دیسان سابڵا‌غ ، نامه‌یه‌کی کورتی یای ئاگوستا گودهارت
دیسان سابڵا‌غ
نامه‌یه‌کی کورتی یای ئاگوستا گودهارت
حه‌سه‌نی قازی
شتتێکی له ژماره‌کانی به‌رده‌ستی " کوردستان میشنێری" دا سه‌رنج ڕاده‌کێشێ ئه‌وه‌یه زۆرجار نازناو و ووشه‌ی کوردی به دوو جۆر یان به هه‌ڵه نووسراون یان دوو ووشه‌ی کهمانایان به ته‌واوی جیاوازه وه‌ک یه‌ک هاتوون. بۆوێنه له نامه‌یه‌کی دوور‌و درێژ دا که یای ئاگوستا گودهارت له ته‌ورێزه‌وه بۆ قه‌شه مۆلینگ سه‌رۆکی ئه‌وکاتی کۆمه‌ڵه‌ی لوتێری میسیۆنی ڕۆژهه‌ڵات له به‌رواری 28ی ژووییه‌ی 1923 دا نووسیویه‌و له ژماره‌ی 1ی خولی 16ی کوردستان میشنێری، مانگی ژانڤییه‌ی 1924 دا بڵاو کراوه‌ته‌وه، ده‌ڵێ له پێشدا له ماڵی که‌سێک به نێوی Haji Ali ' حاجی عه‌لی' دابه‌زیون و دۆستایه‌تی کۆنیان نوێ کردووه‌ته‌وه، له کاتێکدا هه‌رهه‌مان که‌س له‌م نامه‌یه‌ی خواره‌وه دا وه‌ک Ali Agah 'عه‌لی ئاغا' باس کراوه و ئه‌وه‌ی لێره‌دا گرینگه له‌م وێنه به‌کۆمه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ به‌سه‌رهاتی یای گودهارت بڵاومان کرده‌وه ولێره‌شدا ده‌بینن له وێنه‌که‌دا " عه‌لی ئاغا" هه‌یه و به نامه‌که ڕا ده‌زانین ئه‌و هه‌مان 'حاجی عه‌لی ' یه. وه‌ک له سه‌ره‌وه دا ده‌بینن له لاپه‌ڕه‌ی یه‌که‌می ژماره 10ی خولی پازده‌ی، مانگی ئۆکتۆبری 1923 نێوی ئه‌و که‌سانه‌ی له وێنه‌که‌دان به دروستی و ته‌واوی نه‌نووسراوه، له بری Agha نووسراوه Agh . شه‌رحه‌که‌شی ئاوایه:Songi Ali Bogh Kisbogh, Agh Bogh Miss Gudhart, Ali Agh Sultan Salari Agh Two servants kneeling in back Some Kurds , who accompanied Miss Gudhart to Soujbulak
سونگی [ سه‌نگی! شه‌نگه‌ی] عه‌لی به‌گ، قه‌یس به‌گی ئاغا به‌گ، عه‌لی ئاغا، یای گودهارت. دوو نۆکه‌ر له پشته‌وه چۆکیان داداوه. هێندێک له‌وکوردانه‌ی هاوڕێیه‌تی یای گودهارتیان کرد بۆ سابڵا‌غ "
هیوا دارم هه‌موو ئه‌وکه‌سانه‌ی ئه‌م بابه‌ته ده‌خوێننه‌وه و خه‌ڵکی ناوچه‌ی موکریانن و پێوه‌ندی خزمایه‌تی یان ناسیاوییان له گه‌ڵ خه‌ڵکی به‌ساڵداچوو هه‌یه یارمه‌تی بکه‌ن بۆ ناسینه‌وه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی له‌م وێنه‌یه‌دان و به تایبه‌تی ئه‌و " عه‌لی ئاغا" یه‌ی له وێنه‌که دا ده‌یبینین. ئێن.جه‌ی. لۆر که بۆ ماوه‌ی درێژ سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌ی لوتێری میسیۆنی ڕۆژهه‌ڵات بووه، له ژماره‌ی 11ی، خولی پازده‌ی کوردستان میشنێری، مانگی نۆڤامبری 1923، له بابه‌تێکدا به نێوی " دیسان سابڵا‌غ" ئاماژه به نامه‌یه‌ک ده‌کا که یای گودهارت له 8ی ئووت [ی 1923] له سابڵاغه‌وه بۆ ناردووه و ده‌نووسێ:
له ژماره‌ی پێشووی ڕۆژنامه‌که‌ماندا ڕامانگه‌یاند یای گودهارت پێوه‌یه بچێ بۆ سابڵاغێ. له لاپه‌ڕه‌ی یه‌که‌می ڕۆژنامه‌که‌دا [ژماره‌ی 10، خولی پازده، مانگی ئۆکتۆبری 1923] وێنه‌یه‌کی یای گودهارتمان بڵاو کرده‌وه که ماوه‌یه‌ک له‌مه‌و به‌ر بۆمان ناردرابوو.ئه‌و دۆستانه‌ی میسیۆنه‌که‌مان، وا وێده‌چێ به‌شێک له‌و که‌سانه‌ی بووبن تا سابڵاغی له گه‌ڵ چوون. له نامه‌یه‌کدا که یای گودهارت له به‌رواری 8ی ئووت له سابڵاغه‌وه ناردوویه ده‌نووسێ: " دیاره ئه‌وه هیچ خه‌به‌رێکی تازه نییه پێتان ڕابگه‌یێنم ئه‌من ئێستا له سابڵاغێم، هه‌ر وه‌ک پێشتریش بۆم نووسیبوون پێوه‌بووم بچمه سابڵاغێ. جارێکی دیکه له سابڵا‌غ! گشت دۆسته کۆنه‌کانی میسیۆنه‌که‌مان، و ئی تازه، فه‌قیر و ده‌وڵه‌مه‌ند زۆر خۆشحاڵ بوون چاویان به من ده‌که‌وته‌وه. ماڵی عه‌لی ئاغا له به‌ری به‌یانییه‌وه
تا شه‌وێ له خه‌ڵک جمه‌ی دێ و هه‌موو له خۆشیان ده‌گرین. ته‌نیا شتێکی که لێیان ده‌بیسم ئه‌وه‌یه " که‌نگێ هاتییه‌وه؟ خۆ تازه به‌جێمان ناهێڵی؟ کاتێک پێم گوتن ئه‌من دیسان ده‌بێ بگه‌ڕێمه‌وه ته‌ورێز. ئه‌وان گوتیان بۆچی ده‌بێ بگه‌ڕێیه‌وه ته‌ورێز؟ و ده‌یان پرسی باشه یای شوێنهوود و یای فاسوم به‌و زووانه دێنه‌وه؟ ئه‌ی خانمی باشیمۆن چی به‌سه‌ر هات؟ ئه‌و دوکتوره باشه‌ی ئێوه له ته‌ورێز چاوه‌ڕێی ده‌که‌ن که‌نگێ ده‌گاتێ؟ ئه‌من ته‌نێ ده‌متوانی ئاوایان وڵام بده‌مه‌وه هیوادارم زۆر زوو بگه‌ڕێمه‌وه سابڵاغێ و ئه‌و ده‌می دوکتور شالکیش له‌گه‌ڵ خۆم ده‌هێنم. ئه‌من پێم گوتن هیوادارم بتوانم تا 1ی سێپتا‌مبر بگه‌ڕێمه‌وه ئێره. هیوادارم هێندێک کوڕی کورد لێره‌وه له‌گه‌ڵ خۆم به‌رم بۆ ته‌ورێزێ بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێ له مه‌دره‌سه دایان مهزرێنم.
ڕۆژێک ئێمه چووینه سه‌رقه‌بران، ئه‌و شوێنه‌ی که هێندێک له‌و منداڵانه‌ی لای ئێمه له " ماڵی منداڵی بێ دایوباب " بوون لێی نێژراون و هه‌روه‌ها چوونیه سه‌ر قه‌بری هێندێک خه‌ڵکی به‌ساڵداچوو که ئێمه له" ماڵی پیران" ئاگاداریمان لێده‌کردن. له سه‌رقه‌بران هێندێک سروودی ئایینی کوردیمان خوێنده‌وه‌و دۆعامان بۆ کردن. دوایه سروودی " خه‌ڵاسی ده ده‌ستی مه‌سیح " و " شاخی قه‌دیم له‌ت له‌ت بوو بۆ من" مان گوت.
له‌وێوه چووینه نێو شاری بۆ قه‌برستانی هه‌رمه‌نییان له‌وجێیه‌ی قه‌بری باشیمۆنی لێیه. ئێستا حه‌ساره‌که که‌لاوه‌یه‌که. تکایه له خانمی باشیمۆن ئیزن وه‌ربگرن بۆ ئه‌وه‌ی مه‌یته‌که بگوێزینه‌وه بناری شاخی و له‌وێ کێلێکی بۆ دروست که‌ین.واوێده‌چێ ئه‌م شوێنه‌ی عیباده‌تکارانی هه‌رمه‌نی به‌و زووانه بفرۆشرێ و ئاکامی ئه‌وه‌ش ده‌بێته نه‌مانی قه‌بره‌کانی دامان و باشیمۆن هه‌ر دووکیان. ئێستا له سابڵاغێ زه‌وی زۆر هه‌رزانه. ئه‌و پارچه زه‌وییه‌ی ئێمه به 390 تمه‌نمان کڕی ئێستا هه‌ر 25 تمه‌ن ده‌کا. ئه‌گه‌ر ئێستا ئێمه زه‌وی بۆ میسیۆنه‌که‌مان بکڕین، ده‌توانین جێیه‌کی به‌که‌یفی خۆمان به قیمه‌تێکی که‌م بکڕین. " ( ئه‌مه‌ش کورته‌ی نامه‌ی یای گودهارت بوو) __ ئێن.جه‌ی.لۆر
No comments:
Post a Comment