په‌یامی ڤیدێئۆیی پرۆفێسۆر نوام چامسکی که له ده‌هه‌مین کۆنفڕانسی نێونه‌ته‌وه‌یی یه‌کێتیی ئۆڕووپا، تورکییه و کورده‌کان دا پێشکێش کرا.
په‌یامی ڤیدێئۆیی پرۆفێسۆر نوام چامسکی که له ده‌هه‌مین
کۆنفڕانسی نێونه‌ته‌وه‌یی یه‌کێتیی ئۆڕووپا، تورکییه و کورده‌کان دا پێشکێش کرا.
وتووێژی ئێستای ئانکارا –
پ.ک.ک. له هه‌لومه‌رجێکی ناسکی مێژووی هاوچه‌رخی کورد دا ئه‌نجام ده‌درێ. ئه‌و
سنوورانه‌ی له لایه‌ن هێزه ئهمپریالهکانهوه داسهپێندراون خه‌ریکن له نێو
ده‌چن. ئه‌و پێشوه‌چوونانه ده‌رفه‌تی نوێ بۆ کوردان پێک ده‌هێنن، هه‌ر وه‌ها هه‌ڕه‌شه‌ی
به‌رچاویش.
کوردستانی عێڕاق ده‌رجه‌یه‌کی
به‌رچاوی له ئۆتۆنۆمی ده‌ست که‌وتووه.یه‌کێک له ئاکامه‌کانی ئه‌و خۆکوژییه
قێزه‌وه‌نه‌ی سوورییه ئه‌وه‌یه که هێندێک به‌شی هه‌رێمه کوردییه‌کان له‌وێ
ئازاد بوون، تا ئه‌وه‌نده‌ی که پارتیی کوردی په‌یه‌ده حه‌وتوویه‌ک له‌وه پێش ئۆتۆنۆمی
ڕاگه‌یاند.هه‌ڵبه‌ت ئه‌و پارتییه پێوه‌ندیی نزیکی له گه‌ڵ پ.ک.ک. و ئوێجهڵان هه‌یه.
ئه‌و ئیداره‌یه دوای زنجیره‌یه‌ک سه‌رکه‌وتنی عه‌سکه‌ری به سه‌ر هێزهجیهادییهکان
له هه‌رێمه‌که دا ڕاگه‌یێندرا. وا وێده‌چێ که په‌یه‌ده بییه‌وێ پێوه‌ندییه‌کی
نزیکتر له گه‌ڵ کوردستانی عێڕاق دامه‌زرێنێ. ڕه‌نگه ئه‌وه هاسان نه‌بێ. ڕێبه‌رانی
کوردستانی عێڕاق، له‌وانه پرێزیدێنت مه‌سعوود بارزانی ده‌نگی خۆی خسته پاڵ ده‌نگی
تورکییه بۆ ده‌ربڕینی نیگه‌رانی و دژایه‌تی به‌رچاو له ئاست میلیشتاکانی سوورییه.
وا وێده‌چێ که کێشه‌ی بارزانی- ئوێجاڵان شوێن دابنێ له سه‌ر وه‌فاداری کورده‌کان
له هه‌رێم دا.
هه‌ر دوو ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر
پرێزیدێنت بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێڕاق سه‌ردانێکی مێژوویی کرد له
تورکییه بۆ چاوپێکه‌وتنی سه‌رۆکوه‌زیر ئه‌ردۆغان له دیار به‌کر و نه‌ک له
ئانکارا که ئه‌وه چاوڕاکێش بوو.و کاتێک له دیار به‌کرد قسه‌ی ده‌کرد - من لێره دا قسه‌کانی له زمان خۆیه‌وه ده‌گوێزمه‌وه:
" سه‌رۆکوه‌زیر ته‌ییب ئه‌دۆغان ههنگاوێکی ئازایانه‌ی هه‌ڵهێناوه‌ته‌وه به‌ره‌و
ئاشتی. ئه‌من ده‌مه‌وێ برا تورک و برا کورده‌کانم پشتیوانی له پێواژۆی ئاشتی بکه‌ن".
هه‌ر له هه‌مان کاتدا به‌ده‌په
له دیار به‌کر خۆپیشاندانێکی ساز کرد و تێیدا به توندی ڕه‌خنه گیرا له هه‌ڵوێستی
بارزانی وه‌ک حه‌وڵێک بۆ له یه‌ک دابڕانی کوردان و یارمه‌تی کردن به هه‌ڵمه‌تی
هه‌ڵبژاردنی ئه‌ردۆغان له‌مه‌ڕ ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی که له پێشه و هه‌ر وه‌ها بۆ
یارمه‌تیدانی حه‌وله‌کانی ئه‌ردۆغان بۆ وه‌ده‌ستهێنانی ده‌نگی کوردی بۆ ئاکه‌په و
ده‌نگ نه‌دانیان به پارتییه کورده‌کان.
ئه‌و چاوپێکه‌وتنانه، واته
چاوپێکه‌وتنی بارزانی – ئه‌ردۆغان بووه هۆی ورووژاندنی شک و گۆمانێکی زۆر له
چاپه‌مه‌نی تورکی و هه‌رێمی دا.به بێ گومان هه‌نگاوی ئه‌وتۆ هه‌ڵگیراون به‌ره‌و
بوونی پێوه‌ندی باش له نێوان کوردستانی عێڕاق و تورکییه دا. له‌وانه کێشانی دوو
هێڵی بۆڕی نه‌وت که وا چاوه‌ڕوان ده‌کرێ به زوویی وه‌کار بکه‌ون و پێیاندا نه‌وت
و گازی ته‌بیعی له کوردستانی عێڕاقه‌وه بگوێزرێته‌وه بۆ تورکییه.داخودا ئاکامی
ئه‌وه بۆ کورده‌کان چی لێده‌که‌وێته‌وه به ته‌واوی ڕوون نییه، به‌ڵام ده‌توانێ
ئاکامی زۆری هه‌بێ.
له هه‌مان کاتدا وا وه‌به‌رچاو
دا که به گشتی تورکییه چاو بخشێنێته‌وه به سه‌ر ده‌وری هه‌رێمی خۆی دا، له
به‌ر ڕووناکایی تێکچوونی حه‌وله‌کانی پێشووتری ئه‌و حکوومه‌ته‌ی ئێستا له سه‌ر
کاره. سه‌رۆکوه‌زیر له‌و دواییانه دا سه‌ری به‌غدای دا و هه‌ر وه‌ها سه‌ری له
شوێنه پیرۆزه گرینگه‌کانی شیعه‌ش دا له عێڕاق. تورکییه هه‌ر وه‌ها خه‌ریکه
پێوه‌ندیی دۆستانه‌ی خۆی له گه‌ڵ یه‌کێتیی ئوڕووپا ساز ده‌داته‌وه.
هه‌رێمه‌که هه‌مووی له دۆخی
بێ سه‌باتی دایه و زۆر نادڵنیایی و ناڕوونی له پێشه. له نێوخۆی تورکییه‌ش دا
نادڵنیایی زۆره.سته‌مکارییه‌کانی ئه‌و ساڵانه‌ی دوایی به داخه‌وه به‌رده‌وامه.
ئه‌وه پاشگه‌زبوونه‌وه‌یه لهپێشوهچوونه دڵخۆشکهرانهکانی ساڵه به‌راییه‌کانی
ئه‌م هه‌زاره‌یه. بۆ وێنه ئێستاش تورکییه وه‌ک ڕێبه‌ری جیهانی ماوه‌ته‌وه له زیندانی
کردنی هه‌واڵنووسان دا.
مافگه‌لی کوردان باشتر بوون به‌ڵام
له شکانهاتوون و تا ئه‌و جێیه‌ی من ده‌زانم هیچ نیشانه‌یه‌کی ڕوون نابیندرێ له
مهر پێشکه‌وتن له وت‌و و وێژه‌کان له گه‌ڵ ئوێجاڵان. من پێم وایه ئێستا ده‌بێ
کاتی ئیحتیا‌ت بێ. هه‌م بوونی ئومێدێکی موحتاتانه و هه‌ر وه‌ها گه‌ڕان به دووی
ئامانج و به‌رژه‌وه‌ندی کێشاوی و گرژ دا. ده‌رفه‌ت هه‌یه بۆ تیمارکردنی برینی تاڵ
وتیژی کورده‌کان و تێهه‌ڵێنانه‌وه‌ی بێ به‌ش کردنیان له مافه سه‌ره‌تاییه‌کانیان
که به ساڵانی پڕ له ئێش و ئازاره‌وه ته‌جرووبه‌یان کردووه.
زۆر ئاسته‌نگی دیکه‌ش هه‌نه که ڕووبه‌روومان دێن، هێندێکیان له نێو کۆمه‌ڵی
کوردی دا و هێندێکیشیان له لایه‌ن ئاکتۆرانی هه‌رێمی و به گشتی جیهانی. به
کورتی ئێستا سه‌رده‌می چالنج و هه‌ر وه‌ها ده‌رفه‌تیشه. سه‌رده‌می ئێستا سه‌رده‌می مه‌ترسی و ڕوانگهکانیشه
No comments:
Post a Comment