پرسیاری نوێنەری کوردی پارڵمانی بریتانیا (هاوس ئاف کامنس) لە جێگری سەرۆکوەزیر لە سەر بارودۆخی ڕۆژئاوای کوردستان
نیوەڕۆی چوارشەمە ٢٨-ی ژانڤییە، یای فەریاڵ کلارک
( نوێنەری ئێنفیلد نۆرث، ئەندامی پارتیی کرێکار) لە پرسیارو وڵامی حەوتووانەی
سەرۆکوەزیری بریتانیا دا باسی ڕۆژئاوای کوردستانی هێنا گۆڕێ. لەبەر ئەوەی
سەرۆکوەزیر لە سەفەری چین و ژاپۆنە، جێگری سەرۆکوەزیر و وەزیری داد دیڤید لامی وڵامی دایەوە.
لە خوارەوە وەرگێڕ پرسیار و وڵامەکە دەخوێننەوە.
فەریاڵ کلارک ( ئێنفیلد نۆرپ) (
لەیبر)
توندوتێژی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا- ڕۆژئاوا دیسان لە زیادبوون دایە. ئێستا
قەیرانێکی ئینسانی دەقەومێ و شاری کۆبانێ دیسان گەمارۆ دراوە. کۆمەڵگە کوردییەکان
کە بە دژی داعش شەڕیان کرد و یارمەتی تێکشکاندنیان دا ئێستا هەست دەکەن لەلایەن
هاوپەیمانە ڕۆژئاواییەکانیانەوە پشتیان بەردراوە. گەلۆ جێگری سەرۆکوەزیر بەرعۆدە
دەبێ لەتەک هاوپەیمانەکانمان کار بکا بۆ ئەوەی ڕێژیمی سووریا ناچار بێ ڕێکەوتننامەی ٢٥-ی ئازاری ٢٠٢٥ جێ بەجێ بکا ، دەستەبەر بێ بۆ پاراستنی خەڵکی مەدەنی کورد، و زەخت هێنان بۆ ئاگر بەسێکی ڕاستەقینە و
دەستبەجێ، کردنەوەی کۆریدۆران بەرەوە کۆبانێ و پشتیوانی کردن لە بە ڕەسمی ناسینی
قانوونی هەرێمە کوردستانییەکان؟
دەیڤید
لامی جیگری سەرۆکوەزیری بریتانیا


No comments:
Post a Comment