چوار وتوێژ لەگەڵ نەمر غەنی بلووریان، بەشی چوارەمی بەرنامەی "بۆ مێژوو" هەڤپەیڤینی دوکتور جەبار قادر لەگەڵ غەنی بلووریان، بەرواری بڵاو بوونەوە ١٣/ ١/ ٢٠٠٢

چوار وتوێژ لەگەڵ نەمر غەنی
بلووریان، بەشی چوارەمی بەرنامەی "بۆ مێژوو"
هەڤپەیڤینی دوکتور جەبار قادر لەگەڵ غەنی بلووریان، بەرواری بڵاو بوونەوە ١٣/ ١/
٢٠٠٢
جەبارقادر: دوایی کوڕی شا لە دایک دەبێ.
بلووریان:
کوڕی شا لە دایک بوو، عەفوو دەرچوو.
جەبار قادر:
بەڵام هەندێک کەس دەڵێن نا بە بۆنەی هینەوە بووە، ئەوەی کوردی عێڕاق دەستی بە شەڕ
کردووە!
بلووریان:
نەخێر، مەلا مستەفا ئەمن دە تێلێڤیزیۆنی مەهابادێ دا باسی ئەوەم کردووە. کوتم مەلا
مستەفا
جەبار قادر:
تۆ دەڵێی مەلا مستەفا هەڕەشەی لە ئێران کردووە.
بلووریان:
مەلا مستەفا هەڕەشەی، بە سەفاڕەتی ئێرانێی کوتبوو، [وشەیەیەک نا مەفهوومە] دابوو کە ئەو برادەرانە زەمانی قازیی محەمەدی
نییە کووژران بێ کەس بوون، ئەوانە کەسی ئێمەن ئەگەر ئێعدام بکرێن ئەمن تۆڵەی ئەوان
دەستێنمەوە. ئەو شتە.
جەبار قادر:
بەڵگەت چییە؟
بلووریان:
بەڵگەم نییە بە دەستەوە، نا
جەبار قادر:
لە کوێتان بیستووە؟
بلووریان:
بەڵام برایەکەی من لە مولاقاتێ دا، لە وانێکێ دانیشجوو بوو، دانیشجوو بوو لە تاران
کە چووبۆوە مەهاباد، لە مەهابادەوە ئەو خەبەرەی بۆ هێنامەوە. ئیدی ئەمنیش دوایە
لێم نەپرسییەوە لە کوێ ڕا هاتووە کوتی مەلا مستەفا شتی وای کوتووە بەڵام ئەوەندەی
کە تەزاهورات لە عێڕاقێ کرا بوو، لە سولەیمانێ و لە هەموو جێیەک تەزاهورات بۆ
ئازادیی ئێمە کرا بوو، بۆ نەجاتی ئێمە کرا بوو ئەوە ڕوونە. هەموو کەسیش دەزانێ،
بەشدارییان کردووە خەڵک. مولاحەزەت فەرموو!
جەبار قادر:
ئێمە لە کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد لە ئەوڕووپا و
بلووریان:
بەڵێ زۆر شت کرا. ژەنەڕاڵ دۆگۆل کوتوویەتی، عەبدولناسر کوتوویەتی، ئاندرا [
ئاندرێ] مالرۆ نامەی نووسیوە ئەوانە هەموو ئێمە دەزانین، ڕادیۆکەش.
جەبار قادر:
نا، ئێمە لایەنی کورد باس دەکەین.
بلووریان:
لایەنی کورد هەر مەلا مستەفا و تەزاهوراتی کوردەکان و ئی قاسملوو و ئەوانیش، حیزبی
دێمۆکڕات و قاسملوو و ئەوانیش کە لە خاریج بوون، ئەمنستی ئینترناشناڵ و لەو
تەریقەش.
جەبار قادر:
کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد لە ئەوڕووپا.
بلووریان:
دوکتور قاسملوو و ئەوان ئیقدامیان کرد بوو. کۆمەڵەی خوێندکارانیش نامەی هەیە،
فڵانی هەیە. نامەکەشم لە سەنەدەکەیدا [ مەبەستی کتێبی ئاڵەکۆکە] چاپ کردووە،
مولاحەزە دەفەرمووی. لەوانە فەعالییەت کرا ئەمما ڕایگرت، شا ڕایگرت پاش ئەوەی کە
کوڕەکەی بوو، ئەوەی کردە بەهانە، بە ئەوانی جواب دەداوە کە ئەوانە درۆیە، ئەوانەی
کە نامەیان دەنووسی بۆ شای. دەیانداوە، ئەوانە هێشتا لە ژێر محاکەمە دان، هێشتا
تەکلیفیان ڕوون نەبۆتەوە. لەبەر ئەوە ئێعدامیان نەکردین!! هەتا کوڕەکەی بوو،
کورەکەی بوو دەستووری دا یەک دەرەجەمان تەخفیف بدەنێ. ئەوێ شەوێ کە دەستووریان دا،
ئەوێ شەوێ کە گوزارشیان دا، دوکتور ئەڵاهیار ساڵح بوو، مەئمووری زایەمانی مەلەکەی
بوو، هەموو جارێ ئێعلامییەی دەدا، ئیعلامییەش لە ڕادیۆ دەیانخوێندەوە. داریووشی
فڕۆهەری ڕەحمەتی لە داخڵی زیندانێ دا بوو، ئەمە لەو بەرەی بووین، ئەو لەو بەری
بوو، میلەمان بەین بوو.
جەبار قادر:
ڕادیۆی هەبوو.
نەمر عەزیز یۆسفی
بلووریان:
ئا، ڕادیۆی هەبوو لە میلە دەهات دەیگوت ئەوە ئەڵاهیار ساڵح هەموو ڕۆژێ گوزارش
دەدەا مەلەکە ئەوەیە و وەزعی ئەوەیە. عەزیزی یۆسفی دەیگوت وەڵاهی بیلاهی غەنی کچی
بێ سبەینێ هەر سێکمان ئێعدام دەکەن، دەڵێ پێوقەدەمی ئەو سەگبابانە خراپە
بیانکووژن. ئەمما ئەگەر کوڕ بێ نامانکووژن. ڕاست دەکا فڕووهێر. کوڕ بوو، تۆپیان
ئاور دا، کە تۆپیان ئاور دا دەنگی تۆپەکانمان کە بیست داریووشی فڕوهێر هات کوتی
کوڕینە وەرن کوتی عەفووی ئەنگۆ ئەوە بە دەست منەوەیە خەلاس عەفوو کراون. ئەوە
تۆپەکەیەتی و ئەوەش...
جەبار قادر:
بەیانیان پێتان دەڵێن.
بلوویان:
نەخێر هەر ئەو شەوێ کە تۆپەکەیان لێدا، ڕادیۆی گرتبوو ئیدی.
جەبار قادر:
دەڵێن کوڕی بۆ بەڵام بۆ ئێوە
بلووریان:
بۆ ئێمە سبحەینێ ئیبلاغیان کرد. ئازموودە موساحەبەی مەتبووعاتی کرد، ڕۆزنامەکانی
کۆ کردەوە لەوێ کوتی چەند نەفەرێک لە " ئازەربایجانی غەڕبی " مەحکووم بە
ئێعدام بوون ئەوانە لە تەڕەف شاهی مێهرەبان و فڵان و ئەوانە وە مەوریدی عەفوو
قەراریان گرتۆ بەیەک دەرەجە تەخفیف. جا عەزیزی یۆسفی باوەڕی نەدەکرد ئەمە بین
دەیگوت داخودا ئەوە لە ئازەربایجانی غەڕبی کێیان گرتۆ [ پێ دەکەنێ]. بە هەر سووڕەت
جەبار قادر:
لەو کاتە دا کە ئێوە لە زیندان دان ئاگاداریەکانتان لە سەر دەرەوە چی دەبێ چی
نابێ؟ هیچتان گوێ لێ ئەبوو مەسەلەن ئەوەیکە بە تایبەتی بە نیسبەت ئێوە کە پێوەندی
بە کوردەوە هەیە.
بلووریان:
وەڵاهی لە دەرەوە ئەمە هیچ شتێکی ئیتیلاعاتیمان نەبوو، چون ئەمن بۆ خۆم مولاقاتیم
نەبوو. دەستووریان دا بوو مولاقاتی من قەدەغە بوو، پاش ئەوەی کە ئەو برادەرەی ماڵە
قازی گیرا،[ دەکرێ مەبەستی خودالێخۆشبوو مونتەقیم قازی بێ کە لە لایەن ڕێبەرایەتی
باشوورەوە تەحویلی ئێران دراوە.ح.ق] نێوی کوتبووم کە ئەوە لە کۆمیتەی مەرکەزی
ئینتیخاب کراوەتەوە هەموو ئیرتیباتیان دەگەڵ من قەتع کرد. دەستووریان دا بوو بە زیندان
کە ئەوە بیدوونە مولاقاتی [ئیجازەی] ساواک حەقی مولاقاتی نییە. ئەمن براکەم هاتە
مولاقاتێ نەیان دا. هەتا چوو ئیجازەی لە ساواکی وەرگرت ساواک، مەئمووری ساواکی هات
لە سەرمان ڕاوەستا بە فارسی قسەمان کرد پێنج دەقیقە. مولاقاتی منیان نەدەدا.
جەبار قادر:
بەڵێ، بەس زیندانی نوێ کە دەهاتن مەسەلەن ...
بلووریان:
بەڵێ لێمان دەپرسین ئەوان تەزاهوراتی خەڵکیان دەدی، شیعارەکانمان دەزانی، عەرزت
دەکەم مەسەلەی خومەینمان دەزانی. نەواری خومەینی کە دەهاتە ئیرانێ پەخش دەبۆوە.
جەبار قادر:
ئەوە باسی ٧٨ ئەکەن ئێوە. ١٩٧٨، پێشتریش خومەینی لە دژی شا وێستا
بلووریان:
نەخێر، بەڵێ ئەمن پێش ئازادی، ئەوەڵین حەڕەکەتی موبارەزەی داخڵی ئێرانێ، خومەینی
لە داخڵی ئێرانێ، هەستانی خەڵک. ئەو هەستانەی خەڵک باس دەکەم . ئەو دەمی ئەو
نەوارەکانی دەناردەوە بۆ ئێرانێ مەلاکان بڵاویان دەکردەوە نەوارەکانی، سوخەنڕانی
خومەینی.
جەبار قادر:
دەرباڕەی شۆڕشی ئەیلوولی کوردستانی عێڕاق.
بلووریان:
ئەسڵا ئەبادا، هیچگوونە ئیتیلاعاتێکمان نەبوو. چون کەس نەبوو
جەبار قادر:
بەیانی یانزەی ئازار، رێکەوتنامەی ١١-ی ئازار.
بلووریان:
هیچ شتێکمان نەدەزانی لە کوردستانی عێڕاقێ.
بلووریان: هیچ شتێکمان لە کوردستانی عێڕاقێ نەدەزانی.
جەبار قادر: ئەوەی ٧٥، ئیتیفاقییەی شا و سەدام
بلووریان: هیچ
جەبار قادر: هیچتان نەدەزانی؟
بلووریان: ئەوەمان فەقەت لە ڕادیۆی دەبیست شا، کە بە وەسیلەی بوومێدییەنی لەوێ ڕێکەوتوون، کە زۆرمان پێ ناخۆش بوو. بەڵام لە دەرەوە هیچ ئیتیلاعاتمان نەبوو. چون ئەمە ڕابیتەمان نەبوو.
جەبار قادر: یانی هەر نەتانزانی شۆڕشێک بووە لە کوردستانی عێڕاق.
بلووریان: دەمانزانی شۆڕشێک بووە لە عێڕاقێ، ئەوەمان دەزانی، دەمان زانی مەلا مستەفا دەگەڵ ئێرانێ ڕابیتەشی پەیدا کردووە، مولاحەزەت فەرموو.
جەبار قادر: باشە ئێمە کەی ئەو ١٩ ساڵە لە ژیانتان کە زۆر دوور و درێژ و زۆر پڕ لە ئازار و ئەشکەنجە و ناخۆشییە بۆ خۆتان و بۆ خێزانتان بە تایبەتی کە ئەو کاتەی ئێوە گیران ئەو وەکوو ئەڵێن دوو جان بوو یانی لە دواییا جمکی هەبوو، دوانە کە دوو کچ بوون بۆ سێ کەس، هێرۆ و
بلووریان: نەشمیل
جەبار قادر: نەشمیل، بەڵێ. یەعنی هەڵوێستی مەرزە خان لە کاتی زیندانیکردنی ئێوە دا وا بزانم ئەوە لایەنێکە لێرە دا ئێوەش بە پێویستی دەزانن باسی بکەن. لەو ١٩ ساڵە و پێش ئەوەش ئەو ساڵانەی تر یەعنی ئەو هەڵوێستی چی بوو؟ چونکە زۆر زەحمەتە ژنێک بە دوو منداڵەوە بە تەنیا ئەو هەموو ساڵە.
بلووریان: بەڵێ عەرزت بکەم براکەی من، برای چکۆڵەی من، لە من چووکترە یۆنس دەبیری دەبیرستان بوو، فاروغلتەحسیلی تاریخ بوو، لیسانسی تاریخ بوو، معەلیم بوو ئەو دەم، ئەو زەمان ٣٥٠ تمەنیان پووڵ وەردەگرت، هێندێکیشمان زەمین هەیە لە باڵغچی ئێستاش ماوە، باغ و زەمین و ئەوانە، ئەوەشی وەردەگرت، هێندێک گەنمی ساڵ، و ئاردی ساڵ و ڕۆنی ساڵ و ئەوانەمان
جەبار قادر: باسی لایەنە مادییەکەی ناکەین، باسی لایەنە ڕووحییەکەی.
بلووریان: مەقسەدم یۆنس بوو، یۆنس سەرپەرستی ماڵی من بوو، سەرپەرستی ژن و منداڵی خۆی بوو، سەرپەرستی ژن و منداڵی منیش بوو، ئەو منداڵەکانمیشی گەورە کرد، ئاگاداری لەوانەش کرد مولاحەزەت فەرموو، ئێستاش ئێمە هەمیشە مەڕهوونی ئەوین. ئەوەش [مەبەستی لە هاوژێنێتی] هەر مەڕهوونی ئەوە. سەربڵندی ئەوەش هەر مەڕهوونی ئەوە. [ لە ساڵی ١٩٧٤ لە لەندەن – ئینگلیستان کە بەڕێز یۆنس بلووریان بە سەفەر هاتبوو بۆ ئەوێ شانازی ئەوەم هەبوو بە ئەمنستی ئینترناشناڵی بناسێنم. لە دیدارێکدا لەگەڵ سکرێتێری ئەمنستی، وێڕای ئاواتی ڕزگار بوونی کاک غەنی، هەم یارمەتی مادی پێشکێش کرد و هەم لەیەک لە مانگەکانی ئەو ساڵە دا غەنی بلووریان لەلایەن ئەمنستی ئینترناشناڵ ڕا وەک زیندانی مانگ هەڵبژێردرا. بڕۆشوورێکی ئەمنستیم کە وێنەی بلووریان لەسەرە و باسی هەڵبژاردنێتی وەک زیندانی مانگ، دا بە کۆکەرەوەی ئاڵەکۆک و لەو کتێبەدا چاپ کراوە. ح.ق.] چونکوو هەموو ئیمکاناتێکی کە بۆ خۆی بۆ منداڵی خۆی هەبوو بۆ منداڵی منی عەینەن فەڕاهەم کرد، عەینەن، بە باشتریش، بە چاتریش مولاحەزەت فەرموو. ئەوە بوو کە بەڵام ئەوە بە بێ مێرد، بی هاوسەرە، بیلەخەرە ئەمە ئینسانێک بووین کە هەشت مانگان، نۆ مانگان دەگەڵ یەک ژیانمان کرد پێکەوە کە گیراوم مولاحەزە فەرموو. بۆ ژنێکی ئاوا جەوان کە هاتۆ، نۆ ساڵیشمان تەفاوەتی سینی هەبووە ئەو دەم، مولاحەزە فەرموو، هەشت نۆ ساڵ، دەساڵ بەنابەر ئین ئازار کونەندە بوو. بەڵام ئەوە تەحەمولی هەموو شتێکی کرد بوو. براکەم نامەی بۆ دەنووسیم لە زیندانا دەیگوت ئەو ژنەی تۆ ناچیتە عەرووسییان، ناچیتە مێهمانییان، هەموو جارێ دەعوەتیان دەکەن خانەوادە هەموو دەچن ئەوە دەڵێ ناچم. مێردەکەم زیندانی یە، قسەم بۆ ساز دەکەن و فڵان ناچمە ئەو جێگایانە.
ئەمن نامەم بۆ دەنووسییەوە دەمگوت خۆت شکەنجە مەدە، خۆت ئازار مەدە، بە ئازادی بژی، بە سەربڵندی بژی، دەگەڵ خوشکەکانم دەگەڵ کەسوکارەکانم، هەرجێگایەکی دەچن ئەتۆش بچۆ بۆ گەڕان و بۆ تەفریحی خۆت، خۆت مەکە زاهیدی خەڵوەت نشین. مولاحەزەت فەرموو بۆم دەنووسی. جوابی بۆ دەنووسیمەوە ئەتۆ لە زیندانێ سیاسەتی خۆت بکە ئەمنیش لێرە سیاسەتی خۆم دەکەم. ئەمن بۆخۆم دەزانم چۆن خۆم بەڕێوە دەبەم. ئەتۆش لەوێ خۆت بەڕێوە بەرە. ئەوە جوابی من بوو. قەت قەت ئەو کارەی نەدەکرد.
جەبار قادر: بەڵام هەڵوێستێکی هەیە کە دێ بۆ لاتان بۆ زیندان.
بلووریان: هاتە زیندان ئیدی. کە هاتە زیندان ئەمن کوتم ئەخر براکەم ئەو هەموو خەرج و باجەی لە سەر ئێوە هەیە تۆ بۆ هاتووی ئەو خەرج و باجەت کێشاوە هاتوویە زیندان؟ کوتی دوو پەرەنگەی گوارەی زێڕی خۆم فرۆشتووە بۆ وەی کە فڵانکەس [ مەبەست یۆنس بلووریان ە. ح.ق] پارەم نەداتێ ئەوەم فرۆشتووە بە ئیجازەی خودی خۆی دەگەڵ براکەت، براکەی دیکەت هاتوومە تاران فەقەت مولاقاتت بکەم بۆ یەک شت هاتووم پێت بڵێم هیچی دیکە بۆ وەی نەهاتووم تەماشای قەد و دیداری تۆ بکەم مولاحەزە دەفەرمووی، عەینی ئەو قسەیەی کرد [ پێ دەکەنێ]، کوتی قەد و دیداری تۆ نامەوێ تەمەشا کەم؛ دەمەوێ ئەوەت پێ بڵێم کە ئەلئان ئەوە خەڵکی دەبەنە سەر تێلێڤیزیۆنی دەڵێ غەڵەتم کرد و گووم خوارد و فڵان و ئەوانە ئەو قسانە دەکەن، ئەتۆ نەچییە سەر تێلێڤیزیۆنی ئەو قسانە بکەی ئابڕووی منیش بەری، ئابڕووی خۆشت بەری. ئەمن دە نێو خەڵکی دا حورمەتم هەیە. دانیشە لێرە هەتا هەی دە زیندانێ دا بمێنەوە ئەگەر مردیشی دێرە دا بمرە. مولاحەزەت فەرموو. نەکەی ئەو قسانە بکەی. ئەمن لێرە یۆنسیش هەیە هەتا سەڵامەت بێ سەری وی ئەمن ژیانم هەیە منداڵەکانیشم مەحتەل نین، فڵانیش نین بیلەخەرە ئەمە حورمەتێکمان هەیە لە لایەن ڕووحییەوە ناڕەحەتین ئەوە لەتۆ ئازاترن ئەقەلەن ئەمە لە ماڵە خۆمانین ئەتۆ دە زیندانێ دای. هێشتا لەتۆ باشترین. ناڕەحەت مەبە، بمێنەوە دە زیندانێ دا، مەبادا سەردانەوێنێ بۆ ئەو ڕێژیمەی. ئەوەی پێ کوتم عەرزیشم کردی.
جەبار قادر: لە ٧٨(١٩) ا بۆ یەکەمین جار ڕێکخراوەی ئەمنستی ئینترنەشناڵ دێنە زیندان بۆ لاتان. ساڵی ٧٨ بوو؟
بلووریان: بەڵێ هاتە زیندانی شیراز.
جەبار قادر: شیراز.
بلووریان: پێش شۆرشی شای، خومەینی.
جەبار قادر: یانی شۆڕشی گەلانی ئێران.
بلووریان: ئێران، بەڵێ.
جەبار قادر: چییان پێ وتن؟ ئێوە چییتان وت؟
بلووریان: وەڵڵا کاکی خۆم ئەوەڵێ کە هاتنە مولاقاتێ دوو نەفەر بوون، برادەرێکمان موتەرجیم بوو عەلی عەموویی ئەو بە ئینگلیسی جوابی دەدانەوە قسەکانمان. داوای لێکردین هەرکەسە بۆ خۆی بە تەنیایی خاستی خۆی بنووسێ دەوێدا، عیلەتەکەی کە گیراوە بۆچی،ئا بینووسێ بیدا بە ئێمە ئێمە دەیبەین.
ئێمەش ئیتمینان نەبوو کە، ئیتمینانم نەبوو کە ئەوە لێرە دەیباتە دەرێ ساواک لێیان نەستێنێ. ئەمە نەمان دەویست مەدڕەک بدەین بە ساواک. شتی بنووسین ومەدڕەک بە ساواک بدەین. بەڵام بە هەر سووڕەت شتێکمان دەنووسی یانی ئەمن پەروەندەی خۆم نووسیبوو. نووسیبووم ئەمن کوردێکم لەسەر مەسەلەی کورد گیراوم، بە خاتری کوردایەتی گیراوم، کوردیش ئەوەندە میلیۆن جەمعییەتە لە ئێرانێ، ئەمن داوای حەقی ئەو میلەتەم کردووە، دەو داخڵەی دا، لە چوارچێوەی خاکی ئێرانیشم!! تەجزیە تەڵەبیش نەبووم قەت قەت، داوای خودموختاریشم کردووە، کۆمۆنیستیش نیم مولاحەزەت فەرموو، ئەمن لە سەر ئەوەی گیراوم و شکەنجە کراوم، ئازار دراوم ئەلعانیش ئەوەندە ساڵە لە زیندانێم، ئەوە نزیکی بیست ساڵە دە زیندانێ دام. مولاحەزەت فەرموو ئەوەم نووسیوە دەپاکەتم ناوە چەسپاندوومە و تەحویلی ئەو دوو نەفەرەم داوە. ئەوانیش هەموو نووسیویانە. [مەبەستی زیندانییەکانی دیکەیە. ح.ق]
جەبار قادر: یانی چۆن ئەوە هاتە پێش چاوتان بۆ یەکەمین جار لە ئێرانا ڕێگە بدرێ ڕێکخراوەیەکی نێونەتەوەیی بێتە زیندانەکان؟
بلووریان: مودەتها بوو ئێمە دەمانزانی، ئێمە دەمانزانی حیزبی توودە موڕەتەب لە ئەخباری ڕادیۆی خۆیدا، ڕادیۆی هەبوو. لە ئەخباری ڕادیۆی خۆی دا، کە ئێمەش ڕادیۆمان دەگرت لە زیندانێ، بە مەخفی دەمان هێنا ڕادیۆ. ئەخبارمان لەوانە وەردەگرت، هەمیشە ئەو دەیگوت کە فشاریان هێناوە بۆ دەوڵەتی ئێرانێ، بۆ شای ئێرانێ کە نمایەندەی سەلیبی سۆرخ بچیتە زیندانێ و ئەوانە، ئێستا موافەقەتیان نەکردووە. دوایە کە موافەقەتیان کرد، کوتیان کە موافەقەتیان کردووە. شای ئێرانیش ئەو دەمی وەزعەکە لەق ببوو، هێندێک شلی کردبۆوە. هەر ئەو شل کردنەوەیەش باعیسی ئەوە بوو تێک چوو. ئەگەر ئەو توند و تیژییەی هەوەڵێی گرتبایە، هەر ئەو توندییەی گرتبایە دار و دەستەی خومەینی سەر نەدەکەوتن.
جەبار قادر: تۆ ئەو کاتە کەی ئاگادار بوون کە ئیتر لە ئێرانا حەڕەکەیەک هەیە دژی شا و ڕژێم ...
بلووریان: هەر ئەوایلی ساڵی ٥٧ [١٣]، لە ئەوەڵی ساڵی ٥٧. ئەوەی ساڵی ١٩٧٧ [ ١٣٥٧] وە ئێمە خەبەری ئەو تەزاهوراتە، لە تاران و لە شیراز و لە زۆر جێگایان ئەوانەمان هەموو دەزانییەوە، ئەو نەوارانەی کە خومەینی دەی ناردنەوە بۆ ئێران دەست بە دەست دەگەڕان، وەدەست خەڵکی دەکەوتن. ئەمە ئەوانەمان هەموو ئاگادار بوون، هەموو دەزانی مولاحەزەت فەرموو.
جەبار قادر: ١٣٥٧ یانی لە کۆتایی ٧٧ [١٩] وە
بلووریان: بەڵێ ئێمە ئەخبارمان دەزانی چون دانیشجوو دەهاتن، دەگیران، بەر دەبوون دەهاتن دەڕۆیشتن ئەوانە شتیان دێنا، ئەخباریان دێنا، شتەکانمان دەزانی. یانی وەزعی ئینقیلابی [شۆڕش] ئێرانێمان دەرک دەکرد کە لە ئێرانێ حەڕەکەتی ئینقیلابی هەیە بەڵام قەت قەت بڕوامان نەدەکرد ڕێژیمی ئێرانێ تێک چێ.
جەبار قادر: لە ناو زیندانییەکانا خەڵکی جیاواز هەبوو. فیدائیان هەبوو، موجاهیدین هەبوو، پەیکار
بلووریان: پەیکار
جەبار قادر: پەیکار هەبوو
بلووریان: پەیکاریش هەر عیدەیەک لە موجاهیدین بوون
جەبار قادر: توودە هەبوو نازانم ئەمانە هەبوون. ئێوە ئەڵێن تەنها موجاهیدینی خەڵک هێندێک لایەنگیری بڵێین مەلاکان بوون.
بلووریان: لایەنگیری نا، لایەنگیری تەواوی مەلاکان بوون، خومەینی بوون ، موسوڵمان بوون، بۆخۆیان مەزهەبی بوون ئیتر.
جەبارقادر: ئەوانیتر هەموو فیداییانیش هەر ئیسلامی بوون!!
بلووریان: فیداییانیش مەزهەبی نەبوون ، ئەوان چەپ بوون .
جەبار قادر: چەپ بوون
بلووریان: توودەییەکانی دە داخڵی زیندانێ دا موخالیفی حکوومەت بوون یانی ئەوانەیان بە نێوی ئیرتیجاعی ڕەش نێو دەبرد: ارتجاع سیاە. بەو نێوەیان نێو دەبردن.
جەبار قادر: بەس لە زیندانیشا ئەو چەپانە کۆمەڵێک کێشەتان بۆ دروست دەکەن، یەعنی مەسەلەی مانگرتن و چی و ئەمانە. ئیتر وا بیر ئەکەنەوە ئەگەر مان بگرن ئیتر هەموو زانکۆکان سەرهەڵ ئەدەن و ئیتر.
بلووریان: بەڵێ ئەوانەشمان کوت، ئەوەم نووسیوە. ئەوە عیدەیەک، ئەوانە زیاتر موجاهیدین ئەو فکرەیان هەبوو، دەیانگوت لە شێراز، ئەگەر ئێمە مان بگرین لە زیندانی ئێرە، زیندانی شیراز، دانیشگای شیراز بە پشتیوانی لە ئێمە مان دەگرن، کە دانیشگای شیرازێ مانی گرت عەرزت دەکەم بازار تەعتیلی دەکا، کە بازار تەعتیلی کرد شۆرش لە داخڵی شاری دا، لە شیراز ساز دەبێ. ئەگەر لە شیرازێ شۆرش دەست پێ بکا لە تارانێش شۆرش دەکرێ ئێران تێک دەچێ. یانی دۆن کیشۆتی، نازانم دۆن کیشۆتت خوێندووەتەوە؟
جەبار قادر: دۆن کیشۆت بەڵێ.
بلووریان: ئەوە ئەفکاری دۆن کیشۆتی بوو، ئەمە پێمان دەگوت دۆن کیشۆت. پێمان، پێیان، بەو حەڕەکاتانە، بەو قسانە پێ دەکەنین.
جەبار قادر: ئەمجار ساواکییەکان دەست دەکەن بەوەی دێنە لاتان و دڵنەواییتان ئەدەنەوە کە ئەوان هیچیان نەکردووە.
بلووریان: بەڵێ هاتن و کوتیان ئێمە زوڵممان لێکردوون، و فڵانمان لێکردوون و ئەگەر ئەنگۆ ئامادەن دوو خەتان بنووسن بەروو دەین و هەتاوەکوونێ بە من و بە سەفەر خانی قارەمانی پێیان گوتین ئێوە چەند ساڵ لێرە بوون، دەزانین ئەتۆ ژن و منداڵت هەیە.
جەبارقادر: سەرکردەیەکی ئازەری بوو؟
بلووریان: بەڵێ، بەڵێ یەکێک لە ئەندامانی ئازەری بوو. ئی فیرقەی دێمۆکڕات زەمانی پیشەوەری بوو.
جەبار قادر: سی ساڵ، چەند
بلووریان: سی ساڵ، بیست و نۆ ساڵ دە زیندانێ دا بوو. عەرزی بە حزوورت دەکەم [چا دەخواتەوە] لە زەمانی دێمۆکڕاتەوە هەتا ئەو دەمی بوو.
جەبار قادر: پاشان دەنگۆیەک بڵاو کراوە کە غەنی بلووریان لە زیندان مردووە و ئەوانە، ئەوە هۆکەی چی بوو؟
بلووریان: بەڵێ. عەرزت دەکەم عیدەیەک دە زندان دا ساواک کوشتنی. لەو زیندان بۆ ئەو زیندان مونەقیلی کردن،فیدائی بوون زیاتر، لەو زیندان بۆ ئەو زیندان مونەقیلی کردن لە ڕێگایە بردیانن کوشتیانن، ئەوەشیان شایعە دا کە ئەوانە حەملەیان کردووە بە مەئموورەکانی خۆیان کە بۆ ئینتیقال بردوویانە [بردوویانن]، مەئموورەکان دەستیان کردووەتەوە بۆ ئەوەی دیفاع لە تفەنگەکانی خۆیان بکەن ئەوانە کووژراون. دە حاڵێک دا بۆخۆیان کوشبوویانن.
جا سیاسەتی ئێرانێ وای لێ هات بوو کە بەرە بەرە ئەوانەی کە چێهرەیەک هەن، ناسراون، دە نێو خەڵک دا ناسراون ئەوانە لە بەین بەرن. ئەوەی کە مانعی، مولاقاتی منیشیان قەتع کرد بوو ئەمن نیگەرانی ئەو مەسەلەی بووم کە بەو دەردەم دەبەن کە ئەو دە نەفەر بردیان [کە بەسەر ئەو دەنەفەرەیان هێنا]. ئەو دە نەفەرەی کە کوشتیان زەریفی [ حەسەن زیا زەریفی ح.ق] و ئەوان مولاحەزەت فەرموو! جا ئەمن پێم وا بوو کە ئەو، لە داخڵی مەهابادێش دا کە هەموو خانەوادەم زانیبوویان کە ئەمن مولاقاتم قەدەغەیە و کەس نایەڵن بچمە مولاقاتێ [ بێتە مولاقاتێ]، دەبێ نەمابم. یان ئەوانە بۆخۆیان کوشتوویانم، نەمابم کە دەڵێن نییە ئیتر دەچی مولاقاتی چی دەکەی. کە دەڵێن ئیجازەی مەلاقات نییە بە چ دەلیل، تا ئێستا بۆ ئێستا نێ؟ چون ئەوانە نەیان دەزانی لەوێ کە ئەمن نێوم کوتراوە کە من کۆمیتەی مەرکەزی هەڵبژێردراوم و لەبەر ئەوەی پێوەندییان لەگەڵ من قەتع کردووە و ئەوانە. ئەوان ئەوەیان نەدەزانی خۆ من مولاقاتم نەبوو ئەو شتانەیان پێ بڵێم. پێیان وا بوو، نیگەرانی ئەو مەسەلەیەی بوون. ئەوە بوو لە مەهابادێ ئەو جەماعەتەی کە ئێستاش لێرەن [ مەبەستی ئەوەیە ئەوانەی لە ئەڵمانن]، حەسەنی ماوەڕانی و حوسێنی بەخشی و ئەوجەماعەتە، سمایلی حیسامی و ئەو جەماعەتە لەوێ عیدەیەک خەڵک خر دەکەنەوە شتێکی وەک تەزاهور[ات] مانەند، بەلوایەکی ساز دەکەن، دەنگۆیەکی گەورە ساز دەکەن دە شاری دا کە فڵان کەسیان کوشتوە دە زیندانێ دا و فڵان و هەرایان ساز کرد بوو دە شاری دا. ساواک نیگەرانی ئەوەی بوو کە شلووقی لە مەهابادێ دا پەیدا بێ.
بۆ وەی کە ئیسپاتی بکەن کە درۆیە قەزییەکە ئیجازەیان دابوو کە خانەوادەی من لە مەهابادێ ڕا بە تەلەفوون لە زیندانی شیرازێ دەگەڵ من قسە بکەن، بۆ ئەوەڵین بار. ڕەئیسی زیندان بانگی کردم کوتی فڵان کەس لە ساواکێوە دەستووریان بە مە داوە ئەتۆ لە مەهابادێ دەگەڵ خانەوادەکەت مەلاقات بکەی خەبەرێک هەبۆ ئەوان بۆ وەی موتمەئین بن تۆ سڵامەتی عەرزت بکەم دەتوانی قسان بکەی بەڵام حەقت نییە بە کوردی قسە بکەی دەبێ بە فارسی قسە بکەی. کوتم باشە. تەسادوفەن یەکێک لە زاواکانم سمایلی حیسامی ئەو تەلەیفوونی کرد هەلێگرت قسەی کرد لەوێ کوتی: کاکە بۆ خۆتی؟ کوتم: بۆ خۆمم سڵامەتم بە کوردی قسەم کرد کوتم ئەمن غەنیم نیگەران مەبن، هیچ مەسەلەیەک نییە، ئەمن سالمم هیچ نەخۆشییەکیشم نییە، ئەو شایعاتەی ئەگەر بووە ڕاست نییە. ئەمن زیندووم و لێرە دانیشتووم و هیچ مەسەلەیەکم نییە. فەقەت مولاقاتم قەدەغەیە. کە بە گووشی تەلەفوونیش پێیان دەگوتم : " آقا بە کردی حرف نزن، فارسی حرف بزن فلان" ئەمن دیسان دووکەلیمەم بە فارسی قسە دەکرد دیسان بە کوردی قسەم دەکردەوە مولاحەزەت فەرموو، ئەو مەسەلە بوو.
جەبار قادر: لە ٧٨[١٩] ئێوە ئازاد ئەکرێن لە زیندان لە شیراز.
بلووریان: بەڵێ. لە زیندانی شیراز ئازاد کراین. کە ئازاد کراین ساواک دەستووری دا بوو، لە دانیشگای شیرازێ، ڕۆژنامە چاپیان کرد، نێوی هەموانیان چاپ کرد بوو ئیدی. دانیشگای شیرازێ، شیرازییەکان دەیانزانی ئەمە بیست ساڵ، ئەفسەرانی سازمانی نیزامی حیزبی توودەی بیست و پێنج ساڵان دەگەڵ من دە زیندانێ دا بوون، عەموویی، حەجەری و ئەوانە، عیدەیەک موجاهید و شتیش دە زیندانێ دان. ئەوانە هەموو هاتبوون خەڵکێکی زۆریشیان، زیاتر لە پێنج شەش هەزار کەس لە دەرکەی زیندانێ کۆ ببوونەوە. کە بێن ئەوان، گوڵیان هێنابوو، حەڵقە گوڵیان هێنا بوو دە ملی مە بکەن و ئەو کارانە بکەن، ساواک ناڕەحەت ببوو بە وەی.
دەستووری دا بوو بە ڕەئیسی زیندان کە ئەوانە [چا دەخواتەوە] هێلیکۆپتێری دێنین لە حەساری زیندان بنیشن دەنێو هیلیکۆپتێریان دەنێین دەیانهێنینە ساواکی لێرە ڕا بەڕییان دەکەین. بۆ وەی کە وەدەست خەڵکی نەکەون و بمانکەنە نمایش و ئەوانە.
ئێمەش خەبەرەکەمان پێ زانی، ئەخر دەنێو پاسەبانان دا ئەخبار و مەخبار دەهات جار جارە دەیانگوت. ئینسانی باش هەبوون، خەبەریان دەداینێ. خەبەرەکەمان زانییەوە کە ئەوەیە. ئەمە تەسمیممان گرت قوڵ دە قۆڵی یەکتری کەین کە هاتن بمانبەن نەچین سواری هێلیکۆپتێری نەبین بڵێین ئەمە لە دەرکەی نەبێ ناچینە دەرێ چون ئێمە دەترساین دەمان گوت دە هێلیکۆپتێرمان دەنێین لە هێلیکۆپتێرەکەی بەرمان دەدەنەوە دەڵێن هێلیکۆپتێر سقووتی کردووە. حیسابی خۆمان ئیدی، بێ ئیعتیمادی بە ساواکی. وەڵا هاتن و فڵان و ئەوانە کوتمان، ڕەئیس زیندانمان بانگ کرد کوتمان ئیلا لەو دەرکەیەی نەبێ ناچینە دەرێ، بە وەسیلەی پاسەبانەکانیش بە خەڵکەکەمان ئیتیلاع دا کە ئەوانە خەریکن بە هێلیکۆپتێر ئێمە بەرن، ئێوە بێنە بەر دەرکی زیندانێ پاڵ بە دەرکی زیندانێوە بە زۆری فشار بێنن.
وەڵڵا ئیدی کە خەڵکەکە هاتنە بەر دەرکی زیندانێ وەختا بوو دەرکەی زیندانێ لە ڕەسمە بەرن. ڕەئیسی زیندان ترسا دیتی ئەو هەموو زیندانی عادی قاتڵ و ماتڵە لەوێن دەرکەی زیندانێ بشکێ هەموو هەڵ دێ بۆ خۆی، دەبێ مەحکەمەی بکەن، دەرەجەکانیشی دەچێ، مولاحەزەت فەرموو. ئەوە بوو جوابی ساواکی نەداوە کوتی یەک یەک ئەوانە وەدەر نێن.
یەک، یەک، وەڵا ئەمنیان کە وەدەر نا نوێنەکانم بە شانمەوە بوو عەرزت دەکەم وەدەرکەوتم. کە وەدەر کەوتم تەماشام کرد بیست کەس دەستیان دامێ، نوێنەکەیان لێ ئەستاندم بۆخۆشمیان هەڵگرت لە سەر دەستانیان دانام و باقە گوڵێکیشیان دە ئەستۆی کردم و ئەوانی دیکەشیان هەر وا لێکرد مەخسووسەن ئەوانەی کە زیندانی زۆرمان کێشا بوو.
بوو بە تەزاهورات. زارکی خیابانەکەی نێو شاریان بە تانک و ئەوانە ئەڕتەش بەستبوو، ڕێگایان نەدەدا کەس بەو خیابانەی دا، یەک جێگایان بۆ هێشتینەوە بەوێدا بڕۆن. وەڵڵا بە وێدا ڕۆیشتین هەتا چووینە ماڵێکی. ماڵێکی هەموو دامەزراین لەوێ کۆ بووینەوە لەوێ ئەوانەی کە پێکەوە ڕەفیق بوون، کۆبووینەوە، براکەم دەگەڵ ئامۆزاکەم هاتبوونە شیرازێ ئەو ماڵەیان پەیدا کرد بوو بیلەخەرە ئەمنیان ویستبوو. وەڵا هاتن بە منیان کوت کوتیان براکەت هاتۆ، وەڵا کە هاتم تەماشا دەکەم براکەم هاتبوو دەگەڵ ئامۆزاکەم و وەڵڵا دەگەڵ وان هاتمە هۆتێلێکی، لە هۆتێلێکی مامەوە و لە هۆتێلەکەش عەرزت دەکەم ئەو جار پسەر عەمۆکەم زۆر ترسەنۆک بوو، عەرزت دەکەم کوتی کە ئێمە بە تێ سێ سێ ی ناچین ئەوەی کە ئەو ئوتووبووسە لووکسانەن، بەوەی ناچین، بەوەی کە کرمانج مرمانجان بە مسافەرەتی دەڕۆن ساواک لە وی شک ناکا. بە ویت دەبەین زوو دەتگەیێنینە تارانێ. پدەری منیان دەرێنا لەوێڕا بەو لەقە لەقەی ماشینی لە شێرازێ ڕا هێنایانمە تارانێ. کوڕە کوتم خودا غەزەبوو لێ گیرێ تێ سێ سێ یەکی تەمیز و خاوێن و لووکس سواری دەبووم دەهاتمەوە ئەو حیسابە چییە؟ حیسابی خۆیان دەکرد.
جەبار قادر: دەگەڕێنەوە مەهاباد.
بلووریان: هاتینەوە تارانێ لە ماڵی جەلیلی گادانی بووین ئەمن لەوێ محەبەت و حورمەت و خەڵکێکی زۆر هات، ئەوەی دۆست و ئاشنا بوون هاتن بۆ دیدار و ئەوانە. حەفتەیەکی لە ماڵە جەلیلی گادانی زۆر بە ئیحتیڕام، بەڕاستی خەڵکەکەیان پەزیرایی کرد، ڕایان گرتین. ڕوو سپی بێ ژنەکەی ئەسمەر خانم زۆر زۆر حورمەتی گرتین.
جەبار قادر: دوای ئەوە ئەگەڕێنەوە بۆ مەهاباد.
بلووریان: ئەمن هاتمەوە مەهاباد.
جەبار قادر: لە مەهاباد پێشوازییەکی.
بلووریان: پێشوازییەکی زۆریان کرد خەڵکەکە، جەماعەتێکی زۆر بوون. یەکجار زۆر بوون. لە مەهابادێ ڕا هەتا میاندواو سەفی ماشێنی بوو. ئەرێ وەڵا تەزاهوراتێکی.
جەبار قادر: دروشمی خەڵک چی بوو لەو کاتەیا؟
بلووریان: وەڵا هیچ " مامە غەنی هاتەوە/ یا خودا بەخێر بێتەوە " هەر ئەوە بوو هیچی دیکە.
جەبار قادر: مامە غەنی هاتەوە/ یا خودا بەخێر بێتەوە. باشە. هەر لەو کاتانە دا ئیتر ڕژێم بە تەواوی..
بلووریان: تەزاهورات. خەڵکی مەهابادێ لە تەزاهورات شیرکەتی دەکرد عەلەیهی ڕێژیم وەڵا ئەمەشیان هێنا ئەمنیش لە سەفەی هەوەڵێ دەگەڵ شێخ عێزەدینی لە پێش سەفی ئەوەڵێ جەماعەتی لە تەزاهوراتێ شیرکەتمان دەکرد و ئەوانە و بەشداریمان دەکرد.
جەبار قادر: بەشداریتان دەکرد و بڵێین برادەرانی حیزبی دێمۆکڕاتیش لە..
بلووریان: لە عێڕاقێ گەڕانەوە
جەبار قادر: لە دەرەوە ئەهاتنەوە
بلووریان: هاتینەوە لەوێ دەستمان کردەوە بە فێڵەکەی!!
جەبار قادر: جەنابت نەتەویست تۆ دەست بە خەبات بکەیتەوە یان؟
بلووریان: وەڵاهی ئەمن لە خەباتی حیزبی دێمۆکڕات دا بەشداریم کردەوە بەڵام،
جەبار قادر: بەس دەتویست بژیت بۆ خۆت و ماڵ و منداڵت بژەیت و وات باس کردووە لە کتێبەکە دا. [مەبەستی ئاڵەکۆکە]
بلووریان: وەڵاهی، بەڵێ هەوەڵێ نەزەرم ئەوە بوو، دوایە ئیدی کێشرامەوە بۆ خەبات. هاتمەوە ناو حیزب و فڵان و برادەران دەعوەتیان کردمەوە قاسملوو و ئەوانە. دوایە برادەرانی تر دانیشتن جەلەسەیان تەشکیل دا ئەمن ببمە سکرتێر کە من ڕەدم کردەوە کوتم تازە بیست و پێنج ساڵە ئەمن لەو زیندانانە، فەراری و زیندانی و دەر بەدەرم، عەرزت بکەم نازانم دونیا ئەسڵەن چ خەبەرە. ئەمن لە قاڕەیەکی هاتوومەوە ئەو قاڕەی. نابێ ئەمن مودەتێکی بزانم مەملەکەت چییە، ئەسڵەن حیزب کێیە؟ کێ دە حیزب دان، کێ نین؟ شعار چییە، دروشم چییە فڵان چییە؟
جەبار قادر: باشە خۆ سکرتێر هەبوو، سکرتێر.
بلووریان: سکرتێر هەبوو قاسملوو بوو بوو بەڵێ.
جەبار قادر: قاسملوو بوو؟
بلووریان: دەیانویست بیگۆڕن ئەمن بکەنە سکرتێر.
جەبار قادر: ئا یانی کۆنگرە؟
بلووریان: دەفتەری سیاسی.
جەبار قادر: دەفتەری سیاسی؟
بلووریان: دەفتەری سیاسی ئەو پێشنیهادەی بە من کرد کە ئەمن قەبووڵ کەم ئەوە ڕێک کەون کە ئەمن ببمە سکرتێر.
جەبار قادر: کێ پێشیاری کرد؟
بلووریان: وەڵا ئەو مەلا ڕەسووڵی پێشنەماز ئێستا ئەوە لە سوێدێ یە. یەکیان ئەو بوو، یەکیان سمایلی حاجی بوو کە ئەعزای دەفتەری سیاسی بوون. مولاحەزەت فەرموو ئەوانە بوون دەفتەری سیاسی بوون، سەید ڕەسووڵی بابی گەورە بوو، ئەو ئەمیری قازییە بوو ئەوانە بوون پێشنیهادیان کرد بوو.
جەبار قادر: ئەی هەڵوێستی دوکتور قاسملوو چی بوو؟
بلووریان: دوکتور قاسملوو لەوێ نەبوو دە جەلەسەکەی دا کە بە منیان پێشنیهاد دەکرد.
جەبار قادر: لەوێ نەبوو؟
بلووریان: دیارە دوکتور قاسملوو لە کۆنفڕانسی دیکەش دا، لە کۆنگرەی دیکەش دا کوتی ئەگەر کاکە غەنی خۆی کاندید کا بۆ سکرتێری حیزب ئەمن خۆم کاندید ناکەم. حەقیقەت، حەقیقەت بڵێم. پیاو لە حەق بڵێ چاکە [ چا دەخواتەوە].
جەبار قادر: تۆ دیاردەیەک باس دەکەی ئەو برادەرانەی لە عێڕاقەوە هاتوونەتەوە هەموویان یەک یەک دەبینی بەڵام دەبینی زۆر ناکۆکن. هەموویان باسی یەک دەکەن و ڕەخنەیان هەیە، کێشە و ئاژاوەی زۆریان لە نێوان دا هەیە.
بلووریان: بەڵێ بەڵێ غەیبەتی یەکتریان زۆر دەکرد. بەڵێ بەڵێ ئەوانەیان هەموو باسیان بۆ کردم کوتیان و هەر ئەوەش باعیس بوو کە ئەمن بکەنە سکرتێر ئیدی. مولاحەزەت فەرموو. ئەو کاک حەمەدەمینی سیراجییەی [ بە دەست ئێشارە دەکا] ئێستا لە سوێدە یەکیش ئەو بوو، دە دەفتەری سیاسی دا بوو. کەریمی حیسامی و ئەوانە هەموو ئیختیلافاتی زۆریان، دەفتەری سیاسی بوون ئیدی ئیختیلافاتێکی یەکجار زۆریان هەبوو، ئەوانە ئەو ئیختیلافاتانەیان هەموو بە من دەکوتەوە.
بەڵام قاسملوو تەنیا شتێکی بە منی دەکوت، دەیکوت دەگەڵ ئەو دەفتەری سیاسییەی نیم ئەمن ئەگەر کۆنگرەیەکی تەشکیل بدەم ئەو دەفتەری سیاسییەی ڕێگا نادەم ببێتەوە دەفتەری سیاسی.
جەبار قادر: بۆ؟
بلووریان: ئەوەی بوو. هەر واشی کرد.
جەبار قادر: یانی تۆ بەشداریت دەکرد لە کۆبوونەوەکان؟
بلووریان: بەڵێ، لەهەموو جەلەسەکان بەشداریم دەکرد.
جەبارقادر: لەهەموو جەلەسەکانی کۆمیتەی مەرکەزی؟
بلووریان: نەخشی ئەسڵیم بازی دەکرد. لە هەموو فەعالییەتێکی زۆر زۆر توند و تیژ دا ئەمن دەمکرد. بەشداریم دەکرد.
جەبار قادر: یانی چۆن توند و تیژ؟
بلووریان: مەسەلەن فەڕز کە بچۆ موزاکەرەی بکە لە پاسگای ژاندارمەری فڵان جێگای، دە نێو داخڵی پاسگای دا بچۆ موزاکەرە بکە. دە نێو ژاندارمی قاتڵ ئەمنێکی کە تازە لە زیندانێ هاتوومە دەرێ، ڕەهبەری حیزبی دێمۆکڕاتم بچم لەوێوە، بیانگرتبایەم دە وێیان دەکردم. ئەمن ئەگەر مەسعوود بارزانیم دەگەڵ نەبایە خوب لەوێ دەیانگرتم ئیدی تەحویلی ڕەزایەیان دەدام. داواشیان لێ کردبوونەوە کە بمگرن بەڵام مەسعوود بارزانی ڕازی نەبوو.
جەبار قادر: بەس تۆ ئەوەی بە تایبەتی یەعنی تۆ ئەو هەڵوێستەت بەرانبەر بە ساواک و ڕژێم و چی و ئەوانە، بەرانبەر بە هەموو ئەشکەنجە، بەڵام لە دوای ٧٩ وە ئەوەی یادداشتەکانت دەخوێنێتەوە هەست ئەکا زۆر شت ئەکەی بەڵام بە دڵی خۆت نایکەی. یەعنی باوەڕت پێی نییە بەڵام لە کۆتایی دا هەر ئەیکەی. ئەوەی پێوەندی بە کاروباری حیزبەوە هەیە.
بلووریان: بەڵێ، بەڵێ ئەمن دڵخۆشیم بە حیزب نەبوو حەقیقەت بەڵام، ئومێدم هەبوو کە بتوانم لەو جەرەیانی حیزبی دا کارێکی بکەم، نەخشێکم هەبێ کە ئەو مقاماتەی کە لە داخڵی زیندانێ دا دەمناسین و ئێستا دە حکوومەت دان بەڵکوو بتوانم نەخشێکم هەبێ بتوانم شەڕ وشوور ببڕمەوە، کارێک بکەم بۆ کورد. دەو حیزبەی دا بمێنمەوە چون بە تاقی تەنێ ئینفیڕادی، دیارە، بە نەزەری من ئێستا گەیشتوومەتە سەر ئەو ڕادەیەی، ئەگەر دەخالەتم نەکردبا دە حیزب دا وەکوو شەخس کارم کرد بایە پێم وابوو [ پێم وایە] چاترم عەمەل دەکرد. نەبامە حیزب [ی].
جەبار قادر: بەس ئەوانە تۆ لە زیندان هیچ باسیان ناکەی مەسەلەن فرووهەر. کێ داریۆش فرووهەر؟
بلووریان: بەڵێ.
جەبار قادر: تالەقانی و کێ و ئەوانە، هیچ هەڵوێستیان بەرانبەر بە کورد، بەرانبەر بە مەسەلە کورد
بلووریان: وەڵا بەرانبەر بە کورد ئەوان هەڵوێستیان نەبوو.
جەبار قادر: بازرگان؟
بلووریان: ئەمن دەگەڵ بازرگانی جارو بارە بەحسم دەکرد لە زیندانێ دا قەدەممان لێ دەدا بەحسم دەکرد، بۆ خۆی بازرگان دەزانی ترک بوو ئەسڵەن، ڕیشەی ترک وئازەری بوو. ئازەری بوو بەڵێ. بەڵام فارسی قسەی دەکرد خۆیان [خۆی] بە ئازەری نەدەزانی، بەڵام ڕیشەی ئازەری بوو. کە قسەم دەگەڵ دەکرد دەیکوت ئەمن ئەگەر دەسەڵاتم بێتە دەست بۆ کورد موافەقەتێ دەکەم بە زمانی خۆی بخوێنێ بەڵام بۆ ئازەری موافەقەت ناکەم چونکوو کورد لە توولی تاریخی ئێرانێ دا نەخشی گەورەی لە تاریخی ئێرانێ دا هەبووە ، ئێرانی بووە. ئەسڵەن ئێرانی، کورد ئەساس و ڕیشەی ئێرانی بووە، عەرزت دەکەم ئێرانی تەواو بووە، پدەر و ئەژدادی ئەوانە کە مادەکان بوون حکوومەتی سەرتاسەری ئێرانێ بە دەست ئەوانەوە بووە. بەنابەرئین هەموو جارێ کە فارسەکانیش دەڵێن کورد ئەسیلترین نەژادی ئێرانین هەر لەو باسەوە باسی دەکەن ئیتر. بەنابەرئین ئەمن بۆ کورد کە زمانیشیان دەگەڵ فارسی لە یەک درەختە، لە یەک دارە، ڕیشەی یەک درەختە ئەمن دەگەڵ ئەوانە موافیقم بەڵام تورکی دەگەڵ زمانی فارسی فاسیلەی یەکجار زۆرە ئەسڵەن بێگانەیە. ئەمن موافەقەت ناکەم بە زمانی تورکی بخوێندرێ، بەڵام بۆ کورد موافەقەتێ دەکەم.
جەبار قادر: یەعنی کە نەتەوەی دووەم لە ئیڕاندا ئازەری یە. یانی چۆن دەتوانێ بە سەر ئەواندا باز دا و ماف بە کورد بدا، ئەوە شتێکی هینە!
جەبار قادر: کاتێک ڕەخنەت لە هەواڵانی خۆت لە حیزب هەبوو، بە تایبەتی دوو ڕەخنە زۆر جار دەبیندرێتەوە لە یادداشتەکانتا کە ئەوەیە هیچ پێوەندییەکیان بە کەسوکاری زیندانیانەوە نەکردووە. ئەوانەی زیندان کراون ئیتر هیچ لایان لێ نەکردوونەتەوە، دوایی ڕەخنەی دووەمیان ئەوەیە کە پێوەندییان بە حیزبی بەعسەوە. تۆ لەو دوو خاڵەیا زۆر جار دێیتەوە سەری و باسی ئەکەی.
بلووریان: عەرزت بکەم، ئێمە، ئەمن زیندانی بووم ئیتر، ژن و منداڵم ساڵەها زیندانی بوون!! ئەو هەموو بەدبەختییە. یەک بار حیزبی دێمۆکڕات بە عینوانی حیزبی دێمۆکڕات حەتتا یەک نەفەری نەناردە کن ئەو ژنەی من لێی پرسێ حاڵت چۆنە. بەڵێ، حاڵت چۆنە یارمەتی ماڵی هیچ، ئەسڵەن حاڵت چۆنە؟ دە حاڵێکی دا وەزیفەیان بوو ئەوانە کە مناڵیشم بە جێ ماوە، ژنیشم بەجێ ماوە وەزیفەیان بوو ئەسڵەن یارمەتی ماڵیشی بدەن. بەڵام بۆ خۆیان، کەیفی خۆیان دەکەن، عەیاشی خۆیان دەکەن هەموو ڕۆژێ دە ئوڕووپایە دا دێن و دەڕۆن، پارەیەکی زۆریش لەم و لەو وەردەگرن، گیرفانیان پڕ دەکەن بێ ئەوەی زەڕێک تەوجوهبکەن بە زیندانییەکان کە لە زیندانێن یان خانەوادەکانیان لەدەرەوە یارمەتیان بدەن. یا حەتتا لێیان پرسنەوە.
جەبار قادر: بەس ئەوانەی کە مەسەلەن لە بەغدا بوون، هین بوون هەموو ئەو کوردانەی عێڕاق ئەزانن وەزعیان، یەعنی ئەو خۆش گوزەرانییە نەبوو، یەعنی هەموویان وەزعیان زۆر خراپ بوو. یانی هیچ من باوەڕ ناکەم یەعنی کەسێکیان لە ژیانێکی خۆش دا بووبێ، ئیتر یان کارێکیان ئەکرد، هەندێک شتیان ئەنووسی ئەمەیان ئەکرد.
بلووریان:ئەخر چاکە، بۆچی پارەیەکیان هەبوو کە ئەوانە مووچەیان هەبوو. خودی قاسملوو بۆ خۆی ٣٠٠ دینار مووچەی هەبوو لە دەوڵەتی عێڕاقێ دا.
جەبار قادر: ئەوە تەنها دوکتور قاسملوو بە هۆی شەهادەکەیەوە جێگەیەکی پەیدا کرد بوو.
بلووریان: بێجگە لەوەی خودی قاسملوو بە وانە مووچەی دەدا. بە حیزب مووچەی دەدا. کە لە ئوڕووپایە ڕا هاتنە دەرێ بە ئێمەش کە دەفتەری سیاسی بووین جار جار پارەی دەداینێ، کۆمەگی دەداینێ. ئەو پووڵە لە کوێ ڕا دەهات؟ بە منیشیان دەدا ئیتر. زۆر جاران مەسەلەن شەش هەزار تمەنی دەدامێ دەیکوت:
جەبار قادر: ئەوە لە دواییدا کە پارە زۆر بوو دوای شۆڕشی گەلانی ئێران، پێوەندی لەگەڵ حکوومەتی عێڕاقا و دژایەتی حکوومەتی عێڕاق و ئێران.
بلووریان: بیلەخەڕە پووڵیان وەردەگرت. دەر هەر سووڕەت پارەیان وەردەگرت. خانوویان دەدانێ، فڵانیان دەدانێ، ئیمکاناتیان دەدانێ، ڕادیۆیان دەدانێ.
جەبار قادر: بەڵام هەندێ جار یەعنی مرۆڤ دەبینێ یەعنی جەنابت لە زمانی هەندێک لەو ئەندامانی سەرکردایەتی حیزبەوە بە ڕاستی زۆر شت ئەڵێن یەعنی تاوانبار کردنی یەکدی یە، بە جاسووسی، بە پەیوەندی بەو دەوڵەتەوە، بەو دەوڵەتەوە بەڵام هیچ مەدڕەک و بەڵگەیەکیش بەدەستەوە نییە.
بلووریان: بەڵگە بەدەستەوە نییە، یەک بەڵگەی ئەوەی عەرزم کردی ئەو حەمەدەمینی سیڕاجییەی کە ئێستا لە سوێدێ دادەنیشێ دەفتەری سیاسی بووە لە بەغدا، ڕابیتی حیزب دەگەڵ حیزبی بەعسیش ئەو بوە مولاحەزەت فەرموو. ئەو بۆخۆی بۆ منی باس کردووە کە ئەوە قاسملوو لە عێڕاق دەر کرا، لە دەریا و لە هەوا و لە زەمین دا ئیجازەی نەبوو بگەڕێتەوە عێڕاق. ڕۆژێک گەڕاوە هاتە عێڕاق، ئێمە بۆ جەلەسات دەچووینە فەڕانسە لە ئوڕووپا تەماسمان دەگەڵ دەگرت. ئەو نەیدەتوانی بێتەوە ڕۆژێکی پەیدا بوو هاتەوە. گوتمان قاسملوو ئەوە چۆن بوو هاتیەوە خۆ ئەتۆ بەعس قەدەغەی کرد بووی حەقت نییە بێیەوە ئێرە چۆن هاتوویەوە [ لێرە دا بلووریان زەمان تێکەڵ دەکا، قاسملوو کە دەگەڵ کەریم حیسامی لە عێڕاق دەر کران لە زەمانی دەسەڵاتی بەعس دا نەبوو. ح.ق] کوتی کوڕە دوو قسەی کەرانەم پێ کوتن فریوم دان. ئەوە قسەی قاسملووی بووە، کوتم چ بووە، ئەو بەحسی فەڕانسەم کردووە، سەفاڕەتی فەڕانسە. کە قاسملوو چۆتە سەفاڕەتی فەڕانسە، سەفاڕەتی عێڕاق لە پاریس پێی کوتووە کوتوویەتی من قسەیەکم هەیە بە سەدام ، مەنفەعەتێکی زۆریش بە قازانجی عێڕاقە من دەمەوێ سەدام ببینم. بچمەوە سەدام ببینم. سەفیری عێڕاق، ئەوە قسەی ئەو برادەرەیە، سەفیری عێڕاق لە عێڕاق دەپرسێتەوە قەزییەکی ئاوایە. سەدام حوسێن جواب دەداتەوە کە سەفیری من نمایەندەی منە و مەوریدی ئیتمینانی منە ئەگەر قسەیێکی هەیە بەم بڵێ. بەڵێ، بەڵام قاسملوو کوتبووی نا ئەمن بەتۆش ناڵێم ئیلا بە خودی وی نەبێ بە هیچکەس ناڵێم مەسەلەکە زۆر موهیممە. نازانن چییە. ئەمیش نازانم. مەسەلەکە زۆر موهیممە.
ئەوە باعیسی ئەوەی دەبێ کە عێڕاق ئیجازە بدا بزانێ ئەو کابرایە دەڵێ چی، موهیممە چییە، بێتەوە چییە. مولاحەزەت فەرموو! ئیدی ئەو برادەرانەش بۆ خۆیان نازانن. خودی ئەو حەمەدەمینی سێڕاجییەش بۆ خۆی نازانێ قەزییەکە لە چ قەرارێک بووە. فەقەت ئەوەندەی زانیوە کە ئەوە هاتوچۆی سەفاڕەتی کردووە ئەو داوایەی کردووە و لەوێشڕا پاشان ئەو ئیجازەیان داوە هاتووە.
جەبار قادر: ئێوە دەڵێن، دەر کردنی جارێ ئەوە خاڵێکی باشە بۆ قاسملوو مانای ئەوەیە بەعس لێی ڕازی نەبووە. [بە داخەوە دوکتور جەباریش لێرە دا بە هەڵە چووە. دەرکردنی قاسملوو پێش هاتنە سەر دەسەڵاتی حیزبی بەعس لە عێڕاق بووە. ح.ق].
بلووریان: عیلەتی وەی کە ڕەوابیتی دەگەڵ وڵاتانی سۆسیالیستی هەبووە.
جەبار قادر: یەعنی وا بڵێین بەڵام بە هەر حاڵ مەعنای ئەوەیە بەعس لێی ڕازی نەبووە. مەعنای ئەوەیە ئەو ئەوەندە لەگەڵ بەعسا نەڕۆیشتووە یەک، دووەمشی کە شۆڕشی گەلانی ئێران بوو ئیدی عێڕاق پێویستی بە هەموو کەسێک بوو کە بتوانێ لە دژی ئێران نەخشێکی هەبێ.
بلووریان: مەعلوومە.
جەبار قادر: یانی زۆر ئاسانە دوکتور قاسملوو وەکوو شەخسێک و حیزبێک و چی ئەوە، یانی ئەوان ئەگەڕان بۆ سەرۆک عەشیرەتێ، بۆ زەلامێک کە بتوانێ لە دژی ڕژێمی نوێ...
بلووریان: ئەسڵەن لە ڕادیۆی ئێعلامیان کرد بوو هەر کەس بیست و پێنج نەفەر ئەندامی حیزبی هەبێ و شناسنامەکانی بە دەستەوە بێ ئێمە حازرین یارمەتی بدەین وە قاسملوو لەوەی زۆری ئیستیفادە کرد. ئەشخاسی دێنا بانگی دەکردن دەیکوت هەستە بچۆ بیست و پێنج نەفەران بەرە بچۆ بڵێ پووڵی وەرگرە پۆۆڵەکەی بێنەوە بۆ حیزب.
جەبار قادر: لە مەهاباد سەرهەڵدان ئەبێ و شوورای شاری مەهاباد دروست ئەکرێ. کێ ئەبن بە ئەندامی جەنابت و شێخ عێزەدینی حوسێنی و ...؟
بلووریان: ئەمن و شێخ عێزەدینی حوسێنی، ئەشخاسی دیکەش زۆر بوو نمایەندەی ئەسنافەکان، نمایەندەی ئەسنافەکان بوو، هەموو.
جەبار قادر: ڕۆڵتان چی بوو؟ دەتانەویست چی بکەن. فۆنکسیۆنتان چی بوو؟
بلووریان: ئێمە دەمانەویست شار ئیدارە بکەین.
جەبار قادر: شار ئیدارە بکەن.
بلووریان: ئەو سیستمەی قازیی محەمەد زەمانی خۆی شاری ئیدارە دەکرد، ئێمە دەمانەویست بە وەسیلەی ئینتیزاماتێکی دایمەزرێنین بۆ خۆشمان سەرپەرستی شارەکە بکەین، لە ئاژاوەیی بێنە [ دەرێ]، خەڵکەکەش نەزم و نیزام پێ بدەین. ئەگەر ئەمە دەگەڵ دەوڵەتیش موزاکەرە بکەین وەکوو هێزێک کە خەڵک پشتیبانیمان لێ دەکا، بەڵێ، دەوڵەت بزانێ کە ئەمە نمایەندەی ئەو خەڵکەین. هەدەف ئەوە بوو ئیتر.
جەبار قادر: بەڵام هەر لە عەینی کاتا، مەسەلەن لە کاتی قازیی محەمەدا هەموو خەڵک قازیی محەمەدی هەڵبژارد، دوای ئەوە سەید پیرەش بوو بە بەرپرسیاری ئەمن و ئاسایش، بەڵام لە کاتی ئێوەیا جەنابت ئەڵێی لە جادەی وەفایی شووڕایەکی تریش پەیدا بوو یەعنی.
بلووریان: ئەو شووڕایەی کۆمەڵە بوو پەیدا بوو، هیچ نەبوو، مولاحەزەت فەرموو. بەڵام ئێمە شووڕایەکی ئەساسیمان پەیدا کرد نمایەندەی تەواوی ئەسنافی شاریمان هێنا، کۆمان کردەوە مولاحەزەت فەرموو. ئەو شووڕایەش گەورەترین شووڕای مەهاباد بوو کە نمایەندەی تەواوی ئەسنافەکانی کارگەران، دێهقانان، موعەلیمان، دانیشجوویان، موحەسیلان، بازاڕیان هەموو ئەسناف نمایەندەی لەوێ بوو، پەنجاو حەوت نەفەر نمایەندەی تێدا بوو. کە شێخ عێزەدین مان هەڵبژێردرا بۆ ئەوەی، ئەمنیش بووم بە معاونی شێخ عێزەدین، کارەکانی ئینتیزامی و هەموو شتێک ئەمن هەڵم دەسووڕاند.
جەبار قادر: یانی بۆ شێخ عێزەدین تان هەڵبژارد هەر لە بەرانبەر..
بلووریان: بە خاتری ئەوەی ئەو مەلایە، ئەوەش مەلایە.
جەبار قادر: یەعنی مادام بەرانبەر ئەو مەلایانە ئێمەش ئەبێ مەلایەکمان هەبێ؟
بلووریان: نا، بێجگە لەوەی، ئێمە ئەسڵەن دەمانگوت، ئەمن بۆ خۆم پێم گوت بە شێخ عێزەدینی کوتم ئەتۆ هەستە بچۆ دەگەڵ مامۆستا، دەگەڵ خومەینی قسە بکە. ئەمن چەپم بچمە وێ، دەزیندانێ دا هەموو ئەوانە [مەبەست لە دەوروبەرەکانی خومەینی یە. ح.ق] ئەمن بە چەپ دەناسن. ئەمن ئەسڵەن قەبووڵ ناکەن دەگەڵ وانە بچم قسان بکەم. ئەتۆ مەلای، وەکوو مەلایەک دەتوانی بچی دەگەڵ وی بە زبانی خۆی قسان بکەی. بڵێی ئەمن کوردێکم هاتوومە ئێرە، کورد لێقەوماوە، زوڵملێکراوە، ئێمە پشتیوانی لە تۆ دەکەین، ئێوەش بۆ کورد ڕوحمێکت هەبێ و محەبەتێکت بۆ کورد هەبێ و ئەوەی بکە. مودەتها تەلاشم دەگەڵ شێخ عێزەدینی کرد بیکا هەر نەیدەکرد، دیارە کۆمەڵە نەیدەهێشت.
جەبار قادر: دەڵێن تۆ دەڵێی کۆمەڵە پەشیمانی کردۆتەوە.
بلووریان: بەڵێ ئەو نەیدەهێشت ئیتر ئەو کارەی بکا. دوایەش کە چوو دەفعێکی بیلەخەرە بە فشارێکی زۆر کە کرا چوو و هاتەوە هیچی نەکرد. خودی خومەینی پێی کوتبوو، کوتبووی ئەمن کوردستان بە تۆ دەسپێرم. کە هاتەوە کوتم ئەخر دەڵێ، خومەینی دەڵێ ئەمن کوردستان بە تۆ دەسپێرم ، ئەتۆ نابێ بتگوتبایە کوردستان بە من دەسپێری بە چی ئەمنیەتی کوردستانی دابین کەم. دەبوایە پێت کوتبایە ئەمەش کۆمیتەمان هەبێ وەکوو هەموو شارەکانی دیکە کۆمیتەیان هەیە، ئەمەش کۆمیتەمان هەبێ، ئەمەش دەبێ پاسدارمان هەبێ، ئەمەش دەبێ موسەلەح بین، ئەمە بودجەمان هەبێ بتوانین دیفاع لە مەنتەقە بکەین، ئەمنیەت لە مەنتەقەی بەرپا کەم ، بە دستی بەتاڵ چ بکەم؟ ئەتۆ بۆ ئەو قسانەت نەکرد، ئەدی بۆ چووی. بۆ چی چووی، هەر بۆ سەلام و عەلەیکی؟
جەبار قادر: بەس ئێوە زۆر جار، نەک هەر ئەو، ڕۆیشتووتانە، قەت پڕۆژەیەک، گەڵالەیەکتان پێ نەبووە یەعنی.
بلووریان: بۆچی، تەڕحی شەش مادەییمان هەمیشە بردووە.
جەبار قادر: یانی ڕۆیشتوونە جاری وا بووە کە دوایی چوونەتە ژوورێکی تر دانیشتوونە شتتان نووسیوەتەوە یەعنی. چوونەتە بۆ لای بازرگان.
بلووریان: نا، عەرزت بکەم وەختێکی ئێمە چووین چەندین دەفعە لە داخڵی مەهابادێ موزاکەرەمان دەکرد. دوایە کە ئەمە داوامان کرد بچین لە تاران خومەینی ببینن. چووین خومەینیمان دی موافەقەتی کرد ئیجازەیان دا بە تەقڵەکوت هەستاین ڕۆیشتین خومەینی مان دی لە قوم، مولاحەزەت فەرموو!
دەگەڵ خومەینی قسەمان کرد خومەینی کوتی خوب حکوومەتی بازرگان هەیە، و ئیسلام بەیەک چاو تەماشای هەموو ئەفڕاد دەکا،و فڵان و ئوممەتی ئیسلامییە هەموو و ئەو قسانە و ئەلئانیش مەسەلەکە بە بازرگانی مەڕبووتە ئێوە بچن دەگەڵ بازرگان قسان بکەن. پەیامی ٢٨-ی ئابانیشی کە نارد بوو. بەڵێ..
جەبار قادر: پێش ئەوەی بگەینە سەر ئەوە باسێکی تر هەیە لێرە دا.
بلووریان: بەڵێ جا ئەوە
جەبار قادر: هینت پێ باش بوو، مەسەلەن شاپوور بەختیارت پێ باشتر بوو لە مەلاکان.
بلووریان: بەڵێ ئەمن عەقیدەم وا بوو.
جەبار قادر: ئەوەش لە مزگەوتی، مزگەوتی مەلا مەجیدە؟
بلووریان: بەڵێ مزگەوتی شێخ عێزەدینی
جەبار قادر: نەخێر لێرە ناوی.
بلووریان: حاجی سەید بایزی.
جەبار قادر: حاجی سەید بایز بەڵێ لە مەهاباد ئێوە باسی ئەوەتان کردۆ کە پێتان وایە شاپووری..
بلووریان: کۆمەڵە دی ئەوەی شیعاری دەدا، دژی کابرای، ئی شاپووری بەختیار."شاپووری بەختیار، بێ ئیختیار" ئەوە شوعاریان بوو. ئەمیش لەوێ پێم کوتن کوتم کاکە ئەو قسانە مەکەن. وەڵڵا شاپووری بەختیار تەڕەفداری موسەدقی یە پیاوێکی باشە. لەو مەلایانە چاترە، ڵێی گەڕێن با ئەوە بێ. شا لە پەنا شاپووری بەختیار حکوومەتێکی تەشکیل دەدا لەو مەلایانە باشترن. بیلەخەرە شاپووری بەختیار ئینسانێکی سیاسی بوو. ئینسانێکی ئیدێئپلۆژیک نەبوو یەعنی مەسەلەن، ئینسانێکی میللی، میهەنپەرستی ئێرانی بوو، ئینسانێکی سیاسی بوو تەقریبەن دە خەتی زیاتری موسەدیق ی، ئەفکاری موسەدیقی دا کاری دەکرد. دەگەڵ شاش موافیقی سەد دەر سەد نەبوو دەگەڵ شاش. بەڵام خۆشی دەگەڵ ئەو مەلایانە نەبوو، ئەو شای پێ باشتر بوو لە مەلاکان. منیش بە عەقیدەی خۆم شاپووری بەختیارم پێ ئینسانێکی سیاسی بوو. مانەوەی وی باشتر بوو بۆ ئەوەی کە ئەو مەلایانە بێنە سەر حوکم. ئەوە عەقیدەی خۆم بوو. جا لە موزاکەراتی دەگەڵ دەوڵەتی بەنی سەدرمان کرد، بەنی سەدر ڕەئیس جەمهوور بوو ئەو دەم. ئەمە چووینە ئەوێ.
جەبار قادر: نەخێر یەکەمین هاتنی لێژنەی نوێنەرایەتی دەوڵەتی بۆ مەهاباد ئەبێ کە داریۆش فرووهەر و محەمەدی موکری و سمایل ئەردەڵان و ئەوانەی تێدایە.

نەمر داریووش فرووهەر و هاوژینی نەمر پەروانە ئەسکەندەری کە بە فەرمانی مەلایان لە٢٢-ی نۆڤامبری ١٩٨٨
لە تاران لە ماڵە خۆیان دا بە دەست مەئموورانی ئیدارەی ئیتیلاعات بە چەقۆ ئەنجن ئەنجن کران و کووژران
بلووریان: ئەوانە موزاکەرە زۆر بوو. وەلی موزاکەرەی ئەسڵی کە دەگەڵ وێ بۆ، موزاکەرەمان دەگەڵ ئەو گرووهە هاتوون دەگەڵ ڕەهبەری داریووشی فڕووهێر بۆ. دایووشی فڕووهێر دەفعەیەک بە من و بە قاسملووی کوت کوتی پیاوی چاک بە، پیاوی چاک بن، ئەمیش بۆ تاریخی میللەتی کورد هێندێک ئاگاداری و ئیتیلاعاتێکم هەیە، وەنەبێ هەر بێ خەبەر بم . ئێوە سەدان ساڵە تفەنگی دەست دەدەنێ و شەڕ ئەکەن چوو چنگ نەکەوتوە هەمیشە شکستوو خواردوە، یەک باریش بە سیاسەت تەجروبەی کەن، با بە سیاسەتیش شکست بخۆن. سەد بار بە چەک شکستوو خواردوە، با جارێکیش بە سیاسەت شکەست بخۆن. کاری چەک بەکار مەهێنن بزانن ئەوە چ نەتیجەی دەبێ.
ئەمن هەر لە کن وی، لە لای وانێکێ بە قاسملووم کوت ئەمن دەگەڵ ئەو قسەیەی زۆر موافیقم، شتێکی مەنتیقی یە. دەگەڵ ئەو موزاکەراتە کە بووین شەش مادەمان ئێمە پێشنیار کرد، دوایەش فرووهێریش هاتە وێ کوتی ئێمە وەکوو دەوڵەت موافەقەتمان کردوە حیزبی دێمۆکڕات بە ئازادی فەعالییەت بکات. ئازاد بێت، ئەوە بوو ئێمە تەزاهوراتی ئازادیی حیزبمان لە ستودیۆمی وەرزشی مەهابادێ جەشن گرت. جێژنمان گرت و کە ئەوە حیزب ئازاد بووە، ڕەسمەن دەوڵەت قەبووڵی کردووە وەکوو حیزبێکی ئازادی قانوونی. ئەوە بوو قاسملوو کوتی ئەگەر وابێ لە شارەکانی دیکەش وەکوو بۆکان وەکوو سەقز و شنۆ و نەغەدە و ئەوانەش بچین لێرەش [لەوێش] ئەو موناسەبەتەی بەرپا بکەین.
دیار بوو چوونە ئەوێ، چوونە ئەوێ کومیتەی نەغەدەی، چون ئەوان بەشی نیوەی خەڵکەکەی وێ ترکە ئیدی،
جەبارقادر: ئازەرین، بەڵێ.
بلووریان: تورکی قەرپەپاغن مەخسووسەن دەگەڵ کوردانی وێ زیندەگێ دەکەن، دەنا ئەو سوننی و شیعە و ئەوانەش ئیختیلافاتی میللی و مەزهەبیشیان تێکەڵە. ئەوانە موخالەفەتیان کرد بوو کوتبوویان لە ستودیۆمی وەرزشی شارەکەی کە محەلەی تورکانە لەوێ ئەو مەڕاسیمەی تەشکیل مەدەن خەڵکەکە نیگەرانن ئەو هەموو عالەمە بە تفەنگەوە دێتە ئێرە و فڵان، نەیێن. بچن لە قەراغ باڵغچی، لە سەر سەفی باڵغچی دا، قەراغ مەزرای باڵغچی، لە قەراغ شاری نەغەدەی هەرچی دەیکەن بیکەن، نامەشیان نووسیبوو، نامەشیان بە کەتبی نووسیبوو بۆ کۆمیتەی نەغەدە. ئەو حاجی ئەحمەدییەی کە ئێستا لەوێیە دەیناسی، ئەو حاجی ئەحمەدی یە یەکێک لە ئەندامی کۆمیتەی نەغەدەی بوو ئیدی. ئەو نامەش ئەو خوێندوویەتەوە.
قاسملوو بە هاندانی خودی کۆمیتەی نەغەدەی موخالەفەتی دەگەڵ ئەو قسانەی کۆمیتەی نەغەدەی کرد بوو، کوتبووی ئێرە کوردستانە و شاری کوردانە و ئێمە بۆ هەر جێگایەکی ئیشتیامان لێ بێ دەچین، نمایشی خۆمان و جێژنی خۆمان دەگرین. جوابی ترکەکانیان نەدابووەوە.
دەحاڵێکی دا عاقڵانە ئەوە بوو ئەو کارەی نەکەن. وەختێکی دەزانی ئەوان تەحریک دەبن، ئەوان حەسادەتیان [حەساسییەتیان] هەیە دەزانێ مەلا حەسەنیش لەوێ تەحریکیان دەکا، مەلا حەسەنی ڕەزایەش لەوێ تەحریکیان دەکا نەدەبوو ئەوان ئەو بەڵگەی بدەنە دەستی کە بچن ئەو هەموو کوشتارە زیاتر لە دوو سەد کەس، سێ سەد کەس ئینسانی کورد کووژرا بە خۆڕایی مولاحەزەت فەرموو. چوو بان لە قەراغ شاری مەڕاسیمیشمان دەگرت و بە سەلامەتیش دەهاتینەوە. بەڵام نەیانکرد، ئەو ئیشتیبایە گەورە بوو مولاحەزەت فەرموو.
خودموختاریش داریووشی فرووهەر زۆر جاران باسی دەکرد هەتتا خودی کابرا بەنی سەدریش دەیگوت خومەینی موخالیفی کەلیمەی خودموختاری یە، ئەسڵەن مەسەلەی بۆ قابیلی هەزم نییە. ئەمن بۆخۆم خودموختارم هەرچی ئیشتیام لێ بێ بیکەم وای لێک دەداتەوە. مەسەلەی خودموختاری سیاسی ناتوانێ ئەو جوورەی کە لازمە..
جەبار قادر: وتیان نێوی بنێن خودگەردانی

بلووریان: خودگەردانییەکیان دانابوو، پێشنیاریان کرد بوو، قاسملوو موخالیفی ئەو خودگەردانییەی بوو. دەیگوت ئەوە حیزبی توودە دە زاری ئەوانەی ناوە دەڵێن خودگەردانی. خودگەردانی ئەلئان یاسر عەڕەفاتیش خوت گەردانی دەدەنێ ئیدی، نێوی خودموختاری نییە، دە ڕادیۆکەی دا ئەمن ئەغڵەب گوێم لێ دەبێ، ڕادیۆی ئیسرایل هەمیشە دەڵێ خودگەردانی، مولاحەزەت فەرموو، خودگەردانی. بە هەر سووڕەت ئەمە ئاخرین مەرحەلە، ئاخرین مەرحەلە کە ئەمە چووین موزاکەرەمان کرد بەنی سەدر لەوێ بوو بەنی سەدر کوتی، ئەو خودموختارییە خومەینی قبووڵی ناکا. بە خۆڕاییش پافشاری مەکەن لە سەری، فکرێکی دیکە بکەنەوە. خودگەردانییەکەی قبووڵ کەن فڵان کەن، دوایە یەک ئەوە، یەکیش ئەو ئەڕتەشە ئەمن چۆن بچم بەو ئەڕتەشە؛ بەنی سەدر کوتی، ئەمن چۆن بچم بە ئەڕتەش بڵێم ئەو ئەفسەرەی تۆ، ئەو جەناب سەرهەنگەی تۆ کە تفەنگی بە تۆوە ناوە بچێتەوە سەر شوغڵ و پۆستی خۆی. ئا، سبحەینێ بێتە سەرتیپیش، بەڵێ، کوتی ئەمن چۆن دەتوانم ئەوەی بکەم. ئەمیش کوتم ئیجازە بدە ئەمە دەچین دەگەڵ برادەران لە سەرەوە بەحس دەکەین. وەتاغێکیان، چووم بە برادەرانم کوت کوتم کاکە گیان ئەو حەساسییەتەی خودموختارییەکەی با لابەرین، ئەو حەساسییەتەی ئەو ئەفسەرانەش با لابەرین. پێشنیهادی من ئەوەیە جوملەی ئەوەڵ کە مادەییەکە بیکەن بە " خەڵکی کورد حەقی هەیە لە ئومووری داخڵی خۆیدا موختارە". خەڵکی کورد دە ئومووری داخڵی خۆیدا موختارە. ئەو موختارەش دەبێتە شێوەیەکی خودموختاری. ئیدی بەو شێوەیەی موختارییەکەی لەوێ بنێین کە خومەینیش ڕازی بێ.
یەک ئەوەیە، ئەفسەرەکانی کە کوتوومانە بچنەوە ئەڕتەش، نەڵێین ئەڕتەش، ئەمە حەقمان هەیە ئینتیزاماتمان داوا کردووە ئیدی لەو شەش مادەیەی دا، ئیتیزامات بە عۆهدەی مەیە. ئینتیزاماتی ئەمنییەتی داخڵی. ئەو ئەفسەرانەی ئەڕتەش دە ئینتیزاماتی داخڵی خۆمان دا کارێ بکەن، ئەوەش بگۆڕین بەو شێوەیە، مولاحەزەت فەرموو. برادەرانیش ڕازی بوون هەستاین چووینەوە بە بەنی سەدرم کوت ئەو دوو گۆڕانکارییەمان دەوەیدا کردووە. بەنی سەد کوتی دەگەڵ ئەوەی موافیقم ئەمن. ئەمن کوتم ئەگەر دەڵێی موافیقم بە قسە لێرە دەو وەتاغەی دا مەیکە، دە ڕۆزنامەی دا موساحەبەی بکە بڵێ دەگەڵ ئەو ٦ مادەیەی موافیقم. هەتا برادەرانی کوردیش هەموو گوێیان لێ بێ لە قسەکانی تۆ کە دە ڕۆزنامەی دا چاپت کردووە.
دەگەڵ ڕۆزنامەی ئیتیلاعات قسەی کرد بەنی سەدر کوتی ئەو شەش مادەیەی کە ئەوجارەکە حیزبی دێمۆکڕات هێناویەتی ئەمن پشتیوانی لێ دەکەم. کوتی ئیدی، دە ڕۆزنامە دا چاپ کرا. ئەمن عەینی ڕۆزنامەشم هێنا بۆ قاسملووی کوتم فەرموو. کوتی جا وە خودموختاری بە شوو دراوە. خەڵکی کورد دە ئومووری داخڵی خۆیدا موختارە. خودموختاری شتێکی دیکە، ئەو جوملەیە شتێکی دیکەیە. کوتم ئەمن دەزانم شتێکی دیکەیە بەڵام بۆ ڕەزامەندی ئەوان بیلەخەرە سەبوک سەنگین کردنە ئیدی. یەکیش ئەو ئەفسەرانەشمان ئاوا داناوە. کوتی ئەفسەرەکان قەیدێ ناکا، با فڵان بێ، بەڵام ئەمن ئەوەم قبووڵ نییە. مەلا عەبڵای حەیاکی دەگەڵ من بوو، دەگەڵ [هەیئەتی] موزاکەرەکونەندە. وەرگەڕاوە بە قاسملووی کوت کوتی کاک دوکتور " ئەتۆ گوێزت دەوێ کاکڵەکەت دەوێ یا پێستەکەت دەوێ؟" کوتی: وەڵڵا هەم کاکڵەکەم دەوێ هەم پێستەکەم دەوێ. وەرگەڕاوە مەلا عەبڵا کوتی ئەمن ئەگەر ئەوەی دەمدەنێ، ئەو شەش مادەیەی بمدەنێ، ئەگەر نێوی بنێن نان و پەنیریش قبووڵمە. ئەو مەلا عەبڵای حەیاکی یە. بەڵام دە ڕۆژیش نا، پازدە ڕۆژ، حەفتێکی پێ چوو بای داوە هاتەوە سەر قسەکانی قاسملووی. ئەو شەخسە بای داوە، وەلی ئەمن بام نەداوە کوتم ئەو شەش مادەی کە کوتراوە ئەمە ئەوەی قبووڵ بکەین باشە، خودگەردانی زۆری شت تێدایە. ئە ئەوە لە خودگەرانییەکەی [ خودموختارییەکەی] زۆرتر وەچنگ دەکەوێ، کوڕە با قبووڵی بکەین، ئێمە پێمام لێ ناستێندرێ، هیچمان پێ ناکرێ. ئەگەر شەڕیان دەگەڵ بکەین دەرەقەتیان نایەین بە هەوای سەدام حوسێنی تێ مەکەون. پێو وانەبێ سەدام حوسێن فڵان دەکا.
لە کۆنگرەی چوار سەدام حوسێن موتەوەجێهبوو ئیدی کە چ نووسراوە، موسەوەباتی کۆنگرەی چوار چییە. ئەوە بوو کە نووسیومە دەوێدا [ ئاماژە دەکا بە کتێبی ئاڵەکۆک کە لە سەر مێزەکەیە ح.ق].
جەبار قادر: لە کۆنگرەی چوار ئێوە پێنج خاڵتان ئیشارە پێ کردووە کە پشتگیری لە کۆماری ئیسلامی دەکەن و خومەینی بە ڕابەری..
بلووریان: بەڵێ ئێشارەمان کردووە، خودی قاسملوو نووسیویە بە شەڕەف، بە ویژدان خودی قاسملوو ئەوەی نووسیوە هات بە منی کوت کاکە غەنی ئەوە بە ڕازی، ڕازی بەوەی؟ کوتم ئەرێ وەڵڵا زۆرم پێ جوانە. ئەوە جمهووری ئیسلامی ڕادەكێشێ بۆ موزاکەرە و بۆ موافەقەت ئەوە شتێکی زۆر باشە.
لە کۆنگرەش بە ١٣٠ نەفەر ڕەئیەوە هەموو ڕەئیان پێ دا. خودی قاسملوو ڕەئی پێ دا. بەڵام پاشان قاسملوو حاشاری دا، شاردییەوە، بە جمهووری ئیسلامیشی ڕانەگەیاند، بە [بۆ] خەڵکیشی بڵاو نەکردەوە، دە داخڵی حیزبیش دا بڵاو نەکرایەوە. ئەسلەن دە گیرفانیان نا خەلاس بوو. بەڵام سەدام حوسێن عەوامیلی خۆی دە داخڵی حیزب دا، عەینی موسەوەباتی ئێمەی بە ڕێژیمی عێڕاقێ کوتبوو کە ئەوانە ڕێک کەوتوون دەگەڵ عێڕاقێ [ ئێرانێ]
ئەوەش ٥ مادەکەیانە. ئەوە بوو کە قاسملوویان داوا کرد کە بێتە بەغدایە، بێتە کەرکووکێ یا بێتە بەغدایە. هێلیکۆپتێریان ناردبووە حاجی ئۆمەران.
جەبار قادر: بەس قاسملوو نەچوو، مەلا عەبدوڵا چوو.

بلووریان: قاسملوو جەلەسەمان کۆ بووینەوە ئەو ئەمیری قازییە لە جەلەسەی حزووری هەیە ئاگای لە هەموو شتێک هەیە ئەگەر ڕاست بڵێن ئەوانە، دیارە پێم وایە ئینسانێکی ڕاستیشە درۆیە ناکا، عەرزت دەکەم کوتی کاکە ئێمە هەموو پردەکان خرا[پ] نەکەین باشە. کوتم باشە ئەمن پردەکان خرا نەکەین. پێی بڵێ، پیاوێکی بنێرە پێیان بڵێ کە جارێ ئێمە ئینتیخاباتمان لە پێشە، با ئینتیخابات تەواو بێ، پاش ئینتیخاباتێ قاسملوو دەتوانێ بێ. ئێستا لە بەر ئینتیخاباتێ قاسملوو ناتوانێ بێ. بەو جوورەی ڕەدی کەوە، کوتی سەحیحە. کوتی ئەوە چاکترە، چەمکێکی باشە. ئەو مەلا عەبڵای حەیاکی یان ئینتیخاب کرد کە بچێ خەبەرەکەی، حاجی ئۆمەران بە مەئموورەکانی بەعسی بداتەوە. مەئموورەکانی بەعسی کوتبوویان ئەتۆ بە مە مەڵێ، ئەمە کوتوویانە قاسملووی بێنە. ئەتۆ وەرە سوار بە بۆخۆت جواب بدەوە. سواریان کرد بوو بردبوویانە کەرکووکێ. لە کەرکووکێ ئەو ٧ مادەشیان دابۆ دەستی کوتببیان ئەو ٧ مادەیەی قبووڵ دەکەن قبووڵ بکەن، قبووڵ ناکەن پێشی ئێرەشوو پێ دەگرین، پشتیوانیشوو لێ ناکەین، ڕێگاشوو نادەین لە مەرزەکانی مە ئیستیفادە بکەن و لێشوو دەدەین. وەدەروو دەنێین ئەسڵەن لێرە.
ئەو مەلا عەبڵایە هاتەوە قسەکە نووسیومە دەوێدا ئیدی [مەبەستی ئاڵە کۆکە]. هاتەوە کوتی قەزییە ئەوەیە. کوتم جا ئێمە بۆ نەچین ببینە ئەندامی بەعس؟ ئەگەر ئێمە ئەندامی بەعس بین دیفاعیشی لێ بکەین دەڵێین حەقی خۆمانە کاکە ئەندامی بەعسین ئیدی. ئێمەش تەڕەفداری بەعسین ئیدی. وەختێ ئەندام. ئەمما ئەمن حیزبی دێمۆکڕاتم.
جەبار قادر: مادەکانی بەعس هەمووی هین بوو یانی هیچ پێوەندی بە کوردەوە نەبوو.
بلووریان: هیچ شتێکی [پێوەندیی] بە کوردەوە نەبوو. حەموو ئەوەی دێرە دا نووسیومە[ ئاماژە دەکا بە ئاڵەکۆک] شەڕافەتمەندانە هەمووی ڕاستە. حەمووی دروستە، حەمووی سەحیحە. کاک ئەمیری قازیش هەمووی لە بەرە. تەسادوفەن ئەمن یەکێک لەوانەم لە بیر چووبۆوە. ئەو حەمەدەمینە سیراجییە هاتە ئەو کۆلنەی، ئەمیری قازیش هاتبوە کۆلنی ماڵی قازی [ مەبەستی ماڵی کاک عەلی قازی یە کە ئەودەمی لە بۆن بوو، نەک کوێلن. ح.ق]، کن میناخانمی قازی. ئەمیش بەو کاک حەمەدەمینەم کوت، کوتم کاک حەمەدەمین،ئەمن دەمەویست ئەوەی بنووسم، ٧ مادەکەم ئەمن شەش مادەم لەبەرە، یەکێک لە مادەکان هەرچی فکر دەکەمەوە وەبیرم نایەتەوە، بزانە ئەمیری قازی فکری لە من جەوانترە بزانە لە بیرێتی. شەش مادەکەم دا بەو کاک حەمەدەمینەی چوو دەگەڵ ئەمیری قازی مەتڕەحی کرد کوتی بەڵێ مادەی شەشیان یا فڵان مادەیان سەرنگوونی جەمهووری ئیسلامی یە. لە حاڵێکی لە مادە پێنجەکەی کۆنگرەی جمهووری ئیسلامی دا [کۆنگرەی چواری حدکا دا] ئەوەمان هەڵگرتبوو ئیدی پشتیوانیمان لە خومەینی، لە جەمهووری ئیسلامیش کرد بوو ئیدی. سەرنگوونی نەبوو خۆ. ئیدی ئەمنیش سەرنگوونییەکەم لەوێ ئیزافە کردەوە. کە لێرە ئیزافەم کردووە مادەی شەشومی، یەکێک لە مادەکانی کە لێم ون ببوو ئەو ئەمیری قازییە وەبیری هێنامەوە، نووسیومەتەوە. یانی ئەوان دەزانن بۆخۆشی قەبووڵی کردوە ئیدی، لە جەلەسەکەی دا ئەوەی قبووڵ کردووە ئیدی. هەموو قبووڵیان کردووە. بەنابەر ئین ئەو دەزانێ. دیارە ئەوان پێیان تەحمیل کرا. ئەمیری قازیشوو، جەلیلیشوو [جەلیل گادانی]، ئەوانە پێیان تەحمیل کرا. مەلا عەبڵا و ئەوانە هەموویان پێیان تەحمیل کرا، بەڵام ئەمن قبووڵم نەکرد کوتم ئەوە لە باری تاریخییەوە ئەسڵەن خیانەتە. ئەوە جاسووسییە ئەسڵەن. یانی حیزبی دێمۆکڕات دەبێتە یەک شەبەکەی جاسووسی ڕێژیمی بەعس وە ئەمن ئەو کارەی ناکەم. ئەمن ئەوەی بە خیانەت دەزانم.
جەبار قادر: تۆ وەکوو دەرئەکەوێ لەو سەردەمەیا لە زۆربەی شتەکانا لەگەڵیان نەبووی، لەگەڵ سەرکردایەتی حیزب، مەسەلەن لە شەڕەکانا، هەموو ئەو شەڕانە، شەڕی سنە، شەڕی نەغەدە، چەک کردنی سەربازخانەی مەهاباد یان تۆ هەمووی ئەوانە بە هەڵەی سیاسیت داناوە، بە هەڵەی ئەزانی.
بلووریان: عەرزی بە حزوورت بکەم بۆ شاری سنە، دیارە خودی حیزبی دێمۆکڕات نەخشێکی نەبوو لە..
جەبار قادر: کۆمەڵە بوو.
بلووریان: ئەوانە بوون، چریک و کۆمەڵە و گرووههایی سیاسی و ئەشخاسی غاڕەتگەر،حەتتا ساواکیشیان تێدا بوو، ساواکیش بۆ ئەوەی ئاژاوەی بنێنەوە ئەوەشیان تێدا بوو.
جەبار قادر: هی پاوە، مەسەلەن عێڕاق.
بلووریان: بەڵێ عەشیرەی ئێناغی [ئێناخی] ئەو جەماعەتەیان تەحریک کرد. کاکە ئەمن بە قسەی سیاسی موعتەقید بووم ئەمن کە موزاکەرە دەکەم بە قسەی سیاسی موعتەقیدم.ئێعتیقادم هەبوو کە بە تفەنگ ناتوانین تەحمیل کەین نەزەری خۆمان بەو حکوومەتەی. بە سیاسەت دەتوانین بیکەین. بەحسی ئایەتوڵا کرمانیم کردووە لەوێ [ئاماژە دەکا بە ئاڵەکۆک لە سەر مێزەکە]، عەرزت دەکەم هاتە ئەوێ پێشنیهادی پێ کردین کە چەکەکانوو..
جەبار قادر: چ ساڵێک؟
بلووریان: ساڵێک مۆڵەت بە ئێمە بدەن.
جەبار قادر: ئێ یانی ساڵێک ببن بە پاسەوانی سنوور یانی..
بلووریان: بەڵێ پاسەوانی سنوور.
جەبار قادر: جا ئەوەش خۆ ئەبوون بە پیاوی دەوڵەتێ. چەکتان هەڵئەگرت بۆ حکوومەتی ئیسلامی.
بلووریان: چەک. پێشنیارەکەی ئاوا بوو کوتی ئێوە چەکەکانوو پێ بێ مەرزەکان بپارێزن. ئەوان خەبەریان هەبوو عێڕاق خەریکە حەملە بە ئێران بکا. ئەو دەیەویست کە ئێمە دەرگیری شەڕ دەگەڵ عێڕاقێ بین ئەگەر هاتوو هجوومیان هێنا لەو مەنتەقەوە بۆ ئێرانێ. ئەوان دەیانەویست لەوە ئیستیفادە بکەن دوایە مەعلووم بوو ئیتر. ئەو دەیویست ئەگەر ئێمە دەڵێین کوردین و پاسداری مەرزەکانین بە عەمەل بەمە ئیسپات بکەن کە ئەنگۆ دەگەڵ سەدام حوسێنی نین. دوژمنی بێگانە نین!!، ئێرانین وە مودافیعی ئێرانێن فەرموون ساڵێکی مەرزەکان بپارێزن، سیلاحوو دەدەینێ، پووڵوو دەدەینێ، و هەموو ئیمکاناتوو دەدەینێ، ئەو شەڕایتەی کە ئێستاش هەیە هیچ تەغیری تێدا نادەین. نە قشوون، نە هیچکەس نایە بۆ لاینگۆ. ئێوە بۆ خۆتان لەوێن. هەر وەختێکی ئێمە حەقمان پێ نەدان پاش ساڵێکی، ئەوە تفەنگەکان وەرگێڕەوە شەرمان بکەن، سەدام حوسێنیش نیگەران مەبن پشتیوانی دەکاتەوە. هیچ نیگەران مەبن، سەدام حوسێن سیاسی یە. دەیەوێ ئیستیفادەتان لێ بکا. ئەو دەمی دەگەڵوو ئاشتێ دەکاتەوە و پشتیوانیشتان لێ دەکاتەوە. تفەنگەکەی بەمەوە نێن، خۆمە ناڵێین چەکی دانێن. چەکی خۆتان بەدەستەوەیە، بەقییەی چەکی تریشوو دەدەینێ، ئەمە دەتان دەینێ. بەڵام مودافیعی مەرزەکان بن، ساڵێک بزانین ئەنگۆ ڕاستن ئێرانین، ڕاستن ئەنگۆ مودافیعی مەرزەکانی ئێرانن، خۆتان بە ئێرانی دەزانن و پیاوی خاریجی نین.
ئەمیش وەختێکی ئەوەم لە زاری وی بیست بەوانم کوت، کوتم قاسملوو و مەلا عەبڵا بوون ئیدی پێکەوە سێ نەفەری دەگەڵ کابرای دانیشتبووین کوتم کاکە ڕاست دەکا ئەمە خۆ دەستمان نەبەستراوە ئەوە سیاسەتە ئیدی، دەچین مودەتێکی لەوێ برادەران تەعلیم دەدەین و سەرگەرمی دەکەین و مەرزەکانی دەپارێزین و ئەمەش دیارە ئیتیلاعمان نەبوو کە سەدام دەیەوێ شەڕێ سازکا لەوێ. دەی پارێزین و هەر وەختیش هیچیان نەداینێ، شەر هەمیشە، هەر وەخت ئیشتامان لێ بێ شەڕێ دەکەین، خۆ مە چەکی دانانێین، چەکەکە بە دەست مەوەیە،ئەوانە قشوونیش ناهێننە پێش ئێمە. هەر ئەمە لەو مەرزەی دەبین. بەنابەرئین دەتوانین هەر وەخت پێمان خۆش بێ شەڕێ بکەینەوە.
ئەوە کارێکی سەحیح بوو ئەگەر ئێمە کردبامان بە نەزەری من، ئێستاش دیفاعی لێ دەکەم. کارێکی سەحیح بوو ئەوەمان کردبایە.
جەبار قادر: بەس هیچ زەمانێکیش نەبوو کە حکوومەتی ئیسلامی ئێران شتێک بدا.
بلووریان: نەی دابایە شەڕمان دەگەڵ دەکرد، مەسەلەیەک نەبوو.
جەبارقادر: لەو ساڵەیا تۆ باوەڕت وا نییە کە خەڵکێکی زۆرت لێ دوور دەکەوتەوە کە تۆ چەکت بۆ دەوڵەت هەڵگرتبێ؟
بلووریان:نا، ئەمە کە ئیدیعا دەکەین سەدی نەوەدی خەڵکی کورد پشتیبانی حیزبی دێمۆکڕاتە و دەگەڵ حیزبی دێمۆکڕاتە ئا، یا ئەوە درۆیە، یا ئەگەر ڕاستە ئا، ئەوی ئێمە بیکەین میللەتەکەش پشتیبانی لێ دەکا، قەبووڵی دکا ئیتر.
جەبار قادر: زۆر باسی مادەیەکی تریش ئەکرێ، هەندێ ئێمە لە باسەکەمان [ دوور کەوتینەوە]، مادەی هەشت لە گەڵالەیەکا کە کوردەکانی عێڕاق دەر بکرێ لە ئێران. ئەوە زۆر باس ئەکرێتەوە هەموو کەسێک، مەسەلەن حیزبی دێمۆکڕات ئەڵێ من هیچ پێوەندیم پێوە نییە، کۆمەڵە ئەڵێ، شێخ عێزەدین ئەڵێ من..
بلووریان: درۆیە دەکا. کۆمەڵە هێنای.
جەبار قادر: کۆمەڵە، یانی سەرەتا کێ ئەو مادەیەی خستە [ ناو ئەو گەڵالەیە].
بلووریان: سەرەتا ئێمە جەلەسەیەکمان بوو، مولاحەزە دەفەرمووی، داریووشی فرووهەریش لەوێ دانیشتبوو، مولاحەزەت فەرموو شێخ عێزەدینیش بوو مولاحەزەت فەرموو. لە جەلەسەکەی کە بووین ئەوان حەوت مادەیان دانا بوو، مادەی هەشتیان ئەوە دانا بوو کە کوردەکانی عێڕاقی لە ئێرانێ دەر کەن. بارزانییەکان مەقسەد. کۆمەڵە دژی بارزانییەکان بوو ئیدی، چونکوو تەڕەفداری جەلالی بوو ئیدی، ئەوانە مولاحەزەت فەرموو. واقعییەت ئەوە بوو دەو خەتەی دا ئەوان موخالەفەتیان دەگەڵ بارزانییەکان دەکرد، دەنا بارزانی بۆ..
جەبار قادر: هیچ کێشەیەکی تر هەبوو لە نێوان پارتیی دێمۆکڕاتی کوردستانی عێڕاق و کۆمـەلە یان ئەوانە؟
بلووریان: نا، بەرخورد و شەڕ دەگەڵ ئەوانە نەبوو. بەڵام ئەوانە بۆخۆیان ئەسڵەن موخالیفی وانێکێ بوون. پێیان دە کوتن قیادەی موەقەت. ئەو دەمی هەمیشە پێیان دەکوتن قیادەی موەقەت. ئەو هەشت مادەیە ئەمن لەوێ کوتم ئەمن موخالەفەتێ دەکەم. من ئەوەی قبووڵ ناکەم ئەو هەشت مادەیەی [ مەبەستی ئەو مادەی هەشتەیە. ح.ق]. چۆن میللەتی کوردی عێڕاقێ سەرگەردان و ئاوارە و دەربەدەر و بێ نەوان ئەمن هەستم دەریان کەم بچنەوە کوێ؟ پەنایان نییە، بێ پەنان لێرە پەنایەکیان هەیە لێرە چۆن ئەمن بە دەستی خۆم کورد ئەو بێ پەنا کەمەوە ئەمن ئەوەی ناکەم.
جەبار قادر: هەڵوێستی سەرکردەکانی تری حیزبی دێمۆکڕات چۆن بوو؟
بلووریان: ئەوانیش موخالیف بوون، قاسملوو بۆخۆشی موافیق نەبوو ئی ئەوەی، بەڵام لە ئاخری دا ئیمزای کرد یانی پێیان تەحمیل کرد، شێخ عێزەدین و ئەوانیش موافەقەتیان کرد و کۆمەڵەکانیش موافەقەتیان کرد و قاسملوو بە ئیشتیبا، ئیشتیبای کرد بۆ خۆشی پێی خۆش نەبوو ئەو کارە، پێی دروست نەبوو. دیارە ئەوە شتێکی ڕەسمیش نەبوو ها، شتێکی هەر وا سەرسەرەکی بوو دەگەڵ داریووشی فرووهەر. نمایەندەی وەکوو ڕەسمی دانەنیشتبووین. هەیئەتەکان وەکوو ڕەسمی دانیشین. غەیرە ڕەسمی بوو دە حەقیقەت دا، بەڵام پێشنیهادێک بوو ئەوانە کردیان ئیتر. بۆ گێرە شێوێنی هیچی دیکە.
درێژەی هەیە....
No comments:
Post a Comment