Sunday, January 24, 2010

کامە شێوەزار لە هەرێمی کوردستاندا ببێتە زمانی ڕەسمیی کورد؟



کامە شێوەزار لە هەرێمی کوردستاندا ببێتە زمانی ڕەسمیی کورد؟

بەڕێز ناسری سینا ئامادەکار و پێشکێشکاری بەرنامەی زایەڵە ( ڕادیۆی نێونەتەوەیی سوێد- بەشی کوردی) ئەم وتو وێژەی خوارەوەی لە گەڵ مامۆستا ئەمیری حەسەنپوور، نەوزادی هرۆری و حەسەنی قازی سەبارەت بە پرسی بەکارهێنانی شێوەزارە کوردییەکان لە هەرێمی کوردستان دا ئەنجام داوە.
ڕادیۆی زایەڵە ئەو وتو وێژانەی لە ڕۆژانی ١٥ و ١٩ی ژانڤییەی ٢٠١٠ دا بڵاو کردووەتەوە. سپاس بۆ بەڕێز ناسری سینا کە ڕێگای داین دەقی وتو وێژەکان لە ڕوانگە دا بڵاو بکەینەوە.


ناسری سینا: لە نێوان ٢١- ٢٣ی مانگی دیسامبری ٢٠٠٩ ئەکادیمیای کوردی بە مەبەستی گەڵاڵە کردنی پێشنیارێک بۆ بە ڕسمی ڕاگەیاندنی زاراوەی سۆرانی لە لایەن دەسەڵاتی سیاسی هەرێمەوە،" کۆنفڕانسی زمانی ڕەسمیی هەرێمی کوردستان"ی لە هەولێر بەڕێوەبرد، بەڵام بە بێ هیچ ڕێکەوتنێک کۆتایی پێ هات. چونکە بەشداران لە سەر ئەوەی کام شێوەزار ببێتە زمانی ڕەسمی لە کوردستان دا ڕێک نەکەوتن. یەکێک لە بەشدارانی ئەم کۆنفڕانسە نەوزاد هرۆری سەرۆکی کتێبخانەی کوردی لە ستۆکهۆڵم بوو.

نەوزادی هرۆری: ژ سوێدێ ئەز بووم و کاک فەرهاد شاکەلی بوو، ژ فرانسایێ دوکتور هەلکەوت حەکیم بەشدار ببوو. یێ دی هەمی ژ کوردستانێ بوون، بەشدارێن دی. ژ بەهدینان ٨ کەس هاتبوون ژ پارێزگەها دهۆکێ، ژ پارێزگەها هەولێر و سولەیمانیێ ٩ کەس بوون. ئەندامێن ئەکادێمییێ بڕیارێ خوە دابوو کو ئەو بەشدارێ موناقەشەیێن ل سەر زمانێ فەرمی نابن. ئەو موناقەشە ب تەنێ ژ بۆ وان کەسانەکو هاتنە دەعوەت کرن، داخوا کرن. وان بەس سەرپەرشتی یێ وێ کۆنفڕانسی دکر د وان سێ ڕۆژان دا. د ڤێرێ دە هەلبەت ئەکادێمییێ پێشی نامەیەک بۆ بەشداران شاند بوو، تێدا دیار کر بوو کو دێ ئەڤ کۆنفڕانسا ل سەر زمانێ فەرمی بت.تێدا رەئیا خوە بە ڕێیا ئەندامێ ئەکادێمیێ دوکتور محەمەد مەعرووف فەتتاحی دیار کر بوو کو ئەکادێمی ل سەر ڤێ ڕەئیێیە سۆرانی ببە زمانێ فەرمی یێ هەرێما کوردستانێ. مەبەستا وان ژی ژ زمانێ فەرمی هەر چەند نەگەلەک زەلال بوو ژی، لێ وان هەر دگۆتن، مەبەستا مە ژێ ئەوە کۆ زمانێ دان و ستاندنێ ئیداری د ناڤ هەرێما کوردستانێ دا و د ناڤ هەرێما کوردستانێ ل گەل حکوومەتا عێراقێ. لێ دیسا ڕەئیێ دی ژی تێدا هەبوون، ڕەئیێ ئەکادێمیێ ب خوە، یێ ئەو زمان نە بەس زمانێ دان و ستاندنێ ئیداری لێ زمانێ پەروەردە یە ژی. ڕەئیەکی دن ژی هەبوو کو هەر دوو دیالێکتێن سەرەکی ببن زمانێن ڕەسمی و زمانێن فەرمی یێ کوردستانێ. ئەڤ ڕەئیێ ئەندامێن ئەکادێمیێ ب خوە ژی بوون. لێ د کۆنفڕانسێ دا هەلبەت موناقەشە گەلەک هاتن کرن ل سەر هەر دوو زاراڤەیان، ل سەر هەردوو دیالێکتان، سۆرانی و کورمانجی ژی. موناقەشە گەلەک ڤەکری بوون،چ تشتەکی ڤەشارتی ئەم بێژن تێدا نەبوو. هەر کەسێ ب دلێ خوە و ب ئارگومێنتێن خوە گۆتنێن خوە گۆتن و موناقەشە وسا ب رێوە چوو.
ئوو دوماهیێ دا کۆمیتەیەک هات چێکرن، ژ وان بەشداران، ٨ کەس بوون، سێ کورمانج بوون،پێنج سۆران بوون. ئەودی گۆتێنێن دوماهییێ یا کۆنفڕانسێ بنڤیسن، ڤێرێ دا هەڵبەت دوو ڕەئی هاتن نڤیساندن. ڕەییا یەکێ ئەڤ بوو کو هەر دوو دیالێکتێن سەرەکە، سۆرانی و کورمانجی ببن زمانێن فەرمی. ڕەئیا دوێ ئەو بوو کو سۆرانی ببت زمانێ فەرمی.

ناسری سینا: کاک حەسەنی قازی گۆیا ئەو نامەیەی کە ئێوە ناردبووتان بۆ کۆنفڕانسەکە ون بوو؟ و نامەیەکی دیکەش لە جیاتی بۆچوونەکانی دوکتور ئەمیری حەسەنپوور خوێندرایەوە. لێکدانەوەی خۆت چییە بۆ ئەمە؟

حەسەنی قازی: ئەوکۆنفڕانسە بڕیار وابوو لە مانگی ئۆکتۆبر دابێ، بەڵام ئیدی خرابووە ئەو وەختە. بەڵام ئەو دەمی کە دەعوەتنامەکەیان ناردبوو، ئەمن زۆرم پێ خۆش بوو یارمەتیدەر بم لەوبارەیەوە، هەرلە بەر ئەوەش دۆسییەکەم کردە زمانی ئینگلیسی و بۆ ژمارەیەک لە مامۆستایانم نارد بۆ ئەوەی بۆچوونەکانیان بتوانێ یارمەتیدەر بێ لە سەر ئەو مەسەلەیە. بەڵام بە هەرحاڵ ئەو نامەیە نەخوێندرابووەوە، ئەوەی کە زۆر جێگای سەرسوڕمان و سەرسووڕهێنەر بوو ئەو مەسەلەیە بوو کە لە پێوەندی لەگەڵ بۆچوونەکانی مامۆستا ئەمیری حەسەنپوور کرابوو، ئەگەر بە ڕاستیش چاپەمەنی دیقەتێکی زیاتری کردبا لە سەر مەسەلەکە، دەبوو ببێ بە سەرنووسی ڕۆژنامان دە وان ڕوژاندا، ئەویش ئەوە بوو کە ئاکادێمیا نامەی خۆی وەکوو نامەی مامۆستا ئەمیری حەسەنپوور خوێندبووەوە. ئەوە زۆر سەیرە!

ناسری سینا: بۆ وایان کردبوو، پێت وایە؟

حەسەنی قازی: بە بۆچوونی من وەک ئێوەش لە سەرەتا دا باستان کرد مەبەستیان ئەوە بووە هەرچۆنێک بێ شتێک گەڵاڵە بکەن و ئەوە بنێرن وەکوو پێشنیارێک بۆ دەسەڵاتی سیاسی و بەتایبەتیش لە بەر ئەوەی کە هەیئەتی بادینان لەو کۆبوونەوەیە دا بوون و ئەوان زۆر ڕێزیان هەیە بۆ بۆچوونەکانی مامۆستا ئەمیری حەسەنپوور وەکوو کەسێکی کە پسپۆڕە لەو بوارە دا، ئەمن پێم وایە ویستوویانە ئەوان بهەژێنن و بە نەوعێک سەروتەهی قەزییەکە وێک بێنن و نامەکەی خۆیان بنووسن. بەڵام ئەو کارە بووەتە هۆی ئەوە کە کۆنفڕانسەکە بە تەواوی بێ ئەنجام بووە.

ناسری سینا: کاک نەوزاد هرۆری

نەوزادی هرۆری: بەڵێ ئەو ڕۆژێ سێیا یا کۆنفڕانسێ دا، سێکرێتێرێ ئاکادێمییایێ گۆت نامەیا پڕۆفێسۆر حەسەنپووری هاتییە، ئەز دێ وی نامەیی بۆ وە بخوینم ودەست پێکر نامە خواند و ب ڕاستی من یەکسەر گوتێ: ببوورە ئەو نامە کو تە دخونی هەمان نامەیە یاکو ئەکادێمیێ بۆ مە بەشداران ڕێ کربوو. وی گوتی" نەخێر ئەو نامە نامەیا ئەمیر حەسەنپووری یە. پاشی د موداخەلەیێ دا فەرهاد شاکەلی ژی گوتێ: ئاخر ئەم دیتنێن ئەمیر حەسەنپووری دزانن چاوانن و ئەو نامەیێ کە وەخاندییە، بەڵکوو بە غەڵەتی، بە هەڵە، بە شاشی، ئەمیر حەسەنپووری لە شوینا نامەیا خوە بۆ وە ئی مەیل کرییە و نە نامەیا وی یا ڕاستە، بەڵکوو د وێ نامەیی دا هیچ هەڵوێستێن وی تێدا دیار نینە یاکوو ئەم زانن و هەر وەها عەینی فۆرمولا وێ نامەیی یە کو وە بۆ مە شاندبوون. هەلبەت برادەرێن ئاکادێمیێ پچەک عاجز بوون، وەک تو بێژی وە مە توهمەتبار دکن کو نامەیا شاش دخوینن، لێ ب ڕاستی ئەو نامەیا وییە، یاکو وی بۆ مەشاندبوو. ب هەر حاڵ، پاشی هنەک برادەرێن کو د کۆنفڕانسێ دە بوون شیان نامەیا ڕاستین یا ئەمیر حەسەنپووری پەیدا بکەن و ئەو نامە ل سەر هەموو بەشداران هات بەڵاڤ کرن، هەر وەها ل سەر ئەندامێن ئاکادێمییێ ژی، یەکو کو ئامادە بوون د کۆنفڕانسێ دا، پشتێ وێ ناما دروست یا حەسەنپووری نەهات خواندن، لێ هەر کەسی دزانی کو ئەو نامە کو هاتبو خوێندن ل ئالییێ ئەکادێمییەوە نە نامەیا ئەمیر حەسەنپووری بوو.

ناسری سینا: کاک ئەمیری حەسەنپوور

ئەمیری حەسەنپوور: ڕووداوەکە ئەوە بوو، ئەمن بە داخەوە نەمتوانی بچم لە کۆنفڕانسەکە دا بەشدار بم، بەڵام لە ١٤ی مانگی دێسامبر، من نزیک دە ڕۆژ بەر لەوەی کۆنفڕانسەکە پێک بێ، بۆچوونەکانی خۆم نووسی و ناردم بۆ دوکتور ئازاد، کە دوکتور ئازاد بە ئی مەیل لەگەڵ من پێوەندی هەبوو، جا بۆیە هەر بۆ دوکتور ئازادم نارد.

ناسری سینا : دوکتور ئازاد مەحموود

ئەمیری حەسەنپوور: بەڵێ

ناسری سینا: فەرموو



ئەمیری حەسەنپوور: دوایە بە دووی ویدا، دووسێ ڕۆژ دەبوو، دوکتور ئازاد تەلەفونی کرد بوو بۆ من، پرسیبووی، پەیامی دانا بوو. دەیویست بزانێ دەچم بۆ کۆنفڕانسەکە یان نا؟ منیش تەلەفونم لێکرد و پێم گوت ئەمن چەند ڕۆژ لەوە پێش بۆچوونەکانی خۆم بۆ تۆ نووسیوە، لە ئیمەیلەکەم دا نووسیومە کە بە داخەوە ناتوانم بێم. دوکتور ئازاد گوتی پێمان نەگەیشتووە، دوایە ئەمن لە سەر ڕا ئیمەیلێکم نارد کە نووسراوەکەی خۆم دیسان نارد، ئیتر بە دوای ویدا ئەمن ئاگام لە هیچ شتێک نەبوو تا کاتێک لە کۆنفڕانسەوە خەبەر هات کە لە کۆنفڕانس باسی نامەکەی منیان کردووە و نامەیان خوێندووەتەوە، بەڵام نامەکە نامەی من نەبووە. ئیتر بە کورتی باسەکە ئەوەبوو. وادیارە، ئاکادیمیا ئەو نامانەی بۆیان دەچێ زۆر چاوی لێ ناکەن، یا هەر وا ڕای دەگرن بۆ داهاتوو، بزانن لە داهاتوو دا چی لێبکەن. مومکینە لێرە دا هەڵەیەک بووبێ، من هینم نارد بێ، لە گەڵ بۆچوونەکانی خۆم نووسراوەکەی خۆم مەتنی بانگهێشتنی ئەوانیشم ناردبێتەوە، بەڵام ئەگەر شتێکی واش بووبێ دیسان باسەکە زۆر ڕوونە، ئەوانەی لە ئاکادێمیان دەزانن بۆچوونی من سەبارەت بەو کێشەیە ئەوەیە کە من زمانی کوردی وەک زمانێکی جووت ستاندارد دادەنێم و پێم وایە هەر دووک لەهجە دەبێ دەکار بێن، شتێک نییە شاردراوە بێ، زۆر باسم لە سەر کردووە لە ڕۆژنامەکانی کوردستان شتم نووسیوە سەبارەت بەو کێشەیە، بۆچوونەکانی من زۆر ئاشکرایە. زۆر سەیرە ئاکادێمیا کە دەبێ لەوشتانە شارەزا بێ چۆن بانگهێشتنی خۆیان دەخوێننەوە و نازانن ئەوە بانگهێشتنی خۆیانە و نامەی من نییە. ئەوە بەڕاستی جێی سەرسوڕمانە!

ناسر سینا: کاک نەوزاد هرۆری

نەوزادی هرۆری: نازانم بۆچی تەسەروفەک وسا هات کرن دەرحەقا نامەیە ئەمیر حەسەنپووری دا. بە دیتنا من وەختێ ئەکادێمییێ د بانگهێشتا یا ڤەخواندنا خوە دا دیاری کری کو دیالێکتا سۆرانی ببە زمانێ ڕەسمی یا هەرێما کوردستانێ، ب دیتنا من هەر ژ ڤێرێ خوە ئامادە کر بوو کو وی ڕەئیێ بینە پێش یانی، یان ڤێ ڕەئێێ زاڵ بکا یان ڤێ ڕەییێ پێترێ سەنگێ بدەیە ژ رەئیا دی کو نەخێر دڤێ هەر دوو دیالێکتێن سەرەکی د مەیدانێ دە هەبن. ب دیتنا من ئەکادێمییێ باش نەکر د وی مەسەلەیی دا، باشتر ئەو بوو کۆ بێلایەن بە و پشتی وێ بەشدارێن کۆنفڕانسێ ئەو بگەهن ئەنجامێکێ کا چ بوویە؟

ناسری سینا: ئەمیری حەسەنپوور و حەسەنی قازی لە نامەکانی خۆیاندا ڕایانگەیاند بوو کە زاڵکردنی شێوەزارێک بە سەر شێوەزارەکەی دیکە دا بە پێویست نازانن و ئەو کارەیان بە زیانی زمانی کوردی لێک دابووەوە. ئەمیری حەسەنپوور بۆ وێنە لە نامەکەی خۆیدا باسی ئەوەی کردووە کە لەهجەی کورمانجی هیچ شتێکی لە سۆرانی کەمتر نییە، هەر شتێکی بە سۆرانی بکوترێ و بنووسرێ، بە کورمانجیش دەکوترێ و دەنووسرێ. لە ڕوانگەی زانستی زمانەوە ( زمانناسی، کۆمەڵناسی زمان، زمانناسیی کۆمەڵایەتی ) ڕەسمیی کردنی سۆرانی بە بیانووی پێشکەوتوو بوون هەڵەیە. حەسەنپوور لە نامەکەی دا دەنووسێت" "ڕەسمیی کردنی سۆرانی پڕۆژەیەکی سیاسییە کە دەسەڵاتی زمانی بە شێوەیەکی نابەرامبەرانە دابەش دەکات. ئەو پڕۆژەیە دەسەڵات دەدات بە ئاخێوەرانی سۆرانی و دەسەڵات لە ئاخێوەرانی کورمانجی وەردەگرێ و لە مافی زمانی بێ بەشیان دەکات. ئەمە پڕۆژەیەکی سیاسییە لە بەر ئەوەی کە مافی زمانی و مافی مرۆڤی ئاخێوەرانی کورمانجی پێشێل دەکات." حەسەنپوور هەر وەها دەنووسێت:" پێویست نییە زمانی ڕەسمی یەک لەهجەی هەبێت، ئەگەر بێت و هەر دوو لەهجە ستانداردەکە ڕەسمی بکرێن دەتوانن ئەرکەکانیان دابەش بکەن. ئەمیری حەسەنپوور لە سەر ئەو بڕوایەیە کە" حکوومەتی ناوەندی بە گوێرەی دەستووری ئێستا مافی وەی نییە کە خۆی لە کێشەی لەهجەکان هەڵقورتێنێت، تەنیا گەلی کورد مافی وەی هەیە و دەبێ هەیبێ کە کێشەی لەهجەکان چارەسەر بکات. ئەگەر بڕیار ئەوە بێ کە ژیانی سیاسی و زمانی عێڕاق دێمۆکڕاتی بکرێ پێویست دەبێ حکوومەتی ئێستای عێڕاق ئەوە فێر بێ و بیسەلمێنێ کە مافی دەستێوەردان لەو کێشەیەی نییە. لە ڕابردوو دا حکوومەتی ئینتیداب و پاشایەتی و کۆمار، بە تایبەتی بەعس خۆیان لەو کێشەیە هەڵقورتاند بۆ ئەوەی مافی زمانی گەلی کورد پێشێل بکەن. حکوومەتی ناوەندی ئێستە دەبێ ئەو بیانوویە وەلا بنێ، لە باتی سەرکوتکردنی زمانی کوردی، هەنگاو هەڵگرێ بۆ گەشە پێکردن و برەو پێدانی زمانی کوردی.
پێم وایە ئەو ناکۆکییە، ناکۆکێکە لە بنچینە دا سیاسییە، مەسەلەی دەسەڵاتی ئەو کەسانەیە کە بەو لەهجانە ئاخافتن دەکەن، کێشەیەکە دەکرێ بە شێوەیەکی دێمۆکڕاسی و بە گیانێکی دێمۆکڕاتی و ئازادیخوازانە چارەسەر بکرێ، بەڵام بەداخەوە خەریکە فکری زۆر خراپ کە ئەمن پێی دەڵێم شۆڤێنیزمی سۆرانی لە بەعزە باس و نووسراوەیەکدا وردە وردە دێتە دەرێ کە بێ حورمەتی دەکەن بەو کەسانەی کە بە لەهجەی کورمانجی قسە دەکەن،پێیان وایە لەهجەی وان دواکەوتووە، لەهجەی وان ستاندارد نەبووە، پێیان وایە لەهجەی سۆرانی لەهجەیەکی پێشکەوتوو و تەنها لەهجەی باشە بۆ زمانی کوردی و پێشینەیەکی زۆرتری هەیە لە دەکار هێنان لە چاپەمەنی و لە ئامرازی ڕاگەیاندنی گشتی و شتی وا دا. ئەوە بە کورتی شۆڤێنیزمە بەو مەعنایەی کە خۆی پێ باشتر و گەورەتر و جوانتر و ڕاستتر و پاکتر و ڕەسەنترە، کورمانجی و لەهجەی کورمانجی پێ شتێکی دواکەوتووە، ئەوە ئەمن پێی دەڵێم شوڤێنیزمی سۆرانی. خۆ پاراستن لەوەی، بەربەرەکانی لە گەڵ ئەو شۆڤێنیزمە زۆر پێویستە.دەبێ بە گیانێکی ئازادیخوازانە و دێمۆکڕاسی ئەو کێشەیە چارەسەر بکرێ.

ناسری سینا: ئەمە بەشی یەکەمی ڕاپۆرتی زایەڵە بوو لە کۆنفڕانسی زمانی ڕەسمیی زمانی کوردی لە هەولێر کە ئاکامەکەی هەرچییەک بێ دەتوانێ بۆ داهاتووی کوردستان بە گشتی و باشووری کوردستان بە تایبەتی لە زۆر بوارەوە گرینگ و چارەنووسساز بێت. لە سەر ئەم بابەتە بەردەوام دەبین و ڕوانگەی دیکەش دێنینە گۆڕێ. لە بەرنامەکانی داهاتوو دا بۆ نموونە وردەکاری تێبینییەکانی نەوزاد هرۆری، حەسەنی قازی و ئەمیری حەسەنپوور دەبیسین. بەرپرسانی کۆنفڕانسەکە و ئەکادێمیای کورد یان ئەو گوێگرانەی بۆچوونێکی هاوشێوە یاخود جیاوازیان هەیە دەتوانن لە گەڵ ئێمە لە پێوەندی دابن و بۆچوونەکانیان لەمبارەیەوە بێننە گۆڕێ. تەلەفونی زایەڵە بۆ تۆمار کردنی بیرو ڕایەکانتان ئەمەیە: ستۆکهۆڵم ٣٩٤٧ ٧٨٤ - ٠٨ دووپاتی دەکەمەوە ستۆکهۆڵم ٣٩٤٧ ٧٨٤ – ٠٨

بەشی دووەم



ناسری سینا: هەر وەک لە بەرنامەی پێشووتری زایەڵەش باسمان کرد لە نێوان ٢١ – ٢٣ی مانگی دێسامبری ٢٠٠٩ ئەکادیمیای کوردی بە مەبەستی گەڵاڵە کردنی پێشنیارێک بۆ بە ڕەسمی ڕاگەیاندنی زاراوەی سۆرانی لەلایەن دەسەڵاتی سیاسی هەرێمەوە، کۆنفڕانسی زمانی ڕەسمیی کوردستانی لە هەولێر بەڕێوە برد، بەڵام بە بێ هیچ ڕێکەوتنێک کۆتایی پێ هات چونکە بەشداران لە سەر ئەوەی کە کام شێوەزار ببێتە زمانی ڕەسمی لە هەرێمی کوردستان دا ڕێک نەکەوتن. بەڕێوەبەرانی کۆنفڕانسەکە بۆ نموونە لە کاتی کۆنفڕانس ڕایانگەیاند کە نامەی حەسەنی قازی زمانەوان و یەكێ لە میوانکراوانیان لێ ون بووە. هەر وەها تێبینییەکانی پڕۆفێسۆر ئەمیری حەسەنپوور، یەکێ لە توێژەرە بەناوبانگەکانی زمانی کوردییان نەخوێندەوە، سەرەڕای ئەوەی کە خۆیان داوای بەشداربوونی ئەویشیان کرد بوو، بەجێگەی نامەی وی بانگێشتنی خۆیان بۆ میوانانی دەرەوە خوێندەوە و بە ناوی بۆچوونەکانی حەسەنپوور ناساندیان، کە ئەمە دەنگ و هەرا و ڕەخنەیەکی زۆری لێکەوتەوە. بەڵام ئاخۆ بۆچوونەکانی پرۆفێسۆر ئەمیری حەسەنپوور چی بوون کە ئەو هەموو کێشەیەی لێکەوتەوە؟

ئەمیری حەسەنپوور: بۆچوونەکە ئەوەیە، لە پێشدا پارەکە [ساڵی ٢٠٠٨] ئەو کێشەیە وەک باسی ستاندارد بوونی زمان دەکرا. مەبەستم ئەو ٥٣ کەسەیە کە نامەیەکیان نووسیبوو بۆ حکوومەتی هەرێم داوایان کردبوو کە لەهجەی سۆرانی بکرێتە لەهجەی ستانداردی زمانی کوردی. ئەو کاتە باسەکە، دووساڵ لەوە پێش زۆر باسی ڕەسمی کردن نەبوو.زۆرتر باسی ئەوەی بوو کە سۆرانی ببێتە لەهجەی ستاندارد.ئێستا ئاکادێمیا باسی ستاندارد بوون یان نەبوونی وەلا ناوە و باسی وەی دەکا دەڵێ ئێمە زمانێکی ڕەسمیمان دەوێ، زمانی حکوومەتی هەرێم. حکوومەتی هەرێم دەبێ لە گەڵ حکوومەتی بەغدا، یا حکوومەتی ناوەندی فێدڕاڵ نامە نووسینی چۆن بێ؟ پێوەندی چۆن بێ لە نووسین دا ؟ باسەکەیان هێناوەتە سەر ئەو کێشەیەی، کێشەی ڕەسمی کردن. جا ئەو کێشەیە هێشتا ناتوانێ مەسەلەی ستاندارد بوون تەواو بشارێتەوە، بەڵام من لە نووسینی بۆچوونەکانی خۆم دا ئەوەم گوت کە زمانی کوردی کە دوولەهجەی ستانداردی هەیە، دەبێ وەک زمانی ڕەسمیش دوو لەهجەی ستاندارد دەکار بێ، ناکرێ هەر لەهجەی سۆرانی دەکار بێ. بۆ وێنە دیارە حکوومەتی هەرێم دەبێ قانوونی خۆی هەبێ، دەبێ قانوونەکانی دەوڵەتی عێراق کە بۆ سەرانسەری دەوڵەتی عێڕاقە، ئەو قانوونانەی کە لە پارڵمانی عێڕاق دا دەنگی لە سەر دەدەن و پەسەندی دەکەن ئەوانە دەبێ هەم بە کوردی بنووسرێ، هەم بە عەڕەبی. هەروەها بەعزە بەڵگەیەکی ڕەسمی وەک پاسپۆرت یان وەک پارە. ئەوانەش دیارە دەبێ بە عەڕەبێ و بەکوردی بێ. جا ئەوە ئەو کێشەیە دێنێتە گۆڕێ کوردییەکەی دەبێ بە چ لەهجەیەک بێ بە کورمانجی بێ یا بەسۆرانی؟
من پێشنیارم کرد بوو کە ئەوە کێشەیەکی وا نییە کە نەکرێ چارەسەر بکرێ. چارەسەر کردنی ئەو کێشەیە ئەوەیە دەکرێ پاسپۆرت لاپەڕەیەکی بە کورمانجی بێ، لاپەڕەیەکی بە سۆرانی بێ. یا تەواوی پاسپۆرتەکە بە سۆرانی بێ، بەڵام هەرچی پارەیە بە کورمانجی بێ. ئەو دوو لەهجانە، لە گەڵ ئەوەشدا، لە کوردستانی عێڕاق دا بە تایبەتی جیاوازییەکانیان ئەوەندە نییە کە ئاخێوەرانی هەر کام لەو لەهجانە تێی نەگەن. لە زۆر وڵاتان کە فرە زمانین یا دوو زمانین ئەو جوورە بەڵگانە بە دوو زمان یان بە هەرچەند زمان دەنووسرێن. بۆ وێنە لە کانادا دوو زمانی ڕەسمی هەیە: فەڕانسە و ئینگلیسی. گشت بەڵگەیەکی دەوڵەتی لە قانوون ڕا بگرە هەتا پارە و پاسپۆرت ئەوە بە هەر دووک زمانانە. لە عێڕاقیش دەکرێ کێشەکە ئاوا چارەسەر بکرێ.

ناسری سینا: بەهەر حاڵ دوو ستانداردەکە هەبێت، ئایا پێویست ناکا کە یەکێ لەو دووستانداردە زمانییە ببێتە زمانی فەرمیش؟

ئەمیری حەسەنپوور: نا، ئاخر باسەکە ئەوەیە، ئەلئان کورمانجی و سۆرانی هەردووکیان نزیکەی سەدساڵە لە چاپەمەنی دا دەکار دەهێندرێن، هەردووکیان لە خوێندن ، لە خوێندن و نووسین دا دەکارهێندراون. کورمانجی تا ڕادەیەکی لە حکوومەتی ناوچەیی لە کوردستانی عێڕاق دا دەکار هێندراوە. لە هەرمەنستانی سۆڤییەتی جاران دەکار دەهێندرا. هەر دووکیان ئەو پێشینەیان هەیە. مەسەلە ئەوە نییە کە دەوڵەت بێ یەکێک لەوانە ستاندارد بکا.
ئەو دوولەهجانە هەر دووکیان هەر یەک بەشێوەی خۆی تا ڕادەیەکی زۆر دەکار هێندراون و ستاندارد کراون. ستاندارد بوونیش پڕۆسەیەکە خۆ قەت تەواو نابێ.لە داهاتووشدا دەکرێ زۆرتر ستاندارد بن. مەسەلە ئێستا ئەوە نییە، مەسەلە با بڵێین لە پێوەندی حکوومەتی دا، حکوومەتی هەرێم و دەوڵەتی عێڕاق و سەرانسەری عێڕاق حکوومەتی هەرێم کام لەهجە دەبێ لە کار بێنێ ؟ دیارە دەوڵەتی عێڕاق، ئەوانەی کە لە دەوڵەتی عێڕاق دان خۆ کوردییێ نازانن.حکوومەتی هەرێم لەگەڵ وانە نامە نووسین و شتی وایان بە عەڕەبی دەبێ، ئەگەر بە کوردیش بێ دیارە کاری تەرجومە دەبێ. بۆچی لە کانادا دەکرێ لە ئوستانی کۆبێک دا کە ٧ میلیۆن نفووسی هەیە. لەوێ تەنیا زمانی فەڕانسە ڕەسمییە، لە تەواوی ئوستانەکانی دیکەی کانادایە دا هەم فەڕانسە، هەم ئینگلیسی ڕەسمییە. ئاوا نییە، مەسەلەکە ئەڵبەتە کێشەیەکی سیاسییە لە گەڵ دەوڵەتی عێڕاق دا، مەسەلەیەکی دێمۆکڕاسییە، دەوڵەتی عێڕاق تا چ ڕادەیەک بەشێوەیەکی دێمۆکڕاتیکی لە گەڵ زمانی کوردی دەجووڵێتەوە. لێرە دا لێم ڕوونە ئەو حکوومەتەی کە ئێستا لە عێڕاق لە ئارا دایە، جیاوازییەکی وای لەگەڵ حکوومەتی سەدام نییە.من پێم وایە دەستی بڕوا هیچ مافێک بۆ زمانی کوردی دانانێ و پێی لێنانێ. بەڵام ئێستا باسەکەم ئەوەیە دەڵێم ئێستا کە حکوومەتی عێڕاق لە بەغدایەش حکوومەتی پێ ناکرێ، مەجبوورە کە زمانی کوردی وەک زمامێکی ڕەسمی عێڕاقێ دابندرێ، کێشەکە ئەوە نییە کە دەوڵەتی عێڕاق دەڵێ چی؟ دەوڵەتی عێڕاق نابێ مافی ئەوەی هەبێ بە کوردان بڵێ ئێوە چ لەهجەیەک لە کار بێنن. ئەسڵەن ئەوە لە مافی دەوڵەتی عێڕاق دا نییە. دەوڵەتی عێڕاق چووزانێ زمانی کوردی چییە کە بە گەلی کورد بڵێ ئێوە ئەو لەهجەیەی دەکار بێنن، ئەویدی دەکار مەهێنن. ئەوە کوردان دەبێ خۆیان لە سەری ساغ بنەوە. ساغبوونەوەشی ئەوەیە، من دەڵێم زمانی دوو لەهجەیی هەر کوردی وا نییە. نۆڕوێژی وایە، ئاڵبانی وایە، هەرمەنی وایە. زمانی تریش هەیە. هەر لەوناوچانەی کە لە کوردستان زۆر دوور نین هەرمەنی و ئالبانی هەر دووکیان دوو لەهجەی ستانداردیان هەیە. کوردی بۆ ناتوانێ ئەوەی هەبێ.دەزانی چۆنە ئەوانەی کە سۆرانیچێتی دەکەن مۆدێلەکەیان ئەوەیە پێیان وایە زمانی تورکی لە تورکییەی یەک لەهجەی ستانداردی هەیە، عەڕەبی یەک لەهجەی ستانداردی هەیە، وا نییە عەڕەبی چەندلەهجەی ستانداردی هەیە. ستانداردی بەغدایەی هەیە، قاهیڕەی هەیە، مەراکێشی هەیە، لوبنانی هەیە، دیمیشقی هەیە. فارسی ٣ لەهجەی ستانداردی هەیە: دەری هەیە و تاجێکی هەیە و فارسی ئێرانەی هەیە. جا مەبەستی من ئەوەیە، مۆدێلی ئەوانە ئەوەیە کە دەڵێن زمان هەریەک لەهجەی ستانداردی هەیە، کوردیش دەبێ یەک لەهجەی ستانداردی هەبێ. ئەوە لە پڕاتیک دا، لە تەجرەبەی گەلانی دنیا دا شتێکی وا نییە، زمانی دوو لەهجەیی و چەند لەهجەیی هەیە: هەر وەک کوتم ئاڵبانی، نوروێژی، هەرمەنی، بەڵام سۆرانچێتییەکان مەبەستێکی سیاسییان هەیە، دەیانەوێ لەهجەی سۆرانی بە سەر زۆربەی گەلی کورد دا دابسەپێنن، ئەوە پڕۆژەیەکی سیاسییە، پڕۆژەیەکی زمانی نییە.

ناسری سینا: کاک نەوزاد هرۆری ئێوەش وەک پسپۆڕێکی زمان و سەرۆکی کتێبخانەی کوردی لە ستۆکهۆڵم لەم کۆبوونەوەیە دا بەشدار بوون. ئێوە چۆن سەیری کێشەی بابەتەکە دەکەن واتە کام زاراوە لە هەرێمی کوردستان دا دەبێ ببێتە زمانی ستانداردی کورد و بۆچی ؟



نەوزادی هرۆری : ب دیتنا من وەزع و واقیعا یەکوو هەیی دبێژە دڤێ هەر دوو دیالێکتێن سەرەکی دەڤێ نهۆ، سۆرانی و کورمانجی مل ب مل د مەیدانێ دە هەبن و زمانێ فەرمی بن، ژ بەر کو تشتەکی گرینگ هەیە د وا مەسەلا دا، ئەوە کو ڕەزامەندییا خەڵکێ یانی ئەو لە سەر چ ڕازینە. تشت ب سەپاندن و فەرزکرن و قانوون کرن ب تەنێ دەرباز نابن، نهۆ خەڵک ڕازییە کو هەر دوو شێوە، هەر دوو دیالێکت هەبن، نە کورمانج قەبوول دکەن کو ب تەنێ سۆرانی هەبە، سۆران ژی نەشێن وێ دیتنا خوە، هەڵبەت ئەز ب گشتی دبێژم یەعنی، د ناڤ سۆرانا ژی دا هەنە کو دیتنێن جودا هەنە، د ناڤ کورمانجا ژی دا هەنە کو دیتنێ وسا نینن، لێ ب گشتی ئەم بێژن، سۆران ژی نەشێن دیالێکتا خوە د سەر هەمی دیالێکتێن دی دە بسەپێنین و بێژن دڤێت نەڤێت ئەڤ زمانێ فەرمی بە. هەڵبەت ئارگومێنتێ کو دەر دەکەت ئەو بوو باشە ئەم کورد چاڤا دوو دیالێکتان دوو زاراڤەیان د زمانێ فەرمی دا بکار بینن. بێ شک ئەوە نە گرفتاری و نە موشکیلەیەک گەلەک مەزنە، مرۆ چێ دبێت چارەسەر بکەت کو هەر دوو ژی ل مەیدانێ هەبن، هەردوو ژی پێش بکەڤن. ژ بەر کو نهۆ بۆ مە فرسەتەک هاتیە کە ئەم ڕێ بدەن زمانێ خوەیێن کوردی گەش ببە ب سەربەستی و ب ئازادی پێشکەتنا خوە نیشان بدەت. د بەرێ دا دوژمنا ندهێلا ئەم ل کوردستانێ، ئەم ب تەمامی زمانێ خوە بکار بینن و ڕێ بدەنێ کو پێش بکەڤت. نهۆ ئەم ئەو فرسەت هەیە، د دەستێن مە دایە ئەم بکەن.

ناسری سینا: پێتان وایە سەر ئاخر ئەوە زمانزانان و زمانوانانن کە دەبێ چارەی ئەو گرفتە بکەن یان ئەوەی کە سیاسەتە کە بڕیاری کۆتایی دەستێنێت؟

نەوزادی هرۆری: هەڵبەت موشتەرەکە، هەر دوو ژی کن. نهۆ یێکۆ ئەکادێمییێ داخاز کر بوو و بەشدار ببوون، یەک دوو نەبن، یێ دن هەمی زمانناس بوون و ئەکادێمی بوون د زانکۆیێن کوردستانێ دا کار دکن و تەڵەبەیێت وان هەنە. بێ شک ئەو بەشدار یان ئەو چینا ئەکادێمیکا ڕۆڵی وان ژی گەلەکە د مەسەلا بڕیاردانا دا،د مەسەلا بڕیاردانا زمانی دا.ژ تەجروبەیێ دنیایێ، ڕاستە گەلەک جارا نە زمانناس و نە ئەکادێمی بوون یێکۆ بڕیاڕا ستاندارد کرن و ڕەسمی کرنا دیالێکتێکی دایە، لێ من نەڤێت ئەز چ جارا بەراوەردییە د ناڤبەرا حاڵێ کوردا و یێ جیهانێ دا بکەم، من دڤێت ئەز ڕەوشا کوردا جودا بەرێ خوە بدەمێ وەک کۆ هەیی ئەز بەرێ خوە بدەمێ. ب دیتنا من هەم ئەکادێمی، هەم سیاسەتوان د وێ پرسێ دا دشێن ڕۆلەکی موشتەرەک ببینن، نە ب تەنێ ئەکادێمی بڕیارێ بدن یان سیاسەتوان ب تەنێ ب سەرێ خوە بڕیارێ بدن.

ناسری سینا: کاک حەسەنی قازی ئێوەش یەكی لە میوانکراوان بوون کە نامەکەتان لە کۆنفڕانسەکەدا نەخوێندرایەوە،چون گۆیا ون بووبوو، کورتەی بۆچوونەکانی ئێوە چ بوو لە نامەکە دا ؟

حەسەنی قازی: بەڕێز سینا دەزانی ئەمن پێم وایە مەسەلەی پێوەندی و مەسەلەی زمانی ئیداری و ئەوانە ئەوە فەرعی بۆچوونە نیسبەت بە مەسەلەی فرەڕەنگی، فرە زمانی لە کوردستان دا. ئەوەی کە ئاکتوێلە لە کوردستانی عێڕاق، لە هەرێمی کوردستان ئەوەیە کە لە سیستمی پەروەردە دا، بە تایبەتی لە ناوچەی بادینان، لە هەرێمی بادینان کە ئێستا لە مەدرەسەکان بە هەر حاڵ کورمانجی دەخوێندرێ، ئەوە سووڕەتێکی قەبووڵی پێبدرێ لە لایەن وەزارەتی پەروەردەوە. ئەوە ئەساسی مەسەلەیە. وەکی دیکە وەک جەنابیشت ئاگاداری لەو چەند ساڵەی دواییدا کار و باری حکوومەت و ئیداری لە باشووری کوردستانێ بەڕێوەبووە، وابزانم مەسەلەی زمان قەت کێشەیەکی ئاوا نەبووە بەو شێوەیە، یانی لایەنێکی کردەیی، لایەنێکی عەمەلی مەسەلەکە هەیە. یانی ئەگەر تەفاهوم هەبێ، ئەگەر ڕێزی دوولایەنە هەبێ، ئەو شتانە بە شێوەی پڕاکتیک جێ بە جێ دەکرێن، بەڵام لە ئەگەری ڕەسمی ڕاگەیاندنی شێوەزارێک دا ، ئەوە مەعناکەی بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیک دەپەراوێز خستنی شێوەزارێکی دیکەیە و مەسەلەی زمانیش شتێکی وایە کە قەت بە مەسەلەی زۆرایەتی و کەمێتی هەڵناسەنگێندرێ. هەر لە وڵاتی نزیکی ئێوە لە فەنلاند، شەش لە سەدی خەڵکەکە زمانی سەرەکەیان سوێدی یە، بەڵام لە قانوون دا بەرانبەرن لە گەڵ نەودوچوار لە سەدەکەی دیکە.

ناسری سینا: مامۆستائەمیر لەوناوە دا هێندێک ڕاپۆرت باسی ئەوە دەکەن کە زۆرکەس لەوانەی کە بە دیالێکتی کورمانجی قسەیان کردووە، حەزیان لێ بووە کە ناوی بادینی لەو دیالێکتە بنێن و گوتوویانە ئەمە کورمانجی نییە، بەڵکوو بادینی یە.

ئەمیری حەسەنپوور: بەڵێ ئەو کێشەی نێولێنان، کێشەیەکە کە زۆر کێشەیەکی گرینگ نییە بە ڕاستی. با ئەوان بە لەهجەی خۆیان بلێن بادینی. من کە ئێستا دەڵێم سۆرانی، زۆر کەس قەبووڵی ناکەن، پێیانوایە ئەوە نێوێکی ‌غەڵەتە چونکە دەڵێن سۆران ناوی ناوچەیەکە کە چەند لەهجەی تێدایە، ئەوە مەسەلەیەک نییە، لە هەموو زمانێکی دنیایێ دا ئاوایە. ئێستا وشەی "ساندویچ" ناوی کەسێک بووە، کابرایەک بووە کە نێوی ساندویچ بووە، دوایە نێوی ساندویچ بوو بە بابۆڵەیەک کە ئەو کابرایە لە گەڵ خۆی دەیبرد، قوماری دەکرد دەیەویست شتێکی هەبێ بیخوا. ئێستا لە زۆربەی زمانانی دنیا دا "ساندویچ" وەک ناوی کەسێک دەکار ناهێندرێ، تەنانەت لە ئینگلیسیش دا زۆر کەم وەک ناوی کەس دەکار دەهێندرێ. مەسەلەی سۆرانی و بادینی و ئەوەش وایە. ئاسۆرییەکان کێشەی زۆر لەوە ئاڵۆزتریشیان هەیە: ئەوەی کە بەخۆیان بڵێن کەلدانی یان ئاسۆڕی هێشتا لە سەری ساغ نەبوونەوە. جا مەبەستم ئەوەیە ئەوە کێشەیەکی زۆر گرینگ نییە لەو باسە دا، مەسەلەی ئەلفوبێش بەڕاستی، ئەلفوبێیەکە مەسەلەیەکی وا نییە. ئێستا لە چوارچیوەی وڵاتێکی کە وەک عێڕاق دەناسرێ، ئەلفوبێیەکی کە دەکار دەهێندرێ دەستووری عێڕاق دەیەوێ دەکار بهێندرێ ئەلفوبێی عەڕەبییە کە زمانی کوردی ئەو ئەلفوبێیەی گۆڕیوە و بۆ زمانەکەی خۆی جوورێکی دیکەی دەکار دەهێنێ و بووەتە ئەلفوبێیەکی کوردی. ئەو ئەلفوبێیەی عەڕەبی – فارسی کە بۆ کوردیش دەکار دەهێندرێ ئەلفوبێیەکی کوردییە بە هیچ جۆرێکی خراپتر نییە لە ئەلفوبێی لاتینی. زمانێک دەکرێ بە هەموو ئەلفوبێیەکی بنووسرێ. زمانی کوردی بە ئەلفوبێی سریانی نووسراوە، بە ئەلفوبێی هەرمەنی نووسراوە، بە ئەلفوبێی عەڕەبی، بە ئەلفوبێی لاتینی، بە ئەلفوبێی ڕووسیش نووسراوە. بەڵام زمانەکە هەر یەک زمانە.

ناسری سینا: کاک حەسەن بەڕاستی من حەز دەکەم بۆ گوێگران ڕوون بکرێتەوە کە سوودی دوو ستاندارد بوونی زمانی کوردی لە کوردستانی باشوورچییە، لە هەرێمی کوردستان دا چییە؟

حەسەنی قازی: ئەمن باسی سوود یان زەرەرەکەی ناکەم. وەکوو ڕاستییەک هەیە. بو وێنە ئێستا لە دەوەری بادینان دوو ڕۆژنامەی ڕۆژانە هەیە، کە بە زمانی کورمانجی یان کوردیی سەروو دەردەچن،ئەوە یەک، دووەمەیش ئەوەیە کە لە مەدرەسەکان، لە ئاستی سەرەتاییدا بە کورمانجی دەخوێندرێ داوا ئەوەیە کە ئەوە زیاتر پەرە پێبدرێ و سێهەمیش ئەوەیە کە لە هەموو دەزگاکانی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی لە باشووری کوردستاندا ، بە تایبەتی لە تێلێڤیزیۆن و ڕادیۆ دا، خەبەر و ئەو جۆرە بابەتانە بەهەردووک شێوەزارەکان بڵاو دەکرێنەوە. ڕادیۆی نێونەتەوەیی سوێد بۆ خۆی بە هەر دووک شێوەزارەکان بەرنامەی کوردی هەیە. یانی ئەوە وەکوو ڕاستی ژیانە لە هەموو جێگایەکی کە لە شێوەزارە کوردییەکانی کوردی وەکوو ئامرازێکی ڕاگەیاندن و پێوەندی کەلک وەردەگیرێ ئەو ڕاستییە لە بەرچاو گیراوە.

ناسری سینا: ئینجا ئەگەر ببێتە یەک ستاندارد ئەمە چ زیانێکی تێدا دەبینی ؟

حەسەنی قازی: زیانێکی ئەوەیە، کەیەکێکیان دەپەراوێزی ئەویدیکەیان دەکەوێ ئیدی.ئەوە زۆر ئاشکرایە. بۆ وێنە لە وڵاتێکی گەورەی، زەبەلاحی وەکوو دەوڵەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە پێی قانوونی ئەساسی ئەمریکا لەوێ هێشتا زمانی ڕەسمی مەوجوودییەتی نییە. لە هێندێک لە ئەیالەتان هەیە، بە ڵام لە قانوونی ئەساسی دا زمانی ئینگلیسی زمانی ڕەسمی نییە، چونکە لە سەرەتاوە کە مەسەلەی پێوەچاران بە زمان هاتووەتە گۆڕێ لەو باوەڕە دابوون ئەگەر ئینگلیسی وەکوو زمانی ڕەسمی ڕابگەیێندرێ، ئەو دەمی خەڵکی ئێسپانیایی زمان دە پەراوێز داوێن. ئێستا حەڕەکەتێک دەستی پێکردووە لە ساڵی ١٩٨٦ وە، بزووتنەوەیەک دامەزراوە بە نێوی " ئینگلیش فرست"، یانی داوای ئەوە دەکەن لە هەموو بوارەکان دا دەبێ ئینگلیسی ببێتە ڕەسمی. لەکاتێک دا ئەوانە لە کۆمەڵگەی ئەمریکا دا ئەقلییەتێکی سەدوپەنجاهەزار کەسین و بۆچوونەکانیشیان ئێستا بەلەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ژمارەی زمانانی غەیری بوومی لەوێ زیاتر بووە، لە ڕاستییدا ئەو بزووتنەوەیە تێندێنسێکی ڕەگەزپەرستانەی تێ دەخوێندرێتەوە. ئێستا وەختی ئەوە نییە کە کورد بڵێ: کورمانجی فرست یان سۆرانی فڕست.

ناسری سینا: کاک نەوزاد هرۆری

نەوزاد هرۆری: ئەگەر ئەم بێژن بڵا سیاسەتوان بڕیارێ بدەن و ئەم بەحسا پەرلەمان و دەنگ دان و تشتێ وسا بکەن.وی دەمی بێ شک دێ نەحەقی ل زاراڤەیەکی ئان دیالێکتەکی ببێ ژ بەر کو ئەگەر ب دەنگ دانێ بن، هەمی جارا دەنگ دان نە نیشانا...

ناسری سینا: زانستی بوونە

نەوزادی هرۆری: بەلێ، بەلێ، ئەو ڕێکا سیاسەتوانایە.ڵی ژ ناحییەکا دن ژی هەکە ئەم بەرێ خوە بدەنێ لیکۆلین و تشتێ کو هاتییە کرنێ ل سەر مەسەلەیا زمانان و دیالێکتان و ڕەسمی بوون و فەرمی بوون و ستاندارد و شتێ وسا دڤێ سیاسەتوان گوهێ خوە بدنە وان لێکۆلینا ژی، دبێ حایا وان ل وان تشتا و کاری ئاکادێمیا هەبە.

ناسری سینا: مامۆستا ئەگەر ئیزن بدەی هێندێ پرسیار هەن لەو ناوە دا، ڕەنگە پرسیارەکان هێندێک خۆمانەتر بن، لە دەرەوەی کۆنفڕاسەکە بن. بەس باس و خواسی زمانەوانی، ئی زمانناسی کوردی بێت. یەکیان ئەوەیە کە سۆرانی دیالێکتی سۆرانی دەتوانێ ببێتە زمانی سەرەکی کوردی لە هەرێمی کوردستان دا، لە بەر ئەوەی بە دەیان ساڵە پەروەردە کراوە، کتێب و گۆوارێکی زۆری پێ نووسراوە، لە ئاستی جۆراجۆری مەکتەب و پەروەردە دا کاری لە سەر کراوە، وشەی بۆ داڕشتراوە، ئینجا زۆر دەوڵەمەند و زەنگین و بە هێز کراوە لە چاو دیالێکتی کورمانجی، کە وابێ با ئەم دیالێکتە ببێتە زمانێکی سەرەکی بە جێگەی دیالێکتێکی زەعیفتر، کەم تواناتر. دیتنی جەنابت چییە؟

نەوزاد هرۆری: هەڵبەت مرۆ نە دژی وێیە کو سۆرانی ژی ببت زمانی ڕەسمی یان فەرمی ئەگەر ڕەزامەندییا کورمانجا ژی هەمییا وەرگرت. بێشک ئەگەر کورمانج بێژن بلا، یانی ڕەزامەندییا هەموو کەسێکی بێت ئەو دروستە، لێ ئەم بێژین ئارگومێنتێن کو یانی سۆرانی ژ بەر کو پێشکەتی ترە، ژ بەر کو فەرهەنگێ وێ هەنە، ژ بەر کو تەرم بۆ چێ بوونە، ژ بەر کو دە مەسەلا پەروەردە دا هاتیە بەکارئینان و ئەم وێ بکەین سەرەکی و یێ ستاندارد، پشتێ وێ ئەم بەرێ خوە نەدەن کورمانجییە، وی دەمی دا بێژین خەتێکی ل سەر کورمانجی ڕاتینین و ئەم نایێلین ئەو ژی پێش بکەوە،تەڤی کو ئەو ژی دەولەمەندە ل گەلەک ئالییانڤە، دەولەمەندییا خوە هەیە، زمانێ نڤیسینێ یە، زمانێ خواندنێ یە، د بەرێ ژی دا کورمانجی زمانێ خواندن و نڤیسینێ بوو ئەگەر ئەم هزرا هێندێ بکەن چەند مەڵا و فەقێ و ئەوێدی ژ مەدرەسەیێن دینی دەرکەتنە کو عەقیدە و تشتێ وسا ب کوردی، ب کورمانجی خواندییە، بێ شک ئەو ژی زمانێ خواندن و نڤیسینێ بوویە. وی دەمی دا ئەز باوەر دەکم ئەم بەشەک گەلەک گرینگ یێ کولتوور و ئەدەبییاتا خوەیا کوردی ئەم ژ دەست دەدەن و ئەز باوەر ناکەم حەوجێ وە بکە کو ئەم وە بکەن، ژبەر کو نهۆ هێشتا مە کەیانێ دەوڵەتەکا کوردی نینە یا سەرانسەری. مە کوردستانەکا مەزن نینە وەکی دەولەت و کورمانجی نە بەس ل هەرێما کوردستانێ ل عێراقێ تەنی هەیە، کورمانجی لە تورکییە، ل سوورییە حەتتا ل ئیرانێ ژی هەیە.

ناسری سینا: هەڵبەت دیارە لێرە دا قسەکە بەس هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە نەک پارچەکانی تری کوردستان. ئیزن بدە پرسیارەکە بە شێوەیەکی دیکەش بێنمە گۆڕێ. لەو بەڵگە هێنانەوانەی کە لە کۆنفڕانسەکە دا باس کراون بۆ پێویستی سەردەستی دیالێکتی سۆرانی وەک زمانی فەرمی لە هەرێمی کوردستان دا باس لەوە کراوە کە با دیالێکتەکانی دیکەش مافی ئەوەیان هەبێ کە پێیان بنووسرێ، بڵاو بکرێنەوە، پەروەردە بکرێن، بە هێز بکرێن، بەڵام دیسانیش دیالێکتێک سەردەست بێت.

نەوزادی هرۆری: هەڵبەت وەختێ ئەم بێژین دیالێکتێکی، هەرکام دیالێکت بێت، ئەم بکەین دیالێکتا سەرەکی وی دەمی دا ئەم وی دیالێکتێ دە هەمی وارێن ژیانێ دا بکار تینین، ئەو تێ وێ مەعنایێ کو ئەو دیالێکتێن دی د هەمی وارێن ژیانێ دا نەیەن ب کارئینان و ئەو نەتیجەیا وی مەسەلەیە. ئەم دیالێکتێکی ب کار دێنن یا سەرەکی، دڤێت ئەم دیالێکتێن دی د هەمی وارا دا ب کارنەینن.دبێ هێندەک واران ب کار نەینین ژ بۆ کو ئەم ڕێ بدەین دیالێکتێ سەرەکی کو د وان وارا دا ب کار بێت. بلا ئەو ژی پێش بکەڤن هەتاکو دەمەکی پاشی مە دەسەڵاتەکا یا قوەتتر و هێزتر یان ژی پشتی وێ زمانەکا موشتەرەک د ناڤبەرا کورمانج و سۆرانا دە دەرکەڤێت ب ڕێیا سروشتی نە ب ڕێیەکا چێ کری و دەسکرد.

ناسری سینا: مامۆستا بەڵگە هێنانەوەیەکی تر بە دژی ئەم قسانە ئەوەیە کە هەبوونی دوو دیالێکت وەکوو دوو ستانداردی زمانی کوردی دەبێتە هۆی پارچە بوونێکی تری کوردەکان!

نەوزاد هرۆری: بێ شک ئەو مەسئەلە گەلەک جاران هات بەحسکرن و حەتتا نوکە ژی تێت بەحسکرن. ب دیتنا من پارچە کرنا کوردستانێ نە ژ بەر زمانێ کوردی بوویە، نەکو زمانێ کوردی وە کرییە کو کوردستان پارچە پارچە ببت. ئەم زانین پارچە بوونا کوردستانێ چاڤا هات گۆڕێ و چاڤا پەیدا بوو، هەر وەها ئەم بێژن شۆڕشێن کوردی کو سەر هلدایە ئەم بێژن نە ژ بۆ خۆرت کرانا زمانی یان ژی زەعیف کرنا زمانی یان دیالێکتێکێ هاتە پێش. هەڵبەت زمان گەلەک گرینگە بۆمە، لێ ئەو نە سەبەبێ سەرەکییە، نە ئالاڤێ سەرەکییە کو مە کوردان بگەهینە یەک یان ژی مە کوردا ژێک جودا بکە.وەختێ هەرکەسەک مەسەلەن کورمانجەک هەست کر کۆ ئەو کوردە بێ شک زمانێ وێ ژی کوردییە یانی، هەر زازایەکی کو هەست کر کوردە، زمانێ وێ ژی کوردییە.

ناسری سینا: مامۆستا ئەمیر پرسێکی دواییشم هەیە ئەویش ئەوەیە کە ئایا ئاکامی ئەو کۆنفڕانسە یان کۆنفڕانسەکانی داهاتوو دەبێ سیاسەتوانان دیاری بکەن یان ئەو کەسانەی کە زمانزانن و با بڵێین زۆرتر لە ڕوانگەی کولتوورییەوە سەیری دەکەن ؟

ئەمیری حەسەنپوور: ئەمن پێم وایە ئەو دووکێشانە تێکەڵاون، کێشەی سیاسی و زمانی. بەڵام ئەوانەی لە کاری سیاسەت دان،ئەرکی حکوومەتیان بەدەستەوەیە ئەوانە زۆربەیان پسپۆڕی زمان و زمانەوانی نین، دەبێ ئەو کارە هەر دووک لا بیکەن. لە نهایەت دا هەر شتێکی لە سەری ساغ ببنەوە نابێ دژی ئەو زانستییە بێ کە ئێستا زانستییەکانی زمان بە تایبەتی لینگویستیکس و زمانناسین و سۆشیۆلینگویستیکس ( زمانناسیی کۆمەڵایەتی) و ئەوانە زانستیی زۆر گرینگن ئەوانەی لە کاری حکوومەتی دان، دەبێ گوێ ڕابگرن بۆ ئەو کەسانەی کە شارەزای ئەو زانستییانەن. ئەو دوانە نابێ لێک جوێ بکرێنەوە.

ناسری سینا: کاک حەسەن لە سەر ئەو بۆچوونە دەتوانی چ وڵامێک بدەیتەوە. کورد نەتەوەیەکە، پێویستە کە خاوەنی کیانێکی زمانیش بێت، بابڵێین دیالێکت و بن زمانەکان وەکوو یەک سەیر بکرێن، بەڵام زمانێکی فەرمی کوردیش هەبێت. یەک زمانی فەرمی !

حەسەنی قازی: ئەمن پێم وانییە زمان هۆکارێکە کە بتوانێ هەموو کوردی لە دەور کۆ بێتەوە. فەرقێکی بنچینەیی هەیە لە نێوان یەکەتی نەتەوەیی و یەکەتی زمانی.ئەگەر زمانی کوردی تەنێ لە چوارچێوەی جوغرافیای دەوڵەت نەتەوەیەک دا بووبا. ئەوە دەبوو ئەو زەمانی کە زمان یەکێک لە هۆکارەکانی سازکردنی دەوڵەت نەتەوە بوو، ئەو مۆدێلەی لە فەڕانسە هەبوو ئیدی ئەو شتە ئێستا بەو شێوەیە لە هیچ جێگای دنیا نەماوە. کەوابوو کورد بۆخۆی دەبێ پێشقەدەم بێ و بە پێی هەلومەرج و ئەو پێشکەوتنانەی کە لە باری کۆمەڵایەتی و بە تایبەتی لە بواری ڕاگەیاندن دا لە دنیا دا دروست بووە بتوانێ لە کاتێکدا لە دەرەوەی خۆی داوای ئازادی دەکا بە دژی ئەو چەوسانەوانەی کە بەدژی کورد بەکار هاتووە، لەناوخۆشی دا دەبێ فرەوانترین دەرەجەی سینگ فرەوانی، قەبووڵکردنی ئەوەی کە وەکوو تۆ نییە، ئەوەی کە لە جینسی تۆ نییە، ئەوەی کە خەڵکی دەوەری تۆ نییە قەبووڵ بکا، کەوابوو ئەمن هەبوونی زمانێکی ستاندارد کە بڵێین بۆ هەموو کورد بێ بەشتێکی دوور دەزانم، عەیری عەمەلییە و یارمەتیش ناکا بە پێشکەوتنی ئەو موناقەشانەی کە لە کوردستان هەیە. ئەوەی کە هەیە ئێستا بە بۆچوونی من پەروەردەیە، یانی پەروەردە ئەساسییە. ئەگەر کۆمەڵانی خەڵکی کورد، منداڵانی کورد، ئێستا کە باسی هەرێمی کوردستانی عێڕاق دەکەین بتوانن بەشێوەیەکی ئاوا لە زەرفییەت و تواناکانی خۆیان کەلک وەربگرن لە بواری پەروەردە دا و سیاسەتمەداران و دارێژەرانی سیاسەتی پەروەردە ئەو زەمینەیان بۆ پێک بێنن ئەوە ئەساسی مەسەلەکەیە، نەک ئەوەی کە بەسۆرانی قسە دەکەن یان کورمانجی.

1 comment:

3ashan said...

دەست و چاوت خۆش بێ کاکە حەسەن گیان، بەراستی نووسینەوەی ئەم وتووێژانە کارێکی زۆر باش بوو. ئەگەر زانیبام ئەو زەحمەتە بە تەنیا دەکێشی یارمەتیم دەدای
ناسری سینا