Sunday, February 28, 2016

زانیاریدانی ڕۆژانە بە چاپەمەنی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا

 زانیاریدانی ڕۆژانە بە چاپەمەنی  وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا
دووشەمە ٢٢-ی فێڤرییە  و جومعە  ٢٦-ی فێڤرییەی ٢٠١٦
ڕۆژانی سێشەمە و چوارشەمە و پێنجشەمە چ کۆنفڕانسی چاپەمەنی نەکرا
مارک سی. تۆنر: ئێمە پێداگریمان لەگەڵ تورکییە کردووە تۆپ بارانی ئەو بەری سنوور ڕابگرێ
دووشەمە ٢٢-ی فێڤرییەی ٢٠١٦
مارک سی. تۆنر
جێگری قسەوێژی وەزاڕەتی کارو باری دەرەوەی ئەمریکا
زانیاریدانی ڕۆژانە بە چاپەمەنی
واشنگتن، دی سی
....
پرسیار: ئایا ئەو ڕێکەوتنە بۆ ڕاگرتنی دۆژمنکاریی کردەوەکانی تورکییەش دەگرێتەوە؟
ئاغای تۆنر: مەبەستت چییە، تۆپ باران کردنی ئەو بەری سنوور؟
پرسیار: بەڵێ، تۆپ باران کردنی کوردەکانی سوورییە .
ئاغای تۆنر: ئێمە بانگەوازیمان بەرز کردووەتەوە – پێداگریمان لەگەڵ تورکییە کردووە تۆپ باران کردنی ئەو بەری سنوور ڕابگرێ.
پرسیار: بەڵام پرسیار ئەوەیە ئەو ڕێکەوتنەی [ لە نێوان ئەمریکا و ڕووسییە] کراوە داخودا تورکییەش وەبەر دەگرێ؟
ئاغای تۆنر: مەبەستم ئەوەیە، دیسان، ئێمە پێمان خۆشە کە ڕاگرتنی دوژمنکاری ڕاگرتنی گشت دوژمنکارییەکان بێ لە سەر زەوی -
پرسیار: دەزانی، سەرۆک کۆماری تورکییە ئەردۆغان گوتی تورکییە مافی ئەوەی هەیە لە نێو سوورییە دا ئۆپێڕاسیۆن ئەنجام بدا بە دژی هێزە کوردەکان چونکە ئەوان لەو باوەڕە دان ئەوان تێڕۆریستن. بەڵام لە بەر ئەوەی کە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی و دەوڵەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەوان بە تێڕۆریست نازانێ ، پێت وایە تورکییە مافی هەیە شتێکی ئاوا بکا؟
ئاغای تۆنر: ئەوەی ئێمە گوتوومانە، و ئێمە حەوتووی پێشووش گوتمان و سیاسەتمان لەو ڕووەوە نەگۆڕاوە ئەوەیە کە ئێمە لە سەر ئەو باوەڕەین یەپەگە سەر بە پ.ک.ک. نییە. لەگەڵ ئەوەشدا، ئێمە لە نیگەرانییەکانی تورکییە لەمەڕ پ.ک.ک. و تێڕۆریسم لە سەر زەوی و مافی تورکییە بۆ بەرگری لەخۆی تێ دەگەین، بەڵام ئێمە پێداگریمان لەگەڵ کردووە کە تۆپ بارانی ئەو بەری سنوور ڕابگرێ. ئێمە هەر وەها بە یەپەگەشمان گوتووە دەبێ کردەوەی ئەوتۆ ڕابگرێ لە سەر زەوی لە ناو و لە دەور و بەری حەڵەب دا کە، بە ئاشکرایی بیڵێم تەئیسری پێچەوانەیان هەیە لە سەر هەلومەرج لە سەر زەوی و کەمتر کردنەوەی گرژی هەلومەرج لە سەر زەوی.
پرسیار: نا -
ئاغای تۆنر: جا – ببوورە ، با قسەکەم تەواو کەم. وەکوو بەشێک لە ڕاگرتنی دوژمنکارییەکان ، پێویستە لە سەر گشت گرووپەکان دە نێو سوورییە دا یا ئەوە قەبووڵ بکەن یان نەیکەن ، و ئەگەر ئەتۆ قەبووڵ بکەی یان ئەگەر قەبووڵ نەکەی – ئەگەر ئەتۆ دەست بگێڕییەوە لە بەشداری کردن، ئەو دەمی بە سەری خۆت بڕیار دەدەی و بە ڕوونی دەڵێی کە ئەوە قەبووڵ ناکەی، و دوا جار ئەوە بڕیاری هەر کام لە گرووپەکانە لە سەر زەوی ، جا ئەوە چ [هێزی] ڕێژیم بێ لە سەر زەوی، یان هێزی ئۆپۆزیسیۆن ، هەر کەسێک. بەڵام لە سەریان پێویستە کە ئەو بەرعۆدەییانە ڕەچاو بکەن و ڕاگرتنی دوژمنکارییەکان قەبووڵ بکەن. بەڵام ئێمە لەو [هەڵوێستەمان ] دا زۆر ڕوون بووین دەمانەوێ ببینین تورکییە تۆپ باران کردنەکانی ڕادەگرێ.
پرسیار: بۆ ڕوون بوونەوە: ئەو ووڵامەی بە پرسیارەکەت دایەوە نایە، واتە تورکییە مافی ئەوەی نییە هیرش بکاتە سەر یەپەگە لە سوورییە؟
ئاغای تۆنر: دەی جا -
پرسیار: ئایا ووڵامەکە نایە [ یانی حەقی نییە ]
ئاغای تۆنر: ، نا، نا، باشە، پرسیارەکەت تەواو لە جێی خۆی دایە و پرسیارێکی تەواوە. ئەمن تەنێ دەڵێم ئێمە بەڕوونی ئەوەمان بە تورکییە گوتووە لەکاتێکد لە نیگەرانییەکانیان سەبارەت بە یەپەگە تێدەگەین ، دەمانەوێ تۆپ باران کردنەکان ڕابگرن.
تکایە.
پرسیار: دەمەوێ لەو پرسیارە زیاد کەم -
ئاغای تونر: باشە ، فەرموو
پرسیار: مەبەستمە پرسم. چ دەبێ ئەگەر هاتوو بەردەوام بێ و لە ڕاستیدا بۆمبارانەکانی خۆی چڕتر و ڕژدتر بکا؟ ئێوە چ دەکەن؟ ئایا دیسان بانگەوازی بەرەو ئەوان بەرز دەکەنەوە، ئەگەر هاتوو داوخوازی ئێوەیان وەدوا داوە، ئێوە چ دەکەن؟
ئاغای تۆنر: دەزانی ، تورکییە ئەندامێکی گرووپی نێو نەتەوەیی پشتیوانی سوورییە ( ئائ ئێس ئێس جی) واتە گرووپی شەریکەبەشان ە . جا ئەگەر ئەتۆ بەشێک لەوە بی، ئەتۆ دەبێ – ئەتۆ بەرعۆدە بووی کە ڕاگرتنی دۆژمنکارییەکان ڕەچاو بکەی – جا دیسان، ئەو – ئێمە زۆرمان لەو بارەیەوە قسە کردووە – هەر تەنێ – ئێمە بە دڵنیاییەوە زۆر جار ئاماژە بە ڕووسییە ، و ئەندامەکانی دیکەش دەکەین ، کە ئێمە پێمان وایە ، لە سوورییە کاری وا دەکەن کە تەئسیری پێچەوانەی هەیە ، بەڵام پێویستە لە سەر هەموو ئەندامانی ئای ئێس ئێس جی کە ڕاگرتنێکی دوژمنکارییەکان قەبووڵ بکەن.
پرسیار: با بگەڕێینەوە سەر پرسی کوردەکانی سوورییە ، تکایە.
ئاغای تۆنر: باشە، فەرموو
پرسیار: لە سەر ئەو قسەیەی بۆتەینا شەعبان دەڵێی چی، ڕاوێژکاری بەشار ئەسەد کە گوتی کوردەکانی سوورییە ، پەیەدە ، هاوکاری دەکەن لەگەڵ ئەڕتەشی سوورییە و لەگەڵ هێزی هەوایی سوورییە، هێزی هەوایی حکوومەت ، لە باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی سوورییە بۆ ئازاد کردنیان، بۆ ئازاد کردنی ئەو ناوچانە لە تێرۆریسم؟ لێرە قسەی ئەو تەواو دەبێ. بۆچوونت چییە لە سەر ئەوە، و ئێوە لەو باوەردان کە ئەم پەیەدە کوردانە لە ڕاستیدا هاوکاری دەکەن لەگەڵ ڕێژیم؟
ئاغای تۆنر: نازانم- ڕاستت بوێ ئەمن چ داوەرییەکم نییە بیکەم لەو بارەیەوە. ئەتۆ باسی ناوچەی تایبەتی دەکەی لە ناو و لە دەوروبەری حەڵەب. ئێمە بووین – و پێم وایە ئێمە زۆر ڕەپووڕوو بوو بووین سەبارەت بەو ڕاستییە کە ئێمە هێندێک جووڵانی یەپەگەمان دیوە لە ناو حەڵەب و دەوروبەری کردوویە، کە لەوێ وا وێدەچێ خاکیان گرتبێ، و پێمان وایە ئەوە تەئسیری پێچەوانەی هەیە. لەگەڵ ئەوەش، ئێمە زۆر بە ڕوونیش گوتوومانە کە ئەو گرووپانەی یەپەگە، کوردەکان، کوردەکانی سوورییە کە زیاتر لە ڕۆژهەڵاتی سوورییە شەڕ دەکەن. لە ڕاستییدا هێزی هەرە کاریگەرن لە شەڕ بە دژی داعش دا و ئەو خاکە دەئەستێننەوە کە داعش گرتبوونی.
پرسیار: بە ڕواڵەت – تەنێ پرسیارێکی دیکە لە سەر ئەوە. تورکییە نەک ئەوەی کە پێی وایە مافی هەیە لە کوردەکانی سوورییە بدا، بەڵکوو چاوەڕوانی ئەوەشی هەیە ئەمریکاشی لەگەڵ بکەوێ بۆ ئەو لێدانە. سەرۆکوەزیری تورکییە گوتی: ، و ئەمن قسەکەی وەک خۆی دەگێرمەوە، " تەنیا چاوەڕوانییەکی کە ئێمە لە هاوپەیمانی خۆمان ئەمریکا هەمانە ئەوەیە کە پشتیوانی تورکییە بکا بێ هیچ ئەمما و ئەگەرێک " ، باشە ئەمریکا ئامادەیە بێ هیچ شەرتومەرجێک پشتیوانی لە تورکییە بکا، بێ ئەمما و ئەگەر؟
ئاغای تۆنر: ئێمە ئامادەین پشتیوانی بکەین لە جێبەجێ کردنی بڕیاری ژمارە ٢٢٥٤ی ئەنجومەنی هێدیایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕاگرتنی دوژمنکارییەکان کە لە میونیخ ڕێکەوتنی لە سەر کرا و ئەمڕۆ وە ڕەسمییەت خرا بە ڕێگای هێزی ئامادەوە، ئەوە ئەم شتەیە کەئێمە جەختی لە سەر دەکەین – ئەوەی ئێستا کاری لە سەر دەکەین جێبەجێ کردنی ڕاگرتنی دوژمنکارییەکانە، وئەو چالنجەی ئەوە لەگەڵ خۆی دەهێنێ بۆ ئەوەی بتوانین بگەین بە پێواژۆیەکی سیاسی، جگە لەوە ئێمە لەگەڵ تورکییەش کار دەکەین – وەک ووڵاتێک دە ناو زۆر ووڵاتان دا کە بەشێکن لە دژی داعش، ئیتیلافی دژی داعش . ئەوە شەڕێکی جیاوازە، حەولدانێکی جیاوازە، بەڵام حەولێک کە دەبێ درێژەی پێ بدرێ و بەردەوام بێ.
تکایە.
پرسیار: مارک ، هەر بۆ ڕوون بوونەوە.
ئاغای تۆنر: فەرموو
پرسیار: مارک ، ئەگەر بگەڕێینەوە سەر پەیەدە -
ئاغای تۆنر: باشە، فەرموو
پرسیار: - لە ماڵپەڕی ڕێنوێنی دژی تێڕۆریسمی حکوومەتی ئەمریکا دا دەڵێ – یانێ شی کردنەوەی پ.ک.ک. لە ژێر سەر دێڕی ک.ج.ک. دا دەکا و دەڵێ ڕێکخراوی سەر بە ک.ج.ک. لە سوورییە پەیەدە یە. و ئەو هاتووە لە ساڵی ٢٠١٤ دا کەوتووەتە ناو ماڵپەڕی حکوومەتی ئەمریکاوە. بەڵام لە ساڵی ٢٠١٥ ، ناوی پەیەدە لە بن سەردێڕی ک.ج.ک. سڕدراوەتەوە و نەماوە. ئەمن دەمەوێ بپرسم لە ساڵی ٢٠١٤ لە ڕوانگەی ئەمریکاوە، پ.ک.ک و پەیەدە بەیەک بەسترابوونەوە، ئەوان پێوەندیان هەبوو ، بەڵام بە پێی ماڵپەڕی حکوومەتی دەوڵەتە یەکگرتووەکان ئەوان لە ساڵی ٢٠١٥ ئەو پێوەندییەیان بڕیوە. ئەمن پێم خۆش بوو چیرۆکی ئەوە بزانم.
ئاغای تۆنر: ، ئەدی، ئەمن ئەو چیرۆکەم بیستووە، لە ڕاستییدا ئەمن چاوم لەو ماڵپەڕە نەکردووە و کۆ بەڵگەکانەم نەدیتووە. مەبەستم ئەوەیە، بڕوانە، بۆ ئێمە – لە نێو وەزاڕەتی کارو باری دەرەوەی ئەمریکا دا، پێواژۆیەک هەیە، بە دڵنیاییەوە کە – و – کە بە ڕەسمی ڕێکخستنە تێرۆریستە بێگانەکان نێو زەد دەکا یان هەر ڕێکخستنێک وەک ڕێکخستنی تێرۆریستی بێگانە، ئەوە جۆرەیەک ستانداردی زێرێنی ئێمەیە ، کە ئێمە چلۆن و بە چ شێوەیەک ڕێکخسنە تێرۆریستەکان دەناسێنین. جا بۆیە ئەمن ناتوانم لە سەر ئەوە قسە بکەم کە ماڵپەڕێکی تایبەتی یان دەستگایەکی تایبەتی [ حکوومەتی ] چۆنی باسی یەپەگە کردووە یان دە چ کاتەگۆرییەکی دا داناوە. ئەوە بۆ من ڕوون نییە.
پرسیار: بەڵام داخودا هیچ شتی دی هەیە دەوڵەتە یەکگرتووەکان بیکا بۆ ئەوەی تورکییە تۆپ باران کردنی کوردەکانی سوورییە ڕابگرێ یان هەر تەنێ ئەوەیە کە بە شەرمەوە بڵێ " تورکییە، تکایە ، لێدانی کوردەکانی سوورییە کۆتایی پێ بدە، ئەوان هاوپەیمانی ئێمەن" ؟
ئاغای تۆنر: ئەمن بەوە نازانم ئێمە قەت شەرممان لە تورکییە یان لە هەر شەریک و هاوپەیمانێکی بە هێزی دیکەی خۆمان کردبێ، و تورکییە شەریکێکی بەهێز و هاوپەیمانێکی ناتۆیە و ئێمە زۆر بە ڕاشکاوی -
پرسیار: ئەوە قسەیەکە هەر دەگوترێ و دەگوترێتەوە – ئەوەمان بیستووە.
ئاغای تۆنر: ڕێگام بدە با قسەکەم تەواو کەم. ئێمە زۆر بە ڕاشکاوی بیرو ڕایان لەگەڵ ئاڵوگۆڕ دەکەین سەبارەت بە چالنجەکانی سەر ڕێگای تێکشکاندنی داعش، - و بە دڵنیاییەوە چارسەر کردنی کێشە یان ، دروستتر ، بە لا داخستنی کێشەی سوورییە. ئێمە شەرم ناکەین، ئێمە شەرم ناکەین لە دەربڕینی نیگەرانییەکانمان یان ئەوشتانەی کە سەرەتییان پێ دەدەین، یان ئەوەی کە ئێمە هەست دەکەین و لەو باوەڕە داین ڕاستییەکانن لە سەر زەوی واقیع دا. ئێمە لە سەر ئەوە لەگەڵ تورکییە بەردەوام دەبین، هەر وەک ئەوەی کە لەگەڵ هەموو ئەندامان وشەریکەبەشانی گرووپەکەی دەکەین. چ بریتانیا بێ، چ ڕوسییە، هەر کەس بێ. مەبەستمە بڵێم، بەشێک لە ئەرکی گرووپەکە ئەوەیە هەموو شەریکەبەشەکان بهێنێتە تەنیشت یەکتری و ڕێگا بە هەموومان بدا بڵێین ئەوەیە کە ئێمە پێمان وایە ڕێگایە بەرەو پێشەوە و لە سەر بنەمای ئەوە تەوافوق هەڵنێین.

مارک تۆنر: نا، نا هەڵوێستی ئێمە لە سەر یەپەگە نەگۆڕدراوە!
جومعە ٢٦-ی فێڤرییەی ٢٠١٦
مارک سی. تۆنر
جێگری قسەوێژی کاروباری وەزاڕەتی دەرەوەی ئەمریکا
زانیاریدانی ڕۆژانە بە چاپەمەنی
واشنگتن ، دی سی
پرسیار: کالین کەمپل تئ ئارتی ۆڕلد . ئەدی
ئاغای تۆنر: سەبارەت بە پێشوەچوونی پێوەندی ئێمە؟
پرسیار: لەگەڵ یەپەگە .
ئاغای تۆنر: مەبەستم، ئەدی، بە دڵنیاییەوە -
پرسیار: ئایا هیچ ئاڵوگۆڕێک لە پێوەندییەکانتان دا بووە؟ ئایا ئەو پێوەندییانە زۆر بە ئیحتیاتریان لێ هاتووە؟ دەکرێ بڵێی چ جۆرە پێیوەندییەکن؟
ئاغای تۆنر: داخودا دەپرسی ئەوان بە ئیحتیاتر بوون؟
پرسیار: داخودا دەوڵەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا زۆر بە ئیحتیاتر هەلسوکەوت دەکا لە پێوەندییەکانی دا لە گەڵ یەپەگە ؟ دەکرێ -
ئاغای تۆنر- چاکە – باشە، مەبەستم ئەوەیە، بڕێک زیاتر ئەوە شی کەمەوە . ئێوە دەزانن کە ئێمە پشتیوانیمان لە یەپەگە کردووە وەکوو بەشێک لە گرووپێکی گەورەتر، کە زیاتر لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوورییە دا چالاکیان بووە ، دە ڕاستیدا زۆر کاریگەرانە لە بەرانبەر داعش دا ڕاوەستاون و ڕەپاڵیان ناوە. ئەوان سەلماندوویانە شەڕڤانانی زۆر بە قابیلییەتن. لە ڕاستیدا ، بەشێک، لە دیسان بیر لێ کردنەوەی ئێمە سەبارەت بە ئەوەی کە چۆن بە دژی داعش نەبەرد بکەین بریتی بووە لە دانی پشتیوانی زیاتر ، زیاتر بە ڕێگای هێرشی هەوایی دا – پشتیوانی لەو گرووپانە لەسەر زەوی بە ڕێگای هێرشی هەوایی، کە یەپەگەش لەو گرووپانەیە. ئەوان سەلماندوویانە زۆر کاریگەر بوون دە ناو گرووپەکانی دیکە دا. ئاشکرایە، هەر وەک ئەوەی تۆ دەزانی، لەو ڕووەوە ئێمە و تورکییە ڕێک نەبووین کە داخوادا ئەوان بەستراونەتەوە بە پ.ک.ک. یان نا، کە ئێمە بە ڕێکخستنێکی تێرۆریستی بێگانەی دەزانین – ڕێکخستنێکی بێگانەی کە بە تێرۆریستی دادەنێین. ئێمە لە سەر ئەوە لەگەڵ تورکییە زۆر قسەمان کردووە. ڕوانگەی ئەوان لەو بارەیەوە جیاوازە. بەڵام [هەڵویستی] ئێمە لە ماوەی چەندین حەوتووی ڕابردوو دا زۆر ڕوون بووە کاتێک ئێمە تاکوتەرای یەپەگەییمان بینیوە لە ناو و لە دەورو بەری حەڵەب دا کە خاکیان گرتووە کە ئێمە لەو باوەڕە دا بووین کە ئەوە بارودۆخەکە خراپتر دەکا، و داوامان لێ کردن کە ئەو کردەوانە - کەم بکەنەوە یان ڕایان بگرن.
جا لەمەڕ پێشوەچوونی پێوەندیی ئێمە لەگەڵ یەپەگە - بڕوانە، ئێمە هێشتا ئەوان بە هێزێکی شەڕکەری کاریگەر دەزانین کە زۆر کاریگەرانە داعش ڕاو دەنێ لە زۆر ڕووەوە و لەزۆر بەشی سوورییە دا ، و ئێمە بەردەوامین لە سەر پشتیوانی خۆمان لەو حەولانە، بەڵام ئەوە هەمیشە لە سەر بنەمای ئەو لێ تێگەیشتنە بووە کە ئەوان خاک ناگرن یان ئەوەی کە دەست بە سەر خاکێک داناگرن ، بەڵکوو، خاک ڕزگار دەکەن کە دەکرێ بدرێنەوە بەو گرووپانەی کە لەوێ جێ گۆڕکەیان پێ کراوە و هەڵکەندراون.
پرسیار: و کە وا بوو ئێوە نزیک نین لەوەی ئەوان بە ڕێکخستنێکی تێرۆریستی دابنێن و نێوزەدیان کەن؟
ئاغای تۆنر: نا، نا،
پرسیار: ئی تورکییە -
پرسیار: مارک ( ووشەیەک نابیسترێ)
پرسیار: و ئەوە نابێ؟
ئاغای تۆنر: ببوورە – ئەوە زۆر – ئەمن تەنێ حەوڵم دا زۆر بەکورتی ووڵام بدەمەوە، بەڵام دەکرێ بڵێم ئەوە پێواژۆیەکی درێژی پێ دەوێ هەتا ڕێکخستنێک وەک تێرۆریست نێوزەد بکرێ واتە ڕیکخستنێکی تێڕۆریستی بێگانە. ئێمە هیچ بیریێکی ئاوامان نییە سەبارەت بە یەپەگە. ئێمە لەو باوەڕە دانین کە ئەوان گرووپێکی ئاوا بن.
پرسیار: پرسیار لەمەڕ ئیحتیات و گۆڕانی بۆچوون، قسەوێژی سەرۆک کۆماری تورکییە ئەمڕۆ ڕایگەیاند کە تورکییە جۆرە گۆڕانێک دەپێوەندیی نێوان ئێوە و یەپەگە دا دەبینێ و ئێستا ئێوە لەو ڕووەوە زۆر بە دیقەتترن. داخودا ئەتۆ لەگەڵ هەستی وی ڕێکی- هیچ گۆڕانێک بووە ؟
ئاغای تۆنر: نا، مەبەستم ئەوەیە ، ئەمن – دیسان ، ئەمن پێم وایە ئەگەر پرسیار ئەوەیە داخودا ئێمە ڕوانگەی خۆمان گۆڕیوە یان-
پرسیار: بۆچوون؟

ئاغای تۆنر: هەڵوێست یان بۆ چوونی خۆمان لە سەر یەپەگە گۆڕیوە؟ ئەمن دەڵێم نا. ئێمە هەمیشە [هەڵوێستمان] تا ڕادەیەک ڕوون بووە – چاومان لەوە بووە ئەوان لە کوێ کاریگەرن، لە کوێ ئەوان لە پشتیوانی ئێمە کەلک وەردەگرن، و لە کوێ، لە هێندێک ناوچە – و ئەمن باسی حەڵەبم کرد – کە ئێمە پێمان وایە هێندێک لە کردەوەکانی ئەوان – و ئەوانە گرووپی جیاوازن، ئاشکرایە گرووپی جیاوازی یەپەگە کە لە هێندێک لەو ناوچانە ئۆپێڕاسیۆن دەکەن. هێندێک لەوان بەیەکەوە نەبەستراونەتەوە – بەشێک لەو بارو دۆخە پێچەڵپێچە کە ئێمە لەوێ لە سەر زەوی هەمانە ٠ بەڵام هەڵویستی ئێمە زۆر ڕوون بووە کاتێک پێمان وا بووە کردەوەکانیان تەئسیری پێچەوانەیان هەبوە. جا بۆیە ئەمن ناڵێم چ گۆڕانێک بووە لە هەڵوێستی ئێمە دا .

Thursday, February 25, 2016

بەیاننامەی هاوبەشی شاندی نێونەتەوەیی ئاشتی ، فێڤرییەی ٢٠١٦

بەیاننامەی هاوبەشی شاندی  نێونەتەوەیی ئاشتی ، فێڤرییەی ٢٠١٦
ئەستەنبووڵ ١٥- ١٦ ی فێڤرییە
بڵاو کردنەوەی : ژانێت بیەل ، ٢٤ی فێڤرییەی ٢٠١٦
سەرەتا
بار و دۆخ لە تورکییەی ئێستا زۆر هەستیارە، توندتر بوونەوەی کێشە لە سەر دۆزی کورد لەو دواییانە دا پرسی هەرە پڕ لە مەترسی یە. شەڕی سوورییە ئێستا پەڕیوەتە ناو باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکییە و دوژمنکاری بەربڵاو ئەوێی داگرتووە. حکوومەتی ئاکەپەی سەرۆک کۆمار ئەردۆغان لە جزیرێ و شار و شارۆچکەی دیکە دا مافی مرۆڤ پێشێل دەکا، ئێستا مەترسییەکی زۆر هەیە کە ئەو توندو تیژییە هەموو ووڵات دابگرێ. زوڵم وزۆری و سوکایەتی پێکردنی دەوڵەت بەدژی ئەو ئاکادێمیسیەن و ڕۆژنامە نووسانەی کە دەنگی خۆیان بە دژی شەڕخوازی بەرز کردووەتەوە بە ئاشکرایی ئەوە دەر دەخا کە پێوەندییەکی نزیک هەیە لە نێوان خەبات لە پێناو چارەسەرییەکی ئاشتییانە بۆ دۆزی کورد و خەبات لە پێناو دێمۆکراسی لە تورکییە دا زۆر بە گشتی تر
تاک هێشتنەوەی عەبدوڵا ئوێجاڵان
توندتر بوونی ئەو کێشەیە هاوکات بووە لەگەڵ تاکهێشتنەوەی تەواوی ڕێبەری بزووتنەوەی ئازادیی کورد، عەبدوڵا ئوێجاڵان.، کە لە قاوشە تاکانەکەی لە زیندانی دوڕگەی ئیمراڵی یەوە یاریکارێکی گرێنگ بووە و بە بەردەوامی دەنگی لە پێناو ئاشتی دا هەڵبڕیوە. بەڵام هەر ئەو ڕاستییەی کە ئوێجاڵان دە زیندان دایە ئەوە بۆخۆی گیرو گرفتێک بوو لەماوەی موزاکەرە دا کە بۆ دوو ساڵ بەردەوام بوو و لە مانگی مارسی ساڵی ٢٠١٣ دەستی پێکرد. هەلومەرجی زیندانی بوونی ناچاری دەکا لەگەڵ ئەوانەی گرتوویانە موزاکەرە بکا – کە ئەوەش خۆی لە خۆیدا وەزعێکی نالەبار ە.
لەوەش دەرچێ، لە کاتێکدا ئەو لە زیندان دایە ناتوانێ لەگەڵ ئەوانەی دەنگیان پێداوە و لایەنگری لێ دەکەن ڕاوێژبکا. بەر لەوەی موزاکەراتی هەموولایەنە بتوانێ دەست پێ بکا، دەوڵەت لە پێشدا دەبێ ئەو بەر بدا، هەر وەک ئەوەی کە نێلسۆن ماندێلا بەر لە موزاکەراتی هەموولایەنە بەر درا – نەک دوایە یان لە ماوەی – موزاکەراتی باشووری  ئەفریقا دا. هەتا ئوێجاڵان بەر نەدرێ ، تەنێ موزاکەرە لە سەر موزاکەرە دەکرێ ، ناکرێ موزاکەرەی ڕاستەقینە بەڕێوە بچێ. ماندێلا دایگرتەوە کە تەنێ کەسانی ئازاد و نەک زیندانییەکان دەتوانن، بە نوێنەرایەتی گەلەکەیان، بۆ چارەسەرییەکی سیاسی. موزاکەرە بکەن
 شاندی نێونەتەوەیی دە کەسی ئاشتی
لە ١٤ی فێڤرییە شاندێکی دە کەسی نێونەتەوەیی لە ئەستەنبووڵ کۆ بووەوە بۆ ئەوەی یارمەتی بکا بە دیسان دەستپێکردنەوەی پێواژۆی ئاشتی کورد – تورک، کە لە بەهاری ساڵی ٢٠١٥ وە ڕاگیراوە. سەرۆکی ئەو شاندە ،  عیسا مووسا ، قازیی دادگەی بەرزی باشووری ئەفریقا ،بە نوێنەرایەتی شاندەکە، لە بەرواری ٣-ی فێڤرییە نامەیەکی نووسی بۆ وەزاڕەتی دادی تورکییە و داوخوازی دوو دیداری کرد ، یەکیان لەگەڵ وەزاڕەتخانەکە، بۆ ئاخافتن لە سەر دۆزینەوەی ڕێگا و ئامراز بۆ دەستپێکرانەوەی پێواژۆی ئاشتی لە نێوان حکوومەتی تورک و ئوێجاڵان دا ؛ و دیدارەکەی دیکەش لەگەڵ عەبدوڵا ئوێجاڵان لە زیندانی ئیمراڵی بۆ قسە کردن لە سەر هەمان بابەت. ئێمە داوامان کرد دیدارەکان لە ١٥-ی فێڤرییە ئەنجام بدرێن، کە هاوکاتە لەگەڵ ١٧ هەمین ساڵی گیران و دەستبەسەر کردنی ئوێجاڵان. قازی مووسا، پارێزەری نێلسۆن ماندێلا بوو ، کاتێک ماندێلا لە زیندانی دووڕگەی ڕۆبەن و شوێنی دیکە دا بوو و بەشداری هەبوو لە پێواژۆی موزاکەرە لە باشووری ئەفریقا

تەنیا چارەسەرییەکی مانا
ئێمە بە باوەڕی بەوەی کە نە پارتیی کرێکارانی کوردستان (پ.ک.ک.) و نە ئەرتەشی تورکییە قەت دەتوانن بە شێوەیەکی بڕیار دەرانە لە شەڕ دا بە دژی یەکتری سەرکەون و ئەو شەڕە تەنێ دەبێتە هۆی قەیرانی گەورەی ئینسانی لە ووڵات دا، پێمان وایە پێواژۆی ئاشتی تەنیا ڕێگەی چارەسەری یە و ئوێجاڵان ، وەک قسەوێژی سەرەکی بزووتنەوە کورد گرینگە بۆ ئەو پێواژۆیە. ئێمە لەو باوەڕە داین، کە هیچ پێشوەچوونێک بەرەو چارەسەری، بە بێ بەشداری ئوێجاڵان مەیسەر نابێ

داوخوازی دیدار
بە داخەوە مۆڵەتی هیچکام لەو دوو دیدارانە بە شاندەکەمان نەدرا. لە ١٥-ی فێڤرییە وەزاڕەتخانەی داد پشتڕاستی کردەوە کە نامەکەی پێ گەیشتووە و بەڵام گوێی نەدایە ئەوەی بەڕەسمی ذاوخوازەکەی ئێمە پەسند بکا یان وەدوایەی داتەوە. جگە لەو ئاگادارییەی کە نامەکەیان پێ گەیشتووە ، بەر لەوەی تورکییە بەجێ بهێڵین هیچ ووڵامێکیان نەداینەوە، ئێمە زۆر بە پەرۆشین کە ئەو دەرفەتەمان نەدرایە سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی پێواژۆی ئاشتی نە لە گەڵ وەزیری داد و نە لەگەڵ ئوێجاڵان قسە بکەین
دیداری دیکە
لەو ماوەیەی دا کە لە تورکییە بووین شاندەکەمان چاوی بە نوێنەرانی ژمارەیەکی زۆر لە رێکخستنە جۆر بە جۆرە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان کەوت کە سەبارەت بە بار و دۆخی هەرە جێی نیگەرانی ووڵات زانیارییان پێ داین. ئێمە هەر وەها  چاومان کەوت بە پارێزەران و کۆمەڵەکانی پارێزەران، کە بە قووڵی بەشدار بوون لە بەرگریکردن لە ئەندامانی بزووتنەوەی ئازادیی کورد دا کە تۆمەتی تاوانکاریان وەپاڵ دراوە، و ئەوان بۆخۆشیان زۆر جار کەوتوونەتە بەر سووکایەتی پێکران و ڕاوەدوونان لە لایەن دەوڵەتەوە
لە ئاشتی یەوە بەرەو شەڕ
گشت ئەو نوێنەرانە بۆیان باس کردین کە هەنووکە لە ماوەی ئەو تاکهێشتنەوەیەی ئێستای ئوێجاڵان دا، لە مانگی ئاوریلی ساڵی ٢٠١٥وە، حکوومەتی ئەردۆغان لە دۆخێکی ئاشتییەوە بەرەو دۆخێکی شەڕ گۆڕاوە، گۆڕان لە ئاشتی ساز کردنەوە بەرەو شەڕ ساز کردن هاوکات بووە لەگەڵ تاکهێشتنەوەی تەواوی ئوێجاڵان. ئویجاڵان لە دەسپێکردنی هەژدەهەمین ساڵی دەستبەسەربوونی خۆی دا ژیانێکی تاکە کەسی بە سەر دەبا. ٥ زیندانی دیکە کە پێشتر بردرابوونە زیندانی ئیمرالی ئێستا لەوێوە گوێزراونەتەوە بۆ زیندانی دیکەی کە بە توندی لە ژێر چاوەدێری ئەمنییەتی دان. تەنیا پێوەندیی ئینسانی ئوێجاڵان لەگەڵ گاردەکانی زیندانە. تەنانەت ئەندامانی بنەماڵەکەشی بۆیان نییە سەری لێ بدەن.
پارێزەرەکانی کە لە ساڵی ٢٠١١ وە نەیاندیتووە، هەر نەبێ حەوتووی جارێک داوای سەرلێدانی دەکەن، و ئەوان تا ئێستا ٦٠٠ جار ئەو داوخوازەیان کردووە و پەیتا پەیتا داوخوازەکەیان بە بیانووی سەیر وەک شکانی لۆتکە وەدوایە دراوەتەوە. لە دوای دوایین دیداری شاندی هەدەپە، لە ٥-ی ئاوریلی ٢٠١٥ ڕێگە بە کەس نەدراوە چاوی بە ئوێجاڵان بکەوێ. لەو دەمییەوە هیچ نامەیەکیش لە لایەن وێڕا نەهاتووە، باری تەندروستی وی باش نییە و دەستڕاگەیشتنی بە چاوەدێریی دەرمانی بەرتەنگە.
لەهەمان کاتدا، بە دوای هەڵبژاردنەکاندا بارودۆخی ووڵات خێرا بەرەو خراپی چوو و پێواژۆی ئاشتی بە گردبڕی کۆتایی پێ هێندرا. ئێمە ئاگادار کراین کە شارەکان بوون بە ناوچەی شەڕ و کەوتوونەتە بەر هێرشی تۆپخانەی قورس و ئاگری تانک. منداڵان کووژراون. دایکوباب و داپیر و باپیری خەڵک لە نێو کۆڵانان تەقەیان لێ کراوە و کووژراون، بەڵام لەبەر حکوومەت نیزام و قەدەغەی هات و چوو ، مەیتەکانیان هەڵنەگیراونەتەوە و هەر لە گٶڕێ بوون. ئێمە ئاگادار کراین کە هێندێک هێزی پۆلیس مۆڵەتی ئەوەیان دراوەتێ هەر کەسی پێیان خۆشە تەقەی لێ بکەن بە بێ ئەوەی هیچ پرسینەوەیەکیان لەگەڵ بکرێ، و هیچ ترسێکیان لە ئاکامی کردەوەی خۆیان هەبێ. ئەو هێزە تایبەتییانە لە ئەمر و نیە ولە ژێر فەرماندەیی والییە جێییەکان دا نین و ڕاستەوڕاست بە حکوومەت بەستراونەتەوە.
لە جزیرێ، خەڵک، کە زۆربەیان کەسانی مەدەنی بوون لە سێ ژێرخانی جۆر بە جۆر دا کوژراون، تەنانەت بە زیندوویی ئاور لە جەستەیان بەر دراوە، و ئێستا دەوڵەت ئەو بینایانە دەڕووخێنێ بۆ ئەوەی ڕچەی هەموو بەڵگەیەک لە ناو بەرێ. توندو تیژی بە دژی ژنان لە زیاد بوون دایە. ژنان دەکووژرین، دوایە ڕووت دەکرێنەوە و سووکایەتیان پێ دەکرێ. ئەوانە هەموو سووچی شەڕ و تاوانکارین بە دژی مڕۆڤایەتی. ئەوە پێشێل کردنی پەیماننامەی سێیەمی ژێنێڤ ە، کە تورکییە واژۆی کردووە ڕەچاوی کا. پێشێل کردنی ئەو پەیماننامە لەگەڵ ئەو پێوانەیەی کۆڕی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ جێنۆسایدی داناوە یەک دەگرێتەوە
تووڕەیی
لە لایەنی کوردی، تووڕەیی لە حکوومەت لە زیاد بوون دایە ، و زۆر کەس بە تەواوی کۆمەڵگەی تورکی جارێک و بۆ هەمیشە بەجێ دەهێڵن. کوردەکان هەست دەکەن شەڕی شارەکان کردن پێوەندی بە ئاکامی هەڵبژاردنەوە هەیە.  لە کاتێکدا کە  سووچی شەڕ و جینایەت دەکرێن، لەگەڵ ئەوەشدا، یەکێتیی ئوڕووپا و ئەمریکا چاویان لێ هەڵبڕیوە. لە ڕووی جیهانییەوە، تورکییە شەپۆلی پەنابەران بۆ ناو ئوڕووپا کۆنتڕۆڵ دەکا ، و ئەوە وەک ئامرازێک بەکار دەهێنێ بۆ هەڕەشە لێکردن و ترساندنی هێزە ئوڕووپاییەکان. ئەو پارتییە ئوڕووپاییانەی کە حکوومەت دەکەن، لە ترسی ئەگەری ئاکامی زێدە بوونی موهاجەرەت و شوێندانانی لە سەر پێواژۆی هەڵبژاردن ، سەبارەت بەو قەتڵی عامەی لە تورکییە دەکرێ بێ دەنگییان لێ ڕاکردووە. ئەمریکاش بە نوورەی خۆی، پەیتا پەیتا هاوپەیمانی نیزامی خۆی لەگەڵ تورکییە لە شەڕ بە دژی داعش دا دادەگرێتەوە، سەرەڕای ئەو ڕاستییەی کە بۆ تورکییە دوژمنە سەرەکییەکانی لەو کێشەیە دا داعش نییە ( کە تەنانەت پشتیوانیشی لێ دەکا)، بەڵکوو کوردەکانن لە تورکییە، عێڕاق، و سوورییە و هەر وەها بەشار ئەسەد.
تورکییە ناوچەی شەڕ تا ناو سوورییە درێژ دەکاتەوە
حکوومەتی ئەردۆغان بەردەوامە لە سەر بۆمباران کردنی هێزە کوردەکان لە سوورییە، هەر هەمان ئەو هێزانەی سەلماندوویانە تەنیا هێزی کاریگەرن لە نێو ئەو ئیتیلافەی دا کە ئەمریکا سەرکێشی دەکا لە خەبات بە دژی دەوڵەتی ئیسلامی دا.تەنانەت باس لە پەلامارێکی زەوینی تورکییە بۆ ناو هەرێمی کوردی لە سوورییە دەکرێ، کە دەتوانێ ببێتە هۆی شەڕ لەگەڵ ڕووسییە، بە ئاکامی نەپێوراو بۆ هەرێم و جیهان. چارەنووسی کوردەکان تا ڕادەیەکی زۆر، بە چارەنووسی ئەو خەڵکانەی دیکەی جیهانەوە بەستراوەتەوە کە داوا لە حکوومەتەکان و داودەستگا نێونەتەوەییەکان دەکەن سیاسەتی خۆیان لەئاست تورکییە بگۆڕن و بە دەنگ کوردە گەمارۆ دراوەکانەوە بێن
بۆچوون سەبارەت بە موزاکەرەی ئاشتی
دوایین کۆبونەوەی ئێمە مێزگردێک بوو لە گەڵ نزیکەی پەنجا ڕووناکبیر، ڕۆژنامەنووس، ڕێبەرانی مافی مرۆڤ، و ئاکادێمیسیەنانی کورد و تورک. هێندێکیان پێداگرییان دەکرد لە سەر پێویستیی دەستەبەجێی دەستپێکرانەوەی موزاکەرەی ئاشتی، لەکاتێکدا هێندێکی دیکەیان بە نائومێدییەوە دەیانگوت کە موزاکەرە ئیدی چ مانای نەماوە لەکاتێکدا خەڵک بە زیندوویی دەسووتێندرێن
بڕیارنامە
بە لەبەر چاوگرتنی ئەوم بارودۆخەی لە گۆڕێ دایە، ئێمە، واژۆکارانی خوارەوە، ئەندامانی شاندی نێونەتەوەیی ئاشتی، یەک دەنگ ئەوانەی خوارەوە ڕادەگەیێنین:
ئێمە بانگەوازی دەکەین لە حکوومەتی تورکییە و عەبدوڵا ئوێجاڵان دەستبەجێ پێواژۆی ئاشتی دەست پێ بکەنەوە. لە مانگی دیسامبری ساڵی ٢٠١٢، ئۆسقۆفی خانەنشین، دێسمۆند تووتوو وەکوو سەرۆکی ئێڵدرز (بە ساڵداچووان)، کە لەلایەن نێلسۆن ماندێلاوە دامەزرا، لە بیرخەرەوەیەکی شەخسی دا بۆ سەرۆکوەزیری [ئەو کات] ، ڕەجەب تەییپ ئەردۆغان دا گوتی: " ئاشتی لە شەڕ باشترە" و تکای لە سەرۆکوەزیر کرد پێواژۆی ئاشتی لەگەڵ عەبدوڵا ئوێجاڵان دەست پێ بکاتەوە.
بۆ ئەوەی موزاکەراتی ڕاستەقینەی ئاشتی دەست پێ بکا بۆ چارەسەر کردنی دۆزی کورد لە تورکییە، دەبێ عەبدوڵا ئوێجاڵان کە دەورگێڕێکی گرینگە، بێ شەرتو مەرج لە زیندان بەر بدرێ، بۆ ئەوەی بتوانێ جێگای شیاوی خۆی لە دەوری مێزی ئاشتی دا بگرێ بە مەبەستی چارەسەرییەکی مانا بۆ دۆزی کورد لە تورکییە و بۆ دێمۆکڕات کردنی تورکییە.
ئێمە بانگەوازی لە حکوومەتی تورکییە دەکەین زەوینی یاری هەموار بکا، لەگەڵ شتی دیکە، بە ڕێگای قانوونی کردنی پ.ک.ک. و ڕێکخستنە ناقانوونییەکانی دیکە، ئازادیی گشت زیندانییە سیاسییەکان و هێڵانی گەڕانەوەی پاتراوان بۆ تورکییە بۆ بەشداری لە پێواژۆی سیاسی دا.
ئێمە دەبێ لە حکوومەتەکان و ڕێکخستنە ناحکوومییەکانی لەمەڕ خۆمان بخوازین کە گوشار بخەنە سەر حکوومەتی تورکییە بۆ ئەوەی دەستبەجێ پێواژۆی ئاشتی دەست پێ بکاتەوە و لەو ووڵاتانەی دا کە پ.ک.ک. لە لیستی ڕێکخراوەی تێڕۆریست دایە و ناوی عەبدوڵا ئوێجالان وەک تێرۆریست قەید کراوە گوشار بهێندرێ بۆ سەر حکوومەتی ئاوا کە ناویان لە لیستەی ئاوا بستڕنەوە چونکە ئەوان بزووتنەوەیەکی ڕزگاری خواز و شەڕکەرێکی ئازادین بە پێی بەڵگەکانی نێونەتەوەیی مافی مرۆڤ.
ئێمە بانگەوازی دەکەین لە ڕێکخستنە نێونەتەوەییەکانی مافی مرۆڤ ، دەستبەجێ، لەو پێشێلکاریانەی مافی مرۆڤ بکۆڵنەوە کە کاربەدەستانی تورک دەیکەن بە دژی خەڵکی مەدەنی لە ناوچەگەلی کێشە و ئەوە هەڵبسەنگێنن و دیاریی بکەن داخودا ئەو پێشێلکارییانە، سووچی شەڕ، تاوانکاری بە دژی مرۆڤایەتی، جێنۆساید و/ یان پێشلکردنی پەیماننامەی ژێنێڤ ن.
ئێمە بانگەوازی دەکەین لە کۆمیتەی پاراستن لە ئاست ئەشکەنجە، ڕەفتاری نائینسانی یان ڕەفتاری سوووک یان سزا دانی شووڕای ئوڕووپا ( سی پی تی ) ، دەستبەجێ و بەپەلە، لە زیندانی دوڕگەی ئیمراڵی چاوی بە عەبدوڵا ئوێجاڵان بکەوێ، بۆ لێکۆڵینەوە لە پێشێلکرانی مافەکانی، ئەو جۆرەی پەیماننامەی ئوڕووپایی بۆ پاراستنی مافی مرۆڤ و ئازادییە بنەڕەتییەکان پێش بینی کردووە بۆ زیندانییەکی سیاسی وەکوو (ئا) مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەرەکانی کە ئەوە ٥ ساڵە پێشێل دەکرێ؛ (بێ) مافی دەستڕاگەیشتنی بە ئەندامانی بنەماڵەکەی کە ئەوە ١٤ مانگە پێشێل کراوە؛ (پێ) مافی ئەو کە بەتەواوی تاک نەهێشترێتەوە لە پێوەندیی کۆمەڵایەتی کە بۆ ماوەی نادیار پێشێل کراوە ؛ و (تێ) مافی وی بۆ دەستڕاگەیشتن بە دوکتوران و/یان موعالەجەی پزیشکی ؛ و دەستبەجێ ڕاپۆرتی ئەوەی دیتوویانە بدەن بە شووڕای ئوڕووپا، حکوومەتی تورکییە و بە عەبدوڵا ئوێجاڵان و پارێزەرەکانی.
ئێمە بانگەوازی دەکەین لە خوشکوبرایەتی ئاکادێمیکی نێونەتەوەیی کە پشتیوانی خۆیان لە ئاکادێمیسیەنە دژبەرەکان لە تورکییە دەرببڕن لە پێناو و لە بەرژەوەندی ئازادیی ئاکادێمیک دا و یارمەتی ئەخلاقی، مادی، فیزیکی و ئاکادێمیکییان پێ بکەن.
ئێمە بانگەوازی دەکەین لە ئەندامانی شاندەکەمان ئەم ڕاپۆرتە بە شێوەی هەرە هەراو بڵاو بکەنەوە و بینێرن بۆ سەرانی دەوڵەتان، وەزیری دەرەوە، سەفیران، کاربەدەستان، میدیای ئەلێکتڕۆنی و چاپی، ڕێکخستنەکانی مافی مرۆڤ و ڕێکخستنە نا حکوومییەکان لە ووڵاتانی لە مەڕ خۆمان.
واژۆکاران:
ئاندرێی هونکۆ ، نوێنەری پارڵمان سەر بە پارتیی چەپ ، ئاخێن ، ئەڵمان
دیمیتری ڕۆسۆپۆلۆس، هاودامەزرێنەری ئەنیستیتووی ئەوپەڕ نەتەوەیی ئێکۆلۆژی کۆمەڵایەتی، مۆنترێئال، کیوبێک، کانادا
ئێریک ئێگلاد، نووسەر و وەشانگەر ، نیو کۆمپاس پرێس، نۆڕوێژ
دوکتور ئێلی فان دوسل ، حەکیم، بێلژیک
قازی عیسا مووسا ( سەرۆکی شاند ) دەستپێشخەری نێونەتەوەیی ئاشتی و ئاشتبوونەوە، باشووری ئەفریقا
فێدێریکۆ ڤێنتوورینی ، مەدرەسەی جوگرافیا، زانکۆی لیدز؛ ئەندامی ڕاوێژکاری دەستەی بەڕێوەبەری ئەنیستیتوی ئەوپەڕ
نەتەوەیی ئێکۆلۆژی کۆمەڵایەتی ، شانشینی یەکگرتوو
فڕانسیسکۆ ڤێڵاسکۆ، وەزیری پێشووی کولتوور ، ئێکڤادۆر
ژانێت بیەل، نووسەری سەربەخۆ؛ ئەندامی ڕاوێژکاری دەستەی بەڕێوەبەری ئەنیستیتووی ئەوپەڕ نەتەوەیی ئێکۆلۆژی
کۆمەڵایەتی، دەوڵەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
جۆ ڕایان، سەرۆکی کۆمیستۆنی ئاشتی عەداڵەتی ڤێستمینستر ، شانشینی یەکگرتوو
دوکتور توماس جێفری میلی ، وانەبێژی کۆمەڵناسیی سیاسی، زانکۆی کێمبریج، شا نشینی یەکگرتوو

بۆ زانیاری زیاتر لە سەر شاندەکە تکایە پێوەندی بکەن بە 
Kariane Westrheim of the EUTCC (EU Turkey Civic Commission):
Essa Moosa (Head of the International Delegation)
Estella Schmid
E-mail: estella24@tiscali.co.uk

Coordinator Elly van Reusel: imralivisit2016@gmail.com, +32-0-487-285075
وەرگێڕان لە ئینگلیسییەوە: حەسەن قازی

Saturday, February 20, 2016

زانیاریدانی ڕۆژانەی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا بە چاپەمەنی


زانیاریدانی ڕۆژانەی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا بە چاپەمەنی
سێشەمە ١٦، چوارشەمە ١٧، پێنجشەمە ١٨ و جومعە ١٩ی فێڤرییەی  ٢٠١٦
مارک سی. تۆنر
جێگری قسەوێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا
زانیاریدانی ڕۆژانە بە چاپەمەنی
واشنگتن، دی سی
سێشەمە  ١٦ -ی فێڤرییەی ٢٠١٦
پرسیار: سوورییە بە کۆڕی نەتەوە یەکگرتووەکانی ڕاگەیاندووە کە تورکییە لە سەنگەرەکانی ئەڕتەشی سوورییە و هەروەها هەڵوێستەکانی کوردی داوە . داخودا ئێوە پێداگری لە گەڵ تورکییە دەکەن کە تەنێ لە ئامانجە کوردییەکان نەدا لە سوورییە؟
ئاغای تۆنر: ببوورە ، دەکرێ بیڵێیەوە. ئەتۆ گوتت سوورییە – تەنی ، داوای لێبوردن دەکەم .
پرسیار: سوورییە بە کۆڕی نەتەوە یەکگرتووەکانی ڕاگەیاندووە کە تورکییە هەم لە سەنگەرەکانی ئەڕتەشی سوورییە و هەم لە هەڵوێستە کوردییەکانی داوە لە سوورییە.
ئاغای تۆنر: ئێ .
پرسیار: داخواد ئێوە پێداگری دەکەن لەگەڵ تورکییە تەنێ لە ئامانجە کوردییەکان نەدا لە سوورییە؟
ئاغای تۆنر: ڕاستت بوێ ، ئەمن ئاگام لەو ئیدیعایانە نییە.ئەمن دەزانم ، هەر وەک ئەوەی ئێوە ئاماژەتان پێ کرد ڕاپۆرتی وا هاتوون کە دەڵێن ئەوان لە هێزەکانی سەر بە یەپەگە یان داوە لە دەرەوەی عەفرین و ئەزاز ، و ئێمە لە ڕاستیدا گوتوومانە – بەر لە هەموو شت، هەڵوێستی ئێمە زۆر ئاشکرا بووە سەبارەت بەو جووڵانانەی یەپەگە لە سەر زەوی، ئێمە لەو باوەڕە داین . ئەوانە تەئسیری پێچەوانەیان دەبێ و حەولەکانی بە کۆمەڵی ئێمە پێشێل دەکەن لە باکووری سوورییە بۆ تێکشکاندنی دەوڵەتی ئیسلامی عێڕاق و شام. و ئەمن سەبارەت بەوە پێشتریش قسەم کردووە؛ ئێمە لەو باوەڕە داین یەپەگە گرووپێکی کاریگەرە کە شەڕی داعش یان ئیسیل لە سەر زەوی دەکا. جا ئەمن دەبێ جوان چاو لە ئەسڵی پرسیارەکەی تۆ بکەم ، کە - ئەمن نەمبیستووە کە ئەوان [ تورکەکان ] لە سەنگەرەکانی سوورییەیان دابێ لە نێو و لەدەور و بەری حەڵەب.ئەتۆ گوتت حەڵەب وایە؟
پرسیار : ئەوەی کە ئەمرێکا پێداگری لەگەڵ تورکییە دەکا بیکا بە ووردی چییە؟
ئاغای تۆنر: بمبوورە، لە چوار چێوەی – باشە ، بەر لە هەموان ، بڕوانە، تورکییە ئەندامێکی ئیتیلافی دژی داعش یان دژی ئیسیل ە و ئەندامێکی گرینگی ئەو ئیتیلافەیە .ئێمە لە ماوەی حەوتووی ڕابردوو یا ئەوانە دیتوومانە – و ئێمە لەم ساڵۆنەی زانیاریدانە دا زۆر جار لەو بارەیەوە قسەمان کردووە - واتە نیگەرانییەکانی ئەوانمان سەبارەت بە یەپەگە بیستووە.جا بۆیە لە هەمان کاتدا ، ئێمە پێداگریمان کردووە لەگەڵ یەپەگە دەست لە جووڵەی ئەوتۆ بپارێزێ کە ببێتە هۆی زیاد کردنی گرژی لەگەڵ تورکییە و هێزە عەڕەبەکانی دیکەی ئۆپۆزیسیۆن لە باکووری سوورییە، چونکە ئێمە پێمان وایە ئەوە تەئسیری پێچەوانەی دەبێ، و ئێمە سەبارەت بە هێندێک لەوانە قسەمان لەگەڵ کردوون کە ئەوان هێندێک خاکیان گرتووە لە دەرەوەی عەفرین ؛ ئەوان هێرشیان کردووەتە ناوچەی نزیک لە ئەزاز لە وانە پێگەی هەوایی منغ . ئێمە لە پێوەندییەکانمان لەگەڵ ئەواندا بە ئاشکرایی پێمان گوتوون کە ئەوە – ئەو جووڵانانە ئێمە وایان دادەنێن تەئسیری پێچەوانەیان هەبێ لە سەر تێکۆشانی گشتی ئێمە بۆ تێکشکاندنی ئیسیل. بەڵام لە هەمان کاتدا، ئێمە داوامان لە تورکییەش کردووە کە هەموو جۆرە ئاگری تۆپخانەی خۆی لەو بەری سنوورەوە ڕابگرێ و کۆتایی پێ بدا.
پرسیار: ئەوە هەر ئامانجێک دەبێ بڵا ببێ – کە وابوو فەرق ناکا ئامانجەکە چییە؟ ئێوە تەنێ پێداگری دەکەن لەگەڵ تورکییە کە لێدانی - ڕابگرێ؟
ئاغای تۆنر: ئێمە پێداگریمان کردووە لەگەڵ تورکییە کە -
پرسیار : -- سەبارەت بە کوردەکان لە سوورییە یان -
ئاغای تۆنر: ئێمە پێداگریمان کردووە لەگەڵ تورکییە کە کۆتایی بدا بە تۆپخانە لێدان لەو بەری سنووەرە ( ووشەیەک نابیستری).
پرسیار: یانی کۆتایی بدا بە هەموو جۆرە هێرشێک، فەرق ناکا ئامانج کێ بێ ؟
ئاغای تۆنر: باشە، بڕوانە ، - بە دژی داعش ، هەڵبەت ، هێرش بکەن باشە
فەرموو.
پرسیار: داخودا ئێوە پێداگری دەکەن لەگەڵ تورکییە - یەپەگە لە سەر زەوی کە لە پێگە هەواییەکە پاشە کشە بکا؟
ئاغای تۆنر: هەبوون -
پرسیار: داخوادا ئێوە پێداگری لە گەڵ هێزەکانی پەیەدە دەکەن لە پێگەهەواییەکەی بکشێنەوە و پاشە کشە بکەن؟
ئاغای تۆنر: ئێمە بە ئاشکرایی گوتوومانە کە جووڵانی ئەوتۆ بە کردەوەی ئاوا دادەنێین کە تەئسیری پێچەوانەی دەبێ.
پرسیار: نا، نا ، دەست لێ گێڕانەوە شتێکی دیکەیە ، بەڵام ئەوان دەبێ لە پێگە هەواییەکە پاشە کشە بکەن؟
ئاغای تۆنر: ئەتۆ باسی کۆنتڕۆڵ کردن دەکەی لە پێگەی هەوایی منغەوە ؟
پرسیار: بەڵێ ئەمن باسی یەپەگە باسی دەکەم .
ئاغای تۆنر: دیسان، ئێمە گوتوومانە کە جووڵانەکانیان – ئەو جۆرە جووڵانانە دەبنە هۆی پێشێلکردنی حەولە بەکۆمەڵەکانی ئێمە. ئێمە پێمان وا نییە ئەوانە یارمەتی بدەن بە حەولی گشتیی ئێمە.
پرسیار: و داخودا ئەو جووڵەیە کار دەکاتە سەر هاوکاری نێوان دەوڵەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و یەپەگە، بە تایبەتی لەمەڕ قەڵشتی منبج ؟ دوای ئەو جووڵەی یەپەگە، هیچ گۆڕانێک هەیە سەبارەت بە هاوکاری نێوان ئەمریکا – یەپەگە لە سەر زەوی؟
ئاغای تۆنر: ئەمن پێم وایە ئێمە بەردەوام دەبین – نەک پێم وایە – بەڵکوو دای دەگرمەوە بەردەوام دەبین بۆ پشتیوانی لە تێکۆشانەکانی یەپەگە کە کە جەخت بکاتەوە لە سەر شەڕ و نەبەرد بە دژی داعش لە سەر زەوی لە باکووری سوورییە ، و ئەوە ئەو شوێنەیە کە پشتیوانی ئێمە جەختی لە سەر کراوەتەوە، تەنانەت بەر لە ڕووداوەکانی ئەو چەند حەوتوویەی ڕابردوو. ئێمە ئەوان [ یەپەگە] بە هێزێکی شەڕکەری کاریگەر دەبینین ، بەڵام [ هەڵوێستی ] ئێمە لەو بارەیەوەش ڕوون بووە کە ئێمە نامانەوێ ئەوان ببینین کە کردەوەی ئەتۆ بکەن یان خاک بگرن کە ئەوە ببێتە هۆی ساز کردنی گرژی چ لە گەڵ تورکییە یان لەگەڵ گرووپەکانی دی لەو ناوچەیە دا.
پرسیار: هەر پرسیارێکی دی بۆ ئەوەی ڕوونتر بێتەوە.
ئاغای تۆنر: باشە ، فەرموو .
پرسیار: ئێوە پشتیوانیتان نەکرد لەو جووڵەیەی یەپەگە لە ناوچەی ئەزاز ، لە کۆڕیدۆری ئەزاز لە پێگەی هەوایی منغ، ئایا ئەمن دروست حاڵی بووم.
ئاغای تۆنر: ڕاستە.
پرسیار: و ئایا هیچ نیشانەیەک هەیە کە هێزەکانی یەپەگە هاوکاری دەکەن لە گەڵ هێزیی هەوایی ڕووسییە لە
(ووشەیەک نابیسترێ) ؟
ئاغای تۆنر: نا ، بە هیچ جۆرە ئێمە پێوەندییەکی ئەوتۆمان نەدیتووە.
پرسیار: داخواد ئێوە لەو باوەڕەدان کە کردەوەکانی تورکییە بووبێتە هۆی گرژتر بوونی کێشەکە؟ لە ماوەی پێنج ڕۆژی ڕابردوو، ئەوان – بوون
ئاغای تۆنر: بە دڵناییەوە. دیسان ، ئەمن پێم وایە کە – و ئەمن لە قسەکانم دا بە ڕوونی گوتم. یەپەگە دەبێ ئەو کردەوانەی خۆی لە سەر زەوی ڕابگرێ کە ئێمە پێمان وایە دەبێتە هۆی زیاد بوونی گرژی لە سەر زەوی. بەڵام ئێمە هەر وەها پێداگری لەگەڵ تورکییە دەکەین، وەک گوتم ، ئاگری تۆپەکانی لەو بەری سنوورەوە ڕابگرێ
پرسیار: هەر پرسیارێکی دی لەمەڕ بارگرژی
ئاغای تۆنر: دەی فەرموو ، پرسیارەکانت تەواو کە.
پرسیار: ئایا ئێوە لەوە نیگەرانن کە گرژتر بوونی بارودۆخەکە بەرەو ئەوە ىچێ کە نەک هەر ببێتە هۆی ڕووبەڕوو بوونەوەی ناتۆ لەگەڵ ئەڕتەشی سوورییە بەڵکوو لە گەڵ ڕووسییەش ؟
ئاغای تۆنر: نا، ىڕوانە ، ئەمە – ئاشکرایە ، تورکییە هاوپەیمانێکە، هاوپەیمانێکی ناتۆ و بەهێزە لە ئیتیلاف دا.بەڵام ناتۆ هیچ تێوە نەگلاوە و هیچ هەڕەشەی هێرشیش نییە کە – مەبەستم ئەوەیە ، کە ناتۆ ڕێکخستنێکی دیفاعی یە. هیچ هۆیەک بە دەستەوە نییە کە ئێمە هیچ نیگەرانییەک ببینین کە ناتۆ بە جۆرەیەک تێوە بگلێ. بەڵام ئەگەر ئەوە بەلادا بخەین – ئەو تۆوە لا بەرین ، بارو دۆخەکە هەتا بڵێی ئاڵۆزە ، ئێستا لە باکووری سوورییە بار و دۆخەکە بە مەترسییە . پەلاماری ڕێژیم بۆ نێو حەڵەب و دەورو بەری بەردەوامە ، بە پشتیوانی هێرشە هەواییەکانی ڕووسییە ، هەژمارێکی زۆر گرووپی جیاواز و بە هەبوونی بەرژەوەندی جیاوازی دژ لە هەڤ لە سەر زەوی شەڕی یەکتری دەکەن. هیچ پێویست ناکا لەو چێشتی مجێورە زیاد کەین
پرسیار : سەبارەت بە عێڕاق
ئاغای تۆنر: عێڕاق،
پرسیار: ئەمن پرسیارێکم هەیە سەبارەت بە بڕیارێکی ئەو دواییانەی سەرۆکی هەڕێمی کوردستان بارزانی کە
لە هەرێم ڕێفراندۆمێک دەکرێ تا مانگی نۆڤامبری ٢٠١٦. هەڵوێستی حکوومەتی ئەمریکا لەو بارەیەوە چییە؟
ئاغای تۆنر: ئەتۆ باسی ڕێفڕاندۆمێک دەکەی سەبارەت بە سەربەخۆیی کورد؟
پرسیار: بەڵێ، سەبارەت بە دیاریی کردنی چارەنووس.
ئاغای تۆنر: بەڵێ . نا، مەبەستم ئەوەیە، [ هەڵوێستی ] ئێمە زۆر ڕوون بووە ، و لەو بارەیەوە سیاسەتمان نەگۆڕاوە. ئێمە پشتیوانی دەکەین لە عێڕاقێکی یەکگرتووی، فێدێڕاڵ، پلوورالیست، و دێمۆکڕاتیک.
پرسیار: بەڵێ، بەڵێ پێم وایە هەموو ئاگامان لەوە هەیە.ئەوە شتێکی تازە نییە.بەڵام ئەوە، وەک ،پێشوەچوونێکی تازەیە. ئەوە شتێکە، کە خەریکە ڕوودەدا.تاریخێکی تایبەتی بۆ دیاریی کراوە . و ئەمن پێم وایە هەموان – هەموان دەزانن کە ئاکامی ئەو ڕێفراندۆمە چ دەبێ.

ئاغای تۆنر: مەبەستم ، ئێمە – بڕوانە ، ئەمن مەبەستم ئەوەیە ، هەرێمی کوردستان لە ژێر گوشارێکی بێ هەمپا دا بووە، چ لە ڕووی ئابووری یەوە و چ بە دڵنیاییەوە لە بەر بوونی ئیسیل یان داعش. ئێمە دەزانین کە ئەوە گوشاری خستووەتە سەر حکوومەتی جێیی ، بەڵام ئەوە ، بە ڕاشکاوی ئێمە بە چڕی حەوڵمان داوە بە ڕێگای فەرماندەیی عێڕاق و لە ژێڕ کۆنتڕۆڵی عێڕاق دا یارمەتی پێویست و ئامرازی پێویستیان لە بەر دەست بنێین کە ئەوان پێداویستییان پێیان هەیە بۆ شەڕی داعش.بەڵام ئەوە سیاسەتی گشتی ئێمە ناگۆڕێ کە ئێمە لەو باوەڕە داین باشترین بەرژەوەندی عێڕاق لەوە دایە کە بە یەکگرتوویی و دێمۆکڕاتیک بمێنێتەوە
پرسیار: ئێوە حەولتان داوە لەگەڵ ڕێبەرانی کورد قسە بکەن ، بۆ ئەوەی ، پێملیان کەن کە لە سەرە خۆ بن و سەبریان هەبێ و --
ئاغای تۆنر: مەبەستم، ئەوان - بە دڵنیاییەوە ، ئێمە هەمیشە سەروکارمان هەیە لەگەڵ کاربەدستانی کورد و ئەوان تەواو ئاگایان لە هەستی ئێمە و سیاسەتی ئێمە لەوبارەیەوە هەیە.
پرسیار: ببوورە ، پرسیارێکی دیکە.
ئاغای تۆنر: بەڵێ ، بە دڵنیاییەوە، فەرموو ، چی تێدایە.
پرسیار: ئێوە پێتان وایە ئەوە چ شوێنێکی دەبێ لە سەر شەڕ بە دژی ئیسیل بە لەبەرچاو گرتنی ئەوەی کە پێشمەرگەی کورد ، وەک، هێزی هەر بە نفووزن لە سەر زەوی؟
ئاغای تۆنر: ئەمن پێم خۆش نییە لە سەر حەدس و گومان قسە بکەم. ئێمە ئاگامان لەو ڕێفراندۆمە هەیە . هەڵوێستی ئێمە ئەوەیە کە ئێمە پێمان وایە عێڕاق دەبێ بە یەکگرتوویی بمێنێتەوە لە ئاست هێرشی داعش دا. ئێمە لەو باوەرە داین کە حکوومەتی نوێی عێڕاق حەولی داوە و لەوە دا پێش کەوتووە کە ووڵاتەکە یەکگرتوو بکا و کۆمەڵەیەکی زۆر پلووڕالیست تر ساز بکا.ئاشکرایە ، ئەو تێکۆشانانە دەبێ بەردەوام بن – ببوورە. و هەر وەک ئەتۆش ئاماژەت پێ کرد ، کوردەکان – هێزە کوردەکان هەتا بڵێی کاریگەر و ئازا بوون بە دژی داعش لە هەر کۆششتێک دا کە بەرەو ڕوویان هاتوون ، و ئێمە هیوادارین کە ئەو هاوکاری یە بتوانێ بەردەوام بی . و پشتیوانی ئێمە لەوان بەردەوام دەبێ.
چوارشەمە ١٧-ی فێڤرییەی ٢٠١٦
مارک سی. تۆنر
جێگری قسەوێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا
زانیاریدانی ڕۆژانە بە چاپەمەنی
واشنگتن ، دی سی
پرسیار: دەکرێ بچینە سەر بابەتی لە مەڕ تورکییە؟
ئاغای تۆنر: تورکییە.
پرسیار: وا وێدەچێ – لە ئانکارا تەقینەوەیەک بوو بێ.
ئاغای تۆنر: بەڵێ.
پرسیار: زیاتر لە ٢٠ کەس کووژراون ، داخودا ئێوە چ لێکدانەوەیەکی سەرەتاییتان هەیە؟
ئاغای تۆنر: باشە ، ئاشکرایە ئێمە، سەرەخۆشی دڵپاکانە لە [کەسوکاری ] کووژراوان و برینداران دەکەین. ئاشکرایە جارێ هێشتا هەر دەنگوباسی سەرەتایی و فاکتگەلی سەرەتایی سەبارەت بە ڕووداوە بە دەستەوەن ، و پێم وایە جارێ هیچ لایەنێک بەرپرسیارەتی ئەوەی بە ئەستۆوە نەگرتووە ، بەڵام ئێمە ئەو ڕاپۆرتانەمان دیتووە، سەفاڕەتخانەکەمان لەوێ کار دەکا بۆ ئەوەی بزاندرێ لەو ڕووداوە دا هیچ بە سەر هاووڵاتی ئەمریکایی هاتووە یان نا ، و ئێمە ئامادەین هەموو جۆرە یارمەتییەکی کۆنسوولی لەو بارەیەوە لە بەر دەست بنێین. سەفاڕەتی ئەمریکا هەر وەها پەیامێکی کوتوپڕیشی ڕووەو هاووڵاتییانی ئەمریکایی بڵاو کردووەتەوە و پێداگری لەگەڵ کردوون نەچنە جێگای ڕووداوەکەوە و بە ڕێگای دەنگوباسی جێیی دا ڕووداوەکە بشۆپێنن . لەو نوختەیە دا ، ئەمن هەر ئەوەندە دەڵێم و داوات لێ دەکەم بۆ وەرگرتنی ووردە ڕیشاڵی زیاتر سەر لە کاربەدەستانی تورک بدەی.
پرسیار: دوێنێ سەرۆک کۆمار ئەردۆغان ڕاستەوخۆ ناوی تۆی هێنا ، و ئەمن دەهێڵم ئەتۆش ووڵام بدەیەوە بە -
ئاغای تۆنر: ئەو چی – ئەو ڕاستەوخۆ ؟
پرسیار: ئەدی، ئەدی ، ئەو گوتی قسە وێژی -
ئاغای تۆنر: ئەمن بە جۆرێک ئەوەم لە کیس چوو.
ئەمریکا ، ئەو -
ئاغای تۆنر: بە داخەوە – ئەوە نەهاتە نێو ئەلەرتی گووگلی منەوە. حەیف.
پرسیار: ئەو گوتی ئەمەتا قسەکانی قسەوێژ کە دوێنێ کردوویە و ئەوەتان پێ دەڵێ کە – ئەتۆ گوتت ئێوە یارمەتی دەکەن بە یەپەگە بەڵام یەپەگە شتەکانیش دژوار دەکا، هەر وەک ئەوەی کە دوێنێ سەبارەت بە پێگەی هەوایی منغ قسەت دەکرد.
ئاغای تۆنر: باشە،
پرسیار: لە قسەکانی دوێنێی [ ئەردۆغان ] دا تاوانبار کردنی زۆر هەیە. قسەکانی تەواو درێژ بوون ، دڕێژتر لە ئاسایی ، واتە قسەکانی ئەردۆغان سەبارەت بە ئەمریکا. ئەو گوتی ئەو چەکانەی دەدرێن بە پەیەدە بە دژی کاربەدەستانی ئەمنییەتی ئێمە بەکار دەهێندرێن ، ئەوە کوێرانەیە بگوترێ کە پەیەدە و پ.ک.ک. چ پێوەندییەکیان بەیەکەوە نییە. ئاوا، ئەتۆ هیچ ووڵامێکت هەیە [ بۆ ئەو قسانە ] ؟
ئاغای تۆنر: بە دڵنیاییەوە.
پرسیار: سەبارەت بەوەش، مارک -
ئاغای تۆنر : باشە، بە دڵنیاییەوە، بە دڵنیاییەوە،
پرسیار: ئەو گوتی ئەو بۆی دژوارە لەوە تێ بگا کە بۆچی ئەمریکا ناتوانێ بە پەیەدەی کوردی سوورییە بڵێ ڕێکخستنێکی تێڕۆریستییە ، و لێی زیاد کرد چاو هەڵبواردن لە پێوەندی نێوان پەیەدە و پ.ک.ک. بۆچوونێکی دوژمنانەیە لە ئاست تورکییە .
ئاغای تۆنر: چ بۆچوونێکە ؟
پرسیار: دوژمنانە، بۆچوونی دوژمنانە.
ئاغای تۆنر: بۆچوونی دوژمنانە؟ بەهیچ جۆر وا نییە. یەکەم ئەمن ڕێزم هەیە بۆ قسەکانی پرێزیدێنت ئەردۆغان. هەر وەک ئەوەی کە زۆر لە ئێوە لەم دیوە دا دەزانن ، ئێمە تەنێ جیاوازی بیر و رامان هەیە لێرە دا سەبارەت بە دەوری یەپەگە و پێوەندییەکانی لەگەڵ پ.ک.ک.، کە ئێمە بەتەواوی دەیپەژرێنین کە ڕێکخستنێکی بێگانەی تێڕۆریستی یە و پشتیوانی دەکەین لە حەولەکانی تورکییە بۆ نەبەرد بە دژی پ.ک.ک. لەگەڵ ئەوەشدا، ئەمن دوێنێ لە قسەکانم دا زۆر بە ئاشکرایی گوتم و ئێستا دەتوانم ئەوە دابگرمەوە ئەوەی کە دوێنێ گوتم ، ئەویش ئەوەیە کە ئێمە ئاگامان لەوەیە کە هێزەکانی یەپەگە حەولیان داوە بۆ گرتنی خاکی زیاتر و لەو دواییانە دا خاکی زیاتریان گرتووە لە دەرەوەی عەفرین لەگەڵ ئەو ناوچانەش کە نزیکن لە ئەزاز ، و ئەوە، وەک ئەوەی کە ئێوە ئاماژەتان پێکرد پێگەی هەوایی منغ یش وەبەر دەگرێ. و ئێمە ئەو جووڵانانە ، چ بە ئاشکرایی و چ لە لێدوانە خۆمانەکانمان دا لەگەڵ ڕێبەرایەتی یەپەگە بە کاری ئاوا دەزانین کە تەئسیری پێچەوانەیان هەیە و ئەوەشمان گوت ئەوە حەولی بەکۆمەڵ و هاوکارانەی ئێمە پێشێل دەکا بۆ تێکەوەپێچان و تێکشکاندنی داعش. جا بۆیە ئێمە پێوەندیمان بە ڕێبەرایەتی یەپەگەوە کردووە بۆ ئەوەی پێداگریان لەگەڵ بکەین کە دەست بگێڕنەوە لە زیاد کردنی بارگرژی لە هەریم دا.
پرسیار: مارک -
پرسیار: بۆم هەیە پرسیارێک لەو پێوەندییە دا بکەم ؟
پرسیار: ئەرێ
ئاغای تۆنر: لێی گەڕێ با قسەکانی تەواو کا، دوایە دێمە لای تۆ مکاییل.
پرسیار: هەر هەمان بابەت – ئەو [ ئەردۆغان ] هەر وەها دەڵێ زۆر لەو چەکانەی ڕوویان دەکرێتە کاربەدەستانی ئەمنییەتی ئێمە لە تورکییە . ئەو تەواو تاوانبار کردنی زۆر قورسە.
ئاغای تۆنر: ئێمە هەر وەها بە ڕوونیش ئەوەمان گوتووە کە ئێمە چەکمان نەداوە بە یەپەگە.
تکایە، مکاییل .
پرسیار: هەر دەمەویست لە مەر پەیامێکی دوێنێت هێندێک زیاتر بۆم ڕوون بێتەوە، ئەتۆ پێداگریت کرد کە تورکییە دەبێ هێرش کردنە سەر کوردەکان لە سوورییە ڕابگرێ.
ئاغای تۆنر: بەڵێ گوتم ، بەڵێ گوتم.
پرسیار: و ئەمڕۆ ئەو گوتی -
ئاغای تۆنر: هەر دەمەویست خەیاڵت ئاسوودە بێ – سەبارەت بە گشت پنکتەکانی قسەکانی من ، بەڵام ئەتۆ بە گردبڕی ڕاست دەکەی، من دوێنێ وام گوت.
پرسیار: باشە، ئەو هەر وەهاش گوتی بەردەوام دەبێ لە سەر تۆپ باران، ئەو بە قسەتان ناکا؟ داخودا ئەو هیچ ووڵامێکی ئەمریکای داوەتەوە لەو بارەیەوە؟ داخودا ئەو بانگەوازی ئێوەی بۆ ئەوەی تۆپ بارانەکان ڕابگرێ وەدوایە داوەتەوە؟
ئاغای تۆنر: ئەمن لەو باوەڕە دانیم. مەبەستم ئەوەیە بڵێم ، ئێمە ئاڵوگۆڕی بێرو ڕامان لەگەڵ تورکییە زۆر کراوە و بەرهەمدارە، لەگەڵ حکوومەتی تورکییە. ئەوان هاوپەیمانێکن لە ناتۆ دا و شەرێکێکمانن بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی داعش لە هەرێم دا. ئێمە بیروڕای خۆمان دەربڕیوە، بە ئاشکرایی گوتوومانە هەر وەها بە یەپەگەش ، هەر وەک گوتم – کردەوەکانی زۆر تەئسیری پێچەوانەیان هەیە ، بەڵام ئێمە هەر وەها گوتووشمانە – یان با بڵێین بە حکوومەتی تورکمان ڕاگەیاندووە کە دەبێ ئاگری تۆپخانەی لەو بەری سنوورەوە ڕابگرێ و بیوەستێنێ.
پرسیار: بەڵام ئەتۆ ناڵێی کە ئەوان گوێ نادەنە ئەوانە – ئەوان چاو لە داوخوازەکانی ئێوە هەڵدەبوێرن؟
ئاغای تۆنر: دیسان، ئەمن نا – ئەمن بەو شێوەیەی ناڵێم، و ئەمن هەر وەها دەڵێم کە ئێمە لە ماوەی ٢٤ سەعاتی ڕابردووە یا ئاوا دا هیچ ئاگری تازەی تۆپخانەمان نەبینیەوە.
پرسیار: ئەویش [ ئەردۆغان ] گوتی بەردەوام دەبێ
ئاغای تۆنر: ئەمن ئەوە دەزانم ، بەڵام -
پرسیار: و یەک – پرسیارێکی دیکە،
ئاغای تۆنر: ببوورە، بەڵێ، دەی فەرموو.
پرسیار: چ گرفتێک هەیە – لە بەر ئەو بارگرژییانە - کە چەک بدرێ بە هەر دوو لا، واتە دەوڵەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا چەک بدا بە هەر دوو لا ، واتە تورکییە و – هەر وەک ئەوەی کە ئەتۆ ئاماژەت بە هێندێک گێرە و کێشە کرد - تورکییە و کوردەکان لە سوورییە؟
ئاغای تۆنر: بە دڵنیاییەوە – بەر لە هەمو شت ، و ئەمن – ئەگەر ئەمن ئەوەم بە ڕوونی دەرنەبرێ ، ئێمە ، وەک گوتم ، قەت چەکمان نەداوە بە یەپەگە. ئێمە بە چەندین شێوەی جیاواز پشتیوانیمان لێ کردووە. لەوانە هێرشی هەوایی و شتی دی .
پرسیار: باشە، با بڵێین " پشتیوانی عەسکەری " ڕەنگە ووشەیەکی باشتر بێ.
ئاغای تۆنر: بە دڵنیاییەوە ، باشە، دیسان ، ئەمن پێم وایە – هەر وەها بە بێ ئەوەی بچمە ناو ووردە ڕیشاڵی عەمەلییاتییەوە، کە، ڕاستت بوێ باشترە پرسیاری ئاوا لە وەزاڕەتی بەرگری بکرێ- ئەو گرووپانەی یەپەگە کە ئێمە پشتیوانییان لێ دەکەین – یەپەگە بەشی جۆر بەجۆری هەیە لە سەر زەوی لە سوورییە ، و ئەوەیان – ئەو گرووپانەی کە ئێمە پشتیوانییان لێ دەکەین لە ڕاستییدا هەر هەمان ئەو گرووپانە نین. ئاشکرایە ، ئەوان هەموو بەشێکن لە عەینی ڕێکخستن ، بەڵام نەک ئەوانەی وا لە دەورو بەری حەڵەب خاک دەگرن. جا بۆیە ئەو گرووپانەی کە ئێمە پشتیوانیمان لێ کردوون بە ڕێگای هێرشی هەوایی ، بە ڕێگای شێوە و ئامرازی جۆر بە جۆرەوە، لە ڕاستییدا درێژەیان داوە بە ئەوەی کاریگەرانە دژی داعش شەڕ بکەن لە سەر زەوی لە باکووری سوورییە.
پرسیار: بۆ دەنا تورکییە بە تۆپ لێیان نادا ؟
ئاغای تۆنر: ئەمن پێم وا نییە ئەوان لێیان بدەن. – نا ، هەڵبەت ، تێگەیشتتنی من – و دیسان، ئەمن بە جیاواز دەیبینم لە هاوکارانم لە وەزاڕەتی بەرگری ، تێگەیشتنی من ئەوەیە کە لێدانی پۆزیسیۆنەکانی یەپەگە بە تۆپ ڕووی لەو گرووپانەیە کە لە ناو و لە دەوری بەری عەفرین و ئەزاز ن.
پرسیار: سەبارەت بەمە، مارک ، تکایە.
ئاغای تۆنر: بەڵێ ، ئاغا
پرسیار: ئێمە نەماتوانی تێبگەین – ئەمریکا پشتیوانی کرد یان پشتیوانی کردووە لە پەیەدە و یەپەگە ، و ئەو گرووپانە – و ئەو ڕاپۆرتانەی دێن – ئەو ڕاپۆرتانەی لە حەڵەبەوە دێن دەڵێن ئەو گرووپانە لەلایەن ڕووسییە و ڕێژیمی سوورییەشەوە پشتیوانییان لێ دەکرێ ، و ئەو گرووپانە لەگەڵ ئەڕتەشی ئازادی سوورییە شەڕ دەکەن کە لە لایەن ئەمریکاوە پشتیوانی لێ دەکرێ . و هەر دوو لایەنیش چەکی ئەمریکایی بە کار دەهێنن ، تکایە، دەکرێ ئەوە بۆ ئێمە شی بکەیەوە ؟
ئاغای تۆنر: ئەوە بەڕاستی – و ئەمن پێی لێ دەنێم کە هەلومەرجێکی ئاڵۆز و پێچەڵپێچە، بەڵام جارێکی دیکە. ئەتۆ دەڵێی کە –ئەوان هاوکاری لەگەڵ ڕووسییە و ڕێژیم دەکەن و چەکیان پێ داون؟ ئێمە چ نیشانەیەکمان نەدیتووە ئەوە وە ڕاست بگێڕێ. ئەمن نازانم - ئەمن باسی تێوەگلانی هیچ ووڵاتێکی دیکە و پێوەندیی لەگەڵ گرووپە جێییەکان لە سوورییە ناکەم، بەڵام ئێمە لە پەیامی خۆمان دا بۆ یەپەگە زۆر ڕوون و ڕاشکاو بووین کە گرتنەوەی خاکی زێدەتر لە دەوروبەری ئەزاز - عەفرین و ئەزاز دەبێنتە هۆی زیاد کردنی گرژی لەگەڵ تورکییە.
پرسیار: بەڵام ئەو هەموو ڕاپۆرتی دەنگوباسەی کە لەوێوە دێن دوێنێ و ئەمڕۆ و پێشتریش دەڵێن کە -
ئاغای تۆنر: ئێ
پرسیار: - کە ڕووسییە و ڕێژیمی سوورییە خەریکی ڕێکخستنی کارەکانیانن لە گەڵ یەپەگە لەو ناوچەیە دا .
ئاغای تۆنر: کە ئەوان کارەکانیان لەگەڵ ئەوان ڕێک دەخەن لە سەر زەوی ؟
پرسیار: بەڵێ،
ئاغای تۆنر: دیسان ، ئێمە چ بەڵگەیەکمان نەدیتووە جگە لەوەی نەبێ کە ئەو گرووپە جیاوازانە لەوانەیە ئەو هەلومەرجە لە بەرژەوەندی خۆیان بە کار بهێنن. و ئێمە لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوو باسی ئەوەمان کردووە کە ئەوە نائاسایی نییە کە مرۆڤ ئەو جۆرە ببینێ - هەر چۆنێکی ئەتۆ بتەوێ نێوی لێ بنێی - دەست بە سەر زەوی دا گرتن یان هەر شتێکی دی بەر لە ڕاگەیاندنی ئاگر بەسێك.
پرسیار: مارک .
ئاغای تۆنر: تکایە
پرسیار: مارک ، بەڵام ئەمانە - یەپەگە بیندراوە کە گەڕۆک و ماشێنی زرێهی کە لە ئەمریکا ساز کراون باژوێن – تەنانەت جارێک تانکێکیش.
پرسیار: ( بێ میکڕۆفۆن)
پرسیار: باشە ئەوەیان چۆن دەست کەوت ؟
ئاغای تۆنر: مەبەستم -
پرسیار: ( بێ میکڕۆفۆن.)
پرسیار : ئەدی ( پێکەنین .)
ئاغای تۆنر: مات نوختەیەکی جێی سەرنج باس دەکا و ئەویش ئەوەیە -
پرسیار: قسەکەم وەرگرت . ڕاستە
ئاغای تۆنر: - ئەویش ئەوەیە – ڕاستەقینەی هەلومەرج هەم لە سوورییە و هەم لە عێڕاق ئەوەیە کە موهیممات و چەکۆ چۆڵی جۆر بە جۆر لە کاتێکدا لە نێو واوی سەرەونخوون دا دراون بە " ئینسانی چاک " هێندێک جار بە شێوەیەک کەوتوونەتە دەست لە نێو واوی سەرەونخوون دا " ئینسانی خراپ. "
تکایە ، مکاییل
پرسیار: پرسیارەکەم لە سەر ئەوەیە مارک . داخودا دەکرێ پێمان بڵێی گەورەترین هاوپەیمانی ئێوە لە ناوچە دا بە دژی جیهادییەکان کێ یە؟ ئەوە پرسیارێکە . پرسیارەکە ئەوە نییە کە ئێوە چەک دەدەن بە کێ؛ پرسیارەکە ئەوەیە کە کێ شانبەشانی ئێوە بە دژی جیهادییەکان شەڕ دەکا؟
ئاغای تۆنر: باشە، مکاییل ، ووڵامی من بۆ ئەو پرسیارە ئەوەیە کە ئەمن ژمارەی پلە دانانێم بۆ هیچ گرووپێک یان هیچ ئەندامێکی ئیتیلاف. ئەوەی کە ئەمن لە ووڵام دا دەیلێم ئەوەیە هەر ئەندامەی ئیتیلاف دەوڕێکی جۆر بە جۆر دەگێڕێ. و هەر وەک ئەتۆش دەزانی، ئەو ئیتیلافە بریتی یە لە ڕێبازی جۆر بە جۆری حەولدان ، و ئێمە لەم ساڵۆنە دا ، لەم دیوی زانیاریدانە دا جەختێکی زۆر دەکەین لە سەر بەشی بزووتنەوەیی، بەشی نیزامی ، و ئەوەش گرینگە. و ئێمە زۆر بە ڕوونی باسی ئەو ڕاستییەمان کردووە کە نەک هەر یەپەگە، نەک هەر کوردەکانی سوورییە ، نەک هەر گرووپە عەڕەبەکانی سوورییە و گرووپەکانی دیش و تورکومانەکانی باکووری سوورییەش دەناویان دا کاریگەر بوون لە بەشەڕ هاتن بە دژی داعش. و لە – وەک بەشێک لە ستراتێژی – و دەزانی ئەوە لە ماوەی مانگانی زۆر دا پێ گەیشتووین – ئێمە پێمان زانیوە کە باشترە پشتیوانی بکەین لەم گرووپانە . ڕاستت بوێ ، ئەوە بەکارهێنانێکی زۆر کاریگەرترە ، لە حەولی خۆمان دا پشتیوانی لەو گرووپانە بکەین کە بە نەغدەن سەرکەوتنیان سەلماندووە لە تێکشکاندنی داعش لە سەر زەوی دا و ئەستاندنەوەی خاک لە داعش. ئەمن نامەوێ بە هیچ جۆر چاو لەوە هەڵبوێرم یان – نازانم ئەو ووشەیەی بۆی دەگەڕێم بیڵێم چییە – ئەمن نامەوێ بە هیچ شێوەیەک بڵێم یان ئەوە بگەیێنم کە چ ئەندامێکی ئیتیلافی دژی داعش ئەو جۆرەی دەبێ کار ناکا یان دەوڕێکی گرینگ پڕ ناکاتەوە . زۆر دەوری جیاواز هەن لە نێو خۆی ئیتیلاف دا ، بەڵام ئێمە بە تەواوی دەزانین ، و ئێمە خۆشمان دەناو دا ، کە ئێمە هەموومان پێویستە زیاتر لە ئێستا بکەین .
پرسیار: مارک ، ئەتۆ گوتت هیچ نیشانەیەکت نەدیتووە کە یەپەگە لە لایەن ووڵاتێکی دیکەوە پشتیوانی لێ بکرێ. نوێنەری حکوومەتی سوورییە لە کۆڕی نەتەوە یەکگرتووەکان بەشار جەعفەری دوێنێ ئەوەی گوت – و ئەمن لێرە دا قسەکانی وی وەک خۆی باس دەکەم – " کوردەکانی سوورییە کە لە لایەن ئیدارەی ئەمریکاوە پشتیوانییان لێ دەکرێ لەلایەن حکوومەتی سوورییەش ڕا پشتیوانییان لێ دەکرێ." ئەوە هەر بۆ ئاگاداری ئێوە، ئەوە ئەو شتەیە ئەو گوتی.
ئاغای تۆنر: باشە، سپاس
پرسیار: ئەدی – بەڵێ ، ( پێکەنین .)
ئاغای تۆنر: هیچ ناڵێم .
پرسیار: یانی ئەتۆ هێشتا دەڵێی کە ئەوان لە لایەن هیچ ووڵاتێکی دیکە ڕا پشتیوانییان لێ ناکرێ؟
ئامادە بووان ، ئەمن – بە حورمەتەوە ، ئەمن دەزانم کە هۆگرییەکی زۆر هەیە سەبارەت بە – بەڵام ڕێگا بدەن – دەتوانم پرسیارێکی دیکەش وەربگرم -
پرسیار: تەنێ شتێک ڕوون کەمەوە -
پرسیار : بابەتێکی جیاواز
ئاغای تۆنر: نا، نا، نا، تەنێ یەک – باشە ،
پرسیار: تەنێ دەمەوێ شتێک ڕوون بێتەوە، ئەتۆ گوتت کە تۆپ باران لە لایەن تورکییەوە ڕاوەستاوە. لە کەنگێوە؟
ئاغای تۆنر: ئێمە بیستوومانە – ئەمن ڕاپۆرتم دیتوون کە دەڵێن ڕاوەستاوە، بەڵام ناتوانم بڵێم کەنگێ ئەوە ڕوویداوە.
پرسیار: ئایا ئێوە لە پێوەندی دا بوون لەگەڵ کار بەدەستی تورک بۆ ئەوەی ئەو تۆپ بارانە ڕابگرن.
ئاغای تۆنر: ئێمە چی ؟ داوای لێ بوردن دەکەم.
پرسیار: داخودا ئێوە لە پێوەندی دان لەگەڵ کاربەدەستانی تورک بۆ -
ئاغای تۆنر: باشە، هەڵبەت ئێمە لە پێوەندی داین لەگەڵ کاربەدەستانی تورک. مەبەستت ئەوەیە ڕایبگرن؟ ئەمن دەمەوێ بڵێم ، ئێمە پێداگریمان لەگەڵ کردوون -
پرسیار: نا، پێداگریتان لەگەڵ کردوون.
ئاغای تۆنر: بەڵێ ئێمە داوخوازی خۆمان پێ گەیاندوون
پرسیار: کە وا بوو ئەتۆ دەتوانی تەئیید بکەی کە بەلانی کەمەوە -
پرسیار: داخودا جێگری سەرۆک کۆمار تەلەفۆنی بۆ سەرۆکوەزیر [ ی تورکییە ] کرد و ئەوەی پێ گوت؟
ئاغای تۆنر: بەڵێ، کردی . سپاس . بەڵێ ، و جێگری سەرۆک کۆمار بایدن – ئەو ئاماژە دەکا بە تەلەفۆنی جیگری سەرۆک کۆمار بایدن ، و ئێمە لە چەندین ئاست دا ، وەک دەزانی ، هەموو ڕۆژێ لە گەڵ کاربەدەستانی تورک قسە دەکەین.
پرسیار: ئەگەر – مەبەستم ئەوەیە ، لەبەر ئەوەی ئێوە پێوەندیتان هەیە لەگەڵ کار بەدستانی تورک ، هەتە – هیچ ئاگاداری کە لە کەنگێ وە تۆپ بارانەکان ڕاگیراون؟
ئاغای تۆنر: ئەمن تاریخ و کاتێکی لێبڕاوم نییە ، هەر ئاگادارم کە -
پرسیار: لە ڕۆژی پێشووەوە ؟
ئاغای تۆنر: نازانم .
پرسیار: باشە، دوایین پرسیار. ئایا ئێوە ناوبژیوانی دەکەن لە نێوان یەپەگە و ئەو هێزانەی ئەمریکا پشتیوانیان لێ دەکا بەتایبەتی لە هێڵی مەراع، چونکە وتووێژێک هەیە لە نێوان یەپەگە و ئەو هێزانەی ئەمریکا پشتیوانییان لێ دەکا - لە سەر زەوی بۆ گرتنی مەراع . داخودا ئێوە ناوبژیوانییان لە نێوان دا دەکەن؟
ئاغای تۆنر: ئەمن ناتوانم باسی ووردە رێشاڵی ئەوە بکەم. ئەو ئاستە لە ووردە ڕیشال هەر لای من نییە. ببوورە.
پرسیار: سەبارەت بە ناوچەی دژە فڕین، مەرکەل ئەمڕۆ گوتوویە کە -
ئاغای تۆنر: ئەمن ئاگام لە قسەکانی هەیە ، ئەمن نامەوێ قسەت پێ ببڕم ، بەڵام ئاگادارم لە قسە کانی، میشێل هەڵوێستی ئێمە سەبارەت بە ناوچەگەلی دژە فڕێن نەگٶڕاوە و هەر وەک خۆیەتی.
پێنجشەمە ١٨ – ی فێڤرییەی ٢٠١٦
جان کیربی : یارمەتیدەر و قسەبێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا زانیاریدانی ڕۆژانە بە چاپەمەنی
واشنگتن، دی سی
پرسیار: باشە . با بچینە سەر تورکییە ، چونکە پێم وایە ئەمڕۆ زۆربەی قسەکان لە سەر ئەو بابەتە دەبێ. ئاگادار بووین کە وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمڕیکا تەلەفۆنی کردووە بۆ هاوتاکەی لە تورکییە.
ئاغای کیربی : ئەدی.
پرسیار : ئەمن وای دادەنێم – داخودا وەزیری کارو باری دەرەوە ئەو تکا/داوخوازەی دووپاتە کردەوە لە تورکەکان وەک ئەوەی کە جێگری سەرۆک کۆمار بایدن کردبووی کە بۆمبارانی کوردەکانی سوورییە کۆتایی پێ بهێنن؟ و ووڵامی ئیدارەی [ ئەمریکا ] چییە ئەوەی کە تورکەکان کوردەکانی سوورییە ، یەپەگە تاوانبار دەکەن بە بۆمب دانانەکەی دوێنێ ؟
ئاغای کیربی: ئارمانجی سەرەکی تەلەفۆنەکەی وەزیری کارو باری دەرەوە دەربڕینی پرسە و سەرەخۆشی بوو.ئەمن پێم وایە ، هەر وەک لە نووسینە کورتەکەشم دا دیتووتە ئەوان باسی ئەو بارگرژییەی ئەو بەری سنووریشیان کردووە. ئەمن پێم وا نییە – دیارە ئەمن لەمە زیاتر ناچمە ناو ووردە ڕیشاڵی مەسەلەکە. بە دڵنیاییەوە هەڵوێستی ئێمە هەر وەک پێشوویە وهەر وەک لە لایەن جێگری سەرۆک کۆمارەوە دەربڕا و لەم کورسییەوەش ئێمە باسمان لێوە کردووە ، جا بۆیە لەو بارەیەوە هیچ نەگۆڕاوە. سەبارەت بە ئیدیعای ئەوەی کە کێ بەرپرسیاری ئەو بۆمب دانانەیە، ئێمە لە هەڵوێستێکی ئاوا دا نین کە دەربڕینی لێبڕاوانەی حکوومەتی تورکییە سە بارەت بە بەرپرسیارەتی ئەوە تەئیید بکەین یان بەرپەرچ بدەینەوە. تا ئەو جێگایەی کە ئێمە دەزانین – تا ئەو جێگایەی لە مەر ئێمە بێ. ئەوە هێشتا جارێ پرسێکی کراوەیە – و ئێمە بەو دەزانین کە ئێستا لێکۆێنەوەیەک لە ئارا دایە ، جا بۆیە ئەمن لە هەڵوێستێکی ئاوا دا نێم بە شێوەیەک لە شێوان بەرپرسیارەتی بخەمە سەر ئەستۆی لایەنێک. لەگەڵ ئەوەشدا، ئەوە بە ڕوونی هێرشێکی تێڕۆریستی یە، بە ڕوونی گیانی ئینسانی بێ تاوانی ئەستاندووە، و دیسان، مەبەست لە تەلەفۆن کردنەکەی ئەمڕۆ سەر لە بەیانی ، بۆ ئەوە بوو پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ڕابگەێێنین . و ئێمە – وەک پێشتر گوتم ، تورکییە، تورکییە وەک هەر نەتەوەیەکی دی لە چوار قوڕنەی جیهان لە ژێر مەترسی هێرشی تێڕۆریستی دایە ، و تەواو مافی خۆیەتی هەرچییەکی بییەوێ بیکا بۆ ئەوەی گەلی خۆی لە ئاست ئەو هێرشانەدا بپارێزێ.
پڕسیار: کە وا بوو -
ئاغای کیربی: ئێمە دەزانین کە هێشتا تورکییە لە ژێر هەڕەشە دایە.
پرسیار: کە وا بوو ئەوە مانای ئەوەیە کە – ئەمن تەنێ – ئەمن نا – چوارچێوەی گشت ئەوە سەرنجڕاکێشە ، چونکە – یان گرینگە ، چونکە کاتێک جێگری سەرۆک کۆمار تەلەفۆنی بۆ سەرۆک وەزیری تورکییە کرد و پێی گوت ئێوە دەبێ بۆمبارانی کوردەکانی سوورییە ڕابگرن ، ئەوە بەر لەو هێرش [ە ی ئانکارا] بوو.
ئاغای کیربی : ڕاستە.
پرسیار: کە وابوو بە دوای ئەو هێرشە دا ، تورکەکان یەپەگەیان بە بەرپرسیاری تاوانبار کردووە.
ئاغای کیربی :ممم – همم.
پرسیار: ئایا هێشتا ئەتۆ دەڵێی کە تورکەکان ، لەگەڵ ئەوەشدا کە دەڵێی ئەوان مافی خۆیانە کە خۆیان بپارێزن، ئەتۆ پێت وایە کە ئەوان دەبێ ئەو خەڵکە ڕاوبنێن کە ئەوان بە بەرپرسیاری ئەو کارەیان دادەنێن؟
ئاغای کیربی: ئەوان مافیان هەیە خۆیان بپارێزن لە ئاست هێرشی تێرۆریستی لە سەر خاکی خۆیان. بەڵام ئێمە پێشتریش گوتوومانە – لە پێوەندی لە گەڵ بارگرژی ئەو بەر سنووران ، ئێمە داوامان لە یەپەگە کردووە ددان بە جەرگیان دا بگرن. ئێمە هەر وەها داوامان لە تورکییەش کردووە تۆپ بارانی ئەو بەری سنوور ڕابگرێ.
پرسیار: باشە. کە وا بێ ئەتۆ لەو باوەڕە دای کە یەکی نوێ – بۆمبارانێکی تازە یان هێرشێکی تازە بۆ سەر یەپەگە ، لە ناو خۆی سوورییە دا لە دەرەوەی سنوورەوە بەحەقە – بە حەقە یان ووڵامێکی جێی قەبووڵە بۆ ئەو هێرشە، ئەگەر بێتوو ڕوون بێتەوە، کە لە ڕاستیدا، ئەوان بەرپرسیار بوو ، کە ئەمن پێم وایە ، وەک ئەوەی گوتت ، مەسەلەیەکی کراوەیە ؟
ئاغای کیربێ : لە ڕوانگە ئێمەوە پرسێکی کراوەیە و جارێ یەکلا نەبووەتەوە، بەڵێ.
پرسیار: ڕاستە.
ئاغای کیربی: بەڵام لە ڕوانگەی ئێمەوە هیچ نەگۆڕاوە ، کە گرتنی خاكی زێدەتر لەلایەن شەڕڤانانی کوردەوە ئێمە ئەوە بە کارێک دەزانین کە تەئسیری پێچەوانەی هەیە بۆ شەڕ بە دژی داعش ، و ئێمە ئەوەمان گوتووە.ئێمە هەر وەها پێداگریمان لە گەڵ تورکییەش کردووە - کە تۆپبارانی ئەوبەری سنوور ڕابگرێ- دیسان ، بە مەبەستی ئەوەی کە بارگرژی کەم بکەینەوە.هیچ شتێک لە بیروڕای ئێمە دا نەگۆڕاوە ئێمە پێمان خۆشە ببینن ئەو بارگرژییانە هەر کەمتر و کەمتر ببنەوە.ڵێرە دا ئەمن ناچمە سەر ووڵامە حەدسییەکانی تورکان سەبارەت بەو هێرشە تایبەتییە، بەڵام ئێمە پێی لێ دەنێین کە ئەوان وەک دەوڵەت – نەتەوەیەک بەرعۆدەییان بە ملەوەیە کە هاووڵاتییەکانیان دە نێو خاکی خۆیان دا لە ئاست ئەو هێرشە تێڕۆریستییانە دا بپارێزن کە لە سەر خاکی خۆیان ئەنجام دەدرێن.
پرسیار: ئەدی. ئەتۆ گوتت پێت خۆشە ببینی کە ئەو بارگرژییانە کەمتر ببنەوە. بەڕاستی ؟ بەردەوام؟
ئاغای کیربی: ئەرێ، مەبەستم ئەوەیە -
پرسیار: ئەو بارگرژییانە ئێستا کەمتر نابنەوە . ئەوان -
ئاغای کیربی: ئەمن نەمگوت ئەوان کەمتر بوونەتەوە. بەڵام پێمان خۆشە مەیلێک ببینین کە ئەوان بەرەو کەمتر بوونەوە بڕۆن.
پرسیار: زۆر باشە.
پرسیار: جان ، هەر بۆ ئەوەی ڕوون بێتەوە، کاربەدستانی تورک ، جێگری وەزیری کاروباری دەرەوە سنرلی ئۆغڵوو لە کۆبوونەوەی خۆیدا لەگەڵ سەفیرەکانی ووڵاتانی ٥ + ١ لە هۆلەند ئەمڕۆ ، و ئەو کاربەدەستە تورکە گوتی کە تورکەکان پێوەندی ڕاستەوخۆ بەڵگەی ڕاستەخۆی ئەوەیان نیشان داوە کە ئەو ڕووداوە یەپەگە ئەنجامی داوە.بەڵام تا ئەو جێگایەی ئەمن لێی تێدەگەم ، لە بەر ئەوەی هێشتا ئەوە بۆ ئێوە پرسێکی کراوەیە ، ئێوە باوەرتان وا نییە کە ئەو هێرشە یەپەگە ئەنجامی دابێ ؟
ئاغای کیربی: ئەمن هەر ئەوە دەڵێم کە لە ووڵامی پرسیاری مات دا گوتم. مەبەستم ئەوەیە، ئێمە – ئید یعاکانی ئەوانمان سەبارەت بە بەرپرسیارەتی دیتووە. ئێمە هێشتا پێمان وایە ئەوە لێی دەکۆڵدرێتەوە، و ئێستا ئێمە لە هەڵوێستێک دا نین کە بە ووردی تەئیید بکەن یان بەرپەرچی بدەینەوە کە کێ بەرپرسیارە.
پرسیار: جان --
ئاغای کیربی: بەڕوونی، ئەوە کردەوەیەکی تێرۆریسم بوو ، و ئاشکرایە ، کە خەڵکی بێ تاوان تێیدا مردن. و ئەوە شیاوی قەبووڵ کردن نییە، و [هەڵوێستی ] ئێمە لەو بارەیەوە زۆر ڕوون بووە و دیسان ، و لە تەلەفۆنەکەی ئەو سەر لە بەیانییەی وەزێر کێری ش لەگەڵ هاوتاکەی لە تورکییە دامانگرتەوە. بەڵام ئەمن باسی بەڵگەی تایبەتی ناکەم کە خەڵکی دی بۆی دەگەڕێن یان قسەی لێوە دەکەن لە کاتێکدا، تا ئەو جێگایەی ئێمە دەزانین، لێکۆڵینەوە لەو بارەیەوە ێستا هەر بەردەوامە.
پرسیار: ئەوەی کە وەزیری دەرەوە – سەرۆکوەزیر داوود ئۆغڵوو گوتی زۆر ئاشکرا بوو ، چونکە مەبەستی مئ ئەوەیە ئەمن عەینی قسەی خۆی دەگێڕمەوە ، "پشتیوانی کردن لە دوژمنی تورکییە ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ مەترسی ئەوە لە سەر ستاتوسی ئەو ووڵاتانە ساز دەکا کە بە نەتەوەی دۆست دابندرێن." کە وابوو سەرۆکوەزیر داوودئۆغڵوو و هەر وەها پرێزیدێنت ئەردۆغان زۆر بە ئاشکرا هەڵوێستیان نیشان دا- پەیامی زۆر ئاشکرایان دا و ئەمانجیشیان لەوە ئەمریکا بوو ، - چونکە ئەوان پرسی پێوەندی نێوان پەیەدە و پ .ک.ک. یان دەهێنا گۆڕێ و هاوکاری نێوان ئەمریکا و یەپەگە نیشانەیەکی گەورەی پرسیار بوو بۆ تورکییە.بەر لە هەموو شت چاوپێکەوتنەکە چۆن بوو؟ ئەتۆ هیچ داخویانییەکی بە نووسراوت هەیە سەبارەت بە دیداری نێوان سنرلی ئۆغلوو و سەفیر باس ؟
ئاغای کیربی: نا، نیمە -
پرسیار: مەبەستم ئەوەیە ، ووڵامی ئەو قسانە چ بوو لە نێوان -
ئاغای کیربی: ئەمن هیچ داخویانییەکی نووسراوم سەبارەت بە دیدارەکە دا لە بەر دەست نییە، و ئەتۆ دەبێ داوا لە کاربەدەستانی ئانکارا بکەی بۆ داخویانی بە نووسراو لە مەڕ دیدارێک کە ئەوان داوخوازیان کرد بوو.دیسان، لە مەڕ بەرعۆدەییەکانی ئەمریکا لە ئاست تورکییە ، ئەمن نەبووم - ئەمن لە دیوەکە دا ئامادە نەبووم و نازانم بە تایبەتی چ گوتراوە. بەڵام دەبێ هیچ گومان لەوە دا نەبێ کە دەوڵەتە یەکگرتووەکان پێوەندییەکی کاری زۆر نزیکی لەگەڵ تورکییە هەیە پێی خۆشە پێوەندییەکی ئەوتۆ بەردەوام بێ لە گەڵ تورکییە کە هاوپەیمانێکی ناتۆ یە و یارمەتیدەرێکی کلیلی ئیتیلافە لە شەڕی دژی داعش دا. جا بۆیە لە ڕوانگەی ئێمە وە هیچ نەگۆڕاوە سەبارەت بە گرینگی بەردەوام بوونی بەهێزکردنی ئەو پێوەندییە زۆر باشە و ڕاهێزاندنی، بەتایبەتی لە کاتێکدا کە ئێمە هەر دوومان لێرە دا لەگەڵ دوژمنێکی هاوبەشی وەک داعش ڕووبەڕووین.
پرسیار: دوایین پرسیارم. پڕێزیدێنت ئەردۆغان هەر وەها گوتی – لە داخویانییەکی نووسراو لە دوای هێرشەکە دا - کە تورکییە چ دەست ناگێڕێتەوە لە بەکارهێنانی مافی پاراستنی خۆ بە دژی هەموو ئەو جۆرە هێرشانە. مەبەستم ئەوەیە – ئەو ئاماژەی پێ دا ، ئەو باسی ئۆپێڕاسیۆنی دەرەوەی سنووری دەکرد بە دژی ئامانجگەلی یەپەگە چونکە حکوومەتی تورکییە بە بکەری ئەوکارەی دەزانێ . لێکدانەوەت چییە لە سەر مافی خۆ –پاراستنی تورکییە لە دوای ئەو ڕووداوە ، لەوانە لە زەمینەی - دا ئاغای کیربی: هەر وەک لە ووڵامی مات دا گوتم ، هەموو نەتەوەیەک بەرعۆدەییەکی هەیە، واتە بەرپرسیارەتییەک بۆ پاراستنی هاووڵاتییەکانی خۆی بە دڵنیاییەوە لە ئاست کردەوەگەلی تێڕۆر، و بە تایبەتی کاتێک ئەو کردەوەگەلە تێڕۆریانە لە سەر خاکی خۆیان ئەنجام دەدرێن. ئێمە پێشتر لە سەر ئەوە قسەمان کردووە، بە تایبەتی لە پێوەندی لە گەڵ پ.ک.ک. کە وابوو ئەمە فاکتی یەکەمە. فاکتی دووەم لە مەڕتۆپ باران کردنی ئەو بەری سنوورە . ئێمە پێداگریمان کردووە لە گەڵ تورکییە و بەردەوام دەبین لە پێداگری لەگەڵ تورکییە کە تۆپ بارانی دەرەوی سنوور نەکا ، و ئێمە بەردەوام دەبین پێداگری بکەین لەگەڵ شەڕڤانانی کورد لەو بەری سنووریش کە شتی وا نەکەن تەئسیری پێچەوانەی هەبێ بۆ تێکۆشانێکی بەربڵاوتری ڕاونانی داعش.
پرسیار: و لە دوانی تەلەفۆنی نێوان وەزیری کارو باری دەرەوە و هاوتا تورکەکەی دا، داخودا ئەوان قسەیان کرد سەبارەت بە بانگەوازی پرێزیدێنت ئەردۆغان بۆ ئەمریکا کە لە نێوان تورکییە وەکوو هاوپەیمانێکی ناتۆ یان، وەک ئەو گوتوویە ”تێرۆریستەکانی کۆبانێ" هەر وەک ئەو گوتی یەکیان هەڵبژێرێ. ئەو گوتوویە " ئایا ئەوە منم کە شەریکی ئێوەم " – ببوورە – " یان تێڕۆریستەکان لە کۆبانێ ؟" ئەوە ڕاگەیاندنی پڕێزیدێنت ئەردۆغان بوو لە یەکشەمەی ڕابردوو دا بەر لە هێرشەکان. و ئێستا دوای ئەو هێرشانە مەبەستم ئەوەیە ، ئێستا هیچ گۆڕاوە کە حکوومەت لە تورکییە یەپەگە بە تاوانبار دەزانێ بۆ ئەو هێرشانە؟
ئاغای کیربی: هیچ شتێک نەگۆڕاوە لەمەڕ بەرعۆدەیی ئێمە لە ئاست تورکییە وەک هاوپەیمانێکی ناتۆ.هیچ شتێک نەگۆڕاوە لە مەر بەرعۆدەیی ئێمە بۆ دەستەبەری ئەوە کە گشت ئەندامەکان لە ئیتیلاف دا یارمەتی دەکەن – بەردەوام دەبن کە بتوانن یارمەتی بکەن بەو ڕێگایانە دا کە ئەوان بە باشی دەزانن بە پێی پێداویستییەکانی سەروەری خۆیان. و تورکییە یەک لەو یارمەتیدەرانەیە – یارمەتیدەرێکی گرینگ ، بە ڕەپوڕوو بڵێم ، بۆ لە بەر دەست نانی ئەو دەرفەتانەی ئەوان لە سەر خاکی خۆیان هەیانە بۆ بەکارهێنانیان بۆ ڕاونانی داعش. و هەر وەها لە بەر ئەو حەولە بەنرخانەی کە ئەوان دەیدەن بۆ پێوە چاران بە نزیکەی دوومیلیۆن و نیو پەنابەری سوورییەیی کە لەو بەری سنوورەوە هاتوون . و ئەوە سنوورێکە کە ئەوان دەزانن چالنجی لە مەر خۆی هەیە و سنوورێک --
پرسیار: ( نا بیسترێ) -
ئاغای کیربی : -- سانییەک سەبر کە ، ئەمن دەگەمە ئەوێ – سنوورێک کە ئەوان دەزانن – کە ئەوان دەزانن هێشتا چالنجی گرینگی هەیە و ئەوان حەول دەدەن چارەسەریان کەن. ئێمە باسی ئەو لێکدانەوەیەی " هەڵبژاردنی یا من یا ئەو مان کرد" ئەمن حەوتووی ڕابردوو لێی دوام لە مەر ئەو بابەتە. لێرە دا باسی لا هەڵبژاردن و لا گرتن لە گۆڕێ دا نییە .هیچ گومان لە ئەندامەتی تورکییە لە ئیتیلاف دا نییە. بە ڕاشکاوی ، هیچ گومانێک لە گۆڕێ دانییە سەبارەت بە بەرعۆدەیی ئێمە لەئاست هاوپەیمانێکمان لە ناتۆ دا. وهەر وەها هیچ گومانیش لەوە دا نییە کە هێندێک لە شەڕڤانە هەرە بەتواناکان بە دژی داعش لەناوخۆی سوورییە دا شەڕڤانانی کورد بوون. و لە ڕابردوو دا ئەو شاڕڤانانە لە هەواوە پشتیوانییان لێ کراوە کاتێک ئەوان لە جەنگەی ئۆپێڕاسیۆن دا بوون بە دژی داعش ، و ئەو جۆرە پشتیوانییەی ئیتیلاف بەردەوام دەبێ بە دەم بەردەوامبوونی شەڕ کە بە دژی داعش لە ناوخۆی سوورییە دا دەکرێ.
پرسیار: بەڵام کاتێک سەرۆک کۆماری ووڵاتێک پرسیارێکی ئاوا لە ووڵاتێکی هاوپەیمان دەکا ، لە هاوپەیمانێکی دی، ئەوە دەربرێنێکی بەهێزە، زۆر بەهێزە. و ئەوە کەفوکوڵێکی زۆر ، ڕەنگە، یان تووريیی نیشان دەدا لەلایەن سەرکۆماری تورکییەوە لە ئاست دەوڵەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سە بارەت بە هەڵوێست نەگرتن سەبارەت بە شتێک کە ئەو پێی دەڵێ تێڕۆریزم لە ووڵاتەکەی دا.
ئاغای کیربی: دەزانی. ئەمن گرفتم لەگەڵ ئەوە نییە کە ئەوە دەربرێنێکی بەهێزە. با پرێزیدێنت ئەردٶغان ‌ڕوانگە و قسەی خۆی بهێنێتە گۆڕێ، ئاشکرایە ئەوە مافی خۆیەتی . بەڵام هەر ئاواش بەرعۆدەیی ئێمە دەبێ بەهێز بێ لە ئیتیلافێک دا بۆ ڕاونانی گرووپێکی وەک داعش، کە هەڕەشەیەکی هاوبەشە بۆ تورکییە و بۆ دەوڵەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و هەموو نەتەوەیەکی دی لە هەرێم دا و ئەگەر هەڕەشە نەبێ بۆ هەموو دنیا. چونکە ئەوە گرووپێکە بە دڵنیاییەوە دەیەوێ بەرەو دوورتر بڕوا و مرخی هەر بە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست دا نامرکێ. و هەر وەک ئەوەی کە حەوتووی ڕابردوو گوتم، ئەو لایەی کە ئێمە هەموومان دەبێ بیگرین لێرە دا لای دژی داعش ە. و تورکییە لەو لایە دا ، و ئێمە بەردەوام دەبین لە سەرئەو بابەتانە کار کردن و حەول دەدەین ڕێگای ئاوا ببینینەوە کە پێوەندییەکانمان لە گەڵ تورکییە لە ناو ئیتیلاف دا بەهێزتر و باشتر ببێ. ئێمە لە نیگەرانییەکانی تورکییە تێ دەگەین سەبارەت بە هێندێک لەو گرووپانە ، سەبارەت بە هێندێک لەو گرووپە کوردانە کە لە مێژە دەری بڕیون. و ئێمە بەردەوام دەبین لە سەر قسە کردن لەگەڵ ئەوان ، چونکە ئێمە منەتباری یارمەتییەکانی ئەوانین. ئێمە هەر وەها ڕێز لەوەش دەگرین کە ئەوان ئەو جۆرە نیگەرانییانەیان هەیە، و ئێمە درێژە دەدین ڕێگایەک بۆ ئەوە ببینینەوە. تەنانەت دۆستی هەرە باشیش، وەک ئەوەی پێشتریش گوتوومە، ناکرێ لە سەر هەموو شتێک ڕێک بن. ئێمە بایەخی پێوەندی هەرە نزیکی خۆمان لە تورکییە زۆر لە بەرچاوە – پێوەندیی دوولایەنە ، هەر بە سەری خۆی ، تەنانەت لە دەرەوەی شەڕ بە دژی داعش یش دا. و لە مەڕ لا گرتن و لا هەڵبژاردن ، ئەو لایەی کە ئێمە پێمان وایە هەموو لایەک دەبێ بیگرن ، لای شەڕی دژی داعش ە.
پرسیار: داخودا وەزیری کارو باری دەرەوە کێری وەزیری کارو باری دەرەوە چاووش ئۆغلوو ی ووشیار کردووەتەوە کە نابێ هێرشی دوێنێ لە ئانکارا وەک بیانوویەک بە کار بهێندرێ بۆ ڕاونانی کوردەکان لە سوورییە بێ لە بەرچاوگرتنی ئەوەی کە هیچ بەڵگەیەک هە بێ کە بکرێ بیسەلمێنێ ئەوان بە جۆرێک دەستیان بووبێ لەو هێرشە دا ؟
ئاغای کیربی : مەبەستی یەکەمی ئەو تەلەفۆنە ئەوە بوو کە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان دەرببڕین و قسە بکەین سەبارەت بە گرینگی لێدانی دوژمنێکی زۆر هاوبەش. و ئەمن ناچمە ناو ووردە رێشاڵی زیاتری ئەو لێ دوانە تەلەفۆنییە.هەر وەک لە سەرەتا دا گوتم، ئەوان سەبارەت بە درێژە کێشانی بارگرژی لەو بەری سنوور قسەیان کرد. بەڵام مەبەستی یەکەم – و ئەوە قسەکردنێکی تەلەفۆنی دوور و درێژیش نەبوو - مەبەستی یەکەم ئەوە بوو کە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان بە بۆنەی لە کیس دانی ژیان دەرببڕین.
پرسیار: ڕێگام بدە ئەوەت ئاوا لێ بپرسم: ئایا دەوڵەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەوە نیگەرانە کە حکوومەتی تورکییە هێرشەکەی ئانکارا وەک بیانوویەک بەکار بهێنێ بۆ ئەوەی شەڕڤانانی کوردی سوورییە ڕاو بنێ ، ئەگەڕ چی ئەوان کەم تا زۆر چ دەخڵیان بە سەر هێرشەکەی ئانکاراوە نەبێ؟
ئاغای کیربی: [هەڵوێستی ] ئێمە زۆر ڕوون بووە کە – ئەوەی لێرە دا ئێمە داوامان لە تورکییە کردووە بیکا، ئەویش ئەوەیە کە تۆپ باران کردنی ئەو بەری سنوور ڕابگرێ. و وەکوو گوتم ، [هەڵوێستی ] ئێمە لە ئاست شەڕڤانانی کوردیش ڕوون بووە کە – سەبارەت بەو فاکتە کە ئێمە ئەو وەدەست خستنی خاکی زیاتر، بە تایبەتی لە ناو و لە دەرەوەی پێگەی هەوایی ، بە کارێک دەزانین کە تەئسیری پێچەوانەی هەیە لە شەڕ بە دژی داعش دا. ئێمە هەڵوێستمان لەئاست شەڕڤانانی کورد ڕوون بووە؛ سەبارەت بە حکوومەتی تورکییە ڕوون بووە کە هیوا کان و چاوەڕوانییەکانمان چن. ئەمن نامەوێ پێشبینی ئەوە بکەم کە تورکییە لەوانەیە یان لەوانە نییە بە دوای ئەو هێرشانە دا چ بکا. دیسان ، ئێمە پێی لێ دەنێین ئەوان مافی خۆیانە لە سەر خاکی خۆیان هاووڵاتییەکانیان لە ئاست تێرۆریزم بپارێزن ، هەر وەک ئەوەی ئێمە دەیکەین، هەر وەک ئەوەی هەموو ووڵاتێک دەیکا.
پرسیار: بەڵام ئەمریکاش بەرژەوەندییەکی هەیە -
ئاغای کیربی: بەڵام - بەڵام ئێمە - ئەوەی کە ئێمە دەمانەوێ یەک
پرسیار: -- کە دەیەوێ بیپارێزێ ئەویش جەختی شەڕەکەیە.
ئاغای کیربی: بە تەواوی وایە. و دەکرێ تەماشای داخویانییە نووسراوەکەم بکەی . لەوێدا، جەخت کراوەتەوە چونکە لە لێ دوانە تەلەفۆنییەکەش دا جەخت کراوە. ئەوەی ئێمە دەمانەوێ بیکەین ، هەر وەک ئێستا کە چەند دەقیقە لەمەو بەر گوتم، ئەوە یە کە لێرە دا هەموو جەخت بکەنەوە لەسەر دوژمنی هاوبەش. دوژمنی ڕاستەقینە داعش ە، و ئەوە ئەوەیە کە ئێمە دەمانەوێ هەموان هێز و ووزە و تێکۆشانی خۆیانی لە سەر جەخت بکەنەوە.
پرسیار: و هەر بۆ ڕوونبوونەوە، ئەمریکا بەردەوام دەبێ لە سەر پشتیوانی نیزامی لە شەڕڤانانی یەپەگە لە سوورییە؟
ئاغای کیربی: ئەمن پێم وایە ئەوەم گوت کە ئەوان هێندێک لە شەڕڤانە هەرە کاریگەرەکان بوون بە دژی داعش، و لە ڕێگای هەواوە لە لایەن ئیتلافەوە پشتیوانییان لێ کراوە. و بەرەو پێش چوون ، ئەمن وا چاوەڕوان دەکەم کە ئەو جۆرە پشتیوانییە – لە هەرجێیەک و لە هەر شوێنێک بەجێ و پێویست بێ، وەک ڕابردوو – بەردەوام دەبێ .
ئەدی
پرسیار: هەر هەمان ئەو ئارگومێنتەی کە ئەتۆ ئێستا بەکارت هێنا و داوا دەکەی لە تورکییە ئاگری تۆپخانەی بەرەو ئەوبەری سنوور ڕابگرێ و داواش لە کوردەکانی سوورییە دەکەی کە خاکی زیاتری دیکە نەگرن - تاوانبار کردنی ئێوە لە لایەن پرێزیدێنت ئەردۆغانەوە ئەوەیە کە ئەمریکا وەک یەکمان دادەنێ – یانی یەپەگە و تورکییە وەکوو یەک دەبینێ، تەنانەت -
ئاغای کیربی : چ وەک یەک
پرسیار: وەکوو یەک دانان
ئاغای کیربی: حەی، حەی، حەی ، حەی حەی. وەکوو یەک دانان هەر لە بەر ئەوەی ئێمە لەگەڵ هەر دووکیان قسە دەکەین؟
پرسیار: بە وەکوو یەک دانانی یەپەگە و تورکییە چونکە ئێوە بانگەوازتان بۆ هەر دوو لا بەرز کردووەتەوە.
ئاغای کیربی: بڕوانە ، مەبەستمە بڵێم، تورکییە دەوڵەتە – نەتەوەیەک ە و هاوپەیمانێکی ناتۆ یە، و ئێمە ئاوای دەناسین ، و شەریکێکی کلیلی یە لە شەڕ بە دژی داعش دا. ئەوە بە مانای وەکوو یەکی لە نێوان دەوڵەت – نەتەوەیەک و شەرڤانانی کاریگەری، ئازای کورد نییە لەو بەری لە سوورییە. بەڵام ئەوەی کە ئێمە داوامان هەر دووکیان هەم شەڕڤانانی کورد و هەم حکوومەتی تورکییە کرد بێ و پێداگریمان لەگەڵ کرد بن هەنگاوهەڵێننەوە بۆ کەمکردنەوەی بارگرژی لە سەر سنوور ؟ بەڵێ ، ئەوەمان کردووە.
پرسیار: بەڵام کاتێک ئەو شەڕڤانە کوردە – ئەو شەڕڤانە کوردە ئازایە لە خاکی تۆ نزیک دەکەوێتەوە ، کە ئەتۆ دەزانی ئەوان بە ئاشکرا ئاواتی خۆیان ڕاگەیاندووە – بۆ ئەوەی بەشێک لە ووڵاتی تۆ بگرن --
ئاغای کیربی : ئێ.
پرسیار: جۆرەیەک حوکمڕانی دامەزرێنن لە سەر سنوورەکانی عێڕاق و سوورییە -
ئاغای کیربی: باشە، ئێمە -
پرسیار: ئەوان بە ئاشکرایی ئەوەیان ڕاگەیاندووە. ئەوە بەشێکە لە نەخشەکەیان. جا بۆیە کاتێک تورکییە دەیانبینێ کە ئەوان لە سنووری تورکییە نزیک دەبنەوە و خاکێکی زۆرتر دەگرن، ئەوە وا لە تورکییە دەکا بەرگری لە سنوورەکانی بکا و کارێکی ئاوا بکا نزیکتر نەبنەوە. مەبەستم ئەوەیە بڵێم کە ڕەنگە تورکەکان ئاوای ببینن. ئەوان دیفاع لە خاکی خۆیان دەکەن بە ڕێگای ئەوەیدا کە ناهێڵین ئەو گرووپە- هەیانبێ
ئاغای کیربی: وەکوو گوتم، ئێمە لە نیگەرانییەکانی حکوومەتی تورکییە تێ دەگەین وپێی دەزانین کە سەبارەت بەو گرووپانە دەریان دەبڕن، و ئێمە بەردەوام دەبین لە سەر قسە کردن لەگەڵ ئەوان. [ هەڵوێستی ] ئێمە ڕوون بووە ئێمە پشتیوانی ناکەین لە هەرێمێکی نیوە ئۆتۆنۆمی کوردەکان لە سوورییە، ئەوەش گشت ئەو هۆیەیە کە وەزیری کاروباری دەرەوە ئاوا زەحمەت دەکێشێ بۆ پێواژۆیەکی سیاسی و چارەسەرییەکی سیاسی بۆ شەڕی نێوخۆیی سوورییە بۆ ئەوەی سوورییە بتوانێ بە گشتی ، یەکگرتوو ، نا تائیفی و لە دەوروبەرێکی ساخ و سالم دا سەرهەڵێنێتەوە بۆ ئەوەی گەلی سوورییە بگەڕێنەوە وێندەرێ و تێیدا بەخۆشی و لە ریفاه دا بژین. [ هەلوێستی ] ئێمە زۆر ڕوون بووە کە ئێمە پشتیوانی ناکەین لە ناوچەیەکی جودای نیوە ئۆتۆنۆم بۆ کوردەکان لە وێندەرێ. و دیسان – دیسان ئەمن جارێکی دیکەش دەیڵێمەوە- ئێمە لە نیگەرانییەکانی حکوومەتی تورکییە تێ دەگەین کە سەبارەت بەو گرووپانە دەریان دەبڕێ و سەبارەت بە سنوورەکەیان.وهەروەک ئەمن لە سەرەتاش دا گوتم ، ئەوە سنوورێك نییە کە چالنجی لەمەڕ خۆی نەبێ، و ئێمە بەوەش دەزانین. ئێمە هەر وەها پێزانینی خۆشمان دەردەبڕین بۆ ئەو کارەی کە تورکەکان دەیکەن و حەول دەدەن بۆ پێشگرتن لە لێشاوی جەنگاوەرانی بێگانە لەو سنوورەوە.
پرسیار: جان، لەمەڕ ئەوە، دەتوانی پێمان بڵێی کێ بە تەنیشت ئێوەوە لە سەر زەوی شەڕ دەکا لە سوورییە بە دژی جیهادییەکان؟
ئاغای کیربی: مەبەستت چییە ، کێ شەڕ دەکا؟
پرسیار: باشە، کوردەکان ، کێی دیش؟ کێ شەڕ دەکا ؟
ئاغای کیربی: گرووپی زۆر هەن کە لە سوورییە لە سەر زەوی ن و سەلماندوویانە بە دژی داعش کاریگەرن.
پرسیار: بە دژی - بە دژی -
ئاغای کیربی: نەک هەموویان – هەموویان کورد نین .
پرسیار: دەزانم ، لەوە تێ دەگەم، بەڵام تەنێ پێمان بڵێ لە سوورییە کێ شەڕی جیهادییەکان دەکا. تورکەکان ،کێ ؟
ئاغای کیربی: تورکەکان – دیارە ئەمن لێرە لیستەیەکت نادەمێ، دەزانی؟ ئەمن دەکرێ بتنێرمە پێنتاگۆن بۆ زانیاری وەرگرتن لەو بارەیەوە.
پرسیار: تەنێ دەمەوێ بزانم لەوێ لە سەر زەوی چ ڕوودەدا
ئاغای کیربی: باشە ، ئەمن نیمە و ئێمە – ئەمن نامەوێ بێمە ناو ئەو باسە.
پرسیار: ئەرێ.
ئاغای کیربی: بەڵام – زۆر لە ئەندامانی ئیتیلاف ، تورکییەش دە ناویان دا -
پرسیار : ئەمن پێموایە ئەو دەیەوێ بڵێ یۆنانیش. ( پێکەنین. )
ئاغای کیربی: هەر کام لە نەتەوەکانی ناو ئیتیلاف دەکرێ لەمەڕ خۆیان بدوێن و ئەوەی کە چ دەکەن. ئەمن پێشتریش گوتوومە. و ئەمن لێرە دا ناچمە ناو کاروباری نیزامی . لە ڕاستیدا، ئەمن – ئەمن ئەمڕۆ هێندێک لەوە زیاتر کە بە ئاسایی دەیکەم قووڵ بوومەوە ، بەڵام دەمزانی ئەوە بابەتێکی گەورە بوو بۆ ئێوە ئەمڕۆ. بەڵام ژمارەیەکی زۆر دەولەت – نەتەوە هەن کە یارمەتی ئۆپێڕاسیۆنەکانی ئیتلاف دەدەن لە سوورییە بە دژی داعش. شەڕڤان و دەستەی شەڕڤانان هەن لە ناوخۆی سوورییە دا کە سەلماندوویانە بە دژی داعش کاریگەر بوون.هەموویان کورد نین . و بەڵێ ئەوان – هێندێک لەو شەڕڤانانە کەلکیان وەرگرتووە لە شەڕی هەوایی ئیتیلاف ، و ئەمن چاوەڕوان دەکەم هەتا شەڕبە دژی داعش بەردەوام بێ ، ئەو پشتیوانییە هەواییەش بەردەوام دەبێ. بەڵام دیسان ، هەمووقسە دێتەوە سەر ئەوە کە دوژمنی هاوبەش لێرە دا کێیە؛ دوژمنی هاوبەش داعش ە . ئۆکەی؟
پرسیار:جان ؟
ئاغای کیربی : فەرموو.–
پرسیار: بۆم هەیە لێرە دا بێمە ناو و شتێک بپرسم ؟ داخودا مەترسییەکی ئاوا لە گۆڕێ دا هەیە کە ئەو بارگرژییانە بگاتە ئەوەی کە تورکییە خۆی لە ئیتیلاف بکێشێتەوە و ئەو دەمی ، شەڕی خۆی جەخت بکاتەوە ، لە سەر ئەوە ی کە ئەو وەک – دەیبینێ.
ئاغای کیربی: ئەمن پێم وایە ئەوە پرسیارێکە کە تەنێ هەر ئانکارا دەتوانێ ووڵامی بداتەوە. ئاشکرایە ئێمە نامانەوێ ئەوە ببینین. وەک گوتم، تورکییە یارمەتیدەرێکی گرینگە بۆ حەولدانی ئیتیلاف. و ئەمن ئەوەشم گوتووە ، ئەوە – کە ئەو شەڕەی لە سوورییە دەکرێ ، چ شەڕە ناوخۆییەکەی یان شەڕەکەی بە دژی داعش ، تەدریبێکی نەزەری نییە بۆ ئەوان. شتێکی واقعی یە. هەستی پێ دەکرێ. هەموو ڕۆژێ . و ئەوان تووشیان بە تووشی دوو میلیۆن پەنابەرەوە هاتووە لە بەری خۆیان ، کە هێشتا حەول دەدەن بیانحاوێننەوە. جا بۆیە ئەوان لە ژێر گوشارێکی زۆر دان و ئێمە بەوە دەزانین. ئەوەی کە ئەوان لە داهاتوو دا دەیکەن ، ئاشکرایە شتێکە کە خۆیان دەبێ بڕیاری لە سەر بدەن.هەر وەک گوتیشم هەر زۆر لە سەرەتاوە ، ئەوە ئیتیلافی دڵخوازانە، کە مانای ئەوەیە هەموو ئەندامێک دەبێ بە دڵی خۆی بییەوێ یارمەتی بکا بەو ڕێگایانەی دا کە خۆیان بە باش و بەجێی دەزانن، و ئەوانە بڕیاری سەروەرانن کە دەوڵەتان دەبێ بیدەن. جا بۆیە ئەمن ناتوانم بڵێم کە تورکییە لە داهاتوو دا چ جۆرە بڕیارگەلێک دەدا یان نادا. ئاشکرایە ئێمە دەمانەوێ یارمەتییەکانی ئەوان بە ئیتیلاف بەردەوام بێ. و هەر وەک من پێشتریش گوتم ئێمە بەردەوام دەبین بۆ دیتنەوەی ڕێگای ئەوتۆی ئەوە قوولتر، هەرواتر و باشتر بکەین.
جومعە ١٩ی فێڤرییەی ٢٠١٦
مارک سی. تۆنر
جێگری قسەوێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا زانیاریدانی ڕۆژانە بە چاپەمەنی
واشنگتن دی سی ،
پرسیار: وەزیری کاروباری دەرەوەی تورکییە ئەمڕۆ گوتوویە یان لە زمان وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمڕیکا کێری گێڕاویەتەوە کە گوتبێتی یەپەگە بۆ ئەوە نابێ باوەڕی پێ بکرێ. ئەوە ڕاستە ،قسەیەکی ئاوای کردووە؟
ئاغای تۆنر: بڕوانە، ئەمن ئەوەی وەزیری کاروباری دەرەوە گوتوویە نە دەبەمە ژێر پرسیار و نە دمبەدمەی لەگەڵ دەکەم. ئەمن ناچمە ناو ئەوە. و ئەمن هەر وەها ووردە ڕیشاڵی قسە کردنی نێوان وەزیری کارو باری دەرەوەی ئەمریکا و وەزیری کاروباری دەرەوەی تورکییەش باس ناکەم، جگە لەوەی نەبێ بێڵم ئێمە زۆر ڕوون بووین – هەڵسەنگاندمان، سیاسەتمان لەمەڕ یەپەگە و پەیەدە نەگۆڕاوە. و سیاسەتمان لەمەڕ پ.ک.ک ش نەگۆڕدراوە. ئێمە پ.ک.ک. وەک ڕێکخستنێکی تێرۆریستی بێگانە دەبینین. یەپەگە بە جیاواز دەبینین ، و ئێمە زۆر جار سەبارەت بەوە قسەمان کردووە. ئەوە نەگۆڕدراوە.
پرسیار: باوەڕیان پێ دەکەن؟ ئێوە باوەڕ بە یەپەگە دەکەن؟
ئاغای تۆنر: ئەوان شەریکگەلی زۆر کاریگەر بوون لە سەر زەوی لە باکووری سوورییە، وەک بەشێک لە گرووپێکی هەرواتری هێزان کە شەڕ دەکەن لە باکووری سوورییە ، بۆ ڕەپاڵ نانی ئیسیل. و ئێمە لە نرخاندنەکانمان دا ، هیچمان نەدیوە، هیچ مەیلێکی دیکەمان تێدا بەدی نەکردوون جگە لە شەڕی داعش نەبێ.
پرسیار: و مارک ، ( نابیستری) -
پرسیار: و ئێوە باوەڕیان پێ دەکەن لەو بارەیەوە.
ئاغای تۆنر: ئەمن باوەڕیان پێ دەکەم لەو بارەیەوە -
پرسیار: و ئێوە باوەڕیان پێ دەکەن لەو بارەیەوە ؟
ئاغای تۆنر: هەتا پێچەوانەکەی بسەلمێ، بەڵێ.
پرسیار: مارک، ڕاپۆرتی ئاوا هەیە کە ( نابیسترێ ) -
ئاغای تۆنر: بەڵێ ، فەرموو ، ئەدی.
پرسیار: -- ئەردۆغان گوتی کە سوورییە ، دەڵێ کە یەپەگە ئەو چەکانەی کە ئەمریکا پێی داوە بە دژی خەڵکی مەدەنی بەکار دەهێنێ. هیچ ڕاستییەک لەو دەربڕینە دا هەیە؟
ئاغای تۆنر: نا، ئەمنیش عەینی ئەو ڕاپۆرتانەم دیتووە. ئێمە هیچ جۆرە چەكێکمان نەداوە بە یەپەگە. و ئێمە هەر وەها هیچ بەڵگەیەکمان نەدیوە ئەو ئیدیعایە بسەلمێنێ کە یەپەگە بەجۆرێک هیچ جۆرە چەکێکی بە ڕەچەڵەک ئەمریکایی بە قاچاغی بدا بە پ.ک.ک.
پرسیار: جا پرسیارەکەی من تەواو ئاسانە. تا ئەو جێگایەی کە یەپەگە بەردەوام بێ وەک هێزێکی کاریگەر بەدژی داعش، ئێوە بەردەوام دەبن لە پشتیوانی لێ کردنیان و ئێوە ئەو نێوەیان لێ نانێن کە تورکەکان پێیان خۆشە ئێوە لێیان بنێن ، واتە وەک ڕێکخستنێکی تێڕۆریستی، سەرەڕای هەر جۆرە قاو و قیژ و کەف هەڵچڕاندنی تورکەکان؟
ئاغای تۆنر: باشە، دیسان – مەبەستم ، ئەدی. مەبەستم ، ئێمە – بەڵێ. ئێمە هەمیشە ئەو دوانەمان لەیەک جوێ کردووەتەوە. ئەمن بەتەواوی تێ دەگەم کە تورکەکان بە پێچەوانە هەست دەکەن. ئێمە لەوە تێ دەگەین ؛ وەری دەگرین. ئێمە هەمیشە سەبارەت بە نیگەرانییەکانی تورکەکان قسەیان لەگەڵ دەکەین، بەڵام لەگەڵ ئەوەش، یەپەگە، هەر وەک گوتم، وەکوو بەشێک لە گرووپێک لە هێزان کە لە باکووری سوورییە شەڕ دەکەن ، لە سەر تێکشکاندنی داعش جەختی کردووەتەوە.
پرسیار: داخودا ئێوە چ نیگەرانییەکتان هەیە کە ئامانجی یەکەمی یەپەگە ئەوەیە – پەرە بدا بە ئامادەیی و دەستەڵاتی خۆی لە باکووری سوورییە و ڕەنگە ئەوە سەرەتایەک بێ بۆ دامەزراندنی جۆرێک هەبوونی سەربەخۆ؟
ئاغای تۆنر: بەڵێ . مەبەستمە، ئێمە لەو بارەیەوە ئاگادارین. ئێمە لە قسەکردنەکانمان دا لەگەڵ یەپەگە زۆر ڕەپ و ڕوو بووین، وەک ئەوەی لەگەڵ گشت گرووپەکان واین، هەر کە ئەوان خاک ئازاد دەکەن، ئەوان دەبێ دەستەبەر بن کە حکوومەتێکی باش بکەن، حکوومەتێکی بنکە فراوان، و هەموو گرەوە کە ڕێگا بدا بە گەڕانەوەی پەنابەران کە لە جێگەی خۆیان هەڵکەندراون بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە ئەو ناوچانە. جا بۆیە ئەوان ئاگادارن لە دەغدەغە و نیگەرانییەکانی ئێمە لەو ڕووەوە.
پرسیار: ئەمڕۆ، تاک،کە گرووپێکی کوردە، بەرپرسیارەتی هێرشە بۆمبییەکەی ئانکاڕای خستە سەر ئەستۆی خۆی. نازانم ئەگەر لێکدانەوەیەکت لە سەر ئەوە هەبێ.
ئاغای تۆنر: نیمە. ئێمە سەرپێی ئەوەم دی – کاتێک بەرەو ئێرە دەهاتم. ئاشکرایە ئێمە بە توندی ئەو هێرشە تێڕۆریستییەی دوو ڕۆژ لەمەو بەری ئانکارا مەحکووم دەکەین . ئێمە نازانین – ئێمە دەزانین و دەتوانین تەئییدی بکەین کە سەفیر باس ، جان باس ، دوێنێ چووە وەزاڕەتی کارو باری دەرەوەی تورکییە ، و ئەو لەوێ ئاکامە سەرەتاییەکانی لێکۆڵینەوەی کاربەدەستانی تورکی سەبارەت بەو ڕووداوە بۆمبییە وەرگرت ، ئەمن ناتوانم بچمە ناو هیچ ووردە ڕیشاڵێکی دیکە – هیچ ووردە رێشاڵێکی دیکە لە حاڵی حازر دا. لەو بارەیەوە داواتان لێ دەکەین لە تورکەکان بپرسن بەدەم ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەکەیان بۆ بەش کردنی هەرچییەکی ئەوان پێی گەیشتوون.
پرسیار: ڕاوێژکاری بەرزی پرێزیدێنت ئەردۆغان ئەمڕۆ گوتی لەوانەیە تورکییە پێ بنێتە بەرەوە و پێگەی هەوایی ئینجرلک بە سەر ئەمریکا دا بە سەرهێزی هەوایی ئەمریکا دا دابخا. هیچ لێکدانەوەیەکت لە سەر ئەوە هەیە یان حکوومەتی تورکییە هیچ -
ئاغای تۆنر: ئەمن هیچ لێکدانەوەیەکم نییە، و ئێمە بە دڵنیاییەوە هیچ کردەوەیەکمان لەو بارەیەوە نەدیتووە. تاقە تێچنی من ، پێم وایە ، ئەوە دەبێ بڵێم ئێمە زۆر منەتباری تورکییە بووین ، وەکوو هاوپەیمانێکی ناتۆ و شەریکێکی بەتوانا لە ئیتیلافی دژی داعش دا، و ڕێگای داوە بە ئەندامانی ئیتیلاف ، ئێمەش دە ناویان دا، کە ئینجرلک بەکار بهێنین. ئەوە دەرفەتی ئەوەی داوە بە ئێمە پشتیوانییە هەواییەکەمان نزیکتر بکەین بە هێندێک لەو گرووپانەی وا لە باکووری سوورییە بە دژی داعش شەڕ دەکەن.
پرسیار: و پرسیاری دوایی. وا وێدەچێ کە تورکییە بەردەامە لە سەر تۆپ بارانی باکووری سوورییە، و هەر وەها لەوێ هێزی تایبەتی عەمەلییاتی ئەمریکاییشی لێیە. داخودا ئێوە نیگەران نین سەبارەت بە سڵامەتی کاربەدەستانی ئەمریکایی لەوێ کە ڕەنگە لە مەترسی دا بن یان ئێوە لەو بارەیەوە پێوەندیتان کردووە بە --
ئاغای تۆنر: باشە، تەنێ لە سەر تۆپ بارانی تورک ، تۆپ بارانی ئەو بەری سنوور، [ هەڵوێستی] ئێمە لەو ڕووەوە زۆر ڕوون بووە ئێمە دەمانەوێ ببینین کە ئەوە کۆتایی پێ بدرێ لە بەر چەندین هۆی جۆر بە جۆر. چونکە ئەوە تەنێ هێندێک بارگرژی لەوێ زیاد دەکا، بەڵام ئەمن ناتوانم باسی ئەوە بکەم داخودا هێزە تایبەتییە عەمەلیاتییەکانی ئێمە لە کوێن.