خوێنه‌ره‌وه‌یه‌ک به نێوی 'چاودێرێک' سه‌باره‌ت به وه‌رگێڕانی 'کۆمهلناسیزمان- زمان و کۆمه‌ڵ' نووسیویه
نووسه‌ر: چاودێرێک
کاک حه‌سه‌ن مانی نه‌بی،
به راستی ده‌ستوچاوت خۆش.
به بڕوای من وه‌رگێڕانی دروستی ناوی به‌شی یه‌که‌می ئه‌م کتێبه ئه‌مه‌یه: زمانناسیی کۆمه‌ڵایه‌تی: زمان و کۆمه‌ڵگا .دیاره ئه‌م وه‌رگێڕانه جیاوازه له‌وه‌ی جه‌نابت واته: کۆمه‌ڵناسیزمان: زمان و کۆمه‌ڵ. کۆمه‌ڵناسیزمان ده‌بێته: sociology of language. هه‌روه‌هاش. کۆمه‌ڵ و کۆمه‌ڵگا لێک جیاوازن: یه‌که‌میان واته کۆمیونێتی و دووه‌میان واته سۆسایێتی. بۆ جیاوازییه‌کانیان بڕوانه بۆ گێلنێر.
دیسانه‌وه سوپاس بۆ بابه‌ته‌کانت
دووشه‌مۆ 16ی به‌فرانباری 1387، سه‌عات 7:45
ئه‌و خوێنه‌ره‌وه وردبینه بێ ئه‌وه‌ی هیچ نێوونیشانێک له‌خۆیه‌وه به جێ بهێڵێ ئه‌و تێبینییهی سه‌ره‌وه‌ی سه‌باره‌ت به وه‌رگێڕانی به‌ندی یه‌که‌می کتێبی به‌نرخی پرۆفێسۆر پیتر ترادگیل :Sociolinguistics An introduction to society and language نووسیوه. ئه‌من له‌م وه‌رگێڕانه‌دا زاراوه‌ی sociolinguistics م، به کۆمه‌ڵناسیزمان وه‌رگێڕاوه ، نه‌ک به مانای sociology of language. دیاره ئاگام له‌وه‌هه‌یه که پێشتر sociolinguistics له کوردی‌دا به ' کۆ زمان‌ناسی' وه‌رگێڕدراوه به پێی قه‌رینه سازی له گه‌ڵ ئینگلیسیی. واته ' کۆ' وه‌ک کورتکراوه‌ی 'کۆمه‌ل'، ' کۆمه‌ڵگه' یان 'کۆمه‌ڵگا' societyو زمان‌ناسی ش بۆ linguistics.به بڕوای من ئه‌و داڕشتنه واته ' کۆزمانناسی' مانای sociolingustics به ته‌واوی ده‌رنابڕێ. ئه‌وه‌ی که خوشک یان برای چاو‌دێر نووسیویه: کۆمه‌ڵناسیزمان ده‌بێته sociology of language هه‌ڵده‌گرێ لێوردبوونه‌وه و لێدوانی زیاتری له سه‌ر بکرێ. له ڕاستیدا sociology of language بۆخۆی لکێکه له زانستی sociolinguistics.ئه‌گه‌ر له زمانی کوردی‌دا ئه‌و دوو زاراوه‌یه وه‌کوو یه‌ک وه‌ربگێڕدرێن ئه‌و ده‌می سه‌ره‌گێژه زیاتر ده‌بێ. سه‌باره‌ت به زمان‌ناسی کۆمه‌ڵایه‌تی [ زمانناسیی کۆمه‌ڵایه‌تی] به مانای sociolinguistics ده‌کرێ مرۆ چ لاری نه‌بێ، به‌ڵام ئه‌وه وه‌رگێڕانێکی وشه به وشه‌یه ، به‌ڵام 'کۆمه‌ڵناسیزمان' یان 'زمانناسیکۆمهڵ' ده‌کرێ هه‌موو زانسته‌که داپۆشێ. هه‌رچۆنێک بێ تا ڕۆنیشتن و سه‌لماندنی یه‌کێک له‌و به‌دیلانه ده‌کرێ قسه‌ی زیاتریان له سه‌ر بکرێ.
به پێچه‌وانه‌ی ' چاودێرێک' ئه‌من ' کۆمه‌ڵ' بۆ society و 'کۆمه‌ڵگه' ، ' کۆمه‌ڵگا' بۆ community به کار ده‌هێنم و پێم وایه بۆ هێما کردن به ئه‌و ده‌ور و به‌ره‌ی خه‌ڵک تێیدا ده‌ژین و گشت ئه‌و پێوه‌ندییانه‌ی تێیدا ڕووده‌ده‌ن ' کۆمه‌ل' ئه‌و مانایه‌ی لێ ده‌خوێندرێته‌وه و ئه‌گه‌ر له‌و کۆمه‌ڵه دا ویسترا باسی ده‌سته‌یه‌کی تایبه‌تی بکرێ ئه‌و ده‌می بێژه‌ی 'کۆمه‌ڵگه' یان ' کۆمه‌ڵگا' ده‌کرێ به‌کار بهێندرێ.
سه‌باره‌ت به جیاوازی sociology of language زمان له ڕووی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه و ته‌عریف و ناساندنی sociolinguistics با بزانین پیتر ترادگیل له ' A glossary of Sociolinguistics ' دا ده‌ڵێ چی :
" Sociolinguistics زاراوه‌یه‌که بۆ شیکردنه‌وه‌ی گشت بواره‌کانی لێکۆڵینه‌وه‌ی پێوه‌ندی نێوان زمان و کۆمه‌ڵ جگه له‌و بوارانه‌ی نه‌بێ که له ئامانجه‌کانی خۆیاندا به ته‌واوی زانستی کۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ن، وه‌ک ئێتنۆئێتنۆلۆژی. به‌و پێیه توێژینه‌وه‌ی sociolinguistics کارێکه به مه‌به‌ستی وه‌ده‌ست خستنی تێگه‌یشتنێکی باشتر له‌مه‌ڕ ته‌بیعه‌تی زمانی ئینسانی ده‌کرێ به ڕێگه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌ی زمان له چوارچێوه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌که‌یدا و/یان بۆ وه‌ده‌ست خستنی تێگه‌یشتنێکی باشتر له‌مه‌ڕ ته‌بیعه‌تی ئه‌و پێوه‌ندییه و هاوکردهوهیی دوولایه‌نه‌ی نێوان زمان و کۆمه‌ڵ. Sociolinguistics ئه‌م بوارانه وه‌به‌ر ده‌گرێ : زمانناسیی مه‌ردمناسانه anthropological linguistics ، له‌هجه‌ناسی dialectology، شیکردنه‌وه‌ی وێژیاگ discourse analysis ، ئێتنۆگرافیی قسه کردن ethnography of speaking ، زهویناسیزمان geolinguistics ،لێکۆڵینه‌وه‌کانی تێکه‌ڵاویی زمانی language contact studies ، زمان‌ناسی لاییک secular linguistics ، ده‌روونناسی کۆمه‌ڵایه‌تیی زمان the psycology of language ، و کۆمه‌ڵناسیی زمان [ زمان له ڕوانگه‌ی کۆمه‌ڵناسییه‌وه]the sociology of language
Sociology of language لکێکی sociolinguistics ه که له ئاستێکی به‌ربڵاو یان macrosociolinguistics دا سه‌روکاری له‌گه‌ڵ ئه‌وبابه‌تانه هه‌یه که به پێوه‌ندی نێوان هۆکارگه‌لی کۆمه‌ڵناسانه و زمان به‌ستراونه‌ته‌وه، و به تایبه‌تی ئه‌و بابه‌تانه‌ی که باس له ده‌ستبژێرکردنی زمان ده‌که‌ن، به‌و پێیه ئه‌و جۆره لێکۆڵینه‌وه‌یه بابه‌تگه‌لی وه‌کوو فره زمانێتی multilingualism، پلانداڕشتنی زمانی language planning، پاراستنی زمان language maintenance و گۆڕانی زمانی language shift وه‌به‌ر ده‌گرێ."
هێوادارم به‌ڕێز ' چاودێڕیک' ئه‌م دێڕانه بخوێنێته‌وه و بۆ لێدوانی زیاتر سه‌باره‌ت به بابه‌تی زمانناسانه نێونیشانی پۆستی ئێلێکترۆنی خۆیم بۆ بنێرێ.
حه‌سه‌نی قازی
Sociology of language لکێکی sociolinguistics ه که له ئاستێکی به‌ربڵاو یان macrosociolinguistics دا سه‌روکاری له‌گه‌ڵ ئه‌وبابه‌تانه هه‌یه که به پێوه‌ندی نێوان هۆکارگه‌لی کۆمه‌ڵناسانه و زمان به‌ستراونه‌ته‌وه، و به تایبه‌تی ئه‌و بابه‌تانه‌ی که باس له ده‌ستبژێرکردنی زمان ده‌که‌ن، به‌و پێیه ئه‌و جۆره لێکۆڵینه‌وه‌یه بابه‌تگه‌لی وه‌کوو فره زمانێتی multilingualism، پلانداڕشتنی زمانی language planning، پاراستنی زمان language maintenance و گۆڕانی زمانی language shift وه‌به‌ر ده‌گرێ."
هێوادارم به‌ڕێز ' چاودێڕیک' ئه‌م دێڕانه بخوێنێته‌وه و بۆ لێدوانی زیاتر سه‌باره‌ت به بابه‌تی زمانناسانه نێونیشانی پۆستی ئێلێکترۆنی خۆیم بۆ بنێرێ.
حه‌سه‌نی قازی
No comments:
Post a Comment