زمان و چینی کۆمه‌ڵایه‌تی، نووسینی پیتر ترادگیل
زمان و چینی کۆمه‌ڵایه‌تی
نووسینی:پرۆفێسۆر پیتر ترادگیل
وه‌رگێڕان له ئینگلیسییه‌وه: حه‌سه‌نی قازی
ئه‌گه‌ر مرۆ ئینگلیسی زمان بێ یان هێندێک سه‌باره‌ت به کۆمه‌ڵه‌کانی ئینگلیسیی زمان بزانێ، ده‌توانێ ته‌نێ به‌پێی ئه‌م به‌ڵگه زمانییانه‌ی لێره‌دا ئاماژه‌یان پێ ده‌که‌ین به ته‌خمین پله‌و هه‌ڵکه‌وتی کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌م ئاخێوه‌رانه‌ی خواره‌وه هه‌ڵدا. ئاخێوه‌ری ئه‌ی : I I done it yesterday(ئه‌من دوێنێ ئه‌وم کرد)، ئاخێوه‌ری ب : I did it yesterdy ، ئاخێوه‌ری ئه‌ی: : He ain’t got it (ئه‌و وه‌رینه‌گرتووه)، ئاخێوه‌ری ب : He hasn’t got it ، ئاخێوه‌ری ئه‌ی: It was her what said it ( ئه‌وه ئه‌و بوو گوتی)، ئاخێوه‌ری ب: It was her that said it
ئه‌گه‌ر مرۆ گوێی له‌و ئاخێوه‌رانه، گوێی له‌و شتانه بێ، به ته‌خمین وای داده‌نێ کهB پله و هه‌ڵکه‌وتی کۆمه‌ڵایه‌تی له A به‌رزتر بێ، و مرۆ به دڵنیاییه‌وه چاکی بۆچووه. ئه‌وه چۆنه که ئێمه ده‌توانین ئه‌وجۆره شتانه له‌یه‌ک بکه‌ینه‌وه؟
وڵامی ئه‌و پرسیاره له‌هه‌بوونی شێوه‌زاره زمانییه‌کان دایه که ئێستا به له‌هجه‌گه‌لی چینی – کۆمه‌ڵایه‌تی یان، له‌لایه‌ن هێندێک نووسه‌ره‌وه به سۆسیۆلێکت نێوزه‌د کراون. له‌نێوان قسه‌کردنی ئه‌و دووئاخێوهرانهدا جیاوازی ڕێزمانی هه‌یه و ئه‌وه سهرهپهتێکه بۆ درکاندن و ده‌رخستنی پاشخانی کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌وان. هه‌ر وه‌ها ئه‌وه‌ش ده‌لوێ، ئه‌گه‌رچی له سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی چاپکراو دا نیشان نه‌دراوه، که ئه‌وجیاوازییانه هاوکات جیاوازی فۆنێتیکی و دهنگسازیشیان له نێوان دایه- واته، ڕاوێژگه‌لی (accents ) جیاوازی چێنی – کۆمه‌ڵایه‌تیش هه‌ن. جیاوازییه‌کانی ناوکۆیی کۆمه‌ڵه ئینسانییه‌کان له زمانه‌کانیان دا ڕه‌نگ ده‌ده‌نه‌وه. ده‌سته جیاوازه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان شێوه‌زاری جیاوازی زمانی به‌کارده‌هێنن و وهکووئهندامانی به‌ئه‌زموونی کۆمه‌ڵگه زمانییه‌کان ئێمه ( و ئه‌و که‌سه ئینگلیسییه‌که له به‌ندی یه‌که‌می ئه‌م کتێبه‌دا) ڕاهاتووین که ئاخێوه‌ران به‌و پێیه پۆلێن به‌ندی بکه‌ین.
جیاوازێتی کۆمه‌ڵایه‌تی بۆچی ئه‌و کارلێکه‌رییه‌ی له سه‌ر زمان هه‌یه؟ ئێمه ده‌کرێ ئاماژه به له‌به‌ریه‌ک ڕۆنانی به‌ره‌وپێشجوونی ئه‌و شێوه‌زاره کۆمه‌ڵایه‌تییانه و به‌ره‌وپێشچوونی شێوه‌زاره هه‌رێمییه‌کان بکه‌ین: له هه‌ردووک نمووناندا به‌رهه‌ڵست و مه‌ودا به‌ڕواڵه‌ت خۆ ده‌رده‌خه‌ن. له‌هجه‌ناسان (dialectologists ) دۆزیویانه‌ته‌وه که سنووره‌کانی له‌هجه‌ی هه‌رێمی زۆرجار له‌ته‌ک به‌رهه‌ڵستی جوگرافیایی، یه‌ک ده‌گرنه‌وه وه‌کوو چیا،زه‌ل و چۆم: بۆ نموونه، گشت ئاخێوه‌رانی له‌هجه‌گه‌لی نه‌ریتی له ناوچه‌کانی بریتانیا له سه‌رووی چۆمی هامبر ( له نێوان لینکۆلنشایر و یۆرکشایر ) دا ووشه‌ی وه‌کوو House ( ‘hoose’ [ hu:s] ) هێشتا بهmonophthong مۆنۆفتۆنگ* ده‌رده‌بڕن، له‌کاتێکدا ئه‌و ئاخێوه‌رانه‌ی که خه‌ڵکی لای باشووری ئه‌و چۆمه‌ن بۆچه‌ندین سه‌د ساڵان جۆره‌یه‌ک diphthong دیفتۆنگی**وێنه‌ی [haus] یان به‌کارهێناوه ، وله ده‌وڵه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا سنووری نێوان له‌هجه‌کانی باکووری و نێوه‌ڕاست ( بۆ ئاگاداری زیاتر بڕوانه به‌ندی 8ی ئه‌م کتێبه)له هێندێک ناوچان هاوته‌ریبی چۆمی ئۆهایۆن. هه‌ر وه‌ها ئه‌وه‌ش ڕوون بووه‌ته‌وه که هه‌رچه‌ندی مه‌ودای جوگرافیایی نێوان دوو له‌هجان زیاتر بێ له ڕووی زمانییه‌وه ئه‌وه‌نده‌ش له یه‌کتری دوور ده‌که‌ونه‌وه: بۆ نموونه، ئه‌و شێوه‌زارانه‌ی ئینگلیسیی بریتانیایی که له شێوه‌ی قسه‌کردنی له‌نده‌ن هه‌ری دوورن بێگومان شێوه‌زاره‌کانی باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی سکاتله‌ند- بوچانن، و له ئه‌مریکای باکووری جیاوازی هه‌ره گه‌وره‌ی زمانی له نێوان شێوه‌زاره هه‌رێمییه‌کانی ئینگلیسی دا به به‌راورد کردنی شێوه‌ی قسه‌کردنی نیوفاوندله‌ند و میسیسیپی به جوانی ده‌رده‌که‌وێ.
به‌ره‌وپیشچوونی شێوه‌زاره کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ڕه‌نگه بکرێ به هه‌مان شێوه- واته به‌رهه‌ڵستی کۆمه‌ڵایه‌تی و مه‌ودای کۆمه‌ڵایه‌تی دا شی بکرێنه‌وه. تێوه هاتن و وه‌خۆکردنی نێشانه و خه‌سڵه‌تێکی زمانی بۆ نێو کۆمه‌ڵێک ده‌کرێ به هۆی به‌رهه‌ڵسته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی چێنایه‌تی، ته‌مه‌ن، ڕه‌گه‌ز، دین یان هۆکارگه‌لی دیکه به‌ربه‌ست بکرێ.و مه‌ودای کۆمه‌ڵایه‌تی له‌وانه‌یه هه‌رهه‌مان جۆره کارلێکه‌ری هه‌بێ که مه‌ودای جوگرافیایی هه‌یه‌تی: بۆنموونه،تازهیهتییهکی زمانی که له‌نێو ده‌سته‌یه‌کی هه‌ره‌به‌رزی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ست پێده‌کا کارتێکه‌ری له نێو ده‌سته‌ی هه‌ره نزمی کۆمه‌ڵایه‌تی دا ئی هه‌ره دوایی یه، ئه‌گه‌ر کارتێکه‌رییه‌کی ئه‌وتۆی هه‌ر هه‌بێ.( له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئێمه ده‌بێ وشیار بین ، و گشت ئه‌و جیاوازییه کۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ی زمانی ته‌نێ هه‌ربه‌وشێوه ته‌واو میکانیکییه شی نه‌که‌ینه‌وه، چونکوو هه‌ر وه‌ک له به‌ندی یه‌که‌می ئه‌م کتێبه دا دیتمان، بۆچوون و دیتن سه‌باره‌ت به‌زمان به ئاشکرایی ڕۆڵێکی گرینگ ده‌گێڕێ له پاراستن یان ڕه‌واندنه‌وه‌ی جیاوازییه لههجهییهکاندا.)
له‌نێوهه‌موو شێوه‌کانی جیاوازێتی کۆمه‌ڵایه‌تی دا، بۆ نموونه، جیاوازی چینایه‌تی، ته‌مه‌ن، جینس،ڕه‌گه‌ز یان دین، ئێمه له‌م به‌نده دا ده‌بێ له سه‌ر ئه‌و شێوه تایبه‌تییه له جیاوازێتی کۆمه‌ڵایه‌تی جه‌خت بکه‌ینه‌وه که له‌نموونه‌ی ئاخێوه‌رانی A وB دا نیشانمان دا _ واته توێژبه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی. توێژبه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی زاراوه‌یه‌که بۆ ئاماژه‌به که‌ڵه‌که‌به‌ندی ده‌سته‌کان له‌کۆمه‌ڵ دا ده‌کارده‌کردرێ به‌تایبه‌تی له ڕووی ده‌سته‌ڵات، سه‌روه‌ت و ده‌وڵه‌مه‌ندی و پله‌وپایه‌وه. له کۆمه‌ڵه پیشه‌سازییه‌کانی ڕۆژائاوا دا ئه‌و شێوه‌یه‌ی توێژبه‌ندی چینه‌کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان به‌خۆیه‌وه ده‌گرێ ده‌بێته هۆی په‌یدابوونی له‌هجه‌گه‌لی چینی کۆمه‌ڵایه‌تی له ڕووی زمانییه‌وه.(گشت پرسی چینی کۆمه‌ڵایه‌تی له ڕاستیدا تا ڕاده‌یه‌ک جه‌نجاڵییه،به‌تایبه‌تی له به‌ر ئه‌وه‌ی که کۆمه‌ڵناسان له‌مه‌ر ته‌بیعه‌تی ڕاسته‌قینه، مانا و نێوه‌رۆک یان هه‌بوونی چینه‌کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان هاوڕانین. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش، لێره دا به‌جێ نییه حه‌ول بدرێ بۆ ڕیزکردن یان هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆچوونی جیاواز که سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته له‌لایه‌ن تێیۆریزانانی کۆمه‌ڵناسه‌وه هاتوونه‌ته گۆڕێ.هه‌ر ڕه‌نگه ئه‌وه‌نده به‌س بێ هێمای پێبکه‌ین که به‌گشتی چینه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان به کۆی ئه‌و تاکوته‌رایانه‌ی داده‌ندرێن که خه‌سڵه‌تی وه‌کوو یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی و/یان ئابوورییان هه‌یه.بۆچوونی گشتی له‌مه‌ر چینی کۆمه‌ڵایه‌تی له زۆربه‌ی لێکۆڵینه‌وه زمانییه‌کاندا له‌بڕگه‌کانی خۆاره‌وه دا ده‌رده‌که‌ون.)
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، توێژبه‌ندی چینی – کۆمه‌ڵایه‌تی دیارده‌یه‌کی جیهانی نییه. بۆ نموونه، له هیندووستان، کۆمه‌ڵی نه‌ریتی به کاستی castes جیاواز دابه‌ش بووه. له ڕوانگه‌ی زمانناسێکه‌وه، لێکۆڵینه‌وه و شیکردنه‌وه‌ی له‌هجه‌گه‌لی کاست تا ڕاده‌یه‌ک له له‌هجه‌گه‌لی چینی کۆمه‌ڵایه‌تی هاسانتره. ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه کاسته‌کان به‌ڕێژه پته‌وتر و خۆڕاگرترن، به‌ڕوونی نێویان لێندراوه، به ته‌واوی له‌یه‌کتری جوێ کراونه‌ته‌وه، سه‌ر به‌ئه‌وان بوون و ئه‌ندامه‌تی تێیاندا میراتییه و ده‌ره‌تانی زۆرکه‌م هه‌یه بۆ ده‌ست به‌ردان له کاستێک و چوونه‌ناو و له‌گه‌ڵ که‌وتنی کاستێکی دیکه.( دیاره ئهوهههتابڵێی ساده کردنه‌وه‌ی ئه‌و چه‌مکه‌یه، مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی من لێره‌دا ئه‌وه‌یه که جه‌خت له سه‌ر جیاوازی نێوان کاست و کۆمه‌ڵه چینایه‌تییه‌کان بکه‌مه‌وه.) له‌به‌ر ئه‌و جوێکردنه‌وه ئاشکرایه‌ی خه‌ڵک به ده‌سته‌ی تایبه‌تی و جیاواز، جیاوازی له‌هجه‌یی له نێو کاستهکاندا به ئاشکرایی به‌ده‌ره‌وه‌ن، و جیاوازی کۆمه‌ڵایه‌تی ده زماندا هێندێک جار گه‌وره‌تر و زیاترن له جیاوازییه هه‌رێمییه‌کان. خشته‌ی ژماره 2 ئه‌و خاڵانه نیشان ده‌دا له‌مه‌ڕ زمانی کانناندا، که زمانێکه له بنه‌ماڵه‌ی دراڤیدیایی باشووری هیندووستان که له گه‌ڵ زمانی تامیل دا خزمایه‌تی هه‌یه. ئه‌وخشته ژماره‌یه‌ک له‌و شێوانه نیشان ده‌دا که له لایه‌ن براهمینهکانهوه به‌کار ده‌هێندرێن، که به‌رزترین کاستن، و هاوتاکانیان له قسه‌کردنی کاسته خواره‌وه‌تره‌کان، له دووشاری بانگالۆر و دهاروار نیشان ده‌دا، که نزیکه‌ی 350 میل ( 400 کیلۆمیتر) له یه‌کتری دوورن.
سێ نموونه‌ی یه‌که‌م نیشان ده‌ده‌ن که، ئه‌گه‌رچی فۆڕمه‌کانی بانگالۆر و دهاروار بۆ کاسته خواره‌وه‌تره‌کان وه‌ک یه‌ک وان، به‌ڵام کاستی براهمین فۆڕمی ئه‌وتۆی هه‌یه که نه‌ک هه‌ر جیاوازن له کاسته‌کانی دیکه به‌ڵکوو له‌و دوو شاره دا ده‌نێو یه‌کتریش دا له‌یه‌ک جیاوازن.
خشته‌ی 2. جیاوازییه‌کانی هه‌رێمی و کاست له زمانی کاننادا
براهمین شاری دهاروار ' هه‌یه' eda شاری بانگالۆر ide، دهاروار ' لهنێوێ دا' –olage ، بانگالۆر –alli ناوگری چاوگ: دهاروار- likke ، بانگالۆر-ök ، ناوگری ئاوه‌ڵناوی کرداری، دهاروار -ö، بانگالۆر –ö
دهاروار ، 'دانیشه' küt- ، بانگالۆر küt- ، جێناوی ئینعیکاسی ، دهاروار kö، بانگالۆر kö
کاستی غه‌یری براهمین له شاری دهاروار ' هه‌یه' ayti ، له شاری بانگالۆر ayti ، دهاروار ' له نێوێ دا' ،- àga بانگالۆر –àga ، ناوگری چاوگ: دهاروار –à، بانگالۆر –à ، ' دانیشه' دهاروار kunt- ، بانگالۆر kunt-
جێناوی ئینعیکاسی، دهاروار kont-، بانگالۆر kont
فۆرمه‌کانی کاستی به‌رزتر زۆر له فۆرمه‌کانی خواره‌وه‌تر ناوچهییترن.( دواتر ده‌بینین سه‌باره‌ت به شێوه‌زاره چینایه‌تییه‌کانی ئینگلیسی ئه‌وه به پێچه‌وانه‌یه.)سێ نموونه‌ی دووهه‌م نیشان ده‌ده‌ن که له نێو ده‌سته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان دآ وه‌یه‌کچوون زیاتره تا ده‌سته جوگرافیاییه‌کان- مه‌ودای کۆمه‌ڵایه‌تی زۆر زیاتر له مه‌ودای جوگرافیایی جیاوازی ده‌خاته نێو ده‌سته‌کان.
له کۆمه‌ڵه چینایه‌تییه‌کانی دنیای ئینگلیسی زماندا بارودۆخی کۆمه‌ڵایه‌تی زۆر لهگۆڕانهاتووتره، و هه‌ر بۆیه‌ش بارودۆخی زمانی زۆر ئاڵۆزتره،به‌ڵانی که‌مه‌وه له هێندێک ڕووه‌وه. چوارچێوه‌ی چینه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان به ڕوونی دیاری ناکرێ یان شه‌قڵی هه‌بوونێکی سنووردیاریکراویان لێ نادرێ، به‌ڵکوو ته‌نێ وه‌کوو کۆیه‌ک له خه‌ڵک داده‌ندرێن که خه‌سڵه‌تی وه‌کوویه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوورییان هه‌یه؛ و وه‌گه‌رکه‌وتنی کۆمه‌ڵایه‌تییان وه‌ک یه‌که - جووڵه بۆ سه‌ره‌وه و خواره‌وه‌ی هێڕارشی کۆمه‌ڵایه‌تی – به ته‌واوی ده‌لوێ و ڕووده‌دا. جا ئه‌وانه شته‌کان بۆ هه‌ر زمانناسێکی که بییه‌وێ شێوه‌زارێکی تایبه‌تی شی بکاته‌وه زۆر زیاتر دژوارتر ده‌که‌ن- کۆمه‌ڵه‌یه‌ک هه‌رچه‌ندی جۆراروجۆر و چه‌شناوچه‌شن بێ، زمانیش تێیدا هه‌ر ئه‌وه‌نده جۆراجۆر و چه‌شناوچه‌شنه. به ساڵانی دوورودرێژ هه‌ڵوێست و کاردانه‌وه‌ی زمان‌ناس له هه‌مبه‌ر ئه‌و پێچه‌ڵپێچی و ئاڵۆزییه به گشتی نه‌دیتن و چاولێ هه‌ڵبواردن بوو- ئه‌وه‌ش به دووشێوه‌ی تا راده‌یه‌ک جیاواز.
زۆر له زمان‌ناسان له لێکۆڵینه‌وه‌کانی خۆیاندا جه‌ختیان له‌سه‌ر ئیدیۆلێکت ده‌کرد – واته شێوه‌ی قسه‌کردنی تاکه که‌سێک له کاتێکدا و به شێوازێک – که ئه‌وه‌ش وا داده‌ندرا – (به گشتی ئه‌وه زۆر ڕووده‌دا - بڕوانه لاپه‌ڕه‌ی 29ی ده‌قی ئینگلیسی ئه‌م کتێبه) زۆر به قاعیدهتر بێ له شێوه‌ی ئاخافتنی کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک له گشتی خۆیدا. له لایه‌کی دیکه‌وه، له‌هجه‌ناسان dialectologists، له لێکۆڵینه‌وه‌ی خۆیاندا جه‌ختیان له سه‌ر شێوه‌ی قسه‌کردنی زانیاریده‌رانی ده‌ره‌وه‌ی شاران و گوندان ده‌کرد، و به‌تایبه‌تی له شێوه‌ی قسه‌کردنی ئه‌وجۆره خه‌ڵکانه ورد ده‌بوونه‌وه که خوێنده‌واری که‌میان هه‌بوو و له گونده تاک که‌وتووه‌کاندا ده‌ژیان، و زۆر به‌تایبه‌تیتر له‌وانه‌ی که زمان‌ناسی کانادایی جه‌ک چامبرز نێوی ناوه 'NORMS' - نێرینه‌ی به‌ساڵداچووی نه‌جووڵی گوند نشین – none – mobile older rural males ( هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌وان پیاوانیان له به‌ر چاو گرتووه و نه‌ک ژنان له به‌ندی 3ی ئه‌م کتێبه‌دا ڕوون ده‌کرێته‌وه). هه‌ڵبه‌ت، ته‌نانه‌ت گونده پچووکه‌کانیش له ڕووی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه جۆراجۆر و چه‌شناوچه‌شنن، به‌ڵام له گونده‌کان دا چاوههڵبواردن له‌و ڕاستییه له شاره گه‌وره‌کان هاسانتره.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ته‌نێ به‌جێیه بگوترێ، که دوو شیکردنه‌وه‌ی زێده‌ی دیکه‌ش هه‌ن که بۆچی له‌هجه‌ناسان به‌و شێوه‌یه جه‌ختیان له سه‌ر ناوچه گوندییه‌کان ده‌کرد. یه‌که‌م، ئه‌وان پێیان خۆش بوو زۆر له نیشانه‌کان و خه‌سڵه‌ته‌کانی له‌هجه‌ی به‌رباس که له حاڵی ئاویلکه‌دان دا بوون به به‌ڵگه کۆبکه‌نه‌وه به‌ر له‌وه‌ی ئه‌و جۆره له‌هجانه به‌ته‌واوی کپ بن و نه‌مێنن. دووهه‌م، هه‌ستێک هه‌بوو که له شوێنێک له قسه‌کردنی خه‌ڵکی به‌ساڵداچووتر دا شارابووه‌وه، قسه کردنی خه‌ڵکی نه‌خوێنده‌وار و په‌روه‌رده نه‌دیتوو له‌هجه‌ی 'ڕاستی' و ' ڕه‌سه‌ن و پاک' بوون که به‌ره‌به‌ره له به‌ر کارلێکه‌ری شێوه‌زاری ستاندارد شێوا بوون، به‌ڵام له‌هجه‌ناسان ئه‌گه‌ر زیره‌ک بووبایه‌ن ده‌یانتوانی بیاندۆزنه‌وه و شییان بکه‌نه‌وه.( ئه‌وه ده‌رکه‌وت که چه‌مکی له‌هجه‌ی یه‌کده‌ستی ' ڕه‌سه‌ن و پاک' یش تا ڕاده‌یه‌کی زۆر ئه‌فسانه‌یه و فڕی به‌ڕاستییه‌وه نییه: هه‌موو لایه‌نی زمان ده‌که‌وێته به‌ر کارتێکه‌ری جیاوازی شێوازی و کۆمه‌ڵایه‌تی، چونکوو هه‌موو کۆمه‌ڵگه ئینسانییه‌کان له‌باری کارکرده‌وه له ئاستی جۆربه‌جۆر دا جیاواز، جۆراوجۆر و چه‌شناوچه‌شنن. هه‌موو شێوه‌زاری زمانیش ده‌که‌ونه به‌ر کارتێکه‌ری گۆڕان. بۆیه،ته‌نانه‌ت له له‌هجه‌یه‌کی هه‌ره تاک که‌وتوو و هه‌ره خۆپارێزی گوندیشدا تۆوێکی جێاوازیکهرهوه هه‌یه.)له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، له‌هجه‌ناسان به‌ره به‌ره بۆیان ده‌رکه‌وت که هه‌ر به لێکۆڵینه‌وه‌ی قسه‌کردنی ئاخێوه‌رانی به‌ساڵداچووتر، و نه‌خوێنده‌وار و په‌روه‌رده نه‌دیتوو ئه‌وان وێنه‌یه‌کی ناته‌واو و نا دروستی قسه کردنی ناوچه جیاوازه‌کانیان ده‌ست ده‌که‌وێ. ( بۆ نموونه، به‌ڵگه‌کانی ئاسته‌کردنی لێکدانه‌وه‌ی له‌هجه ئینگلیسییه‌کان نیشان ده‌ده‌ن که له گه‌ڕه‌ک و ده‌وه‌ری ساری Surrey، که له ته‌نیشت خوارووی له‌نده‌ن هه‌ڵکه‌وتووه، ناوچه‌یه‌که له‌وێ خه‌ڵک /r/ ی نا به‌ر له ڤۆکاڵ له وشه‌ی وه‌کوو yardو farm دا ته‌له‌فووز ده‌که‌ن ( بڕوانه لاپه‌ڕه‌ی 149ی ده‌قی ئینگلیسی ئه‌م کتێبه)له کاتێکدا هه‌رکه‌س چووبێته ساری ده‌زانێ که ئه‌وه لای به‌شێکی زۆر له دانیشتووانی ئه‌وێ وا نییه.)
دواتر له‌هجه‌ناسان ده‌ستیان کرد به زیاد کردنی زانیاری کۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌ر وه‌ها جوگرافیایییش له کاری خۆیان بۆ لێکدانه‌وه‌ی له‌هجه‌کان. بۆ نموونه، ئه‌و که‌سانه‌ی له سه‌ر ئه‌تڵه‌سی زمانی له ده‌وڵه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و کانادا کاریان کردووه، ئه‌و کاره‌ی که له ساڵانی 1930 یه‌کانی سه‌ده‌ی ڕابردوو دا ده‌ستی پێ‌کرد، زانیاریده‌ره‌کانی خۆیان به سه‌ر سێ ده‌سته دا دابه‌ش کرد، زیاتر به پێی پله‌ی خوێنده‌واری و په‌روه‌رده‌ی ئه‌وان، و به‌و شێوه‌یه ڕه‌هه‌ندێکی کۆمه‌ڵایه‌تیشیان له زانیاریی زمانی خۆیان زیاد کرد. ئه‌وان هه‌ر وه‌ها ، تا ڕاده‌یه‌ک به پارێزه‌وه، ده‌ستیان کرد به لێکۆڵینه‌وه‌ی قسه‌کردنی ناوچه شارییه‌کانیش. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ده ڕاستیدا تا دوای کۆتایی هاتنی شه‌ڕی دووهه‌می دنیا گره‌وه‌ی پێچوو، که زمان‌ناسان ده‌ست بکه‌ن به تێگه‌یشتن له‌و ڕاستییه‌ی که سنووردارکردنی لێکۆڵینه‌وه‌کانیان به‌شێوه‌ی سه‌ره‌کی به ناوچه گوندییه‌کان کارێکی وا ده‌کا ئه‌وان سه‌باره‌ت به قسه‌کردنی زۆربه‌یه‌کی هه‌راو له دانیشتووان نائاگادار بن و له سه‌ری نه‌زانن – واته شێوه‌ی قسه کردنی ئه‌وانه‌ی له شاره‌کاندا ده‌ژیان. کۆمه‌ڵێکی زۆر زانیاریی زمانی که هه‌م سه‌ربه‌خۆ چاوڕاکێش بوون و به توانایه‌کی به‌نرخ بوون بۆ تیۆری زمانی له ده‌ست چوون. هه‌ربۆیه‌ش، نووسراوه‌ی وه‌ک شێوه‌ی قسه‌کردنی شاری نیۆیۆرک و ته‌له‌فوزکردنی ئینگلیسی له سانفرانسیسکۆ سه‌ریان هه‌ڵدا. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، لێکۆڵینه‌وه له له‌هجه‌ی شاره‌کان گیروگرفتێکی دیکه‌ی له‌به‌ر ده‌م قوت بووه‌وه - ئه‌ی داد و بێداد زمانناسێک چۆن ده‌توانێ ' شێوه‌ی قسه کردنی شاری نیۆیۆرک' شی کاته‌وه- شارێک که هه‌شت میلیۆن یان زیاتر دانیشتووی هه‌یه؟ ئه‌وه چه‌ند ڕاست بوو که به گردبڕی ئاماژه به 'زمانی ئینگلیسی له سانفرانسیسکۆ' بکرێ له کاتێکدا شیکردنه‌وه و لێکدانه‌وه‌که ته‌نێ له سه‌ر بنه‌مای شێوه‌ی قسه‌کردنی ژماره‌یه‌کی که‌م له ئاخێوه‌ران له نێو به‌ده‌یان هه‌زار که‌س کرابوو که مرۆ ده‌یتوانی لێی بکۆڵێتهوهـ به‌گوتنێکی دی، گه‌لۆ ڕه‌وا بوو یان ئه‌وه‌نده‌ی ده‌هێنا مێتۆدی نه‌ریتی لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌هجه‌ناسی گوندیانه بۆ لێکۆڵینه‌وه له له‌هجه و شێوه‌ی ئاخاوتنی ناوچه گه‌وره شارییه‌کان ده‌کار بکردرێ؟ دوا جار وڵامی ئه‌وپرسیاره ده‌رکه‌وت ' نا' بێ.
ئه‌و لههجهناسانهی له له‌هجه شارییه‌کانیان ده‌کۆڵییه‌وه و تێگه‌یشتن نابێ مێتۆدی کۆن به‌کاربهێندرێ ناچار مان ڕێگه‌یه‌ک ببیننه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی شێوه‌ی قسه‌کردنی شارۆچکه و شاره‌گه‌وره‌کان به ته‌واوی و به‌دروستی شی بکه‌نه‌وه و له وڵامدانه‌وه به‌و گیروگرفته دا بوو کهلههجهناسیی شارییانه دواجار بوو به زمان‌ناسی کۆمه‌ڵایه‌تی. له ساڵی 1966 زمان‌ناسی ئه‌مریکایی ویلیا‌م لابۆڤ کتێبی 'توێژبه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی زمانی ئینگلیسی له شاری نیۆیۆرک' ی بڵاو کرده‌وه و ئاکامه‌کانی هه‌ڵسه‌نگاندنێکی به‌ربڵاوی شێوه‌قسه‌کردنی نیۆیۆرکی تێدا بوو. لابۆڤ ئه‌و چاوپێکه‌وتنانه‌ی کردبوونی هه‌موویانی له سه‌ر رێکۆردر ئاسته کردبوو، ئه‌ویش نه‌ک هه‌ر له‌گه‌ڵ چه‌ند که‌سێک، به‌ڵکوو له گه‌ڵ 340 که‌س. له‌وه‌ش گرینگتر، ئه‌و زانیاریده‌ره‌کانی خۆی به ڕێگه‌ی دۆست و ناسیاوان و پێوه‌ندی شه‌خسی ده‌ستبژێر نه‌کردبوو ( وه‌ک ئه‌وه‌ی پێشووتر ده‌کرا)، به‌ڵکوو ئه‌و کاره‌ی به ڕێگه‌ی نموونه‌یه‌کی له‌گۆتره که زانستانه گه‌ڵاڵه کرابوو به‌ڕێوه برد، به‌و مانایه ئه‌گه‌رچی نه‌ده‌کرا له گه‌ڵ هه‌موو که‌س چاوپێکه‌وتن بکرێ، به‌ڵام هه‌مووکه‌س ده‌رفه‌تی یه‌کسانی هه‌بوو که بۆ چاوپێکه‌وتن ده‌ستبژێر بکرێ. به به‌کارهێنانی مێتۆدی کۆمه‌ڵناسانه وه‌ک نموونه‌هێنانه‌وه‌ی له‌گۆتره بۆ نێو زمان‌ناسی، لابۆڤ له وزه‌ی دا بوو ئه‌وه پاساو بدا که شێوه‌ی قسه‌کردنی زانیاریده‌ره‌کانی به‌ڕاستیش نوێنه‌رایه‌تی شێوه‌ی قسه‌کردنی خه‌ڵکی نیویۆرک ده‌که‌ن ( یان به‌لانی که‌مه‌وه ئه‌و ناوچه تایبه‌تییه‌ی که ئه‌و لێی کۆڵییه‌وه، واته به‌ری خواره‌وه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی شاره‌که). له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زانیاریده‌ره‌کان نموونه‌یه‌کی نوینهرایهتێتی بوون، بۆیه‌ش شێکردنه‌وه زمانییه‌که ده‌یتوانی بڵێ شیکردنه‌وه‌یه‌کی دروسته سه‌باره‌ت به هه‌موو ئه‌و شێوه‌زارانه‌ی ئینگلیسی که له ناوچه‌که قسه‌یان پێده‌کرا. لابۆڤ هه‌ر وه‌ها، جۆره تێکنیکێکیشی پێشخست، که دواتر تهواوترکرا، بۆ ده‌رخستنی قسه‌کردنی ئاسایی له‌خه‌ڵک سه‌ره‌ڕای له به‌رده‌ست دابوونی ڕێکۆردر( ئه‌وه به‌ره‌وپێشچوونێکی زۆر گرینگ بوو که ئێمه له به‌ندی 5ی ئه‌م کتێبه دا زیاتری له سه‌ر ده‌ڕۆین.)ئه‌و هه‌ر وه‌ها هێندێک مێتۆدیشی داهێنا بۆ پێوانی چه‌ندایه‌تی زانیاریی زمانی، که به‌شێکی له خواره‌وه دا باس ده‌که‌ین. له‌وه‌تا ئه‌و پێشکه‌وتنه زۆر لێکۆڵینه‌وه‌ی دیکه سه‌باره‌ت به له‌هجه شارییه‌کان، له زۆر شوێنی دنیا کراون، هه‌ر به‌پێی ئه‌و چوارچێوه‌یه‌ی که لابۆڤ دایناوه.
ئه‌و مێتۆدانه‌ی لابۆڤ پێشی خستوون سه‌لماندوویانه که زۆر گرینگن بۆ لێکۆڵینه‌وه له له‌هجه و ڕاوێژگه‌لی چینی کۆمه‌ڵایه‌تی. مێتۆده‌کانی له‌هجه‌ناسی نه‌ریتی ده‌کرێ له‌باربن بۆ شیکردنه‌وه و باسکردنی له‌هجه‌گه‌لی کاسته‌کان ( ئه‌گه‌رچی ئه‌وه‌ش قسه‌ی له‌سه‌ره، چونکوو هه‌ر تاکێک، ئه‌گه‌رچیش ده‌ستبژێر کرابێ، ڕێی تێده‌چێ جیاوازییه‌کی هێنده زۆری له گه‌ڵ ده‌سته‌ی کاسته‌که به گشتی نه‌بێ. به‌ڵام له لێکۆڵینه‌وه‌ی چینی کۆمه‌ڵایه‌تی دا ناکرێ به ده‌ستبژێرکردنی ئاخێوه‌رانی تاکوته‌را ئه‌وان وه‌ک ئاخێوه‌ری گشت چینه‌که بژمێردرێن. ئه‌وه پنکتێکی گرینگ بوو که له لایه‌ن لابۆڤه‌وه نیشان درا. شێوه‌ی قسه‌کردنی ئاخێوه‌رانی تاکانه ( ئیدیۆلێکتهکانیان) له‌وانه‌یه تا ڕاده‌یه‌کی به‌رچاو له شێوه‌ی قسه‌کردنی ئه‌و که‌سانه‌ی وه‌ک ئه‌وانن جیاواز بێ، له‌وه‌ش زیاتر، له‌نێو خۆیدا، ده‌توانێ زۆر ناشێلگیریش بێ. شێوه‌ی قسه‌کردنی زۆرله خه‌ڵکی نیۆیۆرک به شێوه‌یه‌کی به ته‌واوی له‌گۆتره و چاوه‌ڕواننه‌کراو ده‌رکه‌وت جیاوازبێ. جار جار ئه‌وان ده‌نگی /r/ یان له وشه‌ی guard گارد دا ده‌رده‌بڕی و جار جار کلۆریان ده‌کرد. هێندێک جار ئه‌وان beard و bad یان به‌هه‌مان شێوه ده‌رده‌بڕی و جار جار به جیا ته‌له‌فوزیان ده‌کردن. زمان‌ناسان له ڕووی نه‌ریتییه‌وه نێوی ئه‌و جۆره ته‌له‌فوزکردنیان ناوه ' جۆراجۆری ئازاد'. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، لابۆڤ سه‌لماندی که ئه‌و جۆراجۆرییه ئازاد نییه.به‌له‌به‌رچاوگرتنی پێشخانی کۆمه‌ڵگه‌ی زمانی له گشتی خۆیدا، ئه‌و جۆراجۆرییه له گۆتره نه‌بوو، به‌ڵکوو هۆکارگه‌لی ده‌ره‌وه‌ی زمانی به شێوه‌یه‌کی ته‌واو چاوه‌ڕوانکراو ئه‌وه‌یان دیاری ده‌کرد. واته، مرۆ ناتوانێ له بۆنه‌یه‌ک دا پێشبینی بکا که تاکوته‌رایان ده‌ڵێن cah یان car ، به‌ڵام ده‌کرێ نیشان بدرێ که، ئه‌گه‌ر ئاخێوه‌ران سه‌ربه چێنێکی کۆمه‌ڵایه‌تی، هاوته‌مه‌ن، هاوجینس بن ، ئه‌وان شێوه‌یه‌ک یان شێوه‌یه‌کی دیکه به ته‌خمین x له سه‌د جار به شێوه‌ی مامناوه‌ندی، له بارودۆخێکی له‌به‌رچاوگیراو دا، به‌کارده‌هێنن. ئیدیۆلێکت ( شێوه‌ی قسه‌کردنی تاکه‌که‌سی) له‌وانه‌یه له‌گۆتره بێ، به‌ڵام شێوه‌ی قسه‌کردنی کۆمه‌ڵگه زمانییه‌که ته‌واو چاوه‌ڕوانکراو بوو. هه‌رچۆنێک بێ، به‌ڕێگه‌ی ئه‌و جۆره مێتۆدانه‌ی لابۆڤ به‌کاری هێنان، گیروگرفتی ناهاوجینسی و نهوهکوویهکی کۆمه‌ڵگه زمانییه‌کان، به‌لانی که‌مه‌وه، تا ڕاده‌یه‌ک ، یه‌ک لا کراوه‌ته‌وه. ئێستا ئێمه ده‌توانین نیشانه و خه‌سڵه‌ته زمانییه‌کان به دروستی له چینی کۆمه‌ڵایه‌تی گرێ ده‌ین، و به‌و ڕێگه‌یه دا وێنه‌یه‌کی ڕوونتر له جیاوازێتی له‌هجه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی وه‌ده‌ست بهێنین.
تا ئه‌و جێیه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر زمانی ئینگلیسی، له مێژه زمان‌ناسان ده‌زانن که له‌هجه و ڕاوێژه (dialects and accents ) جیاوازه‌کان پێوه‌ندیان هه‌یه به پاشخانی جیاوازی چینی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه. له بریتانیا، ئێمه تاڕاده‌یه‌ک به شێوه‌یه‌کی ساده‌کراوه، ده‌توانین بارودۆخی ئێسته‌کانێ به‌شێوه‌ی خواره‌وه شی بکه‌ینه‌وه. له‌هجه خۆپارێزه‌کان، و ، به‌تایبه‌تی له‌هجه شارییه‌کان – شێوه‌زاره کۆنه‌باوه‌کان که ئی ده‌سته‌کانی هه‌ره خواره‌وه‌ی هیڕاڕشی کۆمه‌ڵایه‌تین – به‌ره به‌ره به جووڵان و ده‌رکه‌وتن له ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی شاران ڕا ده‌گۆڕدرێن. ئه‌و خاڵه‌ی له به‌ندی یه‌که‌می ئه‌م کتێبه‌دا له مه‌ڕ سه‌فه‌ر کردن له نۆرفۆلکهوه Norfolk به‌ره‌و سافۆڵک Suffolk باسمان کرد به‌ته‌واوی سه‌باره‌ت به سه‌فه‌ر کردن له کۆرنواڵه‌وه Cornwall به‌ره‌و ئابێردینیش Aberdeen هه‌ر وایه: له‌و ناوبه‌ره دا زنجیره‌یه‌ک له‌هجه‌گه‌لی جیاواز هه‌ن که ورده ورده ده‌چن ده‌باڵ یه‌کترییه‌وه. ئه‌و زنجیرانه وه‌ک زنجیره‌ی له‌هجه‌یی ئاماژه‌یان پێ ده‌کرێ – ژماره‌یه‌کی زۆر له‌هجه‌ی جیاواز، به‌ڵام به ئاسایی نه‌ک جوێی ناستاندارد که به‌ڕێگه‌ی زنجیرێکی وه‌یه‌کچوون به‌یه‌کدی به‌ستراونه‌ته‌وه، به‌ڵام له له‌هجه‌کانی قه‌فی هه‌ره سه‌ره‌وه و هه‌ره خواره‌وه‌ی ئه‌و زنجیره دوورن و وێیان ناچن. ئه‌وه له مهر سه‌فه‌رکردن له بانگۆر Bangor، و مه‌ێین Maine ، تاڵاهاسێ Tallahasse،فلۆریداFlorida یان له سه‌رێکی ئاڵمان یان فه‌ڕانسه یان ئیتالیا بۆ سه‌رێکی دیکه‌یان هه‌ر ئاوایه.
له بریتانیا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، له سه‌رێکی دیکه‌ی ته‌رازووی کۆمه‌ڵایه‌تی دا، بارودۆخه‌که زۆر جیاوازه. ئاخێوه‌رانی چینی هه‌ره به‌رزی چینی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌هجه‌یه‌ک به‌کار ده‌هێنن که ئێمه وه‌ک له‌هجه‌ی ستانداری ئینگلیسی ئاماژه‌مان پێ‌کرد، و هه‌ر وه‌ک له به‌ندی 1ی ئه‌م کتێبه‌دا دیتمان، ته‌نێ هێندێک جیاوازه له به‌شه جیاوازه‌کانی وڵات دا. با نموونه‌یه‌کی قامووسی باس بکه‌ین، له له‌هجه‌ی ئینگلیسیی ستاندارد دا تاقه وشه‌یه‌ک هه‌یه بۆscarecrow داوه‌ڵ،ئه‌ویش شتێکه وه‌ک ئینسان ڕازێندراوه‌ته‌وه که جووتبه‌ندان له زه‌وییه‌کانیان دایده‌چه‌قێنن بۆ ترساندن و ڕه‌واندنه‌وه‌ی باڵندان، له لایه‌کی دیکه‌وه، له نێو شێوه‌زاره هه‌رێمییه‌کاندا ئێمه زۆر وشه‌ی ناوچه‌ییمان هه‌یه هه‌ر بۆ ئه‌م مانایه، وه‌ک bogle،flay-crow ،mawpin،mawkin ،bird- scarer،moggy، shay ،guy ، bogeyman ،shuft، rook – scarerو چه‌ندین وشه‌ی دیکه‌ش [ به پێی قامووسی هه‌نبانه بۆرینه‌ی هه‌ژار، ئه‌م وشانه: داڵه‌هۆ،داوڵ،داڵۆ له کوردی‌دا هاوواتای داوه‌ڵ ن – تێبینی وه‌رگێڕ).هه‌ر ئه‌وجۆره نموونانه له جیاوازییه ڕێزمانییهکانیشدا ده‌بیندرێنه‌وه. بۆ نموونه ئێمه له ئینگلیسیی ستاندارد دا هه‌م ڕسته‌ی وه‌ک:He’s a man who likes his beer ( ئه‌و پیاوێکه که ئاویجۆی خۆی پێخۆشه) و هه‌م ڕسته‌ی وه‌ک: He’s a man that likes his beer ده‌بینین. به‌ڵام جۆراوجۆری هه‌رێمی له شێوه‌زاره ناستاندارده‌کانی ئینگلیسیی بریتانیایی دا زۆر له‌وانه زیاترن. گشت ئه‌م نموونانه‌ی خواره‌وه که یه‌ک مانان هه‌موویان به‌کارده‌هێندرێن. He’s a man who likes his beer، He’s a man that like his beer ، He’s a man at likes his beer، he’s a man as likes his beer، He’s a man what likes his beer ،He’s a man he like his beer ،He’s a man likes his beer
تا ئه‌و جێگه‌یه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ڕاوێژ(accent )، بارودۆخ له بریتانیا هێندێک جیاوازه، ئه‌ویش له‌به‌ڕ هه‌ڵکه‌وتی تاکانه‌ی RP واته (ته‌له‌فوزی وه‌خۆکراو). ( ئه‌وه به‌ومانایه نییه بگوترێ له‌نێو RP دا جۆراوجۆریی نییه، به‌ڵکوو مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه که ئه‌وه له ڕووی هه‌ڕیمییه‌وه دیاری ناکرێ)، له هه‌رشوێنێکی ئینگلیستان دا، و به‌لانی که‌مه‌وه له هێندێک به‌شه‌کانی دیکه‌ی شانشینی یه‌کگرتوو دا، زنجیره‌یه‌ک له ڕاوێژان هه‌ن، له ڕاوێژی RP یه‌وه بگره، تا ده‌گاته ڕاوێژه جۆربه‌جۆره ناوچه‌ییه‌کان، و تا ده‌گاته ئه‌و ڕاوێژه‌ی که به ڕاوێژی هه‌ره ناوچه‌یی چینی هه‌ره خواره‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی داده‌ندرێ. له خشته‌ی سێیه‌مدا چلۆنایه‌تی ته‌له‌فوز کردنی وشه‌یه‌ک، واته home نیشان دراوه. له هێڵی سه‌ره‌وه‌ی خشته‌که‌دا ته‌نێ یه‌ک شێوه‌ی ده‌ربڕینی وشه‌که ده‌بیندرێ له کاتێکدا له هێڵی هه‌ره خواره‌وه دا 8 جۆره ته‌له‌فوز کردن نیشان دراوه، له‌وه‌ش زیاتر، بوونی شێوه ڕاوێژی ئێدینبورگ و نیوکاسڵ که [ho:m] وه‌کوو یه‌ک ده‌رده‌بڕن له هێڵی دووهه‌مدا و به‌تایبه‌تی شێوه‌ی ده‌ربڕینی [ hoµm] له ڕاوێژی لیڤرپووڵ و برادفۆرد دا، نیشان ده‌دا که هێندێک له ته‌له‌فوزکردنه‌کانی غه‌یری RPیی له به‌شه جۆربه‌جۆره کانی وڵات دا ده‌گه‌نه ئاستی ستانداره‌ده‌کانی ته‌له‌فوز کردنی هه‌رێمی، و که‌متر له ڕاوێژی ناوچه‌یی دا به‌رته‌نگ ده‌مێننه‌وه.
ئێمه له‌مێژه ئاگامان له‌وجۆره جۆراوجۆرییه‌ی له‌هجه و ڕاوێژی کۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌رێمی هه‌یه، و تا ڕاده‌یه‌کی باش ئاگادارین سه‌باره‌ت به چۆنییه‌تی RP. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، تا به‌ر له‌وه‌ی ئه‌و جۆره لێکۆڵینه‌وانه ده‌ست پێبکرێن ، ئێمه نه‌مانده‌زانی RP و ڕاوێژه‌کانی نێوه‌ڕاست و ڕاوێژگه‌لی هه‌ره ناوچه‌یی به‌چ شێوه‌یه‌ک پێوه‌ندییان به چینی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه هه‌یه؛ نه‌مان ده‌زانی RP تاچهندهی ته‌رازووی کۆمه‌ڵایه‌تی و له شوێنی جیاواز چۆن بڕ ده‌کا، نه‌مان ده‌زانی چ جۆره ئاخێوه‌رێک ته‌له‌فوزی ستانداریی هه‌رێمی به‌کارده‌هێنێ؛ نه‌مان ده‌زانی به وردی ڕاوێژگه‌لی نێوه‌ڕاست و به‌ناوچه‌یی کراو چنه. زمانناسیی کۆمه‌ڵایه‌تی مانای ئه‌وه‌یه که ئێمه ئێستا له هه‌لومه‌رجێک داین بۆ وڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و پرسیارانه.
خشته‌ی 3. شێوه‌ی ته‌له‌فوزکردنی وشه‌ی home به ڕاوێژی RP و ڕاوێژی ناوچه‌یی
RP له ئێدینبورگ høum ، له نیوکاسڵ høum، له لیورپوول høum، له برادفۆرد høum، له دادلی høum، له نارویچ høum، له له‌نده‌ن høum
ڕاوێژی نێوه‌ڕاست له ئێدینبورگ ho:m ، له نیوکاسل ho:m ، huom له لیورپوول ،houm ، له برادفۆرد houm، h):m له دادلی h)um ، )um له نارویچ hu:m ، hum له له‌نده‌ن hAum، Aum
ڕاوێژی هه‌ره ناوچه‌یی له ئێدینبورگ he:m ، له نیوکاسڵ heim، jem، له لیورپوول oum، له برادفۆر ):m ، له دادلی wum ، له نارویچ um، له له‌نده‌ن aeum
ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ وێنه‌یه‌کی دروست له پێوه‌ندی نێوان زمان و تۆێژبهندی کۆمه‌ڵایه‌تی وه‌ده‌ست بهێنین ده‌بێ بتوانین هه‌ر دووک دیارده‌ی زمانی و کۆمه‌ڵایه‌تی بپێوین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ئه‌وان به‌دروستی له‌یه‌ک ببه‌ستینه‌وه و پێوه‌ندییان دیاری بکه‌ین.تائه‌وجێیه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر چینی کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌وه به‌ڕێژه به هاسانی (ئه‌گه‌رچی وه‌نه‌بێ زۆریش هاسان بێ) ده‌کرێ به ڕێگه‌ی مێتۆدی کۆمه‌ڵناسانه‌وه ڕابپه‌ڕێندرێ واته خشته‌یه‌ک به دیاریکردنی پنکت بۆ تاکوته‌رایان له‌مه‌ڕ پیشه، داهات، ئاستی خوێندن و په‌روه‌رده و/یان خه‌سڵه‌ته‌کانی دیکه‌یان ساز بکرێ دوایه ئه‌وان وه‌ک گرووپێک بخرێنه پاڵ ده‌سته‌ی دیکه‌ی که خشته‌یان بۆ ساز کراوه( ئه‌گه‌رچی پاساودانی دابه‌شکردن به سه‌ر ده‌سته‌ی جیاواز دا له‌وانه‌یه قسه‌هه‌ڵگر و جه‌نجاڵی بێ). پێوانی زمان زۆر له‌وه دژوارتره. ئه‌و چاره‌سه‌رییه‌ی وا له لایه‌ن لابۆڤه‌وه پێش خراوه و داهاتووه و له‌و ده‌مییه‌وه له‌لایه‌ن که‌سانی دیکه‌شه‌وه بهکارهێندراوهبریتییه له‌وه‌ی ئه‌و نیشانه زمانییانه‌ی پێیان زاندراوه له به‌رچاو بگیرێن، یان به پێی لێکۆڵینه‌وه‌ی پێشووتر یان به پێی ته‌خمین و له‌گۆتره له لایه‌ن ئاخێوه‌ری زمانناسه‌وه، بۆ ده‌رخستنی جیاوای له نێو ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه‌ی لێی ده‌کۆڵدرێته‌وه، و به‌شێوه‌یه‌ک به هاسانی له پێوان دێ. بۆ نموونه، له دوو هه‌ڵسه‌نگاندنی جیاواز دا، یه‌کیان له دیترۆیت، له ده‌وڵه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا، و ئه‌و دییان له نارویچ، له ئینگلیسیتان، ده‌رکه‌وت که نیشانه‌ی ڕێزمانی وه‌کوویه‌ک به‌و شێوه‌یه له‌بارتر و به‌جێتره. له ئینگلیسیی ستاندارد دا که‌سی سێیه‌می زه‌مانی ئێستای شێوه‌ی تاکی کردار پاشگرێکی هه‌یه، که له ڕێنووس دا به s -ده‌رده‌که‌وێ، که له خه‌ڵکی دیکه‌ی جوێ ده‌کاته‌وه: I Know ئه‌من ده‌زانم ، we know ئێمه ده‌زانین، they know ئه‌وان ده‌زانن، به‌ڵام بۆ که‌سی سێیه‌م she knows ئه‌و ده‌زانی. له ئانگلیای ڕۆژهه‌ڵات، ئه‌و ناوچه‌یه‌ی ئینگلیستان که نارویچی لێ هه‌ڵکه‌وتووه، و له دیترویت ئه‌م s-ه زۆر جار ده‌رناکه‌وێ، به‌لانی که‌مه‌وه له قسه‌کردنی هێندێک خه‌ڵک دا. واته مرۆ ده‌کرێ گوێی له‌م شێوانه ببێ: She like him very much ، He don’t know a lot , do he ?، It go ever so fast
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئینگلیسیی ستانداردs- ی هه‌یه، و له به‌ر ئه‌وه‌ی شێوه‌زاریی ستاندارد به‌گشتی شێوه‌زاری هه‌ره‌نزیکه له ده‌سته هه‌ره به‌رزه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ، گۆمانی ئه‌وه‌هه‌بوو له‌وانه‌یه پێوه‌ندییه‌کی ڕاسته‌وخۆی دوولایه‌نه له نێوان هه‌ڵکه‌وتی چێنی کۆمه‌ڵایه‌تی و به‌کارهێنانی s- دا هه‌بێ. لێکۆڵینه‌وه له‌وئه‌گه‌ره به‌ڕێژه هاسان بوو، چونکوو هیچ دژوارییه‌ک بۆ پێوانی ئه‌و نیشانه زمانییه له گۆرێ دانه‌بوو: ته‌نێ به گوێگرتن له‌و نه‌وارانه‌ی له کاتی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌که‌دا ئاسته کرابوون و بژاردنی ئه‌وه‌ی که ئاخێوه‌ر چه‌ند جار s-ی به‌کارهێناوه ئه‌وه ڕوون ده‌بووه‌وه.ئاکامی ئه‌و لێکۆڵینه‌وانه له نێو ئاخێوه‌رانی خه‌ڵکی نارویچ له بریتانیا و ئاخێوه‌رانی ئه‌مریکایی ئه‌فریکایی له دیترۆیت ئه‌مه نیشان ده‌دا. لێکۆڵینه‌وه‌که ده‌ریده‌خا ئه‌و گومانه‌ی هه‌بوو ته‌واو پاساو ده‌درێ – واته بوونی هاوپێوه‌ندییه‌کی ئاشکرا له نێوان چینی کۆمه‌ڵایه‌تی و به‌کارهێنانی –s دا.( له لێکۆڵینه‌وه‌که‌دا زانیاریده‌رانی خه‌ڵکی نارویچ به سه‌ر پێنج ده‌سته‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیدا دابه‌ش کرابوون – توێژی نێوه‌ڕاستی چینی نێوه‌ڕاست؛ توێژی خواره‌وه‌ی چینی نێوه‌ڕاست؛ توێژی سه‌ره‌وه‌ی چینی کرێکار،توێژی نێوه‌ڕاستی چینی کرێکار و توێژی خواره‌وه‌ی چینی کرێکار – به گوێڕه‌ی پنکه‌ته‌کان له لیسته‌ی چینی کۆمه‌ڵایه‌تی دا. ئه‌و زمانناسانه‌ی له گه‌ڵ زانیاریده‌رانی دیترۆیتی کاریان ده‌کرد ئه‌وانیان به چوار ده‌سته‌ی چینی کۆمه‌ڵایه‌تی دابه‌ش کردبوو.) لێره‌ش دا پێوه‌ندی نێوان چینی کۆمه‌ڵایه‌تی و به‌کارهێنانی s- ته‌واو به ئاشکرایی ده‌رکه‌وت.
ئه‌و بار‌و دۆخه‌ی له مهر هه‌ر دوو نموونه‌کان له‌سه‌ره‌وه دا وێنا کرا ده‌کرێ وه‌کوو نموونه‌یه‌کی تێکه‌ڵاوبوونی له‌هجه‌یی دابندرێ. ئێمه ده‌توانین بڵێین ، که له نموونه‌ی یه‌که‌مدا، ئێمه ده ڕاستیدا له گه‌ڵ دوو له‌هجه‌ی جیاواز به‌ره‌وڕووینه، یه‌کیان s-به‌کار ده‌هێنێ و ئه‌ویدیکه‌یان به‌کاری ناهێنێ.( کۆی پنکهتهکانی تویژی نێوه‌ڕاستی چینی نێوه‌ڕاست له نارویچ هێندێک پشتی ئه‌و بۆچوونه ده‌گرێ.) دوایه ئێمه ده‌توانین بڵێین که ئه‌و دوو له‌هجه جوێیانه به ڕێژه‌ی جیاواز له‌لایه‌ن ئاخێوه‌رانی سه‌ر به چینی جیاوازه‌وه تێکه‌ڵ ده‌کردرێن.له ڕاستیدا ئه‌وه له‌وانه‌یه شیکردنه‌وه‌یه‌کی به‌نرخی مێژوویی بێ بۆ سه‌لماندنی ئه‌وه‌ی که بارودۆخه‌که چۆن هاتووه‌ته گۆڕێ. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، به بۆچوونی من ، باشتر ئه‌وه‌یه که ئه‌و بارودۆخه وه‌کوو نموونه‌یه‌ک له جۆراوجۆرێتی زاتی شی بکرێته‌وه. جۆراجۆرێتی زاتی مانای ئه‌وه‌یه که جۆراوجۆری له به‌ر تێکه‌ڵابوونی دوو یان شێوه‌زاری زیاتر نییه به‌ڵکوو به‌شێکی جوێنهکراوهیه له شێوه‌زاره‌که خۆی. بۆیه به‌پێی ' ڕوانگه‌ی تێکه‌ڵاوی له‌هجان' ئاخێوه‌رانی دیترۆیتی له به‌ر ئه‌وه شێوه‌ی گه‌ردانکردنی کردار ده‌گۆڕن چونکوو ئه‌وان ئینگلیسیی ڕه‌شی دیترۆیتی تێکه‌ڵاوی شێوه قسه‌کردنی ( که له شێوه‌ی 'ڕه‌سه‌ن'ی خۆیدا s-ی نییه)ئینگلیسیی ستاندارد ده‌که‌ن ( که ئه‌مs- ی هه‌یه). له لایه‌کی دیکه‌وه، به پێی ' ڕوانگه‌ی ' جیاوازێتی زاتی' ئه‌و جۆراوجۆرییه ته‌نێ خه‌سڵه‌تێکی ئێنگلیسیی ئه‌مریکایی ئه‌فریکایی دیترۆیته. به‌ڵگه‌ی سه‌لماندنی ئه‌م ڕوانگه‌ی دوایی ئه‌وه‌یه که ئه‌و جۆراوجۆرییه له ئاستێکی به‌ربڵاو دا خۆی ده‌رده‌خا، چ له نێو گشت ئاخێوه‌ران دا و چ له ژماره‌یه‌کی به‌ربڵاوی نیشانه‌ی دیکه‌ی زمانی‌دا. شتێکی ئه‌و بۆچوونه زۆر ڕوونتر داده‌گرێته‌وه ئه‌وه‌یه، که ئه‌م شێوه له جۆراجۆرێتییه ته‌نانه‌ت له شێوه‌ی قسه‌کردنی منداڵانی زۆرکه‌م ته‌مه‌نیشدا به‌دی ده‌کرێ که قه‌ت نه‌که‌وتوونه‌ته به‌ر کارلێکه‌ری له‌هجه‌کانی دیکه.واوێده‌چێ جۆراوجۆرییه‌کانی زمانی له‌زاتی خۆیاندا وه‌کوو قاعیده و ڕێسایه‌ک له‌گۆڕانهاتوو بن تائه‌وه‌ی که ڕێزپهڕبن، و ڕه‌نگه جیاوازێتی زاتی هاوتایه‌کی زمانی، نه‌گونجان و نهوهکوویهکی کۆمه‌ڵایه‌تی بێ.
ژماره‌یه‌کی دیکه‌ش له نیشانه‌کانی ڕێزمانی، که تا ڕاده‌یه‌ک ئاڵۆز و پێچه‌ڵپێچن، نیشان دراون بۆ به‌ستنه‌وه‌یان به چینی کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ر له گوێن ئه‌و نموونه – واته، به ده‌ستنیشانکردنی ڕاده‌ی دیارکه‌وتن و بوونیان و له نێو له‌هجه چینایه‌تییه جیاوازه‌کاندا ( به بێ ئه‌وه‌ی لێک دابڕابن). بۆ نموونه، له‌م ڕستانه‌ی خواره‌وه ورد بنه‌وه کاتێک بمانه‌وێ له دۆخی نه‌فی دا دهریانببڕین: I can eat anything ئه‌من ده‌توانم هه‌موو شتێک بخۆم. له شێوه‌زاری ستانداردی ئینگلیسی‌دا دوو ڕیگه هه‌یه بۆ ده‌ربڕینی ئه‌م ڕسته‌یه له دۆخی نه‌فی دا، یان کرداره‌که ده‌خرێته دۆخی نه‌فی یه‌وه که ڕسته‌یه‌کی ئاوای لێ ساز ده‌بێ:I can’t eat anything ئه‌من ناتوانم هه‌موو شتێک بخۆم، یان ده‌کرێ جێناوه‌که بخرێته دۆخی نه‌فی یه‌وه:I can eat nothing ( هه‌مان شت له ڕسته‌ی هاوشوبار دا که حه‌رفی ته‌عریفێکی نادیار یان جێناوێکی نادیاری تێدا بێ هه‌ر ئاوایه.) له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، له هێندێک له شێوه‌زاره‌کانی ئینگلیسییدا ده‌رفه‌تێکی سیێه‌میش هه‌یه- که ئێمه ده‌توانین هه‌م کردار و هه‌م جێناوه نادیاره‌که بخه‌ینه دۆخی نه‌فی یه‌وه: I can’t eat nothing ئه‌من ناتوانم هیچ بخۆم.
به ته‌ماشا کردنی ئه‌و لێکۆڵینه‌وه‌ی له دیترۆیت کرابوو، ده‌رکه‌وت پێوه‌ندییه‌کی ئاشکرا له نێوان به‌کار هێنانی سێ شێوه‌ی خستنه دۆخی نه‌فی کردن – دووجار، یان باشتر، فره جار - و چینی کۆمه‌ڵایه‌تی له ئارا دایه.له سه‌دی بهکارهێندرانیان له شێوهناستانداردهکاندا ئاوا بوو. له نێو توێژی سه‌ره‌وه‌ی چینی کرێکار 2، له نێو چینی خواره‌وه‌ی چینی نێوه‌ڕاست 11، له نێو توێژی سه‌ره‌وه‌ی چینی کرێکار 38، له نێو چینی خواره‌وه چینی کرێکار 70. – لێره‌شدا هه‌ر هه‌مان نموونه‌ی چینایه‌تی ده‌بینین، و دیسان ده‌رده‌که‌وێ که هیچ چینێک به شێلگیری ته‌نێ جۆره شێوه‌یه‌ک یان یه‌کیدی به‌کارناهێنێ.
ڕاوێژه‌کانی accents ، چینایه‌تی، به پێچه‌وانه‌ی خه‌سڵه‌ته رێزمانییه‌کان به ڕواڵه‌ت پێوه‌چارانیان زۆر دژوارتره.ئێمه وه‌کوو ئاخێوه‌رانی خۆجێیی [ئینگلیسی]، به پێی ئه‌زموونی خۆمان ده‌زانین که زنجیره‌یه‌کی به‌ربڵاو که مۆرکی کۆمه‌ڵایه‌تییان پێوه دیاره هه‌ن، به‌ڵام گه‌لۆ ئێمه به‌وردی ئه‌ونیشانه فۆنێتیکی و دهنگسازییانه چلۆن به ده‌رخه‌ره parameters کۆمهڵناسانهکانهوه بلکێنین و پێوه‌ندیان پێ بده‌ین؟ مێتۆدی ئاسایی ئه‌وه‌یه که تاک تاک، له ته‌له‌فوزی ڤاوێله‌کان و کۆنسۆنانته‌کان بکۆڵدرێته‌وه. بۆنموونه، به ڕێژه هاسانه بوون یان نه‌بوونی ده‌نگێکی کۆنسۆنانتی تایبه‌تی له کوتێکی قسه کردن دا بژمێردرێ. له‌شاری نارویچ له‌م سێ نیشانانه کۆڵدراوه:
1. له سه‌دی هه‌بوونی n’ له به‌رامبه‌ر ng له‌وشه‌گه‌لی وه‌ک walking،running و هتد دا – [w):kn] له ئاست [w):ki?] دا.
2. له سه‌دی بوونی به‌ستی گه‌روویی glottal stops له ئاست t له وشه‌ی وه‌کوو butter، bet و هتد دا. – [ba?e] له به‌رامبه‌ر
[bata] دا.
3. له سه‌دی ' hsی کلۆر ' له به‌رامبه‌ر h له وشه‌ی وه‌کوو hammer،hat و هتد دا. [aeme] له به‌رامبه‌ر [haema] دا.
له خواره‌وتر دا ڕاده‌ی ده‌رکه‌وتنی ئه‌و کۆنسۆنانتانه باس ده‌که‌ین. ئه‌و سێ کۆنسۆنانتانه به ئاشکرایی ده‌رخه‌ری باشن بۆ هه‌ڵکه‌وتی چینی کۆمه‌ڵایه‌تی له نارویچ، و به تایبه‌تی وه‌کوو ده‌رخه‌ر گرینگن بۆ نیشاندانی ئه‌وه‌ی که به گشتی ئاخێوه‌ر ئه‌ندامی چینی نێوه‌ڕاست یان چینی کرێکاره. له‌وه‌ش زیاتر، وا وێده‌چێ نه‌کرێ باسی ڕاوێژگه‌لی جوێی چینی کۆمه‌ڵایه‌تی پاساوی بۆ بهێندرێته‌وه- به‌ڵکوو دیسان زنجیره‌یه‌ک له گۆرێدایه، که زۆربه‌ی ئاخێوه‌ران جارێک تهلهفوزێک ده‌کار ده‌که‌ن و جارێکی دیکه ته‌له‌فوزێکی دیکه. فۆرمه‌کانی غه‌یری RP ( ته‌له‌فوزی وه‌خۆکراو) بۆ ده‌ربڕینی سێ کۆنسۆنانتان له نارویچ. Ng – ( چه‌ند له‌سه‌د) له نێو توێژی نێوه‌ڕاستی چینی نێوه‌ڕاست 31، له نێو چینی خواره‌وه‌ی چینی نێوه‌ڕاست 42، له نێو توێژی سه‌ره‌وه‌ی چینی کرێکار 87، له نێو توێژی نێوه‌ڕاستی چینی کرێکار 95، له نێو چینی خواره‌وه‌ی چینی کرێکار 100 . t ( چه‌ند له سه‌د) له نێو توێژی نێوه‌ڕاستی چینی نێوه‌ڕاست 41، له نێو چینی خواره‌وه‌ی چینی نێوه‌ڕاست 62، له نێو توێژی سه‌ره‌وه‌ی چینی کرێکار 89، له نێو توێژی نێوه‌ڕاستی چینی کرێکار 92، له نێو چینی خواره‌وه‌ی چینی کرێکار 94. h( چه‌ند له سه‌د ) له نێو چینی نێوه ڕاستی چینی نێوه‌ڕاست 6، له نێو چینی خواره‌وه‌ی چینی نێوه‌ڕاست 14، له نێو توێژی سه‌ره‌وه‌ی چینی کرێکار 40، له نێو توێژی نێوه‌ڕاستی چینی کرێکار 59، له نێو چینی خواره‌وه‌ی چینی کرێکار 61.
زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئاخێوه‌رانی نارویچ هه‌ر دووک تهلهفوزهکانی گشت کۆنسۆنانته‌کان به‌کار ده‌هێنن. ئه‌وه به‌تایبه‌تی چاوڕاکێشه سه‌رنجی بدرێتێ که به شێوه‌ی مامناوه‌ندی ته‌نانه‌ت چینی هه‌ره سه‌ره‌وه‌ش ته‌له‌فوز کردنی شێوه - walkin’ له سه‌دی 31 جاران به‌کارده‌هێنێ.
ڕه‌نگه لێکۆڵینه‌وه له‌و جۆره جۆراوجۆری کۆنسۆنانتییهکان یه‌که‌م جار له لایه‌ن لابۆڤ له شاری نیۆیۆرک کرابێ، به‌ر له لێکۆڵینه‌وه و لێکدانه‌وه سه‌ره‌کییه‌که‌ی. ئه‌و فه‌رزییه‌یه‌ی که به‌کارهێنانی /r/ ی نا- به‌ر له ڤۆکاڵ پێوه‌ندی ده‌درێته‌وه به چینی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌شێوه‌یه‌کی ئه‌زموونی تاقیکرایه‌وه نه‌ک وه‌ک زۆر له لێکۆڵینه‌وه زمانییه‌کان که به شێوه‌یه‌کی زۆر ڕاشکاوانه‌تر به‌ڕيوه چوون. ( لابۆڤ به‌لانی که‌مه‌وه له لایه‌ن پسپۆڕێکی دیکه‌ی زمانناسیی کۆمه‌ڵایه‌تی یه‌وه وه‌کوو ' نابیغهیهکی کاری به مێتۆد' نێوزه‌د کراوه). ئه‌وه‌ی ئه‌و کردی ئه‌وه بوو که شێوه‌ی قسه کردنی شاگرد و به‌رده‌ستی دووکانان له سێ فرۆشگه‌ی گه‌وره به تاقی بکاته‌وه، که ئه‌و فرۆشگه‌یانه به ڕیز پله‌و ئاستیان به‌رز، مامناوه‌ندی وله خواره‌وه دا بوو. کاره‌که‌ی ئاوا بوو له پێشدا بزانێ کامه‌یه‌ک له فرۆشگه گه‌وره‌کان له نهۆمی چواره‌مدان و دوایه له هه‌رچه‌نده به‌رده‌ستی دووکانه‌ی که ده‌کرا له شوێنه‌کانی دی فرۆشگه‌که پرسیارێکی ئاوا بکا : ' Execuse me , where are the women’s shoes? ( ببووره که‌وشی ژنان له کوێ هه‌نه؟) دیاره وڵامی ئه‌و پرسیاره fourth floor ( نهۆمی چواره‌م ) بوو به دوو ده‌رفه‌تی ده‌رکه‌وتنی/r/ نا-به‌رله‌ڤۆکاڵ. به‌وشێوه‌یه زانیاری سه‌باره‌ت به به‌کارهێنانی /r/ له 264 زانیاریده‌ران وه‌رگیرا ( که هه‌ڵبه‌ت، ئه‌وان نه‌یانده‌زانی له‌لایه‌ن زمانناسێکه‌وه ئه‌و پرسیاره‌یان لێکراوه). ئاکامی ئه‌و لێکۆڵینه‌وه‌یه ئاوا بوو: 38 له سه‌دی به‌رده‌ستانی پله به‌رزی فرۆشگه‌کان چ /r/ به‌کارناهێنن، 49 له سه‌دی به‌رده‌ستانی فرۆشگه‌کان که پله‌وپایه‌ی مامناوه‌ندیان هه‌بوو و 83 له‌وانه‌ی که پله‌و ئاستی خواره‌وه‌یان هه‌بوو ئه‌وانیش/r/ یان به‌کارنه‌ده‌هێنا.جابۆیه، لابۆڤ جگه له‌وه‌ی که زانیارییه‌کی وردی سه‌باره‌ت به شوێنناسی topography فرۆشگه گه‌وره‌کانی نیۆیۆرک وه‌ده‌ست خست ئه‌وه‌شی ڕوون کرده‌وه که به‌ڕێژه خه‌سڵه‌تی به هێند نه‌گیراوی ڕاوێژی accent له‌باری کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه ده‌توانێ چه‌نده گرینگ بێ.
کێشه‌ی پێوانی ڤاوێلان، که له ڕووی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه زۆر لهکۆنسۆنانتهکان گرنگترن گه‌وره‌تره، چونکوو له‌و باره‌یه‌وه کاره که له سه‌ر بوون و نه‌بوونی ده‌نگێکی تایبه‌تی نییه،به‌ڵام جیاوازی که‌می (زۆر جار زۆرکه‌م ) چۆنییه‌تی ڤاوێل له گۆڕێ دایه.زمان‌ناس بۆ ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌و کێشه‌یه به لهیهککردنهوهی وردی نێوان چۆنییه‌تی ڤاوێله‌کان وایان داده‌نێ که ئه‌وان وه‌ک ده‌نگی جوێ وابن. بۆ نموونه، له ئینگلیسیی نیۆیۆرک دا زنجیره‌یه‌ک جۆراوجۆری گرینگی کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ن بۆ ته‌له‌فوزکردنی ده‌نگی ڤاوێل له وشه‌ی وه‌ک:cab ، bag ،bad ، half ،path ، dance دا. ئه‌و جۆراوجۆرییه جیاوازانه زنجیره‌یه‌ک پێک ده‌هێنن، به‌ڵام ناکرێ به شێوه‌یه‌کی ده‌ستکرد جوێ بکرێنه‌وه.به گشتی ده‌کرێ به چوار جۆر دابه‌ش بکرێن. دوایه ده‌کرێ لیسته‌یه‌ک ساز بکرێ بۆ هه‌ژماردنی هه‌رکامیان به ته‌نێ ( و دوایه بۆ هه‌ر کامیان لیسته‌یه‌کی گرووپی ساز بکرێ)به حیسابکردنی ڕێژه‌ی مامناوه‌ندی ئه‌و نرخه‌ی ده‌درێ به ده‌رکه‌وتنی ئه‌و ڤاوێله له قسه‌کانیاندا. ئه‌وه به‌کارهێنانی ته‌له‌فوزکردنی مامناوه‌ندی تاکێک یان ده‌سته‌یه‌ک نیشان ده‌دا – ئه‌گه‌ر تاکه‌کان به به‌رده‌وامی با بڵێین bad ، bag ، half وه‌ک [ bie:d ] و هتد ته‌له‌فوز بکه‌ن، ئه‌وان 1.0، پنکتیان ده‌درێتێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌وان شیلگیرانه بڵێن [bae:d ]چوار پنکتیان ده‌درێتێ. ئاکامی لێکۆڵینه‌وه له نێو سێ ده‌سته‌ی چینی کۆمه‌ڵایه‌تی ئاوا بوو. چینی سه‌ره‌وه 2.7 پنکت، چینی نێوه‌ڕاست 2.5 پنکت، چینی خواره‌وه 2.3 پنکت.
که وابێ، له قسه‌کردنی خۆمانه دا، گشت نیۆیۆرکییهکان به شێوه‌ی مامناوه‌ندی ته‌له‌فوزکردنێکی نێوان [bead] و [bae:d] به‌کار ده‌هێنن،ده‌نا جیاوازییه‌کی که‌م به‌ڵام به‌رده‌وام له نێوان ته‌له‌فوزکردنی چینه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا هه‌یه: ئاخێوه‌رانی چینی خواره‌وه زۆر زیاتر له ئاخێوه‌رانی چینی سه‌ره‌وه ڤاوێلێکی زۆر بهیهکهوهلکاوتر به‌کارده‌هێنن. جابۆیه جیاوازییه‌کی که‌م له چۆنییه‌تی ڤاوێل دا ده‌رکه‌وت که له ڕووی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه تا ڕاده‌یه‌ک گرینگه.
هه‌ر ئه‌و جۆره تێکنیکه بۆ تاوتوێ کردن و شیته‌ڵ کردنی ڕاوێژه‌کانی بریتانیایی ده‌کار کراوه. له ئینگلیسیی نارویچ دا ده‌کرێ سێ چۆنییه‌تی ڤاوێل له وشه‌ی وه‌کوو pass، part،shaft ،bath ، card دا له یه‌ک بکرێنه‌وه. 1.ڤاوێلێکی درێژی پشته‌وه‌ی شێوه‌ی RP ( ته‌له‌فوزی وه‌خۆکراو) وه‌ک [a:] له ووشه‌ی وه‌کوو pass دا ده‌رده‌که‌وێ یان ده‌نگی ڤاوێل له وشه‌ی ئه‌مریکایی pot دا. 2. ڤاوێلێکی نێوه‌ڕاسته، و 3. ڤاوێلێکی پێشه‌وه‌یه [a:] هه‌روه‌ک شێوه‌ی ده‌ربڕینی ده‌نگی ڤاوێل له ووشه‌ی part دا له ئاوسترالیایی یان ڕۆژهه‌ڵاتی شێوه‌ی نیوئێنگلاند دا. ئه‌وه به‌و مانایه‌یه که ئه‌و پنکتانه‌ی به‌سه‌ریاندا دابه‌ش ده‌کرێن له 1.0 وه ده‌ستپێده‌کا بۆ ته‌له‌فوزکردنی شێلگیری RP تا ده‌گاته 3.0 پنکت بۆ به‌کارهێنانی شێلگیرانه‌ی ڤاوێلی پێشه‌وه. هاوگونجی نێوان چۆنییه‌تی ڤاوێل له‌گه‌ڵ چینی کۆمه‌ڵایه‌تی ئاوا ده‌رده‌که‌وێ. توێژی نێوه‌ڕاستی چینی نێوه‌ڕاست 1.9 پنکت، چینی خواره‌وه‌ی چینی نێوه‌ڕاست 2.1 پنکت، توێژی سه‌ره‌وه‌ی چینی کرێکار 2.8 پنکت، توێژی نێوه‌ڕاستی چینی کرێکار 2.9 پنکت، توێژی خواره‌وه‌ی چینی کرێکار 3.0 پنکت.
به‌گشتی، ئاخێوه‌رانی ئێنگلیسیی نارویچی چینی کرێکار ڤاوێلێکی پێشه‌وه‌یان هه‌یه، له کاتێکدا ئاخێوه‌رانی چینی نێوه‌ڕاست له‌وێ ڤاوێلێکی نێوه‌ندی به‌کار ده‌هێنن، به‌ڵام، هێشتاش به شێوه‌یه‌کی مامناوندی ، جیاوازییه‌کی که‌م له نێوان چۆنێتی ڤاوێل دا هه‌یه که به‌ڕێگه‌ی ئه‌ودا چێنێک له چینێکی دیکه ده‌کرێته‌وه. زۆر نموونه‌ی دیکه‌ی جیاوازی چینایه‌تی ئه‌و چه‌شنه ده‌کرێ له‌هه‌موو شوێنێک ده‌ربکه‌وێ و باس بکرێ ئه‌گه‌ر مرۆ بییه‌وێ نێویان به‌رێ. بۆ نموونه، له لیدز Leeds، له ئینگلیستان، ئاخێوه‌رانی چینی نێوه‌ڕاست ڤاوێلێکی [A] ئامال له ووشه‌ی وه‌کوو but،up،fun دا به‌کار ده‌هێنن، له‌کاتێکدا ئاخێوه‌رانی چینی کرێکار هه‌مان ده‌نگ وه‌کوو ڤاوێلێکی به‌رزتر و خڕتر ده‌کار ده‌که‌ن [0]؛ له له‌نده‌ن ووشه‌ی وه‌کوو name،gate،face و هتد.وه‌کوو [neim]، [néim] یان

[naem] ته‌له‌فوز ده‌کرێن به‌پێی چینی کۆمه‌ڵایه‌تی ( چینی هه‌ره سه‌ره‌وه له فۆرمی یه‌که‌مدا)؛ له شیکاگۆ ده‌نگی ڤاوێل له ووشه‌ی وه‌ک roof،tooth،root دا زۆرجار وه‌ک [u] ته‌له‌فوز ده‌کردرێ، به‌ڵام له قسه‌کردنی ئه‌ندامانی سه‌ر به چینێکی به‌رزتری کۆمه‌ڵایه‌تی دا زۆر جار به به وێکهێنانی هه‌ر دووک لێوه‌کان ده‌رده‌بڕدرێ [0]؛ له بۆستۆن، ماساچووسێتس، ئاخێوه‌رانی چینی سه‌ره‌وه له ووشه‌ی وه‌ک ago،know دا ڤاوێله‌کان وه‌ک [où] ده‌رده‌بڕن، له‌کاتێکدا ئاخێوه‌رانی دی وه‌ک [oµ] ته‌له‌فوزیان ده‌که‌ن.
لێره‌دا زۆربه‌جێیه خوێنه‌ره‌وه پرسیار بکا باشه، دانی ئه‌و جۆره زانیارییانه ئاوا به وردی چ نرخێکی هه‌یه؟ هۆیه‌کی گرینگ بوونی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه ئه‌وه‌یه که هێنذیک له‌و نووسه‌رانه‌ی سه‌باره‌ت به زمانناسیی کۆمه‌ڵایه‌تییان نووسیوه وه‌ک ' زمانناسیی کۆمه‌ڵایه‌تی بهیهکبهستراوانه ' corretional sociolinguistics گاڵته‌یان به‌و جۆره کاره کردووه. وه‌ک ئه‌وه‌ی که مه‌به‌ست له ڕاهاتنه‌که هه‌ر گوتنی ئه‌وه‌ی بێ کهبهیهکبهسترانهوهیهک له ئارا دایه،نه‌ک ئه‌وه‌ی ئێمه بتوانین شتێکی لێ فێر بین. له‌وڵامی پرسیاری به‌جێی خوێنه‌ره‌وه دا ده‌بێ بگوترێ، یه‌که‌م، ئه‌وه نیشان ده‌دا که به وردی ئێمه له سه‌ر چ جۆره زانیارییه‌ک کار ده‌که‌ین کاتێک ئێمه پله‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی له ئاخێوه‌رێک شه‌ته‌ک ده‌ده‌ین له سه‌ر بنه‌مای به‌ڵگه‌ی زمانی. به‌ڕێگه‌ی ئه‌زموونی زمانی خۆمان ڕا ئێمه هه‌ستیارییه‌کمان تێدا پێک هاتووه، به ئاسایی بێ ئه‌وه‌ی پێی بزانین ، له به‌یه‌که‌وه به‌سترانه‌وه‌ی ئه‌وتۆ له نێوان چینی کۆمه‌ڵایه‌تی و شێوه ستاندارد یان ناوچه‌ییه‌کانی زمانی دا. خاڵی دووهه‌م ئه‌وه‌یه، ئه‌وجۆره زانیارییه هێندێک شتمان سه‌باره‌ت به بناخه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی کۆمه‌ڵگه‌گه‌لی تایبه‌تی بۆ ڕوون ده‌کاته‌وه،بۆ نموونه، سه‌باره‌ت به هه‌م نارویچ و هه‌م دیترۆیت مه‌ودای دووری و نزیکی هه‌ره زۆر له نێوان پنکتهکاندا بریتییه له جیاوازی نێوان توێژی خوراوه‌ی چینی نێوه‌ڕاست و توێژی سه‌ره‌وه‌ی چینی کرێکار دا. ئه‌و ڕاستییه‌ش ده‌یسه‌لمێنێ که دابڕانی کۆمه‌ڵ به دووچینی سه‌ره‌کی، واته 'چینی نێوه‌ڕاست' و 'چینی کرێکار'، دابڕانێک که تائاستێکی زۆر به‌ڵام نه‌ک به‌ته‌واوی له سه‌ر بنه‌مای جیاوازی نێوان پیشه‌ی کاری ده‌ستی و کاری ناده‌ستی پێک هاتووه، هێندێک نرخ و گرینگایه‌تی هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که که‌ندوکۆسپی کۆمه‌ڵایه‌تی به ڕوونی له زماندا ڕه‌نگ ده‌داته‌وه.خاڵی سێیه‌م ئه‌وه‌یه ئه‌و جۆره زانیارییه ئه‌و لایه‌نه‌ش ڕوون ده‌کاته‌وه که له‌سه‌ره‌وه له مه‌ڕ ئیدیۆلێکت ( شێوه‌ی قسه کردنی تاک له کاتێکی تایبه‌تی دا) باسی لێوه کرا. ئه‌گه‌رچی تاکوته‌رایان هێندێک جار هه‌ر شێوه‌یه‌کی کردار به‌کار ده‌هێنن، و کاتێکی دی شێوه‌یه‌کی دیکه، له‌سه‌دی مامناوه‌ندی بۆ هه‌ر ده‌سته‌یه‌ی ده‌که‌وێته نێو قالبی نموونه‌یه‌کی به‌ته‌واوی چاوه‌ڕوانکراوه‌وه.
خاڵی چواره‌م ئه‌وه‌یه، ئه‌و جۆره زانیارییه، ئاگادارییه‌کی گه‌لێک زۆرمان سه‌باره‌ت به له‌هجه‌کانی چینی کۆمه‌ڵایه‌تی له به‌ر ده‌ست ده‌نێ. بێتوو ئێمه سه‌رنج بده‌ینه سه‌ر ته‌نێ خه‌سڵه‌تێکی زمانی تائه‌وه‌ی که له شێوه‌زارێک به گشتی ورد بینه‌وه، ئه‌وه ئاشکرایه، له‌هجه‌گه‌له کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، هه‌ر وه‌ک له‌هجه هه‌رێمییه‌کان هه‌بوونی به‌ته‌واوی له‌یه‌ک جیاواز نین، ئه‌وان تێکه‌ڵاوی یه‌کتری ده‌بن بۆ ئه‌وه‌ی زنجیره‌یه‌ک پێک بهێنن. ئێمه ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ ده‌کرێ نێوی له‌هجه‌یه‌ک وه‌ک ' له‌هجه‌ی نارویچی چینی نێوه‌ڕاستی چینی کریکار' هه‌ڵده‌ین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌وه بکه‌ین ده‌بێ زۆر به‌رچاومان ڕوون بێ (a) که دابه‌شکردنی چینه‌کان به پێنج چینی کۆمه‌ڵایه‌تی له لایه‌ن ئێمه‌وه له‌وانه‌یه یه‌کلایه‌نه بێ، (b) که ئه‌و جیاوازییه زمانییانه‌ی له گۆرێ دان ته‌نێ ڕێژه‌یی بن و ڕاده‌ی ده‌رکه‌وتنیان هه‌ر له‌مه‌ڕ نیشانه و خه‌سله‌تی تایبه‌تی بن و (c) له‌وانه‌یه ئاکامی جیاواز ده‌رکه‌وێ ئه‌گه‌ر هۆکاری گۆڕێنه‌ری دیکه‌ی زمانی لهبهرچاوبگێرێ. جا بۆیه قالبی باوی نێوخه‌ڵک سه‌باره‌ت له‌هجه‌گه‌لی چینی کۆمه‌ڵایه‌تی ته‌قریبه‌ن هه‌میشه ڕاست ده‌رناچن و سه‌ر لێ شێوێنهرن.بۆ نموونه، ئه‌وه ڕاست نییه که قسه‌ی ئاوا به گردبڕی بکرێ که به‌ڵێ ' له‌هجه‌ی دیترۆیتی ئه‌مریکایی ئه‌فریکایی له کرداره‌کانی زه‌مانی ئێستا دا هیچ ده‌رخه‌ری که‌سی سێیه‌می نییه' ئه‌مریکاییه ئه‌فریکاییه‌کانی خه‌ڵکی دیترۆیتی سه‌ر به گشت چینه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان هه‌م شێوه‌ی it go، و هه‌م it goes به‌کار ده‌هێنن – ته‌نێ ڕاده و چه‌ندیی به‌کارهێنانه‌کان جیاوازن.
له کۆتایی دا، و له‌هه‌موان گرینگتر ده‌بێ بگوترێ، ئه‌و جۆره زانیارییه، ئاگادارییه‌کی زۆر و لێتێگه‌یشتنێکی زۆرمان ، سه‌باره‌ت به ئه‌و پێڤاژۆیانهی که گۆڕانی زمانییان تێدا ڕووده‌دا له به‌ر ده‌ست ده‌نێ – یه‌کێک له ڕازه هه‌ره گه‌وره‌کان له‌مه‌ڕ زمانه ئینسانییه‌کان ، و یه‌ک له‌و ڕازانه‌ی که زمانناسیی کۆمه‌ڵایه‌تی له ماوه‌ی چل ساڵی ڕابردوو دا زۆر تێکۆشاوه بۆ ئه‌وه‌ی چاکتر سه‌ره‌ده‌ری لێده‌رکه‌ین. هه‌ر وه‌ک له به‌ندی دابێ دا ده‌بینین، پێوه‌ندییه دوولایه‌کانی هۆکاره گۆڕێنه‌ره زمانییه‌کان و هۆکاره گۆڕێنه‌ره زمانناسییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ئامانجی ئه‌وجۆره لێکۆڵینه‌وانه نین؛ له لێکۆڵینه‌وه‌ی گۆڕانی زمانی دا، ئه‌و جۆره به‌یه‌ک به‌سترانه‌وه‌یه ئه‌و شوێنه نییه که ئێمه کاره‌که‌مان له‌وێ کوتایی پێ بێ به‌ڵکوو کارمان له‌وێوه ده‌ست پێده‌کا.
-------
* مۆنۆفتۆنگ monophthong : زاراوه‌یه‌که له بواری فۆنێتک دا بۆ پۆلێن کردنی ده‌نگی ڤاوێل به‌کار ده‌هێندرێ له سه‌ربنه‌مای ده‌رکه‌وتن و چۆنییه‌تی ده‌ربڕانی: ئاماژه‌یه به ڤاوێلێک (ڤاوێلێکی ڕه‌سه‌ن) که له‌کاتی ده‌ربڕینی له سیلابێکدا هیچ هه‌ست به گۆڕانی ناکرێ. وه‌ک ده‌نگی ڤاوێل له‌م وشه ئینگلیسییانه‌دا: cart، cut. ئه‌و ڤاوێلانهی که له وشه دا درێژ ده‌بنه‌وه و چۆنییه‌تیان ده‌گۆڕدرێ پێیان ده‌گوترێ دیفتۆنگ diphthong . له‌هێندێک لێکۆڵینه‌وه‌ی له مه‌ڕ له‌هجه ومێژووی زمانی‌دا ، پێڤاژۆیه‌کی به مۆنۆفتۆنگ بوون ده‌کرێ به‌دی بکرێ،واته گۆڕانی چۆنێتی دیفتۆنگ به مۆنتۆفۆنگ.

** دیفتۆنگ diphthong : زاراوه‌یه‌که له بواری فۆنێتیک دا بۆ پۆلێن کردنی ده‌نگی ڤاوێل به‌کار ده‌هێندرێ له سه‌ربنه‌مای ده‌رکه‌وتن و چۆنییه‌تی ده‌ربڕانی: ئاماژه‌یه به ڤاوێلێکی ساده ( هه‌ست پێکراو) که له کاتی ده‌ربڕینی له سیلابێکدا هه‌ست به گۆڕانێکی ئاشکرا له چۆنییه‌تی دا ده‌کرێ.وه‌ک ده‌نگی ڤاوێل له‌م وشه ئینگلیسییانه‌دا: beer،time ، .loud
A Dictionary of Linguistics And Phonetics, Sixth Edition, David Crystal Blackwell Publishing , 2008
سه‌رچاوه‌ی ئه‌م وه‌رگێڕانه، به‌ندی دووه‌می
Sociolinguistics
An introduction to language and society
Peter Trudgill
Penguin books, Fourth edition 2000, pp. 23- 41
No comments:
Post a Comment