Tuesday, April 30, 2013

تەیفوور بەتحایی، سفرخیال از کرسان تا کردستان







طیفور بطحائی
سفر خیال از کرسان تا کردستان، چاپی یه‌که‌م، زستانی 1391 (2013)، بڵاوکه‌ره‌وه‌: خانه‌ء هنر و ادبیات [گوتنبرگ]، 251 لاپه‌ڕه‌
ISBN- 978- 91 – 85 995 – 12 – 7
ئه‌و کتێبه‌ نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ندی ناسراوی کورد ته‌یفوور به‌تحایی به‌ زمانی فارسی نووسیویه‌تی و ئه‌مساڵ له‌ شاری گوتنبێرگ، سوێد بڵاو کراوه‌ته‌وه‌. له‌و کتێبه‌ دا به‌تحایی به‌ زمانێکی پاک و ڕه‌خنه‌گرانه‌ ئه‌زموونی خۆی  له‌و ڕووداوانه‌ی که‌ له‌ پێش زه‌مانی ڕووخانی شا تا سه‌رده‌می ئێستا تێیاندا ژیاوه‌، له‌ گه‌ڵ خوێنه‌ره‌وه‌ به‌ش ده‌کا.
خوێنه‌ره‌وه‌  له‌ دوو توێی کتێبه‌که‌ دا هه‌ست به‌ شێوه‌یه‌ک له‌ شرۆڤه‌ی بابه‌ته‌کان ده‌کا که‌ ده‌رهاوێشته‌ی ئه‌زموونێکی قووڵن. هێندێک بابه‌ت بۆ نموونه‌  "دادگایی کرانی نووسه‌ر،گولیسورخی و دانیشیان"، زۆر به‌ کورتی ئاسته‌ کراون و له‌ وانه‌یه‌  تونیایه‌تی خوێنه‌ره‌وه‌ نه‌شکێنن، چاوه‌دێرییه‌کانی نووسه‌ر له‌ باشووری کوردستان که‌ له‌و ساڵانه‌ی دوایی دا  چه‌ندین ساڵ له‌وێ‌ ژیاوه‌ هه‌تا بڵێی جێی لێ فێر بوون و سه‌رنجڕاکێشن و نموونه‌یه‌کی باشن له‌ ڕه‌خنه‌گری ئاواکار. بڕیار وایه‌ ئه‌و کتێبه‌ به‌زوویی به‌ کوردیی نێوه‌ڕاستیش بڵاو بکرێته‌وه‌. له‌گه‌ڵ ده‌ستخۆشانه‌ له‌ نووسه‌ر، هیوادارم ئه‌و گه‌لی دۆست و براده‌ره‌ی فارسی ده‌خوێننه‌وه‌ زوو ئه‌و کتێبه‌ په‌یدا که‌ن و خۆیان چێژی لێ وه‌رگرن.

No comments: