Wednesday, February 19, 2014

پەیامی ئیرینا بۆکۆڤا بەڕێوەبەری گشتیی یونێسکۆ، بەبۆنەی ڕۆژی نێونەتەوەیی زمانی دایکی





پەیامی ئیرینا بۆکۆڤا بەڕێوەبەری گشتیی یونێسکۆ، بەبۆنەی ڕۆژی نێونەتەوەیی زمانی دایکی


٢١ی فێورییەی ٢٠١٤

ئێستا ئەوە ماوەی ١٤ ساڵە، یونێسکۆ و هاوتاکانی ڕۆژی نێونەتەوەیی زمانی دایکی پیرۆز دەکەن. ئێمە لەو ماوەیە دا لە سەرتاسەری جیهان چالاکی، کۆنفڕانس، کۆنسێرت و سێمینارمان ڕێک خستوون لە پێناو زەقکردنەوەی گرینگی جوراوجۆریی زمانی و فرە زمانێتی
.

پشتیوانیکردن و پێشخستنی زمانگەلی دایکی کلیلی هاووڵاتێتی کورەیی و لەیەک تێگەیشتنی ڕاستەقینەی دوولایەنن. تێگەیشتن و قسە کردن بە زیاتر لە زمانێک دەگاتە تێگەیشتنی زیاتر لە دەوڵەمەندیی ئالوگۆڕی کولتووری لە جیهانی ئێمەدا. بەڕەسمی ناسینی زمانە خۆجێییەکان توانایی دەدا بە خەڵکێکی زیاتر کە دەنگی خۆیان بە گوێی کەسانی دیکە بگەیێنن و بەشدارییەکی چالاکانە بکەن لە چارەنووسی هاوبەشیاندا. هەر بۆیەیە یونێسکۆ هەموو حەولی خۆی دەدا لە پێناو هاوژینیی هێمنانە و بە تەکووزی ئەو ٧٠٠٠ زمانەی کە ئینسانییەت قسەیان پێ دەکا.

ئەمساڵ، ئێمە ئیستێکی تایبەتی دەگرین لە سەر "زمانگەلی خۆجێیی لە پێناو هاووڵاتێتی کورەیی: تیشک هاویشتنە سەر زانست"، بۆ ئەوەی بیسەلمێنین چۆن زمانان دەستڕاگەیشتن بە زانیاری دەستەبەر دەکەن، دەبنە هۆی گواستنەوەی و لایەنی فرەبوونی نیشان دەدەن. بە پێچەوانەی بۆچوونی باو، زمانگەلی خۆجێیی بە تەواوی لە توانایاندا هەیە زانیاری و زانستی هەرە مۆدێرن لە بواری ماتێماتیکس، فیزیک، تێکنۆلۆژی و وەکوو تر وەگوێزن. بە ڕەسمی ناسینی ئەو زمانانە هەروەها بە مانای کردنەوەی دەرگایە بەڕووی ژمارەیەکی تەواو زۆر لە زانیاریی زانستی نەریتی کە زۆر جار چاویان لێ هەڵبوێردراوە، ئەوەش بە مەبەستی دەوڵەمەندکردنی پێشخانی زانستی خۆمان بە گشتی.

زمانگەلی خۆجێیی زۆربەی ئەو زمانانە پێک دەهێنن کە لە جیهانی ئێمەدا لە بواری زانستیدا قسەیان پێ دەکرێ. ئەوان لەهەمان کاتدا لە مەترسیی هەرە زۆر دان. فتکردنی زمانان واتە وەلانان و فتکردنی ئەو کەسانەی قسەیان پێ دەکەن و بێبەریکردنیان لە مافی بنەڕەتیی مرۆڤییان بۆ دەستڕاگەیشتن بە زانیاریی زانستی.

لەوەش زیاتر، تەبایی لە نێوان گەلان لە " گوندی جیهانی "دا، تێگەیشتنی کولتووران لە یەکدی و دیالۆگ زیاتر گرینگ دەکا. لە دنیای ئەمڕۆدا، پێوەر بەلانی کەمەوە بەکارهێنانی ٣ زمانانە، بە زمانێکی خۆجێییشەوە. زمانێک بۆ تێکەڵاوییەکی هەراوتر، و زمانێکی نێونەتەوەیی بۆ پێوەندی دامەزراندن هەم لە ئاستی خۆجێیی و هەم لە ئاستی جیهانیدا. ئەو جوارجوورییە زمانی و کولتوورییە ڕەنگە باشترین دەرتان بێ بۆ ئێمە بۆ دادێمان: بۆ هێزی ئافراندن، تازەگەری و دەربردنمان. ئێمە نابێ ئەو دەرفەتە لە کیس بدەین.

ڕۆژی نێونەتەوەیی زمانی دایکی زیاتر لە دە ساڵە یارمەتی دەکا بە زەقکردنەوەی ئەو هەموو دەورانەی کە زمانان دەیگێڕن بۆ ڕێکپێدانی مێشک بە مانایەکی بەربڵاوتر و، سازدانی هاووڵاتێتییەکی جیهانی کە هەموومان لە دەستمان بێ یارمەتیی بکەین بە ژیان و چالینجی نێو کۆمەڵەکان. بەم بۆنەیەوە بانگەوازی من بۆ هەموو دەوڵەتانی ئەندامی یۆنێسکۆ و هەروەها ڕێکخراوەی جیهانی فەڕانسە زمانی، کە لکێندراوە بە بۆنەی ساڵی ٢٠١٤ وە - و گشت ئەوانەی لە کۆمەڵەی مەدەنیدا چالاکن، فێرکاران، گشت کۆمەڵە کولتوورییەکان و مێدیا، بەڵێنی جۆراجۆریی زمانی لە پێناو ئاشتی و بەرەوپێشچوونی
بەردەوامدا دەکار بکەن

سەرچاوە: ناوەندی نووچە و شرۆڤەی ڕۆژ  

No comments: