دووی ڕێبه‌ندان جێژنی نه‌ته‌وه‌یی کورد پیرۆز بێ
دووی ڕێبەندان جێژنی نەتەوه‌یی کورد پیرۆز بێ
ڕؤژی 2ی ڕێبه‌ندانی ئه‌مساڵ 63 ساڵ له ڕاگه‌یاندنی کۆماری کوردستان ڕاده‌برێ.
له‌م شێست و سێ ساڵه دا چ له کوردستان و چ له پاشماوه‌ی جیهان دا زۆر شت گۆڕاوه، به‌ڵام داخوازی نه‌ته‌وه‌ی کورد بۆ ژیانێکی ئازاد و به ئێروو، به دوور له ترس و دڵه‌ڕاوکێ هێشتا وه‌دی نه‌هاتووه. ئه‌و ئاڵوگۆڕانه ده‌بێ ڕاستییه‌کی به کورد و هه‌مبه‌ره‌کانی سه‌لماندبێ :
ئه‌وان ناتوانن کورد بتوێننه‌وه و له ناوی به‌رن ، کوردیش پێویسته زیاتر باوه‌ڕی به هێزی خۆی بێ .
سه‌رکه‌وتن و شکانی کۆماری کوردستان پێڤاژۆیه‌کی لێکهاڵاو بوو، هه‌لومه‌رجی ناوچه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌یی ڕێگه‌ی به به خۆداهاتنی کۆمارێکی سه‌ربه‌خۆی کورد نه‌ده‌دا.شێست و سێ ساڵ دوای 2ی ڕێبه‌ندان ئه‌و هه‌لومه‌رجه گۆڕانێکی ڕیشه‌یی به سه‌ر دا نه‌هاتووه، به‌ڵام وشیاریی ناسنامه خوازی کورد زیادی کردووه و به پێجه‌وانه‌ی چاوه‌ڕوانییه‌کان ئه‌و وشیارییه نه‌یتوانیوه له جه‌غزی هه‌رێمی ڕزگاری بێ و هه‌موو جوگرافیای کوردستان بگرێته‌وه.
ڕه‌نگه پته‌و کردنی بیره‌وه‌ری هاوبه‌شی مێژوویی له ده‌ره‌وه‌ی جه‌غزی ته‌نگی حیزبایه‌تی و ناوچه‌یی و رێزلێنان له جیاوازی و ڕه‌نگاوڕه‌نگی کۆمه‌ڵی کوردستان له ڕێبازی ناسێنه‌خوازی دا بتوانێ یه‌کێتی له جیاوازی دا بکاته باوه‌ڕێکی گشتی . دیاره تا ئه‌و کاته هه‌وراز و نشێوی ئه‌و ڕێبازه به‌رده‌وام ده‌بێ و ئه‌رکی خه‌باتی ڕووناکبیریی و سیاسییه پێوانی ئه‌و ڕێبازه کورت‌تر کاته‌وه.
یه‌ک له خه‌سڵه‌ته هه‌ره جێی سه‌رنجه‌کانی ڕاگه‌یاندنی کۆمار، باوه‌کوو ته‌مه‌نی کورت و ڕووخانی هاسانی،ده‌ربڕینی بوونی سیاسی کورد و داهێنانی ڕه‌مزه‌کانی ئه‌و هه‌بوونه بوو، بۆیه ده‌بێ له‌م ڕۆژه دا گشت ئه‌و تێکۆشه‌رانه‌ی کۆماریان ڕاگه‌یاند و له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د به پێزانییه‌وه وه‌بیر بهێندرێنه‌وه چونکه ڕێگه‌یان بۆ پێ سه‌لماندن و به‌خۆدا هاتنی ناسێنه‌ی کورد کرده‌وه، ڕیگه‌یه‌ک که جارێ هه‌ر به‌رده‌وامه ...
حه‌سه‌نی قازی
2ی ڕێبه‌ندانی 1387
1 comment:
pirr supas kak Hesen, em rojhe be gelí Kurdistan péroz be!
Post a Comment