چاک تێنەگەیشتنی بۆچوونەکانی لایەنگرانی یەکسانیی زمانی
چاک تێنه‌گه‌یشتنی بۆچوونه‌کانی لایه‌نگرانی یه‌کسانیی زمانی
حه‌سه‌نی قازی
١٨ی ژانڤییەی ٢٠١٠
بەڕێز کورش عەبدی، ماستری وەرگێرانناسی، لە ماڵپەڕی گرووپی ڕۆژنامەنووسانی بێ سنووری کوردستان دا* بە زمانێکی جوان و بە دوور له بێ ڕێزی به هیچ لایه‌نێک، حەولی داوە بۆچوونەکانی خۆی سەبارەت بە "کێشەی شێوەزاری ڕەسمی لە کوردستان" بهێنێتە گۆڕێ. دیارە سەبارەت بە بۆچوونەکانی مامۆستا ئەمیری حەسەنپوور و زۆر کەسی دیکەی کە بەدوور لە شەڕەچەقە و کاردانەوەی بانەکی دەیانەوێ ئەو بابەتە شی بکەنەوە، هێندێک ناڕوونی لەم نووسینەی بەڕێز عەبدی دا هەیە که له‌م نووسینه دا تێده‌کۆشم به کورتی تێشکیان باوێژمێ.
بەڕێز عەبدی دەنووسێ: "ڕوانگەی یەکەم بەچاوێکی پەتی زمانەوانی لە مەسەلەکە دەڕوانێت و لایەنگرانی ئەو بۆچوونە سوورن لە سەر ئەوەی کە دووشێوەزاری ڕەسمی لە باشوور هەبێت" ئەوەی ڕاستی بێ لێرە دا ناڕوونییەک هەیە. تا ئەوجێیەی من تێیدەگەم لایەنگرانی ئەو ڕوانگە یه نەک بە پێوانەی ڕووتی زمانەوانی، بەڵکوو بە پێی پرێنسیپەکانی لایەنی کۆمەڵایەتی زمان و مافی مرۆیی زمان ئەو راستییەیان داگرتووەتەوە کە ڕەسمی کردنی شێوەزارێک بە هەر شێوەیەک لە شێوان بێ مانای ناڕەسمی کردنی شێوەزار یان شێوەزارەکانی دیکەیە و باڵانسی هێز بەلای لایەنێک دا دەشکێنێتەوە، بەڵام لە هەلومەرجی ڕەسمی نەبوونی شێوەزارێک دا دەرفەتی ئەرکەکانی شێوەزارەکان لە سەر بنەمای ڕێک کەوتن و تەوافوق بە کراوەیی دەمێنێتەوە و دوای لێکۆڵینەوەی بابەتیانە دەکرێ بە پێی پێشنیازی سەردەمیانە و بە بێ دابڕاندنی شارومەندان بەپێی زۆر و کەمی یان ئه‌وه‌ی که چ شێوەزارێک بە کار دەهێنن پڕیار بدرێ. مەسەلەی ڕاگه‌یاندنی دووشێوەزاری ڕەسمی یان زیاتر ئەو کاتە دێته گۆڕێ کە یەکێک لە شێوەزارەکان بە پێی بڕیاری سیاسی ئەو ئەرکەی پێ بسپێردرێ.
ئه‌رکی بنەڕەتی لێرەدا جێخستنی ڕوانگەی دێمۆکراتی زمانییە. ئەگەر ئەو بۆچوونە یەکسانیخوازە بەرە بەرە ببێ بەڕاستی ژیان، ئەو دەمی چلۆنایەتی پێوەچاران بەهەرکام لە شێوەزارەکان لە کەشوهەوایەکی کراوە دا دەکرێ یەکڵا بکرێتەوە. بەڕێز عەبدی پێی وایە، چەند هۆگری مافی یەکسانیی زمانی بە دەربڕینی بۆچوونەکانیان ئەوەندە بەدەستەڵاتن بتوانن کێشەیەکی نەبوو بنێنەوە و شێوەزارێک لە شێوەزارەکانی تر بکەن بە "ئەژدیهای هەفتسەر" لە کاتێک دا بوونی شێوەزارەکان، بوونی جیاوازییەکانی لەهجەیی و زمانی بەبێ دەستێوەردان و قسە لە سەر کردنی هۆگرانی یەکسانیی زمانی ڕاستی ژیانن. ئەوەی ئەوان وەک ئەرکێکی پیشەیی و ئینسانی ده‌یکه‌ن حەول دانە بۆ پەژراندن و پێوەچارانی دێمۆكڕاتیکی ئه‌و جیاوازیانە نە زیاتر و نەکەمتر.
مەسەلەیەکی دیکە لە ڕەخنەکەی بەڕێز عەبدی دا تێکەڵکردنی ئەرکی لێکۆلەرەوەی زمان و دەسەڵاتی سیاسی و بڕیارگرە. زمان‌ناس بۆی نییە بە پێوانەی مەسڵهحەت و بەرژەوەندی دەسەڵاتی سیاسی بۆچوونەکانی دەرببڕێ، بەڵکوو ئەوەی بۆ چارەسەری کێشەیەک- لێرە دا چلۆنایەتی پێوەچاران بە شێوەزارە کوردییەکان لە کوردستانی عێڕاق- دەیهێنێتە گۆڕێ دەکرێ دەسەڵاتی سیاسی بە هێندی بگرێ یان نەیگرێ. دەوری ئەو دوانە نابێ تێکەڵ بکرێ.
خراپ لێکدانەوەی بۆچوونێکی دیکەی لایەنگرانی یەکسانی شێوەزارەکوردییەکان و ڕاستینەی جووتستانداردیی کوردی، بەڕێز عەبدی گەیاندووەتە ئەوەی بنووسێ: "لایەنگرانی [واقعی] فرەزاراوەیی هەر بە چاوی کوردستانی گەورەوە سەیری مەسەلەکە دەکەن و بارودۆخی ئێستای باشووری کوردستان ڕەچاو ناکەن". دیارە ئەوە حوکمێکە نازانم چۆنی پاساو دەدا. هەڵبەت ئاشکرا و ڕوونه ئەو هەموو مشتومڕەی کە بەدوای نامەی ١-٥٣ دا ساز بوو و هه‌نووکه‌ش بەردەوامە لە سەر بار‌و دۆخی ئێستای باشووری کوردستانە، چونکە لەوێ دەسەڵاتی سیاسی هان دەدرێ بێ مافی زمانی پەیڕەو بکا، ئه‌و ڕوانگه‌یه‌ی لایه‌نگرانی یه‌کسانی شێوه کوردییه‌کان هێناویانه‌ته گۆڕێ بۆ پێوه‌چاران به بارودۆخی زمانییه له کوردستانی عێراق، نه‌ک بۆ هه‌موو کوردستان به‌گشتی. ئەوەش شتێکی خۆ لێنەبوێرە لە سایەی شۆڕشی تێکنۆلۆژی,گه‌شه گردنی ئامرازی پێوه‌ندی و چڕوپڕبوونهی جووڵه‌ی ناو گرووپی هه‌تا دێ پێوه‌ندی زمانان بهیهکهوهزیاتر ده‌بێ و وه‌ک به‌ڕێز عه‌بدی ش له نووسراوه‌که‌یدا به دروستی هێمای پێکردووه: "شتێکی دیکە کە پێویستە لە نێو پەرانتێز دا بیڵێم ئەوەیە کە دەبێت دەسەڵاتی ھەرێم بە ھیچ شێوەیەک ڕێگە نەدات بادینان لە دیاربەکر داببڕێت و شێوەزاری کورمانجی کەلێنی تێ بکەوێت، یان خانەقین و مەندەلی لە کرمانشان و ئیلام داببڕێن. جیاکردنەوەی کوردەکانی چوارپارچە و بەیەکنەزانینی شێوەزار و فەرھەنگیان یەکێک لەو ئارمانجانەیە کە دەسەڵاتی داگیرکەر دەیەوێت بیسەپێنیت".
به‌ڕێز عه‌بدی له درێژه‌ی بابه‌ته‌که‌ی دا ده‌نووسێ: " ھەروەھا ڕەنگە ئەم دەستەیە ئەو ڕاستیەشیان زۆر لە بیر نەبێت کە لە باشووری کوردستان تەنیا بە سۆرانی و کورمانجی قسە ناکرێت، بەڵکو ھەورامی و کەلھوڕیش ھەن و مافی ئاخێوەرانی ئەوانیشە کە بە زاراوەی خۆیان بنووسن، و ڕۆژنامە و گۆڤار و رادیۆ و تیڤییان ھەبێت."
نازانم به پێی چ به‌ڵگه‌یه‌ک به‌ڕێز عه‌بدی حوکمی ئاوا ده‌دا؟ ئه‌وانه‌ی نووسینه‌کانی تێکۆشه‌رانی ڕێبازی یه‌کسانیی زمانیان خوێندبێته‌وه ده‌زانن بۆچوونیان سه‌باره‌ت به شێوه‌زاره‌کان و ڕێزیان له ئاست ئه‌وان وه‌ک یه‌ک وایه. بۆ ئاگاداری به‌ڕێز عه‌بدی ڕه‌نگه ئاماژه به‌و خاڵه له جێی خۆی دا بێ؛ زۆر زمان‌ناسی بێگانه و ته‌نانه‌ت هێندێک که‌سیش که ته‌نێ به‌پێی "پێوانه‌ی ڕووتی ڕێزمانی" باسیان له شێوه‌زاره کوردییه‌کان کردووه،به پاڵپشتی لێکۆڵینه‌وه‌ی مه‌یدانی زمان‌ناسی کۆچکردوویی بریتانیایی " مه‌کێنزی" حه‌ولیان داوه، هه‌ورامی (گۆرانی) له شێوه کوردییه‌کانی دیکه داببڕن. له‌و ساڵانه‌ی دواییدا ته‌نیا نووسراوه‌یه‌کی که به پێی پرێنسیپه‌کانی زانستی زمانناسیی کۆمه‌ڵایه‌تی حوکمی مه‌کێنزی وه‌دوایه دابێته‌وه و ده‌کرێ وه‌ک سه‌رچاوه‌یه‌کی زانستی پشتی پێ ببه‌سترێ نووسینێکی مامۆستا ئه‌میری حه‌سه‌نپووره به ناوی" ناسێنه‌ی ئاخێوانی هه‌ورامی: کاردانه‌وه له ئاست تیۆری و ئیدێئۆلۆژی فیلۆلۆژیی به‌راوردکارانه" که له ساڵی ١٩٩٨ وه‌ک سه‌ره‌تای کتێبی "که‌شکۆڵی شێعری گۆرانیی کوردی" چاپ کراوه که به‌ڕێز ئه‌نوه‌ری سوڵتانی ئیدیتی کردووه. باشه ڕوانگه‌یه‌کی ئاوا چۆن ده‌کرێ مافی ئاخێوانی هه‌ورامی و که‌ڵوڕی له بیر بکا؟ داخودا ده‌کرێ شتێکی ئاوا هه‌ر به بیریش دا بێ؟
له کۆتایی نووسینه‌که‌ی دا کاک کورشی عه‌بدی ئاماژه‌ی به مه‌سه‌له‌ی ئه‌لفوبێتکه کردووه و لایه‌نگرانه به‌لای ده‌زگای ڕێنووسی کوردی له سه‌ر بنه‌مای لاتینی دا شکاندووه‌ته‌وه. له کاتێکدا ئه‌و ڕێنووسه کوردیانه‌ی ئێستا ڕاستینه‌ی ژیانن و وه‌لانانی هیچیان خزمه‌ت به گه‌شه کردنی خوێنده‌واری و پێشکه‌وتنی ڕووناک‌بیری نه له‌کوردستانی عێراق و نه له هیچ شوێنێکی دیکه ده‌کا. پێم خۆشه ئه‌وه وه‌بیر به‌ڕزیان بهێنمه‌وه:ئه‌و دوو ستاندارده ڕێنووسه‌ی که ئێستا هه‌ن هه‌م ڕێنووسی ئالوگۆڕکراوی عه‌ڕه‌بی – فارسی و هه‌م ئه‌و ڕێنووسه‌ی له سه‌ر بنه‌مای سیستمی ئه‌لفوبێتکه‌ی لاتینی ڕه‌حمه‌تی جه‌لاده‌ت به‌درخان دایهێنا، تا ڕاده‌یه‌کی زۆر ده‌توانن ئه‌رکی ده‌ربڕینی ده‌نگ بگێڕن. له‌و باره‌یه‌وه هه‌ر دووک ڕێنووسه‌که کێشه‌یان له عه‌ڕه‌بی، فارسی و ئینگلیسی که‌متره. ئه‌و هه‌را و زه‌نایه‌ی هێندێک که‌س له‌و باره‌یه‌وه ناویانه‌ته‌وه و خه‌تیان کردووه به شتێکی پیرۆز هیچ پێوه‌ندی و فڕی به زانستی زمانناسییه‌وه نییه. له قانوونی بنچینه‌یی ئه‌و وڵاتانه‌ی دا که به‌شێک له کۆمه‌ڵگه‌ی زمانی کوردی‌یان تێکه‌وتووه، له سێ وڵاتیان خه‌تی عه‌ڕه‌بی و له وڵاتێکی دیکه دا خه‌تی لاتینی به ڕه‌سمی ناسراوه. له ڕووی پراتیکی، به‌تایبه‌تی له سیستمی ئینترنێت و بواری تێکنۆلۆژی دا، خه‌تی لاتینی هه‌م به‌شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاوتر و هه‌م له ڕووی تێکنیکییه‌وه هاسانتر کاری پێده‌کرێ. به‌ڵام له ڕوانگه‌ی زمانناسییه‌وه ئه‌و خه‌تانه هیچیان له ئه‌ویدیکه نه باشترن و نه خراپترن. دیاره ئه‌گه‌ر هه‌لی ئاسایی ئه‌وه هه‌بوایه شێوه‌زاره کوردییه‌کان هه‌موویان به ڕێنووسێک نووسرابان، مه‌سه‌له‌ی له یه‌کتری گه‌یشتن زۆر هاسانتر ده‌بووه‌وه، به‌ڵام له هه‌لومه‌رجی ئێستا دا که ده‌ره‌تانی تێکنیکی بۆ ئالوگۆڕ کردنی خه‌ته‌کان به یه‌کتری زۆر هاسانه، ئه‌گه‌ر نووسه‌رێک بییه‌وێ په‌یامی خۆی بگه‌یێنێته خوێنه‌ره‌وه و وه‌رگری به‌ربڵاوتر، ده‌کرێ هاوکات هه‌ر دووک خه‌ت به کار بهێنێ. ئێستا که له کوردستانی عێراق سیستمی په‌روه‌رده به کوردییه، ده‌کرێ هه‌ر وه‌ک چۆن قوتابییان فێری زمانی ئینگلیسی ده‌کرێن، ماده‌یه‌کیش بۆ فێر کردنی نووسین به خه‌تی لاتینی له سه‌ر بنه‌مای ستانداردی هاوار ته‌رخان بکرێ و ڕه‌نگه به هه‌موارکردنێکی که‌می ئه‌و ستاندارده بکرێ وه‌چه‌یه‌کی که به ته‌واوی له هه‌ر دووک خه‌ت ڕابێ په‌روه‌رده بکرێ.
دیاره ئه‌وه له‌وانه‌یه جارێ له ترکییه، واته فێر بوونی خه‌تی کوردیی ئاڵوگۆڕکراوی عه‌ڕه‌بی – فارسی و له ئێران و سوورییه، خه‌تی لاتینیی کوردی به شێوه‌ی ڕه‌سمی ده‌ست نه‌دا، به‌ڵام له نه‌بوونی ئه‌وه‌شدا ده‌زانین که کورده‌کانی سوورییه بۆ نووسینی کوردی رێنووسی ستانداردی به‌درخان به‌کار ده‌هێنن و به‌شێکی زۆریش له‌و کوردانه‌ی که هه‌تا به‌کارهێنانی کامپیوتر قه‌تیان ئه‌و شێوه‌زاره‌ی پێی ده‌نووسن به خه‌تی لاتینی نه‌نووسیبێ، دوای ماوه‌یه‌کی که‌م زۆر به هاسانی ده‌توانن شێوه‌زاره‌که‌یان به خه‌تی لاتینیش بنووسن. له حاڵی حازر دا هه‌بوونی ئه‌و دووخه‌ته ڕاستی ژیانن و بۆ ئه‌وه‌ی ژیان هاسانتر بڕوا بریا هه‌موو که‌س حه‌ولی ئه‌وه‌ی دابا هه‌ر دووکیان فێر بێ.
ماوه‌ته‌وه بڵێم، ئه‌من ده‌ستخۆشانه له کاک کورش ده‌که‌م بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی کردووه به لێدوان له‌و بابه‌ته گرینگه و هیوادارم به سینگێکی کراوه به سه‌ر هێندێک له‌و حوکمانه دا بچێته‌وه که له سه‌ر بۆچوونی لایه‌نگرانی یه‌کسانیی زمانی داویه‌تی.
*کێشه‌ی شێوه‌زاری ڕه‌سمی له کوردستان، له‌یه‌ک تێنه‌گه‌یشتنی لایه‌نه‌کان، کوورش عه‌بدی، ماستری وه‌رگێڕانناسی، ماڵپه‌ڕی گرووپی ڕۆژنامه‌نووسانی بێ سنووری کوردستان، چوارشه‌ممه ١٣ی ژانڤییه‌ی ٢٠١٠
9 comments:
"منیش هاوده نگی یه کسانی زاراوه کانی کوردیم به ڵام نازانم چۆن ده کرێ له وڵاتێک‌دا دوو زاراوه ی یه ک زمان یان چه ند زاراوه ی یه ک زمان به فه رمی بناسرێن
ئایا وڵاتانێک هه ن که چه ند زاراوه له یه ک زمان وه ک شێوازی فه رمی نووسین به کار بهێنن یان کورد یه که م ده بێ؟ دوو زمان ناڵێم چوونکه بۆ نموونه له کێبێک فه رانسه وی و ئینگلیسیه،دوو یان چه ند زاراوه ی جیاواز مه به ستمه.
شلێر بایەزیدی
بەڕێز شلێر! لە وڵاتێکی وەک نۆڕوێژ دوو جۆرەی یەک زمان کە زۆر لە سۆرانی و کرمانجی لە یەکتری نزیکترن وەک دوو زمانی ستاندارد و ڕەسمی لە ڕووی قانوونییەوە ناسراون. لە وڵاتی سویس کە نەتەوەیەکی جیاوازە لە هاوزمانەکانی دەوروبەری،ئەڵمان، فەڕانسە، ئیتالیا، چوار زمانی ڕەسمی هەیە. لە هەموو ئوڕووپا دا تاقە وڵاتێکی تاق زمانە ڕەنگە ئیسلەند بێ. ئەوەی کە لە کوردستانی عێراق گرینفە بەباوەڕی من سیاسەتێکی کراوە و دێمۆکراتیکە بۆ قەبووڵ و ڕێز لێنانی جیاوازییەکان. ئەگەر نوختەی بۆچوون بەرەوکێشەکان ئاوا بێ، ئەودەمی مەسەلەی زمانیش بەبێ کێشە و هەرایەکی زۆر یەک لا دەکرێتەوە
· حەسەنی قازی
"Kak Hesen legel rezim, Le Holand zimani resmi her zimani sereki Holendiye. Le Beritaniya zimani resmi Engiliziye. Le Ferensa u Yonan u ta diwayi. Ewe Ewendei emin agadar bim. Raste Rega be zimane lokaliyekan dedret be zimani xoyan qise biken ya bixwenin ya chalaki biken. Belam zimani dewlet her yek zimane. Nazanim cenabit leser chi binemayek delei tenha le Island tenha yek ziman resmiye?"
Ibrahim Melazade
"berey yeksani ziman layene komelayeti o siyasiyekani ew meseley be bashi roon krdotewe ,roon o ashkraye ke yeksani ziman yarmetidere bo kiranewey komelayeti siyasi le heremi kurdistan.
ewey ke lereda cegey pirsyare nigerani o bochonekani berey diji yeksani zimaniye ,ew layene basi egeri let boni netewei deken le soreti be fermi nasini 2 zarawey kurmanci u sorani,ya le hendek shon da nigerani zimani grebest o wajokani hkometi heremn legel wilatani derewe,bew manaye ke hkomet towanay dozinewey regachareyek bo zimani grebestekani namene o nachare tenya yek zarawe be fermi bnase o zarawekanitr perawez bxa. helbet ewe bryari hkometi herem ne,belam le bochonekani ew berezane tenya nakaramei hkometi herem o roshenbirekani der dekewe o hichitr.
be korti o be gshti berey diji yeksani ziman, be zimani shibhe diktator o be mezlomiyeteki nationalistiyewe le beramber yeksani zimanda rawestawn ke ewe natwane tenya lek tenegeyshtneki sade o sakar bet..."
Faruq Samani
"Kak Hssani barez aw katatn bash, men soalekem haya la xezmat janabtan, harchand awa baseki dikaya balam hendek rabti haya, awaya ka zemani Kurdi ( Sorani va Kermanji) ka har kamiyan zaraway xoyan haya, hardukiyan alfabeti xoshiyan haya yani " Latin va Arabi ya Pahlavi" lasar wi berwatan chiya ? bahar hal xendenu nusinish basheki geringa ka pash rasmi buni zeman matrah dabe ( ba berway men)"
Kani Muftizade
Yay Kanii! sipas bo téchi=comment eket. Hemù zimanék dekré be hemù sistiméki rénùsi (ortograghy) binùsré.Wek nùsiwte ew shéwezare kurdiiyane le weta rewti nùsiyan be chap destii pékirdùwe be wexo kirdini rénùsi allugorrkirawi('Erebii-farsii),ke bere bere standard kirawe u be rénùsi Latiinii denùsrén. Bellam le Kurdistanii Iraq, Kurmancii be xeti latiinish denùsré u wek debiinii émé lére da her dùkman rénùsii latiinman be kar hénawe bo nùsiinii Kurdii néwerast (Soranii).
Ew dù dezgay rénùse her dùkyan phonémiikin, wate ta radeyekii here zor bo her dengey niishaneyek heye. Xwéndin u nùsiin péwendii be resmii kirdnewe niiye. ésta le Kurdistani Iraq hiich kam le shéwezarekan be resmii ranegeyandirawin bellam xwéndin u nùsiin be her dùkyan heye.
Heseni Qazi
بەڕێز کاکە ئیبڕاهیم! وێڕای سڵاوی گەرم، بەداخەوە بەڕێزت تێچن کامێنت ەکەی منت بە وردی نەخوێندووەتەوە. من باسی ئەوەم نەکردووە کە " لە ئیسلەند تەنها یەک زمان رەسمییە" تکایە جارێکی دیکە بیخوێنەوە. نووسیومە ڕەنگە ئیسلەند تاقە وڵاتی تاک زمانە بێ لە ئوڕووپا، واتە زۆربەی هەرە زۆری دانیشتووانی هەر یەک زمان بەکار بهێنن. لەقانوونی بنچینەیی هێندێک وڵاتان دا زمانی ڕەسمی دیاری نەکراوە، بۆ وێنە لە دەوڵەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هەتا ئێستاش لە دا‌و دەزگای باراک حوسێن ئۆباما دا ئینگلیسیی ئەمریکایی زمانی ڕەسمی نییە، ئەگەرچی زۆربەی کاری ئیداریی بەو زمانە ڕادەپەڕێندرێ.
حه‌سه‌نی قازی
Rizgar Kêsteyî commented on your link:
"Destxoş mamosta Hesenî Qazî ! Herçende min tozê cyawaztir bîr dekemewe le barey Elfobêy kurdî. Be dîdî min ta elfobê nebête yek bas kirdin le zimanî standard yan zimanî yekgirtû xeyale.Min zor car bîr dekemewe û delêm: başe ew biraderaney ke deyanewê dîyalêktêkî kurdî be ser yekêkî tir da bi sepênin, boçî le ciyatî ewe xebatêk naken le ser binaxey zanistî bo elfobêyekî yekgirtûy kurdî ta ku hemû kurd bitwanin nûsînî yekitir bixênin û le yektir têbigen ? Yan debê ême dû zimanî bipejirênîn yan na debê hewilî yek elfobêyî bideyn.
Le gel silav û rêzî gerim."
Rizgar Kêsteyî
Kake Rizgar! Sipas bo téchin= commenteket. Kake denùsi " be diidii min ta elfubé nebéte yek bas kirdin le zimanii standard yan zimanii yekgirtù xeyalle" be rastii emin lew ténegeyshtim.ésta Kurdii 2 shéwezarii standard kirawii heye u be her dùkyan denùsré u ewe xeyallish niiye. Diyare standard ne le Kurdii u ne le hiich zimanéki dike da cheq bestù niiye, péshdekewé, tiiftiife dedré u htd. Chemkii zimanii yekgirtù chemkékii diikeye, ewey ke xeyalli bé eweyane. Héndék kes péyan waye u péyan wa bùwe be tékéll kirdinii core zimaniyekanii Kurdii dekré le hemùyan zimanék durust bikré. Hewli awa serii negirtùwe u seriish nagré. Chunke ewe tam u bon u beramey zatii ziman ték deda. Hejari rehmetii
hewlii ewey deda u yek le duwayiin karekanii bùwe be chéshtii micéwr. Meseley sistimii Elfubé her be dest Kurdan xoyan chare ser nakré, ewe bedtrawetewe be chendin dewllet netewesh ke Kurdyan téda dejiin. Be bochùnii min miro debé le shitii aktuwélewe dest pé bika u ewish lew gengesheyey ésta da eweye ke héndék lew nùseranay be Kurdii Sorani denùsin dest le xo be gewretir zaniin u néw u nirtke lédanhellgirin u nebne hawdengii ew layananey ke nikùlli le zimanii Kurdii deken.Ewaney ke debé bikewne poziisyonii xo parastin ewanin chunke ruwangekeyan zor be metrsiiye
Eger Kurd 2 yan chendiin zimaniishi hebé ewe dezwllemendiiye. Ziman faktorék niiye ke hemù Kurd le dewrii yektir ko bikatewe.
Her bijii
Post a Comment