====دیسان سه‌باره‌ت به په‌یمانی سێ سنوور====
ئه‌م وێنه‌یه بۆ یه‌که‌مین جار له کتێبی سێبه‌ری ئازادی " هه‌وراز ونشێوه‌کانی مێژووی خه‌باتی کۆمه‌ڵه‌ی ژێ.کاف" نووسینی که‌ماڵ عه‌بدوڵاهی، بنکه‌ی ژین، سلێمانی 2008 بڵاوکراوه‌ته‌وه و به سپاسه‌وه ڕاگوێزراوه‌ته ئێره
ده‌سته‌ی نوێنه‌رانی کۆمه‌ڵه‌ی ژ.ک. له کۆنفڕانسی سێ سنوور،له ڕاسته‌وه بۆ چه‌پ: عه‌بدولره‌حمانی شه‌ره‌فکه‌ندی، عه‌بدولڕه‌حمانی زه‌بیحی، قاسمی قادریی قازی سه‌رۆکی نوێنه‌ران، محه‌مه‌د سه‌عیدی کانی مارانی رابطی کۆمه‌ڵه‌ی ژ.ک. و کۆمه‌ڵه‌ی هیوا
سه‌رچاوه‌ی پێشوو
هه‌موو ئه‌ندامانی به‌شداری کۆنفرانسی په‌یمانی سێ سنوور له ڕاسته‌وه بۆچه‌پ: قاسمی قادریی قازی سه‌رۆکی نوێنه‌رانی کۆمه‌ڵه‌ی ژ.ک.، عه‌بدولڕه‌حمانی شه‌ره‌فکه‌ندی نوێنه‌ری ژ.ک.، عه‌بدولڕه‌حمانی زه‌بیحی نوێنه‌ری ژ.ک.، سه‌ید عه‌زیزی شه‌مزینی نوێنه‌ری کۆمه‌ڵه‌ی هیوا،محه‌مه‌د سه‌عیدی کانی مارانی رابطی کۆمه‌ڵه‌ی ژ.ک.و کۆمه‌ڵه‌ی هیوا، شێخ عوبه‌یدیلای زینوێ نوێنه‌ری کۆمه‌ڵه‌ی هیوا
سه‌رچاوه‌ی پێشوو
هه‌موو به‌شدارانی کونفڕانسی په‌یمانی سێ سنوور به‌یه‌که‌وه.له ڕاسته‌وه بۆچه‌پ:شێخ عوبه‌یدیلای زینوێ، محه‌مه‌دسه‌عیدی کانی مارانی،عه‌بدولڕه‌حمانی شه‌ره‌فکه‌ندی، سه‌ید عه‌زیزی شه‌مزینی، عه‌بدولڕه‌حمانی زه‌بیحی، قاسمی قادریی قازی
سه‌رچاوه‌ی پێشوو
دیسان سه‌باره‌ت به " په‌یمانی سێ سنوور"
حه‌سه‌نی قازی
ئه‌مڕۆ 7ی ڕێبه‌ندان، کتێبێکم به‌ده‌ست گه‌یشت به نێوی ( سێبه‌ری ئازادی " هه‌وراز و نشێوه‌کانی مێژووی خه‌باتی کۆمه‌ڵه‌ی ژێ.کاف") له نووسینی به‌ڕێز که‌ماڵ عه‌بدوڵلاهی که له کۆتاییه‌کانی ساڵی 2008 له شاری سڵیمانی له لایه‌ن بنکه‌ی ژینه‌وه له 473 لاپه‌ڕه دا بڵاو کراوه‌ته‌وه. له‌و کتێبه‌دا چه‌ندین وێنه‌ی به‌نرخی مێژوویی بۆ جاری یه‌که‌م بڵاو کراونه‌ته‌وه و ئه‌م وێنانه تیشکێکی زیاتر ده‌خه‌نه سه‌ر په‌یمانی سێ سنوور و به‌شدارانی.
دیاره له‌و کتێبه‌دا زۆر باس و بابه‌تی له‌مه‌ڕ مێژووی کۆمه‌ڵه‌ی ژێکاف و بڵاوکراوه‌کانی هاتوونه‌ته گۆڕێ که هه‌ڵده‌گرن به دوورودرێژتر قسه‌یان لێوه بکرێ، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی نووسه‌ری به‌ڕێز ده‌ڵێ : ' مامۆستا هه‌ژار باشترین زانیاری سه‌باره‌ت به "په‌یمانی سێ سنوور"ی له کتێبه‌که‌یدا تۆمار کردووه' که ئه‌وه قسه‌یه‌کی ڕاسته (لاپه‌ڕه‌ی 181 )، له لاپه‌ڕه‌ی (190 ) دا تووشی هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره هاتووه و دوای به شاهید هێنانه‌وه‌ی به‌شێک له لاپه‌ڕه‌ی 10: 'م.س. خوێنین 1060، رابیتی نێوان ئێمه و هیوا بوو تا کۆنفرانس ته‌شکیل درا، کۆمه‌ڵه له کۆششتی ئه‌و لاوه ئازایه [ بێ به‌هره نه‌بووه وه له ناوبراو و به‌شداران …] سپاس و ته‌شه‌ککور ده‌کا." دوایه له پڕ به‌دوای ئه‌م ڕسته‌یه دا لێی زیاد ده‌کا " ئه‌گه‌رچی تا ڕاده‌یه‌کی زۆر ده‌کرێ و ده‌توانین بڵێین ئه‌و 'لاوه ئازایه'ش " سه‌عیدی حه‌مه‌قاله‌ی بێستانچی " یه …. دیاره نووسه‌ر ئه‌و چه‌ند ڕسته‌یه‌ی نێو لاپه‌ڕه‌ی 10ی به باشی بۆ نه‌خوێندراوه‌ته‌وه و له ناو [ ] به ته‌خمین چه‌ند وشه‌یه‌کی زیاد کردووه. ڕسته‌کان به‌و جۆره‌ی له نیشتمان ی ( 7، 8، 9) لاپه‌ڕه‌ی 10دا نووسراون ئاوان:
" م.س.خوێنین 1060 رابطی نیوانی ایمه و هیوا بوو تا کونفرانس ته‌شکیل درا کومه‌له له کوششتی ئه‌م لاوه آزایه و هه‌ر وه‌ها له گشت ئه‌ندامه‌کانی ئه‌م کونفرانسه گرینگه که بی گومان له دوایی دا ده‌بیته فه‌سلیکی گه‌وره ده میژووی فه‌عالییه‌ت و کوششتی دوو کومه‌له دا، سوپاس و تشکر ده‌کا."
ده ڕاستیدا ئێمه به له به‌ر یه‌ک ڕۆنانی لاپه‌ڕه‌ی 10ی نیشتمان و نووسینه‌که‌ی هه‌ژار له "چێشتی مجێو‌ر" دایه که ناوی به‌شدارانی کۆنفرانسی " په‌یمانی سیه سنوور"مان بۆ ڕوون ده‌بێته‌وه و که‌مترین گۆمانمان له‌وه‌دا نامێنێ که م.س.خوێنین 1060 به‌ڕیز " محه‌مه‌د سه‌عیدی کانی مارانی" یه نه‌ک که‌سێکی دیکه. ئه‌من بۆم ناچێته‌وه سه‌ر یه‌ک چۆنه به‌ڕێز عه‌بدوڵاهی ئه‌و ڕاستییه‌ی له پته ده‌رچووه ، له کاتێکدا به‌و وێنه به‌نرخانه‌ی که له ئه‌ندامانی به‌شدار له کۆنفڕانسی "سێ سنوور" له کتێبه‌که‌ی دا بڵاوی کردوونه‌ته‌وه ده‌بوو ئه‌وه‌ی بۆ ڕوون بباوه و نه‌ینووسیبا:
"ئه‌گه‌رچی تا ڕاده‌یه‌کی زۆر ده‌کرێ و ده‌توانین بڵێین ئه‌و 'لاوه ئازایه'ش سه‌عیدی حه‌مه‌قاله‌ی بێستانچی یه"
له‌و شه‌رحه‌ی دا که نووسه‌ر له بن وێنه‌کانی لاپه‌ڕه‌ی 463 و 464ی کتێبه‌که‌یدا نووسیویه‌تی ده‌ڵێ:" سه‌عیدی کانی مارانی ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌ی هیوا نه‌بووه، به‌ڵکوو وه‌ک هاوڕێ ده‌گه‌ڵ دوو ئه‌ندامی نوێنه‌ری کۆمه‌ڵه‌ی هیوا له‌و کۆبوونه‌وه‌یه دا به‌شداری کردووه" و له هه‌ر دووک لاپه‌ڕه‌ش دا بۆ شاهیدیی ئه‌مه داوا ده‌کا خوێنه‌ره‌وان بڕواننه " (لاپه‌ڕه‌ی 181)" که له‌و لاپه‌ڕه‌یه ده‌ڕوانین له دوو شوێن قسه‌کانی مامۆستا هه‌ژار ده‌خووێنینه‌وه که له جێیه‌کیان ده‌ڵێ: " نوێنه‌رانی هیوا: "شێخ عوبه‌یدیللای زینوێ"، "سه‌ید عه‌زیزی شه‌مزینی" که ئه‌فسه‌رێکی عراق بو،" سه‌عیدی کانی مارانی" ناوێکیش که تازه لاوێک و خوارزای شێخ عوبه‌یدیللا بو ده‌گه‌ڵیان هاتبو" له‌و قسانه دا هیچ باسی ئه‌وه نه‌کراوه که به‌ڕێز " محه‌مه‌د سه‌عیدی کانی مارانی" ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌ی هیوا نه‌بووبێ و ئه‌و حوکمه‌ی نووسه‌ر له ڕاستیدا قسه هه‌ڵبه‌ستنه به‌ده‌م هه‌ژاره‌وه.
له لاپه‌ڕه‌ی 10ی نیشتمانی ژماره ( 7،8،9 ) دا ده‌خوێنینه‌وه "م.س.خوێنین 1060 رابطی نیوان ایمه و هیوا بوو تا کۆنفرانس ته‌شکیل درا؛ کومه‌له له کوششتی ئه‌م لاوه آزایه و هه‌ر وه‌ها له گشت ئه‌ندامه‌کانی…" ئه‌و ڕستانه ما‌نایان ئه‌وه‌یه که م.س.خوێنین 1060 واته محه‌مه‌د سه‌عید کانی مارانی ده‌ورێکی گرینگی هه‌بووه تا ئه‌وه‌ی که کۆنفڕانس ته‌شکیل دراوه، چۆن ده‌کرێ هه‌ر وا له گۆتره بگوترێ ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌ی هیوا نه‌بووه. ئه‌ی ئه‌و کورته‌ی ناو و ژماره‌یه چییه؟
له دوای بڵاو بوونه‌وه‌ی ' لاپه‌ڕه‌ی 10، ڕاستیی په‌یمانی سێ سنوور' له ڕوانگه دا به‌ڕێز محمد سعید یوسف کانی مارانی [م.س.خوێنین 1060] دوای بانگه‌وازی نووسه‌ری ئه‌م دێڕانه باسێکی کورتی سه‌باره‌ت به (په‌یمانی سێ سنوور) نووسی و له گه‌ڵ وێنه‌ی به‌ڕێزیان له ڕوانگه دا بڵاو کرایه‌وه. له‌و نووسراوه کورته دا به دیقه‌تێکی سه‌رسوڕهێنه‌ر دوای تێپه‌ڕینی 65 ساڵ به ورده ڕیشاڵ باسی ئه‌وه ده‌کا که چۆن له 5/7/1944 له دێی "ماوه‌تان"وه چووه‌ته زینوێ و ڕێکه‌وتی هه‌موو ڕۆژه‌کان تاگه‌ڕانه‌وه بۆ دێیه‌کی خۆی 'ماوه‌تان' له 3/8/1944 باس ده‌کا. به‌ڕێزیان شاهیدی ده‌دا : " وه‌ئه‌من له‌و شه‌ش که‌سه زیاتر که‌سی دیم نه‌دیت به‌شدار بێ له گفتوگۆیه‌که"
واته: شێخ عوبه‌یدیلای زینوێ، سه‌ید عه‌زیزی شه‌مزینی، محه‌مه‌د سه‌عیدی کانی مارانی، قاسمی قادریی قازی، عه‌بدولرحمانی زه‌بیحی و عه‌بدولره‌حمانی شه‌ره‌فکه‌ندی.
نووسه‌ر له کۆتایی لاپه‌ڕه‌ی 189و سه‌ره‌تای لاپه‌ڕه‌ی 190 ی کتێبه‌که‌یدا ده‌نووسێ : "هه‌ر وه‌ک ده‌بینین ناوی نوێنه‌رانی به‌شدار له کۆپوونه‌وه‌ی داڵانپه‌ڕ" له به‌ڵگه‌ی نێو بڵاوکراوه‌که‌ی گۆڤاری" نیشتمان" دا به شێوه‌ی ڕه‌مز و نهێنی هاتووه. بۆ ساغ کردنه‌وه‌ی ئه‌وبه‌شه‌ش ڕۆژی جومعه 9ی به‌فرانباری ساڵی 1384
وه‌ک له سه‌ره‌تای ئه‌م نووسینه دا باسم کرد کتێبی ' سێبه‌ری ئازادی' زۆر بابه‌تی تێدایه که هه‌ڵده‌گرێ به‌وردتر و درێژتر قسه‌ی لێبکرێ، تا ئه‌وجێگه‌یه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر په‌یمانی سێ سنوور جگه له‌و وێنه به‌نرخانه نه‌بێ که به‌ڕێز عه‌بدوڵاهی بڵاوی کردوونه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به نێوه‌رۆکی په‌یمانه‌که جگه‌له‌و ماده‌یه‌ی که مامۆستا هه‌ژار له "چێشتی مجێو‌ر: دا باسی لێوه‌کردووه چیدیکه نابینین.
به‌ڕێز عه‌بدوڵاهی له لاپه‌ڕه‌ی 321 یه‌کی کتێبه‌که‌ی دا وێنه‌ی به‌ڵگه‌یه‌کی بڵاو کردووته‌وه که کاتی خۆی نووسه‌ری ئه‌م دێرانه له به‌ر ده‌ست لێکۆله‌ره‌وی هێژا نه‌مر مه‌حموودی مه‌ڵا عێزه‌تم نا که له به‌رگی سێیه‌می 'ده‌وڵه‌تی جمهوی کوردستان، نامه و دۆکومێنت، ستۆکهۆم – 1977 ، لاپه‌ڕه‌ی 763 ' بڵاو کراوه‌ته‌وه.
له ڕاستیدا ئه‌و نامه‌یه که له لایه‌ن 'معاونی کومیته‌ی مرکزی حزبی دیموکراتی کوردستان' وه‌هابی بلووریان ئیمزا کراوه ئیجازه‌ی هاتوچۆیه‌که بۆ ' [سعید محمد]. به‌له‌به‌رچاو گرتنی ئه‌و حه‌ولانه‌ی ئه‌و سه‌روبه‌ندی له مهاباده‌وه دراوه بۆ کاروباری ڕێکخراوه‌یی له کوردستانی عێراق و بیره‌وه‌رییه‌کانی ئه‌بولحه‌سه‌نی ته‌فرێشیان ئه‌و که‌سه جگه له ' محه‌مه‌د سه‌عیدی کانی مارانی ' ناکرێ که‌سێکی دیکه بێ.
به هیوای ئه‌وه‌ی به‌ڕێز کانی مارانی ئه‌و لایه‌نه‌ش ڕوون کاته‌وه.
No comments:
Post a Comment