من وه‌كوو كۆچبه‌رێك ،کەمتوانایەک
من وه‌كوو كۆچبه‌رێك ،کەمتوانایەک
فەرهاد جەهانمیهەن
وەرگێڕان لە سوێدییەوە: حەسەن قازی- ٢٠٠٣
من له سوێدێ چ وه‌ك موهاجیر و چ وه‌ك سست‌توانا سه‌ر به كه‌مایه‌تییانم. ناسنامه‌كه‌م برێتی‌یه له ئه‌زموونی موهاجرێتی و سست‌توانا بوونم. ئه‌و دوو به‌شانه‌ی من، گشتی من پێك دێنن، بوونی من و ناسنامه‌ی من. من كێم؟ چاوه‌روانیم چییه، كه‌سانی دی به‌چیم دابنێن؟ چما زۆر جاران ئه‌و پرسیاره‌م نه‌بیستووه وه‌ك موهاجیر و سست‌توانا هه‌ستم چییه به‌وه‌ی له سوێد ده‌ژیم؟ چما زۆر جاران نه‌مبیستووه پێم بڵێین ئای ئه‌توو چ زیره‌ك بووی وه‌ك موهاجیر و سست‌توانا خۆت له گه‌ڵ ژیان له سوێد بگو‌نجێنی و یه‌كانگیر بی تێیدا؟ ئه‌من له ماڵێ ده‌رده‌كه‌وم به مه‌به‌ستی چوونه پاپێك له باشووری ستوكهۆلم، پێم خۆشه له‌وێ ده‌مێكی خۆش له گه‌ڵ دۆسته‌كانم راببو‌ێرم. له ناو ئه‌و هه‌موو خه‌ڵكه‌ی كه رێزه‌یان به‌ستبوو بۆ ئه‌وه‌ی بچنه ناو پاپه‌كه هه‌ر ئه‌منم ده‌ستم به‌سینگه‌وه ده‌نرێ ونایه‌ڵن بچمه ژوو‌رێ. هه‌زار بڕوبیانووم بۆ ده‌هێننه‌وه: پێویستی كارتی ئه‌ندامه‌تی، پێوستی شوێنگر‌تنه‌وه له‌پێشدا و زۆر شتی دی. ئه‌وانه هیچییان ڕاست‌نین. منیان ڕێ نه‌دا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی موهاجیرم، كه‌سێكی كه وه‌كه‌سی دیكه ناچێ. ئه‌من له ده‌وروبه‌ری سوێدیدا وه‌كه‌سی دیكه نه‌ده‌چووم. ئه‌من "ئه‌ویدیكه" بووم. چما زۆر جاران ڕووینه‌داوه به‌سه‌رمدا بقیژێنن و پێم بڵێن هه‌ی سه‌ر ڕه‌شی، ده‌ستپانكه‌ره‌و‌ه له به‌ر دایره‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیچما زۆر جاران ئه‌و پرسیاره هه‌میشه‌ییانه‌م نه‌بیستووه لێم پرسن: خه‌ڵكی كوێی؟ لێره خۆشت لێ راده‌برێ؟ كه‌نگێ ده‌گه‌ڕێیه‌وه؟له ماڵی ده‌رده‌كه‌وم ده‌مه‌وێ بچمه پاپێك له باشووری ستۆكهۆڵم، پێم خۆشه له گه‌ڵ دۆسته‌كانم ڕاببوێرم. له ناو ئه‌و هه‌موو خه‌ڵكه‌ی كه ڕێزه‌یان به‌ستبوو بۆ ئه‌وه‌ی بچنه ناو پاپه‌كه هه‌ر ئه‌منم ده‌ستم به‌سینگه‌وه ده‌نرێ و ناێه‌ڵن بچمه ژوو‌رێ. من له سه‌ر كورسییه‌كی چه‌رخدارم. ده‌رگای پاپه‌كه ته‌نگه‌به‌ره كورسییه‌كی تێوه‌ناچێ، ویل‌چێری تێوه‌ناچێ، ناتوانم بچمه ژوو‌رێ له به‌ر سست‌توانایی له به‌ر له سه‌ر كورسی چه‌رخدار بوون. جارێكی دیكه‌ش ناسنامه‌ی من، كه‌رامه‌تی من، منی من ده‌شكێندرێ.چما من زۆر جاران له دۆست و كچه دۆسته‌كانم به‌جێ نه‌ماوم؟ چما زۆر جاران من بڕم له گه‌ڵ نه‌كردوون و نه‌یان گه‌یشتوومێ؟ چما من زۆر جاران نه‌م بیستووه پێم بڵێن ئای ئه‌توو چه‌نده سه‌یری؟ ده‌سته‌كانت بۆ ئاوا ده‌له‌رزن؟ئه‌من هه‌میشه ده‌بێ ئاوا وڵامی ئه‌و پرسیارانه بده‌مه‌وه و بیر خه‌ڵك بهێنمه‌وه به منداڵی شه‌پڵه لێی‌داوم. بۆیه ئه‌ندامم سسته، من ئه‌وه‌م كه جیاوازم، ئه‌من ئه‌وه‌م وه‌كه‌سی دی ناچێ، ڕۆژ نییه پرسیارم لێنه‌كرێ ڕه‌چه‌ڵه‌كم چییه و وه‌بیرم نه‌هێندرێته‌وه كه به‌شێك نیم له سوێد. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مووی سه‌رم ڕه‌شه و وه‌كوو خه‌ڵكی دی وه‌به‌ر‌چاو نایه‌م، هه‌ر بۆیه ناتوانم بچمه ناو پاپ.نابێ كاریشم ده‌ست كه‌وێ، چو‌نكوو ڕاۆیژی قسه‌كردنم به‌سوێدی وه‌ئی خه‌ڵكی دی ناچێ، له به‌ر ئه‌وه‌ی ناوم ئاندر‌ێاس، نیكلاس یان لێنارت نییهئه‌وه هه‌مووی ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ناسنامه‌ی من، ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر منی من. وه‌كو موهاجیر ده‌خر‌ێمه ژێر پرسیاره‌وه و ده‌كه‌و‌مه به‌ر گوشاری پێوانه و بایه‌خه‌كانی سو‌ێدی بوون. وه‌كو سست‌توانا دووچاوکیم له گه‌ڵ ده‌كرێ و له‌و كۆمه‌ڵگه په‌ككه‌وتوو‌یه‌ی تێیدا ده‌ژیم ده‌شكێندریم.
كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ده‌مه‌وێ ئێستا و هه‌نووكه، دابێ و داهاتوو لێی بژیم تا هه‌م و بمێنم. من وه‌ك كه‌سێكی دی چاوم لێده‌كری، وه‌كوو "ئه‌ویدیكه" بۆیه من ده‌بێ به‌رگری له خۆم بكه‌م و خه‌بات بكه‌م بۆ ئازادی خۆم. ده‌بی هه‌موو ڕۆژێ له پێناو مافی جیاواز‌بوونم خه‌بات بكه‌م، مافی ئه‌وه‌ی كه خۆی خۆم بم. سست‌توانایی من، موهاجیر بوونی من، شایی به‌خۆ‌بوون و شانازی منه. ئاوێنه‌ی ئه‌زموو‌نه‌كانی من له مه‌ڕ ده‌ره‌و‌یی بوون، دووچاوكی له گه‌ڵ كران و زۆرداری لێكران. ئه‌من ئه‌منم له به‌ر ئه‌زموونی سست‌توانایی و موهاجیر‌بوونمئه‌وه من نیم گیروگرفتم و پێوستیه بگوڕدر‌ێم، له به‌ر ئه‌وه‌ی جیاوازم، له به‌ر ئه‌وه‌ی موهاجیرم، له به‌ر ئه‌وه‌ی سست‌توانام. ئه‌وه كۆمه‌ڵگه‌یه كه ده‌بی بگوڕدرێ، ئه‌وه سیستمه كه ده‌بێ له بناوانه‌وه سه‌روبن بكرێ
------------------------------------------------
تێبینی: فەرهاد جەهانمیهەن ئەو بابەتەی بە بۆنەی ڕاگەیاندنی ساڵی ٢٠٠٣ وەکوو ساڵی خەڵکی کەمتوانا لە لایەن کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئوڕووپاوە نووسیوە و لە پێشانگایەک لە سوێد خوێندوویەتەوە. حەسەن قازی لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠٠٣ وەری گێڕاوە و لە بەرنامەیەکی تێلێڤیزیۆنی مێدیادا بە ئامادە بوونی جێهانمیهەن ئەو دەقە لە ٣١ی ژانڤییەی ٢٠٠٤ بە کوردیی سۆرانی خوێندراوەتەوە.
-------------------------------------------------

No comments:
Post a Comment