زه‌له‌ی " ئاکادێمیانه
ئەم وێنەیەی مامۆستا ئەمیری حەسەنپوور لە کۆنفڕانسی ساڵانەی مامۆستایانی کوردی زمانی دایکی کە لە 24 -25ی مانگی سێپتامبری 2009 له شاری ڤێسترئۆس له سوێد به‌سترا هه‌ڵگیراوه. به‌ڕێز حه‌یده‌ر دڵژه‌ن یه‌کێک له به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و کۆنفڕانسه له سه‌ر قسه‌کانی مامۆستا ئه‌میری حه‌سه‌نپوور ده‌نووسێ: " ئه‌و باسانه‌ی له کۆنفڕانس دا پێشکێش کران هه‌موویان له بواری خۆیاندا سه‌رکه‌وتوو بوون. له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌من ده‌مه‌وێ سپاسێکی مه‌زن و تایبه‌تی بۆ ئه‌میری حه‌سه‌نپوور بنێرم که له کاناداوه تائێره هاتبوو و له سه‌ر ستاندارد کردنی زمانه‌که‌مان وتارێکی گه‌لێک گرینگ و زانستی پێشکێش کرد. ئه‌من له‌و باوه‌ڕه دام قسه‌کانی دوکتور حه‌سه‌نپوور فکری نوێی له مێشکی ئاماده‌بووانی کۆنفڕانس دا ورووژاند"
وێنه: حه‌یده‌ر دڵژه‌ن
وێنه: حه‌یده‌ر دڵژه‌ن
" زه‌له‌ی " ئاکادێمیانه
ڕۆژنامه‌ی ئه‌ڤرۆ (2ی ژانڤییه‌ی 2010) چاوپێکه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز نه‌وزاد هرۆری زمان‌ناس وبه‌رپرسی کتێبخانه‌ی کوردی له
ستۆکهۆڵم بڵاو کردووه‌ته‌وه که به‌شێکی له سه‌ر کۆنفڕانسی "زمانی ره‌سمیی هه‌رێمی کوردستان" ه که "ئه‌کادیمیای کوردی" له نێوان 21- 23 ی دێسامبری 2009، له هه‌ولێر پێکی هێنا. به‌ڕێز هرۆری یه‌ک له به‌شداربووانی ئه‌و کۆنفڕانسه بوو‌ه. له وڵامی ئه‌و پرسیاره دا : "نامه‌یه‌ک به نێوی حه‌سه‌نپوور خوێندراوه، به‌ڵام دوایه ده‌رکه‌وت ئه‌وه ئه‌و نامه‌یه نه‌بووه که ئه‌و بۆ کۆنفڕانسی ناردووه. ڕاستی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه چ بوو؟" به‌ڕێز نه‌وزادی هرۆری ده‌ڵێ: "له ڕۆژی سێیه‌می کۆنفڕانس دا دوکتور ئازاد مه‌حموود ( ئه‌ندامی ئه‌کادێمیایێ) که دانیشتنه‌که‌ی به‌ڕێوه ده‌برد گوتی نامه‌یه‌کی ئه‌میر حه‌سه‌نپوورمان بۆ هاتووه پاشان بۆتان ده‌خوێنمه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی موناقه‌شه‌کانی ئه‌و دانیشتنه ته‌واوبوون نامه‌که‌ی خوێنده‌وه، هه‌ر که له خوێندنه‌وه‌ی پاراگرافی یه‌که‌م بووه‌وه من هه‌ستام و گوتم ئه‌وه‌ی خوێندراوه هه‌ر ئه‌و نامه‌یه بوو که ئه‌کادیمیا بۆ خۆی بۆ ئێمه‌ی ناردبوو! گوتی نه‌خێر ئه‌وه نامه‌ی ئه‌میری حه‌سه‌نپووره، من گوتم به‌ڵام ئه‌وه هه‌ر ڕسته‌کانی نامه‌که‌ی ئه‌کادیمیایه، گوتی نا. دوایه ئه‌وه موناقه‌شه‌ی له سه‌ر ساز بوو. فه‌رهادی شاکه‌لی گوتی: ده‌بێ هه‌ڵه‌یه‌ک هاتبێته گۆڕێ، له‌وانه‌یه حه‌سه‌نپوور به هه‌ڵه جارێکی دیکه نامه‌ی ئه‌کادیمیای بۆ ئێوه ناردبێته‌وه. باوه‌ڕ ناکه‌م ئه‌وه نامه‌ی وی بی. دوکتور شه‌فیق قه‌زاز تووڕه بوو! و، گوتی: چۆن ده‌بێ ئێوه ئه‌وه‌نده‌تان باوه‌ڕی به ئێمه نه‌بێ که ئه‌وه نامه‌ی وییه و ئه‌و ناردوویه، چۆن ده‌کرێ نامه بۆ خۆمان بنێرین. دوایه ئه‌من داوام له دوکتور ئازاد کرد پاراگرافی کۆتایی نامه‌که بخوێنێته‌وه، جارێکی دیکه خوێندییه‌وه، ئه‌منیش ئه‌و نامه‌یه‌ی ئه‌کادیمیام خوێنده‌وه که بۆ ئێمه‌ی ناردبوو و ده‌رکه‌وت هه‌ردووکیان یه‌کن! ده‌قاوده‌ق وه‌یه‌ک ده‌چوون و ته‌نانه‌ت دوکتور ئازاد گوتی: ئه‌وه به قه‌ڵه‌می سوور نێوی وی له سه‌ره. ئه‌من گوتم ئه‌مساڵ [ 2009] ئه‌میری حه‌سه‌نپوور هاتبووه سوێدێ و هه‌ر ئه‌و نامه‌ی ئێوه ناردبووتان به ئاماده‌بوونی نزیک 80 مامۆستای زمانی کوردی له کۆنفڕانسی مامۆستایانی زمانی کوردی قسه‌ی له سه‌ر کرا و گوتیان ئه‌و شتانه‌ی له‌و نامه‌یه دا هاتوون زۆر هه‌ڵه‌ن و ئه‌وه شێوه‌یه‌کی ڕاست نییه. دوایه فه‌رهادی شاکه‌لی گوتی: باشه پێوه‌ندی ئه‌میری حه‌سه‌نپوور به‌ڕێکخستنی کۆنفڕانسه‌وه چییه؟ ئه‌و بۆچی داوخواز له ئێمه بکا؟ دوایه ئاواڵان پێوه‌ندییان کرد و ئه‌و نامه ڕاسته‌قینه‌ی که بۆ کۆنفڕانس ناردرابوو په‌یدایان کرد و له نێو هه‌موو ئاماده بووان دا بڵاویان کرده‌وه
ئه‌و قسانه‌ی به‌ڕێز هرۆری ڕاستی ئه‌و زه‌له‌یه‌ی ڕێکخه‌رانی کۆنفڕانسه‌که داده‌گرێته‌وه و هه‌ر وه‌ک کاک فه‌رهادی شاکه‌لی به دروستی بۆی چووه ده‌کرێ مامۆستا حه‌سه‌نپوور له کاتی وڵامدانه‌وه‌ی "ئه‌کادیمیا" دا له به‌ر کێشه‌ی کامپیوتێر نامه‌که‌ی ده‌رباز نه‌بووبێ، به‌ڵام بڵێی مۆتیڤی سه‌ره‌کی رێکخه‌رانی کۆنفڕانس له‌و کاره تراژێدی کۆمیکه‌یان چ بێ ؟ ئه‌من وای بۆده‌چم ویستوویانه ئه‌و په‌ڕی حه‌ول بده‌ن بۆ داسه‌پاندنی بۆچوونی خۆیان و هه‌ر چۆنێک بوو‌ه پێشنیازێک ئاماده که‌ن و "به ئه‌مانه‌ت بیگه‌یێنه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ تاو توێ و بڕیار له سه‌ر دان" و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌زانن پله وپایه‌ی زانستی مامۆستا حه‌سه‌نپوور و له سه‌رکردنه‌وه‌ی له مافی یه‌کسانی زمانی له نێو تێکۆشه‌رانی مافی زمانی له ناوچه‌ی بادینان دا جێگای ڕێزه، و هه‌موان پشتیوانی لێده‌که‌ن ویستوویانه به‌تایبه‌تی ئه‌وان بهه‌ژێنن ،دڵساردیان که‌نه‌وه و سه‌ره‌ڕۆیانه بۆچوونی خۆیان داسه‌پێنن. به‌ڵام، وشیاریی ده‌سته‌ی نوێنه‌رایه‌تی بادینان و گه‌یشتنی ده‌قی نامه‌ی حه‌سنپوور ئه‌و جاریش ئه‌و کاره "موهه‌ندیسیانه‌ی له مه‌ڕ زمان"ی پووچه‌ڵ کرده‌وه. ئێستا ته‌نیا ڕێگایه‌ک بۆ کڕینه‌وه‌ی ئابڕووی ڕێکخه‌رانی کۆنفڕانس ده‌مێنێته‌وه ئه‌ویش داوای لێبوردنی ئاشکرا وڕوونه له مامۆستا ئه‌میری حه‌سه‌نپوور که زیاتر له نیو سه‌ده له ژیانی خۆی بۆ خزمه‌ت به هه‌موو شێوه‌زاره کوردییه‌کان ته‌رخان کردووه.
له خواره‌وه ده‌قی نامه‌ی ڕێکخه‌رانی کۆنفڕانسی ئه‌کادیمیای کوردی بۆ به‌شدارانی کۆنفڕانس که به ناوی مامۆستا ئه‌میری حه‌سه‌نپوور خوێندراوه‌ته‌وه بخوێننه‌وه
حه‌سه‌نی قازی

03-01-2010
No comments:
Post a Comment