سه‌باره‌ت به "مه‌حموودکان" ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کی به‌ڕێز مه‌نسووری بلووری
سلاۆ به‌رێز كاك حه‌سه‌نی قازی
هیوادارم له‌وئه‌ركه گه‌وره‌یه‌دا هه‌رواچالاك وبه‌رده‌وام بی. ئه‌من ناوی ته‌په‌ی مه‌حموودكانم نه‌بیستۆوه، بۆیه ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک به‌وشێوه به باش ده‌زانم:
1 ـ مه‌حموودكان گۆرستانێكه له نیزیك داوێنی کێوی خه‌زایی كه ئێستا هه‌مو بووه‌ته خانووبه‌وه، بینای گه‌وره‌ی لێ دروست كراوه. له مه‌حمودكان چاكێك هه‌بوو ده‌یانگوت پیرۆزه، ژنان وكچان ده‌چوون چڵ دانه‌یان لێ ده‌گرته‌وه. به‌ڵام هه‌رناوی محمودكانه یان به‌رزایی مه‌حمودكان. گه‌ڕه‌كی مه‌حموودكان كه دوایی زۆرترئاوه‌دان بووه‌وه هه‌ر به‌وناوه ناو ده‌برێت. یانی هیچ كاتێك ته‌په‌ی مه‌حموود كانم نه‌بیستووه. كه به‌رێزتان له وه‌رگێردراوی سه‌باره‌ت به یای گوردهارت دا باستان كردووه.
2 ـ ته‌په‌ی تابانی ، ته‌په‌یێكه هه‌ڵكه‌وتۆوه له لای كۆنه‌باغه‌كان، كه ئێستا به‌داخه‌وه باغاته‌كه نه‌ماون. ده‌یروانیه باغی ئێمه كه له لای پردی تازه بوو كه ساڵی 1328هه‌تاوی یۆگۆسلاوێكان ده‌ستیان كرد به سازكردنی ئه‌وپرده. ئه‌و ته‌په‌یه ئه‌وكاتی له سه‌روی باغه‌كان و چۆ‌مه‌كه بوو. چۆ‌مه‌كه‌ش هه‌ڕ وه ك بۆخۆشت له بیرته به ته‌نیشت شێروخورشید به خواروی ده‌ركی مه‌حكه‌مه دا ده‌هات وده‌چۆوه نه‌نیشت مزگه‌وتی سوور. یانی له ماڵی خۆتان وقازیه‌كانی تر نیزیك تربوو. ستادی گه‌وره‌ری نیزامی نیزیك چوارچرا، دوایه له لایه‌ن عه بدولكه‌ریم وه‌رهرام دروست كرا. باغه‌كه‌ی ئێمه كه نێوی باغی سێوانیش بوو له ته‌په‌ی تابانی را ده‌ستی پێ ده‌كرد تا نیزیك چۆ‌مه‌كه، به درێژایی نیزیك 900میتر. یانی ئه‌وشۆینه‌ی كه ستادی لێ دروست بوو(كه چۆ‌مه‌كه‌ی پێداده‌رۆیی)ماڵی حاجی ساڵحی خه‌رازی وله‌ولاتریش مه‌حكه‌مه‌ی قازی ده‌یانروانییه سه‌رچۆ‌مه‌كه. حه‌مامی بلووریش له كاتی سازكردنی پرده‌كه دروستكرا. ته‌په‌ی تابانی له به‌ر ئه‌وه له ساڵه‌كانی ده‌سته‌ڵاتی شادا خه‌زێنه‌ی لێ دۆزراوه. کردیانه شۆێنێكی مه‌حه‌ره‌مه. ده‌وروبه‌ری جه‌غزیان لێ كێشاوه كه‌س حه‌قی نیه خاكبه‌رداری بكا وماڵی لێ دروست بكا. ئێستاش ئه‌و ته‌په‌یه هه‌ر وه‌ك خۆی ماوه. هێزه نیزامیه‌كان بنكه‌یه‌كی نیزامیان لێ مۆڵ داوه.
3ـ له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌وچه‌ندرۆژه كه كاتی هێرشی شكاكه‌كان بۆ سابڵا‌غ مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری1299هـ. یانی (ئۆكتوبری1921) بووه وبه‌ره‌و ساردیش چووه، ئه‌و خانمانه چۆنیان توانیوه به چۆ‌مه‌كه‌دا بپه‌رنه‌وه. نێوان چۆ‌مه‌كه ـــ مه‌حمودكان وته‌په‌ی تابانی هه‌مووی باغات ومێشه زار بووه.
4ـ ئه‌من بیستوومه كه له‌شكری شكاك له پردی سوور را په‌ریونه‌وه. بێتوانییه كه ئه‌وته‌په‌یه به‌رزایه‌كانی سه‌روی گومرگ بێ كه ئێستا بیناكانی سه‌ده‌ی لێ دروست كراوه. هه‌روه‌كی له بابه‌ته‌كه‌ی به‌رێزیشتاندا هاتووه شكاكه‌كان زۆر بوون وله هه‌موو شۆێن را هێرشیان كردووه‌ته ناوشار. ئه‌و یایه‌ش نه‌یگوتووه سماییل ئاغا له كوێ بووه. یان ده‌توانین بڵێن كه له نێوان ته‌په‌ی تابانی ومه‌حمودكان كه شۆێنێكی نه‌دیوی قووڵی لێ بووه ده‌بێته پشتی ته‌په‌كه. یانی پشتی ته‌په‌ی تابانی، نیزیك چاكی مه‌حمودكان. چاكه‌كه له سه‌ر به‌رزایی كێوی مه‌حمودكان هه‌ڵكه‌وتووه.
به دواچوونی ئه‌وكارانه زۆرپێویسته وزۆرشتمان بۆ روون ده‌بێته‌وه. من به‌ش به حاڵی خۆم زۆرت سپاس ده‌كه‌م بۆ ئه‌و ئه‌ركه پیرۆزه، كه له روانگه دابڵاویان ده‌كه‌یه‌وه. هیوادارم له داهاتودا وه‌ك په‌ر‌تووكێك كتێبخانه‌ی كوردی پێ ده‌ۆڵه‌مه‌ندبێ.
سه‌ركه‌وتوو بی. برات مه‌نسوور بلووری
No comments:
Post a Comment