان ده‌بێ، ئیتر زمانیش ده‌وری ده‌گۆڕێ. چینی ده‌سمایه‌دار بۆ یه‌کگرتووکردنی وڵات و به‌ڕێوه‌بردنی پێویستی به زمانێکه واتا زمانێک که هه‌موو شارومه‌ندان لێی حاڵی بن و له‌نووسین و قسه‌کردن به‌کاری بێنن.
پ: به‌کورتی زمانی نه‌ته‌وه‌یی ئامرازێکه که کۆمه‌ڵگه‌ی یه‌کگرتووی ده‌سمایه‌داری-، واتا نه‌ته‌وه، پێویستی پێیه بۆ پێوه‌ندی کۆمه‌لایه‌تی، سیاسی و کولتوری و ئابوری شارومه‌نده‌کان له‌گه‌ڵ یه‌کتر وهاسان‌کردنه‌وه‌ی ژیانی وان.
کورد نه‌ته‌وه‌ی بێده‌وڵه‌ت و زمانه نه‌ته‌وه‌ییه‌که‌ی
1.کۆمه‌ڵگه‌ی کورده‌واری له ساڵه‌کانی دوایی سه‌ده‌ی نۆزده‌ی عیسایی‌ڕا به‌ره‌و ئاڵوگۆر چووه و که‌م‌که‌م له سیسته‌می عاشیره‌تی و ده‌ره‌به‌گایه‌تی‌را به‌ره‌و سیسته‌می ده‌سمایه‌داری.
2. سه‌ده‌ی بیسته‌م سه‌ده‌ی سازبوونی نه‌ته‌وه‌ی فارس، تورک ، عه‌ره‌ب و کورد‌بوو.
سێ نه‌ته‌وه‌که‌ی هه‌وه‌ڵ ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان سازکرد به‌ڵام کورد له‌لایه‌ن ئه‌و‌سێ ده‌وڵه‌ته‌وه سه‌رکوت‌کرا و بوو به‌نه‌ته‌وه‌ی بێده‌وڵه‌ت.
3. کوردستان وه‌ک هه‌موو وڵاتێکی ده‌سمایه‌داری و کورد وه‌ک هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌ک، له چوار هێزی گه‌وره‌ی ئابوری،سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی و کولتوری پێک هاتووه واتا دیموکرات، لیبراڵ، به‌پارێز و ڕادیکاڵ. ئه‌و هیزه‌گه‌ورانه ستراتیژیای خۆیان هه‌یه بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان.
4. به‌پێی مۆدێلی هاوگن (Haugen) زمان له‌چوار پله‌دا ستاندارد ده‌بێ:
ئه‌لف: هه‌ڵبژاردنی دیاله‌کتێک، ب: دانانی ڕێنووس و ڕێزمان بۆ ئه‌و پ: به‌کارهێنانی له گۆڕه‌پانه‌جیاوازه‌کانی زانستی و کولتوری ، ت: ئه‌وه‌ی که ده‌سته‌یه‌ک ئه‌وزمانه قبوڵ‌که‌ن وبه‌کاربێنن. خوێنده‌واره‌کورده‌کان تائێستا دوو دیاله‌کتیان وه‌ک زمانی نه‌ته‌وه‌یی هه‌ڵبژاردووه: کوردی سه‌روو (کرمانجی) و کوردی خواروو (سۆرانی) وستانداریان کردووه.
سه‌باره‌ت به دملی بیروڕای جیاواز هه‌یه و هێندیک خوێنده‌وار وه‌ک کوردی داده‌نێن وهێندێک وه‌ک زمانێکی سه‌ربه‌خۆ.
تێبینی: ئه‌م نووسراوه‌یه‌ی دوکتور جه‌عفه‌ری حه‌سه‌نپوور بۆ ئاگاداری خوێنه‌ره‌وانی ڕوانگه، به سپاسه‌وه له ماڵپه‌ڕی به‌ڕێزیانه‌وه ڕاگوێزراوه‌ته ئێره‌کانه.
http://www.helwist.com/Hesenpor/index.htm
No comments:
Post a Comment