سڵاو ده‌ستی ماندووتان ده‌کوشم
سڵاو ده‌ستی ماندووتان ده‌کوشم ...
به‌ڕێزم ماوه‌یه‌ک به‌ر له‌ئێستا ، تێبینییه‌کی زمانیم له وێبنووسه‌که‌تاندا خوێنده‌وه، له‌باره‌ی ئه‌و هه‌ڵانه‌ی، له تابڵۆ هه‌ڵوه‌سراوه‌کانی سه‌ر دیواری خوێندنگایه‌کان، به‌ڕێزت نموونه‌ت به (خوێندنگای حاجی قادری سه‌ره‌تایی) هێنابووه‌وه و (خوێندنگای سه‌ره‌تایی حاجی قادر)ت به ڕاست زانیبوو.به‌ڵام من ده‌مه‌وێ زێتر له سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بنووسی بۆ نموونه (قوتابخانه (خوێندنگای ئاماده‌یی سۆرانی کوڕان) چۆن بنووسرێت ؟ تا له گه‌ڵ ده‌ستووری زمانه‌که‌مان بگونجێت، یان (قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی حاجی قادری تێکه‌ڵاو) چۆن بنووسرێت ؟ ده‌کرێت بنووسین (قوتابخانه (خوێندنگا)ی ئاماده‌یی کوڕانی سۆران) یان بنووسین ( قوتابخانه‌ی تێکه‌ڵاوی حاجی قادر). گه‌ر ده‌کرێ چۆنه؟ گه‌ر ناشکرێت بۆچی ؟ هه‌ر سه‌رکه‌وتووبیت.
خوێنه‌ره‌وه‌یه‌کی به‌ڕێزی ڕوانگه ئه‌م پرسیاره‌ی سه‌ره‌وه‌ی کردووه. به‌رله‌هه‌مووشت سپاست ده‌که‌م بۆ به‌سه‌ر کردنه‌وه‌ت و هێنانه گۆڕی ئه‌م پرسیاره.ئه‌و بۆچوونه‌ی باست لێوه کردووه له‌وانه‌یه پێشتر له نێواخنی نووسینی خوێنه‌ره‌وه‌یه‌ک، له ڕوانگه دا بڵاو بووبێته‌وه، به‌ڵام من خۆم وه‌بیرم نایه‌ته‌وه له سه‌ر ئه‌مه هیچم نووسیبێ. بۆ ئه‌وه‌ی پرسیاری به‌ڕێزت بێ وڵام نه‌هێڵمه‌وه، ئه‌وه به‌کورتی وڵامی پرسیاره‌که‌ت ده‌ده‌مه‌وه.
وابزانم هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی ئاوا ڕوو ده‌دا و زۆرجاریش دووپاته ده ببێته‌وه له‌به‌رئه‌وه‌یه بۆ وێنه که‌سێک که ده‌نووسێ : "خوێندنگای حاجی قادری سه‌ره‌تایی " له پێشدا ده‌سته وشه‌که به پێی ڕێسای زمانێکی دیکه داده‌ڕێژێ و دوایه وشه‌کان ده‌کا به‌کوردی و ده‌یاننوسێ. له شێوه‌زاری کوردیی نێوه‌ڕاست دا ئه‌گه‌ر نێوێک به نێوکی دیکه‌وه بلکێنین : خوێندنگا +ی + حاجی قادر، و بمانه‌وێ به وشه‌یه‌کی دیکه ئه‌رکی پێوه‌لکێندراو > حاجی قادر ڕوونتر که‌یه‌نه‌وه، ئه‌م دیارخه‌ره > سه‌ره‌تایی، ده‌که‌وێته نێوان ناوی یه‌که‌م > قوتابخانه و ئه‌و ناوه‌ی که پێوه‌ی لکێندراوه > حاجی قادر، چونکوو ئه‌گه‌ر وانه‌که‌ین جێی ده‌رخه‌ر > سه‌ره‌تایی و پێوه‌لکێندراو > حاجی قادر تاق وجووت که‌ین ئه‌وده‌می جێگه‌ی پێوه‌لکێن و پێوه‌لکێندراو ده‌شێوێ و ڕسته‌که مانای مه‌به‌ست ناگه‌یێنێ. جیاوازی واتایی ئاشکرا هه‌یه له‌نێوان ڕسته‌ی " خوێندنگای سه‌ره‌تایی حاجی قادر" و " خوێندنگای حاجی قادری سه‌ره‌تایی " له ڕسته‌ی دووهه‌مدا وشه‌ی پێوه لکێندراوی دووه‌م نیسبه‌ته بۆ حاجی قادر و ده‌رخه‌ری وشه‌ی یه‌که‌م و ڕوونکه‌ره‌وه‌ی ئه‌رکی وی نییه. ئه‌وجار ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ به ده‌رخه‌رێکی دیکه ئه‌رکی ناوی پێوه‌لکێن زێده‌که‌ین، ده‌رخه‌ری دوویه‌م به دوای یه‌که‌مدا دێ و پێوه‌لکێندراوی یه‌که‌م هه‌ر له جێی خۆی واته له کۆتایی ڕسته دا ده‌مێنێته‌وه: ناو + ی + ده‌رخه‌ر(1) + ده‌خه‌ر (2) + پێوه‌لکێندراو .که‌وابێ :" خوێندنگای سه‌ره‌تایی تێکه‌ڵاوی حاجی قادر" ، "قوتابخانه‌ی ئاماده‌یی کوڕانی سۆران "مانای مه‌به‌ست ڕاستتر ده‌گه‌یێنن. هیوادارم ئه‌و شیکردنه‌وه‌یه تاڕاده‌یه‌ک وڵامی پرسیاره‌که‌تی دابێته‌وه.
با به کورتی شتێکیش له سه‌ر پاشگری "گا" و " گه" بلێم که به لکاندن و به دمه‌وه کردنی ڕیشه‌ی کار یان ناو ، ناوی شوێن یان لێ ساز ده‌کرێ. به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی له زۆر وشه‌ی کۆنی کوردیی دا پاشگری "گه" ده‌کار کراوه وه‌کوو دانگه، مۆڵگه، جۆگه، شه‌رگه، هه‌وارگه، خیگه، بۆ وشه‌ی تازه کووره و داتاشراو پاشگری "گه" م له "گا" له به‌ر گوێیان خۆشتره وه‌ک "خوێندنگه" له بری " خوێندگا". منیش داوای سه‌رکه‌وتنت ده‌که‌م. تکایه ئه‌گه‌ر ئه‌وجار پێوه‌ندیت به " ڕوانگه" وه کرد نێو و ئی- مه‌یلی خۆشت بنووسه.
حه‌سه‌نی قازی
No comments:
Post a Comment